ده‌رباره‌ی نووسین و زمان و دین و خوو رِوشتى كورد
بزاڤ- مەردوخ-
و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
كورده‌كان خاوه‌نى نووسینێكى تایبه‌تى خۆیان نه‌بوون، له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونى خه‌تى بزماری كورد و پارس هه‌ڵس و كه‌وت و نووسینیان به خه‌تى بزماری بووه .
(نلدكه) ئه‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر كتێب و نوسراو له پاش كورده‌كان به‌جێ بمایه وا چاوهرِوان ئه‌كرا له‌گه‌ڵ نووسینى پاشاكانى هاخامهنشینى جیاوازی نه‌بوایه”(1) سه‌ده‌ی ده‌یه‌مى پێش زاین پیاوێك به ناوی(ماسى سوراتى) په‌یدا بوو. به پێی پیته ئهبجهدیهكان چه‌ند پیتێكى دۆزیه‌وه و له‌سه‌ری نووسین و هه‌ڵس و كه‌وت كراوه كه‌به پیتى(ماسى سوراتى) به‌ناو بانگه و له‌و پیتانه ئه‌چێت كه له سه‌ده‌ی شه‌شه‌مى زاینى دۆزراونه‌ته‌وه كه (پێستى ئاوێستا)ی پێ ئه‌ڵێن. ئه‌و وێنه‌ی له به‌رده‌ستایه چه‌ند نموونه‌یه‌كن له پیتى ماسى سوراتى.(2) تا نزیكی سه‌رده‌مى هاتنى ئاینى ئیسلام پیتى ماسى سوراتى له ناو كوردا به‌كار هاتوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌تى(ئارامى، سریانى، یونانى) یان به‌كار هێناوه. له‌ساڵی(3128)دا (سید حسین) ناوێك له پهیرِهوانى شێخ علا‌ءالدین له ناو كوپه‌یه‌ك ههرزندا كتێبێكى دۆزیه‌وه كه‌سێ به‌ش بوو به ناوی (اجازه نامه) به هۆی پرۆفیسۆر براونه‌وه – درایه ده‌ست زانای خه‌ت و نووسینى كۆن – پرۆفیسۆر – منس – به‌شێكیان ساڵی(88) پ ز نووسراوه به‌زمانى په‌هله‌وی و به خه‌تى ئارامى و سریانى.
1. کتێبی تتبعات تأریخی حول ایران القدیم دارمستتر
2. شوق المستهام في معرفة رموز الأقدام (احمد بن ابی بکر)
دوو به‌شه‌كه‌ی تری به زمانى یونانى نووسراوه هه‌ردو به‌شه‌كه باسى سه‌رده‌مى فه‌رهادی چواره‌م ئه‌كات كه له سه‌ده‌كانى( 22 – 21) پ ز فهرمانرِهوایی ئهشكانى كردوه. ئه‌و دوو خه‌ته وا ده‌ر ئه‌خه‌ن كه ئه‌و کاته هه‌ورامان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رمه‌نستاندا بووه و به‌همه‌نی سێیه‌م له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سفه‌ندیار بابا گه‌وره‌ی هه‌ورامیه‌كان فهرمانرِهوا بوون. پاش بلاَو بوونه‌وه‌ی ئاینى ئیسلام و په‌یدا بوونى دهستهلاَتیان له كوردستاندا پیته (كوردی و بزماری و ئارامى و یونانیه‌كان) به ته‌واوی له بیر چوونه‌ته‌وه و به‌كار نه‌هێنراون. لهبریتیان خه‌تى – كوفى – به‌كار هێنراوه. له دێى (نگل)ی كه‌ڵا ته‌رزان ى سه‌ر به ناوچه‌ی سنه قورئانێك دۆزرایه‌وه كه به خه‌تى كوفى نووسراوه و مێژووی دهگهرِێتهوه بۆ سه‌ده‌ی دووه‌مى كۆچی. پاش په‌یدا بوونى خه‌تى(تعلیق) كورد و فارس هه‌ردوكیان به‌م خه‌ته نووسیویانه و لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه له نووسینیشدا شان به‌شان بوون.
زمان:
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی دكتور(سبایزار) هه‌ر چوار هۆزه‌كه‌ی زاگرۆس یانى كورده ئاراراتیه‌كان بریتین له ” لۆلۆ، گوتى، كاسۆ، شۆبار” هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نى زمانێكى تایبه‌تى خۆیان بوون، بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌وه نزیك بوون وه‌كو به‌شه جیاكانى ئهمرِۆی كوردستان كه جل و به‌رگ و زمان هه‌ندێ جیاوازی تیایه. بهلاَم هه‌مووی یه‌ك زمانه و پێ ی ئه‌وترێ كورد. برِێك له رۆژههلاَت ناسه‌كان ئه‌ڵێن زمانى هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی زاگرۆس ئاری بووه، بهلاَم تا ئێستا رِوون نه‌بۆته وه ئاری خۆی له چ به‌شێك بووه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به ده‌ست نه‌هاتووه كه ئه‌م گرێ كوێره‌یه بكاته‌وه. لێره‌دا ئێمه واز له زمانى كورده ئاراراتیه‌كان دێنین و ئه‌چین به لای كورده رۆژههلاَتیهكانهوه (ماد). (دارمستتر) دانه‌ری كتێبى(تتبعات ئیران) ئه‌ڵێت زمانى ماده‌كان هه‌مان زمانى ئاوێستا بووه، بهلاَم تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه كهزمانى ماد له‌گه‌ڵ
ئاویستا له‌یه‌ك بچن.
ئاسترابۆن – جوگرافى زانى یونانى كه‌له سه‌ده‌ی یه‌كی زاین دا مردوه له كتێبى – ئێران قدیم – ئه‌ڵێت ” ماد و پارس هه‌ردووكیان به چاكی زمانى یه‌كتریان زانیوه و له یه‌ك گه‌یشتوون “وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ زمانى ماد و پارس وه‌كو زمانى كوردی فارسى ئهمرِۆ له یه‌كه‌وه نزیك بوون. زۆر له مێژوو زانه‌كان ئه‌ڵێن زمانى – موكری – ئێستا هه‌مان زمانى مادی كۆنه چونكه كتێبى – زه‌ند و ئاویستا – كه به‌زمانى مادی نووسراوه زۆر له‌زمانى موكری ئێستا نزیكه یا هه‌ر هه‌مان زمانه. ئه‌م رِایه له لایه‌ن – هۆرات و دار مستتر و برِێ له لێكۆڵهرهوهكانى تریشه‌وه په‌سه‌ند ئه‌كرێ كه زمانى ئاوێستای زه‌رده‌شت زمانی مادی – كوردی – بووه. زمانى فارسیش له‌و سه‌ره‌مه‌دا هه‌مان زمان و نووسراو بووه كه له پاش ماوه‌ی(برسى – پۆلیس) جێ ماوه.
وه‌ک ده‌رئه‌كه‌وێ زمانى كوردی كۆن خۆی له وشه‌ی عه‌ره‌بى زۆر پاراستون و تا بۆیان كرابێ نه‌یان هێشتوه تێكه‌ڵ ببێت. لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی زمانى فارسیه‌وه كه تێكه‌ڵیه‌كی زۆری تێدایه‌و په‌یوه‌ندی زۆری پچرِیوه له‌گه‌ڵ پارس كۆندا.
بۆ نموونه نامه نووسین به‌زمانى كوردی زۆر ئاسان و رِهوانه، بهلاَم نووسینى فارس گهلىَ دژواره.(1) زمانى كوردی ئهمرِۆ له چوار شێوه زمان (لهجه) پێك دێت (كرمانج، گوران، لوڕ، كه‌ڵهور) و هه‌ر یه‌كێ له‌مانه بوون به چه‌ند به‌شێكى تره‌وه كهشێوهیان له‌یه‌ك جیاوازه. له سه‌رچاوه‌ی دیجله‌و فوراته‌وه تا كه‌نداوی عه‌ره‌ب قهڵهمرِهوی زمانى كوردی بووه. كه پایته‌ختى ئه‌م زمانه یه‌كه‌م ئارارات و له پاش ئه‌و زاگرۆس و دوای ئه‌و ئه‌سپه‌هان له پاشدا نه‌هاوه‌ند وههمهدان و سه‌رده‌مێكیش ته‌یسه‌فون (مه‌دائن) بووه. ئه‌توانین بڵێین زمانى كوردی له سه‌رانسه‌ری ئێران دا كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنى فهرمانرِهوای بووه به رِهسمى ناسراوه. بنچینه‌ی زمانى كوردی رِۆژ ههلاَت به شێوه‌یه‌کی ته‌واو بریتیه له زمانی مادی ئاوێستا ڕیشه‌و بنچینه‌ی زمانى ئاریایی كۆنه كهزمانى – ئانزانى – یان پێ وتووه.(2)
1. هه‌ورامیه‌کان که نیشته‌جێی شاخن توانیویانه زیاتر پارێزگاری زمانی کوردی بکه‌ن و وشه‌ی جیاواز بۆ ئامرازی پیاو و ئافرات به‌کار بهێنن، که‌چی فارسه‌کان نه‌یانتوانیوه ئه‌و پارێزگاریه بکه‌ن. بۆیه تێکه‌ڵاوی زۆر له زمانهکایاندا هه‌یه.(x)
x. جیاکردنه‌وه‌ی ته‌عبیر بۆ پیاو و ژن پاش ئیسلام په‌یدا بووه. کورد و گه‌لانی تر هه‌رگیز به ته‌نگی و سووکی ته‌ماشای ژنیان نه‌کردوه که (ژێر) یان بۆ به‌کار بهێنن. ئه‌مه کاری (عه‌ره‌ب)ه. مه‌به‌ست له زمانه‌وانیه ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه
2. ئانزان وشه‌ی (ئینسان) عه‌ره‌بی لێ وه‌رگیراوه که (ز) کراوه به (س) له هه‌ورامیدا هه‌ر ئانزان به‌کار دێت. (ابن خلکان)
كه‌به باوكی هه‌موو زمانه‌كانى (ماد، هیند، پارس.عیلاَم) ئه‌ژمێرێ. نزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵ پێش میلاد ئاریه‌كان به‌م زمانه گفت‌و گۆیان كردوه و له پاشدا جیا بوونه‌ته‌وه‌و جیاوازی په‌یدا كردوه زمانى پارسى كۆن بریتى بووه له حه‌وت به‌شى به‌م جۆره:
– په‌هله‌وی
-دوری
– زاولى
– سهگزی
– سهگری
– هه‌روی
– پاشتوی
وشه‌ی (په‌هله) له فارسى كۆندا به مانای شار هاتووه. له كوردی دا (پاڵه)ی پێ وتراوه هه‌موو پایته‌خته‌كان له كۆندا(ئه‌سپه‌هان، نه‌هاوه‌ند، هه‌مدان) پههلهیان پێ وتراوه. هه‌ر به‌م واته‌یه به كه‌سانى خاوه‌ن هێزو ئازاییان وتوه پاڵه‌وان یان( پههلهبان) به واتای پارێزه‌ری شا وه‌ك “پاسه‌وان. باخه‌وان، ده‌رگاوان… هتد”. پێلاَو له كۆندا پێ ی وتراوه – پالى – ، چونكه ته‌نها خه‌ڵكی شاره‌كان له پێیان كردوه.
له‌م رونكردنه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه زمانى په‌هله‌وی یانى زمانى شاری كه خه‌ڵكی شار و ده‌شت گفت گۆیان پێ كردوه. به پێچه‌وانه‌ی زمانى(دوری) كه دانیشتوانى ده‌ره‌وه‌ی شار یانى خه‌ڵكی چیا‌و ده‌شت و لادێ كان قسه‌یان پی كردوه. (ئه‌سترابۆن) له كتێبى(ئێرانى كۆندا) ئه‌ڵێت: له نووسراوهكانى سه‌رده‌مى هاخامهنشینى و فارسى كۆندا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه زمانى فارسى كۆن بۆ نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌كار هاتووه، بهلاَم قسه كردن به زمانى په‌هله‌وی بووه. سه‌رچاوه‌ی زمانى(فارسى كۆن، ئاوێستا، سانسكریت) دهگهرِێتهوه سه‌ر زمانى ئاری. هه‌ندێ له رۆژههلاَت ناسه‌كان ئه‌ڵێن: تاوه‌كو ئێستا رِون نییه كه زمانى ئاری چ به‌شێك بووه له سه‌رده‌مى پارس و ساسانیهكاندا هه‌ر به‌كار هاتووه.
له – فیوم – ی میسردا نووسراوێك دۆزراوه‌ته‌وه كه به زمانى په‌هله‌وی نووسراوه میستر ویست ئه‌ڵێ: سه‌رده‌مى نووسراوه‌كه ئهگهرِێتهوه سه‌رده‌مى دووه‌مى كۆچی. دیسانه‌وه ئه‌ڵێت جگه له ئاویستا ئه‌و نووسراوانه‌ی كه‌له سه‌رده‌مى ساسانیه‌كانه‌وه جێ ماوه هه‌مووی به زمانى په‌هله‌وی نووسراوه (ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی سه‌رچاوه ههورامیهكانه). له‌هجه‌ی لورِی نزیكترین له‌هجه‌ی كوردیه له زمانى په‌هله‌ویه‌وه له پاش ئه‌ویش له‌هجه‌ی كهڵهورِی و ئه‌مجا (گۆران، هه‌ورامى، گێلى، كرمانجى) دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆران و كرمانج نزیك و دراوسێ ی كلدان و ئاشوری بوون زمانه‌كه‌یان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن. زۆربه‌ی وشه‌یان له یه‌ك ئه‌چێت هه‌ندێك له مێژوو نووسه‌كان رِایان وایه كه زمانى کوردی لههجهیهكه له زمانى فارسى.
(سێر سدنى سمیپ) دانه‌ری كتێبى ئاشوور ئه‌ڵێت ئه‌مه رِایهكی هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌قڵ گیر نى یه، چونكه زمانى كوردی خاوه‌نى گۆرِانكاریهكی تایبه‌تى كۆنى خۆیه‌تى كه جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ فارسی کۆندا زۆریش له‌و کۆنتره. به پێی ئه‌م ڕایه‌ی مێژوو نوسه‌کان ئه‌توانین بڵێین که زمانی کوردی زمانی سه‌ربه‌ستی سه‌ده‌ی شه‌شه‌مى پێش زایینهو هێشتا زمانى په‌هله‌وی له دایك نه‌بووه.
پاش ئه‌وه‌ی دهسهلاَتى ساسانیه‌كان له ئێران‌دا په‌ره‌ی سه‌ند زمانى فارسى په‌ره‌ی پێ دراو زیاتر كه‌وته گه‌شه كردن بۆیه زۆربه‌ی زانا‌و ئه‌دیبه كورده‌كانیش هه‌ر به فارسى نووسیویانه. ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه گیانى كوردایه‌تیان زیاتر بوون و حه‌زیان كردوه وه‌ك یادگار هه‌ندێ شتى فۆلكلۆری و په‌خشان و شیعر یان بۆ به‌جێ هێشتووین.
ئایین و خوو ره‌وشت
پێش هاتن و بلاَوبوونهوهی كورده‌كان له سه‌ده‌كانى پێش زاین بۆ شۆینهكانى ئێستیان ئاین و داب و نه‌ریتیان به ته‌واوی رِوون نى یه. پاش هاتنیان بۆ شوێنه‌كانى ئێستایان رِوون بۆته‌وه كه‌وا (ئاهۆرا) په‌رست بوون یانى (رِوناكی په‌رست). هه‌میشه ئاگرو رِۆشناییان خۆش و یستوهو دڵیان پێ كراوه‌ته‌وه، بهلاَم له تاریكی په‌ست و دڵ ته‌نگ بوون. وه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد ئاهۆر یا ئاهێر به مانای ئاگر دێت. ئاهۆرا له دوو به‌ش پێك هاتووه ئاهور یانى ئاگر، ئا- یانى هاتن – كه رِاستیهكهی له ئاگره‌وه هاتوه وه‌ك وشه‌ی خوا = خودا كه له. خود + ئا = پێك هاتوه یانى( خودی خوا خۆی) یان له خودی خۆیه‌وه هاتووه. مه‌به‌ستى رِاستى لێرهدها ئه‌وه‌یه كه خوا یا ئاهۆرا له ئاگره‌وه یا رِۆشناییهوه په‌یدا بووه. ئه‌و رِۆشناییه پێ یان وتوه(شید) یا (شیدان) له زمانى عه‌ره‌بى به مانای نور- الانوار دێت ئه‌مه‌یان به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان زانیوه. (الله نور السموات و الارض). ورده ورده پله‌ی هێزو توانایان پێ داوه‌و زیاتر په‌رستاری بوون.
ئاهورامه‌زدا – یان پێ وتوه یانى خاوه‌ن هێزو دهسهلاَت.
رِۆژ كه (هۆر) و (خۆر) و خورشیدی پێ ئه‌ڵێن هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌یه كه‌سه‌رچاوه‌ی رِۆشناییه خۆشه‌ویسته لایان و په‌رستویانه هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به كورده‌كانیان وتوه رِۆژ په‌رست. (مێژوی كلیسای كۆن ل 301 وشه‌ی مه‌زدا به مانای زۆر به هێزو توانا دێت هه‌روها هێرۆدۆت ئه‌ڵێ – موغه‌كان كه یه‌كێكن له شه‌ش هۆزه‌كه‌ی ماد ئه‌مانیش هه‌روا ئاگر په‌رست بوون. ئه‌توانین بڵێین كورده‌كان به‌ڵكو فارسه‌كانیش له سه‌ره‌تای هاتنیاندا بۆ شوێنه‌كانى ئێستایان په‌یوه‌ندی به هێزیان له‌گه‌ڵ رِۆژو مانگ و ئه‌ستێره‌و ئاو‌و باو سه‌وزاییی و یه‌زدان و ئه‌هریمه‌ن بووه.
ئه‌هریمه‌نیان به نیشانه‌ی شهرِو تاریكی هه‌ر كاتێ كه‌سێكیان بمردایه له سه‌ره‌تاوه نه‌یان ئه‌خسته چاڵ به‌ڵكو له شۆینێكى به‌رزدا دایان ئه‌نا تاوه‌كو قهلو داڵ گۆشته‌كه‌ی بخوات و تێكه‌ڵ به گۆشتى گیاندارانى تر بێت. له پاشدا ئه‌م یاسا‌و نه‌ریته ته‌رك ئه‌كه‌ن و مردوه‌كانیان ئه‌خه‌نه ناو كوپه‌یه‌ك سركه‌وه و له سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان ئه‌یان ناشتن. عه‌قد و نكاح و ماره كردن نه‌بووه، به‌ڵكو رِازی بوونى باوك و سه‌رۆك خێڵ و كورِو كچ خۆیان بووه. چه‌ند ژنێك بۆ یه‌ك پیاو له ناو كوردا باو بووه. زیناو هه‌تو بازی زۆر عه‌یب بووه. خوشك و كچ به پیاو نه‌شیاوه. خه‌ته‌نه كردن باونهبووه. كچ تا كاتێ گه‌وره نه‌بوایه‌و سه‌رو عوزر شۆر نه‌بوایه ده‌رپێی له‌پێ نه‌ئه‌كرا، سه‌رتاپا له‌شى بهكراسێكى ئاودامان داپۆشیوه. كورِ تا كاتی ژن هێنان پشتێنى نه‌به‌ستوه زۆربه‌ی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆچه‌ر بوون. به مهرِو مالاَت به‌خێو كردنه‌وه خه‌ریك بوون. حه‌زیان به نیشته‌جێ بوون نه‌كردوه. خواردن و كه‌ره‌سه‌ی ژیانیان له دارستان و داری به‌ردارو ئاژه‌ڵ په‌یدا كردوه. هه‌میشه له گه‌رمیان و كوێستان كردن‌دا، سامان و ده‌رامه‌تیان بریتى بووه له مانگا‌و گا‌و بزن و مهرِو ئه‌سپ و ئه‌و گیاندارانه‌ی كه خۆیان بژێو په‌یدا ئه‌كه‌ن. له پاشدا ورده ورده لێ یان نیشته‌جێ بووه و دێهاتى بچووك بچووكیان ئاوه‌دان كردوه به كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون و داری به‌رداریان ناشتوه. ههررِوداوێك رِوی بدایه له نێوان خێزانێك یا چه‌ند خێزانێك یا تیره‌و هۆزێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا هه‌وڵیان داوه له رِێگهی رِاوێژو پرس به رِیش سپیانه‌وه كێشه‌كه‌یان یه‌ك لا بكه‌نه‌وه. په‌یوه‌ندی كردن به فهرمانرِهواو دهسهلاَتدارانهوه له رِێگهی سه‌رۆك هۆزكانهوه بووه. هه‌ر سه‌رۆك هۆزێك هۆیه‌ك بوه بۆ په‌یوه‌ندی كردن له نێوان ده‌وڵه‌ت و هۆزه‌كه‌ی خۆیدا(گه‌ل). وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی سوپا‌و باج و چاره سه‌ركردنى كێشه‌ی هۆزه‌كه‌و كاروباری ناوخۆیی. پاره له نێوانیاندا به‌كار نه‌هاتووه. هه‌موو كرِین و فرۆشتنێك له رِێگهی ئاڵ و گۆرِهوه بووه. یانى كه‌ل و پول به‌كه‌ل و په‌لى تر ئاژه‌ڵیان داوه به گه‌نم و جۆ. گه‌نم و جۆیان داوه به هه‌ندێ كالاَو پێویستى رِۆژانهو سالاَنهیان.(1)به‌هۆی میوانداریه‌وه له خوارده‌مه‌نی یه‌كتریان خواردوه میوانداری و رِێز لێ نانى میوان باو بوه‌و تا ئێستاش له كورده‌واریدا باوه. جل و به‌رگ و پێلاَویان له په‌شم و خوری چه‌رمى ئاژه‌ڵی ماڵی و كێوی بووه زۆر ساده دروستیان كردوه ژن هاوبه‌شى پیاوه‌كه‌ی كردوه له كار‌و كاسبى كردن‌دا. كه‌ل و په‌لى شهرِیان بریتى بووه له قه‌مه‌و خه‌نجه‌ر و تیر‌و كه‌وان و گورز و شمشێر و كهمهندو كوته‌ك و به‌رده‌قانى. په‌رستن و كاروباری ئاینى ته‌نها له ئه‌ستۆی گه‌وره‌ى ماڵدا بووه كه پێ یان ئه‌وترا (پیر) ئیتر ئه‌وانى تر له په‌رستن و كار‌و باری ئاینى خۆیان نه‌گه‌یاندوه. ورده ورده(هورمزد) په‌رستیان پشت گوێ خستوه و ده‌ستیان داوه‌ته(سیحر‌و جادو گه‌ری) كه هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵك بووه. له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پ ز( 660) پ ز یه‌كێ له هۆشمه‌ندان و رِۆشنبیرانى كورد به ناوی – زه‌رده‌شت – ی دوایی له ورمێَ په‌یدا بووه ئه‌یویست ئه‌و باره ناله‌باره بگۆرِێ و دوریان بخاته‌وه له جادو گه‌ری و سیحر، بهلاَم پیره‌كانى كورد زۆر به‌ر به‌ره‌كانیان كرد‌و گوێ یان پێ نه‌داو دژی وه‌ستانه‌وه تا ناچار له(ورمىَ) وه به‌ره‌و(به‌ڵخ)رِۆیشتوه. ده‌ستى كردوه به بانگ كردنى خه‌ڵك بۆ سه‌ر رِێبازهكهی. له‌وێ خه‌ڵكێكی زۆر پهیرِهوی بوون ورده ورده په‌لى بۆ ناوچه‌ی(سیستان) هاویشت و له‌وێدا به ته‌واوی ئاینى زه‌رده‌شت بلاَو بوه‌وه. دیساننهوه گهرِایهوه ناوچه‌ی ورمىَ و ده‌ستى كرده بانگه‌وازی خه‌ڵك و ئالاَی (ئاهۆرامه‌زدا) په‌رستى هه‌ڵكرد.
1. تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له کوردستاندا ئاڵ و گۆڕی که‌ل و په‌ل هه‌ر باو بووه. بۆ وێنه له دێهاته‌کاندا کابرایه‌ک ترێ یا شوتی ئه‌هێنێ له دێیه‌کی تر ئهیگۆڕێتهوه به گه‌نم و جۆ ئاخود له شاره‌وه کابرایه‌ک وردهوالای ئه‌هێنا ئه‌یدا به خوری یا هێلکه. (وه‌رگێڕ)
زۆربه‌ی ئه‌و مێژوو نووسانه‌ی كه‌له باره‌ی ماده‌وه نووسیویانه دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه(زه‌رده‌شت) له ماده یانى(كورده‌كانى میدیا) یانی ولاَتى ماد‌و كتێبى ئاوێستا به زمانى نیشتمانى خۆی كه زمانى – مادی – یه نووسیوه گه‌لێ له مێژوو نووسه‌كان بیر‌و رِایان جیاوازه ده‌رباری په‌یدا بوونى زه‌رده‌شت. رِای دروست ئه‌وه‌یه: كه یه‌كه‌م زه‌رده‌شت له به‌ڵخ په‌یدا بوه و كورِی پورشسبه. كه هۆشه‌نگ پهیرِهوی ئاینى زه‌رده‌شتى کردوه. بڕێکی تر له مێژوونوسه‌کان ئه‌ڵێن ئه‌و خۆی هوشهنگه كه ئازه‌ر هۆشه‌نگیان پێ وتوه. قسه‌یه‌كی خه‌سره‌و په‌رویز له شانامه‌دا ئه‌م رِایه ئه‌سه‌لمێنێ: –
كه مارا ز دین که‌ن ننگ نیست بگیستى به از دین هوشنگ نیست
همه راده دادا ست و آیین مهر نظر كردن اندر شمار سپهر
یهکێَ له پاشماوه‌كانى زه‌رده‌شتى یه‌كه‌م كتێبى(زه‌ند)ه كه ته‌نها به‌شێكى ماوه‌ته‌وه سه‌ره‌تای په‌یدا بوونى ئه‌م زه‌رده‌شته ئهگهرِێتهوه بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش زاین كه نوح پێغه‌مبه‌ر له سه‌رده‌مى ئه‌مدا له دنیا ده‌رچووه. زه‌رده‌شتى دووه‌م به فه‌ره‌یدون ئهوترىَ كه رِاپهرِێنى دژی( ئازیدههاك) به‌رپا كرد له ساڵی( 2200) پ ز هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن ساڵی( 1378)پ ز. زۆربه‌ی مێژوو نووسه‌كان بوونى(كاوه‌و فه‌ره‌یدون و ئه‌ژده‌هاك) ته‌نها به ئه‌فسانه ئه‌زانن. دوا زه‌رده‌شت هه‌ر ئه‌و زه‌رده‌شته كورده‌یه كه له ورمىَ سه‌ری ههلدَا له سه‌رده‌مى (كشتاسب)دا. بهركۆشهكهی چهرسهكهی كاوه كه كردویه به ئالاَو تا سه‌رده‌مى هاتنى ئاینى ئیسلام مایه‌وه كاتىَ سوپای ئیسلام ئێرانى داگیر كرد ئه‌و ئالاَیه كه‌وته ده‌ستیان فیرده‌وسى ئه‌ڵێ:
فهم پشت زردشت بیشیسن بدا‌و
مه آباد پیغمبر راستگو
له كاتێكدا كوردی مادی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ(مائاباد)دا نیه‌و له سه‌رده‌مى مائاباد تاوه‌كو سه‌رده‌مى كشتاسب چه‌ند هه‌زار ساڵ ئه‌بێت، كه‌وابوو هه‌زاران پشت پێویسته تاوه‌كو زه‌رده‌شت ئه‌گاته‌وه سه‌ر مائاباد.(1) تا ئێستا رِا ده‌رباره‌ی په‌یدا بوون و سه‌رده‌مى زه‌رده‌شت زۆره و به ته‌واوی ساغ نه‌بۆته‌وه(ئورذۆكسوس) و(ئه‌رستۆ) سه‌رده‌مى په‌یدا بوونى زه‌رده‌شت به شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش سه‌رده‌مى ئیفلاتون دائه‌نێن یانى( 8365) ساڵ پێش ئه‌م.
مێژوو نووسى یونانى(گزانتوس) ئه‌ڵێت( 1080) پ ز زه‌رده‌شت په‌یدا بووه. زه‌رده‌شتیه‌كان خۆیان ساڵی (660) پ ز باس ئه‌كه‌ن(میستر جاكسن)ی شاره‌زای ئاینى زه‌رده‌شت ئه‌ڵێت – زه‌رده‌شت له نیوه‌ی دووه‌مى سه‌ده‌ی حه‌وته‌مى پ ز هاتۆته دنیاوه‌و له نیوه‌ی یه‌كه‌مى سه‌ده‌ی شه‌شه‌مى پ ز له دنیا ده‌رچووه(2)كه ئه‌م رِایه زۆر نزیكه له رِای زه‌رده‌شتیه‌كان خۆیان. دیسانه‌وه له كتێبى(زبده الصحائف) په‌یدا بوونى زه‌رده‌شت به ساڵی(478) پ ز نووسراوه به پێ ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له په‌راوێزی پێشودا باس كراوه زه‌رده‌شتى دووه‌م یا زه‌رده‌شتى كورد له ناوچه‌ی(ورمىَ) رِهزائیهی ئێستا له دایك بووه، ناوی – زه‌رده‌شت – ه كورِی پورشسب كورِی پێرسب كورِی كیدا كورِی ئاریاك كورِی ئاگهند كورِی ئاگیر كورِی مامیر كورِی هه‌رزیان كورِی ئهپستمان و له سه‌رده‌مى کشتاسب له ساڵی( 660) پ ز سه‌ری هه‌ڵداوه.
كشتاسب برِوای به زه‌رده‌شت هێناوه‌و بره‌وێكی زۆری به ئاینه‌كه‌ی داوه هه‌ر ئه‌و یارمه‌تیه بوه هۆی په‌یدا بوونى ناوی كشتاسب، چونكه كشتاسب ته‌نها فهرمانرِهوای به‌ڵخ بووه. فیرده‌وسى ئه‌ڵێ كشتاسب( 38) كورِی بوه كه له ناوهرِاستى سه‌ده‌ی حه‌وته‌مى پ ز ساڵی( 668) پ ز فه‌رمانداری به‌ڵخ بووه.(3)
1. دبستان المذاهب ل 5
2. مێژووی سرجان ملکم ل 27 و مێژووی مسعودی- حمزه اصفهان، یاقوت و قه‌زوینی و ابو النداء و ابن الفقیه و بلاذرن و خوردادبه….هتد
3. یه‌کێ له کوڕه‌کانی کشتاسب ناوی ئهسفهندیاره و باوکی به‌همه‌نه که بابه گه‌وره‌ی لوڕ و به‌ختیاری و هه‌ورامی دائه‌نرێ.
كشتاسب له نه‌ژادی كیانى یه‌و كورِی لوهراسبى كورِی ئه‌رجان(ئهروهندشاه) كورِی ئاپۆ كورِی كه‌یقوبادی كورده.
كه یه‌كه‌م فهرمانرِهوایی زنجیره‌ی كیانى یه‌كانه. هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌كان به هه‌ڵه ناوی گرشاسب دێنن كه‌دوا فهرمانرِهوای پێش دادیه‌كان بووه. له كۆتایی سه‌ده‌ی 10 پ ز له دنیا ده‌رچووه. برِێكی تر به‌هه‌ڵه به(وێشتاسب)ی ناو ئه‌به‌ن. یه‌كێ له رِاوێژ كاران یا وه‌زیری كشتاسب به ناوی(جاماسب) برازایه‌كی خۆی به ناوی(ئاهۆ) ئه‌دا به زه‌رده‌شت و كچه‌كه‌ی زه‌رده‌شت(پورجیست) یا( بهرجیس) ماره ئه‌كات ئه‌م خزمایه‌تیه بوه هۆی ئه‌وه‌ی جاماسب یارمه‌تى زه‌رده‌شت بدات. له‌م دواییه‌دا پارچه هۆنراوه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه كورد كاتى په‌لامار دانى سوپای ئیسلام بۆ سه‌ر كوردستان ئاینى زه‌رده‌شتیان پهیرِهو كردوه‌و برِوایان به( ئاهۆرامه‌زدا) بووه. هۆ نراوكه باسى هێرش په‌لاماری سوپای ئیسلام ئه‌كات بۆ سه‌ر خاكی كوردستان كه له ناوچه‌ی شاره‌زوور چه‌ند كوشت و كوشتاریان كردوه و چه‌ندین دێهاتیان كاول كردووه:
هۆرمزگان ره‌مان ئاتیران كوژان
وێشان شارده‌وه گۆره گۆره‌كان
زۆركار ئاره‌ب كردته خاپوور
گه‌ناو پاڵه هه‌تا شاره‌زوور
شنۆ كینگان وهدیل بشینیا
مێرد ئازاتای ژه رِووی هۆینیا
رِهوشت زه‌رده‌شت مانه‌وه بێكه‌س
بهزبیكا نیكا هورمزو هویچكهس
ماناكه‌ی: مزگه‌وته‌كان(هورمزگان) یا هورمزدگان وێران بوون و ئاگره‌كانیان كوژاونه‌ته‌وه.
گه‌وره‌كان هه‌موو خۆیان شاردۆته‌وه، دوژمنه‌كان زۆر سته‌م كارانه شار‌و دێهاته‌كانیان له‌ناو برد.(1) كچ و ژنیان به دیل گرت ئازا‌و دلێره‌كان خۆینى خۆیان گه‌وزان – پهیرِهوانى زه‌رده‌شت بىَ كه‌س مانه‌وه(هورمز) به‌زه‌یی به كه‌سدا نه‌هاته‌وه.پاشماوه‌ی كووره ئاگره‌كان و ئاگردانه‌كان له كوردستاندا به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه كورد ئاگر په‌رست بوون به شێوه‌یه‌كی گشتى به پێ ی ئه‌و پاشماوه‌و چیرۆكه ئه‌فسانه كوردیانه ئه‌توانین بڵێین كه كورد له سه‌ره‌تاوه(رِۆژ) په‌ره‌ست بوون. له دواییدا ئاگریان په‌رستوه و هه‌ندێكی بۆته جوله‌كه. له ئه‌نجامدا كورد‌و پارس به رِهزامهندی هه‌ردووكیان ئاینى ئیسلامیان په‌سه‌ند كردوه و موسڵمان بوون. ئاینى رِهسمى كورد ئیسلامه‌و پهیرِهوی مه‌زهه‌بى ئیمامى(حه‌نه‌فى) ین و زۆربه‌یان(شافعى)ن كه له ساڵی(150)ی كۆچی دا له دایك بوه‌و له(204)دا له دنیا ده‌رچووه. له گۆرستانى(قهرافه)له میسر نێژراوه. هه‌روه‌ها کورد دوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیان هه‌ڵبژاردوه كه به – قادری –و نه‌قشبه‌ندی – ناو ئه‌برێت یانى ده‌روێش و سۆفى.
1. ووشه‌ی مزگه‌وت له هورمزدگهوه هاتووه. گد لێره‌دا به مانای گه‌دا دێت یانی گه‌دا هاه یا هورمزدگ که به مانای شوێنی په‌رستنی هورمزه. ناوچه‌ی سنه به گشتی به مزگه‌وت ئه‌ڵێن (مزدگ) یا مزگت.