عومه‌ر ئیسماعیل مارف
هه‌ر له‌كۆنه‌وه گه‌ڕیده‌و خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان له‌باره‌ی كلتوور‌و مێژووی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه زۆر شتیان نووسیوه، هه‌ندێك له‌وانه‌ش به‌ناوی خوازراو و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێكی تره‌وه به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستانیان كردوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێش سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانی، به‌ریتانییه‌كان ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیان له‌ژێر ناوی جیاجیا ناردوه‌ته ناوچه‌كه‌و كوردستان، ئاشنابوونی ئینگلیزه‌كان به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، تاڕاده‌یه‌ك ریشه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش بۆ ئه‌و ساڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لقی كۆمپانیای(هیندی رۆژهه‌ڵات)ی به‌ریتانی له‌شاری به‌غدا كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و سیخوڕانه‌ی له‌ژێر ناوێكیترهوهو به‌ناوی بازرگانیكردنه‌وه به‌ریتانییه‌كان ناردویانه‌ته ناوچه‌كه‌و كوردستان (مێجه‌ر سۆن)ه.
ژیانی مێجه‌ر سۆن
مێجه‌ر سۆن له(16/8/1881) له‌شاری(كینگستۆن)ی ئینگلته‌را له‌دایكبووه، ره‌چه‌ڵه‌كی مێجه‌ر سۆن لهبهنهڕهتدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قه‌ره‌جه‌كانی ناوچه‌ی وێڵز، ساڵی(1898)زانكۆی(كامبریدج)ی به‌پله‌ی شه‌ره‌ف تهواوكردوهو فێری زمانی فه‌ره‌نسی بووه، له‌ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ئاره‌زووی فێربوونی زمانی نه‌ته‌وه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی هه‌بووه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای سیخوڕی ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوارۆژدا سود له‌تواناكانی وه‌ربگرن ساڵی(1902)به‌مه‌به‌ستی فێربوونی زمانی فارسی ناردویانه‌ته وڵاتی ئێران و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای(H.S. king)له‌بانكی(شاهه‌نشاهی)تاران كاریكردوه‌و دواتر به‌هۆی زیره‌كییه‌وه كراوه به‌ژمێریاری بانكه‌كه، دوای ساڵێك به‌باشی فێری زمانی فارسی بووه، دواتر چووه بۆ شیراز‌و له‌وێ خۆی به‌لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه خهریككردوه، ساڵی(1905) له‌شیراز له‌سه‌ر رێبازی شیعه موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندوه، به‌ڵام له‌ژێره‌وه هه‌ر به‌مه‌سیحی ماوه‌ته‌وه، هه‌مان ساڵ به‌سه‌ردان چووه‌ته‌وه بۆ ئینگلته‌را.
میرزا غوڵام حوسه‌ینی شیرازی
دوای ئه‌وه‌ی له‌ئینگلته‌را گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چووه‌ته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌وێ خۆی به(میرزا غوڵام حوسه‌ینی شیرازی)ناساندوه، دواتر له‌ژێر ئه‌و ناوه گه‌شته نهێنیه‌كه‌ی به‌ناوی(گه‌شتێكی شاراوه، به‌ره‌و میسۆپۆتامیاو كوردستان)، به‌ناوچه‌كانی ئێران و كوردستاندا ده‌ستپێكردوه، پاشان چووه‌ته كرماشان و له‌و شاره بوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری لقی بانكی كرماشان، له‌پاڵ كاره‌كانیدا خۆی فێری كوردیش كردوه.
دواتر له‌ساڵی(1907)ده‌ستی به‌گه‌ڕان كردوه به‌ناوچه‌كانی لوڕستان-ی خواروو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی و فارسی باش زانیووه، بۆیه به‌ئاسانی توانیویه‌تی له‌نێوان ساڵانی(1907-1909)خۆی بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی(سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه)و له‌نزیكه‌وه له‌ژیانی كوردی كۆڵیوه‌ته‌وه، زانیارییه‌كی زۆری له‌باره‌ی زمان، نه‌ریت، ره‌وشت و ئاكاری كورده‌وه كۆكردۆته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد‌و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك هۆزی جاف(وه‌سمان پاشا)دا په‌یداكردوه.
