مەنهەجی مامەڵەکردن لەگەڵ کەلەپوری ئیسلامی
ن: أ.د.عماد ا‌لدین خلیل
و: د. ئیسماعیل به‌رزنجى
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌ڕاستى بگه‌ینه ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌ى ورد و قبوڵكراو، زۆر گرنگه كۆمه‌ڵێك پڕه‌نسیپ و پێوه‌رى بنچینه‌یى دیاریبكه‌ین سه‌باره‌ت به مه‌نهه‌جى هه‌ڵسوكه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووردا:
بێگومان ئه‌م كه‌له‌پووره به‌دیاریكراوى كه‌له‌پورى ئیسلامیه، به‌جۆرێك له جۆره‌كان تێڕوانینى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه بۆ گه‌ردون و جیهان و بوون، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ربڕینى بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌تى ئیسلامیه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى هاوته‌ریبی، یان جیاوازيى ئه‌و ده‌ربڕینه –هه‌ندێكجار- له‌گه‌ڵ نه‌گۆڕه‌كانى ئه‌و عه‌قیده و شه‌ریعه‌ته.
بیروباوه‌ڕى ئیسلامى له ڕێگاى ئه‌وه‌ى له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه، كه‌شێكى له‌بارى ڕه‌خساندووه بۆ چالاكى مه‌عریفى، هه‌روه‌ها پاڵنه‌ر و پاساویشى بۆ دیاریكردووه و به‌رهه‌مدارى كردووه، وایلێكردووه ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگه مه‌عریفیه‌كانی تر ببێته‌وه، كه مسوڵمانان دواى پڕۆسه گه‌وره‌كانى فه‌تحكردن، خۆیان له به‌رامبه‌ریاندا بینیه‌وه، كه پێویست بوو كه‌سایه‌تى كلتورى خۆیان له‌به‌رامبه‌ریاندا دامه‌زراو و مه‌حكه‌م بكه‌ن، ئه‌مه‌ش نهلهڕێگاى داخرانه‌وه كه ده‌بێته هۆى پوكانه‌وه و لاوازبوون، نه له‌ڕێگاى قبوڵكردنى ته‌واوه‌تى ئه‌و مهعریفانهوه، كه ئه‌ویش ده‌بێته‌هۆى تێكه‌ڵبوون و توانه‌وه لهبهرامهبهردا، به‌ڵكو له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنى ڕێگاى ناوه‌نده‌وه كه له سه‌ر بنه‌ماى كرانه‌وه و خۆپارێزى …. قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه …. وه‌رگرتن و به‌خشین داده‌مه‌زرێت.
له‌وانه‌یه قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕۆڵى ئیسلام وه‌كو بیروباوه‌ڕ و مه‌نهه‌ج و شه‌ریعه‌ت، له ڕه‌خساندنى كه‌شی مه‌عریفی ببێته بابه‌تێكى عه‌قیدى ڕووت، به‌ڵام هه‌ر زووبه‌زوو په‌ى به ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌كه‌ى ده‌به‌ین، هه‌ر كه بیرمان له‌و چالاكییه مه‌عرفییه كرده‌وه كه به‌درێژایى مێژووى ئیسلامى لێى به‌رهه‌مهاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه ئه‌م چالاكیه مه‌عریفیه پێی ناسراوه‌ته‌وه له حاڵێكدا، كه عه‌قیده دایڕشتوه‌ته‌وه یان لانیكه‌م كارى له‌چه‌مك و بابه‌ته‌كانى كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌هه‌نده مێژووییهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها به‌وه‌ى بیر له‌و ڕۆڵه گرنگه بكه‌ینه‌وه، كه گۆڕانكارى بنچینه‌یى به‌دیهێنا له‌و میراته فیكرییه (مرۆڤكرد و ئاینییه شێوێنراوه)ى كه پێش هاتنى ئیسلام له جیهاندا بڵاو بوون، ته‌نها به‌وه‌ى به‌راوردى ئه‌و مه‌ودا فراوانه بكه‌ین كه ئیسلام له پێشكه‌وتنه مه‌عریفیه‌كاندا به‌دى هێناون به شێوه‌یه‌ك عه‌قڵى مرۆڤ دواى چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئینجا گه‌یشتووه‌ته لێواره‌كانى.
دواى بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌مانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ڕۆڵه‌ى ئیسلام گێڕاى و جێبه‌جێى كرد له سیاقى مه‌عریفیدا ڕۆڵێك بوو له‌ناو مێژوودا، واته كاركردن بوو له كرۆكى ڕه‌وتى مێژوودا و به‌رده‌وام بوو له چالاكى به هێشتنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ئیسلام به درێژایى هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان، دواتر مه‌عریفه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆى به‌رهه‌مهێنا، كه سه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیى و كاریگه‌ریى خۆى هه‌بوو له‌ناو هه‌موو كلتورهكانى مێژووى مرۆڤایه‌تیدا.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ئیسلام له ناو چالاكى مه‌عریفیدا به‌درێژایى مێژوومان، نه‌ك ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیى ئیسلامى پێده‌به‌خشێت، كه ده‌بێته پاساوى به‌رده‌وامى له جیهاندا، به‌ڵكو هێز و تواناى ئه‌وه‌شى ده‌داتێ كه به هێزه‌وه بچێته ناو تۆڕى چالاكیه مهعریفیهكانى شارستانیه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه و ڕۆڵى گرنگی هه‌بێت و به‌شدار بێت له داهاتوویدا.
لێره‌دا جێگاى ئه‌وه نابێته‌وه به‌شێك له‌و وته و گوتروانه بهێنین كه توێژه‌ره ڕۆژئاواییه‌كان تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیسلام له شارستانى هاوچه‌رخدا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌ونده به‌سه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاكێشین بۆ هه‌ندێك له‌و ئاماژانه(1)، ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه ده‌بێته زه‌روره‌تێكى زانستى له‌به‌ر هۆكارێك كه قورسه چالاكى مه‌عریفی ئیسلامى به‌درێژایى مێژوو جیابكه‌ینه‌وه له‌و ژینگه ئیسلامیه‌ى كه تێیدا به‌رهه‌مهاتووه و پێكهێنه‌ر و كاریگه‌رى و پاڵنه‌ره‌كانى لێوه‌رگرتووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێگومان هه‌موو هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دووانه، شێوازێكى شێوێنهرانهیه له خوێندنه‌وه‌ى كه‌له‌پورى مهعریفیماندا، ئه‌نجامه‌كه‌شى ته‌نها كه‌ڵه‌كه‌كردنى كۆمه‌ڵێك وههم و هه‌ڵه‌یه، كه له‌گه‌ڵ گیانى توێژینه‌وه‌ى زانستیدا ناگونجێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رمووده كه بیروباوه‌ڕى ئیسلامیان له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، بخه‌ینه سیاقى كهلهپوورهوه، له‌به‌ر جیاوازیى هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه له یه‌كترى (واته قورئان و فه‌رمووده له‌لایه‌ك و ده‌قه‌كانى كه‌له‌پوور له‌لایه‌كى تر) و تایبه‌تمه‌ندى هه‌ریه‌كێكیان، چونكه ئێمه له حاڵه‌تى یه‌كه‌مدا خۆمان له‌به‌رامبه‌ر كهلهپورێكدا ده‌بینینه‌وه كه ئه‌گه‌رى ڕاست و هه‌ڵه‌ى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه میراتێكى مرۆڤانه‌یه یاخود به‌رهه‌مى ئینسانه، به‌ڵام حاڵه‌تى دووه‌م تێكستى خودایى و نه‌به‌ویه و گومان هه‌ڵناگرێت، یان هیچ كه‌موكوڕیى و هه‌ڵه‌یه‌ك قبوڵ ناكات، بۆیه مسوڵمان خۆى به به‌رپرسیار ده‌بینێت له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كردنیدا و ته‌سلیمى ده‌بێت، به‌ڵام له‌وه‌ى تریاندا –كه‌له‌پوور- ئه‌وا پانتاییه‌كى فراوانى ئازادیى و هه‌ڵبژاردنى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه و گوڕین و گونجاندن.
