چوار شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 9 2024
Home / بەشی مێژووی كورد / شه‌ڕى به‌رده‌ قارمان , حه‌قیقه‌تێكى وون و گومانێكى زۆر موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان ئه‌و پیاوه‌ى مێژوو لێى ده‌ترسێت….!

شه‌ڕى به‌رده‌ قارمان , حه‌قیقه‌تێكى وون و گومانێكى زۆر موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان ئه‌و پیاوه‌ى مێژوو لێى ده‌ترسێت….!

هۆكارى شكسته‌كه‌ى شێخ مه‌حمود به‌ده‌ستى ئینگلیزه‌كان و به‌دیلگرتنى له‌به‌رده‌ قاره‌مان , له‌دواى سه‌ده‌یه‌ك تا ئێستا به‌ ته‌مومژاوى ماوه‌ته‌وه‌, به‌شێك له‌مێژونوسان و نوسه‌ران هۆكارى به‌دیلگرتنى شێخ بۆ خیانه‌ت و جاسوسى كردنى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان ده‌گیڕینه‌وه‌ و به‌شێكى تریشیان به‌رگرى لێ ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌ بۆ ئه‌و ناگه‌ڕێیننه‌وه‌, له‌م ڕاپۆرته‌دا چه‌ند دیدێكى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه‌ خراونه‌ته‌ ڕوو.

له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌, كاتێك حزبه‌ كوردستانیه‌كان كه‌وتونه‌ته‌ دۆخى ململانێى و شه‌ڕى ڕاگه‌یاندن و جه‌بهه‌ى تونده‌وه‌, په‌نایان برۆدته‌ به‌ر باسكردنى چه‌ند ڕوداوێكى مێژووى و یه‌كتریان پێ تۆمه‌تبار كردوه‌, ناوى چه‌ند كه‌سێكیان وه‌كو خیانه‌ته‌كار هێناوه‌ , گوایه‌ لایه‌نى به‌رامبه‌ری نه‌یاریان به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌وانه‌ى ڕابردویان كردوه‌, ئیدى هه‌ر له‌سه‌ره‌ده‌مى ئیماره‌ته‌كانه‌وه‌ تا ڕوداوه‌كانى سه‌رده‌مى دامه‌زراندنى عێراق و دواتریش تا كاتى ڕوخاندنى ڕژێمى سه‌دام, تازه‌ترین له‌و ڕوداوانه‌ى دیسانه‌وه‌ مشتومڕ و شه‌ڕى ڕاگه‌یاندن و یه‌كتر تۆمه‌تبار كردنى تێدا به‌كارهێنرا 16 ئۆكتۆبه‌ر بو, ئه‌مانه‌ هه‌موى ده‌لاله‌تن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مێژووى ئێمه‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆى تۆمار بكات, ڕه‌نگه‌ به‌شێكى بۆ مێژوونوسه‌ گه‌وره‌كان بگه‌ڕیته‌وه‌ كه‌چۆن ئه‌م ڕوداوانه‌یان بۆ نه‌وه‌كانیان ساغ نه‌كردۆته‌وه‌, به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر گروپێك, كه‌سێك, بنه‌ماڵه‌یه‌ك, پادشایه‌ك, ناودارێكى كورد…تد هۆكارى له‌ناو بردنى ئه‌زمون و خه‌ونێكى كورد بوبێت , ده‌بو بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه‌ له‌لایه‌ن مێژونوسه‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ تۆمار بكرایه‌, بۆ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بێت كه‌سى تر سڵ له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ خیانه‌ت ده‌رهه‌ق به‌میله‌ته‌كه‌ى بكات, هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌خیانه‌ت و كه‌مته‌رخه‌مى به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌خۆڕا تاوانبار نه‌كرێن.

,,

یه‌كێك له‌و ڕوداوه‌ سه‌یرانه‌ى تا ئێستاش ڕاڤه‌ى جیا جیاى بۆ ده‌كرێت, شه‌ڕى به‌رده‌قاره‌مان و به‌دیل گرتنى شێخ مه‌حموده‌, ئایا ته‌نها هۆكار بۆ شكستپێهینانى شێخ مه‌حمود و هێزه‌كه‌ى به‌هێزى سوپاى ئینگلیزه‌كان بوه‌..؟ یاخود موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان هاوكارى كردون و ده‌ستى ئینگلیزه‌كانى بۆ سه‌ر شێخ و هاوڕێكانى ڕاكێشاوه‌…؟

یه‌كێك له‌و ڕوداوه‌ سه‌یرانه‌ى تا ئێستاش ڕاڤه‌ى جیا جیاى بۆ ده‌كرێت, شه‌ڕى به‌رده‌قاره‌مان و به‌دیل گرتنى شێخ مه‌حموده‌, ئایا ته‌نها هۆكار بۆ شكستپێهینانى شێخ مه‌حمود و هێزه‌كه‌ى به‌هێزى سوپاى ئینگلیزه‌كان بوه‌..؟ یاخود موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان هاوكارى كردون و ده‌ستى ئینگلیزه‌كانى بۆ سه‌ر شێخ و هاوڕێكانى ڕاكێشاوه‌…؟
شه‌ڕى به‌رده‌ قاره‌مان.

د.كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونوسى گه‌وره‌ى كورد ده‌ڵیت ( له‌به‌هارى ساڵى 1919 نێوانى شێخ مه‌حمود و ئینگلیزه‌كان تێكچوو, به‌یارمه‌تى مه‌حمود خانى دزڵى شێخ مه‌حمود , ده‌ستى به‌سه‌ر شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى دا گرت , میجه‌رسۆن خۆى ده‌رباز كرد, ژماره‌یه‌كى ترى كه‌ له‌گه‌ڵیدا بون ده‌ستگیركران, دواتر ئینگلیز كه‌وتنه‌ خۆ و ترسیان لێنیشت جوڵانه‌وه‌كه‌ دانه‌مركێیته‌وه‌ و ناوچه‌كانى ترى كوردستانى باشور بگرێته‌وه‌, یه‌كه‌م شه‌ڕى قورس له‌نێوانیاندا ڕویدا له‌تاسڵوجه‌ بو, ئینگلیز شكان, زیانێكى زۆریان لێكه‌وت, دواى ئه‌وه‌ى شۆڕشگیڕانى كورد ترسیان شكا و خۆیان به‌ره‌و كه‌ركوك ئاماده‌ كرد, ئینگلیزه‌كانیش بۆ تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ى شكسته‌كه‌ى تاسڵوجه‌یان هێزیكیان له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌فه‌رمانده‌ى ژه‌نراڵ فرێزه‌ر به‌چه‌ك و تفاقێكى زۆره‌ به‌ره‌و سلێمانى خسته‌ ڕێ)

د.كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى شێخ مه‌حمودیشه‌وه‌ نوسیویه‌تى ( شۆڕشگیِرانى كوردیش به‌ به‌سه‌ركردایه‌تى شێخ مه‌حمود به‌ره‌و كه‌ركوك كه‌وتنه‌ ڕێ,كه‌ به‌هێرشى هێزه‌كه‌ى فرێزه‌ریان زانى له‌مدیوى بازیان خۆیان قایم كرد, ڕۆژى حه‌ڤده‌ى مانگى ساڵى 1919 هێزه‌كه‌ى ژه‌نراڵ فڕێزه‌ر له‌كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ رَى و نزیك ده‌مه‌و ئێواران ده‌گاته‌ ده‌ربه‌ندى بازیان و له‌پلانێكى تۆمه‌كمه‌ و داڕێژراودا به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى داهاتو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كه‌ى شێخ مه‌حمود و له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا هه‌مو شت بڕایه‌وه‌, شۆڕشگێڕانى كورد خراپ شكان, 48 كه‌سیان لێ شه‌هیدكران,ژماره‌یه‌كیشیان بریندار و به د‌یلگیران, شێخ مه‌حمود یه‌كێك بو له‌وانه‌ى دیل كرا)

