یاسای ناوی بنەماڵە کە یەکێکە لە کۆدەکانی دامەزرێنەری دەوڵەتی تورک، لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٣٤ وەرگیرا و لە ٢ی تەمموزی ١٩٣٤ لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە و لە ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە لە یاساکەدا هاتووە کە ئیجبارییە بۆ هەموو کەسێک کە لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەدا دەژی کە دەوڵەتی تورک دیاریی کردووە ناوی بنەماڵەی هەبێت.
کاتێک یاساکە دەرچوو ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە دەیانگوت “چیتر بە جیاوازی چینایەتییەوە ئاماژەی بە کەس ناکرێت هەموو کەسێک ئەو بنەماڵەیە وەردەگرێت کە دەیەوێت”، بەڵام ئەمە ڕاست نەبوو دەوڵەتی تورک نەک هەر هەموو ئەو سیفاتانەی کە لە کۆمەڵگای گەلانی دیکەی نیشتەجێی تورکیا و بەتایبەتی کورددا قبوڵکراون لەناو دەبرد، تەنانەت لە ڕێگەی ناوی بنەماڵەکانیانەوە دەستی دەکرد بە گرێدانیان بە تورکایەتییەوە. ئەو ناوی بنەماڵەی کە بە کورد دەدرا، پێشتر لەسەر بنەمای ئەم بیرۆکەیە درابوو هیچ کوردێک نەیدەتوانی ئەو بنەماڵەیە وەربگرێت کە خۆی دەیەوێت.
بەو پێیەی لە یاسای پاشناودا هاتبوو کە ئەو پاشناوانەی کە وەربگیرێن دەبێت تورکی پاک بن، هیچ کوردێک نەیدەتوانی ناوی بنەماڵە لە زمانی خۆیەوە وەربگرێت. بەپێچەوانەوە کورد دەستی کرد بە دانانی ئەو ناوانەی کە دەوڵەتی تورک دیاریی کردبوو. نەک هەر ئەوە دەوڵەتی تورکیا وێڕای پێدانی ناوی بنەماڵە بە کورد و تێکەڵکردنیان لە ناو دانیشتوانی تورکیادا، ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیشی دیاری کرد، درێژەدان بە هەوڵەکانی کورد بۆ سڕینەوەی ڕابردووی نەک تەنیا بە ناوی بنەماڵەی خۆی بەڵکو بە ڕۆژی لەدایکبوونیشی دا دوای یاسای پاشناو نزیکەی هەموو ئەو کوردانەی کە لە دانیشتوانی تورکیادا بوون، ڕۆژی لەدایک بوونیان وەک یەکەمی کانونی دووەم دیاری کرابوو.
سەرەڕای دەرکردنی یاسای پاشناو لە تورکیا کورد بۆ ماوەیەکی زۆر ناوی بنەماڵەی وەرنەگرت لەبری ئەوە بەردەوام بوو لە ژیانی خۆی بەبێ ئەوەی بچنە فەرمانگە حکومییەکان. بەڵام دەوڵەتی تورکیا سەدان فەرمانبەری دەوڵەتی ڕاسپارد و ناردیان بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان بۆ ئەوەی هەم ناوی بنەماڵە بە کورد بدەن و هەمیش ژمارەی کورد بزانن ئامانجی ئەو فەرمانبەرە حکومیانە ئەوە نەبوو کە ئەو بنەماڵانە بدەن بە کورد کە دەیەوێت یان گوێ لە ناڕەحەتیەکانی بگرن بەڵکوو بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێن بۆ ئەوەی کورد تۆمار بکەن و بیانکەن بە کۆیلەی تورک.
و بەم شێوەیە ڕوویدا یەکەم کار کە فەرمانبەرانی حکومی کە چوون بۆ کوردستان کردیان سەردانی گوندەکان و تۆمارکردنی کورد بوو هاوکات هەنگاوی یەکەمیان بەرەو سڕینەوەی ڕابردووی خۆیان گرت بە کۆکردنەوەی ڕۆژی لەدایک بوونی کورد لە یەک بەرواردا، یەکەم هەنگاویان بەرەو جیاکردنەوەی کورد لە ڕابردووی خۆی ناوە.
