تابلۆیەکی دەگمەنی هێرشی (سوپای مەغۆل) بۆ کوردستان و تۆقدانی (قەڵاتی هەولێر) لەنێوان ساڵانی ۱۲٥٨ ـ ۱۲٥۹دا.
چۆلی فایەق
لە وارگه‌ی (پێنترێست)ی ئەرشیفی، دۆزیومەوە. بۆ سەرچاوە، ئاماژە بە کتێبی تابلۆکانی مۆزەخانەی مترۆپۆلیتان (Metropolitan)ی هونەریی ئەمەریکا، کراوە. هاتنی سوپای مه‌غۆل به ڕێبه‌رێتی هۆلاگۆخان و هێرشه لهسهریهكهكانی ئیمپڕاتۆریه‌تی ئێلیخانی بۆ سه‌ر عێراق و كوردستان، له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه مێژووییه‌كان، تۆمار كراون. عێراق و ئه‌و نێوچه‌یه له ڕۆژانی شه‌ڕی مه‌غۆل و ته‌ته‌ر، خوێناوی‌ترین و بهدچارهترین جوگرافیا بوون. هه‌ولێریش كه ئه‌وسا چه‌قی سیاسیی شاره‌كه، قه‌ڵات بووه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایه‌ن سوپای مه‌غۆله‌كان تۆق ده‌درێت، خه‌ڵكه‌كه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری ده‌كه‌ن، ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه، شه‌ڕ ده‌كه‌ن. تا له ئه‌نجامدا، هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتن ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن، وه‌لێ جاری هه‌وه‌ڵ له نكار(ته‌ڕه‌ف)ی مه‌غۆله‌كانه‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌شكێنرێت، دیسان سوپای مەغۆلان تێکدەشکێنرێت. جاری دووەمیش، سوپای هەولێر لە شار دەچنە دەر، خۆیان دەچنە پێش و ڕێ نادەن هێزەکەی هۆلاگۆ، پێشڕەوی بکەن. مێژوونووس و گهریدهیهكی به‌ناووده‌نگی وه‌ك (زهكەریای قه‌زوینی _1283مردووه و له‌و سه‌رده‌م ژیاوه) له كتێبی ( آثار البلاد وأخبار العباد)دا وه‌ها وه‌سفی ئه‌م ڕۆژانه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌كات: قه‌ڵاتی هه‌ولێر، قه‌ڵغان بوو. به‌رگریی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێئه‌ندازه بوو، تا ئەوە بوو توانیان هێرشه‌كانی ته‌ته‌ر و مه‌غۆل بۆ سەر هه‌ولێر، تێك بشكێنن. مه‌غۆله‌كان نه‌یانتوانی هه‌ولێر داگیر بكه‌ن. (قلعة أربيل كانت حصينة وكانت مقاومة أهلها شديدة حتى استطاعوا دحر هجمات التتر والمغول على أربيل ولم يستطيعوا من احتلال أربيل). ئه‌وه‌ی شایه‌نی له‌سه‌ر وهستانیشه، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان کە گوفتاری ئه‌وسای سه‌رانی سوپای مه‌غۆل و ته‌نانه‌ت خیلافه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاكاری خه‌ڵكه‌كه ده‌هێننه‌وه، ههنگینێش دانیشتووانی قەڵاتێ و خەڵکەکەی، بە (کورد) ناو دەبەن. بۆ پتر زانیاری و زێترزانین، بۆ كتێبی (تاريخ العراق الحديث 1258-1918 تأليف الدكتورة: ايناس سعدي عبد الله) بگه‌ڕێوه.
ئه‌وه بابه‌تێكی مێژووییه، من بۆ خۆم خولیام بۆی هه‌یه. تۆیش ئه‌گه‌ر سه‌لیقه‌ی مێژووزانیت نییه، كڕ بیت له‌وه باشتره، خۆت هه‌زه‌لی بكه‌یت و گاڵته به بابه‌ته جددییه‌كان بكه‌یت.
The Mongols besieging 1258 Erbil (miniature from the 15th century). [The Metropolitan Museum Of Art].