The Instructions of Shuruppak
وهرگێرانی موحمهد وهسمان
(سۆمەرییەکان لە دەوروبەری ٣٨٠٠ پ.ز دەرکەوتوون.
لە ٣٢٠٠ پ.ز نووسینی وێنەییان داھێنا، لە ٢٦٠٠ پ.ز یەکەم دەقی واتاداریان نووسیوە،ڕاسپاردەکانی شرۆباک و نزا بۆ پەرسگەی -کیش.)
(ڕاسپاردەکانی شوروپاک) یەکەم دەقی ئەدەبییە لە مێژوودا، دەقێکی سۆمەرییە و لە دەوروبەری ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین نووسراوە. دەقێکە ئەدەبیاتی پەندیاری- حیکمەت یان پەندیاری دەنوێنێت، و ڕاسپاردەکانی پاشای سۆمەری شوروپاک (یان پاشای شاری شوروپاک) دەنوێنێت، کوڕی پاشا ئوبارا-توتو، شوروپاک ئەو کەسەیە کە کوڕێکی دەبێت ناوی (زیو سیدرا)یە، ئەمەی دوواییان پاڵەوانی لافاوەکەی سۆمەرییە،بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین کە دەقی ڕاسپاردەکانی باوکی زیوسدرایە، پاڵەوانی لافاوەکە، ئامانجی دەقەکە ھاندانی دەستپاکییە، چاندنی چاکەخوازییە ، پاراستنی نەریتەکانی کۆمەڵگا لەو سەردەمیدا.
بە سەربەندێکی دووبارەبووەوە دەست پێدەکات، کە بریتییە لە ( لەوان ڕۆژاندا) یان (لە ڕابردوودا).
٤. وەرگێڕانی دەقی ڕاسپاردەکانی شرۆپاک
بەشی یەکەم(لە دێڕی ١-٧٥)
لە ڕابردوودا،
لە ئەوان ڕۆژانی دووردا
لە ئەوان شەواندا،
لە ئەوان شەوانی دووردا
لە ئەوان ساڵاندا ،لەئەوان ساڵانی دووردا ،پەندزانێک لەسەر زەویدا ھەبوو,دەیزانی چۆن بە ڕەوانی بدوێت.
کوروپاگ (Curuppag))(واتە شروپاک),ئەوەی ڕاسپاردەکانی لە باوکی خۆی(ئوپارا-توتو)وەرگرتبوو.
کەوا دابوویە کوڕەکەی (زی-ئود-سورا),یا(زیوسدرا)
ڕۆڵەکەم,با ڕاسپاردەکانت پێبدەم:
پێویستە ئاگاداربیت ،ڕێنوێنییەکانی من پشتگوێ نەخەیت،کەدەدوێم ئاخاوتنم مەبڕە.
ڕێنوێنییەکانی پیرەمێردێک گرینگن ،دەبێت گوێیان لێ بگریت!
کەرێکی زەڕیو بەدەست مەھێنە، چونکە ھەناوت دەردێنێت.
کێڵگەیەک لەسەر ڕێگا نەکێڵیت، نابێت کێڵگەیەک بکێڵیت لەسەر ڕێگا بێت.
لە شوێنی کارەکەتدا هەڵکەندن مەکە، چونکە زیان بە خۆت و کەسانی دیکە دەگەیەنێت.
خانووەکەت لە گۆڕەپانی گشتی دروست مەکە، چونکە ئاپۆرای خەڵک لەوێ دەبێت.
شایەتی درۆ لەسەر کەس مەدە، چونکە مافی بەسەرتدا دەبێت، مەھێڵە کەس دەستەبەری تۆ بێت، چونکە ھەرکەس دەستەبەری تۆ بێت سووکایەتیت پێدەکات.
بەدوای کەسدا مەگەڕێ، چونکە لافاو دەیانهێنێتەوە بۆ لاتان.
شوێنی شەڕەکە مەڵێ، چونکە دەتکاتە شایەت.
ناکۆکی مەکە و مەبە هۆکاری ئەوە، لە لایەکی ترەوە بوەستە و ڕێگایەکی تر مەگرە.
دزی مەکە،…خۆت مەیکە ، ماڵێک مەشکێنە، پارە ت خۆشنەوێت..
دز شێرە، بەڵام دوای ئەوەی دەگیرێت، دەبێتە کۆیلە.
کوڕەکەم…دزی مەکە، تەور لەخۆت مەدە.
گەنجێک مەکە بە باشترين پیاو ،… خۆت مەکە.
ياری بە ژنێکی گەنجی خێزاندار مەکە، چونکە ئەنجامەکانی مەترسیدار بن.
کوڕەکەم، بە تەنیا، لە ژوورێکدا، لەگەڵ ژنێکی خێزاندار دامەنیشن.
شەڕ دروست مەکە، خۆت ڕیسوا مەکە.
