مه‌لا حامیدی بێسارانی چمكێك له ژیان و به‌رهه‌می
د.سه‌باح به‌رزنجی
– مه‌لا حامید كوری مه‌لا عه‌لی بێسارانی.
– له ساڵی (1223) كۆچی له دایكبووه، وه‌ك خۆی له ریازولموشتاقیندا ئاماژه‌ی پێده‌كات.
– هاوچه‌رخی مه‌وله‌وی و مه‌لا ئه‌حمه‌دی نۆدشی بووه.
– خویندنی له حوجره‌كانی كوردستان له خزمه‌ت زانایانی ئایینی گه‌وره‌ی كورد بووه. ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ژیانی زانستی ئه‌و به‌رده‌ست نییه و ئه‌مه‌ش بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه.
– نزیكه‌ی (20) ساڵ خوزێندوویهتی.
– له تافی لاوێتییه‌وه ته‌بعی سۆفیگه‌ریی هه‌بووه و ویستویه‌تی خۆی راده‌ستی پیرێكی ده‌ستگیر بكات. یه‌كه‌مجار ده‌گاته خزمه‌تی حاجی شێخ محه‌مه‌د سدیقی سنه‌یی، لای ئه‌و فێری ئادابی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی ده‌بێ.
– ساڵی (1251) ده‌ڕواته خزمه‌تی شێخی سیراجوددینی یه‌كه‌م له ته‌وێڵه و ده‌بێته كاتبی ئه‌سراری ئه‌و و له‌م كاره‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تی شێخی به‌هائوددین و شێخی زیائوددین، تا له ساڵی (1310) له ته‌مه‌نی (87) ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات.
– مه‌لا حامید كه دیارده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و زانستی سه‌رده‌می خۆی بووه، جگه له‌ناو هه‌ندێك له زانایان و په‌یڕه‌وانی نه‌قشبه‌ندییه كه ده‌یناسن و قه‌دری لێده‌گرن، هێشتا وه‌كو پێویست نه‌ناسراوه و گه‌له‌كه‌مان وه‌ك زۆر هه‌ڵكه‌وتووی دیكه فه‌رامۆشی كردووه و سپاردوویه‌تی به قه‌ده‌ر.
– له حاڵێكدا كه‌سێتی و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و بایه‌خی گه‌وره‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی و مێژوویی هه‌یه.
– ئه‌و به‌مانای راسته‌قینه‌ی وشه كاتب واته نووسه‌ر بووه، هه‌م شاعیر و هه‌م پهخشاننوس بووه. شیعره‌كانی وه‌ك فۆرم فره‌چه‌شن و وه‌ك ناوه‌رۆك فره بابه‌تن. په‌خشانیشی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و له‌سه‌ر سه‌بكی سه‌عدیی شیرازییه.
– له رووی ئامانجیشه‌وه ئه‌و نووسین و كیتابهتی ته‌رخانكردووه بۆ په‌یامه‌كه‌ی په‌یامی په‌روه‌رده‌ی رۆحی و عیرفانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ناقیبی گه‌وره پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی و خواناسانی گه‌وره‌ی ئیسلام.
– به‌رهه‌مه‌كانی هه‌مووی له خولگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی عیرفانیدا دهچهرخێن. گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
– ریازولموشتاقین.
– شه‌رحی مه‌سنه‌وی مه‌ولانا جه‌لالوددینی رۆمی له شه‌ش به‌رگی گه‌وره‌دا.
– حاشیه له‌سه‌ر مه‌سنه‌ویی عیرفانی گوڵشه‌نی رازی شیخ مه‌حموودی شهبهستهری ته‌ورێزی.
– شه‌رحی مه‌نزومه‌ی زوبده له فیقهی شافعی‌دا.
– شه‌رحی زاتوششیفای ئیبنولحاجی جێشانه‌یی.
– ئوسوڵی ئیعتیقادات.
– ته‌رجه‌مه‌ی منهاجولعابدینی ئیمامی غه‌زالی.
– دیوانی شیعره‌كانی كه زۆرینه‌یان فارسین و هیشتا كۆنه‌كراونه‌ته‌وه.
– مه‌وله‌وی له نامه‌یه‌كیدا بۆ فه‌خرولعوله‌مای سنه باسی پێنج زانای گه‌وره ده‌كات: مه‌لا ئه‌حمه‌دی نۆتشی و مه‌لا عه‌لی تالشی و مه‌لا عوسمانی سلێمانی و مه‌لا عه‌بدوڵای داغستانی و مه‌لا حامیدی هه‌ورامانی كه دیاره مه‌به‌ستی مهلاحامیدی بیسارانییه.
– كتیبی ریازولموشتاقین له سه‌ره‌تا و پیشه‌كی و سێ باخچه و كۆتاییه‌ك پێكهاتووه.
– سه‌ره‌تاكه‌ی به سوپاس و ستایشی خوا و دروود و سلاو بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) و وه‌سفی حاڵی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌هلی عیرفان ده‌ستپێده‌كات.
– له پیچشهكیدا باس له چۆنیه‌تی واریدبوونی له ریگای سلووكی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و وابه‌سته‌بوون به‌م ریبازهوه ده‌كات.
– باخچه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به باسی كه‌سێتی و كه‌رامات و مه‌ناقیبی مه‌ولاناخالید.
– باخچه‌ی دووه‌م: باس له كه‌سێتی و مه‌ناقیب و كهراماتی شیخی سیراجوددین ده‌كات.
– باخچه‌ی سێیه‌م: سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌كانی ته‌ریقه‌ته سۆفییه‌كان و ره‌خنه‌ی نه‌گونجاوی مه‌حروومان ده‌كات. پاشان ده‌ڕواته سه‌ر مه‌زایای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی.
– كۆتاییه‌كه‌شی باس له مه‌ناقیبی تایبه‌تی ئیمامی ره‌ببانی ده‌كات.
– ئه‌م كتیبه له رووی زانستییه‌وه، گرنگه چونكه باسی بنه‌ماكانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌كات.
– له رووی مێژووییه‌وه گرنگه باس له زۆر بابه‌تی مێژوویی ده‌كات به تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانی ناودار. بۆ وێنه باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شامیل له داغستان ده‌كات به‌سه‌ر سوپای رووسیای تزاریدا له ساڵی (1261):
– “شیخ شامل كه حالا ملقب به شامل شاه است و خلیفه جناب سید بوده در جای او صاحب كار و شهریار ان دیار است و همه وقت با رۆوس رویه منحوس در معركه مقاتله و با ایشان در جنگ و جدال است در سنه هزار و دوصد شصت و یك بر ایشان غالب شده شكست فاحش داد :
– فلك در سال ( ساغر) باده مرگ از كف شامل
– به كام روسیان ریزد به كام اهل دین (فاضل) “.
– له رووی ئه‌ده‌بییه‌وه گرنگه چونكه جگه له قه‌سیده و شیعره‌كانی مه‌لا حامید خۆی كۆمه‌ڵێكی زۆر ئایه‌ت و فه‌رمووده و په‌ند و به‌یت و حیكمه‌تی تێدا ئاخنراوه.
– بۆ نموونه:
– الأرواح جنود مجنده ما تعارف منها ائتلف و ما تناكر منها اختلف.
– اذا اراد الله شیئاً هیأ اسبابه.
– القلب یسرق من القلب.
– عرفت الله بفسخ العزائم.
– الأمور مرهونه بأوقاتها.
– الطرق الی الله بعدد أنفاس الخلائق.
– ان الله یحب معالی الهمم.
– لیكن چه توان قاعده عمر ذهاب است.
– بس كه ما فاتحه حرز یمانی خواندیم در پیش سوره اخلاص دمیدیم و برفت.
–
– چی بكرێت بۆ مهلاحامید ؟
– تویژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شیعری و زانستییه‌كانی.
– به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی زانستی بۆ لێكۆلینه‌وه له كه‌سێتی و پله‌و پایه‌ی زانستی و عیرفانی ئه‌و.
– ناونانی ناوه‌نده‌كانی خویندن و لیكۆلینه‌وه و كتیبخانه به‌ناویه‌وه.
– رۆشنكردنه‌وه‌ی گۆشه تاریكه‌كانی میژووی ئه‌م زانا ناوداره و په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌كانی ئه‌و.