كورته‌یه‌ك له مێژووی ئێڵی مهلكیشی(مه‌له‌كشایی)
نووسینی: حوسێن بڵباس
ناسینی مێژووی هه‌ر نهتهوهێیك كاریگه‌رییه‌كی هه‌ر مه‌زنی هه‌یه له‌سه‌ر جوانترین ناسینی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری له ناو جڤاك و كومهڵگهدا. رێزدانان و یه‌كگرتوویی، بوێری، هاوده‌نگی، له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێڵ یان هۆزن، كه پابه‌ند بوون به‌م شتانه هه‌وێن و بنه‌مای هه‌ست و سۆز وبیری تیكۆشه‌رانه و ئینسانی ولێبردوویی ئه‌وانه له پێناو ناسنامه به‌خشین به ئه‌رك هه‌لوێست، خواست و پێویستیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له سه‌رتای مێژوو هه‌تاكوو ئێستا بووه.
ناسینی مێژوو و پێكهاته‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه و توێژینه‌وه له‌م ئاسته‌دا ده‌توانێت ببێته هۆی روون بونه‌وه‌ی تاكه‌كان و هه‌روه‌ها ئامرازێكی كاریگه‌ره بۆ نوێژندنهوه و په‌ره‌پێدانی مرۆڤ و چین و پێكهاته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه.
دوای مرۆڤ، بنه‌ماڵه، و خاندان و هۆز و ئێڵهكان به‌رچاوترین و سه‌ره‌كی ترین بناغه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن. جڤاكی كوردستان وه‌ك نه‌ته‌وه و كۆمهڵگایهكانی تر بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی له چه‌ند ئێڵ و هۆز دروست بووه.
یه‌كێك له‌و ئێڵه گه‌ورانه ئێڵی مهلكیشی(مه‌له‌كشایی)یه، كه به (بڵباس و چهشگزهك)یش، ناسراون، كه خۆی پێكدێت له چه‌ندین هۆزی مه‌زن و بچووك له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی گه‌وره.
هۆز و تیره‌كانی مهلكیشی له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان بڵاو بوونه‌ته‌وه و له هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك ناوی تیره‌كان جیاوازن له‌گه‌ڵ تیره‌كانی به‌شه‌كانی دیكه بۆ نموونه له باكوری كوردستان مه‌له‌كشایی له ده‌یان هۆز و تیره پێكهاتووه له‌وانه‌ش (ملان، مۆدهكی، شێخ حه‌سه‌نان، دهیسملو، شادی، زاخوری، ئیزلان، كاوی، قهرهچور، ئۆمه‌ران، بهرێزانلی، ئاتمه، هارون، بهكران، بالان، بهسنی، كۆچگیری، تۆژیك، ئه‌رسه‌لان، جانبهگان، تههسوان، ئهلیكان، به‌ختیاران، ده‌روێش جهمالان، شكاكان، كۆچان، حه‌یده‌ران، گه‌چان، بادلان، شێخ بازان، پیلڤانكان، كهچهلان، سوركیچان …..هتد
هه‌روه‌ها له رۆژئاوای كوردستان له‌م هۆزانه پێك دێت (كیتكان، ملان، شكاك، هسنی…..هتد
له رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان له‌چه‌ندین هۆز پێكهاتوه (ملان ، زاخوری، شكاك، دۆنار، كلوند، رسولوند، خلیلوند، دوسگه(سرایلوند)، خرزینوند، كناریوند، گروانی، نقی، خداداد، گلان، شكربهگ، حسین به‌گ، باوه‌ی پیر محمد، روسگه، قیتولی، عه‌لی نه‌زه‌ر، كازم به‌گ، كینیاینه(خۆشناو)، خمیس، شیرهمێر، گول گول، كلگه، كوگر، سیهگه، جمعه، ملگه، باولهگ(باولی) خیرشه، كوكی، دوقرسه، مهر(قیتول و خلف). هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوڕپێكراو هۆزی خزڵ له هۆزه‌كانی مهلهكشاییه. ئه‌م هۆزانه له شاری ئیلام دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو به‌ش گچی(گه‌چان) و چمزی(چمشگزهك).
