هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی ئه‌مریكادا
نووسه‌ر :پڕۆفیسۆر مایكڵ كیلی
چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری
چاپی یه‌كه‌م 2013
زۆرن ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه وه‌ك تاوانبار له دادگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان یا دادگای وڵاتی خۆیاندا لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا كراوه . هه‌ندێكیان پێش ده‌رچوونی حوكمه‌كه‌یان به هۆكاری جۆراوجۆر مردوون و له ڕاستیدا ئه‌م جۆره مردنانه بۆدیكتاتۆرهكان بووه به شتێكی باو , هێرمانگۆری پێش له جێبه‌جێكردنی حوكمی دادگای نۆرینبێرگ خۆی كوشت ، هیدكی تۆجۆ له كاتی دادگای سه‌ربازی تۆكیۆ هه‌وڵیدا به شێوه‌ی هاراركی خۆی بكوژێت ، ئیسلۆبۆدان میلۆسۆفیچ له كاتی دادگایی كردن له لایه‌ن دادگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له لاهلی به‌هۆی نه‌خواردنی ده‌واو ده‌رمانه‌وه ڕێگه‌ی بۆ مه‌رگی خۆی هه‌موار كرد ، ئۆگۆستۆ بینۆشه پێش له ته‌واو بوونی دادگایی كردنه‌كه‌ی به‌مه‌رگی ئاسایی مرد ، به‌ڵام سه‌دام دادگایی كرا‌و به له سێداره دان حوكم دراو حوكمه‌كه‌شی جێبه‌جێ كرا .
لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌له‌سێداره‌دانی سه‌دام كۆتایی پێهات به‌ڵام دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای ته‌نانه‌ت پاش مردنی میلۆسۆڤیچیش درێژه‌ی به‌كاری خۆیدا و بڕیاری تاوانباربوونی میلۆسۆڤیچی ده‌ركرد.