ن: ڕه‌شید قازی
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پیش نوسراوه‌یه‌کی عرفانی قانعی فردم له سه‌ر 63 ساله‌ی له سێداره‌دانی قازێهکان به‌رچاو که‌وت که له‌ودا زۆر بیرهحمانه هه‌لسوکه‌وته‌کانی پیشوا و خه‌بات و تیکۆشانه‌که‌ی له پێناو دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، وه‌ک هه‌له‌یه‌کی میژووی !!! پیناسه ده‌کات وهاتنی بارزانێهکان وه‌ک جاسوسی ئینگلیسیه‌کان !!! ده‌ناسێنێ و جولانه‌وه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی وه‌ک هه‌ره‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئیران له قه‌له‌م ده‌دات و هه‌مو حه‌ولێکی کورد بۆ ژیانی به‌رانبه‌ر،هێناوه‌ته ژیر پرسێار. پیم خۆش بوو چه‌ند خه‌تێک له ولامی ناوبراودا ره‌ش که‌مه‌وه که هیوادارم ئامانجم پیکابێ.
.ناوبراو له نوسراوه‌که‌یدا له سه‌ر پیشه‌وا ده‌نوسێ.”ئه‌گه‌رچی قازی عاشق و شه‌یدای ئیران و ئیرانێهکان بوو به‌لام هه‌له‌که‌ی بۆ هه‌میشه له میژودا تۆمار کرا.”
ئه‌وه‌ی جێی پرسیاری سه‌ره‌کیه ئه‌وه‌یه ، تۆ بلی قازی خاک و وه‌ته‌نه‌که‌ی به بیگانان فرۆشتبێ.؟ ئایا هیزه‌کانی بیگانه‌ی بۆ ناو ولات راکیش کردبێ.؟ نا ره‌نگه به‌ناو هه‌له‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌وا قازی ئه‌وه بێ که وه‌ک والا حه‌زره‌ت شاهه‌نشاه ئاریا میهر له ترسی خه‌لکی خۆی ، کۆنه مشکی لینهببوه قه‌یسه‌ری و به‌غداش نیوه‌ی ریگای نه‌بوبێ. نا ره‌نگه ئه‌وه‌ش نه‌بێ ،هه‌له‌که‌ی ئه‌وه بو وه‌ک به‌ناو ژنرالهکانی شای شاهان!! به هاتنی روس و ئینگلیز بۆناو خاکی ئیران پشت به دوژمن هه‌ل نه‌هات ( فرار را برقرار ترجیح نداد). ره‌نگه هیچیه‌ک له‌وانه نه‌بی به‌لکۆ بۆ ئه‌ولین جار له میژۆی 2500 ساله‌ی زنجیره‌ی پادشایه‌تیدا که جگه له کۆیله‌تی و داپلۆساندنی خه‌لک و فرۆشتن خاکی ولات به بیگانه‌کان و کۆر کردنی زێاتر له سه‌دان زانا‌و شازاده‌کانی ولات ، سیستمی کۆماری له‌ناو کۆمهلگهیدا دامه‌زراند که زۆر که‌س حه‌تا به‌ناو نوسه‌رانێکی وه‌ک قانعی فه‌رد ده‌ستی چه‌پ و راستی خۆیان نه‌ده‌ناسی حاکمانێش وه‌ک سێبه‌ری خۆلای له سه‌ر گۆی زه‌وی سه‌یر ده‌کران. به‌لام پیشه‌وا قازی به راگه‌یاندنی کۆمار کوردستان په‌رده‌ی تاریکی و کۆیله‌تی میلله‌ته‌که‌ی دراندو ده‌نگی کپکراوی گه‌له‌که به جیهانێان گه‌یاند .