ئه‌مانه ته‌نها ناوی به‌شێك له هۆزه‌كانی ئێڵی مه‌له‌كشایی بوو له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان.
مهلكیشییهكان ده‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر كوردانی هه‌زه‌بانی و له وچه‌ی پاشا و میرانی هه‌زه‌بانین و به كوردانی كورمانج ناسراون و بڵباسیشیان پێده‌گوترێت.
ئێڵی مهلكیشی له كوردستاندا خاونی ده‌وڵه‌ت و چه‌ندین میرنشین و حكومه‌تی خۆجه‌یی بووه، ده‌وڵتی مهلكیشی پایته‌خته‌كه‌ی قه‌ڵاو شاری (چمشگزهك) بووه، بۆیه زۆر جار ناوی به ده‌وڵتی جمشگزهك دێت. له سه‌رچاوه مێژوویه‌كاندا ناوی ده‌وڵه‌تی ملكیشی به‌م جۆره تۆمار كراوه (ملكیشی ، چمشگزك ، كوردستان) به‌ڵام ناوه دروسته‌كه‌ی ملكیشی یه و به كوردستان ناسراو بوو و چمشگزك ناوی پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
ئه‌م شانشینه ده‌كه‌وێته باشوری ئه‌رزینجان و باكوری دیاربكر سنوری شانشینی مهلكیشی سنورێكی فراوان بووه شاره‌كانی( ده‌رسیم، عربگیر، خربوت، موش، بینگول، به‌شێك له ئه‌لازێر، به‌شێك له دیاربكر، به‌شێك له ئه‌رزنجان، به‌شێك له ئه‌رزروم، به‌شێك له سیواس ….هتد له خۆی گرتبوو.
شانشینی ملكیشی شانشینێكی كۆنی كوردانی هه‌زه‌بانیه كه له پێش زایین هه‌ر به‌شێك بووه له هه‌زه‌بان(هیزولان) و له سه‌رده‌می پاشا ملكیشو هه‌زه‌بانی ئه‌م شانشینه 34 قه‌ڵا و 16 شار له ژێر قه‌ڵمڕۆی بووه.
پاشا ملكیشوو له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1045 زایینی فه‌رمانڕه‌وایی كردووه و نه‌وه‌ی پاشا ابوالهیجاء موسك كوڕی پاشا چهكۆی هه‌زه‌بانیه.
مهلهكشاییهكان نه‌وه‌ی بێگه‌ردی ههزبانییهكانن و به‌شێكی گرنگی هۆزه‌كانی بڵباسن. هه‌زه‌بانی خاون ده‌وڵه‌تێكی كوردی به‌هێز بوونه له كوردستان، ئه‌توانین بڵه‌ین له ده‌وڵه‌ته هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوردستان بوونه كه شاری هه‌ولێر پایته‌ختیان بووه، سنوری ده‌وڵه‌تی هه‌زه‌بانی ته‌واوی كوردستانی گه‌وره‌ی له خۆ گرتبوو.
ده‌وڵه‌تی مهلكیشی (كوردستان) ده‌وڵه‌تێكی هه‌زه‌بانی بووه یاخود ده‌توانین بڵه‌ین ئاخرین ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌زه‌بانی بووه.
میر شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی و ڤلادیمیر مینورسكی و ئه‌مین زه‌كی به‌گ، سه‌باره‌ت به ئێڵ و ده‌وڵه‌تی ملكیشی ده‌نووسن: مهلكیشییهكان به زۆری قهوغایی و حه‌شامه‌ت و دارایی، سه‌رتۆپی هۆزه‌كانی كوردستانن. له سه‌ده‌ی 7 و8 ك نزیكه‌ی هه‌زار ماڵێكیان له ریزی میرانی لای پادشای سه‌فه‌وی ئێران بوون، مهلكیشی هه‌میشه فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربه‌خۆ و خۆماڵییان به سه‌ره‌وه بووه و به‌رفراوانی وڵاته‌كه‌یان و زۆری حهشامهتهكهیان له ڕاده‌یه‌ك بووه كه هه‌موو كه‌سێك و ته‌نانه‌ت پادشایانی زه‌مان له ده‌فته‌ر و پسوله‌كانی دیواندا به وڵاته‌كه‌یان ده‌ڵێن كوردستان.
شه‌ره‌ف خان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت و پادشایانی زلهێزی وه‌ك جه‌نگیزخان و تیمور گورگان و شاهرۆخ میرزا و قهرهیوسفی توركمانیش ده‌ستیان بۆ نه‌بردوون و نه‌یانتوانیووه وڵاته‌كه‌یان زه‌وت بكه‌ن.
ده‌وڵه‌تی مهلكیشی بێجگه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان ڕۆڵێكی باڵایان هه‌بووه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی. پاشا بهاء ا‌لدین خلیل كوڕی پاشا مه‌لیك العادل محمد كوڕی پاشا مه‌لیك العادل ملكیشوو، له سه‌ركرده هه‌ره گه‌وره‌و باڵاكانی مه‌لیك عادل و مه‌لیك كامل ئه‌یووبی بووه هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌وای(جه‌زیره و حه‌ران و روها و شام و قاهیره بووه، وله هه‌مان كاتدا سوپاسالاری سوپای ئه‌یووبی بووه(قائد الجیوش المنصوره) و وه‌زیری دارایی‌ش بووه، و ڕۆڵێكی به‌رچاوی گێراوه له شه‌ڕی ئه‌یووبی و سه‌لجوقی.
هه‌روه‌ها میر عزالدین كوڕی پاشا مه‌لیك العادل محمد كوڕی پاشا ملكیشو، له سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌یووبی بووه و ماوه‌یه‌ك فه‌رمانڕه‌وای شام بووه.
میر ئه‌سعه‌د كوڕی پاشا مه‌لیك العادل محمد كوڕی پاشا ملكیشوو له میران و سه‌ركرده گرنكه‌كانی ئه‌یووبی بووه.
میر فخرالدین محمد كوڕی میر ئه‌سعه‌د كوڕی پاشا محمد كوڕی پاشا ملكیشوو، سوپاسالار و له میران و سه‌ركرده هه‌ره باڵاكانی مه‌لیك ناسر ئه‌یووبی بووه تا روخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی به ده‌ست مه‌مالیك و ڕازی نه‌بوو به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌مالیك، هه‌روه‌ها میری شاری (حه‌له‌ب)یش، بووه.
له میره هه‌ره گه‌وره وباڵاكانی سولتان سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی میر وه‌هسوزان كوڕی میر مه‌نسور كوڕی وه‌هسوزان كوڕی پاشا ملكیشوو، میرێكی گه‌وره و شاعرێكی به‌ناو بانگ بوو.
هه‌روه‌ها پاشا مه‌لیك العادل خالد مهلكیشی كوڕی پاشا بهاء ا‌لدین خلیل كوڕی پاشا محمد كوڕی پاشا ملكیشوو، پاشای ده‌وڵه‌تی مهلكیشی(كوردستان) بووه و له پاشا به‌هێزه‌كانی كوردستان بووه و ده‌وڵه‌تی مه‌ملوكی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كردووه و دانیان به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ناوه، هه‌روه‌ها كوڕه‌كانی میر ئه‌حمه‌د، میر مه‌حمود، میر جه‌لال، میر علا‌ء ا‌لدین عه‌لی، میر كه‌یقوباد، له‌و میرانه بوونه كه ناویان له كتێبی (صبح الأعشی)دا، هاتووه و ده‌وڵه‌تی مه‌ملوكی دانی پێداناون.
میر علا‌ء ا‌لدین علی كوڕی پاشا خالد مهلكیشی، فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی (خرت برت، خربوت) بووه و ده‌وڵه‌تی مه‌ملوكی دانیان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه و رێزێكی زۆریان لێ گرتووه و قلقشندی ئاماژه‌ی پێ كردووه.
پاشا كه‌یقوباد له دوای نه‌مانی باوكی بۆته پاشای ده‌وڵه‌تی مهلكیشی(كوردستان).
له دوای پاشا كه‌یقوباد كوڕه‌كه‌ی مه‌لیك العادل تاج ا‌لدین یه‌ڵمان مهلكیشی بۆته پاشای وڵات وله پاشا هه‌ره به‌هێزه‌كان بووه و سه‌رده‌می ئه‌و سه‌رده‌می پاشایان ته‌یمور له‌نگ مه‌غۆل و موتهههرتن پاشای ئه‌رزنجان بووه، پاشا تاج ا‌لدین وه‌ك باب و باپیرانی نازناوی الملك العادل (پاشای دادگه‌ر) بووه، كه یه‌كه‌م ئه‌كادیمیا و په‌یمانگا بۆ میرانی كوردی دامه‌زراند و ئه‌مڕۆش به مه‌دره‌سه‌ی (یه‌ڵمانی) ناسراوه.
پاشا تاج ا‌لدین مهلكیشی توانی بووی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری ببه‌ستێت به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌غۆل به سه‌ركردایه‌تی پاشا ته‌یمور له‌نگ(تیمور كوركان)، پاشا تاج ا‌لدین مهلكیشی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌غۆل به سه‌ركردایه‌تی ته‌یمور له‌نگ ده‌به‌ستن، ئه‌م رێككه‌وتنه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بووه كه ده‌وڵه‌تی مه‌غۆل دان به ده‌وڵه‌تی ملكیشی بنێت و رێز له سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته بگرێ و له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی ملكیشی ڕێز له ده‌وڵه‌تی مه‌غۆل بگرێ و رێگر نه‌بێت له هێرش كردنی مه‌غۆله‌كان بۆ سه‌ر عوسمانیه‌كان، چونكه كه ته‌یمور له‌نگ ئه‌و كاته‌ی هێرشی كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تانی (ئاق قوینلو و قهرهقینلو)، یوسف ڕه‌ش سه‌رۆكی قهرهقینلوهكان به‌دیل گرتبوو، ئه‌وجا له باشوری زێی فورات به‌ره‌و رۆژئاوا هه‌ڵكشا، به‌ڵام مهلهكشاییهكان رێگایان نه‌دا له‌شكری ته‌یموری مه‌غۆلی تێپه‌رێت و رێگه‌یان له مه‌غۆله‌كان گرتبوو و نه‌یانده‌هێشت له سنوره‌كانیان تێپه‌ڕن، بۆیه هاوپه‌یمانی به‌ستان له لایه‌ن ته‌یمور له‌نگ له‌گه‌ڵ كوردانی مه‌له‌كشایی زۆر گرنگ بوو بۆ مه‌غۆله‌كان.
كاتێك مهغولهكان ئه‌نادۆڵیان داگیر كرد پاشا هۆلاكۆ (په‌شموتای) كوڕی خۆی كردبووه والی(سیواس) و فه‌رمانی پێدا بوو كه هێرش بكاته سه‌ر شانشینی ملكیشی، په‌شموتای به سۆپای مه‌غۆل هێرشی كرده سه‌ر مهلكیشییهكان و له به‌رامبه‌ردا سۆپای مهلكیشی روبه‌رویان بوونه‌وه و له نزیك ناوچه‌ی (كهزهل كهلیسه) كه سه‌ر به ناوچه‌كانی مهلكیشی بوو شه‌رێكی خوێناوی روویدا و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ شهر له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام بوو، له كۆتاییدا سۆپای مه‌غۆل شكان و شازاده په‌شموتای كوڕی پاشا هۆلاكۆ هه‌ڵات.
