ئەدەبی نامەنووسین
نامەیەکی زۆر بە پێزو بە چێژی مەلاعەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ عەلائەین سجادی
کاکە عەلای بە تەجەللا خاوەن فکری شێخ و مەلا
دوور بی لە ھەر مەکری مەلا وا (عەلی)م نارد بۆ لای (عەلا)
چاوەکەم خۆت ئەزانی دنیا زستانە، گەرمیان کوێستانە، ژیری ئەمڕۆش لە مەستانە، نەزان بەرزی دەبوستانە، دنیا وایە و واتر دەبێ.
بە کوردیی زۆر پێویستم بە (نور الانوار)ەکە ھەیە بۆ حەفتەیێ، ئەوسا بە مەمنوونی، وەکو دوڕڕی ناسوفتە بۆت ئەنێرمەوە. بە عەلیدا بۆم بنێرە. ئەنا بە خوای ئەحمەدی کۆر، بە رەنگ کاری ئەنواعی بۆر، چەن جار دێم بە چارەی شۆڕ، تا (نوور)ەکەت لێ وەرئەگرم، ئیتر بە خوا لە سەرمادا لەمە زیاتر لەغوە، نازانم!
عبدالکریم المدرس
*(عەلی)، مەبەستی (محمد عەلی قەرەداغی)یە.
وێنەی نامەکە، لە کتێبی بوژاندنەوە مێژووی زانایانی کورد، محمد عەلی قەرەداغی، وەرگیراوە.
له بهریز