ئه‌گه‌ر ئینسان زۆر له نیوه‌رۆکی نوسراوه‌که ورد نه‌بێته‌وه واحالی ده‌بی که جێی داخه قازی نه‌یتۆانی کۆمار له سه‌ر پێ رابگرێ.به‌لام ئه‌وه هه‌مان رۆی دزی‌و عرفانه که له ژیر نێهتیکی چه‌په‌ل که هه‌مان هیشتنه‌وه‌ی گه‌لان له ژیر نیری کۆیلهتیو دیلی نه‌ته‌وه‌ی حاکم دا خۆی حاشار داوه. هه‌له‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌وا که دوژمنانی زراو تۆقین کردبوو نه‌هیشتنی خۆرافه په‌رستی و دواکه‌وتوی و فیربونی سیاسه‌تی که‌م بژی و که‌ل بژی ، په‌ره پیدان به عیلم و زانست ، به‌شداری ژنان له به‌ریوه‌بردنی ئیداره‌ی ولات ، ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌لک له مافهکانێان ، کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان بۆفیربونی زمانی دایک و نه هیشتنی نهخۆیندهواری وه‌ک په‌تایه‌ک له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لکدا و به گشتی به‌ناو هه‌له‌که‌ی پیشه‌وا ئه‌وه بو که ده‌یکوت ئیمه‌ش ئینسانین و ده‌مانهه‌وێ وه‌ک مرۆڤه‌کانی دیکه ئازاد وسه‌ربه‌ست له سه‌ر زید و باو باپیرانمان بژین . ئالاکه‌مان شان به شانی ئالای نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له کۆمه‌لگه‌ی نیونهتهویدا شه‌کاوه بێ .
نێیهتی راسته‌قینه‌ی نوسه‌ر هاوسویی له گه‌ل دید و بۆچونی ریژیمه‌کانی پیشوو وه‌ک ریژیمیکی سکۆلار و ده‌سته‌لاتداران یه‌ستا وه‌ک ریژیمیکی ئائینی کۆنه‌په‌ره‌ست و دۆاکهوتوێه ، که هه‌مو حه‌ول و تیکۆشانی گه‌لانی ئیران و پیکهاته‌کانی به مه‌ترسییه‌ک بۆ سهرتهواویهتی ئه‌رزی ئیران ده‌زانن و هه‌ر بۆیه هه‌ر چه‌شنه حه‌ولدانێک بۆ ئازاردیهکانی تاک له کۆمه‌ل چ شه‌رعی و یاسای و چ له ریگای هه‌لبژاردن و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بێ به زهرهریک بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری گشتی ئیران مه‌زه‌نده ده‌که‌ن.
له به‌شیکی دیکه‌دا عیرفانی فه‌رد مه‌لامسته‌فا بارزانی به عامیل و جاسوس ئینگلیسیه‌کان ده‌زانێ که بۆ به لاریدانی قازی محمد له لایه‌ن ئینکلیزیهکان ناردراوه‌ته کوردستانی ئیران. هه‌روه‌ها له زمان بارزانییه‌وه ده‌لێ که پێشه‌وا مرۆفێکی ترسه‌نۆک بۆه.
نوسه‌ر وادیاره هینده‌ش خاو نهپیچراوه وهیندیک شاره‌زایه له ئه‌لفبای سێاسهت دا‌و دیههوی به که‌لکوه‌رگرتن له تیزی ئینگلیسیه‌کان بۆ نانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوبه‌ره‌کی که‌لک وه‌رگری وکاریک بکات به هینانه‌وه‌ی چه‌ند به‌لگه‌ی میژۆی داتاشراوی بیری هه‌زری خۆی که ته‌نیا له بیرۆکه‌ی شوینیسته‌کان و پاوانخازانهوه ده‌بیندری وا نیشان بدات که دو سه‌رکرده‌ی کورد هه‌میشه ناکۆکێان هه‌بۆه و ئه‌وه‌ش بێته هۆکاریک بۆ زیاتر نانه‌وه‌ی تۆی دۆردۆنگی و ناته‌بای که به دریژایه میژو کورد زهرهوزێانی لێکردۆه.