ڕژێمی ئایینی لە ئێران
نووسینی: مه‌هدی خه‌له‌جی (توێژه‌ری باڵا له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك)
وه‌رگێڕانی: صابر حسن رسول
سه‌رچاوه: په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك
به‌شی یه‌كه‌م
له‌كاتی شۆڕشی ئێرانه‌وه له ساڵی ١٩٧٩، كۆماری ئیسلامی ده‌زگای ئاینیی به مۆدێرن و ڕێكخراوه‌یی كردووه‌و دووباره ئاینی پێناسه كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی ئاین له چوارچێوه‌ی پێناسه تازه‌كه‌یدا، دامه‌زراندووه. كاریگه‌ریه‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه كه ئاینی گۆڕیوه بۆ سه‌رمایه‌یه‌كی سیمبولی. له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگرتن به سه‌ر كاروباری ئاینی، سیسته‌می سیاسی بووه به ڕژێمێكی ئاینیی كه تیایدا ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی خاوه‌ن بانكی ناوه‌ندی ده‌بینێت له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی سیمبولیی ئاینیی. له‌ڕێگه‌ی فراوانكردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازاڕی ئاینییدا، كۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی شوێنكه‌وتووان و سودمه‌ندانی بگه‌یه‌نێته پله‌به‌رزه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بێ گوێدانه ڕه‌خنه‌گران. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نیشانی ده‌ده‌ین كه چۆن كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئاینیی له ده‌ستی حكومه‌تدا، كاریگه‌ری دوولایه‌نه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر سروشتی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ئاینیی، هه‌روه‌ها چۆن ئه‌م كاریگه‌ریه به‌رده‌وامی ده‌بێت له داهاتووی نادیاری ئێران‌دا.
بیری شیعه له ئێران
سه‌رچاوه‌ی دیدی سیاسی دامه‌زراوه‌ی ئاینیی شیعه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی ئێرانیی ساڵی ١٩٧٩. زۆر پێش دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی، بیری شیعه پێگه‌ی سیاسی هه‌بووه له ئێران، پێنج سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، فه‌رمانڕوایی سه‌فه‌ویه‌كان شیعه‌ی وه‌ك ئایدۆلۆجی فه‌رمی حكومه‌ت دیاریكردووه. ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو بۆ دامه‌زراوه‌ی ئاینیی شیعه كه سودی له ئیمتیازاتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وه‌رگرتبوو. بۆ نزیكه‌ی پێنچ سه‌ده سیاسه‌تی ئێران هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئاینی كردووه. ته‌نانه‌ت ڕژێمی په‌هه‌له‌وی-ش، كه ئه‌جێندای سه‌ركوتكردن و عه‌لمانی هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت وه‌رگرێت به‌جۆرێك خۆی ده‌رده‌خست كه پارێزه‌ری شیعه‌یه وه‌ك ئاینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت. كۆتایی هێنان به فه‌رمانڕه‌وایی ڕژێمی په‌هله‌وی و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ١٩٧٩ گۆڕانكاریه‌كی ناوازه بوو له مێژووی دامه‌زراوه‌ی ئاینیی شیعه‌دا.پێش شۆڕشی ئیسلامی، به‌فه‌رمی ڕۆڵی دامه‌زراوه‌ی ئاینیی له چوارچێوه‌ی كاروباره پیرۆزه‌كاندا سنوردار كرابوو. به‌ڵام سه‌رده‌می دوای شۆڕش په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و ئاینی له ڕیشه‌وه گۆڕی به‌وه‌ی پیاوانی ئاینیی گه‌یانده پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و كارئاسانی كرد بۆ دامه‌زراندنی ڕژێمی ئاینیی له ئێران. به‌ڵام له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزكردووه و ئێستا ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ئه‌و دامه‌زراوه ئاینییه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه خۆی به‌رهه‌می هێناوه، به‌تایبه‌ت حه‌وزه عیلمیهكانی قوم. بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له سیاسه‌تی ئاینیی ئێران، پێویسته لێكۆڵینه‌وه له سیاسه‌تی ئابووری ئاینیی ئێران بكه‌ین.
ڕژێمی ئاینیی ئێران بواری ئاینیی گۆڕیوه بۆ جۆرێك له سه‌رمایه‌ی سیمبولی كه بازرگانی و كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت. سه‌رمایه‌ی ئاینیی پێگه و تۆڕ و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڕوانامه‌ی خوێندن و ڕووكاری ئاینداری له‌خۆده‌گرێت. ئه‌م فاكته‌رانه شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به ڕووكاری ئاینیی، هه‌روه‌ها ئیمتیاز و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به پیاوانی ئاینیی ده‌به‌خشن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا. حكومه‌ت سێ میكانیزمی به‌كارهێناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئاینیی، ئه‌وانیش: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئیداره‌ی حه‌وزه عیلمیه‌كان، ڕێكخستن و چاودێریكردنی كاروباره ئاینییه‌كان و دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی هاوتا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێشتر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌زگا ئاینییه‌كاندا بوون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له‌و ڕێگایانه ده‌كات كه چۆن كه‌سایه‌تیه‌كان و پیاوانی ئاینیی سه‌رمایه‌ی ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاردێنن بۆ بره‌ودان به پێگه‌ی سیاسی و ئابووری خۆیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بازرگانیه ئاینییه تازه‌ی كه حكومه‌ت پێی هه‌ستاوه. هه‌روه‌ها باس له كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ین له درێژه‌دان به ڕژێمی سه‌ركوتكاری له ئێران، چ ئاینیی بێت یان نائاینیی.
بنه‌چه و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌زگای ئاینیی شیعه
له كۆندا كه‌لتوری ده‌زگای شیعه گێرانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م بووه، كه یاسا و ڕێساكان نهنوسراوهنهتهوه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ده‌ماوده‌م له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر گوازراونه‌ته‌وه. حه‌وزه عیلمیه‌كان به یاسای ئیداری و بیرۆكڕاسی به‌ڕێوه نه‌ده‌بران. هه‌ركه‌سێك ئازاد بوو كه بچێته حه‌وزه و ئه‌و وانه‌یه بخوێنێت كه خۆی هه‌ڵیده‌بژارد، هه‌روه‌ها به هۆی په‌یوه‌ندی شه‌خسی له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی ده‌یتوانی موچه‌یه‌ك له موجته‌هید وه‌ربگرێت. كه‌س پێویستی به‌وه نه‌بوو له ده‌سه‌ڵات مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت بۆ پۆشینی جبه و عه‌مامه. ته‌نانه‌ت بۆ پۆشینی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه پێشمه‌رجی ئه‌وه‌ش نه‌بوو كه بڕوانامه‌ی ئیجتیهاد-ی هه‌بێت، كه ئه‌م بڕوانامه‌یه له‌لایه‌ن مامۆستا دیاره‌كانی حه‌وزه‌وه ده‌به‌خشرا و ئاماژه‌بوو بۆ پابه‌ندبوون به خوێندنی فیقهوه. بڕوانامه‌كه زیاتر سیمبولی بوو نه‌ك كرداری، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌وانی ئه‌و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست ده‌هێنا. بۆنمونه كه‌سانێك ده‌بوون به موجته‌هید به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌بێت، وه‌ك ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی. هه‌روه‌ها كه‌سانێك بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست ده‌هێنا به‌ڵام دواتر ڕۆڵی موجته‌هیدیان نه‌ده‌بینی.
شیعه له‌سه‌رده‌می حوكمی په‌هله‌ویدا
ده‌زگای ئاینیی شیعه له‌سه‌رده‌می حوكمی په‌هله‌ویدا (١٩٢٥ بۆ ١٩٧٩) به مۆدێرن كرا وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی به مۆدێرنكردن كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دژیه‌كی زۆری تێدا بوو. له‌لایه‌كه‌وه شه‌رعیه‌تی پاشایه‌تی له شیعه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو و پادشاكانی ڕژێمی په‌هله‌وی كاریان به ده‌ستورێك ده‌كر كه نه‌ك هه‌ر شیعه‌ی به دینی فه‌رمی دانابوو، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تیشی دابوو به پیاوانی ئاینیی تا سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی یاسادانان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه هه‌موو بڕگه یاساكان ته‌بان له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕه‌زا شا په‌یڕه‌وی له مۆدێلی سه‌ركوتكاری موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌كر له به عه‌لمانی كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، موحه‌مه‌د ڕه‌زا شای كوڕیشی هه‌وڵی پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ده‌دا بێ حسابكردن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ. بۆیه به درێژایی حوكمی په‌هله‌وی، كێشه‌و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای ئاینییدا دروست ببوو. بۆنمونه، له ساڵی ١٩٢٨ په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه یاسایه‌كی تێپه‌ڕاند كه فه‌رمانی ده‌كر به‌وه‌ی خه‌ڵكی شێوازی جلوبه‌رگ و كڵاوی ئه‌وروپی له‌به‌ربكه‌ن له‌بری جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی ئێرانیی.به‌گوێره‌ی یاساكه پۆشینی جلوبه‌رگی ئاینیی به‌گشتی قه‌ده‌غه‌بوو، ئه‌وانه‌ی ڕێپێدراوبوون بۆ پۆشینی ئه‌م جۆره جلوبه‌رگه بریتی بوون له پیاوانی ئاینیی كه لای حكومه‌ت به‌فه‌رمی ناویان تۆماركرابوو، ئه‌و موجته‌هیدانه‌ی بڕوانامه‌ی ئیجتیهادیان هه‌بوو و له‌لایه‌ن مهرجهعهكانهوه بڕواپێكراو بوو، پیاوانی ئاینیی لادێكان كه له تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تیدا ده‌رچووبوون، پیاوانی ئاینیی سوننه كه مۆڵه‌تی فه‌توا دانیان هه‌بوو، ئیمامی مزگه‌وته‌كان، ده‌رچووانی حه‌وزه كه بڕوانامه‌ی ئاینییان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌وه پێ به‌خشرابوو، مامۆستایانی حه‌وزه، پیاوانی ئاینیی سه‌ر به ئاینه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تیان له موجته‌هیدێك وه‌رگرتبوو بۆ گه‌یاندن و فێركردنی حه‌دیپ و ووته‌ی دوانزه ئیمامه‌كانی شیعه. ئه‌م پڕۆژه بڕیاره نمونه‌یه‌كه له هه‌وڵی حكومه‌ت بۆ ده‌ستێوه‌ردان و ڕێكخستنی حه‌وزه چونكه سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراند بۆ پیاوانی ئاینیی و، بڕوانامه و مۆڵه‌تی پیاوانی ئاینیی بهفهرمیكرد، به‌مه‌ش به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشتری دا به پیاوانی ئاینیی.
شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩، كه زۆرجار به‌هه‌ڵه وه‌ك شۆڕشی دژه مۆدێرن و گۆڕانكاری ڕادیكاڵ گوزارشتی لێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت شۆڕشی له ده‌زگای ئاینییدا كرد زیاتر له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر له هاتنه‌سه‌ر كاریه‌وه له ساڵی ١٩٨٩، عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێستای كۆماری ئیسلامی حه‌وزه عیلمیهكانی به بیرۆكڕاسی كرد و ئیداره‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد بۆ ڕاییكردنی كاروباری پیاوانی ئاینیی، وه‌ك دامه‌زراندنی دڵنیایی ته‌ندروستی و به‌شه‌ناوخۆیی فێرخوازان و پڕۆگرامی خوێندن و ده‌ركردنی بڕوانامه‌ی پیاوانی ئاینیی و چه‌ندین كاروباری تر. ئێستا ئیداره‌ی حهوزهكان یاسای توندوتۆڵیان هه‌یه له ڕێكخستنی كاروباری وه‌رگرتنی فێرخوازان و به‌خشینی بڕوانامه و پێدانی مۆڵه‌تی پۆشینی جلوبه‌رگی پیاوانی ئاینیی. له ساڵی ٢٠١٠ یاسایه‌ك ده‌رچوو كه مه‌رجی زیاتر بۆ پۆشینی جلوبه‌رگی پیاوانی ئاینیی داده‌نێت. له هه‌ندێك له حه‌وزه عیلمیهكاندا خوێندكاران له ڕێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه ده‌چنه پۆله‌كانیان.
جگه له مه‌رجی ئه‌خلاقی و بڕوانامه، یاسا تازه‌كه بڕگه‌یه‌كی سیاسیشی زیاد كردووه كه ده‌بێت پیاوانی ئاینیی پابه‌ندبوونی كرداریان هه‌بێت بۆ بنه‌ماكانی ویلایه‌تی فه‌قیهه، واتا سیسته‌می حوكمی ئاینیی ئێران كه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های داوه به ڕابه‌ری باڵا.هه‌ر پیاوێكی ئاینیی پابه‌ندیی ئایدۆلۆژی نیشان نه‌دات، ده‌كرێ ڕووبه‌ڕووی سزا ببێته‌وه یان ڕێگری لێبكرێت له پۆشینی عه‌مامه‌ی تایبه‌ت به پیاوانی ئاینیی شیعه بۆ ماوه‌یه‌ك یان بۆ هه‌میشه. هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی ئیجتیهاد و بڕوانامه‌كانی تری حه‌وزه كه پێشتر ڕه‌مزیی بوون، ئێستا وه‌ك هاوتای بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كان بۆ پۆستی زانكۆكان و نوسینگه‌كانی حكومه‌ت. زۆربه‌ی پۆسته سیاسیه‌كان مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ده‌بێت كاندیده‌كان گه‌یشتبنه پله‌ی موجته‌هید، بۆنمونه له كۆی دوانزه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری ده‌ستوور (شورای نیگهبانی د‌ستور) ده‌بێت شه‌شیان تاقیكردنه‌وه‌ی ئیجتیهادیان كردبێت و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێنابێت. ئه‌م شه‌ش ئایهتوڵلایه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵاوه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ چاودێریكردنی یاسادانان، تا دڵنیابن كه هیچ بڕگه یاسایه‌ك دژ به شه‌ریعه‌تی ئیسلام یان دژ به ده‌ستووری ئێران ده‌رناچێت. ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری ده‌ستووره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاندیده‌كانی پۆسته گشتیه‌كان ده‌كات و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و بڕیار له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان ده‌دات.