خوێندنگه رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كان
و: سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی ئیتالی
(1)
بێگومان ده‌بێت له ئیتالیاوه ده‌ستپێبكه‌ینن چونكه لانكه‌ی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان بووه له ئه‌وروپا، به جۆرێك پاپاكان بوون روویانكرده توێژینه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی، لێره‌وه بڕیارێكی پاپایه‌تی ده‌رچوو به دامه‌زراندنی شه‌ش كۆرسی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆكانی (پاریس ، كامبرددج، سلامنكا، پۆڵۆنیا، ئۆكسفۆرد). هاوكات كۆمه‌ڵێك له مه‌سیحییه‌كانی وڵاتی شام هاوكارییان له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیدا كردووه بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی كاسۆلیكییه‌ت له رۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌م هاوكاری و هاریكارییهش به یه‌كگرتنی هه‌ردوو كه‌نیسه‌ی مارۆنی و كاسۆلیكی له ساڵی (1575ز)ده‌ستیپێكرد، مارۆنییه‌كان هه‌ستان به وه‌رگێڕانی ژماره‌یه‌ك كتێبی ئایینی بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
بایه‌خدانی ئیتالیا به جیهانی ئیسلامی به‌رده‌وامبوو، رۆژهه‌ڵاتناسان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ركه‌وتن، بۆ نموونه رۆژهه‌ڵاتناس (لیون كایتانی) دانراوه گه‌وره‌كه‌ی بلاوكرده‌وه به ناونیشانی حهولییات ئه‌لئیسلامی(حولیات الاسلامی). دیسان رۆژهه‌ڵاتناس (كارلۆ نیللینو)، كه گه‌ردوونناسی و وێژه‌یی له زانكۆی قاهیره خوێندوووه.
ناودارترین رۆژهه‌ڵاتناسانی خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی ئیتالی:
1- دیفید سانتیلاناdavid santillana (1855-1931ز):
له وڵاتی میسر له‌دایكبووه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری یاسا له زانكۆی رۆما به‌ده‌ستهێناوه‌و پسپۆڕی له فیقهی ئیسلامی و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیداوهرگرتووه، كارئاسانیكردووه له دانانی هه‌ردوو یاسای مه‌ده‌نی و بازرگانی به‌پشتبه‌ستن به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، هه‌روه‌ها له زانكۆی میسر وه‌كو مامۆستای مێژووی فه‌لسه‌فه كاریكردووه، پاشان له زانكۆی رۆما وه‌كو مامۆستای یاسای ئیسلامی كاریكردووه‌و زۆر به‌رهه‌م و پاشماوه‌ی هه‌یه له بواری فیقه و یاسای به‌راوردكاریدا.
2- لیونی كایتانی caetani leone (1896-1926ز):
له دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسانی ئیتالییه، چه‌ند زمانێكی زانیوه له‌وانه‌ش زمانی عه‌ره‌بی و زمانی فارسی.وه‌كو باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاریكردووه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی زۆر له وڵاتانی رژههلاتی كردووه،وه‌ك هیندستان و ئێران و میسر و سوریا و لوبنان. دیارترین دانراوه‌كانی بریتییه له كتێبی حهولییات ئه‌لئیسلامی(حولیات الاسلامی)، كه پێكهاتووه له(10)ده به‌رگ و تیایدا ده‌رباره‌ی مێژوویی ئیسلام تاوه‌كو ساڵی (35ك) دواوهز زۆر له پاره و سامانه‌كه‌ی له نێرژه زانستییه‌كان بۆ توێژینه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌خشیوه، كتێبه‌كه‌ی به ناوی (حولیات الاسلامی) به مه‌رجه‌عێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ زۆر له رۆژهه‌ڵاتناسان.
3- كارلۆ نیللینۆ carlo alfonso nallino (1872-1938ز):
له شاری تۆرینۆ له‌دایكبووه، زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی تۆرینۆ فێربووه.وه‌كو مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له په‌یمانگه‌ی زانستی رۆژهه‌ڵات له شاری ناپۆلی كاریكردووه، پاشان له زانكۆكانی پالێرمۆ و رۆما. هاوكات وه‌كو مامۆستای مێژوو، توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان له زانكۆی رۆما ده‌ستنیشانكراوه. له‌لایه‌ن زانكۆی میسریشه‌وه وه‌كو وانه‌بێژێك بانگهێشتكراوه بۆ بواری گه‌ردوونناسی و پاشان له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و دواتریش له مێژووی باشووری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له قۆناغی پێش هاتنی ئایینی ئیسلامدا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.
خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی
(2)
خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی به یه‌كێك له خوێندگه گرنگه‌كان داده‌نرێت، به شێوه‌یه‌ك رۆڵ و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له بواری توێژینه‌وه رۆژههڵاتناسییهكاندا. له‌م نێوه‌نده‌دا كتێبه‌كه‌ی د. قاسم سامه‌ڕائی به ناونیشانی (رۆژهه‌ڵاتناسی له‌نێوان بابه‌تیبوون و هه‌ڵچووندا) به مه‌رجه‌عێكی گرنگ داده‌نرێت له توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندیدا، به جۆرێك باسی له‌وه كردووه كه رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی له رۆژهه‌ڵاتناسیی ئه‌وروپی جیاواز نییه، چونكه هۆڵاندا له خولكهی پاپایه‌تی كاسۆلیكیدا سووڕاوهتهوهو بایه‌خی گرنگی به توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات داوه.
رۆژهه‌ڵاتناسه هۆڵاندییهكان بایه‌خیان به زمانی عه‌ره‌بی و موعجهمهكانیان داوه، هه‌روه‌ك بایه‌خیشیان به لێوردبوونه‌وه و ته‌حقیقكردنی ده‌ق و تێكسته عه‌ره‌بییه‌كانیش داوه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی پێ جیاده‌كرێته‌وه له‌وانیتر، بریتییه له بوونی دامه‌زراوه‌ی (برل) كه چاپكردنی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ له هه‌ردوو چاپی یه‌كه‌م و دووه‌میدا. هه‌روه‌ك ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌ڵده‌ستێ به چاپكردنی زۆر كتێب ده‌رباره‌ی ئیسلام و مسوڵمانان. دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسه هۆڵاندییهكان بریتین له (سنوك هور گرونیه)، كه بانگه‌شه‌ی مسوڵمانبوونی خۆی كردووه و ناوی خۆی ناوه (حاجی عه‌بدولغه‌فار)، به جۆرێك رۆیشتووه بۆ شاری مه‌ككه و گه‌شتێكی بۆ ئه‌و شاره ئه‌نجامداوه و بۆ ماوه‌ی (6)شه‌ش مانگ تیایدا ماوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه له وڵاته ده‌ریانكردووه. پاشان گه‌شتی كردووه بۆ وڵاتی ئیندۆنیسیا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی هۆڵاندا بۆ هاوكاریكردنی داگیركاری هۆڵاندی له وڵاته.
هه‌روه‌ها له ناودارانیتری رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی (دی خویه)مان هه‌یه(ساڵی 1909ز مردووه)، دیسان (فنسنك) یه‌كێكیتره له رۆژهه‌ڵاتناسه ناوداره‌كانی هۆڵاندا كه خاوه‌نی دانراوی موعجه‌م ئهلموفههرهس لیئهلفاز ئه‌لحه‌دیس ئه‌لشه‌ریف (معجم المفهرس لالفاڤ الحدیپ النبوی)، هاوكات كتێبێكیشی له بواری بیروباوه‌ڕی لا ئیسلامی‌دا هه‌یه. جگه له‌مانه رۆژههڵاتناسانیتری وه‌كو(منسنك و دوزی)یش رۆڵی خۆیان له‌نێو خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندیدا هه‌بووه.
د.قاسم سامه‌ڕائی له كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی له ساڵاَنی رابردوودا ده‌ركه‌وتنی ره‌وت و گرووپێكی له رۆژهه‌ڵاتناسه لاوه‌كان به‌خۆوه‌بینیوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه ئاره‌زوویان به لای تێڕوانینی بابه‌تییانه‌دا هه‌بووه بۆ ئایینی ئیسلام و كێشه‌كانی، ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ره‌وته رۆژهه‌ڵاتناسه لاوانه توڕه‌یی رۆژهه‌ڵاتناسه به ته‌مه‌نه‌كانی ورووژاند. به هه‌رحاڵ هۆڵاندا مه‌ڵبه‌ندێكی بۆ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له وڵاتی میسردا هه‌یه. زانكۆی لیدن رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی جیهانی ده‌رباره‌ی ئیسلام له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا كه له رۆژی (3/7/1996ز) به‌ڕێوه‌چوون به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری ئیندۆنیسی گرته ئه‌ستۆ. له كۆنگره‌كه‌دا (120) سه‌دوبیست لێكۆڵه‌ر و توێژه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاماده‌بوون، ئه‌ندامانی كۆنگره توێژینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ره‌وشی جیهانی ئیسلامی له سه‌ده‌ی داهاتوودا (كه مه‌به‌ست پێی سه‌ده‌ی بیستویه‌كه-وه‌رگێڕ)، له میانه‌ی سێ ته‌وه‌ره‌دا پێشكه‌شكرد كه بریتیبوون له:
ا/ ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
ب/ ئیسلام و گه‌شه‌پێدان
ج/ ئیسلام و خوێندن.
كۆنگره‌ی دووه‌م له وڵاتی میسر گرێدرا كه شه‌قڵێكی فه‌رمییانه‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ك زۆریش له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م زانستی‌تر بوو تائێستاش (دیاره مه‌به‌ست تاكاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌یه- وه‌رگێڕ) كۆنگره‌ی سێیه‌م نه‌به‌ستراوه.
گرنگترین ناودارانی رۆژهه‌ڵاتناسیی هۆڵاندی
(3)
1- رانیهارت دوزی rienhart dozy (1820-1883ز):
له رۆژی(21/2/1920ز) له شاری لیدن له‌دایكبووه، له قۆناغی ناوه‌ندیدا ده‌ستی به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی كردووه و درێژه‌ی به‌و خوێندنهداوه له زانكۆدا. ساڵی (1881ز) ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی به ناونیشانی ئه‌خبار به‌نی عه‌باد عه‌ن ئهلكوتتاب ئه‌لعه‌ره‌ب(اخبار بنی عباد عن الكتاب العرب) بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه بایه‌خیداوه به ده‌ستنووسه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌تایبه‌ت كتێبی ئهلزهخیره(الژخیره)ی ئیبن به‌سام و جگه له‌ویش بایه‌خی به كتێبهكانیتر داوه. هاوكات بایه‌خیداوه به مێژووی مسوڵمانان له ئه‌نده‌لوس و دیارترین كتێبی بریتییه له كتێبی (مێژووی مسوڵمانان له ئیسپانیا) كه پێكهاتووه له چه‌ند به‌رگێك.
2- مایكڵ دی خویه Michael de goje(1836-1909ز):
له رۆژی (9/8/1836ز) له‌دایكبووه. له زانكۆی لیدن خۆی ته‌رخانكردووه بۆ توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، مامۆستاكانی بریتیبوون له رۆژهه‌ڵاتناس (دوزی)و نامه‌ی دكتۆراكه‌ی به ناونیشانی نموونه‌یه‌ك له نووسراوه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له شرۆڤه‌ی مه‌غریبدا نموزه‌ج مین ئهلكیتابات ئه‌لشه‌رقییه فی وه‌سف ئهلمهغریب(نموژج من الكتابات الشرقیه فی وصف المغرب) كه له كتێبی مهعجهمولبولدان(معجم البلدان)ی یه‌عقوبییه‌وه وه‌رگیراوه. ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه له بواری وانه‌وتنه‌وه له زانكۆی لیدن كاریكردووه، گرنگترین و دیارترین بایه‌خدانه‌كانی له بواری جوگرافیا و مێژووی ئیسلامی‌دا بووه. له بهرههماكانیشی لێوردبوونه‌وه‌و ته‌حقیقكردنی كتێبی فتوحولبولدان(فتوح البلدان)ی بلازهرییه. هه‌روه‌ك به‌شداری و سه‌رپه‌رشتیارێتی كردووه له لێوردبوونه‌وه و ته‌حقیقكردنی كتێبی تاریخ ئه‌لته‌به‌ری (تاریخ الگبری)دا. هه‌روه‌ها به‌رهه‌می زۆریدیكهی هه‌بووه.
3- سنوك هور گرونیه Christian snouk hurgronga(1857-1936ز):
له رۆژی (8/2/1857ز) له‌دایكبووه، لاهوتی خوێندوووه، پاشان ده‌ستیكردووه به خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناس (دی خویه)، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناسانی دیكه‌ی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی(نۆڵدكه) وانه‌ی خوێندوووه. نامه‌ی دكتۆراكه‌ی ده‌رباره‌ی حه‌ج بووه له شاری مه‌ككه ساڵی(1880ز).وه‌ك مامۆستایه‌ك له په‌یمانگه‌ی پێكهێنان و دروستكردنی فه‌رمانبه‌ران له هیندی رۆژهه‌ڵات (ئیندۆنیسیا) كاریكردووه. ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه مسوڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه و ناوی خۆی ناوه عه‌بدولغه‌فار و گه‌شتی كردووه بۆ شاری مه‌ككه و ماوه‌ی (6)شه‌ش مانگ و نیو تیایدا ماوه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ناسراوی و زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له شاری مه‌ككه په‌یداكردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌یان كه بنه‌چه و ره‌چه‌ڵه‌كیان بۆ دوورگهكهكانی ئیندۆنیسیا ده‌گه‌ڕایه‌وه. بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ی كتێبه‌كه‌ی زانیاری و مه‌عریفه‌یه ده‌رباره‌ی شاری مه‌ككه. دواتر گواستویه‌تییه‌وه بۆ كاركردن له ئیندۆنیسیا و چووه‌ته ئه‌و وڵاته بۆ خزمه‌تكردنی كۆڵۆنیالیزمی هۆڵاندی، به شێوه‌یه‌ك وه‌كو راوێژكاری كارگێڕی كۆڵۆنیاله‌كان له ساڵی (1891ز) كاریكردووه و رۆژهه‌ڵاتناس سنوك هور گرونیه به نموونه‌ی ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه ده‌ژمێردرێت كه خزمه‌تی گه‌وره‌ی كۆڵۆنیالیزمی كردووه‌و به‌شێكی زۆری زانست و مهعریفهكهی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێناوه‌و خستوویه‌تییه خزمه‌تییه‌وه.
4- ئه‌رنست فنسنك wensik arnest (1882- 1939ز):
له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناس هۆتسمان و دی خویه و سنوك هور گرونیه و سخاو قوتابی بووه. له توێژینه‌وه‌كه‌یدا به ناونیشانی (محه‌ممه‌د و جووله‌كه له مه‌دینه)ساڵی (1908ز) بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه. ده‌ستیكردووه به كاركردن له كتێبی موعجه‌م ئهلموفههرهس لیئهلفاز ئه‌لحه‌دیس ئه‌لشه‌ریف(معجم المفهرس لالفاڤ الحدیپ الشریف)دا به‌پشتبه‌ستن به ژماره‌یه‌كی گه‌وره له توێژه‌ران و كۆمه‌ككردن له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای زانسته‌كان له شاری ئه‌مستردام و دامه‌زراوه هۆڵاندی و ئهوروپییهكانیترهوه. كتێبێكی ده‌ركردووه له بواری په‌راوێز نووسینی فه‌رمووده‌دا فههرهسهت ئه‌لحه‌دیس(فهرسه الحدیپ) كه فوئاد عه‌بدولباقی وه‌ریگێڕاوه به ناونیشانی میفتاح كونوز ئه‌لسوننه(مفتاح كنوز السنه). ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه سه‌رپه‌رشتی چاپكردنی كتێبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناس سنوك هور گرونیهی كردووه له شه‌ش به‌رگدا، هه‌روه‌ها خۆیشی چه‌ند دانراوێكی هه‌یه له‌وانه كتێبَك له بواری بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی.
5- جاك واردنبرگ waardenberg Jacque (1930-1995ز):
له رۆژی(15/3/1930ز) له‌دایكبووه. یاسای له زانكۆی ئه‌مستردام خوێندووه‌و دیسان زانستی لاهوتی له هه‌مان زانكۆ خوێندوووه، زمانی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی نێوان(1953-1956ز) له زانكۆی ئه‌مستردام و له زانكۆی لیدن و له قوتابخانه‌ی زمانه زیندووه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له پاریس خوێندوووه.واردنبێرگ یارمه‌تییه‌كی رێكخراوی یۆنسكۆی به‌ده‌ستهێنا بۆ سه‌ردانی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، بۆیه سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له ئێران و لوبنان و میسر و ئه‌رده‌نی كردووه. نامه‌ی دكتۆراكه‌ی به ناونیشانی (ئیسلام له ئاوێنه‌ی رۆژئاوادا)یه، كه له زانكۆی ئه‌مستردام پێشكه‌شیكردووه.
هاوكات له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان له زانكۆیه‌ك له كه‌نه‌دا له ماوه‌ی نێوان (1962- 1963ز). هه‌روه‌ها هه‌ستاوه به سه‌ردانیكردنی زانستی بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی زانكۆكان له جیهانی عه‌ره‌بیدا له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی تونس و لوبنان و سوریا و عێراق و ئه‌رده‌ن. له‌لایه‌كیتره‌وه وه‌كو توێژه‌رێكی گه‌شتیار له زانكۆی كالیفۆرنیا- لۆس ئه‌نجلۆس كاریكردووه و له بواری وانهوتنهوهشدا له زانكۆی ئۆتریخت له هۆڵاندا له‌نێوان ساڵاَنی(1987-1988ز) كاریكردووه، پاشان گواستیویهتییهوه بۆ زانكۆی لۆزان له سویسرا و تیایداماوهتهوه تاوه‌كو خانه‌نشین بووه ساڵی(1995ز). ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه به‌رهه‌می زۆری هه‌یه له بواری توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كاندا له‌وانه‌ش كتێبی(ئیسلام له ئاوێنه‌ی رۆژئاوادا)و (واقیعی زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان) كه دوو به‌رگه. هه‌روه‌ها كتێبی (رێگه كلاسیكییه‌كان بۆ توێژینه‌وه‌ی ئایین)، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه به‌شداریكردووه له نووسینه‌وه‌ی ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامی‌دا(دائره المعارف الاسلامیه)و ماده‌ی رۆژهه‌ڵاتناسانی له‌و ئهنسكلۆپیدیایه نووسیوه.
خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی
(4)
خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی له گرنگترین خوێندنگه رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كان ده‌ژمێردرێت، به‌تایبه‌تی له كاتی دامه‌زراندنی خوێندنگه‌ی زمانهزیندووه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ساڵی 1795ز كه رۆژهه‌ڵاتناسی ناودار (سلفستر دی ساسی) سهركردایهتیكرد. ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه به راگری رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپی له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به بێ ركابه‌ر ده‌ژمێرێت.
د.قاسم سامه‌رائی له كتێبێكیدا ده‌ڵێ:” سلفستر دی ساسی، رۆژهه‌ڵاتناسیی ئه‌وروپی به بۆیه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی بۆیهكردووه”. به‌ڵام بایه‌خدانه‌كانی دی ساسی هه‌مه‌چه‌شن بوون، به شێوه‌یه‌ك زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و مێژووی گرووپه‌كان و جوگرافیای گرتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك بووه كه بریتیبووه له‌وه‌ی پسپۆڕی تێدا ونكراوه، به جۆرێك رۆژهه‌ڵاتناس به چوونه‌ناوه‌وه‌ی بۆ ئه‌م بواره وا گومانی ده‌برد كه ده‌توانێ له هه‌موو شتێك‌دا بنووسێ كه په‌یوه‌ندی به ئایینی ئیسلام و موسوڵمانانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ته‌وژمه زۆر به‌رده‌وامبووه دوای ئه‌و ماوه‌یه تاوه‌كو رۆژی ئه‌مڕۆمان.
رۆژهه‌ڵاتناسیی فه‌ره‌نسی پێش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر میسر و دوای ئه‌ویش چالاكبووه، ناپلیۆن له‌گه‌ڵ خۆیدا ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی له زانایان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به شارستانییه‌تی رۆژئاوا، موسوڵمانان و زانایانیان سهرسامبكات. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر توێژینه‌وه‌ی ره‌وشی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان. ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كتێبێكی قه‌به به ناونیشانی (شرۆڤه‌ی میسر) ده‌رچوو. هه‌روه‌ك نفوزی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی دوای گه‌یشتنی محه‌ممه‌د عه‌لی پاشا بۆ ده‌سه‌لات له میسر به‌رده‌وامبوو، به شێوه‌یه‌ك نێرژه زانستییه‌كان له سه‌رده‌می محه‌ممه‌د عه‌لی پاشادا ده‌ستیپێكرد و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی (جۆمار)دا بوو.
هه‌روه‌ها توركیا و ئێران و مه‌غریب نێرژهی هاوشێوه‌یان نارد، (د. محه‌ممه‌د سه‌باغ) له كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی نێرژهناردن و مه‌ترسییه‌كانی ده‌ڵێت:” هۆكار له‌وه‌دا بوو كه یه‌كه‌م نێرژه زانستییه‌كان روویدهكرده فه‌ره‌نسا، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپییه كه سیكولاریزمی وه‌ك میتۆدی ژیان وه‌رگرتووه، هاوكات گه‌نده‌ڵی ره‌وشتی تیایدا زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه به به‌راورد به ده‌وڵه‌ته ئهوروپیهكانیتر.
مهنونی له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌غریبی عه‌ره‌بی نوێ) باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ر لیژنه مه‌غریبییه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسای نووسیوه: رێگه‌بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناو فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌یه‌ك و دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌یان له فه‌ره‌نسا بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به شارستانییه‌تی رۆژئاوا و مه‌زنێتی فه‌ره‌نسا تێرببن. رۆژهه‌ڵاتناسی ئینگلیزی (به‌رنارد لویس) ده‌ڵێت:” مامۆستا فه‌ره‌نسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا ناردبوونی بۆ راهێنانی سوپای توركی له‌گه‌ڵ خۆیاندا كتێبی هه‌ڵبژێردراویان هه‌ڵگرتبوو له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و فیكر، هه‌روه‌ك خوێندكاره نێردراوه‌كان هانده‌دران له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری”.
فه‌ره‌نسییه‌كان له سه‌رده‌می ئێستادا زۆر مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی رۆژههڵاتناسیان دامه‌زراندووه، له‌وانه‌ش( زانكۆی سۆربۆن له پاریس و زانكۆی كان و به‌شه زانستییه‌كان له زانكۆكانیان و لیۆن و زانكۆی ئێكس ، ئێن بروفانس و جگه‌له‌وانیش له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كان)، بریتین له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ناوه‌ندییه‌كان. هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، ئێستا فه‌ره‌نسا میوانداری ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری موسوڵمان ده‌كات كه له رووی بیروباوه‌ڕ و فكرییه‌وه لایانداوه و ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسێنراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه و په‌خشكردنی بیروبۆچوونه‌كانیان.
ناودارترن قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی فه‌ره‌نسی:
1- سیلفسته‌ر دی ساسی (silversterde sacy) 1758 – 1838.
له شاری پاریس له ساڵی 1758ز له‌دایكبووه، زمانی لاتینی و یۆنانی فێربووه‌و پاشان له سه‌رده‌ستی هه‌ندێ كه‌س وانه‌ی خوێندوووه،وه‌ك قه‌شه( مۆر‌و باركارۆ). دواتر زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی خوێندوووه، كاریكردووه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له كتێبخانه‌ی نیشتمانی پاریس و ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ب و ئه‌ده‌بیات نووسیوه‌و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستنووسه‌كانیشی تهحقیقكردووه.
وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له خوێندنگه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه زیندووه‌كاندا له ساڵی 1795ز دامه‌زراوه و كتێبێكی له بواری (نه‌حو)دا بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و دانیماركی وه‌رگێڕاوه، ساڵی (1833ز)یش بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه.
كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی دامه‌زرا، ساڵی 1822ز وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵبژێرداوه، گرنگترین بایه‌خپێدانه‌كانی ده‌رباره‌ی (دروزییه‌كان) بووه و له‌مباره‌یه‌وه كتیبێكی ده‌رباره‌یان له دوو به‌شدا داناوه. وڵاتی فه‌ره‌نسا له سه‌رده‌می ئه‌م رۆژههڵاتناسهدا رووگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان بووه له هه‌موو سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ری ئه‌وروپا و یه‌كێك له لێكۆڵیاران ده‌ڵێت:” سیلفسته‌ر دی ساسی رۆژهه‌ڵاتناسیی به بۆیه‌ی فه‌ره‌نسی بۆیهكردووه له سه‌رده‌می خۆیدا. هاوكات دی ساسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌ره‌نسیدا كاریكردووه‌و كاری وه‌رگێڕانی به‌یاننامه‌كانی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بووه كه له كاتی داگیركردنی جه‌زائیردا بڵاوده‌كرانه‌وه. هه‌روه‌ها له كاتی داگیركردنی میسریشدا له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ناپلیۆنه‌وه ساڵی 1798ز.
2- لویس ماسینیۆن: (Massimgon luis ) (1883 – 1962)ز
له شاری پاریس له‌دایكبووه‌و بڕوانامه‌ی دبلۆمی خویندنی باڵای له توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی مه‌غریب به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك بڕوانامه‌ی دبلۆمی له زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه زیندووهكان (فوسح و گشتی)دا به‌ده‌ستهێناوه. سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له جه‌زائیر و مه‌غریبی كردووه‌و له جه‌زائیر په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆی و هه‌ندێ له گه‌وره رۆژهه‌ڵاتناسان له نموونه‌ی گوڵدزیهرو ئاسین بلاشیر و سنوك هورخرونییه و لێ شاتیلیه به‌ستووه.
