نووسەر
هه‌روه‌ك زانراوه داهێنانی چاپخانه‌وكاری رۆژنامه‌گه‌ری له ولاَتانی صین‌و ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه، وه‌ك به‌رهه‌می چاپخانه‌ش یه‌كه‌مین گۆڤاری هه‌فتانه لهولاَتی فه‌ره‌نسا ساڵی 1561بلاَوكراوهتهوه.
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ئیشوكاری چاپخانه به‌به‌راوردی ولاتانی ئه‌وروپا درهنگكهوتوینودواكهوتوبوین، وه‌ك هه‌ر ولایه‌تێكی ژێر دهسهلاَتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌كاری رۆژنامه‌گه‌ری چه‌ندین سه‌ده دواكه‌وتووی ولاَتانی ئه‌وروپاین، ئه‌وه‌ی ئاشكاریه چاپخانهوچاپ ئامێرێكی گرنگی وه‌رچه‌رخێنه‌ری دنیای رۆشنبیریوزانستو زانیاری به‌رده‌وامی سه‌رده‌می پێشووترو ئێستاشه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانللی زیاتر بایه‌خ بهدهستنوسو نوسینهوهدراوه،تاوه‌كو به‌كارهێنانی ئامێری چاپ. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بایه‌خدانی زیاتر به‌هونه‌ری نوسینه‌وه‌و جوانكاری‌و رازاندنه‌وه‌ی كاغه‌زو خه‌تخۆشی.
كه خهتخۆشیو نوسینه‌وه وه‌ك كاری هونه‌ری سه‌یركراوه‌و چه‌ندین كه‌س وه‌كو پیشه له‌وبواره‌دا كاریانكردووه‌و نوسهرهوهو خه‌تخۆش بوون.
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ نووسینه‌كانی”ریچ”كه له گه‌شته‌كه‌ی ساڵی1820 له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌و ده‌لێت: “تاكو ئێستا چاپخانه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌لیان له ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، بهلاَم هه‌ندێك كتێبی به‌كه‌ڵكیان چاپكردووه، ئه‌گه‌ر چی كه‌س نایانكڕێت، به‌ڵكو ئه‌وكه‌سانه‌شی ده‌ستیان ئه‌كه‌وێت نایخوێننه‌وه، تاقه به‌رهه‌مێكیش كهچاپكرابێتو قۆسترابێته‌وه هه‌ر فه‌رهه‌نگ بووه.
هه‌ر له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی “عباس میرزا” ئێستا له ته‌ورێز خه‌ریكی دامه‌زراندنی چاپخانهیهكه… تۆبڵێی ئه‌م چاپخانه‌یه‌ی ئێران كه‌ڵك بهئێرانیهكان بگه‌ێنێت؟ وه‌ك توركه‌كان؟. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌رچه‌نده به‌هێزو پێشكهوتووخوازیشبێت، به‌زه‌برو زهنگوزۆرهملیورهنجی تاكه‌كه‌سیی پێش ناكه‌وێت”.
ئهوبهڵگهیه ئاماژه‌یه بۆ مێژووی دامه‌زراندنی چاپ له‌ولاتی عوسمانلیو صهفهویو نه‌بونی بازاڕی كتێب‌و كلتوری نه‌خوێندنه‌وه.
له‌به‌ر گرنگی باسه‌كه‌مان لێره‌دا حه‌زم كرد به‌كورتی له‌سه‌ر چاپخانه‌كانی ناوچه‌كه بدوێم وه‌كو تێگهیشتنو به‌رچاو رونی له‌بارودۆخی هاتنه ئارای چاپخانه له عیراق‌و كوردستان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌مه‌زراندنی چاپخانه له‌عێراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی. یه‌كه‌مین چاپخانه له كازمیهی به‌غدا دانراوه له‌ساڵی1821 هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كتیبی (دوحهة الوزراء في تأریخ وقائع الزوراء) پێ چاپ كراوه.
بهلاَم له‌ساڵی 1859 له موصل چاپخانه‌یه‌كی ته‌واو دامه‌زراوه، بهلاَم ئه‌م چاپخانانه به‌رده‌وام نه‌بوون له چاپكردن‌و كاری بلاَوكردنهوه، به‌هۆی خراپی باری داریی خاوه‌ن چاپخانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌روی مادیه‌وه زه‌ره‌رو زیانیان كردووه له‌م پیشه‌یه به‌هۆی ههژاریو كه‌می داهاتی خه‌ڵكی‌و هه‌روه‌ها رانه‌هاتنی خه‌ڵكی له‌سه‌ر كڕینی كتێب. واتهكاری كتێبفرۆشی بازاڕی نه‌بووه. واته كلتوری كتیب كڕین نه‌بووه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له‌لایه‌نی كۆمهلاَیهتی، سیاسی “دهسهلاَت”، رۆشنبیری، ئابووری… كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌مجۆره ئیش‌و كارانه.
له ساڵی1869 “مدحت پاشا” چاپخانه‌یه‌كی داناوه به ناوی (الولایه) كه رۆژنامه‌ی (الزوراو)ی زمانحاڵی ده‌وڵه‌تی بلاَوكردۆتهوه به زمانی توركی‌و عه‌ره‌بی، وه‌كو شێوازی كاركردن ئه‌م چاپخانه‌یه به هه‌ڵم كاریكردووه.
پاشان له بصرهو موصل چاپخانه‌ی تر بنیات نراوه، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه له سالانی نێوان جه‌نگی جیهانی یهكهمو دووه‌م دامه‌زراندنی چاپخانه‌و پیشه‌ی چاپ پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دیووه.
كاتێك میجرسۆن “ئێلی بانستهرسۆن” به پله‌ی راوێژكاری سیاسی “شێخ مه‌حمود” له‌ساڵی (1919) هاتۆته سلێمانی، چاپخانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئیشوكاری ئیداری‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تایبه‌ته‌ی خۆی هه‌یبووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میجه‌رسۆن ئهزموونوشارهزایی هه‌بووه له‌بواری چاپكردن‌و كاری رۆژنامه‌گه‌ری، پێشئه‌وه‌ی سۆن بێته سلێمانی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ “شوكری فه‌زلی” رۆژنامه‌ی “تێگه‌یشتنی راستی”یان ده‌ركردووه.
میجه‌رسۆن حاكمی سیاسی سلیمانی بووه‌و له‌ساڵی1920 ئه‌و چاپخانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌وه به چاپخانه‌ی حكومه‌ت له سلێمانی ناوبراوه. هه‌وڵیداوه چه‌ند كه‌سێك فێری كاری چاپخانه بكات، وه‌كو “مه‌جید شیخ عارف، ئه‌دیب عه‌زیز، محه‌مه‌د زوهدی” فێركردووه كاریان له‌گه‌ڵ كردووه له چاپخانه‌كه‌دا.
وه‌ك بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت سلیمانی له‌پاش 100 ساڵ له‌دوای به‌غداد چاپخانه دامه‌زراوه، ئه‌ویش ئینگلیزه‌كان چاپخانه‌یان هێناوه. ئه‌و چاپخانهیهش ئینگلیزه‌كان ماوه‌یەكی زۆرتر پێش ئه‌وه‌ی بیهێنه سلیمانی له شوێنی تری وه‌ك به‌سره كاریان پیكردووه.
له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به چاپخانه‌كان هه‌وڵئه‌ده‌م به‌كورتی ئیش‌و كاركانیان ئاشكرا بكه‌م واته بهرهەمی چاپكراو له‌و چاپخانانه، كه بۆ كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی نیوان چاپخانه وه‌كو ئامێر‌و به‌رهه‌می چاپخانه، كه بلاوكراوه‌و چاپكراوه‌كانه وه‌كو په‌یامی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته یه‌كه‌م چاپخانه ئینگلیزه‌كان هێناویانه‌و به قۆناغی یه‌كه‌می كاری چاپ‌و بلاوكردنه‌وه دائه‌نرێت، له‌سه‌ر كاری میری‌و حوكمی ئه‌ژمار ده‌كرێ، پاشان حكومه‌تی مه‌لیك مه‌حمود، پاشان قۆناغی دووه‌م له‌م پیشه‌و ئیشوكاره له‌سه‌رده‌ستی خه‌ڵكی خۆی بووه.
واته هه‌وڵی تاكه كه‌سیه‌و حه‌زو خولیا‌و تێگهیشتنو په‌یامی خودی بووه بۆ ئیشپێكردنی چاپخانه‌و به‌رهه‌می بلاوكراوه. له‌كاتێكدا ئاماژه به چاپخانه‌كان ده‌كه‌م ناوی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كان ده‌هێنین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه پهیامو ئامانجیان هه‌بووه، به‌شداربوون له نه‌خشی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی ئه‌م شاره, چونكه خۆیان وه‌كو پیره‌میردو قه‌فتان خۆیان كه‌سی رۆشنبیر‌و نوسه‌رو خه‌مخۆر بوون. ئه‌م كه‌سانه دوای سوودو قازانجی مادی نه‌كه‌وتون له رێگه‌ی دانانی چاپخانه‌و ئه‌و جۆره ئیش‌و پیشه‌یه.
وه‌كو به‌رهه‌می رۆشنبیری ئه‌م چاپخانه‌یه ئاماژه ده‌كه‌ین به‌و بلاَوكراوانهی كه به‌م چاپخانه‌یه كراوه له بارودۆخی سیاسی‌و ئیداره‌ی جیاواز له سلیمانی.
ئه‌م رۆژنامه‌یه هه‌فتانه بووه واته ژماره‌ی”1″ له رۆژی29 ی نیسانی ساڵی 1920 بلاَوكراوهتهوه له سلێمانی. پاشان هه‌ر به‌و چاپخانه‌یه (بانگی كوردستان) چاپكراوه كه ههفتانامهیهكی زمانحاڵی جه‌معیه‌تی كوردستان بووه، پاشان بۆته زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، خاوه‌نی ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی “مستافا پاشای یامولكی” بووه، ژماره”1″ له رۆژی 2ئابی ساڵی 1922 بلاَوكراوهتهوهو دوا ژماره‌شی”14″ بووه له 8/3/1923 ده‌رچووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆكراوه له بلاَوكردنهوهیدا “ههفتهنامهیهكی زانستی كۆمهلاَیهتی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ” بووه. كه به‌هه‌ر سێ زمانی كوردی‌و توركی‌و فارسی به‌رهه‌می تیدا نوسراوه‌و له شه‌ش لاپهڕەدا بلاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رپه‌رشتی نوسینی كراوه له‌لایه‌ن “عه‌لی كه‌مال‌و شێخ نوری شێخ صالح” بۆ به‌شی كوردی‌و فارسی، بۆ به‌شی نوسینی توركی “ره‌فیق حیلمی” سه‌رپه‌رشتی كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار به‌م چاپخانه‌یه كتێب چاپكراوه وه‌كو”دیوانی مه‌حوی” كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌زۆربه‌ی ژماره‌كانی “پێشكوتن”دا بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی بۆ كراوه، ئاماژه كراوه به‌وه‌ی كه له‌لای “رهوفه فه‌نی عه‌تار” ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پاشان كتیبێكی وه‌رگێڕاوی “ترجمهی” زیوهره فه‌نی معلیمی مكتب نمونه سعادت چاپكراوه به‌ناونیشانی “رساله دینیه” له‌و كاته‌دا نرخه‌كه‌ی دیاریكراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه “قیمه‌تی هه‌ر دانه‌یه‌كی هه‌شت ئانه‌یه”.
به هۆكاری ئه‌م چاپخانه‌یه كۆمه‌ڵێك شاعیر‌و نوسه‌رو رۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه له ده‌وری چاپخانه‌كه كۆبونه‌ته‌وه‌و بابه‌تیان نوسیوه‌و زۆرجاریش میجرسۆن یارمه‌تی مادی داون‌و خهلاَتی كردوون‌و پاداشتی كردون له‌سه‌ر نوسینه‌كانیان.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م چاپخانه‌یه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلیمانی فێری پیشه‌و ئیشوكاری چاپخانهبن.
پاشان سه‌رله‌نوێ هه‌ر به‌هه‌مان چاپخانه له حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مهحمودو شۆڕشی شێخ مه‌حمود له سالاَنی 1922-1924.ئیشوكاری چاپ‌و نوسین‌و بلاوكراوه‌و رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و قۆناغه‌شی پێكراوه.
ژماره”1″ بانگی كوردستان له‌رۆژی 2/9/1922 ده‌رچووه، دواژماره‌ی له 8/6/1923 بلاوكراوه‌ته‌وه. له‌م رۆژنامه‌یه‌دا وتار شیعر نوسراوه له‌سه‌ر گرنگی”ماكینه‌ی چاپ”.
حكومه‌ته‌كه‌ی شیخ مهحمودو خه‌ڵكی له‌گرنگی چاپخانه گهشتوونو له‌به‌ر كۆنی ئه‌و چاپخانه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندا هه‌بووه كه ئیشوكاری وه‌كو پیویست نه‌بووه، هه‌وڵیانداوه‌و به پێویستیان زانیووه كه ئامێری تازه‌ی چاپ پهیداكهنو بیكڕن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بینین له ژماره”6″ی رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان ناوی ئه‌و كهسایاتیانه دهباتو ئاماژه‌كراوه به‌وه‌ی كه باربۆو پیتاكو كۆمه‌كیان كۆكردۆته‌وه بۆ كرێنی “ماكینه‌ی چاپ”.
“رۆژی كوردستان” رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ئه‌ده‌بی كۆمه‌لایه‌تی بووه به‌شێوه‌ی هه‌فتانه بلاوكراوه‌ته‌وه، زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شیخ مه‌حمود بووه، ژماره‌ی یه‌كه‌می له 15 تشرینی دووه‌می 1922 تاوه‌كو 3ئایاری 1923 ته‌نها 15 ژماره‌ی چاپكراوه. به قه‌باره‌ی 32سم*20 سم. به‌رپرسی هه‌فته‌نامه‌كه “عبدالواحد نوری‌و عه‌لی كه‌مال باپیر” بوون.
ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه گرنگی داوه به بانگه‌شه‌و ئامانج‌و رونكردنه‌وه‌كانی حوكمداری شیخ مهحمودو جوڵانه‌وه‌ی ئازادی خوازی كوردی‌و بلاَوكردنهوهی هه‌واڵه‌كانی ولاَتانی ده‌وروبه‌رو وه‌ستانه‌وه دژی ره‌گه‌زپه‌رستی, بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌و فێربوون‌و خوینده‌واری وه‌كو بنه‌مای پیشكه‌وتنی كورد له‌پێناوی دروستكردنی شارستانیه‌ت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ژماره 8ی ساڵی یه‌كه‌می له‌كانونی دووه‌می 1923 ئه‌م رۆژنامه‌یه‌و ژماره‌كانی تری وه‌كو “10،13،14″ ئاماژه به‌وه‌كراوه كه پاره كۆكراوه‌ته‌وه‌و”پیتاكو باربۆ” كراوه بۆ كڕینی چاپخانه‌و هێنانی بۆ سلێمانی.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مهحمودو ئینگلیزه‌كان تیكچوو نه‌ماو سلیمانی بۆمبا‌باران كرا له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی ئینگلیز له‌رۆژی 3 ئازاری 1923, به‌م هۆكاره شێخ مه‌حمود باره‌گای له ئه‌شكه‌وتی “جاسه‌نه” له‌ناوچه‌ی سورداش دانا‌و ئه‌م چاپخانهیهشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوو سێ ژماره‌ی رۆژنامه‌ی “بانگی حه‌ق” بڵاوكرده‌وه له‌و ئه‌شكه‌وته كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی گرنگیوبایهخی خۆی هه‌یه.
ژماره یه‌كی بانگی حه‌ق له‌رۆژی 28 ئازار بلاَوكراوهتهوهو دوا ژماره سێی له12 نیسانی 1923 بلاَوكراوهتهوه، ئه‌وه‌ی جیگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ژماره یه‌ك ودوو “شیخ مه‌حمود” خۆی بابه‌تی نوسیووه‌و بلاویكردۆته‌وه.
پاشان رۆژنامه‌ی “ئومێدی ئیستقلال” یه‌كه‌م ژماره‌ی له رۆژی 20/9/1923 چاپكراوه.”ئومیدی ئیستقلال” له‌وماوه‌یه‌دا ده‌رچووه‌كه ئینگلیزه‌كان له‌شاردا نهماونوكابینهی سێیه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دروستبووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه مامۆستا ئه‌حمه‌د خواجه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه لهچاككردنهوهو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی چاپخانهكهو ده‌رچونو بلاَوكردنهوهی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه كهبابهتی سیاسی‌و كۆمهلاَیهتیو ئه‌ده‌بی بلاَوكردۆتهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م بلاَوكراوهیه وه‌كو زمانحاڵی فه‌رمی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه.
یه‌كه‌م ژماره‌ی له 2/9/1923 ده‌رچووه تا وه‌كو15/5/1924 كه 25 ژماره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رنوسه‌رو به‌رپرسی رۆژنامه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، له ژماره”1-3″ی مامۆستا ئه‌حمه‌د خواجه، له ژماره”4ـ13″ی مامۆستا ره‌فیق حیلمی‌و له ژماره”14ـ16ی مامۆستا حوسین نازم، له ژماره”17ـ25″ی بلاَوكراوهكه ناوی كه‌سیانی به‌و پله‌و ناونیشانه له‌سه‌ر نه نوسراوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرس بووه له كاری پیشهییو هونه‌ری چاپخانه‌كه “محمد زوهدی” بووه بۆ رێزلێنان‌و پێزانینی ئهركو ماندوبونه‌كه‌ی كاتێ كه یه‌كه‌م ژماره‌ی چاپكردووه شیخ مه‌حمود 150 روپیه‌ی خهلاَت كردوهوهو موچه‌ی مانگانه‌ی100 روپیه‌ی بۆ بڕاندۆته‌وه، ئه‌م كه‌سه له‌كاتی نه‌مانی دهسهلاَتی شیخ مهحمودو هاتنی ئینگلیزه‌كان چوه بۆ توركیا‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
حهفتهنامهیهكی سیاسی ئابوری ئه‌ده‌بی كۆمهلاَیهتی بووه‌و نوسین له‌م حه‌فته‌نامه‌یه به زمانی كوردی بووه، له‌چوارچێوه‌ی 4 لاپه‌ڕه‌دا.
هه‌ندێك كاری مه‌زنی نادیار له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌م چاپخانه‌یه كراوه وه‌كو دروستكردنی “پول”ه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی شیخ مه‌حمود كه ئه‌م پوله به‌نرخی جیاوازی وه‌كو”یه‌ك عانهیی،هه‌شت عانهییو یه‌ك روپێی”و ره‌نگی جیاوازی وه‌ك سه‌وز دروستكراوه‌و نوسینی”حكومه‌تی جنوبی كوردستان”ی له‌سه‌ربووه، له‌جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی “رسوماتی”حكومی به‌كارهاتووه، وه‌ك ده‌ڵێن “شێخ له‌تیفی سه‌عاتچی” كڵێشهكهی دروستكردووه. هه‌روه‌ها ئه‌م چاپخانه‌یه رۆڵی هه‌بووه له چاپكردنی مستنداتوسجلی پێویستی حوكمداری.
پاشان ئه‌م چاپخانه‌یه هێنراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و ئهوراقو كاری حكومه‌تی پێ چاپكراوه، وه‌كو كلیشهی تۆماری دادگاوشارهوانی. واته زیاتر هه‌فته‌نامه‌و سندو پسوله‌یان پێ چاپكردووه، بهلاَم تاكو ئه‌م رۆژگاره جگه له‌وه‌ی ئاماژهمانكرد له‌و دوو كتێبه كاری چاپكردنی كتێبی تر تاكو ئێستا نه‌زانراوه كرابێت.
ئه‌مه‌ش جێگه‌ی بایهخو گرنگی خۆی هه‌یه له‌بواری رۆشنبیری‌و كاری رۆژنامهگهریو چاپخانه تاكو مانگی ئایاری ساڵی 1924. كه دوابه‌دوای ئه‌و رۆژگاره جۆرێكی تر‌و مۆدیلیكی تری كاری رۆژنامهگهریو نوسین‌و چاپخانه هاتۆته ئاراوه له‌م شاره‌دا. واته ئه‌م چاپخانه‌یه له سلێمانی رۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می ئینگلیز “پێشكه‌وتن”و رۆژنامه‌كانی زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی پێ چاپكراوه “بانگ كوردستان، رۆژی كوردستان” پاشان له ئه‌شكه‌وتی جاسهنە “ئومێدی ئیستقلال”ی پێ چاپكراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م ئه‌شكه‌وته سه‌ربه شارۆچكه‌ی سورداشه ئێستا نزیك رێگه‌ی سه‌ره‌كی دوكان بۆ سلیمانیه‌و پشت ئه‌شكه‌وته‌كه ناوچه‌یه‌كی سه‌خته‌و ئه‌شكه‌وتێكی فراوانه‌و چهمو ئاوێكی له‌به‌رده‌مدایه.
رۆژێكیان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ برای به‌ریزم كاك عه‌باس عبد الرزاق له‌سه‌ر یادی رۆژنامەگهری كوردی وتم با له ئهشكهتی جاسانه بكرێته‌وه ئه‌ویش وتی بیرت هێنامه‌وه له پێشمه‌رگایه‌تیدا زۆر له‌و ئه‌شكه‌وته ماومه‌ته‌وه زۆرجار بیرم له‌وه كردۆته‌وه كاری شانۆگه‌ری تیادابكرێت. پاشان له‌سه‌ر داواكاری به‌ریوه‌به‌رێتی رۆشنبیری‌و هونه‌ر كاك “عباس عبدالرزاق” ریگهوبانهكهی بۆ قیرتاوكراو له ئێستادا زیاتر ناسێنراوه.
پاشان هه‌ر به‌م چاپخانه‌یه به‌ناوی چاپخانه‌ی حكومه‌ت رۆژنامه‌ی “ژیانه‌وه” له ژماره یه‌كه‌میه‌وه تاكو ژماره”10″ی پێچاپكراوهو پاشان به‌ناوی چاپخانه‌ی شاره‌وانی له ژماره”11″ تاكو ژماره”56″ به‌ناوی چاپخانه‌ی شاره‌وانیه‌وه چاپكراوه.
هه‌ر له‌م رۆژنامه‌ی ژیانهوهیهدا ئاماژه بهكۆنیو بێكهڵكیو سواوی پیته‌كانی چاپخانه‌كه كراوه‌و هه‌وڵی چاككردنی دراوه.
له ژماره‌ی رۆژی 4ی شوباتی ساڵی1926 هه‌فتانامه‌ی”ژیان” ئاماژهدهكات به: “مطبعه ژیان مستعدو حازره بو طبعی همو نوعه جداولو اوراق حكومتیو همو نوعه اوراق تجاریو سری كاغزو زهرفو سائره له‌سر طرازی تازه‌و بدقت كامله، به فیئاتیكی ه‌رزان مراجعت بفرمون پشیمان نابنه‌وه.”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كاروباری چاپخانه‌وه له‌ژماره 50 رۆژی 20كانونی سانی1927 له هه‌فته‌نامه‌ی “ژیان”دا هاتووه: “له بر أمهی مطبعهكهمان گواسته‌وه دائره بلدیهو هفتهی رابوردو به دامهزراندنو رێكخستنی ماكینهو اسباب مطبعهكه خریك بوین نمان پرژا غزهتهكه ده‌ربهینین، اعتزار ده‌كه‌ین.”.
ئه‌م چاپخانه‌یه له‌ناو به‌له‌دییه دانراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به چاپخانه‌ی حكومه‌ت ناوبراوه. ئه‌م چاپخانه‌یه به‌ناوی چاپخانه‌ی شاره‌وانیه‌وه كاریكردووه. هه‌ر لێره‌وه ئه‌م چاپخانه‌یه زیاتر له‌ناو خه‌ڵكی به چاپخانه‌ی به‌له‌دیه “بلدیه” ناسراوه.
واته به‌م چاپخانه‌یه “118”ژماره‌ی “پێشكه‌وتن”چاپكراوه، ئه‌مه جگه له ئیشوكاری تری ئیداری و كاری پسوله‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دهسهلاَتی ئینگلیز. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می شۆرش‌و حوكمداری مه‌لیك مه‌حمود چوار رۆژنامه‌ی “بانگ كوردستان، رۆژی كوردستان، بانگ حه‌ق، ئومید ئیستقلال”ی پێ چاپكراوه، كه تیكڕا هه‌مویان “57” ژماره‌یه‌و له‌گه‌ڵ چاپكردنی پول‌و مستندو ئیشوكاری ئه‌و سه‌رده‌مه له بلاَوكراوه.
پاشان شاره‌وانی هه‌ر به‌م چاپخانه‌یه “56” ژماره‌ی رۆژنامه‌ی “ژیانه‌وه”ی پێ چاپكردووه، دواتر “553” ژماره‌ی له رۆژنامه‌ی “ژیان”ی پێ چاپكراوه، هه‌روه‌ها”94″ژماره‌ی له رۆژنامه‌ی “زبان” پێ چاپكراوه سه‌ره‌ڕای كاری ئیداری حكومه‌ت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه دهسهلاَت ده‌ستی وه‌رداوه‌ته ئیشوكاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی موته‌صه‌ریفی ئه‌وكاته “ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ” ناوی رۆژنامه‌ی له “ژیانه‌وه” گۆڕیوه بۆ”ژیان”.
پاشان مامۆستا”حوسین نازم” كه به‌رێوه‌به‌ری چاپخانه‌ی شاره‌وانی بووه رۆژنامه‌ی “ژیان”ی بلاَوكردۆتهوه، پاش كۆچی دوای “حوسین نازم” جگه له پیره‌مێرد كه‌سێكی تر ئه‌و كاره‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها ده‌بینین له ژماره”321″وه پیره‌مێرد بۆته به‌رپرسی چاپخانهكهو لێپرسراوی رۆژنامه‌ی “ژیان”. له ژماره “406”وه له رۆژی14/8/1934 دا “پیره‌مێرد” چاپخانه‌كه‌ی له شاره‌وانی به‌كرێ گرتووه‌و ئیمتازی رۆژنامه‌كه‌ی خستۆته سه‌رخۆی.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كوردستان ئه‌وا سه‌ره‌تا ده‌بینین رۆڵی مامۆستا “حوسین حوزنی موكریانی” له هونه‌ری چاپ‌و بلاَوكردنهوهو دامه‌زراندنی چاپخانه له كوردستاندا به‌ئاشكرا دیاره كه یه‌كه‌مین كه‌سه له‌م بواره‌دا. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی تاكه كه‌سی حوزنی یه له‌ساڵی1914 چاپخانه‌كه‌ی له ولاَتی ئه‌ڵمانیا كڕیوه‌و هێناوێتیه ولاَتی شام.
له‌ساڵی1915ز له بازاڕی”جه‌ی سویقه” له شاری”حه‌ڵه‌ب” چاپخانه‌كه‌ی دامهزراندوهو ئهدهبو میژووی كوردی بلاَوكردۆتهوه. له‌ژێر دهسهلاَتی فه‌ره‌نسیه‌كان چه‌ند جارێك گیراوه، كه ئازاد بووه رویكردۆته ره‌واندز.
له‌سه‌ر داوای “سه‌ید ته‌های شه‌مزینی” كه ئه‌و كاته قائمقامی قه‌زای ڕه‌واندوز بووه له‌ساڵی 1925ز مامۆستا حوزنی چاپخانه‌كه‌ی بۆ شاره دێرین‌و دڵگیره‌كه‌ی كوردستان ڕهوهندوز گواستۆته‌وه. كۆمه‌ڵیك به‌رهه‌می خۆی‌و كه‌سانی تری چاپ‌و بلاَوكردۆتهوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه حوزنی به‌مه‌به‌ستی هاوكاری‌و چارهسهركدنی كێشه‌ی چاپخانه‌كه‌ی لای پیره‌مێرد هاتۆته سلێمانی له‌پایزی ساڵی 1934و هاوكاری پیره‌میردی كردوه‌و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا كامێرای فۆتۆگرافی هێناوه‌و هه‌ندێك وێنه‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و شاری سلێمانی گرتووه.
پیره‌میرد به‌هاوكاری “حوزنیو سالح بهگو محمه‌د ره‌باتی”و چه‌ندین كه‌سی تر توانی ئه‌و چاپخانه‌یه بخاته‌وه گه‌ڕ كه له ژێرخانی بینای به‌له‌دیه‌كه دانرابوو، هه‌موو پارچه‌كانی وه‌ك ده‌لێن ژه‌نگ خواردبووی. له‌ئێستادا ئه‌م چاپخانه‌یه له مۆزهخهنهی ئهتنگۆگرافی سلیمانی دانراوه.
كاری پیتچنیو رێكخستنی چاپخانه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندی شاره‌وانی “ئه‌حمه‌د شوكریو ئه‌حمه‌دی عه‌زیزئاغا”وه به‌رێوه‌براوه. توانیویانه “94”ژماره له‌م رۆژنامه‌یه به‌م چاپخانه‌یه كه به چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی چاپ بكه‌ن.
له‌و ساڵه‌دا پیره‌مێرد هه‌وڵیداوه چاپخانه‌یه‌ك بكڕێت‌و هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری گرتووه‌و چاپخانه‌یه‌كی جۆری “لیترپریس”ی كڕیوه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی.
واته له30/8/1937 مۆڵه‌تی چاپخانه‌ی شاره‌وانی ته‌واوبووه‌و له رۆژی20/9/1937 كه‌وته‌وه ئیشوكاری رۆژنامه‌گه‌ری، له‌و رۆژه‌دا ژماره‌ی”539″ی “ژیان”ی چاپ‌و بلاَوكردۆتهوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌دوای ده‌رچوونی ژماره”553″ی رۆژنامه‌ی “ژیان”. ئیمتازی رۆژنامه‌ی ژیان لهپیرهمێرد َسهندراوهتهوه له‌لایه‌ن متهصهریفی سلیمانیه‌وه”مه‌جید یه‌عقوبی” له رۆژی 10/3/1938.
پاش ئه‌وه پیره‌مێردی نه‌مر توانی ئیمتیازی رۆژنامه‌یه‌كی تر وه‌رگرێت به‌ناوی”ژین”كهبهیادی”ژین” ئه‌سته‌نبوڵه‌وه وه‌ریگرتووه‌و چاپخانهكهشی به‌ناوی “چاپخانه‌ی ژین” وه ناوناوه.
كاری ئیداریوچاپخانهكهی هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیداكردووهو ناوی ناوه قهلهنهدهرخانه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی نوسهرانو رۆشنبیرانی ئه‌وسه‌رده‌مه دیداریان له‌م قه‌له‌نده‌رخانه‌یه بووه.
له‌رۆژی 1/6/1950 پیره‌میردی رۆژنامهگهرو نوسه‌روشاعیرو روناكبیر كۆچی دوایی كردووه.
پاشان له‌م شاره‌دا خه‌ڵكی هه‌وڵیداوه چاپخانه‌ی تر دابمهزرێننو په‌ره به‌كاری چاپخانه‌وكاری بلاَوكردنهوه به‌ده‌ن بهههوڵو ماندووبون‌و له‌سه‌رگیرفانی خۆیان.
وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن قهفتانهوه بۆ دامه‌زراندنی چاپخانه‌ی كامه‌رانی ساڵی”1958-2008″كراوه‌و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه توانیویانه نیوسه‌ده ئه‌م چاپخانه‌یه كاربكاتوخزمهتبكات به‌كاری بلاَوكردنهوه به‌هه‌موو شێوهیهكانیهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوای چاپخانه‌كه‌ی پیره‌مێرد هاتووه ئه‌وه‌ی پیره‌میرد به‌شێوه‌ی بهكرێگرتنو وه‌رگرتن له‌حكومه‌ت “شاره‌وانی” ده‌ستی پێكردووه. به‌لام ئه‌مان خۆیان هه‌وڵیانداوه بۆ یه‌كه‌مجار چاپخانه له‌ئه‌ڵمانیه‌وه بگه‌یه‌ننه سلیمانی.
له‌به‌ر گرنگی رۆڵی چاپخانه له‌بواری رۆشنبیریوكاری بلاوكردنه‌وه‌دا لێره‌دا به پێویستیدهزانم وه‌كو هه‌وڵی خۆرسك، بنیاتنانی خودی ئه‌م كاره ئاماژه‌ی زیاتر بكه‌م به چاپخانه‌كان، كهدهتوانرێ له‌یه‌كه‌م چاپخانه‌ی ئه‌هلی ده‌ستپێبكه‌ین كه توانیویانه خزمه‌تگوزاری فره‌لایه‌ن پێشكه‌ش بكهنو له‌م پیشه‌یه‌دا توشی چه‌ندین ناخۆشی‌و بهربهستو رێگر بونه‌ته‌وه له راپه‌راندنی ئیش‌و كاره‌كانیاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی‌و شێوزای حوكمڕانی‌و بارودۆخی ئابووری له‌و قۆناغانه‌دا جێگیر نه‌بووه‌و ئه‌م پیشه‌و كاره‌ش تازه سه‌ریهه‌ڵداوه له‌م شاره‌دا.
له‌و چاپخانانه‌ی دهسپێكیان هه‌بووه له بورای رۆشنبیری‌و پیشه‌یی بریتین له:
سیستمی چاپكردن به كۆكردنه‌وه‌ی پیته‌كان (حروف)بووه، هه‌ر پیتێكیش له پارچه قوڕقوشمێك دروستكراوه‌و له‌سه‌ر قوڕقوشمهكه پیته‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵكه‌ندراوه به‌شیوه‌یه‌كی وا ئاماده‌كراوه بۆ دروستكردنی دێڕێك ئه‌بوایه پیت پیت كۆ بكرایهتهوهو دێردێڕ دانرایه، تاوه‌كو لاپه‌ڕه‌یه‌كی لێ ده‌رئه‌چوو، پاشان له چاپكردندا شێوه راسته‌كه‌ی خۆی وهرئهگرتهوه.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م چاپخانه بووه كه بۆ یه‌كه‌مجار پیته كوردییه‌كانی زمانی كوردی به‌كاربهێنێت له چاپكردندا وه‌ك پیتی (ڤـ،چ،پ،ژ،گ)وهه‌روه‌ها دانانی ژێرنوسو سهرنوسی پیتی حه‌وت له‌سه‌ر و حه‌وت له‌ژێر وه‌ك (ۆ،ێ،ڕ،ڵ ).
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رویانكردۆته كارگه‌یه‌كی پیت “حه‌رف، تیپ” دروستكردن له شاری(نه‌جه‌ف)و ئه‌و پیتانه‌یان بۆ چاپخانهكهیان داوه به كرد‌و له‌وێوه هێناویانه.
هه‌ڵبه‌ته به هێنانی ئه‌و پیتانهو به‌كارهێنانی له نوسین‌و چاپدا پێشكه‌وتنێكی باش‌و خزمه‌تی باش پێشكه‌ش به رهنوسو نوسینی كوردی كراوه كه بۆ یه‌كه‌مجار وشه‌ی كوردی به پیتی كوردی چاپكرێت جێگه‌ی پێشكه‌وتنی نوسینی كوردی بووه. له هه‌مان كاتا له نوسین‌و بلاوكراوه‌كان پیت‌و وشه‌و ده‌ق مافی خۆی وه‌رگرتووه له خویندنه‌وه‌و نووسیندا.
بهلاَم پاشان به‌هۆی كاروباری كارگێڕییهوهو هاولاَتیان وایان ئه‌زانی خوالێخۆشبوو كامه‌ران موكری خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها پاش ساڵی 1970كه مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان راگه‌یه‌نرا به‌هیوای دابینكردنی خۆشیی‌و كامه‌رانی ناوه‌كه گۆڕدراوه بۆ (چاپخانه‌ی كامه‌رانی).
له‌دوای كۆچی دوایی خاوهنهكهیو كوڕه گه‌وره‌كه‌ی‌و په‌یدابوونی ئامێری نوێ، كۆتایی به كاری چاپخانه‌كه هێنراوه له ساڵی2008 دا. به‌شێك له ئامێره‌كانی بۆ مۆزه‌خانه‌ی كۆنی سلێمانی گوێزرایه‌وه‌و وه‌كو ئامێرێك بۆ مێژووی شاری سلێمانی‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد، تاكو ئێستا پارێزراوه‌و به‌شه‌كه‌ی تری لای خێزانه‌كه‌یانه.
گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چاپخانه‌كه ئه‌وا له‌گه‌ڵ نه‌مانی رژێمی پاشایه‌تی عێراق‌و به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لاوێژی 1958 له عێراق، ئه‌م چاپخانه‌یه ده‌ستیكرد به به‌شداریكردنێكی زۆر چالاك له پرۆسه‌ی چاپكردن‌و به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له “رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كتێب” كه ساڵه‌ها بوو نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌م جۆره چالاكییانه‌ی لێ زه‌وت كرابوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاپخانه‌كه شه‌وو رۆژ له‌كاردا بووه‌و به‌رهه‌می زۆری هه‌بووه وه‌كو:
4. رۆژژمێری كاوه: (دوو ساڵ واته دوو رۆژژمێر) كه خاوه‌نه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا هۆشیار قه‌فتان بوو، جگه له رۆژژمێرهكه چه‌ندین زانیاری رۆشنبیری‌و نهتهوهییو ئه‌ده‌بی له دوو توێی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م رۆژژمێرهدا بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی شیعری به‌پێزی بۆ ئه‌وكاته تیادا بووه، له‌گه‌ڵ بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی تیا چاپ كردووه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر هه‌ستی نهتهوهییو ناساندنی ئه‌م سه‌ركردانه بۆ نه‌وه‌ی دواتر. وه‌كو سه‌ركرده‌ی نه‌مری كورد (قازی محمد).
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رۆژژمێره جارێكی تر مامۆستای خوالێخۆشبو ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه‌و نێردراوه‌و ره‌وانه‌ی به‌غداد كراوه‌و له‌وێ حاكمی عه‌سكه‌ریی پێی وتبوو تۆ له شوێنی ئه‌و وێنانه وێنه‌ی ئافره‌تی ناسكۆڵه‌و به‌دڕه‌وشتت دابنایه باشتر نه‌بوو؟؟
5. پاش ئازادبونی مامۆستا قه‌فتان كۆڵی نه‌یاو (رۆژژمێری هاوسه‌ر)ی بلاَوكردهوه، له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ سالاَنه به كۆششی (هاوژین)ی كوڕی ئه‌كه‌وێته به‌ر دیدی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد.
6. چاپكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌ی خه‌بات به شێوه‌ی نهێی كه زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بووه، ئێستا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه درێژه‌ی پێئه‌درێ. رۆژنامه‌ی خه‌بات كاتێك له‌م چاپخانه‌یه به نهێیی چاپ كراوه له‌رێگه‌ی ده‌رگایه‌كی بچوكه‌وه كه تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكرابوو له كۆلاَنو چوخمهكهی ته‌نیشتییه‌وه به فه‌رده له‌كاتی شه‌ودا ره‌وانه‌ی ماڵی باوكی “شه‌وكه‌تی حاجی عه‌لی” ئه‌كراو له‌وێشه‌وه به‌شه‌و ئه‌یانبردو دابه‌ش ئه‌كرا.
پاشان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداریی گه‌لی كورد له شه‌سته‌كاندا مامۆستا هۆشیار قه‌فتان به هاوه‌ڵی شێخ له‌تیفی شێخ عارف مه‌ردۆخی له گهلاَڵه چاپخانه‌ی (خه‌بات)یان دامهزراندو چه‌ند كادرێكی چاپه‌مه‌نیان بۆ شۆڕش پێگه‌یاند.
7 چاپكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌یاننامه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول به‌شیوه‌ی نهێی.
8. ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌ی راپه‌ڕین (النهظة).
9. ژماره‌یه‌كی زۆر له چاپكراوی ئه‌و كاته‌كه (خوالێخۆشبوو مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمان) له بیبلیۆگرافیاكهی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌و نووسیوویه‌تی كه چاپخانه‌ی كامه‌رانی زۆر زیاتر له هه‌موو چاپخانه‌كانی عێراق چاپه‌مه‌نی كوردیی به چاپ گه‌یاندووه‌و رێژه‌كه‌ی گه‌یشبووه 80%ی كۆی چاپكراو له عێراقدا به زمانی كوردی.
10. چاپكردنی ریكلامی شوێنكارانو ئیشوكاری ناو بازاڕ.
11. ریكلامی سینه‌ماكان وه‌كو: سینه‌مای سیروان، سینه‌مای رهشیدو سینه‌ما دڵشاد.
12. چاپكردنی نوسراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان.
ئه‌م چاپخانه‌یه له ته‌منی خۆیدا خاوه‌نه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه جۆراو جۆره‌كانه‌وه سێ جار توشی داخستن‌و گرتن‌و سزادان‌و دورخستنه‌وه بۆته‌وه. جارێكیان پتر له دوو ساڵ داخراوه‌و دوو جاری تریش، هه‌ر جاره‌ی چاپخانه‌كه بۆ چه‌ندین مانگ رووبه‌ڕوی داخستن بۆته‌وه، جارێكیان به‌هۆی چاپكردنی گۆڤاری “رۆژی نوێ”و جارێكی تر به‌هۆی چاپكردنی رۆژژمێری كاوه، جاری سێیه‌می به‌هۆی چاپكردنی به‌یاننامه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بانگكردن‌و گرتن‌و دورخستنه‌وه‌ی خاوه‌ن كار‌و داخستنی شوێنی كار كاریگه‌ری مادی‌و مه‌عنه‌وی كردۆته سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی كه ئه‌م جۆره خه‌ڵك‌و كه‌سانه نمونه‌یان زۆره له‌م شاره‌دا كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌سه‌ر هه‌ڵویستی كوردانهیانو خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، هیچ رۆژێكیش منه‌تیان به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كردووه‌و چاوه‌ڕی پاداشت‌و خه‌لاتی هیچ حیزب‌و كه‌سێك نه‌بوون.
پاشان به‌درێژایی سه‌ره‌تای ساڵانی1960 تاكو ساڵی1970 ئه‌بوایه له‌ژێر چاودێریی وردیی رژێمی به‌عس چاپخانه‌كه كاری بكردایه.
كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی كلیلی چاپخانه‌كه له دائیره‌ی ئهمنو موخابه‌راتی عه‌سكه‌ریی بووه‌و رۆژانه دوو كارمه‌ندی رژێمی ئه‌و كاته كه سه‌ربازو ئه‌منی عه‌ره‌ب بوون به چه‌كی كلاَشینكۆفو به‌سه‌ر ماتۆڕی عه‌سكه‌رییه‌وه كاتی به‌یانیان سه‌عات هه‌شت كلیله‌كه‌یان هێناوه‌و له‌ژێر چاودێری وردیی ئه‌واندا ئه‌بوایه كار بكرایه‌و ئێوارانیش سه‌عات چوار چاپخانه‌یان دائهخستو كلیله‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردۆته‌وه.