مێجه‌ر سۆن له‌هه‌ڵه‌بجه
دوای ئه‌وه‌ی مێجه‌ر سۆن ماوه‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی ماوه‌ته‌وه، ئینجا بڕیاریداوه به‌ناوی بازرگانیكردنه‌وه بچێته هه‌ڵه‌بجه، له‌وێش به‌میرزا غۆڵام حوسه‌ینی شیرازی خۆی ناساندوه، به‌هۆی زیره‌كی و كوردی زانییهكهیهوه توانیویه‌تی ماوه‌ی(6)مانگ وه‌ك خزمهتكارو میرزایهك له‌ماڵی وه‌سمان پاشای جاف‌دا بمێنێته‌وه، كه‌ئه‌وكاته وه‌سمان پاشا قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بووه، هه‌رئه‌وكاته ده‌ستیكردوه به‌تۆماركردنی نووسینه‌كانی
(عادیله‌خانم)ی خێزانی وه‌سمان پاشا به‌زمانی فارسی، له‌ماوی ئه‌و شه‌ش مانگه‌شدا زۆر به‌باشی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی قسهیكردوهو هیچ كه‌سێك گومانی ئه‌وه‌ی لینهكردوه كهئینگلیزه، هه‌ربۆیه عادیله‌خانم به‌نیازبووه مێجه‌ر سۆن بكاته مامۆستای زمانی فارسی هه‌ردوو كوڕه بچووكه‌كه‌ی، عیزه‌ت به‌گ و ئه‌حمه‌د موختار جاف.
ئاشكرابوونی مێجه‌ر سۆن
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ماڵی وه‌سمان پاشا بووه، له‌به‌ر دوو هۆكار گومان لهمێجهر سۆن كراوه كه فارس و خه‌ڵكی ئێران نییه، چونكه رۆژێكیان وه‌سمان پاشا كتێبێكی فه‌ره‌نسی خوێندۆته‌وه، مێجه‌ر سۆن-یش پرسیاری لێكردوه: جه‌نابتان كتێبی فه‌ره‌نسی ده‌خویننه‌وه؟ ئێوه فه‌ره‌نسی ده‌زانن؟ وه‌سمان پاشاش لێیی پرسیووه، تۆ چۆن ده‌زانیت كه ئه‌و كتێبه فه‌ره‌نسییه؟ ئه‌ویش لهوهلاَمدا گوتوویه‌تی: پێشتر له‌لای پیاوێكی فه‌ره‌نسی ئیشم كردوه، له‌و پیاوه هه‌ندێك فه‌ره‌نسی فێربووم، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه گومانی وه‌سمان پاشای نه‌ڕه‌واندۆته‌وه، جارێكی تریش له‌نێوان مێجه‌ر سۆن و تاهیر به‌گ-ی كوڕی وه‌سمان پاشادا قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك كراوه، مێجه‌ر سۆن له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت: (نه)، گوتوویه‌تی»NO»هه‌رئه‌وكاته تاهیر به‌گ گومانه‌كه‌ی باوكی له‌لابووه به‌راستی و ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرابووه كه‌ئه‌و پیاوه كه‌سێكی ئێرانی نییه، به‌ڵكو ئینگلیزه، دوای ئه‌و رووداوه خۆی ئاشكراكردوه كه ئینگلیزه‌و ناوی(مێجه‌ر سۆن)ه، له‌و كاته‌دا په‌یوه‌ندی نێوان هۆزی جاف و توركه عوسمانییه‌كان رووی له‌ساردی بووه، هه‌ربۆیه تاهیر به‌گ داوای لهمێجهر سۆن كردوه كه‌به‌خێرایی هه‌ڵه‌بجه به‌جێبهێڵێت، چونكه ئه‌گه‌ر توركه‌كان به‌و راستییه بزانن ئه‌وا بێگومان ده‌یكوژن.
مێجه‌ر سۆن و بواری راگه‌یاندن به‌زمانی كوردی
دوای ئه‌وه‌ی مێجه‌ر سۆن به‌ناچاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جێهێشتووه، رویكردۆته شاری به‌غدا، دوای كۆتایی هاتنی یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانی له‌ساڵی(1918)و سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر به‌ره‌ی ناوهندداو یه‌كلابوونه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردستان بۆ به‌ریتانییه‌كان، مێجه‌ر سۆن وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی، دوای شكستهێنانی راپه‌ڕینه‌كه‌ی (شێخ مه‌حموود) خراوه‌ته شوێنی(مێجه‌ر نوئێل)و بووه به‌حاكمی سیاسی به‌ریتانیا له‌سلێمانی له (24/4/1919) تا (5/3/1921).
جێگای ئاماژه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا، خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌شاری سلێمانی و دانیشتوانه‌كه‌ی كردوه، به‌جۆرێك كه به‌ته‌واوی دزی و خراپه‌كاری بنبڕكردوهو پشتیوانێكی گه‌وره‌ی چینی جوتیاران و هه‌ژاران بووه، هه‌رگیز رێگه‌ی به‌وه نه‌داوه كه ئاغا‌كان زوڵمیان لێبكه‌ن، له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش چه‌ندین رێگا‌و پردی دروستكردوه، مێجه‌ر سۆن له(1/1/1918)یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (تێگه‌یشتنی راستی) به‌زمانی كوردی له‌شاری به‌غدا بڵاوكردۆته‌وه كه‌تا(27/1/1919) شه‌ست و حه‌وت ژماره‌ی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
مێجه‌ر سۆن ده‌ورێكی گرنگی هه‌بووه له‌بواری راگه‌یاندن به‌زمانی كوردی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاپخانه‌یه‌كی هێناوه بۆ شاری سلێمانی و له(29/4/1920) تا(27/7 /1922) سه‌دو هه‌ژده ژماره‌ی له‌رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن ده‌ركردوه، دواتر هه‌ر به‌و چاپخانه‌یه له‌كاتی دووه‌م حكومه‌تی شێخ مه‌حموود له‌سلێمانی رۆژنامه‌كانی :(بانگی كوردستان، رۆژی كوردستان، بانگی هه‌ق، ئومێدی ئیستیقلال و ژیانه‌وه)ی پێ له‌چاپ دراوه، هه‌رئه‌وكاته مێجه‌ر سۆن له‌سلێمانیدا زمانی كوردی كردوه‌ته زمانی فه‌رمی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دروستكردوه‌و بڕیاری خوێندنی به‌كوردی ده‌ركردوه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی داموده‌زگا حكومییهكانیشی له‌كورد هه‌ڵبژاردوه‌و جل‌و به‌رگی كوردی پێ پۆشیوون فهرمانێكیشی ده‌ركردوه كه‌نابێت چیتر ناوی شار به (سلیمانییه) بنووسرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به(سلێمانی)بێت، هه‌روه‌ها مێجه‌ر سۆن له‌پێناو پاككردنه‌وه‌ی زمانی كوردی له‌وشه‌ی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی، له‌رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن-دا پێشبڕكێیه‌كی راگه‌یاندوه، بۆ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیهمهكهشی خه‌ڵاتی داناوه.
كوردی زانێكی باشبووه
(د. كه‌مال مه‌زهه‌ر) سه‌باره‌ت به كوردیزانی مێجه‌ر سۆن ده‌ڵێت: كوردیزانی مێجه‌ر سۆن گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ده‌یتوانی قورئان به‌باشی وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ش ئه‌وه‌یه كه جارێكیان مێجه‌ر سۆن به‌به‌رده‌می چایخانه‌یه‌كی سلێمانیدا تێپه‌ڕبووه‌و بینیوویه‌تی چه‌ند كه‌سێك خۆیان بهقوماركردنهوه سهرگهرمكردوه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ر ئه‌ورۆژه وتارێكی به‌ناوی خۆیه‌وه له‌رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن-دا بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیوویه‌تی: ده‌ڵێم ئه‌و یارییانه له‌سه‌ر پاره‌بێت، یان له‌سه‌ر چایی بێت، یاخود له‌سه‌ر هه‌ر شتێكی تر بێت، قوماره، فه‌رقێكیان له‌نێواندا نییه، چونكه له‌و باره‌یه‌وه له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه: (له‌تۆ ده‌پرسن له‌مه‌ی و قومار، بڵێ له‌و دووانه‌دا زیانی گه‌وره‌و قازانج هه‌یه، بهلاَم زیانیان زۆرتره لهقازانجیان).
هه‌ر ده‌رباره‌ی كوردیزانیهكهی مێجه‌ر سۆن، (عه‌لی باپیر ئاغا) ئه‌وكاته له‌سلێمانی به(كاتب)له‌لای مێجه‌ر سۆن دامه‌زراوه، رۆژێكیان له‌گه‌ڵ مێجه‌ر سۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كامیان باشتر كوردی و فارسی ده‌زانن گرهوێكیان كردوه، مێجه‌ر سۆن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پارچه هۆنراوه‌یه‌كی فارسی داوه‌ته عه‌لی باپیر بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌كوردی، پێشی گوتووه: ئه‌گه‌ر به‌بێ هه‌ڵه ئه‌و هۆنراوهیهتكرد به‌كوردی ئه‌وا من ئه‌و قاپوته نایابه‌ی خۆم و(20)رووپیهت پێشكه‌ش ده‌كه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی كاره‌كه به‌بێ هه‌ڵه ئه‌نجام بده‌ی ده‌بێ تۆ گه‌واهی ئه‌وه بده‌ی كه من له‌و بواره‌دا له‌تۆ شاره‌زاترم، عه‌لی باپیر ئاغاش به‌بێ سڵه‌مینه‌وه رازی بووه، بۆ رۆژی دواتر هۆنراوه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و داویه‌ته‌وه ده‌ستی مێجه‌ر سۆن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: عه‌لی ئه‌فه‌ندی گرهوهكهت دۆڕاندوه‌و هه‌ڵه‌یه‌كت كردوه لهوهرگێڕانهكهدا! چونكه له‌كۆتایدا نووسیوته:(ساحێبی) هۆنراوه سه‌عدی شیرازی، وشه‌ی(ساحێب) كوردی نییه، به‌ڵكو وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه، ده‌بوایه تۆ بتنووسییایه(خاوه‌ن)!. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر شاره‌زایی و ئاستی كوردی زانییهكهی مێجه‌ر سۆن.
دوا ساته‌كانی ژیانی مێجه‌ر سۆن
مێجه‌ر سۆن ساڵی(1921)دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا، له‌مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن پاشای وڵاته‌كه‌یه‌وه ویسامی(c. b. e)پێدراوه، له‌پاداشتی ئه‌و خزمه‌ته زۆرانه‌ی كهبهوڵاتی به‌ریتانیای عوزمای كردوه، له‌كۆشكی (په‌كینگهام)، مێجه‌ر سۆن هه‌میشه به‌ئازاری نه‌خۆشی(سیل)ه‌وه ناڵاندویه‌تی، هه‌ربۆیه له‌ساڵی(1917) (6)مانگ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و رویكردۆته وڵاتی ئوسترالیا، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بێ ئه‌نجام بووه، دیسان جارێكی تر پزیشكه‌كانی به‌ریتانیا له‌ساڵی(1922)بۆ چاره‌سه‌ر ناردویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری(بیزهرته)ی تونس، به‌ڵام له‌وێش نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكرێت، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا، به‌ڵام لهرێگاداو به‌رله‌وه‌ی بگاته‌وه وڵاته‌كه‌ی لهناوكهشتیهكهیدا له‌رۆژی(24/2/1923) كۆچی دوایكردوه.
سه‌رچاوه:
1-هه‌ڵه‌بجه‌و پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خانمی وه‌سمان پاشا لهراپۆرتهكانی(مێجه‌رسۆن)دا، به‌ختیار هه‌ڵه‌بجه‌یی، چاپی یه‌كه‌م 2009
2-عادیله‌خانم، كه‌سایه‌تی و ئهردەڵانی بوون و ساحێبقڕانی بوونی: عادل سدیق عه‌لی، له‌بڵاوكراوه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی، سلێمانی2010
3-شێخ مهحموودو سێ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی داگیركه‌ران، سه‌لام ناوخۆش، چاپخانه‌ی مناره، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر2010