ئاماده‌كردنی: ئاراس حه‌مه صاڵح
(بنه‌ماڵه‌ی ئهیوبان)نه‌جمه‌دین ئه‌یوبی باوكی سه‌لاحه‌دین له (جه‌به‌ل حه‌وز) له‌دایكبووه, به‌ڵام له موسڵ گه‌وره بووه, چووه‌ته دایه‌ره‌ی خزمانی محمدی كوڕی مه‌لیك شای سوڵتانی سه‌لجوقی, ئه‌م سوڵتانه باوه‌ڕی وابووه, كه دیویه‌تی پیاوێكی سه‌رناس و ژیر و مێرخاس و ئازایه كردوویه‌تی به‌پارێزگاری قه‌ڵای تكریت.(1)
ئه‌یوب پیاوێكی زۆر به‌دین و خێرهومهندبووه, زانایانی خۆش ده‌ویست و هاونشینی گه‌وره پیاوانی ده‌كرد زۆر چاك كاروباری پاراستنی قه‌ڵای تكریتی به‌ڕێوه بردووه دزو رێگرانی په‌رت و بڵاوپێكردون, زه‌وی و زاری ئاوه‌دانكرده‌وه, گوزه‌رانی خه‌ڵكی بهرهوپێشهوهبردووه(2)، ئنسكلۆپیدیای ئیسلام ده‌ڵێ : باپیری سه‌لاحه‌دین دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ده‌وڵه‌ته (شادی, شازی) كوڕی مه‌ڕوانه, كه له‌كوردانی خێڵی (رواوی , رواند) ی دوین بووه.(3)
باپیره‌ی سه‌لاحه‌دین ناوی (شادی)كوڕی مه‌ڕوان یه‌كێك بوو له‌پیاوه هه‌ره گه‌وره‌كانی (رواوی) كه یه‌كێكه له هۆزه‌كانی كوردی ئێڵی هازبهنی, له‌شاری دوێن دانیشتوون, ئه‌م شاره‌ش به‌یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌ولێر هاتووه‌ته ژماره, به‌پێی وته‌ی مێژوو نوسان (شادی) له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی دێی (ئهجدانكان) بووه, پاشان له‌گه‌ڵ (ئه‌یوب) و شێركۆ و كوڕانیا هاتووه‌ته شاری (دوین)(4) وه له‌وێدا له‌گه‌ڵ به‌هرۆزی سه‌لجوقی دا ئاشنایه‌تی په‌یداكردووه و بوه‌ته دۆستی, وه له‌دوایدا به‌هرۆز چوه‌ته به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتی په‌یداكردووه و ئه‌وسا (شادی) بانگ كردوه‌ته لای خۆی و كردوویه‌تیه سه‌ركرده و ناردویه‌تیه تكریت كه‌تا ئه‌و شاره‌ی بۆ هه‌ڵسوڕێنێ, شادیش له‌وێ ماوه هه‌تا مردووه, ئه‌وسا نه‌جمه‌دینی كوڕی كراوه‌ته جێنشینی.(5)
هه‌ندێك لهمێژونوسانی عه‌ره‌ب, ئه‌سڵ و نهسهبێكی دور و درێژیان بۆ شادی هه‌ڵبه‌ستووه, مه‌سه‌له‌ن وه‌كو ئبن خلدون كه نه‌سه‌به‌كه‌ی ئه‌باته‌وه سه‌ر (الحصبی الدوسی), به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان جێگه‌ی باوه‌ڕنییه و راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه مێژوو باپیری شادی ناناسێ.(6)
كوڕانی شادی (ئه‌یوب و شێركۆ) له گوندی (ئهجندانهكان) هاتووه‌نه‌ته دنیاوه(7), ئیبن خه‌له‌كان باسی كردووه : زۆر له ڕه‌چه‌ڵه‌كی به‌ره‌بابی ئه‌یوبم كۆڵیوه‌ته‌وه, دوای شادی باپیرێكی ترم به‌رچا و نه‌كه‌وت, هه‌تا زۆر نامه‌م دیت كه ده‌رباره‌ی وه‌صف و موڵك و ماڵ به‌ناوی شێركۆ (مامی سه‌لاحه‌دین) و ئه‌یوبه‌وه ته‌نیا نوسرابوو شێركۆی كوڕی شادی و ئه‌یوبی كوڕی شادی و ئه‌وه‌نده و به‌س, به‌ڵام هه‌ندێ ئیعتبارانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان پێیان ووتم شادی كوڕی مه‌ڕوانه.
مێژوو نوسان له‌سه‌ر ئه‌مه رێكه‌وتن كه باوك و كه‌سوكاری سه‌لاحه‌دین له (دوین) ه‌وه هاتوون كهشارێكه له دوا ناوچه له‌ناوچه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌لای ئهررانه, ئه‌وانه رهواددیه رهوادیهش تیره‌یه‌كه له هه‌زبانی ئه‌میش هۆزێكی گه‌وره‌ی كوردانه.(8)
نه‌جمه‌دین ئه‌یوب له‌دوای مردنی شاد, ده‌سه‌ڵات دارێتی تكریتی گرتۆته ده‌ست, وه له‌گه‌ڵ عیماده‌دین زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارێتی موسڵ دا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی هه‌بووه, شادی خۆی و خێزانی به ئه‌یوب و شێركۆی كوڕییه‌وه له نیشتمان ده‌رچوو گه‌یشته به‌غداد و موسڵ, پاشان له تكریت جێگیربوو, پاش ماوه‌یه‌كیش هه‌رله‌وێ مردوو له‌ناو شاره‌كه گومه‌زێك به‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌وه دروستكرا.ئه‌م پیاوه مه‌زنه له‌دوای خۆی جوتێ كوری قاره‌مانی به‌جێهێشت كه ئه‌ویش ( شێركۆ و ئه‌یوبه) له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه شادی باپیری سه‌لاحه‌دینه، كورد بووه.
