مێژووی په‌رستاری
پاوڵ داڤیس
وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه – محمد نوری مه‌جید
له یۆنان، پێش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ،كه‌سی نه‌خۆش سه‌ردانی په‌رستگاكانیان ده‌كرد،پیاوان و ژنان له‌وێ چاودێریان ده‌كرد.هیچ ئامرازێكی چاره‌سه‌ری پزیشكی نوێیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو،گوڵیان به كارده‌هێنا بۆ دروستكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.هه‌روه‌ها یۆنانیه‌كان ده‌یانزانی كه خواردن و ژه‌می باش و هه‌روه‌ها پشویه‌كی گونجاو به‌شێكی گرنگه له چاودێری ته‌ندروستی.پیاوێك به‌ناوی -هیپۆكراتیس-كه له یۆنان ده‌ژیا له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زاین به‌یه‌كه‌م كه‌س دادنرێت له جیهاندا له‌كاری په‌رستاری كه بایه‌خی زۆری به هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌دا .
ئاین (تێۆلۆژی) هه‌میشه رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له مێژووی په‌رستاریدا ، له روی چاودێریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێنكه‌وته‌ی ئاینی مه‌سیح بوون.كاتێك ئیمپراتۆری رۆمانیا له‌سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زاین بوو به شوێنكه‌وته‌ی ئاینی مه‌سیح بریاریدا هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان ببێت به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كریستیانی مه‌سیحی .بونیادنانی یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیحی له‌جیهاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ساڵی -370-پێش زاین ، له‌شاری (كاپادۆسیا)كه ئێستاكه به‌شێكه له توركیا .ئه‌و په‌رستارانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌دا ده‌مانه‌وه یارمه‌تیان پێشكه‌شی كه‌سانی نه‌خۆش ، هه‌ژار، به ساڵاچوانیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تریان له وڵاتانی ئه‌وروپادا دامه‌زراند ، له‌فه‌ره‌نسا دوو نه‌خۆشخانه‌یان دامه‌زراند به‌ناوه‌كانی (هۆتیل-دیو دو لیۆن) له ساڵی 542، وه هه‌روه‌ها(هۆتیل-دیو دو پاریس) له ساڵی 660 . له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا، مه‌سیحیه‌كان و موسڵمانه‌كان چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تریان دروست كرد.له‌سه‌ده‌ی دوازده دا موسڵمانه‌كان له شاره‌كانی به‌غدا و دیمه‌شق و كۆردۆبا له اسپانیا نه‌خۆشخانه‌یان دامه‌زراند ، ئه‌م نه‌خۆشخانانه جیاوازبوون له‌م نه‌خۆشخانانه‌ی كه له ئێستادا هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان پێشكه‌ش به هه‌مو كه‌سێك ده‌كرد بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئاین و شار‌و شوێنی نیشته‌جێ بونیان.
جه‌نگه‌كانیش رۆڵی خۆیان هه‌بوو له مێژووی په‌رستاریدا . ئمپراتۆری رۆمانه‌كان له ساڵی -100-پ ز ،هه‌ستان به دروستكردنی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه بریندار ده‌بوون، ده‌یانویست سه‌ربازه‌كانیان به‌هێزوو ته‌ندروست بن و دوباره به‌ژداری جه‌نگ بكه‌ن .له‌سه‌ده‌ی -11-12 دا موسڵمانه‌كان و مه‌سیحیه‌كان كاتێك له جه‌نگدا بوون له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رست و ئه‌وروپا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان بنیاد نا بۆ چاودێریكردن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ربازه‌كانیان.په‌رستاره‌كان جه‌نگاوه‌ری پله به‌رز بوون، بۆ نمونه جه‌نگاوه‌رانی (ئێس تی-جۆن) نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان دامه‌زراند كه چاودێری نزیكه‌ی 2000 نه‌خۆشیان ده‌كرد له‌وێدا. له مرۆدا ئه‌و ناوه گۆراوه بۆ ده‌سته‌ی (رێكخراوی فریاگوزرای ئێس-تی جۆن)،كاری ئه‌م رێكخراوه پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ری پزیشكیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنێكدا كۆده‌بنه‌وه وه‌ك یاری تۆپی پێ هتد،،
فلۆرێنس نایتین -گێڵ، كه به كه‌سێكی گرنگ و ناودار داده‌نرێت له مێژووی په‌رستاریدا ،كه له ساڵی 1820 له ئیتالیا له دایك بووه ،كاتێك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گه‌شتیان ده‌كرد بۆ ئه‌وروپا به‌ڵام ئه‌و له _ئینگلاند_ده‌مایه‌وه ،و هه‌روه‌ها كاتێك ته‌مه‌نی 17-ساڵأن بوو بایه‌خێكی زۆری به بواری په‌رستاری ده‌دا ، سه‌ردانی كه‌سانی نه‌خۆشی له گونده‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرد،.ده‌یویست ببێت به په‌رستار به‌لأم دایك و باوكی رێگر بوون ،چونكه ئه‌وان ده‌یانگوت كاری په‌رستاری كارێكی گونجاو نیه بۆ ئافره‌تێكی گه‌نج له خێزانێكی ناوداردا.
له ساڵی 1854- جه‌نگی سارد به‌رپا بوو له نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و توركیا دژی روسیا.ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه تایبه‌ت بوو به سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له بارودۆخێكی خراپ‌دا بوو.(فلۆرێنس نایتین گێڵ)ویستی یارمه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه بدات . هاورێ له‌گه‌ڵ 38 په‌رستاردا رۆشتن بۆ استانبول ،له سه‌ره‌تادا دكتۆره‌كان رێگریان ده‌كرد له‌وه‌ی كه هیچ په‌رستارێك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بێت ، به‌ڵام كاتێك كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی بریندار گه‌یه‌ندرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ، له‌وكاته‌دا هه‌مویان پێكه‌وه كاریان كرد بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌و بریندارانه ، وه له‌وه به‌دواوه كاری په‌رستاری ببوه پیشه‌یه‌كی به‌سود.
زۆر به‌زوی ناوبانگ و كاره‌كانی (فلۆرێنس نیایتین گێڵ) له به‌رتانیا بڵاو بویه‌وه.
خه‌ڵكی هاریكاری داراییان پێشكه‌ش كرد تاكو قوتابخانه‌یك بۆ په‌رستاران دامه‌زرێنێ له به‌ریتانیا .
له ساڵی (1856) ده‌ستی كرد به دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی خۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی _ئێس تی -تۆماس_له له‌نده‌ن .بۆ ماوه‌ی ساڵێك په‌رستاران له‌م خۆیندنگایهدا چه‌ند وانه‌یه‌كیان ده‌خوێند ،به‌ڵام زۆربه‌ی كات له نه‌خۆشخانه بوون بۆ چاودێریكردنی نه‌خۆشه‌كان ، ناوبراو چه‌ند په‌رتوكێكی نوسیوه و له هه‌مویان گرنگتر (چه‌ند تێبینیه‌ك له باره‌ی په‌رستاریه‌وه ) له‌م كتێبه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته به‌ر باس كه چۆن ببین به په‌رستارێكی سه‌ركه‌وتوو.هه‌روه‌ها ئه‌وش خراوه‌ته روو كه ژوور‌و جیگه‌ی پاك هۆكارێكی تری چاودێری ته‌ندروستین، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو كه ویستویه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ربخات كه په‌رستاری كارێكی گرنگه بۆ ئافره‌تان بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هیچ دۆخ و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی .
ماری سیاكۆل ئافره‌تێكی تری بواری مێژووی په‌رستاریه كه له ساڵی (1805)له جامایكا له دایك بووه ،به‌هه‌مانشێوه‌ی (فلۆرینس نایتین گێل) ،به‌ژدار بووه له پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی سه‌ربازه برینداره‌كانی جه‌نگی سارد. به‌هۆی ناوداریه‌وه ناوی لێنرابو ( دایه ماری).به‌ڵام به‌شێك نه‌بوو له‌و (38)په‌رستاره‌ی كه له‌گه‌ڵ (فلۆرێنس نایتین گێڵ) رۆیشتن بۆ استهنبوڵ . وه هه‌روه‌ها كه‌سێكی ناودار نه بوو له بریتانیا ، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو بێت به پێچه‌وانه‌ی فلۆرێنس ه‌وه له‌خانه‌واده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناودار نه‌بووه . كاتێك گه‌رایه‌وه بۆ -ئینگلاند- كتێبێكی ده‌رباره‌ی ژیانی خۆیه‌وه نووسی .