مێژووی دەوڵەتی ماد بەشی سێیەم
نوسینی:کەیوان ئازاد
فه‌رمانڕه‌وایانى ده‌وڵه‌تى ماد
مێژووى ده‌وڵه‌تى ماد له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه كه‌سایه‌تییه‌كى شارى (ئه‌كباتانا-هه‌مه‌دانى ئێستا) به ناوى (دیاكۆ) له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى پێش زایین توانى ده‌سه‌ڵاتێكى خۆجێیه‌تى له سنوورى ناوچه‌ى (ئاكباتانا) دروست بكات و ئه‌و شاره‌ش بكاته پایته‌ختى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى. (هیرۆدۆت)ی مێژوونووسى یۆنانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى به دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م پادشای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناسیوه، چونكه توانیویه‌تى به‌و یه‌كێتییه خێڵهكییهى له‌نێو هۆز و خێڵه‌كانى ماد پێكی هێنا، بناغه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسی دابمه‌زرێنێت، كه دواتر ده‌وڵه‌تى مادى لێ كه‌وته‌وه. (دیاكۆ)ش له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا له‌نێوان ساڵانى (700-673پ.ز) توانى سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له ناوچه‌ى (ئه‌كباتانا)ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى خۆرئاوا فراوان بكات. ئه‌و كارهشى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه بووه كه (دیاكۆ) كوردستانى و له ڕیشه‌ى نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه، چونكه له سیاسه‌ته فراوانخوازییهكهیدا ڕووی له خۆرئاوا كرد نه‌ك خۆرهه‌ڵات. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووی له خۆرهه‌ڵاتى شارى (ئه‌كباتانا) بكردایه، ئه‌وا له خاكى كوردستان دوور ده‌كه‌وته‌وه و ئه‌و كاتیش ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌و كوردستانى نه‌بووه و بۆ نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگاكه‌ی كاره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام كاتێك ڕووی له خۆرئاواى شارى (ئه‌كباتانا) كرد و ناوچه له‌دواى ناوچه‌ى خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتى، بۆ ئه‌وه بوو كه ته‌واوى سنوورى خاكى كوردستان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بگێڕێته‌وه.
له‌و پێناوه‌شدا باجى گه‌وره‌ی دا، كاتێك بۆ فهراوانكردنى سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئیمپراتۆڕێتى ئاشووری بووه‌وه، كه داگیركارى به‌شێكى گه‌وره‌ى خاكى كوردستان بوو. ئه‌وه‌ش كاتێك له ساڵى (673پ.ز) گه‌یشته نزیكى شارى (نه‌ینه‌وا)ى پایته‌ختی ئیمپراتۆڕێتى ئاشوورى، له ده‌روازه‌ى شاره‌كه و دوای شه‌ڕێكى سه‌خت له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه به دیل گیرا. دواتر به دیلى ڕه‌وانه‌ى زیندانى گه‌وره‌ى ئیمپراتۆڕیهتهكه له شارى (حه‌ڕان) كرا و له‌وێدا له زیندان مایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى كۆچى دوایی كرد.
دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش كوڕه‌كه‌ی (فراورتیس/673– 653پ.ز) شوێنی گرته‌وه. ئه‌ویش له ماوه‌ى (بیست) ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕێكخستنى كاوربارى ناوخۆیی و ڕێكخستنى بازاڕ و كاروبارى بازرگانى و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هۆز و تیره‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خسته كار، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشوورییهكانیشدا درێغیى نه‌كرد.