درۆ مەکە.. شانازی پێمەکە، چونکە قسەکانت لەبەرچاو دەگیرێن، نابێت ئەم بابەتە درێژ بکەیتەوە.. بەرگەی نیگاکان دەگریت؟
لەگەڵ کەس خواردنی دزراو مەخۆ.
دوای ئەوەی ئێسکەکان لەت دەکەیت، دەستت لە خوێن وەرمەدە.
ئایا ئەوە دەکەیت بۆ ئەوەی گاکە بگەڕێنيتەوە؟
ئایا ئەوە دەکەیت بۆ ئەوەی مەڕەکە بگەڕێنيتەوە؟
لە قسەکانتدا هەڵە مەکە، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە تەڵەیەک بۆت.
مەڕەکانت لە کێڵگە نەناسراوەکاندا بڵاو مەکەوە.
گایەک بۆ کەسێکی تر بە کرێ مەگرە.
…دروست واتە گەشتێکی دروست.
شەوانە سەفەر مەکە، کەوا چاکە و خراپەى تيا شاراوەن.
مەکڕن… تەنها تا کۆتایی ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
….
شوروپاک Shuruppak (بە سۆمەری: Šuruppag KI، SU.KUR.RUki، “شوێنی چاکبوونەوە”)، تەل فارە Tell Fara –تل فارة- ی ئێستا، شارێکی کۆنی سۆمەرییە و نزیکەی ٥٥ کیلۆمەتر (٣٥ میل) لە باشووری نیپور و ٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری ئوروکی کۆن لە کەناراوەکاندا ھەڵکەوتووە لە فورات لە پارێزگای ئەلقادیسیە(ديوانية) عێراق. شوروپاک تایبەت بوو بە نینلیل Ninlil کە پێی دەوترێت سود Sud ، مێخوداوەندی دانەوێڵە و ھەوا.
شوێنی ئەو شارە دێرینە ناوی “شوروباک”ە، نشینگەی پاڵەوانی لافاوەکەی بابل، “ئوتو-نێپشتیم”، بە ناوی تل فارا دەکەوێتە نزیکەی (٦٤ کم) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری دیوانیە لە عێراق.
ناسینەوەی شوێنەکە سەرەتا وەک شوروپاک Shuruppak لە دەپێکی گڵینی سەردەمی ئور سێیەمەوە ھاتووە کە باسی ھەلادا Haladda ، کوڕی دادا Dada ، پاتێسی شوروپاک Shuruppak (نووسراوە SU.KUR.RUki) سەردەری دەروازەی گەورەی خوداوەند شوروپاکی چاککردۆتەوە، لە نێوان دۆزراوەکانی تردا، ٨٤٧ دەپی مێخی و ١٣٣ پارچەی دەپی لە سەردەمی سەرەتای بنەماڵەی سێیەم کۆکراونەتەوە، کە لە مۆزەخانەی بەرلین و مۆزەخانەی ئەستەنبوڵن. دەقی کارگێڕی و یاسایی و وشەنامەیی و ئەدەبییان لەخۆگرتبوو. زیاتر لە ١٠٠ لەو دەپانە باسیان لە خەرجکردنی بەشەخۆراک بۆ کرێکاران دەکرد.
شوروپاک لە سەردەمی جەمدەت نەسر، نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین بووبەشار، دوای دابەزینی ئاوی لافاوەکە، لە کۆتاییەکانی شانشینی سێیەم لە ساڵانی (٢٦٠٠-٢٣٥٠ پێش زایین) بووە شارێک و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠ ھێکتار بوو، بەڵام لەو کاتەدا ئاگرێک کەوتەوە و وێرانکارییەکی زۆری لێکەوتەوە و دیوارەکانی سووتاند، بەڵام ژمارەیەکە کەمی دانیشتوان ڕزگاریان بوو. ناوی دوو پاشای ئەم شارە لە لیستی پاشاکانی سۆمەریدا ھاتووە، لەوانە ئوبارا-تاتو، کە دوا پاشای شروباک بوو پێش لافاوەکە لە داستانی گیلگامێشدا ناوی پاشا ئوتاناپشتیم، کوڕی ئوبارا-تاتو دەرکەوتووە ، کە بە ھەمان شێوە پێی دەگوترا زیوسدرا و پێدەچێت ئەم بەشەی گیلگامێش لە دەقە ئەدەبییەکی دیکەوە وەرگیرابێت کە بریتییە لە ئەفسانەی ئەتراحاسیس.
ئاماژە مێژووییەکان کە لە دەقە مێخییەکاندا ھاتووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە “شروباک” یەکێک بووە لەو ناوەندانەی کە لە سەردەمی بەرەبەیانی بنەماڵەکاندا گەشەی کردووە و یەکێک بووە لەو پێنج شارانەی کە بنەماڵەیێکی پاشاکان لە سەردەمی پێش لافاوەکەدا حوکمڕانییان تێدا کردووە.
لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆمەڵەیەکی گرنگی مۆری لوولەیی دۆزرایەوە ، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەرەبەیانی بنەماڵەکانی دووەم، و ئەو دیمەنانەی تیادا نمایش دەکرێن زیاتر ناکۆکی و ململانێی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و دیمەنەکانی بەلەم ھاژۆشتن نیشان دەدەن، کە تێیدا خوداوەندەکان دەپەڕنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە بۆ ئاھەنگگێڕان بە جەژنەکان دیاری کراون.
یەکێک لەو دۆزینەوە گرنگانەی کە دۆزرایەوە بریتیە لە کۆمەڵێک مۆری گڵینیی کۆن (کۆن) کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەرەبەیانی بنەماڵەی سێیەم ،بریتییە لە تۆماری داھاتەکانی پەرستگاکان ، ھەندێکیشیان مەشقی قوتابخانە بوون، لەوانە خشتەی بەھاکانی نیشانە مێخییەکان و دەنگەکانیان بەم شێوەیە، کۆنترین فەرھەنگن لە مێژوودا.
لە ڕاپۆرتی ھەڵکەندنی ساڵانی ١٩٣٠دا باس لە چینێک لە نیشتەنییەکانی لافاو دەکات لە کۆتایی سەردەمی جەمدەت نەسر لە شوروپاک. شوروپاک لە ئەفسانەی میزۆپۆتامیادا یەکێکە لە شارەکانی “پێش لافاو” و ماڵی شا ئوتناپیشتیمە، کە پێشتر بە دروستکردنی بەلەمێک لە لافاوەکە ڕزگاری دەبێت.
“شروپاک” Shuruppak ھەندێک جار ناوی پاشایەکی شارەکەشە، ڕزگاربووی ئەفسانەیی لە لافاوەکە و گوایە نووسەری ڕاسپاردەکانی شوروپاکە Instructions of Šuruppak “.
دەقەکە پێکهاتووە لە وتەی ئامۆژگاری شوروپاک کە ئاراستەی کوڕەکەی و دواجار پاڵەوانی لافاو زیوسودرا Ziusudra (ئەکادی: ئوتناپشتین Utnapishtin) کراوە.
ڕاسپاردەکان لە دەمی پاشا شوروپاک (SU.KUR.RUki) کوڕی ئوبارا-توتو دادەنراوە. ئوبارا-توتو Ubara-Tutu لە زۆربەی لیستی پاشاکانی سۆمەردا وەک دواپاشای سۆمەری پێش لافاوەکە تۆمار کراوە. ئوبارا-توتو بە کورتی لە دەپی یازدەھەمی داستانی گیلگامێشدا Gilgamesh بە کورتی باسکراوە، کە تێیدا وەک باوکی ئوتناپشتیم Utnapishtim ناسراوە، کارەکتەرێکە لەلایەن خوداوەندی سۆمەری ئینکی – ئیا Ea ڕێنمایی دەکرێت کە کەشتیێک دروست بکات بۆ ئەوەی لە لافاوەکەی داھاتوو ڕزگاری بێت. مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زایین، لە کۆنترین ئەدەبیاتەکانی ماونەتەوە دەژمێردرێن .
(سۆمەرییەکان لە دەوروبەری ٣٨٠٠ پ.ز دەرکەوتوون.
لە ٣٢٠٠ پ.ز نووسینی وێنەییان داھێنا،
لە ٢٦٠٠ پ.ز یەکەم دەقی واتاداریان نووسیوە،ڕاسپاردەکانی شرۆباک و نزا بۆ پەرسگەی –کیش)
ڕاسپاردەکان لە دەمی پاشا شوروپاک کوڕی ئوبارا-توتو دانراوە. ئوبارا-توتو Ubara-Tutu لە زۆربەی لیستی پاشاکانی سۆمەردا وەک دواپاشای سۆمەری پێش لافاوەکە تۆمار کراوە. دەقەکە پێکهاتووە لە ئامۆژگاری شوروپاک کە ئاراستەی کوڕەکەی و دواجار پاڵەوانی لافاو زیوسودرا Ziusudra ،ئەکادی: ئوتناپشتین Utnapishtin) کراوە.
یەکەمین تێکست دەربارەی لافاو (تۆفان) بە زمانی سۆمەری نووسراوەتەوە پاڵەوانەکەی تێیدا ناوی زیۆسەدرا(Ziusudra )یە، بە پێی تێکستی دووەم تەختە گلی یازدەیەمين لە ئەفسانەی گلگامش پاڵەوانەکەی ناوی (ئۆتۆناپشتم–utnapishtm) بووە ، سێیەمین تێکستی لافاوەکە کە لە ھەمویان درێژترە پاڵەوانەکە(ئەتراحاسیس–atrahasis)ە، کە بە ھەمان رۆڵی زیۆسیدراو وئۆتۆناپشتم دەگێرێت ، کەواتە سۆمەرییەکان، یەکەمین کەس بوون کە چیرۆکی لافاوەکەیان تۆمارکردووە، پاڵەوانی لافاوەکە لە دەقی یەکەمدا ناوەکەی سۆمەری بووە کە (زیۆسەدرا)یە.
سێکس لەگەڵ خزمەتکارەکەت مەکە، چونکە وەکو چەشەیەک بۆت بەکار دەهێنێت.
بە توندی نەفرەت مەكە، چونکە بۆت دەگەڕێتەوە.
ئاوێک بەرز مەکەرەوە، کە ناتوانیت پێی بگەیت، چونکە هێزت لەبەرناھێڵێت.
کەسێک کە لێیت قەرزکردووە ،پاڵ مەنێ، چونکە دەبێتە دوژمنت.
لەگەڵ کەسێکی لووتبەرز ماڵ دانەنێیت، چونکە ژیانت وەک ژیانى خزمەتکارێک لێدەکات و ناتوانیت بچیتە هیچ پەناگەیەک و هاوارت لێدەکات و دەڵێت دەچیتە ئەوێ؟ ئایا بچینە ئەوێ؟
لە تانۆکی قامیشەکەی باخچە پاشەکشە مەکە… پێت دەڵێن: بیھێنەوە.. بیھێنەرەوە. کەسێکی نامۆ لە پێناو خواردندا داڵدە مەدە، بیرۆکەی شەڕکردن (لەگەڵ ئەو) لەبەرچاو بگرە.
کوڕەکەم ،توندوتیژی بەکارمەهێنە ، دەستدرێژی مەکەسەر کچی پیاوێک، دادگا لەو بارەیەوە هەردەيزانێت.
پیاوى بەهێز دوور مەخەرەوە، دیواری دەرەوە مەشکێنە،وامەکە دوژمنایەتی شارەکە بكات.
لەگەڵ ئەو درۆھەڵبەستكارەدا مەبە، کە چاوەکانی وەکو تەشیێکی شەرمن دەجووڵێن، مەهێڵە مەبەستەکانی کاریگەرییان لەسەرت هەبێت.
وەک فێڵبازێک لە باڕەکاندا شانازی مەکە، ئەوان قسەی تۆ بە ڕاست وەردەگرن.
کاتێک دەگەیتە قۆناغی پیاوەتی باز مەدە.. بە دەستت، جەنگاوەرى تاك لە جۆری خۆیدا ناوازەیە، یەکسانە بە زۆر کەس.. ئوتو (خودای خۆر) لە جۆری خۆیدا ناوازەیە، بە تەنیا یەکسانە بە زۆران،لەژیانتدا، لە ژیانتدا هەمیشە لە تەنیشت جەنگاوەرەکە بە لە ژیانتدا هەمیشە لە تەنیشت ئوتو بە. شوروباک ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی داوە، شوروباکى کوڕی ئۆپارا-توتو ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی خۆی (زیو سیدرا) داوە.
بەشی دووەم (لە دێڕی ٧٦-١٤٥):
جاری دووەم شوروپاک کوڕی ئوپارا توتو ئەم فەرمانانەی بە زیوسدرای کوڕی دا: کوڕەکەم…با ئەم ڕاسپاردانەت پێ بدەم:
دەبێت ئاگادار بیت زیوسدرا، با قسەیەکت پێ بڵێم.
پێویستە وریا بن ڕاسپاردەکانم پشتگوێ نەخەن و لە کاتی قسەکردنمدا قسەکانم مەبڕن.
فێرکارییە بەنرخەکانی پیرەمێردێک کە دەبێت گوێڕایەڵیی بکرێت:
دەمی بیرەخۆرەوەکە، بچکۆڵەکەم، دەمی بیرەخۆرەکە… نینکاسی.
(پێنج ھێڵی ناخوێندرێتەوە)
… ژێردەستەکەت پارەی شایستەی نادات بە ئێوە، تەختە کانی لە قامیشن.. دەتوانرێت لەلایەن درۆھەڵبەستکارەوە بشاردرێتەوە (؟).
کۆشکەکە وەک ڕووبارێکی گەورە وایە، لە ناوەڕاستیدا گاگەلی قۆچوەشێن ھەیە و ئەوەی دەڕژێتە ناویەوە بەس نییە بۆ پڕکردنەوەی و ئەوەی لێیەوە دەڕژێت ناتوانرێت بوەستێنرێت.
