له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسیدا
د. مه‌حمود زه‌قزوق
وه‌رگێڕانی: سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
پێشه‌كی:
ئه‌و مه‌یدانخوازی وهێرشه فیكرییانه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسلام و موسوڵمانه‌كان رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، زۆر و جۆراوجۆرن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه له بنهڕٍِِهتدا ره‌گێكی مێژووییان هه‌یه و درێژكراوه‌ی ئه‌و ته‌رزه فیكری و شاڵاوه مه‌ترسیدارانه‌ن كه له ساته‌وه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه به ناوچه جیاوازه‌كانی دونیادا رووبه‌ڕووی هه‌ڵگرانی ئاینه‌كه و ته‌نانه‌ت خودی ئاینی ئیسلامیش بووه‌ته‌وه، گه‌یشتنی ئیسلام به وڵاتانی خۆرائاوا جێگه‌ی مه‌ترسی گه‌وره بوو له لایه‌ن كاربه‌ده‌ست و فهرمانڕهواكانیانهوه، به تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كان، چوونكه ئه‌وان جگه‌له‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیان له خۆرئاوا فریوده‌دا، هاوكات هاتنی ئاینێكی دادپه‌روه‌ر و هۆشیار پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی لێژدهكرد و ده‌یخسته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه خۆرئاواییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه بیری دروستكردنی به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامدا، له‌م پێناوه‌شدا كه‌وتنه بیری مهیدانخوازییهكی سیاسی و سه‌ربازی، پاش ئه‌وه‌ی له‌و مهیدانخوازییه سیاسسی و سه‌ربازییه‌دا شكستیانهێنا، دواتر هانایان بۆ مهیدانخوازییهكی زۆر ترسناك برد، ئه‌ویش مه‌یدانخوازی و هێرشی فیكری بووه، سه‌ره‌تا له رێگه‌ی ناسین و دیراسه‌كردنی جیهانی خۆرهه‌ڵاته‌وه بوو له بواره‌كانی (شارستانییه‌ت، ئایین، دابونه‌ریت.. تاد) ده‌ستیپێكرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بریتی‌بوو له خۆرهه‌ڵاتناسی.
گومانی تێدانییه كه خۆرهه‌ڵاتناسی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له جیهانی خۆرئاوا و له جیهانی ئیسلامیشدا، پلاندانانی خۆرئاوا له زۆر رووه‌وه پشتی به توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكان به‌ستووه، تا ئێستاش خۆرهه‌ڵاتناسی بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه له داڕشتنی ته‌سه‌ور و تێڕِِوانینی خۆرئاوا ده‌رباره‌ی ئیسلام و له دروستكردنی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر ئیسلام به درێژایی سه‌رده‌مه مێژووییه‌كان، خۆرهه‌ڵاتناسی گرفتێكه، بیروڕِِای جیاوازی له ده‌وربه‌ری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه له جیهانی ئیسلامییدا، به گشتی دوو ئاراسته له‌م نێوه‌نده‌دا به‌دیده‌كرێت، ئاراسته‌یه‌كیان پشتگیری هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌كات، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی دووه‌م، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رهفزیدهكاتهوه، له راستیدا ئه‌م دوو ئاراسته‌یه و جۆرێك له نازانستی و نارهخنهیی ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م سه‌رسامه به شارستانیه‌تی خۆرئاوا و پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیا له خۆرئاوا، له تێڕِوانینی ئه‌م ئاراسته‌یه‌دا، هه‌رشتێك له خۆرئاواوه بێت شتێكی زانستی و بابه‌تی و ته‌ندروسته، بۆیه خۆرههڵاتناسییان پێ قبوڵه، هه‌رچی ئاراسته‌ی دووه‌مه، خۆرهه‌ڵاتناسی به سه‌رچاوه و پاڵنه‌ری پێكداچوونی سه‌ربازی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا ده‌زانن به درێژایی مێژوو، له‌گه‌ڵ هێرشی كۆلۆنیالیزمی خۆرئاوا بۆ داگیركردنی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، هاوكات دژایه‌تی ئه‌م ئاراسته‌یه بۆ ئه‌و بارودۆخه ده‌گێڕنه‌وه كه خۆرهه‌ڵاتناسی تێدا گه‌شه‌یكردووه و په‌یوه‌ستی له نێوان ئامانجه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسی و بزووتنه‌وه‌ی تهبشیریدا هاوئاست له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته دوژمنایه‌تییه‌ی خۆرئاوا دژی ئیسلام له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌ر لایه‌نگرانی ئاراسته‌ی دووه‌م هۆكاری خۆبه‌گه‌وره زانین خۆرئاوا به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه نایهكسانهكانی خۆرئاوا به گه‌له ژێردهستهكانیانهوه له خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا، له هه‌ندێ سه‌رده‌می مێژوویی‌دا بۆ خودی پاڵنه‌ری خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌گێڕنه‌وه به هه‌مان ئاراسته هه‌ندێ له خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان رۆڵی گرنگیان گێڕاوه له یارمه‌تیدانی خۆرئاوا و موسوڵمانان و به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵات، ئه‌ویش له‌م قسه‌یه‌ی (رۆیارد كپڵینگ)ی خۆرههڵاتناسدا خۆی ده‌نوێنێ كه ده‌ڵێت: (خۆرهه‌ڵات خۆرهه‌ڵاته و خۆرئاوا خۆرئاوایه، هه‌رگیز به یه‌كتری ناگه‌ن) وه‌رگێڕ.
هه‌روه‌ها بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ خۆرهه‌ڵاتناسی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر فیكری ئیسلامی نوێ، كه وابوو بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفته پێویستمان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی و جیدی خۆرهه‌ڵاتناسی هه‌یه، كه ئه‌و رووبهڕووبونهوهیهش به (به‌ڵێ یان نه‌خێر) نابێت، به‌ڵكو له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری توێژینه‌وه‌یه‌كی قووڵ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌بێت له ره‌گ و ریشه‌ی فیكری خۆرئاوا هه‌یه بۆ زانینی هۆكاره راسته‌قینه‌كانی هه‌ڵوێستی خۆرئاوایی له ئیسلام.
ئه‌و وێنه داكه‌وتوو و به‌ربڵاوه‌ی ئه‌مڕۆی خۆرئاوا ده‌رباره‌ی ئیسلام ته‌نها وێنه‌یه‌كی كاتیی خراوهلا نییه و هه‌ر ئه‌مڕۆش دروستنه‌كراوه، به‌ڵكو بریتییه له‌و وێنه‌یه‌ی كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له ململانێتی شارستانی نێوان ئیسلام و خۆرئاوا دروستیكردووه.
بۆ په‌ی بردن به مه‌ترسییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسی پێویستمان به دیراسه‌كردنی هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه كه له لایه‌ن خۆرائاواوه ده‌رباره‌ی ئایین و بیروباوهڕِ و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت) و قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و.. تاد، له خۆرئاوا نووسراون، لێره‌وه هه‌ستده‌كه‌ین ئاراسته‌ی سێیه‌م دێته‌ئاراوه به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتناسی كه ده‌كرێ ناویبێنین ئاراسته‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی، چوونكه بریتییه له‌و ئاراسته‌یه‌ی كه هاوده‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه ئیسلام وه‌ریده‌گرێت، هه‌روه‌ك قورئان ئاماژه‌ی پێده‌كات و ده‌فه‌رمێ (ولایجرمنكم شنأن قوم علی ألا تعدلوا إعدلوا هو أقرب للتقوی).
ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش به ته‌نها بریتی نییه له‌وه‌ی كه ده‌توانێ خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان ناچاربكات كه ڕێز له گۆشه‌نیگای ئیسلامی بگرن هه‌تاوه‌كو ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیروڕِای خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌رباره‌ی ئیسلام و موسوڵمانان بگۆڕێت.
به لای كه‌مه‌وه بتوانێ وایان لێبكات كه هه‌ست به بوونی ئاراسته‌یه‌كی زانستی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی بكه‌ن، چوونكه لێره‌وه به‌م ئاراسته زانستییه ده‌توانین ده‌رگا داخراوه‌كانی فیكری خۆرئاوا بكه‌ینه‌وه، بێگومان هه‌ڵوێستی خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان هه‌موویان خراپ نه‌بوون ده‌رباره‌ی ئیسلام و موسوڵمانان، بۆیه ئه‌ركی ئێمه لێره‌دا باسكردنی پۆزه‌تیفه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسی و وه‌ڵامدانه‌وه و له سه‌ر نووسینی نێگه‌تیفه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی گرفته‌كه‌مان بۆ روونبێـتهوه، چوونكه كاركردن به‌م ئاراسته‌یه ده‌مانگه‌یه‌نێته هه‌ستكردن به خاڵی مه‌ترسیداری خۆرهه‌ڵاتناسی له سه‌ر فیكر و بیروباوهڕِی ئیسلامی. ئیشكردن به ئاراسته‌یه‌كی زانستی وردبوونه‌وه‌یه نه‌ك وه‌رگرتنی بێ رێوشوێن و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی خۆرهه‌ڵاتناسی.
گه‌شه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتناسی
سه‌ره‌تاكانی یه‌كه‌م:
خۆرهه‌ڵاتناسی بریتییه له‌و زانسته‌ی كه هه‌ڵده‌ستێ به دیراسه‌كردنی خۆرهه‌ڵات، خۆرهه‌ڵاتناس به مانا گشتییه‌كه‌ی به سه‌ر هه‌موو زانایه‌كی خۆرئاواییدا ده‌چه‌سپێت كه سه‌رقاڵی دیراسه‌كردنی هه‌موو خۆرهه‌ڵات بێت له رووی زمان و شارستانییه‌ت و ئاداب و ئاینییهكانیهوه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان قسه‌كردن نییه ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی له‌و پێناسه فراوانه‌وه، به‌ڵكو زیاتر توێژینه‌وه خۆرئاواییه‌كان په‌یوه‌ستكراوه به خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامییه‌وه له بواره‌كانی زمان و ئاداب و بیروباوهڕِ و ته‌شریعات و شارستانییه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی گشتی، كارێكی ئه‌سته‌مه بتوانین سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆرهه‌ڵاتناسی دیاریبكه‌ین، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ له توێژه‌ره‌وان ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆرئاوای مه‌سیحی ده‌ستپێكردنی خۆرهه‌ڵاتناسی ره‌سمی به ده‌رچوونی بڕیارێكی (مه‌جمه‌عی كه‌نیسه‌ی ڤییه‌نا) دیاریده‌كه‌ن له ساڵی (1312) ز، به دابینكردنی ژماره‌یه‌ك له كۆرسی زمانه عه‌ره‌بییه‌كان، له هه‌ندێ له زانكۆكانی ئه‌وروپا وه‌ك زانكۆی ((كامبردج، سلامنكا، پۆڵۆنیا))، وه‌رگێڕ.. به‌ڵام لێره‌دا خودی خۆرهه‌ڵاتناسی ره‌سمی ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه خۆرههڵاتناسییهكی ناره‌سمی پێش ئه‌م مێژووه هه‌بووه، هه‌روه‌ك هه‌ندێ توێژه‌ری ئه‌وروپی پشت به‌و مێژووه ئاماژهكراوی سه‌ره‌وه نابه‌ستن بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تاكانی خۆرهه‌ڵاتناسی، ده‌كرێ ئه‌وه بڵێین كه هه‌وڵه‌كان له‌م بواره‌دا بۆ دیاریكردنی ساڵێكی ده‌ستنیشانكراو نه‌بووه بۆ سه‌ره‌تای خۆرهه‌ڵاتناسی، هێنده‌ی هه‌وڵدان بووه بۆ دیاریكردنی ماوه‌یه‌كی كاتی دیاریكراو به نزیكه‌یی كه ببێته ده‌سپێكی خۆرهه‌ڵاتناسی.
بێگومان بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئیسلام له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا به خێرایی سه‌رنجی پیاوانی ئایینی مه‌سیحی بۆ لای خۆی راكێشا و لێره‌وه بایه‌خیان به ئیسلامدا، له نێوان ئه‌و زانا مه‌سیحییانه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی خێرادا ده‌ركه‌وت و بایه‌خی به توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا، نه‌ك له پێناوی باوهڕِهێنان به ئیسلام، به‌ڵكو له‌پێناو پاراستنی برا مه‌سیحییه‌كان له‌م ئایینه ئه‌ویش زانا مه‌سیحی (یوحنا الدمشقی 676-749ك)، له نێوان دانراوه‌كانی له‌م بواره‌دا بۆ مه‌سیحییه‌كانی له‌م ئایینه كتێبی موحاوهره مه‌عه موسلیم (محاوره مع مسلم) و كتێبی ئیرشدات ئه‌لنه‌سارا فی جه‌ده‌ل ئه‌لموسلیمین (إرشادات النصاری فی جدل المسلمین) بوو، به‌ڵام ناكرێ ئه‌مه به سه‌ره‌تای خۆرهه‌ڵاتناسی بژمێرین، چوونكه (یوحه‌ننا دیمه‌شقی) پیاوێكی خۆرهه‌ڵاتی بووه و له ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئومه‌ویدا ژیاوه و له كۆشكی ئومه‌ویدا خزمه‌تیكردووه.
ههندێكیتر له توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن سه‌ره‌تاكانی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یانزده‌یه‌می زایینی، له كاتێكدا (رودی بارت) واده‌بینێ كه سه‌ره‌تاكانی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌می زایینی، كه بۆ یه‌كه‌مجار وهرگێڕِانی واتاكانی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی لاتینی ته‌واو بوو، هه‌روه‌ك له سه‌ده‌ی ناوبراودا یه‌كه‌م قاموسی (لاتینی – عه‌ره‌بی) ده‌ركه‌وت، له لایهكیترهوه كتێبه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتناس (گۆستاڤ دۆگا) به ناوی مێژووی خۆرهه‌ڵاتناسان له ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌مه‌وه تا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م كه له‌پاریس ده‌رچوو له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا بووه.
ههندێكیتر له لێكۆڵه‌ره‌وان دوو سهدهپێشتر به سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆرهه‌ڵاتناسی داده‌نێن، واته له سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكاره بوو كه وای له (نه‌جیب ئهلعهقیقی ) كردووه كه كتێبه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسان نووسیویه‌تی، له هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌یدا دواتر بیكات به تۆمارێك بۆ خۆرهه‌ڵاتناسی به درێژایی هه‌زار ساڵ، سه‌ره‌تا له (جربرت دی ئۆرلیاك) ه‌وه (938- 1003) ده‌ستیپێكردووه كه له ئه‌نده‌لوس نیشته‌جێبووه و له سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكانی شاری ئیشبیلییه و قورتوبه وانه‌ی خوێندووه، تاوه‌كو به‌رزترین زانایانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی له ئه‌وروپا به رۆشنبیری عه‌ره‌بی و ماتماتیك و گه‌ردوونناسییه‌وه سه‌رقاڵبووه، پاشان پله‌وپایه‌ی پاپایه‌تی له رۆما وه‌رگرتووه به ناوی (سلفستری دووه‌م 999-1003ز) .
به هه‌رحاڵ پاڵنه‌ر بۆ ئه‌و ده‌ستپێكردنه خێرایه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی خۆی له‌و ململانێیه‌دا ده‌بینییه‌وه كه درێژه‌ی كێشاوه له نێوان هه‌ردوو جیهانی ئیسلامی و مه‌سیحی له ئه‌نده‌لوس و سفلییه، هه‌روه‌ك جه‌نگه خاچپهرستییهك به تایبه‌ت پاڵێكی گه‌وره‌ی به ئه‌وروپیه‌كانه‌وه نا بۆ فێربوون و سه‌رقاڵبوونی به ته‌عالیمی ئیسلام و ههڵسوكهوتهكانییهوه، ده‌كرێ بوترێ مێژووی خۆرهه‌ڵاتناسی له قۆناغی یه‌كه‌میدا بریتییه له مێژووی ململانێی نێوان جیهانی مه‌سیحی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی ئایین و ئایدۆلۆجی، هه‌روه‌ك (سازرن southern) ده‌بێژێ: (ئیسلام وێنای گرفتێكی دوور مه‌ودا ده‌كات به نیسبه‌ت جیهانی مه‌سیحییه‌وه له ئه‌وروپا له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان).
خۆرهه‌ڵاتناسی و دوو ئاراسته‌ی جیاواز
پیاوانی ئاینی مه‌سیحی له كاتێكی زووه‌وه كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی ئیسلام و چالاكی نواندن، ده‌ستیانكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت و درۆكردن ده‌رباره‌ی ئیسلام وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (درودی خوای لێبێت) خۆیان به گه‌وره‌تر ده‌زانی و ده‌یانووت: (هێزێكی پیس و به‌دخووه، موحه‌ممه‌د هیچ نییه جگه‌له بتێك، یاخود خودای قیبله و شه‌یتانێك) ئه‌فسانه میللییه‌كان و خورافیاتهكان مێشكی نووسه‌ره لاتینییه‌كانی پڕِِكردبوو، ئامانجیش له‌مه‌دا به سروشتی حاڵ خستنه‌ڕووی وێنه‌یه‌كی بابه‌تی نه‌بوو ده‌رباره‌ی ئیسلام، به‌ڵكو ئه‌م حاڵه‌ته دوورترین شت له مێشكی دانه‌رانی ئه‌و ئه‌فسانه و خورافیاتانه له‌وكاته‌دا له‌مباره‌دا ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه له شرۆڤه‌كردنی ئیسلامدا داده‌نران له خه‌یاڵگه و سه‌رلێشێواویدا رۆچووبوون كه نووسه‌ره‌كانیان دایاندههێنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
جگه‌له‌مه‌ش پاشماوه ئه‌ده‌بییه‌كان به شێوه‌یه‌ك شرۆڤه‌ی موسوڵمانیان ده‌كرد، به‌وه‌ی كه به‌نده‌ی بته‌كان، یاخود ئه‌وان سێ خواوهندپهرستن كه بریتین له (تیرفاگان Tervagan) له ناسراوترین دانه‌ره به‌رپرسه‌كانی ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به كه دانیپیادانابێت بریتییه له (جیبرنوجنتی Guibertenogent) كه ساڵی (1224ز) مردووه، له نووسراوهكانیدا ده‌رباره‌ی ئیسلام پشتی به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نووسراو نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌ی به بیرورای گشتی داوه، هاوكات هیچ رێگه و هۆكارێك به‌دیناكرێت لای ئه‌و بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نێوان چاكه و خراپه به ئاراسته‌یه‌كی (سازرن) له كتێبه‌كه‌یدا (تێڕوانینی خۆرئاوا بۆ ئیسلام له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا) ناوی (سه‌رده‌می نه‌فامی) به سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌دا داده‌بڕێت، كه بریتییه له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه زۆر دوور بووه له گیانی زانستی و بابه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ك له هه‌ندێ شوێنی دیكه‌دا سازرن ده‌بێژێ: ( تاكه شتێك كه پێویسته پێشبینی بوونی نه‌كه‌ین له‌و سه‌رده‌مه‌دا، بریتیبووه له گیانی ئه‌كادیمی سه‌ربه‌خۆ، یاخود توێژینه‌وه‌ی مرۆیی كه زۆر له توێژینه‌وه‌كانی پێ جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئیسلام له‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا نووسراون).
له به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه رقاوییهدا ده‌رباره‌ی ئیسلام، هاوكات هه‌ندێ كۆششیتر به‌دیده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به مه‌عریفه‌ی بابه‌تی له بواری زانسته عه‌ره‌بییه‌كاندا وه‌ك: فه‌لسه‌فه و پزیشكی و زانسته سروشتییه‌كان، ئه‌م هه‌وڵه‌ش له ساڵی (1130ز)ه وه ده‌ستیپێكرد، زانا مه‌سیحییه‌كان له ئه‌وروپا سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی كتێبی عه‌ره‌بی بوون له بواری فه‌لسه‌فه و زانسته‌كاندا سه‌رۆكی ئه‌سقه‌فه‌كانی تولهیتیله(گلیگله) و جگه‌له‌ویش رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له وهرگێڕِانی هه‌ندێ كتێبی زانستی عه‌ره‌بیدا، پاش باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه موسوڵمانان خاوه‌نی كلیلی زۆر مه‌زنی كلتوری جیهانی كلاسیكین.
ئه‌و بزاڤی وه‌رگێرانی زانسته عه‌ره‌بییانه بۆ سه‌ر زمانی لاتینی كه ده‌ستیپێكرد، زیاتر له‌و بزاڤه ده‌چوو كه له جیهانی ئیسلامی‌دا و له سه‌رده‌می خه‌لیفه (مهئمون)ی عه‌بباسیدا و پێش ئه‌ویش دامه‌زراوه بۆ وه‌رگێڕانی زانستی یۆنانی و جگه‌له‌ویش بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیش له دامه‌زراندنی بزاڤی وه‌رگێڕان له جیهانی ئیسلامی‌دا بریتی‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری له‌پێناوی خزمه‌تكردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی و بونیاتنانی شارستانییه‌ت، به‌ڵام ئه‌م پێگه‌یشتنه زانستییه قووڵه به شارستانییه‌تی ئیسلام، نه‌یتوانی كاریگه‌ری هه‌بێت له گۆڕینی تێڕوانینی خۆرئاوا بۆ وێنا بیروباوهڕِی خواوه‌ندی و مێژووییه‌كانی ئیسلام.
له سه‌ده‌ی سیانزه‌یه‌مدا هه‌ندێ هه‌وڵدرا بۆ ناسینی ئیسلام و تا راده‌یه‌ك بابه‌تییش بوو، به‌ڵام ئامانجی ئاشكرا بریتی‌بوو له دژایه‌تیكردنی ته‌عالیمی ئیسلامی و به ئیلحاددانانی، له‌پێناو ئه‌وه‌شدا (بترۆس ئهلموقر- 1156ز) مردووه سه‌رۆكی پیاوه ئاینییه‌كانی دێری كلونی بوو، هه‌ستا به پێكهێنانی كۆمه‌ڵێك له وهرگێڕكاران له ئیسپانیا، وه‌ك تیمێك له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌ی زانستی و بابه‌تی ده‌رباره‌ی ئایینی ئیسلام، له‌مه‌شدا بترۆس له‌پشته‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م گرووپی وه‌رگێڕانی واتاكانی قورئانی پیرۆزه‌وه بوو بۆ سه‌ر زمانی لاتینی له ساڵی (1143ز)، ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ش زانای ئینگلیزی (رۆبه‌رت ئۆف كیتۆن) پێیهه‌ستا.
ده‌توانین بڵێین به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و ماوه‌یه‌دا دوو ئاراسته‌ی جیاواز ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی و ئامانج و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر ئیسلام ده‌ركه‌وتن، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م بریتی‌بوو له ئاراسته‌یه‌كی ئاینی توندڕه‌و له جه‌ده‌لێكی نه‌زۆكه‌وه دیڕوانییه ئیسلام و ته‌مومژێكی چڕوپڕی له خورافیات و ئه‌فسانه‌ی میللی له ده‌وروبه‌ری ئیسلام دروستكردبوو، به‌ڵام ئاراسته‌ی دووه‌م به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی یه‌كه‌مدا، تا راده‌یه‌ك نزیكبوو له بابه‌تیبوون و زانستیبوونه‌وه، به شێوه‌یه‌كیش بۆ ئایینی ئیسلامیان ده‌ڕوانی، لایه‌نگرانی ئاراسته‌ی یه‌كه‌م، كه لانكه‌ی زانستی سروشتی و پزیشكی و فه‌لسه‌فه‌یه، به‌ڵام ئاراسته خورافییهكه تاوه‌كو سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاین و دواتریش درێژه‌یكێشا، به‌داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌م ئاراسته‌یه له سه‌رده‌می ئێستادا و له نووسراوه خۆرههڵاتناسییهكاندا ده‌رباره‌ی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (درودی خوای لێبێت) ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ كه‌سایه‌تی ئه‌وروپی هه‌بوون كه هه‌ندێ هه‌ڵوێستی پۆزه‌تیفیان به‌رامبه‌ر به ئیسلام هه‌بووه، له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ڵوێستێكی نزیك به دادپه‌روه‌رییان به‌رامبه‌ر به ئیسلام هه‌بوو بریتی‌بوو له (فریدریكی دووه‌م)ی فه‌رمانڕه‌وای شاری سقلییهكه بوو به ئیمبراتۆری ئه‌ڵمانیا ساڵی (1215ز) فریدریك زمانی عه‌ره‌بی زانیوه و سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه و زانسته عه‌ره‌بییه‌كان بووه له كۆشكه‌كه‌یدا له (پالێرمۆ) ئه‌م ئیمپراتۆره و كوڕه‌كه‌ی كه ناوی (مانفرد) بوو، چه‌ند كتێبێكی فه‌لسه‌فییان له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕا و پێشكه‌شی زانكۆكانی پۆڵۆنیا و پاریس‌یان كردووه، له ساڵی (1224ز) ئیمپراتۆر هه‌ستا به دامه‌زراندنی زانكۆی ناپۆلن و ئه‌كادیمیایه‌كی بۆ هێنانی زانسته عه‌ره‌بییه‌كان بۆ جیهانی خۆرئاوا كرده‌وه.
چاره‌نووسی ئه‌م ئیمپراتۆره ده‌ركردن بوو له‌لایه‌ن پاپا (گریگۆری نۆیه‌م) ه وه له كه‌نیسه ساڵی (1239) ز یه‌كێكیش له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه رووبه‌ڕووی فریدریك كرایه‌وه، بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه دۆستایه‌تی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ئایینی ئیسلام.
خۆرهه‌ڵاتناسی و بزووتنه‌وه‌ی ته‌بشیری
خۆرهه‌ڵاتناسی له سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفه‌ی زمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان داده‌مه‌زرێت، كه بریتییه له هۆكارێك بۆ ناسینی بیروباوه‌ڕ و شارستانییه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵات، له‌مباره‌دا بزووتنه‌وه‌ی ته‌بشیریی له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتناسیدا یه‌كده‌گرێته‌وه، لێره‌دا رازیبوونێكی ته‌واوی لای بانگه‌وازكارانی ته‌بشیریی له سه‌ده‌ی سیازده‌یه‌م به‌دیده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی زه‌روره‌تی فێربوونی زمانی موسوڵمانان ئه‌م رازیبوونه كه دواتر گۆڕا بۆ پلانی كاركردن فاكته‌رێكی گرنگه به نیسبه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی خۆرههڵاتناسییهوه، هاوكات كارێكی ئاسان نه‌بوو له‌و كاته‌دا كه بتوانرێت جیاوازی له نێوان خۆرهه‌ڵاتناسی و بزووتنه‌وه‌ی تهبشیریدا بكرێت،واته پرۆسه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی له بزووتنه‌وه‌ی ته‌بشیریی جیابكرێته‌وه، یاخود له پاڵنه‌ره ئاینییه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵنه‌ری ئاینی بریتی‌بوو له هۆكاری یه‌كه‌می گه‌شه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتناسی.
ئه‌مه و له نێوان بانگخوازه دڵگهرمهكاندا كه داوای زه‌رووره‌تی فێربوونی زمانی موسوڵمانیان بۆ مه‌به‌ستی به مهسیحیكردنیان ده‌كرد بریتی‌بوو له (رۆجه‌ر بیكۆن 1214-1294ز)، كه وای ده‌بینی به مهسیحیكردن بریتییه له تاكه رێگه‌ی فراوانكردنی رووبه‌ری جیهانی مه‌سیحی بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته بێگومان پێویستی به ده‌سته‌به‌ركردنی سێ مه‌رج هه‌بوو، ئه‌وانیش بریتیبوون له:
1- فێربوونی زه‌رووری زمانه‌كان.. لێره‌دا مه‌به‌ست زمانه خۆرههڵاتییهكانه – وه‌رگێڕ
2- دیراسه‌كردنی جۆره‌كانی بێباوه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیتریان
3- دیراسه‌كردنی به‌ڵگه و پاساوه دژیهكهكان.
هه‌روه‌ها (( رایموند لول Raymodluli 1235-1316)) ز به‌شداری بیروبۆچوونی (بیكۆن)ی كرد كه له دوورگه‌ی (میورقه)ی ئیسپانی له‌دایكبووه و له سه‌رده‌ستی به‌نده‌یه‌كی عه‌ره‌بی فێری زمانی عه‌ره‌بی ببوو، (لول) كۆششی گه‌وره‌ی كردووه له دامه‌زراندنی كۆرسی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی له شوێنهجیاوازهكاندا، ئامانج له هه‌موو ئه‌و كۆششانه له‌و سه‌رده‌مه و سه‌رده‌مه‌كانی دواتریش بریتی‌بوو له بهمهسیحیكردن(التنصیر) ئه‌م هه‌وڵه‌ش بریتییه له رازیكردنی موسوڵمانان به زمانی خۆیان و به پاڵه‌وانێتی ئیسلام و راكێشانیان بۆ ئاینی مه‌سیحی.
مه‌جمه‌عی كه‌نیسه‌ی ڤیه‌ننا له ساڵی (1312ز) موساده‌قه‌ی له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی بیكۆن و لول كرد بۆ فێربوونی زمانه ئیسلامییه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فێربوونی زمانه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ربڕی له‌پێنج زانكۆی ئه‌وروپیدا كه بریتیبوون له زانكۆكانی (پاریس، ئۆكسفۆرد، سلامنكا، پۆڵۆنیا و زانكۆی شاری پاپایه‌تی).
رایمۆند لول به ئاوات بوو بژی تاوه‌كو ئه‌و خه‌ونه‌ی بێته‌دی كه بانگه‌وازی بۆ ده‌كرد، بڕوای وابوو كه ئه‌وكاته بریتیده‌بێت له ملكه‌چكردنی موسوڵمانان له رێگه‌ی به مهسیحیكردنهوه، به‌وه‌ش رێگرێكی گه‌وره له رێگه‌ی گۆڕِینی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بۆ بیروباوه‌ڕی كاسۆلیكییه‌ت نامێنێت.. په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا یارمه‌تی پێشكه‌وتنی توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكانیدا له كۆتایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، كه ئه‌وكات روبه‌رێكی فراوانی گرتبوویه‌وه، ئه‌مه په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی هه‌ریه‌كه له ئیسپانیا و ئیتالیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له توركیا و سوریا و میسر رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له پاڵنان به بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكانهوه، (لێره‌دا ناوی وڵاتی توركیا هاتووه، به بڕوای ئێمه ئه‌وكات كه مه‌به‌ستی نووسه‌ر كۆتایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بووه، توركیا وه‌ك قه‌واره و زاراوه‌ی سیاسی و جوگرافی بوونی نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی عوسمانی یاخود ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بوونی هه‌بووه و دامه‌زراوه، وه‌ك حكومه‌ت و جوگرافیا و ده‌وڵه‌ت..وه‌رگێڕ).
له سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌می زاینی و دواتریش ره‌وتی مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌می رێنیسانسی ئه‌وروپا بۆ توێژینه‌وه‌كان كه زیاتر له پێشه‌وه‌ی خۆی بابه‌تی بوو، له‌لایه‌كیتره‌وه سستمی پاپایه‌تی رۆمانی توێژینه‌وه‌ی زمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی هاندا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بهمهسیحیكردندا، هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌ستیانكرد به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه ئیسلامییه‌كان و كۆرسی زمانه عه‌ره‌بییه‌كانیان له شوێنه جیاوازه‌كاندا دامه‌زراند، ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه بریاردانی دامه‌زراندنی كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی كامبردج له ساڵی (1636) ز دا به راشكاوی بۆ خزمه‌تی دوو ئامانج بوو كه یه‌كێكیان بازرگانی و ئه‌ویتریان بهمهسیحیكردن بوو.
لێره‌وه روونده‌بێته‌وه كه ئاڵوگۆركارییهكی زیادكراو هه‌یه له نێوان خۆرهه‌ڵاتناسی و بزووتنه‌وه‌ی تهبشیریدا، چوونكه لێكچوونێك له مه‌به‌ستی خۆرههڵاتناسێكی زانستی و موژدهدهرێكی ئینجیلیدا به‌دیده‌كرێت، هاوپه‌یمانێتی به جۆرێك له جۆره‌كان له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا تائێستاش (مه‌به‌ست كاتی نووسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه- وه‌رگێڕ) به‌رده‌وامه.
ده‌كرێ به مانایه‌كیتر بڵێین خۆرهه‌ڵاتناسی وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی فیكری خۆرئاوا له‌دایكبوو، پاش هه‌ره‌سهێنانی خودی به‌ره‌ی خۆرئاوا له شه‌ڕی خاچپه‌رستیدا به‌رامبه‌ر به خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی له رووی كرده و پرۆسه‌ی سه‌ربازییه‌وه، واته خۆرهه‌ڵاتناسی به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ته‌بشیریی هاته‌ئاراوه و تا كۆتایی شه‌ره‌كانی خاچپه‌رستی كه فه‌ره‌نسا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد له‌گه‌ڵ وڵاته ئه‌وروپیه هاوپه‌یمانه‌كانی.. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و شكسته بوو به رق و كینه‌یه‌ك كه خۆرئاوا له فۆرمه فیكرییه‌كه‌یدا پاش لاوازبوونی موسوڵمانان و كرانه‌وه‌ی یه‌كجارییان بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو فیكرێكی خۆرئاوایی، ئیتر توانییان ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن، واته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆرهه‌ڵاتناسی له‌پێناوی ئامانج و مه‌به‌سته تهبشیرییهكاندا به‌كارهاتووه بۆ دژایه‌تیكردنی خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی، بۆیه به‌و شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین كه خۆرهه‌ڵاتناسی زیاتر له قازانجی ئامانج و مه‌به‌سته تهبشیرییهكاندا به‌كارهاتووه، نه‌ك خۆرهه‌ڵاتناسی به‌شێك بووبێت له بزووتنه‌وه‌ی ته‌بشیریی، چوونكه هه‌ردوو بابه‌ته‌كه دوو بابه‌تی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازن و ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه له هه‌ندێ سه‌رده‌می مێژوویی و له هه‌ندێ بواردا پێكگهیشتوونهتهوه – وه‌رگێڕ.
هه‌وڵی جیدی و بایه‌خدار رووه و تێگه‌یشتن له ئیسلام
سه‌ره‌رای ئه‌و ئامانجه بهمهسیحیكردنه ئاشكرا و دوژمنكارانه له سروشتدا بۆ ئیسلام، ئه‌وا له‌لایه‌كیتره‌وه كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م ئاراسته‌یه‌كی جیاوازیتری به‌خۆیه‌وه بینی و تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م به‌رده‌وامبوو، ئه‌م ئاراسته‌یه به تێڕوانینێكی بابه‌تی و بێلایه‌نانه ده‌یروانییه ئیسلام و شتێك له هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش هانی ده‌ركه‌وتنی عه‌قڵی نوێی دا و به‌شێكی زۆری ئه‌وروپای گرته‌وه له‌وكاته‌دا كه له گشتیدا پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی كه‌نیسه بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی له به‌رده‌م هه‌ندێك له هۆشمه‌نده ئه‌وروپیه‌كاندا ره‌خساند بۆ وه‌ستان له رووی ئه‌و سته‌م و تاوانانه‌ی كه درابووه پاڵ ئیسلام له خۆرئاوا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ندێ له دانراوه گشتییه ناوهندینهكان ده‌رباره‌ی ئیسلام و شارستانییه‌تی ئیسلامی ده‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ری ئه‌و بیروبۆ چوونانه‌ی كرد كه پیاوه ئاینییه مه‌سیحییه‌كان تهبهنایانكردبوو كه تاوه‌كو ئه‌و كاته له شرۆڤه‌كردنی موحه‌ممه‌ددا(درودی خوای لێبێت) بهرجهستهكرابوو به‌وه‌ی كه (ئه‌و شه‌یتانه) یاخود له شرۆڤه‌كردنی قورئانی پیرۆزدا به‌وه‌ی كه پڕه له‌شتی پڕوپووچ و ناڕه‌وا، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری بۆچوونهكانیتری كرد كه كه‌متر توندوتیژبوون و نزیكبوون له ناوه‌ندێتی و ئینسافه‌وه سه‌باره‌ت به ئیسلام و موسوڵمانان.
گرنگترین هه‌وڵی پێشه‌نگ له ئاراسته‌ی نوێ‌دا ده‌رباره‌ی تێگه‌یشتنی راست بۆ ئیسلام له‌سه‌ر ده‌ستی (هادریان ریلاند) بوو له ساڵی (1718ز) مردووه، هادریان ئوستادی زمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان بوو له زانكۆی ئۆتریخت له هۆڵه‌ندا، كتێبه‌كه‌ی به زمانی لاتینی ساڵی (1705ز) ده‌رچووه و ده‌رباره‌ی ئیسلامه به ناونیشانی (ئاینی موحه‌ممه‌دی) كه له دوو به‌شدا بهرجهستهیكردووه:
له به‌شی یه‌كه‌مدا بیروباوه‌ڕی ئیسلامی خستووه‌ته‌روو پشتی به سه‌رچاوه عه‌ره‌بی و لاتینییه‌كان به‌ستووه، له به‌شی دووه‌مدا هه‌ستاوه به راستكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه خۆرئاواییه‌كان كه له‌وكاته‌دا ده‌رباره‌ی تهعالیمهكانی ئیسلام بڵاوبوو.
كتێبه‌كه بایه‌خێكی مه‌زنی و رووژاند به پله‌یه‌ك كه سه‌ری كیشا بۆ ورووژاندنی گومان و دوودڵی ده‌رباره‌ی دانه‌ره‌كه‌ی و تاوانباركردنی به‌وه‌ی كه ویستوویه‌تی هه‌ستێ به كاری پڕوپاگه‌نده بۆ ئیسلام له كاتێكدا نووسه‌ر مه‌به‌ستی ته‌نها گه‌یشتن بوو به تێگه‌یشتنێكی راستودروست ده‌رباره‌ی ئاینی ئیسلام، هه‌رئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكرد بۆ دژایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌ته‌وه، به رێگه‌یه‌كی باشتر له‌وانی پێشوو، به‌ڵام كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی كتێبه‌كه‌ی هادریانی خسته لیستی كتێبه یاساغكراوهكانهوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كتێبه‌كه‌ی ناوبراو وه‌رگێڕدراوه‌ته‌سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی و ئیسپانی، ریلاند له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاینه‌كان ده‌كات له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانیانه‌وه،ئه‌مه‌ش یا به هۆی نه‌بوونی تێگه‌یشتنه‌وه‌یه یا خود به هۆی ئاراسته‌كردنی به هه‌موو رێگه‌یه‌كی خراپ كه له مه‌به‌ستێكی خراپه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه. لێره‌دا ئیسلام له نموونه‌ی ئه‌و ئاینانهیهكه له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانیانه‌وه رووبه‌رووبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئاینهكانیتریش رووبهرووبوونهتهوه.
ریلاند ده‌ڵێت: (وا راستره بۆ مرۆڤ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به دوای راستیدا بگه‌ڕێت) بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت ئیسلام بخاته‌روو نه‌ك له چوارچێوه‌ی مێشومه‌گه‌ز و نه‌زانین و پیسی خه‌ڵكه‌وه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌ك كه چۆن دیراسهیدهكرێت له مزگه‌وتی موسوڵمانان و قوتابخانه‌كانیانه‌وه هیچ ئاینێك له ئاینه‌كان له جیهاندا له هه‌ر سه‌رده‌مێكی مێژوویی‌دا رووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانی نه‌بووه‌ته‌وه له رووی رقلێبوون و شێواندن و شرۆڤه‌كردنی به شێوه‌ی خراپ، ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه وا كێ ده‌یه‌وێت شرۆڤه‌ی تیۆرێك له تیۆرییه‌كان بكات، به شرۆڤه‌یه‌كی ناوزڕاو، ئه‌وا شرۆڤه‌ی تیۆریای موحه‌ممه‌دی بكات، هه‌روه‌ك كارده‌گاته ئه‌وه‌ی كه هیچ شتێكی راست له ته‌عالیمی موحه‌ممه‌د نابینرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه تیایدا هه‌یه خراپ و گه‌نده‌ڵن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ئاره‌زوویه‌كی راستگۆیانه‌ی هه‌بێت بۆ ناسینی ئاینی ئیسلام ئه‌وا جگه له كتێبه دژ و پڕ له سهرلێشێواوییهكان هیچیترپێشكهشناكات ( مه‌به‌ستی نووسه‌ر كۆمه‌ڵگای خۆرئاوایه و هه‌ڵوێستیانه له به‌رامبه‌ر ئیسلامدا- وه‌رگێڕ)، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ریلاند و جگه له‌ویش بۆ ناسینی ئیسلام له نزیكه‌وه و به بێ بڕیاری پێشوه‌خت، نه‌یتوانی ته‌وژمێكی گشتی له فیكری ئه‌وروپادا بنجبه‌ست بكات، هه‌روه‌ك نه‌یتوانی ته‌واو ئه‌و وێنه شێواوه‌ی ئیسلام له هزر و مێشكی ئه‌وروپییه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوبه‌رێت ئه‌و وێنه‌ی كه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی له هزری مرۆڤه‌كاندا جێگیركردبوو شوێنه‌وار و كاریگه‌ریی به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆش ماوه له‌نێو عه‌قڵه‌كاندا وێنه‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی گشتیدا به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام گۆڕانكاری له نێوان (كات و كاتێكتر دا) به هۆی هه‌ندێ بارودۆخ و هه‌ندێ راستكردنه‌وه له تاریكی و ره‌نگه‌كاندا كراوه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه بریتییه له‌وه‌ی كه وێنه‌ی ئیسلام له هزر و مێشكی ئه‌وروپییه‌كاندا به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆ به شێوێنراوی و دوور له راستی ماوه‌ته‌وه، ئێمه نكوڵی له‌وه ناكه‌ین خۆرهه‌ڵاتناسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ساده‌یی له گه‌ردیله‌كانی لاهوته‌وه ده‌ستیپێكرد، ئاستی تاوانباركردن دژی ئیسلام ئاسانتر له پێشتر، هه‌روه‌ك چاوگێڕانه‌وه‌یه‌ك به تاوانباركردنه پێشووه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌م كرانه‌وه فیكرییه له ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆتاییدا كاریگه‌ری دیاریكراو ده‌بێت.
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌م به سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندنی راسته‌قینه‌ی بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌ژمارده‌كرێت، له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان پسپۆرییان به‌خۆیاندا له‌نێو بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی گشتیدا، زۆرێك له زانا ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌كان له‌و كاته‌دا له نموونه‌ی (نۆڵدكه و گوڵدسیهر) به‌ناوبانگ بوون (( لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و زانایانه‌یه كه بایه‌خیان به بابه‌ت و توێژینه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئیسلامییه‌كان داوه- وه‌رگێڕ)) به‌و سیفه‌ته‌ی كه زانا و شاره‌زان له (سامیات)دا واته دیراسه‌كردن له‌سه‌ر رهگهزهسامییهكان به گشتی یاخود پسپۆڕبوون له توێژینه‌وه عیبرییه‌كان یاخود له توێژینهوهكردنی كتێبی پیرۆزدا (كه مه‌به‌ست پێی كتێبی ته‌وراته- وه‌رگێڕ).
له دیارده‌كانی چالاكی و جموجووڵی خۆرهه‌ڵاتناسی
خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له وڵاته جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌ستیانكرد به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كان بۆ به‌دواداچوونی توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكان، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی ساڵی (1822ز) دامه‌زرا، پاشان كۆمه‌ڵه‌ی پادشایه‌تی ئاسیایی له به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا له ساڵی (1823 ز) هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكی ساڵی (1824ز) و كۆمه‌ڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی ساڵی (1845 ز) دامه‌زران.
ئه‌و كۆمه‌ڵانه چالاكی خێرایان ده‌ستپێكرد له ده‌ركردنی گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌مه و (هامر برجشتاڵ) یه‌كه‌م گۆڤاری خۆرهه‌ڵاتناسی پسپۆڕیی له ئه‌وروپا ده‌ركرد به ناوی (سه‌رچاوه‌كانی خۆرهه‌ڵات- ینابیع الشرق)، ئه‌م گۆڤاره له ڤیه‌ننا ده‌رچوو، له ساڵی (1809 ز) و به‌رده‌وامبوو تاوه‌كو ساڵی (1818ز) .
له ساڵی (1895 ز) له پاریس گۆڤارێك ده‌ركه‌وت و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بایه‌خی به جیهانی ئیسلامی ده‌دا، گۆڤاره‌كه‌ش بریتی‌بوو له (ئیسلام) به دوای ئه‌ویشدا ساڵی (1906ز) ، گۆڤاری (جیهانی ئیسلامی) هات، كه له‌لایه‌ن نێرژهی زانستی فه‌ره‌نسییه‌وه له مه‌غریب ده‌ركرا، دواتر گۆڕِا بۆ گۆڤاری توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان.
