وێنه‌و زانیاری.. كۆتا قوربانی نه‌ریتی پێ به‌ستن له چین
له ساڵانی 800ی زایینیه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می شۆڕشی كۆمۆنیستی له چین نه‌ریتێك هه‌بووه به ناوی پێ به‌ستن.
ئه‌و نه‌ریتی پێ به‌ستنه به شێوه‌یه‌ك بووه كه منداڵه كچه‌كانیان له ته‌مه‌نی 4 ساڵانه‌وه به له‌فاف و باندج به‌توندی پێیان ده‌به‌سترا تا بتوانن جۆره پێڵاوێكی تایبه‌ت به پێی بچوك له‌پێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌مه به مه‌به‌ستی جوانیش بووه چونكه پێیان وابووه كچان هه‌تا پێیان بچوكتر بێت جوانترن و هاوسه‌ری باشتریان ده‌بێت و كه‌سی باشتر دێته ژیانیانه‌وه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له نه‌ریت و باوه‌ڕه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی جیهان.
له سه‌رده‌می شۆاشی كۆمۆنیستیدا ئه‌م دیارده‌یه قه‌ده‌غه‌كرا، به‌ڵام چه‌ند خانمێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ژیاندا مابوون كه بوبوونه قوربانی ئه‌و نه‌ریته سه‌یروسه‌مه‌ره.
یه‌كێك له‌وانه‌ش خانمێكه به ناوی (Zhou Guizhen) كه ته‌مه‌نی 86 ساڵانه‌و كۆتا كه‌سه كه له ژیان مابێت و ئه‌و نه‌ریته‌ی جیبه‌جێ كردبێت.
ئه‌و خانمه بۆ ده‌رخستنی ئازاره‌كانی و زیانه‌كانی كه به‌هۆی ئه‌و نه‌ریته‌وه توشی بووه، چه‌ندین پشكنین و تیشكی ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی كه خه‌م ده‌خۆم به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوربانی نهریتێكم ناتوانم سه‌ما بكه‌م و به‌باشی به‌ڕێگادا بڕۆم و شت به‌باشی هه‌ڵبگرم.