حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا.
له بازیک کتێبه‌کانی ده‌ره‌کی وه‌کووThe Kurdish Warده‌یانجار به‌تێروته‌سه‌لی له‌شۆڕشه‌کانی کوردان له‌به‌رامبه‌ر سێ ده‌وله‌تی تورک وعه‌ڕه‌ب وایران – کهوڵاتهکهیان له‌نیوان ئه‌وسێ یه‌دابه‌ش کراوه- قسه‌ی له‌سه‌رکراوه.(کوردستان له‌نێوان چوارده‌وڵه‌ت دابه‌شکراوه که‌بریتین له‌ئیران وتورکیه وئیراق و سورییه،وه‌رگێڕی کوردی) نووسه‌ره‌کانی ئه‌م کتێبانه ئاماژه‌یان پێنه‌کردوه که ئامانج و مه‌سه‌له‌ی شۆڕش و راپه‌ڕین و شه‌ڕه‌کانی به‌رده‌وامی کوردان له تورکیه و ئیراق له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌ی به‌ده‌گمه‌ن وهه‌ڵکه‌وت به‌ئیران نیسبه‌ت ده‌ده‌ن له بنه‌مادا ته‌وفیری هه‌یه. چونکه بۆئه‌وانی ئاگر خۆشکه‌ری ئه‌م شهڕانن و نێڵی ده‌ده‌ن تێکترینجان و هه‌ژمان له ناوچه بۆ که‌لک لێورگرتنی ده‌وڵه‌ته‌کانی وان گرینگایه‌تی هه‌یه.
ئه‌و نووسه‌ران نیردراوی سیاسه‌تاکانی ده‌ره‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌مه که بابه‌تی هه‌ست پێکه‌ر له نیوان ده‌سته‌و دهیارهی یه‌کیه‌تی کورده‌کان له گه‌ڵ برایانی دیکه‌ی ئێرانیان ئیکجار شک وشبههو گه‌ڵاڵه‌ی لێکترازان و ته‌فره‌قه هاویشتۆتێ به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ش بۆ شێکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆز‌و دههۆیانه له کتێبه‌کانی خۆیان ئه‌م ڕاستییه‌ی ئاشکراو حاشاهه‌ڵنه‌گر نووسیون که کورده‌کان خهلکانێکن ئێرانی له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت وعاده‌ت و ڕسووم و دین و زبانی ئیرانی و هه‌بووی ڕه‌چه‌ڵه و مێژووی باو باپیرانی هاوبه‌شی ئیرانی و هه‌روا زۆرکه‌م ئه‌ویش لێرو له وێ،له نێو ئه‌وه‌ی له کتێبه‌کانی خۆیان نووسیوه ده‌کرێ ئه‌مه‌ی لێههڵکڕێنین که کورده‌کان چه‌ند هه‌زارساڵه له گه‌ڵ ئیرانیه‌کانی دیکه یه‌ک میلله‌ت بوونه و ئێستاش هه‌ن وپێکه‌وه له وڵاتی خۆیان ئاگاداری کردوه‌و پاراستوویانه و به‌رگریان لێکردوه به‌ڵام نه‌بینراوه که نووسیبیان که هیچ کات ئه‌م فیکره به زینی کوردتێپهڕ نه‌بووه ڕیی نه‌کردۆته‌وه که له‌وانیه ئیرانی نه‌بن و نه‌یاننوسیوه که کورده‌کان شانازی بهئیرانی بوونیان ده‌که‌ن.یانی به‌مه شانازی ده‌که‌ن که ئێرانین.
ڕێکه‌وتی ده‌ست به سه‌رداگرتنی به‌شه‌کانی پان و به‌رین له سه‌ر زه‌مینه‌کانی کوردنشین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌مین که‌ڕه‌ت له ساڵی 920ی کۆچی که تێشکانی چالدران قه‌وما. بۆ ئاگاداری له هۆکاری وی ده‌بێ ئاماژه‌یه‌ک به 68سال پێشتر له‌و شه‌ڕی بکرێت که قوستهتهنیه (ئاستانبوۆلی هه‌نۆکه)به ده‌ستی سوڵتان محه‌ممه‌د فاتح، فه‌تح کرا. ئه‌و کات ساڵی 857ی کۆچی که سوڵتان محه‌مممه‌د فاتح(ده‌ستی به سه‌ر قوسته‌نته‌نیه‌ی داگرت)ملله‌تی ئێران به تێكڕایی جه‌ژنیان گرت. چونکه ئه‌وکات دونیای ئیسلام له به‌رچاو ده‌گیرا و موسڵمانه‌تی،ئیدی باسی تورک و ئێرانی له گۆڕێ نه‌بوو.
ئوڕوپایهکان به له ده‌ست دانی قوسته‌نته‌نیه و قایم کردنی گروی بسفهر ڕێگایان بۆئاسیا بڕی و خۆی له به‌رامبه‌ر دنیای ئیسلام له ده‌ربڕینی مه‌ترسی بینی له‌م ڕووه‌وه به تاڵۆکه پێکه‌وه یه‌کگرتوو بوون و ده‌ستیان به ناردنی ده‌ست و پیی شوێن تێکه‌ر بۆ باره‌گای عوسمانیه‌کان کرد و هێور هێور له ماوه‌ی 68ساڵ (بالطایف الحیل) توانیان تۆی دووبه‌ره‌کی له نیوان موسڵمانان بچێنن وبهکات وسات بهبهرو بووی بگه‌ین و سوڵتان سه‌لیم و تورکه‌کان به دژی شێعه و ئیران دنه بده‌ن و ئاگری شه‌ڕی شێعه‌و سوننه‌ی هاودین نیوان موسڵمانان هه‌ڵایسێنن.
سوڵتان سه‌لێم که خه‌یاڵپڵاو یانی ئاواتی پروپوچی خه‌لیفایه‌تی له دونیای ئیسلام له مێشک‌دا بوو حازربه قبوڵی هه‌موو جۆره که‌ڵکه‌ڵه بو ده‌ست وێڕاگهینی خۆی بۆ ئه‌م ئامانجه بوو. ئه‌و ده‌ست و پیی و شوێنتێکهری نه‌ناسی شێوه موسڵمان به ڕه‌کێشی گه‌وره پیاوانی تورک وته‌خشان په‌خشانی پاره،دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ شێعه‌ی به‌رفره‌وان کرد‌و سوڵتانی عوسمانی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی مه‌به‌ستی خۆی وهروژاندن. هه‌ر وه‌ک له نه‌کاو ئاگری فیتنه هه‌ڵایسا و هاوکات له‌گه‌ڵ کوشتاری شێعه‌کان له تورکیه،سوڵتان سه‌لیم به په‌له سوپایه‌کی گه‌وره‌ی بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ ئێران کۆکرده‌وه به هێرشێکی ناخافڵ بۆ سه‌رئێران هجومی کرد. شاسمایل فورسه‌تی کۆکردنه‌وی له‌شکری پێویستی له سه‌رجه‌م ئێران بۆ هه‌ڵنه‌سووڕا به سوپایه‌کی که‌متر له سی هه‌زارکه‌س له ئازه‌ربایجانی و کورد بۆ شه‌ڕی سه‌ت و بیست هه‌زارکه‌سی پۆشته به تۆپخانه‌و چه‌ك و چۆڵی ئاگرین تورکانی عوسمانی چوو، که تێشکانی وی له شه‌ڕی چالدران لێکه‌وته‌وه، و پارچه‌یه‌کی زۆر و به‌رفره‌وان له سه‌رزه‌مینه‌کانی کوردستان له لایان تورکان ده‌ستی به سه‌رداگیرا. پاشان شاعه‌باسی مه‌زن له ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی دیکه تورکه‌کانی تێکشکاند و ئه‌و پانهگۆڕایانهی ئێرانی ئه‌ستانده‌وه. دوایی نزیکه‌ی سه‌ت وپ هنجا ساڵ دیسان جارێکی دیکه تورکه‌کانی عوسمانی کاتی ئاژاوه‌و پشێوی ئه‌فغانیه‌کان بۆ سه‌رزه‌مینی کوردنشین هێرشیان کرد و شوێنه‌کانیان ده‌ست به‌سه‌رداگرت که نادرشای ئه‌فشار سه‌ری هه‌ڵداو له ماوه‌ی هێندیک شه‌ڕ سه‌رزه‌مینه‌کانی لێ ئه‌ستاندنه‌وه.
له سه‌رده‌می فه‌تحعلی شای قاجار هێندیک شه‌ڕ له نیوان ئیران و تورکان قه‌ومان که به سه‌رۆکایه‌تی و فه‌رمانده‌ری عه‌باسی میزا وه‌لیعه‌هد و حه‌سه‌ن خان ساری اسڵان، تورکیان به توهندی تێک‌شکاندن و شاره‌کانی بایزیدو مه‌ڵازگرد و بدلیس و ئیخلات و ئهرجیسیان ئه‌ستاندنه‌وه. له شه‌ڕێکی دیکه که له نزیکهموسڵ و به‌غدا ڕوویدا سوپای ئیرانیه‌کان له‌شکری تورکانی به توهندی تیکشکاند و ته‌فروتونا کرد به‌ڵام له‌و سه‌رده‌م نه‌خۆشی (وه‌با) هات و شه‌ڕه‌که به‌ئاشتی گۆڕا.
دیسان له ساڵی 1260 له سه‌رده‌می محه‌ممه‌د شای قاجار، تورکان بۆ (که‌ربه‌لا) هێرشیان کرد و خه‌ڵکیان کوشتارکرد و ئیران به‌دژی له‌شكر کێشی کرد و نزیک بوو ئاگری شه‌ڕو کوشتار بڵیسهبدا که به خۆ تێههڵقوتانی ڕووس و ئینگلیز ئاشتی کرا.
له‌دوایی شه‌ڕی یه‌که‌می دونیاگر که ئێران له لایان ئه‌ڕته‌شه‌کانی هاوپێمان و یه‌کگرتوو (متفقین) ده‌ستی به سه‌رداگیرابوو له‌و په‌ڕی کزی ژیانی چه‌ند هه‌زارساڵه‌ی خۆی ده‌پاراست، ئیگلیزه‌کان که له شه‌ڕه‌که‌دا فاتحیان به‌ده‌ست وههاتبوو کوردستانیان به پێنچ به‌ش دابه‌شکرد و زۆرینه‌ی سه‌رزه‌مینی کوردستانیان بۆ کزی وڵاتی ئێمه له ئیران جیاکرده‌وه هه‌ر وه‌ک که پێشتربهم مه‌به‌سته زورترین به‌شی ڕۆژهه‌لاتی “بلوجستان” و “عتات” “عالیات” و دوایی (به‌حرین)یان فراندو به‌ر له مانه‌ش له ماوه‌ی دوصدساڵ شه‌ڕی به‌رده‌وام و پیتاپیتا ئه‌فغانستان وقهفقاز و ئاسیای نێوه‌ڕاستیان له ئیران جیاکردبۆوه. هه‌ر به‌وشێوه که ئێستا “کڕه”ی باشووڕیان له”کره”ی باکوور جیاڕاگرتووه وهه‌تا چهندلهمهو به‌ر ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتیان له ژێرناوی ماوه‌ی په‌نجاساڵ له خاکی حه‌سڵی ئاڵمان جودا کردوه، یان دابه‌شکردنی ویتنام به باشوور‌و باکوور که له دوایی شه‌ڕه‌کان بهبهڕیوان وبێ بهڕیوان پێکهوهسازاندویهکگرتوویان کردن وه‌کوو زوربه‌ی وڵاتان له (قاڕه)قوڕنهکانی دیکه…
به‌م شێوهڕابردوی کزکردن وسیاسه‌تی داگیرکه‌ری” دابه‌ش بکه! حکومه‌ت بکهRule divide Toه که‌ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌ره‌کی وه‌کوو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی خۆیان نانووسن شه‌ڕی کورده‌کان له‌تورکیه وئیراق وه‌ک دژی بیانی و بۆڕهزگاریلهدیلی وکویلهتی سه‌ده‌کانه کهههرکهڕهت جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌ئیران لهوسهرزهمینان به‌رده‌وامی هه‌یه،به‌ڵام ئهوجۆرهشهڕانهی بهردهواملهنیوان کورده‌کان وتورکان که‌له‌سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیم ده‌ستی پێکرابوو له‌ئیران لهنێوکوردهکان که‌خۆیان بهئیرانی ده‌زانن له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تانی خۆیان رابردووی نه‌بووه ونییه. ته‌نیا دوو جارشوێنی بڕاوهوو به په‌له،یه‌ک شۆرشهکی سنوورداری خانێک به‌ناوی سمیتقۆ(سمکۆ) له‌گه‌ڵ عه‌شایره‌که‌ی،له‌کاتی شه‌ڕی دونیاگری یه‌که‌م که‌وڵات له‌لایان ئه‌ڕته‌شه‌کانی ده‌ره‌کی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو ولهتارانیش ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزبوونی نه‌بوو. وده‌وله‌تی داگیرکهرخانیان بۆ کزکردنی حکوومه‌تی ناوه‌ندی دنهدابوو. ئه‌ویش هیچ پێ نهدهکراجگهلهتاڵان وکوشتاری خه‌لک کهبهدهرچوونی سوپاکانی داگیرکه‌رانی ده‌ره‌کی وهاتنی قوشهنی گچکه له‌تاران ئهوهاڤالانی بهتیکڕایی هه‌ڵاتن. بابه‌تی دووه‌م شورشیک بوو که‌له‌کوردستان فرقه‌ی سیاسی بهمژگێنی جێگربوونی حاکمیه‌تی عه‌داله‌تی کمونیستی وه‌موو فرقهدێموکراتی ئازه‌ربایجان که ئه‌مه‌و ئهوبههێزی ئه‌رته‌شی ده‌ره‌کی وڕینوێنی ودهسیسهی ڕووسه‌کان سه‌ری گرت کهسالیک زێدهتردهوامی نه‌هێنا.
ئامانجی ڕووس له پێکهێنانی هه‌ر دوو شۆڕشه گروپ کوژی ئه‌و دوو پارێزگایه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی زیدهپارو(امتیاز) نه‌وتی باشوور له ده‌وڵه‌ت بوو. به‌ڵام شاراوه‌ی مه‌سه‌له‌که یان ئیخفال بوونه‌ی ڕووسه‌کان سیاسه‌تێکی دیکه نه‌بوو. ڕاستیه‌که ئه‌مه بوو که ئامریکایهکانیش کاتی خزووری سوپای خۆیان له ئیران واده‌ی زێدهپارووی نه‌وتی بلوجستانیان له ده‌وڵه‌تی کاتی وه‌رگرتبوو. به‌م هۆیه‌وه که ئامریکا له کمونیست بوونی ئێرانی ترسی هه‌بوو حازربوو به ههرشیوهیهک پێشگیری له پایه‌داری ئه‌وان بکات له به‌رئه‌مه له سه‌ره‌تا له دنه‌دانی ئه‌م دوو فرقه‌یه له ئازه‌ربایجان و کوردستان،ئه‌و نه‌خشه‌ی پاشه ڕۆژ بینی به ئامانج هه‌ڵنابوو.
له‌ساڵی شۆڕشی نه‌وتی ئه‌و دوو فرقه،سه‌رۆک وه‌زیران بۆمهسکۆچوو وپه‌یماننامه‌ی زێده پاروی نه‌وتی باشووری له گه‌ڵ ڕووسه‌کان به‌ست. له به‌رامبه‌ر ڕووسه‌کان سوپای خۆیان له هه‌ر دوو پارێزگا، کێشاوه،و مه‌سه‌له کۆتایی پێهات… به‌ڵام ئامریکایه‌کان چونکه داوای قهرادادیکی ئه‌وهایان بۆ نه‌وتی بلوچستان کرد، مه‌جلیس قهرداردادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان به ڕووداماڵاو ڕاگه‌یاند و ئه‌وی باتڵ کرد. له‌و چاخدا خه‌بات و پرچهنگی خه‌ڵک بۆ هه‌رخۆیی (ملی) بوونی نه‌وت له سه‌رانسه‌ری ئیران ده‌ستی پێ‌کردبوو. له ئاکامدا له به‌رامبه‌ر باتڵ بوونی ئیمتیازی نه‌وه‌تی ڕووسه‌کان ئامریکاش توانی زێدهپاوی نه‌وتی بلوچستان وه‌ربگرێ.
ئامریکا ئه‌و جار به ناردنی یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی به ده‌سه‌لاتی خۆی به‌ناوی”ئه‌هریمه‌ن” بۆ ئیران به‌ستنی قه‌راردادی نه‌وتی بلوچستانی له دکتورموسهدیق داواکرد. له‌و چاخ داخهباتی ملله‌ت بۆ ههرخویی کردنی نه‌وت له‌و په‌ڕی خۆی دابوو. له تاران ئیعترازی خه‌لك له مهڕداوای ئه‌هریمه‌ن به‌رز بۆوه و به دورشمی مه‌رگ بۆ(ئه‌هریمه‌ن)شۆرشیان کرد. ژماره‌یه‌کی زۆرکوژران ده‌نگی ڕه‌گباری گولله له ماڵی موسه‌دیق که ئهههریمهنیش له‌وێ بووگویبیس بوون. کمونیسته‌کان شۆڕ‌شیان کرد. ئه‌هریمه‌ن به دڵ ئێشی ئیرانی به‌جێهێشت.
له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی موسه‌دیق چونکه شۆرش شیوه‌ی دژی ئینگلیزی هه‌بوو له قه‌راخ قوجاخی ولات هه‌تا له تاران دنه‌دان له گۆڕێبوو. مه‌سه‌له‌ن جوانڕۆ خانی گروهی له کوردانی دنه‌دا که سه‌ربازه‌کان له دوایی پێکههڵاچونیکی که‌م مه‌سه‌له‌که‌یان کۆتایی پێهێنا. ئه‌وه‌ش یه‌کێک له سیهه‌مین شورشهکان بوو.
له قه‌دیم له هه‌روڵاتێک له سه‌رده‌می کزولهڕی حکوومه‌ت و ئاڵۆزی بارودۆخ یان مردنی پالشا،پشێویی و شورش ڕوویان ده‌دا. له وڵاتی ئێمه‌ش له‌و ڕۆژانی ده‌گه‌مه‌ن وه‌کوو شه‌ڕی یه‌که‌می دنیاگر،ده‌ست بهسهربهسهرئیران داگرتن و ئه‌و سێ بابه‌ته سۆرشهی نێوه‌خۆی لێکه‌وته‌وه.(مه‌به‌ستی نووسهرشورشی جه‌نگه‌ڵ،وڕاپه‌ڕینی سمکۆو،کۆماری مه‌هاباده که وا به بێزه‌وه باسیان لێده‌کات دوایی بۆشوینهوهنکهباخوارپێچهخۆی لێدورهپهریزدهکات وقهوارهکان ده‌گۆڕێ، وه‌رگێڕی کوردی). مه‌سه‌له‌ن شورشی نایب حه‌سین کاشانی لهکاشان وشۆرشی دوست محه‌ممه‌دخان لهبلوجستان،شورشی دلواری لهتنگستانی فارس، ڕاپه‌رینی میزاکوچهک زان لهگیلان،شۆڕشی کلنل محه‌مه‌دخان پسیان له‌خوراسان….
ئاکامی ئهوشۆرشهی خانی کورد به‌ناوی سمیتقۆ(سمکۆ) وعهشیرهکهی به‌شێوه‌ی ڕیگری بۆقازانجی کهسینی خۆی بوو وشۆرشی دووه‌م فرقه‌ی دێموکراتی کوردستان وهکووئازهربایجانی هاوزوان،لهبنهماداههردوو دهپێشدابهمهبهستی بێ شوینکردنی زێدهپاروی گرێبه‌ستی بهرامبهرلهلایان ڕووس وبه‌تایبه‌ت ئامریکا گه‌ڵاڵه‌کرابوو. ئه‌م دوو بابه‌ته دورستکراوهلهگهڵ شه‌ره‌کانی به‌ڕاستی ومجد وبه‌رده‌وامی کورده‌کان لهسهرزهمینهکانی تورکیهوئیراق بهتهسدیقی(ده‌گه‌مه‌ن ولهناوچوو)هێندهگچه وناڕاسته بۆشیکردنهوهنابێ.(نووسهرلێرهتهواوی ده‌مارگژی خۆی بهئیکجاری نیشانداوه که کۆماری مه‌هاباد به‌شتیکی ناواقع ودهستکردوگچکه کاویژدهکات و بهمهخۆی لهشیکردهوهکهی ده‌بوێرێ، وه‌رگێڕی کوردی).
له وه‌ڵامی داپۆشینی ڕاستیه‌کان و ناراستی نوسینی بازیک له نووسه‌رانی ده‌ره‌کی بابه‌تێک له دکتورکهماڵ مهزههرئهحمهد ده‌گێڕێته‌وه که ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ: که کورده‌کان نه‌ک ته‌نیا بزوتنه‌وه‌یان به دژی هاووڵاتیانی ئیرانی خۆیان نه‌کردوه‌و ناکه‌ن به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ وه‌ده‌ست هینانی ئامانجه‌کان نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک له‌ته‌واوی سه‌رده‌مه‌کان مێژوو هاکاریان وگیان خۆیان به‌خت کرده‌وه و ده‌که‌ن.
دوکتۆرکهماڵ مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌نووسێ : کورده‌کانی ئیران،چاخی شه‌ڕی دنیاگری هه‌وه‌ڵ به‌دژی سه‌رڕۆیی قاجاریه‌کان و دوژمنانی ده‌ره‌کی که ده‌ستیان بهسهروڵات گرتبوو به‌ده‌ربڕینی گیان له پێناودانێکی زور، پهیکاریان کردوه و له شه‌ڕه‌کانی شۆرشی جه‌نگه‌ڵیش به‌دژی سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌ستدرێژی ده‌ره‌کی به‌شداریان هه‌بووه.
بزوتنه‌وه‌ی جه‌نگه‌ڵ له‌باشووری ئێران به‌رێبه‌ری میززاکوچک خان وبهئالیکاری دوکتورحیشمهت تاڵه‌قانی،حاجی ئهحمهدقاسمی تاجروهی وه‌ک وی بوو. ناوی ئه‌م بزوتنه‌وه(یه‌کیه‌تی ئیسلامی) بوو.گه‌لێک کوردلهسهرانسهری ئیران به‌شداریان تێداکرد. لهوانهکهسینی مه‌نشور وه‌کو که‌ریم خان،قهبهرخان،خاڵۆحشمهت،باباخان، ولهپێشهوهی ئه‌وان ده‌کرێ لهخاڵۆقوربان ناوبێنین که‌هه‌موویان له‌نزیکانی میرزاکوچک خان بوون وشاعیربهناوبانگی کورد ئه‌بوالقاسم (لاهوتی)ش لهبزوتنهوهدابهشداری هه‌بوو.
وه‌بیرهێناوه‌ی ئه‌م بابه‌ته له کۆتایی ئه‌م پێشهکیهداپێویسته و ئه‌و ئه‌مه‌یه که نووسه‌رانی ئه‌و کتیبانه‌ی ده‌ره‌کی ئه‌وها ده‌نوێنن که گۆیا کوردستان له دوایی شه‌ڕی چاڵدران به‌رده‌وام له‌بن ده‌ستی تورکان بووه، به‌لام هه‌ر وه‌ک له لاپه‌ڕه‌کانی پێشه‌وه‌دا خوێندمانه‌وه شاعه‌باسی مه‌زن دوایی شه‌ڕی چالدران سه‌رجه‌می زه‌مینه‌کانی له تورکیه ئه‌ستانده‌وه هه‌تا سه‌ت و په‌نجاساڵ دوایی که فیتنه‌ی ئه‌فغان قه‌وما و وڵات پشیوی تیکهوت،تورکه‌کان جاریکی دیکه ده‌ستیان بهسهرکوردستانداکرتهوه که خێرانادر شا،هات دیسان وه‌ریگرته‌وه. ههتاکوردستان له سه‌رده‌می قاجاره‌کانیش زۆرینه‌ی خاکی کوردستان له به‌ردست ئیران دابوو. له گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووش، ئه‌و نووسه‌رانی ده‌ره‌کی به پیی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی خۆیان ئه‌م ڕاستیانه‌یان داپۆشیون هه‌تا جیابوونه‌وه‌ی به‌شه‌کانی به‌رفره‌وان له کوردستان له ئیران له دوایی شه‌ڕی یه‌که‌می دونیاگر به‌م شیوه‌یه به ڕاست نیشانده‌ن.
به‌م لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه ئێستائێدی ده‌بینین که نووسه‌ران و کتیب نووسان سه‌باره‌ت به کورده‌کان له بیروبۆچوونی عه‌ره‌به‌کان و تورکه‌کان و شه‌رکانی کوردان بۆ ئازادی له ژیرکۆتی دیلی بیانیه‌کان چ باباتیان نووسیوه‌ن.
ئه‌مین زه‌کی سه‌باره‌ت به ئاکاری سه‌لیم و براکه‌ی له دوایی شکانی شه‌ڕی چالدڕان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی کورد که به‌وانیان واده‌ی حکوومه‌تی(ملوک اڵطوایفی) دابوو ده‌نووسێ: (له سه‌ریه‌ک حکوومه‌تی عوسمانی توانی به یارمه‌تی مه‌ولانا بدلیسی ئامارات چل و شه‌شه‌مین(ملوک الطوایفی) کوردان له عوسمانی له ناوبرێ و سه‌رجه‌م ئه‌وان بۆ ژێرشوێن تێکه‌ری خۆی بێنێ. سوڵتان سه‌لیم له پاش ویش به‌رده‌وام خه‌ریکی سه‌رکوتی کورده‌کان بوو هه‌تا ڕاده‌یه‌ک له پاشانیش سولتان سوله‌یمان(کوڕی سه‌لیم) ئه‌ونده زوڵم و زۆری له‌گه‌ڵ شه‌رفخان و بنه‌ماله‌کانی وی کرد که ئه‌وانی مه‌جبوور به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکانی عوسمانی کرد‌و شه‌رفخان دوایی شه‌ڕێکی خوێناوی له گه‌ڵ سوپاکانی تورک و(اولانهبهگ)سه‌رداری عوسمانی،بدلیسی به‌جێهێشت بۆ ئیران گهراوهو په‌نابه‌ری شا ته‌هماسب سه‌فه‌وی بوو(2).
ئهولیاچهڵهبی ڕاسپارده‌و سهفهرنامهنووسی تورکانی عوسمانی سه‌باره‌ت به‌شۆڕشی خه‌ڵکی کوردی دیاربه‌کر به‌داکۆکی له ئێرانیان کاتی شه‌ڕی چاڵدران ده‌نووسێ: (له سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م که”سوڵتام موزه‌فه‌ر” فه‌رمانڕه‌وای دیاربه‌کر بوو له دوایی ڕۆینی “سه‌لیم خان” بۆ خه‌زا (جه‌هاد)!! چاڵدران، کورده‌کانی دیاربه‌کر(ده‌ستیان به‌شۆرش کرد به‌قه‌ولی چه‌ڵه‌بی) ده‌ستیان به تاڵان و ڕێگری کرد و له رێگاکانی”کماج” و”ترجان” و” بایبور” و قه‌ڵای”خانیجه” زه‌ره‌رو زهیانێکی زۆریان به له‌شکری موسڵمان!! گه‌یاند…..سوڵتان سه‌لێم له دوایی شه‌ڕی چاڵدران” محهممهدبیقلی پاشا”ی له ئه‌رزه‌ڕۆم به سه‌ت هه‌زارسه‌رباز بۆ دیاربه‌کر نارد و ئه‌وێی گه‌مارۆ دا. حه‌فتاجار شه‌ڕی قورس له نیوان دوو لا ڕوویدا…. پاش ماوه‌یه‌ک چل هه‌زار سه‌ربازی دیکه له‌لایان سه‌لیم بۆ یارمه‌تی تورکان بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردان ناردرا. له ئاکامدا له دوای شه‌ڕی دهزۆر ئه‌م سه‌ت و چل هه‌زار سه‌ربازه له به‌رامبه‌ر کورده‌کان به سه‌رلێشیواوی مانه‌وه هیچیان پێنه‌کراو ئاشتی و سولح کرا(3).
ئهولیاچهڵهبی له کتێبی خوی‌دا له هه‌موو جێ له شۆڕشی کوردان به دژی سولتان له چاخی شه‌ڕله‌گه‌ڵ ئیرانیه‌کان خه‌به‌ر ده‌دات. مه‌سه‌له‌ن له ژێرناوی( له دیاربه‌کر بۆ وان) ده‌نووسێ: (سوڵتان سه‌لیم له دوای گه‌ڕانه‌وه له شه‌ڕی چاڵدڕان له سه‌ر ڕێگای خۆی له هه‌موو شوێنێک بۆ شه‌ڕی کوردان چوو. وهه‌رکات که نهێدهتوانی کوردان شکه‌ست بدا له گه‌لیان پێکده‌هات و گرێبه‌ستی سولحی ده‌به‌ست(4).
چه‌ڵه‌بی دیسان له شوێنه‌کی دیکه له ژێرناوی” هۆکاری له‌شکرکێشی بۆسهرخان بدلیس” هه‌روا ده‌نگ و باسێک زۆر له شه‌ڕه‌کانی کوردان له سه‌رانسه‌ری زه‌مینه‌کانی کوردنشین له‌گه‌ڵ له‌شکره‌کانی عوسمانی له کتێبی خۆی هێناوه‌ته‌وه(5).
توحدی کانیماڵ،سه‌باره‌ت به‌ئاکاری سه‌لیم له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌پاش شه‌ڕی چاڵدران ده‌نووسێ: (له‌دوای شه‌ڕی چالدران چونکه زۆرینه‌ی عیل وتایفهو لهوڕگاو مه‌نزڵه‌کانی ڕۆسته‌م به‌گی کورد له فه‌رمانده‌رانی شاسمایل وه‌به‌ر ده‌ستی سوڵتان سه‌لیم که‌وتبوو،سوڵتان سه‌لێم بۆ ڕۆسته‌م به‌گ په‌یامێکی دۆستانه‌ی نارد و ڕۆسته‌م به‌گ و سه‌رۆکانی عیل و عه‌شیره‌تی وی بۆ ئۆردوگای سه‌لته‌نه‌تی خۆی بانگهێشتن کرد. کاتێک ڕۆسته‌م به‌گ له گه‌ڵ ماقولانی کوردی چشمگزن پێیان له ئۆردوگای سه‌لته‌نه‌تی نا،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو واده‌و قه‌ول و به‌ڵێنه‌ی که دابووی فه‌رمانیدا هه‌موویان گرتن و سه‌ریان بڕین،و جارێکی دیکه سه‌لماندی کوری چه‌نگیز و ته‌یموری له‌نگه،هه‌رچه‌ند که خۆی به خه‌لیفه‌ی ئیسلام و ڕزگاریده‌ری موسڵمانان ڕاگه‌یاند بوو به قه‌ولی فیرده‌وسی: (زیان کسان از پیی سود خویش*** بجویند و دین اندرآرند پیش)
جمیزموریه به لێگێڕانهوهی یه‌کێک له ڕدێن سپی کورد که”له تورکیه” له به‌ر زوڵمی تورکانی عوسمانی وهگیانهاتبوو ده‌نووسی: (بچمه‌وه ئێران،په‌نا به‌رخودا،هه‌رچ ده‌بێ بڵاببێ. بۆچیاکانی باوباپیرانی خۆم ده‌ڕۆم. بۆ بنه‌چه‌که‌ی خۆم ده‌گه‌ڕێمه‌وه. حه‌سڵ و نه‌سه‌بی ئیمهئیرانییه. هه‌م ئیرانی به‌ڕاستی وخوداپهرست ئێمه‌ین. کۆمه‌ڵیکی دیکه له‌م قسه‌دا له‌گه‌ڵ وی هاو زوان بوون(7).
ئهولیاچهڵهبی سهفهرنامهنووسی تورکانی عوسمانی ده‌نووسێ: (مه‌لیک ئه‌حمه‌دپاشا له نامه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو به نه‌سیحه‌ت بۆ عهبداڵخانی کورد فه‌رمانڕه‌وای بدلیس وه‌بیری هێنایه‌وه: “ئه‌ی عه‌بداڵخان ئه‌تۆ تاڵانچی و ڕێ ونکهرو سه‌رگه‌ردانی،شه‌رم و حه‌یات وه‌لاناوه‌و،شه‌ڕافه‌ت و وێژدانت پێشێل کردوه….ئه‌تۆ له گه‌ڵ بێانیه‌کان عه‌جه‌مه‌کان،یه‌زیدیه‌کان هاو پیاڵه بوویه و له دین وه‌رگه‌ڕاوی…. له‌عنه‌تی خودای له تۆ بێت. ئه‌تۆ ته‌واوی “یه‌زیدیه‌کان” و”چکوانیهکان” و خالتیهکان” و روژوکیهکان”تان له خۆ کۆکردۆته‌وه….هه‌رکات که‌سانی وه‌کوو ئێمه بۆ مه‌سڵه‌حه‌ت ڕه‌خنه‌تان لێ‌بگرن له وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌لێی” ئێره کوردستانه” بڕیارم داوه به شێوه‌ک ته‌مبێت که‌ن که بۆخۆت و ژن و مناڵه‌کانت ببن بهغولامی زێرکڕی عوسمانیه‌کان(8).
ئهولیاچهڵهبی له‌شوێنێکی دیکه‌ی سه‌فه‌رنامه‌ی خۆی له فه‌سل” باری حه‌وت وشترکتێبهکانی پربایه‌خ موورکراو بهمووری خان)سه‌باره‌ت به‌دواڕۆژی ئهوعهبداڵخانی ده‌نووسێ: (له‌دوایی تاڵان وماڵ وژیانی عه‌بداڵخان،کتیبخانه‌ی ئه‌ویشی ده‌ست به‌سه‌رداگرت…. عه‌بداڵخان حه‌فتاوشه‌ش جلدکتێبی به‌فارسی وعه‌ڕه‌بی وتورکی نووسیوه وههروابێجگهلهوان سه‌ت وپه‌نجا وتاری جۆراجۆری نووسیوه که‌زوربه‌ی وان به‌زبانی فارسییه(9).
فاروق که‌یخوسره‌وی وه‌رگێڕی کتێبی ئهولیاچهڵهبی له ژێرنووسی”نامه‌ی تێکه‌ڵاو بهنهسیحهتی مه‌لێک ئه‌حمه‌د پاشابۆ عه‌بداڵخان ده‌نووسێ: (به تۆزاڵ بیرلێکردنه‌وه‌و باش لێڕوانین له‌م نامه‌یه مه‌علووم ده‌بێ که عوسمانیه‌کان سه‌رجه‌م کورده‌کانیان وه‌کوو دوژمن و ناموسڵمان چاولێده‌کرد و ڕژانی خوێن و تاڵانی سامانه‌کانی ئه‌وانیان به حه‌ڵاڵ ده‌زانین(10).
ئهولیاچهڵهبی له ژیرناوی کۆڵه‌ره‌وه ده‌وروه‌ری کورده‌کانی که‌زی درێژ قه‌لای کێوی شه‌نگاری دیاربه‌کر ده‌نووسێ: (دانیشتوانی چیایی شه‌نگار وه‌کوو ژنان که‌زی درێژیان هه‌یه. گه‌لیک چڵکن و پیسن. سه‌ریان پڕ له ئهپێوو ڕشکه).
چهڵهپی پاشانی کورده‌کانی روخسارجوان وبژن بڵیند ئهوهاتاریف ده‌کات: “خه‌ڵکی زوربه‌ی قه‌د کوڵهن،سه‌ریان خڕهوگهردنیان کورته. ده‌ڵیی که‌له‌ی وان به‌شانیان وه‌نووساوه…. جه‌سته‌یان وه‌ک بزنی ڕه‌ش موواوییه. زاریان ئهوهندهگهورهیه که لینگه پێڵاوێ تییداجێ ده‌بێته‌وه. دهدانهکانیان لهزهلامی وهکهڵپی سه‌گ ده‌چێت کاتیک ژنه‌کانیان منالیان ده‌بێت به‌رله هه‌موو شت شیری سه‌گی ڕه‌شیان به ده‌م وه‌ده‌که‌ن ودهرخورددهدهن….کاتێک ده‌یانه‌وێ نان بخۆن له پیشداغزاکهلهپێش سه‌گ داده‌نین. سه‌گ که تێربوون ئهوجارئهوان ده‌ست به‌چێشت خواردن ده‌که‌ن یانی به‌رماوی سه‌گ ده‌خۆن. سه‌گه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیان ده‌نوێنن…. سه‌یره له شه‌نگار که سه‌رزه‌مینێکی ممباڕهکه خه‌ڵکی وێ ئه‌وها بێدینن….به‌ڵی له سه‌ر زه‌مینی ممباره‌کی شامیش له شاخاویه‌کانی، هۆزه‌کانی کوردی”ئه‌قلی” و”قهزهلی” و مه‌ردانی”و”شیمانی” و”نه‌سیری” ده‌ژین که چ دین ومهزهبێکی ڕاست و دورستیان نییه.)
چه‌ڵه‌بی دیسان ده‌نووسێ: (مستهفاپاشاسردارتورک که پێشترله شه‌ڕێک له بهرامبهرکوردان خۆی پێڕانهگیرابوو و هه‌ڵات بوو،جارێکی دیکه له دیاربه‌کر له گه‌ڵ لهشکریکی له لایه‌کی قه‌لای شه‌نگار له به‌رامبه‌ر دانیشتوانی قه‌لا خیوه‌تی هه‌ڵدابوو. چل و پێنج هه‌زارکوردی یه‌زیدی(ایزدی)و(بابڕی) بی ئه‌مه زه‌ڕه‌یه‌ک شه‌رم و یان ترسێکیان ڕیبنێشێ هه‌تا پێشکێشیکی گچهشیان بۆ مسته‌فاپاشا نه‌هێنا. ئه‌م کوردانه‌ی پرچ درێژ به‌ر له‌مه‌ش،ئه‌و کات که مه‌لیک ئه‌حمه‌د پاشا بۆ ئێره هاتبوو ڕێزیان لێنهگرتبوو.ئه‌و چاخ مسته‌فاپاشا له دوایی ئه‌مه که گوێبیس بوو کورده‌کانی پرچ دریژ له ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه شۆرشیان کردوه، بڕیاری گرت توڵه له کوردانی که‌زی دریژ بکاته‌وه).
چه‌ڵه‌بی له سیاحه‌تنامه‌ی خۆی به غهرزو بوغزهکی زۆر له کوردان و شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌ئه‌مین پاشا،ده‌لێت له کوژرانی”حه‌وت ههزارشههیدمان” له شه‌ڕله‌گه‌ڵ کوردانی قه‌لای شهنگاربه زوان شڕی باس لێوه ده‌کات (11).
نیکیتین ده‌نووسێ: (عه‌بدولڕحمان پاشای(کورد)له سالی( 1786)له دوایی ئه‌مه کهحاکمی تورکی”کوی سنجاق)ی به زه‌بری خه‌نجه‌ر کوشت،بۆ ئێران چوو به‌ڵام سه‌ر له نوێ بۆ ناووڵاتی عوسمانی گه‌ڕاوه‌و ده‌ستی به شه‌ڕکرد. هه‌ر چه‌ند شای ئێران یارمه‌تی کرد بوو له شه‌ڕ له گه‌ڵ تورکان شکه‌ستی خوارد و دیسان بۆ ئیران په‌نای برد. تاریفی شه‌ڕه‌کانی وی له شێعره‌کانی فۆلکلۆری کوردی(به‌یته‌کان) هاتووه(12)
له‌کتێبی کورده‌کان،نووسینی: که‌ندال، عیسمه‌ت وانلی له شۆڕش و شه‌ڕه‌کانی کوردان له ساڵه‌کانی 1826-1834- 1835- 1855- 1880ی زایینی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی به تیر‌و ته‌سه‌لی و دوور‌و دریژ، باسیکردوه.
که‌نداڵ له شۆڕشی گرینگی کورده‌کان له تورکییه‌ی عوسمانی له ئاماڕاتی بابان به ڕیبه‌ری عه‌بدوڵڕحمان پاشا،خهبهردهدات و ده‌نووسێ:(عه‌بدولڕحمان له سالی 1808 شکه‌ستی خوارد و په‌نابه‌ری ئیران بوو. هه‌روا له‌م کتێبه له شۆڕشه‌کانی به‌درخان به‌گ له ساله‌کانی 1821 و له دوای وی له ڕاپه‌ڕینی یه‌زدانشیر له ساڵی 1855 و شۆڕشی شیخ عهبهیدوڵله له سالی 1880ی زایینی که به دوای یه‌کدا قه‌ومان له مێژووداهاتووه. مه‌سه‌له‌ن نوسیویه: ” میرمحه‌ممه‌د له سالی 1833 له گه‌ڵ هێزه‌کانی چه‌کداری خۆی سهلهاله گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی شهرێکرد هه‌ر وه‌ک که هه‌تا ساڵی 1837 خۆی راگرت و مقاوه‌مه‌تی کرد و هه‌روا ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1930ی ئاگری”ئاڕاڕات)به فه‌رمانده‌ری ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نووری پاشا، که شه‌ش ساڵ له بهرامبهرئهرتهشی مستهفاکهماڵ ده‌وامی هه‌بوو.(که له ئاکام وکۆیایی بۆ ئیران هات و ماوه).
دیسان له‌م کتێبه‌له شۆڕشه و ڕاپه‌ڕینه‌کانی سه‌رده‌می هاتنه سه‌رکاری مسته‌فا که‌مال و خۆ داسه‌پاندنی تورکانی نوێ نووسیوه، هه‌روا شۆڕشی شیخ مه‌حموود له ساڵی 1919هه‌تا1926 وهه‌روا ڕاپه‌ڕینه‌کانی دیکه که کورده‌کان هه‌تا ساڵی 1939جهبگین و شۆڕشه‌کانی جه‌لالیه‌کان له ساڵی 1925و شورشی سه‌یدڕه‌زا درسیم 1937 و شورش شیخ سه‌عید شه‌عبان له سالی 1924هه‌تا1925و ڕاپه‌ڕینه‌کانی دیکه له هه‌ر سه‌رده‌م له هه‌موو شوێن هاو کات ڕوویانده‌دا(13).
ویلیا‌م.اف. تاکر،ده‌نووسێ: (سوپای تورکییه له هیچ شوێنێکی تورکییه و هه‌تا له ده‌ره‌وه،به ڕاده‌ی کوردستان تووشی عه‌مه‌لیاتی نیزامی نه‌بوو. گومان له‌مه‌دا نییه شۆرشی شیخ سه‌عید پیران، میراتێک له بێزاری و له‌عنه‌ت و تاڵی و نامتمانه‌یی له تورکان له خۆی به‌جێهێشت. شۆڕشی شێخ سه‌عید هه‌نگاوی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی مستهفاکهماڵی به‌دوای خۆیداهێنا. شیخ سه‌عید و ڕیبه‌رانی دیکه‌ی شۆڕش ئیعدام کران. شۆرش به بێبه‌زه‌یی سه‌رکوت کرا. به‌ڵام مه‌سه‌له به‌و ساناییه له ناو نه‌چوو. شۆڕشه‌کانی دیکه له کۆتایی ده‌یه‌ی 1920 وسه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1930 قه‌ومان(14).
برایم یوونسی له پێشه‌کی کتێبی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد(جنبش ملی کورد) ده‌نووسێ: (کورده‌کانی تورکیه که به پێی قانوون ههتامافی کورد بوونیان نییه… هه‌موو ساڵه به تاوانی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، گروپ گروپ بۆ بهنیخانهکان و شوێنه‌کانی دوورخراوه‌یی باکوور له سنووری ئیراق به‌رێ ده‌کرێن(15).
سه‌رچاوه‌کان:
1-الدکتورکمال مظهراحمد.کردستان فی سنوات الحرب العالمیة الاولی.ص‌ص 205تا208، 2-امین زکی. کوردوکوردستان.ج ا.ص‌ص 169تا170، 3-اولیاچلبی. سیاحت نامه(کرد درتاریخ همسایگان).ترجمهفاروق کیخسرو.ص 35، 4-همان کتان. ازص 78 تا87، 5-همان کتاب. از ص 191تا230، 6-توحدی(کانیمال).حرکت تار
یخی کرد بهخراسان. ج ا. ص 11. 7-جمیزموریه. سرگذشت حاجی بابای اصفهانی. ترجمه میرزاحبیب خراسانی. ص 255. 8-اولیاچلبی.سیاحت نامه(کرددرتاریخ همسایگان).ترجمهفاروق کیخسرو.ص‌ص 194،195، 9-همان کتاب . 238تا 239. 10-فاروق کیخسرو.پاورقی سیاحت نامهاولیاچلبی ص 195. 11-اولیاچلبی.سیاحه نامه.ص 75 تا77. 12-نیکیتین.کردوکردستان. ترجمهمحمدقاضی.ص 408. 13-کنداڵ-عصمت شریف وانلی- مصطفی نازدار. کردها. ترجمه ابراهیم یونسی. از ص 43تاص 102، 14-ویلیا‌م.اف.تاکر. مقدمه قیام شیخ سعیدپیران.ترجمه ابراهیم یونسی،ص 18. 15- مقدمه ابراهیم یونسی برکتاب جنبش ملی کرد.ص 18.
سیروس ئهیزهدی وه‌رگێڕی کتێبی کورده‌کانی گۆران و مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیه له پێشه‌کی کتێبی دووه‌می خۆی نووسینی م.ا. حصارف ده‌نووسێ: (سه‌ر زه‌مینێک که له سه‌رده‌می ههڵاخۆخانی مغول، بۆ ئه‌ژماردن و حهساوکردنی باجی کوردستان ناو دێرکراوه به پێی نووسینه‌کانی مێژوو نووسانی کورد”شه‌رفخان بدلیسی” و”ئه‌مین زه‌کی” شوێنی ژیانی برایانی هاو ڕه‌گه‌ز ئێمه ئێرانیه‌کان- کورده‌کان- له سه‌ر زه‌مینه‌کانی ههنۆکهی تورکیه‌و ئیراقه. کاریکمان به‌مه نییه که‌چۆن لێکتر جیاکراینهوهوه دوورکهوتوینهوه،به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌مه‌یه که له ئیراق و تورکیه به‌م ئیرانی ڕه‌گه‌زانه وه‌ک خه‌ڵکی ناهاووڵاتی و زڕ ده‌روانن.
هارهساتێکی خوێناوی که چه‌ند ده‌یه‌یه، له باشووری ئیراق له جه‌ره‌یاندایه و هه‌روا ڕووداوی خوێناوی ساله‌کانی پێشوو له تورکیه،به‌رده‌وامی پیلانه‌کانی داگیرکه‌ران دژی ئه‌م ئیرانی زهگهزو ڕهچهڵانهیه، که له سه‌رزه‌مینه‌کانی په‌یوند به خۆیان ده‌ژین و به‌رده‌وامی سه‌ر زه‌مینه‌کانی شوینی ژیانی مێژووی کورده‌کان هه‌روا له قه‌فقاز و سوورییه‌ش هه‌ن.
کورده‌کانی تورکیه له سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مستهفاکهماڵ له تورکییه، له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌ژه‌و چاره‌ڕه‌شی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری، و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو به‌ڕوو ده‌ست بهیهخهن که هێشتاش کۆتایه‌ک له وی چاوه‌ڕوان ناکرێ.
نزیکه‌ی هه‌شتاساڵ پێش هه‌تا کونفرانسی لۆزان که له‌دوایی یه‌که‌مین شه‌ڕی دنیاگر پێکهاتبوو- یانی له‌و چاخی که ئهمپهڕاتووری عوسمانی له دوایی شه‌ری یه‌که‌می دنیاگر له به‌ریه‌ک هه‌ڵته‌کاو ته‌فرو تونا بوو- کورده‌کان بۆ چاره‌نووسی خۆیان که‌وتنه‌کار. یه‌ک له‌وان شه‌ریف پاشا،سه‌رۆکی لێژنه‌ی نوینه‌رانی تورکییه که له کونفرانسی وه‌رسای،به له یه‌خه کردنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی له خۆ، خۆی بهنوینهری کوردستان ناساند. ئه‌و کات له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌شه‌کانی کوردنشینی عوسمانی له ژێر سه‌رپه‌رستی ئێران بۆ ڕاویژ و وتووێژ دانیشت(16).
م.ا.حسارف،ده‌نووسێ: (داخۆیانی کۆنگره‌ی سیواس له‌ڕیکه‌وتی 11ی سپتامبه‌ری سالی 1919،به ته‌واوی و سه‌رجه‌م تێکه‌ل له گیانی شووینیسمی تورک و حاشاکردن له مافی نه‌ته‌وه‌ییه که‌مایه‌تیه‌کان یه‌ک له‌وان حاشاکردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کان بوو.
ته‌واوی بڕیاره‌کانی کونگره‌کانی ئه‌رزه‌ڕۆم و سیواس و هه‌روا بڕگه‌کانی حه‌سڵی و بنه‌مایی”داخۆیانی نه‌ته‌وه‌یی” ئاشکرا ده‌کات که لایانگرانی مستهفاکهماڵ مافی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورده‌کان نه‌ناسیوه، به‌لکوو تێکۆشاون له ئاغاکانی کوردبۆ ئامانجه‌کانی خۆیان به‌رهه‌م وه‌رگرن و ئه‌م شۆڵه به وته‌ی(یه‌کیه‌تی دینی و نه‌ته‌وه‌یی)په‌رده به سهرههڵکێشن. دهجاجێگای سه‌رسوڕمان نییه که بۆچ هێزه‌کانی کورد…. حازری به دوادا چوونی ئه‌و پهیکاردهبن که له سه‌رده‌می تورکانی لاو،ده‌ستی پێ‌کردبوو….شۆڕه‌شه‌کانی ساڵی 1919ی مه‌لاتییه‌ی، ده‌بوایه به یه‌که‌مین بزوتنه‌وه‌ی سه‌ر هه‌ڵداوی مجدی کورده‌کان له‌م ده‌وره‌یه به‌حیساب بێ(17).
خولاسه ئه‌وه‌ی که کتێبی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکییه سه‌رانسه‌ر له پهیکاروشهڕهکانی کوردان له‌گه‌ڵ سوپای تورکییه،له کوشتارو تاڵان و ویرانی و خاپوربوونی گونده‌کانی کوردنشین به ده‌ستی ئه‌و سوپای تورک، و له هه‌ژاری و به‌له‌نگازی و بێ ده‌ره‌تانی و ڕه‌نج و کوێره‌وری له بهشییهکانی به‌توندکردنی زه‌خت و فشاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیه له گه‌ڵ خه‌ڵکی کورد حیکایه‌ت ده‌کات. هه‌ڵبه‌ته کتێبه‌کانی دیکه‌ش له‌م بارهوهههن که نووسه‌ری کتێبی حازر،به لێگێڕانهوهی ئهوهێنده که نیشانه‌ی بابه‌ته‌کانی دیکه‌ش دهدتوانی ببێ وه‌ک لوچێک له خه‌رواری ئاماژه پێکردوه.
لهئیراق:
ئێڕاق که ببوو به مڵکی عوسمانیان،له دوایی شه‌ڕی دنیاگری یه‌که‌م و له به‌ریه‌ک هه‌ڵته‌کان و هه‌ڵوه‌شانی ئهمپهڕاتووری عوسمانی، داگیرکه‌ری ئینگلیز(فاتحی شه‌ڕ) بوو. ئینگلیز ئه‌و سه‌ر زه‌مینانه‌ی که (نه‌وتاوی کوردستانی)بوون جارێکی دیکه له خاکی تورکیه جیاکرده‌وه به خاکی ئیراقی لکاند. هه‌ر وه‌ک له ئوڕوپا له سه‌رده‌می (قرون وسطا)وهرزیرهکان که ده‌سه‌ڵاتی دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان نه‌بوو به شیوه‌ی عه‌بد به ده‌ستی فئوداڵهکان مامه‌له‌یان پێده‌کرا یانی ده‌کڕان و دهفروشران، هه‌ر به‌مجۆره‌ش نه‌ته‌وه‌ی کورد له گه‌ڵ پارچه وڵاته‌که‌ی له تورکیه له ده‌ستی زهوتکهریک به ده‌ستی زهوتکهریکی دیکه به بایی فه‌تح،مامه‌له‌یان پێکراو به خۆڕایی کڕان و ده‌ستیان به سه‌ردا گیرا.
مهسعودگوڵزاری سه‌باره‌ت به‌ته‌سلیم نه‌بوون وخۆبهدهستهوهنهدانی خه‌ڵکی کورد به‌م چاره‌نووسه ده‌نووسێ:( ئه‌وکوردانه‌ی که‌پێشتر له‌ئیران جیاکرابوونه‌وه وخاکهیان ببووبوشێک له‌وڵاتی تورکیهوئیراق،له‌دوایی ئه‌م دابشکردنهش خۆیان بهدهستهوهنهداو ئهوزڵهتهیان قبووڵ نه‌کرد،به‌ڕێبه‌ری شیخ مه‌حموود به‌رزنجی له‌سالی 1927شۆڕشه‌که‌ی به‌رفره‌وانیان ده‌ست پێ‌کرد هه‌روه‌ک ئه‌م ڕاپه‌ڕێنه هه‌تاساڵی 1939به‌رده‌وام بوو. کورده‌کان له‌م دوو سه‌رده‌م ههردووکات به‌ماوه‌ی 15ساڵ له‌گه‌ڵ قوشهنی ئینگلیز وحکوومه‌تی ئیراق جه‌نگین. له‌ئاکامدا ئه‌م شۆڕشه‌ی مه‌زن به‌وهه‌موو تێکۆشانی وگیان به‌ختکه‌ری بهتیشکان دوایی هات وشیخ مه‌حمود له‌سه‌رده‌می سه‌لته‌نه‌تی ڕه‌زاشا په‌نابه‌ری ئیران بوو(18).
کریس کۆچرا،له ژێرناوی کورده‌کانی ئێرانی ڕه‌چه‌ڵه له ئێراق،سه‌باره‌ت به له به‌ین چوونی مافی ئه‌وان له وێ ده‌نووسێ: (ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا(له دوایی پێکهێنای ده‌وڵه‌ته‌که‌یان به ده‌ستی ئینگلیز)سیاسه‌تی عه‌ڕه‌بی کردنی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردنشینیان گرته‌به‌ر، به‌ڵام کورده‌کانی ئیراقیش له‌به‌رامبه‌ر داوای مافی هاووڵاتی به کورده‌کانی(ده‌ره‌کی ڕه‌چه‌ڵه)بوون(19).
سه‌رچاوه‌کا:
16-سیروس ایزدی. مقدمه برکتاب مسالهکرد درترکیه تألیف حصارف.ص 101، 17-م.ا.حصارف. مسالهکرد درترکیه.ترجمهسیروس ایزدی.ص 109، 18-مسعودگلزاری.کرمانشاهان- کردستان.مقدمه.ص صدوشصت ویک. 19-کریس کوچرا. جنبش ملی کرد.ترجمه ابراهیم یونسی.ص 350.
له کتێبی مێژووی سیاسی ئێراق نووسراوه: کورده‌کان له ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی به‌عسی ئێراق جێ پێیه‌کیان له عاڕه‌ب و مافی کۆمه‌ڵایه‌تی له مه‌ڕ چاره‌نووسی خۆیان نییه. هه‌ر وه‌ک که له ئه‌ساسنامه‌ی وی پێێ لێخشاندراوه.
1-بنچینه‌کانی بنه‌ڕه‌تی. به‌ندی ج. نیشتمانی عه‌ڕه‌بی مالی عاڕه‌به وتهنیامافی به‌رهه‌م لێوه‌رگرتن له‌کاروباری سامانه‌کان وڕێنوینی چاره‌نووسی ئه‌ویان هه‌یه(ص 162)
بڕگه‌ی ده‌هه‌م- عه‌رب ئه‌وکه‌سه‌یه که‌زوانی وی عه‌ڕه‌بی بێت ولهسهرزهمینی عاڕه‌ب ژیان بکات(ص 165). خولاسه ته‌واوی بڕگه‌و ڕوونکردنه‌وه لهسهرخاڵهکان له‌لاپه‌ڕه‌ی 162 ههتالاپهڕهی 173 نه‌ک سه‌باره‌ت به‌مافی کورد به‌ڵکوو سه‌باره‌ت بهعهڕهبه.
دیسان له ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی به‌عس(بڕگه یازده) سه‌باره‌ت به که‌مایه‌تیه‌کان ئه‌وها هاتووه: ” هه‌رکه‌س که هه‌رجۆره کۆمه‌ڵگایه‌کی دژی عه‌ڕه‌بی پێک‌بێنێ یان له‌و کۆمهڵگایهدائهندام بێ،ده‌بێت له نیشتمانی عه‌ڕه‌بی دووربخرێته‌وه” ….”چ گروپ یان ده‌سته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاتکهکهی تاقانه‌ی به‌عسی حه‌قی نییه که له جۆڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی که په‌یوه‌ندی به عاڕهبیت نه‌بێت تێشک باوێ(20).
به‌م بۆنهوو هۆکاره نیکیتین نووسیویه: (ڕوناکبیرانی کورد له ئیراق،حکوومه‌تی به‌غدا تۆمهتبارو بیر‌و بۆچوونی خۆیان له بهرامبهربهغدا ئه‌وها ده‌رده‌بڕن: ” مه‌گین به‌غدا بۆ ئێمهچێیه؟ شارێکی بیانی که به‌زوانی بیانی قسه‌ده‌کات(21).
تۆژه‌ران و نووسه‌رانی مێژوو ناس، ئێراقی یه‌ک له‌وان سه‌رزه‌مینه‌کانی مادکان یان کورده‌کان ده‌ناسن و ده‌ڵێن نای ئێراق مه‌سحه‌ف(مصحف) ناو لهپزی “ئاراک” که کۆی(ارک)ه. “ئاراک” ناوی گشتی دیکه‌ی “ته‌یسه‌فوون” یان “مدائن” بووه که له هه‌ریه‌ک شاره‌کانی حهوتگانهی مداین (تیسفون)ارکی له” ارک ها” یان “اراکهکان”ی پادشاکانی ساسانی سازدرا بوو.
هه‌موو ده‌زانن ناوه‌ندی ههنۆکهی ئیراق یان”اراک”به‌غدا” خالید بهرمکی بلخی نه‌خشه‌ی داوه‌و دورست کردوه،و ناوی وی به فارسی لێناوه”بغ+یانی خودا،دادیش مازی نه‌قڵی داده به مانای”خودا داد، یان خوداداده.
به‌م بۆنه‌وه حهمیدڕهزاجهلالی پور ده‌نووسێ: ” مێژووی ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه،یانی (کورده‌کان) له سه‌رده‌می دیرین هه‌تا له‌م سه‌رده‌مه به‌شێک له مێژووی ژیانی ئێرانیه‌کان و به‌شێکی جودانه‌کراوه له‌ویه(22).
دیسان به‌م هۆکاره‌وه ئیبراهیم یونسی له پێشه‌کی کتێبی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کرد، نووسینی کرس کۆچرا وه‌بیر دێنێته‌وه: (ئه‌م گۆڕه‌پانانه،هه‌رئه‌و شوێنن که له سه‌رده‌می هێرشی عاڕه‌ب بۆ سه‌رئێرانی برایانی کوردی پهیکارجوو،خۆڕاگری و ده‌ست که‌ره‌وه‌یی شه‌ڕکانی دوور‌و درێژیان له گه‌ڵ عاڕه‌ب ده‌کرد، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که ڕۆژ چاخێک له سوپاکانی ده‌ستدرێژ که‌ریان زه‌بر ده‌وه‌شاند، به شۆڕبۆنهوهی داوێنی بوڵێڵی شه‌وه‌زه‌نگ، له حاشارگایهکانیاندا خۆیان وهدهشارد، وئولکهیان بۆ دوژمن به‌جێده‌هێشت. به‌ڵام سه‌یر ئه‌مه بوو عه‌ڕه‌به‌کان سبحینان کاتێک چاویان له خه‌و ههڵدینا، جه‌نگاوه‌رانی کوردیان به بڕیک شوێن گۆڕین،دیسان له به‌رامبه‌ر خۆیاندا ده‌بینی(23).
سه‌رچاوه‌کان:
20-شورای نویسندهگان.تاریخ سیاسی عراق. مؤسسهانتشاراتی نهضت جهانی اسلام.ص‌ص 162هه‌تا 173. 21-آلکسی نیکیتین.کردوکردستان. ترجمهمحمدقازی.ص 436. 22- حمیدرضاجلالی پور.کردستان وعلل تداوم بحران آن. ص 31. 23-ابراهیم یونسی.مقدمه برکتاب جنبش ملی کرد تألیف کریس کوچرا،ص‌ص 12و13.
ئه‌مجۆره شه‌ڕانه‌ی کورده‌کان له بهرامبهرعاهرب و هه‌موو دستدرێژکهرانی دیکه‌ی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر زه‌مینه‌کانی کوردنشین له هه‌ر ده‌وره‌و سه‌رده‌مێکی مێژوویی له گۆڕێ بووه، جێی سه‌رسوڕمانه که ئێستاش له دوایی چوارد سه‌ده به شێوه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی هه‌روا له‌گه‌ل عاڕه‌ب به‌رده‌وامه.
شۆڕشه‌کان و شه‌ڕی کورده‌کان له ئیراق له دوایی وی به ده‌ستی ئینگلیزیه‌کان له‌کۆتایی شه‌ری یه‌که‌می دنیاگری، به‌م جۆره‌یه: بزوتنه‌وه‌و شه‌ڕه‌کانی کورده‌کانی به ڕێبه‌ری شیخ مه‌حموود له ساڵی 1925هه‌تا1939 و بزوتنه‌وه‌کانی دیکه له ساڵه‌کانی 1930 که له سولیمانیه ده‌ستی پێ‌کرد.شۆرشه‌کانی و شه‌ڕه‌کانی دوایی له ساڵه‌کانی 34و1933 به ڕێبه‌ری شێخ یه‌حمه‌د بارزاانی که پاشان شۆرشی برای،یانی مهلامستهفابارزانی به دواداهات و زنجیره‌یه‌ک خه‌بات وپهیکارو شه‌ڕکانی ساله‌کانی 1943 هه‌تا ساڵه‌کانی 1945و1946هه‌تا1947لێکه‌وته‌وه، ئه‌م پرچهنگ وپهیکارهبهردهوام بوو هه‌تا ساڵی 1968 که شۆرش به ڕیبه‌ری مهلامستهفابارزانی ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا هه‌موو کورده‌کان بهشدیان کرد. پیلان بۆ تڕوری مه‌لامسته‌فا له سالی 1971 به به‌رده‌وامی شه‌ڕ،توندوتیژی به‌خشی، هه‌تا ساڵی 1975 که مه‌لامسته‌فا بۆ ئیران پاشه‌کشه‌ی کرد و په‌نابه‌ربوو.
له‌دوایی ئه‌م ڕێکهتهههموو شه‌ڕی کورده‌کان له‌گه‌ڵ سوپای ئێراق به‌شێوه‌یه‌کی دایم هه‌ربه‌رده‌وامه وقهوماوانهکان وڕووداوه‌کانی ئه‌وان لهوهسایلی پویوه‌ندی گشتی بریتی لهڕۆژنامهوگۆڤارو هاواڵدهری ده‌بینین ودهخوێنینهوه وئیدی ئاتاج به‌وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زۆرترنییه.له‌به‌رامبه‌ر له‌کۆتایی نووسینه‌کانی ئه‌م به‌شه تهنیاقسمهتیک له‌وتاری نووسه‌ریکی کورد دانیشتووی سوورییه به‌ناوی سه‌لاح بڕواری دێنینه‌وه که شایه‌دی هه‌ل و مه‌رج وبارودۆخ ژیانی کورده‌کانی له ئیراقه. ئه‌م وتاره که له ژێر ناوی(شیوه‌کانی مه‌ترسیداری پاکسازی ڕهچهڵهیی وڕه‌گه‌زی له کوردستانی ئیراق)ه. ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی توس چاپ کراوه که له خواره‌وه ده‌یخویننه‌وه:
(… له کوردسیانی ئیراق مه‌سه‌له ئاشکراتر بوو. ئیراق به‌رنامه‌یه‌کی نیزامی حیساب له سهرکراوی بۆ به‌تاڵکردنی گونده‌کانی کوردنشین هێناگۆڕ که ئامانجی له ناوبردنی ژین بنا‌و بنچینه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردنشین بوو. سه‌دام ده‌سه‌ڵاتێکی بێ سنووری به کوڕی مامی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید دا. ئه‌و یه‌که‌مین هێرشی خۆی له‌ساڵی 1987 له‌ژێرناوی”ئه‌نفال” به‌مانای غه‌نیمه‌ت و تاڵان کردن ده‌ست پێ‌کرد.
ماوای هه‌ر هێرشێک شه‌ش مانگ بوو. له ده‌ڤه‌ره‌کانی سنوور(تخووب له‌گه‌ڵ تورکیهوئێران) به قوڵایی 18هه‌تا30کیلۆمێتر ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ڕیوه‌چوو. هه‌تاساڵی 1979ژماره‌ی گونده‌کانی چۆل و به‌تاڵ کراو گه‌ییه هه‌زار. هیرشی دووه‌م له ساڵی 1985هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی دانیشتوان 360گوند بۆساراکانی” الڕمادی” بوو. ساڵی1987، 4500گوندی کوردنشێن خاپوورو وێران کرا.
خاپپوربوونی ئه‌و ئاواییانه له گه‌ڵ بۆمباردومانی ئاسمانی و موشکی یان به دینامێت و پڕکردنه‌وه‌ی بیره‌کانی ئاو به” بتوون ئارمه” و قه‌ڵت وبڕی سه‌تان هه‌زار داری به‌ری و ئاگردانی باشماوه‌ی گونده‌کان و کشت و کاڵ و باغات و مێشه و جهنگڵهکانی به‌رفره‌وان بوو. و بۆ دوایین هه‌نگاو، کشت و کاڵ و ڕه‌زه‌کان به ماده‌ی کیمیاوی سوتاندران به شێوه‌یه‌ک که ئیدی قه‌ت نه‌توانن چهقهرهبدهن و شین ببنه‌وه. هێندیک له دانێشتوان ئیعدام و به‌شێک بۆ ساراکانی چۆل وقاقڕو ویشکارۆ، ناوندی یان باکووری ئیراق دوورخرانه‌وه و ئه‌وه‌ی مابوونه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵگاییه‌کی ده‌ستکرد که ده‌وڵه‌ت ئه‌وانی له‌نزیک شاره‌کانی کوردنشین سازدابوو به‌زۆره‌ملی نیشته‌جێ کردن. که جگه له به‌ندیخانه نه‌ده‌کرا ناوی دیکه له سهردابنرێت. ژماره‌ی کۆچه‌ران له خوله‌کانی سه‌ره‌تایی خۆی زێده له پهنجاهههزارکهس دا.
له‌هه‌نگاوێکی کامڵ بوونی دیکه،حکوومه‌تی ئیراق له‌چه‌ك وچۆڵی مه‌رگ هینه‌ری کیمیاوی که‌لکی وه‌رگرت لهلهبیروبۆچوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی یاساخ بوو. بۆیه‌که‌مین که‌ڕه‌ت له‌سالێ 1987 له‌م چه‌که له‌پارێزگای هه‌ولێر(ئه‌ربیل) که‌لکی وه‌رگرت. دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌کانی ئاماژپێکراوه بریتی له ژن وپیاوو مناڵ وههتاگاوگۆل وپه‌ز وباڵنده هه‌موو به‌سه‌رجه‌م ناوچوون.
حکوومه‌تی ئێراق که‌لک وه‌رگرتن له گازه‌کانی کیمایی هیورهێور به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌ڕێژی له‌کارکرد. له1988مه‌قه‌ڕی فه‌رمانده‌ری یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان( به‌ڕێبه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی) به چه‌که‌کانی شێمایی بۆمباردومان کرد. سه‌دام و حکوومه‌تی ئێراق خالێ به‌رزی ئه‌م کاره‌ساته‌یان به کوشتاری ترسناک و تۆقێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه وه‌ڕاست گه‌ڕاند.
کوشتارێک که هه‌موو ئه‌نجومه‌نی خه‌به‌ری و سیاسی دونیای وهلهرزهین خست. شاری کوردنشینی هه‌له‌بجه له ماوه‌ی دوو ڕۆژ په‌یتاپه‌یتا له ساڵی 1988 به‌گازی خردل وساردین بۆمبادومان کرا. ده‌یان هه‌زار که‌س کوژران یان سووتان. ته‌خمینی کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ش زۆرتر بوو. (له شۆرشی 1991 شۆڕشگێڕانی کورد، بهڵگهودیکۆمهند ئیستخباراتی ئیراقیان له‌مه‌ڕ که‌لک وه‌رگرتن له چه‌که‌کانی کیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه و شاری بادینان وده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ده‌ست هێنا).
له ساڵی 1988 ئێراق دوایین هێرشی شێمیایی بۆ سهردهڤهرهکانی کوردنشین واردکرد، به ئیعدامی به کۆمه‌ڵ و گروپی و گرتنی له نه‌کاوی عه‌مه‌لیاتی” ئه‌نفاڵ= تاڵانی به غهنیمت گرتوو”کافر)بێویجدانیهکان و پیاوخهراپیهکان و جینایهتکاریهکان و تاوانباریهکان و فاسقی بوونی خۆیان لهمهڵبهنی کوردنشین به‌و په‌ڕی بێشه‌رمی و بێبه‌زه‌یی گه‌یاند. هه‌زاران که‌س کوژران. چ بنه‌ماڵه‌یه‌ک کورد که له‌م پاکسازییه‌ی ڕه‌گه‌زی پاراستراومابێت. له سه‌ریه‌ک ئه‌م هێرشانه‌ی بۆ سه‌رکورد کوژ و ژماره‌ی شرت و گۆمه‌کان (182)هه‌زارکه‌س به‌رئاورد کراون.
یه‌کێک له مه‌سه‌له‌ی سه‌رسوڕمان ئه‌وه بوو که کوڕه مامی سه‌دام کارپێ ئهسێردراوی میری که ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هه‌موو جنایاته، به ناوی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید یان به قه‌وڵی کورده‌کان(عه‌لی شیمیایی) له سالی 1991 کاتێک له مهڕچارنووسی ئه‌و(182)هه‌زارکه‌س بێ سه‌روشوێن وشرت وگۆم بوهی لێ پرسیارده‌که‌ن،ئه‌و یانی “عه‌لێ شیمیایی” له لهبزهکهی سهرکۆنهگهر وه‌ڵامی داوه”چه‌نده درۆ ده‌که‌ن. ئه‌م ژماره‌و حیساب و کتابهتان له کوێ‌را هێناوه؟ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شوێن بزر کرابن زێده له (سه‌ت هه‌زار)که‌س نابێت(24).
سه‌باره‌ت بهگلهوگازندهوڕهخنهگرتن:
له ڕۆژنامه‌ی (نشاط) وتاریکی ڕه‌خنه‌گرانه له ئاغای جه‌لال مهلیکشام خوینده‌وه‌و هه‌روا له پێشه‌کی کتبی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد(جنبش ملی کورد) دیسان نوسراوه‌یه‌کی به ڕه‌خنه‌م له ئاغای برایم یونسی له په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له که بۆچ ئێران به یارمه‌تی کورده‌کانی ئێمه که له تورکیه و ئیراق له ئاگری شه‌ڕی سه‌رکوتگه‌رانه ده‌سوتێن ناچێت.
مه‌سه‌له‌ن ئاغای مه‌لکشاه به‌ڕه‌خنه ئه‌وهای نووسیوه: “ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ی که یوگسلاویهکان له”صروبهکانی” بوسنی به‌رگری ده‌که‌ن،هه‌ر به‌و شێوه که ئاڵبانیهکان،له ئاڵبانی ڕهچهڵهکانی کوزوو داکۆکی و پشتیوانی ده‌که‌ن و و و….ئێرانیش پیویسته ،له ڕه‌گه‌وه ده‌بێ له‌کورده‌کانی ئێراق و تورکییه و سورییه و… به‌رگری و دیفاع بکات).(ڕۆژنامه‌ی “نشاط” 31ی جۆزه‌ردانی 1378).
وئاغای برایم یونسی له‌دوایی ئه‌وه‌ی کهجنایاتی سه‌دام له‌ڕه‌واندز وهه‌ڵه‌بجه وکوشتاری به‌کۆمه‌ڵی کورده‌کان له‌شاره‌کان وگونده‌کان وهه‌روا ئیدی بێ ویبدانی تاوانکاریه‌کانی وی ده‌ژمێرێ بهگلهوگازهنده ده‌نووسێ: (کورده‌کان بهڕووتێکردن وئاوڕدانهوه له‌هه‌ل ومه‌رج وبارودۆخی جوغرافیایی خۆیان له‌ته‌واوی درێژایی مێژووی ئێران قه‌ڵخانی برایانی ئێرانی خۆیان بوونه. دایم ودهرههم له‌سه‌ره‌تای مێژووی سیاسی ئێران سه‌په‌ر وقهڵخانی ئه‌م برایانه بوونه،لهشهڕهاوشانی ماده‌کان له‌گه‌ڵ ئاشۆڕیهکان وسهکاکان ولهشهڕهکانی ههخامهنیشنیهکان له‌گه‌ڵ ئه‌یووبیه‌کان ههمووچاخ مه‌سه‌له‌ن له‌سه‌رده‌می داریوشی دووه‌م کورده‌کان ده‌بینین کهپاشهکشهی دهههزاریۆنانیان له‌ڕۆژئاوای ئێران بهتێشکان ده‌گۆڕن ولهپهیکارهکانی سه‌رده‌می ئه‌شکانیان وساسانیان له‌گه‌ڵ ڕۆمیه‌کان،هه‌رکات قوشهنی ڕۆم هێرشی ده‌کرد دهپێشدالهکوردستان تێده‌په‌ڕی وکاتێک ده‌گه‌ییه براکانی دیکه‌ی ئێرانی هه‌موو هیزو وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا وماوهتهوهو شکه‌ستی خواردوه. (پێشه‌که‌ی برایم یونسی لهسهرکتێبی وه‌رگێراوه‌ی (جنبش ملی کرد) لاپه‌ڕه‌ی 9هه‌تا13.
وئاغای دکتورعهزیزژیان هه‌روا له‌و ڕه‌وانگه‌وه داواکاری یه‌کیه‌تی پهیکارنهتهوهی کرد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی هاووڵاتی ئێران به‌دژی کۆنه‌په‌رست بووه ده‌نووسێ: (جه‌نگین وپهیکاری میلله‌تی کورد لهجهنگین وپهیکاری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بۆسهد کردنی ده‌سه‌لاتی ئهمپهڕالیزم جیاناکرێته‌وه. به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیکهئهرکی پهیکاربهدژی کۆنه‌په‌رست به‌ناوی پێویستیه‌کی مێژوویی لهسهرسوکروشانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کوردیشه(25).
موخلیس نووسه‌ری ئه‌م کتێبه که ده‌مه‌وێ به کهوتنهشوێنی ئه‌م سكاڵایانه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌م برایانه‌ی ئازیز بابه‌تێکی شێکردنه‌وه‌ی بۆ له ناو هه‌لگرتنی ههرشک و گومان ونامتمانهیهک زێدهبکهم،ئه‌منیش له‌و سه‌رده‌م و له‌م سه‌رده‌مه‌ش له ئیشی نوسینی ئازاد بوومه‌و هه‌م. شوێنه‌وارو کتێبه‌کانم له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشته‌م شایه‌دی ده‌دن و هیچ گرێبهستێم جگه له هه‌ق گوتن نییه و ئێستا عه‌رزتان ده‌که‌م:
بۆئێران وئێرانی کوردستان وخوزستان وآزهربایجان وه‌کوو کوڕ‌و برا ته‌وفیر ناکات. کامهئێرانییه که ببینێ هاووڵاتیه‌که‌ی له ئاگر ده‌سووتێنن و ئه‌زیه‌تی ده‌که‌ن ئه‌و خۆڕاگری بینینی ئه‌وی هه‌بێ.
مه‌گین میلله‌تی ئێران له‌ساڵی 1324دابه‌شکردنی ئازه‌ربایجانی به‌ده‌ستی ڕووسیه‌کان پی قبوڵ کرا؟ کاتێک که‌سوپای ده‌ره‌کی ڕۆیی ههتابهگاته سنوور،خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان ده‌ست ودهیارهی ڕووسه‌کانیان ده‌رپه‌ڕاندن وڕاونابوون. هه‌موو شایه‌ت بوونچاخێک ئێراق به‌هه‌موو سوپایهکانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی بۆخوزستان هجومی هێنا،خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری ئێران بۆئازادی ئه‌م پارێزکایه به چ جۆشی ده‌روونی سه‌ربازی نارد‌و و له هه‌موو لایه‌ک خوازیارانه بوو و هه‌موو به‌گیان وماڵ حازر بوون و هه‌شت ساڵ جه‌نگین.
یان بۆچ میله‌تێکی ئه‌وها ناتوانێ به برایانی کورد بۆ سهرتورکیه وئیراق له‌شکرکه‌شی بکات.وه‌ڵامی ئه‌م بۆییه‌ی ئاغای ملکشایی،که ویستوویه‌تی ئێران له برایانی کوردی خۆی له تورکیه‌و ئیراق دیفاع وبه‌رگری بکات و له وتاری خۆی نووسیویه: که(ئهوسنوورونهی که کوردستانیان دابه‌شکردوه داتاشراو‌و ده‌ستکرده‌و داگیرکه‌ران و بێگانه دورستی کردوه)
مه‌گین هه‌ر یه‌ک له دوو کره‌ی باشووری و کره‌ی باکووری که نه‌ته‌وه‌یه‌کن، ده‌توانن ئهوسنوورهی کهبێانی دایناون ببه‌زینن و بشکێنن؟ مه‌گین دیواری بێرله‌ن له ناو ئاڵمان هه‌تا خه‌ڵکی ئاڵمان توانیان به‌رله کاتی ئیجازهپێدراو هه‌ڵگرن و وێران که‌ن؟ نه، ئه‌سله‌ن بشکێنن. له سه‌ره‌وه (ئازادیان کرد) بۆ خۆی تێک تێپی و ڕووخا. چونکه سیاسه‌تی وه‌رێخستنی دنیا گوڕاوه و دابه‌شکردنی دنیا له جیاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به باشووری باشوور‌و باکووری باکوورگوڕاوه. و ئه‌مه بوشێک له ته‌داره‌کاتی پیشه‌کی له مه‌ڕ گۆڕانکاری ژئوپولیتیکی دنیا بۆ دوایی ساڵی دوو هه‌زار بوو.
دیسان پێکه‌وه له سنووره‌کانی داگیرکه‌ر داتاشراو باخوین. کاتێک شووڕه‌ی له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شا هه‌ڵته‌کا وته‌فروتونا بوو دانیشتوانی کۆماری ئازه‌ربایجان شۆڕ‌شیان کرد‌و به‌یداخی ئێرانیان هه‌ڵدا،بینیمان چلۆن بازێک خۆیان به چه‌می به ههێبهت و سامی ئاراس داکرد و ده‌یانه‌ویست سنوور هه‌ڵگرن و له دوایی دوو سه‌ت ساڵ جودایی به دایکی بله‌کێ. به‌لام سنووردارانی نێو نه‌ته‌وه‌یی شۆرشه‌که‌یان به توندی سه‌رکوت کرد. ئه‌وێ زریاکانی نه‌وت له هه‌ردو، بن ده‌ریای خزر زه‌خیره‌یه، و چیاکانی زێڕی له کانگاکانی هه‌یه. ئاخۆ ده‌وڵه‌ت توانی هه‌رنه‌بێ دژ کردهوهکی له به‌داخ بوون یان سوپاس بۆ خه‌ڵکی کۆماری ئازه‌ربایجان نیشان بدات؟ ئه‌م سنوور‌و دیوارانه نابینرین که زۆر له دیواری چین و له دیواری برڵهنیش ناشوێن تێکهرترن چونکه “داگیرکه‌ر دورستی کردوه” و پشتیشی به ناتۆ قایم وبهستوه. دووره دێمانه‌ی هه‌شت ساڵ شهڕنیشتمان له‌گه‌ڵ ئیراق که به‌یارمه‌تی هاوهه‌نگاوی سوپاکانی عاڕه‌ب بۆ سه‌رئێران هێرشیان هێنا هێشتا له بهرچامانه و بینیمان سه‌ربازان و پاسداران وبهسیچیانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وهێزی وردوخهراش که‌ری گیان به‌خت کردن و قاره‌مانیه‌کانی خۆیان که بۆ به‌رگری ده‌چوون ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ر له پشتی سنووره‌کانی ده‌ستدرێژکه‌ر نه‌ده‌بوو به سانایی له خاکی ئیراقیش تێده‌په‌ڕین.
به‌سه‌رنج دان بهجوغرافیایی دونیا ده‌بینین زورتاکهمیللهت،قوربانی سیاسه‌تی Divide to rule،لێک جیابکهوهو لێک دابه‌ش بکه‌و حکوومه‌ت بکه” بوونه. هه‌لالی خضیب،شاخی ئافریقا،لێواره‌کانی ئافریقای ڕۆژئاوا له‌که‌نداوی گینه،وڵاتانی گچکه،گچکه،له نێوان مابه‌ینی ئامریکای باشووروئامریکای باکووری ولای باشوورڕۆژههڵاتی ئامریکای باکووری که‌هه‌رکام حه‌ساسترین بارودۆخی ژئوپولیتیکی هه‌یه نموونه‌یا ئاشکرا له‌وێ دابهشکردنهکانیهتی.
هه‌موو وهدیاریکهوتن و خستنه ڕوو ڕووکاره‌کان به تێپه‌ڕینی ڕۆژگار گۆڕانکاریان به‌سه‌ردادێ وه‌کوو دیواری بڕڵن تیک دهپهێ و ویران ده‌بێ. وه‌کوو قالبه‌کان و چوارپایهکانی ڕێژیمه‌کان تێکده‌شکێن.
له‌دوایی ئه‌وه‌ی کهئارمانی ئینقلابی فرانسه له‌سه‌رانسه‌ری ئهڕوپاشکهستی خوارد وفئوداڵهکان سه‌رله‌نوێ بۆسهرملک ومال وسه‌روه‌ت وسامانی میراتیان گه‌ڕانه‌وه کهشێشهکانی لوکرس بورژیایی دیسان هیزو ده‌سه‌ڵاتیان په‌یداکرد. بوربونهکان لهفڕانسه دیسان بهسهلتهنهت گهین،وابهنهزهردهگهیی ئهروپاجارێکی ترله بهڵاتووشهاتنی بیرخهراپی(قرون وسطا) رهتبردوه. وای لێهات کهههتابولێڵی ناهومێدی له‌هونه‌ر وشێعر ومۆسیقی وفه‌لسه‌فه مه‌زنانی که‌نوێنه‌ری سه‌رده‌می خۆیان بوون سیبه‌ری له‌سه‌رکرد.
له شێعر‌و شوێنی بایرون له ئینگلیستان،دوموسه له فرانسه،هاینه له ئاڵمان،لئوپاردی له ئیتالیا، پوشکین ولرمونتوف له ڕوسیه،له موسیقی شوبرت، شومان،شوپن ودرآثاری فهلاسفهیهکی وه‌ک شوپنهاور و نیچهڕهشایی ناهومیدی و ڕه‌شبینی له چاوی ده‌دا. وای ده‌نواند که مفسوفلس سه‌رکه‌وتووه، فاوست شکه‌ستی خواردوه. به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان و ڕۆژگار و به به‌ره‌و پێشچوونی که‌ل و په‌لی به‌رهه‌م و پێشه، هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ ئاماده کرا فه‌رهه‌نگی مه‌ده‌نی و ئه‌فکاری گشتی له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵاتی حاکم بووه، ورده ورده ئارمانی ئینقلاب به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شهڕهانهی که ئوڕوپا تیپهرکرد وه‌ڕاست گه‌ڕاند و دێموکڕاسی له ئوڕوپا بهرقهرارو نیشته جێکرد.
ده‌ڵێن که سه‌بری خودای زۆره و خۆراگری و سه‌بری ئینسانه‌کان که‌م و هه‌روا که ئینسان دایم و ده‌رهه‌م له کار‌و تێکۆشان و پرچهنگ ڕاوه‌ستانی نییه، دنیاش له حالی بوون….ده‌جا لێێگهرێ باببێ. به قه‌ولی شاعیر به ناوی شه‌پۆل:
” به پێش ای غروربسته به زنجیر*** به پێش ای غریو موج خروشان”