ئارتیمیسیا..ژنه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای یۆنان له جه‌نگه خوێناویییه‌كان
په‌یام محه‌مه‌د
ژنێك فه‌رمانده‌یی كه‌شتیگه‌لی یۆنان له سه‌دان ساڵ پێش زاینی ده‌كات و ناو و ناوبانگی له سه‌رده‌می خۆی ده‌نگی داوه‌ته‌وه و چه‌ندان شوێن و كه‌شتیگه‌لی به‌ناوكراوه‌ته‌وه و باوه‌ڕپێكراوترین كه‌سی پاشا زێركسوس بووه و له چه‌ندان شه‌ڕی خوێناوی فه‌رمانده‌یی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه و سه‌ركه‌وتنی بێوێنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و پلانه جه‌نگییه‌كانی دوژمنانی به ته‌واوی شۆك كردووه.
له‌دایكبوون و ژیاننامه
ئارتیمیسیا یه‌كێكه له شاژنه‌كانی یۆنان كه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ویلایه‌تی هالیكارناسوسی سه‌رده‌می یۆنانی كۆنی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كه‌م ئیمپراتۆریی فارس له ناوچه‌ی كاریا كردووه، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ كردووه، به‌هۆی كۆنی چیرۆكه‌كه‌یه‌وه مێژووی له‌دایكبوونه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له سه‌ده‌ی پێنجه‌م له دایك بووه و مردووه.
ئارتیمیسیا به ژنێك و سه‌ركرده‌یه‌كی چاونه‌ترس و بوێر وه‌سف كراوه، بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌له‌كه‌ی جه‌نگاوه و شه‌ڕی كردووه، له ساڵی 480ی پێش زاین به‌مه‌به‌ستی داگیرنه‌كردنی ویلایه‌ته‌كانی یۆنانی كۆن به هاوپه‌یمانی زێركسوس یه‌كه‌م پاشای ئیمپڕاتۆری فارس به‌رانبه‌ر دوژمنان جه‌نگاوه، سه‌ركردایه‌تی دوو جه‌نگی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، جه‌نگی یه‌كه‌م به ناوی ئارتیمیۆسم، له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تی پێنچ كه‌شتی جه‌نگی ده‌ریایی ده‌كرد، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا به‌رانبه‌ر دوژمنانی له شه‌ڕی سهلامیسی ده‌ریایی جه‌نگاوه.
ئارتیمیسیا كچی لیگدامیسی پارێزگاری ویلایه‌تی هالیكارناسوس بوو، دایكیشی خه‌ڵكی دوورگه‌ی كریت بووه كه به گه‌وره‌ترین دوورگه‌كانی یۆنان داده‌نرێت، به‌ڵام ناوی دایكی ونه و له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه، شووی كردووه و كوڕێكی هه‌بووه به ناوی پێسیندێلیس، دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تیی ویلایه‌تی هالیكارناسوسی گرتووه‌ته ده‌ست.
زانایان له‌باره‌ی ناوی ئارتیمیسیا مشتومڕی زۆریان كردووه، هه‌ندێك ده‌ڵێن له ئارتیمیسهوه هاتووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كان، به‌گوێره‌ی جابلۆنسكی زانای ئه‌ڵمانی، ناوی ئارتیمیسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پریگیان كه شانشینێكی ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ بوون، به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كردنی زانای ئه‌مه‌ریكی چاڕلس ئه‌نتۆن ناوه‌كه‌ی بۆ وشه‌ی ئارت یان ئارتای فارسی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماناكه‌ی واته هونه‌ر یان پیرۆز، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش به خودای پیرۆزی یۆنان ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له زمانی یۆنانییه‌وه وه‌رگیراوه.
به‌شداریكردن له جه‌نگ
له سێپتێمبه‌ری ساڵی 480ی پێش زاین، زێركسوس كه پاشای یه‌كه‌م ئیمپڕاتۆری فارس بوو، له‌لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵ سێمستۆكڵسی ئه‌سینا نامه‌ی هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌شتیگه‌لی یۆنانی به‌ده‌ست گه‌شت، ئارتیمیسیا تاكه فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی بوو كه ئامۆژگاری زێركسوسی كرد كه‌شتییه‌كانی بۆ دوورگه‌ی پێلۆپۆنیس نه‌نێرێت و به‌ره‌نگاری سوپای یۆنانی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێته‌وه، له جیاتی ئه‌وه خۆی سه‌ركردایه‌تی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كه‌ی له جه‌نگی سه‌لامیس كردووه، به‌ر له ئه‌نجامدانی شه‌ڕه‌كه‌یش زێركسوس فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریایی كۆ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕایان پێ بكات له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی شه‌ڕه‌كه یان نا، به‌ڵام ئارتیمیسیا تاكه فه‌رمانده ڕای جیاواز بوو و ڕه‌تی كرده‌وه شه‌ڕه‌كه ئه‌نجام بدات و خۆی ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه.
ئارتیمیسیا وه‌ك هاوپه‌یمانی ئیمپڕاتۆری فارس به‌شداری جه‌نگی سهلامیسی كردووه، سه‌ركرده‌ی هێزی هالیكارنوسوس و كۆس و نسیرۆس و كالیندۆسی ناوچه‌كانی تری یۆنان كردووه، هه‌روه‌ها پێنچ كه‌شتی بۆ شه‌ڕه‌كه ئاماده كردووه، كاتێك زانیویه‌تی له شكستهێنان به‌رانبه‌ر یۆنانییه‌كانی ئه‌سینا شكست دێنێت، سیاسه‌تی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕیوه و دژی هاوپه‌یمانانی وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌مه‌یش دوژمن پاشه‌كشه‌یان كردووه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ناوبانگێكی زۆری بۆ خۆی دروست كردووه و پاشا زێركسوس پله‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و جلوبه‌رگی سه‌ربازی پێ داوه و كردوویه‌تی به كاپتنی كه‌شتیگه‌له سه‌ربازییه‌كه‌ی، به‌هۆی زیره‌كییه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام دوای ئامۆژگارییه‌كانی كه‌وتووه و سوودێكی زۆری لێ بینیوه.
باسكردنی له‌لایه‌ن زانایانه‌وه
ئارتیمیسیا له ڕێی نووسینه‌كانی مێژوونووسێكی یۆنانی به‌ناوی هیرۆدۆتس ماوه‌ته‌وه كه خۆیشی خه‌ڵكی هالیكارنوسوس بووه، ئه‌م مێژوونووسه پاشا زێركسوس دوو كاری پێ داوه و ههڵبژاردنهكهیشی بۆ خۆی هێشتووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی وڵاتانی فارس بۆ دوورگه‌ی پێلۆپۆنیز بوو، دووه‌میان زێركسوس له یۆنان و دانانی جه‌نه‌ڕاڵ ماردۆنیس له شوێنی خۆی، به‌ڵام ئارتیمسیا هه‌ردووكیانی ڕه‌ت كرده‌وه و داوای لێ كرد بچێته ئاسیای بچووك به مه‌رجێك 300 هه‌زار سه‌ربازی فارسس بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دژی یۆنانییه سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌سینا شه‌ڕ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی هیرۆدۆتس، وێڕای ئه‌وه‌ی ئارتیمیسیا پشتگیری له وڵاتانی فارس كردووه و وه‌ك هاوپه‌یمانێك شه‌ڕی كردووه، به‌ڵام پاشا زێركسوس زۆر سه‌رسامی بووه.
مردنی ئارتیمیسیا
دوای به‌سه‌ر چوونی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر چیرۆكی ئارتیمیسیا، هه‌ندێك به‌ڵگه و زانیاری ده‌ركه‌وتووه كه عاشقی پیاوێك بووه، خه‌ڵكی ئابیدۆس بووه كه یه‌كێكه شاره كۆنه‌كانی یۆنان، به‌ڵام كاتێك ئه‌م پیاوه پشتگوێی خستووه و به خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی نه‌زانیوه، له خه‌ودا هه‌ردوو چاوی كوێر كردووه، به‌ڵام خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیادی ده‌كرد تا وای لێ هات ئه‌قڵی له ده‌ست داوه، له‌و كاته‌شدا فاڵچییه‌ك پێی گوتووه بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر به‌ردی لوكاس له دوورگه‌یه‌كی یۆنان فڕێ بدات، ئه‌میش خۆی فڕێ داوه و مردووه، ئه‌مه‌یش داستانێكی له پشت بووه و گوتراوه ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده فڕێ بدا، ئه‌وا له ئازاری خۆشه‌ویستی ڕزگاری ده‌بێت، دوای مردنیشی زۆر له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئێران به‌ناوی ئارتیمیسیا كراون.