ئامانج له‌و هه‌وڵانه‌شى له‌لایه‌ك سنووردانان بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئاشوورییه‌كان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باوكى له زیندان ئازاد بكات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بێ سوود مان، چونكه دواجار له ساڵى (653پ.ز) له شه‌ڕێكى سه‌ختدا به‌رامبه‌ر ئاشوورییه‌كان تێكشكا و له ده‌روازه‌ى شارى (نه‌ینه‌وا) كوژرا. به كوژرانى ئه‌میش ده‌وڵه‌تى ماد بێ پادشا ما، چونكه (كه‌ی ئه‌خسار یان كه‌یخه‌سره‌و)ى كوڕى به‌هۆی كه‌میى ته‌مه‌نى نه‌یتوانی بگاته پایه‌ى ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سكیسهكان، كه هێزێكى شه‌ڕكه‌رى نێو سوپاكه‌ى ده‌وڵه‌تى ماد بوون و پێكهاته‌یه‌كى نه‌ژادى ناوچه‌كه‌ش بوون، ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌كان كه‌وتنه دانوستان. ئه‌وه بوو ئاشوورییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى باج لێیان، دانیان به ده‌سه‌ڵاتیاندا نا. به‌و ڕووداوه‌ش بۆ ماوه‌ی (بیست) سالأ ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ماد-دا گرت. له‌و ماوه‌یه‌شدا (ده) كه‌سایه‌تیى سكیسى گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات. ئه‌و (ده) ده‌سه‌ڵاتداره‌ش سه‌ر به ڕه‌گه‌زى ماد نه‌بوون، به‌ڵكو كوده‌تاچى بوون به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ماده‌وه. دواى (بیست) ساڵیش (كه‌ی ئه‌خسار كوڕى فراورتیس) گه‌وره بوو و توانیى جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست سكیسهكان ده‌ربهێنێت. دواتر هه‌وڵی دا هێمنی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات و كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئاشورییه‌كان بكات. له‌و كاره‌شیدا چه‌ندین شاڵاوى بۆ سه‌ر پایته‌ختى ئاشوورییه‌كان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌هۆى به‌رگریی توندی ئاشوورییه‌كان له دژی هێرشی ماده‌كان (كه‌ی ئه‌خسار) ناچار كرا ڕوو له شاری (ئاشوور) پایته‌ختی پێشووی ئاشوورییه‌كان بكات، تا دواجار داگیری كرد.
ئه‌و ململانێ سه‌خته‌ى ماده‌كانیش له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆڕێتى ئاشوورى، وای له (كه‌ی ئه‌خسار) كرد ڕوو له ئیمپراتۆڕێتى كلدانی بكات، تا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى متمانه‌ى ئه‌وان بۆ هاوكاریی سه‌ربازیى ماده‌كان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى ئاشوورییه‌كان بهێنێت. دواجار دانوستانه‌كانى هه‌ردوولا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى سیاسیی لێ كه‌وته‌وه، كه به‌پێى ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ده‌بوا (كه‌ی ئه‌خسار) كچه‌كه‌ى خۆى به ناوى (ئامیتس) بداته (نه‌بو خوز نوسه‌ری كوڕى نه‌بو بڵاسهرى كلدانى)، له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریی سه‌ربازیى كلدانییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر (نه‌ینه‌وا). كاره‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دواى ئه‌وه‌ی سوپاى هه‌ردوولا له ساڵی (612پ.ز) چوونه نێو شارى نه‌ینه‌وا و داگیریان كرد. دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش دوایه‌مین پادشای ئاشووری (ئاشور ئۆبڵهت) له شاری حه‌ران له ساڵی (610پ.ز) كوژرا و به‌م ڕووداوه‌ش كۆتایی به ئیمپراتۆرێتى ئاشووری هات و ڕووخا.
دوای كۆچى دوایی (كه‌ی ئه‌خسار)یش كوڕه‌كه‌ی (ئه‌ستیاگز) شوێنی گرته‌وه. ئه‌و پادشایه‌ی لای عه‌ره‌به‌كان به (چحاك) و له لای كورده‌كان به (ئه‌ژده‌هاك) ناسرا، به‌هۆى خه‌ریكبوونى به ڕابواردن و خواردنه‌وه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دووركه‌وته‌وه، تا سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن كچه‌زاكه‌ی (كورش) ناسراو به (كاوه) له پیلانێك‌دا كوژرا. به‌م ڕووداوه‌ش كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كان هات و پارسه‌كان شوێنیان گرتنه‌وه. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى (كۆرشى ههخامهنشینى) له ساڵی (550 پ.ز) ده‌وڵه‌تی مادى ڕووخاند و (ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی) له شوێنی دامه‌زراند. له‌و كاته‌وه‌ش تا به ئێستا ده‌گات، ئێمه‌ى كورد له خاكى كوردستان، عه‌وداڵى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ین له‌سه‌ر خاكى كوردستان و پێى ناگه‌ین.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1. هیرودوت: تاریخ.
2. د. جمال احمد رشید و د. فوزی رشید: تاریخ الكرد القدیم.
3. ده‌وڵه‌تى ماد: عومه‌ر ئیسماعیل بازۆیی.