ئێزیدیه‌كان كێن؟
وەرگێرانی: رێبازخهسرهو
سەرچاوە: BBC
ئه‌وانه‌ی له دوای هێرش و پەلامارەکانی ئەمدواییەی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعشی كۆن) له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بونه قوربانی، ئێزیدیه‌كان بون، كه نزیكه‌ی (50) هه‌زار كه‌سیان له چیاكانی باكوری رۆژئاوای عێراق، به بێ خواردن و ئاو گه‌مارۆ دراون.
به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕه نامۆیه‌ی هه‌یانه هه‌ندێك جار به “ناڕه‌وا” ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت كه دەوترێت ئه‌وانه “شه‌یتان په‌رستن” و خۆیان به‌دور ده‌گرن و وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی بچوك له ناوچه جیاوازه‌كانی باكوری رۆژئاوای عێراق و باكوری رۆئاوای سوریا‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوری رۆژئاوای توركیا ده‌ژین.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ئه‌سته‌مه ژماره‌ی ته‌واوی ئێزیدیه‌كان بزانرێت، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی رابردو ژماره‌ی ئێزیدیه‌كان له‌نێوان (70) بۆ (500) هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی چه‌وسانه‌وه بونه‌ته‌وه به درێژایی سه‌ده‌ی رابردو، ژماره‌یان به شێوه‌یه‌كی دیار كه‌میكردوه.
هاوشێوه‌ی (كاردۆز و عه‌له‌ویه‌كان)، جگه له‌وه‌ی كه‌سێك له دایك و باوكی ئێزیدی له‌دایك ببێت، كه‌س ناتوانێت له دینێكی تره‌وه بچێته سه‌ر دینی ئێزیدی.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه كه زۆرینه‌یان له چیاكانی (شه‌نگال) ده‌ژین له‌لایه‌ن توندڕه‌وه سونیه‌كانی هاوشێوه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ی كۆن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له ناوه‌كه‌یان، كه ئه‌وان وای داده‌نێن ناوی ئێزیدی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی (یه‌زیدی كوری معاویه) دوه‌م حاكمی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له ساڵانی (647-683) زاینی.
به‌ڵام، لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لماندویانه ناوی ئێزیدی نه په‌یوه‌ندی به خه‌لیفه‌ی ئهمەویهوه هه‌یه نه به شاری (یه‌زد) له فارس، به‌ڵكو وشه‌یه‌كی داتاشراوه له وشه‌ی فارسیه‌وه “ئێزید” وەرگیراوە، ماناكه‌ی واتا “خودا”یه كه‌وابێت ناوی ئێزیدی واتا “عه‌بدی خودا”یه.
به‌ڵام ئه‌وان ناوێكی تر كه له‌خۆیان ناو بریتیه له “دهواسینهكان” یا –ئیبریشه- كه ئه‌ویش وشه‌یه‌كی لێكدراوه و وه‌رگیراوه له بیر‌و باوه‌ڕی (نه‌ستوری) كه‌نیسه‌ی كۆن له رۆژهه‌ڵاتدا و بیروباوه‌ڕیان په‌یوه‌سته پێوه‌ی و رێز له هه‌ردو كتێبی (قورئان و ئینجیل) ده‌گرن.
به‌هۆی ئه‌وەی بیروباوه‌ڕی ئێزیدیه‌كان نهێنیه، چه‌ند بۆچونێكی هه‌ڵه هه‌یه له‌وه‌ی باوه‌ڕی ئێزیدیه‌كان نزیكه له هه‌ردو ئاینی (زه‌رده‌شتی و مه‌جوسی) و هه‌ندێك جار رۆژ په‌رست، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وەی په‌رستگاو مهرقهدهكانیان دهرڕزێنرێتهوه به هێمای رۆژ و گۆڕه‌كانیان رو ده‌كه‌نه رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌و دیانه‌ته دوره له‌و بیروباوهڕانهو نزیكه له ئیسلام و مه‌سیحی و ژماره‌یه‌ک له نه‌ریت و سروته ئاینیه‌كان له دینی مه‌سیحی و ئیسلامیه‌وه وه‌رگیراوه.
بیر:
بیر ناوێكه، ده‌نرێت له‌و چینه پیاوه ئاینیانه‌ی ئێزیدیه‌كان كه هه‌ڵده‌ستن به شۆردنی منداڵ به ئاوی خاوێنی پیرۆز و له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریشدا نانێك دوله‌ت ده‌كات و ده‌یداته ده‌ست بوك و زاوا، بوك له ئاهه‌نگی خۆیدا جلی سور له‌به‌ر ده‌كات و سه‌ردانی كه‌نیسه مه‌سیحیه‌كان ده‌كات.
له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌مو ساڵێكدا ئێزیدیه‌كان، سێ رۆژ به‌رۆژو ده‌بن و له (15 بۆ 20) مانگی ئه‌یلولیش ئێزیدیه‌كان حه‌ج ده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌ر مه‌زارگه‌ی شێخ عه‌دی له لالش باكوری شاری موسڵ، كه له‌وێ نه‌ریتی دینی خۆشۆردن له روبارو پێشكه‌شكردنی ئاژه‌ڵ و خه‌ته‌نه‌كردن ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
خودای گه‌وره‌ی ئێزیدیه‌كان ده‌ناسرێت به “ئێزدان” كه پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌لای ئێزیدیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و خودایه راسته‌خۆ ناپه‌رسترێت و وای داده‌نێن خاوه‌ن هێزێكی شاراوه‌یه‌و كه‌ونی دروستكردوه، به‌ڵام پاسه‌وانی كه‌ون ناكات.
جگەلەوەش، (7) فریشتەی دیکە هەیە کە گه‌وره‌ترینیان مه‌لیك تاوسەو جێبهجێكەری كاری پیرۆزه، تاوس له دینی مه‌سیحی كۆندا هێما بوه بۆ نه‌مری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان وا لێكدراوه‌ته‌وه کە گۆشته‌كه‌ی خراپ نابێت و لای ئێزیدیه‌كان مه‌لیك تاوس خودا به‌رجه‌سته ده‌كات و لێی جیا نابێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه دینی ئێزیدی به پێی شیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه دینێكی یه‌كتاپه‌رستیه هاوشێوه‌ی دینه یه‌كتاپه‌رسته‌كانی تر.
ئێزیدیه‌كان رۆژانه بۆ مه‌لیك تاوس (5) جار نوێژ ده‌كه‌ن و بۆچونی ئێزیدیه‌كان وایه كه مرۆڤێك مرد رۆحه‌كان ده‌چێته له‌شێكی تره‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی جیاوازتر، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئێزیدی لهكۆمهڵگهكهی دور بخرێته‌وه‌و ده‌ربكرێت ئه‌وا نوێ نابێته‌وه.
له دینی ئێزیدیدا، واز هێنان له‌و دینه‌و چونه سه‌ر دینێكی تر دروست نیه‌و نابێت ئه‌و كاره بكرێت.
له‌ناوچه‌کانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیادا‌و له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا، ئێزیدیه‌كان له ماوه‌ی رابردودا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه چۆڵیانكردبو له پێشترداو خانوی نوێیان له‌و ناوچانه دروستكرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان روبه‌ڕی چه‌وساندنه‌وه بونه‌ته‌وه له سه‌ده‌كانی رابردودا، به‌ڵام وازیان له دینی خۆیان نه‌هێناوه.
ئه‌گه‌ر ده‌ركردنی ئێزیدیه‌كان له ناوچه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت له‌داهاتودا ئێزیدیه‌كان رو له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئازادی ئه‌ركه ئاینیه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و به ئاشتی بژین.
لالش:
لالش، په‌رستگای تایبه‌تی ئێزدیهكانه و ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، لای ئێزیدیه‌كان پیرۆزییه‌كی زۆری هه‌یه و له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌وه ساڵانه بۆ حه‌ج و پاڕانه‌وه روی تێده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو په‌رستگاكه‌وه پێڵاوه‌كانیان دابكه‌نن و بۆیان نیه پێیه‌كانیان له‌سه‌ر دەروازەی ده‌رگاکە دابنێن، به‌ڵكو ده‌بێت بازی به‌سه‌ردا بده‌یت، ئه‌وه سه‌ره‌تای نه‌ریته‌كانی ناو لالشه.
لالش ته‌نها له چه‌ند په‌رستگایه‌ك و ماڵی فه‌قیر (ماڵی فه‌قیری، شوێنكی گه‌وره‌یه چه‌ندین خێزانی تێدایه كه چێشت لێده‌نێن و سه‌رپه‌رشتیار و خزمه‌تی په‌رستگاكه ده‌كه‌ن) پێكهاتوه و ته‌نها ئه‌وانه بۆیان هه‌یه به به‌رده‌وامی تێیدا بژین، كه خزمه‌تكاری پهرستگاكهن، ئه‌و پیاو و ژنانه‌ی خۆشیان بۆ خزمه‌تكردنی په‌رستگاكه ته‌رخان ده‌كه‌ن، نابێت ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێن.
جگه‌له‌وه‌ی به‌شێكی ئێزدیه‌كان رۆژانه سه‌ردانی لالش ده‌كه‌ن، ساڵانه و له بۆنه ئاینییه‌كاندا ئه‌و په‌رستگایه هه‌مو ئێزدیه‌كان كۆده‌كاته‌وه، كه بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان روی تێده‌كه‌ن.