کاتێک نان ھەیە بیبەخشین ئاسانە بڵێین (دەیدەم بە تۆ)، بەڵام ڕەنگە کاتی بەخشینەکەی لەئاسمان دوورتربێت، ئەگەر بچیتە لای ئەو پیاوەی کە دەڵێت (دەیبەخشم) ئەویش پێت دەڵێت (ناتوانم بیدەم بە تۆ چونکە نانەکە تەواو بووە).
ئەوەی من ھەمە دەتوانرێت دوو ھێندە بکرێت، بەڵام ھیچ شتێک یەکسان نییە بەوەندە کەمەی ھەمە.
دەمێکی نەرم ووشە دەڵێتةوة، دەمێکی توند بەرەو دادگاکان دەبات، دەمێکی شیرین گیای شیرین کۆدەکاتەوە.
کەسێکی زؤربلَىَ دەمی پڕ دەکريَت بە سەبەتەیەک نان، کەسێکی لووتبەرز سەبەتەیەکی بەتاڵ پڕ دەکات و دەتوانێت دەمی پڕ بکات لە شانازی.
ئەو کەسەی پێستەخؤش دةكات، لە کۆتاییدا پێستەکەی خؤشى خؤش دەکريَت..
بەھێز دەتوانێت لە دەستی ھەر کەسێک بێت ڕزگاری بێت.
گەمژە، کاتێک دەخەوێت شتێک لەدەست دەدات و دەڵێت (مەمبەستەوە) و دەپاڕێتەوە (با بژیم).
حیکمەت ھێندەی فەرمانەکانە، ئەوی بێئەدەب لە شوێنێکی تردا دەڵێت: شایەنی پێ سەرسامیم.ژنە لاوازەکە ھەمیشە (بە) چارەنووس بەدەستی دێنێت.
ئەگەر کرێکارێک بەکرێ بگریت، ئەویش لە ھەڵگرتنی سەبەتەدا ھاوبەشیت لەگەڵ دەکات، لە ھەمان سەبەتەوە لەگەڵت نان دەخوات و ھەمان سەبەتە لەگەڵت تەواو دەکات، دواتر بە ھێمنی کارت لەگەڵ دەکات و پێت دەڵێت (من دەمەوێت بە شتێکی تربژیم)، و لە کۆشکدا خزمەت دەکات.
ئەگەر کرێکارێک بەکرێ بگریت، ئەویش لە ھەڵگرتنی سەبەتەدا ھاوبەشیت لەگەڵدا دەکات، لە ھەمان سەبەتەوە لەگەڵت نان دەخوات و ھەمان سەبەتە لەگەڵت تەواو دەکات، دواتر بە ھێمنی کارت لەگەڵ دەکات و پێت دەڵێت (من دەمەوێت بە شتێکی تردا بژیم)، و لە کۆشکدا خزمەت دەکات.
تۆ بە کوڕەکەت دەڵێی وەرە ماڵەوە، تۆ بە کچەکەت دەڵێیت بڕۆ بۆ بارەگای ژنان.
ڕاسپاردەکانی شرۆباک و نزا بۆ پەرسگەی –کیش، یەکەم دەقی ئەدەبییە لە مێژوودا، دەقێکی سۆمەرییە و لە دەوروبەری ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین نووسراوە.)
شوروپاک ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی دا ، شوروپاک کوڕی ئوبارا-توتو ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی (زیوسدرا) دا:
لەکاتی خواردنەوەدا بڕیار مەدە.
خەمت نەبێت، دڵتەنگ مەبە، لەوەی لە ماڵەوە چیت لەدەست دەچێت.
ئاسمان دوورە، زەوی بەنرخترینە، بەڵام بەھۆیەوە و بە ئاسمانەوە دەتوانیت کاڵاکانت زۆرتر بکەیت و ھەموو وڵاتە نامۆکان لە سێبەریدا ھەناسە بدەن.
کاتی دروێنە، کاتێکی زۆربە نرخە،نایابە، وەک کچە خزمەتکارێک کۆبکەوە، وەک شاژنێک بخۆ، کوڕم، بۆ ئەوەی وەک خزمەتکارێک کۆبکەیتەوە و وەک شاژنێک بخۆیت، ئەمەش پێویستە ببێت.
جنێودەر تەنھا ئازاری پێست دەدات، چاوچنوک دەیکوژێت.
کاتێک درۆزن ھاوار دەکات فرمێسکەکان دەگەنە جلەکانی، ئامۆژگاری بۆ خراپەکاران (؟)
قسەکردن بە خۆبەزلزانی وەک کوانە پیسە وایە، وەک شتێک وایە کە گەدە نەخۆش دەکات.
(یەک دێڕ ڕوون نییە)
وشەکانی نزاکانم پیت وفەڕ دەھێنێت، نوێژ ئاوی ساردە ، دڵ سارد دەکاتەوە، ئەوە جنێووسوکایەتی و قسەی گەمژانەیە کە سەرنجی کەسانی تر ڕادەکێشێت.
شوروپاک ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی دا ، شوروپاک کوڕی ئوبارا-توتو ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی (زیوسدرا) دا.
بەشی سێیەم (دێڕەکانی ١٤٦-٢٨٠):
لە قۆناغی سێیەمدا شوروپاک کوڕی ئوپارا -توتو ئەم ڕاسپاردانەی بە زیوسدرای کوڕی دا:
کوڕم با ئەم ڕاسپاردانەت پێ بدەم، پێویستە سەرنج بدەیت،(زیوسدرا) با من قسەیەکت پێ بدەم، ڕاسپاردەکانم پشتگوێ مەخە، لەکاتێکدا قسەت لەگەڵ دەکەم قسەکانم مەبڕە،
ڕاسپاردەکانم لە پیاوێکی پیرەوە بەنرخن کە دەبێت گوێڕایەڵی بکرێت.
ڕاسپاردەکانم بەنرخن ، لە پیاوێکی پیرەوەن دەبێت گوێڕایەڵی بکرێن:
کوڕی جووتیار تاڵان مەکە، چونکە بەنداو و سەنگەری بۆ دروست کردوویت.
ژنە داوێنپیسێک مەکڕن، ئەو دەمەیە گاز دەگرێت.
ئەو مێخزمەتکارە مەکڕن کە لە ماڵەوە منداڵی دەبێت، ئەوە ئەو گیایە یە، کە گەدە نەخۆش دەکات.
مرۆڤی ئازاد مەکڕن، خۆی لەپەنا دیوار دەشارێتەوە.
خزمەتکاری کۆشک مەکڕە، دەکەوێتە بنی بەرمیلەوە.
کۆیلەیەک لە شاخەوە، یان لە شوێنێکی بێگانە بھێنە.
کوڕەکەم، لە کاتی خۆرھەڵاتندا ئاوت بۆ تێدەکات و پێش تۆ دەڕوات (بۆ کار؟)
خێزانێکی نییە بچێتە لای.
شارێکی نییە بچێتە ئەوێ.
تا ئەوەی لە دەرگای ماڵ نەدات، ناتوانێت بچێتە ژوورەوە.
ناتوانێت…، ناتوانێت تەحەدای تۆ بکات.
کوڕەکەم بەرەو ڕۆژھەڵات مەڕۆ و ھەرکەسێک بەدوای زانیاری بۆتۆدەگەڕێت نابێت….
ناوی شوێنەکان لەسەر یەک دانراون، نابێت چیاکان لەسەر یەکتر کۆببنەوە.
کەناری ڕزگاری تەڕە, یەک خلیسکان دەتوانێت لێی بدات (و ھەموو شتێک کۆتایی دێت).
برای گەورە، لە ڕاستیدا وەک باوک وایە. خوشکی گەورە لە ڕاستیدا وەک دایک وایە.
بۆیە گوێ لە برا گەورەکەت بگرە وەک ئەوەی باوکت بێت و گوێ لە خوشکە گەورەکەت بگرە وەک ئەوەی دایکت بێت.
تەنھا بە چاوەکانت کار مەکە، تەنھا بە بەکارھێنانی دەمت سەروەت و سامانەکەت چەند ھێندە ناکەیت.
کەسی کەمتە رخەم ، وێرانەکانی بنەماڵەکەیەتی (؟).
پێویستی خواردن وات لێدەکات سەرکەویت بەسەر شاخەکاندا، تاپاک و بێگانە دەھێنێت.
لە کاتێکدا پێویستی بە خواردن وا لە خەڵکی تر دەکات لە شاخەکانەوە دابەزن.
شارۆچکەیەکی بچووک پاشاکەی بە سەرسوڕمانەوە تەیار دەکات(؟).
شارێکی گەورە ماڵێک ھەڵدەکۆڵێت (؟) کە پیلانگێڕی دەکات.
(پیاوە دەوڵەمەندەکە) باش خۆی تەیارکردووە، ھەژارەکە ھەموو جۆرە نەخۆشییەک بۆ دەوڵەمەندەکە دەگوازێتەوە.
پیاوی خێزاندار باش خۆی تەیارکردووە ، پیاوی بێ ھاوژین کۆمەڵێک پووش دەکاتە جێگاوتەختەکەی.
ئەوەی بیەوێت ماڵەکە وێران بکات دەچێتە پێشەوە و وێرانی دەکات.
(سۆمەرییەکان لە دەوروبەری ٣٨٠٠ پ.ز دەرکەوتوون. لە ٣٢٠٠ پ.ز نووسینی وێنەییان داھێنا،ڕاسپاردەکانی شرۆباک و نزا بۆ پەرسگەی –کیش، یەکەم دەقی ئەدەبییە لە مێژوودا، دەقێکی سۆمەرییە و لە دەوروبەری ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین نووسراوە.)
