حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان
پەرستگەی ئارتمیس درافسوس(تورکییه)
په‌رسگه‌ی ئارتمیس درافسوس له (تورکییه) یه‌کێ له جوانترین خانووبه‌ره‌کانی سه‌رده‌می رابردوو بووه. ئه‌و خانووه به 100 ئه‌ستونده‌کی مه‌ڕمه‌ڕی جوانیه‌وه که به‌رزایی هه‌ر کامیان به 15 مهترگهیشتووه به یه‌کێ له حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت. ئه‌و پهرسگهیه پانتاییه‌کی داگرتووه که نزیک به چه‌ند به‌رابه‌ری ئاکروپلیس له ئاتن بووه. ده‌توانین بڵێین که په‌رسگه‌ی ئارتمیس گه‌لێ تێشکان و سه‌رکه‌وتنی له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کدا به خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌و خانووه 600 ساڵ به‌ر له زایین دروستکراوه و 550 ساڵ به‌ر له زایین له ئاگردا سووتاوه. دوای ئه‌وه هه‌میسان به شێوه‌یه‌کی زۆر جوانتر و گه‌وره‌تر نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه. ئه‌و خانووه بۆ دووهه‌مین جار هه‌میسان سووتاوه‌ته‌وه، له راستیدا ئه‌م جاره‌یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هۆی که‌سێکه‌وه به ناوی هروستراسوس که بۆ ناودارکردنی خۆی ئه‌و کاره‌ی کردووه، رووی داوه. به‌ڵام ئه‌و پهرسگهیه دووباره به قاسێکی گه‌وره‌تر و زۆر باشتر له پێشتری دروست کراوه‌ته‌وه. ئه‌و په‌رسگه فره جوانه ناو ژووره‌که‌ی به کۆته‌ڵ و په‌یکه‌ری بێ هاوتا رازێنراوه‌ته‌وه. ئه‌و پهرسگهیه وه‌کوو خۆی ماوه تا زه‌مانێک که به هۆی په‌لاماری به‌ربه‌ره‌کان له 262 ی به‌ر له زایین تێکدراوه و بۆ تاهه‌تایه له سه‌ر لاپه‌ڕی مێژوو سڕدراوه‌ته‌وه و ئیتر دروست نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که له‌و پهرسگهیهش جێ ماوه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌کانه‌وه به ته‌واوی تێدا چووه.
……………………………………………………………………………………………………………………………………….
په‌یکه‌ری زئوس
نزیک به سێ هه‌زار ساڵ لهمهوپێش، ((ئوله‌مپیاد))، ناوه‌ندی ئایینی له باشووری رۆژاوای یۆنان بووه. دانیشتوانی یۆنانی که‌ونارا زئوس پاشای خواکانیان په‌رستووه و له هه‌ندێ کاتی دیاریکراودا بۆ رێزگرتن له‌و پاشایه جه‌ژنیان گرتووه. له‌و جه‌ژنانه‌دا کێ به‌رکێی یاریش کراون. له روانگه‌ی خه‌ڵکی دنیای قه‌دیمدا ئه‌و یاریانه گه‌لێک گرنگ بوون، تا ئه‌و راده‌یه‌که له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی کێ بهرکێیهکاندا، جه‌ژنه‌کان راگیراون تا به‌شداران و بینه‌ران بتوانن به ئاسانی خۆیان به شوێنی کێ بهرکێیهکان بگه‌یه‌نن.
کۆته‌ڵی زئوس خوای یۆنان له ئۆلهمپیادا یه‌کێ له گه‌وره‌ترین په‌یکه‌ره‌کانی جیهانه. ئه‌و مهنهره 450 ساڵ به‌ر له زایین له لایه‌ن په‌یکه‌رتاشێکی به ناوبانگ به ناوی فیدیاس دروست کراوه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌مان که‌س بووه که کۆته‌ڵی خوای (ئاتنا)شی بۆ په‌رسگه‌ی پارتنون له ئاتن دروست کردووه. به‌رزایی کۆته‌ڵی زئوس نزیک به سه‌د و بیست مه‌تر بووه. جه‌سته‌ی ئه‌و کۆتهڵهیان له شفره‌ی فیل و ئاودامان و مووه‌کانی ریش و له‌شیان له ئاڵتوون دروست کردووه. به‌رزایی ئه‌و مهنهره به راده‌یه‌ک بووه که وه میچی پهرسگهکه که‌وتووه. فیدیاس به‌و کاره‌ی ویستوویه‌تی هێز و ده‌سه‌ڵاتی زئوس پیشان بدات. کۆته‌ڵی زئوس له په‌رسگه‌ی زئوس دابووه که درێژاییه‌که‌ی به 64 مه‌تر گه‌یشتووه. 72 ئه‌ستوونده‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پهرسگهیه که له سه‌ر شێوازی نژیاروانی قه‌دیمی یۆنان بوون ئه‌و په‌رسگه‌یان سه‌رنج راکێشتر کردووه. به‌رد ڕێژی ته‌خته‌که‌شی به کۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌کی بێ وێنه رازێنراوه‌ته‌وه. کۆته‌ڵی زئوس نزیک به 850 ساڵ له‌و پهرسگهیهدا بووه تا کاتێک که هه‌ندێ له یۆنانیه‌کان بۆ ئه‌سته‌نبووڵیان راگواستووه. له راستیدا ئه‌وه‌ش زۆری نه‌خایاندووه؛ چونکوو جێگا تازه‌که‌شی له گڕهپیچهکانی ئاگردا سووتاوه و ئه‌و کۆته‌ڵه بۆ تاهه‌تاییه له به‌ین چووه.
……………………………………………………………………………………………………………..
گۆڕخانه‌ی هالیکارناسوس له تورکییه
گۆڕخانه‌ی هالیکارناسوس له چوار سه‌ده‌ی به‌ر له زایینه‌وه نه ته‌نیا له‌وپه‌ڕی به سام و شکۆیی دابووه، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی تا بڵێی جوان به ئه‌ستوونده‌ک و کۆتهڵان خه‌مڵێنراوه . میچی ئه‌و گۆڕخانه‌یه به کۆمه‌ڵه کۆته‌ڵێکی ئه‌سپان رازێندراوه‌ته‌وه ، ئه‌و ئه‌سپانه‌ی که کالیسکه‌ی شا ماسالوس و ئارتمیسیای شاژنیان راکێشاوه.
به‌رزایی ئه‌و گۆڕخانه مهڕمهڕکارییه به قه‌د خانووبه‌ره‌یه‌کی 14 قاتی بووه. له روانگه‌ی ستڕاتیژیکییهوه بناری کێوه‌که دروست به سه‌ر هالیکارناسوس و کهنداوهکهیدا ڕوانیوه. شاژن ئارتمیسیا 353 ساڵ به‌ر له زایین ده‌ستووری دروستکردنی ئه‌و گۆڕخانهیهی له هالیکارناسوس بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی داوه. شاژن ئه‌و خانوه‌ی بۆ رێزدانان له هاوسه‌ره‌که‌ی دروست کردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باشترین هونه‌رمه‌ند و کۆتهڵسازانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆ کردۆته‌وه. شا ماسالوس ته‌نیا فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمێکی ئاسایی ناو ئیمپڕاتۆره گه‌وره‌کانی ئێران له 2300 ساڵی به‌ر له زایین‌دا بووه. شاژن ئارتمیسیا دوو ساڵ دوای هاوسه‌ره‌که‌ی، شا ماسالوس که براشی بووه کۆچی دوایی کردووه. ئه‌ویش له ته‌نیشت شا و گۆڕخانه‌ی هالیکارناسوسدا نێژراوه. ئه‌و خانووه نزیک به 17 سه‌ده ئاوه‌دان بووه و 1400 ساڵ دوای زایین به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه تێکڕووخاوه.
…………………………………………………………………………………………………………………………..
فانۆسی ئهلکساندریا
فانۆسی ئهلکساندریا یه‌کی له گه‌وره‌ترین شاکاره‌کانی سه‌رده‌می که‌ونارایه. بڵندایی ئه‌و خانووه لانی که‌م به قه‌د خانووبه‌ره‌یه‌کی 40 قاتی ئه‌مڕۆیی بووه و بۆ ماوه‌ی 16 سه‌ده خۆی گرتووه. به پیچه‌وانه‌ی 6 سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی تر، فانۆسی ئهلکساندریا گه‌لێک که‌ڵکی به کرده‌وه‌ی لێ وه‌رگیراوه. ئه‌و خانووه یارمه‌تی گه‌میه‌کانی ده‌ریاوانی داوه که به خۆشی لهنگهرگایهکان بدۆزنه‌وه و بێ مه‌ترسی بچنه ناویانه‌وه. چونکوو به‌رته‌نگه ترسێنه‌ره‌کان دروست له ده‌ره‌وه‌ی لهنگهرگایهکان بوون. سپا‌ش له‌و فانۆسه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاپۆڕه‌کانی دوژمن که‌ڵکی وه‌رگرتووه. ئه‌و خانووه له رواڵه‌تدا پێکهاته‌یه‌کی به‌ستووی هه‌بووه و بۆ ماوه‌ی 1600 ساڵ خۆی گرتووه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی تۆفانه ده‌ریاییه‌کانی زستان و بوومه‌له‌رزه زۆره‌کانه‌وه له ناو چووه. فانۆسی ئهلکساندریا دوو جۆر بورجی پاسه‌وانی هه‌بووه‌که له سه‌ر بستووهکهی چێ کراون. ئه‌و فانۆسه سێ هێمای خانووبه‌ره‌یی هه‌بووه: ئه‌ستوونده‌کی لاکێشه‌یی شکڵ، پاژی هه‌شت پاڵووی ناوه‌ند و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی که لووله‌کی بووه و بورجه‌کانی ئێشکگریشی له وێنده‌رێ بوون. له سه‌ر یه‌ک بڵندایی ئه‌و سێ به‌شه به 110 تا 180 مهترگهیشتووه. بێ له هه‌ره‌می میسر تا ئه‌و ده‌مه‌ی که بورجی ئێفێل له 1889 ی زایین‌دا دروست کراوه، فانۆسی ئهلکساندریا به‌رزترین خانووی جیهان بووه.
……………………………………………………………………………………………………………………………….
کۆته‌ڵه زه‌به‌لاحه‌که‌ی رودس له یۆنان
بڵندایی کۆته‌ڵه لۆزهندهرهکهی رودس به پایه‌که‌یه‌وه به قه‌د خانوویه‌کی 15 قاتی ئه‌مڕۆیی بووه. ئه‌و په‌یکه‌ره شاکارێکی دیاری نژیاروانییه که له سه‌ر دوڕگه‌ی رودس نزیک به 280 ساڵ به‌ر له زایین دروست کراوه. هیچ که‌س به دروستی نازانێ که ئه‌و په‌یکه‌ره وه‌کوو چ شتێک چووه یان له کوێ هه‌ڵکه‌وتووه. بۆچوونی زۆر سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه که کۆته‌ڵی رودس له سه‌ر ده‌رگانه‌ی لهنگهرگایهکدا دروست کراوه و ئه‌ستوونده‌کانی ئه‌م به‌راوبه‌ر داندراون، به شێوه‌یه‌ک که گه‌میه‌کان به ناو پایه‌کانیدا تێپه‌ڕیون. له راستیدا ئه‌و بۆچوونه زۆر رێی تێده‌چێت. ئه‌و خانووه باس له ئاسته‌نگی و دژواریه‌کانی 3 سه‌ده به‌ر له زایین ده‌کات. هه‌روه‌ها بازرگانی له‌و بهندهرگهیهدا له کاتی دروستکردنی ئه‌و کۆته‌ڵه دابه‌زیوه و ئه‌و له‌نگه‌رگایه له بره‌وی ئابووری که‌وتووه. ئه‌و کۆته‌ڵه به یه‌کێ له حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و نزیک به 53 ساڵ هه‌بووه.
………………………………………………………………………………………………………………………………….
باغه ئاوێزانهکانی بابل له عێڕاق
له عێڕاقدا باغه ئاوێزانهکانی بابل به یه‌کێ له حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان ده‌ژمێردرێن که باس و دوانێکی زۆر هه‌ڵده‌گرن ، چونکوو تا ئێستاش هه‌ندێ له دێرینه‌ناسان له مه‌ڕ بوونیانه‌وه به گومانن. دوای ده‌سکه‌وتنی به‌ڵگه سه‌ره‌کییه‌کان و که‌لاوه جێ ماوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بوونیان سه‌لمێندراوه، ئه‌ویش له پێوه‌رێکی که‌متر له‌وه که چاوه‌ڕوان ده‌کرا. له‌و نێوه‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ که ئه‌و باغه ئاوێزانانه بۆچی دروست کراون؟ له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌توانین بڵێین که باوه‌ڕپێکراوترین به‌ڵگه بریتی له‌وه‌یه که شانبوچاد نزاری دووهه‌م که به که‌سێکی ئیماندار ناسراوه، ئه‌و دامه‌زراوه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی بۆ خۆشحاڵکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی 6 سه‌ده به‌ر له زایین دروست کردووه، چونکوو هاوسه‌ره‌که‌ی به دیتنی دیمه‌نی چۆلگهیهکی وه‌ک بابیلۆن بۆ شوێنی ژیانی خۆی دڵته‌نگ و په‌رۆش بووه؛ شوێنێک که رازاوه به چیا زه‌نوێر و لێڕه‌واره سه‌وزه‌کان بووه. به‌و بۆنه‌وه به فه‌رمانی شا ئه‌و ته‌پۆلکه ده‌سکرده سه‌وز و پاراوه دروست کراوه که هه‌موو جۆره دار و گوڵ و گیایه‌کی جوانی تێدا بووه. هێندێک ده‌ڵێن که شاژنێکی ئاشووری ده‌سڕۆیشتوو ئه‌و باغانه‌ی بۆ سه‌یران و سه‌رگه‌رمی خۆی دروست کردووه و هه‌ندێکی تر له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و باغانه به ده‌ستووری شایه‌کی ئاشووری دروست کراون.
……………………………………………………………………………………………………………………………
ئه‌هرامی میسر(هه‌ره‌م(قووچه‌ک)ی خوفو)
هه‌ره‌می خوفو گه‌وره‌ترین هه‌ره‌می ناو ئه‌هرامه‌کانی میسره. ئه‌و خانووه که کۆنترین و گه‌وره‌ترین خانوو له ناو حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان دایه؛ ته‌نیا خانوویه‌که که تا ئێستا هه‌ر ماوه. هه‌ره‌می خوفو 2600 ساڵ به‌ر له زایین دروست کراوه. ئه‌و هه‌ره‌مه له 4400 ساڵ به‌ر له زایینه‌وه تا ساڵی 1889 که بورجی ئیڤل به به‌رزایی 300 مه‌تر دروست کراوه؛ به‌رزترین خانووی دروسکراوی ده‌ستی مرۆڤ بووه. سنوور وکهوشهنی ئه‌و هه‌ره‌مه به قه‌د 6 پارچه زه‌وی گه‌وره‌ی ناو شار ده‌بێت. زۆربه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ی که له‌و خانووه‌دا ده‌کار کراون به راده‌یه‌ک گه‌وره‌ن که هه‌ر به لۆری ده‌گوازرێنه‌وه. رووبه‌ری ناڕێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌مه که ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، گۆڕخانه‌ی فیرعه‌ونێک به ناوی خوفو بووه که له‌و کاته‌دا به به‌ردی قسڵینی چوار پاڵووی رێک داپۆشراوه. فه‌رمانڕه‌وایانی دوای ئه‌و، پاشان ئه‌و به‌رده به نرخانه‌یان بۆ دروستکردنی گۆڕخانه‌ی خۆیان دزیونه‌ته‌وه. ئه‌و کرده‌وه بۆته هۆی ئه‌وه که له به‌رزایی هه‌ره‌م له سه‌دا پێنج که‌م بێته‌وه و به به‌رزایی ئێستای که 138 مه‌تره بگات. هه‌ره‌می خوفو له سێ ژووری ته‌رم ناشتن پێکهاتووه. ژووری یه‌که‌م شوێنی ناشتنی شا، ژووری دووهه‌م شوێنی ناشتنی شاژن و ژووری سێهه‌م که بۆ شوێنه‌ونی دزانی هه‌ره‌م بووه.