دەرکەوتنی زمانی فارسی
نوسینی: د.محمد نورالدین عبدالمنعم
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: شڤان نەوزاد
زمانی فارسی زمانێکی جوانی ئیسلامییە،هەڵگری ئەدەبێکی بەبڕشتە،بە دوهەمین زمانی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت لەدوای زمانی عەرەبی،زانایانی زمانناس پێیدەڵێن(فەڕەنسی ڕۆژهەڵات)،چونکە لە ڕۆژهەڵاتدا بڵاوبۆتەوەو وەکو بڵاوبونەوەی فەڕەنسی لە خۆرئاوا،هەروەها گرنگی و پێگەی خۆی هەیە لەدوای عەرەبی، وەکو فەڕەنسی لە بوارەکانی وێژە و ڕۆشنبیری.تەشەنەکردن و بڵاوبونەوەی زمانی فارسی لە چارەکەکانی کیشوەری ئاسیا لەناوچەیەک کەکەوتۆتە نێوان(ڕۆژهەڵاتی چین و ڕۆژئاوای عێراق)،بەڕێنوسی عەرەبی دەنوسیرێت و بەشێکی عەرەبیش لەخۆدەگرێت کە بۆ هەموو تاکێکی عەرەب دەبێتە کارێکی ئاسان و ساکار بۆ فێربون.زمانی فارسی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەندێک لەزمانە ئیسلامییەکان هەیە وەکو(تورکی ــ ئاوەردی(ئاوەردی لە پاکستان و چەند ناوچەیەکی تر لەنیمچە دورگەی کیشوەری هیند بڵاوبۆتەوە))،ئەم دوو زمانە وشەگەلی زۆریان لە فارسیەوە وەرگرتوە،وەکو چۆن ئەدیب و وێژەکارانیان لاسایی و وەکو ئەوان نوسینی بەرهەمە ئەدەبییە فارسییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کردۆتەوە،هەروەها لەسەر ستایل و مەنهەجی فارسی ڕۆیشتون و زمانی خۆیانیان لەسەر دامەزراندوە،فارسی زمانی زمانێکی(ئاری)ە،لەکۆمەڵە زمانە هیندوئارییەکانە واتە ئەو زمانە فراوانانەی لە هیند و ئەوروپا بڵاوبۆتەوە،هۆی ناونانی زمانی فارسی دەگەڕێتەوە بۆ(هەرێمی فارس کەناوی هەرێمێکە لەباشوری ئێران)،
کە ئێستا بە یەکەمین دامەزراوەی ئیمپراتۆریەتی یەکەمی ئێران ناسراو بە ئیمپراتۆریەتی(هاخامەنشی یاخود ئەکمینی)کە پادشا(کۆرش)لەوهەرێمەدا لەدایک بوە ناونراوە.بەشێوەی (دانانی یاخود زاڵکردنی بەش بەسەر کۆ)ناونراوە.چونکە ئێرانییەکان لەوشارەدا نیشتەجێ بوون و بەتایبەتیش ئەو زمانەی قسەیان پێدەکرد و لەوەوە ناونراوە شاری فارس و زمانی فارسی.لێکۆڵەرەوانی زمان وردبونەوە لەسەر(ئاخاوتن)لەفارسیدا و پێشکەوتنی ئەو زمانەشیان لەسەر(سێ)قۆناغ لە مێژوی زمانەکانی ئێران دابەشکرد.
قۆناغی یەکەم:
قۆناغی زمانە کۆنەکانی فارسی،کە دەستپێدەکات لە جیابونەوەی زمانە ئێرانییەکان لە کۆمەڵەی زمانی(ئاری)واتە لەسەرەتاکانی هەزارەی دوەمی پێش زایین بە نزیک تا سەدەی(۳ـ ٤)ی پ.ز. وەگرنگترین ئەو کۆمەڵە زمانانەی لەم قۆناغەدا پێشەنگ بوون فارسی کۆن و (ئاڤێستا)ی بون.پادشاکانی هاخامەنشی بەفارسی کۆن هەواڵی جەنگ و سەرکەوتنیان بەڕێنوسی بزماری لەسەردەمی(کۆرشی گەورە ٥٥۹ ــ٥٥۲)پ.ز، دەنوسییەوە تا سەردەمی (ئەردەشێری سێیەم ۳٥۹ ــ ۳۳٨)پ.ز،گرینگترین هەڵکۆڵێنەکانیان کەدوزراوەتەوە لە(بێستون)وتەختی(جەمشید)،بەڵام ئاڤێستایی کە کتێبی ئایینی زەردەشت پێغەمبەری فارسی پێشینە،پێینوسراوە،کە کتێبەکە بە(ئاڤێستا یاخود ئابستاق)ناونراوە، ئەم زمانە بەڕێنوسی ئاڤێستایی دەنوسرێت کەلەڕاستەوە بۆچەپ و ئەم ڕێنوسەش(دین دبیرە).
قۆناغی دوەم:
کەپێکدێت لە قۆناغی ناوەڕاست لەزمانە فارسییەکان،کەدەستپێدەکات لەسەدەی(۳ــ ٤)پ.ز،گرنگترین زمان لەم قۆناغەدا(پەهلەوی،پەهلەوی ساسانی،ئەشکانی،سغدی،خەواریزمی).
قۆناغی سێیەم:
کەپێکدێت لە قۆناغی فارسی هاوچەرخ کەدەستپێدەکات لەسەدەی(٨ ــ ۹)پ.ز،تا هەنوکە بەردەوامە،گرنگترین زمانەکان لەم قۆناغەدا بریتین لە(دیری یاخود فارسی هاوچەرخ)کەلەژێر کاریگەری عەرەبی پێگەیشت و ڕیزبەندی پیتەکانی عەرەبی بەکارهێنا.
ئێمە بەگرنگییەوە دەڕوانینە ئەو زمانەی کەلە دوای چونەناوەوەی ئیسلام بۆ ناو ئێران دەرکەوت لەسەدەی(۳ کۆچی)تا ئێستا کە زمانی فەرمی فەرمی و ئەدەبی ئێرانە،بۆیەکەمجاریش لەڕۆژهەڵاتی ئێران(خۆراسان)دەرکەوت و دواتر بەهەموو ئێراندا بڵاوبۆتەوە.هەڵبەت ناتوانین بڵێین ئەم زمانە لە بۆشاییدا یاخود کتوپڕ دەرکەوتوە،فارسی هاوچەرخ درێژەی فارسی ناوەڕاستە لەبابەتی ڕێزماندا هیچ جیاوازییەکیان نەبوە شایەنی باس بێت،بەڵام لەبابەتی وشەکان چۆنیەتی دەنگ دەکرێ جیاوازییان بکەین،فارسی نوێ وشەگەلی زۆری لەزمانەکانی ئێران و دەرەوەی ئێران ڕاکێشاوە بۆ خۆی کە عەرەبی گرنگترینیانە،لەم سونگەیەوە بناچەی هەردو زمانەکە لێکجودان،وەکو وتمان فارسی لە هیندوئەوروپییە ۆ عەرەبیش سامیە،فارسی ئیسلامی ڕۆڵێکی گرنگی هەبو
لەگەشەکردنی ئەدەبی فارسی،ئەمەش دوای بەهێزبونی بزوتنەوەی نەتەوەیی.
