نووسینی: عادل موراد
پێشه‌كییه‌كی پێویست
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و رووداوانه‌دا كه ناوچه‌كه‌مان به‌گشتی و كوردستانی عیراق به‌تایبه‌تی پێیاندا تێپه‌ڕده‌بن و پاش تێپه‌ڕبوونی چوارده‌یه‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی و بیره‌وه‌ریی جیاجیا‌و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی و مشتومڕو هه‌ندێك نامه‌ی سه‌نگینی زانكۆ كه بایه‌خ به‌كاروباری عیراق و وردتر‌و بایه‌خ به‌جولانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ده‌ده‌ن، رامام و زۆر بیرمكردهوهو بڕیارمدا فراوانكاریی له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا بكه‌م كه ساڵی 2005 به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه نوسیبووم، له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یزانم و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا ژیاوم، چۆن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دروستبوو، پاساوه مێژوویی و بابه‌تییه‌كانی چیبوون، هه‌وڵده‌ده‌م ناوی سه‌دان قاره‌مانی نادیار بهێنم كه به‌خوێنی خۆیان به‌شدارییان له‌بنیاتنانی گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتنخوازیی كوردستانیی ئه‌وتۆدا كردووه كه باوه‌ڕی به‌تێكۆشانی عه‌ره‌ب و كورد‌و دیموكراسی بۆ عیراق و فیدراڵی بۆ كوردستانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی عیراقێكی یهكگرتووداو مافی گه‌لان لهڕزگاریی و سه‌ربه‌خۆییدا هه‌بێت، واش پێویستبوو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوویی كۆن و نوێ ههڵبدهمهوهو چاوێك به‌و به‌ڵگه‌نامه‌و په‌یماننامه سیاسییه‌كان لهخۆرههلاتی ناوه‌ڕاستدا به‌گشتی و ئه‌و قۆناغانه‌ی بخشێنم كه‌كوردستان و جولانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد پێیاندا تێپه‌ڕبوون، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌راندا ته‌نیا ژیاننامه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو نووسینه‌وه‌ی مێژوویی ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه له‌مێژووی جولانه‌وه‌ی سیاسی كورددا ئه‌ویش له‌سۆنگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌خلاقیانه‌ی مێژووه‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی كۆن و ناوه‌ڕاست و تازه‌ی كورد‌و ناوچه‌ی كوردستانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خێراش بێت، چونكه زانیاییهكان و یادگارییه‌كان بهواقیعیهتێكی دوور له‌هه‌ر حه‌زێكی تایبه‌تی و وه‌كو خۆیان به‌بێ لێدوان باسكراون له‌گه‌ڵ سوودوه‌رگرتن له‌ده‌قی ریزبه‌ندیی مێژوویی رووداوه‌كان و بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌یاننامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگیش، به‌وهیوایه‌ی مایه‌ی چێژ لێوه‌رگرتن، یاخود زۆرجار مایه‌ی به‌ڵگه پێهێنانهوهین.
تكاشم وایه هه‌ركه‌سێك ئه‌م بیره‌وه‌رییانه ده‌خوێنێته‌وه ئه‌و زانیارییانه‌م پێبدات كه باسم نه‌كردوون تاوه‌كو كه‌لێن و كه‌موكورتییه بێمهبهستهكانیان پێ راستبكهمهوهو ئه‌وانه‌شی بخهمهپاڵ كه لێره‌دا باسمنهكردوون بۆئه‌وه‌ی له‌پاشه‌ڕۆژدا سوودیان لێوه‌ربگیرێت و هه‌م بۆ مێژووش بپارێزرێن.
شتێك له‌مێژوو
گه‌لی كورد، به‌پێی به‌ڵگه مێژوویی و ئهنسرۆپۆلۆجییهكان و لێكۆڵینه‌وه زانستییه جددییه‌كان، یه‌كێكه له‌و گه‌لانه‌ی هیندۆ ئه‌وروپی (ئاری) كه هه‌زاران ساڵه له‌ناوچه‌كه‌دا نیشته‌جێیه‌و پێیانوتراوه میدییه‌كان، زمانه‌كه‌شیان به زمانێكی سه‌ر به‌خێزانی زمانه ئێرانییه كۆنه‌كان داده‌نرێت.
له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی ئه‌لكسه‌نده‌ری مه‌كدۆنی بۆسه‌ر خۆرهه‌لات ئاماژه بۆ كورد‌و خۆڕاگریی و به‌ره‌نگارییان له‌كۆندا كراوه، له‌م رووه‌شه‌وه زه‌ینه‌فۆن-ی مێژوونووسی یۆنان 427-355 به‌ر له‌زاین، كه هاوڕێیه‌تی میركۆرش له‌دایكبووی 424پ.ز-ی كردووه، ئه‌و كۆرشهی له شا ئهرتحشتا-ی برای یاخیبوو به‌یارمه‌تی ئهسپارتاییهكانی یۆنان كه سوپایه‌كی گه‌وره‌یان بۆنارد ویستی تاج له‌براكه‌ی بستێنێت، به‌لام ساڵی 401پ.ز له‌یه‌كه‌م پێكدادان له‌گه‌ڵ ئهرتحشتا-ی برایدا له‌نزیكی شاری بابل كوژرا، سه‌ره‌نجام زه‌ینه‌فۆن كه به‌دانایی و بلیمه‌تیی خۆی ئیداره‌دانی سوپای یۆنانی گرتبووه ئه‌ستۆو ژماره‌ی سوپاكه 10 هه‌زار سه‌رباز بوو، ناچاربوو بكشێته‌وه‌و به‌ڕێگه‌ی چیاكانی كوردستانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، زه‌ینه‌فۆن لهنووسینهكانیدا باسی كوردی دانیشتوانی ئه‌م چیایانه به‌م شێوه‌یه ده‌كات، ئه‌م میلله‌ته (كورد) نیشته‌جێی چیاكانن، تا ئه‌وپه‌ڕی ئازا‌و قاره‌مانن و ملكه‌چی پاشا نین.
له‌ڕاستیدا جالرێكیان سوپایه‌كی شاهانه كه له 120 هه‌زار پێكهاتبوو هێرشی كرده‌سه‌ر ولاته‌كه‌یان، به‌لام یه‌ك كه‌سیان لێنهگهڕایهوه.
(هه‌ڵمه‌تی ده هه‌زاریی- زه‌ینه‌فۆن/ وه‌رگێڕانی یه‌عقووب ئه‌فرام مه‌تی- ل116).
كورد‌و مێژوو
وشه‌ی كورد له‌فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا واته دانیشتوانی چیا (جه‌به‌ل)، زه‌ینه‌فۆن-یش ناوی كاردۆهییهكانی لێناون كاتێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای رۆمانیی له‌وده‌مه‌ی له‌ساڵی 400ی پێش زایندا به‌ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌لاتی ده‌ریاچه‌ی وان كوردستانی توركیای ئێستا‌و كه‌وتووه‌ته باشووری خۆرهه‌لات تێپه‌ڕبوون.
هه‌روه‌ها والییهكان چه‌رخی سه‌ره‌تای ئیسلامیش باسی كوردیان كردووه‌و باسی پابه‌ندبوونیان به به‌هاكان و ئایینی نوێی ئیسلام و په‌یمانه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئه‌خلاقییه‌كان و سات و سه‌ودای خه‌راج و پشتگیریكردنی به‌یتولمال ده‌كه‌ن، بۆ زانیاریش ئه‌وده‌م كورد له‌سه‌ر ئایینی یه‌كتاپه‌رستی زه‌رده‌شتی بوون به‌رله‌وه‌ی موسڵمانه‌كان بگه‌نه كوردستان، به‌شێكی دیكی كوردیش باوه‌ڕیان به‌و ئایینه ئاسمانییانه‌ی دیكه هه‌بوو كه له‌كوردستان باو بوون وه‌كو مه‌سیحیه‌ت و جوو، خه‌لیفه‌ی چواره‌م ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب له‌یه‌كێك له‌نامه‌كانیدا كه بۆ والی عیراقی ناردووه باسی كورد ده‌كات و به‌كورده‌كانی باكوور ناویان ده‌هێنێت و به‌دانیشتوانی باكووری زنجیره چیا‌و ته‌پۆڵكه‌كانی حه‌مرین (باشووری شاری كه‌ركوكی ئێستا) دیاری‌یان ده‌كات.
كورد چه‌ندین رایه‌ڵی مێژووییان له‌گه‌ڵ گه‌لانی ده‌وروبه‌ردا، عه‌ره‌ب و فارس و ئازهرو تورك و تاجیك و به‌لووچ و لازو كلدان و ئاشوورو ئه‌رمه‌ن هه‌بووه، به‌جۆرێك به‌درێژایی مێژوو شارستانییه مرۆییه‌كان و كلتوور‌و نه‌ریته میللییه‌كان ئاوێزانی یه‌كتربوون هه‌ندێكجار له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵبوونی سروشتییهوهو هه‌ندێكجاری دیكه‌ش به‌ڕێگه‌ی جه‌نگ، یاخود ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆ له‌نێوان كورد‌و گه‌لانی ده‌وروبه‌ر، یاخود نزیكدا، چه‌ندین پیاوی گه‌وره‌ی ئایینی و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیش به‌شدارییان له‌فتوحاتی ئیسلامدا كردووه له‌ولاتی هیندو سندو پاكستان و دوورگه‌كانی ئهندۆنیسیاو ئه‌نادۆڵدا.
له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌می میلادیداو له‌كاتی جه‌نگه خاچ په‌رستان له‌ولاتی شامدا، ناوی سه‌ركرده‌ی كوردی ئیسلامیی دیار سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی وه‌ك رزگاركه‌ری به‌یتولمه‌قدیس و مایه‌ی شانازی عه‌ره‌ب و موسڵمان تا ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت.
كورد ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبییان له‌شام و میسر دامه‌زراند، سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سه‌ركرده ساڵی 1193 له‌شام كۆچی دوایی كرد‌و له‌مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له‌دیمه‌شق نێژراو له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌یدا نوسراوه كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده، هه‌روه‌كو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی كورد له‌كوردستان و ولاتی شام (دیمه‌شق، حه‌ما، حیمس، كه‌نار)و میسر نێژراون، له‌ئوردن و فه‌ڵه‌ستیندا تائێستاش سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی فه‌له‌ستینی هه‌ن كه شانازیی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن ده‌چنه‌وه سه‌ر ناسر سه‌لاحه‌ددین، بۆنموونه له‌شاری خه‌لیل-ی فه‌له‌ستین چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد هه‌ن و گردبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ناوی گردبوونه‌وه خێزانه ئه‌یوبییه‌كان هه‌یه له‌وانه خالید عهسیلی، سه‌رۆكی شاره‌وانی خه‌لیل و محه‌مه‌د حهسوونهی وه‌زیری ئابووریی فه‌له‌ستین، بنه‌ماڵه‌كانی زه‌لوم و تههبووب و موحته‌سیب و حهسوونهو عهسیلی له‌بنه‌ماڵه ناسراوه‌كانی كوردی ئه‌یوبین.
له‌قودس-یشدا چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی ره‌سه‌نی كورد هه‌ن و له‌ناوچه (بێستان/ ته‌به‌ریه)شدا وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی عه‌باسی، لهناسیده كورد هه‌ن و لهسهفهد-یش چه‌ندین بنه‌ماڵه ده‌ژین كه دیارترینیان بنه‌ماڵه‌ی مورادو ئه‌سه‌دی-ین، كورد له‌فه‌له‌ستیندا له‌پاڵ شانازیكردنیان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیاندا، به‌لام له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی خه‌باتی نیشتمانی رزگاریخوازی فه‌له‌ستیندان، له‌سوریاشدا پتر له دوو ملیۆن هاوولاتی سووری كورد هه‌ن و زۆربه‌یان له حهسهكهد حه‌له‌ب و دیمه‌شق و عه‌فرین و قامیشلی و حهمادان.