كه‌واته مادام كه‌له‌پور به‌رهه‌مى چركه‌سات و ژینگه‌یه‌كى دیاریكراوه له زۆربه‌ى كاتدا، ئه‌وا مه‌رجدار و وابه‌سته‌یه به مێژوو و جوگرافیاوه…. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ لێیان ده‌رباز ببێت لهڕوویهك یان چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌گشتى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بارێكى ڕێژه‌یی دیاریكراوه و بۆ هه‌موو سه‌رده‌م وكاتێك ناشێت، به‌ڵام كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قورئان و سوننه‌تدا ده‌كه‌ین، ئه‌وا ئێمه له یه‌ككاتدا له ناو مێژوو و ده‌ره‌وه‌ى مێژووداین، له‌ناو كه‌له‌پوور و له‌ده‌ره‌وه‌ى كهلهپورین، بێگومان قورئان و سوننه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێژوو و جوگرافیایه‌كى دیاریكراو ده‌كه‌ن بهحوكمى ئاڕاسته واقیعیهكهى ئه‌م دینه، كه بریتیه له داڕشتنه‌وه‌ى ژیان له كات و شوێنێكى دیاریكراودا له ژێر ڕۆشنایى پڕه‌نسیپ و بنه‌ماى وه‌حى دابه‌زیوو له ئاسمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كۆتایى ڕێگا نیه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژیه‌كى ده‌كه‌وێته نێوان گوتراوى ئاینى ئیسلام و ئه‌و گوتراوه زهمینیهى كه ده‌یه‌وێت بڕژێتهناو یان كارى تێبكات.
تێكستى دینى پابه‌ندى مێژوو و جوگرافیا نابێت، دانراوه‌كانى كات و شوێن تێ ده‌په‌ڕێنن تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو سات و ژینگه‌یه‌كدا بكه‌ن، به‌پێى خواسته تایبه‌تیه‌كانى خۆى، تێكستى دینى تواناى ئاماده‌یى هه‌یه به‌هه‌موو قورسایى خۆیه‌وه له سه‌ده‌ى ده‌یه‌م یان بیسته‌م، له پانتایى ئه‌فریقیا یان ئاسیا یاخود ئه‌مریكا، بۆیه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى به‌زۆره‌ملێ بكرێت به به‌رهه‌مێكى كه‌له‌پورى هه‌وڵێكى گێره‌شێوێن و نادروسته.
به‌ڕاستى كه‌له‌پورى ئه‌م ئومه‌ته ته‌نها ئیسلام نییه و ئیسلام كه‌له‌پورى ئومه‌ت نیه به‌و شێوه ئهندازهییهى كه وه‌كو گۆشه‌كانى دوو سێگۆشه‌ى هاوته‌ریب كتومت هاوشێوه‌بن، به‌ڵكو كه‌له‌پور ئه‌نجامى كارلێككردنه به سه‌لبى و ئیجابى له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، پاشان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئاینزا و كلتور و ئایینیتر به‌ڕێژه‌ى جیاواز، كه‌واته كه‌له‌پور بهرههمگهلێكه به‌رئه‌نجامى سروشتى ژیان و ئه‌زمونى باب و باپیرانمانه كه هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر به‌م دینه كردووه له‌چوارچێوه‌ى مێژوو و پانتاییه‌كى جوگرافى دیاریكراودا به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یى.
ئاینى ئیسلام بیروباوه‌ڕ و ڕێبازى ژیانه كه خواى باڵاده‌ست و كارزان و زانا دایناوه و تێزه‌كانى داڕشتووه، هه‌روه‌ها سیفه‌تى به‌رده‌وامى پێ به‌خشیوه كه چوارچێوه‌ى مات و شوێن تێده‌په‌ڕێنێت، به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه ڕێژه‌یى و گۆڕاوهكانیانهوه، بۆ ئه‌وه‌ى پێشبینى ته‌واوى داهاتوو بكات، نهرمخواز بێت، بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك ببێت، هه‌موو ئه‌زمونێك بگرێته خۆى به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنى كات و شوێن.
به‌ڵام كه‌له‌پور به‌رهه‌مێكى مه‌رجداره به كاته‌وه، هه‌رچه‌نده كاریگه‌رى به‌رده‌وام و ڕۆچوو به كات و شوێنی‌دا هه‌یه به‌ڵام ناگاته حاڵه‌تى به‌رده‌وامى ته‌واوه‌تى و سنورى كات و شوێن به یه‌كجارى نابڕێت، وه له‌به‌رئه‌وه كه‌له‌پور به‌رهه‌مى به‌یه‌كگه‌یشتنى واقیعى نێوان مرۆڤ و عه‌قیده‌یه بۆیه ده‌كرێت كرچوكاڵ یان پێگه‌یشتوو بێت، هه‌ندێكجار بڕنده و هه‌ندێكجار نه‌رم بێت، كهموكورت یان تێروته‌واو بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌مانبات به‌ره‌و بنه‌مایه‌ك یان ڕاستیهكیتر ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كه‌له‌پور و به‌رهه‌مى مسوڵمانان كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى حاڵه‌تى ئیسلامیه، له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌رى ڕاستى و هه‌ڵه‌ى هه‌یه، تێڕوانینێكى ڕێژه‌ییه و تێگه‌یشتنێكه له كات و شوێنى دیاریكراودا، ئه‌و كه‌له‌پوره دواى ئه‌وه‌ى جیای ده‌كه‌ینه‌وه له ده‌قه ئایینیه‌كان كه له وه‌حیه‌وه هاتوون هیچ ناچارییهكى تێدا نیه بۆ ئێمه بۆ قبوڵكردن وه هیچ پێویست ناكات به پیرۆز و گه‌وره‌ى بزانین، هه‌روه‌ها واڵایه بۆ قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه و لێ هه‌ڵبژاردن به‌پێى مه‌نهه‌جێك كه له خودى حاڵه‌تى ئیسلامیه‌وه هه‌ڵهێنجرا بێت، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى خۆى هێنرا بێت، تاوه‌كو ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ خۆمان و كهلهپورهكهماندا.
به مانایه‌كیتر هێنانى پێوه‌رى ده‌ره‌كى له ڕووى مه‌نهه‌جیه‌وه ڕاست نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌نجامى نادروست و شێوێنراو، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى پرته‌قاڵێك و سێوێك به‌یه‌كه‌وه كۆ بكه‌ینه‌وه و بڵێین ئه‌نجامه‌كه ده‌كاته دوو، هه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌شه له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاماندا ڕووده‌دات له میانه‌ى چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا ده ده‌یانه‌وێت ئه‌م كه‌له‌پوره به‌زۆره‌ملێ ملكه‌چى پێوهرگهلێكى –بێگانه- به ماناى وشه بكه‌ن، وه هه‌وڵده‌ده‌ن سیستمێكى بیركردنه‌وه و چهمكانێك كه له‌م دوو سهدهیهى دواییدا به‌رهه‌م هاتوون بكه‌ن به پێوه‌ر و دادوه‌ر له‌سه‌ر كه‌له‌پورێك كه بهدریچژایى چه‌ندین سه‌ده‌ى ڕابردوو له میچژوویهكى دووردا به‌رهه‌مهاتوون.
با ته‌نها نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى كه به‌شێكى زۆرى به‌رهه‌مى نوسه‌رانى هاوچه‌رخى گرتووه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتى و ڕۆژئاواییه‌كان:
ڕۆژههڵاتناسى هۆڵه‌ندى –دى بوێر- ده‌ڵێت “ئایین به‌قه‌ده‌ر ئه‌ره‌ستۆ تالیسی و ئه‌فلاتونى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونه زانستیهكانى ئیبن خه‌لدون نه‌بووه له كتێبى (المقدمه)دا”(2) توێژهرێكیتر كه ناوى –ناتانیل شمیت-ه و مامۆستایه له زانكۆى كورنل له ئه‌مریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئیبن خه‌لدون كاتێك له نووسینه‌كانیدا ئایه‌ته‌كانى قورئان به به‌ڵگه ده‌هێنێت له‌به‌ر ئه‌وه نیه ئه‌و ئایه‌تانه په‌یوه‌ندیان به كرۆكى بهڵگههێنانهوهكهیهوه بێت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه خوێنه‌ره‌كانى قه‌ناعه‌ت پێ بهێنێت كه‌وا ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانى قورئاندا هاوڕایه(3)، هه‌روه‌ها ڕۆژههڵاتناسێكى ئه‌ڵمانى ناوى – فونفیسندك-ه ده‌ڵێت “ئیبن خه‌لدون خۆى ڕزگاركردووه له كۆت و به‌ندى ترادیسیۆنى ئیسلامى له بابه‌تى ده‌وڵه‌تدارى و به‌ڕێوه‌بردن و زۆر شتى تریش، هه‌روه‌ها زه‌ینى خۆى ڕزگاركردووه له‌و كۆت و به‌نده فیكریانهى له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا په‌یوه‌ندیان به عه‌قیده‌ى عه‌ره‌بى ڕاست و دروسته‌وه هه‌بووه”(4).
ده‌مێنێته‌وه بڵێم: كه‌له‌پور به‌رهه‌مێكى پیرۆز نییه، یان كۆڵێكى قورس نییه به‌سه‌ر شانى مسوڵمانانه‌وه نه‌وه لهدولى نه‌وه به درێژایى مێژوو هه‌ڵیانگرتبێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر قورئانى پیرۆز وه‌ربگرین ده‌رباره‌ى ئه‌و مێژووه، ئه‌وا ده‌كرێت زیاتر له نیوه‌ى لێ لابه‌رین به ئایه‌ته‌كانى [تلك أمة قد خلت لها ماكسبت ولكم ماكسبتم ولاتسألون عما كانوا یعملون](5) و [إنا وجدنا آباءنا على أمة وإنا على آثارهم مقتدون](6).
كه‌واته مادام كاره‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌وا ده‌بێت مه‌نهه‌جێكى گونجاو و نهرمخواز دابڕ‌ێژین بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووردا، له‌حاڵێكدا ئێمه ده‌مانه‌وێت چالاكى مه‌عریفی و پڕۆژه‌ى شارستانیمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ئیسلامى بێت، ده‌بێت مه‌نهه‌جێك بێت قوڵى ئه‌و كه‌له‌پووره بدات پڕۆژه‌كه‌مان، به تایبه‌تمه‌ندیى كه‌سایه‌تیه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت پڕۆژه شارستانیهكهمان ڕزگار بكه‌ین له شه‌پۆلى بهرههمگهلێك كه گونجاو نین بۆ ئه‌م سه‌ده نوێیه و ناكرێت هه‌ڵیان بگرین، یه‌كه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ى گیرۆده‌ى چركه‌ساتێكى مێژوویی، یان ژینگه‌یه‌كى جوگرافى دیاریكراون، ده‌كرێ –ئه‌و كاته- باشبووبن، به‌ڵام ناكرێ ڕێگاى ده‌ربازبوونیان بۆ بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنێك، دووه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامى دژیه‌ك، یان نادروست به‌دى ده‌هێنن كاتێك به‌راوردیان ده‌كه‌ین به دۆزینه‌وه مه‌عریفییه نوێیه‌كان، سێیه‌م له‌به‌رئه‌وه ده‌بنه كۆسپ له‌ڕێگاى ئازادی شه‌رعزاندا له‌كاتى دابه‌زاندنى حوكمه‌كانى بۆ واقیعێكى گۆڕاو له ڕوانگه‌ى مه‌به‌سته باڵاكانى شه‌ریعه‌ته‌وه، یان به‌پێی ئه‌و پڕه‌نسیپه ئوسوڵیانهى ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر ئیمامى شافیعى خۆى كاتێك له میسر بووه فتوایهكى داوه جیاوازبووه له‌و فتوایهى له عێراق داویه‌تى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، كه‌واته – به مانایه‌ك له ماناكان- كاتێك چووه بۆ میسر پێویستییه‌كانى ژینگه‌ى عێراقى له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بردووه، خۆى ئازاد بینیوه له‌وه‌ى قهزاوهتێكى نوێ بكات، ئه‌مه‌ش بۆ جیاوازیى سه‌رده‌مه‌كان وه‌ك هه‌مان جیاوازیى شوێنه‌كانه.
له‌ژێر ڕۆشنایى هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌كرێ كهلهپوورى مه‌عریفی ئیسلامى هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و سه‌رله‌نوێ پۆلێنى بكه‌ینه‌وه به‌پێی گرنگى و به‌پێوه‌رى دیاریكراو، كه به نه‌فه‌سێكى درێژه‌وه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه دیاریبكات:
1– ئه‌و پانتاییه كلتوریانهى بۆ قۆناغێكى دیاریكراو بوون و تواناى پهڕنهوهیان نیه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌مانه ده‌كرێت بوارێكى گونجاوبن بۆ به‌دواداچوون و توێژینه‌وه له سیاقى زانستى و ئه‌كادیمى و مێژوویی‌دا.
2– ئه‌و پانتاییه زیندووه نهرمخوازهى تواناى به‌رده‌وامبوونى هه‌یه كه ده‌كرێت سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌پیت بێت بۆ مه‌عریفه‌ى به‌شه‌رى له ئێستا‌و داهاتوودا له هه‌ر بوارێكى مه‌عریفیدا بێت.
3– ئه‌و پانتاییانه‌ى عه‌قیده‌ى ئیسلامى تێیاندا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، وه خاڵى ده‌سپێك و خولگه‌ى سه‌ره‌كیان بریتیه له یه‌كتاپه‌رستى به‌وپه‌ڕى ڕاستگۆیی و كاراییه‌وه.
به‌گشتى چالاكى مه‌عریفی له مێژووى ئیسلامی‌دا له‌م سێ ئاڕاسته‌یه زیاتر نییه: یه‌كه‌میان: كه زۆرترین پانتایى داگیر ده‌كات له پێكهاته‌ى ئه‌م كه‌له‌پوره، خاوه‌ن پاڵنه‌ر و به‌رهه‌م و ئه‌نجامى ئیسلامییه، ئه‌مه‌ش سروشتییه، چونكه ئه‌و ژینگه‌یه‌ى ئه‌م ژالاكیه تێیدا ئه‌نجامدراوه له هه‌موو ئاسته‌كانیدا ژینگه و پێگه‌یه‌كى ئیسلامییه.
به‌ڵام ئاڕاسته‌ى دووه‌م كه پانتاییه‌كه‌ى ته‌سكتره، ئه‌وا مه‌عریفه بێلایه‌نه‌كان له‌خۆى ده‌گرێت كه هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئیسلامى له‌سه‌ر نییه (وه‌كو زۆرێك له‌و زانستانه‌ى له غه‌یرى مسوڵمانانه‌وه وه‌رگیراون).
هه‌رچى ئاڕاسته‌ى سێیه‌مه كه‌مترین پانتایى و بوارى هه‌یه، ئه‌وا ئه‌و چالاكییه مهعریفیانهن كه دژ به ئیسلامن (هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیاتى شعوبیهكان و به‌رهه‌مى فیكرى بزوتنه‌وه زیندیقیهكاندا ده‌بینرێت).
كه‌واته ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌م كه مۆركى ئیسلامى پێوه‌یه، درێژترین و قوڵترین ئاڕاسته‌یه كه ته‌عبیر له كارایى عه‌قڵى مسوڵمانان ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕاستى ئه‌م قسه‌یه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت ده‌بێ ئه‌و شێوه و جۆره مه‌عریفیه جۆراوجۆرانه به‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه كه له چوارچێوه‌ى زانسته ئیسلامیه‌كاندا به‌رهه‌مهاتوون، جۆره‌ها بوارى مه‌عریفی كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌مى نووسراو و سه‌دان و هه‌زاران توێژینه‌وه له‌خۆى ده‌گرێت، كه شیكردنه‌وه و هه‌ڵگۆستن و ڕانانى بابه‌تى هه‌مه‌جۆریان تێدایه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م ئاڕاسته‌یه ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه له‌خۆى بگرێت:
یه‌كه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك كه له پرسه ئیسلامییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه (زانسته‌كانى قورئان و فه‌رمووده و فیقه و یاسادانان).
دووه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كات ده‌رباره‌ى پرسه ئیسلامییه‌كان (زانستى كه‌لام، فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌ب…).
سێیه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك ده‌رهاویشته‌ى پرسه ئیسلامییه‌كانه (مێژوو، زانسته‌كانى زمان، ڕه‌وانبێژیى…).
چواره‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك درووستبووه بۆ لێكدانه‌وه‌ى پرسه ئیسلامییه‌كان (زانستى ژمێه، پزیشكى…).
پێنجه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌مهاتووه به پاڵنه‌ره ئیسلامییه‌كان (زانسته په‌تیه‌كان…).
شه‌شه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك ته‌عبیر له پرسه ئیسلامییه‌كان ده‌كات (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر….).
حه‌وته‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك جێبه‌جێكردنى داخوازیه‌كانى ژیانى ئیسلامییانه‌ى به ئامانج گرتووه (زانستى به‌ڕێوه‌بردن، سیاسه‌ت، په‌روه‌رده،….).
هه‌شته‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك ڕواڵه‌ته‌كانى ژیانى ئیسلامى شیده‌كاته‌وه (ده‌رونزانى، كۆمه‌ڵناسى،….).
نۆیه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك ژیانى ئیسلامى ده‌گێڕێته‌وه‌و تۆمارى ده‌كات (مێژوو، ئه‌ده‌ب، جوگرافیا…).
ده‌یه‌م: مه‌عریفه‌یه‌ك جه‌خت له به‌هاكانى ژیانى ئیسلامى ده‌كات و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات (ئه‌خلاق، زوهد…).
ئه‌گه‌ر بمشانهوێت ده‌ستنیشانى هه‌ندێك له‌و زانست و به‌رهه‌مانه بكه‌ین، كه به‌رئه‌نجامى چالاكى مه‌عریفی بوون له مێژووى ئیسلامی‌دا بۆ دیاریكردنى سروشتى كاریگه‌رى ئیسلامى له پێكهاته‌كه‌یدا، ئه‌وا ده‌بینین كه ئه‌و كاریگه‌ریه درێژده‌بێته‌وه بۆ هه‌موو زانسته‌كان و جۆره‌كانى هونه‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچكامیان لو بازنه‌ى ئه‌و كاریگه‌رى و تێڕوانینه گشتگیره‌ى ئیسلام ده‌رناچێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێكیان له هه‌ناوى ئه‌و ژینگه و كاریگه‌ریه ئیسلامیه‌دا دروست بوون، هه‌ندێكیتریان مه‌نهه‌ج و ڕێبازى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ژێر كاریگه‌رى چه‌مك و واتاكانى ئه‌و ژینگه‌یه‌دا داڕشتووه، كۆمه‌ڵى سێیه‌میشیان ئه‌زمونى نوێ لهبوارهكهى خۆیاندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه ئیسلام پاڵنه‌ر و ئامانج و هۆكارى دروستبوونیانه.
لهچوارچێوهیهكى فراواندا زۆر سه‌خته كه مرۆڤ بتوانێت به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌ده‌بیات و زانسته‌كان بكات، یان ده‌ستنیشانیان بكات، به‌ڵكو قورسه بتوانین ته‌نها نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و به‌رهه‌م و داهێنان و نوسراوانه بهێنینه‌وه له‌به‌ر فراوانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى بواره‌كانیان، ئه‌گه‌ر ته‌نها چاوێك بگێڕین به پێڕستى كهلهپوورى ئیسلامی‌دا (وه‌كو ئه‌وه‌ى ئیبن نه‌دیم و حاجى خه‌لیفه و بڕۆكلمان و فواد سیزكین ڕێكیان خستووه) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چوونه ناو ورده‌كاریه‌وه كارێكى چه‌ند قورسه.
به‌پێی ئه‌وه‌ى له ته‌وه‌رى سێیه‌مدا (له‌بڕگه‌ى پێنجه‌م) باسمانكرد و تاڕاده‌یه‌ك ته‌وه‌رى دووه‌میش خۆمان له‌به‌رامبه‌ر كهلهپورێكدا ده‌بینینه‌وه، كه ده‌كرێت چالاكى (ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه) و پڕۆژه‌ى شارستانى ئیسلامى به‌هێزبكات، تواناى ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و ڕهسهنایهتیشى پێ ببه‌خشێت و هێزى گه‌وره‌تر بدات به‌م ئومه‌ته، كه ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگه‌كانى داهاتووى ببێته‌وه‌و به‌شدارى چاره‌نوسى جیهان بكات.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بنه‌ما و به‌ها ئیسلامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌ناو ئه‌و كلتوره بهجێماوهدا، تایبه‌تمه‌ندیه‌كى واى پێ به‌خشیوه، كه نه‌ك ته‌نها پاساوى بهردهوامبوونیهتى له جیهاندا، به‌ڵكو تواناى به‌شدارى و دهوڵهندكردنى تۆڕى چالاكییه مهعریفییهكانى شارستانیه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه و كارابوونى داهاتووشى پێ ده‌به‌خشێت.
ئێمه له حاڵه‌تى به‌راوردكردنى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه به هاوشێوه‌كانیان له كلتورهكانیتردا، به‌تایبه‌تى له كلتورى ڕۆژئاوایى سه‌رده‌مى ئێستامان، ده‌بینین تایبه‌تمه‌ندیه ئیسلامییه‌كان هه‌لى گرنگ ده‌خه‌نه به‌رده‌ستى ئه‌و كلتورانهی تر بۆ وه‌رگرتن و خواستنى ئه‌لته‌رناتیڤی ئیسلامى و هاوبه‌شى پێكردنى له چه‌مك و واتا كلتوریهكانى خۆیاندا.
بۆ نموونه تایبه‌تمه‌ندى (ئیمان) له كلتورى ئیسلامی‌دا ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ئاڕاسته مادییه له‌سنوور ده‌رچووه‌ى كلتوره‌كانی تر ده‌بێته‌وه، وه پابه‌ندبوون پێیه‌وه وا ده‌كات جڵه‌وى ئه‌و له‌سنوور ده‌رچوونه بكات، كه به‌رده‌وام له فراوانبووندایه له‌ناو سیستمى به‌ها ئه‌خلاقیه‌كاندا، وه واقیعیبوونهكهى ڕێگا ده‌گرێت له ڕۆچوون له یۆتۆبیاى فیكرى و دنیاى خه‌و و خه‌یاڵ، هه‌روه‌ها ڕهسهنایهتیهكهى ئاڕاسته‌یه‌كى نوێ و جیاواز ده‌به‌خشێت به ڕێچكه‌ى مرۆڤایه‌تى، گشتگیرى و تواناى ڕاگرتنى باڵانس له‌نێوان دوالیزمهكاندا واى لێده‌كات هه‌ڵپه‌ى كلتوره‌كانی تر په‌ك بخات بۆ گرنگیدان به‌لایه‌نێك له‌سه‌ر حسابى لایه‌نێكیتر، كه هیچى كه‌متر نییه له‌و، هه‌روه‌ها مرۆڤدۆستیهكهى وایلێده‌كات كه سنورى ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و جوگرافیا و ئاینزاكان ببڕێت، وه ئازایخوازییهكهى له كۆتاییدا مرۆڤ ڕزگار ده‌كات له هه‌موو فشار و بتیهرستیهك كه ملكه‌چى كردووه و له ئاستى مرۆڤبوونهكهى دابه‌زاندووه، ڕامیدهكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تاكه دروستكراوێكه سه‌ردارى جیهان بێت.
ته‌نانه‌ت توێژه‌ره ڕۆژئاواییه‌كانیش هه‌ستیان به‌مه كردووه و شایه‌تى زۆریانداوه له‌و باره‌یه‌وه، كه‌وه‌ك دانپێدانانێكى ئازادانه و سه‌رچاوه‌گرتوو له قه‌ناعه‌ت و عه‌قڵه‌وه داده‌نرێت و پشت به‌ست به تێڕوانینى به‌راوردكارانه له نێوان ئه‌وه‌ى له كلتورى ئیسلامی‌دا هه‌یه له به‌ها و تایبه‌تمه‌ندى كارا و جیاواز و ئه‌وه‌ى له كلتورهكانیتردا هه‌یه، كه ده‌كرێت ڕۆڵى خۆى ببینێت له داڕشتنه‌وه‌ى ئێستا و داهاتووى مرۆڤایه‌تیدا(7).
له كۆتاییدا و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نابێت بكه‌وینه گومانى ته‌سلیمبوون به یه‌كێك له‌م گشتڕوانینانه:
(أ) هه‌موو كه‌له‌پورى ئیسلامى ته‌عبیر له تێڕوانینى ئیسلامى ده‌كات بۆ بوونه‌وه‌ر و ژیان و مرۆڤ .
(ب) مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى ئیسلامه درێژكراوه‌ى ئه‌و تێڕوانینه بێت.
به‌ڵكو ئه‌و كه‌له‌پوره پێكهاته‌یه‌كى تێكه‌ڵه له ڕه‌سه‌ن و بێگانه، تێكه‌ڵه له چالاكى مه‌عریفی كه سه‌رچاوه‌كه‌ى قورئان و سوننه‌ته و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌واندا په‌یدا بووه و چالاكیه‌ك كه خزاوه‌ته ناو شارستانى ئیسلامى، به‌هۆى كاریگه‌رى و سه‌رسامبوون به لایه‌نێك، یان چه‌ند لایه‌نێكى به‌رهه‌مى ئه‌وانیتره‌وه…. یان به مه‌به‌ست له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى غه‌یرى مسوڵمانه‌وه ئه‌مه كراوه، بۆ چاندنى جه‌سته‌ى نامۆ له پێكهاته‌ى شارستانى ئیسلامی‌دا و شێواندنى له‌ناو خۆیدا.
