دۆلار له به‌رایی ده‌ركه‌وتنیه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی بوو به دراوی سه‌رله‌به‌ری جیهان

ناوی كتێب/ چیرۆكی ژیانی دۆلار
نوسینی/ كرایغ كارمین
ساڵی چاپ/ 2008
بیرۆكه‌ی (دراوی گڵۆباڵ)بیرۆكه‌یه‌كی نوێ نییه.. زیاد له (10) جۆر (دراو)ی جیاجیا هه‌بووه كه سه‌دان ساڵ له‌وه‌وبه‌ر، له ده‌ره‌وه‌ی سنوری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، ده‌ستاو ده‌ستیان پێ كراوه‌و به‌كاربراون.
(دراخما)ی یۆنانی یه‌كێكه له‌و دراوه گڵۆباڵانهو بگره له‌وانه‌یه یهكهمینیشیان بووبێت، پێنج سه‌د ساڵ به‌ر له‌زایین ده‌ركه‌وتووه.. پاشان (لیانگ)ی چینی‌و، دراوه زیوینه هیندیهكانو، دیناری ئیسلامی له سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا،و (دۆكاتۆ)ی فینیتی له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانسی ئیتالیادا،و (خیلدر)ی هۆڵه‌ندی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا،هه‌روه‌ها پاوه‌نی ئیسته‌رلینی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست،و ئه‌وجا دۆلار‌و یۆرۆ…
ئه‌مه‌ی دواییان (یۆرۆ) هه‌ندێ كه‌س به ڕكابه‌ری سهرسهختو یه‌كه‌مینی دۆلاری ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، ئه‌و دۆلاره‌ی كه له دوای كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، له‌سه‌ر عه‌رشی بازاڕه جیهانیه‌كان، پاڵی لێداوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ وهجوڵهكهوتنی (دۆزه‌ره‌وه‌كان)و گهشتو گه‌ڕانه‌كانیان به ده‌وری جیهاندا، قسه‌كردنیش له سوودو قازانجی ئه‌وه‌ی (دراو)ێك هه‌بێت سووك بێت بۆ ههڵگرتنو له هه‌موو سنور‌و ده‌وڵه‌ته جۆراوجۆره‌كاندا (بچێت!) بوو به قسه‌ی سه‌رده‌م.
(كرایغ كارمین)ی نوسه‌ری كتێبی (چیرۆكی ژیانی دۆلار/ 2008) ئاماژه بۆ دوو جۆر بۆچوونی جیاواز ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌م (دراوه یه‌كگرتووه).
بۆچوونی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی ئابووریناسی زانكۆی كۆڵۆمبیاو خاوه‌ن نۆبڵ (رۆبه‌رت ماندل)ه كه ئامۆژگاریی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپای كرد (دراوی یۆرۆ) چاپ بكات‌و.. ئه‌م (رۆبه‌رت ماندل)هش به‌شبه‌حاڵی خۆی ئاماژه بۆ پێشنیارێكی كۆنتی سه‌ده‌ی شازده‌ی ئیتالیا (گاسبارۆ سكارۆفی) ده‌كات كه كاتی خۆی بانگه‌شه‌ی ده‌رچواندنی (دراوی ئهلتیفینۆ)ی كردووه‌و داوای كردووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كاری پێ بكرێت ( ئهلتیفینۆ/ واته: رۆشنایی راسته‌قینه).
بۆچوونی دووه‌میان، ئه‌وه‌ی (مۆریسۆن بۆنباس)ی سهرۆكو دامه‌زرێنه‌ری (ڕابیته‌ی دراوی یه‌كگرتوو)ه.
ئه‌م (مۆریسۆن بۆنباس)ه پێی وایه مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌ی (جیهان) له بانگه‌شه‌كه‌ی كۆنتی ئیتالی (گاسبارۆ سكارۆفی)دا، بریتی بووه له ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و به‌س، نه‌ك هه‌موو جیهان، ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی (هه‌ساره‌یه‌كی ئایدیال)ی كردووه كه تیایدا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان یه‌ك دراوی یه‌كگرتوو به‌كار بێنن، فه‌یله‌سوفی به‌ریتانی (جۆن ستیوارت میل)ه.. ( میل) له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (یاسا‌و رێساكانی ئابووریی سیاسی‌و چۆنیه‌تی پراكتیزهكردنیان له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا) كه ساڵی 1848 بڵاوبۆته‌وه، نووسیوویه: (با وایدانێین سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا یه‌ك دراویان هه‌یه.. سه‌ره‌نجام رۆژێك دادێ پێشكه‌وتنی سیاسی ئه‌مه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه).
به‌دوای ئه‌م گریمانه ئایدیالیهی (جۆن ستیوارت میل)دا، حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستی كرد به ده‌رچواندنی (دراوێكی كاغه‌زین) كه زۆر سه‌خته بتوانرێ ته‌زویر بكرێ.. هاوكات بانكه ناوه‌ندیه‌كانی به‌ریتانیاش به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان ته‌نیا باوه‌ش بۆ ئه‌سپارده‌ی ئاڵتون بگرنه‌وه، به‌ڵكو ئاره‌زوویان بۆ پێشوازیكردن له ئه‌سپارده‌ی دراوی كاغه‌زینی بیانی تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند.
به‌پێی ئه‌وه‌ی (كرایغ كارمین) له كتێبه‌كه‌یدا (چیرۆكی ژیانی دۆلار) باسی ده‌كا، چرۆكردنی بیرۆكه‌ی (دراوی گڵۆباڵ)ی نوێ، له‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه… شاری له‌نده‌نیش ڕۆڵی بانكێكی گڵۆباڵی تێدا گێڕاوه.
له درێژه‌ی كاروانی (گڵۆبالیزهبوون)ی پاوه‌نی ئیسته‌رلینی ، له‌نده‌ن پشتی به‌ست به ناوچه كۆڵۆنیاڵیه پێشكهوتووو به‌ربڵاوه‌كانی خۆی لێره‌و له‌وێی دنیا… له‌ناوچه كۆڵۆنیاڵیهكانیدا چه‌ندین لقی بانكی كرده‌وه.. بانكی ئه‌و وڵاته كۆڵۆنیالیانهش به‌شبه‌حاڵی خۆیان، نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له له‌نده‌ن كرده‌وه.. ئه‌وه‌بوو هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه پاوه‌نی ئیسته‌رلینی خۆی گه‌یانده ئه‌مێریكای باكوور‌و له‌وێوه بۆ خۆرهه‌ڵاتی دوور،و به‌ره‌و خوار بۆ باشوری ئاسیا.. وای لێهات ساڵی 1899 پاوه‌ن بوو به دراوی ره‌سمیی هیندستان.
بێگومان به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریانه‌ی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ سه‌پاندنی پاوه‌نی ئیسته‌رلینی به‌سه‌ر كۆڵۆنیاڵیهكانیدا.. به‌ڵام پاوه‌ن خۆشی به چه‌ندین شێوه توانای خۆسهپاندنو بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌بوو.. پاوه‌ن به‌ر له هه‌ر شتێك دراوی به‌ریتانیا بوو.. به‌ریتانیاش خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئابووری بوو.. دیارترین ده‌وڵه‌تی كۆمهكبهخشیش بوو..
تا ساڵی 1871، پاوه‌ن تاكه دراو بوو له جیهاندا كه پاڵپشتی (ئاڵتون)ی هه‌بێت، واته تاكه دراو بوو كه گره‌نتیی بێ مه‌رجی له‌گه‌ڵدا بێ بگۆڕدرێته‌وه به ئاڵتون (به‌پێی سهنگو به‌های خۆی).. كه‌چی (بۆنموونه) بانكی ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسا، به‌درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده داوای ئه‌و حكومه‌ته بیانیانه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه كه فره‌نكی فه‌ره‌نسییان ههبووو هه‌وڵیان ده‌دا بیگۆڕنه‌وه به ئاڵتون، و ته‌نیا بۆی ده‌گۆڕینه‌وه به زیو (كرایگ كارمین).
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا، پاوه‌نی ئیسته‌رلینی، وه‌كو (دراوێكی گڵوباڵ) كه له سه‌رانسه‌ری وڵاتاندا ئاڵوێری پێ بكرێ، خۆی سه‌پاند.. به‌ڵام له ئه‌وروپا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ڕوویدا.. ئه‌وه‌بوو ئه‌سپارده‌ی فره‌نكی فهرهنسیو ماركی ئه‌ڵمانی له بانكه ناوه‌ندیه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپادا، پێشی ئه‌سپارده‌ی پاوه‌نیان دایه‌وه‌و، پاوه‌ن به‌هۆی ركوده ئابووریه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سییه‌كانه‌وه، دووچاری نسكۆیه‌كی گه‌وره هاتو پشتیوانه ئاڵتونیه‌كه‌ی لێ لابرا! له‌و ماوه‌یه‌دا بانكه ناوه‌ندیه‌كانی ئه‌وروپا تا ده‌هات خواستیان له‌سه‌ر كڕینی ئاڵتون‌و گۆڕینه‌وه‌ی پاوه‌ن به ئاڵتون زیاتر ده‌بوو.. ئه‌وه‌بوو به‌ریتانیا مامه‌ڵه‌ی (ئاڵتون به پاوه‌ن)ی له ساڵی 1931 دا ڕاگرت.