گه‌لی كوردستانی عیراق كه به‌شێكه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌نێوان توركیا‌و عیراق و ئێران و سوریادا دابه‌شكراوه‌و چه‌ندین سه‌رده‌م مه‌ینه‌تیی به‌ده‌ست سته‌م و زوڵمه‌وه چه‌شتووه، به‌تایبه‌تی پاش سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌می میلادی به‌ده‌ست حوكمڕانیی هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی- قاجاری-ی تا ئه‌وپه‌ڕی مه‌ركه‌زییه‌ت، به‌جۆرێك ئازادییان لێ زهوتكردوون و له‌مافه سروشتییه‌كانی خۆیان كه به‌خششی خودایه بۆ مرۆڤه‌كان بێبه‌شیان كردوون و ئه‌و مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و ئابووریی و كۆمهلایهتییانهیان پێڕه‌وا نه‌بینیوون كه په‌یماننامه مرۆیی و ئیسلامییه‌كان بڕیاریان له‌سه‌رداون.
سه‌ره‌تاكانی كێشه‌ی كورد
كێشه‌ی كورد به‌ڕوونی له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ده‌ستیپێكرد كاتێك له‌ساڵی 1514دا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی و عوسمانی له‌شه‌ڕی چاڵدێراندا پێكیاندادا كه شه‌ڕێكی خوێناوی فراوان و نایهكلاكهرهوه بوو، یه‌كێك لهئهنجامهكانیشی ئه‌وه‌بوو ناوچه‌ی كوردستان به‌كرده‌وه له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانییدا دابه‌شكرا.
له‌كوردستاندا به‌ر له‌ساڵی 1514 چه‌ندین میرنشینی سه‌ربه‌خۆ زاڵبوون كه كۆمه‌ڵێك بنه‌ماڵه‌ی ده‌ره‌به‌گی ده‌ستڕۆیشتوو حوكمیان دهكردو سه‌رقاڵی رێكخستنی كاروباری ناوخۆییان بوون، به‌لام مامه‌ڵه‌ی خراپی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی له‌پاڵ جیاوازیی مه‌زهه‌بی بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی میرنشینه‌كانی بچنه پاڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه، وێڕای هه‌وڵه‌كانی زانا مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی خه‌ڵكی كوردستانی توركیا كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له‌وه‌ی كورد به‌لای ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا رابكێشێت، شه‌ڕی ناوبراو وایكرد زۆربه‌ی خاكی كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتی عوسمانییهكانهوهو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بچووكی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌فه‌وی مانه‌وه كه بریتیبوون له‌ناوچه‌كانی كرماشان و لوڕستان و ئیلام و له‌كستان له‌ئێران و خانه‌قین و خۆرهه‌لاتی حه‌مرین و مه‌نده‌لی له‌عیراقی ئێستا، له ساڵی 1515دا مه‌لا ئیدریس، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سوڵتانی عوسمانییه‌وه ده‌سه‌لاتی پێدرا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ میرانی كورددا به‌ست و به‌وپێیه ده‌وڵه‌تی عوسمانی دان به سیاده‌ی ئه‌و میرنشینانه به‌سه‌ر كوردستاندا داده‌نێن و حوكمی بهمیراتیان تێدا ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌ستانه پشتیوانیان ده‌كات گه‌ر تووشی په‌لامارو ده‌ستدرێژیی بێن له‌به‌رامبه‌ردا میرنشینه كوردییه‌كان (بۆتان، سۆران، له‌ره‌واندز، بابان له‌سلێمانی، دیاربه‌كر، بادینان و به‌دلیس…) باج (سه‌رانه)ی سالانه ده‌ده‌ن وه‌ك هێمایه‌ك بۆئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی-ین و به‌رگری له‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كه‌ن له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌ویی و قاجارییدا، هه‌روه‌ك شانبه‌شانی سوپای عوسمانی به‌شداری له‌هه‌ر شه‌ڕێكدا ده‌كه‌ن كه ئیمپراتۆریه‌ته‌كه دژی روس، یاخود ئێرانییه‌كان یان یۆنانییه‌كان، یاخود یاڵكانییهكاندا بیكات، جگه‌له‌وه‌ش له‌وتاری هه‌ینیدا له‌سه‌ر مینبه‌ر ناوی سوڵتان ده‌هێندرێت و دوعای بۆده‌كرێت.
