تێپه‌ڕبوونی 36 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كورده فه‌یلییه‌كاندا:
كوردی فه‌یلی به‌شێكن له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد. شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌كه‌وێته نێوان سنوری ده‌ستكردی عیراق – ئێرانه‌وه، سنوری فه‌یلییه‌كان له‌عیراقدا له باكوره‌وه ده‌ستپێده‌كات له‌شاره‌كانی (جه‌له‌ولاو قزرابات و شاره‌بان و خانه‌قی و مه‌نده‌لی) و ده‌ڕوات به‌ره‌و باشور تاكو شاره‌كانی عه‌لی غه‌ربی و به‌دره‌و جه‌سان و كوت نوعمانیهو عهزیزیه. زۆربه‌ی ئه‌م شار‌و گونده فه‌یلی نشینانه ده‌كه‌ونه پارێزگای واست (كوت) هه‌ندێكیان له‌پارێزگای میسان (عه‌مماره) و هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله. سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌كی ئیجگار زۆری كوردی فه‌یلی له‌ناو شاری به‌غدا له‌دێر زه‌مانه‌وه نیشته‌جێن، له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (حی ئهكراد، كفاح و شێخ) به‌كاری بازرگانییه‌وه خه‌ریك بوون. فه‌یلییه‌كان باوه‌ڕیانوایه كه به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان دروستكراوه‌و شارێكی كوردییه.
به‌ڵام سنوری نێشته‌جێبوونی فه‌یلییه‌كان له‌دیوی ئێران پارێزگاكانی (لوڕستان. كرماشان. ئیلام. خوزستان) و شاره‌كانی خوسره‌وی قه‌سر شیرین، كرماشان، ئیسلام ئابادی غه‌رب، عیلام. مهران و ئهندمیشك… له‌ئێران بهفهیلییهكان ده‌ڵێن لوڕ‌و پارێزگایه‌ك هه‌یه به‌ناوی ئوستانی لوڕستان.
فه‌یلی به‌وه كۆمه‌ڵه هۆزانه وتراوه كه له‌زنجیره چیای زاگرۆس (پشتكۆ و پێشكۆ) دا نیشته‌جێبوون.
فه‌یلییه‌كان له‌سه‌ر دینی ئیسلام و مه‌زهه‌بی شیعه، جعفری اثنی عشری.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه له‌ساڵی 1970 ـه‌وه كۆچی زۆره‌ملێی كورده فه‌یلییه‌كان ده‌ستیپێكردووه، له‌وكاته‌دا چوار هه‌زار كوردی فه‌یلی به‌زۆره‌ملێ ئاودیوی ئێران كران، تاكو له‌دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنی فاشی و ره‌گه‌ز په‌رسته‌وه، پیلانه‌كانی له‌ناوبردن و پاكتاوی ره‌گه‌زی كورده فه‌یلییه‌كان گه‌یشته قهلاپۆپه، له‌سه‌ره‌تای مانگی 4 /1980 (له‌ماوه‌ی 2ی نیسان تا 10ی نیسان) دا بڕیاری ژماره (666) ده‌رچوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه (ئه‌م بڕیاره باس له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقیان نیه، یان مامه‌ڵه‌یان كردووه تا به‌ده‌ستیبهێنن، پێویسته به‌زۆر بنێردرێنه‌وه بۆ ئێران)، بۆیه كۆچی زۆره‌ملێی فه‌یلییه‌كان بۆ ئێران و شاڵاوی گرتن و زیندانیكردن و بێسه‌روشوێن كردنی گه‌نجانی كوردی فه‌یلی په‌ره‌یسه‌ند، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه له‌ڕیشه‌دا بێگانه‌ن و عیراقی نین واته ئێرانین و مه‌ترسیان بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و عیراق هه‌یه، ڕۆژی 4/4/ به‌ساڵیادی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی دیاریكراوه.
بڕیاری ده‌ركردنی فه‌یلییه‌كان به‌نهێنی له‌لایه‌ن دیكتاتۆری عیراقه‌وه ده‌ركرابوو، له‌كاتێكدا فه‌یلییه‌كان له‌دێر زه‌مانه‌وه‌و پێش هاتنی ئاینی ئیسلام و عه‌ره‌ب، له‌م شوێنانه ژیاون كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كردوون.
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق – ئێرانیش (22/9/1981) ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ی خێراتر‌و به‌گوڕتر كرد. به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان شیعه‌ن و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه هاتوون، بوونیان له‌وڵاتی عیراقدا ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ئاژاوه‌گێڕی له‌ناوه‌وه‌ی وڵات، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق – ئێران‌دا به‌زۆر ئاودیوی سنوریان ده‌كردن و له‌هه‌ندێك شوێن له‌ناو كێڵگه‌ی لوغمدا به‌ڕێیان ده‌كردن كه سه‌دان كه‌سیان لێ ده‌كوژرا، ئه‌وه‌شی بگه‌ڕایه‌ته‌وه له‌دواوه ته‌قه‌یان لێده‌كردو ده‌یانكوشت.
له‌م تاوانه دژهمرۆڤانهیهدا (600-750) هه‌زار كوردی فه‌یلی به‌زۆر كۆچیان پێكرا بۆ ئێران، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها سه‌ڵت و قوڵت سواری ماشێنی سه‌ربازی ده‌كران و ئاودیوی سنوریان ده‌كردن، هه‌رچی ماڵ و موڵكیان هه‌بوو له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها زیاتر له 20000 بیست هه‌زار لاو و گه‌نجی فه‌یلی بێسه‌روشوێن كران و تائێستاش چاره‌نووسیان نادیاره‌و نازانرێت به چ شێوه‌یه‌ك له‌ناوبراون، دیارنه‌مان و شوێن بزربوونی سه‌دان سه‌ربازی كوردی فه‌یلی له‌كاتی شه‌ڕی عیراق ئێران‌دا. ئه‌مانه چه‌ندین تاوانی تر كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه ئه‌م كوردانه له‌تاقیگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیایی و چه‌كی بایۆلۆجیدا ئه‌زموونیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌و كوژراون، دواتر له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا كراون به‌ژێر خاكه‌وه، له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه كوردی فه‌یلیش هه‌بوون له‌ناویاندا، به‌ڵام به‌كارهێنانی فه‌یلییه‌كان له‌ئه‌زمونه‌كانی چه‌كی بایلۆجی و كیمیایی هێشتا به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌به‌رده‌س نیه.
رژێمی به‌عس هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ره‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌ی عیراقی له‌كوردانی فه‌یلی داماڵی. ئه‌مه سیاسه‌تی رژێم بوو ده‌رهه‌ق به‌كوردی فه‌یلی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری به‌عسییه‌كان له‌به‌رنامه‌یاندا بوو كه كوردی فه‌یلی له‌ناو عیراقدا پاكتاو بكه‌ن و بیسڕنه‌وه، چونكه كورد‌و شیعه بوون، ئه‌م دوو فاكته‌ره‌ش به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی قه‌ومی به‌عس ده‌هاتنه ئه‌ژماركردن.
كورده فه‌یلییه‌كان له‌ژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریدا توشی چه‌ندین كاره‌سات و مه‌ینه‌تی ژیان بوونه‌ته‌وه پاش كۆچپێكردنی زۆره‌ملێیان بۆ ئێران، له‌و وڵاته‌دا مافی په‌نابه‌ریان پێدرا، له‌كاتێكدا رژێم ده‌یوت ئه‌مانه له‌ڕیشه‌دا ئێرانی و مهجوسین. له‌ژیانی په‌نابه‌رێتیدا زۆرێك له‌كورده فه‌یلییه‌كان روویان له‌وڵاتی ئوسترالیا كرد‌و له‌ڕێگا چه‌ندین كاره‌ساتی تراژیدی به‌سه‌ریاندا هات به‌هۆی نوقمبوونی به‌له‌مه‌كانی گواستنه‌وه‌وه له‌ده‌ریادا.
له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق – ئێران‌دا زیاتر له 200 هه‌زار له‌خه‌ڵكی عیراق ئاواره‌ی ئێران بوون كه %65 یان كوردی فه‌یلی بوون.
له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق- ئێران‌دا، هه‌ڵمه‌تی كۆچی زۆره‌ملێ ته‌نها فه‌یلییه‌كانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو سه‌دان خێزانی تری كورد له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر دووچاری كۆچی زۆره‌ملێ كران بۆ ئێران، واته ئه‌و خێزانانه كه یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانیان به‌ڕیشه كوردی رۆژهه‌ڵات بوون (دایك یان باوك) نموونه‌ی ئه‌م تاوانه دوو خێزان بوون له‌گوندی گوڵپی هه‌ورامان، كه دوو كه‌سی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی شامیانی مه‌ریوان (سه‌وڵاوا)، به‌هۆی هاوسنورییهوه له‌دیوی هه‌ورامان خێزانیان پێكهێنا، له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌وانیش به‌سه‌ڵت و قوڵتی ئاودیوی ئێران كرانه‌وه.
ئه‌م تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به‌كوردی فه‌یلی كراون به‌پێی پێوه‌ره یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌چنه خانه‌ی تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و پاشان تاوانی جینۆساید، چونكه نیه‌تی له‌ناوبردنی فه‌یلییه‌كان به به‌رنامه بووه. گرتن و كوشتن و شوێن‌بزر كردن و كۆچی زۆره‌ملێ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكی خه‌ڵكانێك كه نه‌ژاد یان ئاینی جیاوازیان هه‌بێت. خۆی له‌خۆیدا تاوانی جینۆساید ده‌سه‌لمێنێت.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان بۆ زێدی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ناساندن و دانپێدانانی تاوانی كوشتن و گرتن و كۆچی زۆره‌ملێ فه‌یلییه‌كان وه‌ك تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی جینۆساید له‌لایه‌ن داداگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه له‌ڕۆژی 29/11/2010 بڕیاری له‌سه‌ردرا، ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كوردی فه‌یلی كراوه له‌عیراق (كۆچی زۆره‌ملێ، گرتن و كوشتن، سهرنوگم كردن، زه‌وتكردنی ماڵ و موڵك، هتد..، ئه‌مانه ده‌چنه خانه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه (جینۆساید)، (ئه‌م دادگا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حوكمی كاتی عیراقه‌وه دامه‌زراوه به‌پێی یاسای دادگایی باڵای تاوانكاری عیراق ژماره (10) له‌ساڵی 2005 دا بۆئه‌وه‌ی دادگای ئه‌و كه‌سانه بكات كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌ئه‌نجامدانی گه‌وره تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له‌عیراقدا له‌سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا).
دۆسیه‌ی تاوانی جینۆسایدی فه‌یلییه‌كان له 26/1/2009 ده‌ستیپێكردووه‌و له 29/11/2011 كۆتایی پێهاتووه، چل و چوار دانیشتنی دادگایی و ئاماده‌بوونی سه‌د سكالا كار‌و شاهید كۆتایی پێهات، به‌جینۆساید ناسێنرا له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌به‌غدا.
له‌م بڕیاره‌دا باس له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو مافه زه‌وتكراوه‌كانی هاووڵاتیانی كوردی فه‌یلی ده‌كات. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به‌گه‌رمی پێشوازی و پشتگیری ئه‌م بڕیاره‌یان كردووه، به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان داوه، به‌ڵام تائێستاش قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی فه‌یلییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه.
قسه‌ی بریقه‌داری به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتداری عیراق به‌رامبه‌ر فه‌یلییه‌كان، كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بڕیار به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كه، هێشتا به‌ته‌واوی مافی خۆیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه تائێستا زۆربه‌یان ئه‌و ماڵ و موڵك، خانوو، زه‌وی، باخ ..هتد كه داگیركرابوو بۆیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تائێستا زۆربه‌شیان ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ناسنامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2006 دا یاسای ژماره (666)ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی پوچه‌ڵكرایه‌وه‌و كاتی خۆی فه‌یلییه‌كان به‌م یاسایه وڵات به‌در كران كه‌مێك سوودبه‌خش بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراویان، تائێستا زیاتر له 6000 فه‌یلی ره‌گه‌زنامه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له 4500 فه‌یلی ناسنامه‌ی عیراقی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كێشه‌و گرفتی زۆر ناقۆڵا دێته رێگه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه عیراقی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن. هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراق له‌ڕێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی رژێمی له‌ناو چووه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵ و ده‌روونی فه‌یلییه‌كان ئازار ده‌دات واهه‌ست ده‌كه‌ن كه جارێكی تر كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له سی و سێهه‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلییه‌كاندا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق بۆ به‌رز راگرتنی یاده‌كه له‌بیرو هزری گه‌لی عیراقدا گشتاندنێكی بڵاوكرده‌وه به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كاندا كه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له (2- تا 9 ی نیسان) رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلییه‌كان ده‌كاته دروشمی خۆی (تاوانه‌كانی ڕژێمی له‌ناوچوو دژ به‌كورده فه‌یلییه‌كان تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه).
له‌په‌رله‌مانی عیراقیش له‌كۆبونه‌وه‌ی 3/4/2013 باس له‌وه كراوه كه پێویسته به‌زووترین كات قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی فه‌یلییه‌كان بكرێته‌وه تاكو شوێنه‌واری ئه‌و زوڵم و زۆره بسڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوو به‌سه‌ریاندا هاتووه، سه‌ره‌ڕای بڕیاری دانانی وێنه‌ی یه‌كێك له‌تاوانه تراژیدیه‌كانی كوردی فه‌یلی له‌سه‌ر دراوی نوێی عیراق. پولی عیراقی، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه كه بارته‌قای ئه‌و تاوانه بكرێته‌وه بۆ فه‌یلییه‌كان.
ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت بۆ فه‌یلییه‌كان ده‌بێت حكومه‌تی عیراق به‌ته‌واوی قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌ویان بكاته‌وه، ماڵ و موڵكی داگیركراویان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی شوێن بزرهكانیان ده‌ربخات. ره‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌ی عیراقیان بۆ بگێڕێته‌وه، داوای لێبوردنیان لێبكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه.
له‌كۆتاییدا ده‌كرێت بوترێت بۆچی رژێمی عیراق به‌تایبه‌ت دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان له‌ساڵی 1968 به‌دواوه، ئه‌م شێوازه هه‌ڵسوكه‌ته دوژمنكارانه‌یان له‌گه‌ڵ كورده فه‌یلییه‌كان كرد؟ وه‌ڵام:
یه‌كه‌م: كاریگه‌ری ئایدۆلۆژیای هیتله‌رو ستالین له‌سه‌ر رژێم به‌هۆكارێك داده‌نرێت بۆ سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی نه‌یارو دوژمنه‌كانی به‌عس كه خۆی له‌كۆمه‌ڵكوژی كورده فه‌یلییه‌كاندا ده‌بینییه‌وه.
دووه‌م: فه‌یلییه‌كان به‌شێكن له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌كردار سهلماندوویانهو به‌شداری شۆڕشه‌كانی كوردیان كردووه، بۆیه دژایه‌تیكردنیان هه‌میشه له‌به‌رنامه‌ی به‌عسدا بووه، (دژایه‌تی به‌شێك له‌گشت).
سێهه‌م: فه‌یلییه‌كان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سوننه زۆر به‌ئاشكرا دژیان بووه.
چواره‌م: به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌ی به‌رز له‌لایه‌ن فه‌یلییه‌كانه‌وه به‌تێكۆشان و ماندوبوونی خۆیان، به‌تایبه‌ت له‌پایته‌خت و گرتنه‌ده‌ستی ناوه‌نده بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و ئابورییه‌كان، ئه‌مش وایكرد له‌ڕژێم كه بیر لهلادانیان بكاته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ناوه‌نده ئابورییهكانیاندا بگرێت.
پێنجه‌م: یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و به‌ریتانیا بوو سوودیان لێوه‌رگرت تا عیراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مینه‌یه‌كی ئاینی وه‌ك سوننه به‌كاریبهێنێت و حكومڕانی عیراق بكات.
شه‌شه‌م: له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق – ئێران‌دا رژێم هه‌وڵیدا كورده فه‌یلییه‌كان ئاودیوی ئێران بكات، تا ئاڵۆزی و گرفتی زیاتر بۆ ئێران دروستبكات و سه‌رقاڵی بكات به‌كێشه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه.
له‌كۆتایی باسهكهماندا ناوی تاوانبارانی دۆسیه‌ی جینۆسایدی فه‌یلییه‌كان له‌دادگای باڵایی تاوانه‌كانی عیراقدا هاتوون ده‌نووسین، كه بڕیاری دادگایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه (به‌تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ، تاوانی جینۆساید، تاوانی پاكتاوی ره‌گه‌زی و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه..هتد) تاوانباركران و سزای خۆیان وه‌رگرت:
1- مزبان خضر هادی
2- سه‌عدون شاكر مه‌حمود
3- تارق عه‌زیز عیسا
4- ئه‌حمه‌د حسین خضر
5- عزیز ساڵح حسن
6- فاضل صلفیح محیمید
7- سه‌بعاوی ئیبراهیم الحسن
8- وه‌طبان ئیبراهیم الحسن
9- صابر عبدالعزیز حسین
10- محمد خضیر صباح
11- فاضل عباس ابراهیم
12- ایاد طه شهاب
13- نعمان علی محمه‌د سلێمان
14 عبدالحمید سلیمان ئیبراهیم
15- سعد ساڵح ئه‌حمه‌د
PUKmedia ئا/ د.ناجح گوڵپی – هه‌ڵه‌بجه