دیدار عوسمان
لە 30 دێسمبری 1842 لە ئەستەنبول لە دایك بووە , بە رەچەڵەك یۆنانیە و كوری صەدر و الاعزەم ئیبراهیم ئەدهەم پاشایە لە بنەماڵەیەكی موسلمان و لە ژێر چاودێری باوكی گەورە بووە , سەرەتای خوێندنی عوسمان حەمدی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1856 لە مەدرەسەی دادوەری و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن و ئاشنا بووونی بە پێشكەوتووی ئەوروپا روو لە شاری پاریس دەكات لە فەرەنسا بۆ ماوەی 12 ساڵ لەوێ دەمێنیتەوە و كۆلیژی ماف تەواو دەكات , سەرەتای خولیای وێنەكیشی هەر لەو شارە لا دورست دەبێت ,بە رێژای ژیاری و شارستانی ئیسلامی هیچ كەس بە ئەندازەی ئەم دەست رەنگینی لە هونەری تابلۆ نەبووە , عوسمان حەمدی هەر لە فەرەنسا خێزان لەگەل ئافرەتێكی بیانی بەناوی ماریا پێك دەهێنێت ماوەی دە ساڵ بەردەوامی بە ژیانی هاوسەری دەدەن و دوو كچی بە ناوەكانی فاتیمەو و خەیریە دەبێت , دواتر روو لە شاری بەغداد دەكات لە سەردەمی والیەتی میدحەت پاشا وەكو فەرمانبەری میری . دەولمَەندی وڵاتی میسۆپۆتامیا لە شوێنەوار ئارەزووی لێكۆلینەوەی شوێنەواری لای عوسمان حەمدی سەرهەلدەدات و توانی لەگەل ئەوروپیەكان بە باشی فێری هەڵدانەوەو دۆزینەوەی شوێنەواری ببێت , دواتر ماوەیەكیش لە شاری ڤیێنا ژیان بەسەر دەبات و جاری دووەم ژیانی خێزانی پێك دەهێنێت . لە ساڵی 1875 دەگەرێتەوە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بە هۆی هەڵكەوتووی شارەزای بە یەكەم سەرۆك شارەوانی ناوچەی (كاد كۆیی) دادەمەزرێت , لە دوای كۆتای هاتنی جەنگی روس و عوسمانی و لە ساڵی 1881 , عوسمان حەمدی دەكرێتە بەرێوەبەری شوێنەواری هەمایۆنی و دوای ساڵێك واتە لە ساڵی 1882 بە فەرمانیی سوڵتان عەبدالحمیدی دووەم دەبێتە بەرێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەكان و دواتر لە هەندەسەی بناسازی دەست بەكار دەبێت . عوسمان حەمدی دوای ئەوە دەستدەكات بە لێكۆلینەوەی شوێنەواری لە چیای نەمرود . دەیان پارچە شوێنەواری گرینگ دەدەۆزیتەوە . هەر ئەمەش بیرۆكەی دورستكردن و بونیانانی یەكەم سەنتەری شوێنەواری لە ناو جەرگەی عوسمانی لا دورست دەبێت لە ساڵی 1899تا 1907 . عوسمان حەمدی بەگ لە 24 فبرایەری 1910 لە ئەستەنبول كۆچی دوای دەكات .
هەندێ لە تابلۆكانی
سەرچاوەكان
- Hanefi DİLMAÇ ; Osman Hamdi Bey Ressam ve Arkeolog ،; Beykoz Kültür & Sanat , syaı 02 şubat 2013 , s 27-28
- Savaş Volkan GENÇ ; Osman Hamdi tablolarında hayvan figürleri , Ankara Üniv Vet Fak Derg, 61, 85-91, 2014 , s 87-88