کورده‌کان به گشتی ده‌سکه‌وته‌کانی کوردستانی باشوربه ده‌ستکردی سه‌هیۆنیسم و ئیمپریالیزم بناسن و لێی دورکه‌ونه‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردوی نه زۆر دور به‌که‌ین هه‌مو به‌لگه‌کان ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمینن که ئینگلیس وفهرانسهویهکان پاش سه‌رکه‌وتن له شه‌رو و دابه‌شکردنی کهولی ئیمپراتوۆری عوسمانی پیویستیان به سه‌پاندنی ئارامی و هیمنی و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا هه‌بو نه‌ک سهرکهردهیهکی وه‌ک بارزنی له خۆیان قوت که‌نه‌وه ئه‌منیه‌تی ئیراقی ئه‌و سه‌رده‌م بخاته ژیر مه‌ترسیوه. جگه‌له‌وه‌ش به پێ قسه‌کانی خۆدی نوسه‌ر، ده‌سته‌لات و هیزو پانتایه حکومه‌تی کۆماری کوردستان له 50 کیلۆمیتری چۆار گۆشه تیندهپهری و ئه‌و مه‌ترسیه‌ش نه‌بو بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیکانی هاوپیمانان تا جاسوسێکی وه‌ک بارزانی له ملی پهستیون . له‌وه‌ش زێاترتهنیا ئه‌وه بارزانی بوو که کۆماری له هیرشی ده‌ره‌کی به تایبه‌تی هیزه‌کانی ئه‌رته‌شی ئیران که له به‌رانبه‌ر هیزه‌کانی بیگانه‌دا کلکێان له کلۆزی نابوو ده‌پاراست. که واته ئامانجی ئه‌سلی له داتاشینی ئه‌م جۆره به‌لگه ئیکسپایر بۆانه هه‌مان نانه‌وه‌ی تۆی دوبه‌ره‌کی له نیوان کورده‌کانی گه‌رمین و کۆستانه تا ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و دیوی سنور نه‌بیته هۆکاریک بو دنه‌دانی کورده‌کانی ناو خاکی ئیران بۆ ویست و داوخۆازیهکانێان. هه‌رچه‌ند کورد له‌و به‌شه‌ی باشوریش به هه‌مو ویسته‌کانی نهگهیشتۆه به‌لام کورد له ئیران خاوه‌ن پیناسه و میژو و حیزبی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی که کۆمار یه‌کێک له شانازیهکانێتی و تا گه‌یشتن به ویستکانیشی هه‌روا قورس و قایم دریژه به ریبازه‌کانی ده‌دا.
ئه‌و ولاتانه‌ی که کوردیان تیدا ده‌ژیت ، ده‌یان هه‌ویت به هه‌مو هیزو تۆاناکایانهوه به شیوازی جۆراوجۆر، زیاتر لیک ته‌ریک خستنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌م دیو ئه‌و دیوی سنوره‌کان، ریگر بن له گه‌یشتن به کوردستانێکی ئازاد سه‌ربه‌خۆ که هه‌زارانی وه‌ک پیشه‌وا گیانی خۆیان تیدا به‌خت کردۆه. ئه‌وه تراویلکه‌ی هه‌مان بیر‌و بۆچونی شوینیستیانهی نه‌زمی ئه‌فشاره که به زمانی دوکتور قاسملو درۆ و بوختان ههلدهبهستێ و پژاک ئه‌وکات که بونی نه‌بو وه‌ک ترۆریست به خه‌لکیان ده‌ناسێنی و راوه‌ستانی بهریزخالید عه‌زیزی له ژیرخهریتهی کوردستانی گه‌وره به تاوانبار ده‌زانێ و حه‌وله‌کانی بارزانی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره کورده‌کان بو سه‌ر زیدی خۆیان به گۆرینی دیمۆگرافی شاری که‌رکوک ده‌زانێ. ئه‌وانه هه‌مویان له سه‌ر کێشه‌ی کورد که کیشه‌یه‌کی سێاسیه خۆیان له یه‌ک تای ترازودا ده‌بیننه‌وه. قانعی فرد ده‌بی باش بزانێ که کۆماری کوردستان وه‌رچه‌رخانێکی گرینگ بوو له میژوی جۆلانه‌وه‌ی کورد که هه‌مو بۆاره‌کانی سیاسی ، کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری لاپه‌ره‌یه‌کی نۆی هینایه ناو بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد . بۆ ئه‌وه‌لین جاریش ویست و داوخۆازیهکانی گه‌لی کورد له چۆار چیوه‌یه‌کی حقوقی له شکلی کۆمار‌دا له رفراندۆمێکی ئازاد و ره‌ها پیناسهکرد.ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌ولانه‌ی پێشه‌وا قازی بۆ جه‌نابی قانعی فه‌رد و هاوبیرانی هه‌له‌یه‌کی میژۆیه.بۆ گه‌لی کورد، پیشه‌وا و هاو بیره‌کانی ئه‌ستیره‌یه‌کی پرشهنگداره که بۆ هه‌میشه له ئاسمانی کورده‌واریدا دهرهوشیتهوه .یه‌کیک له شانازێهکانی میژۆی گه‌لی کورد ،هه‌مان له دایک بونی کۆمار، به ده‌ستی زانا‌و کاریزمای ریبه‌ر، پیشهواقازیه . کۆمار ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌کی بچوکدا له دایک بو به‌لام دلێک بوو بۆ هه‌موی کورد و کوردستان وئێستاش هه‌مان قیبله‌یه که رۆله‌کانی به‌شیک له ئاواته‌کانی کۆمارێان له‌م دیوی سنوره‌کان هیناوه‌ته ئاراوه. مه‌گه‌ر نه‌ت زانیوه کاتیک سیستمی فدرالی له باشور بوبه یاسا‌و سه‌رۆککۆماری ئیراق به هۆی دلگهورهی کورد که له ولاتی چوکدا جێان نه‌ده‌بوه له کورد هه‌لبژیردرا فرچکیان له هه‌مان مه‌کته‌به‌که‌ی قازی گرتۆه و ئه‌گه‌ر دۆینی قازێهکێان له سیداره‌دا ئیمرو به هه‌زاران قازی له دێاربهکر و قامیشلو و هه‌ولێر و کرمانشان وانه‌کانی قازی ده‌لێنه‌وه. تۆ بلی ئه‌گه‌ر قازی هه‌له‌ی کردبی پاش 63 پیشکه‌وتنی عیلم و زانست و میدیا‌و تکنۆلۆژی ئه‌و میلۆنانهش هه‌له‌کان دوپات که‌نه‌وه . ده‌یان وه‌ک ئاواره‌کان ، موعینێکان، مهنبهریهکان ، حکیمزادهکان شهرفکهندێهکان ، نه‌حۆ و کاشفپۆرهکان و قاسملۆکان به سه‌خاوه‌ته‌وه گیانی خۆیان پیشکه‌ش به ریبازی هه‌مان سه‌رکرده‌کانی پێشوبهکهن . نا ئه‌وه ئیمه نین و قازیهکانمان نه‌بون هه‌له ههدهکهن ئیمه کاروانیکین به‌ره‌و پێگه‌یشتن و تیگهیشتنین هه‌نگاو ده‌نین. ئه‌وان مهشخهلانی ریگای رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌مانن. ئه‌وه شه‌مشه‌مه کۆێره‌کانی زه‌مانه‌ن که هیچکات دلی دیتن روناکیان نی و بۆ ساتیکیش نه‌هاتن هۆیه‌کان وهۆکاره‌کانی میژوی رابردو دا به چاویکی ره‌خنه‌گه‌رانه لیکدهنهوه و بلین بۆچی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی ماموستا هه‌ژار کوته‌نی به بلاوبونه‌وه‌ی دو په‌ر ئاگاهی بلاو بوو. ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی به‌لام بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری ته‌وریز که حه‌تا چهشنیکیش نهتهقا زێاتر له بیست هه‌زار نه‌فه‌ر له خه‌لکی بی‌تاوانی ئه‌م دهڤهرهێان قهلاچۆو کرد.بۆچی ئه‌گه‌ر پێشه‌وا بۆ به‌رگری له تالان و برۆ و کوژرانی خه‌لکی فه‌قیر و هه‌ژار هه‌مو هۆکاره‌کانی کۆمار وه‌ئه‌ستۆ ده‌گری، به‌لام وا نا جۆامیرانه له سیداره ده‌درێ و بۆ چی قه‌له‌می نوسه‌رانی نۆکه‌ر سفه‌تی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک سه‌رکوت کردنی سه‌رکرده‌کانی مه‌شروته و خۆازان وه‌ک میرزاده عیشقی به تاوان ده‌زانێ به‌لام بۆجارێکیش ددانی خیرێان به ههلسو که‌وته‌کانی قاسملو که بۆحهللی کیشه‌ی کورد له چۆار چێوه‌ی ئیران دا که‌وتبۆه داوی وتوویژکردن باس ناکری تۆ بلی قاسملو چوبو له سه‌ر میزی وتووێژ ئیعلانی شهر یا جهاد له دژی کۆلکه مه‌لاکان بدات .