له‌ساڵی 1555دا هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ئێرانی سه‌فه‌وی رێككه‌وتنێكی دووقۆڵییان مۆركرد كه به ئه‌ماسیا ناسراوه‌و یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی ره‌سمیی بوو له‌نێوان هه‌ردوو دهوڵهتهكهداو به‌م پێیه به‌ڕه‌سمی دابه‌شكردنی كوردستان سهقامگیركرا ئه‌ویش به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه سنووری نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاریده‌كرد، به‌تایبه‌تی له‌ویلایه‌تی شاره‌زوور كه ئێستا كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و زیجارو دووزو كۆیه‌و ئاكرێ و هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها قارس و هه‌كاری و بایهزیدو دیاربه‌كر كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردن له‌توركیای ئێستادا.
زنجیره چیای زاگرۆس، له‌نێوان ئێران و عیراقدا سنوورێكی واقیعی سروشتی بوو له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه شووره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بێكۆتاییهو به‌شێوه‌ی كه‌وانه‌یه‌ك به‌ره‌و باكوور تا چاو بڕده‌كات درێژده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ی هێڵێكی روون و دیار، ته‌نانه‌ت كاری لیژنه‌كانی چاودێریی و رووپێوهكانی تایبه‌ت به‌كاروباری سنووری نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی ئێرانی ئاسانكردووه، به‌لام سوڵتانی عوسمانی مورادی چواره‌م 1609-1640 كه به‌غداو نه‌جه‌ف و به‌سره‌و كوردستانی داگیركرد، ئه‌و ناوچانه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌شاری سه‌فه‌وی ئێرانی عه‌باسی یه‌كه‌م 1557-1929 سه‌ند.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان له‌ئێراندا وه‌كو ئابادان و ئه‌هواز كه دواتر سه‌ر به پێنج قه‌ڵه‌مڕه‌وی حوكمڕانیی شێخ خه‌زعه‌ل بوون، هه‌روه‌ها پشتكۆ كه دواتر سه‌ر بهقهڵهمڕهوی والی عه‌لی قولی خانی فه‌یلی بوو، به‌شێك بوو له‌ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا، واته به‌شێك له‌عیراقی نوێ.
دوابه‌دوای ئه‌و په‌یماننامانه، چه‌ندین په‌یماننامه‌و رێككه‌وتننامه‌ی دیكه هه‌ن، په‌یماننامه‌ی زه‌هاو ساڵی 1639 بۆ رێكخستنی سنوور له‌نێوان شا عه‌باسی سه‌فه‌وی ئێرانی و سوڵتان مورادی چواره‌می عوسمانی، سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ئێرانی ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ئه‌ماسیا كرایه‌وه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كوردی قوڵتركرده‌وه، دواتر چه‌ند په‌یماننامه‌یه‌كی دیكه مۆركران وه‌كو ئه‌رزڕۆمی یه‌كه‌م 1823و ئه‌رزڕۆمی دووه‌م 1847و رێككه‌وتننامه‌ی تاران 1911و رێككه‌وتننامه‌ی كێشانی سنووری نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عوسمانی ساڵی 1913 له‌ئه‌ستانه، هه‌روه‌ها پرۆتۆكۆڵی ئه‌ستانه له‌هه‌مان ساڵدا.
دابه‌شكردنی كوردستان
گشت ئه‌و په‌یماننامانه به‌ناهه‌ق و به‌بێ وه‌رگرتنی رای دانیشتوانی ناوچه‌كه دابه‌شكردنی كوردستانیان چه‌سپاند، به‌م هۆیه‌شه‌وه كێشه‌ی كورد رۆژ له‌دوای رۆژ ئاڵۆزتر بوو، به‌تایبه‌تی پاش ده‌ستكردنی بیروباوه‌ڕی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و كورد‌و ئه‌رمه‌ن و ئازه‌ر بهبلاوبوونهوهی لهخۆرههلاتدا به‌تایبه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، به‌جۆرێك ئیدی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بهڕێككهوتنیان له‌گه‌ڵ كوردستاندا ده‌ستپێكرد له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕیده بیانییه‌كان و ئه‌و بازرگانانه‌وه كه به‌دوای سامان و زێڕو ئاوریشم لهخۆرههلاتدا ده‌گه‌ڕان، هه‌روه‌ها نێرده مژدهدهرهكانی ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسی و ئینگلیز‌و روس، هه‌روه‌ك له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك كۆنسوڵخانهكانهوه لهتهورێزو ئه‌ستانه‌و تاران و حه‌له‌ب و دیمه‌شقدا، كه گرنگترینیان كۆنسوڵخانه‌كانی به‌ریتانیاو روسیا‌و فه‌ره‌نساو دواتر ئه‌مریكا بوون، قاهیره‌ش بوو به‌مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ریی كورد له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه پێگه‌یه‌كی سیاسی و رووناكبیریی هه‌بوو ئازادیی فراوانی فیكریی تێدابوو، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیش له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا هه‌رله‌وێ ده‌رچوو، هه‌رله‌وێشه‌وه بنه‌ماڵه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی رزگاریخوازیی كوردی به‌درخان له‌ڕووی سیاسییه‌وه چالاك بوون.
ئه‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌ی كه حكومه‌تی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی گرتیه‌به‌ر، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1909 ده‌سه‌لاتی له‌توركیا گرته‌ده‌ست و سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی له‌سه‌ر كار لادا، ئه‌و سیاسه‌ته هۆكارێك بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌ژێر حوكمڕانی عوسمانی‌دا دهیاننالاند مه‌یلی رزگاربوون له‌كۆت و به‌ندی ئیتیحادییه‌كان بخوازن و ئارهزووبكهن ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی هاوچه‌رخی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌سه‌ر مۆدێلی ئه‌وروپایی دابمه‌زرێنن.
هه‌موو ئه‌و نێرده ئه‌وروپاییانه رۆڵی گرنگیان له‌هاندانی لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ریی خوێنده‌وارو سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورددا له‌دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌تایبه‌ت و ئینجا دژی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا گێڕا تاوه‌كو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن و به‌م پێیه‌ش هه‌ژموونی خۆیان له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا به‌تایبه‌ت زیاتر ده‌بێت، به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێران نه‌یانتوانی ده‌سه‌لاتی خۆیان به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنن ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار له‌وانه به‌ره‌نگاری ئه‌و والی و حوكمڕانانه بوو ئه‌مه كه به‌زه‌بری هێز حوكمیان ده‌كردن و باج سه‌رانه‌یان به‌سه‌ر دانیشتوانهكهدا ده‌سه‌پاند وێڕای گه‌یشتنی دهنگوباسی رابوونی عه‌ره‌ب و مقۆمقۆی گه‌لان بۆ وه‌رگرتنی ئازادی خۆیان له‌پاڵ تۆپۆگرافیای ئاڵۆزی كوردستان و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی كورد له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی و ماڵ‌و موڵكی خۆیاندا.
توندبوونی ململانێی نێوده‌وڵه‌تی لهخۆرههلاتی ناوه‌ڕاستدا
ده‌شتوانین بڵێین توند بوونی ململانێی نێو ده‌وڵه‌تی له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به تایبه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو هێزی به‌ریتانیاو روسیادا به شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ كاریگه‌ری به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی گه‌لی كورددا هه‌بووه‌و كێشه‌ی كوردی له‌مۆركی ناوچه‌ییه‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ مۆركی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك له‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی به‌ستنی پێشوه‌خت به‌كورد له‌لایه‌ن روسیاوه له‌رێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی خۆیانه‌وه له ته‌ورێز ئینجا به‌ریتانیا. به‌جۆرێك حكومه‌تی روسیا زۆر بایه‌خی به بارودۆخی دوو ولاتهكهو گه‌له‌كانی هاوتخودی سفوورهكهی ده‌دا حكومه‌تی به‌ریتانیاش به‌نیگه‌رانییه‌وه ته‌ماشای تهماعكارییه فراوانخوازهكانی روسیای ده‌كرد له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا روسه‌كان به‌ره‌و ولاتی نێوان هه‌ردوو زێیه‌كه (رافیده‌ین) پهلوپۆبهاوێن كۆمپانیای هیندی خۆرهه‌لاتی (به‌ریتانی) یه‌كێك بوو له‌گرنگترین مۆڵگه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ناوچه‌كه جگه له‌وه‌ش چه‌ندین هه‌وڵی فه‌ره‌نسا بۆ دزه‌كردن له‌كوردستاندا له ئارادا بوو له‌ڕێگه‌ی نێرده مژدهدهركانهوه، به‌جۆرێك چه‌ندین وێستگه‌ی كارایان له‌دیمه‌شق و موسڵ و به‌یرووتدا هه‌بوو.
ده‌شتوانین بڵێین ئه‌مریكا بوونی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كه باوبوو ده‌یوت پره‌نسیپـی (مۆنرۆ) پیاده‌ده‌كات كهدووپاتیدهكردهوه نابێت خۆ له‌كێشه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ههڵقوڕێندرێت.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانی كورد خۆیان بۆ نزیكبوونه‌وه لهبیانیبیهكان به‌تایبه‌تی به‌ریتانییه‌كان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری سیاسی و لۆجستیاندا هه‌وڵه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا-ش له‌م بواره‌دا روونن، به‌جۆرێك ساڵی (1914) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ئینگلیزه‌وه ببه‌ستێت تاوه‌كو دۆستایه‌تی گه‌لی كورد بۆ به‌ریتانیای مه‌زن بخاته‌ڕوو، به‌لام حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌پیرییه‌وه نه‌هات.
به‌هاتنی ساڵی (1918)و له‌كاتی داگیركردنی عیراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوای لهباڵێۆز بێرسی كۆكس-كرد له‌شاری (مارسیلیا)ی فه‌ره‌نسادا چاوی به‌شه‌ریف پاشا بكه‌وێت به‌و مه‌به‌سته‌ی ته‌نیا گوێ له‌قسه‌كانی بگرێت!
سێیه‌م: رێككه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆ ساڵی (1916)، كاتێك وه‌زیرانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو به‌م پێیه‌ش له‌روسیا كۆبوونه‌وه‌و وتووێژی نهێنی له‌نێوانیاندا له‌باره‌ی زه‌مینه سازییه‌كانی داهاتووی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌چوو دوای ئه‌وه‌ی شكستی ئه‌ڵمانیاو ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاوپه‌یمانی ئیدی له ئانوساتدا بوو.
رێككه‌وتنامه‌كه دابه‌شكردنی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌گرته خۆی، پاش كۆتایپێهاتنی گشت كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌ته‌واوی شه‌ڕگه‌كان له‌نێوان هێزه‌كانی عوسمانی-ئه‌ڵمان و سوپاكانی هاوپه‌یمانان له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا ئه‌ویش به‌پێی جاڕدانی ئاگربڕی (مۆندۆس) له (30/10/1918) له‌نێوان هه‌ردوولادا، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه كه‌زۆربه‌ی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌لاتی عوسمانی‌دا بوو ئه‌وا به‌ر دابه‌شكردنه‌كه كه‌وت ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئاڵۆزی كێشه‌ی كوردی قوڵتركرده‌وه، به‌جۆرێك په‌یماننامه‌ی سایكس بیكۆ به‌یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت كه‌تێیدا سێ ده‌وڵه‌تی گه‌وره به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك هیوای ئهنتێلجێنسیای كوردی له‌هێنانه‌دی خه‌ونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی ته‌فروتونا كرد جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێك عه‌شیره‌تی كورد رۆڵێكی نێگه‌تیڤیان هه‌بوو له‌كۆسپ و خستنه‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی ئیحسان پاشای دیپلۆماتی كورد‌و هاوڕێ رۆشنگهرهكانیداو لایه‌نگری خۆیان بۆ سوڵتانی ئه‌ستانه‌و ده‌وڵه‌تی عوسمانی راگه‌یاند كهئالای ئیسلام و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئینگلیز‌و روسه‌كانی به‌رز كردبووه‌وه، له‌قۆناغێكی دواتردا دانیشتوانی كوردستانی عیراق (ویلایه‌تی موسڵ) به‌مه‌به‌ستی چوونه پاڵ ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عیراق و داماڵران له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ده‌نگیاندا.
وه‌رگێڕانی: كوردستانی نوێ
Adelmurad49@yahoo.com
Check Also
نووسینەوەی مێژوو بەپێی حەز و ئارەزوو!
چەند تێبینییەک لەسەر کتێبی مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد: ئەم کتێبە کە نووسەرەکەی سۆران حەمەڕەشە …