مالكۆم ئێكس.. ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی به‌پێوه مرد
رێدار ئه‌حمه‌د
به‌رده‌وام پیاوێك بووم هه‌وڵی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و قبوڵكردنی واقیعی ژیانم ده‌دا به‌و شێوه‌یه‌ی زانیاری و ئه‌زموونی نوێ له‌باره‌یه‌وه ده‌ریده‌خه‌ن” (مالكۆم ئێكس)
ئێواره‌ی (21/2/1956ز) (1)، پیاوه ته‌مه‌ن چل ساڵانه‌كه ده‌ڕواته هۆڵی بۆنه‌كان له‌نیویۆرك، تا بچێته سه‌ر سه‌كۆی وتاردان وبه‌رانبه‌ر ئاماده‌بووان ڕابوه‌ستێت و ده‌ست به‌وتاره‌كه‌ی بكات، كه‌هيچ له‌سه‌رخۆو هێمن نه‌بوو.
له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ی وتاره‌كه‌دا، دوو پیاو كه‌له‌ڕیزی نۆیه‌مدا بوون به‌بێ هیچ هۆیه‌ك دهمهقاڵێیهكیان دروست كرد، تا سه‌رنجی ئاماده‌بووان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن.
چه‌ند چركه‌یه‌كی پێچوو، پاسه‌وانانی تایبه‌ت وتاردهرهكه هاتن بۆ نه‌هێشتنی دهمهقاڵێكه، ڕێگه‌یاندا به “تۆماس هاجان” له‌پیاوه ئه‌سمه‌ره چل ساڵانه‌كه نزیك ببێته‌وه، چه‌كه‌كه‌ی به‌رز كردبووه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی دووكه‌سی دیكه هاریكاری بكه‌ن له‌ئه‌ركی په‌لاماردانی “مالكۆم ئێكس” یان حاجی “مالیك شباز” وه‌ك خۆی له‌و كاته‌دا ئه‌و ناوه‌ی له‌خۆ نابوو.
به‌ڵام، چل ساڵ به‌ر له‌ڕوودانی ئه‌م دیمه‌نه، لهئۆماهای سه‌ر به‌ویلایه‌تی نبراسكا، خاتوو “لویز لیتڵ” لهنۆزدهی مانگی ئایاری ساڵی 1965دا منداڵێكی –خاوه‌ن پێستێكی كه‌مێك كاڵ-ی بوو، تا هاوڕێیه‌تی ئه‌و خێزانه بكات كه‌له‌دایك وباوك حه‌وت مناڵ پێكهاتبوو، هه‌موویان ڕه‌شپێست بوون، له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌مریكیدا كه گیرۆده‌یه به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
“مالكۆم”ی بچوك و خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی ڕه‌شی پێستیانه‌وه تووشی ناشیرین‌ترین شێوازی جیاكاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی بووبونه‌وه، به‌جۆرێك كه‌كه‌سی سه‌ركه‌وتوو لهشارۆچكهكهیاندا له‌باشترین حاڵه‌تدا كاری سڕینه‌وه‌ی پێڵاو یان ده‌رگاوانی ده‌كرد(2)، له‌وجۆره ڕه‌وشه‌دا “مالكۆم” ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار بووبوه‌وه، كه‌سی وه‌ك ئه‌و ته‌نها داوای به‌ئارامی مانه‌وه له‌ژیانی لێده‌كرا. كهههرچۆنێك بێ ئه‌وه‌ش ڕووینه‌دا.

چونكه تۆ زنجیت!
“جوان هه‌ڵسوكه‌وتكردن هیچ واتایه‌كی نییه، مادام پیاوی سپی‌پێست، وه‌ك خۆی سه‌یری من ناكات، كاتێك ده‌گه‌یته قوڵایی ده‌روونی، بۆت دهردهگهوێت كه‌هێشتا باوه‌ڕی وایه ئه‌و له‌من چاكتره” (مالكۆم ئێكس)
به‌ڕێز “ئیرێل لیتل” قه‌شه‌یه‌كی مهعمهدانیهو باوكی هه‌شت منداڵه كه “مالكۆم” یه‌كێكیانه، به‌ڵام ئه‌و ڕهشپێستیهی به‌س بوو تا سپیپێسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان چوار له‌شه‌ش براكه‌ی بكوژن، ئه‌مه وێڕای ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوویه‌وه، به‌وپێیه‌ی كهسیاسیيهكه لهكۆمهڵهیهكی جیهانی بۆ پێشخستنی زهنجیهكان. ئه‌و ڕهگهزپهرستیيه وای لێ‌كرد له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یاندا كۆچ بكه‌ن بۆ لانسنگ له‌ویلایه‌تی میتشیگان، كهلهوێش چه‌ند مانگێك نه‌مانه‌وه تا له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێكخراوی “كوكلۆكس”ی ڕه‌گه‌زپه‌رست ماڵه‌كه‌یان سوتێنرا (3)، تا سه‌رله‌نوێ خێزانه‌كه بگوێزنه‌وه بۆ قه‌راغی شاره‌كه.
ته‌نها نزیكه‌ی سێ ساڵی خایاند، به‌ڕێز “ئیریل” چووه ژێر خاكه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دڕنده‌یی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستی دیكه كوشتیان، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتداران نكوڵییان له‌وه‌كردو وایان هه‌ڵبه‌ستا كه له‌ڕووداوێكی نائهنقهسدا كه‌وتووته ژێره‌وه‌و مردووه(3)، ته‌نانه‌ت دواتر تۆمه‌تی ئه‌وه‌شیان دایه پاڵ كه‌خۆی كوشتووه، تا خۆێنی بكه‌وێته ئه‌ستۆ خۆی له‌بری بكوژه‌كانی (4).
لێره‌وه “مالكۆم” ڕووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوویه‌وه كه‌له‌دژی ڕه‌نگی پێستی له‌ئارادا بوو، ته‌نها ڕه‌نگی پێستی و هیچی دیكه نا، پاش ئه‌وه ڕووداوه‌كان به‌خێرایی به‌شوێن یه‌كدا هاتن، ئه‌وه بوو پاش له‌ده‌ستدانی باوك، دایكه‌كه‌ش منداڵه‌كانی به‌جێ ده‌هێڵێت دوای ئه‌وه‌ی دوچاری نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت له‌ئه‌نجامی قورسی بژێویی ژیان به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاریكاریكردنیان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونییه‌وه(5)، ئه‌مه وێڕای ده‌ركردنی له‌كاره‌كه‌ی وه‌ك خزمه‌تكارێك به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه كه‌جیاواز نین له‌هۆكاره‌كانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی.
پاش چوارده‌ساڵ له له‌دایكبوونی، “مالكۆم” –له‌گه‌ڵ حه‌وت براكه‌ی- خۆیان به‌بێ دایك و باوك بینیه‌وه، به هۆكاره‌كی ساده كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌ئه‌وان “زنجی”ن و به‌س، هیچ هۆكارێكی دیكه نه‌بوو، ئه‌و هۆكاره وایكرد به‌ڕێز “ستراوسكی” كه مامۆستای “مالكۆم” كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵی هه‌بوو، پێی ڕابگه‌یه‌نێت تا واز له‌خه‌ونی بوون به‌پارێزه‌ر بهێنێت، چونكه زنجییه، پێویسته له‌سه‌ری وه‌ك دارتاش یا هه‌ر كارێكی دیكه كه بۆ زنجییهكان گونجاوه–هه‌رچه‌نده له‌خوێندندا زیره‌كه- كار بكات(1).
پاكخوویی.. تهمبێكردن.. چاكسازی!
كه‌واته هیچ ئومێدێك له فهرمانبهرێتيدا نییه، پاش ئه‌وه‌ی مامۆستاكه‌ی نائومێدی كرد, “مالكۆم” به‌وجۆره خۆى ده‌دواند، بۆیه بڕیاریدا ڕهوتهكهى بگۆڕێت، واز له‌قوتابخانه‌كه‌ی بهێنێت، ڕووبكاته “ئیلا”ی خوشكی –له‌دایكیه‌وه- له‌شاری بۆستن، وه‌ك بۆیاخچی پێڵاو كاری كرد(1)، له‌گه‌ڵ چه‌ندين كاری ساده، تا ئه‌وكاته‌ی رووكاره‌كانی خۆشگوزه‌رانی و سه‌رسامبوون له‌یه‌كێك لهسهماگه نوێیه‌كانی شاره‌كه‌دا سه‌رنجی ڕ‌اكێشا، بڕیاریدا رووكاره زبره‌كه‌ی بگۆڕێت تا پێشوازی ژیانی گاڵته‌وگه‌پ و رابواردن بكات.
لهبۆستنهوه به‌ره‌و نیویۆرك، وه‌ك گه‌نجێكی بیست ویه‌ك ساڵی، “مالكۆم” روویكرده كاركردن له‌هێڵی ئاسنین(2)، به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڕه‌كی هارلم، له‌وێ ئاشنای كۆمه‌ڵگا ره‌شپێسته‌كان بوو، ئه‌م گه‌نجه ڕه‌شپێسته “جۆره‌ها تاوانكاری ئه‌نجامدا، وه‌ك دزی و گه‌وادی و بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، بگره خۆی وه‌ك شێت نیشانداندا تا له‌خزمه‌تی سه‌ربازی بهئيجبارى به‌دوور بێت له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا”(1)، له‌ڕێگای باسكردنی ویستی بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی زنجی، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌سوپای ئه‌مریكا دووربخرێته‌وه(2).
ئه‌و گه‌شته تاوانكارییه بهدهستگیركرانی -له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا- له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆتایی هات و به ده ساڵ سزا درا، كه‌چی دوو هاوڕێكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه سزا دران چونكه سپی‌پێست بوون(5)، هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تيی له‌گه‌ڵ كچێكی سپی‌پێست –له‌و كاته‌دا- له‌خۆیدا تاوانێك بوو كه‌شایسته‌ی سزادان بێت (6).
له‌گرتووخانه‌ی چارلز تاونی كۆندا، “مالكۆم” ناڕه‌حه‌تی سه‌ختی چه‌شت به‌ده‌ست شیشبهندهكانی گرتووخانه‌كه‌وه كه به‌رگه‌ی ئه‌و سنورداركردنه‌ی نه‌گرت، به‌هۆی ئاژاوه‌و سهركێشییهوه ده‌خرایه به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی، كه –له خۆشبه‌ختی ئه‌و- بووه هۆی گۆڕانی بیركردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نوێ ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆر ڕامان و بیركردنه‌وه‌یه‌وه له‌خه‌ڵوه‌تی ئه‌و كاته‌یدا.
پاش ساڵێك “مالكۆم” له به‌ندیخانه بووه هاوڕێی “بیمبی” كه‌هه‌رده‌م باسی ئایین ودادپه‌روه‌ری ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ده‌روونی مالكۆمی گه‌نجی ڕه‌شپێستی وروژاند –كه‌نازناوی شه‌یتانی لێنرابوو- به‌ره‌و بیرۆكه‌ی باوه‌ڕهێنان بهبهدیهێنهری گه‌ردوون، پاش ساڵێكی تر گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی كۆنكۆرد، نامه‌یه‌كی له “فیلبیرت”ی برایه‌وه پێگه‌یشت، هه‌واڵی پێدا كه‌ئایینی سروشتيی ڕه‌شپێسته‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه، ئامۆژگاريی كرد كهجگهره نه‌كێشێت و گۆشتی به‌رازیش نه‌خوات (7).
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا “فیلبێرت” به برایه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌وان هه‌موویان –براكانی- چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و ئایینه له‌سه‌ر ده‌ستی –ئه‌لیجا محه‌مه‌د” -كه‌دواتر- بووه سه‌ره‌كیترین كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ژیانی “مالكۆم”، ئه‌وان ئاواته‌خوازن ئه‌میش بچێته سه‌ر ئه‌و ئایینه. به‌مجۆره ژیانی “مالكۆم”ی به‌ندكراو له‌ژیانی تاوانكاری ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌و تاوانكاری له‌نێو به‌ندیخانه‌دا به‌ره‌و گرنگیپێدانی دیكه گۆڕا.
گفتوگۆكانی “بیمبی” هاوڕێی له‌گه‌ڵ به‌ندكراواندا له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی ئایین، وێڕای نامه‌كانی براكانی كه‌باسی موسڵمانبوونیان بۆ ده‌كرد، زۆرترین كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕانی ئه‌و شه‌یتانه‌ی له‌ناخیدا بۆ جه‌سته‌یه‌كی په‌رۆش به گه‌ڕان، به‌هه‌زاران كتێبی گه‌وره‌ی خوێنده‌وه، موسڵمانبوون و په‌یوه‌ندیكردنی به “ئه‌لیجا محه‌مه‌د”ه‌وه راگه‌یاند، “ئاكارو ڕه‌وشتی چاك بوو، كه‌سایه‌تی به‌رز بوویه‌وه، به‌شداری گوتار‌و گفتوگۆكانی ده‌كرد بۆ بانگه‌واز به‌ره‌و ئیسلام له‌به‌ندیخانه‌دا” (7).
“ئێكس هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ری بوومه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا له‌سه‌ریم، هه‌روه‌ها لهماتماتیكدا به‌واتای نادیار و یاخود بنه‌ڕه‌ت نه‌زانراو دێت.”
پاش ماوه‌یه‌ك له‌نامه‌كه‌ی “فیلبیێرت”، “مالكۆم” گوازرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی(ینورفلك)ی سوككراو، كه به وتار‌و كتێبخانه گه‌وره‌كه‌ی به‌ناوبانگ بوو، نزیكه‌ی ده هه‌زار به‌رگی كتێبی كۆن و ده‌گمه‌نی تێدا بوو، لێره “ویجالند”ی برای سه‌ردانی كرد –كه‌ئه‌ویش په‌یوه‌ندی كردبوو به‌بزووتنه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه” (2) كه “ئه‌لیجا محه‌مه‌د” سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد.
ئه‌و پیاوه‌ی كه‌چه‌ند به‌شێكی په‌رته‌وازه‌ی ئایینی ئیسلامی كۆكردبوه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كرد، بانگه‌وازه ڕهگهزپهرستانهكهی به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌یی دامه‌زراندبوو، “به‌جۆرێك له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ مرۆڤه ڕه‌شپێسته‌كان بونیاد نرابوو، سپیپێستهكانی به شه‌یتان داده‌نا كهحوكمڕانی زه‌وی ده‌كه‌ن و خواش خوای ته‌نها ڕهشپێستهكانه”(5). چه‌ندین مانای هه‌ڵه‌ی دابوویه پاڵ ئیسلام و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی بنیات نابوو، كۆمه‌ڵه‌كه‌شی خاوه‌ن ره‌وشتی به‌رزو گیانی تێكۆشان له‌پێناوی ڕه‌شپێسته‌كان بوو، ئه‌مه‌ش وای له “مالكۆم” كرد ببێته كه‌سایه‌تیه‌كی جیاواز له‌وه‌ی كه‌هه‌بوو.
له‌كتێبخانه مه‌زنه‌كه‌ی به‌ندیخانه‌دا، “مالكۆم” زۆر به‌په‌رۆشه‌وه به‌رده‌وام ده‌یخوێنده‌وه، ته‌نانه‌ت تاكاتی كوژاندنه‌وه‌ی رووناكیه‌كان له‌خوێندنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بوو، له‌ژووری بهندیخانهكهیدا له‌به‌ر رۆشنایی ڕاڕه‌وه‌كه‌دا تا رۆژ ده‌بوویه‌وه ده‌یخوێنده‌وه (5)، نزیكه‌ی پازده كاژێر خوێندنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی هه‌بوو، له‌میانیدا چیرۆكی شارستانیه‌ته‌كان و مێژووی جیهان و نووسینه‌كانی نووسه‌ری نه‌مساوی “مندل”ی سه‌باره‌ت به‌زانستی بۆماوه‌ی خوینده‌وه، ئه‌مه ویڕای توێژینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی زمان تا له‌ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بهنههامهتیهكانی ڕه‌شپێسته‌كان و كۆیله‌و هیندیهسوورهكان به‌ده‌ست پیاوانی سپیپیستهوهو له‌باره‌ی بازرگانی كۆیله‌كانه‌وه خوێنده‌وه، به‌مجۆره “خوێندنه‌وه ئاراسته‌ی ژیانی گۆڕی، ئامانجی لێی ئه‌وه بوو له‌ڕووی فیكریه‌وه ببوژێته‌وه، چونكه تێگه‌یشت كهڕهشپێست له‌ئه‌مریكا به‌هۆی دووریه‌وه له‌خوێندنه‌وه یان فێربوون وه‌ك كه‌ڕو لاڵ و كوێر ده‌ژی” (5).
دوای حه‌وت ساڵ، ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاریاندا ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و له “مالكۆم” ببورن، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو لهراكێشانی ژماره‌یه‌كی زۆر لهبهندكراوان بۆ ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ی “ئه‌لیجا محه‌مه‌د”(7)، تا بهبیروباوهڕێكهوه هاته ده‌ره‌وه كه دژی هه‌موو سپی پێستێك بوو، په‌رۆش بوو بۆ خه‌باتكردن له‌پێناوی زنجیهكاندا، تا ده‌ستی به‌چالاكییه‌كانی له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌كه‌ی “ئه‌لیجا”دا كرد كه‌داوای باڵاده‌ستی و سه‌روه‌ری ڕه‌شپێسته‌كان و به‌شه‌یتان ناساندنی سپیپێستهكانی ده‌كرد.
له‌و بیروباوه‌ڕه‌دا كه‌تیایدا “ئه‌لیجا” پێغه‌مبه‌رێتی خۆی ڕاگه‌یاندبوو، سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك یاسا كه له‌هیچ ڕوویه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلام یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه “وا سه‌یری ئیسلامی ده‌كرد كه ته‌نها بۆماوه‌یه‌كی رۆحییه و ڕهشپیستهكان له‌باڵاده‌ستی سپیپێستهكان ده‌رباز ده‌كات(8)، به‌هۆی توانای وتاردان و رۆشنبیرییهكهیهوه “مالكۆم” توانی به‌خێرایی لهڕێكخراوهكهدا پله‌ی به‌رز ببێته‌وه، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی ببێته باڵی “ئیلیجا”و جێگری یه‌كه‌می و وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه، “هه‌ر به‌هۆی لێهاتووی ئه‌مه‌وه ژماره‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه له 500 كه‌سه‌وه گه‌یشته 300.000 كه‌س له‌ماوه‌ی نۆ ساڵدا (1)، دیارترین كه‌سیشیان ئه‌فسانه‌ی یاری بۆكسێن “محه‌مه‌د عه‌لی كلای” بوو.
لێره‌وه، “مالكۆم” بڕیاریدا ئه‌و “مالكۆم”ه بێت كهبیروبۆچوونهكانی دروستیان كردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ملكه‌چی چواچێوه‌ی سپیپێسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان بێت، یه‌كه‌م یاخیبوونیشی گۆڕینی نازناوی خانه‌واده‌كه‌یان بوو “لیتل” كه سپیپێستهكان پاش هێنانیان لهئهفریقیاوه وه‌ك كۆیله ئه‌و ناوه‌یان لێنابوون (1)، له‌بری ئه‌وه “ئێكس”ی هه‌ڵبژارد كه‌هێمایه بۆ خۆناساندنه‌وه‌ی، به‌ته‌واوه‌تی وه‌ك نه‌زانراوی ماتماتیك ” X” كه‌هه‌وڵی گه‌ڕان به‌شوین به‌هایدا ده‌دات.
“مالكۆم” به‌كردار توخمێكی پرشنگدار بوو كه‌وزه‌ی كز نه‌ده‌بوو، له‌هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكیدا له‌ڕێی به‌رنامه‌ی “ئه‌و رقلێبوونهی كه رقلێبوون به‌رهه‌می هێنا” ده‌ركه‌وت، ئه‌مه وێڕای چه‌ندین گفتوگۆ كه‌به‌شداری تێدا كرد‌و ئه‌و گوتارانه‌ی كه‌له‌باره‌یه‌وه نووسران، ته‌نانه‌ت نووسینگه‌ی فیدراڵی به‌چڕی چاودێری چالاكییه‌كانیان ده‌كرد، گوێیان له‌په‌یوه‌ندییه تهلهفونیهكانی ڕاده‌گرت، چه‌ندین سیخوڕیان له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌دا چاندبوو، بیرۆكه‌كانی پێشوازیی فراوانی لێده‌كرا له‌لای تێكۆشه‌ر له‌پێناوی زنجیهكان “مارتن لۆسه‌ر كینج”ی ئه‌مریكی”(1).
ئیسلام و خه‌ونی به‌رائه‌تی سه‌ره‌تا
“لهشتێكهوه به‌ره‌و شتێك، ئه‌وه جوڵه‌ی (بۆدۆرتز)ى ئاسۆییه، به‌ڵام مالكۆم به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز ده‌جوڵاو گه‌شه‌ی ده‌كرد”
(عه‌بدولوه‌هاب مه‌سیری)
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی “مالكۆم” له‌په‌یكه‌ری ڕێكخراوه‌كه‌دا خێرا‌و زۆر بوو، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌ر لهتیرۆركرانی “جۆن كینیدی” سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كرایه پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌یی تێیدا، “ئه‌لیجا” هۆشداری پێدا كه‌قسه له‌سه‌ر كوژرانی كینیدی نه‌كات، به‌ڵام “مالكۆم”ی پڕ جۆش نه‌یده‌توانی له‌سه‌ر ئه‌وه بێده‌نگ بێت، ئه‌وه بوو لێدوانه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا كه” چه‌كه‌كه‌ی “كینیدی” وهرگهڕایهوهو خۆی پێ كوژراو ئه‌وه‌ی چاندبووی دورییه‌وه، خێراتر له‌وه‌ی كه‌خۆی پێشبینی ده‌كرد” (3)، پاش ئه‌م لێدوانه ناكۆكی له‌نێوان ئه‌م و “ئه‌لیجا”دا دروست بوو، ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی لهڕێكخراوهكهدا هه‌ڵپه‌سێردرا، “مالكۆ” له‌ساڵی 1964دا بڕیاریدا ده‌زگای مزگه‌وتی ئیسلامی دروست بكات و به‌گه‌شت به‌ره‌و جیهانی به‌رائه‌تی یه‌كه‌م بڕوات.
پاش ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی حه‌جه‌وه خوێندیه‌وه، بڕیاریدا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه بچێت و ڕووبكاته مه‌ككه، له‌وێ ئه‌وه‌ی بینی كه نه‌یده‌زانی سه‌باره‌ت بهئایینهكهی كه ناته‌واو بوو. چونكه ئیسلام ته‌نها ئایینی ڕه‌شپێست نه‌بوو، وه‌ك “ئیلیجا”و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، به‌ڵكو ئایینی تێكڕای مرۆڤه‌كانه، له‌حه‌جدا “ماڵكۆم” ڕه‌شپیست و سپیپێستی بینی، “ماوه‌ی دوازده رۆژی له‌مه‌ككه به‌سه‌ربرد، سه‌رسام بوو به‌وه‌ی له‌نێوان موسڵمانانی سپی‌پێست و ڕهشپیستدا بینی، كه‌هه‌موویان وه‌ك یه‌ك دڵ بوون و هه‌موو هه‌ستێكی یه‌كسانی و خۆشویستن له‌نێوانیاندا هه‌بوو”(8).
“له‌ژیانمدا له‌نێوان خه‌ڵكانێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه نه‌ژاددا له‌م برایه‌تییه ڕاستگۆترم نه‌بینیووه، له‌ڕاستیدا ئه‌مریكا پێویستی به‌تێگه‌یشتنه له‌ئیسلام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه ئایینه كه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی تێدایه”
(ماڵكۆم ئێكس)
ماڵكۆم زۆر كاریگه‌ربوو به‌دیمه‌نی كه‌عبه‌و ده‌نگی (لبیك اللهم لبیك) وساده‌یی و برایه‌تی موسڵمانان، “ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ی له‌نزیكه‌وه بینی و ئاشنای حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی بوو، گومڕایی ڕێبازه ڕهگهزپهرستیهكهی بۆ ده‌ركه‌وت كه پێشتر باوه‌ڕی پێی هه‌بوو و، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌وێ ئاشنای نوێژی ڕاسته‌قینه بوو كه ته‌واو لێی بێئاگابوو” (8)، پاش چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ئیسلامی و سیاسی له‌ناوچه عه‌ره‌بیه‌كاندا، ” ماڵكۆم “، یاخود حاجی “مالیك شباز”، وه‌ك له‌پاش گه‌شته‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌ی له‌خۆی نا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ”ئیدانه‌كردنی هه‌موو سپیپێستێك یه‌كسانه بهئیدانهكردنی هه‌موو ڕه‌شپێستێك” (2).
له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ” ماڵكۆم ” خه‌ونی به‌رائه‌تی دۆزییه‌وه كه به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕا، تا ئاشنای ئیسلام بوو به‌شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، به‌ڵام نیشتمانی عه‌ره‌بی ئه‌و فیرده‌وسه نه‌بوو كه ” ماڵكۆم ” به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕا، چونكه “هه‌ر نیشتمانێك لایه‌نی تاریكی خۆی هه‌یه، له‌مه‌دا وه‌ك هه‌ر شوێنێكی تری جیهان وایه، به‌ڵام ” ماڵكۆم ” له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ نیشتیمانی عه‌ره‌بی ده‌كرد، وه‌ك ئه‌مریكییه‌كی ڕه‌شپێست، كهگیرۆدهی نه‌هامه‌تییه‌كانی جیاكاریی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوببوو”(9).
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ” ماڵكۆم ” توانی له‌نیشتمانی عه‌ره‌بیدا به‌شێكی خه‌ونه‌كه‌ی له‌به‌رائه‌ت و جیهانێكی خاڵی له‌جیاوازی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها “ده‌توانرێت بونیادی ژیاننامه‌ی كه‌سیی وه‌ك هه‌مووی سه‌یر بكرێت كهبهرجهستهكردنی گه‌شه‌سه‌ندنی (ماڵكۆم)ه، له‌مرۆڤێكی مادییه‌وه كه‌هیچ رۆح یان ویژدانێكی نه‌بووه، ببێت بهمرۆڤێك كه‌بتوانێت “هه‌ستی نمونه‌ییبوون” له‌خۆیدا بدۆزێته‌وه” (9).
ئه‌مجا هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی ڕێكخراوی یه‌كێتی ئه‌فرۆ ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند گه‌شتێك بۆ وڵاتانی ئه‌فریقیا و گه‌شتێكی دیكه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه‌تێیدا له‌گه‌ڵ شا “فه‌یسه‌ڵ” و “ئه‌حمه‌د بن بله”ی سه‌رۆكی جهزائیرو چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆبوویه‌وه، چوویه میسر‌و سودان و حیجاز و تهامه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌زهه‌ر خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو له‌و ماوه‌ی ژیانه‌ی كهمابووی، سه‌رله‌نوێ موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند(8)، و له‌دڵی خۆیدا هه‌ڵی گرت و بردییه‌وه بۆ شوێنی بانگه‌وازه‌كه‌ی.
حاجی مالیك
“له‌ڕاستیدا ژیانی خودیی مالكۆم ئێكس سرودی به‌رزڕاگرتنی رۆحی مرۆڤه كه‌توانای مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی له‌ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خراپترین ڕه‌وشی خرپكارو وێرانكاردا هه‌یه” (عه‌بدولوه‌هاب مسیری)
جارێكی دیكه به‌ره‌و ئه‌مریكا، به‌ڵام بهدهروونێكهوه كه حه‌ج چاره‌سه‌ری كردووه، ڕه‌گه‌زپه‌رستێتی هیچ نه‌ما بوو، تا حاجی “مالیك” گه‌یشته ناوچه‌ی هاوسه‌نگیی نێوان دوو ویستی ناكۆكدا، وه‌ك سروشتی خۆی رۆشت بۆ لای “ئه‌لیجا محه‌مه‌د” تا باوه‌ڕی پێ بهێنێت كه بانگه‌شه‌كه‌ی پوچهڵهو ئیسلام داوای ئه‌وه ناكات كه‌ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بگره داواشی لێ‌كرد كه‌سه‌ردانی كه‌عبه بكات، ئه‌م داواكارییه به‌توڕه‌بوونی زۆر و ده‌ركردنی وه‌ڵام درایه‌وه (8).
به‌ڵام، ئه‌و بهپهرۆشیهكهی پێشوویه‌وه، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگه‌وازه نوێیه‌كه‌ی دوای راستكردنه‌وه‌ی، تا ژماره‌یكی زۆر ڕه‌شپێست و جگه لهڕهشپێستیشی بۆلای ئیسلام هێنا، به‌مه‌ش ئاژاوه‌ی نێوان ئه‌و و “ئه‌لیجا” زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، كهههڕهشهی لێ‌كرد ئه‌گه‌ر واز له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی نه‌هێنێت، هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنیشی له‌دژی به‌رپا كرد، “مالكۆم” زیاتر مكوڕ بوو، زیاتر له‌نێو خه‌ڵكدا به‌رده‌وام بوو(8).
ئه‌و كه‌ناڵ و رۆژنامانه‌ی كه ڕێگایان بۆ ئاسان ده‌كرد ئه‌و كاته‌ی پله‌ی به‌رزی هه‌بوو لهڕێكخراوهكهی “ئه‌لیجا”دا، جه‌نگیان له‌دژ دست پێكردو هێرشیان برده سه‌ری، كاتێ زانیان له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی پێشووی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌و له‌شوینه جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا بانگه‌واز بۆ ئه‌و ئیسلامه ده‌كات كه له‌مه‌ككه‌و ئه‌زهه‌ری شه‌ریف ئاشنای بووه.
“له‌ڕاستیدا حه‌ج چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ى فراوان كردم و به‌رچاوڕوونی كردم، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌وه‌نده‌م بینی كه‌له‌ماوه‌ی سی ونۆ ساڵدا نه‌مبینیبوو”
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا “مالكۆم” بنكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی “ئه‌لیجا”ی له‌ئه‌مریكا له‌رزاند، ده‌نگی به‌رزتر و به‌ڵگه‌ی به‌هیزتر بوو، ئه‌مه‌ش رق وكینه‌ی له‌دڵی كۆمه‌ڵه‌ی “ئوممه‌تی ئیسلام”و دامهزرێنهرهكهیدا چاندو باڵانسیان ڕووی لهداڕمان كرد، گه‌یشته ئه‌وه‌ی بڕیاری بێده‌نگكردنی بده‌ن له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامه‌وه یان كوشتنی ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، هه‌موو ئه‌مانه به‌به‌رچاو و گوێی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكیه‌وه ڕوویان ده‌دا” (5).
پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له‌و خانووه ده‌ریانكرد كه‌تێیدا نیشته‌جێ بوو به‌و بیانووه‌ی كهخاوهندارێتیهكهی هی كۆمهڵهكهیانه، “مالكۆم” خۆی بۆ بانگه‌وازه نوێیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌زر كرد، كه‌ئه‌ویش بانگه‌واز بوو بۆ ئیسلامێكی به‌ده‌ر له‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌روه‌ك ناوی لێنابوو(7)، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شه شێوێنهرهكان كه تۆمه‌تباريان ده‌كرد به هاندانی ڕه‌شپێسته‌كان به‌وه‌ی “كاتێ فاكته‌ره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، جه‌ماوه‌ر پێویستیان به‌وه نییه كه‌س هانیان بدات، په‌رستشی خوای تاكیش خه‌ڵكی له‌و ئاشتیه نزیك ده‌كاته‌وه كه‌خه‌ڵكی له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن و بۆ به‌دیهێنانی هیچ ناكه‌ن” (10).
چه‌ند مانگێكی كه‌می خایاند تا ململانێى زۆر توند له‌نێوان “مالكۆم”و “ئه‌لیجا”دا دروست بوو، پاش ئاگربه‌ردان له‌ماڵه‌كه‌ی –ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتى منداڵییه‌كه‌ی ڕوویدا- “مالكۆم” له‌سه‌ر سه‌كۆكه‌ی له‌هۆڵی نیویۆرك بۆ كۆنگره‌كان ڕاوه‌ستا، له‌كۆتا وتاریدا ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی پێچوو, هاتوهاوارو ئاڵۆزی دروست بوو, به‌ر له‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن.
خۆی له‌به‌رده‌م لوولهكدا بینیه‌وه, كهشازده گولله‌ى ئاراسته‌ی سنگی كرد، هه‌موویان به‌ری كه‌وتن، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی حاجی “مالیك شباز” به‌زه‌رده‌خه‌نه به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه بكه‌ویت كه تا بهخاكسپارنیشی هه‌ر له‌گه‌ڵی بوو. له‌پاش خۆی میراتێكی رۆشنبیری و شۆڕشگێڕی به‌جێهێشت –سه‌ره‌ڕای كه‌می ماوه‌كه‌ی- كاریگه‌ريی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر چاككردنی ڕه‌وشی ڕه‌شپێسته‌كان له‌یاساكانی ئه‌مریكادا, پاش 400 ساڵ له‌تێكۆشان دژی كۆیله‌بوون بۆ سپیپێستهكان (3).
هه‌روه‌ها “مالكۆم” زۆر بیرۆكه‌و ده‌ستپێشخه‌ری په‌ره‌پێدا كه پاش نه‌مانی خۆی ڕه‌وتی خه‌باتی ڕه‌شپێسته‌كانی له‌ئه‌مریكا گۆڕی و ڕێگای خۆشكرد بۆ ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ڕێكخراو و بیرۆكه‌ی تر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، وه‌ك پارتی پڵینگه ڕه‌شه‌كان و بیرۆكه‌ی هێزی ڕه‌شپێسته‌كان، بیرۆكه‌كانی بوونه پێكهێنه‌ری پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كه‌ناكرێت له‌تێكۆشانی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكادا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت” (3).
به‌مه‌ش په‌رده‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی “لیتڵ”ی منداڵ دادرایه‌وه, كه‌پاش ئه‌و دڕندهیهتیهی بینی به‌ره‌و تاوانكاری بهكێشكرا، به‌و فیشه‌كانه لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێز “ئێكس” داخرا كهلهجیهانی تێكۆشاندا بۆ پێناسه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕا، تا له‌جیهانی به‌رائه‌تی ده‌ستپێكدا دۆزییه‌وه, وه‌ك حاجی “مالك شباز” كه-تا كۆتا چركهساتهكانیشی- له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستا بوو، خه‌ڵكی فێرده‌كرد به‌نده‌ی خوا بن, ڕه‌نگی پیستیان كه‌خۆیان هه‌ڵیان نه‌بژاردووه نابێته هۆی جیاوازییان.
به‌مجۆره “مالكۆم” له‌ناچوو, پاش ئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌و چاره‌نووسه‌ی ده‌كرد، له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “من ئێستا له‌سه‌رده‌می شه‌هیدبووندا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویداو مردم, ئه‌وا من وه‌ك شه‌هیدی برایه‌تی ده‌مرم، ئه‌وه‌ش تاكه شتێكه كه‌بتوانێت وڵات ڕزگار بكات. پاش ئه‌زموونێكی سه‌خت گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م قه‌ناعه‌ته، به‌ڵام پێی گه‌یشتم” (10). به‌ڵام.. وادیاره ژیاننامه‌كه‌ی به‌رۆشتنی جه‌سته‌ی كۆتایی نه‌هات.
سه‌رچاوه‌كان:
1. أليكس هيلي ومالكوم إكس، السيرة الذاتية لمالكوم إكس.
2. مصطفى عاشور، مالكوم إكس.. التغير بسحر العبارات والمواقف.
3. 23مالكوم إكس..الحاج مالك الشاباز، ترجمة وتقديم: أيمن حنا حداد.
4. مشاهير أسلموا:مالكوم إكس، شهيد نيويورك الذي لقي ربه واقفًا.
5. مالكوم إكس موقع تراتور.
6. 6مالكوم تاجر الحشيش الذي أسلم وأحيى الثورة في الأميركيين.
7. طارق الجيزاوي، شخصيات لها تاريخ: زعيم مسلمي أمريكا.
8. قتل الحاج مالك شباز شهيد الحق، صفحات منسية.
9. عبد الوهاب المسيري، الفردوس الأرضي.
10. مالكوم إكس: سيرة ذاتية.