یاسین مه‌حموود عه‌زیز
هه‌ندی تێبینی وه‌رگێڕله‌سه‌ر کۆکردنه‌وه و نووسینی ئه‌م باسه مێژوویی یه:
ماوه‌یه‌که خه‌ریک بووم به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به هیوای ئه‌وه‌ی له به‌رگێکدا بڵاوی بکه‌مه‌وه. سه‌ره‌تا وه‌ک حه‌زو ئاره‌زووی خۆم، وه‌ک باسێکی مێژوویی به پێویستم ده‌زانی بۆ پاراستن و نووسینه‌وه‌ی مێژووی کورد وه‌ک خزمه‌تێکی بچووک. حه‌زم له‌گه‌ڕانه به‌شوێن زانیاریه مێژووییه‌کاندا، پاراستنیان و ڕێز لێ گرتنیان، یا هیچ نه‌بێ زانینیان.
ئه‌مه باسی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورده، که زیاتر له هه‌شت سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له سه‌رده‌مێکدا که جگه له خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌واو ده‌زگا ئاینیه‌کان نه‌بێت که‌س خوێنده‌واری نه‌بوو.
ئه‌م بنه‌ماڵه که خێزانی ئهیوبیهکانن له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عه‌باسییه‌کانی به‌غداو له دوادوایی سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌کاندا و هاتنی زهنجییه تورکه‌کانی ناوچه‌ی موێل بوون به فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که. هاتنه کایه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌و گه‌شتنیان به توانای دروستکردنی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی به سه‌رکردایه‌تی سه‌لاحه‌دین له سه‌ده‌ی دوانزه‌دا شایانی ئه‌وه‌یه که زانیاری لهسهرکۆبکرێتهوه لێکۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ربکرێت.
گرنگی شوێنی ئه‌م بنه‌ماڵه له مێژوودا به‌ڕاستی به وهرگێڕانو لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک دوایی نایه‌ت به‌ڵکو پێویستی به کارێکی تێڕو ته‌سه‌ل و نوسینی نامه‌ی پی هێچ دی / دوکتۆرایه. کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه مێژووییه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سته‌ڵاتدارو زلهێزی جیهانیان بووه له وڵاتێک‌دا که کوردوستانه و لانکه‌ی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیایه، بۆ ڕۆشنبیرو فه‌رمانڕه‌واو قوتابی جیله‌کانی داهاتوومان زۆر پێویسته‌و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ.
به‌ڕاستی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه به‌شێکی گرنگه له ناسین و زانینی مێژووی میللهتو نیشتمانمان، سهرکهردهیهکی وه‌ک سه‌لاحه‌دین که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی جیهان لێکۆڵینه‌وه لهسهرژیانو کاره‌کته‌ر/شه‌خسیه‌تی ئه‌م سه‌رکرده دهکهنو ئامۆژگاری و که‌ڵک له فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی وه‌رده گرن. له‌سه‌رده‌مێکدا بوو به زلهێز و توانی به‌رامبه‌ر هه‌موو ده‌سته‌ڵاتی خاچه‌کانی ئه‌وروپا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌زیره‌کی و زانایی سه‌لاحه‌دین و ئه‌یوبی باوکی و شێرکۆی مامی که توانیان هه‌موو هێزه کوردیه‌کان یه‌کخه‌ن و، وه نزیک بوونه‌وه‌ی له هێزهتورکهکانی ناوچه‌که که زۆربه‌یان دژایهتیاندهکرد، هه‌روه‌ها یه‌کخستنی هێزه‌کانی سوریا‌و میسر و به‌کارهێنانی توانای ئابووریان و یه‌کخستنی هه‌موو هێزه‌کانیان. به‌ڕاستی ئه‌م کاره به سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک سه‌لاحه‌دین نه‌بوایه به که‌سی تر نه‌ده‌کرا، به‌وجۆره توانیان هه‌موو هێزه‌کان پێکه‌وه هه‌موو ناوچه‌که بپارێزن له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ئه‌وروپیه‌کان که ده‌یانویست به‌ناوی ئاینه‌وه ناوچه‌که داگیرکه‌ن.
زۆر خه‌لکی کورد ڕه‌خنه له ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین ده‌گرن، که ده‌ڵێن هیچی بۆ کورد نه‌کرد، سه‌لاحه‌دین له سه‌رده‌مێکی نه‌خوێنده‌واریدا که زۆربه‌ی زۆری میلله‌تان نه‌خوێنده‌وار بوون، خه‌ڵک که ژێردهستدهکران وه‌ک کۆیله له بازارڕدا ده‌فرۆشران.
له وسه‌رده‌مه‌دا وه‌ک له باسومێژووی ناوچه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت ناوی کوردوستان وه‌ک ووڵاتێک نه‌بوو، ناوچه‌که به سه‌روی میزۆپۆتامیا ناوده‌برا، هه‌ر ته‌نها به‌ناوی ئاینه‌وه سه‌لاحه‌دین ده‌یتوانی هه‌موو هێزه‌کانی ناوچه‌که یه‌کخا وه‌ک هێزێک به‌کاریان بێنێت، هه‌رجۆره خۆ جیاکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و هێزانه به‌هێزترین دژایه‌تی ده‌کرا له‌لایه‌ن تورکه‌کان و خه‌لیفه‌کانی به‌غداوه.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا کاتی ئه‌وه نه‌بوو که باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کورد بکا، چوونکه کورد به‌ته‌نیا خۆی که‌م بوو هیچی پێ نه‌ده‌کرا، ناوچه‌که به‌رده وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری ناوچه‌یی و خێڵه‌کێتی وهه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری چه‌نده‌ها جۆر دۆژمندا بوو وه‌ک ئه‌رمه‌نی و بێزه‌نتی و خاچه‌کانی ئه‌وروپا.
چه‌ندین ئیماره‌تی تورک‌و کوردی جیا جیا که هه‌رلایه‌ک بۆ ته‌ماحی تاڵانی و پاره لایه‌نی دۆژمنانیان ده‌گرت و هه‌رکه‌سێ که پاره‌و مولکی زیاتریان بداتێ ئاماده‌بوون بۆ نۆکه‌ری. هه‌تا ده‌سته‌ڵاتداره ئاینیه‌کان له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ستدان زۆرجار په‌یمانیان له گه‌ڵ لایه‌نیک یا چه‌ند لایه‌نێک له دوژمنان ده‌به‌ست بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سته‌ڵاتی خۆیان، ئیتر گرنگ نه‌بوو گه‌ر لایه‌نی هاوپه‌یمان هه‌ر ڕه‌گه‌زێ، میلله‌تێ یا هه‌رچی ئاینێکی ببووایه.
له‌م سه‌رچاوانه‌دا که بۆ ئه‌م باسه سوودم لێ وه‌رگرتووه، که باسی ڕووداوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌که‌ن، تا ئێستا ڕێکه‌وتی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کم نه‌کردووه که ناوی ناوچه‌کانی کوردستان به یه‌ک ناوچه ناو ببا وه‌ک کوردستان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر به میزۆپۆتامیا ناسراوه‌و ناوبراوه، وه‌ک ناوچه‌کانی باشوور‌و باکوری کوردوستان به به‌شێک له‌سه‌رووی میزۆپۆتامیا ناوده‌برا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی تورکیای ئێستا به ئاسیای بچوک ناوبراوه و ناوی ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌بوو له ناوچه‌که‌دا.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا هیچ ده‌زگایه‌کی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی له جیهانانهبوو بۆ دابین کردنی خه‌ریته‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیچ میلله‌ت و ووڵاتێک. سه‌لاحه‌دین هه‌رچیه‌کی بنیات بنایه پاش ماوه‌یه‌ک دوای مردنی هه‌ر ده‌ڕووخا. هه‌رگیز گه‌رانتی بۆ پاراستنی هیچ په‌یمان و مهرجوو هیچ ڕێکه‌وتنێ نه‌بوو، هه‌ر وه‌ک له په‌یمانه‌کانی نێوان موسوڵمانه‌کان و مه‌سیحیه‌کانا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌رچه‌ند په‌یمانیان ببه‌ستایه هیچ گه‌رانتی نه‌بوو هه‌ر لایه‌ک ئه‌و په‌یمانه پێ شێل نه کا و هه‌ڵینه وه‌شێنێته‌وه. هه‌تا وه‌ک له دوای ماوه‌یه‌ک به مردنی سه‌لاحه‌دین، خاچه‌کان له‌سه‌رده‌می برازای سه‌لاحه‌دین، کامیلی کوڕی العادیل دێنه‌وه قودس تا مه‌غۆله‌کان دێن و ناوچه‌که داگیرده‌که‌نه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یووبی ئیمپراتۆری ئه‌یوبیان دامهزراندو به‌ره‌نگاری هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌وروپای خاچه‌کان که به‌سه‌ده‌ها که‌شتی جه‌نگی و ماڵ‌و پاره‌و سه‌دا ههزارجهنگاوهرهوه ده‌هاتن بۆ له‌ناوبردنی ئیمپراتۆری ئه‌یووبی، به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، له ئه‌نجامدا ناچاربوون له گه‌ل سه‌لاحه‌دیندا ڕێکه‌ون، لهوڕێکهوتنهدا سه‌ربه‌رزی وسه‌رکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین پارێزراو تۆمارکرا. وه‌ک له باسی ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ لایه‌نی ئیمزا کردنی په‌یمانی ڕێکه‌وتن له‌نێوان خاچه‌کان و موسوڵمانهکااندا، که لایه‌نی سه‌لاحه‌ین پێنج پیاوبوون چواریان کورد‌و یه‌کێکیان تورک بوو.