لیره‌دا ئاماژه ده‌كه‌ین به‌و كه‌سانه‌ی له چاپخانه‌ی كامه‌رانی كاریان كردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی خاوه‌نی چاپخانه‌كه خۆی‌و كوڕه‌كانی كاریان تیاكردووه كوڕی گه‌وره‌ی مامۆستا “هۆشیار قه‌فتان، دكتۆر فازیل قه‌فتان، كامل قهفتانو هه‌ر له منداڵیه‌وه دكتۆر فه‌ره‌یدون قه‌فتان، نه‌وزاد قه‌فتان و ئازاد قه‌فتان كاریان تیاداكردووه.
یه‌كه‌م كه‌س كاری رێكخستنی پیت‌و چاپكردنی كردووه “وه‌ستا ئیبراهیم”بووه كه وه‌ستایه‌كی كارامه‌و دهستڕهنگینی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی به‌غداد بووه‌و به‌ته‌واویی فێری زمانی كوردیی بووه‌و پاشان سه‌دان كه‌سیتر به‌درێژایی ساڵه‌كان كاریان تیاداكردووهو فێری ئه‌م پیشه‌یه بوون.
وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئاماری پیشه‌یی ساڵی 1957ئاماژه‌ی بۆ كراوه تاكو ساڵی 1957 له بواری كاری چاپخانه له‌م شاره‌دا ته‌نها ده كه‌س ئه‌م ئیشه‌یان پیاده كردووه كردویانه‌ته پیشه‌و ئیشوكاری رۆژانه‌یان، دوو كه‌سیش كار‌و پیشه‌ی له‌بواری كاغه‌زدا بووه.
هه‌وڵێكی تری ئه‌م بواره دامه‌زراندنی “چاپخانه‌ی راپه‌ڕین” له ساڵی 1963 له شه‌قامی كاوه كه جۆری چاپخانه‌كه “لیتهرپریس”بووه‌و هه‌ر له سه‌رەتادا خاوه‌نه‌كه‌ی ههفتهنامهیهكی به‌ناوی “راپه‌ڕین”وه به‌زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی پێ چاپ كردووه، به‌رێز”عبدالعزیز صالح التالبی” خاوه‌ن ئیمتازی بووه، پارێزه‌ر”صدیق عبدالله موختار” سه‌رنوسه‌ری بووه. ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی له “4-8” لاپه‌ڕه بووه ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی له‌سه‌ر كه‌موو زۆری نوسین‌و ریكلام بووه. بابه‌تی ئه‌ده‌بی زیاتر له‌خۆگرتووه‌و كاكه‌ی فه‌لاح سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری بووه. له دوای كوده‌تای 17ی ته‌موزی ساڵی 1968 بۆ ماوه‌یه‌ك حه‌فته‌نامه‌ی راپه‌رین داخراوه.
وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌رێز “ئه‌وره‌حمانی وه‌ستا صالح” ئاماژه‌ی بۆ كردین كه پێشتر به‌رێزیان له چاپخانه‌كانی “ژین‌و راپه‌رین” كاری پیتچنی یان پیت رێكخه‌ری كردووه ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی چاپخانه تا وه‌كو ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوون له:
5-چه‌ند ده‌سگای پیتی گه‌وره‌و بچوك به كوردی‌و عهرهبیو ئینگلیزی.
پاشان كه زانكۆی سلێمانی دامه‌زراوه به هه‌وڵی “ته‌ها محیدین مه‌عروف” كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره بووه چاپخانه‌ی زانكۆی دامه‌زراندوه له زانكۆی سلێمانی ساڵی 1968 كه مامۆستا “فازل قه‌فتان” به‌رێوه‌به‌ری بووه.
پاشان مامۆستا “كاكه‌ی فه‌لاح” له‌ساڵی 1970 یاخود 1972 چاپخانه‌یه‌كی هیناوه له جۆری “هایدلبرگ”ی ئه‌ڵمانی سه‌ره‌تا له شه‌قامی گۆران‌و پاشان له شه‌قامی پیره‌مێرد دایمه‌زراندوه‌و لێره‌وه رۆژنامه‌ی “ژین” له‌لایه‌ن شاعیر‌و نوسه‌ر “كاكه‌ی فه‌لاح”وه درێژه‌ی پێدراوه، له‌م چاپخانه‌یه چه‌ندین كتێب‌و بلاوكراوه به چاپ گه‌یه‌نراوه.
هه‌روه‌ها وه‌كو قۆناغێكی تری كاری چاپخانه له هه‌وڵێكی تری خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌ساڵی 1982وه دامەزراندنی چاپخانه‌ی”نه‌وره‌س” له‌سه‌ر شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و خاوه‌نه‌كه‌ی شیخ نه‌وره‌سی شیخ ئیبراهیمی حه‌فید بووه، كه چه‌ندین كتیبو گۆڤاری وه‌كو “په‌پوله”ی چاپكردووه له‌گه‌ڵ پێداویستی ناو بازاڕ.
ئه‌م چاپخانانه خزمه‌تی زۆریان كردووه به كاری چاپكردن‌و بلاوكردنه‌وه‌ی كتێب‌و رۆژنامه‌و بلاَوكراوهو پسوله‌و پێداویستی خه‌ڵكی له‌و بواره‌دا.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سلێمانی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بلاَوكراوهی نهێنیو ئاشكرا بلاَوكراوهتهوه له سهردهمو قۆناغی جیاواز. كه ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه له بیرورای حیزبی‌و كۆمه‌ڵه‌و ریكخراوه‌كانی كه له‌م شاره‌دا هه‌بوون.
پاشان له سالاَنی هه‌شتاو دواتر چه‌ندین چاپخانه‌ی تری وه‌كو “ئاشتی، سه‌ركه‌وتن، قه‌شه‌نگ، ره‌نج، تیشك، چاپخانه‌و ئۆفسێتی دلێر، چاپخانه وئۆفسێتی شڤان، میدیا، بێسارانی، داناز، راز، ئارا، سارا، سیما، كاروخ، ده‌زگای چاپوپهخشی سه‌رده‌م، حه‌مدی …”.