دوابه‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول، بارودۆخێكی ئاڵۆز‌و نائاسایی و دژوار‌و باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشابوو، ئه‌و بارودۆخه‌ش نه‌ك ته‌نیا باشوری كوردستان ، به‌ڵكو هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی گرتبۆوه. هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول ئه‌نجامێكی وای دا به‌ده‌ست رژێمی به‌غداوه كه له‌چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیای شۆڤینیستیانه‌ی به‌عسیانه‌دا دوژمنایه‌تی و هه‌ڵوێستی دڕندانه‌ی دژ به كورد بنوێنێ . ئه‌مه له كاتێكدا كه زۆربه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی چوبونه ڕیزی شۆڕشه‌وه ، چ سه‌ربازیه‌كان وچ سیاسیه‌كان وره‌یان به‌ردابوو ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌یان لا چه‌سپابوو كه ئیتر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد ناژێتهوهو به‌رده‌وام نابێ . له‌نێو كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمیشدا كه‌سانی وا هه‌بوون كه شانازیان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه ده‌كرد، پێشتر ئه‌وانه دژی شۆڕشی كورد ده‌جه‌نگان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا به‌ده‌ست بێنن ، یان بڵێسه‌ی شۆڕش دامركێننه‌وه . هه‌ندێ له‌كار به‌ده‌ستانی عێراق گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه مه‌حاڵه جارێكی تر چیاكانی كوردستان باوه‌ش بۆ پێشمه‌رگه‌ی چه‌كدار بكه‌نه‌وه‌و ده‌یانووت (یاخی بوون) هه‌تا هه‌تایه كۆتایی پێ هات .
سه‌دام حسێن له سهرههڵگیرساندنهوهی شۆڕش چی وتبوو ؟
ته‌نانه‌ت سه‌دام حسێن له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ( جۆرج حبش ) سه‌باره‌ت به مام جه‌لال وتبووی : “جه‌لال دار خورما له سه‌ری بڕوێ جارێكی تر ناتوانێت حه‌وت كه‌س بنێرێته شاخ رژێمی به‌عس هه‌وڵی ده‌دا به ناوی ددان نان به مافی نه‌ته‌وایه‌تی دیموكراتی گه‌لی كورده‌وه ، له ڕێگه‌ی شێواندنی مافه‌كانیه‌وه ، دامه‌زراندنی داموده‌زگای ساخته‌ی وه‌كو : ئۆتۆنۆمی ، ڕێكخراوه‌كانی قوتابیان ، ئافره‌تان ، نه‌قابه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌وه گه‌لی كورد له مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی بێ به‌ش بكات . هه‌ر پاش هه‌ره‌س پارتی بڕیاری هه‌ڵوه‌شادنه‌وه‌ی هه‌موو داموده‌زگا حزبی و سه‌ربازی و ئیدارییه‌كانی شۆڕشی دابوو ، ته‌نانه‌ت حه‌لكردنی ( پدك) یش كه نزیكه‌ی (30) ساڵ له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاندبوو .
ئه‌مه هۆیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد تووشی بارێكی ناهه‌موارو شكست بێت . به تایبه‌ت كه : سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی خۆی بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داموده‌زگا حزبی و ئیداری و سه‌ربازیه‌كه‌ی دابوو ، له‌و ده‌مه‌دا چی تر باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌كداری و جه‌ماوه‌ری و ته‌نانه‌ت سیاسیش نه‌مابوو . ئه‌وه بوو داوای ته‌سلیم بوونی له جه‌ماوه‌ریش كرد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه خۆشی چووه ئێران و بووه په‌ناهه‌نده و هه‌ندێكیشی ته‌سلیم به عێراق بوونه‌وه .
پاش هه‌ره‌س ، به ته‌نیا حزبه كارتۆنیه ساخته‌كه‌ی حوكومه‌تی به‌غدا ، كه به ناوی ( پارتی دیموكراتی كوردستان )ه‌وه ئیشی ده‌كرد و له به‌ره داتاشراوه‌كه‌ی ڕژێمدا ئه‌ندام بوو . باره‌گاو ڕۆژنامه‌ی ئاشكرا‌و یاسایی هه‌بوو ، كه كه‌وتبۆوه جموجۆڵ و پیرۆزبایی شكستی هێنانی گه‌لی كوردی له ڕژێمی عێراق و ێه‌ددام ده‌كرد. به‌م شێوه‌یه جوڵانه‌وه‌ی كوردی هیچ ئامڕزێكی سیاسی بۆ نه‌مایه‌وه تا خه‌بات و تێكۆشان بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و به‌رگری له مافه ڕه‌واكانی كورد بكات و به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی نوێی ڕژێمی عێراق بداته‌وه له گرتن و ڕاونان و ڕاگوێزان و به عه‌ره‌بكردن و به به‌عسی كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان . ئاوه‌ره كردنی هه‌زاران خێزانی كورد‌و هه‌ڵكه‌ندنیان له خاكی نیشتمانیان و زه‌وت كردنی ماڵ و سامان و زه‌وییان ببونه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وایه‌تییه ساكاره‌كان ، به‌ڵكو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خودی نه‌ته‌وه‌ی كورد. بۆیه گه‌لی كورد ده‌بوو پێش هه‌موو شتێك به‌رگری له مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بكات و خه‌باتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌و پێناوه‌دا بوایه . هه‌ر بۆیه جوڵانه‌وه‌كه له ڕووی بابه‌تییه‌وه
پێویستی به ئامڕازو كه‌ره‌سه‌و بیر‌و هه‌ڵوێست و پێوه‌ندی نوێ هه‌بوو ، كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی مێژووی جوڵانه‌وه‌كه بگونجێ و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو چین و توێژه شۆڕشگێڕهكانیهوه له چوارچێوه‌ی ڕێكخراوێكدا كۆ بكاته‌وه، بیانكاته هانده‌رێك و بۆ خه‌باتێكی سه‌ختی درێژخایه‌ن ئاماده‌یان بكات تاكو ببنه ئه‌لته‌رناتیڤێك له كوردستاندا خاوه‌ن بیری نوێ و كرداری نوێ و تاكتیك و ستراتیژێك بێت بۆ به‌دیهێنان و پاراستنی ده‌سكه‌وتی ئه‌و هێزانه‌ی سوته‌مه‌نی شۆڕشن و سوودیان له سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و هێنانه دی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورددایه . ئه‌و كاته كوردایه‌تی نه‌شكابوو ، به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی وازی هێنابوو ، بڵاوه‌ی به خه‌باتگێڕه‌كانی كردبوو . واته خه‌باتی ڕزگاری دیموكراسی له‌ڕووی بابه‌تیه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بوو . بۆیه پێویستی به ڕێكخستنه‌وه‌و سازدانه‌وه بوو ، پێویستی به ڕێبازێكی نوێی شۆڕشگێڕانه هه‌بوو ، پێویستی به ڕێبه‌رێكی مۆدێرن و له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵقوڵاو هه‌بوو . شایه‌نی باسه كه كۆمه‌ڵی كوردهواری ، وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵێكی تر بیروو بۆچونی جۆراو جۆری تێدایه ، كه فه‌لسه‌فه‌و قه‌ناعه‌تی جیاوازی گرتۆته خۆ . له‌و سه‌رده‌مه‌ی بارودۆخی كوردستانیشدا بۆ به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان دامه‌زراندنی حزبێك كه بتوانێت هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش بگرێته ئه‌ستۆ پێویست بوو . جگه له‌م ڕستیانه تێگه‌یشتنی خه‌باتی گه‌لی كوردیش ڕه‌چاو بكا . چونكه خه‌باتی گه‌لی كوردستان خه‌باتی هه‌موو چین و توێژهكانیهتی ، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌چه‌وسایه‌وه ، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی له‌سه‌ر بوو ، بۆیه بیر له‌وه ده‌كرایه‌وه ئه‌و چین و توێژانه له چوارچێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و ڕێك‌وپێك و دیاردا كۆ بكاته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه باوه‌ڕی شۆڕش
” .گێڕانه‌ی ووڵات بهرهوههڵچوون و ته‌قینه‌وه ده‌ڕۆیشت ، دابین كردنی ئه‌م بار‌و دۆخه‌و له باوه‌ش گرتنی هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌موو هێزو ( تیار )ه شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌ویست.
دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
42 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چرایه‌ك داگیرسا به تاقی ته‌نێ، له‌دایكبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و كات و ساته هه‌ستیاره‌دا بۆ گه‌لی كورد له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستاندا پێویستیه‌كی له رادهبهدهربوو، له دوای نسكۆ هێنانی شۆڕشی مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٧٥ی ئه‌یلول به رابه‌رایه‌تی سه‌ركرده (مسته‌فا بارزانی)، ده‌توانین بڵێین ساڵی ١٩٧٥ وه‌چه‌رخانێكی مێژوویی گرنگ بوو له شۆڕشی رزگاری خوازی گه‌لی كورد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی كوردان، ساڵێك به‌سه‌ر كاره‌ساته دڵ تهزێنهكهی شۆڕشی ئه‌یلولدا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی دووباره به هۆی چه‌ندین تێكۆشه‌ری گه‌نج و رۆشه‌نبیر و كۆمه‌ڵانی خۆراگری قاره‌مانی كورد جارێكی تر داوای مافه نه‌دراوه‌كانی گه‌لی كورد بكات به‌جاڕدانی شۆڕشێكی سه‌رده‌میانه‌و به شێوازێكی جیاوازتر‌و باشتر له‌جاران، شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره دروستبوون و له‌دایكبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و كات و ساته‌ی ئه‌وسادا زۆر پێویست بوو له دوباره بوونه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێێ ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاتێك له دایك بوو ، كه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بێ ئومێد بوون له دوباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد
له‌به‌ر ئه‌مانه هه‌مووی ، له مانگی حوزه‌یرانی 1975 دا ، هه‌ر دوو مانگ دوای هه‌ره‌س ، بیرۆكه‌ی دروست كردنی ( ی.ن.ك ) هاته كایه‌وه .
دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك ) زاده‌ی ساته وه‌ختێك نه‌بوو . ئه‌وانه‌ی به په‌رۆشه‌وه بوون بۆ دواڕۆژی كورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ، بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه .
تهقهڵاكانی ئه‌م ڕێبازه سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئه‌نجامدرا ، گه‌لێ كه‌س به‌شه‌وقه‌وه هه‌وڵیان دا كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ژدار بن، هه‌ر ئه‌و ده‌مه زنجیره كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌وی وڵات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌وروپا به‌سترا كه له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌ستیان پێ كرد. له‌وێدا به‌ژداربوان هه‌وڵیاندا ئه‌لته‌رناتیڤێكی سیاسی پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كار‌و باره بگرێته ئهستۆكه ئه‌و كاته ڕوبه‌ڕوی تێكۆشه‌ران ده‌بۆوه . مام جه‌لال كه سكرتێری ( كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان ) بوو ، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك ) لای ئه‌وه‌وه ده‌ستیپێكرد ، سه‌ره‌تاش به نامه ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كرد ، له ئه‌وروپاش پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری كورد په‌روه‌راندا كرد. مام جه‌لال له سه‌ره‌تادا له ڕێی ( شازاد سائب )ه‌وه ، به دوو نامه كۆمه‌ڵه‌ی له ناوه‌وه له بیروڕاكانی خۆی ئاگادار كردبۆوه ، سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش له مایسی 1975 وه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی مام جه‌لالی خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه كه له مارتی 1975 دا بۆی ناردبوون . له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پشتیوانی له‌و بیرۆكه‌یه كرا بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی نیشتمانی فراوان كه كۆمه‌ڵه به نهێنی داینه‌مۆكه‌ی بێ . هه‌ر له هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا ( شیهابی شێخ نوری ) پێشنیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی كرد‌و داواش له ( فه‌ره‌یدون عبدالقادر ) كرا كه ئه‌م بیر‌و ڕایه بگه‌یه‌نێته مام جه‌لال و له ده‌ره‌وه‌ی عێراق قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و دوابیروڕا بۆ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بێنێته‌وه .
لێره‌وه بیری دامه‌زراندنی یه‌كێتی یه‌كی نیشتماتیی وه‌كو ڕێكخراوێكی نیمچه به‌ره‌ی ته‌یارو چینه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان گه‌ڵاڵه بوو، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆڵه دڵسۆز‌و تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان ، له چوارچێوه‌یه‌كی فراواندا كه ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه ببنه داینه‌مۆی به‌گه‌ڕخستن و به‌ڕێوه بردنی . بۆچونه‌كانی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له كۆبونهوهكاندابریتی بوون له‌م خاڵانه :
یه‌كه‌م : ڕێكخراویچكی فراوان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر دابمه‌زرێنرێ و ئه‌و بۆشاییه سیاسییه پڕ بكاته‌وه. كه له ئه‌نجامی هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه هاتبووه كایه‌وه.
دووه‌م : ئه‌و ڕێكخراوه حزب نه‌بێ به مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی به‌ڵكو چوارچێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی فراوان بێت بۆ جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
سێیه‌م : ئه‌م ڕێكخراوه به‌ره‌ش نه‌بێ له‌به‌ر نه‌بوونی حزبێكی پێشڕهوو نه‌بوونی حزبێكی دیكه.
چواره‌م : له ناو ئه‌م ڕێكخراوه فراوانه‌دا ته‌یارو لایه‌نه سیاسیه پێشكه‌وتن خوازه جیاجیاكان مافی ململانێی فكرییان هه‌بێ .
پێنجه‌م : كۆمه‌ڵه به سه‌ربه‌خۆیی بمێنێته‌وه، تا ئه‌ندامه‌كانی بتوانن رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌و رێكخراوه ببینن تیایدا.
سه‌رئه‌نجام بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌یه‌ك پێك بێ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك له‌م باره‌یه‌وه بده‌ن . ئه‌وه بوو له 22/ 5 / 1975 دا له ( دیمه‌شق ) له ڕیستورانتی ( گلیگله ) له گه‌ڕه‌كی ( ئه‌بو رمانه ) یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر سازدرا ، كه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ( مام جه‌لال ، د . فوئاد معسوم ، عادل موراد ، عبدالرزاق فه‌یلی ) به‌شداربوون . پڕۆژه‌ی ئه‌و به‌یانه‌ی كه ( مام جه‌لال ) نوسیبوی له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و دوای ده‌ستكاریكردنێكی كه‌م ، به‌یانه‌كه چاپ كرا. به‌م چه‌شنه یه‌كه‌م به‌یانی دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك ) ڕاگه‌یه‌نرا. ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بیش له سوریا و لبنان و مێر و گه‌لێ شوێنی تر ئه‌م به‌یانه‌یان بڵاوكرده‌وه .
له ئه‌وروپاش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ و كۆشش به‌رده‌وام بوو . له ڕۆژی 27 / 5 / 1975 كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ناری ( به‌رلین ) له ئه‌ڵمانیا به‌سترا. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه مام جه‌لال سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و كادیری تێكۆشه‌ر كه نزیكه‌ی (20) كه‌س ده‌بوون به‌شداربوون ، له‌وانه : ( هێرۆ ئبراهیم ئه‌حمد ، د. كمال فوئاد ، عومه‌ر شێخ موس ، د. له‌تیف ره‌شید ، د. دڵشاد ئه‌حمد ، د. ئه‌رجومه‌ند سدیق ، د. دارا ئه‌دیب ، ره‌ئووف ئه‌حمه‌د ، د. جه‌بار علی شریف ، د. لاوچاك فه‌همی و د. حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ).
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا مام جه‌لال باسی ئاكامی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی و پێوه‌ندی كردنی به‌و هه‌ڤاڵانه‌وه كرد كه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام درابوون . له هه‌مان كاتدا ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه خوێندرایه‌وه كه ئاماده كرابوو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بیروڕای به‌شداربووان. شایه‌نی باسه كه ته‌نیا بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌یاننامه‌كه زیاد كرا كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌م جۆره بوو :
” دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك ) وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاری وازهێنان له شۆڕشی كورده . بۆیه داوا له هه‌موو خه‌باتگێڕانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له‌م ڕێكخراوه نوێیه بكه‌ن و درێژه به خه‌باتیان بده‌ن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورددا” .دوای ئه‌م ده‌سكاری كردنه ، له 1 / 6 / 1975 دا به‌یانه‌كه له ئه‌وروپا بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر هه‌ر ئه‌و مێژووه‌ش بوو به رۆژی راگه‌یاندنی ره‌سمی ( ی.ن.ك ) ئه‌م به‌یانه له گه‌لێ وڵاتی دنیادا به زمانی جیاواز چاپ و بڵاوكرایه‌وه . به عربی ، ئینگلیزی ، ئه‌ڵمانی ، فارسی ، و به‌یاننامه‌كه له‌لایه‌ن كه‌مال بورقایهوه كرایه توركی كه ئه‌و ده‌مه له توركیا مانگنامه‌یه‌كی به نێوی ( ئویز گویرلك یولو ) ده‌ر ده‌كرد. له هه‌مان كاتدا له كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌رلین دا دوو بیر‌و بۆچونی جیاواز سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ئه‌و ڕێكخراوه هه‌بوو، كه ئایا ئه‌م ڕێكخراوه ڕێكخراوێكی چه‌كدار به ئایدۆلۆجی بێ ، یان ڕێكخراوێكی پێشكه‌وتنخواز و نیشتمانی به‌ر فراوان بێ .
راوبۆچونه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وتی دووه‌م گیرسایه‌وه، واته ڕێكخراوێكی فراوانی ئه‌و تۆ كه گشت تێكۆشه‌ران به‌بێ گوێدانه ئایدۆلۆجییه‌كی تایبه‌تی بگرێته خۆ . هه‌ر بۆیه ( ی.ن.ك ) له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه چه‌ندین هێڵ و باڵی سیاسی تێدابوو .
سه‌باره‌ت به‌مه ( د. فواد معسوم ) ده‌ڵێت : ” حزب ئایدۆلۆژی خۆی هه‌یه . واته ئه‌گه‌ر بیرمان له‌وه كردبایه‌وه كه ناوی حزبی لێ بنرێ ، ده‌بوو به نوێنه‌ری چینێك ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزو كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له چوارچێوه‌ی حزبی سیاسی‌دا نه‌بوون . بۆیه نه‌ده‌كرا ناوی به‌ره‌ی لێ بنرێ . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ( ی.ن.ك ) وه‌ك ڕێكخراوێكی نیمچه به‌ره‌یی له‌دایك بوو ، كه خواستی تێكۆشانی ئه‌و قۆناغه بوو . له ناو ئه‌و نیمچه به‌ره‌یه‌دا ، چه‌ند ته‌یارێك هه‌بوون كه بیر‌و بۆچونی حزبی جیاوازیان هه‌بوو . به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی گشتی ( ی.ن.ك ) یه‌كبوون . كه ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی پێكهاته‌ی سیاسی كوردستان بوو
شاسوار جه‌لال ( ئارام ) یش له‌م باره‌یه‌وه پێی وا بوو كه : ” (ی.ن.ك ) حزب نیه‌و جێی حزبی پێشڕه‌وی پرۆلیتاریا ناگرێته‌وه. چه‌ند ته‌یارو گروپێكی تێدایه ، یه‌كگرتنه‌وه‌شیان له چوارچێوه‌ی (ی.ن.ك ) دا به‌ره‌ی نیشتمانی ته‌واوی پێك نه‌هێناوه ، به‌ڵكو شێوه به‌ره‌یه‌كه كه له‌گه‌ڵ واقیعی حزبی و سیاسی كوردستان دا ده‌گونجێت ، بێگومان ئه‌م واقیعه‌ش له گۆڕان دایه و شتێكی بڕاوه نیه و به‌ستراوه به گه‌شه‌كردنی ئه‌و ته‌یار و گروپانه‌وه ” .
یه‌كه‌م به‌یانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ره‌سی 1975 ی كرده خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له خه‌باتی گه‌لی كورددا : ” ئێمه به‌سه‌ربه‌رزی یه‌وه سوربوونی تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه له ڕیزی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ، له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا ، كه له‌سه‌ر ڕێبازی جه‌ماوه‌ری ده‌ڕوات ”
شایه‌نی باسه، له ( قۆناغی دوای هه‌ره‌سی 1975 ) دا كورد له‌به‌رده‌م ناكۆكیه‌كی سه‌ره‌كی دا بوو ، كه ئه‌ویش ناكۆكی بوو له نێوان گه‌لی كورد‌و حوكمی به‌عسدا به هه‌موو چینه‌كانیه‌وه. ئه‌م ناكۆكیه ، هه‌ڕه‌شه‌ی له بوونی كورد ده‌كرد ، به‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردهواری دا زاڵ بووه دایپۆشی بوون .
سه‌باره‌ت به‌مه له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه : ” ( ی.ن.ك ) هه‌وڵ ده‌دات هێزه نیشتمانی و دیموكراته‌كانی شۆڕشی كورد ، به شێوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی دیموكرات ڕێكبخات كه تیایدا ڕه‌وته پێشكهوتوخوازهكان و یه‌كێتی خه‌بات گێڕانه‌یان بتوانن به‌یه‌كه‌وه بژین له ژێر سه‌ركردایه‌تی پێشڕه‌وی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانیدا ” .