لە کۆتاییەکانی سەدەی(۲) و سەرەتاکانی سەدەی(۳)ی کۆچی بە بروتنەوە و ڕاپەڕینی دەوڵەتە فارسە سەربەخۆکان.فارسەکان هەوڵێکی بێوچانیاندا تا جوانی بدەنە زمانەکەیان و بیکەنە زمانێکی ئەدەبی، بێگومان دەسەڵاتدارانیش زۆر هاندەری ئەم هەوڵەبوون، کۆنترین نمونەش بۆمانمابێتەوە لەهۆنراوەکانی(حنظلة البادغیسی ۲۲۰)ك،و(محمد وصیف السجزی)و(الشهید والروكی ۳۲۹)ك، دەیبینین.ئەمڕۆ فارسی شوێنێکی بەرزی هەیە لەنێو زامانە زیندوەکانی ئەم سەردەمە کە پتر لە پەنجا ملێۆن کەس(سەروەختی نوسینی ئەم کتێبە نوێ نیە و ڕونیش نیە نوسەر پشتی بەچ داتایەک بەستوە بۆ ئەم ڕێژەیە، ئەمڕۆ پتر لە هەشتا ملێۆن کەس بەم زمانە قسەدەکەن ــ وەرگێر)لەدانیشوانی هەردوو دەوڵەتی ئیسلامی ئێران و ئەفغانستان قسەی پێدەکەن و پێیدەنوسن و شانازیش بەکەلەپورەکەیانەوە دەکەن،هەروەها فارسی ناوچەی تاجیکستانی سەربەحکومەتی یەکێتی سۆڤیەت(ڕوسیا)ش دەگرێتەوە کە جیاوازە لەفارسی ئێرانی لە ڕوانگەی قسەوگفتوگۆوە چونکە زمانی ئەدەبی تاجیکستان هەمان زمانی قسەکردنە،لەبەرئەوە دورکەوتۆتەوە و دابڕاوە لەو فارسیە ئەدەبیەی لە ئێران و ئەفغانستان بەکاردێت،هەڵبەت جیاوازیەکی زۆر نیە لەنێوان فارسی ئێران و ئەفغانستان تەنیا لە قسەکردندا نەبێت بەڵام لەنوسین و ئەدەبدا وەکو یەکن.هەڵبەت فارسی ئەفغانی کەوتۆتە ژێرکاریگەری زمانی دوەمی وڵاتەکەخۆی کە زمانی(پشتەوی)ە،چونکە حاشاهەڵنەگرە هەرکاتێک دوو زمان لە یەک وڵاتدا کۆبونەوە،ئەوا کاریگەری لەسەر یەکتر بەجێدەهێڵن، وەکو چۆن هەریەک لەزمانی(ئوردی) و(روسی)کارگەریان لەسەر فارسی جێهێشت بەهۆی نزیکی ئەفغانستان لە پاکستان و ڕوسیا لەلایەک و بونی پەیوەندی بازرگانی و ڕۆشنبیری ئەفغانستان بە هاوسنورەکانیەوە لەلایەکی دیکە،لەم سۆنگەیەوە کۆمەڵێک چەمک و وشەگەلی زمانەکانی(پشتەوی،ئوردی،روسی)،گوزرایەوە نیو فارسی ئەفغانی، تەنانەت تاهەنوکەش ئەفغانیەکان بەزمانەکەیان دەڵێن(دری) و پێیناڵێن فارسی تەواوەتی،
لەبەرپاراستنی ئەو ناوە دێرینەی کە شێوەزاری زمانەکەی پێ ناونراوە.بێگومان فارسی ئێرانیش بەوە جیادەکرێتەوە کە وشەگەل و چەمکگەلی زۆری ئەوروپی و بەتایبەتیش فەڕەنسی چونەتە هەگبەی ئەم زمانەوە،چونکە ئێران بەرامبەر خۆرئاوا پتر کرانەوەی بەخۆوە دیوە وەک لە ئەفغانستان بەدرێژایی مێژوو هەروەها گەشتی زۆری هاوڵاتیانی ئێران بۆ وڵاتە ئەوروپییە جیاوازەکان بەمەبەستی خوێندن،بێگومان ناتوانین بڵێین ئەو کاریگەریانەی بەسەر فارسی ئێران و فارسی ئەفغانستاندا هات تەواو کۆکە لەگەڵ ئەو ڕوداوو کاریگەریانەی بەسەر فارسی تاجیکیدا هات واتە ئەو فارسیە باوەی لە تاجیکستان قسەی پێدەکرا.
ئەو زمانەی یەکەمجار ڕێنوسی لاتینی بۆ دیاریکرا پاشان ڕێنوسی ڕوسی بۆ نوسین،بەڵام هەندێجار ڕێنوسی عەرەبی بەکاردەبرێت،بەڵام زمانی ئەدەبی لە تاجیکستان هەمان ئەو زمانەباوەیە بۆ قسەکردن، لەبەرئەوە جاردوای جارو وەکو وتمان لەبارەی فارسی(دری)، کەفارسی ئەفغانی جیاوازە لە ڕێنوس و ئەدەبدا بەو شێوازە ڕەسەنەی فارسی.
سەرچاوە: کتێبی( اللغة الفارسیة)