Home / مێژووى جیهان / پانۆرامای تاوانەکانی سەدام حوسین

پانۆرامای تاوانەکانی سەدام حوسین

پانۆرامای تاوانەکانی سەدام حوسین

1488037319670

گەر بمانەوێت پێدا چوونەوەیەک بە مێژووی پڕ چەرمەسەری

گەلی کورد و کوردستان دا بکەین شاهیدی دەیان کارەسات و

مەرگەسات دەبین کە حکومەتی یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بە سەریان دا هێناوین، بەلام ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا تەنها ئاماژەیەکی زۆر خێرا بەو کارەساتە جینۆسایدانە

دەدەین کە رژێمی بەعسی عێراق لە ماوەی 35 سال حوکمی  دیکتاتوری لە کۆتایەکانی سەدەی بیستەم دەر هەق بە گەلی

کوردستان بە گشتی لە کوردستانی عێراق پیادەی کردون و

ئەنجامی داون.

1- فەیلییەکان له سالی 1980 لە سال یادی دامەزراندنی حزبی بەعس دەزگا سەرکوتکەرەکەی بەعس لە کاتی کۆ کردنەوەی ژمارەیەک لە بازرگانەکانی عێراق زۆربەی بازرگانەکانی کوردی فەیلی راپێچی زیندانەکانی کردو دواتر

دەستی بە سەر هەمو سەروەت و سامانیاندا گرت و رەوانەی

سەر سنوری ئیرانی کردن ئەوانیش مەجبور بوون ژیانی پڕ چەرمەسەری ئاوارەیی قەبوڵ بکەن.

2- بارزانییەکان: ناوچەی بارزان و بارزانیەکان لە دێر زمانەوە

لە لایەن حکومەت یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تووشی لە

ناو بردن و قڕ کردن بوونەتەوە بەلام لێرەدا مەبەستمان سەردەمی دیکتاتوریەتی سەدام و دار و دەستەکەیەتی لە دوای بەیاننامەی 11 ئاداری سالی 1970 کۆچی زۆرملی و بە کومەلی بارزانیەکان دەگرێتەوە بۆ رێکەوتننامەکەی شوومی

جزائیر و دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول لە گەل سەدان خێزانی کورد پەروەری دی بۆ ناوچە سنورییەکانی وڵاتی

ئیران کە پاش ئەم کارەساتە ئەو خێزانانەی کە لە کوردستان

مابوونەوە بە زۆرملی بە لۆری و ئیڤا کە خەڵکی نزیکەی 150

گوندی ناوچەی بارزان بوون بە سەدان ئافرەت و منداڵ و پیر و پەککەوتە بۆ ناوەراست خواروی عێراق راگوێزران کە بە هۆی وەزعی نالەباری ژیانیان و نەگونجانیان لە گەڵ سرشتی

ئەم ناوچانە رۆژانە چەندین کەسیان لێ دەمرد، پاش ماوەیەک رژێم کەوتە دانانی نەخشەو پلانێکی تر ئەویش لە

رێگای رێگە پێدانیان بۆ گەرانەوە بۆ کوردستان بە مەرجێک

نەگەرێنەوە بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان دواتر لە چەند

کۆمەڵگایەکی زۆرەملی لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ کران ئەویش بۆ مردنی لە سەر خۆ و تێکدانی باری کەسایەتیان، بۆ ماوەی 3 سال لە ژێر چاودێری دەزگاکانی ئەمن و ئیستخباراتدا بوون و لە بارودۆخێکی ناهەموار ژیانیان دەگوزهراند، ئەم جارە بە بیانووی شەری حاجی عۆمەران گەردەمەند ی ئیران و عێراق تێوەگلانی پارتی لەم

شەرە وەک تۆلە ساندنەوە ئەو بوو لە کۆتاییەکانی تەمووز

سەرەتای ئابی ساڵی 1983 دا لە سەر داوای بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی دکتور فازل البراک هێزێکی گەورە و بە شێوەیەکی زۆر نهێنی پێکهێنرا کە پێک هاتبوون لە ئەفسەر و

کارمەندەکانی سەر بە فەرمانگەی ئەمنی هەولێر بنکەی فەرمانگەی ئەمنی حوکمی زاتی فەوجەکانی تەواوی بە فەرمانبەرایەتی لیوا عبدلمحسن خلیل و لیوا خیری داود جل میران پلانێکیان بۆ دانراو ئەم هێزانە لەو ناوچانە مانەوە کە

نزیک ئۆردگای بارزانیەکان بن لە هەمان کاتیشدا بە شێوەیەکی زۆر نهێنی لە لایەن هێزەکانی حەرەس جمهورییەوە ئەو ئۆردگایانە گەمارۆ دران پاشان هەستان بە

کۆکردنەوەی بارزانیەکان بە دوو قۆۆناغ.

قۆناغی یەکەم…31/7/1983 کۆ کرنەوەی بارزانیەکانی دانیشتووی ئەم کۆمەڵگانەی لای خوارەوە.

ئۆردوگای قدس……ئۆردوگای قادسیە.

دووەم: 10/8/1983 کۆ کردنەوەی بارزانیەکانی دانیشتووی ئەم کۆمەڵگانەی لای خوارەوە:

ئۆردوگای حەریر کە سەر بە قەزای شەقڵاوەیە

ئۆردوگای دیانا سەر بە اوچەی ڕەواندز

ئۆردوگای بەحرکە سەر بە پارێزگای هەولێر

ئۆردوگای لادیکانی مێرگە سوور

دوای دەستکرا بە گرتنی هەموو ئەو پیاو و کورە بارزانییانەی کە تەمەنییان لە 15 پازدە ساڵ بەرهو ژور بوون، ئەوەی شایانی باسە کۆکردنەوە دەست بەسەرداگرتن گرتنی بارزانییەکان لە ژێر چاودێری رائید ڕائید یاسین دا بووە.

پاش گرتنییان گواسترانەوە بۆ خوارووی عێراق رەوانەی پارێزگای المسنی کراون لە ئۆردوگاکانی  ابو الجد اللیە دا

دەستبەسەربوون ئەم شوێنەش بە 45 کم له سنووری سعودییەوە دوورە لە ناوچەیەکی بیابانی لماوی دوورە

خەڵکە و نزیکی هەردوو ئۆردوگای عادن، شیحیاتەکە لە

ساڵی 1982 خەڵکی دجێل ی تێدا حجز کرابوون،

دوای گەمارۆدانی ئۆردوگاکانیان دەستگیرکردن گواستنەوەیان بارزانییەکان لە سەرەتای مانگی ئابی 1983 داحوکمی ئیعدامییان لە سەر جێبەجێ کراو لە ناوچە جیاجیاکانی بیابانی بوصەیە شاردرانەتەوە،

ئەوەی زیاتر ئەم راستییانە دەسە لمینێت لە نووسراوێکی رەسمی بەڕێوەبەری ئەمنی عامەیە بە ژمارە 84 لە ڕێکەوتی

29/3/1989 کە ناردوویەتی بۆ سکرتێری سەرۆکایەتی کۆمار تێیدا تەئکید لەوە دەکاتەوە کە لە بەیانی ڕۆژی

31/7/1983 دا لە گەڵ هێزێکی سەربازی سەر بە حەره س

جمهوریدا کۆمەڵگەکانی …..قدس قادسیە قوشتەپە کە بۆ خێزانی بارزانییەکان دروست کرابوو گەمارۆ کراوە دەست

گیراوە بە سەر هەموو ئەو پیاوە بارزانییانەی تەمەنیان لە

15 پازدە ساڵ بەرەو ژوور بووە بە هۆی ترۆ مبێلی گەورەوە

گواسترانەتەوە بۆ بەغدا، بە هەمان شێوەش لە کۆمەڵگەکانی

حەریر، بارزانی شیروانی مزورییەکانی ئەم ناوچەیە بارزانییەکانی ئۆردوگای دیانا مێرگە سوور و بەحرکە دەستبە سەر کراون لە بەندیخانەی ابو غرێب تەسلیم بە هێزێک کراون کە لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی عامە

بە ڕێوەبەرایەتی ئەمنی بەغدا پێکهێنرابوون لە سەر فەرمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی عامە کێشە تاوانی جیاجیا بۆ 667 کەسیان ڕێکخراوە کێشەکانییان ڕەوانەی دادگای شۆرش

محکمە البورە کراوە لە وێ حوکمی ئیدامیان بە سەردا سەپێندراوە لە هەمان نووسراودا ئیعدامکردنیشیان بەڵگەنامەی مردنییان نەداوەتەوە بە خێزانەکانییان.

لە هەمان نووسراودا هاتووە کە بە سەدان خەڵکی حەریر گیراون لە بەر ئەوەی پەیوەندییان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە

هەبووە کێشە تاوانییان بۆ رێکخراوە حوکمی ئیعدامیان لە سەر جێبەجێ کراوە.

3- کەمپی زێوەی پەنابەرانی بێ پەنایی لە ڵایەن چەند فرۆکەیەکی ڕژێمی بەعسی سەدام لە سالی 1985 بۆمباران کرا بە درێژایی مێژوو نەتەوەی کورد غەرقی کارەساتەکان کراوە لە ڵایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە.

لە ماوەی هەشت ساڵی بە شەراتووی هەر دوو دەولەتی داگیرکەری کوردستانی دایک، شەری نێوان ڕژێمی دیکتاتوری

عێراقی ئەو کاتی بە ناو عۆربان و کۆماری ئیسلامی ئیران کەمپی زێوەی خوشک و برا پەنابەرانی بێ پەنایی کوردی

باشوری کوردستانی کردە ئارمانجی بۆمبارانی فروکە جەنگیەکانی ڕژێمی شۆفینیزمی عێراقی ئەو کات کە خەڵکێکی سڤیل و پەنابەر و ئاوارە و دەربەدەر و لێقەوماوی

بێ پەنای کە بە ناو پەناهندەی سیاسی لە ژێر چاودێری

ڕێخراوی سازمانی هیلاڵی ئەحمری ئیرانی سەر بە کۆمیساریای باڵای پەناهندەکانی یوئینی جیهانی تێدا پەنادرابوون، ڕژێمی خۆێن مێژ نەک بە روونی هەستی پێکرد

بوو هیچ شک و گۆمانی لانەبوو کە ئەو خەڵکانە خاوەن بیرو

باوەڕێکی ڕەوای هەر گێز نەگۆری کوردایەتی رسکاوەن و هەزمی ژێر دەستی دیکتاتوریەتی قەبوڵ ناکەن و دەست بەرداری دووزی ڕەوای گەلەکەیان نابن.

بۆیە دەست پارێزی لێ نەدەکردن و قەتلو عامی پیادە کردبو

بە سەدان شهید و بریندارو ماڵ وێرانی و ماڵ بەدەرکرانی بە سەردا سەپاندن و هەڵگێرو وەرگێری بە خەڵک و کەمپەکەی

زێوە دەکرد، ئەوەی نەیکردبو بۆی نەکراوە ، کەمپی زێوە ببووە قڕخانەی برا پەنابەرەکان ، بیجگە لە خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی مەڕگەوەرو

ترگەوەر و شنوو  ورمێ و دەوروبەری و بەشی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئیران کە جێگای رێزو پێزانین و تەقدیرن.

کەسیش وەک پێویست نقەی لێنەهات ئومێدەوارین ڵایەنی

پەیوەندیدار کیسەکەی بجۆلێنی و لە یاد نەکرێ بخرێتە لیستی کۆمەڵکۆژی و جینوساید ،

4- کیمیابارانی شێخ وسان و بالیسان: کیمیاباران کردنی ناوچەکانی کوردستان لە 15/4/1987 تا 27/1987 سەرگەلو و بن گەلو  جبل گوجار و ماوت و جافەران و سیرکو

بلی مەلەکان و هەلەدن یا خسمەر ک چرترینیان ناوچەکانی شێخ وسان و بالیسان بوو لە 16/4/1987 دوازدە 12 فرۆکەی رژێم بە خەستی ناوچەکەیان کیمیاباران کرد و پاش

چەند خولەکێک بە هەلیکۆپتەر سەربازانی بەسی ناوچەکەیان گەمارۆ دا بۆ ئەوەی بریندارەکانیش نەتوانن دەرباز بن کە تێیدا 134 کەس لە نێر و مێ لە گەورە و بچوک لە هەمان کاتدا شەهید بوون و 346 کەس بریندار بوون پاشان بریندارەکان پاش گاسترانەوە بۆ رانیە و هەولێر لە

ەخۆشخانەی هەولێر ژن و پیاوەکان لێک جیاکرانەوە و پیاوەکان کە ژمارەیان 82 کەس بوو بۆ سەربازگەی رشکینی

هەولێر گواستەوە هەر لە وێش زیندەبە چاڵ کران ژن و مندالەکانیش هەر بە زامداری لە نزیک خەلیفان فڕەدران،

پاش راپەرینە مەزنەکی گەلی کوردستان لە سالی 1991 بێ

سەروشوێنەکان کە ژمارەیان 66 کەس بوو لە گۆرێکی بە کۆمەل هەر لە ناو سەربازگەکە دۆزرانەوە ئەوانی تریش تاکو

ئێستا بێ سەروشوێنن، بریندارەکانی تریش تاکو ئێستا لە

ژیانێکی پڕ چەرمەسەری و ئازاردا دژین.

ئاشکرایە عێراق لە شەڕی هەشت ساڵەی لە گەڵ ئیراندا بە

ئەندازەیەکی زۆر چەکی کیمیایی بایلۆجی بەکار هێناوە و لە

ئەنجامیشدا دەیان هەزار کەس بوونە قوربانی سوتەمەنی

ئەو شەڕە ، لە ساڵی 1987 داو لە گەرمی شەڕی عێراق و

ئیراندا کردستان دوچاری دژوارترین باردۆخی سیاس هات.

About زريان احمد

Check Also

دەزگای هەواڵگری ساواک(1957-1979ز)

گەرمیان حەسەن دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری ساواک:محەممەد ڕەزاشا لە ساڵی 1941 جێگەی باوکی گرتەوە کە دامەزرێنەری …