بزاڤ- مەردوخ-
و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
به پێی پاشماوه دێرینه به‌ده‌ست هاتوهكان و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كورد ئه‌كرێت به دوو به‌شه‌وه.به‌شى یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش زایین تاوه‌كو ئێستا خۆیان به‌كورد ناوبردوه. مێژوو زانه خۆی و بێگانه‌كان هه‌ر به كورد ناویان ئه‌به‌ن. به‌شى دووه‌م: بریتین له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له سه‌ده‌ی نۆهه‌مى پ ز خۆیان به ماد ناو بردوه مێژوو ناسه‌كانیش به مادی ناوی بردوون.
به‌شى یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له ئارارات، شاخه‌كانى جودیه‌وه هاتوون به درێژایی دیجله‌و فورات تا رۆژئاوای سوریا و شام و كه‌ناری ده‌ریای سپی و له رۆژههلاَتهوه تا كه‌نداوی عه‌ره‌ب و كه‌ناری ده‌ریای عومان بلاَوبونهتهوه(به‌مانه ئه‌وترێ منظومه‌ی زاگروس).
به‌شى دووه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له ئاسیای ناوه‌راسته‌وه به‌ره‌و رِۆژئاوا هاتوون، له‌وێوه به‌ره‌و خوارووی ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و ئاسپاهان – ئاكباتان – و لورِستان هاتوون. ئه‌م ناوچه‌یه پێ ی وتراوه ولاَتى میدیا. دیواری(مهدی) كه له نێوان بابل و(مابین النهرین) دایه زۆر گرنگه‌و به چاكی دروست كراوه له خشت و قیر. به یه‌كێك له شاكاره‌كانى ماد ئه‌زانرێ. هۆزه‌كانى كوردی رِۆژئاوا یانى كورده‌كانى زاگرۆس بریتین له
1- لۆلۆ 2- گوتى 3- كاسى(كاستۆ) 4- سورباو یا سوباریهۆزهكانى به‌شى دووه‌م یانى كورده‌كانى ئاسیاى ناوهرِاست بریتین له1- ماد 2- نایری3- كاردۆخ ئه‌م حه‌وت هۆزه بریتین له هۆزه بنهرِتیهكانى كورد كه ئه‌مانێش چه‌ندین هۆزو تیره‌و خێڵیان لێ جیا بۆته‌وه‌و له سه‌ر تاسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بلاَو بوونه‌ته‌وه.
هۆزه كوردهكانىبهشى ئارارات
1- لۆلۆ: ئه‌م هۆزه بریتین له كورده ئاراراتیه‌كان و پێش پێك هاتنى ده‌وڵه‌تى(جه‌مشیدی) له‌سه‌ده‌ی 37 پ ز یانى 3700 پ ز له ناوچه‌ی (لۆلۆم) كه ئه‌كه‌وێته نێوان كرماشان و به‌غداد فهرمانرِهوا بوون. هه‌ندێکی تر له مێژوو ناسان ئه‌ڵێن گوایه له ویلاتى(سوله‌یمانى) ئهمرِۆ و شاره‌زوور و زه‌هاو و حه‌لوان دا بوون. ئه‌م هۆزه ساڵی3700 پ ز له شهرِێكى سه‌ختا له‌گه‌ڵ (ئه‌كه‌ده‌كان) تێك ئه‌شكێن له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی (نه‌رامسینى كورِی سارگۆنى یه‌كه‌مدا) سه‌ركرده‌ی لۆلۆكان (شاتوون) بووه.(1) هه‌ندێ له مێژوو نووسه ئێرانیه‌كان به‌تایبه‌ت(شانامه) زۆر به نه‌زانانه نووسیویانه كورد له‌و رِاكردوانه پێك هاتوون كه‌له ترسى زوحاك داویانه شاخ. دكتور سپایزار له كتێبى – میسوپوتامى – دا ئه‌ڵێت: تابلۆیه‌كی دێرینه له زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه كه له سه‌ده‌ی(28)پ ز له سه‌رده‌مى (ئانۆبانین) فهرمانرِهوای لۆلۆ دا بوو. هه‌ندێ له فهرمانرِهوایانى ئاشور له سه‌ده‌كانى(19- 18)پ ز له هۆزی لۆلۆ بوون و له‌وه ئه‌چێ هه‌ندێكیشیان له سوریا ژیابن. به پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی كه له سه‌رده‌مى (ئاشورنازیپاڵ)دا به ده‌ست هاتووه ولاَتى لۆلۆ زۆر ئاوه‌دان بوه‌و خاوه‌نى گه‌لێ زانا‌و رِۆشن بیر بووه پیشه سازی تێدا په‌ره‌ی سه‌ندوه. ولاَتێكى پێشكه‌وتو بوه ئاشور نازیپال، گه‌لێ له زانا‌و رِۆشنبیرهكانى بردۆته ولاَتى ئاشور(ئۆلمسێد).1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 186 ته‌گلات پهلازهری دووه‌م به‌شێك له ئارامیهكانى میسوپوتامى بردوه بۆ ولاَتى لۆلۆ(1) (دكتور سپایزار) لۆلۆكان به بابا گه‌وره‌ی لورِ دائه‌نێت له كاتێكدا پاشماوه‌ی لۆلۆكان له (ژه‌نگارو عیراقدا) ماوه‌ته‌وه. هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان زمان و خوو رِهوشتى ئه‌وان و لورِهكاندا نییه. فهرمانرِهوایانى ئاشور گه‌لێ جار له‌گه‌ڵ لۆلۆكاندا به‌یه‌كدا هاتوون. شهرِی توند‌و تیژ له نێوانیاندا رِووی داوه. به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مه‌كانى ته‌گلات پالازارو، ئاداد نێراری، تۆكۆلی فیونۆرتا، ئاسورنازیرپال – به‌تایبه‌ت ئاسور نازیرپال چوار جار سوپای بۆ سه‌ر ولاَتى(لۆلۆ) هێناوه. له سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ ز ئاسور نازیرپال پایته‌ختى ولاَتى لۆلۆكان شاری(زهیمهری داگیر كردوه). پاش رِووخاندنى ده‌وڵه‌تى ئاشور و سه‌ره‌تای په‌یدا بوونى ده‌وڵه‌تى ماد ولاَتى لۆلۆیش بۆته ژێر ده‌سته‌ی فهرمانرِهوای ماد. به ته‌واوی سنووری ده‌وڵه‌تى لۆلۆ نه‌زانراوه، بهلاَم به‌پێی نه‌خشه‌ی كۆن ده‌سكه‌وته مێژینه‌كان سنووری ولاَتى لۆلۆ به‌م شێوه‌یه‌یه لای سه‌ره‌وه‌ی(زاموا) ناوچه‌ی (نامری)، پشتده‌ر و سه‌رده‌شت و لای رِۆژههلاَتهوه سوی و هاشمار و هارهار و هالمان.(2) لای خواره‌وه ویلایه‌تى(باراهسى و تۆكریش)ی عێلاَم بووه، له رِوژئاواوه (ئارباخا – ئارخا) یانى كه‌ركوكی ئێستا.
1. فۆرژ ل 432. هارهار له سه‌ده‌ی 8 پ.ز له‌لایه‌ن –سارگۆن-ه‌وه داگیر کراوه ناوی نا (کار شارۆگین) یانی شاری سارگۆن. له‌وانه‌یه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا بوبێت (ئه‌مین زه‌کی به‌گ)
ویلایه‌ته گرنگه‌كانى ولاَتى لۆلۆ بریتى بوه له (بابێت) یانى ناوچه‌ی بازیان هه‌روه‌ها (داگارا، كاكری، بارا، زهیمری، هۆدۆن، مسۆ، ئارزیر، قهلاَى ئاوزێ، كینسابا، پیره‌مه‌گرون). شاخه به‌رزه‌كانى ئه‌م ولاَته بریتى بووه له (لێسیر) یا (كینابا) یانى شاخى رِزگاری(1) و نیكدیم و نکدیم ئارا، سیماكی و(ئازیروی) یانى(ئهزمرِ) كۆلار، لارلار، سوانى و نیسپى، له‌وانه‌یه له شاخه‌كانى هه‌ورامان بن.رِوبارهكانى ئه‌م ولاَته : رِوباری(رِادنۆ). و(ئادێر)(سپایزار).
2- گوتى یا گودی: ئه‌مانه‌ش له هۆزه‌كانى به‌شى ئاراراتن یه‌پێى رِای چه‌ندین له رۆژههلاَت ناسه‌كان رِهگهزی بنهرِهتى كورد ئه‌مانن كه له چیاكانى زاگروس و ناوچه‌ی كه‌ركوك فهرمانرِهواییان كردوه. ئه‌م هۆزه‌له سه‌ده‌ی(37) پ ز یانى(3700) پ ز هێرشیان كردۆته سه‌ر ولاَتى بابل و سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و داگیریان كردوه و سوپای نه‌رامسینى كورِی سارگۆنیان شكاندوه. له‌و دوو تابلۆیه‌ی كه له سه‌رده‌مى (تۆكۆلی -ئایورتا)ی فهرمانرِهوای ئاشوردا نووسراوه له یه‌كێكیاندا ناوی -گوتى- و له تابلۆی دووه‌مدا ناوی(كورتى) هاتووه.لێره‌دا وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌م دوو ناوه به‌یه‌ك مانا هاتبێت. گوتى به‌شێكن له – كورتى – و له شاخى ئارارات-ن واته گوتى له بنهرِهتدا گودی یه كه پیتى(د) كراوه به(ت) چونكه گودی ناوی کۆنی شاخی ئاراراته.
1. رزگاری- ئاسور نازیرپاڵی فه‌رمانڕه‌وای ئاشور ئه‌ڵێن: ئه‌م شاخه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشورهکاندا تاکه شاخێکه نوك تیژ. نوکی وه‌کو نوکی نێزه تیژه (مسترم سێرک) له ئهسکلوپیدیای ئیسلامدا به‌رگی یه‌ک 106 ئه‌ڵێت نوسه‌رانی نه‌صاری به شاخی جودیان وتووه شاخی کوردان، شاخی نسییریش هه‌ر له ووڵاتی کوردانه.
تا سهدرمی ئیسلامیش به گودی یا به جودی ناو براوه به پێی مێژووی كۆن و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دێرین –گوتى- ناوی هۆزێكه له هۆزه‌كانى به‌شى ئارارات كه به ناوی شاخى گودی یه‌وه ناو نراون. له پاشدا چونه‌ته ناو كۆمه‌ڵی زاگرۆس و به‌ره‌و كه‌ركوك هاتوون له سه‌رده‌مى ئاشوریه‌كاندا به ویلایه‌تى (بۆتان و ئاشور) یان وتوه(گۆتیۆم) یانى ولاَتى گۆتى. (د. ئاوری رۆژههلاَت ناس) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت ” كاردۆ، كاردۆخى، كارتۆخى. كاردۆشى، كاردا، كارداك، كارداویه، كارتاویه، كوردی، كورتی، كورتهدی، كورتۆخی، كوردوانی، كوردیا، گوتی” ئه‌مانه هه‌مووى یه‌كن به‌یه‌ك ناو ناو ئه‌برێن.هه‌رچه‌نده له ناوه‌كاندا( تلفظ)یان جیاوازه، بهلاَم هه‌موویان به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌وترێن. ئه‌م رۆژههلاَت ناسه وشه‌ی (سیرتی) گۆرِیوه به كورتی و له‌و ناوانه‌دا ناوی بردوه. هه‌ر به‌م جۆره ئه‌م رۆژههلاَت ناسه كاردۆشیا یا كاردۆخی گه‌زنه‌فون و كاردای شۆمێر به كوردی ئهمرِۆ دائه‌نێ. ئه‌م وشانه له تابلۆیه‌كه‌وه وه‌رگیراون میژووی ئهگهرِێتهوه بۆ سه‌رده‌می فهرمانرِهوی (ئاردانانار)ی (لاگاش) له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 24) پ ز له‌و هۆیانه‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وی كه ناوه‌كان هه‌موویان هه‌ر شێوه‌یه‌ك نووسراون. به‌یه‌ك واتا دێن كه واتای – كورده – مێژوو ناسه‌كانیش هه‌مان رِایان هه‌یه.(1)
1. هۆزی میسۆپوتامیا ل 117 د. سپایزار
سه‌لمانازاری یه‌كه‌م فهرمانرِهوای ئاشور كه‌هه‌میشه له‌به‌ر بهرهكانێ و شهرِۆ شۆردا بووه له‌باره‌ی گۆتی یه‌كانه‌وه ئه‌ڵێت: “نیشتمانی گودی یه‌كان له(ئۆراندی) یانی(ئارارات)ه وه ده‌ست پێ ئه‌كات تا –كموخی- واته تۆرعابدین”.
3- كاسو یا كاسی: ئه‌م هۆزه كورده ئاراراتیه بۆ یه‌كه‌مجار له ناوچه‌ی كرماشان‌دا ده‌ركه‌وتون و له‌و ناوه‌دا جێ گیر بوون. ئه‌كه‌دیه‌كان پێ یان وتون(كاسۆ یا كاشۆ) به زمانی ئهكهدو ئاشور كاسۆیهو به زمانی كوردی(كاكۆ یا كاكه) یه و به پارسی(كاكا) یه‌و ووشه‌ی كاكاوه‌ند له‌مه‌وه وه‌رگیراوه، له ده‌وروبه‌ری شاری سنه چه‌ند دێ یه‌ك هه‌یه به‌ناوی(كاكۆ) له‌وانه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌شدا نیشته‌جێ بووبن. كاسیه‌كان به كورده رِۆژ په‌رسته‌كان ناو براون له سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی هاخامهنشینیهكاندا به‌هۆی هاتوچۆ كردنیانه‌وه له نێوان بابل و ئهكباتاندا هه‌موو ساڵێك باجیان له ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ندوه. ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره له‌گه‌ڵ كاسیه‌كاندا به‌شه‌ر هاتوه سه‌رداری رِۆمهكان(ئاینفۆنوس) به خاكی كاسی دا تیێپهرِی كردوه تا (ده‌ربه‌ند چی ته‌نگی گلو) ئازادۆگای چواره‌م نه‌وه‌ی (حامورابی بابلی) له ساڵی( 1977- 1956) پ ز له‌گه‌ڵ عێلاَمهكان په‌یمانێكی به‌ست دژی هێرشی كاسیه‌كان بۆ سه‌ر ولاَتى بابل كه چه‌ند جارێك هێرشیان كردوه‌و تا رۆژههلاَتى دیجله داگیریان كردوه.(1)
1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک 198 و پیرنیا ل 22
ساڵی(1960)پ ز سه‌رده‌می فهرمانرِاهویی (شمشوئایلونا)ی بابلی، كاسیه‌كان هیرشیان كردۆته سه‌ر بابل، بهلاَم نه‌یانتوانیوه داگیری بكه‌ن. دیسانه‌وه پاش دوو سه‌ده یانی ساڵی(1760)پ.ز كاسیه‌كان به هاوكاری (گودی و لۆلۆ)ی هاو رِهگهزی خۆیان به‌سه‌ركردایه‌تی (گاندیش) هێرشیان كردۆته سه‌ر بابل و توانیان داگیری بكه‌ن. ساڵی( 1710) پ ز ده‌وڵه‌تی شۆمێر كۆتایی پێ هاتووه. فهرمانرِهوای بابله‌كان – ئاگامیل – ویستویه‌تى ولاَتى عێلاَم داگیر بكات، بهلاَم نه‌یتوانیوه و به‌شكاوی گهرِاوهتهوه. یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی كاسی به ناوی (ئالتۆم باباش) له‌گه‌ڵ ئاگامیلی بابلی دا كه‌وتۆته شهرِو به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوه و ولاَتهكهی داگیر كردوون. پاش چه‌ند ساڵێك (ئاگۆم)ی برازای (ئالتوم بریاش) فهرمانرِهوای كاسی و بابل توانی قهلاَى شومێر یا قهلاَى (دورئا) بگرێت و بیخاته ژێر دهسهلاَتى خۆیه‌وه. پاش داگیر كردن و چه‌سپاندنی دهسهلاَتى هه‌ردوو ویلایه‌تی (سۆمه‌ره ئه‌كه‌د)ی ناونا (كاردۆنیا) نزیكه‌ی شه‌ش سه‌ده یانی(600) ساڵ فهرمانرِهواییان كرد. به یه‌كێك له چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا ناو ئه‌برا (میسر، هیشت، كاردۆنیا، میتانی) پانتایی و دهسهلاَتى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیه له دهستهلاَت و خاكی حامورابی گه‌وره‌تر بووه.پاش له‌ده‌ست چوونی فهرمانرِهواییان و رِووخاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كاسیه‌كان گهرِانهوه شۆینی بنهرِهتی خۆیان (زاگرۆس) و تا ده‌وروبه‌ری ساڵی له‌دایك بوونی مه‌سیح له ناوچه‌ی لورِستان مانه‌وه. له ئه‌نجامدا ناوی كاسی ورده ورده بیرچوه‌وه و نه‌ماو له بریتی وشه‌ی (لور) سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه میژو ناسه‌كان ئه‌ڵێن لورِهكان له نه‌وه‌ی كاسین. وشه‌ی “كاسی، كاسا، كاسای، كاشۆ، كاكۆ” هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ لورِدا نییه، بهلاَم له‌وه ئه‌چێ لورِهكان له تیره‌یه‌کی کاسیه‌کان بن ورده ورده سه‌ریان هه‌ڵدابێت وهۆزی کاسی یان له ناودا توابێته‌وه و به هه‌موویان وتبن لورِ. رۆژههلاَت ناسه‌كان گومانیان نی یه كه كاسیه‌كان له نه‌وه‌ی ئارین و زمانی كاسی زمانی ئاری یه. مسترهۆڵ ئه‌ڵێ زمانی كاسی له زمانه‌كانی كۆمه‌ڵی زاگرۆسه (هۆزه‌كان میسوپوتامی).
4- شۆباری یا سۆباری یا سورباو هۆری: أ. ئه‌م ناوه بۆ یه‌كه‌مجار به ناوی – سۆبێر – له تابلۆیه‌كی سه‌رده‌می (لۆگال ئانی مه‌ندۆ) سه‌ده‌ی سێیه‌می پ ز به‌ده‌ست هاتووه. ئه‌م ناوه له سه‌رده‌می ئه‌كه‌دیه‌كاندا ولاَتێكی زۆر گه‌وره بووه له سه‌رووی رِۆژئاوای عێلاَمهوه تا شاخی ئامانۆس(1)دهسهلاَتى بووه له پاشدا بۆته جێ نشینی برِێك له هۆزه كورده‌كانی به‌شی ئارارات. له پاشماوه‌ی ئاشوراكاندا وشه‌ی – سورباو – نوهسراوه و (حامورابی) ئه‌م ناوه‌ی به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی وتووه. لێره‌دا بۆمان رِوون ئه‌بێته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌ناوی – سوربا-وه هاتووه له (مابین النهرین) و سورباو ئهناطولی بوون.(2) ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م فهرمانرِهوای ئاشوریه‌كان له ساڵی(1100) پ ز ئابلوقه‌ی شارێكی سورباو ئه‌دات به‌ناوی (شیرش)(سۆربای، كارتی، موشكی) یه‌ك ئه‌گرن بۆ به‌ربه‌ست كردنی ئه‌و هێرشه. (مێژووی كۆنی ئاشوور) سورباویهكان له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی 10 پ ز دا ده‌وڵه‌تێكی بهدهسهلاَت بوون، بهلاَم له ده‌وروبه‌ری كۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی ئاشوردا كۆتایی به ئه‌مانیش هات و ناویان كوێر بوه‌وه‌و ناوی – نایری – هاته‌كایه‌وه. زۆر نزیكه ئه‌م هۆزه تیره‌یه‌ك بن له سۆرباویهكان و به هۆی زۆری دهسهلاَتیانهوه توانی بێتیان به‌سه‌ر سۆباریهكاندا زاڵ بن ناوی (نایری) یا (نائری) په‌یدا بووبێت. پاشماوه و نه‌وه‌ی نائری ئێستا له ناوچه‌ی شه‌مزینانه.
1. شاخی ئامانۆس شاخێکی زۆر به‌رزه ئه‌که‌وێته ویلایه‌تی ئهطنهوه، خه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئهطنه و حه‌ڵه‌ب به‌وێدا تێ په‌ڕ ئه‌کات.2. اقوام میسوپوتامی د. سپایزا
نووسه‌ری كتێبی(بابلستان) سێر(كینگ) و هه‌ندێ تر له رۆژههلاَت ناسه‌كان (میتانی)ش به یه‌كێك له لقه‌كانی كاسی ئه‌زانن، بهلاَم له كتیبی – هۆزه‌كانی میسوپوتامی – ل( 121، 125) دكتور سپایزار به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رِایه نووسراوه‌و ئه‌ڵێت: “میتانیه‌كان كه به‌شێكن له كۆمه‌ڵی (سوبارتۆ – سورباو) ئه‌م كۆمه‌ڵه له فوراتی ناوهرِاستدا یانی له نێوان موسڵ و ته‌رابلس دا نیشته‌جێ بوون”. له سه‌ده‌ی(16) پ ز ده‌وڵه‌تێكی بهدهسهلاَت بوون. ئه‌م ده‌وڵه‌ته وه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسمان كرد یه‌كێك بووه له چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جیهان(میسر، هیتت، كاردونیا، میتانی). پایته‌ختی میتانیه‌كان شاری(واشۆگانی) بووه. نامه‌یه‌ك له‌م دواییه‌دا دۆزرایه‌وه باسی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی میتانی و میسر ئه‌كات بریتی یه له( 600) دێرِو به زمانی ئه‌كه‌دی نوسراوه له لایه‌ن (توشراتا)ی فهرمانرِهوای میتانی یه‌وه نامه‌كه نووسراوه. (بۆرك)ی رۆژههلاَت ناس ئه‌ڵێ: “ئه‌و نامه‌یه تێكه‌ڵ بوه له‌گه‌ڵ زمانی قه‌فقازی یانی به كوردی قه‌فقازی نووسراوه‌و به زمانی ئه‌كه‌دی یانی زمانی ئه‌كه‌دی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی رِهسمی بووه”. له ناوچه‌ی كه‌ركوك چه‌ند هه‌زار پاشماوه له ده‌وڵه‌تی سوباری جێ ماوه‌و له شاری (بۆغازكوی)یش چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی تر به‌ده‌ست هاتووه. (جونسۆن)ی رۆژههلاَت ناس ئه‌ڵێت: ناو‌و نیشانی میتانی ته‌نها به خێزانی فهرمانرِهوای میتانی وتراوه ئه‌سڵی ده‌وڵه‌ته‌كه سۆباری بووه. ناوی ویلایه‌ته‌كه (هانی گلبات) بووه ئه‌م رِاپۆرته له پاشماوه دێرینه‌كانی كه‌ركوك نزیكه. له سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی (ئاشور نازیرپاڵ)دا ورده ورده دهسهلاَتى میتانیه‌كان كه‌م بوه‌وه له پاشدا له‌ناو چوون، وه‌ك باسمان كرد ده‌وڵه‌تی میتانیه‌كان له سه‌ده‌ی( 16) پ ز دا زۆر دهسهلاَتدار . ولاَتى سوریا و عاموور و به‌شێ له كوردستانی رِۆژئاوا (ئارباخا) ویلایه‌تی ئاشور له‌ژیر دهسهلاَت و فه‌رمانی میتانییهكاندا بووه.دانیشتوانی میسری كۆن به میتانیه‌كانیان وتوه – ناهاری – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دیجله‌وه نزیك بوون. له‌وه ئه‌چێ وشه‌ی ناهاری وشه‌ی (نائری) لێوه هاتبێ. (سێر سدنی سمیث) ئه‌ڵێ به‌شی رِۆژئاوای دیجله‌ی سۆباری به (هۆری) به‌ناوبانگ بووه. سپایزار ئه‌ڵێ له‌وه ئه‌چێ لقی میسوپوتامی و هوری له‌ژێر ناوی – سۆباری – دا ناسرابێت. ئه‌و كتێبه مێژووییانه‌ی ده‌رباره‌ی كورد نووسراون ناوی هۆزه‌كانی هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك تۆمار كردوه، كه ئه‌مه‌ش هۆی نه‌شاره‌زایی ئه‌و نوسه‌رانه‌ن پرۆفیسۆر سپایزار له كتێبی میسوپوتامی ل( 116) دا ئه‌ڵیت ئه‌م رِایه راسته‌و ئه‌نوسێ (هۆری) به‌م چه‌ند جۆره له كتێبه‌كاندا نووسراوه (هۆری، هۆریت، هۆرلۆ، هۆرلاش، هۆرهه، كورد هۆرۆهه، هاری، موری). له باره‌ی میتانیه‌وه ئه‌م ناوانه‌ی نوسیوه (میانی و میتلانی) هه‌روه‌ها له باسی لۆلۆكاندا (لۆلۆ، لۆلۆم، لۆلۆمی، لۆلۆیو، لۆلۆیوم، نۆلۆ)ی به‌كار هێناوه له‌باسی ماده‌كاندا وشه‌ی (مادا، ئامادا، ئامادای، مهد، مید، میدی، میدیا)ی به‌كار هێناوه له باسی كاسیه‌كاندا (كلسی، كلسا، كاسای، كاسۆ، كاشۆ، كاكۆ)ی به‌كار هێناوه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه ناوی كورد له جه‌ند زه‌مان و كاتێكدا جۆراو جۆر هه‌ریه‌كه به‌جۆرێ ناوی بردوه. دوچاری چه‌نده‌ها ناوی سه‌یر بووه. جه‌ند رۆژههلاَت ناسێك رِایان وایه كه ئه‌م ناو ئاڵوگۆرِ كردنه هیچ كار ناكاته سه‌ر ناوی (كورد). ئه‌و ووشانه هه‌ریه‌كه ده‌رباره‌ی هۆزێك یا تیره‌یه‌ك یا به‌شێك له كورد و تراوه. بیگانه‌كانی كورد كۆمه‌ڵ و هۆزو تیره‌كانی كوردیان به‌یه‌ك ناو ناو نه‌بردوه بۆ نموونه (سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی) یه‌كان به كوردیان وتووه (گوتی، یا گودی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چیای جودی یه‌وه هاتونه خواره‌وه ئاشورو ئارامیه‌كان ووشه‌ی (گوتی، كوتی، كورتی، كارتی، كاردۆ، كاردا، كاردان، كارداك، كاركهتان)یان به‌كار هێناوه ئێرانیه‌كان (كورت‌و، كورتهوی، كورداها، كوردها، سیرتی)یان به‌كار هێناوه رِۆم و رِۆمانیهكان (كاردۆسوی. كاردۆشوی، كاردۆخۆی، كاردۆك، كاردۆكیا، كوردوكی، كاردۆخی)یان وتووه. ئه‌رمه‌نیه‌كان (كودروئانی، كورخی، كورتیخ، كورچخ)یان به‌كار هێناوه. عه‌ره‌به‌كان وتویانه (كرد، كورد، كردی، كوردی، جورد، جوردی، جودی، كاردۆی، كاردا، كارتاویه). رِووسهكان وتویاته (قورت، قورد، قرن). ته‌نها پرۆفیسۆر سپایزار ئه‌م رِایهی نی یه به‌ڵكو زانایانی تری وه‌ك مستر دراوهرو نولدكهو هارفمان… هتد. هه‌مان رِایان هه‌یه. ئه‌م ئاڵ و گۆرِو جۆره‌ها ناوه په‌یوه‌ندى به سه‌ده‌كانی پێشوو نی یه. به‌ڵكو ئێستاش ههروابه هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر گه‌له به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناوی هۆزێك یا گه‌لێك یا ولاَتێكی تر ئه‌بات.(1) بۆ وێنه له كۆندا به ئێران وتراوه (سفن) له پاشدا بووه به ئاریا ئه‌مجا پێشدادیه عه‌جه‌م و ئاریان له كۆتاییدا ئێران و پارس. سه‌لمانازار وتویه (پارسوا) ئه‌وروپیه‌كان وتویانه (پرس) رِوسهكان وتویانه (برسیا) عه‌ره‌ب وتویه (فارس) یا عه‌جه‌م. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵوو گۆرِهش ته‌نها مه‌به‌ست له یه‌ك وشه‌یه، بهلاَم هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه به جۆرێك ناوی بردوه.
1. کورد و فارس به یابان ده‌ڵێن ژابۆن، فارسه‌کان به پۆڵه‌نده ده‌ڵێن (له‌هستان) و به ده‌لهی ده‌ڵێن ده‌لی هۆزه بنهرِتیهكانى كورد به پێی پاشماوه دێرینه به‌ده‌ست هاتوهكان و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كورد ئه‌كرێت به دوو به‌شه‌وه.به‌شى یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش زایین تاوه‌كو ئێستا خۆیان به‌كورد ناوبردوه. مێژوو زانه خۆی و بێگانه‌كان هه‌ر به كورد ناویان ئه‌به‌ن. به‌شى دووه‌م: بریتین له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له سه‌ده‌ی نۆهه‌مى پ ز خۆیان به ماد ناو بردوه مێژوو ناسه‌كانیش به مادی ناوی بردوون. به‌شى یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له ئارارات، شاخه‌كانى جودیه‌وه هاتوون به درێژایی دیجله‌و فورات تا رۆژئاوای سوریا و شام و كه‌ناری ده‌ریای سپی و له رۆژههلاَتهوه تا كه‌نداوی عه‌ره‌ب و كه‌ناری ده‌ریای عومان بلاَوبونهتهوه(به‌مانه ئه‌وترێ منظومه‌ی زاگروس).به‌شى دووه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له ئاسیای ناوه‌راسته‌وه به‌ره‌و رِۆژئاوا هاتوون، له‌وێوه به‌ره‌و خوارووی ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و ئاسپاهان – ئاكباتان – و لورِستان هاتوون. ئه‌م ناوچه‌یه پێ ی وتراوه ولاَتى میدیا. دیواری(مهدی) كه له نێوان بابل و(مابین النهرین) دایه زۆر گرنگه‌و به چاكی دروست كراوه له خشت و قیر. به یه‌كێك له شاكاره‌كانى ماد ئه‌زانرێ. هۆزه‌كانى كوردی رِۆژئاوا یانى كورده‌كانى زاگرۆس بریتین له 1- لۆلۆ 2- گوتى 3- كاسى(كاستۆ) 4- سورباو یا سوباریهۆزهكانى به‌شى دووه‌م یانى كورده‌كانى ئاسیاى ناوهرِاست بریتین له1- ماد 2- نایری3- كاردۆخ ئه‌م حه‌وت هۆزه بریتین له هۆزه بنهرِتیهكانى كورد كه ئه‌مانێش چه‌ندین هۆزو تیره‌و خێڵیان لێ جیا بۆته‌وه‌و له سه‌ر تاسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بلاَو بوونه‌ته‌وه.هۆزه كوردهكانىبهشى ئارارات1- لۆلۆ: ئه‌م هۆزه بریتین له كورده ئاراراتیه‌كان و پێش پێك هاتنى ده‌وڵه‌تى(جه‌مشیدی) له‌سه‌ده‌ی 37 پ ز یانى 3700 پ ز له ناوچه‌ی (لۆلۆم) كه ئه‌كه‌وێته نێوان كرماشان و به‌غداد فهرمانرِهوا بوون. هه‌ندێکی تر له مێژوو ناسان ئه‌ڵێن گوایه له ویلاتى(سوله‌یمانى) ئهمرِۆ و شاره‌زوور و زه‌هاو و حه‌لوان دا بوون. ئه‌م هۆزه ساڵی3700 پ ز له شهرِێكى سه‌ختا له‌گه‌ڵ (ئه‌كه‌ده‌كان) تێك ئه‌شكێن له سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی (نه‌رامسینى كورِی سارگۆنى یه‌كه‌مدا) سه‌ركرده‌ی لۆلۆكان (شاتوون) بووه.(1) هه‌ندێ له مێژوو نووسه ئێرانیه‌كان به‌تایبه‌ت(شانامه) زۆر به نه‌زانانه نووسیویانه كورد له‌و رِاكردوانه پێك هاتوون كه‌له ترسى زوحاك داویانه شاخ. دكتور سپایزار له كتێبى – میسوپوتامى – دا ئه‌ڵێت: تابلۆیه‌كی دێرینه له زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه كه له سه‌ده‌ی(28)پ ز له سه‌رده‌مى (ئانۆبانین) فهرمانرِهوای لۆلۆ دا بوو. هه‌ندێ له فهرمانرِهوایانى ئاشور له سه‌ده‌كانى(19- 18)پ ز له هۆزی لۆلۆ بوون و له‌وه ئه‌چێ هه‌ندێكیشیان له سوریا ژیابن. به پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی كه له سه‌رده‌مى (ئاشورنازیپاڵ)دا به ده‌ست هاتووه ولاَتى لۆلۆ زۆر ئاوه‌دان بوه‌و خاوه‌نى گه‌لێ زانا‌و رِۆشن بیر بووه پیشه سازی تێدا په‌ره‌ی سه‌ندوه. ولاَتێكى پێشكه‌وتو بوه ئاشور نازیپال، گه‌لێ له زانا‌و رِۆشنبیرهكانى بردۆته ولاَتى ئاشور(ئۆلمسێد).1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 186 ته‌گلات پهلازهری دووه‌م به‌شێك له ئارامیهكانى میسوپوتامى بردوه بۆ ولاَتى لۆلۆ(1) (دكتور سپایزار) لۆلۆكان به بابا گه‌وره‌ی لورِ دائه‌نێت له كاتێكدا پاشماوه‌ی لۆلۆكان له (ژه‌نگارو عیراقدا) ماوه‌ته‌وه. هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان زمان و خوو رِهوشتى ئه‌وان و لورِهكاندا نییه. فهرمانرِهوایانى ئاشور گه‌لێ جار له‌گه‌ڵ لۆلۆكاندا به‌یه‌كدا هاتوون. شهرِی توند‌و تیژ له نێوانیاندا رِووی داوه. به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مه‌كانى ته‌گلات پالازارو، ئاداد نێراری، تۆكۆلی فیونۆرتا، ئاسورنازیرپال – به‌تایبه‌ت ئاسور نازیرپال چوار جار سوپای بۆ سه‌ر ولاَتى(لۆلۆ) هێناوه. له سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ ز ئاسور نازیرپال پایته‌ختى ولاَتى لۆلۆكان شاری(زهیمهری داگیر كردوه). پاش رِووخاندنى ده‌وڵه‌تى ئاشور و سه‌ره‌تای په‌یدا بوونى ده‌وڵه‌تى ماد ولاَتى لۆلۆیش بۆته ژێر ده‌سته‌ی فهرمانرِهوای ماد. به ته‌واوی سنووری ده‌وڵه‌تى لۆلۆ نه‌زانراوه، بهلاَم به‌پێی نه‌خشه‌ی كۆن ده‌سكه‌وته مێژینه‌كان سنووری ولاَتى لۆلۆ به‌م شێوه‌یه‌یه لای سه‌ره‌وه‌ی(زاموا) ناوچه‌ی (نامری)، پشتده‌ر و سه‌رده‌شت و لای رِۆژههلاَتهوه سوی و هاشمار و هارهار و هالمان.(2) لای خواره‌وه ویلایه‌تى(باراهسى و تۆكریش)ی عێلاَم بووه، له رِوژئاواوه (ئارباخا – ئارخا) یانى كه‌ركوكی ئێستا.1. فۆرژ ل 432. هارهار له سه‌ده‌ی 8 پ.ز له‌لایه‌ن –سارگۆن-ه‌وه داگیر کراوه ناوی نا (کار شارۆگین) یانی شاری سارگۆن. له‌وانه‌یه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا بوبێت (ئه‌مین زه‌کی به‌گ)ویلایه‌ته گرنگه‌كانى ولاَتى لۆلۆ بریتى بوه له (بابێت) یانى ناوچه‌ی بازیان هه‌روه‌ها (داگارا، كاكری، بارا، زهیمری، هۆدۆن، مسۆ، ئارزیر، قهلاَى ئاوزێ، كینسابا، پیره‌مه‌گرون). شاخه به‌رزه‌كانى ئه‌م ولاَته بریتى بووه له (لێسیر) یا (كینابا) یانى شاخى رِزگاری(1) و نیكدیم و نکدیم ئارا، سیماكی و(ئازیروی) یانى(ئهزمرِ) كۆلار، لارلار، سوانى و نیسپى، له‌وانه‌یه له شاخه‌كانى هه‌ورامان بن.رِوبارهكانى ئه‌م ولاَته : رِوباری(رِادنۆ). و(ئادێر)(سپایزار). 2- گوتى یا گودی: ئه‌مانه‌ش له هۆزه‌كانى به‌شى ئاراراتن یه‌پێى رِای چه‌ندین له رۆژههلاَت ناسه‌كان رِهگهزی بنهرِهتى كورد ئه‌مانن كه له چیاكانى زاگروس و ناوچه‌ی كه‌ركوك فهرمانرِهواییان كردوه. ئه‌م هۆزه‌له سه‌ده‌ی(37) پ ز یانى(3700) پ ز هێرشیان كردۆته سه‌ر ولاَتى بابل و سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و داگیریان كردوه و سوپای نه‌رامسینى كورِی سارگۆنیان شكاندوه. له‌و دوو تابلۆیه‌ی كه له سه‌رده‌مى (تۆكۆلی -ئایورتا)ی فهرمانرِهوای ئاشوردا نووسراوه له یه‌كێكیاندا ناوی -گوتى- و له تابلۆی دووه‌مدا ناوی(كورتى) هاتووه.لێره‌دا وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌م دوو ناوه به‌یه‌ك مانا هاتبێت. گوتى به‌شێكن له – كورتى – و له شاخى ئارارات-ن واته گوتى له بنهرِهتدا گودی یه كه پیتى(د) كراوه به(ت) چونكه گودی ناوی کۆنی شاخی ئاراراته. 1. رزگاری- ئاسور نازیرپاڵی فه‌رمانڕه‌وای ئاشور ئه‌ڵێن: ئه‌م شاخه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشورهکاندا تاکه شاخێکه نوك تیژ. نوکی وه‌کو نوکی نێزه تیژه (مسترم سێرک) له ئهسکلوپیدیای ئیسلامدا به‌رگی یه‌ک 106 ئه‌ڵێت نوسه‌رانی نه‌صاری به شاخی جودیان وتووه شاخی کوردان، شاخی نسییریش هه‌ر له ووڵاتی کوردانه.تا سهدرمی ئیسلامیش به گودی یا به جودی ناو براوه به پێی مێژووی كۆن و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دێرین –گوتى- ناوی هۆزێكه له هۆزه‌كانى به‌شى ئارارات كه به ناوی شاخى گودی یه‌وه ناو نراون. له پاشدا چونه‌ته ناو كۆمه‌ڵی زاگرۆس و به‌ره‌و كه‌ركوك هاتوون له سه‌رده‌مى ئاشوریه‌كاندا به ویلایه‌تى (بۆتان و ئاشور) یان وتوه(گۆتیۆم) یانى ولاَتى گۆتى. (د. ئاوری رۆژههلاَت ناس) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت ” كاردۆ، كاردۆخى، كارتۆخى. كاردۆشى، كاردا، كارداك، كارداویه، كارتاویه، كوردی، كورتی، كورتهدی، كورتۆخی، كوردوانی، كوردیا، گوتی” ئه‌مانه هه‌مووى یه‌كن به‌یه‌ك ناو ناو ئه‌برێن.هه‌رچه‌نده له ناوه‌كاندا( تلفظ)یان جیاوازه، بهلاَم هه‌موویان به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌وترێن. ئه‌م رۆژههلاَت ناسه وشه‌ی (سیرتی) گۆرِیوه به كورتی و له‌و ناوانه‌دا ناوی بردوه. هه‌ر به‌م جۆره ئه‌م رۆژههلاَت ناسه كاردۆشیا یا كاردۆخی گه‌زنه‌فون و كاردای شۆمێر به كوردی ئهمرِۆ دائه‌نێ. ئه‌م وشانه له تابلۆیه‌كه‌وه وه‌رگیراون میژووی ئهگهرِێتهوه بۆ سه‌رده‌می فهرمانرِهوی (ئاردانانار)ی (لاگاش) له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 24) پ ز له‌و هۆیانه‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وی كه ناوه‌كان هه‌موویان هه‌ر شێوه‌یه‌ك نووسراون. به‌یه‌ك واتا دێن كه واتای – كورده – مێژوو ناسه‌كانیش هه‌مان رِایان هه‌یه.(1)1. هۆزی میسۆپوتامیا ل 117 د. سپایزارسهلمانازاری یه‌كه‌م فهرمانرِهوای ئاشور كه‌هه‌میشه له‌به‌ر بهرهكانێ و شهرِۆ شۆردا بووه له‌باره‌ی گۆتی یه‌كانه‌وه ئه‌ڵێت: “نیشتمانی گودی یه‌كان له(ئۆراندی) یانی(ئارارات)ه وه ده‌ست پێ ئه‌كات تا –كموخی- واته تۆرعابدین”. 3- كاسو یا كاسی: ئه‌م هۆزه كورده ئاراراتیه بۆ یه‌كه‌مجار له ناوچه‌ی كرماشان‌دا ده‌ركه‌وتون و له‌و ناوه‌دا جێ گیر بوون. ئه‌كه‌دیه‌كان پێ یان وتون(كاسۆ یا كاشۆ) به زمانی ئهكهدو ئاشور كاسۆیهو به زمانی كوردی(كاكۆ یا كاكه) یه و به پارسی(كاكا) یه‌و ووشه‌ی كاكاوه‌ند له‌مه‌وه وه‌رگیراوه، له ده‌وروبه‌ری شاری سنه چه‌ند دێ یه‌ك هه‌یه به‌ناوی(كاكۆ) له‌وانه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌شدا نیشته‌جێ بووبن. كاسیه‌كان به كورده رِۆژ په‌رسته‌كان ناو براون له سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی هاخامهنشینیهكاندا به‌هۆی هاتوچۆ كردنیانه‌وه له نێوان بابل و ئهكباتاندا هه‌موو ساڵێك باجیان له ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ندوه. ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره له‌گه‌ڵ كاسیه‌كاندا به‌شه‌ر هاتوه سه‌رداری رِۆمهكان(ئاینفۆنوس) به خاكی كاسی دا تیێپهرِی كردوه تا (ده‌ربه‌ند چی ته‌نگی گلو) ئازادۆگای چواره‌م نه‌وه‌ی (حامورابی بابلی) له ساڵی( 1977- 1956) پ ز له‌گه‌ڵ عێلاَمهكان په‌یمانێكی به‌ست دژی هێرشی كاسیه‌كان بۆ سه‌ر ولاَتى بابل كه چه‌ند جارێك هێرشیان كردوه‌و تا رۆژههلاَتى دیجله داگیریان كردوه.(1) 1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک 198 و پیرنیا ل 22ساڵی(1960)پ ز سه‌رده‌می فهرمانرِاهویی (شمشوئایلونا)ی بابلی، كاسیه‌كان هیرشیان كردۆته سه‌ر بابل، بهلاَم نه‌یانتوانیوه داگیری بكه‌ن. دیسانه‌وه پاش دوو سه‌ده یانی ساڵی(1760)پ.ز كاسیه‌كان به هاوكاری (گودی و لۆلۆ)ی هاو رِهگهزی خۆیان به‌سه‌ركردایه‌تی (گاندیش) هێرشیان كردۆته سه‌ر بابل و توانیان داگیری بكه‌ن. ساڵی( 1710) پ ز ده‌وڵه‌تی شۆمێر كۆتایی پێ هاتووه. فهرمانرِهوای بابله‌كان – ئاگامیل – ویستویه‌تى ولاَتى عێلاَم داگیر بكات، بهلاَم نه‌یتوانیوه و به‌شكاوی گهرِاوهتهوه. یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی كاسی به ناوی (ئالتۆم باباش) له‌گه‌ڵ ئاگامیلی بابلی دا كه‌وتۆته شهرِو به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوه و ولاَتهكهی داگیر كردوون. پاش چه‌ند ساڵێك (ئاگۆم)ی برازای (ئالتوم بریاش) فهرمانرِهوای كاسی و بابل توانی قهلاَى شومێر یا قهلاَى (دورئا) بگرێت و بیخاته ژێر دهسهلاَتى خۆیه‌وه. پاش داگیر كردن و چه‌سپاندنی دهسهلاَتى هه‌ردوو ویلایه‌تی (سۆمه‌ره ئه‌كه‌د)ی ناونا (كاردۆنیا) نزیكه‌ی شه‌ش سه‌ده یانی(600) ساڵ فهرمانرِهواییان كرد. به یه‌كێك له چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا ناو ئه‌برا (میسر، هیشت، كاردۆنیا، میتانی) پانتایی و دهسهلاَتى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیه له دهستهلاَت و خاكی حامورابی گه‌وره‌تر بووه.پاش له‌ده‌ست چوونی فهرمانرِهواییان و رِووخاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كاسیه‌كان گهرِانهوه شۆینی بنهرِهتی خۆیان (زاگرۆس) و تا ده‌وروبه‌ری ساڵی له‌دایك بوونی مه‌سیح له ناوچه‌ی لورِستان مانه‌وه. له ئه‌نجامدا ناوی كاسی ورده ورده بیرچوه‌وه و نه‌ماو له بریتی وشه‌ی (لور) سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه میژو ناسه‌كان ئه‌ڵێن لورِهكان له نه‌وه‌ی كاسین. وشه‌ی “كاسی، كاسا، كاسای، كاشۆ، كاكۆ” هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ لورِدا نییه، بهلاَم له‌وه ئه‌چێ لورِهكان له تیره‌یه‌کی کاسیه‌کان بن ورده ورده سه‌ریان هه‌ڵدابێت وهۆزی کاسی یان له ناودا توابێته‌وه و به هه‌موویان وتبن لورِ. رۆژههلاَت ناسه‌كان گومانیان نی یه كه كاسیه‌كان له نه‌وه‌ی ئارین و زمانی كاسی زمانی ئاری یه. مسترهۆڵ ئه‌ڵێ زمانی كاسی له زمانه‌كانی كۆمه‌ڵی زاگرۆسه (هۆزه‌كان میسوپوتامی). 4- شۆباری یا سۆباری یا سورباو هۆری: أ. ئه‌م ناوه بۆ یه‌كه‌مجار به ناوی – سۆبێر – له تابلۆیه‌كی سه‌رده‌می (لۆگال ئانی مه‌ندۆ) سه‌ده‌ی سێیه‌می پ ز به‌ده‌ست هاتووه. ئه‌م ناوه له سه‌رده‌می ئه‌كه‌دیه‌كاندا ولاَتێكی زۆر گه‌وره بووه له سه‌رووی رِۆژئاوای عێلاَمهوه تا شاخی ئامانۆس(1)دهسهلاَتى بووه له پاشدا بۆته جێ نشینی برِێك له هۆزه كورده‌كانی به‌شی ئارارات. له پاشماوه‌ی ئاشوراكاندا وشه‌ی – سورباو – نوهسراوه و (حامورابی) ئه‌م ناوه‌ی به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی وتووه. لێره‌دا بۆمان رِوون ئه‌بێته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌ناوی – سوربا-وه هاتووه له (مابین النهرین) و سورباو ئهناطولی بوون.(2) ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م فهرمانرِهوای ئاشوریه‌كان له ساڵی(1100) پ ز ئابلوقه‌ی شارێكی سورباو ئه‌دات به‌ناوی (شیرش)(سۆربای، كارتی، موشكی) یه‌ك ئه‌گرن بۆ به‌ربه‌ست كردنی ئه‌و هێرشه. (مێژووی كۆنی ئاشوور) سورباویهكان له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی 10 پ ز دا ده‌وڵه‌تێكی بهدهسهلاَت بوون، بهلاَم له ده‌وروبه‌ری كۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی ئاشوردا كۆتایی به ئه‌مانیش هات و ناویان كوێر بوه‌وه‌و ناوی – نایری – هاته‌كایه‌وه. زۆر نزیكه ئه‌م هۆزه تیره‌یه‌ك بن له سۆرباویهكان و به هۆی زۆری دهسهلاَتیانهوه توانی بێتیان به‌سه‌ر سۆباریهكاندا زاڵ بن ناوی (نایری) یا (نائری) په‌یدا بووبێت. پاشماوه و نه‌وه‌ی نائری ئێستا له ناوچه‌ی شه‌مزینانه. 1. شاخی ئامانۆس شاخێکی زۆر به‌رزه ئه‌که‌وێته ویلایه‌تی ئهطنهوه، خه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئهطنه و حه‌ڵه‌ب به‌وێدا تێ په‌ڕ ئه‌کات.2. اقوام میسوپوتامی د. سپایزانووسهری كتێبی(بابلستان) سێر(كینگ) و هه‌ندێ تر له رۆژههلاَت ناسه‌كان (میتانی)ش به یه‌كێك له لقه‌كانی كاسی ئه‌زانن، بهلاَم له كتیبی – هۆزه‌كانی میسوپوتامی – ل( 121، 125) دكتور سپایزار به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رِایه نووسراوه‌و ئه‌ڵێت: “میتانیه‌كان كه به‌شێكن له كۆمه‌ڵی (سوبارتۆ – سورباو) ئه‌م كۆمه‌ڵه له فوراتی ناوهرِاستدا یانی له نێوان موسڵ و ته‌رابلس دا نیشته‌جێ بوون”. له سه‌ده‌ی(16) پ ز ده‌وڵه‌تێكی بهدهسهلاَت بوون. ئه‌م ده‌وڵه‌ته وه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسمان كرد یه‌كێك بووه له چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جیهان(میسر، هیتت، كاردونیا، میتانی). پایته‌ختی میتانیه‌كان شاری(واشۆگانی) بووه. نامه‌یه‌ك له‌م دواییه‌دا دۆزرایه‌وه باسی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی میتانی و میسر ئه‌كات بریتی یه له( 600) دێرِو به زمانی ئه‌كه‌دی نوسراوه له لایه‌ن (توشراتا)ی فهرمانرِهوای میتانی یه‌وه نامه‌كه نووسراوه. (بۆرك)ی رۆژههلاَت ناس ئه‌ڵێ: “ئه‌و نامه‌یه تێكه‌ڵ بوه له‌گه‌ڵ زمانی قه‌فقازی یانی به كوردی قه‌فقازی نووسراوه‌و به زمانی ئه‌كه‌دی یانی زمانی ئه‌كه‌دی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی رِهسمی بووه”. له ناوچه‌ی كه‌ركوك چه‌ند هه‌زار پاشماوه له ده‌وڵه‌تی سوباری جێ ماوه‌و له شاری (بۆغازكوی)یش چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی تر به‌ده‌ست هاتووه. (جونسۆن)ی رۆژههلاَت ناس ئه‌ڵێت: ناو‌و نیشانی میتانی ته‌نها به خێزانی فهرمانرِهوای میتانی وتراوه ئه‌سڵی ده‌وڵه‌ته‌كه سۆباری بووه. ناوی ویلایه‌ته‌كه (هانی گلبات) بووه ئه‌م رِاپۆرته له پاشماوه دێرینه‌كانی كه‌ركوك نزیكه. له سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی (ئاشور نازیرپاڵ)دا ورده ورده دهسهلاَتى میتانیه‌كان كه‌م بوه‌وه له پاشدا له‌ناو چوون، وه‌ك باسمان كرد ده‌وڵه‌تی میتانیه‌كان له سه‌ده‌ی( 16) پ ز دا زۆر دهسهلاَتدار . ولاَتى سوریا و عاموور و به‌شێ له كوردستانی رِۆژئاوا (ئارباخا) ویلایه‌تی ئاشور له‌ژیر دهسهلاَت و فه‌رمانی میتانییهكاندا بووه.دانیشتوانی میسری كۆن به میتانیه‌كانیان وتوه – ناهاری – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دیجله‌وه نزیك بوون. له‌وه ئه‌چێ وشه‌ی ناهاری وشه‌ی (نائری) لێوه هاتبێ. (سێر سدنی سمیث) ئه‌ڵێ به‌شی رِۆژئاوای دیجله‌ی سۆباری به (هۆری) به‌ناوبانگ بووه. سپایزار ئه‌ڵێ له‌وه ئه‌چێ لقی میسوپوتامی و هوری له‌ژێر ناوی – سۆباری – دا ناسرابێت. ئه‌و كتێبه مێژووییانه‌ی ده‌رباره‌ی كورد نووسراون ناوی هۆزه‌كانی هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك تۆمار كردوه، كه ئه‌مه‌ش هۆی نه‌شاره‌زایی ئه‌و نوسه‌رانه‌ن پرۆفیسۆر سپایزار له كتێبی میسوپوتامی ل( 116) دا ئه‌ڵیت ئه‌م رِایه راسته‌و ئه‌نوسێ (هۆری) به‌م چه‌ند جۆره له كتێبه‌كاندا نووسراوه (هۆری، هۆریت، هۆرلۆ، هۆرلاش، هۆرهه، كورد هۆرۆهه، هاری، موری). له باره‌ی میتانیه‌وه ئه‌م ناوانه‌ی نوسیوه (میانی و میتلانی) هه‌روه‌ها له باسی لۆلۆكاندا (لۆلۆ، لۆلۆم، لۆلۆمی، لۆلۆیو، لۆلۆیوم، نۆلۆ)ی به‌كار هێناوه له‌باسی ماده‌كاندا وشه‌ی (مادا، ئامادا، ئامادای، مهد، مید، میدی، میدیا)ی به‌كار هێناوه له باسی كاسیه‌كاندا (كلسی، كلسا، كاسای، كاسۆ، كاشۆ، كاكۆ)ی به‌كار هێناوه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه ناوی كورد له جه‌ند زه‌مان و كاتێكدا جۆراو جۆر هه‌ریه‌كه به‌جۆرێ ناوی بردوه. دوچاری چه‌نده‌ها ناوی سه‌یر بووه. جه‌ند رۆژههلاَت ناسێك رِایان وایه كه ئه‌م ناو ئاڵوگۆرِ كردنه هیچ كار ناكاته سه‌ر ناوی (كورد). ئه‌و ووشانه هه‌ریه‌كه ده‌رباره‌ی هۆزێك یا تیره‌یه‌ك یا به‌شێك له كورد و تراوه. بیگانه‌كانی كورد كۆمه‌ڵ و هۆزو تیره‌كانی كوردیان به‌یه‌ك ناو ناو نه‌بردوه بۆ نموونه (سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی) یه‌كان به كوردیان وتووه (گوتی، یا گودی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چیای جودی یه‌وه هاتونه خواره‌وه ئاشورو ئارامیه‌كان ووشه‌ی (گوتی، كوتی، كورتی، كارتی، كاردۆ، كاردا، كاردان، كارداك، كاركهتان)یان به‌كار هێناوه ئێرانیه‌كان (كورت‌و، كورتهوی، كورداها، كوردها، سیرتی)یان به‌كار هێناوه رِۆم و رِۆمانیهكان (كاردۆسوی. كاردۆشوی، كاردۆخۆی، كاردۆك، كاردۆكیا، كوردوكی، كاردۆخی)یان وتووه. ئه‌رمه‌نیه‌كان (كودروئانی، كورخی، كورتیخ، كورچخ)یان به‌كار هێناوه. عه‌ره‌به‌كان وتویانه (كرد، كورد، كردی، كوردی، جورد، جوردی، جودی، كاردۆی، كاردا، كارتاویه). رِووسهكان وتویاته (قورت، قورد، قرن). ته‌نها پرۆفیسۆر سپایزار ئه‌م رِایهی نی یه به‌ڵكو زانایانی تری وه‌ك مستر دراوهرو نولدكهو هارفمان… هتد. هه‌مان رِایان هه‌یه. ئه‌م ئاڵ و گۆرِو جۆره‌ها ناوه په‌یوه‌ندى به سه‌ده‌كانی پێشوو نی یه. به‌ڵكو ئێستاش ههروابه هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر گه‌له به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناوی هۆزێك یا گه‌لێك یا ولاَتێكی تر ئه‌بات.(1) بۆ وێنه له كۆندا به ئێران وتراوه (سفن) له پاشدا بووه به ئاریا ئه‌مجا پێشدادیه عه‌جه‌م و ئاریان له كۆتاییدا ئێران و پارس. سه‌لمانازار وتویه (پارسوا) ئه‌وروپیه‌كان وتویانه (پرس) رِوسهكان وتویانه (برسیا) عه‌ره‌ب وتویه (فارس) یا عه‌جه‌م. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵوو گۆرِهش ته‌نها مه‌به‌ست له یه‌ك وشه‌یه، بهلاَم هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه به جۆرێك ناوی بردوه. 1. کورد و فارس به یابان ده‌ڵێن ژابۆن، فارسه‌کان به پۆڵه‌نده ده‌ڵێن (له‌هستان) و به ده‌لهی ده‌ڵێن ده‌لی
هۆزه كورده‌كانی به‌شی رۆژ هه‌ڵات
أ. ماد: ساڵی( 2500) پ ز چه‌ند هۆزێكی دراوسێ و هاو رِهگهز كه ئاری یان پێ وتراوه له نه‌ژادی (هیندو ئه‌وروپی) بوون. له رِۆژههلات و سه‌روی رۆژههلاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون. هه‌ندێكیان به‌كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون، بهلاَم هێشتا له ده‌وره‌ی (به‌ردا) بوون و كه‌متر گه‌شه‌یان كردبوو. به‌شێكی كه‌میان ئاسنیان به‌كار هێناوه بۆ هه‌ندێ كاروباری رِۆژانه وه‌كو رِاو، كشت وكاڵ، ئاژه‌ڵ به‌خێو كردن‌دا خه‌ریك بوون، وه‌كو ئه‌سپ و ماین و مهرِو بزن. نووسین و خۆیندنیان نه‌زانیوه. هه‌ندێكیان رِوهو هیندوستان كۆچیان كروده. كتێبی وێراس یانی كتێبی پیرۆزی هینده‌كان كه به زمانی – سانسكریت – نووسراوه ده‌رباری ژیانی سه‌ره‌تایی ئه‌م گه‌له هه‌ندێ شتی رِوون كردۆته‌وه. به‌شێكی تر رِوهو رِافیدهین كۆچیان كردوه، كه له نێوانیاندا دوو هۆزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئازادا به‌ناوی (ماد) و(پارس) هه‌بوون. هاتنی ماده‌كان له رۆژههلاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه سه‌ده‌ی( 9- 8) پ ز پێش ئاشووریه‌كان باسكراوه ئاشوریه‌كان به ماد‌و مادا ناویان بردوون. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی نۆهه‌م له‌ژێر فهرمانرِهوایی كه‌یقوبادی كورد ده‌وڵه‌تێكی بهدهسهلاَتیان پێك هێناو (پارس)ه‌كان له خواروی خۆیانه‌وه ئه‌ژیان ده‌ستیان به‌سه‌را گرتن و خستنیانه ژێر دهسهلاَتى خۆیانه‌وه. ئه‌كباتان _هه‌مه‌دانى ئێستایان كردوَته پایته‌خت، تا ئێستاش شوێنه‌وارو كه‌لاوه‌كانى پاشماوه‌ى ماد له‌ناو شارى هه‌مه‌دان ماوه‌ته‌وه. ساڵى(853)پ ز له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى نێوان ئاشوورو ماد ده‌ستى پێ كردوه. ئاشوریه‌كان هه‌تا كاتێ له دهسهلاَت كه‌وتن و كۆتاییان پێهات هه‌میشه ڵه‌گه‌ڵ مادا له شه‌روو شۆڕ به‌ربه‌ره‌كانێ دا بوون. پرۆفیسۆر سایس ئه‌ڵێت: ماده‌كان هۆزێكى به دهسهڵاَتى كورد بوون، له وولاَتى ئاشوردا جێگیر بوون و تا خوارووى ده‌ریایى خه‌زه‌ر فه‌رمانڕه‌وایان کردوه، به‌شى زۆریان له زمانى هیندو ئه‌وروپى و له نه‌وه‌ى ئارى بوون. ئه‌و باسه له‌گه‌ڵ مێژووهكانى كورد‌و یۆَنان جیاوازى نیه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌ڵێت ماده‌كان له وولاَتى ئاشور جێگیر بوون، بهلاَم ماده‌كان دراوسێى ئاشوریه‌كان بوون له ئه‌نجامدا كه كۆتاییان به ده‌وڵه‌تى ئاشور هێناو وولاَتهكهشیان داگیر كردن. هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌كان ئه‌لێن (سه‌لمانازار) ناوى ماده‌كانى ناوه(ماد)، بهلاَم له كاتێكدا سه‌لمانازار باسى گه‌شته‌كه‌ى خۆى بۆ ڕۆَژههلاَت و خواروو ئه‌نوسێ ناوى دوو كۆمه‌ڵى هێناوه كه له گه‌ڵیانا به شه‌ڕ هاتووه (پارسوا_ئامادا) نه‌ك له خۆیه‌وه ئه‌م ناوه‌ى لێَ نابێت.
هۆزه‌كانى ماد
ماده‌كان له دوو هه‌زار ساڵ پێش زاینه‌وه بریتی بوون له حه‌وت هۆز به‌م شێوه‌یه: 1. پارتاسنی: له ناوچه‌ى وارمین و ڕى (تاران)ى ئێستا‌و كه‌نارى ده‌ریاى خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون.
2. بوزیابوس: له پێشدا له ده‌ورو به‌رى ده‌ریاى مه‌زنده‌ران ژیاون و له پاشدا به‌ره‌و هه‌مه‌دان و عێراق كۆچیان كردووه بڵاو بوونه‌ته‌وه.
3. ئاسترۆَشات: له‌ناوچه‌ى سه‌مه‌ر قهندو خوارزم به‌كشت وكاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریك بوون.
4. ئاریزانت: له ناوچه‌ى ئازه‌ربایجان ڕوبارى ئاراكس و (ئاراس)دا جێگیر بوون.
5. بودى: ئه‌مانه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه له ئاوهڕِێژگهكانى هیندوستاندا جێگیربوون.
6. ماژ-ماك-ماخ-ماگوش: عه‌ره‌به‌كان(مه‌جوس)ئه‌ڵێن ئه‌م هۆَزه له سه‌ره‌تادا بره‌ویان به ئاینى زه‌رده‌شتدا.
7. ده‌رباره‌ى هۆزى حه‌وته‌م تا ئێستا هیچ ڕِوون نییه، بهلاَم وه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێ ئه‌ڵێن (دیلاَم)ى ناوبووه كه له ناوچى دیماستان (مازنده‌ران گیلان) بلاَوبوونهتهوه مه‌ڵبه‌ندیان دیلمان بووه. هێرۆدۆت باسى شه‌ش هۆزى كردووه ناوى حه‌وته‌می نه‌بردووه (پیرینا ل 49) ئه‌م هۆزانه هه‌رچه‌ند له‌یه‌ك دوور‌و بلاَو بوون، بهلاَم له كاتى ته‌نگانه و پێویستدا یارمه‌تى یه‌كتریان داوه. له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م ساڵى(853) پ.ز له شكرى ئاشور تووشى بووه به تووشى هۆزه مادیه‌كان له ڕۆَژههلاَتهوه ئه‌م هۆزه یارمه‌تى كه‌ل و په‌لى نارده‌وه بۆَ ئاشوریه‌كان، بهلاَم ئاشوریه‌كان بیریان له‌وه نهكردوَتهوه كه كورد ئه‌مه‌یان به‌سه‌رانه نه‌زانیوه. (ئاداد نێرارى سێیه‌م) ساڵى(812_783)پ ز چه‌ند جارێك له گه‌ڵ ماده‌كاندا بهشهرِ هاتووه.
ته‌گلات پالازارى دووه‌م (745_730)پ ز به‌ناوى یارمه‌تى ده‌وڵه‌تى (ئۆَدارتو)وه له‌شكرى کرتۆتهوه سه‌ر وولاَتى ماد و وه‌ك ئهگێرِنهوه تا دامێنى چیاى ده‌ماوه‌ندى داگیر كردووه.(1) ساڵى(681_669)پ ز سه‌رده‌مى (ئاسار هارون) ده‌وڵه‌تى ماد ویستوویه‌تى له‌گه‌ڵ دۆستان‌و هاو پهیمانانى خۆى وه‌كو (مانى , سیت, كاسا)و هوَزه كورده‌كانى كوردستانى رِوَژئاوا هێرش بكاته سه‌ر وولاَتى ئاشور. ئاشوریه‌كان هه‌وڵیاندا (سیته‌كان) یان به‌ره‌و لاى خوَیان رِاكێشاو له ماده‌كانیان ههڵگهرِاندنهوه ئه‌م كاره توَزێك ترسى له‌سه‌ر ئاشوریه‌كان لابردووه بوَ ماوه‌یه‌ك رِزگاریان بووه، بهلاَم ماده‌كان ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرتوه چاوهرِوانی هه‌ڵی بوون بۆ پهلاَماردانی ئاشوور. فه‌ریبه‌رزی چواره‌م فهرمانرِهوای ماد ساڵی(634) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى باشوور له شهرِێكی سه‌خت و دژوار‌دا كوژراوه و سوپاكه‌ی شكاوه. كواكساری كورِی له تۆڵه‌ی خوێنی باوكی‌دا له شكرێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وه ناوه هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى ئاشورو به ته‌واوی سه‌رنگونی كردن و ولاَتهكهی داگیر كردن.
1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 446
ب. نایری-نائری: ئه‌م هۆزه ئازا‌و دلێره پێش هاتنی ماد‌و پارس بۆ خاكی ئێران له كوردستانی رِۆژئاوادا ژیاون. هه‌رچه‌نده له پاشماوه دێرینه‌كاندا له‌باره‌ی نایریهوه هیچ نه‌هاتووه، بهلاَم له سه‌رده‌می فهرمانرِهوی ئاشورهكاندا باسی ئه‌م هۆزه كراوه. وه‌ك باسمان كرد ئه‌مانه به‌شێكن له هۆزی سۆباری كۆن كه ورده ورده وشه‌ی نایری به‌سه‌ر سۆباری دا زاڵ بووه یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری(نه‌هاری – دیجله)دا. ژیاون نه‌هاریان به‌سه‌ردا برِابێت و نه‌هاری ی كرابێت به نایری. له‌وه ئه‌چێ دێهات و تیره‌ی (لورِی شه‌مدینان) و(ندری) ده‌وروبه‌ری سنه له پاشماوه‌ی ئه‌م نایری یانه بن. مێجه‌رسۆن ئه‌ڵێت (ئه‌گه‌ر سه‌ریری لاپه‌ره‌كانی مێژووی كوردستان له سه‌ده‌كانی(12، 15) پ ز بكه‌ین ئه‌بینین ماده‌كان بریتین له هۆزی نامری)، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی مێجه‌رسۆن رِاست بێت، ماده‌كان له كورده‌كانی ئارارات بن و له پاشدا وه‌ك گودیهكان به‌ره‌و رۆژههلاَت رِۆیشتوون. ئه‌م رِایه پێچه‌وانه‌ی پاشماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆهه‌م وهه‌شته‌می پ ز ی ئاشوریهكانه. ناو‌و دهسهلاَت و ئازایه‌تی نایریه‌كان له سه‌رده‌می فهرمانرِهوییاندا هه‌موو هۆزه‌كانی تری دراوسێ یانی سه‌ركوت كردبوو. ئه‌مانه له‌ژێر ناوی كوردا زۆر دهسهلاَتیان په‌ره‌ی سه‌ندو پایته‌ختیان له ده‌راوی زێ ی گه‌وره‌دا بووه. ئینسكلوبیدبای ئیسلام ئه‌ڵی: ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ 23سه‌ركرده‌ی نایری دا شه‌ری كردوه. له ده‌شتی (مه‌لازگرد) لای سه‌رچاوه‌ی دیجله دیوارێكی ستوون گه‌وره‌ی دروست كرد كه‌تێدا باسی چۆنیه‌تی ئه‌و شهرِانهوی نووسیوه. ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌ی ته‌گلات لازار بۆ سه‌ر نایری یه‌كان ته‌نها بۆ لاواز كردن و هه‌ل به‌ده‌ست هێنان بووه. تا ساڵی(910) پ ز دا سوپای ئاشوور دیسانه‌وه هێرش ده‌باته‌وه سه‌ر نایری یه‌كان و له نێوان دیجله‌و ئارارات دا به‌یه‌كدا دێن و سوپای نایری تێك ئه‌شكێ زۆربه‌ی فهرمانرِهواكانی ئاشور له‌گه‌ڵ هۆزی ئازا‌و دلێری نایری دا هه‌میشه له شورِو شهرِو به‌یه‌كدا چوون دا بوون (توكولتی نینین)ی دووه‌م له ساڵی 890- 894 پ. ز له‌گه‌ڵ نایریه‌کان به شه‌ڕ هاتووه. له ساڵی 743 پ. ز ئه‌م هۆزه له سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هێرشیان کروۆته سه‌ر ووڵاتی ئاشورو داگیریان کردوه، له پاشدا ته‌گلات پالازاری دووه‌م زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانی له ولاَتى ئاشوور ده‌ریان بكات و تا پشتی چیای گودی رِاوی نان.(1) سه‌نحاریب-ی فهرمانرِهوای ئاشور ساڵی ( 805 – 682) پ ز و له ساڵی( 669) پ ز دا له ده‌ورو به‌ری چیای گودی له‌گه‌ڵ نایریهکاندا شه‌ڕی کردووه و ئه‌مه‌ی به پێنجه‌مین شه‌ڕ داناوه له‌گه‌ڵیاندا. (مێجه‌رسۆن) ی كورد ناس ئه‌ڵێت به‌شی سه‌رووی زێى گه‌وره ولاَتى نایریه‌كان بووه. ئه‌و هۆزانه‌ی له ده‌ورو به‌ری سه‌رچاوه‌ی دیجله‌و فورات و سه‌روی (نیفانس) یانی (دیاربه‌كر، خه‌رپوت، درسیم) و شاخی (به‌تلیس و تۆرس) بوون، له لایه‌ن ته‌گلات پالازارو نه‌وه‌كانیانه‌وه هه‌ر به نایری ناسراون. ئه‌م ویلایه‌تانه بریتین له‌و شوێنه‌ی كه له پاش نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ماد جیگای فهرمانرِهوایی كوردان بووه ساڵی (410)پ.ز له سه‌ده‌ی ناوهرِاستی فهرمانرِهوایی هاخامه‌نشینی دا ئه‌مانه بابا گه‌وره‌ی كوردی ئهمرِۆو نه‌وه‌ی مادی پێشوون.
1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 462
ت. كاردۆخی: (كاردۆخوی، كاردۆشی، كاردۆشۆی)، رۆژههلاَت ناسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هۆزه دوو رِایان هه‌یه.1. له‌وه ئه‌چێ له‌وشه‌ی گوتی كۆنه‌وه وه‌رگیرابێت كه بریتین له كورده‌كانی به‌شی ئارارات كه ورده ورده گوتی بوه به كوتی له پاشدا به كورتی و كوردی و له ئه‌نجامدا به كاردۆخی (مستر دراواری) رۆژههلاَت ناس ئه‌ڵێت (چ وشه‌ی كورتی سه‌رده‌می توكولتۆنێراری ئاشورو كاردای سه‌رده‌می ( ئاراد نانار)ی لاگاش و كاردۆ خۆی، كاردۆ شۆی گه‌زنه‌فون و هه‌ر ناوێك له‌م باره‌وه و ترابێت هه‌موو به كورد ناو براون و بریتین له كۆمه‌ڵی كورد).(1) به پێ ی ئه‌م رِایانه ئه‌بێت ئه‌م كاردۆخیانه پاشماوه‌ی كوتی كۆن بن و و شۆمێرو ئه‌كاد ولاَتهكهیانی داگیر كردوه (ئه‌مانه له به‌شی منظومه‌ی زاگروس)ن.2. له‌وه ئه‌چێ كۆمه‌ڵی (كاردۆشی) له كاتی هاتنی( ماد‌و پارس) بۆ خاكی ئێران یا له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین هاتبنه خاكی كوردستان و جێگیر بووبن، ورده ورده هۆزه‌كانی كوردستانیان له خۆیان نزیك كردبێته‌وه. رِای (سێر سدنی سمیث) وایه كاردۆشیهكان زمانێكی جیاوازیان هه‌بووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به پارسه‌كانه‌وه نه‌بوه‌و زۆر له‌وانیش كۆنترن. جگه له‌و هۆزۆ تیرانه‌ی كورد چه‌ندین هۆزو تیره‌ی تری گه‌وره هه‌بوون كه جار جار له پاشماوه دێرینه‌كاندا به‌دی ئه‌كرێن.
1. دکتور سپایزار-یش هه‌مان ڕای هه‌یه
بۆ وێنه (سێر ئالی میتد) ئه‌ڵێت هۆزی موسه‌ری كهبابا گه‌وره‌ی (مسوهری مزوهری) یه‌كانی ئهمرِۆن له سه‌رده‌می سه‌نحاریب ساڵی(705 – 683) پ ز له نێوان دوو لقی ئاوی خه‌زه‌ردا جێ گیر بوون.(1) له‌وه ئه‌چێ (سیرتی)یه‌کانی سه‌رده‌می ئاشور له هۆزی (سیرت)بن که له سه‌روی زاخۆ وه جێ گیر بوون (پیتی د) كراوه‌ته(ت). به پێ ی مێژوو دۆزراوه به‌نرخه‌كان بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ له سه‌رده‌مێكی زۆر دێرینه‌وه كاتی كۆچ كردنی كوردی رۆژههلاَت و رِۆژئاوایی بۆ شوینی ئێستایان ماد‌و پارسیش به‌ره‌و خاكی ئێستایان هاتون و نیشته جێ بوون. كوردستانی ئهمرِۆ نیشتمانی هۆزێك بوه پێیان وتوه (گوتی یا گودی) یانی كورده ئاراراتیه‌كان كه (كورتی) یا (كورددان)یشیان پێ وتوون. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵۆ گۆرِه له زامنی هه‌ر كه‌س و هه‌ر تیره‌و هۆزێكه‌وه هاتبێ به مانای نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد هاتووه. كه بریتی بوون له چه‌ندین هۆزو تیره كه زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه. ئه‌م هۆزو تیرانه هه‌رچه‌نده خۆیان پاراستوه له تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر نه‌یان هێشتوه ئاین و خۆین و ره‌وشیان و زمانیان تێك بده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی (ماد و پارس) فهرمانرِهاویی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن پارسه‌كان ئه‌كه‌ونه ژێر دهسهلاَتى ئه‌شكانیه‌كانه‌وه. ماده‌كان خۆیان له‌م ژێر ده‌ستیه دور ئه‌خه‌نه‌وه‌و ئه‌چنه شاخ و ماوه‌یه‌كی زۆر به ئازادی ئه‌ژین و ناچنه ژێر دهسهلاَتى ئه‌شكانیه‌كانه‌وه ناویان له مێژوودا به كوردوان یانى كورده‌كان هاتووه و له ژێر ئه‌م ناوه‌دا ناوبانگیان ده‌كردوه گه‌زنه‌فون ناوی ناون (كاردۆخوی) ده‌رباره‌ی ئه‌مانه كتێبێكی داناوه له‌ژێر ناوی گهرِانهوهی ده هه‌زار یونانی-دا. هه‌ر كه‌س سه‌رنجێكی ئه‌و كتێبه بدات بۆی ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌م سه‌رداره یۆنانیه چه‌ند تووشی ده‌رده سه‌ری و زه‌حمه‌ت بووه به ده‌ستی كورده‌كان له ناوچه‌ی (ئانتی توروس) (هه‌كاری) یا كوردستانی مه‌ركه‌زی دا.1. مێژووی ئاشور ل 366 مێجه‌ر سۆن ئه‌ڵێت رِێگای نێوان موسڵ و ئۆرفه كه بریتی یه له ده‌شت و چیا له مێژوودا به‌ناوبانگه له نێوان ویلایه‌تی سه‌روو خواره‌ی الجزیره (میسوبوتامی) سنوورێكی رِێك و پێك و رِامیاری هه‌بووه. شاخه به‌رزه‌كانی تۆرعابدین كه له كۆندا به (نیقات) به‌ناوبانگ بووه ئێستا له‌یاد چۆته‌وه. سه‌رچاوه‌ی رِوباری دیجله له كۆندا به (نیگریس) ناودار بووه. له سه‌رده‌می ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م (1100) پ ز چیاكانی نیفات ئه‌كه‌وته سه‌رووی سنووری ئاشووره‌وه ولاَتى نایری دراوسێی ئاشوورهكانه. ته‌گلات پالازار هه‌میشه حه‌زی كردوه ئه‌م ولاَته داگیر بكات، له پاشدا ناوی ناوچه‌ی نایری گۆرِرِا به كوردوان یا كوردۆ. لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه كورد زۆر له سه‌رده‌می زوحاك كۆنتره، بهلاَم هه‌ندی له مێژوو ناسه‌كان زۆر بێ ئاگایانه نووسیویانه كه كورد له به‌ره‌ی یاخی بوه‌كانی سه‌رده‌می زوحاك – ن. ئه‌توانین بڵێین كورد پێش كۆچكردنی ئاری بۆ ناوچه‌ی كوردستانی ئێستا ئه‌مانه لێره‌دا ژیاون و بلاَو بوونه‌ته‌وه. هۆزه كوردهكانیبهشی رۆژ ههلاتأ. ماد: ساڵی( 2500) پ ز چه‌ند هۆزێكی دراوسێ و هاو رِهگهز كه ئاری یان پێ وتراوه له نه‌ژادی (هیندو ئه‌وروپی) بوون. له رِۆژههلات و سه‌روی رۆژههلاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون. هه‌ندێكیان به‌كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون، بهلاَم هێشتا له ده‌وره‌ی (به‌ردا) بوون و كه‌متر گه‌شه‌یان كردبوو. به‌شێكی كه‌میان ئاسنیان به‌كار هێناوه بۆ هه‌ندێ كاروباری رِۆژانه وه‌كو رِاو، كشت وكاڵ، ئاژه‌ڵ به‌خێو كردن‌دا خه‌ریك بوون، وه‌كو ئه‌سپ و ماین و مهرِو بزن. نووسین و خۆیندنیان نه‌زانیوه. هه‌ندێكیان رِوهو هیندوستان كۆچیان كروده. كتێبی وێراس یانی كتێبی پیرۆزی هینده‌كان كه به زمانی – سانسكریت – نووسراوه ده‌رباری ژیانی سه‌ره‌تایی ئه‌م گه‌له هه‌ندێ شتی رِوون كردۆته‌وه. به‌شێكی تر رِوهو رِافیدهین كۆچیان كردوه، كه له نێوانیاندا دوو هۆزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئازادا به‌ناوی (ماد) و(پارس) هه‌بوون. هاتنی ماده‌كان له رۆژههلاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه سه‌ده‌ی( 9- 8) پ ز پێش ئاشووریه‌كان باسكراوه ئاشوریه‌كان به ماد‌و مادا ناویان بردوون. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی نۆهه‌م له‌ژێر فهرمانرِهوایی كه‌یقوبادی كورد ده‌وڵه‌تێكی بهدهسهلاَتیان پێك هێناو (پارس)ه‌كان له خواروی خۆیانه‌وه ئه‌ژیان ده‌ستیان به‌سه‌را گرتن و خستنیانه ژێر دهسهلاَتى خۆیانه‌وه. ئه‌كباتان _هه‌مه‌دانى ئێستایان كردوَته پایته‌خت، تا ئێستاش شوێنه‌وارو كه‌لاوه‌كانى پاشماوه‌ى ماد له‌ناو شارى هه‌مه‌دان ماوه‌ته‌وه. ساڵى(853)پ ز له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى نێوان ئاشوورو ماد ده‌ستى پێ كردوه. ئاشوریه‌كان هه‌تا كاتێ له دهسهلاَت كه‌وتن و كۆتاییان پێهات هه‌میشه ڵه‌گه‌ڵ مادا له شه‌روو شۆڕ به‌ربه‌ره‌كانێ دا بوون. پرۆفیسۆر سایس ئه‌ڵێت: ماده‌كان هۆزێكى به دهسهڵاَتى كورد بوون، له وولاَتى ئاشوردا جێگیر بوون و تا خوارووى ده‌ریایى خه‌زه‌ر فه‌رمانڕه‌وایان کردوه، به‌شى زۆریان له زمانى هیندو ئه‌وروپى و له نه‌وه‌ى ئارى بوون. ئه‌و باسه له‌گه‌ڵ مێژووهكانى كورد‌و یۆَنان جیاوازى نیه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌ڵێت ماده‌كان له وولاَتى ئاشور جێگیر بوون، بهلاَم ماده‌كان دراوسێى ئاشوریه‌كان بوون له ئه‌نجامدا كه كۆتاییان به ده‌وڵه‌تى ئاشور هێناو وولاَتهكهشیان داگیر كردن. هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌كان ئه‌لێن (سه‌لمانازار) ناوى ماده‌كانى ناوه(ماد)، بهلاَم له كاتێكدا سه‌لمانازار باسى گه‌شته‌كه‌ى خۆى بۆ ڕۆَژههلاَت و خواروو ئه‌نوسێ ناوى دوو كۆمه‌ڵى هێناوه كه له گه‌ڵیانا به شه‌ڕ هاتووه (پارسوا_ئامادا) نه‌ك له خۆیه‌وه ئه‌م ناوه‌ى لێَ نابێت. هۆزه‌كانى مادمادهكان له دوو هه‌زار ساڵ پێش زاینه‌وه بریتی بوون له حه‌وت هۆز به‌م شێوه‌یه: 1. پارتاسنی: له ناوچه‌ى وارمین و ڕى (تاران)ى ئێستا‌و كه‌نارى ده‌ریاى خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون.2. بوزیابوس: له پێشدا له ده‌ورو به‌رى ده‌ریاى مه‌زنده‌ران ژیاون و له پاشدا به‌ره‌و هه‌مه‌دان و عێراق كۆچیان كردووه بڵاو بوونه‌ته‌وه.3. ئاسترۆَشات: له‌ناوچه‌ى سه‌مه‌ر قهندو خوارزم به‌كشت وكاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریك بوون.4. ئاریزانت: له ناوچه‌ى ئازه‌ربایجان ڕوبارى ئاراكس و (ئاراس)دا جێگیر بوون.5. بودى: ئه‌مانه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه له ئاوهڕِێژگهكانى هیندوستاندا جێگیربوون.6. ماژ-ماك-ماخ-ماگوش: عه‌ره‌به‌كان(مه‌جوس)ئه‌ڵێن ئه‌م هۆَزه له سه‌ره‌تادا بره‌ویان به ئاینى زه‌رده‌شتدا.7. ده‌رباره‌ى هۆزى حه‌وته‌م تا ئێستا هیچ ڕِوون نییه، بهلاَم وه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێ ئه‌ڵێن (دیلاَم)ى ناوبووه كه له ناوچى دیماستان (مازنده‌ران گیلان) بلاَوبوونهتهوه مه‌ڵبه‌ندیان دیلمان بووه. هێرۆدۆت باسى شه‌ش هۆزى كردووه ناوى حه‌وته‌می نه‌بردووه (پیرینا ل 49) ئه‌م هۆزانه هه‌رچه‌ند له‌یه‌ك دوور‌و بلاَو بوون، بهلاَم له كاتى ته‌نگانه و پێویستدا یارمه‌تى یه‌كتریان داوه. له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م ساڵى(853) پ.ز له شكرى ئاشور تووشى بووه به تووشى هۆزه مادیه‌كان له ڕۆَژههلاَتهوه ئه‌م هۆزه یارمه‌تى كه‌ل و په‌لى نارده‌وه بۆَ ئاشوریه‌كان، بهلاَم ئاشوریه‌كان بیریان له‌وه نهكردوَتهوه كه كورد ئه‌مه‌یان به‌سه‌رانه نه‌زانیوه. (ئاداد نێرارى سێیه‌م) ساڵى(812_783)پ ز چه‌ند جارێك له گه‌ڵ ماده‌كاندا بهشهرِ هاتووه.ته‌گلات پالازارى دووه‌م (745_730)پ ز به‌ناوى یارمه‌تى ده‌وڵه‌تى (ئۆَدارتو)وه له‌شكرى کرتۆتهوه سه‌ر وولاَتى ماد و وه‌ك ئهگێرِنهوه تا دامێنى چیاى ده‌ماوه‌ندى داگیر كردووه.(1) ساڵى(681_669)پ ز سه‌رده‌مى (ئاسار هارون) ده‌وڵه‌تى ماد ویستوویه‌تى له‌گه‌ڵ دۆستان‌و هاو پهیمانانى خۆى وه‌كو (مانى , سیت, كاسا)و هوَزه كورده‌كانى كوردستانى رِوَژئاوا هێرش بكاته سه‌ر وولاَتى ئاشور. ئاشوریه‌كان هه‌وڵیاندا (سیته‌كان) یان به‌ره‌و لاى خوَیان رِاكێشاو له ماده‌كانیان ههڵگهرِاندنهوه ئه‌م كاره توَزێك ترسى له‌سه‌ر ئاشوریه‌كان لابردووه بوَ ماوه‌یه‌ك رِزگاریان بووه، بهلاَم ماده‌كان ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرتوه چاوهرِوانی هه‌ڵی بوون بۆ پهلاَماردانی ئاشوور. فه‌ریبه‌رزی چواره‌م فهرمانرِهوای ماد ساڵی(634) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى باشوور له شهرِێكی سه‌خت و دژوار‌دا كوژراوه و سوپاكه‌ی شكاوه. كواكساری كورِی له تۆڵه‌ی خوێنی باوكی‌دا له شكرێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وه ناوه هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى ئاشورو به ته‌واوی سه‌رنگونی كردن و ولاَتهكهی داگیر كردن. 1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 446ب. نایری-نائری: ئه‌م هۆزه ئازا‌و دلێره پێش هاتنی ماد‌و پارس بۆ خاكی ئێران له كوردستانی رِۆژئاوادا ژیاون. هه‌رچه‌نده له پاشماوه دێرینه‌كاندا له‌باره‌ی نایریهوه هیچ نه‌هاتووه، بهلاَم له سه‌رده‌می فهرمانرِهوی ئاشورهكاندا باسی ئه‌م هۆزه كراوه. وه‌ك باسمان كرد ئه‌مانه به‌شێكن له هۆزی سۆباری كۆن كه ورده ورده وشه‌ی نایری به‌سه‌ر سۆباری دا زاڵ بووه یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری(نه‌هاری – دیجله)دا. ژیاون نه‌هاریان به‌سه‌ردا برِابێت و نه‌هاری ی كرابێت به نایری. له‌وه ئه‌چێ دێهات و تیره‌ی (لورِی شه‌مدینان) و(ندری) ده‌وروبه‌ری سنه له پاشماوه‌ی ئه‌م نایری یانه بن. مێجه‌رسۆن ئه‌ڵێت (ئه‌گه‌ر سه‌ریری لاپه‌ره‌كانی مێژووی كوردستان له سه‌ده‌كانی(12، 15) پ ز بكه‌ین ئه‌بینین ماده‌كان بریتین له هۆزی نامری)، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی مێجه‌رسۆن رِاست بێت، ماده‌كان له كورده‌كانی ئارارات بن و له پاشدا وه‌ك گودیهكان به‌ره‌و رۆژههلاَت رِۆیشتوون. ئه‌م رِایه پێچه‌وانه‌ی پاشماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆهه‌م وهه‌شته‌می پ ز ی ئاشوریهكانه. ناو‌و دهسهلاَت و ئازایه‌تی نایریه‌كان له سه‌رده‌می فهرمانرِهوییاندا هه‌موو هۆزه‌كانی تری دراوسێ یانی سه‌ركوت كردبوو. ئه‌مانه له‌ژێر ناوی كوردا زۆر دهسهلاَتیان په‌ره‌ی سه‌ندو پایته‌ختیان له ده‌راوی زێ ی گه‌وره‌دا بووه. ئینسكلوبیدبای ئیسلام ئه‌ڵی: ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ 23سه‌ركرده‌ی نایری دا شه‌ری كردوه. له ده‌شتی (مه‌لازگرد) لای سه‌رچاوه‌ی دیجله دیوارێكی ستوون گه‌وره‌ی دروست كرد كه‌تێدا باسی چۆنیه‌تی ئه‌و شهرِانهوی نووسیوه. ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌ی ته‌گلات لازار بۆ سه‌ر نایری یه‌كان ته‌نها بۆ لاواز كردن و هه‌ل به‌ده‌ست هێنان بووه. تا ساڵی(910) پ ز دا سوپای ئاشوور دیسانه‌وه هێرش ده‌باته‌وه سه‌ر نایری یه‌كان و له نێوان دیجله‌و ئارارات دا به‌یه‌كدا دێن و سوپای نایری تێك ئه‌شكێ زۆربه‌ی فهرمانرِهواكانی ئاشور له‌گه‌ڵ هۆزی ئازا‌و دلێری نایری دا هه‌میشه له شورِو شهرِو به‌یه‌كدا چوون دا بوون (توكولتی نینین)ی دووه‌م له ساڵی 890- 894 پ. ز له‌گه‌ڵ نایریه‌کان به شه‌ڕ هاتووه. له ساڵی 743 پ. ز ئه‌م هۆزه له سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هێرشیان کروۆته سه‌ر ووڵاتی ئاشورو داگیریان کردوه، له پاشدا ته‌گلات پالازاری دووه‌م زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانی له ولاَتى ئاشوور ده‌ریان بكات و تا پشتی چیای گودی رِاوی نان.(1) سه‌نحاریب-ی فهرمانرِهوای ئاشور ساڵی ( 805 – 682) پ ز و له ساڵی( 669) پ ز دا له ده‌ورو به‌ری چیای گودی له‌گه‌ڵ نایریهکاندا شه‌ڕی کردووه و ئه‌مه‌ی به پێنجه‌مین شه‌ڕ داناوه له‌گه‌ڵیاندا. (مێجه‌رسۆن) ی كورد ناس ئه‌ڵێت به‌شی سه‌رووی زێى گه‌وره ولاَتى نایریه‌كان بووه. ئه‌و هۆزانه‌ی له ده‌ورو به‌ری سه‌رچاوه‌ی دیجله‌و فورات و سه‌روی (نیفانس) یانی (دیاربه‌كر، خه‌رپوت، درسیم) و شاخی (به‌تلیس و تۆرس) بوون، له لایه‌ن ته‌گلات پالازارو نه‌وه‌كانیانه‌وه هه‌ر به نایری ناسراون. ئه‌م ویلایه‌تانه بریتین له‌و شوێنه‌ی كه له پاش نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ماد جیگای فهرمانرِهوایی كوردان بووه ساڵی (410)پ.ز له سه‌ده‌ی ناوهرِاستی فهرمانرِهوایی هاخامه‌نشینی دا ئه‌مانه بابا گه‌وره‌ی كوردی ئهمرِۆو نه‌وه‌ی مادی پێشوون. 1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 462ت. كاردۆخی: (كاردۆخوی، كاردۆشی، كاردۆشۆی)، رۆژههلاَت ناسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هۆزه دوو رِایان هه‌یه.1. له‌وه ئه‌چێ له‌وشه‌ی گوتی كۆنه‌وه وه‌رگیرابێت كه بریتین له كورده‌كانی به‌شی ئارارات كه ورده ورده گوتی بوه به كوتی له پاشدا به كورتی و كوردی و له ئه‌نجامدا به كاردۆخی (مستر دراواری) رۆژههلاَت ناس ئه‌ڵێت (چ وشه‌ی كورتی سه‌رده‌می توكولتۆنێراری ئاشورو كاردای سه‌رده‌می ( ئاراد نانار)ی لاگاش و كاردۆ خۆی، كاردۆ شۆی گه‌زنه‌فون و هه‌ر ناوێك له‌م باره‌وه و ترابێت هه‌موو به كورد ناو براون و بریتین له كۆمه‌ڵی كورد).(1) به پێ ی ئه‌م رِایانه ئه‌بێت ئه‌م كاردۆخیانه پاشماوه‌ی كوتی كۆن بن و و شۆمێرو ئه‌كاد ولاَتهكهیانی داگیر كردوه (ئه‌مانه له به‌شی منظومه‌ی زاگروس)ن.2. له‌وه ئه‌چێ كۆمه‌ڵی (كاردۆشی) له كاتی هاتنی( ماد‌و پارس) بۆ خاكی ئێران یا له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین هاتبنه خاكی كوردستان و جێگیر بووبن، ورده ورده هۆزه‌كانی كوردستانیان له خۆیان نزیك كردبێته‌وه. رِای (سێر سدنی سمیث) وایه كاردۆشیهكان زمانێكی جیاوازیان هه‌بووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به پارسه‌كانه‌وه نه‌بوه‌و زۆر له‌وانیش كۆنترن. جگه له‌و هۆزۆ تیرانه‌ی كورد چه‌ندین هۆزو تیره‌ی تری گه‌وره هه‌بوون كه جار جار له پاشماوه دێرینه‌كاندا به‌دی ئه‌كرێن.1. دکتور سپایزار-یش هه‌مان ڕای هه‌یه‌بۆ وێنه (سێر ئالی میتد) ئه‌ڵێت هۆزی موسه‌ری كهبابا گه‌وره‌ی (مسوهری مزوهری) یه‌كانی ئهمرِۆن له سه‌رده‌می سه‌نحاریب ساڵی(705 – 683) پ ز له نێوان دوو لقی ئاوی خه‌زه‌ردا جێ گیر بوون.(1) له‌وه ئه‌چێ (سیرتی)یه‌کانی سه‌رده‌می ئاشور له هۆزی (سیرت)بن که له سه‌روی زاخۆ وه جێ گیر بوون (پیتی د) كراوه‌ته(ت). به پێ ی مێژوو دۆزراوه به‌نرخه‌كان بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ له سه‌رده‌مێكی زۆر دێرینه‌وه كاتی كۆچ كردنی كوردی رۆژههلاَت و رِۆژئاوایی بۆ شوینی ئێستایان ماد‌و پارسیش به‌ره‌و خاكی ئێستایان هاتون و نیشته جێ بوون. كوردستانی ئهمرِۆ نیشتمانی هۆزێك بوه پێیان وتوه (گوتی یا گودی) یانی كورده ئاراراتیه‌كان كه (كورتی) یا (كورددان)یشیان پێ وتوون. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵۆ گۆرِه له زامنی هه‌ر كه‌س و هه‌ر تیره‌و هۆزێكه‌وه هاتبێ به مانای نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد هاتووه. كه بریتی بوون له چه‌ندین هۆزو تیره كه زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه. ئه‌م هۆزو تیرانه هه‌رچه‌نده خۆیان پاراستوه له تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر نه‌یان هێشتوه ئاین و خۆین و ره‌وشیان و زمانیان تێك بده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی (ماد و پارس) فهرمانرِهاویی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن پارسه‌كان ئه‌كه‌ونه ژێر دهسهلاَتى ئه‌شكانیه‌كانه‌وه. ماده‌كان خۆیان له‌م ژێر ده‌ستیه دور ئه‌خه‌نه‌وه‌و ئه‌چنه شاخ و ماوه‌یه‌كی زۆر به ئازادی ئه‌ژین و ناچنه ژێر دهسهلاَتى ئه‌شكانیه‌كانه‌وه ناویان له مێژوودا به كوردوان یانى كورده‌كان هاتووه و له ژێر ئه‌م ناوه‌دا ناوبانگیان ده‌كردوه گه‌زنه‌فون ناوی ناون (كاردۆخوی) ده‌رباره‌ی ئه‌مانه كتێبێكی داناوه له‌ژێر ناوی گهرِانهوهی ده هه‌زار یونانی-دا. هه‌ر كه‌س سه‌رنجێكی ئه‌و كتێبه بدات بۆی ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌م سه‌رداره یۆنانیه چه‌ند تووشی ده‌رده سه‌ری و زه‌حمه‌ت بووه به ده‌ستی كورده‌كان له ناوچه‌ی (ئانتی توروس) (هه‌كاری) یا كوردستانی مه‌ركه‌زی دا.1. مێژووی ئاشور ل 366 مێجه‌ر سۆن ئه‌ڵێت رِێگای نێوان موسڵ و ئۆرفه كه بریتی یه له ده‌شت و چیا له مێژوودا به‌ناوبانگه له نێوان ویلایه‌تی سه‌روو خواره‌ی الجزیره (میسوبوتامی) سنوورێكی رِێك و پێك و رِامیاری هه‌بووه. شاخه به‌رزه‌كانی تۆرعابدین كه له كۆندا به (نیقات) به‌ناوبانگ بووه ئێستا له‌یاد چۆته‌وه. سه‌رچاوه‌ی رِوباری دیجله له كۆندا به (نیگریس) ناودار بووه. له سه‌رده‌می ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م (1100) پ ز چیاكانی نیفات ئه‌كه‌وته سه‌رووی سنووری ئاشووره‌وه ولاَتى نایری دراوسێی ئاشوورهكانه. ته‌گلات پالازار هه‌میشه حه‌زی كردوه ئه‌م ولاَته داگیر بكات، له پاشدا ناوی ناوچه‌ی نایری گۆرِرِا به كوردوان یا كوردۆ. لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه كورد زۆر له سه‌رده‌می زوحاك كۆنتره، بهلاَم هه‌ندی له مێژوو ناسه‌كان زۆر بێ ئاگایانه نووسیویانه كه كورد له به‌ره‌ی یاخی بوه‌كانی سه‌رده‌می زوحاك – ن. ئه‌توانین بڵێین كورد پێش كۆچكردنی ئاری بۆ ناوچه‌ی كوردستانی ئێستا ئه‌مانه لێره‌دا ژیاون و بلاَو بوونه‌ته‌وه