محمد علی كلای..پاڵه‌وانی جیهان و مێژوو وه‌فاتی كرد
نوسین و ئاماده‌كردن: دڵشاد ئه‌حمه‌د
ئهورهش پێسته پاڵه‌وانه له ساڵی 1942له دایك بوه خۆی ناوی (كاسيوس مارسيلوس كلاي جونيور) بوو كاتێك بوه موسڵمان ناوی خۆی گۆری بۆ محمد علی كلای ئه‌و خاوه‌ن به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی وه‌رزشی مێژوه به‌تایبه‌تی له‌یاری بۆكسێن (ملاكمة) خۆی خاوه‌نی ره‌گه‌ز نامه‌ی ئه‌مریكیه هه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته ملوانكه‌ی زێری ئۆلۆمبی به‌ده‌ستهێناوه هه‌روه‌ها سێ جار پاڵه‌وانی جیهان بوه له كێشی قورس (الوزن الثقیل) محمد علی كلای له ماوه‌ی 21ساڵدا 56جار له‌یاریه‌كان بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان دوجاری نه‌خۆشی هاته‌وه تا وهفاتكردنیشی كه دوێنێ بوو هه‌ر له جالاكی خۆی به‌رده‌وام بوو دوای ئیعلانكردنی ئیسلامه‌تی خۆی محمد علی كلای ره‌تی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی بكات به خزمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌مریكا به‌و هۆیه‌وه سێ ساڵ له یاری دوورخرایه‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو
جۆن بوو به یاریزانی (ملاكمه)
محمد علی كلای كاتێك له منداڵی له یه‌كێك له هۆڵه‌كان سه‌یری یاری ده‌كرد له‌و كاته‌دا كاتێك پاسكیله‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه دانابوو له‌لایه‌ن كه‌سێكی نادیاره‌وه دزرا به‌و هۆیه‌وه كلای زۆر خه‌مبار بوو و زۆر توره بوو چوه بنكه‌ی بۆلیس سكاڵای خۆی تۆمار كرد ئه‌فسه‌ری پۆلیسه‌كه خۆی یاریزانی ملاكهمه بوو كاتێك كلای وتی ئه‌گه‌ر دزه‌كه ببینمه‌وه خۆم لێی ده‌ده‌م ئه‌فسه‌ری پۆلیس وتی:ئه‌گه‌ر بته‌وێ لێی بده‌ی ده‌بێ سه‌ره‌تا فێره هونه‌ره‌كانی جه‌نگ بیت ئه‌وه بوو كلای له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌رده‌وام بوو رۆژانه له‌گه‌ڵ خوێندن راهێنانی توندی ده‌كرد بۆیه هه‌ر وایكرد كه دوور بكه‌وێته‌وه له كێشانی جگه‌ره‌و به‌كارهێنانی ماده‌ه زه‌ره‌ر به‌خشه‌كان. محمد علی كلای له‌سالی 1960به‌هۆی زیره‌كی و خێرایی كه ته‌مه‌نی ته‌نها 18ساڵ بوو به‌شداری كرد له ئۆلۆمبیادی ئه‌و ساڵی له‌یاری كۆتایی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی بۆلهندی بووتوانی یه‌كه‌م موانكهی زێری خۆی به‌ده‌ستبهێنی دوای ئه‌وه له كارێكی ئاره‌زوو مه‌ندانه محمد علی كلای بوه یاریزانێكی پیشهگهرو ناودار خه‌ڵك پلیتی تایبه‌تی ده‌كری ته‌نها بۆ دیتنی ئه‌و پاڵه‌وانه محمد علی له 19یاری له كێشی قورس‌دا توانی له 15 یاری به لێدانی كوشنده بباته‌وه ئه‌وه بوو له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا واته له‌سالی 1964دا توانی له گه‌ری هه‌فته‌م له یاریزانی به‌ناوبانگ سۆنی لیستۆن له میامی بباته‌وه و ببێته خاوه‌نی بالهوانی جیهان له كێشی قورس دوای ئه‌و بردنه‌وه‌و بۆ رۆی دوایی محمد علی كلای ئیعلانی ئیسلامه‌تی خۆی كرد كه ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵك زۆر نخۆش بوو جونكه وا تێگه‌یشتبوون كه ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت ره‌گه‌ز په‌رسته و دواكه‌وتوه به‌ڵام خه‌لك هه‌ر به كاسیوس كلای بانگیان ده‌كرد به‌س به تێپه‌ربوونی كات پاشان خه‌ڵكیش لێراهاتن به‌وه‌ی كه به ناوی نوێی محمد علی كلای بانگی بكه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ ئازدبوونی ره‌ش پێسته‌كان له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و پاڵه‌وانه له سالی 1967دا ره‌تی كرده‌وه خزمه‌تی سه‌ربازی بكات له ریزی سوبای امریكا له دژی ولاتی ڤیتنام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسلام رێگه به زوڵم نادات به‌و هؤیهوه كلای ماوه‌ی پێنج سال حوكدرا و له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌كردنی به بری 10هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به‌ڵام باشان به كهفهفالهت ئازدكرا و له یاری دوورخراوه تا ساڵی 1970..كلای له ساڵانی كۆتایی ژیانیدا وه‌ك بالیۆزی نیاز پاكی كاری دهكردو له چالاكیه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوچاری نه‌خۆشی هاتبۆوه”محمد علی كلای ناوی تۆمار كراوه له ریزی به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ئه‌مریكا به‌ڵام ئه‌و رازی نه‌بوو نوی له‌سه‌ر زه‌وی بێت جونكه ناوه‌كه‌ی ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلاامه محمد بۆیه له‌سه‌ر دیوارێك له‌هه‌مان شوێن ناوی ئه‌و دانرا وه‌ك ئهستێریهكی گه‌شاوه”خوای گه‌وره لێی خۆش بێت و به‌هه‌شتی بیت