لە پێشەکی د.خەزعەڵ ماجیدی بۆ ڕاسپاردەکانی شروپاک- ھاتووە:
لە داستانی لافاوەکەی بابلدا ناوی (زێو-سیدرا)ی لەگەڵ ناوی (ئەتراحاسیس) ھاتووە وەک ھاوواتای پاڵەوانی لافاوەکەی بابلی (ئۆتۆناپیشتیم) کە لە داستانی گیلگامێشدا ئاماژەی پێکراوە ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەتراحاسیس ناوێکی دیکەیە، ڕەنگە ئەکەدی بێت، بۆ زیو-. سیدرا، لە کاتێکدا ئاتوناپشتیم وەرگێڕانێکی بابلییە بۆ ناوی سۆمەری زیو-سیدرا.
ناوی ئەتراحاسیس ئاماژەیە بۆ ژیری ودانایی وحیکمەت، بەو پێیەی مانای وشەیی (پڕ-ھەستیاری)ە، بە واتای (پڕ ژیری وپەندیاری) ھەموو ئەم سیفەتانە پشتگیری لە دەقی وپەندیاری- حیکمەت دەکەن کە ئێمە باسی دەکەین،شایانی ئاماژە پێکردنە (پڕ-ھەستیاری) لە ناوی (ئۆپرا – توتو)یشدا ھەیە، چونکە توتو ئاماژەیە، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، خوداوەندی توتو یان تحوت، خوداوەندی پەندیاری-حیکمەت،ئەوەی بە ڕەچەڵەک سۆمەرییە و بە ھەمان ناوەوە گوێزراوەتەوە و ڕووی لە میسر کردووە ( تحوت)، ئەوەیش ھاندەری گریمانەی بنەچەی سۆمەری بوونی شارستانیەتی میسرییە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، ئەمە جگە لەو بەڵگە زۆرانەی کە لە کتێبەکانماندا لەسەر ئەم بابەتە باسمان کرد.
دەقەکە وەک وتمان لە ڕێگەی بابەتی کردارییەوە داوای چاکە دەکات وەک: نابێت کێڵگەیێک بخەیتە سەر ڕێگای گشتی، چونکە خەڵک کاتێک تێدەپەڕن لەناوی دەبەن ،نابێت یاری بە ھەستی ئافرەتێکی شوودار بکەیت، چونکە ئەنجامەکەی مەترسیداردەبێت، یا رەخنە بگریت لە بیروڕای گشتی بە بوختان و جنێو و ھتد.
– بەشەکانی دەق، دەقەکە بەسەر سێ بەشدا دابەشکراوە:
١. بەشی یەکەم (لە دێڕەکانی ١-٧٥):
ھەریەک لە سێ بەشەکەی دەقەکە بە سەربەندێکی دووبارەبووەوە دەست پێدەکات ،بەخشینی وەسیەتنامەکان لەلایەن شروباکەوە بە کوڕەکەی ڕوون دەکاتەوە، وەک ئەوەی ئەمە لە سێ قۆناغدا ڕوویدابێت یان وەک ئەوەی لە سێ قۆناغدا نووسرابێت، بەڵام بەشی یەکەم بابەتەکە بە شێوازێکی گێڕانەوەیی باسی بابەتەکە دەکات، پێش دووبارەبوونەوەی سەربەندەکە ، وەک چۆن ئەو ڕۆژە کۆنانەی بیردەخاتەوە کە تێپەڕیون، و لە سەرەتای چیرۆکە میللییەکان دەچێت، کە بە ھەزاران ساڵ دوای ئەو ھاتووە و وەرگێڕانی وشەیی دەقەکە دەڵێت (لە ڕابردوودا… لەو ڕۆژە سەخت و دوورانەدا… ھتد)، کە ھاوتەریبە لەگەڵ وشە بەناوبانگەکەی (ھەبوو نەبوو.. . ڕۆژێک لە ڕۆژان… ھتد).
ڕێنوێنییەکانی بەشی یەکەم و سێیەم بە بوونی سەرسەختی ئامرازی قەدەغەکار (نەخێر) دەناسرێنەوە، ئەنجامدانی زۆرێک لە کارەکان کە دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن قەدەغە دەکات، لە زۆربەی ئەم ڕێنوێنیانە جەخت لەسەر وریایی و وردبینی دەکەنەوە لە دروست مامەڵەکردن لەگەڵ کاروبارەکانی ژیاندا.