له ساڵی (1910ز)، گۆڤاری ( ئیسلام)ی چاپی ئه‌ڵمانی ( Der Eslam ) ده‌ركه‌وت، له شاری (پترسپۆرگ)ی روسیاش دیسان گۆڤاری (جیهانی ئیسلام – mir Isalisms) له ساڵی (1912ز)، ده‌ركه‌وت به‌ڵام ته‌مه‌نی درێژنهبوو ته‌نها ماوه‌یه‌كی كورت نه‌بێت، له به‌ریتانیاش گۆڤاری جیهانی ئیسلامی ده‌ركه‌وت له ساڵی ( 1911ز)، له سه‌رده‌ستی (سامویل زویمر) له ساڵی (1952ز) مردووه كه سه‌رۆكی مژده‌ده‌ره‌كان بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌باره‌ت به خۆرههڵاتناسهكانی ئهمڕِۆش ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی خولی به‌دیده‌كرێت كه ژماره‌یان له (300) سێسه‌د گۆڤاری ههمهجۆر به زمانه جیاواز و جۆراوجۆره‌كان ده‌بێت.
هاوكات سه‌ده‌ی نۆزده دیسان سه‌ره‌تای كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆرهه‌ڵاتناسی له‌خۆگرت، ئه‌و كۆنگره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسانه له هه‌موو شوێنێك ده‌رفه‌تێكی بۆ زیاتر ته‌نسیق و متمانه‌پێكردن و هاوكاری ره‌خساند، له‌گه‌ڵ ناسینی راسته‌وخۆی كاره‌كانی هه‌ندێكیان، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌شی له دوانایهتی كاركردن و سووربوون له‌سه‌ر یه‌كخستن و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و نهڕواندنهوهی له كاره دووبارهبووهكاندا ره‌خساند، له ساڵی (1873ز) له فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆرهه‌ڵاتناسان به‌سترا، هه‌ر له‌و كاته‌وه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌و كۆنگرانه به به‌ره‌ده‌وامی ده‌به‌سترێت، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی كۆنگره‌كان زیادیكردووه و له (30) سی كۆنگره تێپه‌ڕیكردووه، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌و كۆنگره و كۆڕ و چاوپێكه‌وتنه هه‌رێمیانه‌ی كه هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوویه‌كی له پێشتر له مێژووی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كۆنگره به خۆرهه‌ڵاتناسانی ئه‌ڵمان له شاری (درسدن) له ئه‌ڵمانیا له ساڵی (1849ز) به‌سترا نموونه‌ی ئه‌و كۆنگرانهش به‌رده‌وام به ڕێكوپێكی تا ئه‌مڕۆش ده‌به‌سترێت.
ئه‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییانه بۆ خۆرهه‌ڵاتناسان سه‌ده‌ها زانا له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك كۆنگره‌ی (ئۆكسفۆرد) كه (900) نۆسه‌د زانای له بیست و پێنج ده‌وڵه‌ت له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ (85) هه‌شتا وپێنج زانكۆ و (69) شه‌ست و نۆ كۆمه‌ڵه‌ی زانستی، سه‌رجه‌می كار له هه‌موو كۆنگره‌یه‌كدا زیاتر له (14) چوارده كۆمه‌ڵه بوو كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ت كرابوو به لێكۆڵینه‌وه له بوارێكی دیاریكراوی توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكان، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگرانه وه‌كو پێشكه‌شكردنی سیستم و میتۆد و پرۆگرامێك بڵاوده‌كرانه‌وه، كه پاشان له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی كۆنگره بابه‌تی و ههرێماتییهكانیاندا ده‌بووه رێسا و سه‌رچاوه بۆ لێكۆڵه‌ره‌وان.
*سامویل زویمر
خۆرهه‌ڵاتناسی و كۆڵۆنیالیزم
هه‌ڵكشانی كۆڵۆنیالیزمی له جیهانی ئیسلامی‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له دیاریكردنی سروشتی تێڕوانینی ئه‌وروپییانه بۆ خۆرهه‌ڵات به‌تایبه‌ت دوای نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، به‌وه‌ش كۆڵۆنیالیزم سودێكی زۆری بینیوه له كلتوری خۆرهه‌ڵاتناسی، له‌لایه‌كیتره‌وه زاڵبوون و كۆنتڕِۆڵی خۆرئاوا به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتدا ڕۆڵی هه‌بوو له به‌رزراگرتنی هه‌ڵوێستی خۆرهه‌ڵاتناسیدا و قۆناغێكی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی له دامه‌زراوه خۆرههڵاتناسییهكان و دامه‌زراوه‌كانیاندا هێنایه‌ئاراوه، له‌گه‌ڵ قۆناغی فراوانخوازی ئه‌وروپی له خۆرهه‌ڵاتدا، سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كۆڵۆنیالیزمییه خۆرئاواییه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌بینی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوان له جیهانی ئیسلامی‌دا.
له ساڵی (1857ز) ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سیاسییانه‌ی ئینگلیز به‌سه‌ر هیند دا ته‌واو بوو، به‌وه‌ش وڵاتی هیند بوو به شوێنكه‌وته‌ی تاجی به‌ریتانی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی، دوای ئه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كه‌وته ژێر سایه‌ی (شیركه‌تی هیندی خۆرهه‌ڵاتی) له ماوه‌ی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مه‌وه، پاشان له ساڵی (1857ز) ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو جه‌زائیر له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه ته‌واو بوو، پاش ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسییه‌كان شه‌ڕه‌كه‌یان له ساڵی (1830 ز) ده‌ستپێكردبوو، هه‌روه‌ك هۆڵه‌ندا پێش ئه‌وه له سه‌ره‌تای حه‌ڤده‌دا دوورگه‌كانی هیندی خۆرهه‌ڵاتی له (ئیندۆنیسیا) داگیركردبوو له ڕێگه‌ی شیركه‌تی هیندی خۆرهه‌ڵاتییه‌وه، هه‌روه‌ها دوای ساڵی (1881ز) داگیركردنی میسر و تونسیش ته‌واوبوو ئیدی كۆڵۆنیالیزم هه‌ستا بهپارچهپارچهكردن و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی وڵاتانی ئیسلامی و له‌ژێر سه‌روه‌رێتی و سه‌ركردایه‌تی داینان تاوه‌كو له كۆتاییدا توانی جیهانی ئیسلامی كۆتوبه‌ند بكات له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه دواتر جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به نزیكه‌یی جیهانی ئیسلامی ملكه‌چی نفوز و ده‌سه‌ڵاتی كۆڵۆنیالیزمی خۆرئاوایی بوو.
كۆڵۆنیالیزم توانی كۆمه‌ڵێك له خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان به‌كاربهێنێ بۆ خزمه‌تكردنی مه‌به‌سته‌كانی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی، هه‌روه‌ها بۆ جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی له وڵاتی موسوڵماناندا،به‌مه‌ش گرێدراوییه‌كی ره‌سمی پته‌و له نێوان خۆرهه‌ڵاتناسی و كۆڵۆنیالیزمدا دروستبوو، پێوه‌ر و پێودانگ له‌م ته‌وژمه‌دا بریتی‌بوو له ژماره‌یه‌ك خۆرهه‌ڵاتناس كه رازیبوون خۆیان و زانست و زانیارییه‌كانیان بكه‌ن به هۆكارێك بۆ ملكه‌چكردنی موسوڵمانان و لاوازكردنی شانوشكۆی ئیسلام و به‌ها و قییه‌مه‌كانی، ئه‌مه‌ش كارێكه كه خۆرهه‌ڵاتناسه به‌ویژدانه‌كان والێده‌كات هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و تاڵی بكه‌ن.
پێوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتناسی به كۆڵۆنیالیزمه‌وه هه‌روه‌ك گومانده‌كرێ ته‌نها بریتینهبوو له كوژاندنه‌وه‌ی شه‌قڵی پاساوهێنانه‌وه‌ی عه‌قڵی له‌سه‌ر پره‌نسیپی كۆڵۆنیالیزمی به‌ڵكو كاره‌كه دوورتر و قووڵتر بوو له‌وه هه‌روه‌ك ئیدوارد سه‌عید وتوویه‌تی دیسان ئه‌مه پاساوهێنانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی بۆ باڵاده‌ستی كۆڵۆنیالیزم پێش روودانی زاڵبوونی كۆڵۆنیالیزمی بووه به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتدا، نه‌ك دوای روودانی پرۆسه‌ی كۆڵۆنیالیزمی و داگیركردنی خۆرهه‌ڵات، كلتوری خۆرهه‌ڵاتناسی له جێگه‌یدا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك وابوو بۆ كۆڵۆنیالیزم له پارچه‌پارچه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتدا، ئه‌وه‌ش له پێناوی سه‌پاندنی زاڵبوون به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵات و ملكه‌چكردنی نهتهوهكانیدا.
( زانین و مهعریفهبوون به ره‌گه‌زی گهلهژێردهستهكان یاخود خۆرهه‌ڵاتییه‌كان، فهرمانڕهواییكردنیان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان ئاسانده‌كات و به‌رز ڕایده‌گرێت، مه‌عریفه هێز ده‌به‌خشێت زۆرێك له هێزیش پێویستی به زۆرێك له مه‌عریفه هه‌یه).
لێره‌دا به به‌رده‌وامی بزاڤێكی جه‌ده‌لی هه‌یه له نێوان زانیارییه‌كان و زاڵبوونی په‌ره‌سه‌ندوودا، ئه‌مه‌ش ئاراسته‌ی یارمه‌تیدانی خۆرهه‌ڵاتناسی رووه‌و كۆڵۆنیالیزم ده‌كات، دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌ربازی و سیاسی به‌سه‌ر وڵاتی ئیسلامی‌دا بۆ لاوازكردنی به‌رگری رۆحی و مه‌عنه‌وی له ده‌روونی موسوڵماناندا و بهدگومانكردنی موسوڵمانان له بیروباوه‌ڕ و كلتوره‌كه‌یان تادواجار له كۆتاییدا كۆڵۆنیالیزم ته‌واو موسوڵمانان ملكهچبكات، بهملكهچكردنێكی ته‌واو بۆ شارستانییه‌ت و رۆشنبیری خۆرئاوایی.
جووله‌كه و.. خۆرهه‌ڵاتناسی
ئه‌وه‌مان بۆ روونبوویه‌وه كه به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان چه‌ند هۆكارێكی دیاریكراو پاڵی به توێژینه‌وه خۆرئاواییه مه‌سیحییه‌كانه‌وه ناوه بۆ خۆرهه‌ڵاتناسی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه زانستی و نازانستییهكان، لێره ده‌كرێ كه‌سێك بپرسێت: ئه‌و كارانه چی بوون كه‌پاڵی ناوه به جووله‌كه‌وه بۆ پێشوازیكردن و رازیبوون به‌پرۆسه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی.؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه و كارێكی ئه‌سته‌مه بتوانرێ له‌م ئاراسته‌وه وه‌ڵامێكی راشكاوانه بدرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و مهراجیعانهی كه ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی و گه‌شه‌سه‌ندنی دواون، خۆیان بێ‌ئاگا كردووه و له‌م لایه‌نه نه‌دواون بڕوامان وایه كه هۆكاری نه‌دوان له‌و باره‌یه‌وه و خۆبێئاگاكردنیان له‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆرهه‌ڵاتناسه جووله‌كه‌كان توانیویانه به لێهاتووی خۆیان، خۆیان بكه‌نه ره‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تی له چوارچێوه‌ی بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپی و مه‌سیحی، به‌مه‌ش سیفه‌تی ئه‌وروپیانه چوونه‌ته نێو ئه‌و بزاڤه‌وه نه‌ك به سیفه‌تی جووله‌كایه‌تی.
گولدسیهر كه جووله‌كه‌یه‌كی مه‌جه‌ری بووه، له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا توانیویه‌تی خۆی بكات به سه‌رۆكی (زانایانی بواری ئیسلامییات) له ئه‌وروپا بێ ركابهرێ، تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام كتێبه‌كانی جێگه‌ی پێزانینی مه‌زن و ڕێزی بێپایانه لای گروپ و كۆمه‌ڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسان.
ئه‌مه و جووله‌كه له نێوان بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسیدا نه‌یانویستووه كاربكه‌ن وه‌ك خۆرههڵاتناسێكی جووله‌كه كاربكه‌ن تاوه‌كو خۆیان كهنارگیربكهن، دواتریش بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییان كه‌منه‌بێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك خۆرههڵاتناسێكی ئه‌وروپی كاریانكردووه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا دووجار سوود مه‌ندبوون: یه‌كه‌میان توانیویانه زاڵببن به‌سه‌ر هه‌موو بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسیدا، دووه‌میان توانیویانه ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن له تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسلام ئه‌مه‌ش بریتییه له‌و ئامانجانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ئامانجه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسه مه‌سیحییه‌كاندا یه‌كده‌گرێته‌وه.
دوارۆژی خۆرهه‌ڵاتناسی
له كۆتایی ئه‌م ده‌روازه مێژووییه‌دا هه‌ندێ پرسیاری پێ‌داگر ده‌رباره‌ی دوارۆژی خۆرهه‌ڵاتناسی له‌به‌رده‌مماندا ده‌رده‌كه‌وێت: ئایا به‌رده‌وام خۆرهه‌ڵاتناسی تا ئێستاش له سه‌رده‌می گه‌شه‌كردنیدا ده‌ژی.؟ یاخود ئه‌ستێره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌ستی به ئاوابوون كردووه و كاریگه‌ری و چالاكیشی كه‌م و كزبووهتهوه.؟ به‌تایبه‌ت پاش كورتبوونه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی كۆڵۆنیالیزمی له جیهانی ئیسلامی‌دا، به مانایه‌كیتر ئێستا خۆرهه‌ڵاتناسی له كوێدا هاوكاریكردنی چالاكی خۆرهه‌ڵاتناسی چییه.؟ پێشنیازكردنی ئه‌و پرسیارانه، پاساوی خۆی هه‌یه، لێره‌دا به كرداریی گۆشه‌نیگا و تێڕوانین هه‌یه ده‌رباره‌ی كۆتایی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌دوێت.
خۆرهه‌ڵاتناسی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا و له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ( مه‌به‌ستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه- وه‌رگێڕ) له سه‌رده‌مێكی گه‌شه‌سه‌ندوودا ژیاوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش نه‌وه‌یه‌كی باڵا و زه‌به‌لاحی له خۆرهه‌ڵاتناسان به‌خۆیه‌وه‌بینیوه، ئێستاش نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتوون له سه‌ر قاچه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌ڕوات و وێنه‌ی پلانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسانی پێش خۆی ده‌كێشێ.
حكومه‌ته ئه‌وروپییه‌كان بایه‌خ و گرنگی به هاوكاری بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌ده‌ن له ئه‌وروپا ماڵ و دارایی پێده‌به‌خش بۆ به‌رده‌وامبوونی چالاكی خۆرهه‌ڵاتناسی، لێره‌دا گرێدراوی و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان به‌رژوه‌ندی خۆرئاوا و بایه‌خدان به‌هاوكاری كردنیان له‌گه‌ڵ بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسیدا هه‌یه، ئهمهكارێكه كه به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و هاوكارییه داراییه‌وه وه‌ستاوه كه‌حكومه‌ت و ده‌زگا جۆرا و جۆره‌كان پێشكه‌شی بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌كه‌ن، هاوكات به‌رده‌وامی هاوكاری دارایی وه‌ستاوه لهسهرمهودای په‌نابردنی خۆرئاوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، په‌نابردن بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه حه‌قیقه‌تێكی واقیعیه و هه‌موو به‌ڵگه‌كان جه‌ختی لهسهردهكهنهوه، لێره‌شدا هیچ رۆشناییه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌خۆرئاوا ئاماده‌بێت بۆ وازهێنان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چوونكه كاره‌كه به‌وشێوه‌یه‌یه، ئه‌وا زه‌روره‌تی خۆرئاوا بۆ خۆرهه‌ڵاتناسی نه‌ك هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵكو خۆرئاوا زیاتریش پێی له‌سه‌ر داده‌گرێت.
لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسی
لایه‌نه ئیجابییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆی ده‌نوێنێ:
خۆرهه‌ڵاتناسان ئامانجه‌كانیان له‌پێناوی خۆیاندا به هه‌موو كارێك و دڵسۆزییه‌كی ته‌واوه‌وه به‌كارهێناوه، كاتێك خۆرهه‌ڵاتناسی هۆڵه‌ندی (سنوك هور گرونیه) ویستی كتێبێك ده‌رباره‌ی مه‌ككه بنووسێت، هه‌ستا سه‌ره‌تا ناوی خۆی گۆڕی له به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحی بوو، ناوی خۆی گۆڕی بۆ (عه‌بدولغه‌فار) و ساڵی (1884ز) سه‌ردانی مه‌ككه‌ی كرد و ماوه‌ی پێنج مانگ مایه‌وه له‌وێ، زمانی عه‌ره‌بی وه‌كو یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌وێ به باشی فێربوو، پاش ئه‌و گه‌شته دووپهڕاوی ده‌رباره‌ی مه‌ككه نووسی، یه‌كه‌میان به ناوی (حه‌ج بۆ مه‌ككه) و دووه‌میان به ناوی (مه‌ككه و جوگرافیاكه‌ی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا) كه له دوو به‌ش پێكهاتبوو، تیایدا شرۆڤه‌یه‌كی وردی ته‌واوی مه‌ككه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌خشه‌یه‌كدا، خۆرهه‌ڵاتناسان به گشتی له‌سه‌رخۆییه‌كی ناوازه‌یان هه‌یه له توێژینه‌وه و گه‌ڕان و فێربوونی زۆرێك له زمانه كۆن و نوێیه‌كاندا، به شێوه‌یه‌ك شێخ مسته‌فا عه‌بدوڕه‌زاق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و سهرسووڕمانهی كردووه له‌مه‌ڕ له‌سه‌رخۆیی و چالاكی فراوانیانه بۆ به‌دواداچوون و چاكی رێباز و میتۆده‌كه‌یان له‌و پێناوه‌دا.
هه‌روه‌ها شێخ ئه‌مین خه‌ولی دوای ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌ی بیست و پێنجه‌مینی خۆرههڵاتناساندا ده‌ڵێ: (خاتوو كراتشكوفسكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ده‌سنووسه نایابه‌كانی قورئانی پیرۆزی له سه‌ده‌ی شانزه‌دا پێشكه‌شكرد، من گومان ده‌به‌م له وه‌ی كه زۆرێك له پێشه‌وای موسوڵمانان، شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌سنووسانه بزانن و دیسان گومان ده‌به‌م كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناكرێت له به‌نرخی و پڕبههاییاندا كارئاسانی بكرێت).
1- لێره‌دا پێكهوهگرێدراویهكی ته‌واو له نێوان كۆمه‌ڵه‌ی خۆرههڵاتناساندا هه‌یه له هه‌موو وڵاته‌كاندا و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام و هاوكاری و یه‌كترته‌واوكردن له بواره‌كانی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كانیشدا هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانی پێوه‌ندی دامه‌زراو به‌رده‌وامه له نێوانیاندا له رێگه‌ی كۆنگره و رێكخراو و ده‌وریات و حهولیات و گۆڤار و بڵاوكراوه و چاپكراوه ههمهجۆرهكانهوه ئه‌مه و ژماره‌ی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆرهه‌ڵاتناسان له ماوه‌ی ساڵه (1873ز) تاكو ساڵی (1968ز) له سی كۆنگره زیادیكردووه، ئه‌مه جگه‌له كۆنگره و نهدهوات و چاوپێكه‌وتنه هه‌رێمییه‌كان، ئه‌و كۆنگرانهش سه‌ده‌ها زانای له‌خۆده‌گرت، بۆ نموونه كۆنگره‌ی ئۆكسفۆرد (900) زانای له‌خۆگرت له (25) ده‌وڵه‌ت و (85) زانكۆ و (69) كۆمه‌ڵه‌ی زانستی، سه‌رجه‌می كار له هه‌موو كۆنگره‌یه‌كدا له (14) كۆمه‌ڵه زیاتر بوو كه هه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌تكرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی دیاریكراو له توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكان.
2- زۆربوونی بابه‌تی دیاریكراو و به‌ده‌ستهێنانی بابه‌ت له‌سه‌ر توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان، هه‌موو ته‌مه‌نیان له توێژینه‌وه و گه‌ڕان به شوێن لایه‌نه‌كانیدا به سه‌ربردووه، بۆیه زانیاری باشیان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌بووه له توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان كه بڵاویانده‌كرده‌وه ده‌رباره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، هاوكات كتێبخانه تایبه‌تی و گشتییه‌كانیان ئاوهدانكردبوویهوه، هه‌موو سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كان به كۆن و نوێیانه‌وه.
3- ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامی: ئێمه‌ی موسوڵمانان ده‌توانین شتی لێوه‌ربگرین ئه‌و ئهنسكلۆپیدیایه به‌رهه‌مێكه له به‌رهه‌مه‌كانی هاوكاری زانستی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان خۆرههڵاتناساندا، چاپی یه‌كه‌می به زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی له ماوه‌ی نێوان ساڵی (1913-1938ز) ده‌ركراو، تاوه‌كو پیتی (ع) وه‌رگێڕدرا بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی خۆرهه‌ڵاتناسان چاپێكی نوێیان ده‌ركرد، تیایدا نووسین و وتاره‌كانیان گێڕایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه نوێیانه‌ی ده‌رچوو بوون یاخود بڵاوكرابوونه‌وه و دۆزرابونه‌وه له ده‌ستنووسه‌كان، ئه‌و چاپه نوێیه‌ش له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1954- 1977ز) ده‌ركه‌وت، (نه‌جیب عه‌قیقی) ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕی ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامی ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چاپه نوێیه‌كه، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاپهكۆنهكه، له كاتێكدا هه‌ندێ زانیاری پێشكه‌وتووه تیایدا.
4- مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی: دانراوی (كارل بروكلمان) ه و له‌ساڵی (1956ز) مردووه، بریتییه له كتێبێكی بنه‌ڕه‌تی له توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان و هیچ توێژه‌رێك نییه له بواری توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌كاندا لێ ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووبێت، ئه‌م كتێبه‌ش ته‌نها كورت نه‌كراوه‌ته‌وه له بواری ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا به گوێره‌ی زمان،به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به زمانی عه‌ره‌بی له تۆماركراوه ئیسلامییه‌كاندا نووسراوه، ئه‌وه‌ش بریتییه له تۆمارێك بۆ دانراوه عه‌ره‌بییه ده‌سنووسه‌كان و چاپكراوه‌كان، دواتریش به زانیاری ده‌رباره‌ی ژیانی دانه‌ره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت، یه‌كه‌م جار دووبه‌شی لێدهركرا، ساڵی (1898 و ز1902)، پاشان دانه‌ر به دوایدا سێ به‌شی ته‌واوكه‌ری گه‌وره‌ی نووسی له ماوه‌ی نێوان ساڵی (1937-1942ز) پاشان دوو به‌شه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی جارێكی‌تر بڵاوكرده‌وه له ساڵی (1943-1949ز) له چاپێكیتردا بۆ ئه‌وه‌ی تێكڕا رێكیانبكاتهوه و له‌گه‌ڵ سێ به‌رگه تهواوكهرهكهدا بیانگونجێنێت، دانه‌ر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكاری جامیعه‌ی عه‌ره‌بی بۆ وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام پرۆژه‌كه تا ئێستاش (واته تا كاتی نووسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه-وه‌رگێڕ) جێگه‌ی داخه و ته‌واو نه‌كرا.. لێكۆڵه‌ری توركی (موسلیم فوئاد سیزگین) كه قوتابی خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی (هڵموت ریتر) بووه، دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها ده‌سنووس هه‌ستا به ته‌واوكردنی كاره‌كانی (بروكلمان) ئه‌وه‌ش له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (كه‌لتوری عه‌ره‌بی ) كه به زمانی ئه‌ڵمانییه و هه‌ندێكی لێوهرگێڕدراوهته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، به‌وه‌ش توانی دیاری پاشا (فه‌یسه‌ڵ) به‌ده‌ستبهێنێت له‌سه‌ری له ماوه‌ی چهندساڵێكدا، له راستیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ی بروكلمان نه‌بوایه، ئه‌وا كتێبه‌كه‌ی فوئاد سزگین نه‌ده‌بوو.
5- كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سنووسه عه‌ره‌بییه‌كان له هه‌موو شوێنێك و به هه‌موو رێگه‌یه‌ك دواتر، كاریانكردووه له‌سه‌ر پاراستنیان له خراپبوون و فه‌وتان و گرنگی ته‌واویان پێداوه، هه‌روه‌ها هه‌ستاون به دانانی په‌راوێزێكی به سوود كه به شێوه‌یه‌كی ورد شرۆڤه‌ی ده‌سنووسه‌كان ده‌كات، به‌وه‌ش له‌ژێر هه‌ڵسوكه‌وتی توێژه‌ره ئارهزوومهندهكاندا دایناوه له شوێنی هه‌بوونیدا، یاخود داوای وێنه‌كێشانی كراوه به بێ رۆتین و ئیجرائاتی ئاڵۆز، هاوكات نموونه‌ی وه‌ك (ئهلوارد) هه‌ستاون به دانانی په‌راوێزی ده‌سنووسه عه‌ره‌بییه‌كان له كتێبخانه‌ی به‌رلین، ئه‌م پهراوێزهش له (10) به‌رگدا بوو كه مه‌به‌ستی هونه‌ری وردی و گشتگیری تێدا زیاتربووه،ئه‌م پهراوێزهش له كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌ركرا و نزیكه‌ی په‌راوێزی (10) ده‌هه‌زار ده‌سنووسی گرته‌وه، ئه‌مه و خۆرهه‌ڵاتناسان هه‌ستاون به دانانی په‌راوێز بۆ ده‌سنووسه عهرهبییهكانیتر، له سه‌رجه‌م زانكۆ و كتێبخانه ئه‌وروپییه‌كاندا، ئه‌و ده‌سنووسه عه‌ره‌بی و ئیسلامییانه‌ش له كتێبخانه ئه‌وروپییه‌كاندا به ده‌یه‌ها هه‌زار ده‌سنووس مه‌زه‌نده ده‌كرێ، به‌ڵام ژماره‌یان ده‌گاته سه‌ده‌ها هه‌زار، لێره‌دا وشه‌یه‌كی راست هه‌یه كه پێویسته بوترێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره زۆره‌ی ده‌سنووس بۆ ئه‌وروپا به رێگه‌ی شه‌رعی بووه یان نامه‌شروع له كاتێكدا كه نوێترین هۆكاری پاراستن و گرنگیپێدان و په‌راوێز بۆ دانانی وردی بۆ ره‌خسێنراوه.
6- خۆرهه‌ڵاتناسان ته‌مه‌نێكی زۆریان له بواری موعجهمهكاندا بردووه‌ته‌سه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسبكرێت بریتییه له ئهلموعجهم ئهلموفههرهس لیئهلفاز ئه‌لحه‌دیس ئه‌لشه‌ریف (المعجم المهفرس ڵالفاڤ الحدیپ الشریف) كه هه‌ر شه‌ش دانراوه نوێیه به‌ناوبانگه‌كه‌ی فه‌رمووده‌ی له‌خۆگرتووه، جگه‌له زیادكردنی مه‌سنه‌د(مسند) ی دارمی و مه‌وتی(موگأ) ی ئیمام مالیك و مهسندهكهی ئیمام (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل)، بڵاوكردنه‌وه‌ی موعجه‌می ناوبراو له حه‌وت به‌رگدا له ماوه‌ی نێوان ساڵی (1936-1961ز) ته‌واو بووه، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م په‌یمانگه و زانكۆ ئیسلامییه‌كان له جیهاندا سوودمه‌ند بوون لێی، هاوكات ژماره‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتناسه ناسراوه‌كان، هاوكاری دهرچوونیانكردووه، دیسان ئاماژهدهكهین به‌و كۆششه‌ی كه ( ئۆگه‌ست فیشر، 1949ز مردووه)، فیشر ماوه‌ی چل ساڵی به‌سه‌ربردووه له كۆكردنه‌وه و رێكخستن و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خۆرههڵاتناساندا.
7- خۆرهه‌ڵاتناسان هه‌ستاون به بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرێك له په‌ڕاوه ره‌سه‌نه كه‌لتورییه‌كان ئه‌وه‌شمان زانیوه كه ئه‌م كتێبه كهلتورییانه تهحقیقكراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان، كاره‌كه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كان كورتنهكرابوویهوه، به‌ڵكو دیسان هه‌ستاون به وه‌رگێڕانی سه‌ده‌ها كتێبی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ سه‌رجه‌م زمانه ئه‌وروپیه‌كان.
لایه‌نه سلبییه‌كانی بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی
پاش ئه‌و روانینه‌ی كه ئاراسته‌ی لایهنهپۆزهتیفهكانی خۆرههڵاتناسیمان كرد، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌شمان هه‌یه ئێستا ئاگاداری لایه‌نه نێگه‌تیفه‌كانی ببین له بیركردنه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیاندا، لایه‌نه نێگهتیفهكانیش له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسییه ده‌رباره‌ی ئیسلام و ئه‌وه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌سته:
1- خۆرهه‌ڵاتناسی به شێوازێكی تایبه‌ت ده‌ژمێردرێت له بیركردنه‌وه‌دا، به جۆرێك كه له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا دامه‌زراوه، خۆرهه‌ڵات خۆرهه‌ڵاته و خۆرئاواش خۆرئاوایه، هه‌رگیز به یه‌كتری ناگه‌ن، هه‌روه‌ك هۆنه‌ری كۆنۆڵیالیزمی به‌نێوبانگ (كپڵینگ) وتوویه‌تی: (خۆرئاواییه‌كان ژیرن وخۆشه‌ویستی ئاشتین،ئازادیخوازن،مه‌نتقین، زاڵ و به توانان به‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی به‌های راسته‌قینه‌دا،به‌ڵام خۆرهه‌ڵاتییه‌كان هیچ شتێكیان له‌و سیفه‌تانه نییه، به‌ڵام لێره‌دا راستییه‌كی گرنگ هه‌یه كه خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان به ئاسانی له بیری خۆیانی ده‌به‌نه‌وه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه شارستانییه‌تی خۆرئاوا كه ئه‌وان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و به سه‌ربه‌رزی شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن، له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له شارستانییه‌تێكی مه‌سیحی و پیاوێكی خۆرهه‌ڵاتی كه (مه‌سیح پێغه‌مبه‌ر ) بوو (س.ل) دامه‌زراوه، هه‌روه‌ك زۆر زانستی عه‌ره‌بییان گواستووه‌ته‌وه ((مه‌رج نییه له‌گه‌ڵیدا هاوڕابین به گشتی- وه‌رگێڕ)) ئه‌و جیاوازییه پرهنسیپییهی كه تایبه‌تمه‌ندی له نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا دروستكردووه و خۆرهه‌ڵاتناسان پشتیانپێبه‌ستووه، كارێكی پێچه‌وانه‌یه به لۆژیك، مه‌سیحییه‌ت ئاینێكی خۆرهه‌ڵاتییه، ئه‌وان خۆیان به‌رزڕاده‌گرن، به‌وه‌ی كه خۆرئاوا پێشكه‌وتوتره، چوونكه بڕوای به مه‌سیحییه‌ت هێناوه، خۆرهه‌ڵاتیش دواكه‌وتووه، چوونكه بڕواداره به ئیسلام، ئه‌و سه‌ركێشی و خۆبه‌گه‌وره زانینه‌ی خۆرئاوا هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و واقعی نییه، ئهوپێشكهوتنهی كه ئه‌مڕۆ خۆرئاوا ده‌یبینێت له بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا، ئهواپهیوهندی به مه‌سیحییه‌ته‌وه نییه وه‌كو ئایین، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش كه خۆرهه‌ڵات پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت،تاوانه‌كه‌ی به ئه‌ستۆی ئیسلام نییه، ئه‌م دواكه‌وتوییه هه‌روه‌ك ئیمام (مالیك بن نه‌بی) ده‌ڵێ: به سزایه‌كی موسته‌حه‌ق داده‌نرێت له ئیسلامه‌وه به‌سه‌ر موسوڵماناندا، له‌به‌ر وازهێنان لێی و گه‌ردن كه‌چ، نه‌بوون هه‌روه‌ك خۆبه‌زلزانه‌كان، خۆیان به‌رزڕاده‌گرن و دهمارگیردهبن.
2- خۆرهه‌ڵاتناسی له نێوان هه‌موو زانستهكانیتردا، له هۆكار و رێوشوێن و میتۆدهكانیدا گه‌شه‌ی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له توێژینه‌وه‌یدا ده‌رباره‌ی ئیسلام نه‌یتوانیوه خۆی له‌و باكگراونده ئاینییه رزگاربكات كه جه‌ده‌لێكی ئاینی نه‌زۆكی دروستكردووه و خۆرهه‌ڵاتناسی بناغه‌یه‌كی لێوه‌رگرتووه، هه‌روه‌ك شتێكیشی له‌م ره‌وشه تا ئه‌مڕۆ نه‌گۆڕیوه، جگه‌له هه‌ندێ حاڵه‌تی ناوازه ئه‌مڕۆ هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن له خۆرئاوا تا ئاستێكی گه‌وره هه‌ڵده‌ستن به به‌هێزكردنی ئه‌و ره‌وشه كلاسیكییه‌ی كه به‌رده‌وام به چاوی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئیسلام ده‌ڕوانن، ئه‌مه‌ش ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی ئه‌وروپی له مانگی یه‌كی ساڵی (1979ز) ی لێكهوتهوه كه هه‌ستا به سه‌ركۆنه‌كردنی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی خۆرئاوا و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنیان له به‌رامبه‌ر ئیسلام، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌وه شرۆڤه‌كرد كه درۆ و ناڕه‌وایی له‌سه‌ر راستییه‌كانی ئاین ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌یشێوێنن، هه‌موو ئه‌مانه روویداوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ڤاتیكان له ئۆكتۆبه‌ری (1965ز) ئاماژه‌ی به‌و راستییانه كردبوو كه ئیسلام پێیهاتووه و ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به خودا و توانا و مه‌سیح و مریه‌م و پێغه‌مبه‌ر و نێردراوان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای وته‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانی (رودی بارت) كه وتوویه‌تی: (توێژینه‌وه خۆرههڵاتناسییهكان له ماوه‌ی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا رووه و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی ته‌واو هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام هیچ كۆششێكی بۆ لایه‌نه زیادهكانیتر نه‌كردووه، هه‌روه‌ها (ماكسیم رۆدنسۆن) خۆرهه‌ڵاتناسی هاوچه‌رخی فه‌ره‌نسی گۆشهنیگایهكیتری هه‌یه و بڕوای وایه كه لێره‌دا شۆڕشێك له بیركردنه‌وه روویداوه له بنیشی (تصور) ئه‌وروپییه‌كاندا بۆ ئیسلام، كاره‌كه‌ش وایكردووه هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌سیحی بۆ موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێبێت) مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاربێت و چیتر ناكرێ به ده‌مارگیرییه‌كی درۆزنانه جارێكی‌تر پێیبڵێن (خۆپهرستێكی شه‌یتانی) یه، هه‌روه‌كو له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ئه‌م حاڵه‌ته له ئارادابوو، ده‌رباره‌ی ئه‌و له كاتێكدا هه‌ندێ بیرمه‌ندی مه‌سیحی ده‌بینین بایه‌خ به گرفته‌كه ده‌ده‌ن و به هه‌ستیارییه‌وه بڕیارده‌ده‌ن، كه‌چی ئێمه هه‌ندێ له كاسۆلیكه به‌رپرسه‌كان له بواری ئیسلامدا ده‌بینین و وایداده‌نێن كه موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێبێت) بلیمه‌تێكی ئاینی بێت، ئه‌وانیتر ده‌پرسن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وادابنرێت كه پێغه‌مبه‌رێكی راسته‌قینه نه‌بێت ماده‌م قه‌دیس (تۆماس ئه‌كینۆ) ده‌ڵێ: (پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئاراسته‌یی، به زه‌روره‌ت مانای عیسمه‌ت و كهماڵێتی نییه) مانای ئه‌م قسه‌یه‌ش بریتییه له دانپێدانه‌نان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێبێت) دا كه مانای هه‌ڵبژاردنێكی خواوه‌ندی و نیگایه‌كی ئاسمانی و عیسمهتێكی ره‌بانی بێت.. له راستیدا جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نییه كه خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی موسوڵماناندا جیاوازبن، به‌ڵكو سه‌رسووڕمان ئه‌وه‌یه كه له بیروبۆچوون‌دا هاوڕامان بن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پێگه‌ی بیركردنه‌وه‌یان به نیسبه‌ت ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه جیاوازه له‌و پێگه‌یه‌ی كه بیركردنه‌وه‌ی موسوڵمانانی لێوه ده‌رده‌چێت، به‌مه‌ش گۆشه‌نیگا و تێروانینه‌كان له نێوان ئێمه و ئه‌واندا جیاوازده‌بن و هه‌ر به جیاوازیش ده‌مێنێته‌وه و ئێمه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین لێیان كه به‌و گۆشه‌نیگایه‌ی ئێمه بۆ ئیسلام بڕوانن به‌وه‌ی كه ئاینێكی ئاسمانییه و خودا به هۆیه‌وه كۆتایی به په‌یامه ئاسمانییه‌كان هێناوه و موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێبێت) كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه و قورئان نیگای خودایه و هیچ ناڕه‌واییه‌ك له نێوان ده‌سته‌كانی و ئهملاولایهوه نایه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر وایانكرد ئه‌وه ده‌بنه موسڵمان، ئه‌مه‌ش به كردار به نیسبه‌ت هه‌ندێكیانه‌وه روویداوه و گۆڕاون رووه و ئیسلام، ئه‌م گۆڕانه‌ش بۆ ئیسلام له هه‌مانكاتدا، واته گۆڕان له هێڵی خۆرهه‌ڵاتناسی ئێمه داوا له هیچ خۆرهه‌ڵاتناسێك ناكه‌ین كه بیروباوه‌ڕی بگۆڕێت و بڕواداربێت كه ئێمه بڕوامان پێیه‌تی، كاتێك ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌نووسێت، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ندێ سه‌ره‌تای بێ‌گومانی هه‌یه كه میتۆدی زانستی ته‌ندروست داوای ده‌كات، كاتێك گۆشه‌نیگایه‌كی دیاریكراو رهفزدهكهینهوه،ئه‌وا به لای كه‌مه‌وه یه‌كه‌م ده‌بێ ئه‌و گۆشه‌نیگایه بۆ خوێنه‌ر روونبكه‌ینه‌وه له ماوه‌ی تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵانی بۆی، پاشان بۆ من هه‌یه جیاوازبم له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ڵێین: قه‌واره‌ی ئیسلامی هه‌مووی له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕ به خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (د.خ) دامه‌زراوه، پێویسته له‌سه‌ر زانای پاك و مێژوونووسی بێلایه‌ن ئه‌وه به خوێنه‌رانی بڵێ، كاتێك رووبه‌ڕووی لێدوان ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بتوانێ نهێنی هێزی ئه‌م ئیمانه له مێژووی موسوڵماناندا تێبگات، پاشان بۆی هه‌یه دواتر جیاواز بێت له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا، له بیروباوه‌ڕ وبنیشهكانیاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خۆرهه‌ڵاتناس رووبه‌ڕووی ئیسلام بوویه‌وه به كۆمه‌ڵێ ته‌سه‌وری پێشوه‌خته‌وه كه له‌سه‌ر خه‌یاڵ و وههم دامه‌زراوه، كه ئه‌مه‌ش هیچ یه‌كێك له زانست و ره‌وشت بڕیاری لێنه‌داوه و ناتوانێ شته‌كان وه‌كو خۆیان تێبگات، ئه‌مه‌ش وامانلێده‌كات له‌گه‌ڵ (د.حسێن موئنیس) دا هاوڕابین كه ده‌ڵێ: (ئه‌و موحه‌ممه‌ده‌ی كه خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان ته‌سه‌وری ده‌كه‌ن كهسێكیتر بێت له دروستكراوی خه‌یاڵی خۆیان، ئه‌و ئیسلامه‌ش كه ئه‌وان له پهڕاوهكانیاندا ده‌یخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وا ئه‌و ئیسلامه نییه كه وا ئێمه بڕوامان پێیهێناوه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه ئه‌و ئیسلامه بێت كه خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه)) ده‌شێ ئه‌وه بوترێ خۆرهه‌ڵاتناسی له توێژینه‌وه‌یدا بۆ ئیسلام ناكرێ سه‌ر به هیچ پێوه‌رێكی زانستییانه به زانست دابنرێت، به‌ڵكو بریتییه له گوزارشتێك ده‌رباره‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت كه مه‌به‌ست پێی ره‌واجپێدانی كۆمه‌ڵه ته‌سه‌ورێكی دیاریكراوه ده‌رباره‌ی ئیسلام به چاوپۆشین له‌وه‌ی ئه‌و تهسهورانه له‌سه‌ر راستی یاخود له‌سه‌ر وههمبۆهێنان دامه‌زرابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاروكردهوانهمان بیرده‌خاته‌وه كه سۆفستاییه‌كان له كۆندا له وڵاتی یۆنان ئه‌نجامیانده‌دا، ئه‌گه‌ر هاتوو شرۆڤه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسان له‌مه‌ڕ توێژینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ئیسلام بكه‌ن، جگه‌له هه‌ندێ حاڵه‌تی ناوازه نه‌بێ ده‌كرێ به سۆفستاییه نوێیه‌كان شرۆڤهیانبكهین.
3- خۆرهه‌ڵاتناسان پشت بهپراكتیككردنی پێوه‌ره مه‌سیحییه‌كان ده‌به‌ستن له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (درودی خوای لێبێت)، مه‌سیح له تێڕوانینی مه‌سیحییه‌كاندا بریتییه له بناغه‌ی بیروباوه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ش مه‌سیحییه‌ت بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، لێره‌وه ئه‌م تێڕوانینه‌ش به‌سه‌ر ئیسلامدا پیاده‌ده‌كه‌ن و وایداده‌نێن كه موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێبێت) به نیسبه‌ت موسوڵمانانه‌وه هه‌مان (مه‌سیح) ه به نیسبه‌ت مه‌سیحییه‌كانه‌وه به مه‌ش ناوی ئاینزای (موحه‌ممه‌د- Mohammd anism) یان به‌سه‌ر ئیسلامدا دابڕیوه، به‌ڵام لێره‌دا هۆكارێكیتر هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م شرۆڤه‌یه لای زۆرێك له‌وانیتر كه بریتییه له به‌خشینی ئینتیباعێك به‌وه‌ی كه ئیسلام ئاینێكی مرۆیی دروستكراوی موحه‌ممه‌د(درودی خوای لێبێت) نه‌ك لای خوداوه، به‌ڵام رێژه‌ی مه‌سیحییه‌ت بۆ مه‌سیح ئه‌م ئینتیباعه نابه‌خشێ لایان، ئه‌ویش به هۆی بیروباوه‌ڕیانه‌وه كه مه‌سیح كوڕی خودایه نه‌عوزوبیللا(نعوژ بالله) هه‌وره‌ها بهراوردیتر ده‌كه‌ن له نێوان موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێبێت) ومهسیحدا و تیایدا مه‌سیح ده‌كه‌نه پێوه‌ر ،به‌وه‌ی كه موحه‌ممه‌د(درودی خوای لێبێت) كه‌سێكی ئاره‌زووباز و خێزانداره له به‌رامبه‌ردا مه‌سیح كه‌سێكی پاكیزه‌یه و ژنینههێناوه، هه‌روه‌ها موحه‌ممه‌د جه‌نگاوه‌ر و سیاسییه، به‌ڵام مه‌سیح ئاشتیخواز و سته‌ملێكراوه و ئازاردراوه و بانگه‌شه‌ده‌كات بۆ خۆشه‌ویستنی دوژمنه‌كانی.
4- تێكه‌ڵاوكردن له نێوان ئیسلام وه‌كو ئایین و زانیارییه جێگیره‌كان، كه قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی راسته، له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی جیهانی ئیسلامی له دونیای ئه‌مڕۆدا، له روانگه‌ی (كپڵینگ)ی خۆرهه‌ڵاتناسی هاوچه‌رخه‌وه، ئیسلام (قورئان و فه‌رمووده) بریتیه له ئیسلامێكی مردوو، به‌ڵام ئیسلامی زیندوو كه پێویسته بایهخیپێبدرێ و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ و بریتییه له‌و ئیسلامه بڵاوكراوه‌ی نێوان گرووپه دهروێشییهكان له سه‌راپای پارچه‌كانی وڵاتی ئیسلامدا، ئه‌وه‌ش بریتییه له‌و موماره‌سه باوه له ژیانی موسوڵمانانی ئه‌مڕۆدا، به چاوپۆشی‌یان له نزیكی و دووری یاخود هه‌ندێ لادانیان له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامییه‌وه.
5- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی گرووپه پهڕاكهنده و جیابووه‌كان له ئیسلام وه‌كو (بابی و به‌هائی و قادیانی و بهكاشییهكان و هیتریش) له‌گرووپه نوێیه‌كان، هه‌روه‌ها قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان سوننه و شیعه‌دا، هه‌میشه له‌مه‌شدا جیابووهكانیان به خاوه‌نی فیكری شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی عه‌قڵی داناوه، هه‌روه‌ك هه‌میشه بایه‌خ به هه‌موو شتێكی ناوازهدهدهن، له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه له جیهانی ئیسلامی پێوانهدهكهن كه ده‌یبینین له نموونه‌ی (له قاڵبدانی فیكری و نه‌زۆكی و چه‌پێنراوی بیكردنه‌وه).. خۆرهه‌ڵاتناس (رۆدنسۆن) ئاماژهدهكات بۆ ئه‌وه، كاتێك وتویه‌تی (خۆرهه‌ڵاتناس هیچ شتێكیان نه‌بینیوه له خۆرههڵاـدا، ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێت كه ویستویانه بیبینن هاوكات بایه‌خیشیان زۆر به شتی بچوك و ناوازه داوه، به‌ڵام نه‌یانویستووه خۆرهه‌ڵات په‌ره‌بسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئه‌وروپا پێیگه‌یشت و له پاشاندا ئه‌و رێنیسانسهش ده‌بوغزێنن كه تیایدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
6- مرۆڤ له زۆربه‌ی په‌ڕاوه‌كانی خۆرههڵاتناساندا مه‌سه‌له‌ی بابه‌تیبوون ده‌رباره‌ی ئاینی ئیسلام به‌دیناكات، له كاتێكدا ئه‌وان ده‌رباره‌ی ئاینێكی دانراو له نموونه‌ی بوزی و هیندۆسی و جگه‌له‌وانیش ده‌نووسن، ده‌یبینن له خستنه‌ڕووی ئه‌و ئاینانه‌دا بابه‌تیانه ده‌دوێن، له نێوان هه‌ر یه‌كه له‌و ئاینانه‌ی كه له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوادا ده‌ركه‌وتوون به ته‌نها هێرشده‌كرێته سه‌ر ئاینی ئیسلام و موسوڵمانانیش له نێوان هه‌موو خۆرهه‌ڵاتییه‌كاندا ئه‌وانه‌ن كه به هه‌موو وه‌سفێكی ناشیرین تیادهكرێن، مرۆڤ لێره‌دا ده‌پرسێ بۆچی.. وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لای ئه‌وروپا بۆ ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وروپا ئیسلام به شۆكێكی بهردهوامدادهنێ، هه‌روه‌ها ترس له ئیسلام له ئه‌وروپا بریتییه له یه‌كێك له رێساكان، ته‌نانه‌ت تاوه‌كو سه‌ده‌ی حه‌ڤده (مه‌ترسی عوسمانی ) لای سنووره‌كانی ئه‌وروپا له بیروباوه‌ڕی ئه‌واندا وێنای هه‌ره‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ده‌كرد به نیسبه‌ت هه‌موو مه‌ده‌نیه‌تی ئه‌وروپاوه هه‌روه‌ك (ئیدوارد سه‌عید) یش وتوویه‌تی: (خۆرهه‌ڵاتناسی له‌لایه‌نی ده‌روونییه‌وه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی شێتی چه‌وساندنه‌وه داده‌نرێ، ئیسلام ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می لاوازیی شوێنكهوتهكانیدا، به‌رده‌وام وێنای مهیدانبازییهكی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كردووه و ده‌كات، به‌ڵام ئایا موسوڵمانان هۆشیارن به‌و راستییه.؟ لێره‌دا ده‌كرێ تێبگه‌ین كه (مویر Muir) ده‌یڵێ: (شمشێره‌كه‌ی موحه‌ممه‌د و قورئان زۆرترین دوژمن پێكده‌هێنن كه تا ئێستا جیهان ناسیبێتی به‌وه‌ی كه دژی شارستانیه‌ت و ئازادی راسته‌قینه‌ن)، هه‌روه‌ك (فون گرونباوم)یش وتویه‌تی: (ئیسلام دیارده‌یه‌كی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌ك له هیچ ئاین و شارستانییهتێكیترا نموونه‌ی نییه و ئاینێكی نامرۆیی و ناتوانایه به‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و مه‌عریفه بابهتییهكاندا، هه‌روه‌ك بریتیشه له ئاینێكی نامۆڕاڵی و نازانستی و زۆرداری)، ئه‌مه‌ش ئه‌و رقه په‌نگخواردووه‌ی ئه‌وان و به به‌رده‌وامی و به وێنه‌ی ئه‌و درۆههڵبهستراوانه روونده‌كاته‌وه، كه له بازاڕی زانست‌دا هیچ چانیسێكیان نییه.
7- خۆرهه‌ڵاتناسی له توێژینه‌وه‌دا هه‌ڵوێستی نوێنه‌ری دادوه‌ر و تاوانباركردن بۆ خۆی ده‌به‌خشێ، له كاتێكدا ده‌بینین بۆ نموونه زانستی مێژوو هه‌وڵده‌دات ته‌نها تێبگات له توێژینه‌وه‌كانیدا، نه‌ك بابه‌تی گومان بكاته بناغه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.. ده‌بینین خۆرهه‌ڵاتناسی بۆ خۆی مافی بڕیاردان ده‌به‌خشێ، ته‌نانه‌ت مافی توانباركردن و ره‌فزكردنه‌وه‌ی بنهمائیسلامییهكان، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌یان له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ بێگومان ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می تۆوێكی پێشوه‌خته و ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك به تۆوێكی زانستی پوخت دابنرێت، هه‌روه‌ك (رۆدی بارت)ی خۆرهه‌ڵاتناس بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
8- گروپێك له خۆرهه‌ڵاتناسان هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ردا پێكهێناوه، ئه‌و داگیركه‌ره‌ی كه سه‌رده‌مێك له چاخی نوێ‌دا جیهانی ئیسلامی لاوازكردبوو، له‌مباره‌یه‌وه خۆرهه‌ڵاتناسی هاوچه‌رخ (ئیستیفان فێڵد) ئاماژه‌ی به‌و گرووپه له خۆرهه‌ڵاتناسان كردووه و ده‌بێژێ: (ناشیرینتر له‌وه ده‌بینی كه كۆمه‌ڵێك خۆیان ناوناوه خۆرهه‌ڵاتناس و زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ئیسلام و مێژووه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه له پێناوی له‌نێوبردنی ئیسلام و موسوڵمانان، ئه‌مه‌ش واقیعێكی ئازارداره، ده‌بێ خۆرهه‌ڵاتناسه دڵسۆزه‌كان بۆ په‌یامه‌كانیان به راشكاوی دانی پێدابنێن)، له‌نێو ئه‌و هه‌موو نموونه زۆرانه‌دا باسی خۆرهه‌ڵاتناس (كارل هنریش بیكر، ساڵی1933 مردووه) ده‌كه‌ین، كه دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری (ئیسلام)ی چاپی ئه‌ڵمانی بووه، ناوبراو هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و دیراسات كه مه‌به‌ست پێی خزمه‌تكردنی داگیركاری ئه‌ڵمانی بووه له ئه‌فریقا، به‌ڵام (برتۆڵد،1930 مردووه) دامه‌زرێنه‌ری ( Mir IsIama)ی چاپی رووسی بووه، له رێگه‌ی حكومه‌تی رووسییه‌وه راسپێردراوه و تهكلیفكراوه، به‌وه‌ی كه هه‌ستێ به لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌رێتی روسیابكات له ئاسیای ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام زانای ئیسلامییاتی هۆڵه‌ندی ناودار (سنوك هزوگیه، 1936 مردووه) رۆڵێكی گرنگی گێراوه له ناوچه هۆڵندییهكانی هیندی خۆرهه‌ڵات و سه‌رقاڵی پایه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر بووه له ناوچه‌كانی هیندی خۆرهه‌ڵاتدا و دواتر ئه‌م پله‌وپایه‌شی له ناوچه‌كانی هیندی ئیندۆنیسیاش وه‌رگرتووه، جیاواز له‌مانه خۆرهه‌ڵاتناسی ناوداری فه‌ره‌نسی (لویس ماسینۆن) راوێژكاری وه‌زاره‌تی كۆلۆنیاله فه‌ره‌نسییه‌كان بووه له كاروباری باكوری ئه‌فریقا، جگه‌له‌مانه‌ش زۆرن له خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان كه خۆیان و توێژینه‌وه‌كانیان له خزمه‌تی داگیركه‌ردا داناوه له دژی ئیسلام و موسڵمانان.
9- بانگه‌وازكردن بۆ چاكسازیكردن له ئیسلامدا: خۆرهه‌ڵاتناسان ئیسلام به ئاینێكی نه‌زۆك داده‌نێن، هه‌روه‌ك وایداده‌نێن كه ناتوانێ له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌مدا بڕوات، به‌وه‌ش پێویستی به چاكسازییه‌كی رادیكاڵی هه‌یه، یهكێكیتر له خۆرهه‌ڵاتناسان ده‌بێژێ: ( له‌سه‌ر ئیسلام پێویسته یان گۆڕانگاری رادیكاڵی تێدابكرێ، یاخود له رێڕه‌وی ژیان دابڕبكرێت)، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه ئاراسته‌ی موسوڵمانان ده‌كرێ، نامۆیه لایان به گوێره‌ی ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه له ئاینه‌كه‌یانه‌وه ئه‌نجامیده‌ده‌ن، ئه‌م چاكسازییه وێنای ههوڵێكدهكات له هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی گۆشه‌نیگای موسوڵمانان ده‌رباره‌ی ئیسلام، به‌وه‌ش ده‌یه‌وێ به هه‌ر توانایه‌ك بێت ئیسلام له مه‌سیحییه‌ت نزیكبكاته‌وه، ده‌كرێ لێره‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه ئیسلام چه‌ند رێسایه‌ك له خۆده‌گرێ و هیچ یه‌كێك مافی ئه‌وه‌ی نییه شتێك گۆڕانی تێدابكات، كه بریتییه له بیروباوه‌ڕی بناغه‌یی ئیسلام، هه‌روه‌ها چه‌ند لقێكیش له‌خۆده‌گرێت كه شایسته‌ی گۆڕانكاری تێداكردنه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامی، ئه‌و چاكسازییه‌ش كه ئێمه‌ی موسوڵمانان تێیده‌گه‌ین بریتییه له چاكسازی له فیكری ئیسلامی‌دا كه پێویستی به‌پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی سه‌رده‌م و پێداویستییه‌كانی نه‌ته‌وه‌دا دژ نه‌وه‌ستێته‌وه له چوارچێوه‌ی زانیارییه ئیسلامییه‌كاندا، به‌ڵام بانگه‌واز بۆ چاكسازی له ئیسلامدا یاخود نوێكردنه‌وه‌ی، به‌م چه‌مك و تێگه‌یشتنه نییه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی ئیسلام له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و كه‌نارخستنی گشتی له رێكخستنی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌دا و كردنی به زانییاریهكی ره‌وشتی رووت كه پله‌وپایه‌ی هه‌مان پله‌وپایه‌ی ئاینی مه‌سیحی بێت.. هه‌ندێ له نه‌وه‌كانی موسوڵمانان به‌شدارن له هه‌ڵگرتنی ئاڵای بانگه‌وازی چاكسازی له ئیسلامدا هه‌روه‌ك خۆرهه‌ڵاتناسان تێیده‌گه‌ن.
له نوێترین ئه‌و كتێبانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه دواون، ئه‌و كتێبه‌یه كه له ئه‌ڵمانیای خۆرئاوای جاران – نووسه‌ر – ده‌ركراوه به ناونیشانی (قه‌یرانی ئیسلامی نوێ) كه دانراوی كه‌سێكی موسوڵمانی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و پیشه‌ی مامۆستایه له زانكۆی فرانكفۆرت له ئه‌ڵمانیا، تیایدا به حه‌ماسه‌وه بانگه‌شه‌ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی نموزه‌جی خۆرئاوای له چاكسازی نموونه‌ییدا له كردنی ئاین به‌وه‌ی ته‌نها زانیارییه‌كی ره‌وشتی بێت، نه‌ك تهكالیفی پابه‌ندی به‌وه‌ش له تێڕوانینی ئه‌وه‌وه تاكه چاره‌سه‌ره بۆ قه‌یرانی به‌شداریكردن له كاروباری ژیان به گوێره‌ی نموزه‌جی عه‌لمانییه‌تی خۆرئاوا.
هه‌ڵوێستمان له خۆرهه‌ڵاتناسی
ئێستا و پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتمان له ره‌هه‌نده‌كانی هه‌ڵوێستی خۆرهه‌ڵاتناسی به چاك و خراپییه‌وه بۆ روونبوویه‌وه، پێویسته ئێمه‌ی موسوڵمانان هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌مه داوامان لێده‌كات باسی ئه‌و كاروكاردانهوهش بكه‌ین كه پێشینه‌كانمان ئه‌نجامیانداوه، ته‌وژم و باڵه بیانییهكۆنهكان كه وێنای مهیدانبازییهكیان بۆ ئیسلام و فیكری ئیسلام ده‌كرد له سه‌رده‌مه گه‌شاوه‌كانی ئیسلامی‌دا، ئه‌وا وه‌ك به‌ربه‌ستێك وا بوون بۆ موسوڵمانان كه له‌و رۆژانه‌دا خاڵێبوون له وه‌ستانه‌وه له به‌رده‌میاندا به هێز و ره‌قییه‌وه، ته‌نانه‌ت نه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مهیدانبازی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی بهسهرداسهركهوتنیشی بوو.
هاوكات فیكری ئیسلامی، ئه‌و باڵه فیكرییانه‌ی به هواوی ههرسكردبوو، پاشان به ردیش وهریرتبوو، دواتر له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵوێسته‌یه‌كی زۆر توندی به هه‌مان ئامێری فیكری وه‌رگرتبوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش ببووه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی فیكری، مێژووی ئێستا خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه، جه‌نگی ئێستا له نێوان ئیسلام و باڵه دژهكانیدا بریتییه له جه‌نگی بیروبۆچوون، شه‌ڕ شه‌ڕی فیكرییه، ئه‌و جه‌نگه‌ش پێویستی به ئامێر هه‌یه كه پێویسته خۆت چهكداربكهیت پێی، دۆڕاو له‌و جه‌نگه‌دا زۆر خراپ بهسهریدادهشكێتهوه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌بێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی فیكری ئیسلامی بكه‌ین، ده‌بینین زانای ئیسلام (غه‌زالی) تووشی چه‌ندین گرفتی فیكری بووه، به‌ڵام به سه‌ركه‌وتوویی له هه‌موویاندا ده‌رچووه، به‌ڵام پێویسته بزانین ئه‌و چی كردووه واسهركهوتوو بووه.؟
(غه‌زالی) له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (رزگاركه‌ر له كارێكی یان فریادڕه‌س له تاریكی‌دا) ده‌بێژێ: وه‌ك پێوه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمامی غه‌زالی ده‌ڵێ: ده‌بینین كه وه‌رگرتنی ئه‌نجامی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌رباره‌ی ئیسلام و توێژینه‌وه لێی، توێژینه‌وه‌یه‌كی قووڵه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌نگاوی یه‌كه‌میان بۆ ره‌خنه‌گرتن، ره‌خنه گرتنێكی راستبێت هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان هه‌زار جار بیرده‌كه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بنووسن، ئه‌م راستییه‌ش خۆرهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی (رۆدنسۆن) جه‌ختی لهسهردهكاتهوه، كاتێ ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا ته‌نها یه‌ك رێگه هه‌یه بۆ ره‌خنه‌گرتن له خۆرهه‌ڵاتناسان، ئه‌م رێگه‌یه‌ش په‌یوه‌سته به توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دوورودرێژی دانراوه‌كانیان، پێویستیشه ره‌خنه‌كانمان بۆ به‌رهه‌می خۆرهه‌ڵاتناسان گرێبده‌ینه‌وه به ره‌خنه‌یه‌كی خودی و راسته‌قینه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ك پێویسته رووبه‌ڕووی خۆمان ببینه‌وه به رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ كه‌موكورتی و نهنگییهكانماندا، هه‌روه‌ك ده‌بێ هۆشیاری راسته‌قینه‌مان هه‌بێ به‌و گیروگرفتانه‌ی كه رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه له‌م جیهانه هاوچه‌رخه‌دا.
هه‌روه‌ها لایه‌نی ئیجابی خۆرهه‌ڵاتناسی له شێوه‌ی هێرش بۆ سه‌ر دژایه‌تی خۆمان و باوباپیرانمان خۆی ده‌نوێنێ، نه‌ك له شێوه‌ی پیاهه‌ڵدان هه‌موومان ده‌زانین ژماره‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتناسان له دانراوهكانیاندا مه‌دحی شارستانییه‌تی ئیسلامیان كردووه و زاناكان و كلتوری ئیسلامی‌یان به‌رزنرخاندووه، دواترینیان ئه‌م ستایش و پیاهه‌ڵدانه‌ی كردبێت بریتییه له خۆرهه‌ڵاتناسی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانی (زیجیر یاهونكه) له په‌ڕاوه‌كه‌یدا به ناوی (خۆری خودا له‌سه‌ر خۆرئاوا ده‌دره‌وشێته‌وه)، به‌ڵام لایه‌نی ستایش و پیاهه‌ڵدان كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌رمان، چونكه وایلێكردووین چاوه‌كانمان بنووقێنین و ته‌سلیمی ئه‌و خه‌ونه به‌ختیاره ببین كه به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه باسمانلێدهكرد، به‌وه‌ش له‌سه‌ر خه‌ون شانازی به باوباپیرانمانه‌وه بكه‌ین و دواتر گومانبهرین به‌وه‌ی كه مه‌زنین، چونكه باوباپیرانمان مه‌زنبوون، (جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی) ده‌بێژێ: (موسوڵمانان كاتێك پێیانده‌ڵێ مرۆڤ هه‌مووی نه‌وه‌ی ئاده‌مه، وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی كه باوباپیرانمان ئاوا و ئاوه‌ها بوون، هاوكات له‌و خه‌یاڵه‌دا ده‌ژین كه باوباپیرانیان ئه‌نجامیانداوه، به‌ڵام بیرناكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ریان پێویسته درێژه به‌و مه‌زنێتی و گه‌وره‌ییه‌ی باوباپیرانیان بده‌ن و ناكرێ ده‌سته‌وه‌سان بوه‌ستن، خۆرهه‌ڵاتییه‌كان كاتێك بیانه‌وێ پۆزش بۆ ئه‌و ته‌مه‌ڵییه‌ی ئێستایان بهێننه‌وه ده‌ڵێن: ئایا نابینن باوباپیرانمان چۆن بوون.؟ به‌ڵێ باوباپیرانتان پیاوبوون، به‌ڵام ئێوه منداڵی ئه‌وانه‌ن گه‌ر بتانه‌وێ، ناكرێ ته‌نها باسی شانازی باوباپیرانتان بكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌و كاروكردهوانه ئه‌نجامبده‌ن كه باوباپیرانتان كردوویانه.
لێره‌وه ده‌ڵێین: لایه‌نی هێرشی پراكتیكی گاڵته‌جاڕی له به‌رهه‌می خۆرههڵاتناساندا به نیسبه‌ت ئێمه‌وه چاكتره له‌لایه‌نی پیاهه‌ڵدان، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌نده ناوداره‌ی ده‌ڵێ: (له‌وانه‌یه شتێكی زیانبه‌خش به‌كه‌ڵك بێت) ئه‌م گاڵتهكردنهش بوو به پاڵنه‌رێك بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی راوه‌ستانی فیكری ده‌ربچین كه پێشتر پێیگهیشتبووین و سه‌رله‌نوێ دهربچینهوه لێی و رێنیسانسێك به‌رپابكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیروبۆ چوونه‌كانمان سه‌رله‌نوێ بوونیان بنێینه‌وه و رۆشنبیریمان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بگێڕینه‌وه، به‌وه‌ش پێشوازی له‌و مهیدانبازییه ده‌كه‌ین و وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه و له‌و خهفهكردنه هه‌ستینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر راڤه‌كردنی (توینبی) بۆ شارستانییه‌ت پراكتیكدهبێت كه‌پێیوایه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مهیدانبازی به مانای ئه‌وه‌دێ كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی دیاریكراوی پێده‌بێته‌وه، ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ش ته‌نها به جێبه‌جێكردنی وزه و تواناكان نییه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا، به‌ڵكو بریتییه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی كارا كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستێكی به‌هێز.
نابێت هه‌میشه له هه‌ڵوێستی دهستدرێژیكراوهسهردا راوه‌ستین، چوونكه هه‌میشه دهستدرێژیكراوهسهر لاوازه بۆیه پێویسته بارودۆخمان بگۆڕین، ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌دی ته‌نها به گۆڕینی بیروبۆچوونمان نه‌بێت، ئێمه‌ش دواكهوتوونین به هۆی كه‌می شتمانه‌وه، به‌ڵكو دواكه‌وتووین به هۆی كه‌می بیروبۆچوونمانهوه، كۆششه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین، بێگومان بارودۆخمان ناگۆڕێ ته‌نها به گۆڕانی ده‌روونی خۆمان نه‌بێت (إن الله لا یغیر مایقوم حتی یغیر و مابأنفسهم) .
بێگومان ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین كه خۆرهه‌ڵاتناسی به لاوازی ئێمه،به‌هێز ده‌بێ، ئامادهگیش په‌یوه‌سته به تێكشكانی راوه‌ستاوی مه‌عریفه‌ی جیهانی ئیسلامییه‌وه، خۆرهه‌ڵاتناسی له سنووری خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگی ئامۆژگاری فیكرییه هه‌ر رۆژێك كه جیهانی ئیسلامی هۆشیاربوویهوه و هه‌ستایه‌وه له‌و راوهستاوییهی كه تووشی دواكه‌وتنی فیكری و شارستانی كردووه، ئه‌وا هه‌ر له‌و رۆژه خۆیدا، خۆرهه‌ڵاتناسی خۆی له قه‌یراندا ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتناسی سه‌رقاڵ به ئیسلامه‌وه، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش هیچ هه‌وادار و هانده‌رێكی نابینێ كه موخاته‌به‌ی بكات نه له ئه‌وروپا و نه له جیهانی ئیسلامیشدا،به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به روونی و زۆر به دیاریكراوی هه‌ستین به رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی پێویسته باسی هه‌ندێ خاڵ بكه‌ین كه بڕوامانواییه له‌م بواره‌دا كارێكی بنه‌ڕه‌تین:
1- له‌سه‌رمان پێویسته به شێوه‌یه‌كی جیدی بڕوانینه بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی و والێكبدهینهوه كه كاریگه‌ری گه‌وره و مه‌زنی له‌سه‌ر به‌شێكی فراوانی رۆشنبیران هه‌یه له جیهانی ئیسلامی و له جیهانی خۆرئاواشدا، بۆیه ده‌بێ توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتناسی بكه‌ین نابێ به‌وه‌ش وازبهێنین و بڵێین ئه‌و شتانه‌ی كه نووسیویانه قسه‌ی بۆشن و ئه‌م قسه بۆشانه به‌سه‌رجه‌م زمانه زیندووهكان نووسراونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
2- له‌سه‌رمان پێویسته ئێمه‌ی موسوڵمان هه‌ستین به‌ده‌ركردنی ئهنسكۆلۆپیدیایهكی ئیسلامی به زمانی عه‌ره‌بی و به زمانه سه‌ره‌كییه ئه‌وروپییه‌كان كه به لای كه‌مه‌وه له رووی پلاندانان و رێكخستنه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌نسكلۆپیدیای خۆرهه‌ڵاتناسان بوه‌ستێته‌وه و له رووی زانستییه‌وه بهسهریداسهربكهوێت، خۆرهه‌ڵاتناسان له پێش جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا هه‌ستان به ده‌ركردنی ئه‌م ئهنسكلۆپیدیایه و به ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك هه‌ستان به ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ك پێویسته له‌سه‌رمان تێڕوانینی ئیسلامی له سه‌رجه‌م لقه‌كانی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كاندا بۆ موسوڵمانان و ناموسوڵمانان بگوازینه‌وه.
3- له‌سه‌رمان پێویسته هه‌موو كۆششه‌كانمان یه‌كبخه‌ین له جیهانی ئیسلامی‌دا بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی ئیسلامی جیهانی كه ئینتیمای دۆستایه‌تی بۆ وڵاتێكی ئیسلامی دیاریكراو نه‌بێت،به‌ڵكو دۆستایه‌تی یه‌كه‌م و كۆتایی بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (درودی خوای لێبێت) هه‌بێ به‌مه‌ش ده‌توانێ سه‌رتاپا لێهاتوویی زانستی ئیسلامی له سه‌راپای جیهاندا كۆبكاته‌وه و هاوشانی بزاڤی خۆرهه‌ڵاتناسی به یه‌كسانی راوه‌ستێ به‌وه‌ش پێویستی به بڵاوكراوه‌ی خولیی و گۆڤاری زانستی پله‌به‌رز هه‌یه كه توێژینه‌وه‌كانی به زمانی جۆراوجۆر بڵاوبكاته‌وه، هه‌روه‌ك كاربكات له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی فیكری و سه‌ربه‌خۆیی له گۆڕه‌پانی فیكری سه‌ره‌كیدا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌ژین كه دانیشتوانه‌كه‌ی له هه‌زار ملیۆن زیاتره، هه‌موو توانایه‌كی دارایی و ئیمكانیاتی هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی نێوده‌وڵه‌تی نییه، كه هه‌مان توانای زانستی و ماددی دامه‌زراوه خۆرههڵاتناسییهكانی هه‌بێت، ئایا ئه‌مه كارێك نییه كه بانگمانبكات بۆ داخ و حهسرهتكێشان.؟
4- پێویستمان به دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌بشیریی جیهانی هه‌یه، مه‌به‌ستمان پێی بریتییه له: بوونی جیهازێك بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ك بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكات و له‌لایه‌كیتره‌وه چاودێری موسوڵمانان بكات، هه‌روه‌ك ده‌بێ پارێزگاری لهپشتاوپشتی موسوڵمانان بكات، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێ كتێبی ئیسلامی، به زمانی جیهانه زیندووهكان ده‌ربكات و بیروبۆچوونه هه‌ڵه‌كان ده‌رباره‌ی ئیسلام له مێشكی خه‌ڵكیدا راستبكاته‌وه و ئاینی ئیسلامیش به شێوه‌یه‌كی زانستی بخاته‌ڕوو كه بگونجێ له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی هاوچه‌رخدا، پێویسته چاره‌سه‌ری ئیسلامی بۆ كێشه هاوچه‌رخه‌كانی مسوڵمانان پێشكه‌شبكات.
5- هه‌روه‌ها پێویستمان به وه‌رگێڕانی وه‌رگیراو ده‌بێت كه ئامادهیبكهین بۆ ماناكانی قورئان به زمانه زیندووهكان، تا به هۆیه‌وه رێگهدابخهین له‌سه‌ر ده‌یه‌ها وه‌رگێڕان و بڵاوكراوه، كه ئێستا به سه‌رجه‌م زمانه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و خۆرهه‌ڵاتناسان پێیهه‌ستاون، له زۆربه‌ی كاتدا به شێوه‌یه‌ك ده‌ركراون كه پێشهكییهكانیان پڕن له تانه‌وته‌شه‌ر له ئیسلام، هه‌روه‌ك دیسان ده‌بێ كۆمه‌ڵێكی گونجاو له فه‌رمووده راسته‌كان هه‌ڵبژێرین و وه‌ریبگرین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئاندا لای ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه به عه‌ره‌بی نادوێن و لای ئه‌و ناموسوڵمانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كانی ئیسلامه‌وه تێیبگه‌ن هه‌بێت.
6- كاركردن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامی، تاوه‌كو ده‌بێته خواردنێكی چاكی فیكری بۆ موسوڵمانان به كلتوری ئیسلامی شتی به نرخی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئیسلام ته‌حه‌مولی خورافیات و وههم و ئیسرائیلییات ناكات، كه هه‌ندێ كتێبی كلتوری ئیسلامی گرتووه‌ته‌وه و خۆرهه‌ڵاتناسان هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان به‌كارهێناوه كه له‌م كلتوره‌دا هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌نده به‌سه ئاماژه به‌نموونه‌یه‌ك بكه‌ین، ئه‌ویش بریتییه له چیرۆكی (غهرانیق)ی باسكرا‌و له كتێبه‌كه‌یاندا، كه خۆرهه‌ڵاتناسان جه‌ختی لهسهردهكهنهوه، ئه‌گه‌ر تاوانباریان بكه‌ین به‌وه‌ی ئه‌وان شێت بوون كه‌چی ئه‌وان ئه‌م تاوارباركردنهوه بهرپهرچدهدهنهوه و ده‌ڵێن: (( ئێمه هیچ شتێكمان لای خۆمانه‌وه دانه‌هێناوه، ئایا چیرۆكه‌كه له سه‌رچاوه پشتپێبهسراوهكانی خۆتاندا نه‌هاتووه))؟.
7- هه‌وڵدان بۆ ده‌ستێوه‌ردان له بواره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له ده‌ره‌وه و له رێگه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی رۆشنبیرییه‌وه كه له نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئهكریكا گرێده‌درێ، ئه‌وه‌ش به ناردنی مامۆستای لێهاتوو له به‌شه‌كانی جیهانی ئیسلامییه‌وه بۆ ناوه‌نده خۆرههڵاتناسییهكان و وانه‌وتنه‌وه تیایدا، به‌وه‌ش ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی بیروبۆچوونه ئه‌وروپییه‌كان ده‌رباره‌ی ئیسلام له رێگه‌ی كاری زانستییه‌وه راستبكرێنه‌وه، نه‌ك ته‌نها له رێگه‌ی دروشمه‌وه، بڕواموایه كه ئێستا زانكۆكانی ئه‌وروپا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیازه‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری ( المسلم المعاصر )
ژماره : 65 – 66
ساڵ : 17
1992 – 1993