Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / ڕۆژژمــێرى کـــۆچــى

ڕۆژژمــێرى کـــۆچــى

62622478

ڕۆژژمــێرى کـــۆچــى

ئارام مەجید عەلى
یەکێکى دیکە لەساڵە گرنگەکان لەجیهانى ئیسلامیدا بوونى هەیە و بەکاردەهێنرێت ڕۆژژمێرى کۆچى یان ساڵنامەى کۆچیە، بەعەرەبى (التقویم الهجری)ى پێدەوترێت، ڕۆژژمێرى ئیسلامى کەڕۆژژمێرى مانگى (قەمەرى)ەو بەگشتى بەڕۆژژمێرى کۆچى ناسراوە، پشت بەخولانەوەى مانگ دەبەستێت بەدەورى زەویداو هیچ پەیوەندیەکى بەساڵى خۆریەوە نیە، ساڵى مانگى واتە ئەو ماوەیەى کەمانگ لە (هیلال)ی خۆیەوە دەورێکى تەواوى خۆى لەماوەى 29 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و (44) خولەک و2.8032چرکە دەپێوێت، بەمەش کۆى ڕۆژەکانى ساڵى مانگى لەبارى ئاسایدا (354) ڕۆژ و (6)کاتژمێر و(48)خولەک و(36)چرکەو لەباری کەبیسەدا(پڕ) 355ڕۆژ دەبێت، ئەم ڕۆژژمێرە بۆ دیاریکردنى (ڕۆژ و مانگ و ساڵ)ى کۆچى کەلەسەرەتاى کۆچی پێغەمبەرەوە(ێ) لەمەکەوە بۆ مەدینە دەست پێدەکات موسوڵمانان لەهەموو شوێنێک بەکاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنى بۆنە ئاینیەکان.
ساڵى کۆچى یەکێکە لەساڵە پڕبایەخەکان لەمێژووى ئیسلام و مسوڵماناندا، بڕیارى کۆچ لەلایەن پێغەمبەر(ێ) بڕیارێکى مێژوویی بوو،چونکە موسڵمانان مێژووەکەیان بەساڵى لەدایک بوون و بەڕۆژى هاتنە خوارەوەى وەحى و بەڕۆژى کۆچى دوایی و پێغەمبەر دەست پێناکات بەڵکو بەو ڕۆژە دەست پێدەکات کە پێغەمبەر(ێ) لەتەمەنى(53)ساڵیدا لەمەکەوە بۆ مەدینە کۆچى کرد،ئەمەش ڕێکەوتێکى گرنگە لەمێژووى موسڵمانانداو دواتر بەساڵى کۆچى ناسێنرا.
ڕووداو ومانگەکانی سەردەمى نەفامى وەک ڕۆژژمێر بەکاردەهاتن:
ئەوەى گرنگە ئاماژەى پێبکرێت ئەوەیە عەرەب لەپێش ئیسلامدا ڕۆژژمێر(تقویم)ى زۆریان هەبووە و کاریان پێکردوە ئەوانەش لێکدەرەوەى ڕۆژ و مانگ بوون بەبێ ئاماژەدان بەتۆمارى ژمارەیی بۆ دیارى کردنى بەدوایەکدا هاتنى ساڵەکان، بەڵکو ئاماژەیان دەدا بەساڵەکان بەپێى ئەو ناوانەى کەڕووداوى گرنگ و دیاریان تێدا ڕوویداوەو کۆمەڵێک ڕووداویان وەک مێژوو دیاریکردوە وەک:(ڕووخانى سەدى مەئرەب (ڕنهیار سد المڕرب)، شەڕى خراپکاران (حرب الفجار)، ناوى سەرۆک هۆزەکان، بومەلەرزە)، بەناوبانگترین ساڵ لاى خەڵکى مەکە و ئەو هۆزانەى سەربەئەوان بوون بەکاریان دەهێنا ساڵى فیل(عام الفیل)بوو.