مێژووی ڕۆشنگـــــــــــــەری چییــــــــــــە؟:
ئیمانوێل کانت
وەرگێڕانی: ھادی محەمەدی
بزاڤی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری نزیکه‌ی 300 ساڵ پێش ئێستا له ئوروپا ده‌ستی پێ‌کرد و کولتور و داب و نه‌ریته کۆنی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاند و بناغه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌قڵانیه‌تی مۆدێرنی دامه‌زراند، به‌ڵام گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هێشتا له دۆخی ره‌ش و سیخناخی دۆگماتیزم و تاریک ئه‌ندێشی دان، هێشتا فه‌رهه‌نگی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به چه‌مک و بنه‌مای دین و ئه‌فسانه و ترس و تابو سیخناخه و بیر و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی زنجیر کردووه. ده‌وڵه‌تانی ئه‌م هه‌رێمه هێشتا به مێتۆدی سه‌ره‌ڕۆیی و دیسپۆتیزم حکومه‌ت ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتێری تۆخ و تاریک و پڕ له زه‌بر و زه‌نگ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بێگومان بۆوه‌ی جڤاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین رنێسانسێکی کولتوری و مه‌عریفی پێک‌بێنن، پێویسته هه‌موو تاکه‌کان به رۆشنگه‌ری بگه‌ن و به هێزی ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنی خۆیان بوێرانه هه‌موو فاکت و دیارده‌کان بنرخێنن؛ نرخاندنێکی دیالکتیکی هێگلی، که لایه‌نه باشه‌کان وه‌رده‌گرێ، لایه‌نی چه‌وت و دزێو ده‌سڕێته‌وه و به سه‌نتێز و دۆخێکی ته‌با و شیاو ده‌گات.
ئەم بابەتە وه‌رگێڕانی وتارێکی هەرە بەناوبانگی کانتە کە دیسامبری 1784 لە گۆڤاری برلینیشە موناتسێشریف چاپ کراوە، کانت له‌م وتاره‌دا به رۆشنترین شێوه چه‌مکی رۆشنگه‌ری راڤه ده‌کات.
“وه‌رگێڕ”
رۆشنگه‌ری/ رۆشنبینی، یانی ده‌ربازبوونی مرۆڤ له پێنهگهیشتوویی و لاوازی خۆی. پێنهگهیشتوویی یانی ئه‌وه که مرۆڤ نه‌توانێ ئه‌قڵ و فامی خۆی به‌کاربێنێ و رکێفی خۆی به که‌سێکی تر بسپێرێ.
ئه‌م پێنهگهیشتووییه خه‌تای مرۆڤ خۆیه‌تی، چوونکه هۆکاری ئه‌م شته لاوازی ئه‌قڵ و فام نییه. به‌ڵکوو هۆی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له خۆی دا هه‌ست به ئیراده و بوێری ناکا و رکێفی خۆی به ئه‌ویدی ده‌سپێرێ. “دلێر به و ئه‌قڵی خۆت به‌کار بێنه!” ئه‌مه‌یه دروشمی رۆشنگه‌ری.
ته‌مه‌ڵی و ترسنۆکی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که به‌شێکی به‌رین له مرۆڤه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سروشت سه‌رده‌مێکه پێی گه‌یاندوون[1] و له کونتروڵی ئه‌ویدی ده‌ربازی کردوون، دیسان به ویستی خۆیان به‌درێژایی هه‌موو ته‌مه‌ن وه‌کو کۆیله بمێننه‌وه و خه‌ڵکی تر بتوانن به‌ئاسانی خۆیان بکه‌ن به سه‌رپه‌رشتیان. پێنهگهیشتوویی یانی ئاسووده‌یی.
