Home / مێژووی ئیسلام / تێکەڵەی دین و فەلسەفە ، ژیان و عەولەمە “هەگبەی پڕ زانستی زانای گەورەی اسلام “ابن رشید

تێکەڵەی دین و فەلسەفە ، ژیان و عەولەمە “هەگبەی پڕ زانستی زانای گەورەی اسلام “ابن رشید

ئەستەم نیە بتوانی هەمەجۆری عیلم و ئەدەب و فەلسەفە کۆ بکەیتەوە لە پانتایی فکرێکدا کە لە سەرەتاکانی ژیانیەوە خۆی تەسلیم بە خولقێنەری ئەرز و ئاسمان کردوە ، مرۆڤێک کە دانایی خەتم کردوە لە سەدەکانی ناوەڕاست و دوور لە هەر تەکنەلۆجی و یارمەتی دەرێک توانیبێتی زۆریک لە زانستی سەردەم بکۆڵێتەوەو شرۆڤەبکات .
کورتەیەک دەربارەی ابن رشید :
ابن رشید یەکێکە لە فەیلەسوفە اسلامە بەناوبانگەکانی سەدەی ناوەڕاست ، کە بەڕەگەز ئەندەلوسی بووە ، ناوبراو جێدەستێکی گەورەو دیاری هەیە لە بوارەکانی (گەردون ناسی ، پزیشکی ، فیزیایی ، یاسا ، سیاسەت ، ئەدەب ، زمان زانی و جوگرافی و میکانیکی ، و شرۆڤەکردیان بەشێوازێکی فەلسەفەیی)
شوناس:
سەرەڕای گەڕان بەدوای ژیاننامەی زێڕینی ئەم زانایە کەمینەیەکمان دەست ئەکەوێت ، هەرچیشمان دەست بکەوێت ژیانی زانستیەتی نەک تایبەتی ، ناوی تەواوی “ابو الولید ی حەفدە (بەگزادەیە)کوڕی احمد بن رشیـد لەدایک بوە لە شاری (قصربە) ی اندلوس لە ۱٤ ی نیسانی ۱۱۲٦ ی زاینی لە بنەماڵەیەکی پابەند بە ئاینی اسلامی کە تالیب بە یاسا و سیاسەت و ڕامیاری بوون لە سەردەمانێکدا کە حوکمی بنەماڵەیی و زۆرداری دادوەر بووە لە سەرەتا ساڵەکانی منداڵی خۆی دا مەیل و ئارەزووی بۆ بەدەست خستن و دۆزینەوەی مەعریفەت هەبوە لە بوارە جیا جیاکاندا کە ئەمەش بوە بە سەرەتایەکی گرنگ بۆ ئەزموونەکانی لە پانتایی بابەتە زانستیەکان لەسەرەتاشەوە دەستی بە خوێندن کردوە لەسەر دەستی باشترینی مامۆستایانی لەبابەتە جیاوازەکانی ئاینزانی و احادیس (گێڕانەوەکان) هەتاوەکو زانستی زمانەوانی و یاسا وەهەروەها زانستی پزیشکی خوێندوە لە ژێر دەستی مامۆستا و سەرپەرشتکاری تورک “ابو یعقوب ابن هاروون الطرجیلی”
لێهاتویی و دەسکەوت و ژیانی زانستی ئەم زانایە :
ئەم بیرمەندە یەکەمین پێشەکانی خۆی وەکو دادوەر وەرگیراوە لە دادگای “ابوو یعقوب یوسف” دیارە کەوا هەڵقوڵانی زانست کەمێک زەحمەت دەبێ گەر مرۆڤانی خاوەن فکر و بیرکردنەوە ، داڵدەدەر و پشتگیریان نەبێت بەڵام خۆشبەختانە پادشای ئەوسای ئەو ناوچەیە چاودێر و پاڵپشتی زانست و مەعریفەت بوە ، جێی سەرنجە پزیشکی تایبەتی بنەماڵەی شا “ابن زهور” ، هەستی بە چوستی ئەم پیاوە گەوریە کردوەو داڵدەی داوەو خستویەتیە ئەستۆو ژێر باڵی خۆی بۆ زیاتر پەرەدان بە تواناکانی و خزمەت کردن وادەگێڕنەوە کەوا ئەم زانا گەورەیە لەژێر فکر و کاریگەری فەیلەسوف “ابن باجە” بوو وە هەر لە کۆشکی ” ابو یعقوب ” بوو کاتێک یەکەمین پەرتوکی نوسی دەربارەی شیکردنەوەی بیرۆکە و “بیرمەندیەکانی زانای بەناوبانگی اغریقی “ارستۆ وە هەروەها ناوی بەرزی زیاتر دەرکەوت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کتێێک بەناوی “الکیلیات فی الطب” واتا “لێهاتویی پزیشکی” وە بەردەوامی دا بە خوێندن لە فەلسەفە جیاوازەکاندا ، لەهەمانکاتیشدا پەرەی دەدا بە قوتابخانە فەلسەفی و ڕێبازە زانستیەکەی خۆی کە بە قوتابخانەی رشیدیة ناسرابوو لەسالی ۱۱٦۰ ی زاینی دامەزرا لە ناوچەی دابڕاوی ئەوسا (ٳشبیلە) کە ناوچەی سێڤڵی ئێستا دەکات لە باکوری اسپانیا وە جێی سەرنجە بە درێژایی ژیانی لە چەندین دادگا کاری کردوە و پێگەی دامەزراوی هەبوە کردەو و دۆزینەوەکانی ئەم زانایە ، لە بابەتێک و دوان نەبوو ، تیشکی بەربڵاوی داناییەکەی بەر زۆرێک لە زانستە جیاوازەکانی سەردەم کەوتبوو ، شیکردنەوەکانی سەدان لاپەڕەی تێدەپەڕاند لە بوارە جیاوازەکاندا لە بابەتی زانستی ئایین ناسی اسلامی و پزیشکی و یاسا و زمان ناسی و ڕێزمان ، وە باقی کارەکانی بریتیبوون لە شیکردنەوەی کردە و بۆچونە زانستیەکانی دوو زانای گەورە ، ارستۆ و ئەفڵاتون دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگێڕانی فەلسەفەی ئەرستۆ ، دەستی کرد بە نوسینەوەی بۆچونە فەلسەفیە تایبەتیەکانی خۆی لەکۆمەڵێک بابەتی گشتگیردا و بە زیاد کردنیان بۆ کۆمەڵێک لە ئەدەبیاتی فەلسەفی وەکو کتێبی (فصل المقال في ما بين الحكمة والشريعة من اتصال) و پەرتوکی ( “الكشف عن المناهج العديلة) بەرفراوانی و قوڵی مەعریفەی ئەم عالمە لەئاستێک دا بوو بتوانێت دەست وەربداتە بابەتەگەورەو ئەساسیەکانی زانستی فیزیا ، کە هەستا بە دووبارە پناسەکردنەوەی هێز کە پێی وابوو (هێز تێکڕای ئیشی بەڕێکراوە لەسەر تەنێک بۆ گۆڕینی شوێن یاخود جوڵەکەی لە ناوەندێکی دیاریکراودا ، بێگومان بە تێپەڕبوونی کاتێکی خایەنراو) ، وە هەروەها ڕوونی کردەوە کە (پێکهاتەی پەلکەزێڕینە بریتیە لە شکانەوەی ڕووناکی ) شکانەوەی ڕوناکیش ئەو بیر و ڕایە نەبوو کە زۆرێک لەسەری بوون و بڕوای وابوو کە ئەبێت بە یەکەمین بەربژێر بۆ بیردۆزی بارنەگۆڕین ، لە زانستی فیزیا ئەمە سەرەڕای هەزاران کتێب کە کۆکردنەوەی داناییەکەین لە بواری لێهاتوویی پزیشکیدا بەناوبانگترینی کارەکانی شیکردناوەی بیردۆزەکانی ارستۆی فەیلەسوفی اغریقی بوو کە شیکردنەوەی دێڕ بەدێڕی و دۆزینەوە و پیشاندانی لێکچونکان لەنێوان باواڕ و عەقیدەی اسلامی و بیر و ڕاکانی ارستۆ ، و سێ دەیە لە ژیانی خۆی دا بەو شیکردنەوانەو داڕشتنەوەی دووبارەیان لەژێرناوی (ابن رشد ۸۳۱۸) ، بەڵام کاتێک نەیتوانی کار بە بیردۆزی ارستۆ بکات لە بواری سیاسەتدا ، دەستی کرد بە گۆڕینی سەرچاوەکەی و شیکردنوەی بیرمەندیەکانی افلاتوون ، وهاوڕا بوو لەسەر زۆریک لە شیرکردنەوەکانی ئەو زانایە دەربارەی هەڵسەنگاندنی دەقە ئەدەبیەکان و دادگەری نێوان ژن و پیاو جیا لە بابەتە زانستیەکان ئەم زانایە بەدرێژایی ژیانی لێکۆڵەری یاسایی بووە و پەیڕەوی کاری ئانی پیرۆزی اسلام بوە ، هەزاران کتێبی دەربارەی بابەتە جیاوازەکان هەیە لەو ڕوانگەیەوە وەک شاکاری (بدایة المجتهد و نهایة المقتصد) لە فقهی اسلامی کە پێشی دەوترێت (التمهید الفقهي المتمیز) قوتابخانە ئەساسیەکەی ابن ڕشید بۆ فەلسەفە بریتیە لە گوزارشتێکی گشگیر کە پێی وایەفەلسەفەو دین هەردووک دوو پێداویستی بەڕێوەبردنی ژیانی مرۆڤن سەرەڕای جیاوازی مانایان ، بەڵام هەمیشە دوو وشەی هاوئاهەنگن کە هەمان خاڵی یەکگرتنیان هەیە ، و بیروڕای وابوە پێویستە دین (بێگومان ئاینی پیرۆزی و اسلام) ببێت بە پرانسیپ و ڕێبازی خەڵک و کۆمەڵگە ،و بە چەسپانی ئەوە ئەوسا ماباقی فەلسەفە ئەیانگرێتە خۆ ، هەڵبەت ئەو کەسانەی ئەهلی فکر و بیرکردنەوەن و گەڕان بەدووای مەعریفەتدا بە ڕێگایەکی زانیوە بۆ ڕزگاری مرۆڤ لە گومڕایی و سستی.
کارداناوەکان بەرامبەر بە ابن رشد :
بێگومان ئاسان نیە هەڵقوڵانی حکمەت لەناوجەرگەی جەهالەت و نەزانیا ، و هەمیشە زانین و مەعرفەت بارێکی گران بوە لەسەر شانی هەڵگران و پەیڕەوکارانی پەو پێیەی زۆربەی خەڵکی بە ئێستاشەوە شتانێکی تازەیان پێ قبوڵ ناکرێت ، چجا گەر زانا و لێکۆڵەر و کەسایەتیەکی دیاریش بێت ، لەژیانی خۆیدا ئەم دانایە توشی گیرو گرفت و ڕێگری زۆر بۆتەوە تەنانەت هەستاون بە سوتاندنی پەڕاوە زانستیەکانی لەلایەن خولەفا و دادگەرانی ئەوسای ئەندەلوس ، و کارەکانیان قەدەغە کرد لەناوچەکانی “مراکش” ی ئەوسا کە مەغربی ئێستا دەکا ، لە نێوان ساڵانی ۱۱۹٥ بۆ ۱۱۹۷ بەڵام ئەمە وای کرد سور تر بێت لەسەر بیرو بۆچونەکەی دەربارەی ئاین و فەلسەفە بەمانایەکی تر ئاین و مەعریفەت ، کە پێویستە هەماهەنگ و هەوێنی یەکدی بن جیا لەوانەش لە ئاستی خۆیدا ڕکابەری ڕەت کردۆتەوەو و بە ڕێز و تەقدیرەوە کاری کردوە لەسەر ژمارەیەک لە بەناوبانگەکانی ئەوسا وەکو “دانتی” و “جیمس جۆیس ” کە ئەوەش ڕوانگەیەکی ترە بۆ ڕوانین لە ژیان و کەسایەتی و هەڵوێستە و پاکی ئەم زانایە جـێـمـاوە :
زانـایـان هەرگیز نامرن.. گەرچی وەفاتی ئەم زانایە لە 15 کانونی یەکەمی ساڵی ۱۱۹۸ بوە لە ناوچەی “مراکش” مەغریبی ئێستا بەڵام بوونی خۆی وەکو مەرجەعیەت و سەرچاوە و نمونەیەکی گەورەی زانای اسلامی لە مێژودا جێ هێشت تەنانەت ئەم شانازییە لەدوای مردنی خۆیشی بوو بە خاوەن چەندین نازناوی گەورە و کرایە دروشم بۆ تەوەرەو بابەتی گەلێک گەورەی وەکو “نازناوی ابن رشد بۆ ئازادی بیر و ڕا ” وە بیردۆز و کردەکانی کاریگەری بەرچاوی بەجێهێشت لەسەر خەڵکی گەرجی لە ئاین و بیرو ڕای تریشدا بوبن هاوشێوەی ئاینی مەسیحی و جولەکە و کەسایەتی وەکو “تۆم الاکوینی و موسی بن میمون ” گەرچی زۆرێکیش بەرامبەری نەرێنی بوبێتن بەڵام ئەوەی کەوا ماوەتەوە ئەدەب و مەعریفەی ئەو زانایەن کەتا سەدەکانی ۱٦ زاڵ بوون بەسەر هەموو بیردۆز و مەعریفەیەکی تردا ، وە ئێستاش مەرجەعیەت و سەرچاوەیەکی گرنگی زانکۆ گەورەکانی ئەوروپایە . جێی باسە ژیاننامەی زێڕینی ئەم زانایە کرا بە فیلمێکی سینەمایی پڕ بینەر لەسەر دەستی دەرهێنەری بەناوبانگی میسڕی “یوسف شاهین بن عنوان” لەساڵی ۱۹۹۷ لەوڵاتی میسڕ بەناوبانگ ترین وتەکانی زانای گەورە ابن رشد:
{گەڕان بەدوای ڕاستیەکان ڕێزدارترین پیشەیە ، و دانایی بەندایەتیە بۆ پەروەردگار } {گەورەترین دووژمنی ئاینی اسلام ، بیرکردنەوەی نەزانانەی خەڵکیە لەسەری } {ڕیش حەکیم و فەیلەسوف دروست ناکات} {کەسانێک کە مانای بێدەنگی نازانن ، دەمەقاڵێ دەکەن } {دادگەری ئەوەیە چەنێک ئامادەی بۆ مووناقەشەو گفتوگۆ لەگەڵ ڕکابەرەکەتدا ، ئەوەندەش ئامادەبی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نەفسی خۆتدا }
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە و دوبارە داڕشتنەوەی: ( سایە احمد محمدڕشید)
سەرچاوە :

www.arageek.com

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …