ناپلیۆن پۆناپارت چ شتێكی پێشهات له‌ناو هه‌ڕه‌می گیزهدا..!║
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌و سه‌یرێكی مێژوو بكه‌ین ده‌بینین كه له هاوینی ساڵی 1798 دا زیاتر له 30 هه‌زار سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی چوونه‌ته میسڕ له ژێر فه‌رمانی جه‌نه‌ڕاڵ پۆناپارت و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش جه‌نه‌ڕال پۆناپارت شتێكی تریشی كردووه كه پێشتر نه‌كراوه ئه‌ویش بردنی سه‌دان زانا بوو بۆ میسڕ به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه و كۆپیكردن و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ر شتێكی كه بتوانن له شاری فیرعه‌ونه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن وه‌ك لێكۆڵێنه‌وه له (گۆڕه‌كان و په‌رستگاكان و مۆمیاكان و گه‌نجینه‌كان و هه‌ڕه‌مه‌كان) ، وه له دواتردا ناپلیۆن بڕیاری مانه‌وه و خه‌وتن ده‌دات له‌ناو هه‌ڕه‌می مه‌زنی گیزهدا هه‌روه‌ها له ژووری پاشاشدا و دوای چوونه ناوه‌وه‌ی ههڕهمهكهو پشوودان ناپلیۆن بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 7 كاتژمێر له‌ناوه‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه و له‌به‌ره‌به‌یاندا دێته ده‌ره‌وه له هه‌ڕه‌مه‌كه به شێوه‌یه‌كی شڵه‌ژاو و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو وه له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێكی متمانه پێكراوی خۆیه‌وه پرسیاری لێده‌كرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له ژووره‌وه‌دا چی ڕوویداوه ناپلیۆنیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتان بڵێم باوه‌ڕم پێناكه‌ن.!) وه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فه‌ڕه‌نسا كه چه‌ندان سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ست هێناو ده‌ستكردنی به قسه‌كردن به شێوه‌ی سیاسیانه.. و
به گشتی باوه‌ڕ وایه كه له دوای ئه‌و شه‌وه‌وه ژیانی ناپلیۆن بۆ هه‌میشه گۆڕاوه و وه چه‌ند ئهفسانهیهكیش درووستكراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌چی بینیوه له ناوه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچیه‌ك كه ناپلیۆن له‌و شه‌وه‌دا بینیبووی وه‌ك و نهێنیه‌ك له گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ گۆڕه‌كه‌ی و ئاشكرا نه‌كرا.
زانستی مرۆڤەکان