په‌یوه‌ندیكردووه به په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ شوێنه‌واره رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له قاهیره چه‌ند ساڵێك (1907 – 1908ز) له ساڵی (1909ز) گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ میسر و له‌وێ هه‌ندێ وانه‌ی ئه‌زهه‌ری وتووه‌ته‌وه‌و جلوبه‌رگی ئه‌زهه‌ری پۆشیوه، سه‌ردانی زۆر وڵاتی ئیسلامی كردووه، له‌وانه حیجاز و قاهیره و قودس و لوبنان و توركیا.
وه‌ك یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر له كۆرسی كۆمه‌ڵناسی ئیسلامی له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسا ساڵاَنی (1919 – 1924)ز كاریكردووه و ساڵاَنی (1926 – 1954) بووه به مامۆستای كۆرسی ناوبراو و به‌ڕێوه‌به‌ری توێژنه‌وه‌كان له قوتابخانه‌ی زانستی باڵا تاوه‌كو خانه‌نشینبوونی ساڵی (1954ز).
ماسینیۆن به‌ناوبانگه به بایه‌خدانی به ته‌سه‌وفی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت حه‌لاج به شێوه‌یه‌ك دیوانی حه‌لاج ئهلتهواسین (الگواسین)ی تهحقیقكردووهو نامه‌ی دكتۆراكهیشی به ناونیشانی( ئازاره‌كانی حه‌لاج، شه‌هیدی ته‌سه‌وف)بووه له دوو به‌شدا و له كتێبێكدا كه لاپه‌ڕه‌كانی له هه‌زار لاپه‌ڕه زیاتر ده‌بێت بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌م كتێبه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕدراوه. هاوكات ماسینیۆن بایه‌خیشی به شیعه و شیعه‌گه‌رایی داوه. لویس ماسینۆن به‌وه ناسراوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌ره‌نسیدا هه‌بووه‌و پرسوڕاوێژی پێكراوه.
3- ریجیس بلاشیر (R.L.BLACHER ) 1900 – 1973ز:
له شاری پاریس له‌دایكبووه‌و خوێندنی ناوه‌ندی له (دار ئه‌لبه‌یزا) وه‌رگرتووه و زمانی عه‌ره‌بی له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له جه‌زائیر ته‌واوكردووه، ژماره‌یه‌ك پۆستی زانستی گرتووه‌ته‌ده‌ست، له‌وانه مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له په‌یمانگه‌ی (مه‌ولای یوسف) له ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی باڵای مه‌غریب بووه (1924 – 1935ز). هه‌روه‌ها مامۆستای كۆرسی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی بووه له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه زیندووهكان له پاریس و مامۆستای وانه‌بێژ بووه له زانكۆی سۆربۆن. پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه‌ی باڵا و زانستی بووه، دواتریش مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی بووه له پاریس. دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی، وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بووه له‌گه‌ڵ كتێبێكیتر به ناونیشانی (مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) له دوو به‌شدا كه ئیبراهیم كه‌یلانی بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌ریگێڕاوه. هاوكات كتێبێكیدیكهی هه‌یه به ناونیشانی (ئه‌بو ته‌یبی موته‌نه‌بی) توێژینه‌وه‌یه‌كه له مێژووی ئه‌ده‌بیدا.
4- مه‌كسیم رۆدنسۆن ( Maxin Rodinson) 1915
له رۆژی 26/1/1915 ز له شاری پاریس له‌دایكبووه‌و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ده‌بیاتدا به‌ده‌ستهێناوه، پاشان بڕوانامه‌ی له قوتابخانه‌ی نیشتمانی بۆ زمانه رۆژهه‌ڵاتییه زیندووهكان و قوتابخانه‌ی زانستی باڵا به‌ده‌ستهێناوه، ژماره‌یه‌ك پۆستی زانستی له هه‌ر یه‌كه له سوریا و لوبنان و له په‌یمانگه شوێنكه‌وته‌كانی حكومه‌تی فه‌ره‌نسی له‌وێ گرتووه‌ته‌ده‌ست. هه‌روه‌ها پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كانی له قوتابخانه‌ی زانستی بۆ توێژینه‌وه‌ی باڵا به‌شی زانسته مێژوویی و زمانه‌وانییه‌كان گرتووه‌ته‌ده‌ست ، پاشان تیایدا وانه‌بێژ بووه له به‌شی زانسته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك ویسام و خه‌ڵاتی له‌لایه‌ن زانسته فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپییه‌كانه‌وه پێبه‌خشراوه. ژماره‌یه‌ك دانراوی هه‌یه له‌وانه‌ش (ئیسلام و سه‌رمایه‌داری) و (كێشكردنی ئیسلام) و (محه‌ممه‌د) و (ئیسرائیل و ره‌تكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب). هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی مێژوویی و مێژوویی ئابووری له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه.
دواجار خوێندنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی چه‌ندین رۆژههڵاتناسیدیكهی له‌خۆگرتووه، وه‌ك: (هنری لاوست، كلود كاهین، شارل بیلا، ئه‌میل درمنجهم ، لویس گاردییه، رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌لجیكی لامانس، ئه‌ندرییه ریموند و روبید مانتران و جگه‌له‌وانیش).
قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئینگلیزی
(5)
یه‌كه‌م به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆكانی به‌ریتانیا له ساڵی 1832 – 1836ز دامه‌زرا له هه‌ر دوو زانكۆی كامبردج و ئۆكسفۆرد به دوای یه‌كدا، خوێندنی عه‌ره‌بی ئیسلامی شه‌قڵێكی تاكه‌كه‌سی بهسهردازاڵبوو، به‌ڵام له‌وكاته‌دا كۆمپانیای هیندی رۆژهه‌ڵاتی به تێكۆشان كاریده‌كرد له‌سه‌ر ته‌واوكردنی داگیركاری خۆی له‌سه‌ر هیندستان و پاشان ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی به حكومه‌تی به‌ریتانی. كۆمپانیاكه هه‌ستا به دامه‌زراندنی مه‌لبه‌نده رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كان له هیندستان بۆ راهێنانی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه رۆژههڵاتناسییهكانیشی دامهزراندوهك كۆمه‌ڵه‌ی به‌نگالی له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، مه‌ڵبه‌نده رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كان له‌به‌ریتانیا بڵاوبوونه‌وه شاری له‌نده‌نی پایته‌خت چۆڵ‌بوو نموونه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه تاوه‌كو لۆردكیرزن له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی ئینگلیزی‌دا، راشكاوانه پێویستی دامه‌زراندنی نموونه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه‌ی راگه‌یاند و پێیوابوو له پیكهاته زه‌رورییه‌كانی ئیمبراتۆرییه‌ته، هاوكات قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌كان له ساڵی 1916ز دامه‌زرا و هه‌ندێ له گه‌وره رۆژهه‌ڵاتناسانی له نموونه‌ی كۆماس ئه‌رنۆلد و ئه‌لفرید جێۆم و جگه‌له‌وانیش بۆ گوێزرایه‌وه، قوتابخانه‌كه‌ش به‌رده‌وامبوو له گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی تاوه‌كو بوو به مه‌ڵبه‌ندی رۆژهه‌ڵاتناسی یه‌كه‌م له به‌ریتانیا حكومه‌تی به‌ریتانیا لیژنه‌یه‌كی راسپارد بۆ توێژینه‌وه‌ی بارودۆخی توێژنه‌وه ئیسلامی و ئه‌وروپییه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌كان له ساڵی 1947ز لیژنه‌كه راپۆرتێكی دانا كه راسپارده‌ی گرنگی له‌خۆگرتبوو له‌وانه زیادكردنی پالپشتیكردنی ناوه‌نده‌كانی توێژنه‌وه رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی زۆر له وه‌زیفه و هاوكاری بۆ توێژه‌ران، لیژنه‌كه لایه‌نه سوودمه‌نده‌كانی له‌و توێژینه‌وانه دیاریكرد كه بریتیبوون له حكومه‌تی به‌ریتانی له پله‌ی یه‌كه‌مدا نێرژه مژدهدهرییهكان و ده‌زگای وێستگه‌ی به‌ریتانی و وه‌زاره‌تی بازرگانی و دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌بوو حكومه‌تی به‌ریتانیا پێویستی به چاوگێڕانه‌وه هه‌بوو به بارودۆخی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا دوای شهرَی دووه‌می جیهانی، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی سێر ولیام هایر ساڵی 1961ز رایسپاردن بۆ هه‌ستان به‌مكاره و دامه‌زراوه‌ی رۆكفللر كۆمه‌كی دارایی پێشكه‌ش به‌و لیژنه‌یه كرد بۆ دابینكردنی (10) زانكۆی ئه‌مریكی و دوو زانكۆی كه‌نه‌دی بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌مریكی له بواری توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا، لیژنه‌كه راپۆرتی خۆی پێشكه‌شكرد كه پوخته‌ی گه‌شته ئه‌مریكییه‌كه و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له زانكۆی به‌ریتانیا له‌خۆگرتبوو.
راسپارده‌ی دیكه‌شی سه‌رله‌نوێ بۆ پاڵپشتی‌و كۆمه‌كی كردنی ئه‌و توێژینهوانهو سوودوه‌رگرتنی شاره‌زایی ئهمریكالهو بواره‌دا.
رۆژهه‌ڵاتناسه ناوداره به‌ریتانییه‌كان:
1- ولیام بدول ( William bedwen) 1516 – 1632
وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری كه‌نیسه‌ی (ئێلبێرگ) كاریكردووه‌و له‌گه‌ڵ كاركردنی كهنیسهیدا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بووه له زمانی عه‌ره‌بیدا، نووسینه‌كانی زیاتر پڕبوون له نووسینی بوغز و رقاوی دژی ئیسلام و ده‌رباره‌ی په‌یامبه‌ر (د.خ).
2- جۆرج سیل ( GORGE SALE) 1697 – 1736 ز
له شاری له‌نده‌ن له‌دایكبووه‌و له سه‌رتاوه په‌یوه‌ندیكردووه به فێربوونی تیۆلۆژیا (ئایینناسی)یه‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایه‌ك له سوریا فێری زمانی عه‌ره‌بی بووه و زمانی عیبریشی زانیوه له دیارترین كاره‌كانی وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بووه و پێشهكیشی بۆ نووسیوه كه هه‌ندێ توێژه‌ری جیهانی ئیسلامی پێیانوایه ئه‌و پێشه‌كییه گومان و قسهههڵبهستنی زۆری تێدایه، به‌ڵام عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی ده‌ڵێ:
(وه‌رگێڕانه‌كه‌ی سیل روون و ئاشكرا و پته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش بره‌وێكی مه‌زنی په‌یداكردووه به درێژایی سه‌ده‌ی هه‌ژده به جۆرێك لێیه‌وه قورئان وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی ساڵی 1746)) ز له‌بابه‌تێكی تردا به‌ده‌وی ده‌ڵێ: (( سیل كه‌سێكی به‌ویژدان بووه به‌رامبه‌ر ئیسلام به‌هۆی بیروبۆچونهكانیهوه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕبوون به‌مه‌سیح بهدهمارگیریو مژده‌ده‌ر مه‌سیحیه‌كان‌و بریاره پێشوو ساختهكانیان).
3- دیفید سامویل مر گلیوس (SAMUEL MARGOLIOUTH DAVID) 1858 – 1940ز
ژیانی زانستی توێژینه‌وه‌ی یونانی و ڵاتینی ده‌ستیپێكردووه‌و پاشان بایه‌خیداوه به خوێندنی زمانه سامییه‌كان و فێری زمانی عه‌ره‌بی بووه، له گرنگترین دانراوه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا نووسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ئیسلام و كتێبێكی به ده‌مارگیری و لاینهگیری و دووركه‌وتنه‌وه له بابه‌تیبوون ده‌ناسرێنه‌وه، وه‌ك عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی شرۆڤهیكردووه، هه‌روه‌ها بایه‌خیداوه به كلتوری عه‌ره‌بی وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئهدیباتی یاقوتی حه‌مه‌وی و نامه‌كانی ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌ری و جگه‌له‌وانیش له توێژینهوهیتر.
4-تۆماس وڵكهر ئارنۆڵد ( SIRTHOAS WOHKER ARNOLD) 1864 – 1930ز.
ژیانی زانستی له زانكۆی كامبردج ده‌ستپێكردووه و به شێوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی بۆ زمانه‌كان ده‌ركه‌وتووه و فێری زمانی عه‌ره‌بی بووه وه‌ك توێژه‌رێك له زانكۆی (عه‌لی كرا) له هیندستان كاریكردووه به جۆریك له‌وێ (10) ساڵی به‌سه‌ربردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا كتێبه به‌ناوبانگه‌كانی به ناونیشانی (بانگه‌واز بۆ ئیسلام) داناوه، پاشان وه‌ك مامۆستای فه‌لسه‌فه له زانكۆی لاهور كاریكردووه، له ساڵی 1904ز گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌مینداری یاریده‌ده‌ری كتێبخانه‌ی كارگێڕی حكومه‌تی هیندی شوێنكه‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له هه‌مانكاتیشدا وه‌ك مامۆستای ناموتهریغ له زانكۆی له‌نده‌ن كاریكردووه.
ساڵی 1909ز هه‌ڵبژیردراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌سه‌ر قوتابیه هندییهكانهوه له به‌ریتانیا، له‌و وه‌زیفه زانستییانه‌ی تیایدا به‌شداریكردووه، ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی بووه له چاپی یه‌كه‌مدا كه له شاری لیدن له هۆڵه‌ندا ده‌رچووه و پهیوهندیشیكردووه به قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌كان له زانكۆی له‌نده‌ن دوای دامه‌زراندنی ساڵی 1916ز دواجار وه‌ك مامۆستای گه‌شتیار له زانكۆی میسر ساڵی 1930ز كاریكردووه، چه‌ند دانراوێكی هه‌یه، جگه‌له كتێبه‌كه‌ی (بانگه‌واز بۆ ئیسلام)، له‌وانه‌ش كتێبی (جێنشینی)و كتێبێكیتری ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ، هه‌روه‌ها به‌شداریكردووه له نووسینی كتێبی كلتوری ئیسلام له چاپی یه‌كه‌مدا سه‌ره‌ڕای چه‌ندین نووسین و توێژینهوهیتر له بواری هونه‌ره ئیسلامییه‌كاندا سه‌ره‌ڕای ناوبانگی ئارنۆڵد به‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتناسه میانرهوهكانه، به‌ڵام توێژینهوهیورد له‌نووسینه‌كانی ئاماژه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتناسی جگه‌له خۆی یبهشداركردووه له تانه‌دان له ئایینی ئیسلام به شێوازێكی هێمن و به‌تایبه‌تی له كتێبه‌كه‌یدا (جێنشینی)و هه‌روه‌ها له كتێبی (بانگه‌واز بۆ ئیسلا)یشدا، هه‌روه‌ك یه‌كێك له توێژه‌ران له په‌یمانگای جیهانی بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له شاری مه‌دینه ئه‌مه‌ی روونكرده‌وه.
5- سیر هامڵًتون جب ( SINLTOIL TON R.A.GIBB )
هامڵتون جب له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه له‌دایكبووه له رۆژی 2/1/1895ز له ته‌مه‌نی پینج ساڵیدا گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیسكوتلهندا بۆ خوێندن له‌وێ، به‌ڵام هاوینی له‌گه‌ڵ دایكی له ئه‌سكه‌نده‌رییه به‌سه‌ربردووه، په‌یوه‌ندیكردووه به زانكۆی ئه‌دنبره بۆ خویندن و توێژینه‌وه‌ی زمانه سامییه‌كان، وه‌ك وانهبێژیك له قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌كان له زانكۆی له‌نده‌ن ساڵی 1921ز كاریكردووه و له پله و پۆسته ئهكایمییهكاندا پله‌پله چووه‌ته‌سه‌ر تاوه‌كو بووه به مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی ساڵی 1937ز.
هاوكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی ئۆكسفۆرد ههلبژێراوه گواستوویه‌تییه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی هارڤارد كاربكات دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی ناوبراو كاریكردووه.
سه‌ره‌ڕای بایه‌خدانی زمانه‌وانی ، ئه‌وا بایه‌خیشی به مێژووی ئیسلام و بڵاوبوونهوهیداوه، كاریگه‌ر و سه‌رسامبووه به گه‌وره رۆژهه‌ڵاتناسان له نموونه‌ی تۆماس و ئارنۆلد و جگه‌له‌ویش.
دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی جب بریتییه له: كتیبی (واڵاكارییه ئیسلامییه‌كان له ئاسیای ناوه‌ڕاست) له ساڵی 1933 و (توێژینه‌وه له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ)و كتێبی (ئاراسته نوێیه‌كان له ئیسلامدا).. به‌شداریكردووه له دانانی (ئیسلام بۆ كوێ ئاراسته‌ده‌كرێت). هاملتون جب له بایه‌خدان و توێژینه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌ب و میژووه‌وه گواستییه‌وه بۆ بایه‌خدانی توێژینه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی هاوچه‌رخ، كه جێًگهی روانینی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكییه، كاتێك بۆ توێژینه‌وه هه‌ریمی یان توێژینه‌وه‌ی ناوچه‌كان دامه‌زرا، جب كتێبیكی هه‌یه به ناونیشانی (محهممهدیزم) پاشان جارێكیتری بڵاویكرده‌وه به ناونیشانی (ئیسلام)، دواجار كتێبێكیشی هه‌یه ده‌رباره‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ) .
6- مونتگمری وات ( MONTGOMERY WATA)
له كریس فایف له رۆژی 14/3/1909ز له‌دایكبووه، باوكی قه‌شه ئهندرۆوات بووه و وانه‌ی له هه‌ر یه‌كه له ئه‌كادیمیای لارخ (1914-1919ز)و له كۆلێژی جۆرج واتسۆن له ئه‌دنبره و زانكۆی ئه‌دنبره له ساڵی (1927 – 1930ز)و كۆلیژی بالیول له ئۆكسفۆرد1930 – 1933ز و زانكۆی جینا له ئه‌ڵمانیا 1933ز و زانكۆی ئۆكسفۆرد و زانكۆی ئه‌دنبره له ماوه‌ی 1938 – 1940و بۆ 1943 له‌سه‌ر یه‌ك خویندووه.
وه‌ك چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ند كه‌نیسه‌یه‌ك له له‌نده‌ن و له ئه‌دنبره كاریكردووه و پسپۆڕه له بواری ئیسلامدا لای قه‌شه‌ی ئه‌نجلیكانی له قودس، دوای خانه‌نشینكردنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كاركردن له پۆسته ئایینییه‌كاندا.
وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی و توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان له زانكۆی ئه‌دنبره له ماوه‌ی 1947 – 1979 كاریكردووه، پله‌ی مامۆستایه‌تی زانكۆی ساڵی 1964ز به‌ده‌ستهێناوه بۆ كاركردن وه‌ك مامۆستای گه‌شتیار له هه‌ر یه‌ك له‌م زانكۆیانه‌ی خواره‌وه بانگهێشتكراوه: (زانكۆی تۆرنتۆ1963و 1978ز، كۆلیژی فه‌ره‌نسا له پاریس ساڵی 1970ز و زانكۆی جورج تاون له واشینتۆن ساڵی 1978 – 1979ز).
چه‌ندین دانراوی ده‌ركردووه‌و بڵاوكردووه‌ته‌وه له به‌ناوبانگترینیان ئه‌مانه‌ن:
• محه‌ممه‌د له مه‌ككه و محه‌ممه‌د له مه‌دینه.
• محه‌ممه‌د په‌یامبه‌ر و پیاوی ده‌وله‌ت.
• فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و بیروباوه‌ڕ.
• فیكری سیاسی ئیسلامی.
• كاریگه‌ری ئیسلام له ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.
• فهندهمیتالیزمی ئیسلامی و نوێبوونه‌وه.
• په‌یوه‌ندیه ئیسلامییه – مه‌سیحییه‌كان
له كۆتا كتیبهكانیشی:
• حه‌قیقه‌تی ئایین له سه‌رده‌می ئێستاماندا ساڵی 1996.
• ماوه‌ی پێكهاتنی فیكری ئیسلامی ساڵی 1998.
• كورته‌ی مێژووی ئیسلام ساڵی 1995و زۆری‌تریش جگه‌له‌م كتێبانه.
به‌م نزیكانه خانه‌نشینكراوه و ئێستا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و چاودێری یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌دنبره كارده‌كات.
7- ئارس جۆن ئاربری (Arthar gohan Aeberry) 1905 – 1969
له رۆژی 12/5/1905 ز له شاری پۆرتسمۆس له باشووری به‌ریتانیا له‌دایكبووه‌و په‌یوه‌ندیكردووه به زانكۆی كامبردجهوه بۆ خوێندنی زمانه كلاسیكییه‌كان وه‌ك لاتینی و یۆنانی، له‌لایه‌ن یه‌كێك له مامۆستاكانیه‌وه كه ناوی (منس) بووه هاندراوه بۆ خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و فارسی، گه‌شتی كردووه بۆ میسر بۆ په‌یوه‌ندیكردن و ته‌واوكردنی خوێندنی عه‌ره‌بی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ میسر جارێكی‌تر بۆ كاركردن له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه دێرینه‌كان (یۆنانی و لاتینی ) ، هه‌روه‌ها سه‌ردانی فه‌له‌ستین و سوریا و لوبنانی كردووه.
بایه‌خی به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی داوه و شانۆیی (مه‌جنون له‌یلا )ی ئه‌حمه‌د شه‌وقی وه‌رگێڕاوه، هه‌روه‌ك كتێبی ئهلتهعهڕوف ئیلا ئه‌هل ئهلتهسهوف (التعرف الی اهل التصوف) كردووه ، درێژه‌یداوه به بایه‌خدانه‌كانی به ته‌سه‌وف ئه‌وه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئهلمهواقیف وهلموخاتهبات( المواقف والمخاگبات )ی نقرسی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
ئاربری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی جه‌نگی به‌ریتانیا له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا كاریكردووه‌و بایه‌خیداوه به راگه‌یاندن و سانسۆری پۆسته. ساڵی 1943ز كتێبه‌كه‌ی به ناونیشانی: (رۆژهه‌ڵاتناسه به‌ریتانییه‌كان) ده‌ركرد، پۆستی مامۆستای كۆرس و زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌كان گرته‌ده‌ست، پاشان گواستییه‌وه بۆ زانكۆی كامبردج بۆ گرتنی پۆستی مامۆستایی كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی له‌و زانكۆیه دیارترین كۆششه‌كانی ئاربری وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بووه، به شێوه‌یه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی له هه‌ندێ ئایه‌تی قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌كی درێژدا ده‌ركردووه‌و پاشان وه‌رگێڕانه‌كه‌شی ته‌واوكردووه و ساڵی 1955 بڵاویكردووه‌ته‌وه.
8- برنار لویس (Berratd lewis ) 1916ز
لویس له رۆژی 31/5/1916ز له‌دایكبووه و فێركردنی یه‌كه‌می له كۆلێژی وڵسۆن و قوتابخانه‌ی پیشه‌یی پێگه‌یشتووه، به شێوه‌یه‌ك خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو كردووه‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ناكات كه زانیاری ئایینی جووله‌كه‌ی تایبه‌تی پێگه‌یشتبێ و خوێندبێت.
په‌یوه‌ندیكردووه به زانكۆی له‌نده‌نه‌وه بۆ خوێندنی مێژوو، پاشان گواستوویه‌تییه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له توێژینه‌وه سامییه‌كاندا ساڵی 1937وه‌ك خوێندكارێك له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی لویس ماسینۆن و جگه‌له‌ویش، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زانكۆی له‌نده‌ن و قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌كان و بڕوانامه‌ی دكتۆرای ساڵی 1939ز ده‌رباره‌ی نامه بچووكه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌چه‌ی ئیسماعیلیه به‌ده‌ستهێناوه له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا بانگكراوه بۆ به‌جێهێنانی خزمه‌تی سه‌ربازی و خزمه‌ته‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌كی له ساڵی 1941 – 1945ز خواستراوه له ساڵی 1949 بووه به مامۆستای كۆرسی مێژووی ئیسلامی ساڵی 1949و پاشان بووه به سه‌رۆكی به‌شی مێژووی گشتی ساڵی 1957ز وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م به‌شه ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو گواستوویه‌تییه‌وه بۆ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵی 1974ز.
بۆ كاركردن وه‌ك مامۆستای گه‌شتیار له ژماره‌یه‌ك له زانكۆی ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان بانگهێشتكراوه له‌وانه زانكۆی كۆڵۆمبیا و ئه‌ندیانا و كالیفورنیا له لۆسئهنجلوس و زانكۆی ئۆكلاهۆما و برنستۆن كه گوازراوه‌ته‌وه بۆی و تیایدا ساڵی 1974ز كاریكردووه تاوه‌كو خانه‌نشینبوونی ساڵی 1986ز لێره‌دا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شداری په‌یمانگه‌ی ئهنانبرگی جووله‌كه بۆ توێژینه‌وه‌ی جووله‌كه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شاری فیلادلفیا له ولایه‌تی په‌نسلڤانیا دامه‌زراوه.
لویس به یه‌كێك له‌و رۆژههلاتناسانه داده‌نرێت كه به‌رهه‌می یه‌كجار زۆری هه‌بووه (توانای هه‌بووه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی كه پێشتر به شێوهیهكیتر بڵاویكردوونه‌ته‌وه.. بایه‌خدانی لویس هه‌مه‌چه‌شن و ههمهجۆر بووه له مێژوویی ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گرووپی ئیسماعیلییه‌كان و حهشاشییهكان و ده‌رباره‌ی مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا شتی نووسیوه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی خودی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی شتی نووسیوه، به‌ڵام له ساڵه‌كانی دواییدا پێش كه‌مێك له خانه‌نشینكردنی ده‌ستیكردووه به بایه‌خدان به كێشه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هاوچه‌رخ، بۆیه ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان (فهندهنێتالیزم)و ده‌رباره‌ی ئیسلام و دیموكراسی شتی نووسیوه.
خزمه‌ت و راوێژه‌كانی بۆ هه‌ر یه‌كه له حكومه‌تی به‌ریتانی كه رایسپاردووه به گه‌شتێك بۆ ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئه‌مریكا و وتاردانی رادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنی، ساڵی 1945ز پێشكه‌شكردووه، هه‌روه‌ك راوێژپێكردنی بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا زیاتر له جارێك پێشكه‌شكردووه، له یه‌كێ له جاره‌كاندا له 8/3/1974ز وتارێكی بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌شكردووه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه پاش دوو هه‌فته له پێشكه‌شكردن بڵاوكردووه‌ته‌وه.
قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی
رۆژهه‌ڵاتناسی له سه‌ره‌تاكانی نۆزده‌یه‌م ده‌ستیپێكرد و شه‌قڵی ئایینی به‌سه‌ریدا زاڵبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێئاگانهبوونی خواسته سیاسییه‌كاندا، بۆیه چۆن بۆ به‌ریتانیا ئیمپراتۆرییه‌تێك ده‌بێت كه خۆری لێ ئاوانه‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا بایه‌خدانی كۆڵۆنیالیزمی ئه‌بێت، هه‌ر دوو ئامانجه‌كه به‌شداربوون و كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ساڵی (1840ز) دامه‌زرا و توێژه‌رانی خۆی نارد بۆ جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، هه‌ندێ زانكۆی ئه‌مریكی سووربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستنووسه ئیسلامییه‌كان چنگبخهن، بۆیه زانكۆی برنستون(Princeton) رێژه‌یه‌كی له ده‌ستنووسه‌كان كڕی تاوه‌كو وایلێهات دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه ده‌ستنووسه ئیسلامییه‌كانی له‌خۆگرت.
نێرژه مژده‌ده‌ره‌كان له وڵاتی شام چالاكبوون و كه‌وتنه جموجووڵ و خوێندنگه و په‌یمانگه‌ی زانستی دامه‌زرا، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا و له ساڵی (1889ز-1307ك) پێشه‌نگه‌كانی نێرژه عه‌ره‌بییه‌كان گه‌یشتنه به‌سره به سه‌رۆكایه‌تی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ناوبانگ (سامویل زویمر)و ئه‌و نێرژهیه تاوه‌كو ساڵی (1973ز) به‌رده‌وامبوو.
رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی دوای نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م رێسانسێكی ته‌واوی به‌خۆوه‌بینی كاتێك به‌ریتانیا شوێنه‌كانی خۆی بۆ نفوزی ئه‌مریكا چۆڵكرد، هه‌روه‌ك (مایلز كۆپلاند) له كتێبه‌كه‌یدا: (گه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌كان) باسیكردووه، ئه‌مریكییه‌كان بیستیانه‌وه كه پێویستیان به ژماره‌یه‌كی گه‌وره له تایبه‌تمه‌نده‌كان له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، بۆیه حكومه‌تی ئه‌مریكی ساڵی (1952ز) مه‌رسومێكی ده‌ركرد و به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رسومه رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هاندانی زانكۆكان ته‌رخانكرد بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕی له‌م بواره‌دا له زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان هێنا و پێشكه‌شیكرد، له به‌ریتانیا هه‌ر یه‌كه له (گوستاف ڤۆن گرۆنباوم و هاملتۆن جب و به‌رنارد لویس )و جگه‌له‌وانیش ئاماده‌بوون، ( هاملتۆن جب) مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له زانكۆی (هارڤارد) دامه‌زراند و (گرۆنباوس)یش مه‌ڵبه‌ندێكی له زانكۆی كالیفۆرنیا له شاری لۆس ئه‌نجلۆس دامه‌زراند.
توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌شه‌یسه‌ند بۆ وه‌رگرتنی چه‌مكێكی نوێ و شێوه‌یه‌كی نوێ، بۆیه تا ئاستێكی گه‌وره سه‌رده‌می رۆژهه‌ڵاتناسی وا بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی ده‌كرد كه هه‌موو شت كه تایبه‌ت بێت به جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه ده‌زانێت له هه‌موو بواره‌كاندا، توێژینه‌وه‌كان زۆرترین وردی و تایبه‌تمه‌ندی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و له لقێك له لقه‌كانی مه‌عریفه‌دا له‌خۆگرت.. ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه بواری كرده‌وه له‌به‌رده‌م تایبه‌تمه‌ندییه جۆراوجۆره‌كاندا بۆ كارئاسانیكردن له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ له نامه‌ی زانستی بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زیاتر له به‌شێكی زانستیدا بێت، هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی هۆڵاندیو ئه‌ڵمانی باسكراوه، به‌بوونی ده‌نگی میانڕه‌و، بۆیه له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ره‌وان ده‌ركه‌وتن كه بانگه‌وازی راوه‌ستاندنی شێواندنی به ئه‌نقه‌ستی وێنه‌ی ئیسلام و موسڵمانیان له میدیای ئه‌مریكیدا یان له نووسراوه ئه‌كادیمییه‌كاندا ده‌كرد، له‌وانه‌ش بۆ نموونه (ئیسپۆزیتۆم ) بوو، هه‌روه‌ك تێبینیدهكهیت، كه هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا هاوسۆز بێت، ده‌رك به زیاده‌ڕۆیی ئه‌مریكا ده‌كات له پشتگیریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جووله‌كه و پێشخستنی ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتهیهكگرتووهكاندا، له‌گه‌ڵ رێزماندا بۆ هه‌ر یه‌كێك كه ده‌رباره‌ی ئیسلام به باشی ده‌دوێت، به‌ڵام ده‌بێ بیخه‌ینه ژێرئاگاییه‌وه، هه‌روه‌ك پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان كه سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بوونیان هه‌بێت له نه‌خشه‌ی میدیای رۆژئاوادا.. ئه‌م به‌شه پێناسه‌ی هه‌ندێ له دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسانی ئه‌مریكی له‌خۆده‌گرێت به ناونیشانی (لاپه‌ڕه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی هاوچه‌رخ) كه بریتییه له به‌شێك له كتێبێك به ناونیشانی (توێژینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی هاوچه‌رخ)و له شاری جده ساڵی (1420ك/2000ز) ده‌رچووه.
دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌مریكیه‌كان:
1- كرنیلیۆس فاندیك: CORNILIUSVAN dYKE
زمانی عه‌ره‌بی له لوبنان خوێندوووه كارئاسانیكردووه له دامه‌زراندنی قوتابخانه‌یه‌ك كه له ناوكی زانكۆ ئه‌مریكییه‌كه بوون،به‌شداریكردووه له ته‌واوكردنی وه‌رگێڕانی ته‌ورات بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، هاوكات كتیبَی له بواری زانستیدا هه‌یه.
2- دنكان بلاك ماكدۆناڵد: Dunckan Blak Mac Donold (1863-1943ز).
بنه‌چه‌ی ئینگلیزییه و سه‌ره‌تا خوێندنی له شاری گلاسكۆ له ئیسكوتلهندا ده‌ستپێكردووه، پاشان گواستوویه‌تییه‌وه بۆ به‌رلین بۆ خوێندن له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتناس زاخاودا، هه‌روه‌ها رۆیشتووه بۆ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵی (1893ز) بۆ فێربوونی زمانه سامییه‌كان.. له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان قوتابخانه‌یه‌كی كه‌نه‌دی بۆ نێرژهكان ساڵی (1911ز) دامه‌زراندوه و له‌گه‌ڵ (ساموێل زویمر)دا له هه‌مان ساڵدا به‌شداریكردووه له دامه‌زراندنی گۆڤاری جیهانی ئیسلامی، به‌رهه‌مه‌كانی هه‌مه‌جۆرن له‌نێوان توێژینه‌وه شه‌رعییه‌كان و توێژینه‌وه زمانه‌وانییه‌كاندا.
3- جۆرج سارتۆن: George Sarton (1884-1956ز).
به بنه‌چه به‌لجیكییه و تایبه‌تمه‌نده له زانسته سروشتی و ماتماتیكییهكاندا، زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی ئه‌مریكی له بێروت (1931-1932ز) خوێندوووه، وانه‌ی ده‌رباره‌ی چاكه‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر فیكری مرۆیی وتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ماكدۆناڵددا سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری (ئیزیس)ی له ساڵی (1913-1946ز) كردووه‌و دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی بریتییه له (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ مێژووی جیهان).
4- گۆستاڤ ڤۆن گرونباوم: Grunbaum Gustarvon (1909-1972ز).
له شاری ڤیه‌ننا له رۆژی (1/9/1909ز) له‌دایكبووه، له زانكۆی ڤیه‌ننا و له زانكۆی به‌رلین خوێندووویه‌تی، كۆچیكردووه بۆ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌یوه‌ندیكردووه به زانكۆی نیۆیۆرك ساڵی (1938ز) ، پاشان زانكۆی شیكاگۆ، پاشان له زانكۆی كالیفۆرنیا گیرسایه‌وه و نیشته‌جێبووه، به شێوه‌یه‌ك كارئاسانیكردووه له دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه دواتر ناوی خۆی به‌سه‌ردا دابڕی، گرنگترین كتێبه‌كانی بریتییه له:(0ئیسلام له سه‌رده‌می ناوه‌ڕاستدا) ، هه‌روه‌ك بایه‌خیداوه به توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و له‌م بواره‌دا به‌رهه‌می زۆری هه‌یه.
5- جۆرج رنتز: George Rentz
له واشینتۆن و له زانكۆی فلیپین و له زانكۆی كالیفۆڕنیا خوێندووویه‌تی و له زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا تایبهتمهندێًكی وه‌رگرتووه، له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له قاهیره كاریكردووه به‌شی توێژینه‌وه و وه‌رگێڕانی له كۆمپانیای ئارامكۆ دامه‌زراندووه، به‌شداری له پرۆژه‌ی مێژووی زاره‌كی بۆ ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی وه‌ك ئه‌مینداری كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ستانفۆر كاریكردووه، دیارترین بایه‌خدانه‌كانی بریتیبووه له بزووتنه‌وه‌ی (شێخ محه‌ممه‌د عه‌بدلوه‌هاب ) به شێوه‌یه‌ك بابه‌تی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی بووه، نووسراوی زۆره ده‌رباره‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌لایه‌نی مێژوویی و جوگرافییه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مردووه.
6-ویلفرد كانتویل سمیس: Wilfred cantwen smith
له كه‌نه‌دا ساڵی (1916ز) له‌دایكبووه، زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی له زانكۆی تۆرنتۆ خوێندوووه، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای له بواری توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزم له زانكۆی برنستۆن به‌ده‌ستهێناوه، تایبه‌تمه‌نده له توێژینه‌وه‌ی ئیسلام و بارودۆخه‌كانی جیهانی ئیسلامی هاوچه‌رخ و كتێبه‌كه‌ی له‌م بواره‌دا به‌ناوبانگه به ناونیشانی (ئیسلام له سه‌رده‌می نوێ‌دا).
وه‌ك مامۆستا له زانكۆی هارڤارد و له په‌یمانگای توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان له زانكۆی مقیل له كه‌نه‌دا كاریكردووه، هه‌ستاوه به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینی ئیسلامی له كۆلێژی نۆرمانی مه‌سیحی له شاری لاهوری پاكستان ساڵانی (1941-1945ز) بۆ كاركردن وه‌ك مامۆستای گه‌شتیار له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانه‌وه بانگهێشتكراوه، به‌م تازه‌ییانه ساڵی (1998) ژماره‌یه‌ك كتێبی ده‌ركردووه، له‌وانه: (نموونه‌ی باوه‌ڕ ده‌رباره‌ی جیهان) و كتێبی(باوه‌ڕ تێڕوانینی مێژوویی )و كتێبی (باوه‌ڕ و باوه‌ڕ هێنان و جیاوازی نێوانیان).
7- باربرا رجینا فرایر ستواسر: Fryer Stowasser Bar bara Regina
له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه، به شێوه‌یه‌ك فێركردنی یه‌كه‌می پێگه‌یشتووه و پێیوتراوه، پاشان بڕوانامه‌ی زانكۆیی له زانكۆی ئه‌نقه‌ره له توێژینه‌وه‌ی زمانی توركی عوسمانی نوێ و زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و سۆفیگه‌رێتیدا به‌ده‌ستهێناوه، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆسئه‌نجلۆس له مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شارستانییهتهكهیدا به‌ده‌ستهێناوه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانكۆی منستر (Munster) له ئه‌ڵمانیا له توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، ژماره‌یه‌ك پۆستی گرتووه‌ته ده‌ست له‌وانه مامۆستای یاریده‌ده‌ر له به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی جۆرج تاون له وانشینتۆنی پایته‌خت، پاشان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه هاوچه‌رخه‌كان له هه‌مان زانكۆ ده‌ستنیشانكراوه. له ماوه‌ی نێوان (1993) تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌ك دانراوی هه‌یه له‌وانه: (ژن له قورئان و له فه‌رمووده و له راڤه‌دا)، هه‌روه‌ها كتێبی: (په‌ره‌سه‌ندنی ئایینی و سیاسی، هه‌ندێ بیروبۆچوون ده‌رباره‌ی ئیبن خه‌لدون و مه‌كیاڤیللی).
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی گه‌وره له توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به ژنه‌وه له ئیسلامدا له كۆن و نوێ‌دا، ئه‌ندامی دامهزرێنهربووه له ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریكی بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان، ئه‌ندامبووه له كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی و ئه‌ندامی رابیته‌ی ئه‌مریكی بووه بۆ مامۆستایانی زمانی عه‌ره‌بی.
8- ریچارد بوڵیت: Richard Bulliet
له زانكۆی هارڤارد خوێندووویه‌تی به شێوه‌یه‌ك بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوودا له ساڵی (1962ز) به‌ده‌ستهێناوه و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ساڵی (1964ز) له توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ده‌ستهێناوه و بڕوانامه‌ی دكتۆرای ساڵی (1967ز) له مێژوو توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ده‌ستهێناوه، له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی وه‌ك هارڤارد و زانكۆی بێركلی له كالیفۆرنیا و زانكۆی كۆڵمبیا كاریكردووه، به شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له ماوه‌ی نێوان (1984-1990ز)و له ماوه‌ی (1993) تاوه‌كو ئێستا كردووه، چه‌ندین پۆستی زانستی له ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌كاندا گرتووه‌ته ده‌ست، له‌وانه رابیته‌ی توێژینه‌وه ئێرانییه‌كان.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكی بووه بۆ توێژینه‌وه ئێرانییه‌كان خزمه‌تگوزاری راوێژی بۆ ژماره‌یه‌ك لایه‌نه زانستی و سیاسییه‌كان پێشكه‌شكردووه له‌وانه: ده‌زگای میدیای وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان، شوێنگهوتهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و گۆڤاری تایم و جگه‌له‌وانیش.
ژماره‌یه‌ك دانراوی هه‌یه له‌وانه: توێژینه‌وه له مێژووی كۆمه‌لایه‌تی ئیسلام له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا و گۆڕانكاری بۆ ئیسلام له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها كتێبی؛ (ئیسلام، تێڕوانینێك له‌ده‌ره‌وه) به‌شداری میدیایی كردووه له رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا.
قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی:
توێژه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان بایه‌خیان به توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان داوه له ماوه‌یه‌كی زووه‌وه، جێگیربووه كه مارتن لۆسه‌ری رابه‌ری ریفرۆمی ئایینی له ئه‌وروپا له‌و كهسانهبووه كه سه‌رسام و كاریگه‌ر بووه به فیكری ئیسلامی، كاتێك له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له رۆما هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و یاخیبوو، به‌ڵام هه‌ڵوێستی لۆسه‌ر زۆر دوژمكارانه بوو به‌رامبه‌ر ئیسلام و به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ڵمانییه‌كان به جیدیه‌ت له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا جیاده‌كرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان له ئه‌وروپا له سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كان به بۆیه‌ی ئه‌ڵمانی و به خه‌سڵه‌تی ئه‌ڵمانی رهنگكردبوو.
له‌مباره‌یه‌وه (د. قاسم سامه‌رائی) ده‌ڵێت: (قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی به ته‌نها ده‌ریخست كه بایه‌خێكی زانستی داوه به ئیسلام له كاتێكی زووتر له قوتابخانهكانیتری رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپی)، رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ڵمانه‌كان بایه‌خیاندا به ده‌ستنووسه‌كان و به مێژوویی ئیسلامی، به شێوه‌یه‌ك كتێبی (مه‌غازی)ی واقیدی مێژوونووس ده‌ركه‌وت و ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه و ته‌حقیقكردنی كتێبه‌كه‌ی ته‌به‌ری، هاوكات كۆشش و هه‌وڵه‌كانی كارل برۆكلمان له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) ده‌ركه‌وت.
تائێستاش رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی له زۆرێك له زانكۆكاندا گه‌شه‌یسه‌ندووه، هاوكات رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی بایه‌خیداوه به مه‌سه‌له هاوچه‌رخه‌كان، به جۆرێك رۆژهه‌ڵاتناس (رانیهارد شوتز) له مانگی (9/1986ز) له زانكۆی برنستۆن له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وانه‌یه‌كی پێشكه‌شكردووه به ناونیشانی (ئیسلامی سیاسی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا).
دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسانی ئه‌ڵمانی:
1- یوهان جاكوب رایسكه: Jahan takob Reike (1716-1774ز).
رایسكه به دامه‌زرێنه‌ری توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان له ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت، به شێوه‌یه‌ك فێربوونی عه‌ره‌بی خۆی ده‌ستپێكردووه و پاشان له زانكۆی لایبزیگ خوێندوویه‌تی و دواتریش بۆ زانكۆی لیدن بۆ خوێندن و توێژینه‌وه‌ی ده‌ستنووس عه‌ره‌بییه‌كان تیایدا گواستوویه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ك بایه‌خیداوه به زمانی عه‌ره‌بی و شارستانیه‌تی ئیسلامی، رایسكه هه‌ستاوه به دوورخستنه‌وه‌ی توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له توێژینه‌وه تیۆلۆژییهكان كه ئه‌و توێژینه‌وه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا جیاده‌كرانه‌وه.
2- یولیوس فیلهاوزن: Tullius wellhausen (1844-1918ز).
له توێژینه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی و گرووپه ئیسلامییه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌رگرتووه، له دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی ته‌حقیقكردنی مێژووی ته‌به‌رییه، هه‌روه‌ها كتێبێكی داناوه به ناونیشانی (الامبراگوریه العربیه و سقوگها) ئه‌م كتێبه‌ی فیلهاوزن به ناوی (الدوله العربیه و سقوگها) شی هه‌یه- وه‌رگێڕی كوردی- له بواری بایه‌خدانی به گرووپه ئیسلامییه‌كانیش، كتێبێكی داناوه به ناونیشانی (پارته ئۆپۆزسیۆن و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ئیسلامدا)، له‌گه‌ڵ كتێبی (خه‌واریج وشیعه) هاوكات كتێبیكیشی ده‌رباره‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ) هه‌یه به ناونیشانی (رێكخستنی محه‌ممه‌د بۆ كۆمه‌ڵ له مه‌دینه‌دا)، هه‌روه‌ها كتێبی (محه‌ممه‌د و ئه‌و باڵوێزخانانهی كه روویتێكردن).
3-تیۆدۆر نۆڵدكه: Teodor nolodeke (1836-1930ز).
له شاری هامبورگ له‌دایكبووه له رۆژی 2/3/1836ز له‌و شاره زمانی خوێندوووهو له زانكۆكانی لایبزیگ و ڤیه‌ننا و لیدن و به‌رلین خوێندووویه‌تی. وه‌ك مامۆستای زمانه ئیسلامییه‌كان و مێژووی ئیسلامی له زانكۆی (توبنجن) دامه‌زراوه، دیسان له زانكۆی ستراسبۆرگ كاریكردووه بایه‌خی به شیعری نه‌فامی و رێساكانی زمانی عه‌ره‌بی داوه و كتێبێكی به ناونیشانی (هه‌ڵبژارده له شیعری عه‌ره‌بی ) ده‌ركردووه.
له گرنگترین دانراوه‌كانی كتێبی (مێژووی قورئان)ه كه ساڵی (1860ز) بلاویكردووه‌ته‌وه و بریتیبووه له نامه‌ی دكتۆراكه‌ی و تیایدا ده‌رباره‌ی رێكوپێككردنی سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز دواوه و هه‌وڵیداوه رێكوپێكیكردنێكی راهێنه‌رانه كه خۆی داهێنانبكات، عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی وا باسدهكات كه رۆژهه‌ڵاتناس نۆلدكه به گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتناسانی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت.
4- كارل برۆكلمان: carl Brockelmann (1868-1956ز).
له رۆژی 7/9/1868 له شاری رۆستۆك له‌دایكبووه، ده‌ستیكردووه به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی، كه له قۆناغی ناوهندیدابووه، له زانكۆ زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و زمانه كلاسیكییه‌كان وه‌ك یۆنانی و لاتینی خوێندوووه، له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناس نۆڵدكهش خوێندوویه‌تی، برۆكلمان بایه‌خیداوه به توێژینه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی و له‌م بواره‌شدا كتێبێكی به‌ناوبانگی هه‌یه، به ناونیشانی: (مێژووی گه‌لانی ئیسلامی)، به‌ڵام لای موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی ئه‌م كتێبه ره‌خنه و سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ره، له گرنگترین دانراوه‌كانی كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) كه له شه‌ش به‌شدا وه‌رگێڕاوه.
5- جوزیف شاخت: Josef Schacht (1902-1969ز).
له رۆژی 15/3/1902ز له‌دایكبووه، زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی له زانكۆی برسلاو لایبزیگ خوێندوووه، چووه بۆ كاركردن له زانكۆی میسری ساڵی (1934ز) بۆ وتنه‌وه‌ی مادده‌ی فیقهی زمانی عه‌ره‌بی و زمانی سریانی، به‌شداریكردووه له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامی له چاپی دووه‌مییه‌وه، شاخت به بایه‌خدانی به فیقهی ئیسلامی ده‌ناسرێت، به‌ڵام خاوه‌نی به‌رهه‌مه له بواری دهستنووسهكاندا و هه‌روه‌ها له زانستی قسه و له مێژوی و زانسته‌كانی فه‌لسه‌فه‌شدا.
6- ئهناماری شمیل: Annememarie Schimmel (1922).
له به‌ناوبانگترین رۆژهه‌ڵاتناسه هاوچه‌رخه ئه‌ڵمانییه‌كانه، خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی له ته‌مه‌نی پازده ساڵییه‌وه ده‌ستپێكردووه و ژماره‌یه‌ك له زمانی موسوڵمانانی زانیوه كه بریتیبوون له توركی ، فارسی، ئۆردۆ، له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا و له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له ئه‌نقه‌ره خوێندوویه‌تی، بایه‌خیداوه به توێژینه‌وه‌ی ئیسلام و هه‌وڵیداوه ئه‌و مه‌عریفه‌یه به شێوازێكی زانستی و بابه‌تی پێشكه‌شبكات، تاوه‌كو ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كه نووسه‌رێك له ئه‌ڵمانیا بهدهستیدێنێ و پێیده‌وترێ خه‌لاتی ئاشتی ئهناماری شمیل به‌ده‌ستیهێناوه، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی دژ به میتۆد و شێوازی كاركردنی شمیل هه‌وڵیاندا ئه‌و خه‌لاته بهدهستنههێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی شمیل وا ناسرابوو كه له توێژینه‌وه‌كانیدا ده‌رباره‌ی ئیسلام میتۆدێكی زانستی و بابه‌تی و بێلایه‌نی گرتووه‌ته‌به‌ر.
ته‌نانه‌ت شمێل هێنده به توانا و لێهاتوو بووه كه بانگخوازی ئیسلامی له ئه‌وروپا (د. زه‌كی عه‌لی ) زیاتر له چل ساڵ لهمهوپێش ده‌ركی به پێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسێكی دیاری وه‌كو شمیل كردووه‌و ده‌ڵێ: (له سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری فیكر و هونه‌ر)، ئهناماری شمیل پسپۆڕ له توێژینه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ئیقباڵ، دانا و شاعیری پاكستان، كه به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و ئیقباڵ دیوانێكی شیعری هه‌یه به ناونیشانی (جاویدنامه) و كتێبی ریساله‌ت ئه‌لمه‌شریق عه‌ن ئهلفارسییه(رساله المشرق عن الفارسیه)، شمیل له گه‌وره زانایانی ئه‌ڵمانیی.. و زۆر شرۆڤه و وه‌سفی ئیسلام و موسوڵمانانی كردووه، هه‌روه‌ها (د.زه‌كی عه‌لی ) درێژه‌ی پێده‌دات و ده‌رباره‌ی شمیل ده‌ڵێت: (شمیل زۆر كتێب و به‌رهه‌می ده‌ركردووه و نووسیوه له‌وانه‌ش كتێبی (محه‌ممه‌د) (د.خ) كه دیارده‌كانی مه‌زن را‌گرتن و گه‌وره‌یی په‌یامبه‌ری لای موسوڵمانان له خۆگرتووه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالای موسوڵمانان له ئه‌ڵمانیا به شێوه‌یه‌ك مه‌دحی ئهناماری شمیلی كردووه، به‌وه‌ی تا ئێستاش به‌رده‌وام نووسراوه‌كانی وه‌رگێڕانه‌كانی شێواز و خه‌سڵه‌تی بابه‌تی و زانستیان ده‌رباره‌ی ئیسلام له‌خۆگرتووه)، هه‌ندێ وایبۆده‌چن كه ئهناماری شمیل موسوڵمان بووبێت، به‌ڵام موسوڵمانبوونهكهی شاردبێته‌وه، به‌تایبه‌ت (شێخ ئه‌حمه‌د زه‌كی ) رایوایه، به‌ڵام یه‌كلاییه نه‌بووه‌ته‌وه تا چه‌ند ئه‌م راسته له رووی زانستییه‌وه، هه‌روه‌ك به‌مدواییانه ئهناماری شمیل كۆچی دوواییكردووه.
قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی:
توێژه‌رانی ئیسلامی به گشتی وا له رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی ده‌ڕوانن كه له ئامێزی بزووتنه‌وه‌ی دوژمنكارانه‌دا بۆ ئیسلام و موسوڵمانان گه‌شه‌یكردووه، هه‌روه‌ك بیروڕاشیانوایه كه ئامانجی رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی بریتیبووه له رقلێبوون و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و شێواندن، رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی (خوان غویتسولو) له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (له رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی)دا نموونه‌یه‌كی له‌م جۆره شرۆڤه‌كردووه‌و پێیوایه كاتێك رۆژهه‌ڵاتناسه ئیسپانییه‌كان شتیان نووسیوه ده‌رباره‌ی ئیسلام و موسوڵمانان ئه‌وا به ناوی مه‌سیحییه‌ته‌وه ده‌نووسن و ره‌فتار ده‌كه‌ن و ده‌دوێن له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شارستانییه‌تێكی ئایینداردا، له باشترین باره‌كانیشدا، ئاماده‌كردنی رابردووی سه‌روه‌ری كه جیهانی ئیسلامی ناسیویه‌تی، پاڵیانپێوهدهنێت به‌ره‌و خۆهه‌ڵكێشان له‌سه‌ر داڕووخانی هه‌نووكه‌یی (داروخان له بیروبۆچوونیاندا)، هه‌روه‌ها پاڵیانپێوهدهنێت به‌ره‌و گیرخواردنی سروشتی ده‌ره‌باره‌ی هه‌رسكردنی پێشكه‌وتنی ئه‌وروپی. هاوكات (غویتسولو) توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسه ئیسپانییه‌كانی ده‌رباره‌ی زمانه ئیسلامییه‌كان وا شرۆڤه‌كردووه، به‌وه‌ی زمانی شارستانییه‌تێكی له‌ناوچوو و دابڕاون له زمانه‌كانی ئێستا كه خۆی بریتییه له میراتگری شه‌رعی به شێوه‌یه‌كیش بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن به‌وه‌ی نه‌بووبێت یان كه‌متر لهنهبوو.
توێژه‌رانی جیهانی ئیسلامی بۆچوونیانوایه كه پاڵنه‌ری ئایینی و تێكه‌لاو بووه به پاڵنه‌ری كۆڵۆنیالیزمی سیاسی، كاتێك بزووتنه‌وه‌كانی داگیركاری ئه‌وروپی به‌ره‌و جیهانی ئیسلامییه‌وه ده‌ستیپێكرد و ئیسپانیا تموحی هه‌بوو له ناوچه دراوسێكانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژهه‌ڵاتناسانی خۆی ئامادهباشكرد بۆ ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌كان بۆ زانینی مواسه‌فاتی دانیشتوان و شه‌قڵ و سروشت و ئهدگارهكانیان و بازرگانی و كشتوكاڵییان، هه‌روه‌ك بۆ زانینی زمان و دیالێكتیكه لۆكاڵییه‌كان، حكومه‌تی ئیسپانی ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی بۆ فێركردنی عه‌ره‌بی عامی و مه‌غریبی دامه‌زراند و ژماره‌یان له (50) قوتابخانه تێپه‌ڕی.
ئیسپانیا تائێستا پارێزگاری له زۆرێك له ده‌ستنووسی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان ده‌كات له كتێبخانه گه‌وره‌كه‌یدا وه‌ك كتێبخانه‌ی (ئهسكوریاڵ)و كتێبخانه‌ی نیشتمانی مه‌درید له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه نیشتمانییه‌كان.
دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسه ئیسپانیه‌كان:
1- مقیل ئاسین بلاسیوس: Migule Asin Placios (1871-1944ز).
له رۆژی 5/7/1871 له شاری سهرهقهسته له‌دایكبووه و په‌یوه‌ندیكردووه به كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سهرهقهستهوه، له‌گه‌ڵیشیدا په‌یوه‌ندیكردووه به په‌یمانگای مهجمهعییهوه و تیایدا وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك ده‌رچووه، زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناس (بیرا) خوێندوووه، دواتر په‌یوه‌ندیكردووه به زانكۆی مه‌درید بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دكتۆرا ده‌رباره‌ی غه‌زالی، كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی مه‌درید گرتووه‌ته‌ده‌ست، له دیارترین به‌رهه‌مه زانستییه‌كانی توێژینهوهیهكیهتی به ناونیشانی ئهلروشدییه ئهللاهوتییه فی مه‌زهه‌ب ئهلقدیس تۆما ئهلئهكوینی (الرشدیه اللاهوتیه فی مژهب القدیس توما الاكوینی) ، هه‌روه‌ها توێژینهوهیدیكهی ده‌رباره‌ی كاریگه‌ربوونی شاعیری ئیتالی (دانتی) به ناونیشانی ئهلئوخرهوییات ئه‌لئیسلامییه فی ئهلكۆمیدیا ئهلئیلاهییه (الاخرویات الاسلامیه فی الكومیدیا الالهیه) دواجار ده‌ستیكردووه به بایه‌خدان به ئیبن حه‌زم و قورتوبی و ئه‌بو حامیدی غه‌زالی و محێدین ئیبن ئه‌لعه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتناس (بیرا)دا به‌شداریكردووه له ده‌ركردنی گۆڤاری رۆشنبیری ئیسپانی (1906-1909ز) وه‌ك ئه‌ندام له ئه‌كادیمیای پاشایه‌تی بۆ زانسته مۆڕاڵییه‌كان ساڵی (1912ز) هه‌ڵبژاردراوه و وه‌ك ئه‌ندامیش له ئه‌كادیمیای ئیسپانی ده‌ستنیشانكراوه ساڵی 01919ز).
2- سیكودی لوسنیاباریدیس: secode lucena Paredes.
له شاری غه‌رناته له‌دایكبووه‌و فه‌لسه‌فه‌ی له كۆلێژی ئه‌ده‌بییات له زانكۆی غه‌رناته خوێندوووه، وه‌ك راوێژكار بۆ رۆشنبیری و فێركردن له نیشته‌جێبوونی ئیسپانی له مه‌غریب كاریكردووه، وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی غه‌رناته دامه‌زراوه و ساڵی (1942ز) دواتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان له غه‌رناته ده‌ستنیشانكراوه و دیسان وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان له په‌یمانگای توێژینه‌وه ئه‌فریقییه‌كان له مه‌درید كاریكردووه، له مه‌جمه‌عی هونه‌ره جوانه‌كان وه‌ك ئه‌ندام هه‌ڵبژێردراوه، به‌رهه‌می زۆری هه‌یه له بواری لێكۆڵینه‌وه و ته‌حقیقكردنی ده‌ستنووسه‌كان و له توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و مێژووی ئیسلامی و شوێنه‌واره ئیسلامییه‌كان.
3- ئمیلیو گارسیا گومیز: Emiliovarcia Gomez.
له شاری مه‌درید له دایكبووه‌و له زانكۆی مه‌درید وانه‌ی خوێندوووه وه‌ك مامۆستا له زانكۆی غه‌رناته و زانكۆی مه‌درید كاریكردووه، به‌ڕێوه‌بردنی په‌یمانگه‌ی ئیسپانی گرتووه‌ته‌ده‌ست، سه‌ردانی سوریا و لوبنانی كردووه، وه‌ك ئه‌ندام له مه‌جمه‌عی زانستی عه‌ره‌بی له دیمه‌شق ساڵی (1948ز) هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غداد و لوبنان كاریكردووه، توێژینه‌وه‌ی زۆری هه‌یه له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و وه‌رگێڕانی هه‌ندێ شیعری عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر زمانی ئیسپانی .
4- بوش فیلا: villa Bosch.
له شاری فیگراساڵی (1922ز) له‌دایكبووه، فیقهی زمانه سامییهكانی له زانكۆی به‌رشلۆنه خوێندوووهو له زانكۆی مه‌درید بروانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه‌و توێژینه‌وه‌كه‌ی به ناونیشانی ئهلئیقتاع، مه‌مله‌كه‌ت ئهلتهوائیف عه‌لا عه‌هد به‌نو ره‌زین (الاقگاع، مملكه الگوائف علی عهد بن‌و رزین) بووه، له وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له هه‌رد وو زانكۆی به‌رشلۆنه و زانكۆی سهرهقهسته كاریكردووه، پۆستی مامۆستای یاریده‌ده‌ری بۆ مێژوو، سیسته‌مه ئیسلامییه‌كانی له زانكۆی مه‌درید گرتووه‌ته ده‌ست و وه‌ك ئه‌مینداری كتێبخانه‌ی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان له مه‌درید كاریكردووه و پاشان وانه‌ی مێژوو، سیسته‌می ئیسلامییه‌كانی له زانكۆی سهرهقهسته وتووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسپانی بۆ رۆژهه‌ڵاتناسان گرتووه‌ته‌ده‌ست، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی باكووری ئه‌مریكا بووه بۆ توێژنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، توێژینه‌وه‌كانی زیاتر له بواری توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان و جوگرافیا و مێژوودا بووه، هه‌روه‌ك بایه‌خیداوه به كێشه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ.
5- فیدریكو كورینتی: Fedrico Coriente .
له شاری غه‌رناته له 14/11/1940ز له‌دایكبووه، زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی له زانكۆی مه‌درید خوێندوووه، له زانستی زماندا بروانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری له قاهیره ساڵانی (1962-1965ز) كاریكردووه، پۆستی مامۆستایی زمانه ئیسپانییه‌كانی له قوتابخانه‌ی (ئۆلسنی باڵا) له زانكۆی (عه‌ین شهمس) له هه‌مان ماوه گرتووه‌ته‌ده‌ست، پاشان بووه به سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئیسپانی له زانكۆی (محه‌ممه‌دی پێنجه‌م) له شاری ریبات تا ساڵانی (1965-1968ز) ، له زانكۆی فیلادلفیا وه‌ك مامۆستای زمانه رۆژهه‌ڵاتی و عه‌ره‌بییه‌كان كاریكردووه، مامۆستای كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی بووه له زانكۆی سهرهقهسته ساڵی 1976ز.
قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی روسی:
رۆژهه‌ڵاتناسی له روسیا له ماوه‌یه‌كی دووره‌وه به‌هێز بووه به شێوه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و جیهانی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌بباسی، به جۆرێك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی روسیا باڵوێزخانه‌كانیان ئاڵوگۆڕكردووه، كاتێكیش هه‌ندێ ناوچه‌ی ئیسلامی چووه چوارچێوه‌ی روسیاوه، بایه‌خدانی روسیا به ئیسلام و جیهانی ئیسلامی زیادیكرد، روسیا بۆ توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی له فه‌ره‌نسا نوێنه‌ری نارد به شێوه‌یه‌ك روسیا هه‌ندێ توێژه‌ری بۆ خوێندن له قوتابخانه‌ی رۆژهه‌ڵاته زیندووهكان له پاریس نارد. بایه‌خدانی روسیا به رۆژهه‌ڵاتناسی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه به‌هێز بوو، كاتێك هه‌ندێ زانكۆی روسی كۆرسیان بۆ زمانی عه‌ره‌ب و ئیسلام كرده‌وه، له‌و زانكۆیانه‌ش زانكۆی كازان و زانكۆی مۆسكۆ و زانكۆی پترسپۆرگ و كۆلیژی لازاریف و هیتریش.
دیارترین رۆژهه‌ڵاتناسانی روسی:
1- ن.ن. بارتۆڵد : v.v.Bartholod (1869-1930ز).
مێژووی ئیسلامی له زانكۆی پترسپۆرگ خوێندوووه و وه‌ك مامۆستای مێژوویی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی تیایدا كاریكردووه، بایه‌خیداوه به سه‌رچاوه‌كانی مێژووی عه‌ره‌بی ئیسلامی، هه‌روه‌ك بایه‌خیداوه به توێژینه‌وه‌ی ئیبن خه‌لدون و تیۆرییه‌كه‌ی له فه‌رمانڕه‌واییدا، وه‌ك ئه‌ندام مه‌جمه‌عی زانسته روسییه‌كان و وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان هه‌ڵبژێردراوه كتێب و نووسراوی زۆری هه‌یه له بواری ئیسلامی‌دا و ده‌رباره‌ی خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (ر.خ) شتی نووسیوه.
2- ئیگناتیۆس كراتشكوفسكی: Julianovic Krqovskij Ignaij
له رۆژی 16/3/1883ز له‌دایكبووه، منداڵێتی له شاری تاشقه‌ند به‌سه‌ر بردووه، به شێوه‌یه‌ك كه زمانی ئۆزبه‌گی فێربووه، هاوكات زمانه كلاسیكیه‌كانی یۆنانی‌و لاتینی خوێندوووه، خۆی ده‌ستی كردووه به فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی، له ساڵی (1901) ز په‌یوه‌ندیكردووه به كۆلێژی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زانكۆی سان پترسپۆرگ، ژماره‌یه‌ك زمانی خوێندوووه له‌وانه، زمانی عیبری‌و حهبهشهییو توركی‌و فارسی، مێژووی ئیسلامی له‌سه‌رده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناس بارتۆڵد خوێندوووه، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌د هوڵهتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كردووه له‌وانه، توركیا و سوریا و لوبنان و میسر، هه‌روه‌ك زانیاری ده‌رباره‌ی زۆر له ناودارانی فیكری عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌رگرتووه، له‌وانه شێخ محه‌ممه‌د عه‌بده و شێخ محه‌ممه‌د كورد عه‌لی و جگه‌له‌وانیش، هه‌روه‌ها كراتشكوفسكی بایه‌خیداوه به شیعری عه‌ره‌بی له سه‌رده‌می ئومه‌وی و سه‌رده‌می عه‌بباسیدا.
3- ئیڤانۆڤ: W.ivanov (1886-1907ز).
بایه‌خیداوه به توێژینه‌وه‌ی گرووپی ئیسماعیلییه‌كان، له پاشماوه‌كانی ده‌ستنووسه ئیسلامییه‌كان له مۆزه‌خانه‌ی ئاسیایی، بهڵگهنامهگهلێكی نوێ بۆ توێژینه‌وه‌ی حه‌جاج و بیروباوه‌ڕی فاتمییه‌كان.
4- كریمسكی: A.E. Krymsjy (1871-1941ز).
له زانكۆی مۆسكۆ له ماوه‌ی نێوان (1892-1896ز) زمانه‌كانی سلاڤی و عه‌ره‌بی و فارسی خوێندوووه، له ماوه‌ی نێوان (1896-1898ز) له سوریا ژیاوه و وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له كۆلێژی لازاریف كاریكردووه، هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی كازان له ماوه‌ی نێوان (1898-1918ز) كاریكردووه، پۆستی سكرتێری مه‌جمه‌عی زانسته ئۆكرانییه‌كانی گرتووه‌ته‌ده‌ست. سه‌رۆكایه‌تی به‌شی خوێندنی باڵای له خاكوف پاش شۆڕشی بهڵشهفیكی ساڵی (1917ز) كردووه، له پاشماوه‌كانی كتێبی (جیهانی ئیسلامی و داهاتووه‌كه‌ی، 1889ز)، (مێژووی ئیسلام له دوو به‌شدا،1904ز)، (ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ له هه‌ر دوو سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده، مۆسكۆ،1906ز).
5- شمیت: A.E. Schmidt (1871-1941ز).
فێربوونی له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناسان (روزین و گولدسیهر) پێگه‌یشتووه، له توێژینه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی و مێژووی ئیسلامی‌دا پسپۆڕی وه‌رگرتووه، وه‌ك مامۆستا له زانكۆی پترسپۆرگ ماوه‌ی بیست ساڵ كاریكردووه، پاشان گواستوویه‌تییه‌وه بۆ تاشقه‌ند ساڵی (1920ز) بۆ دامه‌زراندنی زانكۆیه‌ك تیایدا و بووه به یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه، له پاشماوه‌كانی(مێژووی ئیسلام)، (په‌یامبه‌ر محه‌ممه‌د (د.خ))، (هه‌وڵی رێكخستنه‌وه له نێوان سوننه و شیعه‌دا)، (په‌راوێزی ده‌ستنووسه عه‌ره‌بییه‌كان له تاشقه‌ند).
رۆژهه‌ڵاتناسی له ده‌وڵه‌تانیتری ئه‌وروپا:
1- پۆل كراوس: Krans pal Eliezer (1904 – 1944ز):
ساڵی 1904ز له شاری پراگ له چیكۆسلۆفاكیا له خێزانێكی جووله‌كه له‌دایكبووه, كۆچیكردووه بۆ فه‌له‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له كۆڵۆنهكاندا بژی, له قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زانكۆی عیبری له قودس وانه‌ی خوێندوووه, پاشان گواستوویه‌ته‌وه بۆ به‌رلین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پله‌ی دكتۆرا به‌ده‌ستبهێنێ, بایه‌خی داوه به كلتوری زانستی ئیسلامی و توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی جابری كوڕی حه‌ییان و به‌یرونی و رازی هه‌یه, له‌گه‌ڵ لویس ماسنیۆندا كارئاسانیكردووه له توێژینه‌وه و دیراسه‌كردنی (حه‌لاج) دا.
هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ده‌رباره‌ی مێژووی بێباوه‌ڕی له ئیسلامدا هه‌یه و د. عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و بڵاویشیكردووه‌ته‌وه, دواجار كراوس خۆی ده‌كوژێ و به خۆكوشتن ده‌مرێت.
2- هنری لامانس: henry lammens
له شاری خنت له به‌لژیكا له رۆژی 1/7/1862ز له‌دایكبووه, له كۆلێژی یه‌سوعی له به‌یروت خوێندووویه‌تی و ژیانی به رههبانی تیایدا ده‌ستپێكردووه, (د. عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی) ده‌رباره‌ی ده‌ڵێت: لامانس كه‌سێكی به‌لژیكی و راهیبێكی یه‌سوعی زۆر دهمارگیربووه دژی ئیسلام, زۆر هه‌ژار بووه له رووی پاكێتی له توێژینه‌وه و ئه‌مانه‌تداری له گواستنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان و تێگه‌یشتنیدا هه‌روه‌ك به پارادایمێكی خراپی ئه‌و توێژه‌رانه داده‌نرێت كه له‌سه‌ر ئیسلام توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه له نێوان رۆژههڵاتناساندا, وه‌ك مامۆستای كۆلێژی یه‌سوعی له بیروت كاریكردووه, به شێوه‌یه‌ك مێژوو و جوغرافیای وتووه‌ته‌وه, پاشان بووه به مامۆستای مێژووی ئیسلامی له په‌یمانگای وانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌مان كۆلێژ.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رۆژهه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ده‌ست, هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤارێكی مژده‌ده‌ری به ناوی ئه‌لبه‌شیر(البشیر) گرتووه‌ته‌ده‌ست كتێب و نووسراوی هه‌یه ده‌رباره‌ی ژیانی په‌یامبه‌رایه‌تی و ده‌رباره‌ی خه‌لیفه‌كانی راشیدین و ئومه‌وی.
3-بوهل: F.Bum (1850 – 1932ز)
له شاری كۆپنهاگنی دانیمارك له‌دایكبووه, لاهوتی خوێندوووه و فێری عه‌ره‌بی بووه, له هه‌ردوو زانكۆی ڤیه‌ننا و لایزگله نێوان ساڵاَنی (1876-1878ز) وانه‌ی وتووه‌ته‌وه, سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه, له‌وانه: میسر و فه‌له‌ستین و سوریا و لوبنان و توركیا, بڕوانامه‌ی دكتۆرای له نه‌حوی عه‌ره‌بی و مێژووی زماندا به‌ده‌ستهێناوه, وه‌ك مامۆستای په‌یمانی كۆن (المعهد القدیم) له زانكۆی كۆپنهاگن كاریكردووه له پاشماوه‌كانی كتێبه‌كه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی په‌یامبه‌ر (د.خ) هه‌روه‌ها هه‌ندێ له به‌شه‌كانی قورئانی پیرۆزی بۆ سه‌ر زمانی دانیماركی وه‌رگێڕاوه.
4- ئیگناس گوڵدزیهر Goldziher Iganaz (1850 – 1921ز):
له رۆژی 22/6/1850ز له خێزانێكی جووله‌كه له دایكبووه, له بۆدابیست خوێندووویه‌تی پاشان له زانكۆی به‌رلین و پاشان گواستوویه‌تییه‌وه بۆ زانكۆی لاریزگ و تیایدا په‌یوه‌ندیكردووه به به‌شی توێژینه‌وه رۆژههڵاتییهكانهوه, گه‌شتیكردووه بۆ قاهیره و سوریا و ئاماده‌ی هه‌ندێ وانه بووه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر.
له زانكۆی بودابست له بواری توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا كاریكردووه, بووه به مامۆستای زمانه سامییه‌كان ساڵی (1884ز) زۆر شتی نووسیوه ده‌رباره‌ی ئیسلام له رووی بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌ت و مێژووه‌وه, تا رۆژگاری ئه‌مڕۆمان كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له توێژینه‌وه رۆژههڵاتناسییهكاندا به شێوه‌یه‌ك كتێبه‌كانی به هه‌موو زمانه ئه‌وروپییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه, بۆ نموونه تائێستا زانكۆی برنستۆن بڕیاریداوه كتێبه‌كه‌ی گوڵدزیهر به ناونیشانی (توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان) له پرۆگرامه‌كانی به‌شی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك بخوێنرێت, هه‌روه‌ك زانكۆی ناوبراو هه‌ستاوه به بڵاوكرنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانێكی نوێ بۆ ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌رنارد لویس له‌سه‌ری زۆرێك له نووسه‌رانی ئیسلامی ره‌دی بۆچوون و كتێب و بیروڕاكانی گوڵدزیهریان داوه‌ته‌وه, كه دیارترینیان (د. مسته‌فا سباعی)یه له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی ئه‌لسوننه وهمهكانهتهها فی ئهلتهشریع ئه‌لئیسلامی(السنه و مكانتها فی التشریع الاسلامی) .
قوتابخانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی له جیهانی ئیسلامی‌دا
ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان سووربوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان له جیهانی ئیسلامی‌دا, بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه نزیكبن و قوتابیان و توێژه‌ره خۆرئاواییه‌كان وه‌ك مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه به‌كاریبهێنن و دیسان بۆ فێربوونی زمانه ئیسلامییه‌كانیش, هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری خۆرئاوا, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژئاوا ده‌ستیكرد به دامه‌زراندنی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه به شێوه‌یه‌ك نێرژه مژده‌ده‌ره رۆژئاواییه‌كان دامه‌زرا, له‌گه‌ڵ كۆلیژ و زانكۆ و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌دا به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه:
* فه‌ره‌نسا:
1- په‌یمانگای فه‌ره‌نسی بۆ شوێنه‌واره رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له قاهیره (1880ز)
2- په‌یمانگای خوێندنی باڵا له تونس (1945ز)
3- په‌یمانگای توێژینه‌وه مه‌غریبیه‌كان- ریبات (1931ز)
4- په‌یمانگای فه‌ره‌نسی له دیمه‌شق (1930ز)
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا باڵوێزخانه‌كانی فه‌ره‌نسا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریان دامه‌زراندووه و خولی جۆراوجۆریان له زمانی فه‌ره‌نسی و شارستانییه‌تی فه‌ره‌نسیدا پێشكه‌شكردووه, هه‌روه‌ك زانیاریشیان ده‌رباره‌ی فه‌ره‌نسا پێشكه‌شكردووه.
* به‌ریتانیا:
1- مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (شلان- لبنان)
2- كۆلیژی ده‌لهی (1792-1870ز)
3- كۆلیژی فۆرت- ولیام.ب. كلكتا له هیندستان (1799-1836ز)
4- كۆلیژی شاژنه ڤیكتوریا, كه بریتییه له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی له میسر و تیایدا زۆرێك له مناڵانی چینی ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌رانسه‌ری جیهانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنن, فێركردن تیایدا به زمانی ئنگلیزییه
باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانی له هه‌موو وڵاتێك مه‌ڵبه‌ندێكی رۆشنبیری هه‌یه و ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی سهرپهرشتیدهكات و خولی ههمهجۆر له فێركردنی زمانی ئنگلیزیدا پێشكه‌شده‌كات, هه‌روه‌ها كتێبخانه‌یه‌كیان هه‌یه, كه لاوان كاته بهتاڵهكانیانی تێدابهسهردهبهن, بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و كرێكاره ئنگلیزییانهی كه تیایدا كارده‌كه‌ن له‌و مه‌ڵبه‌ندانه قسه‌ده‌كه‌ن و به‌ریه‌كده‌كه‌ون.
5- په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه مه‌غریبیه‌كان له ته‌توان.
*وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا:
1- زانكۆی ئه‌مریكی – بێروت.
2- زانكۆی ئه‌مریكی – قاهیره
3- كۆلیژی ئه‌مریكی له به‌یروت- كه بریتییه له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی و تیایدا گه‌وره به‌رپرسانی له جیهانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنن
4- زانكۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌سته‌مبوڵ- توركیا
5- قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی – ئه‌مریكییه‌كان له قودس
6- قوتابخانه‌ی ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له به‌غداد
7- په‌یمانگای توێژینه‌وه یه‌مه‌نییه‌كان له سه‌نعا.
هاوكات ئه‌مریكا په‌یمانگای زۆری هه‌یه بۆ فێركردنی زمانی عه‌ره‌بی بۆ كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌كانی له جیهانی عه‌ره‌بیدا, له هه‌ریه‌كه له تونس و شاری فارس له مه‌غریب و یه‌مه‌ن, هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان.