بن لادن لە چی ترساوە؟
ئارام مهحمود
نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا رێکهوتی 2/3/2016 چەند دەستنووسێکی بڵاونەکراوەی ئوسامە بنلادن، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئەلقاعیدەی بڵاوکردهوه و بەپێی دەستنووسەکان بێت، بنلادن بڕی 29 ملیۆن دۆلار لە سامانی تایبەتی خۆی بۆ” کاری جیهادی لە پێناو خودا و رێکخراوەکەی” بهجێهێشتووه.
بهگوێرهی چهند بهڵگهنامهیهكی تایبهتی و نوسراوه دهستییهكانی ئوسامه بن لادن، سهركردهی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده، دهردهكهوێت كه سهركردهی پێشووی ئهو رێكخراوه ترسێكی زۆری له سێخوڕێ و خیانهت كردن ههبووه لهلایهن ئهندامانی رێكخراوهكهیهوه.
سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە نامەیەکیدا بۆ یەکێک لە خێزانەکانی کە پێشتر لە ئێران ژیاوە، ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ لای پزیشێکی ددان لە ئێران دەربڕیوەو ئاماژەی بەوەکردووە کە رەنگە ئەم سەردانەی دەرفەتێک بە نەیارانی بدات ئامێرێکی سیخوڕی بچووک لە ژێرددانی خێزانەکەی بچێندرێت و بەم هۆیەوە شوێنەکەی ئاشکرا بکرێت.
بهگۆێرهی ئهو زانیارییانهی لهلایهن ئهمریكاوه بڵاوكراوهتهوه، بن لادن بهشێوازی سیخوڕی كۆن نامهكانی ناردووه و لهكۆتایی ههر نامهیهكدا نوسیوێتی “تكایه دوای خوێندنهوهی نامهكه لهناوبهره”.
لە بەڵگەنامەیەكی تردا، بن لادن داوای خاڵی كردنەوەی ئەو بڕە پارەیە دەكات لە ئامێری شوێنكەوتن و سیخوڕی كردن، كە رێكخراوی قاعیدە لە بەرامبەر ئازادكردنی ژنە بارمتەیەكی ئەفغانی وەریانگرتووە.
بەشێكی تری بەڵگەنامەكان، تایبەتن بە دابەشكردنی (29) ملیۆن دۆلار بەسەر چەند كەسێكدا، داوای لە بنەماڵەکەی کردووە کە سامانەکەی بۆ جیهاد كردن تهرخان بكهن و لە نامەیەکی دیكهشدا داوای لە باوکی کردوە کە لە ئەگەری کۆژرانیدا سەرپەرەستی بنەماڵەکەی له ئەستۆ بگرێت.
ئەگەرچی بن لادەن باس لە سەرمایەکەی لە وڵاتی سودان دەکات، بەڵام ڕوون نیە ئاخۆ ئەو سەرمایە وەک دارایی بووە یا پارەی نەخته و بەدەست منداڵەکانی گەیشتووە.
بن لادەن لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە وڵاتی سودان ژیاوه و لەو ماوەیهدا میوانی حکومەتی سودان بووه.
یەکێک لە بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوەدەکات کە بنلادن لە نامەیەکیدا لە ساڵی 2008 بۆ باوکی نووسیویەتی ” ئەگەر هاتوو من کوژرام، ئەوا ئێوە دوعای خێرم بۆ بکەن و بەردەوامبن لەسەر کارە خێرخوازییەکان بەناوی منەوە، کە من زۆر پێویستم بەو کارانەیە و ئەمە دەبێتە پشتیوانییەکی گەورە بۆ من بۆ ئەوەی پێی بگەم بە ماڵی هەمیشەییم”
لهبهشێكی تری ئهو بهڵگهنامانهدا كه ئهمرۆ سێشهممه بڵاوكرایهوه دهردهكهوێت، كه بن لادن بڕی ٢٩ مڵیۆن دۆلاری دوای خۆی جێهێشتووە و داوای کردووە ئەو بڕە پارەیە بۆ جیهاد تەرخان بکرێت.
بەپێی بەڵگەنامەکان بێت، بنلادن سەرەتا ویستوویەتی کە سەروەت و سامانەکەی بەسەر کەسوکارەکەیدا دابەشبکات، بەڵام دواتر بەشی زۆری ئەو سامانەی کە هەیبووە لە چالاکییەکانی رێکخراوەکەی و کاری تووندئاژۆیی خەرجکردووە، بەتایبەتیش بۆ هێرشی 11 سێپتێمبەر بۆسەر ئەمریکا.
لەبەشێکی دیکە بەڵگەنامەکاندا، بنلادن بە دەستنووسی خۆی لە نامەیەکیدا بۆ کۆمەڵگهی ئیسلامی بە گشتی کە گوماندەکرێت لە ساڵی 2010 نووسرابێت گەشبینی خۆی سەبارەت بە سەرکەوتنی شەڕەکەی لە دژی ئەمریکا کە ئەو بەشەرێکی پیرۆز ناوی بردووە دەربڕیوەو جەختی لەسەر شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان کردووەتەوە .
لە نامەیەكی دیكەدا كە بۆ ئەندامانی رێكخراوەكەی ناردووە، بن لادن داوا لە ئەندامانی قاعیدە دەكات، بۆ خۆ لادان لە چاودێری كردنی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی وڵاتانی رۆژاوا لە ناوچەی پیشاوەری پاكستان، لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە، تەنها لەو رۆژانەدا بچنە دەرەوە كە ئاسمان هەوراویی یان كەشوهەوا تەماوییە.
چەند بەڵگەنامەیەكی دیكە تایبەتن بە روونكردنەوەی گولـلەبارانكردنی چوار ئەندامی نوێی رێكخراوی قاعیدە، لە ترسی ئەوەی نەوەك سیخوڕ بن و بۆ ناو قاعیدە نێردرابن، لە بەڵگەنامەكانی دواییشدا بێتاوانی ئەو چوار كەسە دەسەلمێنرێت.
ئوسامە بن لادن، رێبەری رێكخراوی قاعیدە، لە (2011/5/2)، لە شاری ئابوت ئابادی پاكستان، لە لایهن هێزەكانی ئەمریكاوه كوژرا.
ئەو بەڵگەنامانەی کە نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ژمارەیان نزیکەی 100 بەڵگەنامەدەبێت و بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئەو دەزگایەش بەڵگەنامەکان لە مانگی ئایاری ساڵی 2011 لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بنلادن دەستیان بەسەرداگیراون.
ئوسامه بن لادن
ئوسامە بن عەوز بن لادن لە خێڵی کیندەی لەساڵی 1957 لە سعودیە لە خانەوادەیەکی ملیۆنێر لە دایکبووە، تاوەکو ساڵی 1979 سەرقاڵی خوێندن بووە دواتر رووی لە شاری پیشاوەری پاکستان کردووە و لەساڵی 1988عەبدوڵڵا عەزام و ئوسامە بن لادن رێکخراوی قاعیدە دادەمەزرێنن.
دواتر بنلادن لە ساڵی 1996 بەهۆی فشاری ئەمریکا گرتنی چەند مووشەکێک لە سودان کە ئەو کاتە ئوسامە لە سوودان بووە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان و قەناعەت بە مەلا عومەر سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان دەکاتە کە دەبێت “جیهاد” سنووری ئەفغانستان تێپەڕێنێت و جیهادی جیهانی رابگەیەنرێت و دوو ساڵ لە نایرۆبی و داروسەلام قاعیدە هێرشدەکاتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و دەیان کەس دەکوژێت.
دوو رۆژ پێش هێرشی یانزەی سێپتەمبەری، ئوسامە لە رێگای دوو رۆژنامهنوسهوه ئەحمەد شا مەسعودی کوشت، دواتریش لە یانزەی سێپتەمبەری2001 تیمی پسپۆڕ لە فڕۆکەوانی سەر بە رێکخراوی قاعیدە سێ فڕۆکەیان رفاند و دووانیان بەرەو ئاڕاستەی هەردوو بارەگای ناوەندی بازرگانی جیهان لە نیویۆرک رۆیشتن و ئەوی دیکەیان بەرەو پێنتاگۆن.
دوای هێرشەکانی 11 سێپتێمبەریش ئەمریکا بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی هێرشی بۆ سەر ئەفغانستان ئەنجامداو تێیدا بن لادن داواکراوی یەکەم بوو. بەڵام دوای 10 ساڵ لە گەڕانی هێزەکانی ئەمریکا نەیتوانی بن لادن لە ئەفغانستان بدۆزێتەوە. تاوەکو لە کاژێر یەکی بەیانی رۆژی 2ی ئایاری 2011 هێزێکی تایبەتی ئەمریکی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بە ناوی (ئۆ ئێن ئێس) دەستپێکرد.
ئۆپەراسیۆنەکە لە شاری ئەبوت ئاباد لە باکووری رۆژهەڵاتی پاکستان بە فەرمانی راستەوخۆی ئۆباما لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە ئەنجامدرا و ئوسامە بن لادن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراو 24 کاژێر دواتر خرایە نێو دەریاوە.