له ساڵی 1328زایینی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌رزنجان كه سه‌ر به تۆركمانه ئاق قوینلوهكان بوو هێرشی ده‌كرده سه‌ر سنوری ده‌وڵه‌تی مهلكیشی بۆیه مهلكیشییهكان به سۆپایه‌كی تۆكمه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و ده‌یكوژن.
هه‌روه‌ها مهلكیشییهكان له‌گه‌ڵ ئیلخانییهكان جێگری مه‌غۆله‌كان و ئاق قوینلو توركمان شه‌رێكی زۆریان كردووه و توانیویانه خۆیان بپارێزن، یه‌كێك له‌و جه‌نگانه ده‌وڵه‌تی ملكیشی و ده‌وڵه‌تی زولقه دری بووه، شانشینی زولقه‌در له شانشینه‌كانی (ئه‌نادۆڵ) بووه و پایته‌خته‌كه‌ی شاری (بستان) بووه، سه‌ر به هه‌رێمی (مه‌رعه‌ش) له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی توركی سه‌لجووقی دامه‌زراوه و ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه ركابه‌ری عوسمانیه‌كانیان ده‌كرد.
ئه‌م جه‌نگه له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1450 زایینی رووی داوه، كاتێك پاشای وڵاتی زولقه‌در پاشا (سوله‌یمان كوڕی محه‌مه‌د زولقه‌دری) بریار ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر شانشینی ملكیشی كوردانی بڵباس. له‌و سه‌رده‌مه‌دا پاشای ده‌وڵه‌تی مهلكیشی پاشا (مه‌لیك العادل شێخ حه‌سه‌ن مهلكیشی كوڕی پاشا مه‌لیك العادل تاج ا‌لدین یه‌ڵمان كوڕی پاشا كه‌یقوباد مهلكیشی كوڕی پاشا خالد كوڕی پاشا بهاء ا‌لدین خه‌لیل كوڕی پاشا محمد كوڕی پاشا ملكیشوو نه‌وه‌ی پاشای مه‌زن ابو الهیجاء موسك كوڕی پاشا چهكۆی هه‌زه‌بانی له نه‌وه‌كانی پاشایانی هه‌زه‌بانی پاشا مهنوباز و ئێزه‌د و پاشا ئه‌ڤدی سه‌ر و پاشا یاشوبی هه‌زه‌بانی)یه، پاشا شێخ حه‌سه‌ن له‌م سات و كاته‌دا له‌شه‌ڕدابوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئاق قوینلو كه پاشاكه‌یان (ئۆزۆن حه‌سه‌ن ئاق قوینلو توركمان)بوو، زولقهدریهكان كه كێشه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ مهلهكشاییهكان له‌سه‌ر هه‌ردوو قه‌ڵای (كوئراك) و (وئراك) بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان به هه‌ل زانی بۆ هێرش كردنه سه‌ر مه‌له‌كشایی، چونكه پاشا حه‌سه‌ن مهلكیشی سه‌رقاڵی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سۆپای ئاق قوینلو بوو.
پاشا سوله‌یمانی زولقه‌دری به سوپایه‌كی (30) هه‌زار نه‌فه‌ری له توركمان هێرش ده‌كاته سه‌ر شانشینی مهلكیشی، پاشا شێخ حه‌سه‌ن مهلكیشی دوای ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ میر و سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانی بریار ده‌دات سۆپاكه‌ی بكاته دوو به‌ش به‌شێكیان به‌رده‌وامی به شه‌ڕكردن بده‌ن به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی (ئاق قوینلو) له ده‌شتی (سه‌فان) كه سنوری شانشینی مهلكیشی بووه له نزیك شاری (بینگول) و به‌شێكی دیكه‌ی سۆپاكه‌ی ڕوانه ده‌كات بۆ شه‌ڕ كردن به‌رامبه‌ر زولقهدریهكان، دوای پێنج ڕۆژ شه‌ڕ كردن سۆپای كوردانی مهلكیشی به‌سه‌ر توركمانه زولقهدریهكان زاڵ ده‌بن و خه‌راپیان به‌سه‌ر دێنن بۆیه پاشا سوله‌یمان زولقه‌دری پاشه‌كشه ده‌كات بۆ قه‌ڵای خه‌ربوت و كۆتایی به‌م شه‌ڕه دێت. له هه‌مان كاتدا ملكیشی سه‌ربازانی ئاق قوینلو ڕاوده‌نێت و شكه‌ستیان پێ دێنێت.
مه‌له‌كشایی له شه‌ڕی عوسمانی و سه‌فه‌وی ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا پشتگیری هه‌ر بهرهیێكی كردبا سه‌ركه‌ووتن بۆ ئه‌و ده‌بوو، له شه‌ڕی چاڵدێران مهلكیشی سه‌ره‌تا پشتگیری شائیسماعیلی سه‌فه‌وییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربازیدا یارمه‌تی شا بده‌ن قه‌ڵاتی كهماهیان(كهماخ) كه له قه‌ڵاكانی ملكیشی بوو، بۆ به‌جێ هێشت له باشوری ئه‌رزنجان تا بیكاته بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی به مه‌رجێ دان به سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵاته‌كه‌یان بنێ و له به‌رامبه‌ردا شا ئیسماعیل سه‌فه‌وی به‌شێكی زۆری (عیراقی عه‌جه‌می) به‌خشیه پاشا حاجی ڕۆسته‌م به‌گ مهلكیشی. به‌ڵام كاتێك پاشا حاجی رۆسته‌م له به‌ره‌ی سه‌فه‌وییه‌كان كشایه‌وه، عوسمانیه‌كان توانیان زۆر به ئاسانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن (باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م بابه‌ته نامه‌ی سوڵتان بایه‌زیدی دووه‌م عوسمانیه كه بۆ پاشا حاج رۆسته‌م به‌گی مهلكیشی ناردوویه‌تی كه داوای هاوكاری لێ ده‌كات و هه‌روه‌ها كتێبی شه‌ره‌فنامه‌یه).
سوڵتان سه‌لیم عوسمانی چه‌ند نامه‌یه‌ك بۆ پاشا رۆسته‌م ڕه‌وان ده‌كات و داوای لێ ده‌كات هاوكاری بكات و بكشێته‌وه له به‌ره‌ی شا ئیسماعیل، پاشا رۆسته‌م مهلكیشی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی له به‌ره‌ی شا ئیسماعیل كشایه‌وه له شه‌ڕی چاڵدێران. له دوای شه‌ڕی چاڵدێران عوسمانی بووه هاوپه‌یمانی مهلكیشییهكان به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراستبوو به‌رامبه‌ر به عوسمانی، له دوای ساڵی 1514ز، مهلكیشی بووه دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌فه‌وی و چه‌ندین جار شه‌ڕی سه‌فه‌وییان كردووه به ته‌نها. مهلكیشی به سه‌ركردایه‌تی پاشا پیر حوسێن دووه‌م مهلكیشی كه پێشتر هه‌ولێریان له سه‌فه‌وییه‌كان گرتبوو چه‌ندین جار چوون بۆ هاوكاری میر سه‌یید فه‌رمانڕه‌وای سۆران، و میر یوسف به‌گ میری وورمێ كه به غازی قران ناوبانگی ده‌ركرد بوو و هه‌روه‌ها بۆ لای ئیسكه‌نده‌ر به‌گ له برادۆست. له ڕاستیدا له‌م چه‌ند جه‌نگه‌دا خودی شا ئیسماعیل سه‌فه‌وی له‌گه‌ڵ سوپاكه‌یدا هات، و له هه‌موو خوله‌كان دۆڕابوو و گه‌ڕابووه‌وه دواوه.
مێژووی ئێل و ده‌وڵه‌تی مهلكیشی میژوویه‌كی كۆن و پڕه له سه‌ركه‌وتن و ئازایه‌تی ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێت به دور و درێژی ئاماژه به شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنانه‌ی مه‌له‌كشایی بكه‌ین له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، بێ گومان پیویستیمان به نووسینی كتێبێكه له چه‌ندین به‌رگ، بۆیه ئێمه لێره باسی پوخته‌یه‌ك له‌م مێژوو مه‌زنه‌مان كرد.
له ساڵی 1508 زایینی، كاتێك عیراقی عه‌جه‌م ده‌درێت به هۆزی مه‌له‌كشایی و كاتێك حاجی رۆسته‌م به نامه‌ردی له لایه‌ن سوڵتان سه‌لیم شه‌هید ده‌كرێت كوڕه‌كه‌ی پاشا پیر حوسێن دووه‌م كوڕێكی خۆی به ناوی عه‌لی به‌گ له‌گه‌ڵ به‌شێك له نه‌وه‌و خزم كه‌سی خۆی به‌جێ ده‌ێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی، مێژووی ئێڵی مه‌له‌كشایی له شاری ئیلام له‌م به‌رواره ده‌ست پێده‌كات كه ئاماژه‌مان پێدا. مه‌له‌كشایی له ئیلام(پشتكوه) هه‌ر له ساڵی 1508ز، فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه بوونه هه‌روه‌ها به‌شێكیان كه برارزای میر عه‌لی به‌گ باپیره‌ی به‌شێكی زۆری هۆزه‌كانی مه‌له‌كشایی ئیلامه، له ناوچه‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره وفیزڵابهیگی …هتد ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ئه‌م سێ برایه (میر دۆندار به‌گ ، میر فروخ به‌گ ، میر بابر به‌گ) نه‌وه‌ی پاشا پیر حوسێن به‌گی دووهه‌م.و به دۆناری ناسراون، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر مه‌له‌كشایی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ خوراسان كه به جمشگزهك ناسراون و بۆ زۆر شوێنی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن به‌ڵان لێره ناتوانین ئاماژه به هه‌موویان بكه‌ین.
مه‌له‌كشایی ئیلام له‌م هۆزانه پێك هاتووه (كلوند، رسولوند، خلیلوند، سرایلوند كه به دوسگه ش ناسراون، خرزینوند، كناریوند، گروانی، نقی، خداداد، گلان، شكربهگ، حسین به‌گ، باوه‌ی پیر محمد، روسگه، قیتولی، عه‌لی نه‌زه‌ر، كازم به‌گ، كینیاینه(خۆشناو)، خمیس، شیرهمێر، گول گول، كلگه، كوگر، سیهگه، جمعه، ملگه، باولهگ(باولی) خیرشه، كوكی، دوقرسه، مهر(قیتول و خلف). ئه‌م هۆزانه له شاری ئیلام دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو به‌ش گچی(گه‌چان) و چمزی(چمشگزهك). ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه تیره‌كانی (خمیس، نقی، روسگه، حسین، كازم، خداداد، شكربهگ) ئه‌م تیرانه پیان ده‌گوترێت (گرزالدینوند) ئه‌مانه نزیكه‌ی 280 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌كانی عیراق له ناوچه‌ی (گرزالدین) هاتونه‌ته مه‌له‌كشایی و باوكی خمیس و براكانی ناوی (جمیل)ناوێك بووه كه خۆیان ئێستا پێی ده‌ڵێن (شمیر)، رستم رفعتی له كتێبی(انساب شه‌ری و عشایری استان ایلام) ده‌ڵێت باوكیان ناوی (جمیل) بووه و له عه‌ره‌بی ده‌شتی عه‌باس بوونه، هه‌روه‌ها خودالێخۆشبێت (عباس عزیزیان) ده‌یگووت كه له عه‌ره‌بی هۆزی(ره‌بیعه‌ن)، هههروهها (عه‌باس عه‌زاوی) له كتێبه‌كه‌ی خۆی تیره‌ی خمیس و براكانی ده‌باته‌وه سه‌ر هۆزی (ره‌بیعه) عه‌ره‌ب، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست بێت له عه‌ره‌بی عیراقن له ناوچه‌ی (گرزالدین) و له ئێڵی ره‌بیعه و هۆزی (جومهیلاتن)، كه بۆ ماوه‌یه‌ك له زرباتیه بوونه دوای هاتونه‌ته مه‌له‌كشایی، ئه‌مڕۆش نه‌وه‌كانیان خۆیان به مه‌له‌كشایی ده‌زانن و له ناو هۆزه‌كانی دیكه‌ی مه‌له‌كشایی بڵاو بوونه‌ته‌وه.
ئێڵی مه‌له‌كشایی له شاری ئیلام هه‌میشه توانیویه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی، له سه‌رده‌می قاجاره‌كان ڕۆڵێكی باڵایان هه‌بووه له پارێزگاری له ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان كه هه‌میشه ده‌ست دریژیان ده‌كرده سه‌ر سنوره‌كانی ئێران به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیك بوون له مه‌له‌كشایی.
ئێڵی مه‌له‌كشایی ئێستا له ته‌واوی شاره‌كانی ئێران و عیراق و سوریا و توركیا و ده‌وڵه‌تانی دیكه بڵاو بوونه‌ته‌وه و له هه‌ر شوێنك بن شكۆی خۆیان پاراستووه.
- تاريخ ابن ابو الهيجاء.
2- النجوم الزاهرة.
3- صبح الاعشی.
4- السلوك لمعرفة دول الملوك ج ۱
5- مفرج الكروب في اخبار بني ايوب.
6- كنز الدرر و جامع الغرر، ج٤
7- ذيل مرأة الزمان.
8- عيون التواريخ المجلد۲۱، الصفحة ٤٦۷.
9- تاريخ دمشق، ابن القلانسي.
10 قلائد الجمان في فرائد شعراء هذا الزمان.
11- ملوك و رؤساء صنعوا التاريخ.
12- تاريخ اربل.
13- تاريخ الملك الظاهر.
14- دياربكرية، ابو بكر طهراني.
15- شرف نامه، شرف خاني بدليسي.
16- تاريخ الدول و الامارات الكردية في العهد الاسلامي،المجلد الثاني القسم الثاني،الفه باللغة الكردية،محمد امين زكي،نقله الى العربية وعلق عليه، الاستاذ محمد علي عوني،ص176-177).
17- هۆزەكانى كورد،نووسينى،ئى. جەى. ئار،هينرى فيڵد،وەرگێرانى و ئاماده كرندى،حسێن احمد جاف،ل59.
18- مێژووى كورد و كوردستان،شێخ محمد مەردوخى كوردستانى، وەرگێرانى،زانەر محمد.
19- اشمیت، رودیگر (ویراستار). راهنمای زبانهای ایرانی، جلد دوم. چاپ دوم، ترجمه آرمان بختیاری، حسن رضایی بیغآبادی و دیگران. تهران: انتشارات ققنوس، 1387، ص542-544.
20- رستم رفعتی. انساب شه‌ری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ آذین، 1386.ص 335.
21- كۆچى مێژوويى كورد بۆ خوراسان،بەشى يەكەم،كەليموڵڵاتەوەحودى، وەرگێرانى:عەدنان بەرزنجى.
22- دەرسيم له مێژووى كوردستاندا، د.نورى دەرسيمى،وەرگێرانى د.ئەحمەد فەتاح دزەيى،ل67-68-69-70-71-72-73-74-75-76-77-78-79-80-81-82-83-85-86-87-88-89-90-91-92-93-94-95-96-97.
23- اولیا‌ء چلبی. سیاحتنامه. ترجمه فاروق کیخسروی. جلد2، ارومیه: انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی، 1364، ص222.