ژیانی سه‌لاحه‌دین
ئه‌ڵێن سوڵتان صه‌لاحه‌دین له تكریت و له‌ساڵی 532 ك به‌رامبه‌ر 1137ز هاتبووه دنیاوه هه‌تا هه‌ندێ كه‌س گوتویانه ویلادهت تهصادوفی ئه‌و رۆژه‌ی كرد كه مجاهدالدین به‌هرۆز فه‌رمانی بهدهرچونیان لهتكریت كردبوو, به‌گوێره‌ی قسه‌ی كاتبێكی گه‌وره‌كه له‌خزمه‌ت نه‌جمه‌دین ئهیوبدابووه, ئه‌و باوكی زۆر عاجزبوو, وه له‌حاڵی خۆی بێزاربوو, له ته‌وه‌لوودی ئه‌م كوڕه‌ی و گریانی نه‌جمه‌دین و براكه‌ی به‌و ته‌رحه تكریتیان به‌جێهێشت.(9)
سه‌لاحه‌دین, قۆناغی منداڵی له (به‌عله‌به‌گ) دا بردووه‌ته سه‌ر, وه‌له‌م شاره‌دا زانستی ئاین و قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و فیقهی ئیسلام و مێژوو زمان و ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه و پێیان ئاشنابووه, وهشارهزاییهكی ته‌واوی له‌باری تۆپ و راو و سوار چاكیدا بووه, سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ شێركۆی مامیدا له‌حه‌له‌ب بووه, كاتێك له خزمانی نوره‌دین مه‌حمودا بووه.(10)
یه‌كێ له‌رۆڵه نه‌به‌ز و نه‌مره‌كانی كورد(سه‌لاحه‌دین) بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی له‌وڵاتی میسردا دامه‌زراند و له‌دوایدا ووڵاتی یه‌مه‌ن و سوریه و فه‌له‌ستین و به‌شی باشووری خۆرهه‌ڵات له‌كوردستانی ئه‌نادۆڵیش خراوه‌ته‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی بووه‌ته یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌وسه‌رده‌مه.(11)
سه‌لاحه‌دین رۆڵه‌ی نه‌مری كورد لهدهورێكا ئه‌ژیا كه وه‌كو ده‌وری ئێمه‌دابوو, ووڵاته ئیسلامیه‌كان یه‌ك ده‌ست نه‌بوون و هه‌ركام بۆ خۆیان هه‌وڵیان ئه‌دا, دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی له‌ناو ئه‌واندا په‌ره‌ی سه‌ندبوو, بێگانه‌ش له‌ناكۆكی و ناته‌بایی ئه‌وان كه‌ڵكی وه‌رگرت, سه‌لاحه‌دین له‌سه‌رده‌می زهنگییهكاندا ئه‌ژیا, وه‌له نوره‌دینی زهنگییه و فێری هونه‌ری شه‌ڕبوو, ههرلهتافی جوان و لاوی‌دا له هه‌ندێ شه‌ڕدا كه له‌گه‌ڵ خاچ په‌رسته‌كاندا كرا، هاوبه‌شی كرد..(12) سه‌لاحه‌دین به چاودێری هه‌ردوو سه‌ركرده به‌خێوكرا, باوكی له به‌عله‌به‌گ و دیمه‌شق, مامیشی له حه‌له‌ب و له‌سێبه‌ری سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌دا نورالدین محمود, شێركۆش یه‌كێكه له‌ناوداره‌كانی سه‌ركرده‌ی سوپا, له‌ده‌وڵه‌تی نورالدین دا, به‌راده‌یه‌ك مێژوو نوسی ئه‌وسه‌رده‌مه (ابن الاسیر) ده‌ڵێ : ئه‌سه‌ده‌دین شێركۆ گه‌وره‌ترین میری نوره‌دین بوو, پله‌ی هێنده به‌رزبوو هه‌تا وای لێهات هه‌رده‌تگوت هاوبه‌شی ئه‌وه له مه‌لیكایه‌تی دا نورالدین بێ پرس و رای ئه‌و هیچ شتێكی نه‌ده‌كرد.(13)
له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌ناو ئه‌و قه‌ومانه‌دا كه سوڵتان سه‌لاحه‌دین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا كۆی كردبوونه‌وه كه‌س نه‌بوو كه به‌دڵ سوڵتانی خۆش نهوێـت و ئیتاعه‌تی نه‌كات و له‌كاتی ته‌نگانه‌دا رۆحی خۆی بۆ فیدانهكات, ئه‌وه‌ش له ده‌لیلی موحیببه‌ت و حورمه‌تی عمومی بوو, بۆیه خۆشیان ئه‌ویست, چونكه موعین و نهصیریان بوو, بۆ دوژمنیان هاربوو, بۆ نه‌فسی خۆی و بۆ ماڵی دونیا هه‌وڵی نه‌ئه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام بوو.(14)
سوڵتان سه‌لاحه‌دین ته‌نیا به‌عه‌قڵی خۆی ئیشی نه‌ئه‌كرد و دایم له‌راو فیكری روئهسا و عاقلانه ئیستفاده‌ی ئه‌كرد, ئه‌م حاڵه‌ش به‌گوێره‌ی حوكمی دینی ئیسلام و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر بوو (د.خ) قه‌ت حه‌زی له زاڵم و مه‌زڵوم نه ئه‌كرد, زۆرجار له‌سه‌ر قه‌رار و فیكری هه‌یئه‌تی ئیستشاره, رای خۆی ته‌رك ئه‌كرد, وه‌كو له به‌رامبه‌ری صور و عهككادا دیمان.(15)
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی پیاوێكی دادپه‌روه‌ر بوو, وه به‌به‌زه‌یی بوو, هه‌مووكات حه‌زی ده‌كرد, بێ هێز به‌سه‌ر به‌هێزدا سه‌ركه‌وێت, هه‌مووكات له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه و دووشه‌ممه‌دا دانیشتنێكی ساز ده‌دا و كه زۆر له فه‌قیران و زانایان ئاماده‌بوون, ده‌ی كرده ده‌رگای باسكردنی دین و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كهسهبارهت به ئیسلام ده‌كران, دائه‌نیشت له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و زانایاندا, باسی ئه‌و چیرۆكانه‌ی ده‌كرد كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر دڵی دانابوو.(16)
سه‌لاحه‌دین حه‌ڤده كوڕ و یه‌ك كچی هه‌بووه, كوڕ و خزمه‌كانی له هه‌ركات و شوێنێكدا فه‌رمان ره‌واییان ئه‌كرد (ملك ئه‌فزه‌ل) ی كوڕی پادشای فه‌له‌ستین و سوریه بوو (ملك عزیز عوسمان) كه كوڕی ناوه‌نجی بوو پادشای میسربوو, حه‌له‌بیش (ملك زاهی) ی كوڕی بچوكی له‌سه‌ری دابوو, (ملك عادل) ی برایشی به‌شێكی گه‌وره‌ی جزیره و بۆتانی به‌ده‌سته‌وه‌بوو, كوڕانی (شێركۆ) ی مامیشی له حمص دا فه‌رمان ره‌واییان ئه‌كرد, وڵاتی یه‌مه‌نیش درابوو به كوڕانی (نهختهكین) ی مامی سه‌لاحه‌دین, كه سه‌لاحه‌دین كۆچی دوایی كرد هه‌ركام له‌جێی خۆیان مانه‌وه, تاساڵێك فه‌رمانی مه‌لیك ئهخزهلیان به‌جێهێنا.(17)
ناوی سه‌لاحه‌دین له‌مێژووی خۆی و بێگانه‌دا به‌چاكه و جوامێری براوه له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی فه‌ره‌نسه و ئینگلیز و ئه‌ڵماندا, كه سه‌لاحه‌دین به‌چاكه باسكراوه, وه ئه‌ورپییه‌كان سه‌لاحه‌دینیان به نوێنه‌ری جوامێری و قاره‌مانێتی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست داناوه, گه‌لێ رووداو چیرۆكیان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه هێناوه.(18)
له‌ساڵی 1316 ه. دا كه ئیمپراتۆری ئه‌ڵمانیا, شامی زیاره‌ت كرد وتارێكی دا و گوتی : زۆرم پێخۆشه كه لهشارێكدام له‌وه‌ختی خۆیدا زانایه‌كی وای تیاژیاوه كه هه‌ره‌گه‌وره‌ی پیاوی عه‌صری خۆی بوو, لهشهجاعه و ئازایدا بێ وێنه‌بوو, شوره‌ت و شه‌هامه‌تی بڵاوبوه‌وه و ئه‌و زاته‌ش قاره‌مان سه‌لاحه‌دینی كوردی ئه‌یوبییه.(19)