ئه‌م ڕه‌وتانه‌ش دواتر له چه‌ند ڕێكخراوێك به‌رجه‌سته بوون كه یه‌كێتی یان پێكده‌هێنا :
1. كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان .
2. بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان .
3. هێڵی گشتی ( ی.ن.ك )
ئه‌زمونی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، ئه‌زمونێكی نوێ بوو له بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا ، كه سێ ڕێكخراوی جیاواز ، سێ ئایدۆلۆجیای جیاواز و سێ سه‌ركردایه‌تی جیاواز ، هه‌رسێكیان سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی ته‌واویان هه‌بوو. به‌ڵام كه به‌عس به ته‌واوی و یه‌كجاری هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره بوو بۆ سه‌ر بوونی كورد ، هه‌رسێكیان سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازیه‌كانی ئه‌وسایان له قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا یه‌كیان گرت و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دانا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ، كه خۆی له به‌رنامه‌ی ( ی.ن،ك ) دا بینیه‌وه‌و بڕیاریان دا سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش ، هێزێكی چه‌كداری هاوبه‌ش ، بودجه‌یه‌كی هاوبه‌ش ، ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش ، سیاسه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی هاوبه‌ش دابنێن و هه‌ر لایه‌ش سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی خۆی بپارێزێ . هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا ئه‌م سێ ڕێكخراوه سێ حیزب بوون به‌ڵام بۆچونێكی لهیهكچویان دروست كرد له‌سه‌ر ئامانج و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد . له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریان دا ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازیهكانین پێكه‌وه بژین و كار بۆ گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن . بۆیه ( ی.ن.ك ) به‌م جۆره پێكهێنرا كه ڕێخراوێكی نیمچه به‌ره‌یی بێت تاكو بتوانێت هه‌موو چینه شۆڕشگێڕه‌كان و ڕه‌نجده‌ران و توێژه نیشتمان په‌روه‌ره‌كانی كوردهواری بۆ خه‌بات ساز بدات و به ڕێبازێكی نوێ و پلان و سیاسه‌ت و تاكتیكی نوێ ڕێنماییان بكات .
( ی.ن.ك ) بۆ هه‌ڵسانه‌وه و درێژه‌دان به تێكۆشان دروست بوو . له دایكبوونی ، وه‌ڵامێكی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و شكستییه بوو كه سه‌ركردایه‌تی ( پدك ) دووچاری بووبوو و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی له ناو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا دروست كردبوو . و ئه‌گه‌ر وورد تر پێشینه‌و پاشینه‌ی مه‌سه‌له‌كه بخوێنینه‌وه ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه له‌دایكبوونی ( ی.ن.ك ) سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی كوردایه‌تی بوو كه له ڕووی فكری سیاسی ، سۆسیۆ- سیاسی و پراكتیزه‌كردنی شۆڕشدا به شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵانه جیاواز بوو.
لێره‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ناو كوردایه‌تی خۆیدا ، واته له جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری و دیموكراتی خه‌ڵكی كوردستاندا ، فره باڵی و فره بیر و باوه‌ڕی فه‌لسه‌فی و سیاسی جیا جیا له‌ناو یه‌ك تاكه ڕێكخستندا هاته كایه‌وه .
دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك ) پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێزه بزوێنه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی شۆڕشی گۆڕی . مانا‌و مه‌وداكانی ( سه‌ركردایه‌تی ) گۆڕی . ئه‌ویش به ڕزگاركردنی یه‌كجاره‌كی كوردایه‌تی له تاكه حزبی كوردایه‌تی و تاكه ڕابه‌ری كوردایه‌تی ، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی بوو له‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن سۆسیۆلۆژیای شۆڕش .
جموجۆڵ و چالاكیه‌كانی مام جه‌لال سه‌رنجی موخابه‌راتی عێراقیان راكێشابوو ، له‌به‌ر ئه‌وه موخابه‌رات كه‌وتبوه هه‌ڵپه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر مام جه‌لال و جموجۆڵه‌كانی ، نۆكه‌ره‌كانی هان دابوو زوو به زوو راپۆرتی له مه‌ڕ چالاكیه‌كانی ب بنووسن . و مخابراتی عێراق مه‌ترسی له‌و هه‌وڵانه‌ی مام جه‌لال هه‌بوو له‌مه‌ڕ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری . یه‌كێ له‌و ڕاپۆرتانه‌ی موخابه‌رات كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌عسی به‌رزكردبووه‌وه ، كه ئه‌مڕۆ به به‌ڵگه نامه‌یه‌كی گرنگ ده‌ژمێردرێت ، ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی هه‌شت لاپه‌ڕه‌ییه كه زۆر به ووردی هه‌لومه‌رجی چه‌ند مانگێكی پاش هه‌ره س ده‌گێڕێته‌وه . له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه : ” له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 20 / 8 / 1975 دا له له‌نده‌ن كه مام جه‌لال به خوێندكاره كورده‌كانی كردبوو ، سه‌باره‌ت به رابردوو باسی ئه‌و ناته‌باییه‌ی كرد كه له بزوتنه‌وه‌ی كورددا رووی داوه‌و له ڕه‌وتی باسه‌كه‌یدا چه‌ند جاێك پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه هۆی ئه‌و نا ته‌باییه‌ی بۆ ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئاستی لێپرسراوهتیدا نه‌بوون وتــی ” ده‌بێت ڕابردومان بیر بچێته‌وه و رق و كینه له یادی خۆمان به‌رینه‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌ی جه‌لال و مه‌لا و هیچ كه‌سێكی تر نیه به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووس سازهو ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد به قۆناغیكی هه‌ره ترسناكدا
چالاكییه‌كان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌و ناوه ؟
چالاكیه‌كانی ( ی . ن . ك ) له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بوو ، تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ( ی . ن . ك ) كه پێكهاتبوو له ( مام جه‌لال ، نه‌وشیروان مسته‌فا ، د . فوئاد مه‌عسوم ، د . كمال فوئاد ، عمر شێخموس ،عادل مراد ، عبدالرزاق فه‌یلی ) له 17 / 12 1975 دا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی له ( دیمه‌شق ) به‌ست كه ته‌نها ( عمر شێخ موس ) ئاماده‌نه‌بوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وردی هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی چالاكییه سه‌ره‌كیه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دا دیاری كران .
له ئه‌وروپا (نه‌وشیروان مسته‌فا، د . كمال فوئاد ، عمر شێخ موس ) چه‌ند كۆمیته‌یه‌كیان پێكهێنا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ( ی . ن . ك ) . سه‌ره‌تا ( د .كمال فوئاد ) لێپرسراوی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی سیاسی له باربوو ، له ماوه‌یه‌كی كورت دا توانرا له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا ڕێكخستنی فراوان دامه‌زرێنرێ ( مام جلال و د. فوئاد ، عادل مراد ، عبدالرزاق فه‌یلی )ش له سوریاوه كه‌وتنه په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ كادره ناسراوه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی كورد له ئێران و عێراقدا .
یه‌ك له هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال كه به‌كارێكی مێژوویی گه‌وره داده‌نرێ په‌یوه‌ندی كردنی بوو له‌گه‌ڵ بارزانیدا ، له نامه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ( ی . ن . ك ) بۆی نووسیبووی..
” بارزانی له‌وه دڵنیات ئه‌كات كه نه‌ك هه‌ر دژی نابێت ، به‌ڵكو وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی سه‌یری ده‌كات و پشتیوانیش له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ئه‌و بینێ
سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك)وده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌لانی خه‌ڵك ؟
سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناوه‌وه‌ی كوردستاندا هه‌بوو ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به په‌رۆشیه‌كی زۆره‌وه ئاواته‌خواز بوون له نزیكه‌وه ئه‌م ڕێكخراوه نوێیه‌و ئامانجه‌كانی بناسن ، ( ی.ن.ك) له ساڵی یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ، له ساڵی دووه‌مدا له سه‌ر ئاستی چه‌كدارانه كه له مێژووی ( ی.ن.ك) دا به شۆڕشی نوێ ناسراوه بوونی خۆی سه‌لماند ، به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌ركه‌كانی سه‌خت بوون ، چونكه تواناكان كه‌م بوون و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م خهباتـــــــی ( ی.ن.ك) زۆر بوون ، له‌وانه :
-رژێمی به‌عس و ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌باره‌ت به ڕاگواستنی دانیشتوانی گونده كوردیه‌كانی سنور به قوڵایی ( 30 ) كم و نیشتهجیكردنیان له ئۆردگا زۆره‌ملێكاندا دابووی و له‌لایه‌كی تره‌وه ڕژێم هه‌وڵی ده‌م چه‌وركردنی به مادده ده‌دا ،وێرای ئه‌و حاڵه‌تی نائومێدییه‌ی كه له ئاكامی هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا لای هاوڵاتیان دروست بوو بوو .گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر سه‌خت بوو . • هه‌روه‌ها ( ی.ن.ك) كه به‌م بیر‌و بۆچوونه نوێیه‌وه هاتبووه مه‌یدانه‌وه ڕوبه‌ڕووی دوژمنایه‌تیه‌كی سه‌خت بووه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ته‌قلیدییه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه . كه هێشتا بیری تۆتالیتاری زاڵبوو به‌سه‌ریاندا .
-ڕیگرییهك له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ناو بزوتنه‌وه چهپخوازیه سه‌رتاسه‌رییه‌وه بوو كه له (حشع ) خۆی ده‌بینیه‌وه وه ده‌ترسا كوردایه‌تی له كاتی فراوان بوونی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی ڕووته‌وه بۆ ئامانجهگهلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جڵه‌وه‌كه له ده‌ست ئه‌و ده‌ربهێنێ و پاكانه‌ی بوون و جێ پێ قایم بوونی له كوردستان نه‌مێنێ .جكه له‌مه ئه‌وساش (حشع ) هاوپه‌یمانی سیاسی به‌عس و هاوبه‌شی داموده‌زگاكانی بوو . ( ی.ن.ك)ی تۆمه‌تبار ده‌كرد به ده‌ستكردی ئیمپریالیزم له ( باكووری وڵات ) دا .
هه‌روه‌ها ریگریهكی تری ( ی.ن.ك) ئه‌و ڕه‌وته كۆنهپهرستهبوو كه حه‌زیان به‌وه ده‌كرد كوردایه‌تی هه‌روا دروشمێكی سیاسی به‌تاڵ بێت هیچ ڕه‌هه‌ندیكی كۆمه‌ڵایه‌تی _ ئابووری كه هه‌ڵقوڵاوی ئاستی پێگه‌یشتنی كوردهواری له خۆ نه‌گرێت ، ئه‌مه‌ش خۆی له قیاده موه‌قه‌ته‌ی ( پدك ) دا ده‌بینیه‌وه كه خۆی به پێشڕه‌وی جوڵانه‌وه‌ی كورد و به خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول و خاوه‌نی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی سیاسی كورد دائه‌نا ، به چاوی دوژمن كه‌وته سهیــركردنی ( ی.ن.ك) و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕێكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساند و قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی توركیا هاوكاریه‌كی ته‌واو له نیوانیاندا هه‌بوو بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه نوێیه‌ی كه ( ی.ن.ك) ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرد
-له‌لایه‌كی تریشه‌وه دامه‌زراندنی ( ی.ن.ك) ڕژێمی عێراقی نیگه‌ران كردبوو ، هه‌موو وزه‌و توانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی جموجوڵ و خۆسازدان و خۆڕێك خستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له ئاینده‌دا دێنه پێشه‌وه .
دامووده‌زگاكانی به‌عس چۆن باسی دروست بوونی یه‌كێتیان ده‌كرد له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا ؟
ڕژێم زۆر به ووردی حسابی بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه نوێیه ده‌كرد ، ئه‌مه‌ش له‌و كۆبونه‌وانه‌دا ده‌ر ده‌كه‌وت كه به زۆر به جه‌ماوه‌ری كوردی‌یان ده‌كرد .ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه داموده‌زگا تۆقێنه‌ره‌كانی ڕژێمی عێراق له كوردستاندا به ئه‌نجامیان ده‌دا له سێ ته‌وه‌ردا خۆیان ده‌بینیه‌وه :-
یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵك ڕاده‌گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش شۆرش له كوردستاندا بهرپابێتهوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهینێت و توشی شكست و له ناوچوون ده‌بێته‌وه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌شمان هه‌ره‌سی 1975 یان به نموونه ده‌هێنایه‌وه .
دووه‌م : بریتی بوو له هه‌ڕه‌شه كردن له خه‌ڵك و به‌وه ده‌یان تۆقاندن كه ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌ركه‌وێ كه‌سێك هاوكاری یه‌كێتی بكات ئه‌وا له سێداره ده‌درێ یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیانناسێ و ئاگاداری جموجۆڵیان بێت ئاگاداری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت نه‌كات ئه‌وا به خیانه‌تێكی نیشتیمانی داده‌نرێ و چاره‌نووسی خیانه‌تكاریش له سێداره‌دانه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كاریشیان له‌گه‌ڵدا نه‌كات .
سێیه‌م : بریتی بوو له هێرش كردنه سه‌ر كه‌سێتی مام جه‌لال
جگه له‌مه‌ش ڕژێمی عێراق كه‌وته دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر له شۆڕشی دا كاریان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دا كردبوو به‌تایبه‌تی له باڵی مه‌كته‌بی سیاسی دا
له‌دوای یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، مام جه‌لال نامیلكه‌ی (الاتحاد الوطنی الكردستانی لماذا؟) به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌شام نووسی و له‌كوردستان كاك ئارام كردی به‌كوردی به‌ناوی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟)، له‌م نامیلكه‌یه‌دا گرنگی دروستبوونی یه‌كێتی تێدا شیكرابوهوه.
دوای برادۆست، نۆكان ئه‌و گونده بچووكه‌ی سنوری رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان بوو، كه سه‌ره‌تای ساڵی 1978 بووه مهنزڵێكی كاتی بۆ باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یه‌كێتی روبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره بوه‌وه، كه به‌كاره‌ساتی هه‌كاری ناسراوه كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا لێ شه‌هیدكرا، به‌ڵام پێش ئه‌و كاره‌ساته‌و دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ش یه‌كێتی زیاتر سهرپێكهوت و هه‌ڵسایه‌وه‌و گیانی به‌رخۆدان و مقاوه‌مه‌ت زیاتر تاوی سه‌ندو یه‌كێتی و شۆڕشه‌كه‌ی زیاتر گه‌شه‌یكرد.
دوای كاره‌ساتی هه‌كاری، سه‌ركردایه‌تی و ئه‌و به‌شه‌ی له‌هێزه‌كان مابوونه‌وه، ده‌راوی گورگان له‌قه‌ندیل بووه مه‌نزڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌و وێستگه‌ی هه‌ستانه‌وه‌یان، هه‌ر له‌وێوه جارێكی‌تر گڕوتین درایهوهبهر شۆڕش، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه، خڕی نێوزه‌نگ بووه پایته‌ختی شۆڕش و باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ند باره‌گه‌یه‌كی تریش له‌وێ دامه‌زرێنران.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بیر له‌وه كرابوه‌وه كه ئه‌م رێكخراوه زمانحاڵی هه‌بێت، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كان رێگربوون له‌و هه‌نگاوه‌و جگه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌ك لهههواڵنامهو چه‌ند ژماره‌یه‌ك له الشراره و رێبازی نوێ شتێكی ئه‌وتۆ به‌ناوی راگه‌یاندنه‌وه نه‌خرابووه كار، هه‌رچه‌نده پێشتر ئامێرێكی رادیۆ ده‌ستكه‌وتبوو، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه‌كانیه‌وه سوودی لێ نه‌بینرابوو، پاش جێگیربوونی سه‌ركردایه‌تی له‌نێوزه‌نگ له‌نه‌ورۆزی 1979 رادیۆ خرایه‌كار، سه‌ره‌تا به‌ده‌نگی شۆڕشی عیراق ده‌ستی به‌په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد‌و پاشان له‌ساڵی 1983 بووه ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئه‌م رادیۆیه رۆڵی زۆر گه‌وره‌و كاریگه‌ری بینی له‌شۆڕش و مێژووی پرشنگداری یه‌كێتیدا.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی شۆڕش و زیادبوونی چالاكییه‌كان و په‌لاماره‌كانی دوژمنیش بۆسه‌ر هێزه‌كانی یه‌كێتی، رۆژانه ژماره‌ی برینداره‌كانی پێشمه‌رگه زیادی دهكردو ژماره‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌شۆڕشه‌وه ده‌كرد تا راده‌یه‌ك زیادیكرد، بۆیه بیر له‌دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی یاخود نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كرایه‌وه‌و له‌ناو ره‌زو باخێكی نێوان (زه‌ڵێ – شێنی) كه پێی ده‌وترا (قوله هه‌رمی) به‌ناوی شه‌هید د.به‌ختیار كرایه‌وه.
وێستگه‌یه‌كی تری خه‌باتی سیاسی (ی.ن.ك) ئه‌وه‌بوو له‌سازدان و هاندانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو.
له‌ڕۆژی 22/4ی ساڵی 1982 دا‌و له‌یادی هه‌شت ساڵه‌ی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه. ئه‌وه‌بوو رێكخستنه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو شاری قه‌ڵادزێ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری رێكخراو له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی رژێم به‌دڕندانه‌ترین شێوه كه‌وتنه وێزه‌ی خۆپیشانده‌ران و وێڕای شه‌هیدكردنی خوشكه سنه‌وبه‌رو دایكه ئامینه ده‌یان كه‌سی تریان دهستگیركردو لهزیندانهكاندا قایمیان كردن، پاش ئه‌و ره‌فتاره‌ی سه‌رانی رژێمی به‌عس خۆپیشاندان و مانگرتن شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستانی گرته‌وه.
له‌ساڵی 1984یشدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی رژێم ده‌یانویست خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان به‌زۆر راپێچی (جه‌یشی شه‌عبی) بكات، ئه‌وه‌بوو له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین لهههولێرو له‌ناو شاری سلێمانی جارێكی‌تر خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه. له‌پاش سێ ساڵ و له‌ناوه‌ڕاستی به‌هاری ساڵی 1987 دا‌و جارێكی‌تر له‌ئاست زوڵم و زۆره‌كانی رژێمی به‌عس له‌هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو له‌ناحیه‌ی بنگردو له‌ره‌واندوز جارێكی‌تر خۆپیشاندان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رانی رژێمدا ده‌ستیپێكرده‌وه‌و كار گه‌یشته روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداری و رزگاركردنی به‌شێك له‌و ناوچانه له‌ده‌ستی هێزه‌كانی رژێم.
له‌گشت جوڵانه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و چه‌كداریدا گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا وه‌ك شێوازێكی تری خه‌بات ناسێنراوه. به‌درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردیش له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌ته مهركهزییهكاندا چه‌ندین خولی گفتوگۆ به‌ستراوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك رێكخراوێكی سیاسی له‌پێناو به‌دیهاتنی داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد گفتوگۆی ره‌تنه‌كردوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی شۆڕشی نوێ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ده‌وری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. له‌ساڵی 1983 حكومه‌تی عیراق داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد‌و وه‌ك لایه‌نی سێیه‌می گفتوگۆ، د.عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌و رۆڵه‌ی بینی.
دوای چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆ‌و حكومه‌تی به‌عس به‌ڵێنه‌كانی نه‌برده‌سه‌ر، بۆیه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له 15/1/1985 دا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گفتوگۆی دا‌و ئۆباڵی شكسته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی به‌عس.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1983 دا باره‌گاكانی راگه‌یاندن و مه‌ڵبه‌ندی دوو چوبوونه ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دوو له‌گوندی سه‌رگه‌ڵو باره‌گاكانی راگه‌یاندنیش له به‌رگه‌ڵو دامهرزابوون. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاخی دابان و هه‌لاج ژماره‌یه‌ك ره‌بیه‌ی سه‌ربازی لێبوون و له‌نێوه‌ندی سورداش و شهدهڵهش باره‌گایه‌كی فه‌وجی سه‌ربازی هه‌بوو، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راوه‌ستانی گفتوگۆكانداو بۆ پاراستنی زیاتری ئه‌و ناوچه‌یه‌و باره‌گاكان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاری پاككردنه‌وه‌ی زنجیره شاخی دابان و هه‌لاج و چهرماوهندو شوێنی باره‌گای فه‌وجه‌كه‌ی دا‌و له‌مانگی 2ی ساڵی 1985 دا لهنهبهردییهكی كه‌م وێنه‌دا كه به‌داستانی دابان ناوزه‌د كراوه ئه‌و ناوچه‌یه له‌هێزه سه‌ربازییه‌كان پاككرایه‌وه.
له‌ساڵانی 1986 و 1987 دا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كان و تیپه‌كاندا چه‌ندین چالاكی و نه‌به‌ردی تریان تۆماركرد‌و له‌گرتنی رهبیهیهكهوه شاڵاو دهبرایهسهر سه‌ربازگه‌و ته‌نانه‌ت رزگاركردنی ناحیه‌كان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا هێزه‌كانی رژێمی به‌عس به‌گشت داموده‌زگا داپلۆسێنهرهكانیهوه كه‌وتبوونه په‌لاماردانی كوێرانه‌و هێرش و په‌لاماره‌كانیان چڕكرده‌وه بۆسه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كان و گشت توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپی قورسه‌وه ته‌رخانكردن بۆ بۆردومان و تۆپبارانكردنی ئه‌و ناوچانه، وێڕای ئه‌و په‌لامارانه‌ی دوژمن، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی كۆڵیان نه‌داو تا له‌به‌هاری 1987 دا بۆ رژێمی به‌عس چه‌كی فۆسفۆر‌و كیمیایی له‌ناوچه‌كانی دۆڵی جافایاتی و بالیسان و شێخ وه‌سان به‌كارهێنا.
ئه‌م رۆڵه‌ی یه‌كێتی له‌بواری پێشمه‌رگه‌یی و رێكخستن و ئاوه‌دانی و رۆشنبیریی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان هه‌یبوو كه وه‌ك حكومه‌تێكی خۆجێی له‌و ناوچانه ده‌یبنی كه جگه لهدیسپلینی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه‌كان له‌گونده‌كاندا هه‌لی بۆ دانیشتوانی گونده‌كان ره‌خساندبوو، ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێت بۆ راییكردنی كاره‌كانی رۆژانه‌یان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگاكانی شۆڕش. هه‌روه‌ها له‌ناو شۆڕشدا جگه له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و دارایی چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌و تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له‌و ناوچانه دامه‌زراند، بۆنموونه له‌نه‌خۆشخانه‌ی به‌رگه‌ڵو هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و چه‌ند ئامێرێكی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی و پزیشكی تێدا هه‌بوو. تیمه‌كانی ئاوه‌دانیش چه‌ندین ئامێری وه‌ك شۆڤڵ و گرێده‌رو ئامێری تریان لهچالاكییهكاندا ده‌ستكه‌وتبوو كه لهنوێكردنهوهو چاككردنی رێگاوبانی نێوان گونده‌كاندا بهكاردههێناو ته‌نانه‌ت چه‌ند رێگه‌یه‌كی نوێشیان كرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا سه‌رانی رژێمی به‌عسی به‌ته‌واوه‌تی شێتگیر بووبوون.
له‌كۆتایی هاوینی ساڵی 1986 رژێمی به‌عس هێزێكی بێ شوماری هێنایه ناوچه‌كانی نزیك له‌سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی دوو، سه‌ره‌تا له‌قۆڵی خه‌مزه‌و قه‌یوانه‌وه ده‌ستی به‌هێرشێكی به‌ربڵاو كرد‌و پاشان له‌دیوی ماوهتیشهوه كه‌وته په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ردا هێزی پێشمه‌رگه روبه‌ڕووی په‌لاماره‌كان بوه‌وه‌و له‌ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگدا ئینجا ئه‌و هێزانه توانیان هه‌ندێك پێشڕه‌وی بكه‌ن و ئه‌و داستانه جهبههییهش به‌شه‌ڕی (قه‌یوان – ماوه‌ت) ناسراوه.
له‌به‌هاری ساڵی 1987 دا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا له‌هێزه‌كانی رژێمی به‌عس پاككرده‌وه كه له‌زنجیره شاخی گوێژه‌و ئه‌زمڕه‌وه دریژ ده‌بوه‌وه بۆ قه‌یوان و برزوت و بالۆسهو شاخی گوڵێ.
بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆڕاگریه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، رژێمی به‌عس له‌كۆتایی ساڵی 1987وه كه‌وته دانانی پیلانێك كه گشت و هێزو یه‌كه‌كانی بهجبهخانهیهكی بێشوماره‌وه بخاته‌گه‌ڕ بۆ لێدانی یه‌كێتی و داگیركردنی ئه‌و ناوچانه، ئه‌وه‌بوو له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی ساڵی 1988 له‌گشت سنوری دوكان و سورداش و سه‌رچنارو كارێزهو ماوه‌ته‌وه كه‌وته په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و له‌و هێرشانه‌دا جگه له‌بۆردومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌و تۆپبارانی ناوچه‌كه، چه‌ندین جۆری چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناو دوای چه‌ندین رۆژ به‌رگری سه‌ختی پێشمه‌رگه له‌ناو قوڕو لیته‌و به‌فری شاخه‌كاندا، سه‌رئه‌نجام سه‌ركردایه‌تی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌و راگرتنی ژماره‌ی زیانه گیانییه‌كانی پێشمه‌رگه بڕیاری پاشه‌كشه درا.
رژێمی به‌عس ئه‌م په‌لاماره‌ی ناونا ئه‌نفالی یه‌ك، كه تێیدا مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن به‌یه‌كێتی و داگیركردنی ناوچه‌كه‌و به‌تاڵانبردنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش بوو.
له‌دوای كاره‌ساتی ئه‌نفال یه‌كێتی دڕی به‌و بێئومێدییه دا‌و جارێكیترو به‌شێوه‌ی پارتیزانی ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی نارده‌وه ناوچه‌كانی كوردستان و ئه‌و پارتیزانانه جگه له‌ئه‌ركی پێشمه‌رگانه، بوونه رایه‌ڵه‌و پردی گرێدانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه كه له‌ئۆردوگا زۆره‌ملێكان نیشته‌جێ كرابوون و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كان گرێدایه‌وه.
یه‌كێتی به‌شایه‌تی دۆست و دوژمن نه‌خشه داڕێژه‌ری راپه‌ڕین و سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنیه‌تی، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان شانه‌ی چهكدارو رێكخستن ئاماده‌كران و به‌سوود وه‌رگرتن له‌شكستی عیراق له‌شه‌ڕی كوه‌یت نه‌خشه‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێكراو یه‌كێتیش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له راپه‌ڕینه‌كه‌دا.
دوای راپه‌ڕین و كشانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی به‌عس له‌كوردستان و شكستی گفتوگۆی حكومه‌ت و به‌ره‌ی كوردستانی یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی گه‌وره‌ی كوردستان، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی له‌كوردستان هێنایه ئاراوه‌و ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراو یه‌كێتی نیوه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ستهێناو یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكه‌كه‌ی یه‌كێتی بوو.
هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕین یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی كوردی یه‌كێتی دایمه‌زراندو له 11/9/1991 دا یه‌كه‌م په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان به‌وتاره مێژووییه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌سلێمانی دهستیپێكردو به‌مه‌ش یه‌كێتی بووه خاوه‌ن بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی كوردی ئازاد.
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینیش له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی بوو، كه له‌سه‌ره‌تای 1992 ژماره سفری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه بڵاوكرده‌وه.
یه‌كێكی تر له‌داهێنانه‌كانی یه‌كێتی له‌دوای راپه‌ڕین كردنه‌وه‌ی كۆلێژی عه‌سكه‌ری قه‌ڵاچوالان بوو، كه ئه‌مه‌ش بایه‌خێكی تری یه‌كێتی بوو به‌سیستمكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و بهزانستیكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م كۆلێژه تائێستاش به‌رده‌وامه له‌پێشكه‌شكردنی ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
یه‌كێتی له‌دوای راپه‌رین چه‌ندین داهێنانی له‌بواره جیاجیاكانی پیشه‌سازی و وزه‌دا كرد‌و دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بیری نه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستی پسپۆرانی ئه‌و بواره له‌سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتی لهشیواشۆك ده‌ست به‌ده‌رهێنانی كرا‌و پاشان پاڵاوگه‌ی نه‌وت له‌شاری سلێمانی به‌توانای ناوخۆیی دروستكرا.
یه‌كێتی به‌رده‌وامبوو له‌داهێنانه‌كانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی راگه‌یاندن و كارگێڕی و پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت بوراه‌كانی تری ژیاندا، یه‌كێتی به‌رده‌وام شانازی به‌دابینكردنی نان و ئازادی بۆ هونه‌رمه‌ندان و ئازادی بیروڕا بۆ نووسه‌ران و دابینكردنی دیموكراتی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كردووه.
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا له‌كوردستان یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی بێلایه‌ن بڵاوكرایه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و فه‌زای ئازادییه‌ی یه‌كێتی دابینی كردبوو بۆ هه‌مووان.
له‌ڕووخانی رژێمی به‌عسدا یه‌كێتی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی به‌شداری زۆر شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی كه‌ركوك و خانه‌قین و زۆر ناوچه‌ی تریان كردووه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی له ساڵه‌كانی (1992 و 2001 و 2010) و چوار پلنیۆمی به‌ستوه و له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش له ساڵی (2003) و كۆتایی هاتنی رژێمی به‌عس، كورد به‌شداری له حكومڕانیی نوێی عێراقدا كرد و له ساڵی 2005 بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م كورد بوه سه‌رۆك كۆماری عێراق.ئه‌مه‌ش ره‌نجی خه‌باتی چه‌ند ساڵی یه‌كێتی و كوردی به‌ئامانج گه‌یاند.
به‌رده‌وام یه‌كێتی هه‌وڵیداوه بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌و ئازاد.
ئێستاش له‌شه‌ڕی تیرۆر‌و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆستان و پاراستنی كوردستان یه‌كێتی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌و چه‌ندین فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی به‌خشییه كوردستان و سه‌ركرده‌كانی له‌پێشه‌وه‌ی هێڵه‌كانی روبهڕووبونهوهدا بوون.
ره‌وته‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنیان
1. كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان
2. بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان
3. هێڵی گشتی ( ی.ن.ك )
كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان
سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان ) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سرده‌می جیابوونه‌وه‌ی باڵی موكتهبی سیاسی / پدك ، به تایبه‌تی بۆ كه‌سایه‌تی مام جه‌لال كه ئه‌و كات ئایدۆلۆژیای ماوێزم پره‌نسیپه‌كانی سۆسیالیزمی چین كاری تێكردبوون ،مام جلال پێی وابوو ئه‌و ڕێبازه گونجاوتره له‌گه‌ڵ بارودۆخی باشوری كوردستان و باشتره له ئه‌زموونی سۆفیه‌ت كه زێتر پشت به چینی كرێكار ده‌به‌ستێ ، چونكه به‌لای ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵی كوردهواری سروشتێكی جوتیارانه‌ی هه‌یه و زیاتر له كۆمه‌ڵگه‌ی چینی ده‌چێت . مام جه‌لال زیاتر كاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی ( كورش لاشائی ) به‌سه‌ره‌وه بوو ، پێی وابوو پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه شانه‌و ئه‌ڵقه‌ی ماركسی دروست بكرێت و ورده ورده زه‌مینه خۆش بكات بۆ هاتنه كایه‌ی حزبێكی شۆرشگێڕ و جه‌ماوه‌ری به توانا ئه‌مه‌ش له دوو لاوه به ده‌ستدێ .
1- بوونی مینبه‌رێكی ڕاگه‌یاندن كه بیر‌و باوه‌ڕه‌كه له ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاو بكاته‌وه ڕێگه خۆش بكات بۆ حزبه شۆڕشگێڕه‌كه .
2- شانه‌ی ڕێكخستنی نهێنی دروست بكرێت بۆ ڕۆشنبیركردنی كادیران و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی مینبه‌ره ڕاگه‌یاندنه‌كه بڵاوی ده‌كاته‌وه په‌روه‌رده بكرێن .
سه‌ره‌تا مام جلال بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بۆ چوونه له كاری سیاسی و ڕێكخستن دا چه‌ند ڕۆشنبیرێكی هه‌ڵبژارد له‌وانه‌ی كه لایه‌نگر یا ئه‌ندامی ( باڵی مه‌كته‌بی سیاسی /پدك ) بوون و ئه‌ڵقه‌ی ماركسی لێ پێكهێنان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیران له ده‌وروبه‌ریان . گرنگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆلیان بینی ( نه‌وشیروان مسته‌فا ، شازاد ێائیب ، مه‌حمودی ملاعزهت ، رفعت ملا محمود عبدالرحمن ) بوون . ئه‌وانه‌ش به نهێنی له ناو ( باڵی مه‌كته‌بی سیاسی /پدك ) دا كاریان ده‌كرد و ورده ورده شانه‌ی نهێنییان دروست ده‌كرد ،به‌ڵام له به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نی دووه‌مدا له ساڵی 1969 دا گۆڤاری ( ڕزگاری ) یان ده‌ركرد ، ڕزگاری ئه‌و مینبه‌ره بوو كه جه‌ماوه‌ری كوردی به بیرۆكه‌ی ماركسی ئاڕاسته كرد ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی ئیمتیازی بووه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئازاری 1970 ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌ردوو باڵی ( پدك ) تێكهڵكرانهوه ، هه‌ر ئه‌و ده‌مه مام جلال پێی وابوو پێویسته ڕیكخستنێكی ماركسی نهێنی بێته كایه‌وه .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ساڵی 1970 دا له به‌غدا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا ،له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كاندا له 10 / 6 / 1970 دا بڕیاری دروستكردنی ( كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان )یان دا‌و ئه‌مه‌ش ئه‌لته‌ر ناتیڤی ( حزبی شیوعی كوردستان بوو ) بوو ، پێڕه‌وی ناوخۆ و به‌رنامه‌ی كاركردنی ڕێكخستنه‌كان مام جه‌لال نووسی كه بـــــــه ( كوردایه‌تی ) ناسراوه . كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان سه‌ره‌تا به شێوه‌ی ته‌یارێكی فكری له ئارادا بوو ، یه‌كه‌مین ده‌ست پێشكه‌ری بۆ ئه‌م كاره به سه‌رپه‌رشتی مام جلال و به‌شداری كردنی ( شیهابی شێخ نوری ، فازلی مه‌لا محمود و فه‌ره‌یدون عبدالقادر ).
ئه‌نجامدراو ورده ورده په‌ره‌ی سه‌ند . ئه‌م ڕێكخراوه به ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تێر‌و پڕی بیر‌و باوه‌ڕی ( ماوتسی تۆنگ ) تێزه‌كانی جه‌نگی گه‌لی یه‌وه هاته مه‌یدانی تێكۆشانه‌وه . كۆمه‌ڵه زوو به‌ناو زۆربه‌ی خوێندكاران و لاوانی به‌غدا و سلیمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و خانه‌قین دا ته‌نییه‌وه و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جه‌ماوه‌رێكی باشی په‌یدا كرد كه ئه‌ندامه‌كانی وه‌ك كادر په‌روه‌رده ئه‌كرد. به تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ، قۆناغێك بوو كه سه‌رجه‌می بزوتنه‌وه چه‌پڕه‌وه‌كان و گه‌لانی ژێرده‌سته دوواڕۆژی چاره‌نوسی خۆیان له‌به‌ره‌ی سیۆسیالیزمدا ده‌درێته‌وه كه مخابن له ئه‌نجامدا خه‌باتی گه‌لانی ژێر ده‌سته و چه‌پڕه‌وه‌كان بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه .
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ( 1970 _ 1975 ) مام جلال سكرتێری كۆمه‌ڵه‌كه بوو ، گه‌رچی له ڕووی فكری و نووسینه‌وه كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو ، به‌ڵام به هۆی هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاتانه‌وه له ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه دوور بوو ، زۆربه‌ی كات له هانده‌رانه‌وه ئامۆژگاری ئه‌كرد و نوسینی خۆی به په‌روه‌رده‌كردنی ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵه ئه‌نارد ، ناوه‌ندی كۆمه‌ڵ و ( شیهابی شێخ نوری ) له نزیكه‌وه كاره ڕێكخراوهییهكانیان ئه‌نجام ئه‌دا .
ئه‌ندامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له ساڵی 1970 دا له‌مانه پێكهاتبوون :
شیهابی شێخ نوری _ سكرتێری كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ( له ناوه‌وه‌ی وڵات )
محه‌مه‌د میرزا سه‌عید عه‌باس _ لێپرسراوی لێژنه‌ی به‌غدا .
جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید _ لێپرسراوی لێژنه‌ی هه‌ولێر .
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر _ لێپرسراوی لێژنه‌ی كه‌ركوك .
كۆمه‌ڵه سودی له‌و كه‌شه حه‌ماسیه وه‌رگرت كه له دوای به‌یانامه‌ی ئازاری 1970 هاتبووه كایه‌وه ، لاوانیش ئه‌و كاته سودیان له‌و ئاڕاسته‌یه فكرییه بینی كه له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك ئاڕاسته‌یه‌كی ماركسی _ نه‌ته‌وه‌یی باوی هه‌بوو له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا . وه زۆر به‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵه‌وه ده‌كرد ، خوینكاران و كرێكاران بوو .
كاركردنی رێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵه له‌م قۆناغه‌دا ، له‌چاو ئه‌وه دا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدار بوون له جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕاندا زۆر كه‌م بوون ، به‌ڵام له چاو ههلو مه‌رجی ئه‌وسای كوردستاندا كه ( بیر‌و باوه‌ڕی ڕاستڕه‌و زاڵ بوو به‌سه‌ر بیر‌و بۆچونی خه‌ڵكی و داموده‌زگای پارتی و پاراستن ده‌ستی گرتبو به‌سه‌ر كوردستاندا ) زۆر باش بوو .
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له‌م قۆناغه‌دا به‌و په‌ڕی ژیری و هۆشیاریه‌وه كاریان ده‌كرد ، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه ناحهزو دوژمنه‌كانی كۆمه‌له نه‌یانتوانی سه‌ره‌داوێكی ڕێكخستنه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه ، هه‌رچه‌نده جاروبار هه‌ستیان به بوونی ڕێكخراوێك ده‌كرد ، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌كه‌وته ده‌ست .
له‌م قۆناغه دا كۆمه‌ڵه ده‌یان ئه‌دامی په‌یدا كرد و پێی گه‌یاندن، رێكخستنی له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی كوردستان و به‌غداد دا دامه‌زراندبوو . ته‌نانه‌ت له ناو هه‌ندێ له ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كاندا وه‌ها جێگه‌ی خۆی كردبووه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌دا ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌رئه‌چون و ئیشیان ئه‌گرته ده‌ست ، به تایبه‌تی له ( یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ) و له ( یه‌كێتی لاوان ) دا . هه‌رچه‌نده كه‌سانی ڕاستڕه‌وی ناو پارتی و پاراستن به توندی ئه‌چونه‌وه به گژیاندا .
له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد‌و حكومه‌تی عێراق له ( 1974 _ 1975 ) دا ، كۆمه‌ڵه‌ش كادره‌كانی خۆی نارده ناو شۆرش و نه‌یتوانی له ڕوداوه‌كانی كوردستان خۆی داببڕێت و به‌شداری جوڵانه‌وه‌كه‌ی كرد .ئاوات عبدالغفور له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ” هه‌رچه‌ند بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و كات ( 1974 ) له ڕووی فكرییه‌وه ، زۆر جیاوازبوو له فیكری كۆمه‌ڵه ، بگره پێچه‌وانه‌شی بووین خۆمان به ئه‌لته‌رناتیڤیش ئه‌زانی ڕۆژێك له ڕۆژان خه‌بات بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆرش بگرینه ده‌ست . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وی شه‌ڕ له لایه‌ن به‌عسه‌وه ناڕه‌وایه و له به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی بارزانیش ڕه‌وایه و به‌رگری یه له كوردستان . كۆمه‌ڵه داوای له هه‌موو ئه‌ندام و پاڵیوراو و دۆسته‌كانی كرد كه به‌شداری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بكه‌ن و له ڕێزی پێشه‌وه‌ش بن . به‌م پێ یه ئێمه له‌ڕێزی پێشه‌وه‌ی شۆرش بووین و له شهڕێشدا ده‌یان ئه‌ندامی چاڵاكی كۆمه‌ڵه‌مان شه‌هید بوون ، هه‌ر بۆردومانی قه‌ڵادزێ و به‌ره‌كانی شه‌ڕ و به‌رگری كه به پێ ی ئاماری ئه‌و كاته‌مان ده‌گه‌نه ( 40 ) شه‌هید ” .
نامه‌كه‌ی مام جه‌لال بۆ كۆمه‌ڵه:-
له نامه‌یه‌كی مام جه‌لال دا كه سه‌ره‌تای ئازاری 1975 بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ناردبوو ” داوای خه‌باتێكی بارتیزانی درێژخایه‌نی لێ كردبوون و بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ڕیكخراوێكی نیشتمانی فراوانیشی بۆ خستبونه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه . ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌لای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه پێشنیازێكی باش بوو كه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا چونكه هه‌لومه‌رجه‌كه زۆر له بار بوو بۆ باس كردن و ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره .
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ، ( شیهاب شێخ نوری ) و هه‌ڤاڵانی تری په‌یوه‌نییان به (فه‌تاح ئاغا ) وه كرد‌و داوای هاوكاری و پشتیوانیان لێ‌كرد ، به‌ڵام وه‌ڵامی (فه‌تاح ئاغا ) ئه‌وه بوو كه ” بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی ناتوانێت ئه‌و كاره به‌ئه‌نجام بدات ” . هه‌روه‌ها هه‌ر بۆ ئه‌م مهبهستهسهركردایهتی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییان به ( عه‌لی عه‌سكه‌ری )شه‌وه كرد تا قسه له‌گه‌ڵ بـــــارزانی دا بكات و لــــه‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یش گفتوگۆ كرا تا هه‌وڵ بدرێت به‌رگری بكرێت و سه‌نگه‌ری خه‌بات چۆڵ نه‌كرێت ، به‌ڵام بێ سوود بوو . پاش ئاشكرا بووون و سوربوونی سه‌ركردایه‌تی ( پدك ) له‌سه‌ر قبوڵ كردنی واقعی هه‌ره‌سهێنان و ئاشبه‌تاڵ كردن، سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بێ ئومێد بوون ، بۆ باسكردنی هه‌لومه‌رجی پڕ له مه‌ترسی تازه‌ی جوڵانه‌وه‌ی كورد ، بۆ بیركردنه‌وه له باشترین شێوه و كاتی درێژه‌دان به به‌رگری ، بۆ دانانی رێوشوێنی تاكتیكی دروست بڕیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كادره‌كانیان دا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موویان چوونه گوندی ( كێلو ) له ڕۆژ ئاوای پێنجوێن. ماوه‌ی دوو ڕۆژ كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاری ئاینده ، دوای ڕاوێژێكی زۆر بڕیاریاندا هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه بچنه ئێران ، چونكه مه‌یدانی خه‌بات ته‌نها سه‌ر گۆڕه‌پانی نیشتمان و ناو میلله‌ته چونه ئێران و ئه‌وروپا دابڕانه له جه‌ماوه‌ر و خۆ دزینه‌وه‌یه له خه‌بات . له دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ، كادرانی كۆمه‌ڵه ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و شاردنه‌وه‌یان ، داوا له هه‌موو ئه‌ندامان كرا كه هه‌رچی ده‌زگای چاپ و چه‌كیان بۆ په‌یدا ئه‌كرێ له‌شوێنی ئه‌مین بیشارنه‌وه .
له نێوان 27/3__ 5/4/ 1975 دا زۆربه‌ی كادر‌و ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له شاخ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كان . سه‌ر له نوێ ڕێكخستنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی نوێ دا داڕێژرانه‌وه ، حسابی پاراستنی نهێنیه‌كان ، پاراستنی كۆمه‌ڵه له یهكترو ناسینی ماوه‌ی ڕبردووی له شاخ و له یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخستنانه‌ی كه ئه‌بوو له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شوڕشدا له شاره‌كاندا كار بكه‌ن له وانه‌ی كه نیاز بوو بۆ كاری هه‌ڵسانه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی چه‌كدار و بۆ مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌كان و گه‌شه‌پێدانیان سودیان ئه‌بێ ، هه‌ردووكیان له‌یه‌ك جیا بكرینهو .
كۆمه‌ڵه له‌و بار‌و دۆخه سه‌خت و دژواره‌ی دوای هه‌ره‌س سورتر بوو له‌سه‌ر به‌گژا چوون و به‌رگری كردن له شاڵاوی نا مرۆڤانه‌ی ڕژێمی عێراق ، ده‌ستی كرد به خۆئاماده‌كردن و نه‌خشه‌كێشان بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شۆڕش . سه‌رباری كه‌م ئه‌زموونی ، كۆمه‌ڵه بار‌و دۆخی هه‌ڵسه‌نگاند وپه‌ره‌ی به خه‌بات دا. زیاتر كه‌وته چالاكی نواندن و خۆی له‌به‌رگری كوردستان دوور نه خسته‌وه ، هه‌ر له‌سه‌ر پێشنیازی شیهاب شیخ نووری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا بڕیاری دا نه‌خشه‌ی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش ده‌ست پێ بكاته‌وه و له هه‌مان كاتدا :پڕۆژه‌كه‌ی ( مام جه‌لال ) سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ڕیكخراوێكی نیشتمانی فراوان قسه‌ی لێ بكرێت و كاری پێ بكه‌ن . مه‌فره‌زه‌كان دیاری بكرێن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له توانادایه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیاز كرا كه (عه‌لی بچكۆل ، عبدالرزاق سێگردكانی ، بێستون ، غه‌ریب سه‌عید ، عه‌لی ساڵح . حه‌مید پۆلیس و عه‌لی مغاویر ) بۆ ناوچه‌كانی قه‌ڵا سێوكهو به‌ری كۆیه‌و (سیروان تاڵه‌بانی ) بۆ به‌ری قه‌راغ و قسه‌ش له‌گه‌ڵ (تاهیر عه‌لی والی به‌گ ) بكرێ بۆ شه‌مێران و ڕێكخراوی هه‌ڵه‌بجه‌ش مه‌فره‌زه‌ی هه‌ورامان و سلێمانی و هی شارباژێر دیاری بكه‌ن . له هه‌مان كاتدا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه ( فه‌ره‌یدون عبدالقادر )ی ڕاسپارد كه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه بكات ، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ مام جلالدا كه پێشتریش ( شازاد سائیب ) سه‌ردانی كرد بوو بیروڕاكانی ناوه‌وه‌ی بۆ بردبوون و بیروڕای ده‌ره‌وه‌شی بۆ ناوه‌وه هێنابوه‌وه.
له ته‌مموزی 1975 ( فه‌ره‌یدون عبدالقادر ) سه‌فه‌ری كرد‌و رۆژی 14 / 8 / 1975 له به‌رلینی ڕۆژئاوادا چاوی به مام جه‌لال ده‌كه‌وێت و نامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێت و بیروڕاكانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له مه‌ڕ دامه‌زراندن و پێكهاته‌ی ( ی . ن . ك ) و ده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌خه‌باتی چه‌كدارانه بۆ مام جه‌لال باس ده‌كات، هه‌ر دوو لایه‌ن له كێشه‌و گیروگرفته‌كانی ناوه‌وه ده‌دوێن ،
مام جه‌لال داوای باسكردنی بیروڕاو ئامۆژگاری خۆی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردن و په‌ره‌پێدانی مه‌فره‌زه‌كان و گه‌شه‌كردنیان ڕای خۆی به‌م جۆره ده‌ربڕی:-
• كۆمه‌ڵه به‌نهێنی داینه‌مۆی ( ی . ن . ك ) ئه‌بێ و كار تێ ئه‌كات .
• سه‌ركردایه‌تی ( ی . ن . ك ) له ناوه‌وه‌ی وڵات له ( علی عسكری ، عمر ده‌بابه ، شازاد سائیب ، ر‌سوڵ مامه‌ند و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ) پێكبێت .
په‌یوه‌ندی بكرێ به كادیره سه‌ربازه‌كان و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پێشووه‌وه ، به مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی دژ به رژێمی به‌عس ڕێكبخرێن .
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوردستانی عێراق جێ نه‌هێڵن ته‌نها له كاتی زۆر زه‌رور و ناچاری دانه‌بێت.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ( فه‌ره‌یدون عبدالقادر ) ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق بۆ لای هاوه‌ڵانی ، شاڵاوی ده‌سگیركردنی سه‌ركردایه‌تی و رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌ستی پێ كردبوو ، بڕیاری گرتنی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش ده‌رچوبوو ، ( فه‌ره‌یدون عبدالقادر ) به‌هۆی شێخ سالاری حه‌فیده‌وه ، هه‌واڵ بۆ ( عــــلی عســكری ) ده‌نێرێت و ( جعفر عبـــدالواحــید )یـش ڕاده‌سپێرێ كه قسه لـه‌گــه‌ڵ ( د . خالد سعید ) بكات سه‌باره‌ت به ( ی . ن . ك ) . به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ڕاونان و گرتنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بواری ئه‌وه‌ی نه‌دا ئیشه‌كان جێ به‌جێ بكرێ .
له ئه‌یلولی 1975 ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه ئاشكرا بوون ، به‌هۆی ڕێكخراوی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی عه‌ره‌بی یه‌وه ( الحركه الاشتراكیه العربیه ) كه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ( ی . ن . ك )دا هه‌بوو ، یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌گیرێ و ئیعتراف له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كات . سه‌ره‌تا ( ئه‌نوه‌ر زۆراب ) دهسگیردهكرێ و له ماڵه‌كه‌ی دا ده‌مانچه‌یه‌ك و چه‌ندین به‌یان و به‌ڵگه‌نامه و ناوی هه‌ندێ له هاوڕێكانیشی ده‌كه‌وێته ده‌ست به‌عس .ئیتر له‌مه‌وه ڕژێمی به‌عس شاڵاوێكی گرتن و راونانی ده‌ستپێكرد له شاره‌كانی كوردستان و به‌غدا . له شاری به‌غدا ” ئه‌نوه‌ر زۆراب ، جه‌بار فه‌رمان ، سه‌عدون فه‌یلی ، دارۆی شێخ نوری ، ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن ، خدر سه‌وز ، محمد میرزا سعید و سه‌لام برزۆ ” ده‌ستگیر كران . له شاری سلیمانیش ” ئاسۆی شیخ نوری ، عـــلی بچكۆڵ ، عوسمان نانه‌وا ، مامۆستا حسێن ڕه‌زا ، كه‌مال علی ، فاروق ئه‌حمد ، د . جمیل ، كاكه حه‌مه‌ی عه‌تیه ، نورالدین فتاح ، جه‌میل و علی مراد ” ده‌سگیركران ، كه ئه‌م شاڵاوه ده‌ستپێده‌كات ، هه‌ڤاڵانی تر به‌نیازی خۆ ده‌ربازكردن له‌و شاڵاوی گرتنه‌ی ڕژێم ده‌ستیپێكردبوو ڕۆژی 23 / 9 / 1975 به‌ره‌و ئێران دهكهونهرێ ، تا له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سوریا بڕۆن كه پێكهاتبوون له ( شیهاب شێــخ نـوری ، جعفر واحــید ، فریدون عبدالقادر ، عمری سید علی ، عه‌لی بچكۆڵ ) به‌ڵام ئه‌مانه له ئێران ئاشكرا ده‌بن و ده‌گیرێن ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئێران له تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵدا دووكه‌سی تری له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه گرتبوو كهبكرینهوه ..
( ئه‌رسه‌لان بایز و ئاوات عبدالغفور) بوون . ئێران به‌پێی رێككه‌وتنی جه‌زائیر كه له‌گه‌ڵ عێراقدا ئیمزای كردبوو.
له سێداره شه‌هید شیهاب و هاوڕیانی كۆمه‌ڵه؟
له ڕۆژی 1/ 1 / 1976 هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیم به ده‌وڵه‌تی عیراق كرده‌وه ، ده‌وڵه‌تی عیراقیش له دادگایه‌كی روكه‌شدا له ( 11 / 7 / 1976 ) بڕیاری له سێداره‌دانی سێ سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دا كه بریتی بوون له ( شیهاب شێخ نوری ، جعفر عبدالواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب ) . هه‌ڤاڵانی تریش هه‌ریه‌كه‌یان به ( 6 ) ساڵ زیندانی حوكمدران . ده‌سگیركردنی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌ژمێردرێت له مێژووی كۆمه‌ڵه‌دا. به تایبه‌تی له‌و كات و ساته ناسكه‌دا كه چاره‌نووسی كورد نا دیار بوو . چونكه تا ڕاده‌یه‌ك بوو به هۆی پچڕان و له‌به‌ر یه‌ك ترازاندنی ڕیزه‌كانی ڕێكخستن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و . له ئه‌نجامدا ڕیزه‌كانی ڕێكخستن په‌شێوییه‌كی زۆریان تێ كه‌وت و كۆمیته‌كان له یه‌ك دابڕان و به‌شێكی ئه‌ندامان له یه‌كتری بزر بوون .
هه‌وڵه‌كانی شاسوار جه‌لال ناسراو به كاك ئارام بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه چی بوو ؟
له‌م بارودۆخه سامناكه‌دا ، بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه ، شاسوار جه‌لال (كاك ئارام ) كه نه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بوو ، وه نه له‌لای سه‌ركردایه‌تیه‌وه ڕاسپێردرابوو ، چووه مه‌یدانی خه‌باته‌وه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی گرنگ و كاریگه‌ری كرد ، ئه‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه به ڕێكخراوێكی ڕێك‌وپێك ئه‌بوو ئه‌نجامی بدایه ئه‌م به ڕێكخراوێكی لێدراوو له‌ت و په‌ت كه‌وته جێ به‌جێ كردنی،ته‌قه‌لاكانی كاك ئارام به كۆمیته‌و ڕێكخراو و شانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه به‌رده‌وام بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆی دۆزرانه‌وه‌و بۆی به‌یه‌كه‌وه گرێ درانه‌وه كۆی كردنه‌وه‌و ڕێكیخستن
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان و رۆڵیان
ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌رشارێكی گه‌وره لیژنه‌یه‌كی هه‌بوو به ناوی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌وه ، له نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر كۆمیته‌یه‌ك لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا به ناوی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كانه‌وه . ئه‌م كۆمیتهیهش له‌مانه پێكهاتبوو :-
1- شاسوار جه‌لال ( ئارام )
2- نجم ا‌لدین عزیز ( سالار )
3- ئازاد هه‌ورامی ( عادل )
4- حكمه‌ت محمد كریم ( مه‌لا به‌ختیار )
5- عبد الرزاق محمد سێگردكانی
ئه‌م كۆمیته‌یه ڕۆڵێكی مێژوویی گرنگی بینی و كه‌وته ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌و سازدانی پێشمه‌رگه‌و ئاماده كردنی مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدار . به‌ڵام كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان سه‌ركردایه‌تیه‌كی كاتی و لاواز بوو ، چونكه ئه‌ندامه‌كانی جگه له ( ئارام ) ئه‌وانی دیكه‌یان له ڕووی ته‌مه‌ن و كاری سیاسی و سه‌ربازییه‌وه گه‌نج و كه‌م ئه‌زمون بوون و له ئاستی پێویستیه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵه‌و پێكهێنانی دام و ده‌زگای پێویستی شۆڕشدا نه‌بوون ، بۆیه تا ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن نه‌یانتوانی باوه‌ڕ و متمانه‌ی به‌شی زۆری ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و جه‌ماوه‌ری كورد به ده‌ست بێنن ، به تایبه‌تی له‌و كاته‌دا كه ئیدی كۆمه‌ڵه كه‌وتبووه خه‌باتی چه‌كداری سیاسی ئاشكرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان چه‌ند كارێكی گرنگیان ئه‌نجام دا :
1- ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان رێكخسته‌وه و له‌گه‌ڵ زۆری ئه‌وانه‌ی خۆیان شاردبۆوه و ئه‌وانه‌ی ئاشكرا نه‌بوو بوون ، پێوه‌ندییان دروست كرد و هه‌موو ئه‌و شانه و هێڵانه‌یان پێكه‌وه گرێ دایه‌وه كه مابوون و كۆمیته‌یان له شاره‌كاندا دامه‌زرانده‌وه و كه‌وتنه ڕاكێشانی تێكۆشه‌رانی تازه .
2- پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌فسه‌ری شۆڕشگێڕ‌و كادری پێشمه‌رگایه‌تی دروست كرد و داوایان لێ كردبوون خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ چوونه شاخ .
3- پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ( ی.ن.ك ) له ده‌ره‌وه‌و به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دروست كرد . جگه له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان ، چه‌ند كه‌سێكی تریش هاوكاری زۆر‌و كاریگه‌ریان كردبوون بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌ركه‌كانیان له‌وانه : جه‌مالی علی مه‌عروف ( جه‌ماله ڕه‌ش )و ابراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ریه‌كه‌ی جارێك چوون بۆ سوریا و نامه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان بردبوو بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ( عوسمانی مام برایم )یش چه‌ند جارێك چوو بۆ عه‌ممان . له‌و ماوه‌یه‌دا (كاك ئارام ) ژماره‌یه‌ك له به‌یاننامه‌و بڵاوكراوه‌ی ده‌ركرد ، له‌وانه ( په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته‌ی چه‌كداره‌كان ) .
رۆژی 31-1-1978 رۆژێكی ناهه‌موار بوو له‌مێژووی یه‌كێتیدا، چونكه كاك ئارامی سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی له‌گوندی ته‌نگیسه‌ر به‌ده‌ستی چه‌ند خۆفرۆشێك شه‌هیدبوو، شه‌هیدبوونی كاك ئارام نه‌ك هه‌ر خه‌مێكی گه‌وره‌ی بۆ هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی جێهێشت، به‌ڵكو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ژیانی رێكخراوه‌یی یه‌كێتیدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دروستكرد.
له‌دوای ئه‌ویش كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته سكرتێری كۆمه‌ڵه و ھه‌م جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت. به باره‌كه‌ی تریشیدا ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی چه‌كداری نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مجۆره به ته‌واوه‌تی ده‌ست پێده‌كات.تاكۆتای كۆمه‌ڵه رۆڵی گه‌وره وگرنگی گیڕاوه له به‌هیزبوونی كۆمه‌ڵه‌و له‌ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاكان دا ،كۆمه‌ڵه هیزی یه‌كه‌می ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووكهههزاران پێشمه‌رگه‌ی تێداكۆبووبووه.كاك نه‌وشیروان له‌كتێبی خولانه له‌ناو بازنه ده‌ڵێت به‌فیعلی یه‌كێتی هێزی یه‌كه‌می سه‌رساحه‌ی كوردستان بووه تاوهكوههڵمهتهكانی ئه‌نفال،چونكه چالاكییه‌كانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌گرته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان
بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له كادر‌و سه‌ركرده‌كان و شۆڕشی ئه‌یلول سه‌ری ھه‌ڵدا , كه له دوای ھه‌ره‌سی ١٩٧٥ په‌نایان بردبوه به‌ر ئێران . یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه له نیسانی ١٩٧٥ دا له ورمێ له ماڵی ( عومه‌ر ده‌بابه ) به‌سترا . به‌شداربوانی پێكھاتبوون له ( علی عه‌سكه‌ری , د.خالید سعید , علی ھه‌ژار , ئبراھیم ئه‌حمد , كاردۆ گه‌ڵاڵی , جه‌مال ئاغا , ره‌سول مامه‌ند , مه‌لا ناسیح , عومه‌ر ده‌بابه , عبدالرحمن گۆمه‌شینی , مولازم تاھیری علی والی , سه‌لیم ئاغۆك و كمال محی ا‌لدین و …..) له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه درا :-
1- كۆبونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كه له چوارچێوه‌ی خه‌باتی سیاسی دا دژ به ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری به‌غدا كار بكه‌ن .
دوای ھه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول و به پێی ڕێككه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیر شای ئێران ڕێگه‌ی به په‌نابه‌ره كورده‌كان نه ئه‌دا كه به ھیچ شێوه‌یه‌ك چالاكی سیاسی دژی ڕژێمی به‌عس ئه‌نجام بده‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی به‌ژداربووان بڕیاریان دا سود له لێبوردنی عێراق وه‌ربگرن و بگه‌ڕێنه‌وه ووڵات و له‌وێ چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن . ھه‌ر بۆیه زۆربه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق .
2- پاش ھه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌و كاته‌ی كوردستان , بیر‌و بۆچونی جیا جیا له ناو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ھه‌بوو .
زۆربه‌یان پێیان وابوو كه ده‌بوو به زووترین كات حزبێك له كوردستان دروست بكرێ , ئه‌و زۆربه‌یه پێیان وابوو كه ” دوای ھه‌ره‌سھێنانی شۆڕش , سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌واوی ڕوخاو مه‌یدانی خه‌باتی چۆڵ كرد‌و سه‌ركرده‌كانی ھه‌ڵاتن و میلله‌تیان به‌جێھێشت . بێ ئه‌وه‌ی ھیچ ڕێگه‌یه‌كیان بۆ دیاری كردبێت , به تایبه‌تی له‌و كاته ناسكه‌و پڕ مه‌ترسیه‌دا كه كورد زیاتر پێویستی به كۆكردنه‌وه‌و ڕاست كردنه‌وه‌و ڕابه‌ری ھه‌بوو ” .
3- ئه‌م تێكۆشه‌رانه به ھه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی خه‌باتی ڕابردوو گه‌یشتبوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ” سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌وسای شۆڕشی كورد له دوای ڕێكه‌وتنه شومه‌كه‌ی جه‌زائیر له نێوان عێراق و شێراندا ده‌رئه‌كه‌وێت نه‌ك ھه‌ر نه‌یتوانی بوو ڕابه‌ری خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی گه‌لی كورد بكات و بڕیار له‌سه‌ر به‌رگری كردن بدات , بگره نهشیھێشت پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕه‌كان به‌رھه‌ڵستی ئه‌و ھه‌لومه‌رجه بكه‌ن , خۆیان ڕێكخه‌ن له پێناو ڕزگاری كوردستان و به‌دیھێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی كورددا ” ھه‌ر بۆیه پێیان وابوو سه‌ركردایه‌تی بارزانی به‌و ڕێبازه سیاسیه چه‌وته‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕێڕه‌وی ده‌كرد , جوڵانه‌وه‌ی كوردی تووشی ھه‌ڵدێر كردبوو , و له ھه‌مان كاتدا ڕێكخستنه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی پێشكه‌وتووخواز , به دۆستایه‌تی كردنی له‌گه‌ڵ به‌عس و به‌ژداری كردنی له دام و ده‌زگا ئۆتۆنۆمیهكانیدا , ئه‌كرێ ھه‌ندێ له ده‌سكه‌وته‌كانی كود بپارێزێ . خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونانه بیانویان بۆ ئه‌و بیروڕایانه‌یان ده‌دۆزیه‌وه , بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه حوكمه‌تی عیراق رازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دانوستاندن بكات پاش ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر . ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كادیرانه كه پاش ھه‌ره‌س گه‌ڕابوونه‌وه عێراق , ھه‌ندێكیان دوور خرابوونه‌وه بۆ خواروی عێراق , وه ھه‌ندێكیشیان له شاره‌كانی كوردستان بوون . له‌وانه : د.خالید سعید و سه‌عدی عه‌زیز له (به‌غدا) بوون , عومه‌ر ده‌بابه و سه‌ید كاكه له ڕومادی بوون , علی عه‌سكه‌ری له ( رفاعی )و تاھیری عه‌لی والی له (عه‌ماره) بوو. ئه‌م تێكۆشه‌رانه له ھاوینی ١٩٧٦ دا , پاش ئه‌وه‌ی ھه‌ندێ پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به‌ست و دانیشتن و لێكدانه‌وه‌ی ھه‌ل و مه‌رجی ئه‌و كاته‌ی كوردستانیان خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. به ده‌ست پێشخه‌ری ( سه‌یدا ێاڵح یوسفی )و به‌ژداری ژماره‌یه‌ك له كادر‌و سه‌ركرده‌ی ھه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان , ( بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی دیموكراتی كوردستان )یان دامهزراندو یه‌كه‌م به‌یانی له ئابی ساڵی ١٩٧٦ دا ڕاگه‌یاند . (٢) ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ( بزوتنه‌وه ) سه‌ره‌تا پێكھاتبوو له :
١. سه‌یدا ساڵح یوسفی ٢. عه‌لی عه‌سكه‌ری ٣. د. خالید سعید ٤. ملازم تاھیر علی والی به‌گ ٥. سعدی عه‌زیز (سعدی گچكه) ٦. عومه‌ر مسته‌فا ( عومه‌ر ده‌بابه ) ٧. ر‌سوڵ مامه‌ند ٨. علی عبدالله علی (علی ھه‌ژار ) ٩. عارب عبدالقھار ( كاردۆ گه‌ڵاڵی ) ١٠. مه‌لا ناسح ئیسماعیل ئه‌حمه‌د یه‌كه‌م به‌یانی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه له ڕێی (كه‌ریمی حیسامی)ه‌وه له (به‌یروت ) چاپ كرا .
بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان , وه‌ك له به‌یانی دامه‌زراندنی دا ھاتووه : ” بزوتنه‌وه‌ی كرێكار و جوتیارو شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستانه له‌سه‌ر ڕێبازی پێشكهووتوانه , عیلمیانه خه‌بات ئه‌كات بۆ گه‌یاندنی كورد به مافی چاره‌نووس … ھه‌روه‌ھا به پێی بڵاوكراوه‌كان , بزوتنه‌وه ڕێكخراوێكی چه‌پی دیموكراتی شۆڕشگێرهو باوه‌ڕی به ماركسیزم و سۆسیالیزمی زانستی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی چاره‌ی خۆنوسین و گرێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتی چینایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌یه. بزوتنه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك ڕێكخراوێكی پێشكه‌وتووخوازی شۆڕشگێڕ ھاته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی قورس و گران جێبه‌جێ بكات , كه بریتی بوو له یه‌كخستنی ڕیزه په‌رش و بڵاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد‌و چه‌سپاندنی رێبازێكی پێشكه‌وتو خواز‌و دیموكراسی له شۆڕشداو دامه‌زراندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ھێزه نیشتمانی و دیموكراتیه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و جیھاندا ,
هه‌ر وه‌ك له یه‌كه‌م به‌یاندا هاتووه :
” بزوتنه‌وه تێئهكۆشێ له پێناوی یه‌كگرتنی ھه‌موو ڕێكخراو‌و ھێزه نیشتمانیه پێشكهوتوخوازهكانی كوردستان له به‌ره‌یه‌كی كوردستاندا , تێده‌كۆشێ له پێناوی به‌ھێز كردنی پێوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ل ھێزه نیشتمانیه پێشكهوتوخوازهكانی عێراق و پێكھێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی ڕاسته‌قینه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی عێراق و به‌ستنی پێوه‌ندی ھاوكاری له‌گه‌ڵ حزب و ھێزه نیشتمانییه پێشكهوتوخوازهكانی عه‌ره‌ب له ژێر بناغه‌ی مافی چاره‌نووسی گه‌لانی ژێرده‌سته‌و به‌ھێزكردنی پێوه‌ندی ھاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سۆسیالست بۆ پشتگیری خه‌باتی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌ی دنیا ” . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا , به‌ر له‌وه‌ی ( بزوتنه‌وه ) به‌یانی دامه‌زراندنی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ , له ئه‌یلولی ١٩٧٥ دا مام جه‌لال له ڕێگه‌ی ( فه‌ره‌یدون عبدالقادر )ه‌وه پێوه‌ندی به عه‌لی عه‌سكه‌ری و عومه‌ر ده‌بابه‌و د.خالید سعیده‌وه كردبوو . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه تووشی شاڵاوی گرتن و ڕاوه دوونان ھاتن , وه‌ك پێویست نه‌توانرا كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن . له ٨ی ئابی ١٩٧٦دا كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان وه‌ك: ( د.خالید سعید , عه‌لی عه‌سكه‌ری , عمر ده‌بابه , سه‌ید كاكه , سعدی عزیز , تاھیری علی والی ) , له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ی.ن.ك) شوێنه‌كانی خۆیان به نھێنی به‌جێھێشت و به‌ره‌و چیای قه‌ندیل كه‌وتنه‌ڕێ بۆ دۆزینه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ده‌سته‌ی چهكدارو له شاخه‌كانی كوردستاندا شۆڕ‌شیان ده‌ستپێكرد. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا ڕێگه له پێش بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان دا ئه‌و بڕیاره بوو به چه‌ك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پیلانه‌ی ڕژێم ببێته‌وه , ده‌بینین ڕوو ده‌كه‌نه شاخ و له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و له پاڵ مه‌فره‌زه‌كانی كۆمهڵهداو شۆڕ‌شیان ڕاگه‌یاند . ھه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه نوێیه مام جه‌لال ده‌ڵێت :- ” جگه له كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه پێوه‌ندیمان به ھه‌ندێ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆوه كرد , وه‌كو خاڵه سه‌ید مه‌جید له ھه‌ولێرو ھه‌ندێ تێكۆشه‌ری تر ” . دوای ڕاگه‌یاندنی ( بزووتنه‌وه ) , له ٦ / ١١/ ١٩٧٦ دا عومه‌ر ده‌بابه عێراق به‌جێ دێڵێ و ده‌چێته دیمه‌شق , و وه‌ك نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان ده‌چێته ڕیزی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ( ی.ن.ك )ه‌وه .
به‌مه ( بزووتنه‌وه ) یه‌كه‌مین رێكخراو بوو دوای كۆمه‌ڵه كه به پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی ( مام جه‌لال )ه‌وه چوو , له ڕیزه‌كانی ( ی.ن.ك )دا شان به شانی كۆمه‌ڵه خه‌باتی چه‌كداری درێژه پێدا سه‌باره‌ت به ھاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه مام جه‌لال ده‌ڵێت :
” ئه‌و براده‌رانه ھاتن ببنه ئه‌ندام له (ی.ن.ك )دا , ئێمه مه‌رجێكمان له‌سه‌ریان دانا كه ناوی خۆیان بگۆڕن , ئه‌و ده‌مه دژی ناوی سۆسیالیستی دیموكراتی بوون . سۆسیالیستی دیموكراتمان پێ كردنه سۆسیالیست گوتمان چونكه سۆسیالیستی دیموكرات دژی خه‌باتی چه‌كداره‌و گوتمان ئێوه سۆسیال دیموكرات بن كه‌واته خه‌باتی چهكداریتان به‌لاوه په‌سه‌ند نییه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه بن مانای خه‌باتی چه‌كداری ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بڵێن ئێمه بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانین ” به‌ڵام ھه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی , بزووتنه‌وه ھه‌ندێك گیروگرفتی تێدا تێبینی ده‌كرا. وه‌ك :- ١. نه‌بوونی یه‌ك ئایدیا‌و بیر‌و بۆچوون له نێو سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌دا له ڕووی فیكری و سیاسیه‌وه ھه‌موو ھاو ئاھه‌نگ نه‌بوون. له‌وانه ده‌سته‌یه‌كیان ھه‌ڵگرانی بیری ماركسی- لینینی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان سۆسیال دیموكرات و گرۆیه‌كی دیكه‌یان ھه‌ڵگرانی بیری نه‌ته‌وه‌یی بوون . ئه‌م ھهمنائاھهنگیه گیروگرفتێكی زۆری له‌و دۆخه ناسك وئاڵۆزهدا دروست كردبوو.
زۆربه‌ی كادیره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی بزووتنه‌وه له‌وانه بوون كه پێشتر له ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلولدا بوون , ئه‌وانی دیكه‌شیان له‌و كه‌سانه بوون كه سه‌ر به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بوون . ھه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه بووه ئه‌ندامێكی (ی.ن.ك) ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه به ئاشكرا ده‌بینران .
ھه‌ڵبه‌ت ئه‌و نا هه‌ماهه‌نگییه فكری و سیاسیه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌بوو, بۆ نمونه : سه‌یدا ێاڵح یوسفی و عه‌لی ھه‌ژار كه دوو له سه‌ركرده ناسراوه‌كانی بزووتنه‌وه بوون , جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ھه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه ئه‌ندامێكی ناو ( ی.ن.ك )ه , به‌ڵام پێویسته له پێوه‌ندی كردنیاندا له‌گه‌ڵ گروپ و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا سه‌ربه‌خۆییه‌كی ته‌واویان ھه‌بێت . كه ئه‌م ڕایه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی د.خالید سه‌عید و عه‌لی عه‌سكه‌ری و ھه‌ندێكی دیكه‌وه بوو . له‌مه‌ش بترازێ ێاڵح یوسفی كه به ناو سه‌ره‌وكاری بزووتنه‌وه‌ی ده‌كرد و له به‌غدا داده‌نیشت ئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌رییه‌ی نه‌بوو به ڕێژه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌وه كه له چیاكانی كوردستان بوون. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ێاڵح یوسفی باوه‌ڕی به سیاسه‌تی ( الباب المفتوحه) ھه‌بوو كه ده‌بێت ده‌رگه‌ی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا دا بۆ ھه‌میشه كراوه بێت.
3- هێڵی گشتی كێ بوون
ھێڵی گشتی ھێزی بنچینه‌یی پێك ھاته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی بوو له‌ناوه‌وه‌ی ووڵات و له دواتردا بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانیش چووه پاڵی , به‌ڵام جگه له‌م دوو باڵه كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری تریش ھه‌بوون له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا خه‌باتیان ده‌كرد و له هیچ كام له‌م دوو ڕێكخراوه نه‌بوون . ئه‌وانه‌ش به ھێڵی گشتی ( خه‌تی پان ) ناسرابوون. له‌م باره‌یه‌وه مام جه‌لال ده‌ڵێت : ” یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو به سێ باڵی سه‌ره‌كی , باڵێكیان كۆمه‌ڵه بوو , باڵێكیان بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بوو , باڵه‌كه‌ی تریشیان ئه‌و كه‌سانه بوون كه نه بزووتنه‌وه‌و نه كۆمه‌ڵه بوون و ناومان ڵێ نابوون ( خه‌تی گشتی ) كه ھه‌ركه‌سێك به‌رنامه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قبووڵ بكات ئه‌وا ده‌بێته ئه‌ندام له‌و یه‌كێتی یه‌دا ” . له به‌یانی یه‌كگرتنی بزوتنه‌وه‌و ھێڵی گشتی دا ھاتووه كه : هێڵی گشتی ئه‌و كه‌سانه بوون كه ته‌نها بیر‌و باوه‌ڕی یه‌كێتی یان ھه‌ڵگرتبوو به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی یه‌كێتی یان قبووڵ كردبوو ئه‌ندامی ڕاسته‌وخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوون . له سه‌ره‌تادا ھێڵی گشتی زیاتر له سه‌ركردایه‌تی یاخود له‌نێو ڕیزی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی دا ھه‌بوون و ھیچ بنكه‌یه‌كی ڕێكخستنی ئه‌وتۆیان نه‌بوو , چونكه له ناو ووڵاتدا ھێشتا ڕێكخستنه‌كانیان دروست نه‌كردبوو , به‌ڵكو له دواتردا واته له ساڵی ١٩٧٧ به دواوه ڕێكخستنه‌كانی ھێڵی گشتی له ناو ووڵاتدا گه‌شه‌ی كردوو گرنگی پێ دراو شانه‌و كه‌رتی ڕێكخستنی تایبه‌تیی ھێڵی گشتی دروست كرا . ھه‌ڤاڵان ( عومه‌ری شێخ موس , د. كمال فوئاد معسوم , عادل مراد , عبدالرزاق فه‌یلی ) . سه‌ربه باڵی هێڵی گشتی بوون له نێو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان دا .
خه‌سڵه‌ته‌كانی یه‌كێتی
(ی.ن.ك) بهدیفاكتۆ بووه شۆڕه‌سواری مه‌یدانی سیاسیی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی، چونكه هه‌ر له‌دامه‌زراندنییه‌وه، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی له‌خۆیدا دروست كرد و بووه هۆی گه‌شه‌پێدانی (ی.ن.ك)و له‌هه‌مانكاتدا جۆشدان و كڵپه‌سه‌ندنی شۆڕشی نوێ:
1-جیاوازتر له‌قۆناغی ڕابردوو، (ی.ن.ك) توانی سه‌ركردایه‌تیی و فه‌رمانده‌یی و جڵه‌وی شۆڕش و خه‌باتی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تیی كورد، له‌چین و توێژه كلاسیك و موحافزكارو ته‌قلیدییه كۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردیی، كه ته‌نها پشتییان به‌پێگه‌ی ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و سوودوه‌رگرتن له‌فاكته‌ری بنه‌ماڵه‌یی و میراتگیریی خێزانیی به‌ستبوو، دوور له‌بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتووخواز و ئایدیۆلۆژیی شۆڕشگێڕ، بسه‌نێته‌وه‌و بیداته ده‌ستی چین و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێی جه‌كدار به‌بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتووخوازیی ڕادیكاڵ ، له‌نموونه‌ی توێژی لاوان به‌گشتیی و ڕووناكبیران و مامۆستایان و ژنان و كرێكاران و جووتیاران و خوێندكاران و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ناو چین و توێژه هه‌ژاره‌كانی تری كۆمه‌ڵی كوردیی به‌تایبه‌تیی.
2- دوور له‌میتۆدێكی سیاسیی كلاسیكیی باو، (ی.ن.ك) وه‌كو ڕێكخراوێكی نوێگه‌ری سیاسیی؛ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكخراوێكی به‌ره‌یی و فره‌یی، له‌ئاراسته‌ی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی جیاواز‌و تاڕاده‌یه‌ك پێكه‌وه گونجاو، پێكهات و دامه‌زرا، به‌چه‌شنێك ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش، له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی كوردایه‌تیی و درێژه‌دان به‌شۆڕش كۆیكردنه‌وه
3- جیاوازتر له‌قۆناغی ڕابردوو، (ی.ن.ك) زۆر گرنگی به‌ڕۆڵی ئایدیۆلۆژیای شۆڕشگێڕیی دا، تا ببێته بزوێنهرو داینه‌مۆ بۆ به‌رزڕاگرتنی وره‌و جۆشدانی ناخ و ده‌روون و پركردنه‌وه‌ی كه‌لێنی ناهاوسه‌نگیی هێزی شۆڕشی نوێ ،له‌ڕووی توانا سه‌ربازییه‌كانه‌وه، به‌وره‌ی به‌رزو پۆڵایین، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراق.
4- جیاوازتر له‌قۆناغی ڕابردوو، له‌بری پشتبه‌ستن به‌فاكته‌ری ده‌ره‌كیی بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و درێژه‌دان به‌شۆڕش و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی شۆرش، (ی.ن.ك) توانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م كار به‌پره‌نسیپی پشتبه‌خۆبه‌ستن بكات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیش؛ پهرهگماتیكییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فاكته‌ری ده‌ره‌كیی بكات
5- له‌خۆبردووی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده و كادیری پێشكه‌وتوو و پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك)، لهجوامێریی و لهئازایهتیی و لهگیانبازیی و له‌شه‌هیدبوون و له‌ناو زیندانه‌كان و له‌به‌رده‌می په‌تی سێداره‌و سڵنه‌كردنه‌وه له‌دوژمن.
6- گرنگیدانی (ی.ن.ك) به‌چه‌ندین بواری تری ناو كایه‌ی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تیی، كه‌گرنگ و پێویست بوون بۆ سازدان و خرۆشان و جۆشدانی كووره‌ی خه‌بات و پته‌وكردنی سه‌نگه‌ره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌و برواو متمانه‌ی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ر، له‌بواره‌كانی میدیا‌و چاپه‌مه‌نیی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بیی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و كه‌لتووریی و بایه‌خدان به‌ڕه‌وشی ناوچه گوندنشینه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی شۆڕشی نوێ، له‌ڕووی پرۆسه‌ی خوێندن و كاروباری دادگا‌و به‌ڕێوه‌بردن و ته‌ندروستیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی.
7- گرنگیدانی (ی.ن.ك) به‌شێوازه جیاجیاكانی خه‌باتی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تیی، به‌گوێره‌ی ئه‌ركه‌كانی قۆناغ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان، له‌نموونه‌ی خه‌باتی پارتیزانیی و شه‌ڕی به‌ره‌یی، خۆنیشاندان و ڕاپه‌ڕین، گفتوگۆ‌و خه‌باتی دبلۆماسیی، هه‌ڵبژاردنی گشتیی و ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
8- بۆ یه‌كه‌مجار به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسین و وه‌رچه‌رخان له‌دروشمی ئۆتۆنۆمییه‌وه بۆ فیدرالیی، كهبهدهستپێشخهریی و ڕۆڵی كاریگهرو سه‌ره‌كیی (ی.ن.ك) له‌ساڵی (١٩٩٢)دا، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه چه‌سپی و به‌هه‌مان شێوه له‌ناو ده‌ستووری نوێی عیراقیشدا جێگیركرا.
9 ملنه‌دان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (ی.ن.ك)، بۆ ویستی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ناو (به‌ره‌ی كوردستانیی)، كه له‌دوای ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌وی به‌كۆمه‌ڵی ساڵی (١٩٩١)، پێی وابوو ئه‌بێ كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆتۆنۆمیی ڕێكبكه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ردا (ی.ن.ك) ئیراده‌ی خۆی سه‌رخست كه ئیراده‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، ئه‌ویش ملكه‌چ نه‌كردن بوو بۆ حكومه‌تی عیراق و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پچڕاندنی گفتوگۆ‌و كاركردن بوو، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سیسته‌می كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردن، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم.
10- به‌ده‌گمه‌ن هێزێكی سیاسیی ماندووی وه‌كو (ی.ن.ك)، مه‌گه‌ر (ساندهنیستهكان) له‌وڵاتی نیكاراگوا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌شرووعییه‌تی شۆڕشگێڕیی بووبێته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌ها، ئاماده‌یی تیا بێت یه‌كسه‌رو دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی و سیسته‌می كارگێڕیی، به‌هۆی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداریی، واز له‌ده‌سه‌ڵاتی تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌های مه‌شروعییه‌تی شۆڕشگێڕیی خۆی بهێنێت و له‌بارودۆخێكی نائارام و ناسه‌قامگیر له‌ڕووی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵێكی ناكامڵ و بێ ئه‌زموون، له‌پرۆسه‌ی دیموكراسییدا، خۆی بخاته به‌رده‌می چاره‌نووسی سندووقی ده‌نگدان و ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكات له‌گه‌ڵ هێزی سیاسی تر كه ڕۆڵێكی هاوته‌ریب و هاوشانی ئه‌میان نه‌بووه، له‌شۆڕش و ڕاپه‌رین و سه‌ركه‌وتن و به‌خشینی قوربانییه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و ئازادیی و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی گشتیی تیا ئه‌نجامئه‌درێت، (ی.ن.ك) به‌ئازایانه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گرته‌به‌ر، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هێزی تر بووایه ، له‌بری (ی.ن.ك)، ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی ئه‌نواند ؟ !
هه‌میشه (ی.ن.ك) هێزێكی بڕیارده‌رو پلاندانه‌رو یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستیی و دروستیی ڕیێازو سیاسه‌ت و دروشم و هه‌نگاوو به‌رنامه‌و هه‌ڵوێست و په‌یام و پشتیوانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی؛ پشكی شێر له‌جڵه‌و و سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی و سیاسیی له‌كوردستانی باشووردا، به‌هه‌وڵ و خه‌بات و قوربانیدانی خۆی، بووه‌ته شایسته‌ی (ی.ن.ك).
ڕێكخستنی نهێنی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی شاره‌كان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , كاتێك چووه مه‌یدانی خه‌باته‌وه ئامانجی خه‌باته‌كه‌ی سیاسیانه بوو زیاتر له‌وه‌ی چیكدارانه بێت , بۆیه ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌ركردایه‌تیه‌كی باوه‌ڕی وا بوو كه ده‌بێت خه‌باتی چه‌كداری بۆ پشتیوانی بآ له خه‌باتی سیاسی , چونكه ئه‌گه‌ر خه‌باتی سیاسی پشتیوانێكی چه‌كدارانه‌ی نه‌بێت , ئه‌وا به‌عس به ئاسانی ده‌توانێت له‌نێوی ببات . ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ترسی داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عس له ڕێخراوه نھێنیه‌كانی شار زۆرتر بوو وه‌ك له ڕێكخراوه ئاشكراكانی پێشمه‌رگه‌و به‌وپه‌ڕی دڕندایه‌تیه‌وه سۆراخی ده‌كردن و له ھه‌ر جێیه‌ك ھه‌ستی پآ بكردنایه به گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتن ھه‌وڵی ده‌دا له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ده‌ریان بھێنێت . ھه‌نگاوی یه‌كه‌م له ستراتیژی ( ی.ن.ك )دا خه‌باتی سیاسی بووه‌و خه‌باتی چه‌كدارانه ئامڕازێك بووه بۆ ھێنانه دی ئامانجه سیسیهكان . له‌وانه‌یه له ئاستی واقیعدا وورد كردنه‌وه یاخود جیاكردنه‌وه‌ی ھه‌ردوو شێوازی خه‌باته‌كه تۆزێك ئاسته‌م بێت. به‌ڵام چاوپێداخشاندنه‌وه به سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی یه‌كێتی و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردنی خه‌باته‌كه‌ی ده‌توانن زۆر شتمان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه. ھه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تاوه (ی.ن.ك ) گرنگی زۆری به ڕێكخستنه‌كانی ده‌دا, ھه‌وڵی ده‌دا له زۆربه‌ی شوێنه گرنگ و حهساسهكان , له ناو زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان دا ڕێخستنی خۆی دروست بكات, له ڕاستیشدا به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ڕاگه‌یاندنی (ی.ن.ك) له ( ١/٦/١٩٧٥ )دا ژماره‌یه‌كی زۆر له تێكۆشه‌ران له نێو ڕیزه‌كانیدا جێگه‌ی خۆیان كرده‌وه , ئه‌مه سه‌رباری ڕێكخستنه پته‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه كه چه‌ند ساڵێك بوو په‌روه‌رده‌ی ده‌كرد. رێكخستنه نهێنیه‌كان له شانه‌ی بچوكه‌وه , به شێنه‌یی بۆ كۆمیته‌و لیژنه‌ی باڵا و سه‌ركردایه‌تی ناوخۆ, ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند , تهشهنهسهندنێكی ئه‌وتۆ كه ڕژێم به ھه‌موو توانا‌و تۆڕه جاسوسیهكانیهوه ھه‌وڵی ده‌دا ڕێگه‌ی په‌ره سه‌ندنی ڕێكخستن بتهنآ , به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نه‌كرا به‌ڵكو تا زیاتر فشاری ده‌خسته سه‌ر , متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ڕێكخستن زیاتر ده‌بوو . خه‌باتی نهێنی شێوه‌ی هێشوویی هه‌بوو , كۆمیتیهكه (٣-٥) كه‌سی سه‌رپه‌رشتی به‌شه‌كانیان ده‌كرد. زۆرترین پێوه‌ندی تاك تاك و دوو دوو بوو. وورده وورده شانهبهنی كران. ئیتر ڕاپۆرت نوسین و ئابوونه وه‌رگرتنیش په‌یڕه‌و كرا . ھه‌تا وای لێھات كۆبونه‌وه‌ی مانگانه جاری وا ھه‌بوو مانگی دوو جار ساز ده‌دران. له قه‌زاكاندا كۆمیته‌ی قه‌زاو له ناحیه‌كاندا كۆمیته‌ی بچوكتر پێكه‌وه نرابوون . سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستی پاریًزگا , لق دروست نه ئه‌كرا . ته‌نانه‌ت تا شۆڕشیش ده‌ستی پآ كرد , له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا ڕێكخستن مه‌ركه‌زی نه‌بوو . له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا كه‌م شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستان ھه‌بوو ڕێكخستنیان تیادا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دروست نه‌كرابێ. دوای گرتنی ھه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه , ماوه‌یه‌ك پشێوی و بآ سه‌روبه‌ری و پچڕان ڕیزه‌كانی ڕێكخستنی گرته‌وه , به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد كۆمیته‌ی ھه‌رێمه‌كان ھاته كایه‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كورتی كاری ڕێكخراوهییاندا كاری باشیان بۆ ڕێكخستن كرد بۆ وێنه :-
1- گرێدانه‌وه‌ی ڕێكخستنی شاره‌كان پێكه‌وه .
2- سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕێكخستن به شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك .
3- بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه ده‌رباره‌ی بارودۆخی ڕامیاری ئه‌و كاته‌ی كوردستان و ئاماژه‌كردن بۆ كه‌م و كوڕی و گیر‌و گرفته‌كانی ڕێكخستن و دانانی نه‌خشه‌و پلانی نوآ بۆ پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ڕێكخستن.
4- له ده‌ست پێكردنی شۆڕشی نوێ دا له ١ / ٦ / ١٩٧٥ دا ڕۆڵێكی باڵایان ھه‌بوو له پێكھێنانی ده‌سته‌ی چهكدارو ناردنه ده‌ره‌وه‌یان و دابین كردنی پێداویسته‌كانیان.
ده‌ست پێكردنی خه‌باتی چه‌كدارانه , ئه‌ركی ڕێكخستنه‌كانی گرانترو قورس‌تر كرد , چونكه پێشتر ته‌نھا به‌كاری رێكخراوه‌یی ھهڵئهسان.
به‌ڵام دوای ئه‌وه ھاوكاری كردنی ده‌سته پارتیزانهكانیشی چووه سه‌ر. دام و ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌كانی ڕژێمی عێراقیش زیاتر خۆیان به‌ھێز كردوو كه‌وتنه خۆ سازدان بۆ لێدوانی چ رێكخستنێكی شار‌و چ ده‌سته پارتیزانه‌كان له ھه‌مان كاتدا ڕژێمی به‌غدا ژماره‌یه‌ك ده‌زگای سیخوڕی دامه‌زراند بوو وه‌ك :
” امن, استخبارات, امن العامة , منظومة , التنظيم الوطني , شباب , فتوة , اتحاد نسا‌ء “
ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی ھه‌ندێكیان ڕێكخراوی به ناو جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی بوون . به‌ڵام له لایه‌ن ڕژێمه‌وه یه‌ك فه‌رمانیان ئاڕسته ئه‌كرا كه ئه‌ویش ده‌ست نیشان كردنی ماڵی تێكۆشه‌ران و چاودێری كردنی جم و جۆڵی خه‌ڵك و ئاگاداركردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌كانی ڕژێم بوو. خه‌ڵكێكی زۆریشیان له‌م دام و ده‌زگا سیخوڕیانهدا كۆ كردبۆوه, له‌و خهڵكانهشدا تیایاندا ھه‌بوو زۆر دڵسۆزانه كاری بۆ ڕژێمی عێراق ده‌كرد له دێھاتهكانیشدا موختار‌و چه‌ندین تۆڕی سیخوڕی تریان دروست كردبوو, له رووی مادیه‌وه پاره و پولێكی زۆریان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرد كه خه‌ڵكێكی تێكۆشه‌ر یاخود ماڵی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ده‌ست نیشان ده‌كردن. ئه‌مه‌ش زۆر كهسیدهروون و ویژدان لاوازی خزاندبۆوه زه‌لكاوی خیانه‌ته‌وه . له ڕووی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه ڕۆژانه له لایه‌ن دام و ده‌زگا سیخوڕیهكانیهوه چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌ھراوی و ڕوخێنه‌ریان دژی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڵاو ده‌كرده‌وه . له‌وكاته‌دا ( ی.ن.ك ) له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه لاواز بوو , چونكه نه ئێسگه‌ی ڕادیۆی ھه‌بوو نه دام و ده‌زگای چاپه‌مه‌نی باش تاكو وه‌ڵامی پڕوپاگه‌نده‌كان بداته‌وه و ڕاستیه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر ڕوون بكاته‌وه . ئه‌وه‌ی كه بیان كردایه ته‌نها له ڕێگای ڕێكخستنه‌كانه‌وه بوو. ھه‌رچه‌ند ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه درێخیان نه ده‌كرد له ڕووه‌وه به‌ڵام شتێكی زۆر كاریگه‌ر نه‌بوو و سنورێكی دیاری كراوی ھه‌بوو. ڕژێمی به‌عس زۆر به وردی چاودێری ڕێكخستنه‌كانی ده‌كرد, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاره‌و پولێكی زۆری ھهڵڕشتبوو , دیاره له ھه‌ندێ كاتدا ئه‌ندامانی ڕیًكخستنهكانی یهكیًتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كران به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامانی یه‌كێتی به گشتی و كۆمه‌ڵه به تایبه‌تی كاتێك كه زیندان ده‌كران زۆر قاره‌مان و خۆڕاگر بوون به‌رامبه‌ر به دوژمن , له پێناو ھێشتنه‌وه و پاراستنی ڕێكخستندا ژیانی خۆیان ده‌به‌خشی , مانه‌وه‌ی ڕێكخستنی (ی.ن.ك)یان زۆر لامهبهستر بوو له ژیانی خۆیان. ده‌توانین بڵێین ڕێكخستنه نھێنیه‌كانی ( ی.ن.ك ) یه‌كێك له تۆكمه‌ترین و توند‌و تۆڵترین ڕێكخستنه‌كانی حزبه‌كانی ناوچه‌كه‌و ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌رده‌خات كه دڕنده‌ترین ڕژێمی ڕۆژھه‌ڵات ( ڕژێمی به‌عسی عێراق ) به ھه‌موو توانایه‌وه په‌لاماری ده‌داو جۆره‌ھا دام و ده‌زگای تایبه‌تی له پێناوی سه‌ركوت كردنیدا دامه‌زراندبوو , مانگانه چه‌ندین ملیۆنی له‌و پێناوه‌دا سه‌رف ده‌كرد . كه‌چی له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامه‌كانی ( ی.ن.ك ) به ئه‌زمونتر ده‌بوون و په‌ل و پۆی ڕێكخستنه نھێنیهكانیان زیاتر ڕه‌گی دادهكوتاو فراوانتر ده‌بوو. شێوه‌ی پێك ھاته‌ی ڕێكخستنه‌كانی ( ی.ن.ك ) ھه‌ر وه‌كو له بڕگه‌ی پێنجه‌می (پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ ) ی داھاتووه به‌م جۆره بوو :
ا- شانه: بنچینه‌ی ڕێكخستن و ڕه‌گ و ده‌ماری یه‌كێتییه له‌ناو جه‌ماوه‌ری گه‌لدا كه چالاكیه‌كانی بریتی بوون له: ١- بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و ڕاو بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی. ٢- دروست كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و زانینی گیر و گرفت و پێویستی و داواكانیان , فێركردن و لێوه فێربوونیان , كۆكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵ و ده‌نگ و باس و گه‌یاندنی به یه‌كێتی. ٣- دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆستی نوێ . ٤- شانه له (٣-٧) ئه‌ندام پێك ده‌ھات به پێی بڕیاری كۆمیته‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار. ٥- سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری بۆ خۆ ھۆشیاركردنهوهو لێكۆڵینه‌وه‌ی كاروباری یه‌كێتی و دانانی ڕێ و شوێنی ڕاستی كاركردن و فه‌رمان به‌جێ ھێنان . ب- ھێشوو: بۆ پاراستنی ڕێكخستن و به‌ھۆی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌ی تێكۆشه‌ران و تازه‌یی دروستبوونی یه‌كێتییه‌وه . ڕێكخستنی یه‌كێتی له سه‌ره‌تادا به شێوه‌ی ھێشوو به‌یه‌كه‌وه ئهبهستران : ١- ھێشوو پێك ده‌ھات له چه‌ند شانه‌یه‌ك كه به پێی پره‌نسیپی نه ناوه‌ندێتی كاری ده‌كرد. ٢- ده‌گونجا له یه‌ك ناوچه‌دا چه‌ند ھێشوویهكی سهربهخۆو له‌یه‌ك جیا ھهبونایه. ٣- ھێشوو یه‌كسه‌ر به‌سترابۆوه به ئورگانی ناوه‌ندی یان كۆمیته‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدراوه. ٤- ھه‌ر ڕێكخراوێك بیدابایهته پاڵ یه‌كێتی وه‌كو ھێشوویهكی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كرا.
ج- ئۆرگانه‌كانی ناوه‌ندی: ده‌سته‌ی دامهمهزرێنهر ئۆرگانه‌كانی ناوه‌ندی بوو كه لێپرسراو بوو له ڕێكخستنی سیاسی و سه‌ربازی و دانانی پلان و سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی و ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی. ئه‌ویش تا كاتی به‌ستنی كۆنگره یا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی. د-كۆنگره: ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له نزیكترین كاتدا پێی بكرێ كۆنگره ڕێك ده‌خات له نوێنه‌رانی ھه‌موو ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی. رێكخستنه‌كانی ( ی.ن.ك ) ئه‌گه‌ر چی تازه دامه‌زرابوون و خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ڕێكخستبوو, سه‌رباری ئه‌وه‌ی ھه‌ندێ كێشه‌ی نێو خۆییش ڕووبه‌ڕوویان بوو بۆوه , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا خۆڕاگر‌و نھێنی پارێز بوون. یه‌كێ له‌و كێشانه‌ی له ساڵی ١٩٧٦ دا ڕوو به ڕووی ڕێكخستنه‌كان بۆوه كه جیا بوونه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌كی بچوك بوو كه ده‌یان وویست ڕێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ری له عێراقدا دروست بكه‌ن. ئه‌م گروپه ناوی خۆیان نابوو ( كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ) و ( ئبراھیم حسن ) و (ئبراھیم خلیل) سه‌ركردایه‌تیان ده‌كردن . ئه‌م جیابونه‌وه‌یه له كاتێكی زۆر ناسكدا ڕووی دا. له لایه‌ك ھێشتا برینی پێشوو (گرتنی سه‌ركردایه‌تی ) ساڕ‌ێژ نه‌ببوو, له لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵه خۆی بۆ خه‌باتی چه‌كداری ساز ده‌دا له كوردستاندا , كه شۆڕشی نوێ ھه‌ڵگیرسا به ڕابه‌رایه‌تی ( ی.ن.ك ) ئه‌م گروپه‌ش مه‌فره‌زه‌یه‌كی ( ٥-٦ ) كه‌سیان دروست كردبوو له ھه‌ڵه‌بجه و (ئبراھیم خلیل) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و ( ئبراھیم حسن )یش سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی ناو شاری ده‌كرد. ( ئبراھیم حسن ) له سه‌ردانیدا بۆ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌ك و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له زاڵگه‌ی ھه‌ڵه‌بجه پیاوانی ڕژێم گومانی لێ ده‌كه‌ن و ده‌یگرن . ھه‌ر له‌وێ ( ئبراھیم حسن ) ووره به‌رئه‌داو ئه‌ڕوخێ, ئیعتراف له‌سه‌ر ته‌واوی ڕێكخستنه‌كانی ده‌كات و ھه‌موویان به گرت ئه‌دات . ھه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش فڕۆكه ده‌چێته سه‌ر مفهوزهكهیان و ( ئبراھیم خلیل )و ته‌واوی مه‌فره‌زه‌كه شه‌ھید ده‌كات. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه جۆراوجۆره سیخوڕه تێكده‌رانه‌یه‌ی كه ڕژێمی به‌عسی دروستی كردبوون , (یه‌كێتی )ش ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی تایبه‌تی دروست كرد تا به ئاسانی بچنه نێو ده‌سته و توێژاڵه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردهواری .
یه‌كه‌م ڕێكخراو كه پێكهێنرا (یه‌كێتی خوێندكارانی كوردستان ) بوو , كه له ٢٦/ ٤ / ١٩٧٦ دا دامه‌زرا
مژده‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێكخراوه وه‌كو زایه‌ڵه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره خوێندكارانی ھێنایه سه‌ر ھه‌ست و جوڵاندنی بۆ ھه‌ڵوێست وه‌رگرتن . ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی مێژوویی حاشا ھه‌ڵنه‌گره كه ( یه‌كێتی خوێندكارانی كوردستان ) یه‌كه‌مین و تاكه ڕێكخراوی به نهێنی دامه‌زراوه پاش ھه‌ره‌س و به‌رپه‌رچی بڕیاره دژه دیموكراتیه‌كانی ڕژێمی دایه‌وه‌و خۆی بۆ خه‌باتێكی سه‌خت ئاماده كرد له ڕیزی ئه‌و شۆڕشه‌ی كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕابه‌رایه‌تی ئه‌كرد. ئه‌م ڕێكخراوه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی له كه‌ركوك به‌ستا. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ( كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی , شوان عه‌لی , ره‌ئوف ئاكره‌یی , له‌تیفی شێخ عومه‌ر و محمد حسن و….. ) به‌شدار بوون, و ھه‌ر له‌وێدا شوان عه‌لی ( شامل ) وه‌ك یه‌كه‌م سكرتێری ڕێكخراوه‌كه ھه‌ڵبژێردرا.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی دژی حكومه‌تی عیراق
یه‌كێك له نه‌رێته‌كانی ڕاپه‌ڕینه چه‌كداره‌كانی كوردستان ئه‌وه بووه كه پاش ههرتێكشكانێكی ماوه‌یه‌كی مێژوویی ویستووه تا جارێكی دی بڵێسه‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ست پێبكرێته‌وه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عس به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیانه‌ی ووردی به‌رامبه‌ر روو به ڕووبوونه‌وه‌ی كورد‌و تواندنه‌وه‌ی هه‌بوو بۆیه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌و سیاسهتـه بووه ئه‌ركێكی دهستو بردانهی نهتهوهیییانه، كه له‌م بواره‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رو سه‌رده‌ق شكێن بوو. دوای هه‌ره‌سی 1975، ته‌نها یه‌ك سالاو سێ مانگی خایاند كه‌سه‌ر له‌نوێ ته‌قه‌ی پارتیزانی ده‌نگی دایه‌وه.
دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و پێناوه‌دا بوو كه‌چه‌ك بداته‌وه ده‌ست پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، و سه‌نگه‌ره چۆله‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه، و كار له‌پاشماوه‌ی رێكخراو و لایه‌نه‌كانی تریش بكات‌و بیان بزوێنێتهوه، و بكهونهوهخۆ، چه‌كی سه‌ر به‌ره‌وخوار كرا‌و روو له‌خۆر بكاته‌وه تا هێزی پێشمه‌رگه پێك بێت، یه‌ك له‌شكری رزگاری نیشتمانی دابمه‌زرێ، خه‌باتی سیاسی خامۆشی خه‌ڵكی كوردستان ببوژێته‌وه‌و چه‌كدار بكرێته‌وه، یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه ئامرازی پاراستنی جولانهوهكهو رێكخراوه سیاسیه‌كان بێ و باسكی چه‌كداری خه‌باتی سیاسی گه‌لی كوردبێ.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1976دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وته جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه پێشمهرگهیییهی كه داینابوو له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی چه‌كدارانه له‌سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستاندا.
(ی.ن.ك) رێكخراوێك بوو له‌هه‌لومه‌رجێكی ئیرهابی سهختو دژوار‌دا دامه‌زرابوو، دوژمن و ناحه‌زی زۆری هه‌بوو، ئهركو فه‌رمانێكی ئێجگار قورسی له‌ئه‌ستۆدا بوو، هێلی سه‌ره‌كیی كاركردنی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش بوو، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌ئه‌ركه ساتهوهختیو گرنگه‌كان، دووه‌م ئه‌ركی دوورخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كورد بوو له‌ژێرده‌ستی بێگانه، و ورده ورده بزوتنه‌وه‌كه له پێوه‌ندییه سلبی یه‌كانی جارانی پاك بكرێته‌وه.
له‌كاتێكدا (ی.ن.ك) شۆڕشی ههڵگیرسیاندهوه، كه هه‌ره‌س هێنان بهشۆڕشو داگیركردنه‌وه‌ی هه‌موو كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه تارمایییه‌كی ره‌شی نائمێدی به‌سه‌ر ئاسمانی كوردستاندا هێنابوو، واته له‌كاتێكدا شۆڕش له‌هه‌ڵچوونی خه‌باته‌وه بڵێسه ده‌گرێ، كه‌چی (ی.ن.ك) لهنوشستو هه‌ره‌س هێنانه‌وه، باری كوردایه‌تی شۆڕشگێڕی راست كرده‌وه‌و شۆڕشی هه‌ڵگیرسانده‌وه ئه‌ویش له‌ڕووی سروشت‌و دروشم و رێبازه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ. شۆڕشی نوێ به‌ناوی شۆڕشی عیراقی هه‌ڵگیرساو له‌چیاكانی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێ كرد، سروشتی دژایه‌تی دكتاتۆریهتو له‌پێناوی دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و نه‌هێشتنی زوڵم‌و سته‌می میللی و مه‌زهه‌بیدا بوو، دژی كۆنه‌په‌رستی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو، واته له‌ڕووی كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه هه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دیموكراتی بوو، به‌هاوكاری و هاریكاری حزبه‌كانی (تجمع الوطنی العراقی) بوو، دروشمه‌كه‌ی دیموكراسی بۆ عیراق و مافی ئۆتۆنۆمی له‌چوارچێوه‌ی عیراقێكی دیموكراسیدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان بوو.
رێبازه نوێیه‌كه‌شی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی پارتی زانی بوو كه ورده ورده په‌ره‌بسێنێ و گه‌شه بكات به‌ره‌و شۆڕشی گه‌ل به به‌كارهێنانی یاسا‌و تاكیتكهكانی شه‌ڕی نوێی پارتیزانی و ئینجا له‌دواتردا شه‌ڕی گه‌ل.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا له‌ئه‌ستۆی (ی.ن.ك) دا بوو، هه‌ر له‌سازدانی زه‌مینه‌ی فیكرییه‌وه تا ئاماده‌كردنی ده‌روونیی خه‌باتگێڕان كه شۆڕشی پێویسته‌و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی مومكینه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه بهئهستهمیان داده‌نا، هه‌ر له‌وه‌وه تا دروستكردنی مه‌فره‌زه سهرهتایییهكانو خستنهگهڕیانو ناردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ ناو ولات، نه‌ك پاڵدانه‌وه له‌شاره‌كانی دووره ولات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مام جه‌لال پێوه‌ندی له‌گه‌لا (شاسوار جه‌لال – ئارام) له كۆمه‌ڵه‌و (عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه) و (عه‌لی عه‌سكه‌ری) لهبزوتنهوهو (د.خالید سه‌عید)و چه‌ند كهسێكیتر دامه‌زراند، به‌نامه ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌گه‌لا داكردن. یه‌كێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی باسی ئه‌كرا جۆری ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری بوو. هه‌ربۆیه مام جه‌لال چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌لا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ئهفسهرهكانو كادره‌كانی تر كردبوو.
له‌زنجیره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا رۆژی 23-24/5/1976 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له شام ئه‌نجام درا، (علی سنجاری و مونزیر نه‌قشه‌به‌ندی)یش ئاماده بوون، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مام جه‌لال ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌خاته روو كه ئاماده‌ی كردبوو و باسی لێوه كرد‌و پاش زیادكردنی هه‌ندێ بابه‌ت په‌سه‌ند ده‌كرێ، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كوردستان بكرێنه‌وه‌و نامه بۆ هه‌موو رێكخستنه‌كانی ناو ولات بنێردرێ كه ئیتر ده‌ست بكه‌ن به‌ناردنی مه‌فره‌زه‌كان بۆ شاخ، هه‌روه‌ها (ی.ن.ك) به‌شێكی زۆری كادره‌كانی خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتیشهوه نارده ناوه‌وه‌و درێژه‌یان به‌خه‌باتی خۆیان دا. مام جه‌لال له‌و نامانه‌ی كه بۆ هه‌موو هێلی رێكخستنه‌كانی ناو ولات ده‌ینوسی، داوای لێ كردن مه‌فره‌زه‌ی (به‌چۆنایه‌تی باش‌و به‌چه‌ندایه‌تی كه‌م) بنێرنه شاخ‌و تیپی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی (فرق الدعایه المسلحه) له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا پێك بهێنن.
پلانی (ی.ن.ك) ئه‌وه‌بوو كه له‌پێشه‌وه چه‌ند تاقمێكی چه‌كدار بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌و هێنانه‌وه جۆش‌و خرۆشان دروست بكه‌ن، ئینجا ورده ورده ده‌ست بكرێ به‌چالاكی سه‌ربازی و هێرش بكرێته سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داگیركه‌ر له‌كوردستاندا.
كاكلهی بیروكاری كۆمه‌ڵه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌بوو كه شۆڕش ئه‌مجاره دوپات كردنه‌وه‌ی شۆڕشی پێشوو نه‌بێت، نه له‌ڕووی شێوه‌و نه له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه.
(په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته چه‌كداره‌كان) چاكترین به‌ڵگه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م راستییه‌و هێله سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی تێدا ره‌چاو ده‌كرێ، كه ئه‌بێ ده‌سته‌ی چه‌كداری بچووك بچووك دروست بكرێ، له‌سه‌ر بناغه‌ی رێكخستن‌و بیروباوه‌ڕو سیاسه‌تی پشت به‌خۆ بهستنو هه‌ولا نه‌دان بۆ دروست كردنی له‌شكری قه‌به‌و فراوان‌و زۆر و بۆر. هه‌رچه‌نده كاتێك ده‌سته چه‌كداره‌كانی چوونه ده‌ره‌وه زۆر كه‌س گاڵته‌یان به‌پێشمه‌رگه ئه‌هات گوایه ئه‌و شۆڕشه گه‌وره‌و به‌هێزه‌ی پێشوو هیچی به‌هیچ نه‌كرد و یارمه‌تی ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا دادی نه‌دان، ئێستا چۆن ئه‌م ده‌سته چه‌كداره بچووكانه به‌چوار چه‌كی شڕهوهو به‌بێ یارمه‌تی و پشتیوانیدهرهوه (پشت‌و په‌نا) ئه‌توانن ئه‌نجامێكی باش به ده‌ستبێنن؟
ساڵی 1976 كه شۆڕش هه‌ڵگیرسا، سوپای عیراق بریتی بوو له(16) تیپ، به‌شێكی زۆری له‌شوێنه گرنگه‌كانی كوردستاندا دامه‌زرابوو، هه‌زاران قه‌لای گه‌وره‌و سه‌ربازگه‌و ره‌بیه‌و بازگه‌ی تێدا دانابوو. ئه‌زمونێكی زۆری لهبهگژداچوونی جه‌نگی پارتیزانی و شاره‌زایییه‌كی زۆری له‌خاكی كوردستاندا په‌یداكردبوو. چه‌كی نوێی كاریگهرو ته‌كنیكی تازه‌و تاكتیكی نوێی جه‌نگی پارتیزانی خستبووه به‌رنامه‌ی كاره‌كانیه‌وه. دوا لوتكه‌ی كوردستانی داگیر كردبوو، ته‌واوی ناوچه نهێنییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پشكنی بوو، شوێن به‌شوێن ئاگای له‌وردو درشتی هه‌بوو، جگه‌له‌وه ژماره‌ی سوپاكه‌ی گه‌یشتبوه (190،000) هه‌زار سه‌رباز، كه به‌سه‌ر (16) تیپدا دابه‌شكرابوون، له‌كاتێكدا ساڵی 1973 شه‌ش تا حه‌وت تیپی سه‌ربازی هه‌بوو. له‌به‌رامبه‌ریشدا میلله‌تی كورد چه‌كی نه‌بوو، پاره‌ی نه‌بوو، دوژمنه‌كه‌ی زالا بوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ته‌نیا ده‌یان یا ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌دان پارچه چه‌كی شاردراوهبوو، به‌لام هیچ جۆره تۆپ‌و دۆشكه‌و چه‌شنه چه‌كێكی قوڕسی نه‌بوو.
به‌رابه‌ری و نابه‌رابه‌ری ته‌رازووی هێزی سه‌ربازی رۆڵێكی بنچینه‌یی ده‌بینێ لهدۆڕانو بردنه‌وه‌ی شه‌ڕدا، روون‌و ئاشكرایه هه‌روه‌ك باسمان كرد رژێم له‌ڕووی ژماره‌ی سه‌ربازو جۆری چهكو ته‌قه‌مه‌نییه‌وه باڵا ده‌ستبووه، به‌لام شۆڕشیش گه‌ر شۆڕش بێت، ده‌توانێ به‌ڕێكخستن و بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه، به ته‌كنیكی نوێی شه‌ڕی پارتیزانی، جه‌ماوه‌ر بخاته‌گه‌ڕو ئه‌و ناهاوسه‌نگیه به‌چه‌شنێكی ئه‌وتۆ كز كاته‌وه كه به‌زیانی رژێم ته‌واو بێت.
به‌راورد كردنی ته‌رازوی هێزه‌كانی كورد و حكومه‌تی عیراق له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ری ئه‌خه‌ن كه چ نابهرامبهریهكی گه‌وره له‌نێوان شۆڕشی كورد‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق، له‌نێوان توانای گه‌لی كورد به‌گشتی و توانای دوژمنه‌كه‌ی دا هه‌بوو، هه‌ر بۆیه هه‌ندێ تاقم‌و لایهنو هه‌ندێ كه‌س، ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی – چه‌كداری یان له‌و ههلو مه‌رجه‌دا به(مغامره) و سه‌ره‌ڕۆیی، بگره به‌كارێكی شێتانه‌ی خۆكوژی دائه‌نا. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جولانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد له‌دوای شكانی شۆڕشی ئاگری دا‌غ، و به‌ده‌ردی جولانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانی ئێران بچێ له‌دوای شكانی كۆماری مهاباد، كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یان سالا كپ بوون‌و ده‌یان ساڵی ویست تا خۆیان رێكخسته‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه.
شیكردنه‌وه‌و حساب نه‌كردنی دوژمن له‌ڕووی چهكو ته‌قه‌مه‌نی و تازه‌ترین ئامێری جهنگو ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لێكی كه‌م چهكو هه‌ژار، له‌خاكێكی بچووكی وه‌كو كوردستانی عیراق، كه شوێنی ستراتیژی و ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مه به به‌راورد له‌گه‌لا ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق‌و ئابلوقه‌دانی كوردستانی عیراق به‌دوژمن له‌هه‌ر چوار لاوه. بۆیه لهههلو مه‌رجێكی وادا ته‌نیا جه‌نگی پارتیزانی تاكه شێوه‌ی جه‌نگه بۆ درێژه‌دان بهخهباتو دوژمن هیلاك كردن‌و بێزاركردنو چۆك پێدادان.
هه‌ر بۆیه زۆری نه‌خایاند سه‌رتاپای كوردستان له‌حوزه‌یرانی 1976دا بهمهفرهزهی پارتیزانی و هێزی گه‌وره‌تری خێلهكانهوه له‌ناوچه خێلهكیهكاندا پێشمه‌رگه‌و چه‌كداریان لهئامێزگرتهوه.
یه‌كێ له‌و ده‌سته چه‌كدارانه‌ی كه ئه‌و كاته چونه‌ده‌ره‌وه له ناوچه‌ی (حاجی ئۆمه‌ران) بوو، ئه‌م ده‌سته‌یه له‌شه‌وی 25\26/5/1976دا روو ده‌كه‌نه شاخ، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ری كورد په‌روه‌ر بوون، له‌به‌ر زولم و زۆری رژێمی به‌عس كهئامادهنهبوون سه‌ری بۆ دابنه‌وێنن، و بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شۆڕش چه‌كیان هه‌ڵگرتبو*. ئه‌م ده‌سته چه‌كداره له‌سه‌ره‌تادا پێوه‌ندییان به(عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه)وه كردووه، كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان)بووه و بزوتنه‌وه‌ش باڵێكی (ی.ن.ك)بووه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان ئه‌وه‌تا دووكه‌س له فه‌رمانده‌كانی ئه‌م ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه(مه‌لا شێخ حه‌مه‌دی حاجی ئۆمه‌رانی) و (حاجی شێخه‌ی بنزێری) یه‌كه‌مجار له رۆژی 30/8/1975 دا به‌مه‌به‌ستی پێوه‌ندی كردن و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شۆڕش سه‌ردانی (عومه‌ر ده‌بابه) ده‌كه‌ن له به‌غدا.
له 5/4/1976 دا (مه‌لا شێخ حه‌مه‌دی حاجی ئۆمه‌رانی) سه‌فه‌ری (رومادی) ده‌كات بۆ لای(عومه‌ر ده‌بابه) و دووباره پێوه‌ندی پێوه ده‌كاته‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، و سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شۆڕش گفتوگۆده‌كه‌ن. (عومه‌ر ده‌بابه) باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه رژێم چه‌ند جارێك داوای لێ كردووه سه‌ردانی (مام جه‌لال) بكات له‌سوریا، به‌مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌ت پێهێنان و هێنانه‌وه‌ی بۆ عیراق، و به (مه‌لا شێخ حه‌مه‌د)راده‌گه‌یه‌نێ كه كاتێ سه‌ردانی مام جه‌لالی كرد ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش دا باس ده‌كات. هه‌روه‌ها رێنمایی شی ده‌كات كه بچن بۆ قه‌ندیل و ئاگاداری خۆیان بن له دوژمن وئه‌ویش كاتێ كه له سوریا گه‌ڕایه‌وه پێوه‌ندییان پێوه ده‌كاته‌وه. مه‌لا شێم حه‌مه‌د داوای لێده‌كات كه نامه‌یه‌ك بۆ مام جه‌لال بنوسێت و ئه‌و بیگه‌یه‌نێت، به‌لام (عومه‌ر ده‌بابه)پێی راده‌گه‌یه‌نێ كه له‌به‌ر بار‌و دۆخی ئه‌منی ناتوانێ چونكه له‌ژێر چاودێری ووردی رژێمدایه.
مه‌لا شێخ حه‌مه‌د ده‌ڵێ : “دوای ماوه‌یه‌ك هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی من و كاك عومه‌ردا نه‌هات، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووین به‌فر بتوێته‌وه‌و بده‌ینه شاخ”. ئه‌وه‌بوو له شه‌وی25\26/4/1976دا ئه‌م ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه روده‌كه‌نه شاخ و هه‌ر هه‌مان شه‌و به‌سه‌ر كهمینیسوپای رژێم دا ده‌كه‌ون و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی(سه‌ید عهبدڵلا) شه‌هید ده‌بێت. له ته‌مموزی 1976دا شه‌هید ئارام نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ده‌سته چه‌كداره ده‌نێرێت و پێوه‌ندییان پێوه‌ده‌كات و داواده‌كات چاوی پێیان بكه‌وێت، له هه‌مان كاتدا (كه‌مال كه‌ركوكی)ش نامه‌یان بۆ ده‌نێرێت و پێوه‌ندیان پێوه ده‌كات.
دوابه‌دوای چونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌كداره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌و لێپرسراوه‌كانی جولانه‌وه‌كه‌ی پێشوش خۆیان گه‌یانده شاخ‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌دان چه‌كداریان له‌خۆیان كۆكرده‌وه. چونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی سلێمانی، راپه‌ڕینی تێكۆشه‌رانی باڵه‌كایه‌تی، ده‌رچونی هه‌ڤالان (عومه‌ر مسته‌فا، عه‌لی عه‌سكه‌ری، تایه‌ری عه‌لی والی، د. خالید سه‌عید، سه‌عدی گچكه، قادر عهزیزو سه‌ید كاكه، دوابه‌دوای ده‌رچوونی نه‌جمه‌دین عه‌زیز (سالار) و مه‌حمود عه‌بدولره‌حمان، ملازم جوامێر سیامیرو جمال عه‌لی باپیر) و چه‌ندین تێكۆشه‌ری تر بوونه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری شۆڕشگێڕانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوانتر له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو. هاوبه‌شی هه‌ڤالانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان له‌شۆڕش و (ی.ن.ك) دا پاڵێكی گه‌وره‌ی بهبزوتنهوهكهوهنا به‌ره‌و پێشه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان دا بونه دوو باڵه‌كه‌ی (ی.ن.ك) له‌وڵاتدا.
لێره‌وه چالاكی ده‌ستی پێ كرده‌وه‌و دهنگو باسی به‌رپا بوونه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی خه‌باتی چه‌كداری له بواری نێو ده‌وڵه‌تیدا بیسترایه‌وه، ئه‌و كاته رژێم تێگه‌یشت ده‌بێ دان به‌ڕاستیه‌كاندا بنێ‌و ده‌ست له‌درۆی هه‌تا هه‌تایه‌ی كۆتایی پێ هێنانی گیانی به‌ره‌نگاری گه‌لی كورد هه‌ڵبگرێ، ئیدی كه‌وته جێبه‌جێ كردنی فراوانترین نه‌خشه‌ی شۆڕشی چه‌واشه له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌لام (ی.ن.ك) چونكه رێكخراوێك بوو له‌هه‌لومه‌رجێكی سهختو دژوار‌دا دامه‌زرابوو، دوژمن‌و ناحه‌زی هه‌بوو، ئهركو فه‌رمانێكی ئێجگار قوڕسی لهئهستۆدابوو، ئهندامو لایه‌نگرو دۆسته‌كانی ئه‌میش وه‌كو تێكۆشه‌رانی كه‌ی گه‌لی كورد بلاوه‌یان پێ كرابوو، راونرابوونو ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره‌بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه رێكخستنی خۆی به‌خه‌تی جیاجیا، رێكخراوی جیاواز‌و له‌یه‌ك دابڕاوی نهێنی پێكهێنا بوو، ئه‌بوو جێبه‌جێ كردنی پارچه جیاجیاكانی پلانه پێشمهرگهیییهكهش بهئهڵقهو رێكخراوه جیاوازه‌كانی شوێن‌و ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان بسپێرێ و هه‌ر ئه‌ڵقه‌و خهتو رێكخراوێكیان به‌جیا بكه‌وێته جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌شه‌ی پێی سپێردرابوو.
یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقه گرنگانه‌ی ئه‌م فرمانه پیرۆزه‌یان پێ سپێردرابوو ده‌سته چه‌كداره‌كانی بادینان بوون. ئه‌وه‌بوو له 1/6/1976دا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنییه‌وه، (ی.ن.ك) یه‌كه‌م ده‌سته‌ی چه‌كداری خۆی له‌سوریاوه نارده‌وه بۆ كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مام جه‌لال چوو بۆ قامیشلی بۆ به‌ڕێ كردنی ئه‌م ده‌سته چه‌كداره كه یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی پێشمه‌رگه بوو به‌ره‌و كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه. نه‌جمه‌دین بیۆك كه‌یا (نه‌جۆ) ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی گه‌یانده‌وه باشوری كوردستان، نه‌قیبی ئه‌ندازیار (ئیبراهیم عه‌زۆ محه‌مه‌د) فه‌رمانده‌ی ده‌سته چه‌كداره‌كانی بادینان بوو، یه‌كه‌مجار له‌نزیك روباری (هیزل) له‌پشتی زاخۆوه له‌گه‌لا پێشمه‌رگه‌كانی تردا یه‌كی گرته‌وه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مهفرهزهكانو كار‌و فرمان به‌سه‌ریاندا، كه ژماره‌یان (37) پێشمه‌رگه بوو، دابه‌ش بوون به(4) مه‌فره‌زه‌وه:فه‌رمانده‌ی هه‌ریه‌ك لهمهفرهزهكان (ئیبراهیم عه‌زۆ، عزه‌ت ئیسماعیل شه‌نگاری، عمر ئیبراهیم ره‌شید، جه‌بار مه‌لا غه‌نی سندی) بوون. ئه‌م چوار ده‌سته‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ناوچه‌كانی زاخۆ، ئامێدی، دهۆك، هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌كه‌وه كه‌وتنه چالاكی سیاسی و رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌یی.
فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌كان و پێشمه‌رگه‌كان، زۆربه‌یان پێشمه‌رگه یان كادر بوون له‌شۆڕشی ئه‌یلول دا، شاره‌زای ناوچه‌كانی بادینان و ئاشنای خه‌ڵكه‌كه‌ی بوون.
ئه‌م ده‌سته پارتیزانه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوه شۆڕشێگڕو ئازا‌و نه‌به‌زه‌كانی بادینان بوون، هه‌موویان مه‌شقی جه‌نگییان پێ كرابوو. خولی په‌روه‌رده‌كردنی سیاسیان دیبو. جگه له‌وه‌ی له‌شه‌ڕه‌كانی 1974-1975 دا هه‌موو پێشمه‌رگه بوو بوون، هه‌ندێكیان كادری سیاسی بوون‌و له‌خولی كادیری پارتی ده‌رچووبوون.
