پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 10 2024
Home / بەشی مێژووی كورد / بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی

بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی

د. فەوزی ڕەشید،لە وتارێکیدا سەبارەت (جادوو و پێوارزانی لای مرۆڤی کۆن) دەنووسێت:

وه‌رگێرانی موحمه‌د وه‌سمان

مرۆ لە ھەوڵداندا بۆئەوەی لە ژیان وژینگە(کۆمەڵگە وسروشت و دیاردەکانی) بگات و بتوانێت ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکات,بەگشتی بە سێ شێوازی بیرکرنەوەدا تێپەڕبووە:

– بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی(السحروالعرافة)

-بیرکردنەوەی دینی .

بیرکردنەوەی زانستیی ئەزموونەکی.

بیروبۆچۆنەکانی سەبارەت دیاردەسروشتیی وکۆمەڵایەتییەکان و ژینگە, ھەمیشە لەگۆڕان و پەرەسەندن دابووین.

د. فەوزی ڕەشید،لە وتارێکیدا سەبارەت (جادوو و پێوارزانی لای مرۆڤی کۆن) دەنووسێت: جادووگەری و پێوارزانی (السحر والعرافة) ھەمیشە بەرھەمی درۆ وفڕوفێڵ نەبووە، بەڵکو زۆرجار پشتیان بە دەرکەوتە سروشتییەکان بەستووە، ھەروەک چۆن زانستی نوێ پشت بەو یاسا فیزیایی و نافیزیاییانە دەبەستێت کە ماددە لە سروشتدا کۆنتڕۆڵ دەکەن.

لێکۆڵینەوە لە مێژووی کۆن و لێکۆڵینەوە لەو باوەڕو کردارانەی کە ئەم مێژووە بەرھەمی ھێناوە، بێ گومان سەلماندوویەتی کە زۆربەی ئەو کردار و باوەڕانە لەسەر بنەمای زانستی دوور لە ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین درۆ وفڕوفێڵ دامەزراون،بەڵام ھۆکاری ئەوەی کە زۆربەی ئەم کردار و باوەڕانەی کردە درۆ وفڕوفێڵ لە ڕوانگەی ئێمەوە، گەشەسەندنی زانستییە، کە بەردەوام بەدوای دۆزینەوەی ئامرازی نوێدا دەگەڕێت، بۆئەوەی پارێزگاری و ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ مرۆڤ دابین بکات.

بۆیە دەرکەوتنی ھەر ئامرازێکی نوێ ئەو ئامرازەی پێش خۆی بەکارھاتووە لە پلەیەکی نزمتردا دادەنێت لە چاو ئامرازە نوێیەکە، و ھەمانشت بۆئامرازە کۆنترەکان. ھەر لەبەر ئەمەشە کە ئێستا ئامراز وشێوازە کۆنەکانی وەک جادوو و پێوارزانی بەلای ئێمەوە جۆرێکە لە درۆ وفڕوفێڵ.

بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ڕاستییە، ئاماژە بەوە دەکەین کە مرۆڤی زۆر دێرین ڕووبەڕووی چەندین مەترسی بووەتەوە ، بەردەوام ھەڕەشەیان لە بوونی کردووە، ھەر بۆیە ئەم مرۆیە لە قۆناغێکی زۆر زوەوە دەستی کردووە بە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ھێزی زیاتر ، جگە لە ھێزی خۆی، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ژیانی خۆیدا و بیپارێزێت لەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، مرۆڤی کۆن لە جادوودا ئەو ئامرازەی دۆزیەوە یارمەتی بدات لە ژیانیدا و بیپارێزێت لەوەی کە ھەڕەشەی لێدەکرد. بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کردەوەی جادوویی لەسەر بنەمای زانستی دوور لە درۆ وفڕوفێڵ دامەزرابوو، ئاماژە بەوە دەکەین کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر کردەوە جادووییەکان سەلماندوویانە، ئەم کردەوە جادووییانە لە بنەڕەتدا لەسەر دوو بنەمای بنەڕەتی دامەزراون:

یەکەمیان بنەمای ھۆکارە ھاوشێوەکانە، کەوا ئەنجامێکی ھاوشێوە بەرھەم دەھێنن، دووەمیان ئەوەیە کە ئەو شتانەی کە لە سەردەمێکدا پەیوەست بوون بە یەکترەوە سەرەڕای جیابوونەوەیان ، بەردەوامن لە کاریگەری دانان لەسەر یەکتر. دەتوانین بنەمای یەکەم بە “یاسای لێکچوون” و بنەمای دووەم بە “یاسای پەیوەندی” ،یا گەیاندن ناوببەین.

لەکاتی گەڕان بە دوای ئەو دیاردە سروشتیانەی وایکردووە مرۆڤ لە چوارچێوەیکردەوە جادووییەکەیدا ئەم دوو بنەما زانستییە بگرێتەبەر، بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤی کۆن لە کاتی گەڕان بەدوای نھێنی ژیان و مردندا، ئەو نھێنییەی کە ویستویەتی بۆ پاراستنی ژیانی خۆی بەکاریبھێنێت، زۆر بە ڕوونی تێبینی ئەوەی کردووە کە ئاژەڵەکان تەنھا ھاوشێوەکانیان دەبێت.بۆ نموونە کەروێشک تەنھا کەروێشکی دەبێت ، ئاسکیش تەنھا ئاسکیش تەنھا ئاسکی دەبێت. ھەروەھا تێبینی ئەوەی کردووە ، ئەمە ڕووەکەکانیش دەگرێتەوە. ئەگەر گەنم بچێنرێت جگە لە گەنم ھیچی تر نادات. جۆ تەنھا جۆ بەرھەم دەھێنێت و ئەمەش لە ئاژەڵ و ڕووەکی تردا ھەیە. ئەو دیاردانەی کە بەردەوام دەیبینین ئەوەیان بۆ پشتڕاست دەکردەوە کە ھۆکارە ھاوشێوەکان تەنیا ئەنجامێکی ھاوشێوە بەرھەم دەھێنن ،بۆیە خەیاڵی ئەوەچوو بوو کە ئەو نھێنییە سەرسوڕھێنەرەکەی ژیانی دۆزیوەتەوە و بەلاساییکردنەوەی ئەو نھێنییە بەو شتە دەگات کە بۆ خۆی ئاواتەخوازییەتی،لەبەر ئەمە بنەمای ھۆکارە ھاوشێوەکان ،ئەنجامە ھاوشێوەکان بەرھەم دەھێنن ، بووە تەوەری کردەوە جادووییەکانی.

نموونەیەکی کۆنی ئەمەش پرۆسەی ھاوسەرگیری پیرۆزە ، پێی دەوترێت ھاوسەرگیریی خوداوەندی، زاوا لەم ھاوسەرگیریەدا پاشا یان فەرمانڕەوایە و ڕۆڵی خوداوەندی پیت وفەڕ تەموز دەگێڕێت، بووک پێشگۆیەکی پلە بەرزە و ڕۆڵی مێخوداوەندی منداڵبوون ئینانا (عیشتار) دەگێڕێت.ئەوانەی ئەم کردەوەیەیان ئەنجام دەدا، پێیان وابوو کە بە لاسایی کردنەوەی ئەو پرۆسەیەی پێشتر باسمان کرد، دەتوانن بە ئەو ئامانج و ئەنجامانەی کە دەیانەوێت بگەن.

تا ئەوکاتەی پڕۆسەی زۆربوون لە بەرھەمھێنان و زیادبوونی ژمارەی ئاژەڵەکاندا جگە لە ڕێگەی پرۆسەی پیتاندنەوە نەبێت ڕوونادات ، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش پێویستە مرۆڤ، بۆ ئەوەی بتوانێت زۆروفرەیی بەدەستبھێنێت، سەرەتا پرۆسەی پیتاندن خۆی مسۆگەر بکات، دڵنیابوون لەوەی کە ئەم پرۆسەیە بە لاسایی کردنەوەی پرۆسەی ھاوسەرگیری پیرۆز بەدەست دێت، و بەو پێیەی مێینە بە تایبەتی ئەوە ھەڵگری ئەوەی لە ئەنجامی پرۆسەی پیتاندنەوە دێتەدی و دواتر لەدایک دەبێت، لە چاوی مرۆڤی کۆن، بووەتە توخمێکی گرنگی کاریگەر لەسەر زیادبوونی بەرھەمھێنان ،لەناو کردەوەجادووییەکان و ئەو کردەوانەی کە لێیانەوە پەرەی سەندووە.

یەکێک لەو بەڵگە تاڕادەیەک نوێیانە بۆ ئەمە ئەوەیە ،موژدەدەرێکی کاسۆلیکی کاتێک ڕەخنەی لە پاشایەکی ھیندییەکان (Red Indians) ((ئۆری-نوکو)) گرت کە ڕێگەی بە ژنەکانیان داوە تۆو لە کێڵگەکاندا بوةشيَنن لەکاتێکدا شیری منداڵەکانیان دەدا لە ژێر خۆری گەرمدا، ئەوان بە سەرسامییەوە وەڵامیان دایەوە : ((باوکە)) تۆ نازانیت ،تۆ لە ھیچ کام لەم شتانە تێناگەیت، بۆیە توڕەت دەکەن! بەڵام ئێوە بێ گومان دەزانن ئافرەتان توانای دووگیان بوون و منداڵبوونیان ھەیە، بە پێچەوانەی پیاوانەوە. کاتێک ژن تۆو دەچێنێت، یەک چڵی گەنمەشامی دوو سێ گرمت لەخۆدەگرێت و تۆوی( تۆکا) ئەوەندە بەرھەم دەھێنن کە دوو سێ سەبەتە پڕبکەنەوە، بەڵکو ھەموو شتێک بە ھەمان ڕێژە زۆر دەبێت. ھۆکارەکە تەنھا ئەوەیە کە ژنێک چۆن دەزانێت چۆن دووگیان بێت و منداڵی ببێت، ئاواش دەزانێت چۆن ئەو تۆوانەی دەیچێنێت، بەرھەمی ھەبێت و بەربگرێت. ئینجا با ژنەکە تۆ بچێنێت، چونکە ئێمەی پیاوان وەک ژنان باش ئەم بابەتانە نازانین”.

لەسەرئەم بنەمایەش ئەگەر ژن ئەم تایبەتمەندییە لەدەست بدات، واتە توانای منداڵبوون، ئەوا لە چاوی خەڵکدا دەگۆڕێت بۆ نیشانەی بەختی خراپ و وێرانکاری. ئەوەی پشتگیری ئەم باوەڕە دەکات ئەوەیە ، ھۆزی باگاندا لە ئۆگەندا پێیان وایە کە دەتوانرێت نەزۆکیی ژن دەگوازرێتەوە بۆ کشتوکاڵی مێردەکەی، بەجۆرێک کە دارەکان توانای بەرھەمھێنانیان نامێنێت، بۆیە دەستبەجێ لە ژنە نەزۆکەکە، بێ بەرھەمەکە جیا دەبوونەوە. ڕەفتاری ھیندییەکانی( ئۆری نوکو) و باوەڕی ھۆزی باگاندا سەبارەت بە ژنانی نەزۆکەوە، بەپێی تێگەیشتنی ئێستامان، وەک بیروباوەڕێکی سەرەتایی دەردەکەون، کەوا ھیچ پشکێکیان لە ڕاستی تێدا نییە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا لەخەیاڵەوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکو پشتیان بەستووە بە دیاردە سروشتییەکان، کە مرۆڤی کۆنی ناچار کردووە باوەڕ بەو بنەمایە بێنێت ،کەوا ھۆکارە ھاوشێوەکان ، ئەنجامێکی ھاوشێوەیان دەبێت.

سەبارەت بە دووەم پرەنسیپی جادوویی ، کە پێی دەوترێت یاسای گەیاندن، کە باس لەوە دەکات ئەو شتانەی لە سەردەمێکدا بە یەکترەوە گرێدراون، سەرەڕای ئەو دابڕانە کە لە نێوانیاندا لە کات و شوێندا ڕوودەدات، بەردەوامن لە کاریگەری لەسەر یەکتر، ئەوە، بێ گومان ، نەدەکرا لەسەر بنەمای فریودان یان درۆوفێڵ بێت، بەڵکو وەکو پێشینەکەی لەسەر بنەمای زانستی کۆنکرێتی دامەزراوە ، بۆ گفتوگۆکردن نین ، ئەو بناغانەی کە مرۆڤیان بە ئەم پرەنسیپە گەیاند ، ئەوەیە کە تۆوی ڕووەکەکان بەتایبەتی گەنم و جۆ ، لە بنەڕەتدا بەیەکەوە گرێدراون، و دوای جیاکردنەوەیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی تر، ئەگەر چێندران، بە ڕووەکێکی نوێ دەردەکەون کە لە ڕووەکە ڕەسەنەکە دەچێت بە ھەموو تایبەتمەندییەکانیەوە ، ھەمان شت بۆ ھێلکەی باڵندان و ئاژەڵە ھێلکەکەرەکانی تریش دەگونجێت.ئەگەر بە باشی مامەڵە لەگەڵ ڕووەک یان ئاژەڵە ھێلکەکەرەکان بکرێت، تۆو و ھێلکەیان لێ وەردەگرین، ئەگەر خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، ھیچیان لێ وەرناگرین، لەبەر ئەم ھۆکارە بۆمان دەردەکەوێت، کە کردەوە جادووییەکانی لەسەر دووەم بنەمای جادوو دامەزراون، بۆ مەبەستە جادووییەکانیان چەندان بەشی ئەو شتەی کە جادووەکەی بۆکراوە بەکاردەھێنن.

بنەمایەکی تری جادوویی ، کە دەتوانرێت بۆ دوو بنەمای پێشوو زیاد بکرێت، بنەمای جادووی ھاوسۆزییە(التعاطفي)،یا( التلبیثی Telepathy) دوورە سۆسەیی ،یا لەدوورەوەئاگا لەیەک بوون، کە لە بنەڕەتدا پەیوەستە بە توانای کەسێک بۆ کاریگەری کردنەسەر کەسێکی دیکە و شتێک کاریگەری کردنەسەر شتێکی دیکە، سەرەڕای دووری مەودای نێوانیان. بەھۆی ئەم بنەما جادووییەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ڕەفتار و کردەوەی دۆست و خزمان لە نێو ئەو گەلانەی کە ژیانیان بەندە بەکردەوە جادووییەکانیانەوە ، زۆرجار بە تایبەت لە بۆنە تایبەتەکاندا دەکەوێتە ژێر یاسا و ڕێسای وردەوە.

بەجۆرێک کە پشتگوێخستنی یان لادان لێی لەلایەن ھەر لایەنێکەوە دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە لایەنی بەرامبەری ،کە دوورە ولەوێ نییە ، ڕەنگە بابەتەکە بگاتە ئاستی مردنی یەکێک لە ئەندامەکانی. ئەمەش بە ڕوونی لەو حاڵەتە دەردەکەوێت، کۆمەڵێک پیاو،کە دەچنە دەرەوە بۆ ڕاوکردن یان دەچنە شەڕەوە، چاوەڕوانن کەسوکاریان لە گوندەکەدا ھەندێک کردار ئەنجام بدەن و خۆیان لە ھەندێکی دیکە بەدوور بگرن لە پێناو دڵنیابوون لە سەلامەتی ڕاوچیەکان یان جەنگاوەرانی دوور و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکەیاندا.

لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، ڕاوچیانی فیل پێیان وایە خیانەتکردنی ژنێک لە ھاوسەرە نائامادەکەی ھێزێکی گەورە بە فیلەکە دەبەخشێت ، وای لێدەکات بەسەر ئەو کەسەدا زاڵ بێت،کە بەدوایدا دەگەڕێت و دەیکوژێت ،یان لانیکەم بە سەختی برینداری دەکات. بۆیە ڕاوکەرەکەی ئەوێ ئەگەر گوێی لە ڕەفتاری خراپی ژنەکەی بوو، یەکسەر واز لە ڕاوکردن دەھێنێت و دەگەڕێتەوە گوندەکە.

ھیندییەکانی ماکسۆ لە بۆلیڤیا پێیان وابوو کە ئەگەر ژنێک لە کاتی ئامادە نەبوونی مێردەکەیدا ناپاکی لە مێردەکەی کرد، ئەوا مێردەکەی مار پێوەی دەدا، بۆیە ڕوودانی ڕووداوێکی لەو شێوەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ژنەکە بکەوێتە بەردەم سزادان، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا بێتاوان بێت یان تاوانبار.

نموونەیەکی دیکەی ئەم جۆرە جادووە ئەوەیە کە لەلایەن ھیندییەکانی (ھۆیت شولەوە )لە مەکسیک ئەنجامدراون، بە ڕێز و پیرۆزیێکی زۆرەوە سەیری جۆرێکی (ھەنجیرەکێویلەی ھیندی) دەکەن، کە دەبێتە ھۆی بێھۆش بوون بۆ ئەوانەی دەیخۆن. ئەم جۆرە ھەنجیرەکێویلە ە لەو ناوچەیەی کە تێیدا دەژین گەشە ناکات، بۆیە پیاوان ساڵانە دەچنە دەرەوەی ناوچەکەیان بۆ ھێنانی، بۆ ئەمەش گەشتێکی دوور و درێژ ئەنجام دەدەن ،کە چل و سێ ڕۆژی دەوێت.

لەم ماوەیەدا ژنان ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی مێردە کانیان کە لەگەشت دان ،بۆ نموونە خۆیان لە ڕۆیشتن بە خێرایی یان ڕاکردن دەپارێزن، لە کاتێکدا کە پیاوانیان لە گەشت دان ،زۆر ئەرکیش ئەنجام دەدەن ، یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بەو ھیوا و ئاواتانەی کە ئارەزووی دەکەن.

لە نێو ئەم کردارانەشدا پێویستیی پابەندبوونی ژنان بە داوێنپاکی و پاراستنی پاکیزەیی و شەرەفیان لە کاتێکدا پیاوانیان لە گەشت دان.

بەڵکو دەبێت خۆیان پاک بکەنەوە لە پیسی ئەو گوناھانەی کە لە ڕابردوودا کردوویانە، بۆ بەدیھێنانی ئەمەش، ژنەکان دوای چوار ڕۆژ لە گەشتیی پیاوان لەبەردەم ئاگردا کۆدەبنەوە، کە بە پێوەری سەرەوە بۆ ھەمووان دادەنرێت و ھەریەکەیان دان بە ناوی ھەموو ئەو پیاوانەدا دەنێت کە لە منداڵییەوە ئاشقیان بووە، بەبێ ئەوەی بەھیچ شێوەیەک ناوی ھیچ کەسێک لاببەن، بۆ ئەوەی پیاوەکان لە بەدەستھێنانی ڕووەکی ھەنجیرەکێویلە شکست نەھێنن.

بۆ ئەوەی ژن ناوی هەموو خۆشەویستەکانی بهێڵێتەوە، داوێکی درێژ ديَنيَت ، بۆ هەر خۆشەویستێک گرێیەکی ليَدةدات ،هەمیشە ئەم داوة دةثاريَزيَت ، ئەم داوەش لەگەڵ خۆی دەبات بۆ پەرستگا، لەبەردەم ئاگرەکەدا دەوەستێت و بة دەنگێکی بەرز ناوی ئەو پیاوانەی لەسەر ئەو داوةوە تۆماری کردوون یەک بە یەک ڕادەگەیەنێت ، دوای ئەوەی دانپێدانانەکەی تەواو دەکات داوەکە فڕێدەداتە ناو ئاگرەکەوە و کاتێک ئاگرەکە بە بڵێسەی درەوشاوەی خۆیەوە داوەکە دةسووتيَنيَت،ئةوا طوناهةكانى شۆردراونەتەوە، دواتر بە دڵنیابوونەوە شوێنەکە بەجێدەهێڵێت.

پیاوەکانیش لە شوێنی کۆکردنەوەی ڕووەکی ھەنجیرەکێویلە ھەمان کار دەکەن، تەنھا ئەوە نەبێت کە داوەکانیان لای سەرۆکی گروپەکە دادەنێن، ئەویش فڕێیان دەداتە ناو ئاگرەکە.

بنەمای جادووی ھاوسۆزی دەبێ پشتی بە دیاردەیەکی سروشتی وەک دوو بنەمای پێشوو بەستبێت. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمە، ئێمە دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە مرۆڤی مۆدێرن و زانستی مۆدێرن نکۆڵی لە بیرۆکەی کاریگەریی عەقڵەکان لە یەکتر ناکەن و ئێمە ئەم ئەگەرە بە دوورەسۆسە”تەلەپاتی” ناودەبەین، پێدەچێت مرۆڤی کۆن ھەستی بەم تواناییە کردبێت و لەسەر بنەمای ئەو جادووە ھاوسۆزییەکەی خۆی بەکارھێناوە.

پرسیاری گرنگ لەم بابەتەدا ئەوەیە: دوورەسۆسە -تەلەپاتی چییە و نهێنییەکەی چییە؟ دوورەسۆسە ، وەک وتمان توانی ئاوةزەکانە بۆ کاریگەری لەسەر یەکتری سەرەڕای دووری نێوانیان. بەکارهێنانی ئەم دیاردەیە لەلایەن مرۆڤی کۆنەوە لە پراکتیزە جادووییەکانیدا تەنها بەڵگەیەکی دڵنیایيە کە ئەم توانينە لە مرۆڤدا لە ڕابردوودا زۆر بەهێزتر بووە لە ئێستادا. تا زیاتر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو و قووڵاییەکانی بچینە ناو ڕابردووەوە، توانی دوورەسۆسەيى- تەلەپاتیکی مرۆڤەکان ڕوونتر دەبینینەوە.

ھۆکاری ئەوەی مرۆڤی کۆن خاوەنی ئەم توانینە بووە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زاوزێکردن و زۆربوونەوە ھەیە، واتە بەردەوامیی جۆرەکەی. بەم پێیە توانینی کاریگەری لەسەر ئاوەزەکان بەھێزتر و ڕوونترینە لە نێوان نێر و مێدا.

لەوانەیە ئەم ئەگەرە ڕوون نەبێت ئەگەر لە نێوان دوو کەسی یەک ڕەگەزدا بەکاربھێنرێت. ھۆکاری ئەوەی ئێمەی گەیاندە ئەم باوەڕە ئەوەیە کە زۆربەی ئەو ڕێوڕەسمە جادووییانەی کە لەسەر بنەمای جادووی ھاوسۆزی دامەزراون، پەیوەندییان بە لایەنی سۆزداری نێوان پیاو و ژن و ڕادەی پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکەیەوە ھەیە.

بۆیە ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان لەم جۆرە جادووەدا ھەبووە،جگە لەوەش توانای خۆڕسکیی و نا خۆڕسکیی مرۆ تەنیا ئامرازی پاراستنی خودی مرۆڤە لە پێناو مانەوەدا، کە ژن و پیاو و پرۆسەی زاوزێ لە نێویاندا دیارترین پێداویستییەکان پێکدەھێنێت.

پێوار:الرمز

پێوارەتی:الرمزیە (لیستەی زاراوەکانی فەلسەفەو ژیربێژی، ل ٤٤٩،گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد،ب ٤ ، ١٩٧٦)

د. فوزی رشید، السحر والعرافة لدی الانسان القدیم ،افاق عربیة ،مجلة فکریة شھریة عامة ،ژمارە(١)،ساڵی یازدەم،١\١\١٩٨٦

About دیدار عثمان

Check Also

جوگرافیای مێژووی ناوچەی «جیبال» جوگرافیای کوردستان لە سەرچاوە ئیسلامیەکاندا

 د. ئیسماعیل مەحموودی  روونکردنەوەی جوگرافیای مێژوویی  کوردستان ، پێویستی بە توێژینەوە لە سەر هەندێک لەو …