وێڕای ئه‌م ڕكوده گه‌وره‌یه‌ی ساڵانی سی، له به‌رایی سه‌ده‌ی بیست دا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا ده‌ستی كرد به خۆسه‌پاندن وه‌كو گه‌وره‌ترین هێزی ئابوری له جیهانداو، بواری بۆ دۆلاری ئه‌مێریكی ڕه‌خساند ڕۆڵه گڵۆباڵه به‌رده‌وامه‌كه‌ی خۆی تا ئه‌مڕۆ درێژه پێ بدا.
له ڕاستیدا دۆلار (وه‌كو ئه‌وه‌ی كرایگ كارمین)ی سه‌ربورده نووسی دۆلار باسی ده‌كات، له‌ڕێی كێبه‌ركێی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پاوه‌ندا، شوێنه جیهانیو گڵۆباڵهكهی پاوه‌نی نه‌گرته‌وه، چونكه كێبه‌ركێی پاوه‌ن به‌درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده له‌گه‌ڵ فره‌نكی فهرهنسیو ماركی ئهڵمانیو دراوه ئه‌وروپیه‌كانی تردا بوو..
ئه‌و سه‌رده‌مه دۆلار ته‌نها له ئه‌مریكای باكوور بڵاو بوو.
(كارمین) له زمانی مێژوونووسی ئابووری (جی لۆرانس بروز)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێ:ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا تاكه زلهێزی بازرگانی بوو له جیهاندا كه دراوه‌كه‌ی نه‌بوو بوو به (دراوی گڵۆباڵ).
هه‌ڵكشانی (دراوی نه‌ته‌وه‌یی) به‌ره‌و پێگه‌ی جیهانی (به‌و شێوه‌یه‌ی كارمین نوسیوویه‌تی) دوو مه‌رجی گرنگی پێویسته:
یه‌كه‌م/ ده‌بێ له ئاڵوێره لۆكاڵیه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا، به ته‌نیا مامه‌ڵه به‌و بكرێ.
دووه‌م/ ده‌بێ بانكێكی ناوه‌ندی پشتگیریی ته‌واوی بكا‌و متمانه‌ی ئه‌وه له‌لای بانكه بیانیه‌كان دروست بكا كه مامه‌ڵه‌ی پێ بكه‌ن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا مه‌رجی یه‌كه‌می له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به ته‌واوی مسۆگه‌ر كردبوو.
سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا كۆمه‌ڵێك یاسای دارایی ده‌ركرد كه به (یاسا بانكییه نیشتمانیه‌كان) ناوی ده‌ركرد.. به‌پێی ئه‌م یاسایانه دۆلار بوو به تاكه دراوی نیشتمانی‌و سیستمی بانكهگهلی ناوه‌ندی دامه‌زرێنراو له‌ڕووی داراییه‌وه بوو به پشت‌و په‌نای هێزه فیدرالیه‌كان له جه‌نگی ناوخۆدا.. ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته ته‌نانه‌ت یه‌ك بانكی ناوه‌ندیشی دانه‌مه‌زراندبوو.
یه‌كه‌م بانكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا، پاش ههوڵو كۆششی زۆری (ئه‌لیكسانده‌ر هاملتۆن) له (فیلادلفیا) دامه‌زرا، وساڵی 1791 گوازرایه‌وه بۆ واشنتۆن.. ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكانێكی زۆر ناڕازی بوون له هه‌وڵه‌كانی هاملتۆن سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنی (مه‌ركه‌زیه‌ت)ی بانك.. ئه‌وه‌بوو بانكی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و چه‌ند جارێكی تر سه‌رله‌نوێ دامه‌زرێنرایه‌وه.. ئهمێریكیهكان ئه‌وسا به‌رامبه‌ر به (مه‌ركه‌زیه‌ت) زۆر دڕدۆنگ بوون. هه‌وڵیان ده‌دا به‌ربه‌ستێكی بێوه‌ی دروست بكرێ له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی (ویلایه‌ت)و ده‌سه‌ڵاتی (ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی)دا.
ئه‌مه‌ش تا هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوخۆ (1861- 1865) یه كلایی نه‌بۆوه… سه‌ره‌تای ساڵی 1863، كاتێ (یاسای بانكه نیشتمانیه‌كان) ده‌رچوو، تا كۆتایی جه‌نگ، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكردنی بانكه ناوه‌ندیه‌كان،به حكومه‌تی فیدڕاڵیی سپێردرا.
ساڵی 1913، یاسای (یه‌ده‌گی فیدراڵی) ده‌رچوو.. ئه‌م یاسایه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه بانكیه‌كانی ناوچه‌كانی سپارد به (ده‌سته‌ی یه‌ده‌گی فیدراڵی) كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌ندامه‌كانی دیاری ده‌كا.
پاش كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، دۆلار (وه‌كو دراوێكی گڵۆباڵ) شوێنی پاوه‌نی گرته‌وه‌و چوارمه‌شقی له جێی ئه‌و دانیشت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆڵی گرنگی (یه‌ده‌گی فیدراڵی) كه بوو به قه‌ڵغانی دۆلار له مامه‌ڵه‌ی نێوان لایه‌نه بیانیهكانو بانكه بازرگانیه ئهمێریكیهكاندا، چه‌ند دیارده‌یه‌كی تریش به‌شدارییان له به‌رزكردنه‌وه‌ی شان‌و شكۆی دۆلاردا كرد.. یه‌كێك له‌و دیاردانه دیارده‌ی قه‌رز به‌خشین بوو به وڵاتانی دۆست‌و هاوپه‌یمان له‌لایه‌ن بانكه‌كانی نێویۆركهوه.. ئه‌مه دۆلاری گه‌یانده ئه‌وروپا.
یه‌كێكی تر له‌و دیاردانه ئه‌و قه‌یرانانه بوو كه دراوه ڕكابه‌ره‌كانی وه‌كو (ماركو یه‌ن) دووچاری هاتن.. ئه‌مه له‌و كاته‌دا بوو كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن هاتبوونه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی مامه‌ڵه پێكردنی ماركو یه‌ن له وڵاتانی ده‌ره‌وه، له‌وانه‌یه تین‌و توانای ئه‌وه‌یان كه‌م بكاته‌وه كه بتوانن به‌ر به ڕكودو كورتهێنانی ئابووری بگرن.. ئه‌وه‌بوو كه‌وتنه خۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دهستاودهسپێكردنی دراوه‌كانیان له ده‌ره‌وه.
پێش هه‌ره‌سهێنانی بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانی له سه‌ره‌تای ساڵی 1928 دا، بانكه ناوه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وروپا شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلاری یه‌ده‌گیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ (9/2) ملیار دراوی تر، به‌ڵام ئه‌و ڕكوده گه‌وره‌یه‌ی له سییه‌كاندا ڕوویدا، وای كرد ئه‌م یه‌ده‌گه پاشه‌كشه بكا‌و دابه‌زێته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و بانكانه كه‌وتنه گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ده‌گه به ئاڵتون.
یه‌كه‌م گوژمی هه‌ره به‌تینی دۆلار هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.. دراوی ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌ك پێشی دراوه ڕكابه‌ره‌كانی دایه‌وه كه سه‌لمێنه‌ری گهورهییو هێزوتوانای ئه‌مێریكا بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا له شه‌ڕ به‌دوور بوو،و هێزێكی گه‌وره‌و زه‌به‌لاح بوو، به پێچه‌وانه‌ی ژاپۆن‌و هێزه ئه‌وروپیه‌كانه‌وه.. یه‌ك له‌سه‌ر دووی پیشه‌سازیی هه‌موو جیهان، یه‌ك له‌سه‌ر دووی خه‌ڵوزی به‌ردینی هه‌موو جیهان، دوو له‌سه‌ر سێی نه‌وتی هه‌موو جیهان، ئه‌مێریكا به‌رهه‌می ده‌هێنان.. بانكه ناوهندیهكهشی ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م ئابوورییه زه‌به‌لاحه‌ی خسته ئه‌ستۆ.
ڕۆڵی گرنگ‌و سه‌ره‌كیی دۆلار له‌ناوجه‌رگه‌ی سیستمی نێودهڵهوتیی دراودا، ساڵی 1944 به ره‌سمی له شارۆچكه‌ی (بریتۆن وودز)ی هه‌رێمی (نییو هامبشایر) به‌رجه‌سته بوو.. ئه‌وه‌بوو له‌دوای كاره‌ساته ئابووریه‌كه‌ی ساڵانی سی‌و شكستی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی كۆنترۆل َخستنه سه‌ر (دراو)و كۆنترۆڵ خستنه سه‌ر هاتوچۆی كاڵاكانه‌وه، (730) نوێنه‌ر له (40) وڵاته‌وه ، به مه‌به‌ستی دروستكردنی سیستمێكی نوێ كه بتوانێ ده‌ستاو ده‌ستپێكردن‌و هێنانو بردنی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵاتاندا ئاسان بكا, ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی(بریتۆن وودز)كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (بریتۆن وودز)دا، دوو پلان له كێبهركێدا بوون.. یه‌كێكیان (جۆن ماینارد كینیس)ی ئابوریناسی به‌ناوبانگی به‌ریتانی پێشنیاری كردبوو..
ئه‌ویتریان ده‌سته‌یه‌ك له ئابوریناسانی ئه‌مێریكا، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (هاری دیكستر وایت) پێشنیاریان كردبوو.. پلانه‌كه‌ی (كینیس) داوای دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كرد بۆ (دراو)، له‌ڕێی چاپكردنی دراوێكی یه‌ده‌گه‌وه به‌ناوی (بانكور) كه به ئاڵتونی یه‌ده‌گ گره‌نتی كرابێ… به‌ڵام پلانه ئهمێریكیهكه كه دواجار ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ویان په‌سه‌ند كرد، داوای جێگیركردنی به‌های دۆلاری ده‌كرد به‌رامبه‌ر به ئاڵتون،و بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك ئاڵتون (35) دۆلاری پێشنیار كردبوو، هه‌روه‌ها دراوه‌كانی تریش هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی نرخی خۆیان به‌رامبه‌ر به دۆلار ڕێك بخرێن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (بریتۆن وودز) به‌های دۆلاری برده ئاستی به‌های ئاڵتون‌و، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مێریكا سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م كاره‌ی گرته ئه‌ستۆ.. ئیتر دۆلار بوو به دراوێكی په‌سه‌ند له هه‌موو جیهاندا.. وای لێهات ساڵی 1971 وڵاتانی دنیا سێ به‌رامبه‌ری ئه‌و ئاڵتونه‌ی ئه‌مێریكا هه‌یبوو، سپارده‌ی دۆلاریان له‌لا كه‌ڵه‌كه ببێ.. ئه‌مه‌ش كورتهێنانێكی ئاشكرای لێكه‌وته‌وه‌و وایكرد پشتیوانه‌ی ئاڵتوون له‌سه‌ر دۆلار هه‌ڵبگیرێ.
قۆناغی گرنگی دووه‌م له سه‌ربورده‌ی ژیانی دۆلاردا، ساڵی 1989 بوو كه بلۆكی كۆمۆنیستی هه‌ره‌سی هێناو وڵاته كۆمۆنیسته‌كان به‌ڕووی بازاڕه گڵۆباڵهكانو دراوه سهرهكیهكهیدا كه دۆلار بوو كرانه‌وه..
(كاریگ كارمین)ی ژیاننامه‌نووسی دۆلار، ده‌ست ده‌خاته سه‌ر یه‌كه‌مین ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پاشه‌كشه‌ی ئه‌م دراوه ئهمێریكییه گڵۆباڵه له هه‌زاره‌ی نوێ‌دا.. ئه‌و یه‌كه‌مین ڕواڵهتهش (به‌پێی بۆچوونی كارمین) بریتییه له: ده‌ركه‌وتنی یۆرۆ له ساڵی 1999 دا.
له دایكبوونی (یۆرۆ) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئابوریناسی نێوده‌وڵه‌تی (باری ئیشنگرین) باسی لێوه ده‌كا، نیشانه‌ی په‌یدابوونی ركابه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی دراوی ئهمێریكییه.
ئه‌م دراوه نوێیه بوو به‌هۆی گۆڕانی سیمای دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
ئێستا یه‌ده‌گی یورۆ، له مۆسكۆوه بیگره تا (ریاز) به‌ره به‌ره له هه‌ڵكشاندایه.. هه‌ندێ له وڵاتان خه‌ریكن به ته‌واوی مامه‌ڵه‌و دراوی یه‌ده‌گی خۆیان له دۆلاره‌وه بگۆڕن به یۆرۆ.
(كارمین) ده‌ستیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنیكییانه‌ی به‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌پێكردنی دراودا هاتوونو بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی دۆلار كه ڕۆڵی (ڕایه‌ڵ)ی ده‌بینی له‌نێوان دراوه جۆراوجۆرهكانداو هه‌ندێجار له سه‌دا نه‌وه‌تی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی پێیه‌وه ده‌كران له‌م رێیه‌وه بوو.
به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنیكیانه‌وه كه به‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌پێكردنی دراودا هاتووه، ئێستا ده‌توانرێ زۆر ئاسانتر له جاران پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراوێكی لۆكاڵی به دراوێكی تری لۆكاڵی ئه‌نجام بدرێ، به‌بێ په‌ڕینه‌وه به‌سه‌ر پردی دۆلاردا.
ماڵپەڕی ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادیرانی (ی.ن.ك)