“سمكۆى شكاك” كه‌سایه‌تیه‌كى ئالۆز
له‌به‌ڵگه نامه نهینیه‌كانى حكومه‌تى بریتانیادا كه (كه‌مال مه‌زهه‌ر ) له كتێبه‌كه‌یدا ( كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانى حكومه‌تى به‌ریتانیادا ) ئاماژه‌ى پێده‌كات هاتووه ده‌ڵێت :
( سمكۆ ره‌هبه‌رێكى كوردى به‌ناوبانگه ساڵ و نیوێك ده‌بێت ناوى له‌ناواندا نه‌ماوه ، بهلاَم هه‌رچۆنێك بێت هه‌موو كات له وانه‌یه بێته‌وه مه‌یدان و هێنده‌ى شێخ محمود له سلیمانى گێرمه و كێشه بۆ حكومه‌تى ئیران و ته‌نانه‌ت بۆ حكومه‌تى عێراقیش دروست بكات .
گرتنه‌ده‌ستى دهسهلاَت له‌لایه‌ن سمكۆوه:
له‌پاش مردنى محمد ئاغاى سه‌رۆك هۆزى شكاك (جعفر ئاغاى ) ى كوره گه‌وره‌ى دهسهلاَت ده‌گرێته ده‌ست ، جه‌عفه‌ر ئاغا پیاوێكى سه‌ر كێش و نا ئارام بوو كه زۆربه‌ى كات كێشه‌ى بۆ حكومه‌تى ئێران دروست ده‌كرد ، ئه‌وكات (نزام سه‌لته‌نه) فه‌رمان ره‌واى ته‌برێز بوو بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م گرفته و رزگار بوون لێى جه‌عفه‌ر ئاغاى بانگێشتى ته‌بریز كرد بۆ ئه‌وه‌ى له دابین كردنى ئاسایش دا یارمه‌تى بدات كه ئه‌و كات بارودۆخى ( قه‌فقاز ) و ( ئازربایجان ) ئالۆز بوو ، له پاش چه‌ند رۆژێك له‌گه‌یشتنیان بۆ ته‌برێز ( نزام سه‌لته‌نه ) جه‌عفه‌ر ئاغاى بانگێشتى كۆشكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كرد‌و له كاتى گه‌یشتنى به‌و كۆشكه له پیلانێكى به‌رنامه بۆ دارێژراودا ده‌كوژرێت ، ئه‌م روداوه له ساڵى (1907) ز روى داوه .
له‌پاش كوژرانى جه‌عفه‌ر ئاغا سمكۆ دهسهلاَت ده‌گرێته ده‌ست كه بهكوژرانى برا گه‌وره‌كه‌ى رق و كینه‌ى زیاترى له دڵدا دروست بوو دژى دهسهلاَتدارانى ئیران ، هه‌ر بۆیه دوایى گرتنه ده‌ستى دهسهلاَت چه‌ندین هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانى سوپاى ئیران و زه‌ره‌رو زیانى زۆریان پىَ ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ندنه‌وه تۆڵه چه‌ند جارێك هه‌وڵى هاوپه‌یمانى داوه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان و توركه‌كان و روسه‌كان .
سمكۆى شكاك و ده‌ركه‌وتنى وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى لاو :
ده‌ركه‌وتنى هه‌ر كه‌سایه‌تى و سه‌ركرده‌یه‌كى دیار چه‌ند هۆكارێك ده‌بنه هۆى ده‌ركه‌وتنى و ناساندنى به ده‌وروبه‌رو به جیهان ، سمكۆى شكاك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى كوردى سه‌رده‌مى خۆى چه‌ند هۆكارێك یارمه‌تى ده‌ربوون تا به‌و جۆره‌و به خێرایى ناوى بكه‌وێته ناوانه‌وه له‌و هۆكارانه‌ش :
یه‌كه‌م : پاش كوشتنى جه‌عفه‌ر ئاغاى براى به‌و شێوه تراژیدیه بیرى تۆڵه سه‌ندنه‌وه له دڵ و ده‌رونى سمكۆدا چه‌كه‌ره ده‌كات ، بۆیه چه‌ند جاریك هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه‌و هێزه‌كانى قاجاریه‌كان له ( ورمىَ ) و ( مه‌راغه ) و ده‌ورو به‌رى و زیانى زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت .
دووه‌م : به‌هێزى و ناوبانگى هۆزى شكاك له قۆناغه مێژوویه‌كانى ئیران و هه‌وڵ و دژایه‌تیه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنى ماڵ و موڵكه‌كانیان له ده‌ست قاجاریه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكاریكى گرنگ بوو بۆ ده‌ركه‌وتنى سمكۆ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌و هۆزهبهناوبانگه.
سێیه‌م : سمكۆى شكاك وێراى دلێرى و چاونه‌ترسى توانایه‌كى سه‌ربازى و كۆمهلاَیهتى باشى هه‌بوو ، به هۆى زمان پاراوی و قسه‌زانى و خهسڵهتهكانیهوه ئه‌وپه‌رى توانایى قایل كردن و سه‌رنج راكێشانى هه‌بوو ئه‌مه له‌كاتێكدا سمكۆ كه‌سێكى نه‌خوینده‌وار بووه .
چواره‌م : یه‌كێكى دیكه له هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنى سمكۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته زاواى ( سه‌ید ته‌ها) ، چونكه جگه له‌وه‌ى سه‌ید ته‌ها كه‌سایه‌تیه‌كى شۆرشگێر بووه له‌وه گرنگتر كه‌سایه‌تیه‌كى ئاینى زۆر باشى هه‌بووه ئه‌م په‌یوه‌ندیه كومهلاَیهتى و خزمایه‌تیه واى كرد سمكۆ نێوبانگى زیاتر په‌یدا بكات .
پینجه‌م : سالاَنى یه‌كه‌مى جهنكى یه‌كه‌مى جیهان به گشت پێشهات و ئاكامه گرنك و یهكلاكهرهوهكانیهوه ئه‌وپه‌رى كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر سمكۆ ، به‌و هۆیه‌وه راده‌ى تێگه‌یشتنى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى قوڵتر بوه‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه هۆى دروست بونى خولیایى سه‌رفرازى و ئازادى له چنگى داگیركه‌ران و دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیى تایبه‌ت به كورد لاى سمكۆ .
شه‌شه‌م : بێلایه‌نى سمكۆ له هه‌مبه‌ر روداوه‌كان له‌دوایى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى روسیا له ساڵى ( 1917 ) و پاشان خۆى ئاماده كرد بۆ ههلاَیسانى شۆرش له دژى قاجاریه‌كان .
بارودۆخى رۆژههلاَتى كوردستان له‌دوایى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان :
جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان ( 1914_1918 )ز هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان و ده‌ورو به‌رى شڵهژاندبوو ، ولاَتى ئیران رێبازى روس و توركه‌كان و ئه‌لمان و ئینگلیز بوو ، له‌ژێر پێدا پلیشابوهوه ، حكومه‌تى قاجار له ئێران هه‌ر به‌ناو مابوو ، ره‌زا شاى په‌هله‌وى له ئیران ده‌ركه‌وت له ئیرانێكى بێنوزهى ئه‌و ده‌وره ، هه‌موو سوچێكى ئیران بلێسه‌ى ئاگر و ئاژاوه بوو ، بێگومان رۆژههلاَتى كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له سنورى نێوان عێراق و ئێران له‌و بارودۆخه شێواوه‌ى ئه‌و ده‌مه بێبه‌ش نه‌بوو كهببوه شوێنى ململانێى ولاَتانى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان .
به‌هاتنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان ده‌رفه‌تێكى باشى ره‌خساند بۆ زۆربه‌ى نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان تا هه‌وڵى سه‌ربه‌خۆیى بده‌ن ، له‌م نێوه‌نده‌ش دا كوردانى رۆژههلاَتى كوردستان په‌یان به‌م مه‌جاله برد به‌تایبه‌ت سمكۆى شكاك ، هه‌ر بۆیه له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین هه‌وڵى داوه چ له رێگه‌ى شۆرشه‌وه بێت یا له رێگه‌ى دانووستانه‌وه بێت .
وه‌له رووى ئابوریشه‌وه رۆژههلاَتى كوردستان وه‌كو هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه تووشى لاوازى و داروخانى ئابورى ببو ، ئه‌مه‌ش زیاتر به هۆى جێگیر بوونى هێزه‌كانى ئینگلیز له ناوچه‌كه كه به‌رده‌وام داهات و سامانى ناهچهكهیان بۆ پركردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى هێزه‌كانیان به‌كار ده‌هێنا ، وه هێزه‌كانى روسیش هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یره‌و ده‌كرد ، كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆى لاواز بوون و روخانى لایه‌نى ئابورى ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان كه هه‌ژارى و برسێتى زورى به دوایى خۆى دا هێنا .
شۆرشه‌كانى سمكۆ و هۆكارى به‌رپاكردنى :
به‌وته‌ى (حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع ) سمكۆى شكاك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى كورده كه داواى سه‌ربه‌خۆى بۆ كورد كردبێت له ساڵى (1920)ز ، بێگومان چه‌ند هۆكارێك بونه‌ته هۆى دروستبونى خولیایى كوردایه‌تى و شۆرش به‌رپاكردن دژى حكومه‌تى ئیران له‌وانه جه‌ور و سته‌مى حكومه‌تى دیكتاتۆرى قاجارى كه هه‌میشه له هه‌وڵى له‌ناو بردن و سه‌ركوت كردنى كوردا بوون و هیچ كات ئاماده نه‌بوون دان به مافه‌كانى كوردا بنێن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، وهكوشتنى ( جه‌عفه‌ر ئاغا)ى برا گه‌وره‌ى به‌شێوه‌یه‌كى تراژیدى هۆكارێكى دیكه بوو له دروستبوونى هه‌ڵوێستى كوردایه‌تى سمكۆ .
وه‌ك پێشتر باسمان كرد ههلاَیسانى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان هۆكاریكى دیكه بوو بۆ دروستبوونى خولیایى كوردایه‌تى و ئاماده‌یى سمكۆ بۆ به‌رپاكردنى شۆرش.
ده‌سپێكى شۆرشه‌كانى سمكۆ دژى ده‌وڵه‌تى توركى عیلمانى بوو كه له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سایه تیهكى دیكه‌ى كورددا هه‌وڵى داگیر كردنى شارى به‌دلیسیان دا ، بهلاَم پاش چه‌ند سه‌ركه‌وتنێك شكستیان هێنا و له‌م ئامانجه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌م شۆرشه‌ش له لایه‌ن سه‌رانى سوپایى توركیاوه له سێداره دران
سمكۆ دوایى پاشه كشێى هێزه‌كانى عوسمانى و په‌یمانى شهر وه‌ستان له مانگى ده‌ى (1918)ز بوو به گه‌وره‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه‌و به‌ره به‌ره ناوچه‌كانى نێوان ده‌ریاچه‌ى ورمىَ و سنورى نێوان ئیران عوسمانى رزگار كرد ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ى سمكۆ واى له دهسهلاَتدارانى ئیران كرد كه بیر له له‌ناوبردنى سمكۆ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بهستهیهكى بۆمب رێژ كراویان بۆ سمكۆ نارد هه‌رچه‌نده بۆمبه‌كه ته‌قیه‌وه بهلاَم سمكۆ خۆى له‌م پلانه رزگارى بوو .
له هاوینى ساڵى (1919) دا سمكۆ ره‌زاییه (ورمى) ى داگیر كردوو چه‌كداره‌كانى ئه‌و شاره‌یان تالاَن كرد ، پاشان ده‌وڵه‌تى ئێران هێزه‌كانى ناوچه‌كه‌ى كۆكرده‌وه و به فه‌رمانده‌یى ( عه‌قید فیلیبۆقى ) ى روسى هێرشیان كرده سه‌ر سمكۆ و له ناوچه‌ى شاپور (سه‌لماس) و تاوه‌كو ناوچه‌ى ( چه‌هریق ) راویان نان ، بهلاَم دواتر له رێگه‌ى گفتوگۆوه گه‌یشتنه ئه‌نجام به‌و مه‌رجه‌ى سمكۆ ده‌س وه‌رنه‌داته كاروبارى ناوچه‌ى ره‌زاییه ( ورمى )، بهلاَم پاش گه‌رانه‌وه‌ى ( فیلیبۆق ) سمكۆ ئه‌وناوچانه‌ى كه پێشتر له ژێر ده‌ستیدا بوون داگیرى كردنه‌وه ، پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه ئارامى به خۆوه ده‌بینێت تاوه‌كو ساڵى (1921)ز كاتێك ( سه‌ید ته‌ها ) هێرش ده‌كاته سه‌ر شارى سابلاخ (مه‌هاباد) بهلاَم تووشى به‌رگریه‌كى به‌هێزى سوپاى ئێران ده‌بن له شاره‌كه‌دا ، بۆیه رۆژى دواتر سمكۆ به دوو هه‌زار سواره‌وه دێته یارمه‌تى (سه‌ید ته‌ها) و ده‌توانن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن و هه‌رچى جه‌ندرمه‌ى ئێرانى هه‌بوو له شاره‌كه‌دا قه‌تڵ و عام كرا .
وه‌ك باسمان كرد له‌م روداوه‌دا شارى سابلاَغ (مه‌هاباد) توشى تالاَن كردن ده‌بێته‌وه كه ده‌بێته هۆى به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ى كوردانى شاره‌كه دژى سمكۆ ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پێیان وایه سمكۆ به وته‌ى خۆى دهسهلاَتى نه‌بووه بۆ وه‌ستاندنى ئه‌م شاره‌و، شه‌رو كوشتارى جهندرمهكانى ئیرانیش له نێو شاردا رویان داوه بۆیه ئه‌م روداوه به‌م ئاقاره‌دا رۆیشتووه ، هه‌ر ئه‌مه واى كردووه تا ئێستاش كه‌سایه‌تى سمكۆ له‌نێو دانیشتوانى شارى مه‌هابات دا به باش باس نه‌كرێت .
یه‌كێكى دیكه له شهرهكانى سمكۆ له‌مانگى چوارى (1922)ز به‌شه‌رى (میاندواو) ناسراوه ، كه جه‌نه‌رال (شیبانى) هێزێكى پینج سه‌د سوارهیى كۆ ده‌كاته‌وه به‌سه‌ركردایه‌تى ( خالو قوربان ) له ناوچه‌ى (میاندواو) هێرش ده‌كاته سه‌ر شارى ( سابلاغ ) بهلاَم له لایه‌ن سواره‌كانى سمكۆ وه هێرش ده‌كریته سه‌ریان و به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌ون و (خالوقوربان) ده‌كوژرێت .
سمكۆ له‌ساڵى (1922) هه‌ستا به دامه‌زراندنى “حكومه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ ” وه‌خۆى وه‌ك مه‌لیكى ئه‌م حكومه‌ته ناساند و هه‌ستا به ده‌ركردنى گۆفارى ( كوردستان) وه‌ك زمان حاڵى حكومه‌ته‌كه‌ى .
دوابهدوایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى سمكۆ ره‌زا شا بۆى ده‌ركه‌وت كه ناردنى ده‌سته هێزى بچوك بچوك بۆ شهر كردن دژى شۆرش گێرانى كورد ته‌نیا چاوه‌روانى شكستى لێده‌كرێت ، فه‌رمانى ده‌ركرد كه هێزیك پێكهاتبوو له پێنج به‌تالیۆنى پیاده‌و سىَ ده‌سته تۆپخانه و سىَ ده‌سته سواره كه به‌ره‌و ئازربایجان ره‌وانه كران و له هه‌مان كاتدا هه‌موو هێزه ئامادهكانى ئازربایجان چوونه پاڵ ئه‌و هێزه ، هێزه‌كه نزیكه‌ى (8000) هه‌زار كه‌س ده‌بوو به سه‌ر كردایه‌تى ( جیهانبانى ) له (25/7/1922)ز
له شهكریازى شهر روى دا كه ئه‌م شه‌ره به شه‌رى ( شهكریازى ) ناسراوه ، هێزى پیاده‌ى كورد چوار جار هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى ئیران و دزه‌یان كرده نێو ریزه‌كانى سوپاى پیاده‌ى ئیرانه‌وه به پێچه‌وانه‌ى پێشبینیه كانه‌وه به خه‌نجه‌ر و شمشێر زیانێكى زۆریان به هێزه‌كانى دوژمن گه‌یاند بهلاَم دواتر پاشه كشه‌یان پێكرا ، دواتر سمكۆ هێزه‌كانى سواره‌ى هێنایه مه‌یدان بهلاَم توشى شكان بوون ، به جۆرێك سمكۆ له‌سه‌ره‌تایى شه‌ره‌كه‌دا (10000) ده هه‌زار كه‌سى له‌گه‌ڵ دا بوون بهلاَم له ئێواره‌ى هه‌مان روَژدا ته‌نیا نزیكه‌ى (1000) هه‌زار كه‌سى له گه‌ڵدا مایه‌وه كه كه‌سانى نزیكى خۆى بوون ، سوپاى ئیران به‌رده‌وام بوون له پێشره‌وى كردن تا له مانگى هه‌شت دا شارى (ورمى) یان داگیر كرد كه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ بوو له ژێر ده‌ستى كوردان دا بوو ، دواتر توانیان ( چه‌هریق ) ى باره‌گاى سه‌ره‌كى سمكۆ داگیر بكه‌ن ، پاشان سمكۆ به‌ره‌و توركیا ههلاَت و له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه چه‌ك كران .
دواتر سمكۆ به‌ر لێبوردن كه‌وت و له لایه‌ن ره‌زا شاوه پێشوازى لێكرا و سوێندى وه‌فادارى خوارد.
له‌ساڵى (1926)ز سمكۆ به هاوكارى هۆزه‌كانى (به‌گزاده‌ى هه‌ركى ) و (بهرگهرو) و (تهرگهرو) په‌لامارى ده‌شتى سهلماسى دا بهلاَم له لایه‌ن هێزه‌كانى سوپایى ئیرانه‌وه به سه‌ركردایه‌تى (شهیباخ) توشى شكست هاتن ، جیگه‌ى باسه له‌و شه‌ره‌دا هێزه‌كانى توركیا یارمه‌تى سوپای ئیرانیان دا دژى سمكۆ، پاشان سمكۆ خۆى راده‌ستى توركیا كرد و دووباره چه‌ك كرانه‌وه.
له دوایى چه‌ند سالێك له ئاواره‌یى له نێو خاكى توركیا و عیراق سه‌ره‌نجام له ژێر فشارى حكومه‌تى عیراقی‌دا حكومه‌تى ئیران رێگه‌ى به سمكۆ دا بگه‌رێته‌وه زێدى خۆى و به فه‌رمان ره‌واى شنۆ دامه‌زرا ، بهلاَم دواى چه‌ند رۆژێك له وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته به پلانێكى ره‌زا شا له ساڵى ( 1930 )ز له كاتى جونى بۆ ده‌وام دا ده‌كوژرێت .