سه‌لاحه‌دین لهپاشماوهیهكی كورت و كه‌مدا توانی یهكیهتیهك له‌ناو هه‌موو گه‌لانی موسوڵماندا بهێنێته‌دی, وه‌ئه‌م یه‌كیه‌تیه له نیله‌وه تا فورات درێژه‌ی هه‌بوو, وه هه‌موو موسوڵمانان به‌رێبه‌رایه‌تی سه‌لاحه‌دین بۆ بروای خۆیان شه‌ڕیان ئه‌كرد.(20)
وهبههۆی مردنی كوت و پڕی سه‌لاحه‌دینه‌وه زیانێكی گه‌وره له موسوڵمانان كه‌وت, وه هه‌موو به‌یه‌ك زمان ئه‌ڵێن ئه‌م شاسواره بلیمه‌ته نه‌یهێشت هیوای خاچ په‌رسته‌كان بێته‌دی, وه‌سێ ساڵ دوای مردنی به‌فه‌رمانی (ملك ئه‌فزه‌ل) ی كوڕی و له‌نزیك مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی گۆڕێكی تازه‌ی بۆ دروستكراوه, ئنجا ئێسك و پروسكی سه‌لاحه‌دینی نه‌مر گواستراوه‌ته‌وه ئه‌وێ, وه ئارامگه‌كه‌ی ئێستا له‌شاری دیمه‌شقدایه.(21)
پاش به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین قازی فازڵ (شیر)ه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و بردی له‌ناو گۆڕه‌كه‌ی له‌ته‌نیشتی درێژی كرد و پێی ووت ئه‌ی سه‌ركرده‌ی مه‌زن! ئهمهبكه دارده‌ستی خۆت له‌گه‌شتی به‌ره و به‌هه‌شتدا, جاهه‌موو دایانه پرمه‌ی گریان.(22)
ئه‌بو جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ دابوو كه وه‌فاتی كرد, سه‌لاحه‌دین ته‌مه‌نی 57 ساڵ بوو له‌رۆژی 4 شه‌ممه 27ی صه‌فه‌ر دوای نوێژی به‌یانی وه‌فاتی كرد.(23) سه‌لاحه‌دین له‌جل و به‌رگا له خصوص خواردن و مهسكهندا, نمونه‌یه‌كی قه‌ناعه‌ت و فه‌زیله‌ت بوو, ماوه‌یه‌ك خانوویه‌كی باشی بۆ خۆی دروست كرد, كه ته‌واو بوو هاتهسهیری و هه‌ندێ ته‌ماشای كرد گوتی له‌م خانوه‌دا تانیهایهت نامێنین و ئه‌م خانوه لایه‌قی كه‌سێك نییه كه ئه‌جه‌ل له‌شوێنی بگه‌ڕی و ئێمهلهدنیادا ته‌نیا وه‌زیفه‌مان خزمه‌تی خوایه.(24)
له په‌راوی (النوادر السلگانیه) ش دا هاتووه : كه سه‌لاحه‌دین له خزمه‌تی باوكیا گه‌وره‌بوو, له فه‌رمانی مرۆڤایه‌تی ئه‌و گوڵچینی ئه‌كرد و لهدینداریشدا بێ وێنه‌بووه و لهئازایی و زیره‌كی و نهبهزیشدا كه‌سی پێ نه‌گه‌یشتووه, به‌جۆرێ كه نوره‌دینی زه‌نگی له زیره‌كی و ئازایی ئه‌و سه‌ری سوڕماوه رۆژ به رۆژ پله‌وپایه‌ی بهرزتربوهتهوه.(25)
مێژوو نوسان ئه‌ڵێن : سه‌لاحه‌دین كاتێ ئه‌چوه باره‌گای نورالدینی زه‌نگی, زۆرجار له‌گه‌ڵ نورالدیندا یاری (گوریس) ی ئه‌كرد, وه‌له خولی گه‌نجیدا له‌گه‌ڵ باوك و مامیا چوه‌ته شه‌ڕ و سوارانی دوژمنی تێك شكاندووه, وه‌میر نورالدین شایه‌تی زیره‌كی و قاره‌مانی ئه‌م نه‌به‌زه بووه.(26)
سه‌لاحه‌دین گرنگییه‌كی زۆری‌دا بهخۆبهخت كردن (جیهاد) له‌پێناوی ئیسلامدا به‌پاره یان به‌دڵ یان به‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه خۆی پێی هه‌ستا كه بووه هۆی گۆڕان و به‌ره و پێشبردنی ئیسلام له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه ئه‌و قاره‌مانه‌ی لێ ده‌رچوو كه‌تا هه‌تایه مێژوو شانازی پێوه‌ده‌كات.(27)
رۆڵی صلاح ا‌لدین له‌مێژووی ئیسلامدا
ده‌ركه‌وتنی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك:
یه‌كه‌م جار كه سه‌لاحه‌دین جڵه‌وی لێپرسینه‌وه‌ی گرته‌ده‌ست وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی بوو كه له‌گه‌ڵ شێركۆی مامیدا بۆ میسركردی(28), (ابن خلكان) له په‌ڕاوی (أوفیاو اڵاعیان) دا ئه‌ڵێ : ناردانی ئه‌و سوپایه‌یه له‌لایه‌ن نورالدینهوه بۆ میسر دووهۆی بووه : یه‌كه‌م بهنادانی شاورد، دووهه‌م : بۆ ئه‌وه‌ی له كاروباری میسر تێ بگا‌و ئه‌و ووڵاته بخاته ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه(29) كهشاوری وه‌زیری خه‌لیفه‌ی میسر داوای كۆمه‌كی له سوڵتان نورالدین كرد, سوڵتان شێركۆی بهلهشكرێكهوه نارد بۆ میسر له‌ساڵی (562) ه ئه‌میر سه‌لاحه‌دین ش به‌ئه‌مری مامی له‌گه‌ڵ ئه‌م لهشكرهداچوو, ابن شداد ئه‌ڵێ: اسد ا‌لدین شێركۆ, هه‌رچی ئه‌كرد به‌پرس و رای ئه‌میر سه‌لاحه‌دین ئه‌ی كرد, چونكه زۆر له عه‌قڵ و كه‌ماڵی ئه‌مین بوو.(30)
گه‌لی میسر به‌هاتنی شێركۆ و سهلاحهدینو سه‌ركرده‌و سه‌ربازانی شام كه‌یفخۆش بوون ، خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌نده شادومانییان نیشاندا رێی له ئامرانی شاور بڕی.(31)
له‌راستیدا سوڵتان سه‌لاحه‌دین سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بوو توانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی سه‌ربازی و رامیاری و كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی رێك بخات, وه باشترین یاسا و رێوشوێنی بۆ دابنێت, ئه‌وه‌ی له كه‌سێتی سه‌ربازی سه‌لاحه‌دین بكۆڵێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له هه‌موو ئه‌و گریمانه سه‌ربازیانه‌دا كه پێشتر له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواد هه‌بووه جیاوازه, به‌شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه تیۆری جه‌نگی لای سه‌لاحه‌دین له‌رووی هونه‌ری و تاكتیكی راست و توانا و حه‌ماسه‌ت و ئامانجه‌كانیه‌وه جیاوازی زۆره له‌و تیۆرانه‌ی كه پێشتر هه‌بوو.(32)
له‌ساڵی (1160) زدا سه‌لاحه‌دین بۆ جارێكی تركرا به‌سه‌ر له‌شكری دیمه‌شق, نورالدین محمود لاوازی تائیفه‌كانی به‌هه‌ل زانی و توانی میسر رزگاربكات و سه‌ركه‌وتنی رامیاری و سه‌ربازی به‌ده‌ست بهێنێت, له‌ساڵی 1164 ز سه‌لاحه‌دین به‌شداری ئه‌و شه‌ره‌ی كرد, كه مامی شێركۆ پێی هه‌ستابوو بۆ رزگاركردنی میسر.(33)
سه‌لاحه‌دین رۆڵه‌ی نه‌مری كورده, له‌م سه‌رده‌مه‌دا توانی موسوڵمانانی میسر و شام و جزیره یه‌كده‌ست بكا‌و له‌به‌رامبه‌ر خاچپه‌رسته‌كان راوه‌ستێ و له‌پاش سیازده ساڵ شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌كانێ و خۆبه‌خت كردن سه‌ره‌نجام توانی له ساڵی 583 ی كۆچی‌دا قودس له‌ده‌ستی خاچ په‌رسته‌كان رزگاربكات.(34)
ناوی سه‌لاحه‌دین وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك زۆر به‌خێرایی له‌نێو ئه‌وروپادا بڵاوبووه‌وه, به‌شێوه‌یه‌كی وا كه‌ترسی دهخستهدڵ و ده‌رونی ئه‌وروپییه‌كانه‌وه, بۆ نمونه دایكان بۆ ژیركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان و خه‌واندنیان بهسهلاحهدینی ئه‌یوبی ده‌یان ترساندن.(35)
پاشاكانی ئه‌وروپا به‌راگه‌یاندن و پروپاگه‌نده‌ی تایبه‌تی خۆیان وێنه‌ی سه‌لاحه‌دینیان بۆ داماڵینی هه‌موو ره‌وشتێكی مرۆڤانه پیشان ده‌دا, وه‌ك جه‌نگێكی راگه‌یاندنی ده‌رونی هانده‌ر بۆ خۆئاماده‌كردن و به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكی نوێی خاچ دروشمه‌كان دژی سوڵتان سه‌لاحه‌دین به‌كاریان هێنا, بۆیه نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان سه‌لاحه‌دین و ئه‌وان بێ سوود بوو, نه‌گه‌یشتن به هیچ ئامانجێكی یه‌ك لاكه‌ره‌وه بۆ خزمه‌تی كێشه‌ی ئاشتی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا.(36)
نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاته به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا پێك هاتبوو له (ئینگلته‌را, فه‌ره‌نسا, ئه‌ڵمانیا)له خۆئامادهكردنێك بۆ هه‌ڵمه‌تێكی نوێ كه به هه‌ڵمه‌تی سێیه‌م ناسراوه, بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاچ دروشمه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵات تایبه‌تمه‌ندی علمانی و راگه‌یاندنی له‌خۆ گرتبوو, هاوكات لایه‌نه مادییه‌كان زاڵتربوون له رۆحیه‌كان به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا.(37)
ده‌نگی داد و جوامێری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بوو, خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای پركرووه و ئه‌م قاره‌مانه دادگه‌ر و به‌شان و شكۆیه نه‌ك ههرمایهی سه‌ربڵندی گه‌لی كورده, به‌ڵكو هه‌موو موسوڵمانێك به‌ناوی ئه‌و شانازی ئه‌كات.(38)
سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی ده‌دا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ببه‌ستێته‌وه به‌چه‌ندین تۆڕی خێرایی په‌یوه‌ندی كردنه‌وه, ئه‌وه‌ی به‌لای سه‌لاحه‌دینه‌وه گرنگ بوو زانینی هه‌واڵی جێگر و فه‌رمانره‌واكان و زانینی هه‌موو شتێك كه له وڵاته‌كه‌یدا رووده‌دات و ده‌ركردنی بریاری تایبه‌ت به‌و مهسهلانهبوو به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و شۆره زۆرانه‌ی كه له‌نێوان خۆی و خاچ دروشمه‌كاندا رووی ده‌دا, زۆربه‌ی ساته‌كانی فه‌رمان ره‌وای ئه‌وی گرته‌وه, ئه‌وه‌ش وای ده‌خواست هه‌میشه گوێ قوڵاخی هه‌واڵ بێت و له‌كاتی پێویستدا خۆی ئاماده‌بكات, ئه‌گه‌ر دوژمن بیری له‌شه‌ڕ بكردایه‌ته‌وه, كه هێرش بكردایه سه‌ریان, یان لهولاتهكان هێرش بكاته‌سه‌ر ووڵاتێكی تر له‌و كاته‌دا هێزی فریاكه‌وتنی بۆ ده‌ناردن.(39)
له‌كاتی شه‌ڕدا سه‌لاحه‌دین خۆی به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كاندا ده‌گه‌ڕاو, هانی ئه‌دان و وره‌ی به‌رز ده‌كردنه‌وه فه‌رمانی به‌چاكه پێ ئه‌كردن و پێی ده‌وتن له‌وشتانه دور بكه‌ونه‌وه كهخراپن, خه‌ڵكیش ملكه‌چی وته‌كانی ئه‌بوون و به‌رامبه‌ر به‌وشتانه‌ی ئه‌و ره‌تی ده‌كرده‌وه هه‌ڵوێستیان وه‌رده‌گرت, ئه‌م شێوه راگه‌یاندنه ده‌رونیه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له به‌هێزكردنی وره‌ی هێزه‌كانیان هه‌بوو.(40)
به‌ڵام لێره‌دا تاكه په‌یوه‌ندییه‌ك كه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌كورده‌وه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه له‌دایك و باوكێكی كورد و له‌خاكی كوردستانی (عێراق) داهاتۆته دنیا, له‌وه بترازێ هیچ شتێكی تر نای به‌ستێته‌وه به‌كورد, ئه‌و پیاوه هه‌رچه‌نده قاره‌مان و دلاوه‌ر و لێهاتووبوو توانیویه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی زۆر شت بكات و كاریگه‌ر و سوودمه‌ندبێت.
له‌و ساڵه پڕ ئاشوب و شڵهژاوانهی كه تیایاندا ده‌ژیا ویستی شتێكی شایسته بۆ كورد بكات و لانی كه‌م حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی كورده سه‌لجوقیه‌كان فه‌رمان ره‌وا ره‌نگی عه‌ره‌به‌كان بهێنێًتهكایهوه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كرد و هه‌موو هێز و توانای خۆی خستبوه خزمه‌تی ئیسلام.(41)
كاره‌كانی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی گه‌لێ كاری گرنگی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌نجام داوه كه بوه هۆی گۆڕینی ده‌وڵه‌ت به‌ره و پێشبردنی له‌بنه‌چه‌وه ، كاره‌كانی زۆر بواری گرته‌وه بۆ نمونه:
1. سه‌لاحه‌دین ته‌نها پاڵه‌وان و پارێزه‌ری ئایینی ئیسلام نه‌بوو, به‌ڵكو هانده‌ری زانست و زانیاری زانایان بووه, زۆرهانی زانیاری ئایینی ده‌داو ده‌یه‌ها مزگه‌وت و بنكه‌ی ئایینی كردۆته‌وه, هه‌روه‌ها گه‌لێك خوێندنگای له‌میسر و سوریا و ناوچه‌كانی تردا دروستكردووه.(42)
2. قه‌ڵایه‌كی له‌شاری قاهیره دروستكرد, به‌ناوی خۆیه‌وه ناوبانگی ده‌ركردوه و سنوری شاری قاهیره‌ی كێشاوه ساڵی 1183ز.(43)
3. دوو نه‌خۆشخانه‌ی له‌شاری قاهیره دروستكرد كۆشكی خه‌لافه‌تی كرد به‌نه‌خۆشخانه.(44)
4. بایه‌خی زۆری داوه بهرێگاوبان و دروستكردنی پرد‌و بایه‌خی به‌كشتوكاڵ داوه.(45)
5. باج و سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌مكرده‌وه و هه‌ندێكیشی لابردووه.(46)
6. ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌یوبی دامه‌زراند, كه یه‌مه‌ن و میسر و شام و عێراق و گه‌لێك ناوچه‌ی تری گرته‌وه.(47)
7. رزگاركردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی فه‌له‌ستین و سوریا له‌ده‌ست خاچه‌كان.(48)
8. یاخی بوونی سودانیهكانی دامركانده‌وه, ئاسایشی گه‌رانه‌وه بۆ ناوچه‌كه.
سه‌لاحه‌دین جگه له‌م كارانه كه‌پێی هه‌ستاوه, دوور بووه له‌لوت به‌رزی و خۆبهرزگرتن و چاوچنۆك نه‌بووه, بیری له‌پاره‌و ماڵ و سامان نه‌كردوه‌ته‌وه و خاوه‌ن به‌زه‌یی و سۆز بووه, زیره‌ك و زانا بووه.(49)
كاره‌كانی له‌بواری ئابوری‌دا
بازرگانی میسر له‌سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لاحه‌دیندا به‌یه‌كێك له‌لایه‌نه ئابووری و گرنگه‌كان داده‌نرێت, له‌ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌واندا بایه‌خێكی زۆریان پێداوه و بوه‌ته هانده‌ر و یارمه‌تی ده‌رێكی كارای سامانی میسر و پێكهێنانی ژیانی ئابوری و كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵ و پیشه‌سازی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وته‌ی میسر و روانینی به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ریاكه‌دا (له باكوره‌وه ده‌ریای سپی ناوه‌راست و له خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌ریای سوور كه كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ئۆقیانوسی هندی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،بووته هۆی گه‌شه‌كردنی سیسته‌می دارایی, به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به پرۆسه بارزگانیهكان, وه‌ك (المكوس و زه‌كات و جزیه) كه له‌بازرگانه موسوڵمان و مه‌سیحیه‌كانیش وه‌رده‌گیرا, سوڵتان سه‌لاحه‌دین بازرگانی به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه گرنگ و سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌زانی بۆیه یاسا گه‌لێكی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دانابوو, ئیمتیازاتی زۆریان دابوو به بازرگانه بیانیه‌كان, هه‌موو پێداویستیه‌كانی پشودان و پارێزگاریكردن و ئاسایشیان بۆ دابین كردبوون, كه‌شتی گه‌لێكی به‌هێزیان بۆ پاسه‌وانیه كه‌شتییه بارزگانییه‌كان ئاماده‌كردبوو تا لێیه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ر شتێكی چه‌ته‌كان ببنه‌وه.(50)
دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی نرخیش بۆ خستنه‌رووی ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و توانستی كڕینی خه‌ڵكی گرنگ و بایه‌خداره, له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك ئاستی نرخه‌كان نزم بوون, ئاستی ژیانی خه‌ڵك و توانستی كڕینیان له‌باری گوزه‌رانی باشدایه, هه‌روه‌ها جێگیربوونی نرخه‌كان واته جێگیربوونی هێمن و ئاسایشه له‌م ناوچه و وڵاته‌ی كه نرخه‌كه‌ی تێداجێگره.(51)
ده‌زگاكانی بارزگانی و كاڵا بازرگانیه‌كانی میسر له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پێك هاتبوو له:
یه‌كه‌م: ته‌رخان كراوه بۆ رۆڵی بازاڕه‌كان له چالاكی بارزگانی و بازاڕی شاره‌كانی (ئه‌سكه‌نده‌ریه و قاهیره و دومیات ) له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی چه‌ند بازاڕێك, وه جۆره‌كانی بازاڕه‌كان و ئه‌و كاڵایانه‌ی تێدا ئاڵ و گۆڕدهكران.(52)
دووه‌م: ده‌زگا بارزگانیهكان و قه‌یسه‌ریه‌كان و میوان خانه‌كان و به‌ڵێن دهرایهتی و بازاڕی بارزگانی سوڵتان (المتجر).(53)
سێیه‌م: سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی كاڵا بارزگانیهكانه, وه‌ك كاڵاكانی رۆژهه‌ڵات و بۆ رۆژئاوا, گرنگترین له‌و كاڵایانه‌ی بارزگانه ئه‌روپییه‌كان ده‌یان گواسته‌وه بۆ بازاره‌كانی میسر و ناردنی میسر له‌كاڵای ناوخۆی.(54)
چواره‌م: به‌نرخی به‌رهه‌م و كاڵاكانی بۆ رۆژهه‌ڵات له بازاڕه‌كانی شاره‌كانی میسردا, وه‌ك بیبه‌ر و له‌ك و بوخور و زه‌عفه‌ران و كافور و داری سه‌نده‌ل و هه‌ندێ كاڵای تر.(55)
سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕه‌كانی خاچپه‌رستی
(شه‌ڕی خاچ په‌رستان) به‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌نێوان ئۆردوهكانی فه‌له(مه‌سیحی)و موسوڵمانان له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی‌دا روویداوه, ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه بوو كه هه‌ركام له فه‌له‌كان كه ده‌هاتنه ناو ئه‌م شه‌ڕانه‌وه خاچێكیان ئهكردبهسهر سنگیانا, وه ئاڵایه‌ك كه خاچی پێوه بوو ههڵیانئهگرتن و به‌ناوی شه‌ڕی ئایینی و خه‌بات بۆ شه‌ڕی موسوڵمانان ئه‌هاتن.(56)
ئاگری ئه‌م شه‌ڕانه‌ش قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوی بوترس كردیه‌وه, وه‌كو ئه‌گێڕنه‌وه ئه‌م قه‌شه له‌یه‌كێ له‌شاره‌كانی فه‌ره‌نسه‌دا به‌ناوی (پیكاردی) ئه‌ژیا و لهئهشكهوتێكدا خواپه‌رستی ده‌كرد.(57)
سه‌لاحه‌ین له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی خاچ په‌رستیدا سه‌ركرده‌یه‌كی لێبورده و هێمن بووه, به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه له‌كاتی به‌رگری كراون (بین المقد‌س) له ساڵی 1184ز كاتی رێكه‌وتن له‌نێوان سه‌لاحه‌دین و نوێنه‌ری خاچ په‌رسته‌كاندا كه‌له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌دانی (المدینه المقدسه) بۆ موسوڵمانه‌كان بوو كه كاتی (بالیان ابلین) سه‌ركرده‌ی خاچ په‌رسته‌كان گه‌یه‌شته ئه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو داوای له سه‌لاحه‌دین كرد, كه به‌بێ كه‌س بچێته ناو (بیت المقد‌س) چونكه خێزانه‌كه‌ی كه شازاده (ماریا) بوو, له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا له وێ بوون وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێكرد, كه سه‌لاحه‌دین لێبورده بوو, وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی دایه‌وه و رێگه‌ی پێدا كه ئه‌وكاره بكات, به‌ڵام شه‌و له‌وێ به‌سه‌ر نه‌بات.(58)
گرنگترین ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه سوڵتان سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ خاچ په‌رسته‌كاندا كردی ئه‌مانه هه‌ندێكیانن :
یه‌كه‌م: شه‌ڕی حه‌تین : هه‌ڵوێستی سه‌لاحه‌دین به‌رامبه‌ر خاچه‌كان و دوای مردنی نورالدین محمود بریتی بوو له نه‌رمی و رێكه‌وتن, چونكه سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا كه‌به‌سه‌ر خاچهكاندا سه‌ركه‌وێت تابتوانن ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو دامه‌زرێنێت, هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش بوو, رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ خاچهكاندا ده‌كرد, هه‌رچه‌نده گه‌لێك پێكدادان له‌نێوان سه‌لاحه‌دین و خاچهكاندا روویدا, به به‌رده‌وامی سه‌لاحه‌دین هێرشی ده‌برده‌سه‌ر شوێنه گرنگه‌كان و بته‌وه‌كانی خاچه‌كان, وه هه‌ندێك جار به‌شێوه‌ی كاتی بۆ ماوه‌ی كورت په‌یمانی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ خاچهكاندا ده‌به‌ست به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن و پته‌وكردنی ریزه‌كانیان تابه‌ته‌واوی وڵاتی شام له‌ده‌ست خاچه‌كان رزگاربكات.(59)
له(بیت المقد‌س)دا ئاژاوه‌یه‌ك دروستبوو, ئه‌م ئاژاوه‌یه میری (كرك) ده‌یویست سوودی لێوه‌رگرێت, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه په‌یمانی رێكه‌وتنی نێوان بیت المقد‌س و سه‌لاحه‌دین بشكێنێ ده‌سه‌ڵاتداری (كرك) هێرشی كرده‌سه‌ر كاردانێكی مه‌ككه و تاڵانی كردن وه هه‌وڵی ده‌دا په‌لاماری ده‌ریای سوور ومه‌دینه ده‌دات.(60)
به‌ڵام هه‌ندێك له‌شكری دیمه‌شق به‌ریان لێگرت, شكانیان و گه‌رایه‌وه به‌ڵام خاچه‌كان به‌رامبه‌ر سه‌لاحه‌دین په‌یمانی رێكه‌وتنیان شكاند سه‌لاحه‌دین ده‌ستی كرد به خۆ ئاماده‌كردن, وه بزوتنه‌وه‌ی خۆبهختكرد (جیهاد) ی راگه‌یاند(61)
لهدیمهشقهوه به‌ره‌و باشور كه‌وته‌رێ, كاتێك خاچه‌كان زانیان سه‌لاحه‌دین له رووباری ئوردون په‌ریه‌وه, ئه‌وه بوو ده‌ستیان به‌خۆ ئاماده‌كردن كرد نزیكه‌ی (50) هه‌زار شه‌ڕكه‌ریان ئاماده‌كرد, سه‌لاحه‌دین چۆڵ بونی خاچهكانی به‌هه‌ل زانی و له (حفودیه) وه له‌ماوه‌یه‌كی كورت و كه خایه‌ندا (حفودیه) ی داگیركرد, كاتێك گه‌یشته چیای (ته‌به‌ریه), سه‌لاحه‌دین هێرشی كرده سه‌ریان هه‌موو رێگایه‌كی لێ گرته‌وه و ئاوی لێبڕین. له‌نیوه‌شه‌ودا سه‌لاحه‌دین گه‌مارۆی دان, خاچه‌كان هه‌رئه‌وه‌یان پێكرا كه خۆیان بگه‌نه نزیك چیای مه‌تین, وه لێره‌دا شه‌رێكی سه‌خت و گران له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا ئه‌وه بوو به‌سه‌ركه‌وتنی سه‌لاحه‌دین كۆتایی پێ هات و زیانێكی زۆر بهخاچهكان كه‌وت, میری (كرك) به‌دیل گیراو شاری ( مای لۆزمنان)ی گرت كه ته‌نها (150) شه‌ڕكه‌ر رزگاریان بوو, ئه‌وانیشی به‌دیل گرت و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دانانی پلان و نه‌خشه‌ی سه‌ربازی وبه‌شداریی خۆی كه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا و پادشای خاچه‌كان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی به‌دیل بگریت, ژماره‌یه‌كی بێ سنورلهسهربازی خاچه‌كان بگرێت, سه‌لاحه‌دینی رووی ده‌كرده ههربنكهیهكی كه‌ی خاچه‌كان, یه‌كه‌یه‌كه دهیڕوخان و دهیشكانن, سه‌لاحه‌دین دانیشتوانی شاره رزگاركراوه‌كانی دڵنیا ده‌كرد كه‌سه‌ر و ماڵیان پارێزراوه, وه بڕیاری لێبوردنی گشتی ده‌ركرد, ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاسان كردنی رزگاركردنی شاره‌كانی تر.(62)
دووه‌م ،گه‌مارۆی شاری عه‌ككا: دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كه له‌شكری سه‌لاحه‌دین له‌شه‌ڕی (حه‌تین) دا وه‌ده‌ستی هێنا, ئه‌و سه‌ركرده‌یه گورجانه له‌شكری كرده‌سه‌ر عه‌ككا, وه گرتنه‌وه‌ی شاری عه‌ككا بو بهكوتهكێك له تیغه‌ی پشتی دوژمنی داگیركه‌ر درا, ئه‌وه بوو ئه‌و شاره بوو به به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ئه‌وناوه‌ی ئاواكردهوه و نیشانگای خاچ دروشمان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین دامه‌زراندن(63), عه‌ككا كه شارێكی زۆر گرنگ بوو سه‌لاحه‌دین بڕیاریدا كه ده‌ورپشتی چۆڵ نه‌كات و بیپارێزێت, میرگهلی (شام) یش رێ له ئه‌ڵمانه‌كان بگرن و ده‌سته‌ویه‌خه‌یان ببن بۆ ئه‌وه‌ش كه شاره‌كانی فه‌له‌ستین ئه‌كه‌ونه ژێر چنگی خاچ دروشمه‌كان, سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی دا كه شوره‌ی ده‌وری هه‌ندێكیان بڕوخێنن و له‌سه‌رفه‌رمانی ئه‌و شوره‌ی شاره‌كانی (ته‌بریه) (یافا) (ارسوف) (فیساریه) روخێنران.(64) دوای ئه‌وه‌ی ئه‌یوبیه‌كان توانیان شاره‌كانی سوریا و فه‌له‌ستین رزگاربكه‌ن ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پاشا و میر و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان هه‌موو ده‌ستیان خسته ناوده‌ستی یه‌كتری و هه‌موو ناكۆكیه‌كانیان خسته‌لاوه بۆ به‌رهه‌ڵستی ئه‌یوبیه‌كان, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمپراتۆری ئه‌ڵمان پاشای ئینگلیز و فه‌ره‌نسا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد(65), له‌شكری ئه‌وروپا دژی سه‌لاحه‌دین له شكرێكی گه‌وره‌یان ئاماده كرد, بۆ هێرش بردنه‌سه‌ر عه‌ككا (جربجوری هه‌شته‌م) و پاپا داوای له میسریه‌كان كرد, كه خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ هێرشێكی نوێ,(66) ئیمپراتۆری ئه‌ڵمان به (100) هه‌زار سه‌ربازه‌وه رووی كرده قوسته‌نتنیه له ساڵی 1189 ز كه به‌هانای خاچهكانهوه بچن كه بۆ ئابلۆقه‌ی عه‌ككا چوو بوون و پاشان رووبكه‌نه قودس,(67) به‌ڵام بنزهنتینیهكان به‌رهه‌ڵستی كردن, سه‌لاحه‌دین داوای یارمه‌تی له موسڵ و جزیره و شه‌نگار و حه‌له‌ب كرد, سه‌لاحه‌دین نه‌یتوانی به‌رهه‌ڵستی ئه‌م هێزه زۆره‌ی خاچه‌كان بكات, چونكه هه‌ندێك له‌سه‌ر له‌شكره‌كان له‌گه‌ڵ بیر و بۆ چوونی ئه‌و نه‌بوون, له‌رووی سه‌ربازیه‌وه به‌م شێوه‌یه خاچه‌كان ده‌وری عهككایان دا‌و به‌رده‌وام له ئه‌وروپاوه یارمه‌تی ده‌دران له‌ساڵی 1191ز یارمه‌تی فه‌ره‌نساو ئینگلیزه‌كان گه‌یشته عه‌ككا به سه‌ركردایه‌تی (فلیب ئوغستوس) و ریجاردی شێردڵ, به‌ڵام موسوڵمانه‌كان نه‌یان توانی یارمه‌تی بگه‌یه‌ننه سه‌لاحه‌دین, گه‌مارۆی عه‌ككا دووساڵی خایاند له‌ساڵی 1189 – 1191.(68)
هۆكاری ده‌ره‌كی بوه هۆی داگیركردنی عه‌ككا, زۆریی ژماره‌ی له‌شكری خاچه‌كان و گه‌یشتنی یارمه‌تی به به‌رده‌وامی له ئه‌وروپاوه و زۆری چه‌كی نوێ و كوشنده (69)، به‌رامبه‌ر به‌وه هێزی موسوڵمانان رۆژ له‌دوای رۆژ بهرهوكهمی ده‌چوو, وهیارمهتیشیان پێ نه‌ده‌گه‌یشت و هۆكاری ناوخۆشی ده‌چێته پاڵ, چونكه هه‌ندێك له‌دانیشتوانی عه‌ككا موسوڵمان نه‌بوو بوون, له‌ژێره‌وه یارمه‌تی خاچه‌كانیان ده‌دا,(70) سه‌لاحه‌دین خۆشی نه‌یتوانی خاچه‌كان له عه‌ككا دووربخاته‌وه, سه‌یفه‌دینی هه‌كاری له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ پاشا فه‌ره‌نسیه‌كان دا رێككه‌وتبوون, كه عه‌ككا به‌دسته‌وه بدات, وه گه‌لێك له میره‌كانی عه‌ككا هه‌ڵهاتن. كاتێك خاچه‌كان شاری عهككایان داگیركرد, دهسیانكرد به‌كوشتن و بڕین و سوتاندن و تاڵانی, سه‌لاحه‌دین له‌كاتی هێرشی خاهچهكاندا داوای یارمه‌تی له خه‌لیفه‌ی عه‌باسی كرد, به‌ڵام خه‌لیفه‌ی عه‌باسی هیچ ئاماده‌ییه‌كی نیشان نه‌دا, له‌به‌رئه‌مه شاری عه‌ككا داوای یارمه‌تی لێ‌كرد.(71)
سێیه‌م، ڕزگاركردنی قودس : دوای ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین بۆی نه‌كرا به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و بێ خوێن ڕژان قودس بگرێت, سوێندی خوارد ده‌بێ به‌زه‌بری شیر بیگرێت, سه‌ربازان كشان و شاڵاویان بۆ شار برد و له ناوه‌ڕاستی ره‌جه‌بی 583 ك/ 20 ی ئه‌یلولی 1187 ز لای باكوری شار خێوه‌تی لێ هه‌ڵدا,(72) بالیان نهبلینی سه‌رداری پێشووی وه‌له و له‌سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كاندا بالیان كوڕی بیرزان یه‌كێ له دیله‌كانی شه‌ڕی حه‌تین توانی كار له سه‌لاحه‌دین بكات, ماوه‌ی بدات بچێته ناوشاری قودس و ژن و مناڵه‌كانی ده‌ربهێنێ و بیان نێرێته دور, سه‌لاحه‌دین ڕێیدا به مه‌رجێك له شه‌وێك زیاتری پێ نه‌چێت چه‌ك هه‌ڵ نه‌گرێت بالیانش به‌گوێی كرد.(73)
سه‌لاحه‌دین پاش پێنج رۆژ بڕیاریدا سوپاكه‌ی خۆی له‌لای باكوره‌وه بگوێزرێته‌وه, چونكه رووی له‌تیشكی هه‌تاوبوو، له‌م لایه‌شه‌وه سوپاكه‌ی سه‌نگه‌ر و قایمكاری شار زۆر پته‌و بوو بۆیه له 26 ی ئه‌یلولی 1187 ز سوپاكه‌ی له‌سه‌ر چیای زه‌یتون دامه‌زراند, توانیان له‌كن ده‌رگای ( الجمون) چه‌ند شوێنێكی شوره‌ی شاركون بكه‌ن پاشان كونێكی گه‌وره‌یان له شوره‌كه كرد, كه ده‌توانرا به‌ناویدا بچنه ناو شار, به‌ڵام به‌رگری كه‌ران سنگی خۆیان كرده سه‌نگه‌ر له‌به‌رده‌م هێزی هێرش به‌ردا و ئێجگار به‌تین و تاو شه‌ڕیان ده‌كرد,(74) به‌ڵام كه‌می ژماره‌یان وای لێ‌كردن نه‌توانن هه‌تاسه‌ر به‌رگه‌ی هێرشی موسوڵمانان بگرن, ئیتر پشتیان شل بوو, پهتریاك بڕیاری شه‌ڕ راگرتنی دا, بالیانش پشتگیری كرد, چونكه زانیان تاسه‌ر بهكوشدانی خه‌ڵك گه‌وجییه.(75)
به‌م چه‌شنه سه‌لاحه‌دین قودسی داگیركرد و ئه‌وسا فه‌رمانی دا به‌سوپاكه‌ی كه كه‌س كاری به‌سه‌ر هیچ فهلهیهك نه‌بێ و به‌شێوه‌یه‌كی ئیسلامیه‌وه له‌گه‌ڵیان ره‌فتار بكرێ هه‌موو له هێمنیدا له قودس ده‌رچن,(76) هه‌روه‌ها هه‌زاران ژن و كچ و مناڵ كه به‌دیل كه‌وتبونه ده‌ستی موسوڵمانانه‌وه سه‌لاحه‌دین فه‌رمانیدا به‌سوپاكه‌ی كه كه‌س و كاری ئه‌و ژن و كچ و مناڵانه له‌هه‌ركوێ بن بیاندۆزنه‌وه و بیانخه‌نه ته‌كیان, به‌جۆرێ كه ئازار به‌هیچ فهلهێك نه‌گات.(77)
هه‌ندێ له‌ژنانی پادشایانی فه‌له له‌گه‌ڵ سامان و كه‌نز و نۆكهرهكانیا له‌شه‌ڕدا به‌دیل گیرا بوون, سه‌لاحه‌دین ئه‌وانی ئازاد كرد و ده‌ستوری دابهسوپاكهی له‌گه‌ڵ هه‌موو سامان و دارایی یه‌كه‌یان بیان به‌نه هه‌رشوێنێك كه خۆیان ده‌یانه‌وێ,(78) سه‌لاحه‌دین له بیت المقد‌س دا ده‌ستوری دایه سوپاكه‌ی كه كاریان بهكهسێكهوه نه‌بێ و نه‌چنه گژی كهلێساو كه‌سێكیش به‌سه‌ر ماڵی كه‌سێكی تردا ده‌ست درێژی ئه‌كا.(79)
به‌م شێوه‌یه له‌رۆژی هه‌ینی 27 ی ره‌جه‌بی 583 ز رێكه‌وتی 2ی تشرینی دووه‌می 1187 ز شه‌وی ئیسرا و میعراج شاری پیرۆزی فودس به‌بێ رژانی دڵۆپێ خوێن خۆی به‌ده‌سته‌وه‌داو به‌پێچه‌وانه‌ی پێش 88 ساڵان كهسهلیبیهكان قودسیان گرت و وڵاته‌كانیان به‌ناو خوێَنی موسوڵمانان رهنگكرد.(80)
ئه‌نجام
له ئه‌نجامی نوسینی ئه‌م باسه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه سوڵتان سه‌لاحه‌دین به نه‌ژاد كورد، هه‌موو ژیانی بۆ خزمه‌تی ئیسلام و له‌پێناو ئیسلامدا ته‌رخان كردووه،سوڵتان سه‌لاحه‌دین سه‌ره‌ڕای هێز و توانای خۆی, ده‌ركه‌وتنی وه‌ك پاڵه‌وانێكی جه‌نگی بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهئاژاوهكانی ناوخۆ و ده‌وروبه‌ردا كه سه‌لماندی ئه‌م رستانه بهئاكاره خراپه‌كه‌ی (غورۆ) ده‌سه‌لمێنم كه له‌ساڵی 1920 له دیمه‌شق وه‌كو سه‌ركرده‌ی داگیركرد چووه سهرگۆڕهكهی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و وتی : واهاتینهوه ئه‌ی سه‌لاحه‌دین بۆ ئه‌و خاكه‌ی كه تۆ دژی خاچ په‌رستان له‌سه‌ری جه‌نگای.(81)
كه ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئازایه‌تی و دڵسۆزی سه‌لاحه‌دین ده‌رده‌خات بۆ ئیسلام, به‌ڵام ئه‌م لایه‌نی سه‌ربازییه‌ی سه‌لاحه‌دین ته‌نیا لایه‌نی خزمه‌تی ئه‌و نییه له‌مێژووی ئیسلامدا.به‌ڵكو له‌بواره‌كانی رۆشنبیری و ئابووریشدا جێ ده‌ستی دیاره كه نمونه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین مزگه‌وت و شوێنی فێربوون و په‌ره‌پێدانی بازرگانی و دروستكردنی رێگاوبانه.(82)
هه‌روه‌ها له‌بواری داد و دادوهریانا سوڵتان سه‌لاحه‌دین هه‌فته‌ی دوو رۆژ له رۆژانی دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌زانا و هه‌ژاران ده‌كرد و ده‌رگای گفتوگۆ و ده‌رگای پرسیار له‌بابه‌ت یاسا ئیسلامیه‌كان بۆ ده‌كردنه‌وه و هه‌رده‌م حه‌زی ده‌كرد به‌هێز و سه‌ركه‌وتوبن به‌سه‌ر به‌هێزدا.(83)
سه‌باره‌ت به‌دان پیانانی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی كورد, ئێستاش زۆرێك له عه‌ره‌ب وه‌ك كورد دانی پێدا ناهێنن و كوردبه نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڵگری ئیسلام نازانن، سوڵتان سه‌لاحه‌دین راسته له‌رووی دینه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێهێناوه و خزمه‌تی به ئایینی ئیسلام وه‌كو دین و بیر و باوه‌ر كردووه, به‌ڵام سه‌باره‌ت به خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه ته‌نانه‌ت گۆرهكهشی بۆ عه‌ره‌ب بووه نه‌ك كورد، هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه هه‌موو گوتاره جیاوازه‌كانی تری جگه له گوتاری عه‌ره‌بی ئیسلامی بسڕێته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت كه ئیسلامبوونی خستوه‌ته پێش نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه, به‌ڵام به‌سه بۆ ئه‌و گومان و پرسیارانه‌ی كه ده‌رباره‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌كرێت بڵێن له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی نه‌بووه.(84)
سه‌باره‌ت به‌سڕینه‌وه‌ی هه‌ر گوتارێكی جیاواز جگه له گوتاری عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌ڵگه‌مان كه سه‌لاحه‌دین له‌ساڵی 579ز ده‌گاته شاری ئامه‌د له‌وێ كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ ده‌بێت كه ملیۆنێك و چل هه‌زار ده‌ستنوسی تێدایه به‌زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی, توركی, كوردی, یۆنانی, فارسی, بۆتانی, ….) نوسراون, سوڵتان فه‌رمان ده‌كات كه هه‌موو به‌رهه‌مه عه‌ره‌بیه‌كان بگوازنه‌وه بۆ شام و ئه‌وانی تر له‌ناو ببرێت, كه ئه‌مه‌ش له ژێر كاریگه‌ری گوتاری ئیسلامدا گوتارێكی جیا له‌گوتاری عه‌ره‌بی ئیسلامیدایه.(85)
سه‌رچاوه‌كان
سه‌رچاوه‌كان به‌كوردی :
1.خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كورد و كوردستان / امین زه‌كی به‌گ, چاپی نوێ, سلێمانی, 2000, به‌رگی دووه‌م.
2. خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له‌واقیعێكی ناجێگیردا : عه‌تا قه‌ره‌داخی, چاپی یه‌كه‌م, به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی, 2004.
3. ده‌زگاكانی بازرگانی و كاڵابارزگانیهكانی میسر له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا : پ.ی.د : نه‌به‌ز مه‌جید ئه‌مین,م. سه‌لاح كانه‌بی ئیسماعیل, چاپی یه‌كه‌م, چاپخانه‌ی زانست, سلێمانی, 2003.
4. راگه‌یاندنی ده‌رونی له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا : پ.ی.د, نه‌به‌ز مه‌جید ئه‌مین, ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ل, چاپه یه‌كه‌م, چاپخانه‌ی زانست, سلێمانی, 2004.
5. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین: د. محسین محمد حسین, به‌شی مێژوو كۆلێجی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا, وه‌رگێڕی, عبدالرزاق بیمار, چاپخانه‌ی دار الریه, بغداد, 1993.
6. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی : صدیق بۆرهكهی (صفی زاده) تاران, 1358.
7. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كورد له‌میسر: جۆرجی زێدان, وه‌رگێران له‌فارسیه‌وه, محمد علی شیرازی, و. كوردی, رێباز مسته‌فا, چاپی یه‌كه‌م, سلێمانی, 2004.
8- گۆڤار : رۆشنبیری نوێ, ژماره 118 / حوزه‌یرانی ساڵی 1918, د. محسین محمد حسین : چۆنیه‌تی و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ خه‌لیفه المنصور الموحدی
سه‌رچاوه‌كان به‌عه‌ره‌بی :
1. سیره صلاح ا‌لدین اڵایوبی : القاچی بهاو ا‌لدین المعروف بابن شداد, تألیف, تاج ا‌لدین شاهنشاه, ابن ایوب, الناشر, دار المنار, القاهره, 2000.
2. محمد حسن: صلاح ا‌لدین فی نڤریه مۆرخیه (فروسیه صلاح ا‌لدین)
په‌راوێزه‌كان
1. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ7.
2. هه‌مان سه‌رچاوه، لــ7.
3. رهواد: یه‌كێكه له‌تیره‌كانی هۆزی حهزبانی كه‌له‌نێوان هه‌ولێر و ئازه‌ربایجاندا ده‌ژیان هۆبه‌یان له‌لای تاران‌دا بووه، ناوی ئه‌م هۆزه له‌شه‌ره‌ف نامه‌دا (ره‌وه‌نده) هاتووه، كه ئه‌ڵێ : له‌مه‌ڵبه‌ندی ئازه‌ربایجان و دونیادا ئه‌ژیان.
4. دوین: ئه‌م مه‌سه‌له‌ی (دوین)ه، به‌راستی گرنگه له‌داخلی مه‌نتیقه‌ی هه‌ولێریشدا شارێكی به‌م ناوه‌وه هه‌بووه، ماوه‌یه‌ك مه‌ركه‌زی حكومه‌تی سۆران بووه، هۆزێكی گه‌وره‌ی ئێلی (ئه‌زبه‌نی) ش، له‌ده‌وری ئهتابكاندا، له‌و ناوه‌دا بووه ره‌نگه له‌به‌ینی ئه‌م (دوین) ه ئه‌م جیهه‌ته بێوبستی به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی باشه، له‌فزی (دوین) ره‌نگه كوردی بێ و واتاكه‌شی قسه‌كردن بێ یا پرسیشه.
5. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ73.
6. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (حسنی زاده)، تاران، 1358، لــ11.
7. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ73.
8. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ74.
9. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ6.
10. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ7.
11. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ7.
12. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ75.
13. به‌عله‌به‌گ: له‌په‌راوی (معجم البلدان) دا هاتووه، كه به‌عله‌به‌گ یه‌كێ له‌شاره گه‌وره‌كانی جیهانه، گه‌لێ له‌شوێنه‌وارو كۆشكی كۆن و سهرسوڕكانی تێدایه كه هه‌مووی له‌به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ دروستكراوه، له‌په‌راوی (قاموس مڵدسل) دا هاتووه، به‌عله‌به‌گ گوندێك كه‌وتوه‌ته داوێنی كێوێك یۆنانیه‌كان ناویان نابوو (هیلۆ پۆلس) واته شاری خۆر، له‌م گونده‌دا گه‌لێ شوێنه‌واری كۆن هه‌یه و ئهمڕۆسهری ئه‌مێنێ، ئه‌م گونده له‌ساڵی (150)ی پ.ز دا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه.
14. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ75.
15. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ11.
16. هه‌مان سه‌رچاوه، لــ4.
17. هه‌مان سه‌رچاوه، لــ4.
18. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ15.
19. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ111.
20. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ111.
21. سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، القاهره،2000، لــ9.
22. سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، الناشر دار المنار، القاهره،2000، لــ49.
23. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی صفی زاده)، تاران، 1358، لــ107.
24. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ112.
25. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ104.
26. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ104ـــ105.
27. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن رشد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ28.
28. سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، الناشر دار المنار، القاهره،2000، لــ249ــــ248.
29. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ113.
30. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی)، تاران، 1358، لــ13.
31. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ14.
32. سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، الناشر دار المنار، القاهره،2000، لـــ13.
33. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ13.
34. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ14.
35. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ113.
36. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ33.
37. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ12.
38. سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، الناشر دار المنار، القاهره،2000، لـــ26.
39. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ3.
40. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ3.
41. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ14.
42. خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000.
43. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن رشد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ33.
44. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ12ــ3.
45. سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، الناشر دار المنار، القاهره،2000، لـــ26.
46. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ3.
47. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ46.
48. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ47.
49. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ47.
50. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ6.
51. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ41.
52. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ41.
53. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یان كورد له‌میسر: جورجی زندان، وه‌رگێڕانی له‌فارسیه‌وه، محمد علی شیرازی، وهكوردی، رێباز مسته‌فا، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2004، لـــ3.
54. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ109.
55. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ109.
56. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ110.
57. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ110.
58. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ110.
59. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ110.
60. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ110.
61. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ110.
62. ده‌زگاكانی بازرگانی (كاڵا بازرگانیه‌كانی میسر) له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا: پ.ی، د. نه‌به‌ز مجید ئه‌مین، م،سه‌لاح كانه‌بی اسماعیل، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2003، لــ502.
63. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ90.
64. ده‌زگاكانی بازرگانی (كاڵا بازرگانیه‌كانی میسر) له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا: پ.ی، د. نه‌به‌ز مجید ئه‌مین، م،سه‌لاح كانه‌بی اسماعیل، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2003، لــ605.
65. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ5.
66. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ6.
67. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ6.
68. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ34.
69. هه‌مانی سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ34.
70. گۆڤاری كاردان، كانوونی دووه‌م و شوباتی 1988، د.محسین محمود حسین، صلاح ا‌لدین فی نڤریه مۆرخیه (فروسیه صلاح ا‌لدین)، لـــ137.
71. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن رشد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ75ــ60.
72. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ76.
73. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ76.
74. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ80ــ81.
75. رۆشنبیری نوێ ژماره 118 حوزه‌یرانی ساڵی 1988، د. محسین محمد حسین چۆنیه‌تی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی صلاح ا‌لدین له‌گه‌ڵ خه‌لیفه المنصور الموحدی، لــ29.
76. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ2ـــ30.
77. رۆشنبیری نوێ ژماره 118 حوزه‌یرانی ساڵی 1988، د. محسین محمد حسین چۆنیه‌تی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی صلاح ا‌لدین له‌گه‌ڵ خه‌لیفه المنصور الموحدی، لــ28.
78. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن رشد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ10ـــ106ــ107.
79. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ107.
80. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن رشد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ90.
81. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لــ91ــ92.
82. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده) مانگی خاكی لێوه، تاران، 1358، لــ63.
83. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لـــ64.
84. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن رشد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ93.
85. خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی له‌واقیعێكی ناجێگیردا: عه‌تا قه‌ره‌داخی، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، 2004، لـــ68ــ69.