بەم شێوەیە عەرەب تا پێش هاتنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام کاریان بە(ساڵى فیل)دەکردو تەنانەت تا سەردەمى پەیامبەرى ئیسلامیش کارکراوە بەساڵ و ئەو ڕووداوانەى وەک ساڵ دیارى کراون لەسەردەمى نەفامیدا و دواتریش لەسەردەمى موسوڵمانانیش سوودى لێوەرگیراوە، لەو سەردەمەدا ساڵنامە وەک ژمارە و مانگ و هاتنى ساڵەکان بەدواى یەک بونى نەبووە و هەر تیرەیەک بۆخۆى ناوى مانگەکانى بەجیا بەکاردەهێنا، ئەویش وەک ساڵنامەى ئێستا نەبوو ڕۆژ و مانگ و ساڵى جیاکردبێتەوە.
عەرەبەکان لەسەردەمى نەفامى و سەردەمى پێش ئیسلام ساڵ و مانگیان هەبووە و ناوگەلێکى جیاوازیان هەبووە کەلەگەڵ مانگە کۆچیەکان ناتەبایی زۆریان هەبووە،ناوى مانگە عەرەبیەکانى سەردەمى نەزانی بەم شێوەیە بەکار هاتووە:(موئتمر،ناجر،خوان،بسان(ێوان)، حنتم(حنین)،زبی(زیاء)،ئەێم،عادل،تافق(نافق)،وغل(واغل)،هواع(وزنە)، برک). لەبەر ئەوەى عەرەبەکان لەڕیزبەندى مانگەکاندا وەردبین نەبون و پاش و پێش یان نادروست دەیانخوێندنەوە. جگەلەوەش هۆزەکانى دیکەش مانگیان بەکاردەهێنا بەشێوازى خۆیان وەک هۆزى (پمود) کەمانگەکانى خۆیان بەم شێوازە بەکاردەهێنا:(موجب، موجر، مورد، مازم،مێدر،هوبر،هوبل،موهاء،دیمر،دابر،حیفل، مسبل).
عەرەبەکان لەسەردەمى سەردەمى نەزانیدا ساڵى مانگیان بەکارهێناوەو سەرەتاى مانگەکانیان بەدیتنى مانگ دەستى پێکردوەو لەسەردەمى ئیسلامیشدا بەهەمان شێوە بووە،جگە لەمانەش تەنانەت شەوى مانگەکانیشیان بەناوى تایبەتى خۆیانەوە ناودەبرد بۆ هەر سێ شەوێک لەمانگەکانى خۆیان ناوى جیایان دیاریکردبوو وەک:(سێ شەوى یەکەم(غرر)، سێ شەوى دووەم(نەقل)، سێ شەوى سێیەم(تسع)، سێ شەوى چوارەم(عشر)، سێ شەوى پێنجەم(بیچ)،سێ شەوى شەشەم (درع)،سێ شەوى حەوتەم(ڤلمه)،سێ شەوى هەشتەم(حنادس)،سێ شەوى نۆیەم(دئادى)،سێ شەوى دەیەم(محاق) هەر یەک لەم وشانە ماناى تایبەتى خۆی هەبوو،وەک چۆن لەناو کورددا شەوى مانگەکان ناویان هەیە.بەم شێوەیە عەرەبەکانى پێش ئیسلام ناوى مانگەکانیان بەچەند شێوەیەکى جیاواز بەکار دەهێنا و کاروبارەکانى خۆیان پێ بەڕێدەکرد، تەنانەت ڕۆژى مانگەکانیش لەساڵى مانگیدا (29 یان 30)ڕۆژ بووە.لەوسەدەمەشدا مانگە عەرەبیەکانیان بەسەر چوار وەرزدا دابەشکردبوون سەرەتاکەى لەوەرزى پایزدا بوو کەبە(ربیع)ناسرابوو پاشان (شتاء و ێیف و قیڤ)دەهات.