تا کتێبێک هه‌یه که ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتنم بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ، تا که‌شیشێک هه‌یه که وه‌ک ویژدانی من ده‌ور ده‌بینێ و خه‌مه‌کانم ده‌ڕه‌وێنێ، تا پزیشکێ هه‌یه که خورد و خۆراکم بۆ دیاری ده‌کا و… ئیدی پێویست ناکات من زه‌حمه‌ت به خۆم بده‌م، ئه‌گه‌ر پووڵم هه‌بێ ئیدی پێویستم به بیرکردنه‌وه نییه. خه‌ڵکی تر ئه‌م کاره دژواره بۆ من و [له‌جیاتی من] ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سه‌رپه‌رشته‌کان بۆوه‌ی پێگهشتوویی له‌به‌رچاو به‌شێکی زیاتر له مرۆڤه‌کان (له‌وانه تێکڕای ژنان) به ئاسته‌م و دژوار پیشان بده‌ن، پیلان و به‌رنامه‌ی گونجاو داده‌رێژن. ئه‌مان پاش ئه‌وه‌ی گیانله‌به‌رانی ده‌سته‌مۆی خۆیانیان به باشی که‌رکرد، به وردی چاودێری ده‌که‌ن که نه‌کا ئه‌م ئاژه‌ڵانه ره‌وڕه‌وه‌ی[2] مناڵی، زیندانێک که ئه‌وان سازیان کردووه، تێکبشکێنن. ئه‌وجار پێیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به ته‌نیا وه‌ده‌رکه‌ون تووشی مه‌ترسی و گرفتی گه‌وره ده‌بن. به‌ڵام ئه‌م مه‌ترسیانه ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره نین، چونکه مرۆڤ پاش چه‌ند جار گلان و خلیسکان خاراو ده‌بێت. به‌ڵام بوونی نمونه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له‌م ئه‌زموونه بترسێنن.
بۆ هه‌ر تاکێک به ته‌نیایی زۆر دژواره که بتوانێ خۆی له پێنهگهیشتوویی که وه‌ک سروشتی دووهه‌می ئه‌و ده‌رکه‌وتووه، ده‌رباز بکات. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه راهاتووه، خۆشی ده‌وێ و به‌ڕاستی ناتوانێ ئه‌قڵی خۆی به‌کاربێنێ، چونکه هه‌رگیز وه‌ها ده‌رفه‌تێکیان پێنه‌داوه. یاسا و رێساکان [که پێشتر دانراون]، وزه و تواناکانی مرۆڤیان کوێر کردۆته‌وه و ئه‌گه‌ر که‌سێکیش ئه‌م زنجیرانه بپچڕێنێ له‌گه‌ڵ دۆخێکی ئاڵوز‌و ته‌ماوی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ، چونکه ئازادی له‌م دۆخه بۆ ئه‌قڵی ئه‌و شتێکی نامۆیه. که‌وابوو زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و که‌سانه که توانیویانه ئه‌قڵی خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن و پێبگه‌ن و پاشان به دڵنیایی هه‌نگاو هه‌ڵێنن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک[3] بتوانێ به روشنبینی بگات ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی بۆ سازنه‌که‌ن به ته‌واوی سه‌رده‌که‌وێ. چونکه هه‌رده‌م چه‌ند که‌سێکی “خۆئهندیش”[4] ــ ته‌نانه‌ت له‌نێوان سهرپهرشتانیش که بۆ خه‌ڵک دانراون ــ په‌یدا ده‌بن که پاش ئه‌وه‌ی کۆتی کۆیله‌تی تووڕدهدهن، رۆحی رێزی ئه‌قڵانی به‌هاکان و ئه‌نجامی زاتی مرۆڤ که بریتیه له بیرکردنه‌وه، له ده‌ڤه‌ری خۆیاندا په‌ره پێده‌ده‌ن. سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر به ده‌ستی ئه‌م که‌سانه زنجیرکراون، ئه‌گه‌ر ئێستا به‌هۆی چه‌ند که‌س له‌و سه‌رپه‌رشتانه که هێشتا به رۆشنبینی نه‌گه‌یشتوون هان بدرێن، ئه‌مان ناچار ده‌که‌ن که هه‌روا له ژێر نیری پێنهگهیشتوویی بمێننه‌وه. که‌وابوو، به‌مجۆره چاندنی تۆوی پێشداوه‌ری پڕخه‌ساره، چونکه پێشداوه‌ری سه‌رئه‌نجام به‌رۆکی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه. به‌مپێیه گرووپه‌کان به‌شێنه‌یی به رۆشنبینی ده‌گه‌ن. ره‌نگه به شۆرشێک دیسپۆتیزمی تاکی، زه‌خت و زۆری چاوچنوکانه و ده‌سه‌ڵاتخوازانه بڕۆخێت، به‌ڵام له مێتۆدی بیرکردنه‌وه‌دا ریفۆرمی راسته‌قینه پێکنایه‌ت و پێشداوه‌ری نوێ له که‌نار پێشداوه‌ری کۆن جێگیر ده‌بێ و ده‌بێته ئامێری جه‌ماوه‌ری مه‌زنی دوور له ئه‌قڵ و ئه‌ندێشه.
بۆ گه‌یشتن به رۆشنبینی هیچ شتێ پێویست نییه بێجگه له ئازادی. ئه‌ویش به ئاسانترین شێوه، یانی: ئازادی به‌کارهێنانی ئه‌قڵ له‌مه‌ڕ پرسه گشتیه‌کان[5] به‌شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه. به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌بیستم که هاوار ده‌که‌ن بیرمه‌که‌نه‌وه! سیستمێک ده‌ڵێ: بیرمه‌که‌نه‌وه! ئه‌زموون بکه‌ن. به‌رێوه‌به‌ری ماڵی ده‌ڵێ: بیرمه‌که‌نه‌وه! پوڵ کۆکه‌نه‌وه! که‌شیش ده‌ڵێ: ئه‌قڵ به‌کار مه‌هێنن! ئیمان بێنن! (ته‌نیا سه‌روه‌رێک[6] له جیهان دایه که ده‌ڵێ به ویستی خۆتان به قووڵی و به فراوانی بیربکه‌نه‌وه، به‌ڵام گوێ له ده‌ستووره‌کان بگرن!)
هه‌موو ئه‌م شتانه ئازادی به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام کام ئاسته‌نگ رێگای رۆشنگه‌ری ده‌گرێت؟ یان کام هۆکار نه هه‌ر ئاسته‌نگ نییه، به‌ڵکوو رۆشنگه‌ری سه‌رده‌خات؟ ده‌کرێ به‌مجۆره وڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه: ده‌بێ هه‌رده‌م “رۆڵی گشتی ئه‌قڵ” مان ئازاد بێ، ئه‌مه تاقه ئامێرێکه که ده‌توانێ مرۆڤ به روشنبینی بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام رۆڵی تایبه‌تی[7] ئه‌قڵ ره‌نگه به‌رته‌سک و سنورداربێت، ئه‌مه‌ش له‌ئاست گه‌شه‌ی رۆشنگه‌ری دژواری تایبه‌ت دروست ناکات. مه‌به‌ستم له”ده‌وری ئه‌قڵ بۆ نرخاندنی پرسه گشتیه‌کان” ئه‌وه‌یه که که‌سێک وه‌ک که‌سێکی “زانستخواز”[8] له‌ئاست گرووپی خوێنه‌رانی ئه‌قڵی خۆی به‌کاردێنێ و مه‌به‌ستم له رۆڵی تایبه‌تی ئه‌و رۆڵه‌یه که که‌سێک ده‌توانێ وه‌ک به‌رپرسێکی ئیداری یان مه‌ده‌نی دیاریکراو ئه‌قڵی خۆی به‌کاربێنێ.
به‌ڵام له هه‌ندێ پرسدا که بۆ ژیانی گشتی سودمه‌ندن، مکانیزمێکی تایبه‌ت پێویسته، که به‌پێی ئه‌و ده‌بێ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ [به بێ نواندنی ئیراده‌ی خۆیان] مێتۆدێکی په‌سیڤ یان هه‌بێ، تا حکومه‌ت بتوانێ به یارمه‌تی هاوئاهه‌نگی وشیارانه، ئه‌وان به‌ره‌و ئامانجی گشتی رێنوێنی بکات، یان لانیکه‌م نه‌هێڵێ له‌مپه‌رێک بۆ ئه‌و ئامانجه سازبکه‌ن. له وه‌ها دۆخێک‌دا ئیدی به‌کارهێنانی ئه‌قڵ پێویست نییه به‌ڵکو مرۆڤ ده‌بێ ته‌سلیم بێت. به‌ڵام کاتێ که ئه‌م که‌سه، که پاژێکه له پێکهاته‌ی ئه‌و سیستمه، خۆی به ئه‌ندامێک له کۆمه‌ڵ بزانێ ــ یان ته‌نان ئه‌ندامێک له کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی جیهانی ــ ئه‌وجار ده‌توانێ وه‌ک زانستخوازێک که به‌رهه‌مه‌کان بۆ کۆمه‌ڵێکی راسته‌قینه ده‌نووسێ، ئه‌قڵی خۆی به‌کاربێنێ و ئه‌و کارانه‌ش راپه‌ڕێنێ که وه‌ک که‌سێکی په‌سیڤ پێیان سپاردووه. که‌وابوو، ئه‌گه‌ر که‌سێکی میلیتان که ده‌ستورێک له سه‌رۆک وه‌رده‌گرێت، له کاتی خزمه‌ت دا راشکاوانه له‌مه‌ڕ ئاکام و سودمه‌ندی ئه‌و ده‌ستوره باس و شیکاری بکات، کارێکی پڕخه‌سار ده‌کات. ئه‌و ده‌بێ ته‌سلیمی ده‌ستوره‌کان بێت. به‌ڵام ناکرێ وه‌ک که‌سێکی زانستخواز له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی جه‌نگ و میلیتاریزم قسه بکات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باسی بکات تا ئه‌وان داوه‌ری له‌سه‌ر بکه‌ن.
هیچ شارومه‌ندێک ناتوانێ له‌ئاست سیستمی ماڵیات سه‌رپێچی بکات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ئاست ماڵیات دان ره‌خنه و ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێ، ئه‌گه‌ر دانی ماڵیات بۆ ئه‌و پێویست بێت، کارێکی ناشیاو ده‌کاو ده‌بێ سزا بدرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م که‌سه وه‌ک که‌سێکی زانستخواز، راشکاوانه ره‌خنه له ناله‌باری و سته‌مکاری ئه‌م ماڵیاته بگرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌رکی شارومه‌ندی نه‌جوڵاوه‌ته‌وه. وه‌ک چون مه‌لایه‌ک ده‌بێ له‌گه‌ڵ فه‌قێکان و ئیمانداران به‌پێی “بنه‌ماکانی مه‌زهه‌ب” قسه بکات، چونکه سه‌ره‌تا ئه‌م مه‌رجه‌ی قه‌بوڵ کردووه. به‌ڵام وه‌ک که‌سێکی زانستخواز ته‌واو ئازاده و ته‌نانه‌ت ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندێشه‌ی نیازپاکانه و شیاوی خۆی له‌مه‌ڕ که‌موکورتی ئه‌و پره‌نسیپانه باس بکات و ئه‌گه‌ر پێشنیارێکی بۆ باشکردنی ئه‌و مه‌زهه‌ب و کلیسایه هه‌یه، به خه‌ڵک بیڵێت، ئه‌مه کارێکی شیاو و ره‌وایه. چونکه ئه‌و شته‌ی که ئه‌و به‌پێی پیشه و وه‌ک کارگێڕی کلیسا فێری خه‌ڵکی ده‌کات، خۆی به‌شێوه‌ی ئازادی و دڵخواز هه‌ڵینه‌بژاردووه، به‌ڵکوو ئه‌ویان دیاری کردووه تا ئه‌و شتانه به خه‌ڵک بڵێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ: کلیسای ئێمه شێوه‌ی په‌روه‌رده‌ی به فڵان شێوه‌یه و بنه‌ماکانی ئه‌مه‌یه. پاشان سودمه‌ندی پراتیکی ده‌رسه‌کانی کلیسا بۆ فێرخوازان باس ده‌کات، چونکه ره‌نگه ئه‌م ده‌رسانه راستیه‌کیان تێدابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رسانه شتێکیان تێدابێت که له‌گه‌ڵ بیروبڕوای ئه‌و ناکۆک بن ئیتر ناتوانێ له‌رووی ویژدانه‌وه درێژه به‌کار بدات و ده‌بێ ده‌ست له کاره‌که‌ی هه‌ڵگرێت.
به‌مجۆره به‌کارهێنانی ئه‌قڵ بۆ مامۆستایه‌کی به‌رپرس له‌ئاست گرووپی ئیمانداران کارێکی تایبه‌تیه، چونکه وه‌ها کۆبونه‌وه‌یه‌ک سه‌ره‌ڕای به‌رفراوانی، کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و کلیسایهیه که به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی کلیسا ئیتر مامۆستا وه‌ک که‌سێکی که‌شیش ئازاد نییه و نابێ ئازاد بێت، به‌ڵکوو که‌سێکه که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کلیساوه به‌کار گیراوه تا ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و وه‌ک که‌سێکی زانستخواز به نوسراوه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و له‌گه‌ڵ جیهان ده‌دوێ و، وه‌ک مه‌لایه‌ک که ئه‌قڵی خۆی له پرسه گشتیه‌کاندا به‌کاردێنێ، له به‌کارهێنانی ئه‌قڵی دا ئازادی بێسنوری هه‌یه و ده‌توانێ به‌ناوی خۆیه‌وه ئازادانه قسه‌بکات. چونکه ئه‌م خاڵه که ده‌بێ سه‌رپه‌رشتانی خه‌ڵک خۆیان که‌سانی پێنه‌گیشتوو بن قسه‌یه‌کی دور له ئه‌قڵه و په‌ره به نائه‌قڵانیه‌ت ده‌دات.
به‌ڵام ئایا ناکرێ گرووپێک له که‌شیشان بۆ نموونه کۆمه‌ڵێکی کلیسایی یان کلاسیس[9] ی پله‌به‌رز، ئه‌م مافه‌ی هه‌بێت تا له‌نێو خۆیان دا له‌مه‌ڕ هه‌ندێ بنه‌مای نه‌گۆڕێ مه‌زهه‌بی پێکه‌وه سوێند بخۆن به‌مجۆره به‌شێوه‌ی دایمی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئه‌ندامان و له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه هه‌موو خه‌ڵک بکه‌ن؟ من ده‌ڵێم نا، وه‌ها شتێک ئیمکانی نییه. په‌یمانێک که بۆ هه‌میشه رێگه‌ی گه‌یشتنی ره‌گه‌زی مرۆڤ به رۆشنگه‌ری ببه‌ستێ، کارێکی پووچ و بێهوده‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رزترین ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجومه‌نی قانوون دانان و شکۆمه‌ندترین په‌یمانی ئاشتی په‌سه‌ندیان کردبێت. هیچ سه‌رده‌مێک ناتوانێ سوێند له‌سه‌ر یاسایه‌ک بخوات تا سه‌رده‌می دواتر یه‌خسیر بکات، به‌جۆرێک که قه‌ت نه‌توانێ ده‌رک و تێگه‌یشتنی خۆی گه‌شه پێ‌بدا و هه‌ڵه‌کان بسڕێته‌وه و به گشتی شاڕێی رۆشنگه‌ری بگرێته‌به‌ر.
وه‌ها کارێک جنایهتێکه له دژی سروشتی مرۆڤ که له سه‌ره‌تاوه پێشکه‌وتن به شاڕیی رۆشنگه‌ری دا، وه‌ک ئامانج و ئاکامی ئه‌و دانراوه و به‌ره‌کانی داهاتووه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه ئه‌م جۆره بڕیارانه به سه‌ره‌ڕۆیانه و ناڕه‌وا بزانن و به‌ته‌واوی تووڕی بده‌ن. پێوه‌ری نرخاندنی یاسا و رێساکان بۆ خه‌ڵک ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م خه‌ڵکه خۆیان ئه‌م یاسایه‌یان داناوه یان نا؟ به‌ڵام ده‌کرێ بۆ سه‌رده‌مێکی کورت و دیاریکراو تا پێکهاتنی یاسایه‌کی باشتر، یاسای پێشوو هه‌بێت، تا نه‌زم و ئاسایش بۆ شارۆمه‌ندان و به‌تایبه‌ت که‌شیشان فه‌راهه‌م بکات بۆوه‌ی ئازاد بن وه‌ک زانستخواز راشکاوانه، به نوسراوه‌کانیان رای خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌ڵه و کهموکۆرتی یاسا و سیستمی ئێستا به‌یان بکه‌ن، له کاتێکدا که “نه‌زمی باو” هه‌روا سه‌قامگیره ده‌بێ بیروڕای جیاواز له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی بارودۆخ ئه‌وه‌نده تاقی بکرێنه‌وه که بکرێ به روانگه‌یه‌کی هاوبه‌ش (به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان) بگه‌ین، پاشان به‌پێی ئه‌م روانگه هاوبه‌شه پێشنیار به شا بکرێت تا داکۆکی له‌و کهشیشانه بکات که له‌مه‌ڕ گۆڕینی سیستمی مه‌زهه‌بی ئێستا روانگه‌یه‌کی دروستتریان هه‌یه و به هاوده‌نگی گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها نابنه له‌مپه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی که هێشتا پێڕه‌وی له یاسای کۆن ده‌که‌ن.
به‌ڵام هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر یاسایه‌کی مه‌زهه‌بی نه‌گۆڕ که که‌س نه‌توانێ لێی به‌گومان بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ها په‌یمانێک ته‌نیا تایبه‌ت به سه‌رده‌می ژیانی مرۆڤێکه‌وه هه‌بێت، به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه. چونکه به‌درێژایی سه‌رده‌مێک پێش به گه‌شه و پشکوتنی مرۆڤ ده‌گرێ و به‌ره‌کانی داهاتووش توشی خه‌سار ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت مرۆڤ ده‌توانێ رۆشنبینی خۆی له‌مه‌ڕ پرسه‌کان دوا بخات، به‌ڵام چاوپۆشی له رۆشنگه‌ری بۆ خۆی و به‌تایبه‌ت بۆ به‌ره‌کانی داهاتوو، وه‌ک پێشێلکردنی مافی پیرۆزی مرۆڤایه‌تی حساب ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان نییه یاسایه‌ک بۆ خۆیان دابڕێژن، پادشاش وه‌ها مافێکی نییه. چونکه پرستیژی یاسای پاشا له‌م راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ئیراده‌ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ دابێ و خۆی هێمای یه‌کێتی جه‌ماوه‌ر بێت. ئه‌گه‌ر پادشا ته‌نیا بۆ ئه‌وه تێ‌بکۆشێ که ئه‌و رێفورمهی به‌رێوه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌زمی مه‌ده‌نی سازگار بێت، ده‌توانێ پێڕه‌وانی خۆی ئازاد بکات تا ئه‌و شته‌ی بۆ رزگاری خۆیان به چاکی ده‌زانن، ئه‌نجامی بده‌ن. ئیدی کارێک له ئه‌ستۆی ئه‌و نییه مه‌گه‌ر پێش‌گرتن له‌و که‌سانه که به رووهێنان بۆ توندوتیژی پێش به تێگه‌یشتن و وشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌گرن. ئه‌گه‌ر مه‌قامی باڵای سه‌لته‌نه‌ت نوسراوه‌ی پێڕه‌وانی خۆی که بۆ گه‌یشتن به ڕای هاوبه‌ش پێکه‌وه مشت‌ومڕ ده‌که‌ن بخاته ژێر چاودێری ده‌وڵه‌ت، تووشی زیان ده‌بێت. چونکه کاتێ بیه‌وێ ئه‌م کاره بکات، ره‌نگه سه‌رزه‌نشتی بکه‌ن که: “رۆشنگه‌ران یاسا له قه‌یسه‌ر وه‌رناگرن”[10]- یان ره‌نگه زیاتر کاتێ هانا بۆ وه‌ها کونترۆڵێک ببات ده‌سه‌ڵاتی باڵای خۆی نزم و په‌ست بکات که به‌پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وانی دیکه، داکۆکی له دیسپۆتیزمی مه‌عنه‌وی دیکتاتۆران بکات.
ئێستا ئه‌گه‌ر بپرسن ئایا به سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری گه‌یشتووین؟ ده‌ڵێم نا. به‌ڵام له سه‌ره‌تای رۆشنگه‌ری داین. له‌م دۆخه‌دا هه‌موو خه‌ڵک ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان نییه و ناشکرێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێ بدرێت که له پرسه دینیه‌کان دا به‌بێ رێنوێنی ئه‌ویدی به دڵنیاییه‌وه ئه‌قڵی خۆیان به‌کاربێنن. له‌م بابه‌ته‌وه هێشتا ئاسته‌نگ زۆره. به‌ڵام چه‌ندین هێمای رۆشنمان له‌به‌ر ده‌ست دایه که هه‌ر ئێستا له‌ئاست جه‌ماوه‌ر زۆر ده‌رفه‌ت هه‌موار ده‌بێت تا خه‌ڵک بتوانن ئازادانه بچنه پێش و له‌مپه‌ره‌کانی رۆشنگه‌ری گشتی و پێنهگیشتوویی به‌شێنه‌ی بسڕنه‌وه. که‌وابوو، سه‌رده‌می ئێمه سه‌رده‌می سه‌ره‌تای رۆشنگه‌ری یان [به وته‌یه‌کی رۆشنتر] سه‌ده‌ی فریدریکه[11].
شالیارێک که به ئاسانی ده‌ڵێ: من مافی ئه‌وه‌م نییه که خه‌ڵک ناچار بکه‌م کار و ئه‌رکی مه‌زهه‌بی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵکوو خه‌ڵک له‌و پرسانه‌دا ئازادن، پادشایه‌ک که ناوی به‌رزی خاوه‌ن تولێرانس له خۆی نانێت و ئه‌و شته ره‌ت ده‌کاته‌وه، به راستی پادشایه‌کی روشنبینه و شایانی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی جیهان و به‌ره‌کانی داهاتوو به‌مجۆره ستایشی بکه‌ن که ره‌گه‌زی مرۆڤی ــ لانیکه‌م له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا ــ له کۆیله‌تی ده‌روونی رزگار کردووه و ئازادی به هه‌موان داوه تا له هه‌موو پرسێکی ویژدانی دا ئه‌قڵیان بکه‌ن به سه‌رپشک.
له سه‌رده‌می وه‌ها میرێک دایه که ئاییندارانی پله‌به‌رز ده‌رفه‌تیان پێدراوه تا وه‌ک زانستخواز به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی پیشه‌ییان خه‌وشدار ببێت، به ئازادی و به ئاشکرا له هه‌موو شوێنێک روانگه‌ی خۆیان که له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دین ناکۆکه، بۆ هه‌موو خه‌ڵکی دنیا باس بکه‌ن، تا به پێوه‌ری ره‌خنه بنرخێندرێن. له پێش که‌شیشان دا ئه‌م مافه به که‌سانێک دراوه که ئه‌رکی پیشه‌یی ده‌ست و پێیان نابه‌ستێ. ئه‌م رۆحه‌ی ئازادی هه‌رێمی ده‌ره‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ش که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێکی ناکارامه دایه. چونکه له‌به‌رچاوی وه‌ها ده‌وڵه‌تێک نمونه‌یه‌کی رۆشن ئاراسته ده‌کرێ که ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌بێت هیچ نیگه‌رانیه‌ک هه‌ڕه‌شه له تێکدانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌زمی گشتی ناکات. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان به ئه‌نقه‌ست ناچار نه‌کرین له بێ ئه‌قڵی دا بمێننه‌وه، به‌شێنه‌یی ئاقڵ و وشیار ده‌بنه‌وه.
من له‌مه‌ڕ رۆشنگه‌ری، زیاتر له هه‌ر شتی، گرنگیم به”ده‌ربازبوونی مرۆڤ له پێنهگهیشتوویی و لاوازی ئه‌قڵی خۆی له بواری پرسه دینیه‌کان دا” داوه، چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه له بواره‌کانی دیکه، وه‌ک بواری زانست و هونه‌ر، نایانه‌وێ که رۆڵی سه‌رپه‌رشت بگێڕن، هه‌روه‌ها پێنهگهیشتوویی له بواری دینی دا له هه‌ر جۆره پێنهگهیشتوویی دیکه زهبوونهنانهتر و پرخهسارتره. به‌ڵام مێتۆدی ئه‌ندێشه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تێک که له بواری دینی دا رۆشنگه‌ری په‌ره پێده‌دات له هه‌موو ئه‌م شتانه سه‌رتر ده‌چێ و به باشی ده‌زانێ که ته‌نانه‌ت له بواری یاسادانانیش دا ده‌رفه‌ت به پێڕه‌وانی خۆی بدات که به ئه‌قڵی خۆیان له پرسه گشتییه‌کان بکۆڵنه‌وه و له‌مه‌ڕ مێتودی باشتری یاسادانان، ته‌نانه‌ت نرخاندنی راستگۆیانه‌ی یاساکانی سه‌رده‌م، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دنیا هاوفکری بکه‌ن، مه‌ترسییه‌کی نییه. نمونه‌ی ده‌گمه‌ن و شایانی ستایشی وه‌ها پادشایه‌ک، پاشای خۆمانه که له‌م پرسه‌دا پیشه‌نگی هه‌موو پاشاکانه.
به‌ڵام ته‌نیا که‌سێک ده‌توانێ بڵێ: ئه‌قڵتان به‌کاربێنن! به ویستی خۆتان به قووڵی و به فراوانی بیربکه‌نه‌وه، به‌ڵام گوێ له ده‌ستووره‌کان بگرن! – ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی کۆماری ئازادیش ناوێرێ وه‌ها شتێک بڵێت ــ مه‌گه‌ر خۆی رۆشنبین بێ و له تارماییه‌کان نه‌ترسێ و هاوکات بۆ پاراستنی نه‌زمی گشتی ئه‌رته‌شێکی رێکخراو و بێ ئه‌ژماری هه‌بێت.
لێره‌دا پرسه‌کانی مرۆڤ ره‌وتێکی نائاسایی و چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌گرێته خۆی که ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یر بکرێ هه‌مو شتێکی له ناکۆکی دایه.
