د. فاخر عالی / زانكۆی سۆران به‌شی مێژوو
لەگەڵ دەست بەکاربوون و هاتنە سەر دەسەڵاتی، ئورخان غازی كوڕی عوسمان (1324 – 1362) بیری له دامەزراندنی سوپایەکی به‌هێز کردۆته‌وه، له سه‌ره‌تادا پێكهاته‌ی سوپا و هێزی عوسمانی له‌و توركانه پێكهاتبوو كه له ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵدا نیشته‌جێ ببوون، ئه‌و هێزه‌ش ته‌نها له كاتی شه‌ڕدا كۆده‌بوونه‌وه، بۆیه ئۆرخانی كوڕی عوسمان ئه‌وه‌ی به كه‌موكورتی زانیوه، ترسی له‌وه هه‌بووه كه هێزه‌كه‌ی په‌رته‌وازه بێت و گروپ و پێڕی تایبه‌ت له نێو خۆیاندا دروست بكه‌ن، به‌م هۆیه‌و فراوانخوازی زیاتری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بیری له‌وه كردۆته‌وه كه خه‌ڵكی دیكه بهێنێته ناو سوپایه‌كه‌ی تاكو ناوچه‌كانی به‌لقانی پێ ڕزگار بكات، دروستكردنی سوپایه‌كی پیاده‌ی سه‌ربازی جیاواز له ڕه‌گه‌زی توركه‌كانی به پێویست زانیوه، له هه‌مان كاتیش‌دا عه‌لائه‌دینی برا گه‌وره‌ی ئۆرخان هاوڕای ئه‌وان بووه‌و دروستكردنی سوپایه‌كه‌ی به پێویست زانیوه.
ئامانج له دروستكردنی ئه‌م سوپایه، درێژه‌دان بووه به كاری جیهادكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی به‌لقان و ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و دابینكردن و پێگه‌یاندنی فه‌رمانبه‌رو كادیری پێشكه‌وتووی ده‌وڵه‌ت و سوود وه‌رگرتن له توانا و لێهاتوویی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بوونه موسڵمان و دواتر ده‌گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
به‌م شێوه‌یه ئۆرخان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به ئامانجانه، ساڵی 1330، ده‌ستی به ڕێكاره‌كانی دروستكردنی سوپایه‌كه‌ی كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌و ڕێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌م سوپایه له‌سه‌رده‌می ئۆرخان غازی ده‌ستیان پێكردووه، به‌ڵام دامه‌زراندنی سوپایه‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ساڵی (1362)و له لایه‌ن سوڵتان موڕادی یه‌كه‌م (1362 – 1389) كه به (خوداوه‌ندیگار)یش ناوی ده‌هێنرێت دامه‌زراوه. له‌م ساڵه به دواوه، له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی (قه‌ره خه‌لیل جاندارلی) (1364 – 1387)، په‌ره به فراوانكردن و ڕێكخستنكاری و زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئینكشاری دراوه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له پله‌ی دادوه‌ری و قازی عه‌سكه‌ری شاری بورسه و چه‌ند مانگێك پله‌ی وه‌زیری له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا هه‌بووه، ڕۆڵێكی دیاری له به‌ره‌وپێشبردنی سوپای ئینكیشاریدا هه‌بووه، به‌م هۆیه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج و لاو به شێوه‌ی جیاواز و جۆراوجۆر له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندیان به سوپای ناوبراوه‌وه كردووه. پێكهاته‌ی ئه‌م سوپایه‌ی كه به ناوی سوپای ئینکشاری ناسراوه، لە پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵاو و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز دروستكراوه، به‌شێكیان ئه‌و كه‌سانه بوون کە لە جەنگەکاندا بە دیل ده‌گیران، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه بێ جێگه و لانه بوون و له شه‌ڕه‌كاندا بێ سه‌رپه‌رشتیار ماونه‌ته‌وه تێكه‌ڵ به‌م سوپایه كراون، به‌شێك له‌مانه منداڵه مه‌سیحییه‌كان بوونه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه باسكرا یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دروستكردنی ئه‌م سوپایه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام بووه، بۆیه هه‌موو ئه‌و كه‌س و منداڵانه‌ی تێكه‌ڵی ئه‌م سوپایه ده‌كران، په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاینییان پێدراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای جیهاد کردن له دژی بێزەنتیەکان و ڕزگارکردنی ناوچەکانی بەلقان گۆشكراون. جەنگاوەرەکانی ئەم سوپایە دوور له خێزانه‌كانیان بوونه‌و دایك و باوكیان نه‌بووه، هه‌روه‌ها به یاسای تایبه‌ت بۆیان نەبووه ژن بێنن و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه ببن. له دوای ئازادكردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی بیزه‌نتی و به‌لقان ژماره‌ی سوپایه‌كه زیاتر ده‌بوو، ئه‌و خێزانه كرستیانانهی كه منداڵی زۆریان هه‌بووه، یه‌كێك له منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی نێوان 9 – 15 ساڵیدا ده‌خرایه به‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌و دواتر ده‌بوونه به‌شێك له‌م سوپایه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی كه یه‌ك كوڕیان هه‌بووه لێیان وه‌رنه‌گیراوه، هه‌روه‌ها منداڵی ئه‌رسه‌دۆكس و جووه‌كان له‌م سوپایه وه‌رنه‌گیراون. ئه‌و منداڵانه‌ی كه وه‌رده‌گیران له ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵ ده‌خرانه به‌ر خوێندن و ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرا. 20% سوپایه‌كه له نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌رنه‌ڤوت و یۆنانی پێكهاتبوون، دوای فراوانبوونی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ت، له سه‌ده‌ی شازده‌دا ڕێژه‌ی سوپایه‌كه زیاتر بووه‌و نه‌ته‌وه‌ی دیكه هاتوونه‌ته ناو سوپایهكهو په‌روه‌رده‌ی سوپای یه‌نی چهریان وه‌رگرتووه. پاراستنی ئاین و به‌رگریكردن له سوڵتان و دەوڵەت، له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م سوپایه بووه، ته‌واوی ژیانیان بۆ ده‌وڵه‌ت ته‌رخانكردووه. له هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌م شێوه‌یه باسیان ده‌كرێت و ده‌ڵێن: قورئان كتێبی ده‌ستووریان بووه، سوڵتان باوكیان بووه، بنكه سه‌ربازییه‌كان ماڵیان بووه، جه‌نگیش پیشه‌یان بووه.
سه‌باره‌ت به ناوی سوپایه‌كه له سه‌ره‌تادا ناوی سوپای “یه‌نی چه‌ری” بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌كاندا باس ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی نزاكردن و پیرۆزكردنی سوپایه‌كه، سوڵتان سوپایهکەی بردۆته لای كه‌سایه‌تیه‌ك به‌ناوی (حاجی بەكتاش)، داوای لێکردووه کە نزا بۆ سوپایهکەی بکات، ئه‌ویش نزای پیرۆزی و سه‌لامه‌تی بۆ سوپایهکە ده‌كات و ناوی (یه‌نی چه‌ری)یان لێده‌نێت. به‌م هۆیه‌وه سوپایه‌كه ده‌بنه یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی به‌كتاشی و تا كۆتایی له ناوچوونیان پابه‌ندیان بۆ ئەم تەریقەتە هه‌بووه، بەهۆی گوێڕایەڵی و پابه‌ندی زۆریان بۆ ته‌ریقه‌ته‌كه، هەندێکجار بە سەربازە بەكتاشیەکان ناسێنراون، هەندێکجاریش پێیان به کوڕانی (حاجی بەكتاش) ناوزەند دەکران.
به‌م شێوه‌یه به تێپه‌ڕبوونی كات، له ژێر كاریگه‌ری و نه‌بوونی پیتی (چ) له زمانی عه‌ره‌بی گۆڕانكاری به‌سه‌ر ناوه‌كه داهاتووه، له یه‌نی چهرییهوه بووه به ناوی ئینكشاری. كۆی ئه‌م سیسته‌مه‌ی كه له دروستكردنی سوپای یه‌نی چه‌ری یاخود ئینكشارییه‌كان جێبه‌جێ كراوه، پێی ده‌گوترێت: سیسته‌می دهڤشرمه. ئەفسەرانی ئەم سوپایە نازناوی جۆراوجۆریان هەبووه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له چێشتخانەی سوڵتاندا كاریان ده‌كرد، لە دیارترین نازناوەکان: شۆربهچی باشی، کیشی باشی، سو ئاغاسی. ئەمانەو چەندین نازناوی دیكه کە وەکو پلەی سەربازی وابوون. هه‌روه‌ها یه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی سوپای ئینکشاری بە (ئوجا‌ق) ناودەبران، ئه‌وانه لە چوار جۆر تیپی سەربازی پێکهاتبوون، هەر یەک لەو تیپانە لە ژمارەیەک یەکە پێکهاتبوون، هه‌ر یه‌كێك له‌م تیپانه پێیان دەگوترا (ئۆرتە)، ژمارەی ئەو تیپانە لە ١٠0 – 150 كه‌س پێکهاتووه، ژمارەی ئۆرتەکانیش هەموویان وه‌ك یەک نەبووه، به پێی هه‌لومه‌رجی شوێنه‌كان دابه‌شكراون. هەر تیپەو لە شوێنێک نیشته‌جێ بوونه، به‌ڵام لەکاتی جەنگدا دەچوونە پاڵ یەک و لەژێر چه‌ند چادرێکی گەورەدا كۆده‌بوونه‌وه، هه‌ر یه‌كێك له‌م ئۆرتانه نیشانە و هێمای تایبه‌تی خۆی هەبووه، نیشانەکانی وەک: ماسی، کلیل و داڵ، لەسەر قۆڵ و قاچ، ئاڵا و چادرەکانیان به شێوه‌ی جیاواز نه‌خشێنراوه. ئەم شێوه هێمایانه دواتر بۆته نه‌ریتێكی سه‌ربازی و جه‌نگاوه‌ره‌كانی سوپای ئینکشاری پێ ناسراونه‌ته‌وه. سه‌ركرده‌ی سوپایه‌كه پێیان ده‌گوترا: “ئاغا”، ئه‌م سه‌ركرده‌یه دوو كاری سه‌ره‌كی هه‌بووه، یه‌كه‌میان: سه‌رۆكی هێزه‌كانی پایته‌خت بووه. دووه‌میشیان: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بووه.
دوای ئازادكردنی قوسته‌نتین، سه‌رۆكی سوپای ئینكشارییه‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌می پاراستنی موڵك و ئاسایشی ناوشار بووه، جگه له كۆشكی سوڵتانی، له ته‌واوی كاروباری شاره‌كه به‌رپرس بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی تایبه‌تی له پایته‌خت هه‌بووه، چه‌ند نووسینگهیهكیشیان له شاره‌كانی دیكه هه‌بووه. هه‌روه‌ها “سه‌گبان باشی”، جێگری سه‌رۆكی سوپای ئینكشاری بووه، له كاروبارهكاندا یارمه‌تی ده‌داو سه‌رۆكی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بووه، له كاتی جه‌نگیشدا سه‌ركردایه‌تی گشتی سوپای كردووه.
ئه‌م سوپایه چەند ئیمتیازاتێکیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێدراوه، یه‌كێك له‌و ئیمتیازاتانه: دەستگیر نەکردنیان و سزا نەدانیان بووه لە لایەن دەسەڵاتی مەدەنیەوە، هه‌ر تاوانێكیان كردبایه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی بۆیان نه‌بوو سزایان بدات، تەنها ئەفسەرانی سوپای ئینکشاری ئه‌و مافه‌یان پێدراوه، ئه‌وان ده‌یانتوانی سزای سەربازەکانیان بده‌ن، ئەو سزایانەی كه له كاتی ساغبوونه‌وه‌ی تاواندا جێبه‌جێ كراون، سزاكانی: داركاریكردن و زیندانی کردن، خەساندن و لەسێدارەدان بوونه. شایەنی باسە ئه‌م سوپایه له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ڕۆڵێکی باشی لە پاراستن و فراوانخوازی دەوڵەت هه‌بووه، بەڵام دواتر به‌هۆی ئەو ئیمتیاز و ده‌سه‌ڵاته سەربازییه به‌رفراوانه‌ی کە به سوپایه‌كه بەخشرابوو، کاریگەرییه‌كی ڕاسته‌خۆیان لەسەر بێ هێزكردن و شكستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بووه.
به‌م شێوه‌یه ئەگەر سوپایه‌كه ڕۆڵیان لە دروستكردن و به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا هه‌بووبێت، ئه‌وا لە سه‌ده‌كانی كۆتایی و سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ڕۆڵێكی خراپیان لە بێ هێزکردندا بینیوه. عوسمانییەکان دوای ئەوەی لە ناوچەکانی ئەنادۆڵ نیشتەجێ بوون، بەرە بەرە میرنشینەکانیان بەرەوپێش دەچوون و به‌هێز بوونه، ئاراسته‌ی جوڵانه‌وه‌كانی عوسمانی، به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی گەورە هه‌نگاویان ده‌نا، بێگومان ئەوەی له‌م باره‌یه‌وه زۆر یارمەتیدەر بووه، ئەم گۆرانکاری و فراوانخوازییانه بووه كه له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئینکیشاری ئه‌نجامدراون، ئه‌م سوپایه ڕۆڵێکی کاراو گرنگی له چه‌سپاندنی سیاسه‌ت و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تدا بینیوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ایرینا بیتروسیان، الانكشاریون فی الامبراطوریة العثمانیة، مركز جمعهة الماجد للثقافة والتراث، دبی، 2006.
- احمد محمود علو السامرائي و محمدحمزة حسين الدليمي، الانكشارية ودورهم في الدولة العثمانية حتى سنة 1826، مجلة التربية والعلم، المجلد (17)، العدد (2)، 2010.
- https://islamansiklopedisi.org.tr/yeniceri 5/1/2024