بەشی دووەم (لە دێڕەکانی ٧٦-١٤٥):
شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم بەشە جیاوازە لە شێوازی دوو بەشەکەی تر و ھەرچەندە ھەندێک دێڕ نەماوە، ئەمەش کەمێک ماناکە دەشێوێنێت، بەڵام دەتوانین لە بەستێنی بابەتەکە بزانین کە ھۆشداری دیکە ھەیە پەیوەندی بە خواردنەوەی مەی ھەیە، نادادپەروەری لە پێدانی کرێی جێگەی قامیشین و نان، و ھۆشداری سەبارەت بە دوورکەوتنەوە لە چاوچنۆکی و بەڕێوەبردنی کۆشک و ماڵ بە لێزانی، و مامەڵەکردنی واقیعیانە لەگەڵ ژیاندا (ئاسمان دوورە، زەوی بەنرخترینە).
٣ . بەشی سێیەم (لە دێڕەکانی ١٤٦-٢٨٠):
جۆرێکی تری قەدەغەکردنە سەبارەت بە بەدەستھێنانی خزمەتکار وگەشتکردن و گوێگرتن لە خوشک و برا گەورەکان و ھاندانی ھاوسەرگیری و مامەڵەی خواپەرستانە لەگەڵ ئەوانی تردا بەدواداچوون بۆ قەدەغەکردنەکە دەکات و سروشتەکەی ڕوون دەکاتەوە.
شوروپاک کوڕی ئوبارا-توتو ئەم ڕاسپاردانەی بە کوڕەکەی (زیوسدرا) دا:
ھەرکەسێک ئارەزووی بەرزکردنەوەی پێگەی ماڵ بکات، لە بەرزکردنەوەیدا بەرەو پێشەوە دەڕوات.
بە دە ستوەرینان لەئەستۆی گایەکی زەبەلاح دەتوانیت لە ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، بە لە تەنیشت پیاوەکانی شارەکەتەوە ڕۆیشتن ،کوڕم دەتوانیت بەرز بیتەوە بۆ باڵا.
کاتێک کچێک لە گردەکانەوە بە کۆیلەیی دەھێنێت، چاکە و خراپە لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت. چاکە لە دەستاندایە، خراپیش لە دڵدایە، بۆیە مەھێڵە ئەوەی لە دڵدایە بەرەو خراپە بڕوات و لەگەڵیدا بێت، خراپە ژوورو کۆگایە….
(دوو دێڕ ڕوون نییە)
ئایا ڕووبار بەلەمی خراپە قووت دەدات؟ ئایا ئاوچیەکان لە بیابانەکاندا سەرگەردانن؟
دڵێکی خۆشەویستبار خەم دەشارێتەوە، دڵێکی ڕقدار خێزانێک لەناو دەبات.
بۆ ئەوەی دەسەڵاتت ھەبێت، ئەوەی دەتەوێت ھەتبێت ، تۆ زرێت ھێزی خوداوەندەکان بێت.
پێویستە لە ڕێزەوە دەست پێ بکەیت، پێویستە خۆبەزلنەزان بیت پێش ئەوەی بتوانیت بەھێز بیت.
ڕۆڵەکەم، کەواتە دەبێت بژیت و بمێنیت (بۆ ئەوەی ھەبیت) لە دژی خراپەکاران.
نابێت لە کاتی ئاھەنگدا ژن ھەڵبژێردرێت، لەناوەوە ساختەیە و لە دەرەوەش ساختە. زێڕی دەبەریدایە خوازراوەتەوە، کتانی لازوەردی دەبەریدایە خوازراوەتەوە (لە دێڕدا سڕانەوە ھەیە).
دوڕوگەوھەری دەبەریدایە خوازراوەتەوە ، جلکەکەی خوازراوەتەوە ، ئەو کەتانەی لەبەری دەکات خوازراوەتەوە ، لەگەڵ.. ھیچ شتێک (؟) بەراورد ناکرێت.
نابێت گا بکڕدرێت…، ئەو گا کە ئەڵقەی ھەیە (لە ملیدا) نابێت بکڕدرێت، لە شوێنی ئاژەڵەکاندا کونێک ھەیە.
ژنێکی متمانەپێکراو شایانی ماڵێکی باشە دا.
نابێت کەر لە کاتی دروێنەدا بکڕدرێت، چونکە لەگەڵ کەرێکی تردا (دروێنەکە) دەخوات.
کەرێک کە ئەڵقەیێکی لەمل کراوبێت، وەک پیاوێک وایە ئەڵقەیێکی لەمل کراوبێت.
کوڕەکەم…ژن بە موڵکی تایبەتیی خۆی ماڵەکە وێران دەکات.
کابرای سەرخۆش کێڵگەوێران دەکات.
ژنێک کە دزی دەکات وەک پلیکانە وایە (…) وەک مێش ماڵ بە ماڵ دەفڕێت.
سەرچاوەکان: تەھا باقر، پێشەکی مێژووی شارستانییەتە کۆنەکان، چاپی یەکەم، ل ٢٩٨_٢٩٩ .
وەرگێڕانی دەق بۆ عەرەبی (خزعل الماجدی)،شاعیرێکی خەڵکی عێراقە ، لە هۆڵەندا نیشتەجێیە