به‌هه‌رحاڵ توێژه‌ر كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌له‌پوردا ده‌كات خۆى له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه پێش ئه‌وه‌ى بۆى ڕوون ببێته‌وه كه كامه ئیسلامى ڕه‌سه‌نه و كامه یۆنانى و فارسى و هیندى و یه‌هودى و ناسڕیه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێكجار له ته‌نها یه‌ك بابه‌تى كه‌له‌پوردا هه‌ردوو ماده‌كه بوونیان هه‌یه، ده‌بینین له هه‌ندێ لایه‌نیه‌وه ئیسلامییه و له‌لایه‌كی تریه‌وه نائیسلامییه، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها له ورده‌كارى و به‌شه‌كانیدا، به‌ڵكو له هێڵه گشتى و خاڵه بنچینهییهكانیشدا.
كه‌واته دوالیزمهیهكى له‌مشێوه‌یه كارى خۆى به‌دوو ئاڕاسته‌دا ده‌كات، یه‌كه‌میان پێكهێنانى دوو شێوه له به‌رهه‌مى مه‌عریفی كه هه‌ر له بنه‌ماو بنچینه تیۆریهكهیاندا دژى یه‌كترین، دووه‌میان وا له بابه‌تێكى مه‌عریفى ده‌كات كه ئیشكالیه‌تى تێكه‌ڵبوونى هه‌ردوو جۆره‌كه له یه‌ك كاتدا له‌خۆى بگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوون و ئاشكرا بێت له‌و بواره‌ى كه ناونراوه فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى به‌هۆى كاریگه‌رى به‌رچاوى به فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى و وه‌رگرتنى چه‌مك وبابه‌تى زۆر لێی له‌سه‌ر ئاستى مه‌نهه‌ج و بابه‌تى لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وا به نیسبه‌تى بواره زانستى و ئینسانیهكانیتر به‌و شێوه‌یه ئاشكرا و ڕوون نیه.
بۆیه له‌هه‌موو حاڵێكدا هه‌وڵى توێژه‌ر له گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه بۆ سروشتى په‌یوه‌ندى بواره مه‌عریفیه‌كان به ئیسلامه‌وه یان به غه‌یرى ئیسلامه‌وه له كه‌له‌پوردا، وا ده‌خوازێت كه توێژه‌ر زانیارى ته‌واو و تێروپڕى هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماكانى تێڕوانینى ئیسلامى و پایه گرنگه‌كانى ئه‌و تێڕوانینه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتره‌وه شاره‌زایى ته‌واوى هه‌بێت له یه‌كێك له لقه‌كانى مه‌عریفه‌دا، ئه‌مه‌ش به ماناى ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبردن بۆ كه‌له‌پور پێویستى به گروپێكى ته‌واوه كه كادرى ئیسلامى پسپۆڕى له هه‌موو لقه‌كانى مه‌عریفه تێدا بێت، چونكه پسپۆڕێكى فه‌لسه‌فه له بوارى مێژوودا كاربكات، یان مێژووناسێك ناتوانێت له‌بوارى فیقه و شه‌ریعه‌تدا كاربكات، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌نجامى قه‌ناعه‌ت هێنه‌ر و گونجاو به‌ده‌ست بهێنن له‌بوارى زانسته‌كانى زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا.
له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌مانه له هێڵه گشتیه‌كانى كاركردنیاندا به‌یه‌ك بگه‌ن، ئه‌و هێڵه گشتى و پڕه‌نسیپ تێڕوانینه شهرعیانهى كه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆیان و چه‌مك و بۆچوونهكانیانى لێوه وه‌ربگرن، به‌ڵام دواى ئه‌م سه‌ره‌تایه هه‌ریه‌كه‌یان به ڕێگاى خۆیدا ده‌ڕوات بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌لأ ئه‌و لقه مهعریفیهى كه تێیدا پسپۆڕه، كه بێگومان مه‌نهه‌ج و ئاڕاسته و داتا و ئه‌نجا م وسروشتى گرنگیدانى جیاوازه له لقهكانیتر.
پێویستیه‌كى تریش هه‌یه زۆر گرنگه له‌بیرى نه‌كه‌ین، دانان و ڕێكخستنى كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و بنه‌مایه كه له ڕێگایانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌لأ به‌رهه‌مى مه‌عریفى كه‌له‌پوردا بكه‌ین، ئه‌و پێوه‌ر و بنه‌مایانه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى ڕه‌هه‌ندێكى مه‌نهه‌جى دیاریكراو به كاره‌كه‌مان ده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بنه هۆى گێڕانه‌وه‌ى كات و توانا و ڕێگا له بهفیڕۆچوونیان ده‌گرن بۆ گه‌یشتن به ئامانج.
ئاشكراشه كه به‌رهه‌مه مهعریفیهكانى كه‌له‌پور هه‌موویان له یه‌ك ئاستدا نین، چ له‌ڕووى به‌هاى زانستیه‌وه چ له‌ڕووى تواناى كارابوونیان له پێكهاته‌ى مه‌عریفى شارستانى هاوچه‌رخدا، واته له‌ڕووى به‌رده‌وامبوون و چالاكیان له هه‌موو سه‌رده‌م و كاتێكدا…. هه‌روه‌ها به نیسبه‌تى مسوڵمانانه‌وه دیاره، كه‌وا ده‌بێت پله‌به‌ندى و لهپێشینهیى كاره‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن، كه واده‌كات هه‌ندێك لایه‌نى كه‌له‌پور به پێویست بزانرێت كه به‌هیچ جۆرێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ریدا نابێت، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك لایهنیتر ئاسانكارى تێدا بێت بۆ وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه و لایهنیتریش هه‌ن كه ڕه‌تكردنه‌وه و وازلێهێنانیان كارێكى زه‌روور و پێویسته.
كاتێك ئه‌مه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین ئه‌وا توانایه‌كى باشمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ى به‌هه‌ڵه ناونراوه (حورمه‌ت و پیرۆزى كه‌له‌پوور) په‌ك ده‌خات و نایهێڵێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و كه‌له‌پوره له چوارچێوه گشتیه‌كه‌یدا و به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه قبوڵ بكه‌ین، دواتر له بێژنگى بده‌ین و هه‌مووى جیابكه‌ینه‌وه و ڕه‌گه‌زه‌كانى دیاری بكه‌ین، تا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و ڕه‌گه‌زانه بدۆزینه‌وه كه ڕه‌گوڕیشه‌ى ئیسلامیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى خزێنراونه‌ته ناویه‌وه له ده‌روه‌ى ئیسلامه‌وه.
هه‌روه‌ها به دانانى پێوه‌رى لهپێشینهیى ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌وه‌ى كه به‌شێكى گه‌وره‌ى ئه‌م كه‌له‌پوره جگه له گرنگیه مێژووییه‌كه‌ى هیچ كاریگه‌رى بۆ سه‌رده‌مى ئێستامان نیه، چ بۆ مرۆڤایه‌تى چ بۆ گروپ و تاقمه ئیسلامیه‌كان.
با له‌سه‌ر ئه‌مه چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه ده‌باره‌ى ئه‌و كهلهپورهى كه پێكهاته‌كانى له ژماردن نایه‌ن، بۆ نموونه له كۆمه‌ڵناسیدا كه له كۆندا پێی وتراوه (العمران البشری) كارێكى وه‌كو (مقدمه)ى ئیبن خه‌لدون و هه‌موو ئه‌وانه‌ى وه‌كو ئه‌و وان پێویست و گرنگه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى ئه‌م لقه‌ى مه‌عریفه، نه‌ك ته‌نها بۆ مسوڵمانان، به‌ڵكو به نیسبه‌ت هه‌موو جیهانه‌وه (مقدمه) به‌رهه‌مێكى گرنگ و مه‌عریفیه بۆ بوارى كۆمه‌ڵناسى كه تا ئێستاش چالاكیه مه‌نهه‌جى و ئه‌كادیمیه‌كانى ئه‌م زانسته لێى به‌هره‌مه‌ند ده‌بن و زیاده ده‌خه‌نه سه‌ر تێزه‌كانى.
وه له زانستى مێژوودا مه‌عریفه‌ى مرۆڤایه‌تى به گشتى ناتوانێت به‌سه‌ر هه‌موو بواره مهعریفیهكانى مێژووى مرۆڤایه‌تیدا زالأ بێت به‌بێ گرنگیدانى ته‌واو به مێژوونووسێكى وه‌ك (ته‌به‌رى)، وه ناتوانێت پانتاییه‌كى فراوانى مێژووى ئیسلامیش به‌گشتى فه‌رامۆش بكات، چونگه به‌شێكى زۆرى مێژوویان پاراستووه و شیكردووه‌ته‌وه و پێكهێناوه، ج ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تى به گشتى ئاوابێت ده‌بێت به نیسبه‌ت مسوڵمانان خۆیانه‌وه چه‌ند گرنگ بێت.
ئه‌مه‌ى ده‌وترێت بۆ كۆمه‌ڵناسى و مێژوو بۆ بواره‌كانى تریش هه‌ر ڕاسته وه‌كو یهروهرده و جوگرافیا و ئه‌ده‌بیات و جۆره‌كان هونه‌ر و …هتد، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌م لقانه له‌سه‌ر ئاستى جیهان گرنگ بێت ئه‌وا بۆ مسوڵمانان زۆر گرنگتره، بۆ نموونه كه‌له‌پورى یاسایى و فیقهى و شه‌رعى ئه‌گه‌ر لێیان بكۆڵرێته‌وه و پاڵفته بكرێن و پۆلێن بكرێن، ده‌بنه ڕێخۆشكه‌ر و بنچینه بۆ بزووتنه‌وه‌ى هه‌ڵگۆستن (حركة الاجتهاد)ى ئیسلامى هاوچه‌رخ، كه ده‌كرێ سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكاته‌وه له‌و بنچینه‌یه‌وه، نه‌ك له بۆشاییدا، یان بازدان به‌سه‌ر ماوه‌یه‌كى زه‌مه‌نیدا، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م لقه گرنگه‌ى مه‌عریفه گرێبدرێته‌وه به ڕابردوو.
ڕاسته له‌وانه‌یه توێژه‌رانى ئه‌م بواره زانستییه له پێكهاته كلتوریهكهیدا پانتایى فراوان ببینن، كه هیچ به‌هایه‌كى مه‌عریفى و شه‌رعی نه‌بێت، بۆ نموونه با ئیبن خه‌لدون هه‌ندێك ئه‌نجام و ڕا‌وبۆچوونى كرچوكاڵ، یان هه‌ڵه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵناسى هه‌بێت، یان كۆمه‌ڵێك درۆ و ده‌له‌سه و حیزبایه‌تى و لایه‌ندارى له‌سه‌ر ئاستى زانستى مێژوو، یاخود خه‌رمانێك له ئیسرائیلیات له زانستى قورئاندا، یان كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رى فیقهى بۆ كێشه و گرفتێك، كه كۆن بوون و له ئێستادا نه‌ماون له‌سه‌ر ئاستى فیقهى، یان ڕهخنهیهكى كرچوكاڵ و بێ مه‌نهه‌ج كه ته‌نها پشتى به حه‌زى سروشتى مرۆڤ به‌ستووه له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ده‌ب، یان و یان…. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن، كه پێویستى مرۆڤایه‌تى و شه‌رعى ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ توێژه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ده‌توانێت ئه‌م بابه‌تانه به ئاسانى له پێكهاته‌ى كه‌له‌پووردا لابه‌رێت، ئه‌مه‌ش بارى سه‌رشانى كه‌مێك سووك ده‌كات له پرۆسه‌ى هه‌ڵاوێركردن و له بێژنگدانى كه‌له‌پور.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا، هه‌ندێك جۆرى مه‌عریفه هه‌ن كه قوربانیدان، یان گوێنه‌دان پێیان، یاخود لانیكه‌م هه‌ڵپه‌ساردنیان له ئێستادا، پێموایه خه‌ساره‌تێكى گه‌وره نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستى مه‌عریفه‌ى مرۆڤایه‌تى، یان پێویستیه عهقیدیى و ته‌شریعییه‌كان، هیوادارم هه‌ڵه نه‌بم، یان زیاده‌ڕۆییم نه‌كردبێت، ئه‌گه‌ر نموونه‌ى ئیبن سیناو كیندى و فاڕابى بهێنمه‌وه له فه‌لسه‌فه‌دا، یان بێنهوبهرهى گروپه جیاوازه‌كان له نێوان خۆیاندا، یاخود به‌شێكى زۆرى زانستى كه‌لام و تیۆره كهموكورت و نازانستیهكان له‌بوارى زانستهپهتى و پڕاكتیكیهكاندا به تایبه‌تى زانستى سروشتى و گه‌ردونناسى و ده‌روونزانى….هتد.
به‌ڕاستى له‌م دوو ده‌یه‌ى دواییدا كهلهپوورى ئیسلامى بووه به مه‌یدانێكى كراوه بۆ بیرمه‌ندانێك، كه تێگه‌یشتنى پێویستیان نییه بۆ بنچینه‌كانى تێڕوانینى ئیسلامى و پایه‌كانى، ئه‌مانه له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا له دژایهتیدان بۆ ئه‌م بنه‌ما و پایه گرنگانه، بۆیه هه‌میشه كه‌له‌پوور به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌لماندنى بۆچوون و ئه‌نجامه‌كانیان كه خۆیان ده‌یخوازن، به په‌یڕه‌وكردنى مه‌نهه‌جێكى نوقسان كه ئه‌م كه‌له‌پووره به ته‌واوى ناخوێننه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامى دیاریكراو له یه‌كێك له بواره‌كانى مه‌عریفه كه بوارى زۆر و فراوانن، به‌ڵكو پشت به هه‌ڵبژاردنى چۆنیه‌تى ده‌به‌ستن كه واده‌كات زۆرێك له ڕه‌گه‌زه ڕه‌سه‌نه‌كانى دوربخاته‌وه – ئه‌مه‌ش به‌هۆى حیزبایه‌تى، یان ئاره‌زووه‌وه بێت- به‌مه‌ش هیچ ناهێڵنه‌وه ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێت كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامى دیاریكراو‌و و كورتبین ده‌كه‌نه‌وه.
گومانیشى تێدا نییه كه ئه‌و گرنگیه‌ى چالاكیه‌كانى (ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه) به بازنه‌ى كه‌له‌پورى ده‌دات و ئه‌و مه‌نهه‌جه ورد و ڕهسهنهى لێوه‌ى ده‌ڕوانێت بۆ تێگه‌یشتنى چه‌مكه‌كانى ئه‌م كه‌له‌پووره و شیكردنه‌وه و ههڵاوێركردنى، بابه‌تگه‌لێكى گرنگن كه تواناى زیاترى پێ ده‌به‌خشن بۆ تێگه‌یشتن له كرۆكى كه‌له‌پور و په‌یبردن به حه‌قیقه‌ته‌كه‌ى، هه‌موو ئه‌مه پاساوى ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه زۆره‌ن كه ده‌یدات بۆ خوێندنه‌وه‌ى كه‌له‌پوور له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌شى به شێنه‌یی دێته ده‌ست و له‌ناو ژینگه‌ى سروشتى خۆیدا، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها بۆ پڕۆژه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گرنگی به كه‌له‌پوور ده‌ده‌ن، چ له‌ڕووى ئه‌كادیمى، یان عه‌قیده‌ییه‌وه بێت،وه ڕێگا له هه‌موو هه‌وڵه ههوێنكراوه كهموكوڕهكان ده‌گرێت، كه پێشتر بڕیارى خۆیانداوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مى فراوانى ئه‌م كه‌له‌پووره به‌حه‌ق و ناحه‌ق بۆ سه‌لماندنى بیروبۆچوونه‌كانى خۆیان به‌كاربهێنن، كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاییترین سه‌لمێنراوه‌كانى تێڕوانینى ئیسلامی‌دا دژیه‌ك و ناكۆكن.
1- بۆ نموونه سه‌یرى ئه‌مانه بكه: كوستاف فون كروبناوم : الوحدة والتنوع في الحضارة الإسلامية، تحرير كروبناوم، ترجمة د. صدقي حمدي، دار المتنبي، بغداد -1966م، ص 38- 39، 53، 79- 80 ، 80 – 81 ، 123، 141، مارسيل بوازار : انسانية الإسلام، ترجمة د. عفيف دمشقية، دار الآداب ، بيروت -1980م، ص 425، موريس بوكاي : القرآ‌ن الكريم والتوراة والانجيل (دراسة الكتب المقدسة في ضوء المعارف الحديثة)، دار المعارف، القاهرة ـ-1978م، ص 14، أرنولد توينبي: مختصر دراسة للتاريخ، ترجمة فؤاد محمد شبل، لجنة التأليف والترجمة والنشر، القاهرة -1960م، 1/ 241، دومينيك سورديل : الإسلام، ترجمة د. خليل الجر، المنشورات العربية، بيروت -1977م، ص 102، ليوبولدفايس (محمد أسد): الإسلام على مفترق الطرق، ترجمة د. عمر فروخ، دار العلم للملايين، بيروت -1965م، الطبعة السادسة، ص 70 – 71، شاخت وبوزورث : تراث الإسلام، ترجمة السمنهوري ورفاقه، سلسلة عالم المعرفة ، الكويت -1978م، 1 / 101، هاملتون ك‌ب ” دراسات في حضارة الإسلام، ترجمة د. إحسان عباس ورفاقه، دار العلم للملايين ، بيروت -1964م، ص 3- 4، كوستافلوبون : حضارة العرب، ترجمة عادل زعيتر، دار إحياء الكتب العربية، القاهرة -1956م، الطبعة الثالثة، ص 318، سيكريدهونكه: شمس العرب تسطع على الغرب (في الأصل: شمس الله تسطع على الغرب)، ترجمة بيضون والدسوقي، المكتب التجاري، بيروت -1964م، ص 393- 394، 530، مونتكمري وات: تأثير الإسلام على أوربا في العصور الوسطى، ترجمة د. عادلنجم العبو، دار الكت، الموصل -1982م، ص 18، 124، روم لاندو: الإسلام والعرب، ترجمة منير البعلبكي، دار العلم للملايين، بيروت -1977م، الطبعة الثانية، ص 246، 280 – 281.
2- محمد عبدالله عنان: ابن خلدون: حياته وتراثه الفكري، مطبعة لجنة التأليف والترجمة والنشر، القاهرة -1965م، الطبعة الثالثة، ص177 – 178.
3- هه‌مان سه‌رچاوه 190.
4- هه‌مان سه‌رچاوه 281.
5- سورة البقرة، الآيتان 134-141.
6- سورة الزخروف، الآية 23.
7- مارسيل بوازار: إنسانية الإسلام، ص 330- 31، 369، 387- 388، 389، 431، 439، ليوبولدفايس (محمد أسد): الطريق إلى مكة، ترجمة عفيف البعلبكي، دار العلم للملايين ، بيروت – 1956م، ص 323 – 324، 376/، عرفات كامل العشي: رجال ونسا‌ء اسلموا، دار القلم، الكويت – 1973-1983م، 4/ 108 – 109، أميل درمنغم : حياة محمد، ترجمة عادل زعيتر، دار إحياء الكتب العربية ، القاهرة -1949م، ص 371 – 372، اتيين دينيه : محمد رسول الله (صلى الله عليه وسلم) بالاشتراك مع سليمان الجزائري، ترجمة د. عبد الحليم محمود محمد عبد الحليم، الشركة العربية، القاهرة -1959م، ص 345- 346، مونتمكري وات: محمد في المدينة، تعريب شعبان بركات، المكتبة العصرية، صيدا- بيروت- بدون تاريخ، ص 509، د. محمود حمدي زقزوق: الاستشراق والخلفية الفكرية للصراع الحضاري سلسلة كتاب الأمة، الدوحة – 1404هـ، ص 144- 145، روجيه كارودي: وعود الإسلام، ترجمة ذوقان قرقوط، الوطن العربي، القاهرة – بيروت-1984م، ص 36، 64، 67، 111، 156، 187، 208- 209 .