چۆنه بۆجارێکیش ئه‌و نوسه‌ره مافپاریزانه!! باسێکیان له هیرش مهغولئاسای ریژیمی حهمهرهزاشاو ئیعلانی جهادی دژی گه‌لی کورد له لایه‌ن جاهیل سفتانی ئیسلامی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیمامی زه‌مان ناکه‌ن که به‌خۆیان و لهشکرێانی پاسدارانی تاریکی روی دزیوی تیمورلهنگیان سپی کرد وتۆ بلی ئه‌وه کورده‌کان بون به هه‌مو جۆره چه‌کێکی سه‌رده‌مێانه هیرشیان ده‌کرده سه‌ر شاره‌کانی تاران‌و تهوریزو ئیسفه‌هان وخهووخۆراکێان لی حه‌رام ده‌کردن یا ئه‌وه له‌شکریان ئیمام زه‌مان بون که کلیلی به‌هه‌شتیان له مل کردبوو وه‌ک ئافه‌ت بۆ له‌ناو بردنی هه‌رچی ناوی ژیان‌و خۆشه‌ویست و ئهوینو ئاواته به کوردستاندا بلاو ببونه‌وه له لایه‌ن هیزی به‌هیزی پیشمه‌رگه‌وه کوردستانێان لیکرا به گۆرستان. ئه‌وکات هیندیک قه‌له‌م به‌ده‌ستی نا مه‌سول وه‌ک قانعی فه‌رد پاریزگاری خه‌لک له به‌رانبه‌ر تاتاره‌کان به هه‌لویستیکی دواکه‌وتو و ده‌ستکردی بیگانه و سه‌هیۆنیزم و عروس و شه‌یتانی گه‌وره‌و چوک و له نههایهتیشدا به ته‌جزیه‌ی ئیرانی عهزیزو خۆشه‌ویست!! ناودێر ده‌کات.
زۆر کوتن و یاسین خۆیندنێان کوتوه. کورد گه‌لێکه خاوه‌ن هه‌مو پیناسه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی به هۆی ده‌وله‌مه‌ندی کانگای ژیر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و هه‌لکه‌وتنی له یه‌کیک له حاستهمترین ناوچه‌کانی جیهان، که‌وتۆته به‌ر چاوی ته‌ماعی دۆژمنانی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ر رۆژیکیش یه‌ک بگریته‌وه ئه‌وه ته‌جزیه یا له‌تبون نێه به‌لکو یهکگرتنهوهیهکه ویست و داوخۆازی تاک تاکی کورده. کورد چ شهر بکات و چ ویسته‌کانی به شیوازیکی دیالۆگانه بخاته به‌رباس له لایه‌ن حاکمانی ناوهندو دژبه‌ره‌کانی هه‌ر به یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کری ئه‌ویش دابه‌شکردنی نیشتمانی عه‌زیز.!!!.نهزانو نه‌فامیش بین هه‌ر به قه‌ومی وهحشێ ناومان ده‌به‌ن که‌واته ئه‌گه‌ر پیشه‌وا و قوتابێانی ئه‌و مه‌کته‌به بۆ ره‌زگاری و سه‌ربه‌ستی نیشتمانه‌که‌یان تیده‌کۆشن و خۆێان ده‌که‌نه پرده‌بازی نه‌سلی داهاتوو ئه‌وه هه‌له نێه به‌لکو شانازی ئه‌و نه‌ته‌وه زیندویه که به درێژایی میژوی خۆی سه‌ری بۆ داکیرکه‌ران و هیرشکهرانی ئیسلامی و خاچپه‌ره‌سته‌کان و ئیمپراتۆره‌کانی رۆم و عه‌ره‌ب وعه‌جه‌م نه‌وی نه‌کردۆه و ناشکات. ئه‌وه نهوسهرو حاکمانی ولاتن به هۆی شاره‌زانه‌بون به سه‌ر مێژویی رابردوویان ، گاندی کوته‌نی هه‌له‌کانی میژویان دوپات ده‌که‌نه‌وه . شاعیرکوتهنی تا نه‌وشیره‌وان حاکم بێ و بهکتهر نایب وه‌زعی ئیرانێ به‌لا لیدراو له‌وه‌ی که هه‌یه باشتر نابێ.