گه‌ر سه‌یری مێژووی شوڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌کان بکه‌ین، ده‌بینین ته‌نها له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه پاش ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له ئه‌وروپا میلله‌تان و وڵاتان ده‌ستیانکردوه به ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا. ئیتر بۆ میلله‌تی کورد گله‌یی له سه‌لاحه‌دین بکا که ئه‌وه‌نده ئیسلام بووه شناسنامه‌ی خۆی لهبیرچوبێ یا هیچی بۆمیلله‌تی کورد نه‌کردبێ؟
ئاشکرایه کورد له مێژوودا چه‌ندین پیاوی ناوداری هه‌بووه، له‌بواری مێژوونووسین و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌دا. شوێنی سه‌ره‌کی و له دایکبوونی و ژیانی زه‌رده‌شت و په‌رستگاکانی له بانه وسه‌قزو پاوه بووه. زه‌رده‌شت یه‌که‌م فه‌لسه‌فیه و یه‌که‌م ڕابه‌ری ئاینی و فه‌لسه‌فی جیهانیه.
نیتشه، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی زۆر لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی بیری سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شت داناوه‌و نووسیوه و ئه‌م ژیانی پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانییه ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌نجامی چه‌سپاندنی فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شته بۆ پێشکه‌وتنی شارستانیه‌تی وڵاته‌کانی ڕۆژئاوا.
گووتیه‌کان کورد بوون ویه‌که‌م کۆمه‌ڵی شارستانی جوانیان دامه‌زراندوه و پاش ئه‌وان میدیه‌کان که کورده‌کانی ناوچه‌کانی خوارووی کوردوستان و ناوچه‌ی وورمێ و حه‌کاری وعیلام بوون، هه‌موو پێکه‌وه کۆبوونه‌وه چوونکه ئاشووریه‌کان به‌رده‌وام هه‌موو ساڵێ ده‌هاتن په‌لاماری کورده‌کانیان ده‌دا چوونکه باجی ساڵانه‌یان نه‌ده‌دا، چه‌ندین لادێ و شاری کوردیان کاولدهکرد، له ئه‌نجامدا خێڵه‌کانی هه‌موو کوردستان کهئهوسهردهمه ئاشوریه‌کان ناوچه‌ی باشوری کوردستانیان به زاموایان ناوده‌برد کۆبوونه‌وه و له چه‌ندین جه‌نگدا ئاشووریهکانیان تێکشکاندو له‌ناوبرد و پایته‌خته‌که‌یان که نه‌ینه‌وا بوو سوتاند، له‌و ڕۆژه‌وه به‌رواری میژووی کوردی تۆمارکراوه که تا ئێستا 2711 یه
سه‌یری چه‌ندین سه‌رچاوه له‌سه‌ر ئیمپراتۆری فارسی نوسیویانه و باسده‌که‌ن که فارسیه‌کان خۆیان هیچ ده‌سته‌ڵاتداری و ئیمپراتۆری خۆیان نه‌بوو، به‌هۆی ژن وژنخوازی تێکه‌ڵاوی سه‌رکرده‌کانی میدیه‌کان بوون و ئیتر ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئیمپراتۆری میدیهکاناو گۆڕیان به ناوی ئیمپراتۆری فارس، وه‌له بواری لهشکرکردندا کورده میدیه‌کان گه‌وره‌ترین هێزیان بوون.
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسی سه‌لاحه‌دین:
له‌و سه‌رده‌مه مێژووییه‌دا گه‌وره‌ترین کێشه، کێشه‌ی نێوان مه‌سیحی و ئیسلام بووه، ده‌سته‌ڵاتی تورک و فارس و عه‌ره‌ب هه‌مووی به‌ناوی ئیسلامه‌وه بوو که هه‌رجۆره ده‌سته‌ڵاتداریان به‌ده‌سته‌وه بووبێ، ئیتر بۆ سه‌لاحه‌دین به‌ناوی ئیسلامه‌وه نابێ ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌بێ که له وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه بۆمیزۆپۆتامیا وسوریاو لوبنان وفه‌له‌ستین و میسر‌و سودان و سه‌روی ئه‌فریقا له‌ژێر دهستهڵاتیدابو، وه بووبه تاکه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی پادشاکانی ئه‌وروپا. له سه‌رده‌مێکدا که چه‌نده‌ها کێشه‌ی ناوخۆ‌و دووبه‌ره‌کی هه‌بوو له‌نێوان میلله‌تان و ووڵاتانی موسوڵمانه‌کاندا.
سه‌رکرده‌یه‌ک که بتوانێ چه‌ندین میلله‌ت و ڕه‌گه‌زی جیاواز یه‌کخا و دوژمنایه‌تی وتاڵانکردنی یه‌کتریان تیا نه‌هێڵێ و سه‌ربه‌رزوو ئازاد بن و باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان تیا دروستبکا، ئیتر بۆ پیاوی وا جێگای فه‌خرو سه‌ربه‌رزی میلله‌تی کورد نه‌بێت؟ که هه‌موو ناوچه‌که‌ی پاراست له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌رانه‌ی ئه‌وروپیه‌کان بۆ داگیرکردن و تاڵان‌کردنی ناوچه‌که که به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌هاتن؟
ئه‌وروپای ئهوسهردمه ئه‌وروپای ئێستا نه‌بوو، ئێستاش ئه‌وروپا ئه‌و شارستانیه‌ت وپێش که‌وتنه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌وێت و هه‌میشه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی ڕامیاری و ئابووری هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له پێشه، ئه‌و ئاڵای شارستانیه‌ت و یه‌کسانیه ته‌نها ڕووکه‌شیه و به‌رگێکی نوێیه‌و کراوه به‌به‌ری پادشا‌و سه‌رکرده‌کانیاندا.
سه‌لاحه‌دین توانی بهسهردژایهتی ناوخۆ دا سه‌رکه‌وێ هێزه‌کانی ئیسلام یه‌کخات له کاتێکدا که ووڵاتی موسوڵمانه‌کان له سه‌رده‌مێکی زۆر خراپ و دژایه‌تی ناوخۆدا ده‌ژیان له سه‌ر مڵکوو ده‌سته‌ڵات شه‌ڕی یه‌کتریان ده‌کرد، هه‌تا له نیوان توورکهکانا چه‌ندین دژایه‌تی هه‌بوو وه کێشه‌ی نێوان سه‌لجووقی و زهنجیهکان له ئارادابو ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی فارسه‌کان دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی خه‌لیفه‌ی عه‌باسیدا و له دژ سه‌لاحه‌دین بوون، له کاتێکدا که ناوچه‌کانیان هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی ئه‌رمه‌نیه‌کان و بێزه‌نتی و مه‌سیحیه‌کانی ئه‌وروپای لێده‌کرا.
مه‌زنی سه‌لاحه‌دین له‌وه‌دا بوو، که دهبووجیاوازی نێوان نه‌ته‌وه و چینهجیاجیا کان و دژایه‌تی نێو ئه‌م هه‌موو لایه‌نانه یه‌کخا و بیانکا به هێزێکی یه‌کگرتوو له دژ هه‌ڕه‌شه ی ده‌سته‌ڵاتداری هه‌موو ئه‌وروپای مه‌سیحی.
گهرئاوڕێک له‌و مێژوه بده‌ینه‌وه و سه‌یری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی سه‌لاحه‌دین و سوارچێکان و ده‌سته‌لاتدارانی دهووپشتی بکه‌ین، زۆر شت هه‌یه که به‌راووردیان که‌ین له گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا و که‌ڵک له‌و مێژوه وه‌رگرین، سه‌رکردایه‌تی هه‌موو میلله‌تێک ئه‌شێ که‌ڵک له مێژو وه‌رگرێت، به‌تایبه‌ت سه‌رکرده‌کانی کورد، چونکه به‌رده‌وام پلانی دوژمنکارانه‌ی شۆڤێنی فاشیانه به‌رده‌وام له کاردایه بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد‌و سه‌رچاوه‌ی شارستانی کوردستان.
من خۆم مرۆڤیکی ئاینی نیم پڕوپاگه‌نده بۆ هیچ لایه‌نێکی ئاینی و ڕامیاری ناکه‌م و به‌لای منه‌وه ئاین شتێکی تایبه‌ته بۆ خه‌ڵک، گه‌ر خۆیان خوێنده‌وارو زانا بن پێویستیان به‌که‌س نییه که ئامۆژگاریان بکاو بازرگانی بکا به ئاینیانه‌وه، خۆیان ده‌توانن که سه‌رچاوه‌ی پێویست په‌یداکه‌ن بۆ ههرڕێنمایییهک که پێویست بێت. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌م وام لێناکا که هه‌موو ده‌رگاکانی لێکۆڵینه‌وه‌و فێربوون له‌سه‌رخۆم داخه‌م وهه‌وڵ نه‌ده‌م خزمه‌تێک هه‌رچه‌ند بچووکیش بێ به میژووی میلله‌ته‌که‌م بکه‌م.
له‌وسه‌رده‌مه مێژووییه دواکه‌وتوه‌دا گه‌ر ترسی خودا و ئاین نه‌بوایه میلله‌تان یه‌کتریان ده‌خوارد وهه‌رگیز ئاسایش و ئاشتی نه‌ده‌بوو، سه‌لاحه‌دین و خه‌ڵکانی دامودهزگاو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن. خۆی ئاین کاتێک هات بۆخهڵکێکی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی وئاسووده پێکه‌وه بژین وترسێک دروست بکا که ده‌ست درێژی نه‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر.
دروستبوون و په‌یدابوونی سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک سه‌لاحه‌دین که هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی ئیسلام بوو، به‌ڵام هه‌ر ناوچه‌یه‌کی داگیر ده‌کرد فه‌رمان ڕه‌وایه‌کی کوردی دا ده‌نا، زۆربه‌ی سهرکردهناسراوهکانی کورده‌کان و خزمه‌کانی خۆی و هه‌ندێ دۆستی توورک بوو، هه‌رچه‌ند ململانێی نێوان ده‌سته‌ڵاتداری کورد‌و توورک به‌رده‌وام له مێژوودا هه‌ر بووه، به‌ڵام سوارچاکی و زانایی ئه‌م سه‌رکرده له‌وه‌دا بوو که ئه‌و دوو لایه‌نه یه‌کخا و برایه‌تیان له نێواندا دروست‌کا به ناوی ئاینه‌وه. ئاین خۆی لایه‌نێکی ئابووری و ڕامیاری په‌یوه‌ندیه‌کانه له مێژوودا، به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی شارستانیه‌تی ڕۆژئاودا ئه‌وهه‌نگاوه گرنگه‌یان نا که ئاینیان له فه‌رمانڕه‌وایی و ڕامیاری دوورخسته‌وه، ئیتر ئه‌م هه‌نگاوه چاک بێ یا خراپ ئێستا به‌ڕوونی ئه‌نجامی دیاره.
باوه‌ڕکردن به هه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و ئاینێک ویستی تایبه‌تی تاکه که‌سه‌و نابێت تێکه‌ڵ به‌باری ڕامیاری وپه‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه بێت، هه‌ر وه‌ک تا ئێستا عه‌ره‌ب به‌کاریان هێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، چوونکه به‌بێ ئاینی ئیسلام عه‌ره‌ب له‌برسا مردبوون و له سنووری نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی وبه‌نده‌ری فارس و سه‌عودیه زیاتر ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵاتداری تریان نه‌بوو.
کاتێ که مافی چاره‌نووس هاته کایه‌وه فه‌لسفه‌ی ئاین و پیرۆزی بیرباوه‌ڕی ئاین بوو به فه‌لسه‌فه‌ی ناخی ده‌روونی تایبه‌تی مرۆڤ و پێویست ناکا که‌س بازرگانی پێوه بکاو دامووده‌زگای به هۆیه‌وه دروست‌کا. فه‌لسه‌فه‌ی ژیان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه تا سه‌ده‌ی بیست و بیستویه‌ک، که شارستانیه‌ت پێشکه‌وت و میلله‌تان توانیان شارستانیانه بژین و فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی به‌رده‌وام له به‌کارهێناندا بوو، ئیتر لایه‌نی ناسیۆنالی هاته پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر. هه‌تا له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین دا، سه‌لاحه‌دین لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی به‌کارهێناوه بۆ به‌هێزکردنی ده‌سته‌لاتی، به‌لام به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه که له‌وکاته‌دا به‌بێ ئاڵای ئاین هیچ میلله‌تێکی تر دوای نه‌ده‌که‌وت.
نزیکترین و تێکه‌ڵاوترین میله‌ت له‌گه‌ڵ کوردا له ناوچه‌که‌دا تورک بوون، هۆی تێکه‌ڵاوی ئه‌م دوو میلله‌ته ته‌نیا ئاین و جوگرفیای ناوچه‌که بووه که پێکه‌وه ژیاون و پارێزگاری ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ههردوولایانبوو. هه‌رئه‌م فاکته‌ره‌یه بووه‌به‌هۆی نه‌ته‌وه‌کانی میسۆپۆتامیا به‌یه‌که‌وه بژین هاوپه‌یمان بن به‌تایبه‌ت کورد‌و توورک. هه‌تا هاتنی سه‌رکرده‌ی فاشی تورک که‌مال ئه‌تاتورک، که له‌وسه‌رده‌مه‌وه سه‌ره‌تای دۆژمنایه‌تی نێوان کورد‌و توورک به‌ڕاستی ده‌ستی پێ‌کرد.
گه‌ر کورد‌و توورک وه‌ک هێزیک به‌رده‌وام یهکگرتوبوونایه، هه‌تا ئێستا ده‌یانتوانی گه‌وره‌ترین هێز له‌ناوچه‌که‌دا دروستبکه‌ن و بالانسی هێزی ناوچه‌که بگۆڕن وسنوور بۆ ده‌سته‌ڵاتی عه‌ره‌ب و فارس وهه‌تا سنوور بۆ ده‌سته‌لاتی ڕۆژئاوا له‌ناوچه‌که‌دا دانین .
ڕووداوه مێژوویی یه‌کان به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن مه‌به‌ستی ئیمپراتۆری به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا له دوای جه‌نگی یه‌که‌م، هه‌ر ئه‌وه بووه که ههمووکوردو تورک له‌یه‌ک ده‌وڵه‌تدا پێکه وه نه‌بن، چوونکه سامانی زۆری کوردوستان ده‌بوو به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و به‌هێزبوونی ده‌سته‌ڵاتی کوردوتوورک له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاتداران و سیاسیه‌کانی توورک و کورد ئه‌وه‌نده گێل و نه‌زانن بوون تا ئێستا له‌م ڕاستیه تێ نه‌گه‌شتوون.
سه‌رچاوه مێژوییه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا زۆر زیاترله سه‌رچاوه ئیسلامه‌کانی سه‌رده‌می خۆی‌و هه‌تا ئێستاش باسی مه‌زنی سه‌لاحه‌ددین ده‌که‌ن، که پیاوێک وه‌ک سه‌رکرده و سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ری کارامه‌و به‌توانا، هه‌تا زۆر له ڕکه‌به‌ره مووسڵمانه‌کانی کاتی خۆی باسی مه‌زنی و پیاوه‌تی و زانایی ئه‌م سه‌رکرده یانکردووه.
له‌ساڵی 1099 ی زاینی‌دا شاری قودس، دوه م قیبله‌ی ئیسلام، له یه‌که‌م په‌لاماری خاچهکانا/ مه‌سیحیه‌کان به سه‌رکردایه‌تی پادشایه‌تی لاتین له ڕۆژی کریستمه‌سی ئه‌وساڵه‌دا داگیرکرا. له و کاته‌وه قودس له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کانا مایه‌وه هه‌تا هاتنی سه‌ر کرده‌ی ئیسلامی کورد سه‌لاحه‌دین و شکاندنی له‌شکری مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی کینگ گای له ده‌شتی حه‌تین له ساڵی 1187 دا شاری قودس له‌پاش تێشکانی خاچه‌کان له شه‌ڕی حه‌تیندا وه‌ک چه‌ندین شاری تر که خۆیان ڕاده‌ستی له‌شکری سه‌لاحه‌دین کرد.
قوودس و ناوچه‌کانی سوریا‌و لوبنان و میسر له ژێر ده‌سته‌ڵاتی پادشایه‌تی سه‌لاحه‌ددین دا مایه‌وه و به‌رگری لێ‌کرا هه‌رچه‌ند مه‌سیحیه‌کان به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی ژیانی دا هه‌وڵیانده‌دا شاری قودس وهه‌موو ناوچه‌که داگیربکه‌نه‌وه. ئه‌م کێشه یه به ڕێکه‌وتنێک کۆتایی هات به سه‌رۆکایه‌تی سه‌لاحه‌ددین به‌په‌یمان نامه‌یه‌ک به سه‌ربه‌رزی و شه‌ره‌فه‌وه ئیمزا کرا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لایه‌نی سه‌لاحه‌ددین و لایه‌نی مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی پادشای ئینگلیزی چارلسی یه‌که‌م.