کاری دووەمی فەرمانبەرانی حکومی ئەوە بوو کە ناوی بنەماڵە بە کوردەکان بدەن و وایان لێبکەن ناسنامەیەکی تەواو تورکی وەربگرن. ئەوان بە ناسیۆنالیزم کە یەکێکە لە کۆدە دامەزرێنەرەکانی دەوڵەتی تورک و بە پرەنسیپی وەزیری دادی ئەوکات مەحمود عیسات بۆزکورت کە ووتی: “لە تورکیا ڕەگەزەکانی تر جگە لە تورک تەنها یەک مافیان هەیە، ئەویش مافی کۆیلەی تورکە”.
کورد هەرگیز نەیتوانیوە ناوی بنەماڵەیەک بە دڵی خۆی بەدەست بهێنێت لە ڕاستیدا ئەوان نەک هەر توانیویانە ناوی بنەماڵەیەک بەدەست بهێنن، بەڵکو ناوێک لە زمانی خۆیانەوە بەدەست بهێنن. بە یاسای پاشناو سیاسەتی قەدەغەکردنی تەواوەتی زمانی کوردیش دەستیپێکرد کورد هەرگیز نەیدەتوانی ناوی بنەماڵەیەکی وەک “کورتئۆغڵو” بەدەست بهێنێت کە نوێنەرایەتی ڕەگەزی خۆی بکات. هەروەها ئەم دۆخە لە ڕێسای ناوی بنەماڵەدا کە لەو کاتەدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکرابووەوە بە ڕوونی هاتبوو لە پەیڕەوەکەدا بە ڕوونی هاتووە “ئەو ناوانەی کە ئاماژە بە ڕەگەزەکەیان دەکەن، وەک کورتئۆغڵو، ئارناودئۆغڵو قەدەغەن.”
لە کاتێکدا خەڵکی تورکیا ناوی بنەماڵەی خۆیان وەردەگرن، لە کوردستان فەرمانبەرانی حکومی دەستیان کرد بە پێدانی ناوی بنەماڵە بە خەڵکەکە بەپێی ئەو لیستەی هەیانبوو، بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک لێیان بپرسن. هیچ کوردێک نەیدەتوانی ناوی بنەماڵەیەک بە دڵی خۆی بەدەست بهێنێت. ئەو کۆمارە کە سیستەمێکی لەسەر بنەمای تێکدانی ڕابردووی کورد دامەزراند، گرنگترین هەنگاوی خۆی هەڵگرت و دەستی کرد بە دانانی ناوی بنەماڵە بە کورد کە هەندێک جار تەعریب دەکرا، هەندێک جار بە سووکایەتی هەژمار دەکرا، هەندێک جاریش جەختی لەوە دەکردەوە کە ئەوان تورکن.
بەشێک لەو ناوی بنەماڵەی کە بە کورد دراوە، بەتایبەت لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای پاشناو، بەم شێوەیەن:
تورک، ئۆزتورک، تورکمان، ئۆگوڵتورک، ئۆگوزتورک، تورکۆگوز، تورکئۆغڵو، کانتورک، کانتورک، سێنتورک، تورکیڵماز، تورکسۆی، تورکەکان، تورکیلماز، کۆرکمازتورک، ئۆلمەزتورک، تورکۆلمەز، ئۆزتورکاسلان، ئەسلانتورک، دۆغانتورک، تورکدۆگان، تورکی، تورکێری، یگیتورک، تورکۆگوز، داگتورک، تومتورک، گۆکتورک، سۆیتورک، پاکتورک، گۆچورک، سۆیلو، ئاکسۆی، پاکسۆی، تورکسۆی، ئاکمانسۆی، ئاکارسۆی، ئولوسۆی، یوجەسۆی، یڵمازسۆی، کۆرکمازسۆی، تورکمەنسۆی، تەکینسۆی، سێتینسۆی، مێتینسۆی، ئاتاسۆی، ئەسڵانسۆی، گۆکسۆی، گورسۆی، دەرمانسۆی، سێتینسۆی، تەکینسۆی، سۆیپاک، تەمیزسۆی، تۆیدەمیر، سۆیدەمیر، گۆکەر، تیموسین، تەموسین، تورهان، تورانی، گۆکاڵپ، گۆکدەنیز، ئیلدەنیز، ئیلدن، تەمورتاس، ئەفسار، ئەڤسارۆغڵو، یوکسێل، یڵماز، کۆرکماز،. یگیت، ئۆزکان، ئۆرهون، سۆیدان، سۆڵماز، ئۆزجان، ئاتیلا، هون، مێتین، تەکین، سێتین، تیمورلێنک و هتد.
ئامادەکردن و وەرگێڕانی – زێرەڤان هەرکی
سەرچاوە : firatnews – turkish