بەڵام لەسەردەمانى دواتردا ئەم شێوازە بەرەو کاڵبونەوە ڕۆشت و لەئیستادا ناوى وەرزەکان بەم شێوەیە بەکاردەهێنرێت: (الربیع ،الێیف ،الخریف، الشتاء). جگە لەوەش ناوى ڕۆژەکانى هەفتەش لاى عەرەبە کۆنەکانى سەردەمى نەزانى بەم شێوەیە بوون(( شیار(شەممە)، ڕول(یەک شەممە)، ڕهون یان ڕهود(دوو شەممە)، جبار(سێ شەممە)، دبار(چوار شەممە)،مۆنس(پێنج شەممە)، عروبە(هەینى)،بەڵام ئەم ناوانە زانیاریەکى ئەوتۆیان لەبارەوە نەمان و لەئێستادا بەکار نایەن.
ڕووداوو ساڵەکانى سەردەمى پێغەمبەر وەک ڕۆژژمێر بەکاردەهاتن:
تەنانەت لەسەردمى پەیامبەرى ئیسلام موسوڵمانان ساڵنامەیەکى دیارى کراویان نەبووە لەکاتێکدا ئەوان کۆچیان کردبوو بۆ مەدینەو خاوەن کیانى خۆیان بوو، هەر ساڵێک کەدەکەوێتە نێوان ڕووداوى کۆچ و مەرگى پێغەمبەر(ێ) بەناوى ڕووداوێکى تایبەت کەلەو ساڵەدا ڕوویداوە جیایان کردبوویەوەو ناویان لەسەر دانابوو وەک:( یەکەم ساڵى دواى کۆچ(سنە الاژن) و ساڵى دووەم(سنە الامر بالقتال) و ساڵى سێیەم(سنە التمحیێ) و ساڵى چوارەم(سنە الترفئە)و ساڵى پێنجەم(سنە الزلزال) و ساڵى شەشەم(استئناس) و ساڵى حەوتەم(سنە الاستغلاب) و ساڵى هەشتەم(سنە الاستواء) و ساڵی نۆیەم(سنە البرائە) و ساڵی دەیەم(سنە الوداع) و ئەگەر یەکێک لەو ناوانە بهاتایەتە سەر زمانى موسوڵمانان بەس بوو تابڵێن ئەو ناوە ساڵى چەندى کۆچیە. بەم شێوەیە لەو سەردەمەشدا موسوڵمانەکان لەبرى ساڵنامەیەکى دیارى کراو ئەم ناوانەیان دیارى دەکرد و بەکاریان دەهێنان.
وەک چۆن موسوڵمانان لەسەردەمى پێغەمبەردا(ێ) ڕۆژژمێریان نەبوەو بەکاریان نەهێناوە، بەهەمان شێوە دواى کۆچى دواى پێغەمبەرو لەسەردەمى یەکەمین خەلیفەى ئیسلام(ئەبوبەکرى ێدیق 11-13کۆچى)دا موسوڵمانان ڕۆژژمێریان نەبووە، ئەمەش لەبەر دوو هۆکارى سەرەکى بوو. یەکەم: ئەبوبەکرى ێدیق ماوەى خەلافەتەکەى زۆر کورت بوو، دووەم:جگەلەوەش لەو ماوەیەدا زۆر سەرقاڵ بوو بەشەڕى هەڵگەڕاوەکان.ئەمانە هۆکار بوون کە خەلیفەى یەکەم بیر لەدانانى ڕۆژژمێر نەکاتەوە.
سەرەتاى دانانى ڕۆژژمێر لەمێژووى موسوڵماناندا:
ئەوەى گرنگە ئاماژەى پێبکرێت ڕۆژژمێرى کۆچی و چۆنیەتى دانانى ئەم ڕۆژژمێرەیە، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفەى موسوڵمانان (عومەرى کوڕى خەتاب)ەوە دانراو کۆچى پێغەمبەرى ئیسلام لەمەکەوە بۆ مەدینە هەڵبژارد، کەلەشەوى 27/28ێەفەر دەستی پێکرد و لەڕێکەوتى 12ى ربیع الاول گەیشتە شارى مەدینە، یەکێک لەکارە باش و پێویستیەکان ئیمامى عومەر پێی هەستا بریتی بوو لەدانانى ڕۆژژمێرى کۆچى بۆ خزمەتى زانست و موسوڵمانان بۆ بەکار هێنانى ساڵەکان، ئەمەش بویە دەروازەیەکى مێژووى گرنگ بۆ موسوڵمانان و مێژووى شارستانیەتى ئیسلامى.
هۆکارەکانى دانانى ڕۆژژمێرى کۆچى:
لەدانانى ڕۆژژمێردا چەندین هۆکارى گرنگ هەبوون بۆئەوەى بیر لەوە بکرێتەوە کەموسوڵمانانیش ڕۆژژمێرێکیان هەبێت لەسەرى بڕۆن و ڕووداوەکان تۆمار بکەن، بەتایبەت لەدواى کۆچکردن و وەفاتى پەیامبەر، لەگرنگترین ئەو هۆکارانەش فراوانبوونى خاکى دەسەڵاتى ئیسلامى و زۆر بوونى ڕووداوەکان و فراوانبوونى سنورەکانى دەوڵەتى ئیسلامى و زۆر بوونى نوسراوەکان، لەلایەکى دیکەشەوە هۆکارى دیاریکردنى ڕۆژژمێرى کۆچى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە (شەعبى) دەگێڕێتەوە کە(ئەبوموساى ئەشعرەى) نوسراوێکى نارد بۆ لاى ئیمامى عومەر و ڕایگەیاند کەلەلاى ئێوەوە نوسراومان بۆ دێت مێژوو و ڕێکەوتیان لەسەر نیە،جگە لەوەش (مەیمونى کوڕى مەهران) دەگێڕێتەوە کە بەڵگەنامەیەک برایە لاى ئیمامى عومەر لەکاتى جێبەجێکردنى مانگى شەعبان بوو،خەلیفەى موسوڵمانان فەرمووى لەکام شەعباندا هاتووە یان ئێمە لەکام شەعبانداین، لەپاشان فەرمووى بەهاوەڵەکان شتێک دابنێن بۆ خەڵکى کەبەهۆیەوە کاتەکان بناسن.
گرنگترین ڕاوبۆچونەکان بۆ دانانى ڕۆژژمێر:
لەکاتى دانانى ڕۆژژمێردا چەندین ڕاوبۆچوونى جیاواز هاتەئاراوە، ئەوەبوو خەلیفەى موسڵمانان (عومەرى کوڕى خەتاب) لەساڵى (17)کۆچى پاش کۆبونەوە پرس و راِوێژ و ڕاوەرگرتن لەهاوەڵان بۆ دیاریکردنى ڕووداوێک کەسەرەتاى ڕووداوێکى گرنگ بێت لەمێژووى ئیسلامدا، لەو کۆبونەوەیەدا بۆ دیاریکردنى ساڵنامەى کۆچى چەند ڕاوبۆچونێکى جیاواز پەیدابوو وەک(یەکەم:ڕۆژى لەدایک بونى پەیامبەر. دووەم: سەرەتاى هاتنى وەحى بۆ پەیامبەر. سێیەم:ڕۆژى کۆچى دواى پەیامبەر. چوارەم:هەندێک پێشنیازى ساڵى ڕۆمیان کرد بەڵام وترا ئەوە لەکاتى زولقەرنەین شتى پێ نوسراوە بۆیە ماوەکەى زۆر درێژە و پەسەند نەکرا. پێنجەم:هەندێکى دیکە وتیان لەمێژووى فارسەکانەوە بنوسن بەڵام بۆ ئەوەش وترا هەر پاشایەک هاتوەتە سەر تەختى دەسەڵات مێژووى پاشاکەى پێش خۆى پشتگوێ خستوەو لەسەرتاى پاشایەتى خۆیەوە مێژووى بەکارهێناوە) بەم چەشنە هیچکام لەپێشنیازەکان پەسەند نەکران، بۆیە سەرئەنجام کۆى بۆچونەکان لەسەر ئەوەبوون کەماوەى چەندە پەیامبەر لەمەدینە ماوەتەوە زانیان ماوەى (10)ساڵ ماوەتەوە ئەمەش کاتێکى نزیک و باوەڕپێکراو بوو بۆیە ساڵنامەى کۆچیان هەڵبژارد کەدەکاتە کۆچى پەیامبەر بۆ مەدینە، لەنێو ئەوانەشدا هەر یەک لە(عومەرى کوڕى خەتاب و عەلى کوڕى ئەبو تالب و ئەبو موساى ئەشعەرى) ئەو بۆچونەیان هەبوو کە ڕووداوى کۆچکردنى پەیامبەرى ئیسلام لەمەکەوە بۆ مەدینە بکەنە سەرەتاى ساڵى کۆچى وەک سەرەتاى ساڵنامەى ئیسلامى.چونکە بەهۆیەوە دەوڵەت دامەزراو ساڵنامەکەش بۆ بەڕێوەبردنى دەوڵەت بەکار هات.
هۆکارەکانى دیاریکردنى ڕووداوى کۆچ لەمەکەوە بۆ مەدینە:
لەدیاریکردنى ڕووداوى کۆچ لەمەکەوە بۆ مەدینە چەند هۆکارێک هەبوون، لەڕاستیدا هۆکارى دیاریکردنى ئەم ڕووداوە واتە کۆچکردن لەمەکەوە بۆ مەدینە لەبەر ئەم هۆکارانەبوو کەبریتى بوون لە: (یەکەم: کۆچ(هیجرەت) گۆڕنێکى بنەڕەتى بوو لەپێغەمبەرایەتى و بەجێهێشتنى خۆشەویسترین وڵات و هاوبەشى ێەحابەکان. دووەم:هۆکارى دامەزراندنى دەوڵەتى ئیسلام بەناوى دەوڵەتى مەدینە کەبویە یەکەمین دەوڵەتى ئیسلامى لەمێژووى موسوڵماناندا. سێیەم:لەلایەکى دیکەش بەڕاستى کۆچکردنى پەیامبەر جیاوازى خستە نێوان حەق و باتڵ.چوارەم: هۆکارێکى دیکەش ئەوەیە کەدواى کۆچ کاروبارەکانى ئیسلام بەباشی و بەڕاستى بەڕێوە چوون و نەیارانى پەیامبەر شکستیان خوارد لەو پیلانەى کەبۆ پەیامبەریان دانانبوو ڕزگارى بوو)، لەسەر ئەم بنەمایەش ئەوەى ڕاست و بەناوبانگە ئەوەیە خەلیفەى موسوڵمانان عومەرى کوڕى خەتاب فەرمانی کرد بەدانانى ڕۆژژمێرێکى ئیسلامى بۆ موسوڵمانان ئەویش (ڕۆژژمێرى کۆچى) بوو سەرەتاى ڕۆژژمێرەکەش دیاریکردنى رۆژى(1ى موحڕەم) بوو، بەمەش ڕۆژى (1)ى موحەڕەم دیاریکراو بوو بەسەرەتاى هەموو ساڵێکى کۆچی لەمێژووى ئیسلام و موسوڵماناندا ئەمەش لەڕوانگەى مێژووییەوە، بەمەش ڕۆژژمێرى ئیسلامى بەڕۆژژمێرى کۆچى ناسراو لە(1)ى موحەڕەمى ساڵى کۆچى واتە(1/1/1) دەست پێدەکات، کەبەرامبەرە بەڕۆژى(16ى تەموزى 622) زاینى ئەمەش لەڕوانگەى ڕۆژژمێرو ژمارەوە، لەو کاتەشەوە ساڵنامەى کۆچى بویە ساڵنامەیەکى باوەڕپێکراوى مێژوویی بۆ موسوڵمانانى جیهان بەگشتى و دەوڵەتى عەرەب و ئیسلامى بەتایبەتى، بەمشێوەیە لەو سەردەمەوە تا ئێستاش کار بەم ڕۆژژمێرە دەکرێت و لەپەرەسەندندایە.
ساڵنامەى کۆچى ساڵنامەیەکى ئاینیە و لەسەر گۆڕانکارى مانگ بنیاتنراوە و مانگەکانیش بەبینینى مانگ دەست پێدەکەن و ساڵى بۆ دوازدەمانگ دابەشکردووە، بەمەش ڕۆژمێرى کۆچى لە(12) مانگ پێک دێت واتە هەر ساڵێکى کۆچى دەکاتە (354) ڕۆژ و بەتەواوەتى بریتیە لە(354.367056) ڕۆژ ، مانگەکانیش لەم ڕۆژژمێرەدا (29) یان (30) ڕۆژە (لەبەر ئەوەى خولى مانگى ئەکاتە(29.530588ڕۆژ) بەمەش ساڵنامەى کۆچى 11 ڕۆژ جیاوازى هەیە لەگەڵ ساڵنامەى زاینیدا،واتە کۆى ڕۆژەکانى ساڵنامەى کۆچى 11 ڕۆژى کەمترە لە کۆى ڕۆژەکانى ساڵنامەى زاینى.دواى ئەوەى موسوڵمانان ساڵی کۆچیان دیارى کردو سودیان لەمانگەکانى پێشتر بینى بەم شێوەیە لەو سەردەمەوە مانگەکان بەم شێوازە دیارى کران و بەکار هاتن.دەست پێکردنى سەرەتاى مانگەکان لەساڵى مانگیدا بەبینى مانگ دەست پێدەکات و بە ونبون و دیار نەمانى مانگ کۆتایی دێت و سەرەتاى مانگى نوێ دەست پێدەکات.ئێستا لەنێو جیهانی ئیسلامیدا ناوى مانگەکانى ساڵنامەى کۆچى بەم شێوەیەو بەم ڕیزبەندیە بەکاردەهێنرێت و کارى پێدەکرێت. ئەوەى گرنگە ئاماژەى بۆ بکرێت ئەویش ئەوەیە ژمارەى ڕۆژەکان لەم ڕۆژمێرەدا 29 یان 30 ڕۆژە و هەندێک جاریش گۆڕانکارى لەژمارەى ڕۆژەکان ڕوو دەدات، ئەمەش بەهۆى دواکەتن و درەنگ بینینى مانگ ڕوودەدات لەبەر نالەبارى کەش و هەواو شوێنى جوگرافى وڵاتان.ژمارەو مانگ و ڕۆژەکانى مانگى ساڵنامەى کۆچى بەم شێوەیە هاتوون: (محرم 30ڕۆژ، ێفر29رۆِژ، ربیع الاول30ڕۆژ، ربیع الپانی(ربیع الاخرە) 29 ڕۆژ، جمادى الاول30ڕۆژ، جمادى الاخرە 29ڕۆژ، رجب 30ڕۆژ، شعبان 29ڕۆژ، رمچان 30ڕۆژ، شوال 29ڕۆژ، ژو القعدە 30ڕۆژ ، ژو الحجە 29 ڕۆژ.
واتاى ناوى مانگە عەرەبیەکان:
1. موحەڕەم: مانگى یەکەمە لەڕۆژژمێرى کۆچیدا،یەکێکە لەو مانگانەى شەڕو کوشتارى ناوخۆیی لەدورگەى عەرەبى بەتایبەت لەشارەکانى وەک(مەککە و مەدینە) تێیدا حەرامە و بەهیچ شێوەیەک شەڕى تێدا ئەنجام نەدراوە لەبەر ئەوە بەموحەڕەم(قەدەغەکراو) ناونراوە و یەکێکە لەو چوار مانگەى شەڕ و کوشتنیان تێدا حەرام کراوە.
2. ێەفەر:لەم مانگەدا عەرەبەکان دەستیان دەکرایەوە و دەردەچون بۆ شەڕى ناوخۆیی شاروگوندەکان چۆڵ دەکران و بەرەو شەڕو هەرا دەڕۆیشتن و دەیاندا بەسەر یەکتردا و بێبەزەییانە شاڵاویان دەبردە سەر یەکتر، دەوترا عەرەب لەمەکە دەرچون گەڕەک و ماڵەکان چۆڵ دەبون(اێفرت الدیار)واتە کەسى تێدا نەما لەبەر ئەوە بە ێەفەر ناودەبرا و سفر دەبونەوە لەخەڵکو دەردەچون بۆ غەزوو.بەواتایەکى دیکەش لەترسى دەست پێکردنەوەى شەڕ ڕەنگیان زەرد هەڵدەگەڕا.
3. رەبیعى یەکەم و ڕەبیعى دووەم: رەبیع لەعەرەبیدا بەماناى بەهاردێت.ئەمەش لەکاتى بەهارى ئەو سەردەمەدا بووەو لەوەرزى بەهارد ناونراوە،گژوگیا سەوز دەبوون لەبەر ئەوە بە(رەبیعى یەک ورەبیعى دووەم)واتە بەهارى یەکەم و بەهارى دووەم ناودەبران.
4. جەمادى یەکەم و جەمادى دووەم:لەبەر ئەوەى ئەم دوومانگە لەزستاندا بوون و لەو سەردەمەدا ئاو بەستویەتى لەبەر زوقم و سەرما، لەبەر ئەوە بەناوى(جەمادى) ناونراون واتە مانگى بەستووى یەکەم ودووەم.
5. رەجەب: لەسەردەمى نەفامیدا عەرەب زۆر بەگەورەو پیرۆزیان زانیەوەو وازیان لەشەڕ و کوشتار هێناوەو شەڕ قەدەغە دەکرا،لەبەر ئەوە بەڕەجەب واتە(وەستانى جەنگ یان لەکوشتار وەستان) ناودەبرا.کەلە وشەى(رجبت الشئ- ترسان لەشتێک)ەوە هاتووە.
6. شەعبان:دواى پشووى یەک مانگە دیسان عەرەبەکان دەستیان دەکرایەوە،بەش بەش بوون بۆ هێرش و پۆل بەپۆل دەستیان دەکردەوە دزى و تاڵانى و وێرانکارى ئەمەش بۆ پەیداکردنى دەستکەوتى خۆیان و پەیداکردنى ئاو بۆ ئاودانى ئاژەڵەکانیان، ئەمەش بەشەعبان بەواتاى جیابوونەوەو دەستکرانەوە ناو دەبرا.
7. رەمەزان: لەکۆندا ناتقى پێوتراوە،کاتێک ناوەکەیان گۆڕا کەوتە مانگێکى گەرم،(مچاء) واتە زۆر گەرم،ئەمەش لە (الرمچاء)ى عەرەبیەوە هاتووە کە ئەوپەڕى گەرما دەگرێتەوە و ناوى مانگەکە لەو کاتە نراوە بەرەمەزان یان گەرما ناونراوە. عەرەبەکانى سەردەمى نەزانى ئەم ڕۆژەیان زۆر بەگەورە دەزانى.
8. شەوال:لەکلک گرتنى حوشتری(مێ)وە هاتووە و حوشتر کلک بەرزدەکاتەوە(اشالە)ى دەکرد داواى دروست بوون دەکات. یان بەواتاى وشککردنى شیرى وشترەکان وتراوە کاتێک شیرەکەیان وشکى دەکرد. لەبەر ئەوە بەشەوال ناونراوە.
9. زولقەعدە: ئەمەش لە(قعود) واتە دانیشتنەوە یان دانیشتن هاتووە،بەواتاى دانیشتن و پشوودان و دورکەوتنەوە لەشەڕ هاتووە(اقعد و عن القتال).ئەم مانگە یەکێکە لەمانگە حەرامەکان و شەڕکردن تێیدا حەرام کراوە،لەبەر ئەوە بەزولقەعدە ناونراوە.
10. زولحەجە: لەکاتى حەجکردنى ئەو ڕۆژانەدا ناونراوە،چونکە مانگى حەجکردنە و جەژنى قوربانى تێدایە، عەرەبەکان لەکۆندا حەجیان ئەنجام داوە لەهەموو لایەکەوە خەڵک هاتوون بۆ حەج و سەرقاڵى حەج و زیارەت و تەواف بوون ،لەبەر ئەوە بەمانگى حەج ناونراوە.

پێویستە لێرەدا ئەوەش بخرێتەڕوو کەلە ئێستادا شانشینى عەرەبى سعودى تاکە دەوڵەتە لەجیهاندا کەڕۆژژمێرى کۆچى وەک ڕۆژژمێرى فەرمى بەکاردەهێنێت،ئەوەى گرنگە ئاماژەى پێبکرێت ئەوەیە کەلەماوەى 86 ساڵى مێژووى شانشینى عەرەبى سعودى (ساڵنامەى کۆچى) وەک ساڵنامەى فەرمى دەوڵەت کارى پێکراوە، بەڵام لەئێستادا ئەنجومەنى وەزیرانى سعودیە بڕیاری داوە ئیدى لەدابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و مامەڵەداراییەکان ڕۆژژمێرى زاینى بەکار بهێنرێت.

>>>>>>>>>>>>>>>>>

سەرچاوە

[1] – لەهەندێک سەرچاوەدا ئاماژە بە (43) خولەک دەکات.

[2] – هارونى کوڕى مەعروف دەگێڕێتەو و دەڵێت:عەبدولعەزیەى کوڕى محەمەد بۆى گێڕاینەوە کەعوسمانى کوڕى عوبەیدوڵا وتى: گوێم لەسەعدى کوڕى موسەیەب بوو فەرمووى:ئیمامى عومەر کۆچەران و یاریدەدەرانى کۆکردەوەو پێی فەرمون لەکەیەوە مێژوو بنوسین لەوەڵامیدا عەلى کوڕى ئەبوتالب فەرمووى لەساتەوەختى دەرچوونى پەیامبەر لەزەوى هاوەڵدانانەوە بۆخوا،جالەبەر ئەوە ئیمامى عومەر ئەوەى پەسەندکرد و نوسی.

[3] – لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەوەیش ئەوەیە لەکاتێکدا پەیامەبەرى ئیسلام لەمانگى ێەفەردا کۆچى کرد بۆ مەدینە بۆچى مانگى موحەڕەم کرا بە یەکەمین مانگى ساڵنامەى کۆچى لەبرى مانگى ێەفەر؟ لەکورتترین وەڵامدا ئاماژە بەوە دەکرێت موسوڵمانان کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەى مانگى موحەڕەم وەک مانگى یەکەم بمێنێتەوە بەسیفەتى ئەوەى لەسەردەمى پێش ئیسلامدا مانگى موحەڕەم یەکەمین مانگى بەکارهاتووى ساڵ بووە لەبەر ئەوە وەک خۆى هێشتیانەوە.لەگەڵ ئەوەشدا هەر وەک چۆن ئیمامى عومەر ڕاوێژى کرد بەهاوەڵان بۆ دیاریکردنى ساڵێک بۆ دانانى ساڵنامەى ئیسلامى ئاواش ڕاوێژى پێکردن بۆ دیاریکردنى مانگێک بۆ سەرەتاى یەکەمین مانگى ساڵنامەکە و چەندین ڕا هەبوو وەک(هەندێک وتیان مانگى ڕەمەزان لەبەر ئەوەى لەو مانگەدا قورئان هاتوەتەخوارو مانگى سروش(وەحى) و سەرەتاى دەسپێکردنى بانگەوازیش لەم مانگەدابووەو گەورەترین مانگیشە. هەندێکى دیکە وتیان مانگى رەبیعو ئەول لەبەر ئەوەى لەو مانگەدا پەیامبەر گەیشتە مەدینە.بەڵام هەر یەک لە( عومەر و عوسمان و عەلى) یەک دەنگ بوون کەمانگى موحەڕەم یەکەم مانگى ساڵى کۆچى بێ، لەبەر ئەوەى پێش ئەو مانگە مانگى(زیلحیجە)یەو موسوڵمانان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و تەواوکەرى پایەکانى دینە، جگە لەوەش پەیماندانى ئەنێارەکان و دڵدامەزراندنیان لەسەر کۆچ لەم مانگەدابووە.

[4] – لەهەندێک سەرچاوەکاندا ڕۆژى 19ى تەموزى 622 زاینى دیارى کراوە،بەڵام یەپێی زۆر بەى سەرچاوەکان 16ى تەموز دیارىیکراوەو ئەم ڕۆژە ڕاسترە.

[5] – هەموو نەتەوەکان بەعەرەب و عەجەمەوە لەسەر ئەوە کۆکن کەژمارەى مانگەکانى ساڵ 12 مانگە،لەم بارەیەوە مەسعودى دەڵێت:(ژمارەى مانگەکان لاى عەرەب و هەموو عەجەم 12مانگە)ئەمەش بەو وتەیەى خواى گەورە پشت ڕاست دەبێتەوە کە دەفەرموێت:(ان عدە الشهور عند الله اپنا عشر شهرا فی کتاب الله یوم خلق السماوات والارچ)،سورە التوبە الایە(36)

[6] – ئەبونەسر فەراهی لەشیعرێکدا ناوى ئەم دوازدە مانگەى ساڵى مانگى بەم شێوەیە هیناوە:

موحەڕەم کەبڕوات دێتەوە مانگى ســەفەر             دوو ڕەبیع و دوو جەمـادى دێنەسەر

پاش ڕەجەب شەعبان و ڕەمەزان و شــوالە           جا زیـقەعدە و زیحەجە بـخەنە ئاخـر

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …