ده‌ركه‌وتنی كورد‌و زمانی كوردی له مێژوودا
هۆشه‌نگ ساڵح نه‌جاڕ
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا سه‌رچاوه‌كان به شێوه‌یه‌كی بنبه‌ست نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌رئه‌نجامی ڕاست و دروستی سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا، به‌لام تا ئه‌مڕۆش لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه به‌رده‌وامن، هه‌وڵده‌درێ به‌پشتبه‌ستن به زانسته‌كانی شوێنه‌وارناسی و زمان‌ناسی و مرۆڤناسی و ئاییناسی…به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌م سه‌ره‌تایه ڕوون بكرێته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه مێژووییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن پێیان وایه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كورد له مێژووی كوردستاندا له‌گەڵ ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ماد ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه ڕوونتر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای كاریگه‌ری شارستانییه‌تی كورد له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌ست پێده‌كات. ده‌وڵه‌تی ماد یه‌كێكه له دهوڵهتهگهورهكانی سه‌ده‌كانی پێش زایین، ڕووبه‌رێكی فراوانی له خاكی ئێرانی ئێستا‌و كوردستان و ناوچه‌كانی باكووری ئێرانیشی له ژێر ده‌ستدابوو.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی شوێنه‌وارناسان و مێژوونووسان، مێژووی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی حه‌فته‌می پێش زایین، دامهزرێنهرهكهشی كه‌سێك بووه ناوی (دیاكۆ) بووه، کۆمەڵێك پاشای به‌هێز فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كردووه، یه‌كێك له‌وانه (كیاكسار-كه‌یخوسره‌و) بووه، كه له‌سه‌رده‌می ئه‌و پاشایه‌دا ده‌وڵه‌تی ئاشووری كۆتایی پێهێندرا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته نزیكه‌ی سهدوحهفتاو پێنج ساڵێك به فه‌رمانڕه‌وایی مایه‌وه پاشان به‌ده‌ستی (ئه‌خمینییه‌كان-ههخامهنششیهكان) و پیلانی پاشای ئه‌خمینی (كۆرش) له ساڵی (550پ.ز)دا له‌ناوچوو، ئه‌گه‌رچی تا تێستا به‌ته‌واوی ڕوون نه‌بۆته‌وه كه دامه‌زرێنه‌رو ڕێبه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردبوون یان نا؟ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه له چوارچێوه‌یه‌كی گریمانه‌یی ده‌رناچن، له كاتێكدا زۆر هۆزو نه‌ته‌وه له پێش ماده‌كانه‌وه له كوردستاندا ژیاون، خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و شارستانی بوون، وه‌ك: (گۆتییه‌كان و لۆلۆبییهكان و كاشییه‌كان و میتانییه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئۆرارتۆ) ، له‌سه‌ده‌ی چواره‌می زایینیش‌دا (زه‌ینه‌فۆن)ی سه‌ركرده‌ی سوپای یۆنانی له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی به كوردستاندا دوچاری هۆزێكی شاخاوی بۆته‌وه به (كاردۆخییهكان) ناوی بردوون، كه هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه كه وشه‌ی كوردیش هه‌ر له‌وانه‌وه هاتووه.
سه‌باره‌ت به زمانی كوردی، به‌شێكه له زمانه هیندی و ئێرانییه‌كان، كه به‌شی ڕۆژهه‌لاتی خێزانی گه‌وره‌ی زمانی هیندوئهوروپین، له دوو کۆمەڵە زمان په‌یدا ده‌بن ئه‌وانیش یه‌كه‌م: کۆمەڵی هیندی و دووه‌م: کۆمەڵی ئێرانی، ئه‌وه‌ی زمان‌ناسان ده‌ستنیشانیان كردووه، هه‌ردوو کۆمەڵ كۆنترین نامه‌ی نووسراویان له‌ناو هه‌موو زمانه هیندی و ئهوروپاییهكانهوه به‌ده‌سته‌وه‌یه، کۆمەڵی هیندی سامانێكی زۆری نامه‌ی ئایینی و داستانی له كتێبه به‌ناوبانگه‌كانی (Vedas)دا پاراستووه، كه كۆنترین به‌شی (Rigveda)یه، به نووسینی سه‌ده‌ی دوازده‌ی پێش زایین داده‌ندرێت، کۆمەڵی دووهه‌م كه‌وا کۆمەڵی زمانه ئێرانییه‌كانه كۆنترین نامه‌ی ئایینیان له كتێبی زه‌رده‌شتییه‌كاندا كه ئاڤێستایه پاراستووه.
كتێبی پیرۆزی ئایینی زه‌رده‌شتی كتێبی ئاڤێستایه ئه‌م كتێبه واده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌سه‌رده‌می ماده‌كاندا نووسراوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌كاندا دوو به‌رگ نووسینی هه‌بووه، به‌رگێكیان له‌ته‌ختی جه‌مشیددا بووه، له دوای هێرشی ئه‌سكه‌نده‌ر بۆ ئێران له ساڵی (331 پ.ز)دا له‌ناو بردراوه، به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه كه‌وتۆته به‌رده‌ستی یۆنانیه‌كان و هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌رباره‌ی زانست و پزیشكی و ئه‌ستێره‌ناسییه‌وه بووه، وه‌ریانگێڕایه سه‌ر زمانی خۆیان و به‌شه‌كه‌ی تریان له‌ناوبرد، له‌سه‌رده‌می ئهشكانییهكاندا، له‌سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایین‌دا جارێكی دیكه به‌شه‌كانی ئا‌ڤێستا له ڕێگه‌ی (موبه‌د-پیاوانی ئایینی زه‌رده‌شتی)یه‌وه كۆكرایه‌وه، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه (شاپوور)ی پاشای ساسانی، گه‌وره‌ی ئاته‌شگه‌ی زه‌رده‌شتی ڕاسپارد كه له هه‌موو شوێنێكی جیهاندا به‌دوای به‌شه‌كانی ئاڤێستادا بگه‌ڕێت و كۆیان بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌م كاره هه‌ڵساو كۆی كرده‌وه، له دوای هاتنی سوپای موسڵمانان بۆ ناوچه‌كانی ئێران و كوردستان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی‌دا جارێكی تر كتێبی ئا‌ڤێستا دوچاری سوتان و له‌ناوچوون بۆته‌وه.
ده‌ستاوده‌ستكردنی ئا‌ڤێستا به هۆی له‌ناوچوون و جارێكی تر نووسینه‌وه‌و ڕوونووسكردنهوهی، هه‌ندێ پیتی لێ قرتاوه‌و هه‌ندێ پیتی بێگانه‌شی هاتۆته ناویه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ڕێگه‌ی لێكۆڵه‌رانی ئاڤێستادا دروستكردووه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه تائه‌مڕۆش لێكدانه‌وه‌ی ئا‌ڤێستا نه‌گاته پله‌یه‌كی ڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌واو. له ئاڤێستادا كه له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین‌دا نووسراوه‌ته‌وه، ده‌كرێ بۆ زمانی كوردی بگه‌ڕێین، چونكه به‌پێی هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه كراوه، به‌نرخترین به‌شه‌كانی ئه‌و كتێبه، بریتیه له سرووده‌كانی زه‌رده‌شت كه به (گاتا) ناو براوه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ته‌نها به‌شێكی ئا‌ڤێستا كه به پاكی و بێ ده‌ستكاری مابێته‌وه بریتین له گاتاكانی زه‌رده‌شت، چونكه وتاری زه‌رده‌شت خۆیه‌تی به پیرۆز داندراوه، زمانی نووسینی ئه‌م كتێبه به پیرۆز داندراوه، سه‌باره‌ت به نزیكایه‌تی (ئا‌ڤێستا) له زمانی كوردی زمان‌ناسان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌وه‌ی ئاڤێستای پێ نووسراوه‌ته‌وه، زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوی ئێرانییه‌كان نیه، كه ئێستا وه‌ك نه‌ته‌وه ئه‌م شانازییه بۆ خۆی بگێرێته‌وه، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌زمانی ئێرانی كۆندا، كه زمانی كوردی یه‌كێك له‌و زمانانه بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ وشه هه‌یه له زمانی ئاڤێستاییدا، نزیكه له زمانی كوردی ئێستا، ته‌نانه‌ت وه‌ك هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كه زمانی ئاڤێستایی زیاتر به‌لای زمانی كوردی و شێوهزارهكانییدا ده‌ڕوا، تاكوو هه‌ر زمانێكی دیكه‌ی ئاریانی و ئێرانی. كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین‌دا ئا‌ڤێستا نووسرابێتهوهو ئه‌و نزیكایهتیشی له‌گه‌ڵ زمانی كوردی هه‌بێت، ده‌بێ به كۆنترین ده‌قی نووسراوی كوردی بزانین، به‌لام ئه‌وه به‌و مانا نیه كه كورد له پێشدا نووسینی نه‌بووبێت.
ئه‌وانه‌ی كه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی زانستی كوردۆلۆژییدا له‌سه‌ر كورد كردووه‌و هه‌وڵیانداوه ئه‌و سه‌ره‌تایه دیاری بكه‌ن، زیاتر مێژوونووسانی غه‌یره كورد‌و ڕۆژهه‌لاتناسان بوون، كه زۆرترین لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوادوچوونیان له‌سه‌ر كورد‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد كردووه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش ئه‌و مێژوونووسه كوردانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌و سه‌ره‌تایه بكۆڵنه‌وه، پشت به به‌رهه‌می ئه‌و مێژوونووس و ڕۆژههلاتناسانه ده‌به‌ستن، له‌وانه‌ش وه‌ك: (ڤلادیمێر مینۆرسكی و مه‌كه‌نزی و درایڤهرو لێرخ و گهردلێڤسكی و ڤاسیل نیكیتین). به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كوردناسانه سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و به‌بایه‌خی مێژووی كورد له سهدهكۆنهكانی پێش زایین‌دا، ئه‌مه له‌كاتێكدا گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه سه‌رچاوه‌كانی شوێنه‌واریین، كه له‌پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی ناوچه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه زیاتر به خه‌تی بزماری له‌سه‌ریان نووسراوه، یان سه‌رچاوه‌ی زمانناسین له كه‌له ڕێگه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به‌ده‌ست هاتوون، كه‌وا زمان‌ناسان به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی زانستی خستوویانه‌ته ڕوو، یان سه‌رچاوه میتۆڵۆژی و ئهفسانهییهكانن، یان یادداشت و نووسینی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه هه‌ر له سه‌ده‌كانی پێش زایینه‌وه ڕووداوه مێژووییه‌كانیان یادداشت كردووه، له‌وانه (زه‌ینه‌فۆن)ی سه‌ركرده‌ی سوپای یۆنانی.
تێبینی: بەشێکە لەو بابەتەی کە لە ژمارە (٢١٠)ی گۆڤاری رامان بلاوکراوەتەوە
سه‌رچاوه:
(1) مینورسكی، الاكراد احفاد المیدیین، ت: كمال مزهر (الدكتور)، المجمع العلمی الكردی (مجله)، ع 1، بغداد، 1973.
(٢) توفیق وهبی، الاكراد ولغتهم، المجمع العلمی الكردی (المجله)، ع (2-2)، بغداد، 1973.
(٣) محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ، خولاسه‌یه‌كی تاریخی كوردوكوردستان (له قه‌دیمه‌وه تا ئه مڕۆ)، به‌رگی چواره‌م- به‌شی دووه‌م، ئا: ڕه‌فیق ساڵح، بنكه‌ی ژین، سلێمانی، 2006.
(٤) رالف لنتون (الدكتور)، شجره الحچاره (الانسان منز فجر ماقبل التاریخ حتى البدایه العێر الحدیت)، ج3، ت: احمد فخری (الدكتور)، مۆسسه فرانكلین للباعه والنشر، ب.ت.
(٥) پاكیزه ڕه‌فیق حلمی (دكتۆر)، له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین به دهستوورسازی ڕێ زمانانی كوردی، كۆڕی زانیاری كورد (گۆڤار)، ژ:1، به‌غدا، 1973.
(6) علا‌ءالدین سجادی، ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی، چاپخانه‌ى كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1987.
(7) د.م.أ، هه‌ورامانی، مێژووی جوگرافیای كوردستان له ئاڤێستادا، ده‌زگای چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2006.