,,

ژماره‌یه‌ك له‌مێژونوسان كاتێك باسیان له‌هۆكاره‌كانى شكستى شێخ و به‌دیلگرتنى له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ كردوه‌ ,بۆ به‌ڵاى خیانه‌ت و ده‌ستگیرۆى كردنى سوپاى بێگانه‌ له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌, به‌تایبه‌تى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان كه‌سایه‌تى عه‌شیره‌تى هه‌مه‌وه‌ندى به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌زانن

ڕوداوه‌كه‌ى به‌رده‌قاره‌مان چاره‌نوسى سیاسى و حوكمڕانى شێخ مه‌حمودى دیارى كرد و ئه‌وه‌ش بو به‌هۆى دورخستنه‌وه‌ى بۆ هێندستان, ژماره‌یه‌ك له‌مێژونوسان كاتێك باسیان له‌هۆكاره‌كانى شكستى شێخ و به‌دیلگرتنى له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ كردوه‌ ,بۆ به‌ڵاى خیانه‌ت و ده‌ستگیرۆى كردنى سوپاى بێگانه‌ له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌, به‌تایبه‌تى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان كه‌سایه‌تى عه‌شیره‌تى هه‌مه‌وه‌ندى به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌زانن, به‌شێك له‌مێژونوسانى تریش ده‌ڵین چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ترى كورد دانیان به‌ ده‌سه‌ڵاتى شێخ مه‌حموودا نه‌ناوه‌ و نه‌هاتونه‌ته‌‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه‌، وه‌ك (بابه‌كر ئاغاى پشده‌رى) له‌ ناوچه‌ى پشده‌ر و (عادیله‌ خانمى جاف) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و تاڵه‌بانییه‌كان له‌ لیواى كه‌ركووك . ده‌شڵین به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێڕوانینیان بۆ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى ئینگلیزه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمودا جیاواز بووه‌ هاوكارى له‌نێوانیاندا نه‌بوه‌ و ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوه‌ بۆ لاواز ده‌ركه‌وتنى شێخ مه‌حمود له‌هه‌ندێ به‌ره‌نگارییه‌كانیدا كه‌ له‌ئه‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا ئه‌نجامیداوه‌.

ژماره‌یه‌كى تریش له‌مێژوونوسان و نوسه‌رانى كورد به‌گێرانه‌وه‌ى شایه‌دحاڵه‌كانى ڕوداوه‌كه‌ى به‌رده‌ قاره‌مان موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان به‌ هۆكار نازانن, به‌ڵكو شكسته‌كه‌ى شێخ مه‌حمود بۆ به‌هێزبونى سوپاى ئینگلیز به‌و پێیه‌ى سه‌ركه‌وتوى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م بوه‌ و ناوچه‌كه‌ى له‌ژێر نفوزدا بوه‌ و جۆره‌ها چه‌كى پێشكه‌وتوى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان به‌كارهێناوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پلانى تۆكمه‌ى سه‌ربازیان.

به‌ڵام هه‌ندێك نوسه‌ر و مێژونوسى تر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سورن كه‌ موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان یه‌كێك بوه‌ له‌هۆكاره‌كانى شكستهێنانى شێخ مه‌حمود و به‌دیلگرتنى,به‌تایبه‌تى كتێبه‌كانى ( یاداشته‌كانى ڕه‌فیق حیلمى و چیم دى ئه‌حمه‌د خواجه‌) ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌, گه‌ر موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان ده‌ستگیرۆى ئینگلیزه‌كانیشى نه‌كردبێت شكانى هێزه‌كه‌ى شێخ مه‌حمود ئه‌گه‌رێكى حه‌تمى بوه‌, چونكه‌ به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئه‌وان, هێزه‌كانى ئینگلیز و شێخ مه‌حمود به‌راورد نه‌ده‌كران,ئه‌وان هه‌مو چه‌كێكى پێشكه‌وتویان پێ بوه‌ و هێزه‌كه‌ى شێخیش چه‌كى كۆن و باشترینیان بڕنه‌ بوه‌ و ژماره‌یه‌كى كه‌مى خه‌ڵكى له‌گه‌ڵ بوه‌ و بێ نان و بێ كه‌ره‌سته‌ى پێویست بۆ شه‌ڕبوون, به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه‌ش پاساونین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك ببێته‌ ڕینیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ى شێخ مه‌حمود به‌دیل بگیڕیت و جوڵانه‌وه‌كه‌شى خامۆش بكرێت له‌دژى هێزێكى داگیركارى ئه‌وكاتى وه‌كو ئینگلیز.

,,

سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌, مێژوونوسێكى گه‌وره‌ى وه‌كو د. كه‌مال مه‌زهه‌ر, مه‌دو جه‌زرێكى زۆرى به‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه‌وه‌ كردوه‌, جارێك موشیرى حه‌مه‌ى سلێمانى به‌خیانه‌تكار و جاسوسى ئینگلیزه‌كانى تۆمار كردوه‌ و پێوابوه‌ ئه‌و هۆكارى سه‌ره‌كى شكستپێهێنانى شێخ مه‌حمود بوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ئینگلیزه‌كان نه‌یانده‌توانى شێخ له‌پاڵ به‌ردێكدا بدۆزنه‌وه‌ و به‌دیلیبگرن, دواتریش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و بۆچونه‌ى و موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان بێ به‌رى ده‌كات

سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌, مێژوونوسێكى گه‌وره‌ى وه‌كو د. كه‌مال مه‌زهه‌ر, مه‌دو جه‌زرێكى زۆرى به‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه‌وه‌ كردوه‌, جارێك موشیرى حه‌مه‌ى سلێمانى به‌خیانه‌تكار و جاسوسى ئینگلیزه‌كانى تۆمار كردوه‌ و پێوابوه‌ ئه‌و هۆكارى سه‌ره‌كى شكستپێهێنانى شێخ مه‌حمود بوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ئینگلیزه‌كان نه‌یانده‌توانى شێخ له‌پاڵ به‌ردێكدا بدۆزنه‌وه‌ و به‌دیلیبگرن, دواتریش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و بۆچونه‌ى و موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان بێ به‌رى ده‌كات له‌وه‌ى كه‌دراوه‌ته‌ پاڵى و بگره‌ به‌شۆڕشگێر له‌قه‌ڵه‌مى ده‌دات و داواى لێبوردنیش له‌ عه‌شیره‌تى هه‌مه‌وه‌ندیه‌كان و بنه‌ماڵه‌ى ناوبراو ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵیت ( دواى تێكشانه‌كه‌ى به‌رده‌قاره‌مان به‌ندو باوى ئه‌وه‌ بڵاو بوه‌وه‌ گوایه‌ موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان كه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌ناسراوانى هه‌مه‌وه‌ند له‌پشته‌وه‌ ڕێگه‌ى نیشانى ئینگلیز داوه‌ بۆیه‌ كاهێزه‌كه‌ى ژه‌نراڵ فرێزه‌ر توانیویه‌ زه‌فه‌ر به‌كورد به‌رێ , ئه‌وانه‌ى پێانوایه‌ كورد هه‌رگیز ناشكێ تایبه‌ت لایه‌نگرانى شێخ مه‌حمود ئه‌م به‌ندو باوه‌یان له‌ئاسمانه‌وه‌ قۆستۆته‌وه‌ چونكه‌ بیانویه‌كى باش بو بۆ لێكدانه‌وه‌ى تێشكانى كورد, دواى مێژوونوسانى كوردیش سوك و باریك كردیانه‌ ڕاستیه‌كى نه‌له‌قاو له‌ناو تۆمارى مێژوونوسیى كوردیدا, من بۆخۆم سێ جاران له‌نوسینى بڵاو كراوه‌ى خۆم دا ئه‌و قسه‌ڵۆكه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌م تۆمار كردوه‌, داخه‌كه‌م هه‌رسێ جاره‌كه‌ش به‌زمانى ڕوسى بون, جارى یه‌كه‌میان له‌لاپه‌ڕه‌ 116 ى نامه‌ى دكتۆراكه‌م بو ساڵى 1963 , له‌وێدا زۆر به‌توندى فه‌رمومه‌ گه‌رخیانه‌تى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان نه‌بوایه‌ هه‌رگیزا و هه‌رگیز ئینگلیز نه‌یانده‌توانى به‌سه‌ر كورددا زاڵببن, ئێستا سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ چۆن مامۆستاكانم ساده‌ و ساكار ئه‌وه‌یان لێ قه‌بوڵ كردم, جارى دووه‌میش ئه‌و بۆچونه‌م كه‌مێك به‌ده‌ستكارییه‌وه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ 79 وكتێبه‌كه‌مدا دوپات كرده‌وه‌, دواى ئه‌ویش له‌لاپه‌ڕه‌ 151 ى نامه‌ى دكتۆراى ناوك ( علوم )ه‌ كه‌مدا یه‌گه‌لێك ئه‌هوه‌نتر توخنى ئه‌و باسه‌ كه‌وتووم)
ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌, مێژوونوسه‌ به‌ناوبانگ و خاوه‌ن پله‌ زانستیه‌, پێوایه‌ ئه‌و باسه‌ پێویستى به‌پێداچونه‌وه‌یه‌كى قوڵ هه‌یه‌ چونكه‌ خودى مێژونوسان ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یان شێواندوه‌, ئه‌گینا ڕاستیه‌كه‌ى به‌و شێوه‌ نیه‌ كه‌ تۆماریان كردوه‌.

مێژونوسى گه‌وره‌ى میله‌ته‌كه‌مان دواتر دێته‌ سه‌ر ته‌كاندنى ئه‌ستۆى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان و له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌نوسێت( حاڵى حازر هه‌مو به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنینه‌كانى ئینگلیز وان له‌به‌رده‌ستتدا به‌نده‌ ژماره‌یه‌كى بێ ئه‌ندازه‌ زۆرى ئه‌و فایلانه‌م دیوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ شێخ مه‌حموده‌وه‌ هه‌یه‌, به‌ڵگه‌نامه‌كانى ناویان هه‌مو شتێكیان به‌ناو و شوێن و ئان و سه‌عاته‌وه‌ تێدا تۆمار كراوه‌, ته‌نانه‌ت وه‌ك له‌وتارێكى خۆم دا وتومه‌ حه‌مه‌ نێرگه‌له‌ چێى پیاوى شێخیشیان به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه‌, جا له‌و سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ى ئه‌و ڕۆژگاره‌ كه‌ من دیومن ناوى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان به‌خراپى نه‌هاتوه‌, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى سه‌ره‌تاى سییه‌كان داواى مافه‌ ڕه‌واكانى كوردى كردوه‌…تد من به‌ش به‌حاڵى خۆم زۆر به‌گه‌رمى داواى لێبوردن له‌موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى و هۆزى هه‌مه‌وه‌ند و شۆڕه‌سوارانى ده‌كه‌م, ئه‌وه‌ فه‌رمانى وێژدانى مێژووه‌, كه‌ ئیمڕۆكه‌ به‌هه‌موانى ڕاده‌گه‌یه‌نم)

,,

ئه‌گه‌ر له‌حاڵیكى وه‌هادا ڕوداوى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان به‌راورد بكه‌ین ,د. كه‌مال نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ بۆچونه‌كانى پیشوترى كه‌ له‌نامه‌ى دكتۆراكه‌ى دا جێگرى كردوه‌ بسڕیته‌وه‌ و دیدى نوێ خۆى كه‌ نازانریت پاڵنه‌ره‌كه‌ى چیه‌ بسه‌پێنیت, به‌ڵكو گومان له‌ سه‌ر ڕاستگۆى ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانى دروست كردوه‌

ده‌بێ له‌وه‌ كاره‌ساتتر چى بێت, نه‌ك مێژوونوسان و گه‌وره‌ نوسه‌رانى میله‌تانى دونیا پێچه‌وانه‌ى ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش و ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیان دا ده‌كه‌ن, به‌جۆرێك جارى واهه‌بوه‌ ده‌یان ساڵ ناوى سه‌ركرده‌یه‌كیان, یاخود مێژوونوس و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند …تد به‌ گه‌لپه‌روه‌ر و خه‌باتگیڕ ودڵسۆزى نه‌ته‌وه‌ هاتوه‌, كه‌چى دواى ماوه‌یه‌ك گه‌ڕاون ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ گومانیان له‌سه‌ر ڕابردوى هه‌بوبێت ده‌ركه‌وتوبێت كه‌ خیانه‌تێكى كردبێت ئه‌وكات گه‌ر زیندویش نه‌بوایه‌ به‌مردوى گۆڕه‌كه‌یان ده‌گواسته‌وه‌ بۆ نێو گۆڕى خیانه‌تكاران, زیندویش بوایه‌ دادگایان ده‌كرد, كه‌چى لاى ئێمه‌ پێچه‌وانه‌یه‌, به‌پاساوێكى زۆر نالۆژێكى له‌لایه‌ن گه‌وره‌ زانا و مێژوونوسه‌كانمانه‌وه‌ زۆرجار پاساو بۆ خیانه‌تكاران ده‌هێننه‌وه‌, ئه‌گه‌ر له‌حاڵیكى وه‌هادا ڕوداوى موشیرى حه‌مه‌ى سلێمان به‌راورد بكه‌ین ,د. كه‌مال نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ بۆچونه‌كانى پیشوترى كه‌ له‌نامه‌ى دكتۆراكه‌ى دا جێگرى كردوه‌ بسڕیته‌وه‌ و دیدى نوێ خۆى كه‌ نازانریت پاڵنه‌ره‌كه‌ى چیه‌ بسه‌پێنیت, به‌ڵكو گومان له‌ سه‌ر ڕاستگۆى ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانى دروست كردوه‌, ته‌نانه‌ت هه‌ر خودى خۆیشى ته‌نها بینابه‌خاتر ئه‌وه‌ى وته‌كانى پێشوترى له‌سه‌ر موشیرى حه‌مه‌ى سلێمانى ڕه‌تبكاته‌وه‌ هاتوه‌ گومانى له‌سه‌ر نامه‌ى دكتۆراكه‌ى خۆیشى دروست كردوه‌, ئه‌و ده‌ڵیت ( چۆن مامۆستاكانم ئه‌و بۆچونه‌ ساده‌ و ساكاره‌یان لێ قه‌بوڵ كردم…!) له‌بنه‌مادا تێزى دكتۆرا بۆ هه‌رباسێك, واتا داهێنانێكى نوێ له‌باسكردنى بابه‌ته‌كه‌دا, دۆزینه‌وه‌ى گرێیه‌ك له‌مێژوودا و ساغكردنه‌وه‌ى, كه‌واته‌ به‌لاى منه‌وه‌ سه‌رجه‌م نامه‌ى دكتۆراكه‌ى ناوبراو هه‌ڵته‌ده‌كێنریته‌وه‌, باسه‌كانى هه‌موى جێگه‌ى گومانن و دودڵه‌ لێیان و كێى ناڵیت له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و باسانه‌ى كردویه‌تى په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌ یاخود هه‌مو ئه‌و تۆمارانه‌ى تێدا كراوه‌, به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕوداوه‌كه‌ى به‌رده‌قاره‌مان ساغنه‌كراونه‌ته‌وه‌ و دوباره‌ پێویستیان به‌ پێداچونه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌و پاساوانه‌ى گه‌وره‌ زانایه‌كى وه‌كو كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌سه‌ر شكستى شێخ مه‌حمود به‌رامبه‌ر ئینگلیزه‌كان هێناویه‌تیه‌وه‌ تۆپه‌ڵه‌ قورسێكى نامه‌تیقى خستۆته‌ سه‌ر لایه‌نى زانستى باسه‌كه‌, هه‌موان ئه‌وه‌ ده‌زانین هێزه‌كه‌ى شێخ و ئینگلیز له‌هه‌مو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌راورد ناكرێن, به‌ڵام له‌مێژووى ئازادیخوازى گه‌لاندا به‌كوردیشه‌وه‌ مه‌گه‌ر داستانى خه‌یاڵى تۆمار نه‌كراوه‌, مه‌گه‌ر هه‌زاره‌ها سه‌ركه‌وتنى مه‌حاڵ نه‌كراوه‌ به‌ڕوداوێكى واقیعى…؟ ئیتر بۆچ ئاسته‌م بێت له‌تاسڵوجه‌ هێزه‌كه‌ى شێخ مه‌حمود ئینگلیزه‌كان تێكوپێك بشكێنیت به‌ڵام له‌به‌رده‌ قاره‌مانى سه‌ختتدا به‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك شێخ تێكو پێكبشكێنن و به‌دیلى بگرن و له‌م كاته‌دا سه‌ركه‌وتن ئاسته‌م و خه‌یاڵ بێت..؟

له‌وه‌ش كاره‌ساتتر هه‌ر له‌هه‌مان پاساونامه‌دا زاناكه‌ى كورد, موشیرى حه‌مه‌ى سلێمانى كردوه‌ به‌ كوردپه‌روه‌ر و پێوایه‌ مادام ئینگلیزه‌كان پیاننه‌ونوتوه‌ خائین و به‌وه‌ تۆمه‌تباریان نه‌كردوه‌ ئیتر كه‌سێكى كورد په‌روه‌ر بوه‌ و به‌له‌سییه‌كاندا داواى مافى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ى كردوه‌, بێ بیرمانبهێنیته‌وه‌ كه‌ ڕوداوه‌كه‌ ساڵى 1919 ڕویداوه‌ نه‌ك سیییه‌كان.!
ده‌بێ بپرسین ئیدى گومان و ته‌ڵخى و لێڵى ڕوداوه‌ مێژوویه‌كان به‌چ شتێك و له‌لایه‌ن چ كه‌سێكه‌وه‌ ڕۆشن ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كان ئاشناى ببن..؟ ئه‌وه‌تا د. كه‌مال مه‌زهه‌ر داواى به‌دواداچونى قوڵ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ڕوداوه‌كه‌ى به‌رده‌ قاره‌مان ده‌كات و به‌ئێمه‌ى ده‌سپێریت…ده‌بێ ئه‌ركى خۆى دواى ئه‌و پاساو هێنانه‌وه‌ كۆتاى هاتبێت..؟ده‌بێت هۆى چى بێت ئه‌و مێژوونوسه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر باسكردنى ئه‌و ڕوداوه‌ په‌شیمان بوبێته‌وه‌؟ ده‌بێ هۆى چى بێت دواتر ئه‌م مێژوو نوسه‌ چه‌ند ڕوداوێكى ژیانى سیاسى نه‌ته‌وه‌كه‌ى تۆمار نه‌كردوه‌ و توخنیان نه‌كه‌وتوه‌ و به‌كارى خۆیشى نه‌زانیوه‌…!

ئه‌گه‌ر مێژو نوس بێ لایه‌ن نه‌بێت و خیانه‌تكارانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى نه‌ناسێنیت ده‌بێ كى ئه‌و كاره‌ بكات…؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات ئیدى مێژوو ده‌ردێته‌ ده‌ستى قه‌ده‌رى ململانێى حزبه‌كان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانى ئه‌وان تۆمارى ده‌كه‌ن…

About دیدار عثمان

Check Also

جوگرافیای مێژووی ناوچەی «جیبال» جوگرافیای کوردستان لە سەرچاوە ئیسلامیەکاندا

 د. ئیسماعیل مەحموودی  روونکردنەوەی جوگرافیای مێژوویی  کوردستان ، پێویستی بە توێژینەوە لە سەر هەندێک لەو …