واده‌نوێنێ که ئاستێکی زیاتری ئازادی مه‌ده‌نی بۆ ئازادی رۆحی خه‌ڵک ــ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که سنورێکی نه‌گۆڕ بۆیان دیاری ده‌کات ـ سودمه‌ند بێت و ئاستێکی که‌متر، وه‌ها فه‌زایه‌کیان بۆ بخولقێنێ که هه‌موو تواناکانیان بپشکوێن.
پاشان کاتێ که سروشت ئه‌و تۆخمهی که له‌ژێر ئه‌م پێسته سه‌خته [= له په‌نای ئه‌رته‌شی رێکخراو و بێ ئه‌ژماری پارێزه‌ری نه‌زمی گشتی] به میره‌بانی په‌روه‌رده ده‌کات، یانێ هۆگری و ویستی ده‌روونی مرۆڤ به ئه‌ندێشه‌ی ئازاد سه‌مه‌ردار بکاو بیپشکوێنێ، ئه‌مه خۆیی به‌شێنه‌یی له‌سه‌ر شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک کاریگه‌ری ده‌بێ (له ئاکامدا خه‌ڵک به‌رده‌وام بۆ رۆشتن به‌ره‌و ئازادی تواناتر ده‌بن) سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تیش کاریگه‌ر ده‌بێ که ئیتر به‌و ئاکامه ده‌گات، که له‌گه‌ڵ مرۆڤ، که ئێستا له ماشێن[12] سه‌رتره، به‌جۆرێک مامه‌ڵه بکات که شایانی مرۆڤ بێت.
سه‌رچاوه:
روشن نگری چیست؟، ترجمه سیروس ارین پور، نشر اگه، تهران 1377، ص‌ص 15-27.
Immnuel Kant: was istAufklarung? Aufsatzezur Geschichte und philosophie. Hrsg. Und eingel. Von JurgenZehbe. Gottingen 1967.
[1] . (naturalitermajornnes) یانی لە رووی جەستەیییەوە مەزن و پێگەیشتوون بەڵام لە رووی فکرییەوە مناڵ و پێنەگەیشتوون. [2] . (Gangelwagen)شتێک لە چەشنی رەوڕەوە کە مناڵان لەودا فێری رێگە رۆشتن دەبن. [3]. (publikuum) لەئاست (individuum)، بە مانای گرووپێک لە مرۆڤەکان لە هەرێم یان وڵاتێک دا. یوهان کریستۆف ئادلۆنگ ئەم چەمکەی ئاوا پێناسە کردووە: 1) ئاپۆرەی ئەو کەسانەی کە لە شوێنێکی گشتی دا کۆبوونەتەوە، 2) هەموو خوێنەرانی نووسەرێک، 3) هەموو هاوچەرخان کە لەگەڵ ئێمە دەژین. [4].(selbstdenkend) یەکێ لە چەمکە گرنگەکانی ئەم وتارەی کانتە. مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە یاسا و رێساکان کە پێشتر دانراون پێڕەوی ناکەن و بە بەکارهێنانی ئەقڵی خۆیان و بە “خۆئەندێشی” کە ئاکامی زاتی مرۆڤە، لە پرسەکانی جیهان دا رۆشنگەری دەست پێدەکەن. [5]. Der offentlichegebrrauch seiner vernunft، (یانی جۆرێک رۆڵی ئەقڵ کە مرۆڤێک “وەک خۆی” و وەک زانستخوازێک لە بەرانبەر گرووپی خوێنەرانی بەکاری دێنێ). [6]. مەبەست فریدریکی مەزن ئەمپراتۆری پرۆسە. [7].Privatgebrauch (یانی جۆرێک رۆڵی ئەقڵ کە کەسێک وەک بەرپرسێک – بۆ نموونە وەک ئەفسەر کارمەند یان کەشیش – بەکاری دێنێ). [8] .Gelehrter [9]. (klassis) ئەنجومەنی کلیسا لە هۆڵەندا کە دەتوانێ لە بواری مەزهەبی دا یاسا دابنێت. [10]. Caesar non est supra Grammaticos. [11]. ئاماژە بەوە دەکات کە رۆشنگەری لە سەردەمی دەسەڵاتی فریدریکی مەزن دا پەری سەندووە. [12]. ئاماژە بە ژولین دولامتری (51-1709) و بەرهەمەکەی بەناوی مرۆڤ – ماشێن (Lhomme-machin) دەکات.AD:Rabar