ئالفرێد ک. بێورگر Pastor A.K. Boerger میسیۆنێریکی دیکه‌ی میسیۆنی کوردستان
حه‌سه‌نی قازی
کوردستان میشنێری له ژماره‌ی 11، ساڵی 18، مانگی نۆڤامبری 1926 ئاگادارییه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: ” سپاس بۆ خوڵای ئێمه ڕاده‌گه‌یێنین که سکرتێری پێگه‌که‌مان قۆڵی له سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه کێشاوه بچێته پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مان له سابڵاغێ و له‌وێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بکا.گشت کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنییه‌کان نه‌ک به پێویست به‌ڵکوو به فه‌رمانێکیان داناوه یه‌کێک له ئه‌ندامانی خۆیان بنێرنه پێگه‌ی میسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه له دژواری و ده‌ره‌تانان ئاگادار بن . ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی میسیۆنی لووتێری له‌و باوه‌ڕه دایه پێگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی له بارودۆخێکی ئه‌وتۆ دایه که ئه‌ركێکی وا نابێ به‌په‌له و بێ لێوردبوونه‌وه بکرێ. بڕیاریكی به‌په‌له له‌وانه‌یه خراپه‌یه‌کی زۆری به‌دوو دابێ. جابۆیه، کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانگه‌وازی که‌شیش بێور‌گری کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پێ بسپێرێ و وه‌ک که‌شیشی میسیۆنێری بینرێته [کوردستان]. ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی ته‌واوی بۆده‌خولقێنێ له زۆر نزیکه‌وه پێوه‌ندی له گه‌ڵ پێگه‌که‌مان په‌یدا بکا. ئه‌و هه‌ر که بگاته ئه‌وێ ئه‌رکی خۆی وه‌ک که‌شیشی میسیۆنێری به ئه‌ستۆوه ده‌گرێ.کاری بانگه‌شه‌ی ئیڤانگێلی وی به یاریده‌ی کوردێکی مه‌سیحی خۆجێیی ئێمه به‌ڕێوه ده‌چێ که ده‌توانێ وه‌ک دیلمانج خزمه‌ت بکا. کۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری له‌و باوه‌ڕه دایه بێورگر به گه‌یشتنی ئه‌وه له وزه‌ی دایه کارێکی خولقێنه‌ری باش بکا بۆ میسیۆنه‌که‌مان.
بنه‌ماڵه‌ی بێورگر وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌بنیدرێن [ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می کوردستان میشنێری ئه‌و ژماره‌یه دا وێنه‌ی بێورگر و هاوسه‌ری و سێ منداڵه‌کانیان بڵاو کراوه‌ته‌وه] له پێناو میسیۆن ده‌نێو کورده‌کاندا فیداکاری ده‌که‌ن. با له دۆعا و پاڕانه‌وه‌ی خۆمان دا نه‌ک هه‌ر که‌شیش بێورگر که له کوردستان ده‌بێ به‌ڵکوو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌شیمان له بیر بێ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی که ڕه‌نجی دووری مێرد و باب وه‌خۆیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌رکێکی که ئه‌و به‌ئه‌ستۆیه‌وه گرتووه.
ن.ج.لۆر”
کوردستان میشنێری ژماره‌ی 2، ساڵی 19، فێڤرییه‌ی 1927.
“که‌شیش بێورگر له یه‌کی مارس (1927) له نیۆیۆرکه‌وه به‌که‌شتی به‌ره‌و کوردستان وه‌رێ ده‌که‌وێ. باسی ئه‌وه کراوه داخودا ئه‌وه کارێکی ژیرانه‌یه، ته‌نێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورتی دووساڵه که‌سێک بنێردرێ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و خه‌رج و تێچووه‌ی بۆ سه‌فه‌رێکی ئاوا هه‌یه. دوای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لایه‌نه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کده‌نگ له‌و باوه‌ڕه دا بوو ئه‌وه کارێکی ژێرانه‌یه له به‌ر دوو هۆیان. له پێگه‌که‌مان هێندێک گیروگرفتی گرینگ و حه‌ساس هاتووه‌نه‌ته گۆڕێ که ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێن.چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و گیروگرفتانه به شێوه‌یه‌کی هه‌ره ژیرانه‌ی مه‌سیحێتی، به‌لانی که‌مه‌وه، ده‌کرێ به ڕێگه‌ی هاوکاری ته‌واو و دڵخوازانه‌ی هه‌موو کرێکارانی پێگه‌که‌مان له‌وێ سه‌ر بگرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئێمه هه‌ستمان کرد نرخی ئه‌وه‌ی هه‌یه و به‌هه‌موو قیمه‌تێک ژیرانه‌یه که‌سێک بانگ که‌ینه‌وه ماڵێ که زانیاری و ته‌جره‌به‌یه‌کی ده‌ستی یه‌که‌می هه‌یه سه‌باره‌ت به پێگه‌که.
که‌شیش بێورگر فیداکارییه‌کی که‌م ناکا.ئه‌و پیاوێکی خێزانداره. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ چوونی وی نیشان داوه، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌نییه ئه‌و فیداکارییه‌ی ئه‌و ده‌یکا له ئی بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌متره. ئێمه داوا ده‌که‌ین ئێوه ده‌سته‌و دۆعا بن بۆ که‌شیش بێورگر. ئه‌و له ڕۆژی 27ی فێڤرییه له کلیسای گره‌یس Grace Church له کۆلۆمبوس، ئۆهایۆ به ڕه‌سمی ئه‌رکی پێ ده‌ئه‌سپێردرێ. له خوڵای بپاڕێنه‌وه سه‌فه‌ره‌که‌ی به سڵامه‌ت بێ، و ئه‌رکی خۆی به ژیرانه و له‌سه‌ره‌خۆیی به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی له پێگه دا به‌ره‌وڕووی دێن….
گۆڵاده‌ی، سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری ”
“ژماره‌ی 3ی ساڵی 19ی کوردستان میشنێری مارسی 1927، نامه‌یه‌کی جه‌نابی بێور‌گری بڵاو کردووه‌ته‌وه که به‌ر له سه‌فه‌ری بۆ کوردستان نووسیویه و له‌و نامه‌یه دا به‌ڵێن ده‌دا ئه‌وه‌ی له توانای دایه بیکا بۆ پێشوه‌چوونی کاره‌کانی میسیۆنی کوردستان.”
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی کوردستان میشنێری دا ئاگادارییه‌ک سه‌باره‌ت به چوونی جه‌نابی گۆڵاده‌ی بۆ کوردستان له گه‌ڵ بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه: ” هاوسه‌فه‌ری بێورگر! جه‌نابی گۆڵاده‌ی، که له کلیسای وی‌دا ، جه‌نابی بێورگر به ڕه‌سمی ئه‌رکی میسیۆنێری پێ ئه‌سپێردرا، دیارییه‌کی به‌نرخی کریسمه‌س و دراوی درایه، که سه‌فه‌ر بکا بۆ خاکی پیرۆز و به‌نده‌ره‌کانی دیکه‌ی مێدیته‌رانه.ئه‌و له گه‌ڵ بێورگر له نیۆیۆرکه‌وه به که‌شتی Providence له 5ی مارسی 1927 وه‌ڕێ که‌وت.ئه‌گه‌ر هه‌ڵبسووڕێ، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ گۆڵاده‌ی له‌گه‌ڵ بێورگر هه‌تا سابڵا‌غ بچێ. گۆڵاده‌ی وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێی خۆشه پێگه‌که ببینێ، وه‌زعی ئه‌و مڵکه‌ی له‌وێ هه‌مانه و ئه‌و کاره‌ی که تاکوو ئێستا له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕا که له‌وێ بوون کراوه ببینێ….. ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی گۆڵاده‌ی هیچ خه‌رجی بۆ کۆمه‌ڵه‌که‌مان تێ ناچێ….”
بێورگر ده‌گاته کوردستان و له ژماره‌ی 7ی ساڵی 19ی کوردستان میشنێری، مانگی ژووییه‌ی 1927 دا هاتووه:
” له‌وه‌تا که‌شیش بێورگر گه‌یوه‌ته پێگه‌ی کاره‌که‌مان، زۆر سه‌رقاڵ بووه به نووسینی نامه. ئێمه چاوه‌ڕوانمان نه‌ده‌کرد بتوانێ ده‌ستبه‌جێ بۆچوونی خۆی بنووسێ و ئامۆژگاری بکا. ماوه‌ی پێ ده‌وێ هه‌تا ئه‌و له بار‌و دۆخی ئه‌وێ شاره‌زا ده‌بێ. ئه‌من خوشحاڵم به‌وه‌ی نامه‌یه‌کی کورتی وی هێندێک ڕاستی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا به‌و هیوایه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌وه‌رانمان ڕاکێشێ. له نامه‌یه‌کدا به به‌رواری 18ی مه‌ی 1927 ده‌نووسێ: ” میرزا قازی وه‌ک مامۆستا له‌به‌ر کار نراوه. منداڵان، به تایبه‌تی منداڵانی جووله‌که، به ژماره‌یه‌کی زۆر دێن بۆ مه‌دره‌سه”
” خانووبه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر ته‌واو بکرێن زۆر باشن. ڕاپۆرتی شاڵک دروسته. ئێستا مڵکێکی زۆر به‌نرخمان هه‌یه.”
له نامه‌یه‌کی دیکه دا به به‌رواری 30 مه‌ی بێورگر ده‌نووسێ:” مڵکی میسیۆن، نه‌خۆشخانه و ماڵه‌که خانووبه‌ره‌ی زۆر چاکن که ئه‌گه‌ر ته‌واو بکرێن ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌وام بهێنین و که‌لکیان لێ وه‌ربگیرێ. نه‌خۆشخانه‌که پێداویستییه‌کانی ئێمه بۆ چه‌ند ساڵان پێک ده‌هێنێ. خانووبه‌ره‌کان زۆر مه‌حکه‌م دروست کراون.ده‌بێ ئه‌وه‌تان له‌بیر بێ لێره به‌رد، خشت یان ئاڵوودار ده‌ست ناکه‌وێ. خانوو له گڵ و خشتی له‌به‌ر ڕۆژ ویشکه‌وه بوو ساز ده‌کرێن.خانووه‌کانی ئێمه دیوار‌یان به قوتری 18 ئینچ له خشتی ویشکه‌وه کراو و خشتی له‌کڵ ده‌رهاتووی به ده‌وردا کێشراوه.خشتی له به ڕۆژ ویشکه‌وه کراو له نێوه‌وه و له ده‌ره‌وه به گڵ و کا ئاخێندراون.ئه‌و کاره‌ی ته‌واو کراوه ڕووکار‌ی گێچه، به‌ڵام هێنده‌ش سه‌خت نییه. میچ و ته‌ڕکی ژووره‌کان به ڕایه‌ڵ کردنی داری چناری 6 ئینچی که هه‌ر یه‌که‌ی 14 ئینچ له یه‌ک دوورن داره‌ڕا کراون بۆ ئه‌وه‌ی خۆ بگرن.دوایه به فه‌ڕشێکی کا داپۆشراون، به سه‌ر ئه‌وه‌دا چرپییه و دوایه توێژێک له قوڕو کا که ئه‌ستووراییه‌که‌ی نزیکه‌ی 9 ئینچه.
ته‌ڕکی ژووره‌کان ده‌بێ سمیتکاری و دیواره‌کان ده‌بێ گێچکاری بکرێن. ئێمه له گه‌ڕه‌کێکین که کێچ ده‌یده‌نه به‌ر هێرش، جا بۆیه تێده‌گه‌ن که بۆچی ئه‌وه پێویسته.ئێمه به نێردیوان له نهوومی ڕێکی عه‌رزییه‌وه ده‌چینه دیوه‌کانی سه‌ره‌وه. په‌نجه‌ره و ده‌رگاکان ده‌بێ ڕه‌نگ بکرێن.
خانووه‌که شه‌ش ژووری هه‌یه که دوکتور شاڵک و بنه‌ماڵه‌که‌ی و ئه‌منی تێدا ده‌ژین، به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه شه‌ڕی کێچ و مێشان ده‌که‌ین. هێشتا په‌رده‌مان دانه‌ناوه ده‌بێ داینێین و هه‌ڵبه‌ت ، پێویستیمان به پلیکانیشه.
نه‌خۆشخانه، ده‌رمانگه،ژووری عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی، به‌شی پیاوان و به‌شی ژنان و جێگای ژیانی نێرسه‌کان و ئه‌و یایانه‌ی لێیه که خه‌رێکی ڕاهاتنن. خانووی نه‌خۆشخانه‌ش هه‌ر ئه‌و پێداویستییانه‌ی هه‌یه که خانووی تێدامانه‌وه هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌کمیل ببێ.بۆ ته‌واو کردنی کار وباره‌کانیان ده‌بێ نزیکه‌ی 1000 دۆڵارمان له‌به‌ر ده‌ست دابێ. له‌وه‌تا هاتوومه ئێره له پێویستی هه‌بوونی جێیه‌کی ئه‌وتۆ تێگه‌یشتووم، هه‌ر وه‌ک هاوکارانمان باسیان ده‌کرد. ده‌بڵا ئێستا کاره‌که ته‌واو بکه‌ین.ئه‌وه گشتی سه‌روه‌تێکه و زۆر له‌وه زیاتر ده‌هێنێ که تێیدا خه‌رج کراوه. داخودا ڕێکخراوه‌یه‌ک یان که‌سێک ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه ئه‌و دراوه‌مان بداتێ که بۆ ئه‌و کاره پێویسته؟
ده‌رگای میسیۆنه‌که‌مان له‌سه‌ر گازی پشته. خه‌ڵک دێن باوه‌ڕی و قه‌درزانی خۆیان ده‌رده‌بڕن. له دۆعا خوێنی و پاڕانه‌وه‌ی یه‌کشه‌مۆیان دا زیاتر له 70 که‌س ئاماده ده‌بن. هه‌ر وه‌ها له دۆعاخوێنی ئێواره‌ی چوارشه‌مۆیانیش. نه‌خۆشان هه‌موو ڕۆژێ دێنه ده‌رمانگه ودوکتور و نێرسه‌کان سه‌رله‌به‌یانیان چاویان لێده‌که‌ن.ڕۆژێک وتارێکی تایبه‌تیتان سه‌باره‌ت به ڕۆژێکی ده‌رمانگه چۆن تێپه‌ڕ ده‌بێ بۆ ده‌نووسم. کارێکی هه‌ره چاوڕاکێشه.”
له ژماره‌ی 8ی ساڵی 19ی کوردستان میشنێری ، مانگی ئووتی 1927 گۆڵاده‌ی ڕاده‌گه‌یێنێ ئه‌گه‌رچی زۆری پێخۆش بووه له به‌یڕووته‌وه بچێ بۆ سابڵاغێ به‌ڵام له به‌ر ته‌نگی وه‌خت نه‌یتوانیوه سه‌فه‌ره‌که‌ی بکا و بڕوای ته‌واوی خۆی به بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی جه‌نابی بێورگر دووپاته کردووه‌ته‌وه.
هه‌رله‌ژماره‌یه دا نامه‌ی بێورگر بۆ گۆڵاده‌ی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری خۆی له به‌یڕووته‌وه بۆ سابڵا‌غ بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له‌و نامه‌یه دا که کورته‌یه‌کی له ژماره‌ی 7 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه بێورگر ده‌نووسێ:” ئه‌من نێوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 15 مه‌ی [ 1927] گه‌یشتمه سابڵاغێ. دوکتور شاڵک و خانمی شاڵک چاوه‌ڕوانی هاتنی من بوون. کورده‌کان گه‌ڵێکی سه‌رنجڕاکێشن، ئه‌وان ته‌بیعه‌تێکی باشیان هه‌یه، توف و نه‌خوێنده‌وارن به‌ڵام زۆر میوان دۆستن.
میسیۆنه‌که‌ی ئێمه له پێشوودا، به‌شێکی مزگه‌وت، به‌شێکی دوساخانه و به‌شێکی حه‌ره‌م بووه، له سه‌ر هه‌ورازێک له ته‌نیشت چۆمی هه‌ڵکه‌وتووه.کاتێک هه‌موو کاره‌کانی ته‌واو بێ ده‌بێته جوانترین جێگه….
ئێستا ئێمه تێیدا ده‌ژین،چونکه جێی باشترمان له‌وێ ده‌ست ناکه‌وێ. به تایبه‌تی یایه‌کان که ده‌زانن ماڵداری چییه. پێویست ناکا زۆری بیرلێ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ئێمه چمان پێویسته. نزیکه‌ی هه‌زار دۆڵاری تێده‌چێ کاری خانووی ماڵێ و خانووبه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه ته‌واو بکرێ….
هه‌موو ڕۆژێ خه‌ڵکێکی زۆر بۆ ته‌داوی دێن بۆ نه‌خۆشخانه؛ هێندێکیان ئه‌وه‌نده‌نه‌خۆشن مرۆ کزه‌ی له دڵی هه‌ڵده‌ستێ. زۆر سه‌رنجڕاکێشه مرۆ له ته‌بیعه‌تی ئه‌و ئینسانانه‌ی دێنه ده‌رمانگه خورد بێته‌وه. ئه‌و سه‌ر له‌به‌یانییه بۆ ماوه‌یه‌ک له‌وێ بووم، باسی چه‌ند نموونه‌یه‌کتان بۆ ده‌که‌م. ژنێک له سه‌ر عه‌رزی ڕاکشابوو ده‌گریا و ده‌کوڕزاوه. ته‌شخیسێکی دواتر ده‌ری خست که ته‌نێ هێندێک هه‌ستی ورووژابوو و چ ده‌دردێکی وای نه‌بوو، ژنێکی دیکه تراخۆمی هه‌بوو و لێی پیس کرد بوو. که چاوی به من که‌وت دێمه ژوورێ هه‌ڵات و، هه‌تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. پیاوێک له لادێیه‌کی نزیکه‌وه ژنه‌که‌ی هێنابووه سه‌ر دوکتوری. دوکتور داوای هه‌شت تمه‌نی لێکرد، چونکه ژنه‌که‌ی ده‌بوو دووحه‌وتوو له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.پیاوه‌که‌ی گوتی هه‌ر پێنج تمه‌ن ده‌دا به‌ڵام، دوای هێندێک چه‌نه لێدان ئاماده بوو هه‌شت تمه‌ن بدا. پیاوێکی دیکه ژنه‌که‌ی هێنابووه ده‌رمانگه. دوکتور لێی پرسی چه‌نده ده‌توانێ حه‌قده‌ست بدا. ئه‌و وڵامی داوه هیچ دراوی نییه، دوکتور گوتی باشه دوو سه‌ر مه‌ڕ بهێنه بۆ حه‌قده‌ست. پیاوه‌که وڵامی داوه هیچ مه‌ڕی نییه، به‌ڵام له جیاتیان مانگایه‌ک ده‌هێنێ. ئه‌مڕۆ ژنه‌که‌ی به ته‌نێ هاتبووه‌وه. گوتی: ” پیاوه‌که‌ی بزر بووه” به‌ڵام نازانێ چووه‌ته کوێ، و ده‌یه‌ویست له نه‌خۆشخانه وه‌ربگیرێ.”
یه‌که‌م وه‌عز دادانی بێورگر له کوردستان
” دوێنی سه‌ر له به‌یانی ، یه‌کشه‌مۆ، ڕێوڕه‌سمی دوعاخوێنی و پاڕانه‌وه‌مان هه‌بوو. ئه‌من له ڕووی ئینجیله‌وه وه‌عزم دادا. دوکتور شاڵک قسه‌کانمی وه‌رده‌گێڕا.72 که‌س ئاماده بوون که زۆربه‌یان کورد بوون.زۆرم پێ سه‌یر بوو. ئه‌وان زۆر به وردی گوێیان هه‌ڵخستبوو، له دڵه‌وه سروودیان ده‌خوێنده‌وه. واوێده‌چێ کورده‌کان سروودخوێندنه‌وه‌یان پێ خۆش بێ. لێره کاری گه‌وره هه‌یه ئێمه بکه‌ین. خوڵای له‌ژوور چاوه‌ڕوانه ئه‌رکی خۆمان وه‌فادارانه ڕاپه‌ڕێنین.ئیبلیس هه‌مووشت ده‌کا که پێشی کاره‌کان بگرێ و تێکیان دا. ئه‌و که‌سانه‌ی بیر ناکه‌نه‌وه و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێن ده‌بنه ئامرازی بڵاو کردنه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ و ده‌نگۆی بێ بنج وبناوان.”
له کوردستان میشنێری ژماره‌ی 9ی ساڵی 19، مانگی سێپتامبری 1927 دا کورته‌یه‌ک له نامه‌یه‌کی درێژی بوێرگر بۆ گۆڵاده‌ی سه‌رنووسه‌ری کوردستان مێشنێری بڵاو بووه‌ته‌وه. گوڵاده‌ی ده‌نووسێ:
“ به‌ره به‌ره کار وباری پێگه‌که‌مان و هه‌لومه‌رجی میسیۆنه‌که‌مانمان له کوردستان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه….. له نامه‌یه‌کی ئه‌و دواییانه‌یدابۆ نووسه‌ر،بێورگر ده‌ڵێ: ” یه‌که‌م مانگی مانه‌وه‌ی له سابڵاغێ ئه‌زموونی هه‌ره پڕله تێکۆشانی ژیانی بووه؛ بێگانه‌یه‌ک له وڵاتێکی بێگانه‌دا و،له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئه‌وتۆ به‌ره‌وڕوو هاتووه که حه‌وجێی به له‌سه‌ره‌خۆیی و ژیری هه‌یه… ئێمه باوه‌ڕ به قسه‌کانی ده‌که‌ین. و ده‌بێ خێرا دڵنیای که‌ینه‌وه که نه‌ک هه‌ر به قسه، به‌ڵکوو به کرده‌وه‌ی خۆمان له بارودۆخی تێده‌گه‌ین و، یارمه‌تی ده‌ده‌ین بۆ جێبه‌جێ کردنی پێداویستییه‌کانی پێگه‌که‌مان. ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به دوای دهنگوباسی وڵاتانی موسوڵمان دا ده‌چن بزانن که، ئێستا قانوونی خوێندن و په‌روه‌رده له کوردستان گۆڕدراوه. ده‌رس گوتنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت به موسوڵمانان، له‌و مه‌دره‌سانه‌ی دا که به ڕێکوپێکی دامه‌زراون، ئێستا قه‌ده‌غه کراوه…… دیاره ئه‌وه‌ش ئالوگۆڕێکی که‌م نییه له کاروباری میسیۆنێری دا. تا ئه‌و جێیه‌ی ئێمه له بارودۆخه‌که تێده‌گه‌ین، هێشتا ده‌کرێ مه‌سیحییه‌ت به شێوه‌ی خسوسی به ده‌رس دابدرێ.وه‌ک ئێمه ده‌ی بینین ئه‌و بارودۆخه، پێی ده‌وێ جگه له دوکتور و نێرسی مه‌سیحی، تێکۆشانێکی زۆر ڕاسته‌وخۆتر و زۆر شه‌خسیتری کاری ئێڤاگێلیشی له گه‌ڵ دا بێ.کاتێک 72 که‌س به پێی ویست و ئیراده‌ی ئازادی خۆیان کۆ ده‌بنه‌وه به ڕێگه‌ی دیلمانجه‌وه گوێ له وه‌عزی ئینجیل ڕاده‌دێرن وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابی بێورگر سه‌باره‌ت به یه‌که‌م وه‌عزی خۆی باسی ده‌کا، ئه‌وه ده‌ری ده‌خا زه‌وییه‌که ته‌واو ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی ڕوحانه‌تی ئێڤانگێلی تێدا بچێندرێ………
جه‌نابی بێورگر کاتی ئه‌وه‌ی هه‌بووه سه‌ر له‌و شوێنانه‌ی ده‌وروبه‌ری سابڵاغێ بدا که خه‌ڵکی گول لێی گیرساونه‌ته‌وه.بێورگر ده‌ڵێ ئه‌و به‌سته‌زمانانه هه‌ر له‌و شوێنانه نین و زۆریشیان به شاری دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. چاره‌نووسی هه‌مووشیان زۆر خه‌فه‌تباره، ئه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر له به‌ر نه‌خۆشییه‌که‌یان به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌و نه‌داری و هه‌ژارییه‌ش که تێیدا ده‌ژین. بێورگر ده‌نووسێ: ” چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه کزه له دڵی ئینسان هه‌ڵده‌ستێنێ. ئه‌وان به کرده‌وه ئینچ به ئینچ له مردن و نه‌مان نزیک ده‌بنه‌وه؛ به‌ڵام له‌شی لاواز و که‌نه‌فتیان وێده‌چێ مێشکێکی مێهره‌وانی هه‌بێ. ئه‌وانیش هاوار ده‌که‌ن، هه‌میشه به وشه نا، به‌ڵکوو به‌ڕێگه‌ی گشت بارودۆخی خۆیان و ده‌ڵێن وه‌رن ده‌فریامانه‌وه.ئه‌وان له سه‌رپه‌نای گڵی دا به ته‌نیشت ڕێگایانه‌وه لێی هه‌ڵترووشکاون، داوای یارمه‌تیه‌کی ئه‌وتۆ ده‌که‌ن که هه‌ر ڕێبوارێکی به‌وێدا تێپه‌ڕێ له‌وانه‌یه ئاماده بێ بیکا. ته‌نانه‌ت له چاوه‌کانیشیان دا حه‌سره‌تی پاڕانه‌وه به‌دی ده‌کرێ.” بێورگر درێژه‌ی پێده‌دا و ده‌نووسێ: ” له سه‌ر دیواری یه‌ک له‌و که‌لاوانه‌ی تێیدا ده‌ژین چاومان به ته‌خته‌یه‌ک که‌وت که زۆر کارتی دیمه‌نی ئینجیلی پێوه هه‌ڵئاوه‌سرابوو. لێمان پرسین کێ ئه‌وانه‌ی پێداون، و‌ڵامیان داوه، یای شوێنهوود ئه‌وانه‌ی پێداوین. ئێمه‌ش له گه‌ڵ دڵدانه‌وه بڕێکمان قه‌ره‌پووڵ پێدان و ماڵاوایی‌مان لێ کردن. به‌ڵام، دیسان له‌مه‌ودواش ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان بێ سه‌ریان لێ ده‌ده‌ینه‌وه.”
” له‌هێرشکدا چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپیش دێی گوله‌کان به ده‌ست ڕووسه‌کان به‌ته‌واوی خاپوور کرا.داخودا دیسان دروست ده‌کرێته‌وه یان نا جارێ دیار نییه، چونکه ئێستا خه‌ڵک،ته‌ریکیان ناکه‌ن و له‌خۆیان جوێ ناکه‌نه‌وه.
له‌وه‌تا ئێمه‌چووینه سه‌ردانیان یه‌کێک له‌و کچه گولانه به به‌رده‌وامی بۆ ته‌داوی دێ بۆ ده‌رمانگه. بابزانین ئاکامی ئه‌وه چ ده‌بێ. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانی دیکه‌ش پێی خۆشحاڵ ده‌بن ئه‌گه‌ر بانگیان که‌ین بۆ ده‌رمانگه‌که‌مان.”
ئێمه دوو وێنه‌ی ئه‌و گولانه ده‌نێرین بۆ چاپخانه که هیوادارین له‌م ژماره‌یه‌دا چاپی که‌ن. له جێی خۆی دایه ئه‌زموونێکی دیکه تازه‌ترین نوێنه‌ری خۆمان له کوردستان لێره دا بگێڕینه‌وه، ئه‌وه به لێبڕاوی کاردانه‌وه‌ی پێوه‌ندی شه‌خسی و، حه‌ولدانی شه‌خسی میسیۆنێره‌کانی ئێمه له سه‌ر هێندێک خه‌ڵک له‌و پێگه دووره‌ده‌سته دا ده‌سه‌لمێنێ. ” پیاوێک خه‌ڵکی دێیه‌کی دوور که کچه‌که‌ی خۆی بۆ ته‌داوی چاوێکی که هه‌وی کردبوو هێنا بوو بۆ ده‌رمانگه‌که‌ی ئێمه ، وئێسا به دۆستێکی خۆمانی داده‌نێین. له سه‌ره‌تاوه زۆر ده‌مارگرژ بوو به‌ڵام، دواجار بانگه‌وازی ئێمه‌ی په‌ژراند و له دۆعاخوێنی ڕۆژانه‌مان دا به‌شدار بوو. به‌ره به‌ره ڕووناکایی له روحی گه‌ڕا….. کچه‌که‌شی که زۆر شه‌رمێونه، ئێستا به به‌رده‌وامی له دۆعاخوێنییه‌کانماندا به‌شداری ده‌کا. حه‌وتووی ڕابردوو سه‌ردانی یه‌کێک له دێیه دراوسییه‌کانمان کرد. دوو ژنی خه‌ڵکی ئه‌و دێیه پێشتر له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه بوون و ته‌داوی کراون. هه‌ر که ئێمه گه‌یشتینه ئه‌وێ زۆربه‌ی خه‌ڵکی دێیه‌که له ده‌ورمان کۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بمانبینن و زۆرله گه‌ڵمان گه‌رم و مێهره‌وان بوون. ئه‌گه‌ر که‌سێکمان هه‌بێ زوو زوو بێته ئێره و بانگه‌شه‌ی ئینجیلیان بۆ بکا زۆر باش ده‌بێ…..
بێورگر ده‌نووسێ:” به دۆسته‌کانم بڵێ ئه‌من زۆر جار سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ، به‌ڵام قه‌ت نا‌ئومێد نابم.”
له ژماره‌ی 10ی ساڵی 20! [19]ی کوردستان میشنێری مانگی ئۆکتۆبری 1927 دا، ڕاپۆرتێکی دوور و درێژی جه‌نابی بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌و ڕاپۆرته دا بێورگر باسی ڕێوڕه‌سمی مانگی موحه‌ڕه‌م و نه‌ریتی تاسوعاو عاشووڕای کردووه و ده‌ڵێ با هێندێک باسی جومعه شه‌وتان بۆ بگێڕمه‌وه. له‌گه‌ڵ هێندێک گه‌نجی کورد ئه‌من چووم بۆ ته‌ماشای ده‌سته‌ی مانگی موحه‌ڕه‌م. کورده‌کان حه‌قیان به سه‌ر ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌وه نییه. بۆ ئه‌وان وه‌ک شانۆیه‌ک وایه. دوو ده‌سته یه‌کیان له ته‌ورێزه‌وه و یه‌کیان له ورمێ وه هاتبوونه سابڵاغێ، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووک لا بۆ مه‌به‌ستێکی وه‌ک یه‌ک هاتبوون به‌ڵام زۆریان ڕق له یه‌کتری بوو.ئه‌وان به خیابانه سه‌ره‌کییه‌کاندا هاتن و دوایه چوونه مزگه‌وتێ، که له‌وێ مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو شه‌ڕ و هه‌را له نێوانیاندا ساز بێ به‌ڵام، له به‌ر ئه‌وه‌ی حاکمی شاری له‌وێ بوو پێش به شه‌ڕ گیرا. بکه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌وانه‌ی بوون له سینگی خۆیان ده‌دا، ئه‌وان یه‌ک به‌خۆیان هاواریان ده‌کرد و سینگی ڕووتی خۆیان ده‌کوتا. ڕۆژی نۆیه‌م، واته سه‌ر له‌به‌یانی تاسوعا دیسان ڕێژه‌ی تازیه‌باران ده‌ستی پێ‌کرد. له پێشدا منداڵانی فاتیمه هاتن، ئه‌وانه منداڵی چکۆڵه بوون که سواری ئه‌سپی جلکراو کرابوون و پیاوان به ته‌نیشتیانه‌وه ده‌ڕۆیشتن. به‌دوای ئه‌وانه‌شدا، تازیه‌بارانی منداڵانی فاتیمه ده‌هاتن؛ پیاوان به بانگ و سه‌ڵا ده‌گریان و یه‌ک به خۆیان ده‌یان قیژاند. به‌دوای ئه‌واندا زنجیر وه‌شێن هاتن که جلکی ڕه‌شیان ده‌به‌ر دابوو، به‌ڵام پشتیان ڕووت بوو و به زنجیران له پشت خۆیان ده‌دا؛ وله کاتێک دا جه‌خاری خۆیان بۆ ئه‌و چاره نووسه‌ی تووشی ئیمامی حوسێن هاتبوو ده‌رده‌بڕی. به دوای ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی دواییدا، ده‌سته‌یه‌کی دیکه بوون که به مسته‌کوڵه له سه‌ر و سه‌کوتی خۆیان ده‌دا له کۆتایی ڕێپێوانه‌که دا پیاوێک به‌سواری ئه‌سپ هات. ئه‌سپه‌که و سواره‌که‌ی به پارچه‌یه‌کی سپی که دڵۆپه ڕه‌نگی سووریا‌ن تێوه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپی خوێن بنوێنێ داپۆشرابوون، وا نیشانده‌درا به خه‌نجه‌ر له سه‌ری درابێ. به‌ڵام ئه‌و وه‌ک پیاوێکی که برینی ئی مردن بێ چاکی خۆ ڕاگرتبوو و به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌نێو مزگه‌وت سه‌رپۆشه‌که‌ی ڕاست کرده‌وه. بۆ دیتنی رێوڕه‌سمه‌که ئێمه‌ش چووینه نێو مزگه‌وتێ. به‌دوای ئه‌وه دا بێورگر باسی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی عاشووڕای گێڕاوته‌وه…..
له ژماره 11ی کوردستان میشنێری ساڵی 20! [19] ، مانگی نۆڤامبری 1927 چه‌ند کورته باسی که جه‌نابی بێورگر له سابڵاغه‌وه نووسیویه‌تی بڵاو کراوه‌ته‌وه:
” ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌یه‌ک نه‌وجه‌وان که کتێبه‌کانیان وه‌بن هه‌نگڵی دابوو هاتنه لامان و ده‌یانه‌ویست بزانن که‌نگێ مه‌دره‌سه‌که‌مان ده‌کرێته‌وه. ئه‌و کوڕانه به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ مه‌دره‌سه‌که‌مان بکرێته‌وه……. ئه‌مڕۆ ئه‌من حه‌ولێکی دیکه ده‌ده‌م بۆ ئیزن وه‌رگرتن بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌که‌مان.”
” کاری بانگه‌شه‌ی ئێڤانگێلی له دێیه‌کانیش زۆر دڵخۆشکه‌ره. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌من و دیلمانجه‌که‌م به‌ری به‌یانی وه‌ڕێ که‌وتین بۆ سه‌ردانی دێیه‌ک که لێره‌وه به سواری دووسه‌عاته ڕێیه.
ئه‌و دێیه‌ی که ئێمه‌ی ده‌چوونێ دێیه‌کی ئارامه و له قه‌راغ چۆمی هه‌ڵکه‌وتووه و ئاغایه‌کی باش و، پێنج کوڕه‌کانی حوکمی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن. یه‌کێک له کوڕه‌کان له جێ خوونێ (سه‌رخه‌رمان) هاته به‌ره‌وپیلمان، وبه‌ره‌و ماڵی خۆیان ڕێنوێنی کردین.هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌له میسر و له فه‌له‌ستین دیتمان، له‌وێ به خۆشحاڵی وه‌ریان گرتین و میواندارییه‌کی زۆر گه‌رمیان لێ‌کردین. له‌کاتێکدا ئێمه خه‌ریکی چای خواردنه‌وه و خواردنی میوه بووین، ئاغا به سواری خزمه‌تکارێکی به دووی خه‌ڵک دا نارد بۆ دۆعا خوێنی و پاڕانه‌وه کۆ ببنه‌وه. ئێمه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک و ئه‌وه‌نده ڕێوڕه‌سمی دۆعاخوێنی و پاڕانه‌وه‌مان بوو، 45 که‌سی لێ‌بوو؛ و ئێمه به‌ڕێگه‌ی دیلمانجه‌وه وه‌عزمان بۆ دادان.
خه‌ڵکی ئێره کاره‌که‌ی ئێمه‌یان یه‌کجار پێ خۆشه. دوێنێ دوو له کوڕه‌کانی ئاغای ئه‌و دێیه میوانی من بوون . ئه‌وان داوایان ده‌کرد به به‌رده‌وامی سه‌ری ئه‌وان و خه‌ڵکی دێیه‌که بده‌م.”
” ئێواره‌ی یه‌کشه‌مۆی ڕابردوو نێرگس، یه‌ک له‌و کچانه‌ی که له نه‌خۆشخانه کاری کردووه، له‌گه‌ڵ هه‌رمه‌نییه‌کی که‌وشدروو زه‌واجی کرد، داوایان له من کرد چاوه‌دێری بکه‌م به سه‌ر ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا؛ چونکه پێشتر جیژنی ماره‌بڕان و ده‌ستگیرانییانم به‌ڕێوه بردبوو.”
…….
له ژماره‌ی 12ی کوردستان میشنێری ساڵی 20! [19] ، مانگی دیسامبری 1927، سه‌رنووسه‌ر دوکتور گوڵاده‌ی به‌کورتی ده‌نووسێ:” شتێکی ئه‌وتۆی تایبه‌تی نییه سه‌باره‌ت به پێگه‌که‌مان له کوردستان له‌م ژماره‌یه دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه. جه‌نابی بێورگر هێشتا له‌وێیه و سه‌ری زۆر قاڵه و، له‌گه‌ڵ دژواری ئاواش ڕووبه‌ڕووه که وه‌نه‌بێ که‌م بن به‌ڵام، به‌کار و ئازایه.
یه‌ک له کێشه‌کان له کۆڵ کۆمه‌ڵه‌که‌مان بووه‌ته‌وه ، که به‌ساڵان وه‌ک خوێیه‌ک وابوو به برینمانی دا بکه‌ن. ئه‌ویش قه‌رزی عه‌زیز بوو، که زۆرجار حه‌ولمان دابوو جێبه‌جێی که‌ن و ئێستا به یارمه‌تی کۆنسولی ئه‌مریکا به ته‌واوی جێبه‌جێ بووه. [ ئه‌و عه‌زیزه ده‌بێ که‌سێکی خه‌ڵکی مووسڵ بووبێ که میسیۆنێره لووتێرییه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له خانووبه‌ره‌ی وی‌دا کرێنشین بوون. ح.ق].
کوردستان میشنێری ژماره‌ی 1 ساڵی 21! [20]، مانگی ژانڤییه‌ی 1928 له خه‌به‌رێک دا سه‌باره‌ت به پێگه‌ی چالاکیان له کوردستان ده‌نووسێ: ” جه‌نابی بێورگر کێشه و دژوارییه‌کی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ پۆست، چ بۆ پێگه‌یشتن و چ بۆ ناردنی. به‌ڵام له‌و دواییانه‌دا چه‌ندین نامه‌ی ئه‌ومان پێ گه‌یشتووه. ئه‌و له شوێنی چالاکی خۆی له‌گه‌ڵ دژواری ڕووبه‌ڕوو هاتووه که ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه…ناڕه‌حه‌تی و دڵئێشانی هه‌ره گه‌وره‌ی جه‌نابی بێورگر له‌وه‌یه هێندێک له دۆسته‌کانی له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه دا به ده‌نگییه‌وه نه‌هاتوون. بێورگر هه‌تا دێ باوه‌ڕی به شتێک زیاتر ده‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کارێکی زۆر هه‌یه له نێو کورده‌کان دا بکرێ، و سابڵا‌غ بۆ ئێمه، شوێنێکی ستراتێژیکه. ئێمه ده‌بێ پشتیوانی له بێورگر بکه‌ین، چ پشتیوانی مه‌عنه‌وی و چ ئی مادی و چ به دۆعا ونزا. نابێ ده‌ست له‌کارێک بگێڕینه‌وه که خوڵا ده‌یه‌وێ بیکه‌ین.
نامه‌ی جه‌نابی.بێورگر بۆ دوکتور کرۆنک (Cronk)
سابڵا‌غ، ئازه‌ربایجان، ئێران
3ی دیسامبری 1927
ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که به‌فر ده‌وره‌ی داوین. له حاڵی حازر دا نه‌ناردنی پۆست و نه سه‌فه‌ر هه‌ڵده‌سووڕێ. نزیکه‌ی 30 ئینچ به‌فر باریوه و زۆر له ڕێگای شاخان به‌فر دایگرتوون بۆیه به‌هیچ جۆر ده‌ره‌تانی سه‌فه‌ر وهاتوچوو نییه.
ئاکامی وتووێژی نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئێران و نوێنه‌رانی پێگه میسیۆنێرییه جۆربه‌جۆره ئه‌مریکایی و بریتانیاییه‌کان که مه‌دره‌سه‌ی مه‌سیحی به‌ڕێوه ده‌بن جارێ دیار نییه. ئاخر شتی بیستوومه ئه‌وه‌یه که میسیۆنه‌کان به‌رنامه‌ی خۆیان به یه‌کده‌نگی پێشکێش کردووه. ئه‌وان له مه‌دره‌سه‌کانیان دا “شه‌ریعه‌ت” ناڵێنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر گوتنه‌وه‌ی ئینجیل”. هه‌موویان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه مه‌دره‌سه‌کانیان داده‌خرێ بێتوو له سه‌ر بڕیاره‌که‌یان پێکێشی بکه‌ن.کۆبوونه‌وه‌کانیان دووحه‌وتووی خایاندووه و ئه‌و نوێنه‌رانه هێشتا له تاران بوون کاتێک ئه‌من حه‌وتووی ڕابردوو له ته‌ورێزه‌وه گه‌ڕامه‌وه….
كۆمه‌ڵه‌ی کلیسای میشنێری The Church Missionary Society له ئیسفه‌هان پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه و ئاکامی زۆر به‌خته‌وه‌رانه‌ی وه‌ده‌ست هێناوه. خه‌ڵک نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌کانی ئه‌وانی پێ خۆشه به‌ڵکوو هێندێکانیش دینی مه‌سیحییان په‌ژراندووه…..
لێره‌ش له سابڵاغێ بێگومان ده‌رگا به ته‌واوی کراوه‌یه بۆ هه‌ڵمه‌تێکی به‌گوڕی کاری عیسایی.جارێ هیچ حه‌ولمان نه‌داوه بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه باشتر وایه چاوه‌ڕوانی ئاکامی وتووێژه‌کانی کۆنفڕانسی تاران بین. ئێمه لێره ده‌رس به منداڵه بێدایوبابه‌کان و منداڵانی خزمه‌تکاره‌کانی خۆمان ده‌ڵێینه‌وه.حکوومه‌ت دژی ئه‌وه نییه.
دوێنێ دوای نیوه‌ڕۆ چه‌ندین لاو هاتنه لام و ده‌یانگوت پێیان خۆشه کتێبی پیرۆزTestament بخوێنن. یه‌کێک له‌وان له زمانی ئینگلیسی تێده‌گا. دوای ئه‌وه‌ی به وردی گوێم له داواکه‌یان گرت ده‌ستمان کرد به خوێندنه‌وه‌ی به‌ندی سێی ئینجیلی یوحه‌نا….
کاتێک له گه‌ڵ ئه‌و میسیونانه‌ی که زۆر له ئێمه کۆنترن لێره و زۆر له مێژه له ئێران دامه‌زراون قسه ده‌که‌م باوه‌ریم پته‌وتر ده‌بێ به‌وه‌ی که ئێمه هه‌ڵکه‌وتێکی ستراتێژیکیمان هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌بێ به دوویدا بگه‌ڕێن ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانه. ئێمه حه‌وجێمان به ئینسانی ئه‌وتۆ هه‌یه که بێن و لێره کار بکه‌ن…..
ئێران و کورده‌کان له بیر مه‌که‌ن.
دڵسۆزتان،
ئالفرێد ک. بێورگر
هه‌رله‌و ژماره‌یه دا کورته‌ی ڕاپۆرتێکی یای مارتا داڵ سه‌باره‌ت به جه‌نابی بێورگر له سابڵاغێ بڵاو کراوه‌ته‌وه.
“له ڕاپۆرتێک دا یای داڵ ڕاده‌گه‌یێنێ جه‌نابی بێورگر Rev.Boerger له نێو کورده‌کان دا زۆر خۆشه‌ویسته، و زۆریان سه‌ردانی ده‌که‌ن. ئه‌و خه‌به‌ره نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه که به‌رپرسی ناردنی جه‌نابی بێورگر بووین بۆ ئه‌وێ جێگه‌ی خۆشحاڵییه به‌ڵکوو، به تایبه‌تی بۆ من ده‌رسێکی گرینگیشه. ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنی ئه‌گه‌ر که‌سێکی مه‌عقوول،و چاونه‌ترسمان له‌وێ هه‌بێ و تاقه‌ت بێنێ له‌وێ بمێنێته‌وه، زمان فێر بێ، برایه‌ک و ڕاوێژکارێک بێ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه، ئێمه ده‌توانین کاری هه‌ره باش بکه‌ین [ گۆلاده‌ی، سه‌ر نووسه‌ر]”
” له یه‌کێک له ڕاپۆرته‌کانی دا بۆ نێوه‌ندی وڵات جه‌نابی بێورگر داوه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ ده‌کا، هیچ نێوه‌ندێکی میسیۆنی له گشت ئێران به قه‌ده‌ر میسیۆنی ئیمه له سابڵاغێ هیوابه‌خش و دڵخۆشکه‌ر نییه. بێورگر ئه‌و نرخاندنه ته‌نێ به پێی ئه‌و شتانه‌ی خۆی به‌چاو دیتوویه ناکا، که دیاره سه‌لماندنی نالوێ به‌ڵکوو به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و لایه‌نانه ده‌یڵێ که به ساڵان له ئێران کاریان کردووه.
داخودا نابێ ئه‌وه ببیته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر بیر بکه‌ینه‌وه؟ گه‌لۆ ئه‌وه نابێ به بڕیارییه‌کی تازه له ئێمه دا ساز کا؟ داخودا ئه‌وه نابێ ڕوحێکی تازه‌مان وه‌به‌رنێ؟ ….. [ گۆلاده‌ی، سه‌رنووسه‌ر]”
له ژماره‌ی 2ی ساڵی 22!! [ 20] ی کوردستان میشنێری مانگی فێڤرییه‌ی ساڵی 1928 دا ڕاپۆرتێکی دیکه‌ی بێورگر که له 27ی دیسامبری 1927له سابڵاغه‌وه ناردوویه بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌و ڕاپۆرته دا بێورگر باسی جێژنی کریسمه‌س، دۆعا خوێنی ڕۆژانی یه‌کشه‌مۆ ی کردووه و له به‌شێکی دا ده‌نووسێ : ” ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ دوای نیوه‌ڕۆ هێندێک که‌س سه‌ردانیان کردین، یه‌ک له‌وان حاکمی سابڵاغێ و کاربه‌ده‌ستی سه‌ره‌کی شاری و ئه‌ستانه‌که بوو. منداڵه‌کان به‌شێک له به‌رنامه‌که‌ی خۆیان بۆ ئه‌و دووپاته کرده‌وه وئه‌و زۆری په‌سن دان. ئێمه داوامان لێکرد ده‌سته‌ڵاتی خۆی به‌کار بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی میسیۆنه مه‌سیحییه‌کان بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له کاروباریان وه‌ر بدرێ ڕیگایان بدرێ له سه‌ر کار وباری په‌روه‌رده و مه‌دره‌سه به‌رده‌وام بن. به‌ڵام هێشتا له هه‌ڵکه‌وتێکی ئه‌وتۆ دا نین که لێره مه‌دره‌سه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێ. بۆیه منداڵانی زیاتر نه‌یانتوانی له به‌رنامه‌ی کریسمه‌سی ئێمه دا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌و به‌ڵێنی دا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێ ده‌یکا بۆ ئێمه و ئێمه‌ی له نییه‌تی باش و پشتیوانی خۆی دڵنیا کرده‌وه….. ڕۆژی دووشه‌مۆ زۆر که‌س سه‌ریان لێداین، هه‌ر یه‌ک ده‌هات و یه‌ک ده‌چوو…..
سه‌رۆکه‌کانی مه‌دره‌سه میسیۆنییه دامه‌زراوه‌کان هێشتا به‌رده‌وامن له سه‌ر وتووێژه‌کانی خۆیان له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت.دوێنی نامه‌یه‌کمان به ده‌ست گه‌یشت و تێیدا هاتووه هێشتا به ئاکامێک نه‌گه‌یشتوون. ئه‌وان هێشتا مه‌دره‌سه‌کانیان داییرن به‌ڵام، هێشتا نازانن ئه‌و وه‌زعه تا که‌نگێ ده‌کرێ به‌رده‌وام بێ.ئیزن به هیچ که‌س نادرێ بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی تازه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت به ته‌واوی قه‌بووڵ بکه‌ن. له گه‌ڵ شتی دیکه ئه‌وه مانای به ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ” شه‌ریعه” و فێر نه‌کردنی ئینجیله. دیاره، ئه‌وه‌ش شتێک نییه، گشت میسیۆنه مه‌سیحییه‌کان بتوانن بیکه‌ن. ئێمه زۆر به‌وه خۆشحاڵین میسیۆنه جۆر به‌جۆره مه‌سیحییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه هاوڕان و له‌به‌رانبه‌ر حکوومه‌ت دا هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوویان هه‌یه……..
دڵسۆزتان،
ئالفرێد ک. بێورگر
له ژماره‌ی 3ی ساڵی 23!! [20]ی کوردستان میشنێری مانگی مارسی 1928 دا نامه‌یه‌کی درێژی بێ تاریخی ئالفرێد ک. بێورگر که له سابڵاغه‌وه بۆ گۆڵاده‌ی سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری نووسیوه چاپ کراوه:
” سابڵا‌غ، ئازه‌ربایجان، ئێران
برای ئازیز گۆڵاده‌ی:
چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر لێره مانگ به ته‌واوی گێرا و،جوانترین شه‌و بوو.هێندێک خه‌ڵک لێره، له‌به‌ر نه‌زانی خۆیان، پێیان وابوو ئه‌وه ڕوحێکی ئیبلیسه شه‌ڕی مانگ ده‌کا و، هه‌ستیان کرد ده‌بێ له‌و شه‌ڕه سه‌خته دا شتێک بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی مانگ. بۆیه ده‌ستیان دابووه‌ته‌نه‌کان و ڕژابوونه سه‌ر جادان ته‌قه ته‌ق له ته‌نه‌که‌یان ده‌دا، و هاواریان ده‌کرد و، هه‌را و زه‌نایه‌کی زۆریان نابووه‌وه. کاتێک مانگ ورده ورده ده‌رکه‌وت ده‌نگ و هه‌رایان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش زیاتر بوو و دوایه که مانگ به ته‌واوی ده‌رکه‌وت و له گیران ڕزگاری بوو ئیدی به ته‌واوی ئۆغژنی دڵیان هات. پێیان وابوو ئه‌و ته‌نه‌که کوتانه‌ی وان ده‌ورێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه له سه‌رکه‌وتنی مانگ دا.
ڕه‌نگه ئێوه خه‌ڵک له ئه‌مریکا بزه‌تان بێتێ به نه‌زانی وان. هه‌لومه‌رجێکی ئاوا وێده‌چێ باوه‌ڕییه‌کی زۆر به خورافه نیشان بدا و له ساڵی 1928 دا له هیچ کوێیه‌کی دنیا پاساوی بۆ نه‌هێندرێته‌وه به‌ڵام، ئه‌گه‌ر ئێمه له ئه‌مریکاوه له نێوخۆی ئیمپراتۆری ئێران بڕوانین، جار جار به‌ڵامانه‌وه سه‌یر ده‌بێ ئێوه بزه‌تان پێته سه‌ر لێوی و پێیان پێبکه‌نن…….
ڕێوڕه‌سمێکی مردوو ناشتن
له مانگی دیسامبر دا له‌و ڕۆژانه دا که به‌فرێکی ئه‌ستوور باریبوو، بانگ کراین بۆ ئاماده بوون له ناشتنی دایه‌گه‌وره‌یه‌کی هه‌رمه‌نی که تازه مردبوو. له‌و به‌شه‌ی دنیا دا عاده‌ت وایه ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد زوو بنێژرێ. دۆستانی له‌شی مردووه‌که زۆر جوان ده‌شۆن، کفنی تێوه‌ده‌پێچن، به پێی نه‌ریتی که‌ونارا، و دوایه به چوارپیاوان به داره‌مه‌یت هه‌ڵی ده‌گرن و ده‌یبه‌ن بۆ سه‌ر قه‌بران. ژنان، به ده‌گمه‌ن، له گه‌ڵ مردوو ده‌چن بۆ سه‌ر قه‌بران و قه‌ت له مه‌جلیسی پرسه دا به‌شداری ناکه‌ن.
که‌گه‌یشتینه قه‌برستانێ، که له سه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رز هه‌ڵکه‌وتووه،خزمه‌تکاره‌کانی ئێمه ده‌ستیان کرد به قه‌برهه‌ڵکه‌ندن و نزیکه‌ی چوار فیتیان هه‌ڵکۆڵی.کاتێک قه‌بره‌که‌یان هه‌ڵده‌کۆڵی، ئێسک و پرووسکی دوو که‌سیان دۆزییه‌وه که، دیار بوو له مێژ بوو له‌وێ نێژرابوون، به‌ڵام ئه‌وان به دیتنی ئه‌و ئێسک وپرووسکه هیچ سه‌خڵه‌ت نه‌بوون. وا وێده‌چێ که زۆر جار ڕووبدا که مردوویه‌ک له گۆڕی مردوویه‌کی دیکه دا بنێژرێ. دیاره ئێمه له کاتێکی ئاوا دا نه‌ده‌کرابه گژیان دابچین له‌سه‌ر نابه‌جێیی کارێکی ئاوا، ته‌نێ ئه‌وه‌نده‌م لێ پرسین ئه‌وان به‌رته‌کیان چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر که‌سێک ئێسک و پرووسکیان ده‌ربێنێ، و فڕێی بدا؟ ئێمه ئێستا ده‌زانین که ئه‌وه زۆر تاوانکارانه‌تر بوو له‌وه‌ی ئه‌وان کردیان؛ چونکه نه‌ریتێکی کۆنی ئه‌وانمان خستبووه ژێر پرسیار.گه‌لۆ باشتر نییه مرۆ نه‌ریتی خه‌ڵکێک بخاته ژێر پرسیاره‌وه له‌وه‌ی که بێ حورمه‌تی و سووکایه‌تی به گۆڕێک بکرێ؟
ئه‌من به‌وه‌خوشحاڵ بووم له‌و بۆنه‌یه دا ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌م هه‌بوو چه‌ند قسه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵک بکه‌م له ڕووی ده‌قی ناسراوی ” ئه‌من هه‌ستانه‌وه و ژیانم”، له‌و به‌شانه‌ی کتێبی پێرۆزبخوێنمه‌وه که ئێمه عاده‌تمانه له ئه‌مریکا بیبیستین، که ئاسووده‌ییه‌کی زۆرمان پێده‌به‌خشێ له کاتی موسیبه‌ت و کۆستکه‌وتوویی دا.
دوای ناشتنی مردوو له گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانه‌وه به‌ره‌و ماڵێ عاده‌ت وایه ئه‌و که‌شیشه‌ی [مه‌لا!] ته‌ڵقینی داداوه وه‌پێش نێژه‌ران بکه‌وێ، که‌متازۆر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه له ئه‌مریکا ده‌یکه‌ین به‌ڵام، کاتێک ئینسان ده‌گاته گۆڕستان ئه‌وانه‌ی داره‌مه‌یته‌که‌یان هه‌ڵ گرتووه وه‌پێش ده‌که‌ون. گرینگی ئه‌وه له‌وه‌دایه وه‌ک ئه‌وه وایه مردوو بڵێ: ” ئه‌من له‌پێشدا ده‌چم، ئێوه‌ش به دووم دا وه‌رن.” وابزانم ئه‌وه نه‌رێتێکی خراپ نه‌بێ، ده‌نا نا؟……
مه‌دره‌سه داده‌خرێ
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خه‌به‌رم پێ گه‌یشت که مه‌دره‌سه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پرێسبیتێرییه‌کان له هه‌مه‌دان له به‌ر پێشێلکردنی قانوون به فه‌رمانی حکوومه‌ت داخراوه. وا وێده‌چێ ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بێ بۆ مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنه‌کان که بۆیان دیاری کراوه له مه‌دره‌سه‌کانیان دا” شه‌ریعه‌ت” بڵێنه‌وه نه‌ک ئینجیل. هه‌موو مه‌دره‌سه میسیۆنییه‌کان ده‌ستیان گێڕاوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه ڕه‌چاو بکه‌ن. قسه‌یان ئه‌وه‌یه یان هه‌ردووکیان ده‌ڵێنه‌وه یان هیچیان. له‌تارانێ کاربه‌ده‌ستانی میسیۆنه‌کان به حکوومه‌تیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌وان ئه‌و فه‌رمانه به‌ڕێوه نابه‌ن و ئه‌وه‌ش بووته هۆی داخرانی مه‌دره‌سه‌که. ئێستا هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی پێوه‌ندیان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه به هه‌ڵپه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاکامی ئه‌و وه‌زعه ده‌که‌ن…..
دڵسۆزتان،
ئاڵفرێد ک. بێورگر ”
له ژماره‌ی 4ی ساڵی 20ی کوردستان میشنیری مانگی ئاوریلی 1928 دا نامه‌یه‌کی ئاڵفرێد ک. بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه که له به‌رواری 22ی فێڤرییه له سابڵاغه‌وه نووسیویه و له‌و نامه‌یه دا باسی ئه‌وه ده‌کا له ورمێ وه سریانییه‌کی مه‌سیحی هاتووه بۆ یارمه‌تی دانیان و سه‌باره‌ت به کاری به‌ڕێوه‌بردنی مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنی ده‌نووسێ: ” هێندێک نیشانه‌ی ئه‌وه‌هه‌یه وه‌زعی مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنی له ئێران به‌ره‌و باشتر بچێ. ده‌سته‌و دۆعاین کاربه‌ده‌ستان به زوویی گشت ئه‌و به‌رهه‌ڵستانه‌ی سازیان کردووه وه‌لابه‌رن و ڕێگه بده‌ن مه‌دره‌سه میسیۆنییه‌کان به بێ ئه‌وه‌ی چه‌ت ده‌کاریان بخرێ درێژه به چالاکی خۆیان بده‌ن.” هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا بێورگر باسی هاتن و عاده‌تی مانگی ڕه‌مه‌زانی کردووه و زۆربه‌ی پاشماوه‌ی نامه‌که‌ی سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وی به‌هایی و باوه‌ڕه‌کانێتی.
له ژماره‌ی 5ی ساڵی 20ی کوردستان میشنێری مانگی مه‌ی ساڵی 1928 دا نامه‌یه‌کی دوور ودرێژی بێورگر بڵاو کراوه‌ته‌وه که له 9ی مانگی مه‌ی ئه‌و ساڵه له سابڵاغه‌وه نووسیویه‌تی. له سه‌ره‌تای ئه‌و نامه‌یه دا سه‌رنووسه‌ری کوردستان میشنێری ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ی نووسیوه: ” جه‌نابی بێورگر وه‌فادارانه له پێگه‌که‌مان له سابڵا‌غ کار ده‌کا. ئه‌و زۆر شتی بۆ ده‌رکه‌وتووه که هێندێکیان زۆر ناخۆشن . کاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵێ زۆر شت بۆ ئێمه که تازه بووینه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌مان ڕوون ده‌بێته‌وه. نوێنه‌ره‌که‌مان له‌وێ بۆی ده‌رکه‌وتووه‌خه‌ڵک له‌وێ زۆر زۆر کراوه‌ن و به‌هاسانی ده‌کرێ باسی دینییان له‌گه‌ڵ بکرێ و زۆر که‌س هه‌ن که له ڕاستیدا برسی ئینجیلن. ئێمه به بڵاو کردنه‌وه‌ی نامه‌کانی جه‌نابی بێورگر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ڕه‌خساندووه خۆی قسه بکا و، هه‌ر ئاواش به‌رده‌وام ده‌بین.له‌و باوه‌ڕه داین خوێنه‌ره‌وانمان هه‌ست به پێوه‌ندییه‌کی شه‌خسی ده‌که‌ن به خوێندنه‌وه‌ی ڕاسته‌وڕاستی ئه‌و نامانه.هیوادارین به زوویی نامه‌ی یای گودهارتیشمان به ده‌ست بگا.
” سابڵا‌غ، ئازه‌ربایجان، ئێران.
9ی مه‌ی 1928
جه‌نابی ر.ئی. گۆلاده‌ی، دوکتوری ئیلاهیات
کۆلومبوس، ئۆهایۆ
برای ئازیز گۆڵاده‌ی:
سه‌رله‌به‌یانی یه‌کی مه‌ی ئێمه سابڵاغمان به جێهێشت بۆ سه‌ردانی دێیه‌کانی لای باکور و ڕۆژئاوای باکوری ئێره. خه‌ڵکی خۆجێیی لێره ئه‌مرۆ جێژنی مه‌ی یان گرتبوو، له‌ئێمه‌شیان گێڕابووه‌وه به‌شداری تێدا بکه‌ین به‌ڵام ، ئێمه‌پێشتر پلانمان دانابوو و ده‌بوو وه‌دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی خۆمان که‌وین. ئێمه‌ئه‌و ڕۆژه به سواری هه‌تا مه‌حمه‌دشا Mamashan!! مان ئاژۆت و بڕیارمان دا تا ڕۆژی دواتر له‌وێ بمێنینه‌وه. چایخانه‌یه‌کمان دیاری کردبوو شه‌وێ له‌وێ بمێنینه‌وه، ته‌ختی خه‌وی خۆمان پێ بوو و ده‌مانتوانی ئه‌و خۆراکه‌ی بۆ خۆمان و ئه‌و وێنجه و دانه‌وێڵه‌یه‌ی بۆ ئاژه‌ڵه‌کان پێویسته له‌وێ بکڕین. دوای ئه‌وه‌ی بۆ حه‌سانه‌وه بڕێک به قه‌راغ چۆمی دا پیاسه‌مان کرد گه‌ڕاینه‌وه چایخانه‌که و ده‌ستمان به قسه کردن کرد له گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆجێیی. پیاوێکی گه‌نج که جلوبه‌رگێکی باشی ده‌به‌ر دابوو، به حه‌سره‌ته‌وه چاوی لێده‌کردین و دیار بوو ده‌یه‌وێ چه‌ند وشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕکا. کاتێک لێمان پرسی کێیه، کوتی کوڕی ئاغای دێیه‌که‌یه و ئێستا که بابی له ماڵێ نییه له جیاتی ئه‌و به شانازی ده‌زانێ بچینه ماڵیان و لێیان میوان بین. بانگهێشنه‌که‌یمان قه‌بووڵ کرد و به‌میواندارێتی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی وه‌رگیراین و ئاگاداریمان لێ‌کرا.دواتر ئاغایه‌کی دیکه له دێیه‌کی دیکه‌وه هات که کوڕێکی نه‌خۆشی پێ بوو و ده‌یبرده سه‌ر حه‌کیم له ته‌ورێزێ. له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی کاتی نووستن بێ ئێمه ده پیاو له دوو ژووری ئاسایی دا بووین و هیچ هه‌ستمان به قه‌ره‌باڵغی نه‌ده‌کرد. زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که موسوڵمانی سه‌رله‌پێناو و به ئیمان بوون به‌ڵام به پێی نه‌ریتی کوردی به‌و په‌ڕی ڕێز و حورمه‌ته‌وه له گه‌ڵمان ده‌بزووتنه‌وه. بۆچوون و ڕامانی دینیمان جیاواز بوو به‌ڵام، هه‌ر کام له‌و که‌سانه‌ی له مه‌جلیسه‌که‌دا بوون به‌وپه‌ڕی ئازادی و ڕاشکاوییه‌وه قسه‌ی دڵی خۆیان ده‌کرد.
له ڕێگای هاتنمان دا بۆ ئه‌و دێیه ئێمه به‌ته‌نیشت تاوڵی عه‌شیره‌تێکی کۆچه‌ر دا تێپه‌ڕین که دیتنیان بۆ ئێمه زۆر خۆش بوو. ئێمه زۆرمان سه‌باره‌ت به‌و عه‌شیره‌ته کۆچه‌رانه خوێندبووه‌وه به‌ڵام، ئه‌وه یه‌که‌م ده‌رفه‌ت بوو که له نزیکه‌وه بیان بینین. ئه‌و خه‌ڵکانه مه‌ڕدار و بزن داری گه‌وره‌ن. زستانان له دیێه‌کانی نێو دۆڵان دا ده‌ژین و هاوینان ده‌چنه هه‌واری کوێستانان. له نێو خه‌ڵکی خۆجێیی دا نێو و نێوبانگیان باش نییه.
بۆ به‌یانی ڕۆژی دواتر دا چووینه نێو دۆڵی سندووس، ناوچه‌یه‌کی زۆر به پیت و به‌ره‌که‌ت، پڕ له له‌وه‌ڕی شیناوه‌رد و زه‌وی دانه‌وێڵه. له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕ دا ئه‌و ناوچه‌یه زۆر جار که‌وته به‌ر هێرشی ئه‌ڕته‌شی ڕکه‌به‌ر و ده‌ستاوده‌ستی پێ کرا.ڕچه‌ی کاولکاری و چه‌پاندن به هه‌موو شوێنێکییه‌وه دیاره.ئێمه که به‌وێدا تێده‌په‌ڕین بیرمان لێده‌کرده‌وه ئینسان که سه‌رتۆپی مه‌خلوقاتی خوڵایه، ته‌نیا ڕوحله‌به‌رێکه هێزی کاولکاری ڕێکخراوی هه‌یه. ده بڵا مرۆ له گوناهان بترسێ.
ئیمه گه‌یشتینه نه‌غه‌ده که له ماڵێوه [ سابڵا‌غ] 28 میله، و له وێ بووینه میوانی ماڵی نه‌جاڕێکی مه‌سیحی و خێزانه‌که‌ی وژوورێکی زۆر باشیان داینێ که به که‌یفی خۆمان ده‌مانتوانی تێیدا بژین و میوانان به‌خێر بێنین. له‌و دێیه دا میسیۆنی ئێمه به‌ر له شه‌ڕ ده‌رمانگه‌یه‌کی هه‌بووه و که‌شیشی میسیۆنێری ئێمه به به‌رده‌وامی سه‌ری داوه. ئێسا کلیساکه‌ی و زیاتر له نیوه‌ی دێیه‌که هێشتا وێرانن. نزیکه‌ی 16 خێزانی هه‌رمه‌نی و سریانی مه‌سیحی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وێ. ئه‌و شه‌وه‌ی ئێمه له‌وێ بووین به به‌شداری 22 که‌سان دۆعاخوێنی مه‌سیحیمان به‌ڕێوه برد. بریا هه‌مووتان له‌وێ بووبان و قه‌درناسی دڵپاکانه و شادی ئه‌و خه‌ڵکه‌تان به چاوی خۆتان بدیبایه. ئه‌وان داوایان ده‌کرد زوو زوو سهیان لێده‌ین. ده‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌یه‌ک بۆ منداڵه‌کانیان بکه‌ینه‌وه. دۆستانی وڵات! وڵامی ئه‌و داوخوازه له ده‌ست ئێوه دایه….
بۆ به‌یانی ڕا چووینه لای حاکمی ئه‌و به‌شه، پیاوێکی به‌ڕێزی که زۆرجار دۆستایه‌تی میسیۆنێره مه‌سیحییه‌کانی کردووه.کاتێک ئێمه گه‌یشتینی مه‌لایه‌ک و چه‌ند که‌سی دیکه له لای بوون.هه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌کی زۆری پێ نه‌چوو که سه‌ری قسان هاته سه‌ر مه‌سیحییه‌ت……
بۆ دوای نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و ( ڕادانه ) ئاژۆتمان، به چه‌ندین دێیان دا تێپه‌ڕین که دیار بوو له ڕابردوو دا زۆر به ئێروو بوون به‌ڵام ئێستا هه‌ر تۆپه‌ڵه قوڕیان لێ مابووه‌وه. له شوێنێک ڕێگاکه هاو ته‌ریبی قه‌راغ چۆمی گاده‌ر بوو له سه‌ر که‌نداڵێکی پێچدار 20 تا 30 فیت له سه‌ره‌وه‌ی چۆمه‌که.
ڕادانه دێیه‌کی موسوڵمان نشینی ده‌مار گرژه که زۆربه‌ی هه‌ر زۆری دانیشتوانی ئێرانین.لێره شه‌وێ ماینه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی بۆ به‌یانی ڕا بڕۆین، ” سه‌ید” ێکمان لێ په‌یدا بوو، و کوتی پێی خۆشه بمان بینێ و قسه‌مان له گه‌ڵ بکا. داوامان لێکرد بێته ژووره‌که‌مان. ئه‌و پرسیاری لێ‌کردین داخودا ئێمه چ نووسراوه‌یه‌کمان پێیه و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێمان بوو نیشانمان دا. ئه‌و ئاخره‌که‌ی یه‌کیانی هه‌ڵگرت و داوای لێ‌کردین هه‌رجۆره نووسراوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاوامان پێیه هه‌موویانی بده‌ینێ؛ کاتێک لێمان پرسی هوی داوخوازێکی ئاوا سه‌یر و نائاسایی چییه‌ئه‌و ئیدیعای کرد له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه فه‌رمانی پێدراوه هه‌موو جۆره نووسراوه‌یه‌کی که شتێکی تێدا بێ به دژی حکوومه‌ت یان دینه‌که‌یان کۆکاته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر دابگرێ. ئێمه به ئه‌ده‌به‌وه پێمان ڕاگه‌یاند ئێمه قه‌ت پێوه‌نه‌بووین هیچ شتێک به دژی حکوومه‌ت بکه‌ین و هیچ هۆیه‌ک نابینین پێویست بکا داوخوازییه‌که‌ی وی به جێ بهێنین. دوایه ئه‌و بڕێک تووڕه بوو و پێی گوتین ئێره ئێرانه و ئه‌مریکا نییه. ئێمه سپاسمان کرد بۆ زانیارییه‌که‌ی و به ئه‌ده‌به‌وه پێمان گوت ئه‌گه‌ر ئه‌و بیری له‌وه‌کردووه‌ته‌وه ده‌ست به سه‌ر بڵاڤۆکه‌کان دا بگرێ ده‌بێ ده‌سته‌ڵات وکاربه‌ده‌ست بوونی خۆی بسه‌لمێنێ ده‌نا ئێمه به هیچ جۆر ئاماده نابین بڵاڤۆکه‌کانی بده‌ینێ. ئیدی، هیچی نه‌گوت.
له‌وێوه چووینه دێیه‌کی دیکه که له‌وێ تاقه ماڵێکی ئاسۆری مه‌سیحی به ته‌نیا له نێو موسوڵمانان دا ده‌ژی.پیاوه‌که سه‌ر کاری ده‌سته‌یه‌ک پاڵهیه که له سه‌ر زه‌وی چه‌ڵتووک کارده‌که‌ن. ئه‌وان به سه‌ردانی ئێمه زۆر خۆشحاڵ بوون و له‌گه‌ڵ پیاوه که و سێ کوڕه چکۆڵه‌کان یانسه‌باره‌ت به شێوه‌ی ژیان قسه‌مان کرد. وێده‌چێ ئه‌وان له ئاست عیسای خۆیان وه‌فادار بن…..
له قوم قه‌ڵا چاومان به خه‌ڵکی مه‌سیحی و م _ که‌وت و له‌وێ ماینه‌وه بۆ دۆعاخوێنی سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆ و دوای ئه‌وه به‌ره‌و سابڵا‌غ ئه‌سپم تاو دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌وه ماڵێ بۆ ڕێوڕه‌سمی عیبادهت و دۆعاخوێنی خۆمان.
به‌و شێوه‌یه حه‌وتوویه‌کی پڕ له بیره‌وه‌ری خوش و ئاسۆیه‌کی ڕوونترمان به‌ره‌و ئه‌رکی خۆمان لێره تێپه‌ڕاند……
تا چه‌ند مانگی دیکه ئه‌من ناچارم بێمه‌وه وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری له که‌سوکاری خۆم بکه‌م…..
دڵسۆزتان،
ئاڵفڕێد ک، بێورگر ”
له ژماره‌ی 6ی ساڵی 20ی کوردستان میشنێری دا بۆ مانگی ژووه‌نی 1928 سووڕه‌ت حیسابی خه‌رج و داهاتی میسیۆنی کوردستان بۆ مانگه‌کانی مارسی 1928 و ئاوریلی 1928 بڵاو کراوه‌ته‌وه و نامه‌یه‌کی کورتی ئالفرێد ک. بێورگر بۆ دوکتور کرۆنک سکرێتێری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری مسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو کراوه‌ته‌وه.
بێورگر ده‌نووسی: ” ئه‌من دیسان چوومه‌وه سه‌ردانی وارگه‌ی گولان. ئێستا ئه‌وه وارگه‌یه یازده که‌سی لێیه. هێندێکیان له شارین، له نێو ئه‌واندا مه‌لایه‌ک هه‌یه. ئه‌وانه ده‌بێ ته‌ریک بکرێن و له خه‌ڵکی هه‌ڵاوێردرێن. به‌ڵام زۆر دژواره خه‌ڵک به‌ڕاده‌ی پێویست دنه بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مشوورێک له ژیانی ئه‌و گولانه بخۆن.
ئه‌من هێندێک خوارده‌مه‌نی زیادییم دانێ. خه‌ڵکی ئێره نانیان ده‌ده‌نێ. جلوبه‌رگیان له لایه‌ن خزم وکه‌سوکاری ئه‌وانه‌ی که‌سێکیان مردووه دابین ده‌کرێ.وه‌ک بۆم ده‌رکه‌وت له‌و باره‌یه‌وه که‌مایه‌سییان نییه. نوێن وبان ده‌کرێ بۆیان ئاماده بکرێ؛ به‌ڵام ئێستا که ئه‌وه خه‌ریکه هه‌وا گه‌رم دادێ ئه‌من وام بیرلێکرده‌وه باشتره جارێ چاوه‌ڕێ بکه‌م. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌وپه‌ڕی تواناییمه‌وه چاوه‌دێریان بکه‌م، و ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه ده‌یانداتێ و که‌مه لێی زیاد که‌م. هێندێکیان هاتوونه لام و، داوا ده‌که‌ن هه‌موو مانگێ بڕه دراوێکیان بۆ ببڕمه‌وه، به‌ڵام ئه‌من وام پێ باشتره بۆخۆم چاوم به‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه بێ تا ئه‌و کاته‌ی لێره‌م.”
له ژماره‌ی 7ی کوردستان میشنێری ساڵی 20، مانگی ژووییه‌ی 1928 دا چه‌ند کورته هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به پێگه‌ی میسیۆنی کوردستان له سابڵاغێ بڵاو کراوه‌ته‌وه له‌وانه سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ری خانوه‌کانیان نووسراوه:
” جه‌نابی. بێورگر له ڕاپۆرته‌که‌ی له پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مانه‌وه ده‌نووسێ هه‌رچی زووترده‌بێ دیوارێک به ده‌وری خانووبه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌دا بکێشرێ. وێده‌چێ، حکوومه‌تی ئێران، هیچ جۆره به‌رپرسیاره‌تییه‌ک بۆ پاراستنی مڵکی که ده‌وری نه‌گیراوه وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ. به خۆشییه‌وه، خه‌رجی ڕاکێشانی دیوارێکی ئه‌وتۆ له‌وێ ئه‌وه‌نده نابێ که له‌م ولاته تێیده‌چێ؛ به‌ڵام له بارودۆخی ئێستای خه‌زێنه‌که‌مان دا ئه‌وه‌ش بڕێکی به‌رچاوه.”
” ئه‌وه مایه‌ی دڵگه‌رمییه بزانین، به پێی نامه‌کانی جه‌نابی.بێورگر، سه‌ره‌ڕای دژواری خولێنه‌بوێر که له پێگه‌که‌مان له سابڵا‌غ بوومانه، کاره‌که‌مان و، جه‌نابی. بێورگر، به شه‌خسی خۆی جێی باوه‌ڕی میسیۆنێره‌کانی کلیسای پرێسبیتێریه‌کانی ناوچه‌کانی دراوسێیه و به‌ته‌واوی پشتیوانی لێ ده‌که‌ن.”
به‌داخه‌وه ژماره‌کانی دیکه‌ی ساڵی 1928ی کوردستان میشنێری له به‌رده‌ست دانین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئالفرێد ک. بێورگر که‌نگێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریکا به‌ڵام، له هێندێک له ژماره‌کانی ساڵانی 1934 تا 1939ی لووتێران ئۆریانت می‌شن The Lutheran Orient Mission دا که له ساڵی 1929 وه له جیات کوردستان میشنێری بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌رده‌که‌وێ که جه‌نابی. ئالفرێد ک. بێورگر له‌وساڵانه دا سکرتێری به‌ڕێوه‌به‌ری و خه‌زانه‌داری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بووه.
بیورگر له ژماره‌ی 1ی ساڵی 35، ژانڤییه‌ی1947 ی The Lutheran Orient Mission بابه‌تێکی نووسیووه به نێوی
“A Dreamer In Action “، له‌و نووسراوه‌یه دا له‌گه‌ڵ باسی چالاکی ڕابردووی “میسیۆنی کوردستان” چه‌ند زانیارییه‌کی به نرخی مێژوویی باس ده‌کا که ناسێنه‌ی هێندێک له دۆسته‌کانی میسیۆنه‌که‌یانمان له سابڵا‌غ و ده‌ورو به‌ری بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. بێورگر ده‌نووسێ: “…. له کۆتاییه‌کانی 1911 دا گرووپی [ میسیۆنێره‌کانمان] گه‌یشتنه سابڵا‌غ، دڵی به‌شی موکری کوردستان له ئێران. ئه‌وان له گه‌ڵ دابوشوێنی غه‌ریب و خه‌ڵکێکی غه‌ریب ڕووبه‌ڕووهاتن که به‌زمانێک قسه‌یان ده‌کرد لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتن و ئه‌وانیش زمانی میسیۆنێره‌کانیان نه‌ده‌زانی. ئه‌وان زه‌حمه‌تێکی زۆریان نایه به‌رخۆیان بۆ فێر بوونی زمانه‌که به بێ یارمه‌تی کتێب یان ئه‌ده‌بییاتی نووسراو. پێوه‌ندییان له گه‌ڵ خه‌ڵک دامه‌زراند و دۆستێکی زۆریان په‌یدا کرد.
ڕێبه‌ره‌که‌یان [ مه‌به‌ستی له نه‌مر دوکتور ل.ئۆ.فاسومه] له فێربوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان دا زۆر لێزان و کارامه بوو. ئه‌و زۆر زوو ئه‌رکی وه‌رگێڕانی ئینجیله‌کان، بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لووتێر، و 100 سروودی کلیسایی به شێوه‌زاری کوردیی موکری به ئه‌ستۆوه گرت. دواتر ڕێزمانێکی کوردی نووسی که بۆخۆی شاکارێکه و رێنوێنێکی زۆر به نرخه بۆ ئێمه گشتمان که بمانه‌وێ هێندێک سه‌باره‌ت به‌و زمانه بزانین.
با لێره‌دا شاییدییه‌کی شه‌خسی سه‌باره‌ت به نرخی کاری دوکتور فاسوم دووپاته بکه‌مه‌وه. وه‌رگێڕانه‌کان زۆر باشن و زۆربه‌ی کورده‌کان لێیان تێده‌گه‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به له‌هجه‌گه‌لی جیاواز قسه ده‌که‌ن. نرخی کار‌و تێکۆشانی ئه‌و پیاوه دوازده ساڵ دوای ئه‌وه‌ی کوردستانی به‌جێ هێشتبوو هه‌ر دیار بوو. زۆرێک له کورده‌کان که هه‌ڵکه‌وتی ڕێبه‌ریییان هه‌بوو به حورمه‌تێکی زۆره‌وه فاسوم یان وه‌بیر ده‌هێناوه و په‌سنیان ده‌دا و ده‌یانگوت پیاوێک بوو که له‌ده‌ردومه‌رگیان تێده‌گه‌یشت و خۆشی ده‌ویستن.
پیاوی وه‌ک مه‌لا که‌ریم، که ڕێبه‌ڕێکی ده‌سترۆیشتووی دینی بوو و که‌سوکاری زۆریان یارمه‌تی من کرد و ئاگایان لێم بوو، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاوه‌ڕوانییه‌کی مادییان له من هه‌بێ، ئه‌من لای وی ئیسلام و ده‌قه پیرۆزه‌کانم ده‌خوێند.ئه‌وه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی ساڵانی پێشوو بوو که له‌گه‌ڵ من ئاوا مێهره‌وان بوون.
که‌ریم ئاغا و کوڕه به‌خۆوه و نه‌ترسه‌کانی له دڵه‌وه میوانداری منیان ده‌کرد بۆ نێو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان و به‌و په‌ڕی دڵنزمییه‌وه له گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه له دێیه‌کانیان گوێیان له ئێمه ده‌گرت کاتێک وشه‌ی خوڵامان لێکده‌دایه‌وه. ئه‌و پیاوانه ڕێبه‌ری به هه‌زاران پیاوان بوون [ وه‌ک له ڕاپۆرتی پێشووتری بێورگریش ڕا ده‌رده‌که‌وێ مه‌به‌ست له‌و “که‌ریم ئاغا”یه که‌ریم ئاغای قوم قه‌ڵایێ و کوڕه‌کانێتی.ح.ق].
عه‌لی خان،که له منداڵییه‌وه میسیۆنێرییه‌کانی ئێمه‌ی ده‌ناسی و کارلێکه‌ری ئه‌وانی له سه‌ر بوو، له گه‌ڵ ژنێکی مه‌سیحی ماڵی پێکه‌وه نا و به شانازییه‌وه تا دوایین ڕۆژه‌کانی ژیانی له‌گه‌ڵی ژیا. ئه‌و بوو به یه‌ک له ڕێبه‌ره گه‌وره‌کان له نێو خه‌ڵکی خۆی دا. ئه‌و بۆخۆی و هێندێک له ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ڕۆژێک له ڕێگای دووری چه‌ندین میلییه‌وه هاتن بۆ دیده‌نی من و داوخوازیان ئه‌وه‌بوو له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وانیشدا پێگه‌یه‌ک هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له سابڵا‌غ هه‌مانه بکه‌ینه‌وه. ئه‌من دڵم به‌رایی نه‌دا پێیان بڵێم ئێمه نه خه‌ڵکمان هه‌یه و نه‌دراو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی ئه‌وتۆ ڕاپه‌ڕێنین. دیاره ئه‌و له بێده‌ره‌تانی ئێمه تێنه‌ده‌گه‌یشت. ئه‌من به‌ڵێنم پێدا ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێ ده‌یکه‌م. ئه‌و ئێستا سه‌ری ناوه‌ته‌وه و ئێمه ته‌نێ چه‌ند جارێک توانیمان سه‌ریان لێ ده‌ین و باسی ووشه‌ی خوڵایان بۆ بکه‌ین چونکه له‌وه باشترمان له ده‌ست نه‌ده‌هات. [ به ئه‌گه‌ری زۆر مه‌به‌ست له‌و عه‌لی خانه، ده‌بێ عه‌لی خانی سه‌رداری بۆکان بێ، که له ساڵی 1921 یشدا له بۆکان داڵده‌ی میسیۆنێره‌کانی دابوو و به حورمه‌ته‌وه یارمه‌تی کردبوون خۆیان بگه‌ێێننه ته‌ورێزێ. ح.ق]….”
ئه‌و نووسینه‌ی ئالفرێد بێورگر نزیکه‌ی بیست ساڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له کوردستان نووسراوه و نێوی چه‌ند که‌سایه‌تی کورد و دیمه‌نێکی گشتی له تێگه‌یشتن و بۆچوونیانمان دێنێته به‌رچاو.