سه‌لاحه‌ددین بوو به سه‌رکرده‌ی ناسراو باوه‌ڕپێکراو له‌لایه‌ن دۆژمنه مهسیحیهکانیهوه. له‌لایه‌ن چه‌ندین نووسه‌رو پیاوی ناسراوی ووڵاته ڕۆژئاواییه‌کانی ئه‌وروپاوه باس کراوه‌و ڕێزی لێ ده‌گیرا وه‌ک دانتێ ئیتالی و سیر واڵته‌ر سکۆتی سکۆتله‌ندی که به ته‌لیسمان ناوی ده‌با.
1. (P.H. Nweby, Saladin in His Time Faber Ltd 1983 p 2)
هاوکات چه‌ندین سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام ڕقیان لێی بوو که ده‌یانووت سه‌لاحه‌دین ده‌رفه‌تی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پادشایه‌تی خۆی به‌کارهێناوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له میسریه‌کان ده‌یانووت زۆربه‌ی پیاوی میسر له جه‌نگه‌کاندا کوژران وماڵ و داراییه‌کی زۆرلهناوچووه.
ناو و شوێنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی و شێوه‌ی دروست بوونی ده‌سته‌ڵاتیان:
ناوی سه‌لاحه‌ددین له‌و سه‌رده‌مه‌دا به چه‌ند جۆر ناوده‌برا وه‌ک: ابو الموچفر یوسف کوڕی ایوب بنه‌ماڵه‌ی شادی، ناوی شه‌ره‌فی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌پادشای ناسراوو خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات ناو ده برا به الملیک الناسر وه‌ک پادشای سه‌رکه‌وتوو ڕزگارکه‌ر.
سه‌لاحه‌ددین له ساڵی 552 ی کۆچی له‌دایک بووه که له‌وانه‌یه ڕێکه‌وتی 19 مانگی نۆی سالی 1137 ی 8ی مانگی نۆی ساڵی 1138 زاینی ده‌کا. (پی هیچ نیوبی لاپه‌ڕه 11) لهبهرجیاوازی سه‌رژمێر و ساڵی کۆچی وزاینی وا دانراوه که له یه‌کێک له‌و دوو به‌رواره‌دا له‌دایک بووبێت. برایه‌کی ناسراو به‌ناوی سیف ا‌لدین العادل که به سه‌فادین ناوده‌براو مامی شێرکۆ که بووبه سه‌ره‌ک وه‌زیران یا وه‌زیری یه‌که‌می خه‌لیفه‌ی فاتیمی میسر و به سه‌رکرده‌ی میسر له‌ماوه‌ی پێش دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌که‌دا.
هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می پێش هاتنی سه‌لاحه‌دین ناکۆکی و شه‌ڕی ناوخۆ له‌ناو ئیسلامه‌کان باو بوو، لهسهرسامان و ده‌سته‌ڵات گرتنه ده‌س، به‌تایبه‌ت دوای داگیرکردنی قودس له لایه‌ن فه‌ره‌نسیه‌کانه‌وه. زۆر جار لایه‌نێکی ئیسلام له دژی لایه‌نێکی تری ئیسلام هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کان ده‌به‌ست دژی دوژمنه ئیسلامه‌کانی تر که نه‌یاری یه‌کتربوون. بۆ نموونه میسر چه‌ندجارێک هاوپه‌یمانی داگیرکه‌رانی قودسی کرد که مه‌سیحیه‌کان بوون، دۆژمنایه‌تی و جاسووسی خیانه‌ت زۆر بوو، هه‌تا وای لێ هاتبوو هه‌ندێ کات له جه‌نگه‌کانی نێوان موسڵمانه‌کان و مه‌سیحیه‌کانا که به‌ندی مه‌سیحیه‌کان ده‌گیران سه‌رکرده ئیسلامه‌کان به پاره وبه‌رتیل و خیانه‌ت بهریاندهدان.
2.(هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 29P. H Newby) نووسه‌ری کتێبه‌که‌ی به‌ناوی (سه‌لاحه‌دین له‌سه‌رده‌می خۆیدا) ئه‌ڵێت: سه‌لاحه‌ددین له ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب و فارس و توورک نه‌بوو، به‌ڵکو له خێزانێکی کوردی شاخاوی بوو، له و سه‌رده‌مه‌دا کورد ناسرابوون به خه‌ڵکێکی ناڕه‌حه‌ت و ئاڵۆز، حه‌ساس بوون به‌وه‌ی هه‌رکه‌س به خراپ ناویان بێنن و خۆیان به خاوه‌ن شه‌ره‌فی به‌رز ده‌زانی که‌به‌زمانی خۆیان و به‌جۆرێکی خێڵه‌کی ده‌ژیان.
ئه‌م سه‌رچاوه دێی دڤین یا داوین به شوێنی له‌دایک بوونی باوک‌و مامی سه‌لاحه دین له ناوچه‌ی جه‌زیره له‌نزیک تفلیس داده‌نێ که له‌و سه‌رده‌مه‌دا وادیاره ئه‌رمینیا یان پێده‌وت که باکوری کوردستانه، به‌ڵام خۆی له تکریت له دایک بووه له ماوه‌یه‌کدا که شێرکۆی مامی فه‌رمانڕه‌وای قه‌ڵای تکریت بووه و سه‌ربه ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لجوقی توورکه‌کانی ناوچه‌ی مووسڵ بووه. که کاتێ ناسرا به سوارچاکی کارامه‌و ناسراو سه‌لاحه‌ین هه‌میشه کێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ل ده‌سته‌ڵاتداری خه‌لیفه‌ی به‌غدادا. که خه‌لیفه به‌غدا سه‌لاحه‌دینی به سهرپێچیکهرو سهرکهشو له‌خۆ بایی بوو دا ده‌نا، تاڕاده‌یه‌ک که ناحه‌زه‌کانی ده‌یانووت سه‌لاحه‌دین ده‌یه‌وێت جێی خه‌لیفه‌ش بگرێته‌وه.
سه‌لاحه‌ددین له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوو ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو، هه‌میشه جێگا‌و ناووناوبانگی له گه‌شه‌کردندا بوو، هه‌ر جێگا‌و دامووده‌زگایه‌کی ده که‌وته ده‌ست زۆر به‌زیره‌کانه ده‌ی برد به‌ڕێوه، له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات بوو.
پاش ماوه‌یه‌ک که سه‌لاحه‌دین خه‌ریک بوو ده‌گه‌شته ده‌سته‌ڵاتداری، یه‌کیه‌تی نێوان مه‌سیحیه‌کان وه‌ک جاران نه‌ما لهبهرناکۆکی نێوان کاپۆلیک پاپا و سێکته‌کانی تر وه‌ک پرۆتستانت و که‌نیسه‌ی ئینگلته‌را وکێشه‌کانی نێوان ئینگلته‌راو فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کامپهینهکاندا، وه‌به‌رده‌وام دژایه‌تیان له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی بێزهنتیهکانا هه‌بوو.
بارودۆخه‌که گۆڕاو ئینجا یه‌کیه‌تی نێوان ئیسلامه‌کان خه‌ریک بووبههێزده بوو, زهنجیهکان دیمه‌شقیان داگیرکرد به سه‌رۆکایه‌تی نورالدین ، له وماوهدا دیمه‌شق به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌یه‌کی تری توورکه‌وه بوو، وا بێ هێز بوون که چه‌ندین جار لایه‌نی مه‌سیحیه‌کانیان ده‌گرت، و له‌به‌ر ئه‌وه داگیرکردنی دیمه‌شق له‌لایه‌ن نورالدینی تورکه‌وه به پێویست ده‌زانرا.
له‌پاش داگیرکردنی سووریا، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی نورالدین له‌م ماوه‌دا ئه‌وه بوو که میسر داگیر بکرێ وفه‌رمان ڕه‌وایی فاتیمی یه‌کانی میسر دوایی پێ بهێنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ کامپه‌ینی دژ مه‌سیحیه‌کان ده‌ست پێ بکات و مه‌سیحیه‌کان به‌ته‌واوی ده‌رکه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی سوریا له لایه‌ن مه‌سیحیه‌کانه‌وه دوایی پێ بهێنرێ.
کامپه‌ینی داگیرکردنی میسر به سه‌رکردایه‌تی مامی سه‌لاحه‌دین شێرکۆ ده‌ستی پێ کرد‌و له پاش مردنی شێرکۆ سه‌رکردایه‌تی کامپه‌ینه که وته ده‌ست سه‌لاحه‌دین، له‌ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کامپه‌ینه‌دا سه‌لاحه‌دین بووبه ده‌سته‌ڵاتداری میسر‌و پاش ئه‌وه‌ش بوو به ئیمپراتۆری جیهانی ئیسلامی له‌وسه‌رده‌مه‌دا. P.26-39 Saladin IN HIS TIME P.H. NEWBY 1983
هه‌ندێ ڕواڵه‌تی کوالیتی سه‌رکردایه‌تی له سه‌لاحه‌دین دا هه‌بوو که له‌وانه‌ی نورالدین وسه‌رکرده‌کانی تر جیاواز بوو: سه‌رۆکاری سامانی میسر به بێ بواردان به‌گه‌نده‌ڵی، چوونکه ده‌سته‌ڵاتدارانی فاتیمیه‌کانی میسر زیاتر خه‌ریکی ڕابواردن و ڕازانه‌وه‌ی کۆشکه‌کانیان بوون و لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ووڵات پشت گوێخرابوو.
سه‌لاحه‌دین هه‌ستا به یه‌کخستنی له‌شکره‌کانی سووریه‌و میسر‌و ناوچه‌کانی میزۆپۆتامیاو به‌تایبه‌ت جه‌زیره‌ی و ناوچه‌کانی دیاربه‌کرو ماردین وئامه‌د و وان‌و شاره‌زوورو هه‌ولێر، که له‌سه‌رده‌می نورالدین دا ئه‌م یه‌کیه‌تیه نه‌بوو.
سه‌لاحه‌دین چه‌ند لایه‌نێکی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، وه‌ک وه‌ده‌ست هێنان و یه‌کگرتنی چه‌ندین لایه‌نی جیاوازی عه‌ره‌ب وتوورک و کورد‌و ڕه‌شی ئه‌فریقی میسر‌و سوودان و مه‌غریب، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ری خاچه‌کانی ئه‌وروپا به‌هیچ لایه‌نێک به‌ته‌نیا له‌و لایه‌نانه نه‌ده‌کرا، چوونکه هه‌موو ئه‌وروپای مه‌سیحی به‌ناوی ئاینه‌وه به‌رده‌وام ده‌یانوویست ناوچه‌که داگیرکه‌ن.
له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین خۆی له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه زانیاری هه‌یه به‌هۆی جێگای مه‌زنی له مێژوودا، نووسراوه‌کانی بهاالدین ابن شه‌داد نوسه‌ری سه‌ر ژیانی خۆی که له گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دا ژیاوه به‌تایبه‌ت له پێنج ساڵی دوادوایی ژیانیدا ماوه‌ته‌وه بێ ده‌ستکاری .
(3) بهاالدین ابن شداد 1154- 1234 که له پێنج ساڵی دوادوایی ژیانی سه‌لاحه‌دیندا له گه‌ڵیا ژیاوه
سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی عیماد ا‌لدین که چه‌ندین ساڵ نووسه‌رو سکرتێری سه‌لاحه‌دین بووه که مێژوو نووسێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه له کتێبه‌که‌ی به‌ناوی ‘کتاب البرق الشامی’ به‌داخه‌وه فه‌وتاوه. مه‌به‌ست له برق الشامی ئه‌و ماوه‌یه‌یه بووه که به‌خۆشی و سه‌ربه‌رزی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دا ژیاوه ئه‌وه‌نده چاک بووه له کاتی نوسینی دا تێپه‌ڕینی ئه‌وماوه‌یه‌ی ژیانی وه‌ک بهگووڕی به‌رق بووه له لای. هه‌ندێ له کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه به ده‌ستی پیاوێک به‌ناوی (البونداری) له م دواییه‌دا پاک ده‌ست کراوه‌و هه‌تا دوا دوایی ساڵه‌کانی 583 ی کۆچی به‌ناوی الفتح القودسی که باسێکی ته‌واوی وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه که ده‌ڵێت: نووسراوه‌ته‌وه به‌ده‌ستی عیماد ا‌لدین له باره‌ی ژیان و کاره‌کانی سه‌لاحه‌دینه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تر که تورکێکه به ناوی (ابن الاپیر1160-1234) که تێبینی کراوه که له زۆر لاوه به جۆرێک باسی سه‌لاحه‌دین ده‌کا که ده‌ریده‌خا حه‌زی لێ نه‌بووه یا لایه‌نگیری تورکی خۆی ده‌رده‌خا چوونکه خۆی لایه‌نگیری زهنجیهکان بووه، که ئه‌م بۆچوونانه‌ی به‌ژماره‌یه‌ک نووسه‌ری تر به‌تایبه‌ت نووسه‌ره ئه‌وروپیه‌کان به‌درۆخراوه‌ته‌وه.
یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که درۆکانی ئه‌و مێژوو نووسه تورکه ده‌رده‌خا سه‌رکرده‌ی مه‌سیحی شاری تهرابلسه به ناوی ولیامی ته‌رابلسی و نووسه‌رێکی تر به‌ناوی (ابن جوبیر 1145-1217).
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر وه‌ک : (کتاب الروچتین) و په‌نجه ڕاکێشانی بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی (ئیبن ابی گی) که وون بووه، سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی (زوبدات الحلب، من تێریخ الحلب نووسینی ابن الادم) لایه‌نی ژیانی سه‌لاحه‌دینمان بۆ ڕوون ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م سه‌رچاوه ده‌ڵێت: چه‌ندین نامه‌و نووسروای سه‌لاحه‌دین تازه دۆزراونه‌ته‌وه که له‌م سه‌رچاوانه‌دا نین و باس نه‌کراون. هه‌ندێ له‌وانه‌ی نزیک خۆی که فه‌رمانبه‌رێک بووه به‌ناوی قازی الفازل له‌میسر که چه‌ندین له‌و نامانه که خۆی نوسیویه‌تی به‌ناوی سه‌لاحه‌دینه‌وه و هه‌ندێکی سه‌لاحه‌دین خۆی نووسیویه‌تی. بیستوو شه‌ش له‌م نامانه له‌به‌رده‌ستدان (به‌رده‌وام هه‌ندێ له مانه ده‌بینرێ له باسه‌کانی ئه‌م نوسراوه‌دا). چه‌ندینی تر وه‌ک له‌م سه‌رچاوانه‌دا باس ده‌که‌ن هێشتا له ژێر چاودێری و پۆخڵهکردندان، هه‌ندێ له‌وانه کۆکراونه‌ته‌وه به‌ده‌ست پیاوێک به ناوی الوهرانی که خه‌ڵکی سه‌روی ئه‌فریقایه، به‌ڵام زۆربه‌ی دۆکومێنته کانی دامووده‌زگای سه‌لاحه‌دین فه‌وتاون و نه‌پارێزراون یا وون بوون.
لهسهرچاوهیکی تردا که له (سه‌رچاوه پی هێچ نیوبی لاپه‌ڕه 18) که باسی باوک و مامی سه‌لاحه‌دین ده‌کا ده‌ڵێت : وه‌ک له‌به‌ر په‌یوه‌ندی چاکیان و ده‌رکه‌وتنی توانایانا ده‌سته‌ڵاتداران ده‌ناسن وه‌ک ده‌سته‌ڵاتدارێکی شاری به‌غدا که له بنه‌ماڵه‌ی یۆنانی بووه شێرکۆ داده‌نێ به فه‌رمانڕه‌وای قه‌ڵای تکریت.
وه‌ک له‌م باسه‌دا که ده‌ڵێت: له کێشه‌یه‌کدا له نێوان فه‌رمانبه‌رانی خه‌لیفه‌دا له به‌غدا، به‌تایبه‌ت له‌نێوان خه‌لیفه ی به‌غدا و توورکهکانا، سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کێشانه سولتان مه‌سعود ی زه‌نجی تورک‌و هه‌ندێ له پیاوه‌کانی له به‌غدا ڕاده‌که‌ن به رهو تکریت، و له تکریت داوا له ئه‌یوبیه‌کان ده‌که‌ن که یارمهتیانبدهن بۆ په‌ڕینه‌وه له ڕووباری دیجله و ئه‌وانیش یارمه‌تیان ده‌ده‌ن، له‌و کاته‌وه په‌یوه‌ندیان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ زهنجیهکانی ناوچه‌ی موسلدا دروستده‌بێ.
شێرکۆ کورته‌باڵاو زۆرخۆر و قه‌ڵه‌و ده‌بێ که‌وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه (هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 29 پی هێچ نیوبی) ده‌ڵێت، که‌ئه‌م قه‌ڵه‌ویه بۆ کورد ئاسایی نه‌بوو، تووڕه‌و جه‌نگاوه‌رێکی زانا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌یوب باڵابه‌رزو جوانخاس له‌سه‌رخۆ و هێمن و له کاری به‌ڕێوه‌بردنی دامودازهگادا ڕێکووپێکو زانا. ئه‌م دوبرایه که ئهیوبو شێرکۆبوون، ئه‌م کێشه‌یه ی نێوان خه‌لیفه‌ی عه‌باسی به‌غداو زهنجیهکانی ناوچه‌ی موسلیان به‌کارهێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. هه‌رچه‌ند ئه‌م کاره‌ی له دژ پێویستیه‌کانی سه‌رشانیان بوو، به‌ڵام قه‌راریاندا که یارمه‌تی مه‌سعود شای زه‌نجی بده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان لێره‌دا ده‌بینی و هه‌ر واش بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌رپێچی کردنه له سهرکارلایان نه‌بردن و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ مانه‌وه هه‌تا له کێشه‌یه‌کدا شێرکۆ پیاوێکی مه‌سیحی ده‌کوژێ و ئینجا به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌ردوکیان ده‌رده‌که‌ن، کوشتنی ئه‌م پیاوه ئه‌وه نه‌بوو که ئه‌م دوو برایه ده‌رکه‌ن، به‌ڵام ماوه‌یه‌ک بوو که باوه‌ڕیان پێیان نه‌مابوو و ئه‌مه بوو به بیانویه‌ک که ده‌ریانکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌و براده‌ره یۆنانیه به ده‌سته‌ڵاته‌یان له به‌غدا چیترنهیتوانی پشتیان بگرێ و به‌رگریان لێ بکا.
ابو شامه له کتێبه‌که‌یدا به‌م شێوه باس ده‌کا وده‌ڵێت: ئه‌م ڕووداوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌لجوقیه‌کان به‌جێ بێلن و بچنه لای زهنجیهکان، ئیتر زهنجیهکان ئه‌یووبیان کرد به سه‌رکرده‌ی قه‌ڵای به‌عله‌به‌ک له لوبنان. پاش ماوه‌یه‌ک که سه‌رکرده‌ی زه‌نجی تورک ده‌مرێ له‌ساڵی 1146 دا کورڕێکی به‌ناوی نورالدین له جێی داده‌نرێ.
له‌ساڵی 1154 دا نورالدین له‌ناوچه‌ی موسله‌وه به له‌شکرێکه‌وه ده‌ڕوا بۆ گرتنی شاری دیمه‌شق، ئه‌یوب که خۆی و خێزانی له‌دیمه‌شق بوون که‌وته به‌ینه‌وه‌و ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له ڕێکخستنی په‌یمانێکی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان له‌نێوان فه‌رمانڕه‌وای دیمه‌شق که بنه‌ماڵه‌ی توختکینی تورک و نورالدینی زه‌نجی دا له پاش ئه‌وه بوو به لایه‌نگیری نورالدین.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا لایه‌ن گۆڕین و چوونه هه‌رلایه‌ک ئاسایی بوو بۆ هه‌ر که‌س بۆ جێ کردنه‌وه‌ی خۆی وه‌ده‌ست هینانی سامان‌و ده‌سته‌ڵات. وه‌ک باسده‌که‌ن سه‌لاحه‌دین حه‌زی له ژیانی شاری دیمه‌شق بوو چوونکه له کوڕێنیا له‌وێ ژیابوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له‌وانه‌یه هه‌تا ئێستاش له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی دا هه‌وڵ ده‌درێ که منداڵی کوڕ به‌په‌له ببێ به پیاو و ده‌وری پیاو ببینێ وه‌ک باوکی سه‌لاحه‌دین جارێک ده‌ڵێت: ‘ له‌کاتی پێویستدا سه‌لاحه‌دین ده‌وری ڕیش سپی یه‌کی زۆر عاقڵ ده‌بینی.’ له‌به‌ر ئه‌وه هیچ شتێکی تۆمارکراو له‌سه‌رژیانی گه‌نجی سه‌لاحه‌دین نیه وزۆربه‌ی خوێندن له مزگه وته‌کاندا بووه‌و بابه‌ته ئاینیه‌کانیان خوێندوه. وا باس ده‌کرێ که شاره‌زایی هه‌بوو له سه‌ر ژیانی پیاوه زانا‌و گه‌وره‌کانی مێژوویی و هه‌روه‌ها زانایی له سهرجهنگاوهره مێژوویی یه‌کان و سوارچاکی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌سپی چاکدا بووه، ئه‌ده‌ب دۆست بووه‌و چه‌ندین په‌خشان و شیعری له‌به‌ربووه وه‌ک شیعره‌کانی ابوتمام، و هه‌ندێ جار شیعری نووسیوه.
سه‌رچاوه: SALADIN IN HIS TIME P.H. NEWBY P28-33
وه‌ک وه‌هرانی مێژوو نووس ده‌ڵێت : له خوێندن‌و فێربوونی ڕۆژانه‌ی دا تیر هاوێژی، سوارچاکی و به‌کارهێنانی چه‌ک به‌رده‌وام له بهرنامهدابوون. وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ابن جوبیر ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین خۆی به‌هه‌مان شێوه منداڵه‌کانی به‌خێو ده‌کرد، ڕۆژانه منداڵه‌کانی له قه‌ڵای دیمه‌شق ده‌رده‌چوون بۆ ڕم بازی و تیر هاوێژی و یاری پۆلۆ که به سواری ئه‌سپ ده‌کرێ.
وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی که‌سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژویی مه‌سیحیه‌کانه ده‌ڵێت: پێویستی و ڕواڵه‌تی ژیانی کوردایه‌تی وه‌ک کوردێک له هه‌موو ژیانی سه‌لاحه‌دین دا ئاشکرایه هه‌رچه‌ند شێرکۆی مامی و باوکی وایانده‌زانی که ڕاده‌ی ده‌سته‌ڵاتداری وا پێویست ده‌کا که دوورکه‌ونه‌وه له‌و کۆمه‌ڵگایه، به ڵام به‌رده‌وام له ژیانی سه‌لاحه‌دین دا نه‌ده‌کرا خۆی له کورد بهدووربگڕێ چوونکه چاکترین پارێزه‌ری له‌شکری تایبه‌تی خۆی کورد بوون و چه‌ندین جار به پێی پێویست ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ جزیره‌و دیاربه‌کرو شاره‌زوورو هه‌ولێر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رو و چهکو پاڕهو کۆمه‌کی، چونکه ده‌سته‌ڵاتداری نه‌ده‌کرا جیا بکرێته‌وه له چه‌کداری و وه‌ده‌ست هێنانی سامان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سپ ڕوواڵه‌تی توانا‌و ده‌سته‌ڵاتداری ده‌نواند، هه‌بوونی ئه‌سپ پێویستی به مه‌یته‌ر، ئه‌سپ به‌خێوکه‌ر بوو. ته‌نها ئه‌وانه‌ی توانای به‌خێوکردنی ئه‌سپیان هه‌بوو ده‌یانتوانی خاوه‌ن ئه‌سپ بن. لایه‌نێکی تری به خاوه‌ن بوونی ئه‌سپ زۆرگرنگ بوو بۆ جه‌نگ و شه‌ڕی پارتیزانی، وه‌ک به په‌له په‌لاماردان و ڕاکردن. به‌م جۆره دۆژمن بێ زاردهکرا و ئه‌مه تاکتیکی جه‌نگی موسوڵمانه‌کان بوو. هه‌روه‌ها بوونی ئه‌سپ بۆ ڕاوکردن و خۆڕاهێنان له سه‌ر سوارچاکی به‌رده‌وام زۆر پێویست بوو، ئه‌وه‌ی سوارچاکی تیرئه‌ندازی نه‌زانیایه نه‌یده‌توانی له مه‌یدانی جه‌نگدا سه‌رکه‌وتووبێ.
به‌و جۆره خۆ ئاماده‌کردن بۆ جه‌نگ پێویست بوو، وه‌ده‌ست هێنانی پله ی سه‌رکردایه‌تی، وه‌ک سه‌لاحه‌دین ئه‌ڵێت: چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ باوکم و مامم له‌چه‌ندین جه‌نگدا به شداریمان ده‌کرد و به‌و شێوه‌یه فێری تاکتیکی جه‌نگ و چوونه مه‌یدانی جه‌نگه‌وه ده بووم. (سه‌رچاوه : بیره‌وه‌ریه‌کانی ئوسامه ابن مونقید که‌خه‌ڵکی ناوچه‌ی شایزاره له شام (1095-1217)
سه‌لاحه‌دین له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا کارمه‌ند بوو لای شێرکۆی مامی له حه‌له‌ب و بوو بهئهمیرو خاوه‌ن مولک ئیقتاع له ساڵی 1152 دا له 16 ساڵیدا ژنی هێنا و بوو بهئهمیرله فه‌رمانڕه‌وای نورالدینی زه‌نجی تورک له‌شام.
له‌م ماوه‌دا که لێدوانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی دیمه‌شق ڕوویده‌دا، له‌شکری نورالدین هاتبوونه ده‌رگای شاری دیمه‌شق شێرکۆ و ئه‌یوب خه‌ریکی ووت‌وێژی ڕێکه‌وتنی په‌یمانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی دیمه‌شق بوون، له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا هه‌ندێ ملکو زه‌وی درا به فه‌رمانڕه‌وای توخکتینی تورکی دیمه‌شق و ڕازی بوو به په‌یمانی به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاری دیمه‌شق.
که دیمه‌شق خۆی دابه‌ده‌سته‌وه، ئه‌یوب مایه‌وه و بوو به لایه‌نگری نورالدین وفه‌رمانڕه‌وای نوێی دیمه‌شق. سه‌لاحه‌دین بوو به خاوه‌ن ماڵ و خێزانی خۆی و جێگای خۆی وه‌رگرت وبوو به ئه‌میر له فه‌رمانڕه‌وایی نورالدین دا.
شێرکۆی مامی هه‌ڵده‌سا بهڕاهێنان وفێرکردنی سه‌لاحه‌دین له بواری لهشکرگهری وشه‌ڕدا، چوونکه خۆی سه‌رکرده‌یه‌کی جه‌نگی ناسراوبوو. هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک مێژوونوسێک له‌سه‌رچاوه‌ی
(سه‌لاحه‌دین و ڕامیاری شه‌ڕی پیرۆزی، لێکۆڵینه‌وه‌ی م سی لیۆنز & دی ئی پی جاکسن، ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی دانشگای کامبریدج)
باس ده‌کا، سه‌لاحه‌دین له سه‌ره‌تاوه زیاتر بۆ فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن و نووسه‌ر چاکتر بوو تا جه‌نگاوه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و بوارانه‌دا زیره‌ک بوو، ده‌یتوانی هه‌روه‌ک براده‌رێکی کوردی ناسراوی به ناوی عیسای حه‌کاری ببێ به قازی و حاکم. شه‌خسیه‌تی وه‌ک باوکی و وه‌ک فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رو دیپلۆماسی، هه‌رچه‌ند له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ههردهزگایه ده‌بوو له جه‌نگاوه‌ری و له شه‌ڕه شمشێردا زانابێ، به‌کارهێنانی ئه‌سپ و تیر هاوێژی و له‌سه‌ر هه‌موویه‌وه چۆن ڕم به کارامایهیی به‌کار بهێنێ به سواری ئه‌سپه‌وه. وه‌ک شێرکۆی مامی فێریدهکردو ده‌یووت:
“ڕم ده‌بێ هه‌ڵگری به قایمی له‌ژێر باڵتدا، به بێ ڕاوه‌شاندن، توند بهخۆتهوهی بگره وه‌ک وای لێبێ که هه‌موو قورسی له‌شت و ئه‌سپه‌که‌ت هه‌ڵگرێ. ” وه‌ک شێرکۆ خۆی که جه‌نگاوه‌رێکی ناسراوبوو هه‌تا له شه‌ڕێکدا له‌ساڵی 1149 دا پادشایه‌کی خاچه‌کان ده‌کوژێ به ناوی ڕایمۆندی ئه‌نتاکیه له یه‌ک په‌لاماردا، له‌به‌ر ئه‌و جۆره ته‌جروبه‌و زاناییه‌ی زۆرکه س ئامادهبووگوێی لێبگرێ.
به‌رده‌وام ڕاوکردنی باز و ئاسک له بیابان دا به غاره‌وه به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌وه بۆ فێربوونی تیرئه‌ندازی ڕاگرتنی تیروکه‌وان به سه‌رپشتی ئه‌سپه‌وه له گه‌رمه‌ی غاردا زانینی پێویستبوو. وه‌ک باسده‌که‌ن له‌و سه‌رده‌مه‌دا له سه‌روی سووریا شێری زۆری لێ‌بوو، جهنگاوهردهبوو به پێ ڕاویانکهن به ڕمه‌وه به‌ره‌وڕویان بڕۆن و بیانکوژن. به‌ڵام له هه‌مووی مهترسیدارتربهکارهێنانی ڕم له یاری پۆلۆ به سواری ئه‌سپه‌وه که خه‌ڵکی زۆر له‌م یاریه‌دا بهشداریاندهکرد، ده‌بوو به ڕم هه‌ده‌ف له سووڕانو جوڵانا بپێکی، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه یاری شه‌تره‌نج باو بوو.
شاره‌گه‌وره‌کانی شام زۆربه‌ی دانیشتوانیان تورکووکورد بوون، و دێهاته‌کان و شاره بچووکه‌کان دانیشتوانیان عه‌ره‌ب بوون، خه‌ڵکی شار‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و ناسراو حه‌زیان له کاری کیشاوه‌رزی نه‌بوو، زیاتر حه‌زیان له کاری بازرگانی و ڕاوکردن جه‌نگاوه‌ری وئه‌ده‌ب و شیعرنووسین بوو، نموونه‌ی شوێنی عه‌ره‌به‌کان ناوچه‌ی شایزاربوو که سه‌رکرده‌ی شوێنه‌که خۆی مێژوونووس بوو به ناوی ئوسامه بن مونقید. له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکانه‌دا که له‌ده‌شت و چیا ده‌ژیان کورد‌و ئه‌رمه‌نیان تیا‌بوو، هه‌ندێ جاریش خێله‌کی تورکومانه‌کان ده‌هاتن بۆ وڵاخ و ڕانه‌مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن و جارجاریش بۆ تاڵانی.
نورالدین، سه‌لاحه‌دینی له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له حه‌له‌به‌وه نارد که ببێ به وه‌کیلی شێرکۆی مامی له دیمه‌شق. له‌وێ سه‌رکرده‌ی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی جه‌ریمه‌و سه‌رۆکاری پاراستنی ئاشتی شاره‌که‌ی ده‌کرد. وه‌ک ابن جوبیری نوسه‌ر باس ده‌کا که خۆی سه‌ردانی شاری قاهیره‌و به‌غدای کردبوو ده‌ڵێت: دیمه‌شق یه‌کێک له قه‌ڵه‌باڵغترین شاری ئه‌وسه‌رده‌مه بوو له‌جیهانا، له‌پشتی شوورای شاره‌که‌وه ڕیزه خانووی سێ قات و کۆڵانه‌کانی نێوانیان باریک و تاریک که خانوه‌کان له خشتی قوڕو قامیش و به‌رد دروست کرابوون و هه‌میشه مه‌ترسی ئاگرکه‌وتنه‌وه هه‌بوو. بازاڕه‌کانی قه‌ڵه‌باڵغ و ده‌نگه‌ده‌نگی دوکانی ئاسنگه‌رو مزگه‌ر و فرۆشتنی به‌هارات و شیرینی وکوتاڵی جل وبه‌رگ، زۆر جۆر خه‌ڵک ده‌بینرا له چه‌ندین ره‌گه‌زی جیاواز و وه ژماره‌یه‌ک حه‌مامی لێ بوو که له‌سه‌رده‌می ڕۆمانه‌کانه‌وه دروستکرابوون، خه‌سته‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌و نزیکه‌ی بیست کۆلێج بۆ خۆێندنی یاسا‌و بابه‌تی ئاینی. ده‌زگای ئاینی سۆفی لێ بوو، که به‌رده‌وام به مۆسیقا‌و سه‌ماکردن له مه‌راسیمه ئاینیه‌کانا بهشداریاندهکرد.
که‌نیسه‌ی مه‌سیحی ئۆرپۆدۆکسی لێ‌بوو که دروست کرابوو به نه‌خشی هونه‌ری بیناکاری و مۆزایک، خه‌ڵکه که ئازاد بوون بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌رکی ئاینیان وپه‌رستگای مه‌سیحیه‌کان ناوی که‌نیسه‌ی ساینت مهیری بوو. نزیکه‌ی سێ هه‌زارله دانیشتوانی دیمه‌شق جووله‌که‌بوون که له قودسهوههاتبوون وه‌ک په‌ناهه‌نده له دیمه‌شق ده‌ژیان، دانیشگای خوێندنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو.
چه‌ندین جار کێشه‌ی ئاینی له لێدواندا دروست ده‌بوو له نێوان خه‌لکانی جیاوازدا لهسهرئاین هه‌تا وای لێهات که شوێنی دانیشتنیان جیا بوو به‌شه‌و ده‌رگای شوێنه‌کانیان دا ده‌خرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌و لێکدان دروست نه‌بێ. شوێنی ڕاهێنانی ئه‌سپ سواری هه‌بوو که به‌هه‌ردوولادا به داری چناربهڕیز دیمه‌نی سه‌وزو سێبه‌ریان دیمه‌نی ئه‌سپ سوارانی ده‌ڕازانه‌وه.
یه‌کێک له‌و خانوانه‌ی که دیمه‌نی دیمه‌شقی جوان کردبوو، دیمه‌نی مزگه‌وتی ئه‌یوبی بوو که خه‌لیفه وه‌لید دروستی کردبوو له جێگای که‌نیسه‌یه‌کی ڕۆمانی کۆندا که هێشتا نه‌خشی هوونه‌ری کۆنی ده‌ستکاری نه‌کرابوو بۆ جوانکردنی دیمه‌نی مزگه‌وته‌که، له‌سه‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌که گوومهزیهک له شێوه‌ی پیازدا به‌به‌رزیه‌وه وسێ مناره‌ی نه‌خشین ده‌وره یاندابوو. هه‌ندێ ژوور‌و هۆلی تیا بوو بۆ ده‌رس وتنه‌وه و چه‌ندین جۆر قوتابخانه‌ی فێربوونی ئاینی لێ‌بوو، یه‌کێک له‌وانه مه‌دره‌سه‌ی ئیمامی غه‌زالی بوو (که‌یه‌کێکه له زانا ئاینیه ناسراوه‌کانی ئیسلام) که خۆی دووساڵ له‌وێ کاریکردوه که له‌نێوان ساڵه‌کانی 1058 1110 دا ژیابوو.. کاتی خۆی که ئه‌یوبی باوکی سه‌لاحه‌دین بوو به فه‌رمانڕه‌وای به‌عله‌به‌ک مه‌دره‌سه‌ی سوفی له‌وێ دامه‌زراند که کارێکی ئاسان نه‌بوو چوونکه موسوڵمانه‌کانی ئه‌و ناوچه شیعه‌بوون.
برایه‌کی سه‌لاحه‌دین به‌ناوی شاهنشا له جه‌نگێکدا له پارێزگاری شاری دیمه‌شقدا ده‌کوژرێ. دوو خوشکی هه‌بوو به ناوی په‌ری وخاتوون هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن حه‌وت برا بوون، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن پێنج بوون. (هه‌مان سه‌رچاوه)
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ژێر ناوی وه‌هرانی باسی ئه‌وه دهکاودهڵێت: سه‌لاحه‌دین دژایه‌تی ده‌کرا له‌لایه‌ن حاکمی دیمه‌شق به ناوی که‌مال ا‌لدین شاره‌زووری، چوونکه حاکمی دیمه‌شق هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌لاحه‌دینی دژ به یاسای ئاینی ده‌زانی، وه‌ک لایسنس (ئیجازه‌ی بازرگانیکردن) ی دانا بۆ بازرگانه‌کانی دیمه‌شق.
یه‌کێک له شاعیره‌کانی دیمه‌شق به‌ناوی عه‌رقه‌له یا ئه‌رقه‌له کۆمه‌ڵێ شیعری به سهرسهلاحهدین دا هه‌ڵدا که له‌شیعره‌کانی دا به یوسفی دوهه‌م ناوی ده‌با، چوونکه یوسفی یه‌که‌م په‌یامبه‌رێکی یه‌زدان بوو.
سه‌لاحه‌دین له چه‌سپاندنی یاسا دا زۆرجار له‌گه‌ڵ قازی دیمه‌شق کێشه‌ی هه‌بوو، چوونکه به‌ته‌واوی په‌یڕه‌وی یاسا نه‌ده‌کرا، له پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له لێدوان و کێشه‌ی به‌رده‌وام سه‌لاحه‌دین واز له‌کاره‌که‌ی دێنێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌له‌ب بۆ لای نورالدین هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ده‌ینێرن بۆ میسر.
له‌کاتێکدا به‌هۆی شاری قوودسه وه قه‌راغه‌کانی سه‌رده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست هه‌تا لووبنان دا ده‌نرا به خاکی پیرۆزی ئیسلام، به هه‌مان شێوه پیرۆز بوو به‌لای جووله‌که‌و مه‌سیحیه‌کانه‌وه که جێگای زۆربه‌ی په‌یام نێره‌کانی خودا بوو وه‌ک حه‌زره‌تی ئیبراهیم و عیسا و مووسا که له‌سه‌ره‌تاوه قودس قیبلهبوو ڕووی نوێژی تێ ده‌کرا، جێگای گوومه‌زی به‌ردی پیرۆز، که‌له‌سه‌رده‌می پادشای ئه‌مه‌ویه‌کان، خه‌لیفه عه‌بدول مه‌لیکدا دروستکرا.
له‌سه‌ره‌تاوه که زهنجیه تورکه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای موسل له ساڵی 1130 دا به‌ره‌نگاری مه‌سیحیه‌کان بوونه‌وه له شه‌ڕێکی خوێناویدا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب، زه‌نجی فه‌رمانڕه وای شاری مووسڵ سه‌ر به خه‌لیفه‌ی عه‌باسی به‌غدا بوو.
مه‌به‌سه‌تی سه‌ره‌کی سه‌رکرده‌ی زه‌نجی داگیرکردنی شاری دیمه‌شه‌ق بوو له سووریا وبه داگیرکردنی شاری دیمه‌شق ده‌بوو به ده‌سته‌ڵاتداری سێ شاری گرنگی ناوچه‌که: حه‌ڵه‌ب و دیمه‌شق و مووسڵ. به‌هیوا بوو که دهستهڵاتداریهک پێک بهێنێ له نێوان میسر‌و میزۆپۆتامیا دا‌و هه‌رسێ ناوچه‌ی سوریا‌و میزۆپۆتامیاو میسر ژێردهستخا، هه‌تا له ساڵی 1144 دا توانی شاری ئه‌دیسا پاش جه‌نگێک داگیربکا له کاتێکدا به‌رگری وپاسه‌وانی شاره‌که زۆر به‌هێز نه‌بوو.
که مه‌سعودی زه‌نجی مرد نورالدینی کوڕی جێی گرته‌وه که ئه‌م پیاوێکی ئیسلامی دیندارتر بوو باوه‌ڕی به یه‌کسانی هه‌موو موسڵمانه‌کان بوو به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و بۆچوونه ئیسلامیانه‌ی بووبه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی که‌مپه‌ینی پاکردنه‌وه‌ی قوودس ده‌ست پێ بکاو له‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کان ڕزگاریکا.
ئه‌م ئاواته‌ی زه‌نجی له‌م کاته‌دا ده‌ستی نه‌دا، چوونکه هێزوولهشکری مه‌سیحیه‌کان زۆر یهکگرتووترو به‌تواناتر بوون لهموسوڵمانهکان. به‌رده‌وام هه‌ندێ ناکۆکی ڕوویده‌دا له‌نێوان سه‌رکرده کانی موسوڵمانه‌کاندا، ئه‌م سه‌رکردانه خه‌ڵکیان به هۆی خێڵه‌کیه‌تی و پاره‌وه لهدهورووپشتی خۆیان کۆ ده‌کرده‌وه و خۆیان به‌هێز ده‌کرد له‌به‌رئه‌وه ی هه‌میشه مه‌ترسی خیانه‌تکردن هه‌بوو. له‌م کاته‌دا که‌س نه‌بوو به‌ره‌نگاری زهنجیهکان بووه‌ستێته‌وه و سه‌لاحه‌دین ته‌نیا سه‌رکرده‌یه‌ک بووتوانی ده‌سته‌ڵات لهزهنجیهکان بسێنێ و بوو به پادشای که‌مپه‌ینی دژ به ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وروپای مه‌سیحیه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا.
هاوکات ده‌سته‌ڵاتدارانی میسر که فاتیمیه‌کان بوون زۆر لاواز بوون و هه‌ر یه‌کێک له ئه‌میره‌کانیان توانایان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی کارووباری یه‌ک دوو کۆشک و پاڵاسی خۆیان زیاتردا نه‌بوو.
جێگری خه‌لیفه‌ی فاتیمی میسر العدید له ساڵی 1160 دا ته‌مه‌نی یانزه ساڵ بوو له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سته‌ڵاتداری درایه وه‌زیری یه‌که‌می که پیاوێک بوو به‌ناوی شاوار. ئه‌م پادشا منداڵه وه‌زیری یه‌که‌می پێشوی به‌ناوی بن‌و روزیق ده‌رکرد و له‌م کێشه‌یه‌دا داوای یارمه‌تی له نورالدین کرد بۆ ده‌رکردنی بن‌و روزیق. له‌ساڵی 1164 دا نورالدین شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دینی نارد بهلهشکرێکهوه بۆ یارمه‌تی شاوار، له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لاحه‌دین ته‌مه‌نی بیست و شه‌ش ساڵ بوو. ‘لاپه‌ره3-8 پی هێچ نیوبی، سه‌لاحه‌دین له‌سه‌رده‌می خۆیدا’ له شه‌ڕێکدا شاوار بن‌و ڕوزیق ده‌کوژێ وسهردهکهوێ به‌سه‌ر لایه‌نی وه‌زیری پێشووی میسردا وده‌بێ به وه‌زیری یه‌که‌می خه‌لیفه‌ی فاتیمی میسر و ئیتر به‌نامه‌یه‌ک شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دین ئاگادارده‌کا که ده‌بێ میسر به‌جێ بێڵێ، به‌ڵام شێرکۆ ئه‌م فه‌رمانه‌ی شاوار پشتگوێ ده‌خاو له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێت: نورالدین داوای سێ یه‌کی به‌رهه‌می گه‌نمی میسری ساڵانه ده‌کا بهرامبهرناردنی یارمه‌تی بۆتان، و شاوار به‌مه ڕازی نابێ.
(تێبینی: جه‌نگی نێوان ئه‌م دوو وه‌زیره له‌سه‌ر ته‌قالیدی داموده‌زگای فیرعه‌ونی کۆنه، که هه‌رکه‌س به‌هێز تربێ ئه‌و ببێ به وه‌زیر، ئه‌م دژایه‌تیه به شه‌ڕ قهراردهدرا)
نورالدین له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵێکی پێش ئه‌م ڕووداوانه‌دا هیچ کۆمه‌کی نه‌ده‌کرا له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداری میسره‌وه، مه‌سیحیه‌کان و ده‌سته‌ڵاتدارانی ڕۆژئاوا میسریان دانابوو به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ووڵات و کلیلی داگیرکردنی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.