دكتۆر موزه‌ففه‌ر پۆرتوما، ئه‌و زانا مه‌زنه‌ى كورد، كه له ئاژانسی ناسای ئه‌مریكادا خزمه‌تی ده‌كرد!
دكتۆر موزه‌ففه‌ر پۆرتوما، ناوێكی ناسراوه، له فه‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، زیاتر خه‌ڵكانی ته‌مه‌ن مامناوه‌ند و به ته‌مه‌نه‌كان به‌م ناوه مه‌زنه، و مه‌زنایه‌تی كاره‌كانی ئاشنان، چونكه ئه‌ویش كورده، و سته‌می سته‌مكاران ده‌مێكی زۆر له‌م كوردستانه‌ی زێدی خۆیی دوورخسته‌وه و له تاراوگه‌دا ژیاوه، كه‌سێك نییه، چ كورد چ هه‌ر زمانێكی تر كه به بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، و به‌تایبه‌تی فه‌زای پێشكه‌وتنخوازی ئه‌مریكا ئاشنا بێت ناوی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی كوردی نه‌بیستبێت.
دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، له ساڵی (1320 هه‌تاوی/ 1941ز)، له گه‌ڕه‌كی (جه‌وراوا)ی، شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دايكبووه، هه‌ندێكیش پێیانووایه، كه له گوندی (نسڵ)ی، سه‌ر به هه‌مان پارێزگا هاتۆته دنیا، ئه‌م بهدیهاتنهشی له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینيی و زه‌حمه‌تكێش و نه‌ته‌وه‌ییدا بووه، سه‌ره‌تای خوێندنی هه‌ر له شاری سنه بووه، ئاسته‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌نديی و ئاماده‌یی به پله‌كانی یه‌كه‌م و ئاستی نایاب بڕیوه، دواتر چووه‌ته په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی قوتابیانی ئه‌و كات، بۆ ئاماده‌كردنی بۆ خوێندنی زانكۆ، له‌وێش به پلهيهكی به‌رز بڕوانامه‌ی دیپلۆمی وه‌رگرتووه، دوای ئه‌وه چووه‌ته قوتابخانه‌ی (هیدایه‌ت)ی شاری سنه، كه خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه به وانه زانستییه‌كان و له وانه‌ی بیركاری و فیزیادا پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌وێش بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له بیركاری و فیزیادا پێ به‌خشراوه، دوای ئه‌م پله‌یه‌ش به‌شداری له تاقیكردنه‌وه سهرانسهرییهكانی ئه‌وكاته‌ی ئێران‌دا ده‌كات، و له سه‌ر ئاستی وڵات پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت، و له زانكۆی تاران وه‌رده‌گیرێت، ماوه‌ی سێ ساڵ له زانكۆی تاران‌دا ده‌مێنێته‌وه، له‌وێش وه‌ك قوتابی زیره‌ك و نموونه ناوی بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌م زیره‌كییه‌ی د.موزه‌ففه‌ر پۆرتوما، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وی زانستی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌مه‌به‌ستی خوێندن و له چوارچێوه‌ی تواناسازی ئه‌وكاته‌دا نێردراوه‌ته ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن، ئه‌و ماوه‌یه د.موزه‌ففه‌ر پورتوما، تا كاتی به ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا و ڕێكه‌وتنی كاروباره فه‌رمییه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی، گه‌ڕایه‌وه شاری سنه و سه‌قز و له‌وێ له بواری خزمه‌ت به قوتابیانی كورد وه‌ك مامۆستا كاری كردووه، خزمه‌تی به قوتابیانی كورد و نه‌وه‌ی ئایندهی كوردستان كردووه، له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا. ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له سه‌قز وانه‌ی بیركاری و فیزیا و ئه‌ده‌بیاتی گوتووه‌ته‌وه، تا دواجار له ساڵی 1964 گه‌یشتۆته ئه‌مریكا، و داخڵی پڕۆسه‌ی خوێندن بووه له ویلایه‌ته‌كانی (سهردسیر) و(سكانسینا)، له شاری (مادیسۆن)، نیشته‌جێ بووه، و دوای فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی، له زانكۆی (ویسكۆنسن) كه یه‌كێكه له (ده) زانكۆ، زۆر بڕواپێكراوهكهی ئه‌مریكا، سه‌ركه‌وتووانه به‌شی فیزیای ته‌واو كردووه و ماسته‌ری تیایدا وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌وێش درێژه‌ی داوه به خوێندنی دكتۆراكه‌ی، هه‌ر له هه‌مان پسپۆڕی خۆیدا، له دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆرا، له فیزیای ناوهكیدا(ئه‌تۆمی) به پله‌یه‌كی به‌رز له دامه‌زراوه‌ی گه‌ردونناسی ئه‌مریكا(ناسا) داده‌مه‌زرێت، و ده‌ست به خزمه‌تكردن ده‌كات.
د.موزه‌ففه‌ر، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له خزمه‌تكردن، له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا (ناسا)، شۆڕشی گه‌لانی ئێران، دژ به ڕژێمی شاهه‌نشایی ده‌ستپێده‌كات، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران، لایه‌نه جیاوازه‌كانی شۆڕشی ئێران به عه‌لمانی و ئیسلامییه‌وه كۆك ده‌بن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، وه‌ك نوێنه‌ر له كۆمیته‌ی نیازپاكی ئه‌و كاته‌ی ئێران، له نێوان كورد و په‌یڕه‌وانی خومه‌ینیدا دابنرێت، هه‌روه‌ها كۆك ده‌بن، و ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر پێشنیاری كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، كه ببێته چاو‌دێر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و كاته‌ی ئێرانه‌وه، له شاری (سنه)، هه‌ر له‌و دۆخه‌دا زۆر به‌رپرسیارێتی گرنگی تر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی ئاخوندیی شیعه‌گه‌را به‌ته‌واوی جێگهپێ داده‌كوتێت، ته‌واوی سه‌رانی كورد و سوننی په‌ڕاوێز ده‌خات، و هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر له د.عهبدولڕهحانی قاسملو، تا فوئادی مسته‌فا سوڵتانی، شێخ عیززه‌دینی حسه‌ینی، كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و مامۆستا ناسری سوبحانی، و په‌یڕه‌وانی سه‌رجه‌میان له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كاته ده‌ره‌وه و زۆریشیان تیرۆر ده‌كات، هه‌ندێكیشیان به ئه‌شكه‌نجه و زیندان له‌ناو ده‌بات، له‌م نێوه‌نده‌یشدا د.موزه‌ففه‌ر پورتوما، له به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی دوور ده‌خرێته‌وه، ناچار دوای شكستی هێزی پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاتنه‌وه‌ی سوپای پاسداران بۆ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕوو ده‌كاته‌وه ئه‌مریكا، و ده‌چێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی له دامه‌زراوه‌ی (ئاسمانناسی ناسا). شایانی باسه ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئه‌وكات داوای لێده‌كه‌ن كه وه‌ك ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ڕێكخراوی توێژینه‌وه پیشه‌سازییه‌كان، لای خۆیان ده‌ستبه‌كارببێت، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه!
پاشان له‌م قۆناغه‌ی دووه‌مدا كه ده‌چێته‌وه ئه‌مریكا بڕوانامه‌ی سه‌رو دكتۆرا له فیزیای پزیشكی وه‌رده‌گرێت، له سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه و بنكه چاره‌سه‌رییانه‌ی كه تایبه‌ت بوون، به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا(ناسا) بوون، د.موزه‌ففه‌ر، كه‌سی یه‌كه‌م بووه، له كاركردن و خزمهتكردندا، ته‌نانه‌ت زۆر داهێنانی له‌و بواره‌دا ئه‌نجامداوه، به‌گشتی ماوه‌ی (19)ساڵ د.موزه‌ففه‌ر له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا(ناسا)دا خزمه‌تی كردووه.
شایانی باسه د.موزه‌ففه‌ر هه‌ر له ئه‌مریكا و له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سايه‌تى تری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، (پارتی ئیسلامیی كوردستان)ی، دامه‌زراندووه و گۆڤارێكیشی به ناوی (جودی)، وه‌ك ئۆرگانی پارته‌كه‌یان ده‌ركردووه، له‌و گۆڤاره‌دا باسی مه‌زڵومیه‌تی كورد كراوه و به‌شی ئینگلیزی هه‌بووه، و ئه‌و بهشمهینهتییهی كوردی به خه‌ڵكی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌وروپاییه‌كان گه‌یاندووه.
د.موزه‌ففه‌ر، كه ده‌گاته ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك قوتابی مسوڵمان ده‌ناسێت كه له وڵاته ئیسلامییه جیاجیاكانه‌وه به‌مه‌به‌ستی خوێندن ڕوویان له ئه‌مریكا كردبوو، هه‌ر لێره‌شه‌وه ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌و قوتابیانه‌ی پێش ئه‌و چونه‌ته ئه‌وێ كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌ناوی (گرووپی خوێندكارانی مسوڵمان له ئه‌مریكا) دامه‌زراندووه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ده‌كات، و ده‌ستده‌كات به چالاكی ئاینی له چوارچێوه‌ی كاری ئه‌و گرووپه‌دا، به‌مشێوه‌یه ڕۆژانه ده‌چێته زانكۆ و سه‌رقاڵی خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێت و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌مێنێته‌وه له كات له باره‌گای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه و به خزمه‌تی ئاینه‌كه‌یه‌وه ده‌یباته سه‌ر، پۆرتوما هێنده‌یش كاره ئیسلامییه‌كه‌ی به لاوه چێژدار ده‌بێت زیاتر خۆیی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كات بۆیه دوو ساڵ له وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی دواده‌كه‌وێت! خۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سوپاس بۆ خوا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دواكه‌وتم له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، به هۆی چالاكییه‌كانم له (گرووپی خوێندكارانی مسوڵمان له ئه‌مریكا)دا، به‌ڵام ئه‌مه بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی دیارده‌یه‌كی زۆر پیرۆز، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌م چالاكیانهمدا كۆمه‌ڵێك هاوڕێم له قوتابیانی مسوڵمان له ئه‌مریكادا ناسی كه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامییه‌وه هاتبوون و به هۆیانه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له ناسینی خۆم و زانینی چالاكییه‌كانم له وڵاتانی ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌وروپا و زۆر جێگای تری جیهان ئاشنا بوون، بۆیه له ناخی دڵمه‌وه ده‌ڵێم: سوپاس بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
د.موزه‌ففه‌ر له ساڵی 1968دا، به‌شداری كردووه له كۆنگره‌ی (رۆیاڵ ئابردهاو)دا، كه له شاری له‌نده‌ن به‌ستراوه، به‌هۆی سوتاندنی مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن زایۆنییهكانهوه، دكتۆریش وه‌ك نوێنه‌ری (گرووپی خوێندكارانی مسوڵمان له ئه‌مریكا) به‌شداری كردووه، كۆنگره‌كه‌ش ئه‌و تاوانه‌ی جووله‌كه‌ی پڕۆتستۆ كرد و ئه‌م پڕۆتستۆ كردنه‌یش له‌وكاته‌دا كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
ئه‌م به‌شداریكردنه‌ی د. موزه‌ففه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا و ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ به‌ریتانیا وایكرد زیاتر بناسرێت و ناوبانگی بڵاوببێته‌وه، خه‌ڵكێكی زیاتر پشتیوانی لێ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت قوتابییه هاوڕێكانیشی زیاتر چالاكییه‌كانی ئه‌و ببینن، بۆیه كه گه‌ڕایه‌وه ڕاسته‌وخۆ به سه‌رۆكی (گرووپی خوێندكارانی مسوڵمان له ئه‌مریكا) هه‌ڵیانبژارد، دوای ساڵێك له سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی بۆ نزیكه‌ی ده هه‌زار كه‌س به‌رزبوویه‌وه! ئه‌و ههوێنهی پۆرتوما وایكرد ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه نزیكه‌ی ملیۆنێك ئه‌ندامی هه‌یه!
هه‌ر له ماوه‌ی گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا پۆرتوما و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه بڕیاریاندا سێ خانووی فراوان بكڕن و بیانكه‌ن به مزگه‌وت و سه‌نته‌ر بۆ ڕێكخستنی كاروباری مسوڵمان له ئه‌مریكا، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره زۆر به سه‌ركه‌وتووانه دكتۆر و قوتابییه‌كان بیریان له‌وه كرده‌وه كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان كێ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێگایانه بكات؟ بۆیه دوای ڕاوێژكردن بڕوایان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته دامه‌زراوه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی جێگا و كه‌لوپه‌لی مسوڵمانان له ئه‌مریكا تا له له‌ناوچوون بپارێزرێن، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌كه له ده‌زگای خانوبه‌ره‌ی ئه‌مریكا تۆمار كرا و جێگاكان به‌ناوی مسوڵمانانه‌وه تاپۆ كران، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش هه‌ر پۆرتوما كرایه سه‌رۆكی، ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له مه‌زنترینی ئه‌و شتانه‌ی كه له ماوه‌ی ژیانمدا شانازییان پێوه ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه من بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكادا واژۆم له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووییه كرد كه تایبه‌ت بوو به خانوبه‌ره و كه‌لوپه‌ل و شته مهوقوفهكانی مسوڵمانان له ئه‌مریكا، كه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ دواجار و له ساڵی 2004دا، ناوی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار مزگه‌وت و خانوبه‌ره و كه‌لوپه‌ل و شته مهوقوفهكانی مسوڵمانانی له ئه‌مریكادا تۆمار و تاپۆ كردبوو!
دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆراش كه له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا(ناسا)دا، ده‌ستی به خزمه‌ت كرد، به‌ڵام هه‌رگیز خۆشه‌ویستی ئاینهكهیی لهبیرنهكرد و شانبه‌شانی كاری فه‌رمی كه‌وته بواری خزمه‌تی بانگه‌وازی ئیسلامیش.
پێویسته بڵێین: د.موزه‌ففه‌ر له دوای (19)ساڵ خزمه‌ت له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا(ناسا)دا و له ساڵی 2001دا، و دوای ڕووداوه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر كه بارودۆخ له‌سه‌ر مسوڵمانانی ئه‌مریكا توند كرایه‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌كار دورخرایه‌وه و پاشان خانه‌نشین كرا، تا به‌هۆی ئه‌م خانه‌نشینیه‌وه نه‌توانێت له ڕێی یاساوه داوای مافخوراوی و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه!!
شایه‌نی باسه، د.موزه‌ففه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی (42) ساڵی، ڕه‌به‌ق، له ئه‌مریكا ژیاوه، هه‌رگیز زمانه‌كه‌ی خۆی كه زمانی كوردییه فه‌رامۆش نه‌كرد، به‌رده‌وام به زمانێكی كوردی په‌تی ده‌ئاخافت، ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام دیراسه‌ی زمانی كوردی ده‌كرد و ده‌كرا به‌یه‌كێك له زانا زمانزانه گه‌وره‌كان بێته ئه‌ژمار، كه له كوردی زانیندا مه‌گه‌ر وێنه‌ی مامۆستا هه‌ژار، ده‌نا هاوشانی له بووندا و له‌و چه‌رخه‌دا نه‌بوو، ئه‌م زمانزانینه و خه‌مخۆری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی هانیدا، كه ته‌فسیر و ڕاڤه‌ی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی بنووسێت!
دكتۆر موزه‌ففه‌ر پۆرتوما و ته‌فسیـری (پڕشنگی نووری خودا)
دكتۆر موزه‌ففه‌ر پۆرتوما، ئه‌گه‌رچی پسپۆڕییه‌كه‌ی جودا بوو، تایبه‌ت بوو، به فیزیاناسی و بواری ئه‌تۆمی و لێزه‌ری پزیشكی، به‌ڵام به موتاڵاكردن ببووه ئاشنایه‌كی گه‌وره‌ی نێو زانسته ئیسلامییه‌كان، به‌م هۆیه‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خۆی كه‌سێك بوو هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ربوو، هه‌روه‌ها وه‌ك خه‌مێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی، هات ته‌فسیری (پڕشنگی نووری خودا)ی، له (812) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا نووسی، كه له نێوهڕۆكیدا زیاتر پله‌ی زانستیی باڵای ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه‌ی كوردمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و وه‌ك بابه‌ت، ڕێزمانی عه‌ره‌بی كه‌م خوێندبوو، به‌ڵام به موتاڵا گه‌یشتبووه ئاستێك وا گومان ده‌برا، كه تێكڕای زانسته زمانه‌وانییه‌كانی له حوجره و زانستگاكانی كوردستاندا خوێندووه، كه ته‌ماشای لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و له ته‌فسیره‌كه‌یدا، بۆ پرسه فیقهییه‌كان و بابه‌ته‌كانی زانستی ئوسوڵی فیقهـ، ده‌كه‌یت، واده‌زانیت سه‌رجه‌می زانسته‌كانی لای عه‌للامه پایه‌به‌رزه‌كانی حوجره‌كانی كورده‌واریدا خوێندووه، ئه‌مه و جگه له ده‌یان لایه‌نی تر كه مه‌زنایه‌تی و پله‌ی به‌رزی خوێنده‌واریی ئه‌م موفه‌سیره مه‌زن و ئه‌تۆم زانه باڵایه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و زانسته ئیسلامییانه به موتاڵا فێر بووه و سته‌می داگیركه‌رانی كوردستان ڕێگای به‌ویش نه‌داوه، كه له كوردستانه‌كه‌ی خۆیدا به دڵی خۆی چۆك دابدات و له خزمه‌ت زانا پایهبهرزهكانیدا بخوێنێت!
تا دواجار زانای گه‌وره، دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، له ساڵی 2005 و دوای تووشبوونی به نه‌خۆشی، و له ته‌مه‌نی (64) ساڵیدا، گه‌ڕایه‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حكومه‌تی ئێرانیش خۆی له هاتنه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕ كرد، و حساباتی ڕابردووی له گه‌ڵدا نه‌كرده‌وه، ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك سه‌رقاڵی چاپكردنی ته‌فسیره‌كه‌ی بوو، شانبه‌شانی گرتنی چه‌ند كۆڕ و سیمینارێك كه تیایاندا زیاتر باسی به‌شمه‌ینه‌تیی كورد و دواكه‌وتوویی له زانستی نوێ‌دا ده‌كرد، كه به‌هۆی سته‌می داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه به سه‌ریدا هاتووه، تا دواجار نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی زۆری بۆ هێنا و هه‌ر هه‌مان ساڵ كۆچی دوایی كرد، به مردنيشى كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی بۆ كورد، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به جێهێشت، دواتر له ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراواندا هه‌ر له شاری سنه به خاك سپێردرا.
سه‌رچاوه‌كان
(1) جُهوُد العُلَماء الكُرد فِي التَّفسيـر فِي العَصر الـحديث، د.أحمـد قاسم عبدالرَّحمن، ل356-361، چ1، بڵاوكردنه‌وه‌ی: مكتبة دارالفَجر، دیمه‌شق – نوسینگه‌ی ته‌فسیـر، هه‌ولێر، 2016.
(2) پۆرتاڵی میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسڵاح له ئێران (www.Islahweb.org) كه ژیاننامه‌ی تایبه‌تی د.موزه‌ففه‌ر پۆرتومای تیادا هاتووه.