ئەمڕۆ لە مێژوو دا
30 ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
1789: جۆرج واشنتۆن بوو به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1803: چونه ناو شاری مه‌ككه (ئه‌میر سعود) به (100) حوشتره‌وه.
1812: لویزیانا چووه پاڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تا ببێته ویلایه‌تی 18 و دوای ئه‌وه‌ی ناپلیۆن پۆنانپارت فرۆشتی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1854: دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین هێڵی ئاسنین له به‌رازیل.
1869: مه‌دحه‌ت پاشا كرا به والی به‌غداد.
1898: دامه‌زراندنی كه‌نیسه‌ی ترابیست له هاكوداته، كه داده‌نرێته به یه‌كه‌م كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی بۆ ئافره‌تان له یابان.
1918: كردنه‌وه‌ی زانكۆی (تۆكیۆ) بۆ ئافره‌تان.
1923: شاری سلێمانی كرا به پارێزگا به هاوكاری شانشینی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا و بوو به یه‌كێك له پارێزگاكانی ئێراق.
1945: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی (ئازادی) له‌لایه‌ن پارتی كۆمۆنیستی عێراق و دوایی بوو به (ڕێگه‌ی كوردستان)و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمی پارتی كۆمۆنیستی عێراق بڵاوده‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پارتی كۆمۆنیستی كوردستان له بڵاوكردنه‌وه به‌رده‌وام بوو.
1945: سه‌ركرده‌ی نازی (ئه‌دۆلف هێتله‌ر) و ژنه‌كه‌ی (ئیڤا براون) خۆیان كوشته‌وه دوای یه‌ك رۆژ له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان و ئه‌وه‌ش له دوا رۆژه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1960: ده‌ستكردن به فرۆشتنی یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی ترانزستۆر له جیهاندا له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای سۆنی.
1975: هێزه‌كانی ڤیه‌تنامی باكور ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاری سایگۆن و شۆڕشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وت.
1978: گه‌شتیاری یابانی (ئویمورا نا‌ئومی) گه‌شته خالی جه‌مسه‌ری باكور بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌وه كه سه‌گه‌كان رایاندهكێشا.
1980: شاژنه جۆلیانا شاژنی هۆڵه‌نده ته‌نازولی كرد له عه‌رش بۆ كچه‌كه‌ی شاژن بیاتریكس، كه نازناوی شاژنه بیاتریكسی پێ به‌خشرا.
1984: مۆركردنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی هاریكاری ئابووری له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و چین.
2003: بۆیه‌كه‌م جار له شاری به‌غداد لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگ و پێداچوونه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا كه 65 ئه‌ندام بوو، نوێنه‌ری 55 پارت و لایه‌نی سیاسی بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كان به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی دیموكراتی عێراق به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا.
2004: ئیندونیسیا بانگخوازی ئیسلامی (ئه‌بو به‌كر باعشیر)ی ده‌ستگیركرد دوای 18 مانگ كه به‌سه‌ربردنی له به‌ندیخانه له ئه‌نجامی تیوه‌گلانی له ته‌قینه‌وه‌كانی بالی.
2008: په‌رله‌مانی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ماده‌ی (301)ی هه‌مواركرد.
2008: كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی نه‌خشه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی كێشا.
2008: هه‌ڵبژاردنی هه‌مام سه‌عید وه‌ك چاودێری گشتی ئیخوان موسلیمین له ئه‌رده‌ن له دوای سالم فلاحات.
2008: ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی كوردستان ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌خمور ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
2014: ملیۆنه‌ها عێراقی ده‌ستیان كرد به پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ساڵی 2014ز له نێو رێوشوێنی ئاسایشی توند.
له‌دایكبوون:
1662: شاژن ماری دووه‌م، شاژنی ئینگلته‌ره.
1777: كارل فریدریش جاوس، زانای بیركاری.
1901: سیمون كوزنتس، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابورویهكان له ساڵی 1971ز.
1902: سیودر شولتز، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابورویهكان له ساڵی 1979ز.
1909: شاژنه جولیانا، شاژنی هۆڵه‌نده.
1916: كلود شانون، زانای بیركاری ئه‌مریكی.
1938: یه‌حیا تاهیر عه‌بدوڵا، نوسه‌ری میسری.
1946: مه‌لیك كارلی شانزه‌هه‌م گۆستاڤ، مه‌لیكی سوید.
1959: ستیفن هاربر، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كه‌نه‌ده.
1965: ئه‌دریان باسدار، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1967: حه‌كیم ده‌كار، ئه‌كته‌ری جه‌زائیری.
1979: عه‌لی سكر، ئه‌كته‌ری سوری.
1981: جون ئوشی، یاریزانی تۆپی پێی ئیرله‌ندی.
1982: كریستین دانست، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1982: در‌و سیلی، گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی.
وه‌فات:
1632: سییسموند فاسا، مه‌لیكی سوید.
1641: محه‌مه‌دی كورشی ئه‌حمه‌دی عیاشی، تێكۆشه‌ری مه‌غریبی.
1883: ئیدوار مانیه، نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
1945: ئه‌دۆلف هێتله‌ر، سه‌ركرده‌ی نازی.
1945: ئیڤا براون، ژنی ئهدۆلڤ هیتله‌ر.
1989: سیرجیو لیون، ده‌رهێنه‌ری ئیتالی.
1998: نزار قه‌بانی، شاعیری سوری.
2012: ئوم عه‌لی، ژنه فه‌له‌كناسی كوێتی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی رزگاریی له ڤیه‌تنام.
شه‌وی فالبور گیر له ئه‌لمانیا و ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا.
رۆژی به‌هار له ئه‌سكه‌نده‌نافیا.
رۆژی له‌دایكبوونی مه‌لیكی شانزه‌هه‌م گۆستاڤ له سوید.
رۆژی شاژن له هۆڵه‌نده.
رۆژی منداڵان له مه‌كسیك.