به‌هادین حه‌سه‌ن شاره‌زووری
پێشه‌كییه‌كی پێویست:
پاش رووخانی رژێمی به‌عس و به‌ره‌ڵابوونی هه‌زاران زیندانی تاوانبار و به‌ره‌ڵابوونی سنووره‌كانی عێراق, به‌تایبه‌تی له به‌شی باشووری رۆژهه‌ڵات, رۆژانه بانده‌كانی فرۆشتنی مادده سڕكه‌ر وبێهۆشكه‌ره‌كان چه‌ندان ته‌ن له‌و ماددانه ده‌هێننه عێراق و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵێك ناوچهیتری عێراق و وڵاتانی‌تری ده‌نێرن له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی عێراق به هۆی باری ناله‌باری ژیانیان و باری خراپی سیاسی و ئیداری ئه‌و ناوچانه فێری به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه بوون و خو یان (إدمان) یان له‌سه‌ر گرتووه رۆژانه له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق – ئێران, عێراق – سعودیه, عێراق – سوریا, ده‌یان كه‌س له‌و باندانه ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر ده‌یان كیلۆگرام له‌و ماددانه, له هه‌رێمی كوردستانیش به‌داخه‌وه كه له ساڵانی گرانی و نه‌بوونی هه‌زاران لاوی كورد روویان له ئێران كرد به مه‌به‌ستی كاركردن و په‌یداكردنی بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان, به‌ڵام به تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ لاوانی ئێران و كرێكارانی ئه‌فغانی و بێهیوایی و ره‌شبینی خۆیان وته‌نی زۆربه‌یان (موعتاد) بوون له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان, به‌هۆی ئه‌وانیشه‌وه لاوانی ئێمه‌ش له‌وانه‌وه ورده‌ورده فێری به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه بوون هه‌ر دوای هه‌ره‌سی كۆتایی رژێمی به‌عس و باشبوونی باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و لاوانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان, به‌ڵام زۆربه‌یان (خوگر و موعتاد) بوون له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌ر نرخێك بووه ئه‌و ماددانهپهیدابكهن و باری خووگرتنهكانیانی پێ ئارامبكهنهوه.
ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی ترسناكه و پێویسته هه‌موولایه‌ك له خێزان و كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات ئاگای له‌و په‌تایه بێت و ئه‌گه‌ر پێشگیری لێنه‌كرێت ئه‌وا زۆر به خراپی بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌وكات چاره‌سه‌ركردنی له هه‌موو روویه‌كه‌وه گران و سهختدهبێـت, به‌ڕێزان من له كاتی بینینی كتێبێك كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه له‌سه‌ر (كاریگه‌ری مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان له‌سه‌ر لاوانی ده‌وڵه‌تانی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب) و له به‌ر گرنگی به‌شی مێژووی دۆزینه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان و به‌شی چاره‌سه‌ر له‌و ماددانه هه‌وڵمداوه كه ئه‌و دوو به‌شه بگۆڕمه سه‌ر زمانی كوردی به هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مادده له عێراق و كوردستان رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه هه‌ر له مینبه‌ری ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م رۆژنامه به‌ڕێزه‌وه داواكارم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه‌كان زۆر به جیدی كار له‌سه‌ر بابه‌تی مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی تایبه‌ت به دژایه‌تی ئه‌و ماددانه دروستبكه‌ن (تێبینی كاتێك من ئه‌م بابه‌ته‌م وه‌رگێڕا هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ یه‌كه‌یه‌كی دروستنهكردبوو بۆ به‌ره‌نگاری قاچاخچیانی ئه‌و ماددانه), هه‌روه‌ها سنووره‌كان زیاتر توندوتۆڵبكهنهوه هه‌روه‌ها داواكارم له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به بواری ئه‌و ماددانه و چاره‌سه‌ركردنی خوپێوهگرهكانی بكاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه جارێكی‌تر ته‌ندروست بیگێڕێته‌وه بۆ ریزی كۆمه‌ڵگا و خێزانه‌كانیان.
ناوهڕۆك:
مرۆڤ زۆر له كۆنه‌وه هه‌وڵیداوه كه كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی سه‌ره‌تایی دروستبكات ئه‌ویش له رێگه‌ی دروستكردن و ئامادهكردنیهوه له ره‌گی دارودره‌خت و گژوگیا, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێبكات و له ئازاره جه‌سته‌ییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانیویه‌تی (مادده سڕكه‌ر و بێهۆشكه‌ره‌كان) بدۆزێته‌وه و به‌كاریان بهێنێت.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه داده‌نرێت به ههرهكۆنترین هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ له‌وپێناوه‌دا, هه‌روه‌ها هه‌ندێك (مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ری) به‌كارهێناوه بۆ خۆمهستكردن و ده‌ستخستنی خۆشی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بووبێت له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی ژیانی سه‌ختی ئه‌وكاته دووربكه‌وێته‌وه, جا مرۆڤ به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیانی و تێپه‌ڕبوونی كات جۆره‌ها مادده‌ی (بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ری ) ناسیوه و به‌كارهێناون كه ئێمه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی ریزبه‌ندی باس له‌و ماددانه و كات و شوێنی به‌كارهێنانه‌كانیان بكه‌ین.
* رووه‌كی خه‌شخاش یان ئه‌فیون:
داده‌نرێت به هه‌ره له‌پێشترین ده‌رمانی دۆزراوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه كه له دێرزه‌مانه‌وه به‌كاریانهێناوه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن, شوێنی روانی یه‌كه‌م جاری ئه‌م رووه‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و به‌شی باشوری ئاسیا, مێژووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه له‌و ناوچه‌یه و به‌كارهێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (5000) هه‌زار ساڵ له‌وه‌وپێش,پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سنووری ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی (سۆمه‌رییه‌كان) و دواتریش بۆ بابلییه‌كان و فارسه‌كان و دواجاریش بۆ میسرییهكۆنهكان و ئه‌فریقییه‌كان.
رووه‌كی خه‌شخاش وه‌ك ده‌رمانێكی چاره‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن (ئهقرباته)كانه‌وه به‌كارهاتووه وچینییهكانیش له‌گه‌ڵ هیندییه‌كان به‌كاریانهێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردن له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی سێهه‌می پێش‌زایین, له رووه‌كی خه‌شخاش مادده‌ی (تریاك) ئاماده‌كراوه و هه‌رزوو نابانگی په‌یداكردووه به هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه هه‌یبووه له هێوركردنه‌وه‌ی ئازاره‌كان و مهستكردندا, بۆیه له زۆر بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌كارهاتووه و له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وا و پاشا‌كان وه‌ك دیاری و به‌خشش پێشكه‌ش به یه‌كتری كراون، (تریاك) ته‌مه‌ن درێژترین مادده‌ی ئاماده‌كراوه ساڵانه له كاتی ئاماده‌كردنیدا ئاهه‌نگی گه‌وره رێكده‌خرا به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی (قوسته‌نتینییه) و (بوندقییه) كه ئه‌وكاته رێگه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره به نزیكی ئه‌و دوو شاره‌دا تێده‌په‌ڕی و هه‌ردوو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به یه‌كه‌وه به‌ستبوو, هه‌روه‌ها تریاكی ئاماده‌كراوی شاری (بوندقییه) داده‌نرا به هه‌ره به‌ناوبانگترین و باشترین جۆری (تریاك) له‌و كاتانه‌دا له سه‌ده‌ی نۆزهدهههمیشدا كیمیازانی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی (سیرتورنر) توانی مادده‌ی (مورفین) له ( ئه‌فیون) جیابكاته‌وه و ناوی (مورفیوس)ی لێبنێت وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ناوی خوای ( خه‌و و ئهفسانهلای ئه‌غریقییه‌كان).
ساڵی 1853 پزیشكێكی ئینگلیزی به ناوی ئه‌سكه‌نده‌ر توانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره دروستبكات له به‌كارهێنانی مادده‌ی (مۆرفین) ئه‌وكاته‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار مۆرفینی له رێگه‌ی لێدانی ژێرپێسته‌وه به‌كارهێنا به‌و باوه‌ڕه‌ی كه بتوانێت ئازاری نه‌خۆشه‌كانی پێبشكێنێت, به‌ڵام هه‌ر دوای به‌كارهێنانی ده‌ركه‌وت كه زۆر زوو له رێگه‌ی خوێنه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت و به شێوه‌یه‌كی خراپ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆش هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامه خراپه, به‌ڵام (مۆرفین) هه‌ر بهكارهدههێنرا بۆ زۆر مه‌به‌ست ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ش لاوه‌كی بوونایه, مۆرفین له كاتی جه‌نگه خێڵه‌كییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئازاری برینداره‌كان, به‌ڵام هه‌ر زووبه‌زوو ئه‌وه ئاشكرابوو ئه‌و جه‌نگاوه‌ره بریندارانه‌ی (مرۆفین)یان دراوه‌تێ به زوویی (خوویان – ادمان)یان له‌سه‌ر گرتووه به شێوه‌یه‌ك كه له دواییدا به خووگرتن له‌سه‌ر مۆرفین ده‌وترا ده‌ردی (سه‌ربازه‌كان) دوای ئه‌م هه‌وڵه له ساڵی 1889 یه‌كێك له‌زانا ئینگلیزه‌كان توانی گیراوه‌یه‌ك دروستبكات كه به (دای ئیستیل مورفین) ناوده‌برا, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه له مرۆفین ده‌رهێنرا بوو,به‌ڵام زاناكان پێیانوابوو كه ئه‌م ده‌رمانه تازه له رووی به‌كارهێنانی پزیشكه‌وه بێترسه و ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی (خووگرتن) له‌سه‌ر (ئه‌فیون و مۆرفین) به‌كاربهێنرێت ئه‌م گیراوه تازه‌یه ناوی لێ‌نرا (هیرۆین) به‌ڵام وه‌ك چاوه‌ڕێی لێده‌كرا وا ده‌رنه‌چوو به‌ڵكو زۆر له مۆرفین, ئه‌فیون) مه‌ترسیدارتربوو.
* رووه‌كی (قنب) حه‌شیش:
ئه‌م رووهكهش زۆر له دێرزه‌مانه‌وه ناسراوه به‌كارهاتووه له ناوه‌ڕاستی ئاسیا و به‌تایبه‌تی له به‌شی باشوری ده‌ریای قه‌زوین و قه‌فقاز, دواتریش گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له سه‌ره‌تادا ئه‌م رووه‌كه بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ریشاڵه‌كانی چێنراو بۆ دروستكردنی گوریس و په‌ت به‌كارهاتووه و له دروستكردنی به‌له‌مدا و پاشان له دروستكردنی (قوماش) له سه‌ره‌تادا (قنب – حه‌شیش) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی ده‌هه‌می پێش‌زایین دواتریش ورده ورده به وڵاتانی‌تری جیهاندا بڵاوهبیكرد، (فارسه‌كان) زۆر له كۆنه‌وه (حه‌شیش) یان ناسیوه و به‌كاریانهێناوه, به‌تایبه‌تی له كاتی ئاهه‌نگه ئاینییه‌كانیان به‌كاریانهێناوه.. باوه‌ڕیش وایه كه یه‌كه‌مین كه‌سێك كه باسی (قنب – حه‌شیش)ی كردووه و شیكاری بۆ كردووه به وێنه زانای یۆنانی (دیوسكوریدس) بووه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می پێش‌زایین, دوای فارسه‌كان و عه‌ره‌به‌كان له‌وه‌وه باسی حه‌شیشیان وه‌رگرتووه, به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مانه‌ی تازه‌دا ئیبنولبیتار) كه زانایه‌كی عه‌ره‌ب و پزیشكێكی به‌ناوبانگه له سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌می زایینی‌دا باسی (قنب – حه‌شیش)ی كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له وڵاتی میسر چێنراوه و به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ناو خه‌ڵكیدا به‌كارهاتووه.. هه‌ندێك كارناسی ئه‌م بواره پێیانوایه كه وشه‌ی (حه‌شیش) له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه كه به واتای گژوگیای كێوی دێت و ئه‌م رووهكهش له ده‌شتوده‌ر به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست ده‌ڕوێت.
به‌ڵام ههندێكیتر ده‌ڵێن بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وشه‌یه عه‌ره‌بییه و له وشه‌ی (شیشه )وه وه‌رگیراوه كه به واتای (خۆشی ) دێت ئه‌م ماده‌یه ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می حكومڕانی (مه‌مالیك) له میسر ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌میر (شهیغونی ), به‌ڵام خواردن و به‌كارهێنانی له ناو چینی هه‌ژاران له میسر زۆر بڵاوبووه.
خووگرتن (ادمان) له‌سه‌ر مادده سڕكه‌ر و بێهۆشكه‌ره‌كان
پێش ئه‌وه‌ی بچینهسهرباسی خووگرتن له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان پێویسته له رێگه‌ی پێناسه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانستی ئه‌م ماددانه بناسین, مامۆستا (سه‌عد ئه‌لمه‌غریبی) به‌م جۆره پێناسه‌ی ئه‌و ماددانه ده‌كات (ماده بێهۆشكه‌ره‌كان هه‌موو ئه‌و مادده خاو و ئاماده كراوانه ده‌گرێته‌وه له شێوه‌ی (حه‌ب, شروب,شرینقه,هه‌ڵمژین) كه ده‌بنه هۆی بێهۆشی و سڕكردن یان خه‌وزڕاندن و پاشان كه‌سی به‌كارهێنه‌ریان (خوو- ادمان) یان لهسهردهگرێت و كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ماددی راسته‌وخۆی لێده‌كه‌وێت و به شێوه‌ی راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ زیان به خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت, به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌و ماددانه ناگرێته‌وه كه له كاری پزیشكی یان پیشه‌سازیدا به‌كارده‌هێنرێت و به ناوی خووپێوه‌گرتن (ادمان) له‌م پێناسه‌ی مامۆستا (سه‌عد)ه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ناونانی ئه‌و ماددانه, بێهۆشكه‌ر یان سڕكه‌ر, هه‌ڵه‌یه چونكه زۆرێك له‌و ماددانه له كاتی به‌كارهێنانیدا و خووپێوه‌گرتنی (ادمان) نابنه‌هۆی بێهۆشی و سڕبوون, به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆی خه‌وزڕاندنی به‌رده‌وام و به‌ئاگابوون بۆ ماوه‌یه‌كی دووردرێژی شه‌ووڕۆژ, به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه تائێستا ئه‌و ناوه (بێهۆشكه‌ر, سڕكه‌ر, موخهدر) له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌و ماددانه و خه‌ڵكیشدا به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وا ئێمه‌ش به‌كاریده‌هێنین, زاناكانی بواری مادده سڕكه‌ر و بێهۆشكه‌ره‌كان بۆچوونیان جیاوازه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان (ادمان) خووپێوه‌گرتن و (تعود) فێربوون پێی.. هه‌ندێكیان وایبۆده‌چن كه جیاوازی نییه له‌نێوانیاندا ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا زۆر كه‌مه, به‌ڵام ههندێكیتر له زانایان ده‌ڵێن جیاوازییه‌كه زۆره و روونوئاشكراشه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی (ادمان) خووپێوه‌گرتن به‌م چه‌ند خاڵه دیاریده‌كه‌ن:
1- ویستێكی بێ‌سنوور و به زۆر له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی وه‌رگرتنی ئه‌و ماددانه و به‌ده‌ستخستنی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی هێزیش بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌نده‌ها باندوتاقمی تایبه‌تییان دروستكردووه.
2- ئاره‌زووی زیادكردنی بڕی ئه‌و مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكهرهی كه له به‌كارهێنانی جا چ له رێگه‌ی خواردن یان ده‌رزیلێدان یان هڵمژینهوه بێـت.
3- كه‌سی به‌كارهێنه‌ری ئه‌و ماددانه به ته‌واوه‌تی پشتده‌به‌ستێت به به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه چ له رووی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی بێت.
4- جێهێشتنی شوێنه‌واری خراپی جه‌سته‌یی و ده‌روونی له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ری و له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
5- به‌ڵام (تعود) فێربوون له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ره‌كان یان سڕكه‌ره‌كان به‌م چه‌ند خاڵه جیاده‌كرێنه‌وه:
أ- ویستی وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی مادده‌ی ( بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ر) لای كه‌سی به‌كارهێنه‌ریان به‌ڵام به شێوه‌ی زۆر نه.
ب- بوونی حه‌زێكی كه‌م بۆ زیادكردنی بڕی مادده (بێهۆشكه‌ر یان سڕكهرهكه) لای كه‌سی به‌كارهێنه‌ر.
ج- كه‌سی به‌كارهێنه‌ری ئه‌و ماددانه له رووی دۆزینه‌وه پشتیان پێده‌به‌ستێت, به‌ڵام له رووی جه‌سته‌ییه‌وه به هیچ جۆرێك پشتی پێنابه‌ستێت به‌مه‌ش كه‌سی (متعود) فێربوو ده‌توانێت بۆ كۆتاجار واز له به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه بهێنێت.
دوای ده‌رخستنی جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حاڵه‌تی (ادمان) خووگرتن و (تعود) فێربوون هێشتا لای لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌م بواره زۆر زه‌حمه‌ته جیاكردنه‌وه‌یان بۆیه ناوی سێهه‌میان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ڵبژاردووه كه بریتییه له پشتبه‌ستن به مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان, به‌م شێوه‌یه پێناسه‌یان كردووه(حاڵه‌تێكی ده‌روونی یان هه‌ندێك جار جه‌سته‌ییشه له به‌ره‌نجامی به‌كارهێنانی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌وه دروستده‌بێت له‌نێوان ئه‌و كه‌سه‌ی كه بهكارێدههێنێت و مادده‌ی بێهۆشكه‌ر سڕكه‌ری به‌كارهاتووه.
*مادده‌ی (كحول):
ئه‌م مادده‌یه هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌كارهاتووه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كان وه‌ك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌یی یان بۆ خۆمهستكردن و دووركه‌وتنه‌وه له بێزارییه‌كانی دونیا, ئه‌م مادده‌یه‌ش له ئه‌نجامی كرداری ترشاندنی میوه‌كانی وه‌كو (ترێ و جۆ) دروستكراوه, پاشان له رێگه‌ی دڵۆپاندن مادده‌ی (كهولیان) دۆزییه‌وه.. ئه‌م دروستكراوه تازه‌یه داده‌نرا به باشترین چاره‌سه‌ری كێشه ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌كانی مرۆڤ له جۆرێك ناوی (ویسكی) كه وشه‌یه‌كی (ئهسكۆتلهندییه) و به واتای ئاوی ژیان دێت لێنراوه له‌به‌ر كاریگه‌ری خێرایی مه‌ستكردنی له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ری.
مرۆڤ له هه‌وڵه‌كانی نه‌وه‌ستا به درێژایی مێژوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی بكات و نه‌بێته‌هۆی (خووپێوه‌گرتن) بۆیه له وڵاتی (ئه‌ڵمانیا) و له كۆتایی ساڵه‌كانی سییه‌كاندا ههوڵێكدرا بۆ دروستكردنی جۆرێك ده‌رمان كه ئازارشكێن بێت و مه‌ترسی (خووپێوه‌گرتن)ی نه‌بێت له ئه‌نجامدا ده‌رمانێك دروستكرا كه له پێكهاته‌دا له (مۆرفین) ده‌چوو به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دران له‌پێناوی ئه‌م دروستكراوه تازه‌یه‌دا ئه‌میش له بواری كاری نادروستدا به‌كارده‌هێنرا وه‌ك ده‌رمانه‌كانی پێشوو.
* ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی (خووگرتن) و فێربوون له‌سه‌ر مادده بێهۆشكهرو سڕكه‌ره‌كان:
زاناكانی ئه‌م بواره هۆكاره‌كانی به‌كارهێنان و فێربوونی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكاری ئاڵۆز هه‌ندێكجار زیاتر له چه‌ند هۆكارێك دیاریده‌كه‌ن, به‌ڵام ئه‌م هۆكارانه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی‌تر و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیتر ده‌گۆڕێت جاری واش هه‌یه هه‌ر له ناو وڵات و یه‌ك گه‌لدا هۆكاره‌كان جیاوازییان هه‌یه قهبارهبڕی كاریگه‌ری ئه‌و هۆكارانه تائێستا له زۆر شوێن له‌لایه‌ن زاناكانه‌وه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان, ئێمه لێره‌دا هه‌ندێك له‌و هۆكارانه ده‌خه‌ینه‌روو باسیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیده‌ربوون بۆ فێربوون له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی لای لاوان.
یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی كه‌سێتیی:
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م بواره له‌و باوه‌ڕه‌دان كه كه‌سانێك هه‌ن ئاره‌زووی به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له ناخیاندا هه‌یه به پێی پێكهاته‌ی باری كه‌سێتیی و لاشه‌یی و ده‌روونی ئه‌م كه‌سانه له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی ژیانیاندا تووشی تێكچوونی باری كه‌سێتیی بوون و ده‌توانین به‌وه له خهڵكانیتریان جیابكه‌ینه‌وه كه ئه‌م كه‌سانه هه‌میشه پشت به خه‌ڵكانیتر ده‌به‌ستن بۆ هه‌موو كاروبارێكی ژیانیان و زۆر حه‌زیان له لاساییكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می منداڵی هه‌یه زۆربه‌ی ژیانیان له ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ به‌سه‌رده‌به‌ن و ناتوانن له‌گه‌ڵ واقیعدا خۆیان بگونجێنن و هه‌میشه له ژیانی واقیعی هه‌ڵدێن و حه‌زیان له ته‌نهاییه, مامۆستا (عه‌لی كه‌مال) كه‌سایه‌تییه‌كانی فێربوو یان خووگرتن له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان كردووه به چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه:
1- كه‌سێتییه‌كی سروتی ته‌واو:
ئه‌م كه‌سانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه سروشتی و ته‌واون و له ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی تووشیده‌بن.
2- كه‌سێتییه‌كی ناجێگیر:
ئه‌م كه‌سایه‌تییانه له زۆربه‌ی كاره‌كانیاندا دوودڵن و هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدان به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ماددهبێهۆشكهر و سڕكه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنرێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵییه و له دوایدا (خوو – ادمان)ی لهسهردهگرن.
3- كه‌سێتیی (سایكۆبائییه):
ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تییانه مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خۆشییه‌كی خه‌یاڵی و هه‌ستكردن به خۆگه‌وره‌كردن یان بۆ ده‌رخستنی رق و تۆڵه‌یه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا كهپێوایه سته‌میان به‌رامبه‌ر ئه‌م كردووه كاتێك پله‌وپایه‌ی گونجاویان نه‌داوه‌تێ.
4- كه‌سێتیی عهقڵنهخۆش (ناته‌واو):
ئه‌م كه‌سایه‌تییانه له ئه‌نجامی هه‌چ هۆكارێكی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی یان سروشتی تووشی خه‌مۆكی و بێهیوایی و بێئومێدی بوون ناچار په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر مادده (بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان) به شێوه‌یه‌ك كه‌پاش ماوه‌یه‌ك خوویلهسهردهگرن, راستهپێكهاتهی كه‌سێتیی داده‌نرێت به هۆكارێكی تووشبوون به(خووگرتن) له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ره‌كان, به‌ڵام ده‌بێت باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كه ده‌وری كه‌سی تووشبوویان داوه باسبكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكرێت, له‌م ساڵانه‌ی دوایدا چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی بواری مادده بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر كه‌سانی تووشبوو به (خووگرتن) به‌و ماددانه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان كه‌سانی (خووگر) له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه چ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجان یان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی پێگه‌یشتوان, وه‌ته‌نها پێوه‌رێك كه‌بتوانرێت دابنرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه له‌رێگه‌ی (مختبر) تاقیگه‌وه ده‌بێت كهبیسهلمێنێت تاچ راده‌یه‌ك ئه‌وكه‌سه تووشی (خووگرتن) به‌و ماددانه بووه یان له رێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیان و كۆمه‌ڵگه و گه‌وره‌ترین سروشتی كه‌سانی خووگر به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان سیفه‌تی (بێهیوایی و بێئومێدی)یه كه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت نیشانه‌كانی بێهیوایی و بێئومێدی دیاریبكرێت و راڤه‌بكرێت.
(ساكستین) له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه تاكه سیفه‌تێك له‌هه‌موو كه‌سانی (خووگر) مودمنهكاندا هه‌یه و هه‌موویان به‌شدارن تیایدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
ساكستین ئه‌وه‌ی رووننهكردۆتهوه كه ئایا (كحول) و ئه‌و كه‌سانه‌ی كحولدهخۆنهوه ئه‌م مه‌رجه ده‌یانگرێته‌وه یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لێكۆڵه‌ره‌كان، كحولخۆرهكان ناخه‌نه ناو ئه‌م ریزبه‌ندییه‌وه و خواردنه‌وه‌ی (كحول) به كارێكی لاده‌رانه دانانێن مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه خواردنه‌وه‌ی بێته هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی خراپ یان بێزاركردنی خهڵكانیترو ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر خۆیان و ماڵ‌وسامانیان.
دووه‌م: داگیركارانی:
وڵاتان له كۆن و تازه‌دا چه‌كی مادده بێهۆشكهرهكانیان به‌كاهێناوه دژی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه ویستویانه داگیریان بكه‌ن به مه‌به‌ستی لاوازكردنی گیانی به‌رگری لای رۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه, كه‌سی فێربوو له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه ساڵانه به ده‌یان هه‌زار دۆلار خه‌رجده‌كه‌ن به بێئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی هه‌بێ بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان ئه‌مه‌ش به خراپی ده‌شكێته‌وه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی, داگیركاری به‌ریتانی رۆڵێكی مێژوویی هه‌بووه له بواری بڵاوكردنه‌وه و هاندانی به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكهركان.. به‌ریتانیا كاتێك هیندستانی داگیركرد هه‌ڵسا به دامه‌زراندنی كۆمپانیای بازرگانی هیندی رۆژهه‌ڵات, كه هه‌ستا به چاندنی رووه‌كی ئه‌فیون و چا له كێڵگه جیاوازه‌كاندا, پاشان ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت وڵاتی (چین) هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هانی چینییه‌كانی دا بۆ به‌كارهێنانی (ئه‌فیون) به شێوه‌یه‌ك كه له دواییدا بوو بهپهتایهكی كوشنده له‌م وڵاته‌دا به شێوه‌یه‌ك بڵاوبوویه‌وه كه حكومه‌تی چین فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی (ئه‌فیون)ی ده‌ركرد.. ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان چین و ئینگلیز و هیند ئه‌م شه‌ڕه به شه‌ڕی (ئه‌فیون) ناسراوه له مێژوودا ساڵی (1842) رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆركرا تێیدا رێگه‌درا (ئه‌فیون) بچێته شاره‌كانی سه‌ر رۆخی ده‌ریا له چین, له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا هه‌وڵیدا مادده‌یه‌ك دروستبكات له رووه‌كی (ماریجوانا) به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی دژی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه گرتبوونی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری لێیان, به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه سه‌رینه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌درا به هه‌چ به‌ندكراوێك ده‌بووه هۆی نووستنی.
سێیه‌م: ئاسانی ده‌ستكه‌وتنی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له ناو كۆمه‌ڵگادا:
ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به ئاسانی ئه‌و ماددانه‌یان تێدا ده‌ستبكه‌وێت ئه‌وا رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی زۆر ده‌بن, به شێوه‌یه‌ك روخساری هه‌ندێ كۆمه‌ڵگا ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خووگرتوو له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه كه له ئێستادا زۆر له كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌گرێته‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یادنه‌چێت زۆرێك له ده‌وڵه‌ته‌كان و رێكخراوه و كۆمه‌ڵه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه كه ئه‌و ماددانه به‌كاربهێنن بۆ ده‌ستخستنی قازانجی ماددی وه‌ك رێكخراوه چه‌په‌كانی كۆڵۆمبیا و حكومه‌تی له‌ناوچووی تاڵیبان.
چواره‌م: هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن:
تائێستا ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن چه‌نده كاریگه‌ریان له‌سه‌ر لادانی لاوان له‌م باره‌یه‌وه سێ بۆچوون هه‌یه.
بۆچوونی یه‌كه‌م
ده‌ڵێت هۆكانی راگه‌یاندن هیچ رۆڵێكیان نییه له‌سه‌ر لادانی لاوان ئه‌وه‌ش دهكنه به‌ڵگه كه تائێستا هه‌ندێ كۆمه‌ڵگا هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنیان پێنه‌گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامدانی تاوان تێیاندا بڵاوه وه‌ك له‌هه‌ندێ لهناوچهگوندنشینه دووره‌كان.
بۆ چوونی دووه‌م
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی یه‌كه‌مه خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه باوه‌ڕیان وایه كه هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن رۆڵی زۆریان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی لادانی لاوان ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه به‌ڵگه كه تاوانه‌كان جۆراوجۆر بوون به‌تایبه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه لاوان تێیدا له رێگه‌ی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه چه‌نده‌ها فلیم و زنجیره‌ی تایبه‌ت ده‌بینن له‌سه‌ر شه‌ڕ و ئه‌نجامدانی تاوان ئه‌مه‌ش به خراپی كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ریاندا.
بۆ چوونی سێیه‌م
ئه‌م بۆچوونه زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ری رێكن خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه پێیانوایه كه هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێته هۆی جووڵاندنی حه‌زی ئه‌نجامدانی تاوان لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و حه‌زه‌یان تێدایه به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی لاوانێكی زۆر سه‌یری فیلمه سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ده‌كه‌ن, به‌ڵام هه‌ندێكی كه‌میان ئاماده‌ن تاوان ئه‌نجامبده‌ن, ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت كه چه‌نده ئاستی رۆشنبیری له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌رزبێت ئه‌وه‌نده راده‌ی ئه‌نجامدانی تاوان تێیدا كه‌مده‌بێته‌وه كۆمه‌ڵگاكانی سوید و نه‌رویج و سویسرا.
پێنجه‌م: كاریگه‌ری هاوڕێ و هاوه‌ڵان:
هاوڕێیه‌تی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی تاك به‌ره و به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لاو له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا وه‌ك ئه‌ندام بمێنێته‌وه پێویسته له‌سه‌ری خووئاكاری ئه‌وان بگرێت سهیرهكهین دهسدهكات به به‌كارهێنانی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر ئه‌گه‌رهات و هاوڕێكانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌كاریانده‌هێنا خۆ ئه‌گه‌ر لاوێك بیه‌وێت رێگری له به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه بكات له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا, ئه‌وا ناتوانێت چونكه ئه‌وانیتر هه‌وڵده‌ده‌ن له خۆیانی دووربخه‌نه‌وه ئه‌میش نایه‌وێت ئه‌وه رووبدات بۆیه به‌ناچاری ده‌چێته‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ئه‌وان له‌م دواییانه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه زۆربه‌ی لاوان له هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیانه‌وه ئه‌و ماددانه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئافره‌ت له رێگه‌ی ئافره‌تان یان پیاوانی ته‌مه‌ن له خۆیان گه‌وره‌تر ده‌ستیانده‌كه‌وێت, لای هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته(سجن) زیندان دانراوه به سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوڕێیه‌تیكردنی خراپ ئه‌وكاته‌ی كه لاوێكی لاده‌ر ده‌خرێته سجنه‌وه له‌وێدا تێكه‌ڵ به كه‌سانی تلیاكخۆر و بازرگانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌بێت, په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت پاش ئازادبوونی راسته‌وخۆ ده‌ستده‌داته به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.
شه‌شه‌م: كه‌می هۆكاره‌كانی به‌سه‌ربردنی بێ ئیشی و حه‌سانه‌وه:
چالاكییه‌كانی كاتی بێ‌ئیشی و حه‌سانه‌وه داده‌نرێن به‌و هۆكاره گرنگانه‌ی كه لاوان ده‌پارێزن به تووشبوون به لادان و بێهیوایی و بیربڵاوی ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه لاوان حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندنی خۆیان نییه و پڕكردنه‌وه‌ی ویسته‌كانیان بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن له چه‌ند لایهكیترهوه ئه‌م ویستانه‌ی خۆیان تێربكه‌ن زۆرجار ده‌بێته‌هۆی لادان و لاوان له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌ناڵێنن به ده‌ست كه‌می شوێنی حه‌وانه‌وه و به‌سه‌ربردنی كاتی بێ‌ئیشی له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵگایه‌كی ناباو دروستبووه كه له‌وه‌وپێش نه‌بووه به كۆمه‌ڵگه‌ی لاوانی سه‌رجاده ناسراون.
به شێوه‌یه‌ك كه لاوان له‌سه‌ره رێگاكاندا كۆده‌بنه‌وه و ده‌ستده‌كه‌ن به توانج و قسه‌ی بێسوود ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه خێزان و قوتابخانه و ده‌سه‌ڵات نه‌یانتوانیوه لاوان رێكبخه‌ن و به چالاكی ئه‌و كاتانه‌یان به‌سه‌ربه‌رن.
حه‌وته‌م: كاریگه‌ری خێزان:
خێزان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی, چونكه خێزان ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌یه كه به‌هێزترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان یه‌كدا دامه‌زراوه خێزان هه‌ڵده‌ستێت بهدورستكردنی ره‌وشتی تاك هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی قۆناغی منداڵییه‌وه كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌مێنێت به درێژایی ته‌مه‌نی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ئه‌گه‌ر لاوێك له خێزانێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا پهروهدرهبێت ئه‌وا تووشی چه‌نده‌ها كێشه‌ی عاتیفی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوانه‌ی كه له خێزانێكی رێكوپێكدا په‌روه‌رده‌ده‌بن و گرنگترین هۆكاریش كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان بریتییه له: ته‌ڵاقدان, مردنی یه‌كێك له دایك یان باوكیان دووركه‌وتنه‌وه‌ی باوك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌وه,هه‌روه‌ها خووگرتنی دایك یان باوك له‌سه‌ر مادده بێهۆشكه‌ره‌كان یان یهكێكیتر له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه, لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و خێزانانه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانیان مادده‌ی بێهۆشكه‌ر به‌كارده‌هێنن جیاده‌كرێنه‌وه له خێزانهكانیتر به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامه‌كانیان ئاڵۆزه و كۆچكردن له‌ناو خێزانه‌كه‌دا, هه‌ڵسوكه‌وتی نادروستی هه‌ندێك له خێزانه‌كان به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانیان كاردانه‌وه‌ی خراپی لێچاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌وه‌ی لاوانی ناو ئه‌و خێزانانه په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر مادده بێهۆشكه‌ره‌كان هه‌ندێ له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه 50% لاوانی بێجێگه و 80% لاوانی ناوخێزان كه فێری مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بوون هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی كه‌شوهه‌وای ژیانی خێزان له عێراق رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌و لاوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه ده‌ژین هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خراپی باری خێزان و خراپ ره‌فتاركردنی گه‌وره‌ی خێزانه له‌گه‌ڵ مێردمنداڵانی ناوخێزانهكه, چونكه ئاشكرایه كه‌لاوانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان بۆ بژێوی ژیانیان په‌ناده‌به‌نه به‌ر دزێوكاری نابه‌جێ و بازرگانی به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان دوایش خزانه نێو بانده‌كانی سه‌رجاده.
هه‌شته‌م: خواردنی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌ندروستی:
هۆكاری به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ناو هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركه‌ری نه‌خۆشیه‌كان له میسر, جه‌مال ئهبولعهزام ده‌ڵێت: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر پێیوایه كه سوودی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته وه‌ك نه‌خۆشی (ره‌بۆ, به‌ردی گورچیله, رۆماتیزم, هه‌وكردنی جومگه, مایه‌سیری) له عێراقیش ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كانه له راپرسییه‌كدا كه له پاكستان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه 44% به‌كارهێنه‌رانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له شاره‌كاندا و 22% به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ماددانه له‌لادێكاندا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی وشكاندنی ئازاره‌كان.
نۆیه‌م: به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی له‌زه‌تی (جنس):
یه‌كێك له‌و هۆكاره باوانه‌ی كه كه‌سانی به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ره‌كان له‌پێناویدا به‌كاریده‌هێنن ده‌ستخستنی چێژی (سێكسیه) كه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ئه‌ومادده‌یه به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زیاتر و درێژتر بداته كاره (سێكسییه‌كه‌ی) یان هه‌ندێك جار بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئه‌ولایه‌نه‌یه له‌و كه‌سه‌دا كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا لاوازه بۆیه پاش چه‌ندجار به‌كارهێنانی هه‌ندێك له‌و ماددانه كه به‌كارهێنه‌ر خوو یان (ادمان) یان له‌سه‌ر ده‌گرێت تا وایلێدێت ناتوانێت به بێ به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه كاری سێكسی سروشتی ئه‌نجامبدات.
من لێره‌دا كۆتایی به‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌كه‌م ده‌هێنم به‌و هیوایه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له بابهتێكیتردا بتوانم رێگه‌كانی چاره‌سه‌ری تووشبووان و خووگرانی ئه‌م ماددانهبخهمهڕوو حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بتوانن ناوه‌ندی تایبه‌ت و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌و ماددانه و كه‌سانی به‌كارهێنه‌ری بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه :
له گۆڤاری (الشباب و المخدرات فی دول الخلیج العربی)