له‌ناو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌دا خه‌ڵكی زاخۆ، دهۆك، شێخان، عه‌ینزاله، ته‌له‌عفه‌رو شه‌نگاریان تێدابوو، هه‌ندێكیان جوتیارو هه‌ندێكیان خوێندكاری زانكۆ بوون. ئه‌م پێشمه‌رگانه به‌بیرو باوه‌ڕێكی پته‌وو گیانێكی شۆڕشگێڕانه‌و به‌وره‌یه‌كی جه‌نگاوه‌رانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆیان چوون‌و جه‌ماوه‌ری بادینانیش پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌یان لێ كردن، چ به‌هاوكاری كردن‌و یارمه‌تی دانیان، چ رێنمایی كردنیان، وه چ به‌شاردنه‌وه‌و داڵده‌دانیان.
ئه‌م ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه ماوه‌یه‌كی باش به‌ناوچه‌كاندا گه‌ڕاو ده‌ستی كرده‌وه به‌خه‌ڵك هاندان‌و رێكخستن‌و پێوه‌ندی دروست كردن له‌گه‌لا تێكۆشه‌رانی شاره‌كان‌و مژده‌یان به‌جه‌ماوه‌ردا كه خه‌باتی چه‌كدارانه وا خه‌ریكه ده‌ست دهبكاتهوه، له‌و ماوه كه‌مه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوانه كار‌و فرمانه‌كانی خۆیان به‌جێ هێناو له‌زۆر شوێن‌و ناوچه‌دا تۆوی رێكخستن‌و پێشمه‌رگه‌یان چاندو رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕا له‌جۆشدانی كۆمه‌لانی خه‌ڵك‌و سازدانه‌وه‌ی تێكۆشه‌ران بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگانه.
له‌هه‌مان كاتدا كه‌سه‌ركردایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ده‌سته چه‌كداره‌كانی بادینانی نارده‌وه، سه‌ركردایه‌تی ناوخۆش بڕیاری دا كه‌له‌هه‌مان كاتدا ئهودهسته چه‌كدارانه‌ی كه ئاماده‌ی كردبوون بیان نێرێته شاخ بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری كه بڕیار بوو 1/6/1976 ده‌ست پێ بكا به‌لام له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكار دواخرا بۆ 26/6/1976.
شایانی باسه هه‌ر ئه‌و شه‌وه یه‌كه‌م مه‌فره‌زه كه پێكهاتبوون له (مه‌حمود عه‌بدولره‌حمان – خوله كهشكۆل، عه‌لی شیعه، شه‌وكه‌تی حاجی موشیر، حامیدی حاجی غالی، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، تۆفیق ره‌حیم، حه‌مه سه‌عید محه‌مه‌د ئه‌مین) به‌ره‌و شاخی سورێن ده‌كه‌ونه‌ڕێ، جگه له‌مانه چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ سازدانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌چنه شاخ، بۆ نمونه:-
له 19/7/1976 نه‌جمه‌دین عه‌زیز (سالار) و جه‌مالی عه‌لی باپیر و تاهیر شێخ سدیق و محه‌مه‌د غه‌ریب ده‌چنه ناوچه‌ی شارباژێر، له 21/7/1976دا ده‌سته‌یه‌كی چه‌كدار به‌فه‌رمانده‌یی (جه‌مال عه‌لی باپیر) لهجافهتی پێكهات، و له 29/7/1976 ده‌سته‌یه‌كی چه‌كداری تر له‌شارباژێڕ به‌فه‌رمانده‌یی ملازم جوامێر سیامیر پێكهات.
یه‌كه‌م كاری پێشمه‌رگه‌كان پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندن بوو، مژده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ و پێشمه‌رگه بوو، هاندانی خهلكیبوو كه خۆیان به‌حكومه‌تی به‌عس نه‌فرۆشن، له‌گه‌لا دام‌و ده‌زگاكانی رژێم كارنه‌كه‌ن، داوای یارمه‌تی و چهكو ته‌قه‌مه‌نییان لێ ئه‌كردن. پێشمه‌رگه‌كانیش خۆیان كاری پارتزانانهیان ده‌كرد كه به‌ڕۆژ خۆیان له‌مه‌كۆی تایبه‌تیدا ئه‌شارده‌وه، به‌شه‌ویش جموجۆڵی خۆیان دهكردو كۆبوونه‌وه‌یان به‌خه‌ڵكی گونده‌كان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانن ژماره‌یان كه‌مه هه‌ندێ جار جۆره‌ها تاكتیكی پێشمه‌رگانه‌یان به‌كارده‌هێنا.
له‌شه‌وی 11/7/1976 ده‌سته‌ی چه‌كداری ههورامانو شاره‌زوور له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خورماڵ- سه‌ید سادق یه‌كه‌مین چالاكی پێشمه‌رگه‌یی نواند بهلێدانیلهئوتومبێلێكی پۆلیسی كه له‌ئه‌نجامدا (2) پۆلیس كوژران‌و (2)ی تریش بریندار كران، رۆژی دواتر له‌هه‌موو ناوچه‌كانی شاره‌زورو هه‌ڵه‌بجه بلاوبۆوه كه پێشمه‌رگه سه‌ریان هه‌ڵداوه ته‌وه.
له‌شه‌وی 30/7/1976 به‌بۆنه‌ی (30) ته‌مموزه‌وه رژێم ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات له‌هاوینه‌هه‌واری (ئه‌حمه‌د ئاوا)، مه‌فره‌زه‌كه‌ی شاره‌زوور هێرش ده‌كه‌نه سهریانو ته‌قه له‌سه‌ربازه‌كانی رژێم دهكهنو چه‌ند كه‌سێكیان لێ ده‌كوژن، بێگومان ئه‌مه‌ش پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی باش بوو بۆ پێشمه‌رگه‌و شۆڕش، چونكه به‌هه‌زاران كه‌س له‌شاره جیاجیاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه روویان كردبووه ئه‌م هاوینه‌هه‌واره.
پاش ئه‌و ڕووداوه به هه‌فته‌یه‌ك له (8/8/1976) دا ژماره‌یه‌ك له‌و كورد په‌روه‌رانه‌ی دوور خرابوونه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال كه نامه‌ی بۆ ناردبوون، بڕیاریان دا له ژێر ده‌ستی دووژمن هه‌ڵبێن و خۆیان بگه‌ێننه چیاكانی كوردستان و به‌شداری له خه‌باتی ڕه‌وای نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا بكه‌ن.
د. خالید سه‌عید، سه‌عدی گچكه له (به‌غدا)، عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه‌و سه‌ید كاكه له (رمادی)، عه‌لی عه‌سكه‌ری له (رفاعی)، تایه‌ری عه‌لی والی له (عماره)ه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان به‌نهێنی به‌جێ هێشتو به‌ره‌و كوردستان كهوتنهڕێو بڕیاریان دا كه ههڤاڵێكیان بچێته سلێمانی و هه‌ندێكی تریان بچنه چیای قه‌ندیل.
له 14/8/1976 هه‌ڤالان (د. خالید سه‌عید، عومه‌ر ده‌بابه، سه‌عدی گچكه، سه‌ید كاكه، یاسین قادر، جه‌عفه‌ر ئهسوهدو جه‌وهه‌ر سه‌عید) گه‌یشتنه گوندی (ئیندزی)ی قه‌ندیل و ده‌ستیان كرد بهدۆزینهوهو رێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ده‌سته‌ی چه‌كدار.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌ید كاكه ده‌ڵێ:” له 15/8 گه‌یشتینه قه‌ندیل، (عه‌لی كۆ)ی لێ بوو كه ده‌وری (20) كه‌سی لهخێلهكهی خۆی له‌گه‌ڵدابوو”. ده‌زگه‌كانی رژێمی به‌غدا له‌حاجی ئۆمه‌ران به عه‌لی كۆ یان راگه‌یاندبوو كه راگوێزی باشوری عیراقی ده‌كه‌ن. ناوبراو له‌ترسی ئه‌و بڕیاره‌ی رژێم هه‌ڵات نه‌ك له‌دڵسۆزی خۆیه‌وه. له‌هه‌مان كاتدا پێوه‌ندی له‌گه‌لا رژێمی ئێرانیش دا هه‌بوو.
له‌پاییزی 1976دا مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك) گه‌یشتنه ناوچه‌كانی خۆشناوه‌تی و ده‌وروبه‌ری كۆیه‌و زرارهتیو دۆڵی سماقولی و زۆر شوێنی تر.
بۆ یه‌كه‌م جار شه‌ڕو پێكدادانی سوپای عێراقی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوای هه‌ره‌سی 1975 له شه‌وی 13-14/9/1976 دا بوو له گوندی (قاینجه) كه له‌وێدا هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی رژێم هێرشی سه‌ر مه‌فره‌زه‌ی شاره‌زووریان كردوو له ئه‌نجامی شه‌رێكی ده‌سته‌و یهخانهدا كورد یه‌كه‌م شه‌هیدی دا كه ئه‌ویش (فاتیح شێخ حه‌یده‌ر) بوو. جگه له (ی.ن.ك) له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچوكی (پاسۆك)یش رویان كرده شاخ و ده‌ستیان به خه‌باتی چه‌كداری كرد، له كه‌سه هه‌ره ناوداره‌كانیان كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆلی هه‌بوو(جه‌لالی حاجی حسێن) بوو. و پێوه‌ندی شیان له‌گه‌ل یه‌كێتی زۆر باش بوو.
رۆڵی… نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له سه‌رپه‌رشتی كردنی …مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی كوردستان …
سه‌دام حسین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاری ره‌های خۆی له 29 /3 / 1987به بڕیاری [160] به‌خشی به عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ی ئامۆزای بۆ ئه‌وه‌ی به پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌كی وردی چڕ‌و پڕی سه‌ربازی به پاڵپشتی فه‌یله‌قی [یه‌ك و پێنچ] ی سوپای عێراق ….به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی [ ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری …ئه‌منی عامه …فه‌وجه‌كانی دیفاع مه‌ده‌نی ….گه‌له جاش] به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی و ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد بكات .
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له 20 / 6 / 1987 به بڕیاری [4008 ]له هه‌شت قۆناغی ئه‌نفال دا ، له 21 / 2 / 1988 …..تا 6 / 9 / 1988 سوپای ئه‌نفال ،سه‌راپا گوند‌و شارۆچكه‌و ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی له كوردستانی باشوور به خانوو …قوتابخانه‌و ..مزگه‌وت و …بنكه‌ی ته‌ندروستی و..بنكه‌ی كشتوكاڵی و….ئاژه‌ڵدارییه‌وه خاپور كرد ….كارێزو چه‌م و بیر‌و ..سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ژه‌هر باران كرد ….به‌شۆفڵ پڕكرده‌وه .
دارستان و باخ و رووه‌كی خۆرسكیان سوتاند ….ژن و پیاو منداڵ و پیری گوند‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌سگیر كرا ، بێ سه‌روشوێنی كردن ….داتر له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دا دۆزرانه‌وه ….ئه‌وانی تر به‌رێكه‌وت ده‌ربازبوون …..ژماره‌یه‌كی زۆریان به ژه‌هری كیمیایی خنكان …..له رێگا‌و بانه‌كان گوله باران كران .
له‌ساڵی 1987 هه‌موو ناوچه ئازاد كراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه دانران به [المناطق المحظوره] ناوچه‌ی قه‌ده غه كراوه‌كان بۆ زیاتر له [2000] گوندی ناوچه ئازاد كراوه‌كان ده‌ركرد ، بڕیاری ته‌ختكردنی ئه‌و ناوچه به‌ر بڵاوه فروانه ی دابوو ،ژیانی له جوتیاره‌كان ….له ناوئاوایی و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان قه‌ده‌غه‌كرد بوو، ته‌واوی سامانی ئاژه‌ڵی و كشتوكاڵی تاڵان كرا‌و بنه‌مای ژێر خانی ئابووی كوردستانی لێك هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سوپای عێراق ته‌مه‌نی 67 ساڵ بوو…. خاوه‌نی 28 ساڵ ئه‌زمونی جینۆسایدی كورد و…. هه‌شت ساڵ جه‌نگی عیراق- ئێران ،به‌چه‌كی مۆدێرن و هێزێكی زه‌به‌لاحه‌وه به‌پاڵشتی فه‌وجه سوكه‌كان گه‌یشتنه سه‌راپا شوێنه ستراتیژ‌و سه‌رسنوره‌كان ، مینیان له سه‌راپا گوند‌و كیلگهو لاپاڵی گردو چیا‌و رێگا‌و رێچكهكان دا چاند…مه‌رگ و كه‌م ئه‌ندام بونیان كرد به رووداوێكی سروشتی ، هه‌موو ناوچه‌كانیان بهگوندو كێڵگه كشت‌و كاڵییهكانهوه له خه‌ڵكه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد …..بازنه‌یان به ده‌وری شاره‌كاندا كێشا ، ئه‌وه‌ی له‌و دیوی ئه‌و سنووره بازنییه وه ده‌سگیر بكرایه ، بێسهرو شوین ده‌كرا.
ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا له قاسمه‌ره‌ش سه‌رپه‌رشتی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی سه‌راپا گه‌رمیان و شارباژێرو دۆڵی چافایه‌تی و ده‌شتی هه‌وڵیر و باڵه‌كایه‌تی وسه‌راپا ناوچه‌كانی ده‌كرد ، له‌و شوێنانه دا مانه‌وه كه جگه له پاشماوه‌ی گونده وێرانه‌كان وقالورهی گوله تۆپ هیچ بنه‌مایه‌كی ژیانی تیا نه‌مابوو.
ئه‌و مه‌فره‌زه پارتیازنانهی كه بریاری مانه‌وه‌یان دا له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ بریتی بوون له [ حه‌مه‌ره‌ش، عوسمانی حاجی مه‌حمود ، مه‌حمودی مامه عه‌زه ،سه‌ید جه‌وهه‌ر ، شێخ كه‌ریم چاوره‌ش. ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ، مه‌لائه‌حمه‌دی گه‌رمیان ، سه‌ید محه‌مه‌د ، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ] .
جیهازێكی راكاڵ لای نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بوو . ئه‌و سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی ده‌كردن . جیهازێكی تر له ماڵی جه‌باری حاجی ره‌شید بوو له ناو سڵێمانی ..جیهازی سێیه‌م لای حه‌مه‌ره‌ش بوو له چیای ئاژداغ …. ئه‌و سه‌رپه‌رشتی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیانی ده‌كرد ، هه‌موو مه‌فره‌زه‌كانیش له حه‌شارگه جیا جیاكانیان جیهازی تلفن كنیان پێ بوو له سه‌ره سه‌عات دا هه‌واڵ و گۆرانكارییهكانیان ده‌گه‌یاند به یه‌ك .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه به‌ختیار مسته‌فا ئه‌مین سه‌رپرشتی دروستكردنی جفره‌ی پارتیزانه‌كانی ده‌كرد ، هه‌موو جیهازه‌كانی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوی ته‌كنه‌لۆژیای ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری فه‌یله‌قی یه‌ك و پێنج و ئیتیخباراتی عامه‌ی عێراق له به‌غداد ….. نه‌یانده‌توانی ئه‌و جفرانه بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی حه‌شارگه‌ی پارتیزانه‌كان بدۆزنه‌وه‌و له‌ناویان ببه‌ن…… هه‌موو پسپۆرهكانیان توشی هێدستریا ببوون
رێباز‌و… حه‌سه‌ن كوێستانی و… سه‌لاح دیلمان له سنوری ده شتی هه‌ولێر وبهرانهتی وباڵهكایهتی و خۆشناوه‌تی مانه‌وه
دواتر چه‌ندان مه‌فره‌زه‌ی تر ی پارتیزانی تر به سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له سنوره‌كانه‌وه رویان كرده سنوری گه‌رمیان و دۆڵی جافایه‌تی و شارباژێر و بادینان [ ئازادی سه‌گرمه، مام رۆسته‌م ، كوردۆقاسم ،مه‌حمود سه‌نگاوی . غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ، كامیل نوری ، جه‌باری حاجی مامه‌ندی . سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ، مه‌حمود ی كانی ساركی . تۆفیق ته‌مه‌ر چه‌لكی .
دواتر مه‌فره‌زه‌یه‌كی تر ی پارتیزانی به سه‌رپه‌رشتی عه‌به‌ره‌ق و دلاوه‌ر عوسمان سه‌رپه‌رشتی په‌رینه‌وه‌ی پارتیزانهكانیان دهكردو بۆ هه‌ندێ ئیش و كار خۆ‌یا ن ده‌گه‌یانده ناو شاری سلێمانی
سه‌دام كوێتی داگیر كرد ، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و سوپاكه‌ی ببن بهزلهێزێكی تر له دنیادا ، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای ژێرخانی ئابورییه‌كی به‌هێز پێك بهێنێت . هه‌موو به‌رنامه‌و نهخشهوپیلانهكانی بهێنتته دی .
گه‌ر سوپای عیراق له لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه تێك نه‌شكایه ، ئه‌وا قۆناچێكی تری ئه‌نفالی هه‌موو خه‌ڵكی [سلێمنی …هه‌ولێر …… دهۆك ……. كه‌ركوك ] بێ سه‌رو شوین ده‌كران .
دواتر له‌سه‌ر ته‌رزی بیناسازی كه‌له‌پوری عه‌ره‌بی سیمای شاره‌كانیان ده‌گۆڕی .
كۆمه‌ڵی كوردیی له چ روویه‌كه‌وه پێویستی به‌یه‌كێتیی بوو ؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕاستییانهداو بوونی چه‌ندین خاڵی تری به‌هێزو دره‌وشاوه، له‌مێژووی (ی.ن.ك)دا، ئێستا له‌جاران زیاتر كۆمه‌ڵی كوردیی، پێویستی به‌بووژانه‌وه‌ی زیاتری ڕۆڵ و به‌شداریی و كاریگه‌ریی زۆرتری سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی (ی.ن.ك) هه‌یه، لهمڕوانهی خواره‌وه:
1- ((ی.ن.ك) هێزێكی پێویستی سه‌ره‌كیی هه‌میشه ئاماده‌یه، بۆ قوربانیدان و به‌رهه‌مهێنانی ئیراده‌و گیانی قوربانیدان و به‌رگریكردن به‌خوێن.
2- ((ی.ن.ك) هێزێكی پێویسته، بۆ زامنكردن و پاراستن و ڕاگرتنی بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراسیی و فره‌یی و ئازادیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاكڕه‌ویی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
3- ((ی.ن.ك) هێزێكی پێویسته، بۆ پرۆسه‌ی بهعهلمانییكردنی كۆمه‌ڵ و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی كوردستان و به‌رگریكردن له‌م سیسته‌مه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی كۆنه‌په‌رستیی و دۆگمایی و دیارده‌ی تیرۆر.
4- ((ی.ن.ك) هێزێكی سیاسیی پێویسته، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كان، له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق و به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكیی و ململانێكان و ئاراسته‌كردنی ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر؛ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان.
5- ((ی.ن.ك) هێزێكی سیاسیی پێویسته، بۆ به‌رگرتن به‌تێكشكانی نه‌ته‌وه‌یی و له‌ده‌ستدانی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌جاری تر له‌ڕابردوودا چه‌ندین جار ڕوویداوه.
6- ((ی.ن.ك) هێزێكی سیاسیی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بتوانێت داكۆكی لهدهسكهوت و سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ریی و ئامانج و به‌رهه‌می قوربانییه‌كانی خۆی بكات كه بوونه‌ته موڵكی هه‌مووان.
سه‌رچاوه‌كان :
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌كه‌ناری دا نوبهوه بۆخڕی ناوزه‌نگ
نه‌وشیروان مسته‌فا: خولانه‌وه لهناوبازنه
نه‌وشیروان مسته‌فا په‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكێنن
یه‌كێتی له توڵه‌یتوڵه‌وه بۆ ناوزه‌نگ .خه‌ڵه‌ف غه‌فور
ئه‌بوبكر خۆشناو :-چه‌ند لاپه‌ڕی یه‌ك له‌مێژووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان /ئابی
2002
فه‌ریدون عبدولقادر :-ههڵۆسورهكانی قه‌ندیل
عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود:- رۆڵی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له سه‌رپه‌رشتی كردنی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی كوردستان .
پانۆرامای 41 ساڵ ته‌مه‌نی خه‌باتی ی.ن.ك: http://www.pukmedia.com
نیاز سه‌عید عه‌لی: ئایا یه‌كێتی خه‌سڵه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌و هێزێكی پێویسته بۆ ئه‌م قۆناغه؟ http://www.pukmedia.com
عه‌دنان وه‌لی :-39ساڵ پڕ له‌سه‌روه‌ری و خاوه‌ن روبارێك خوێنینه سهركردهكهشی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینه، http://www.pukmedia.com
یه‌كـێتی، حزبـی سـهروهرییهكانو رێبــهری جیـاوازیـیهكان، عیماد ئه‌حمه‌د:-
بابه‌تێك له‌ژێر ناوی كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی یه‌كێتی15./8/2010،نوسه‌ره‌كه‌ی نادیاره له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن ،به‌سوپاسه‌وه سودی زۆرم لیوهرگرتوه ،هیوادارم به نیاز پاكی لێم وه‌رگرێت، چونكه نوسه‌ره‌كه‌ی دیار نه‌بوو له ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه.
PUKmedia ئاماده‌كردنی / كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی