بزاڤ- مەردوخ-
و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
هۆزو تیره‌و لقه‌كانی كورد بریتین له نزیكه‌ی ( 500) به‌ش له كوردستان و ده‌ورو به‌ری هه‌ندێ ولاَتى دراوسێ بلاَو بوونه‌ته‌وه. مێژوو ناسه‌كان هه‌موویان به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی هه‌موو تیره و هۆزه‌كانیان نه‌كردوه. هه‌ر یه‌كه‌یان ناوی هه‌ندێكیانی بردوه. بۆ وێنه مه‌سعوودی له كتێبی – مروج الذهب – دا ناوی چه‌ند هۆزێكی كه‌می بردوه له كتێبی (النفسیه). دا ته‌نها ناوی یه‌ك هۆز (بازیجان) زیاد كراوه ئه‌سته‌خه‌ری له (ل 115) ی كتێبه‌كه‌یدا ناوی سێ هۆزی بردوه. ناو و شوێنی دانیشتنیانی له خشته‌یه‌كدا دیاری كردوه هه‌روه‌ها له لاپه‌ره(98) دا ناوی(رموم) ی بردوهلهپاشدا ناوی(33) هۆزی كوردی نووسیوه كه له ولاَتى فارس‌دا ئه‌ژین (ابن حوقل و مقدسی) داكۆكی ئه‌م بیرورِایه ئه‌كه‌ن و ژماره‌ی رِهشماڵه كورده‌كانیان به (500) هه‌زار كه‌س داناوه. له (فارسنامه، مسالك الأبصار. معجم البلدان. صبح الأعشی، التشقیف) ناوی بیست ویلایه‌ت براوه كه نیشتمانی كورد بووه له پاشدا ناوی برِێك هۆزو تیره‌ی كورد ئه‌بات. ئه‌توانین بڵێن هیچ كه‌سێك له‌م مێژوو نووسانه به‌ته‌واوی ناوی هۆزو تیره‌كانی كوردیان نه‌بردوه هه‌روه‌ها مێژوو نووسان (دهۆست و خانیكۆف) و(دكتور دانیلو) نه‌یان توانیوه به ته‌واوی ده‌رباری هه‌ڵس و كهوتو خوو رِهوشتی كورد‌و تیره‌و هۆزه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زانستی بنووسن.(1) لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كورت باسی هۆزو تیره‌كانی كورد ئه‌كه‌ین ئه‌وی شیاوی باس بێت وه به كورتی ژماره‌ی خێزان و شوینی دانیشتنیان دیاری ئه‌كه‌ین به‌پێ ی پیته‌كانی ئه‌بجه‌دی.1. ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێ له هۆزو تیره‌کانی کورد شاره‌زا بن سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوانه بکه‌ن: (مجموعه ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئه‌له‌کسه‌نده‌ر ژابا، کتێبی مسیو نیکیتین و به‌رگی بیست و یه‌که‌می ئینسکلوپیدیای گه‌وره کتێبی (هانری)و (کاپتان های)و (مێجه‌رسۆن)و کتێبی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفه)و پرۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ریچ)، (ئارکالیان) و (مورگان)و شره‌فنامه….هتدأ
ئهتمانیكان: نزیكه‌ی(5) هه‌زار خێزانی كۆچه‌رین له ناوچه‌ی به‌تلیس و بۆتان و مووش و ئه‌نقه‌ره‌دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. ئاخه سووری: نزیكه‌ی په‌نچا خیزان ئه‌بن به‌شێكن له‌تیره‌ی مهندهمی و له گه‌رمیانی كوردستاندا جێ گیرن. ئاخ چه‌شمی: ئاق چه‌شمی – نزیكه‌ی( 300) خێزانن و له رِۆژئاوای (سیواس) دان. ئادهزكانی: ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی فارس‌دا جێ گیرن (ابن حوقل) له دیوانی الصداقه ل 185 – 187 – و مقدسی و ئه‌سته‌خه‌ری. ئادمانلی: نزیكه‌ی 180 خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی بایه‌زیددا ئارتۆس: له چه‌ند تیره‌یه‌ك پێكهاتوون نزیكه‌ی چوار هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی موسڵ و زاخۆ و دهۆك بیت الشباب و خۆشاب و شتاخ دا جێگیر بوون ئه‌مه‌ش ناوی تیرهكانه عزالدینی، مهرزهكی، مامهرِهشی، مامه‌ند، ئالان، بروز، جریكی، شێدان، مامخۆر، خاوێستان، شه‌رفان، ماوه‌دان، گاودان، زه‌نگی، زیره‌ك، هافیجان. ئازادبهختی: له ناوچه‌ی خورِهم ئابادو دلفان و خاوه و طرهان – دا بلاَوبونهتهوه. ئازاددوختی: له ناوچه‌ی فارس‌دا جێ گیربوون (ابن حوقل له الصداقه – استخری.ئاشمیشارت: نزیكه‌ی (500) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی خهرپوتدا بلاَو بوونه‌ته‌وه هه‌موویان زازاو مه‌زهه‌بیان شیعه‌یه. ئاكۆ: نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌بن له سه‌روی رِانیهو ناوچه‌ی هه‌ولێر دان. ئالاك: فارس نامه ئه‌ڵێت ئه‌مانه له كورده فارسه‌كانن.ئالیكایلی: سه‌دو په‌نجا خێزانێكی بلاَون. ئامهرزان: چه‌ند خیزانێكن له ناوچه‌ی (سیوهرك)ن. ئایرۆ: نزیكه‌ی ( 100) خێزانێكی كۆچه‌رن له ناوچه‌ی موسڵ دا ئه‌ژین. ئهبوتایهر: چه‌ند رِهشماڵێكن له ناوچه‌ی (سیوهرك). ئاجاخی: چه‌ند خێزانێكن به (ئاجاخ كاخدری) به ناوبانگن له ناوچه‌ی سابڵاخ و موكری ئه‌حمه‌د زه‌ینه‌ڵ – له ناوچه‌ی (سنه) دان.ئه‌حمه‌د وه‌ند: بهههمهوهند به‌ناوبانگن. ئه‌ختیار دینی: له نه‌وه‌ی ئه‌میر ئهختیارهدین ی سه‌رداری بانه‌و سنه‌ن.ئه‌رده‌ڵان: له شاری سنه‌و دێهاته‌كانی ده‌ورو به‌ری شاری تاران بلاَو بوونه‌ته‌وه. فه‌رماندارانی سنه له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ن. ئهردهلاَنیهكان له سه‌ره‌تاوه فهرمانرِهوای شاره‌زوور بوون له پاشدا ناوچه‌ی – سنه – یشیان خستۆته ژێر دسهلاَتى خۆیانه‌وه جارێك له ژێر دهسهلاَتى ئێران و جارێك له‌ژێر دهسهلاَتى توركدا بوون ماوه‌یه‌كیش سه‌ربه‌خۆ بوون. ئارۆك: یا بۆرۆك یا ئارۆك چیلی 400 خێزان ئه‌بن له نێوان ئهماسیهو طۆفاندا. ئازهلی: بریتین له چه‌ند رِهشماڵێك له ناوچه‌ی مووش. ئیسحاقی: ئه‌مانه له ناوچه‌ی فارسدان. ئیسماعیل عوزه‌یری: نزیكه‌ی (600) خێزانن له زستاندا له خاكی ئێران و له هاوین دا له نێوان دوكان و تۆقمان و سورداش دان. ئاشتهم هاری: ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی فارس‌دا بوون. ئه‌شنویه: له ناوچه‌ی شنۆ‌و لاجان دان. ئالخاس: یا ئالقاس ئه‌ڵێن نزیكه‌ی ( 500) خێزانێك بوون له‌خواروی رۆژههلاَتى حهڵهبدان چیایه‌ك به‌م ناوه‌وه هه‌یه. ئالیا: ئه‌مانه كۆچه‌رین له ده‌ورو به‌ری خه‌رپوت ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئیمامی: ئه‌مانه جاف –ن نزیكه‌ی (70) خێزانێك ئه‌بن له جوانرِۆدا. ئهمبارلو: ئهنبارلۆیا – ههمبارلۆ له عیراقی عه‌جه‌م دا بلاَو بوونه‌ته‌وه‌و به‌شێك له لورِهكان به‌م ناوه بانگ ئه‌كرێن. ئه‌ورامی هه‌ورامی: خۆیان به‌نه‌وه‌ی به‌همه‌ن ئه‌زانن و له ناوچه‌ی هه‌ورامان (سنه)دا دوو هه‌زار خێزان زیاترن. ئایله رِووتی: ئه‌مانه به‌شێكن له – ئێناخی – ه كان له زستاندا له ده‌ورو به‌ری سیروان و له هاوین دا له نێوان هه‌ورامان و جوانرِۆدا ئهگهرِێن. ئایناخی: نزیكه‌ی (50) خێزانن له ناوچه‌ی بلوك و جوانرِۆ و له هاوین دا به‌ره‌و چیای شاهۆ رِۆیشتوون. ئه‌مانه‌ش جاف- ن ناوی بابا گه‌وره‌یان – ئیناق – بووه. ئه‌یوبیه‌كان: ئه‌مانه به (ئال ئه‌یوب) یا فهرمانرِهوایانی میسر‌و شام به‌ناو بانگن سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌م هۆزه‌یه. له ناوچه‌ی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بلاَو بونه‌ته‌وه. ئایولۆند: یا ئایتی وه‌ند نزیكه‌ی هه‌زار خێزانێكن له ناوچه‌ی دلفان و ته‌رهان و پێشكۆدان.
ب
بابا جانی: له‌گه‌ڵ تیره‌ی قوبادی دا نزیكه‌ی (800) خێزان ئه‌بن له به‌شی جافهكانی جوان ئه‌میر ته‌یمور ئه‌مانه‌ی له خاكی عوسمانیه‌كانه‌وه به‌ره‌و ئێران گواسته‌وه هه‌ندێكیان له ناوچه‌ی كه‌ره‌ند دا ماونه‌ته‌وه. بابان: ئه‌مانه له سه‌رداره‌كانی (به‌به)ن و له ناوچه‌ی سلێمانی و سنه‌دا بلاَو بوونه‌ته‌وه له به‌شی كرمانجن. ئه‌مانه زۆر بهرِێزهوه ناوی خالیدی كورِی وه‌لید ئه‌به‌ن وه‌ك ئه‌ڵین خالید ئه‌مانی موسوڵمان كردوه. به پێچه‌وانه‌ی ئێرانیه‌كان كه عومه‌ری كورِی خه‌تاب موسوڵمانی كردن كه‌چی خراپه‌ی ئه‌ڵێن. باجه‌لان: ئه‌مانه بریتین له دوو بنه‌ماڵه (جهمورو قازانلو) و له تیره‌ی (له‌ك)ن له هۆزی لورِی گه‌وره نزیكه‌ی (1100) خێزان ئه‌بن له ده‌ورو به‌ری قۆره‌تو هۆرێن و شێخان و قه‌سری شیرین و قازانیهو مه‌نده‌لی دا جێ گیر بوون. نزیكه‌ی( 70) خێزانیان چۆته ناوچه‌ی قه‌زوین. باده‌لی: نزیكه‌ی (1000) خێزانیان له ئالشگرو یۆزی دایه‌و (700) خێزانێكی تریان له ناوچه‌ی زازادایه هه‌موویان شیعه مه‌زهه‌بن. بادینان: یا به‌هدینان یا فهرمانرِهوایان عه‌مادیه بابا گه‌وره‌یان ناوی بهاء ا‌لدین بووه. ابن خلدون له باسی به‌ربه‌ر دا ئه‌نووسێ بادین كوردن و له ولاَتى جه‌زائیردا دائه‌نیشن. (تێ بینی – ناوچه‌ی بادینان ناوه‌ندی دینی زه‌رده‌شتی كورد‌و هۆی په‌ره پێ دانی ئه‌و دینه بووه به بهدینان ناوبانگیان ده‌ركردوه. فیرده‌وسی له شانامه‌دا به – دینی به‌هی – ناوی زه‌رده‌شتی یانی بردوه). باران: هۆزێكن له ناوچه‌ی سیوهركدا. بارزان: (2750) خێزانن له سه‌روی زێ ی گه‌وره‌ن له ناوجه‌ی زێبارو موسڵ دا جێ گیرن باریسان مه‌سعودی ل – مروج الذهب – دا ئه‌ڵی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ هۆزه شاخاویه‌كاندا ئه‌ژیان. (1)بازۆكی: له ناوچه‌ی تاران و قه‌زوین بلاَوبوونهتهوه. دكتور فریج ئه‌ڵێ نزیكه‌ی پێنچ هه‌زار خێزانی بازۆكی له ناوچه‌ی ئهریڤاندا ئه‌ژین.(2) بازیكهلی: نزیكه‌ی (70) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی – مه‌لازگرد – نیشته جێن. بازینجان: مه‌سعودی و یه‌عقوبی و ئه ستهخهری ئه‌ڵین له ناوچه‌ی ئه‌سفه‌هاندا ئه‌ژین. باسیر: یا باسری یا باسیریه لهئهنسكلۆبیدیای ئیسلامی دا وشه‌ی (مابیر) هاتووه. له سه‌ره‌تادا له شاره‌زوور ژیاون و له پاشدا رِوهو شام و میسر كۆچیان كردوه.
1. مه‌به‌ست له جبال الأکراد-ه که ووڵاتی عه‌ره‌ب له ووڵاتی عه‌جه‌م جیا ده‌کاته‌وه. له شاخه‌کانی هه‌مه‌دان و شاره‌زووره‌وه ده‌ست پێده‌کات تا سنوری ویلایه‌تی تهکفور.2. کوردلر ل 35
باشمانلی: له نێوان مهلازگردو ئاڵشگر دا ئه‌ژین. باشناوهی: له ناوچه‌ی زۆزان دا ژیاون. معجم البلدان ئه‌ڵێ ناوچه‌كه بریتی یه له موسڵ و خێلات و سه‌لماس. له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌لارو دیواری زۆر هه‌یه. باشۆكی: له ناوچه‌ی رِهوانسهری سنه‌دان. باكیلی: ئه‌سته‌خه‌ری و ابن حوقل و مقدسی ئه‌ڵێن له ناوچه‌ی فارس‌دا ئه‌ژین، بهلاَم مقدسی له بری باكیلی – سالائی – نووسیوه. باڵابرانلی: 560 خێزانن له رِۆژ ئاوای كه‌ناری فورات ده‌ورو به‌ری ئاگین و خواروی ئهرزهنجامیش هه‌ن. باڵاوه‌ند: زیاتر له(200) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی هه‌لیلان و زهردهلاندا ئه‌ژین باڵا گرێوه له لورِهكانی ناوچه‌ی كرماشان – ن. باله‌ك: (1200) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سه‌رووی روباری رِهواندورزدا ئه‌ژین نزیكه‌ى (60) دىَ ئهبنبالهكان: نزیكه‌ى (200) خێزان ئه‌بن له هۆزى زرزارن به ناوى دىَ كه‌یانه‌وه ناونراون . باله‌یان: (70) خێزانێك بوون له ناوچه‌ی خۆی دا. بالیلوهند: یا بالیوهند. بانه‌یی: نزیكه‌ی (3500) خێزانن له ناوچه‌ی (بانه) دا (145) ئاوایی پێك دێنن له ناو شاری (بانه) دا زیاتر له(800) خێزان پێك ئه‌هێنن. بادهنوری: له ناوچه‌ی خۆراسان دا ئه‌ژێن. به‌ختی: به‌ختیان یا بۆتان بریتین له چوار تیره (سه‌ندی، محه‌مه‌دی، راستی. دهنیكی) نزیكه‌ی( 3000) خێزانن. له ناوچه‌ی – زه‌رزان – هه‌زاریان له ناوچه‌ی موسڵ و( 500) یان له ئاگرێن ئه‌مانه له ناو هۆزه كورده‌كانی تردا بلاَو بوونه‌ته‌وه. به‌ختیاری: ئه‌مانه به‌شێكن له هۆزی لورِی گه‌وره‌و له دوو لق پێك هاتوون (چوار لنگ) و(حه‌وت لنگ). چوار لنگی له ناوچه‌ی بروجه‌رد و گوڵپایگان، حه‌وت لنگ له كرماشان و ئه‌سفه‌هان و شوشتهرو زه‌رد كۆدا ئه‌ژین. ئه‌مانه زیاترین له (10) هه‌زار خێزان. ئه‌م دوو لقه (35) تیره‌ن. دكتور فریج له كوردلر دا ئه‌ڵێت ئه‌م بهختیاریانه له نه‌ته‌وه‌ی كوردن رۆژههلاَتناس – كرزن – ژماره‌ی بهختیاریهكانی له ساڵی(1918) دا به(170) هه‌زار كه‌س نووسیوه. بنه‌چه‌ی ئه‌مانه ئهگهرِێتهوه بۆ كشتاسبی كورِی كیانی. به‌دری: ئێستا بلاَوبوونهتهوه. به‌دلیسی: یا ئه‌میره‌كانی به‌دلیس براخۆی: پانتایی خاكی براخۆی یه‌كان نزیكه‌ی (220) میل ئه‌بێت ژماره‌یان زیاتر له ( 300) هه‌زار كه‌سه له ناوچه‌ی كه‌لات دا بوون ئه‌مانه فهرمانرِهوای ده‌وڵه‌تی بلوج یان كردوه. برِیك له بناماڵه‌ی كامێران له هیندستان جێگیر بوون ئه‌مانه هه‌مووی سونی مه‌زهه‌بن. برادۆست: نزیكه‌ی (3000) خێزانن له ناوچه‌ی رِهواندوزو پارێزگه‌ی هه‌ولێردا له دوو تیره پێك هاتون. (سۆماڵی – تهركهوهری). به‌راز: ئێستا نزیكه‌ی 100 خێزان ئه‌بن له هۆباتو قۆره‌توو مه‌ریوان و سنه‌دا جێ گیرن ئه‌م تیره‌یه له نه‌وه‌ی كه‌ی ها ساڵحن كه ئه‌میر ده‌ری كردون هاتنه كوردستانی ئێران.به‌راز دوختی: ئه‌مانه له خاكی فارس دا بوون (ئه‌سته‌خه‌ری و مقدس و ابن حوقل). بهرازیه: نزیكه‌ی (9000) خێزانن له هۆزی( بریزانلی) له ناوچه‌ی( سروج) دا نیشته جێ بوون. ئه‌م هۆزه له دوانزه بنه‌ماڵه پێك هاتووه( كیتكان، شیخان، ئۆكیان، شهدادان، مهنلی دینلی، معافان، زروان، پێجان، قهركێجان، دینان، میردیدان).(1)1. نوسه‌ر ته‌نیا ناوی 11 ی نوسیوهبهرزنجی: نزیكه‌ی 1500 خێزانن و له ناوچه‌ی كه‌ركوك و سنه‌و خانه‌قین ئه‌مانه ساداتی به‌رزنجه نین جیاوان. بهركیلی: هه‌زار خێزانن له خواروی قه‌ره شار، له كه‌ناری رِوباری قزل ئێرماق. به‌رواری: 1700 خێزانن له سه‌روی رِوباری (كاره) كه ئهرِژێته زێی گه‌وره‌وه بلاَو بونه‌ته‌وه بریتین له دوو تیره1. به‌رواری بالا كه( 700) خێزانن2. به‌رواری خوارو( 1000) خێزانن. بهریزانلی: ئه‌مانه به‌شێكن له هۆزی (حه‌سه‌ن عه‌لی) و له نزیكی گۆمی وان نیشته‌جێ بوون ده‌وره‌ی( 900) خێزان ئه‌بن. به‌شری: ئه‌مانه له‌نێوان سهعدهد میافارقین و دیاربه‌كر بلاَو بوونه‌ته‌وه. به‌شێكی تریان له ناوچه‌ی كرماشان و شیرزاد دان. بهكران: ئه‌مانه (500) خێزان ئه‌بن و له هۆزی (به‌كر توانیای) كۆنن له زستاندا ده‌ورو به‌ری دیاربه‌كر و هاوین ناوچه‌ی سهعدهد شوێنیانه. بلباس: هۆزیكی گه‌وره‌ن له ناوچه‌ی موكری و سابلاغدا ئه‌ژین. بلیكار: له سه‌رووی شاری جوله‌مه‌رگ دا ئه‌ژین نزیكه‌ی ( 180) خێزانێكن. بلیكان: شه‌ش هه‌زار خێزانن زازاو شیعه مه‌زهه‌بن له ناوچه‌ی مرشدا ئه‌ژین. بلیكانی: له (250) خێزان زیاترن. ژماره‌یان نزیكه‌ی (1000) كه‌سێك ئه‌بێت. ئه‌مانه گهرِۆكن زیاتر له ناوچه‌ی مرعش دان. بلیلوهند: یا باڵێوهند نزیكی (300) خێزانن له ههنگۆژان و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌دا نیشته‌جێن. له نێوان كه‌ركوك و سلێمانی و له ناوچه‌ی كرماشان یشدا هه‌ن. بهنداد مه‌هدی: ئه‌مانه له ناوچه‌ی فارس‌دا ئه‌ژین ” ئه‌سته‌خه‌ری و مقدسی و ابن حوقل”. بهندهداكی: ئه‌مانه له ناوچه‌ی فارس‌دا ئه‌ژین ” ئه‌سته‌خه‌ری و مقدسی و ابن حوقل “. بۆره‌كه‌یی: بابا گه‌وره‌یان ناوی (بۆره‌كه) بووه نزیكه‌ی (450) خێزانن له ناوچه‌ی زه‌هاو و له یلان و هه‌ندێكیان له عێراق و ئهسفهد ئابادو ناوچه‌ی حوسه‌ین ئابادی سنه‌دا ئه‌ژین. ئه‌مانه به‌شێكن له مهمهندیهكان. بۆزیكان: ( 180) خێزانێكی بلاَون. بۆلێ: له زستاندا له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و باڵه‌ك له هاوین دا له ناوچه‌ی كۆیه نزیكه‌ی 150 خێزانن. به‌هدینان: بادینان هه‌مان فهرمانرِهوایانی عهمادیهیه كه باسكرا. به‌هاروه‌ند: نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن و له (كیالان) و سه‌رووی دیزفول دان. به‌شێكن له تیره‌ی دێركۆند. بههتوئی: یا (بێ توئی) هه‌زار خێزانێكن له‌سه‌رووی رِۆژئاوای كرماشان دا (میر ئه‌حمه‌دوه‌ند) و (ده‌م سهفاوهند) به‌شێكن له‌م هۆزه. بههێرماز: شیعه مه‌زهه‌ب و زازان له ناوچه‌ی خه‌ربووت نیشته‌جێن له (500) خێزان پێك هاتوون.بێ باڵی: یا (بێبانی) نزیكه‌ی (400) خێزان له قه‌زای خانه‌قین و سه‌رووی كه‌ركوك و ناوچه‌ی سلێمانی ئه‌ژین. بێتیاوهند: چه‌ند خێزانێكن له سه‌روی رِۆژ ئاوای شاری مهندهیلی.بێتیار وه‌ند: چه‌ند خێزانێكن له خواروی شاری سنه‌دا ئه‌ژین. بێراندهند: نزیكه‌ی (10) هه‌زار خێزانن ژماره‌یان كه (60) هه‌زار كه‌س زیاترن ئه‌كرێنه دوو به‌شه‌وه1. یار ئه‌حمه‌د2. ماڵ ئه‌سه‌د، هه‌ردوو به‌شه‌كه له (26) تیره پێك هاتوون و هه‌موویان لورِن. بێژندوهند: ئه‌مانه‌ش دوو تیره‌ن له ناوچه‌ی (لفان) سهفهرخانی. حه‌یده‌ر به‌گی.
پ
پایی: نزیكه‌ی (1000) خێزانن له شاخه‌كانی هه‌شت بههلو شیراز‌و قیراب و سه‌رووی دیزفول دان. پاتاقی: له ده‌وروبه‌ری كرماشان و رِۆژئاوای كه‌ره‌ند جێ گیرن. بازۆكی: له ناوچه‌ی رِهوانسهر و شاخی شاهۆ، هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی لهیلاغ دان. پالانی: نزیكه‌ی (350) خێزانێكن له نێوان زه‌نگ ئاوا‌و قه‌ره‌ته‌په‌و رۆژههلاَتى چه‌می سیروان و دگاگاداا. پایرهوهند: ده‌وره‌ی 800 خێزان ئه‌بن له شاخه‌كانی (پرِاو) و سه‌رووی رۆژههلاَتى كرماشان و خوارووی رِۆژئاوای دینهوهردان. پهچناوهند: ئه‌مانه له ناوچه‌ی خۆراساندان. پرِپیشهیی: له‌ناوچه‌ی ئهسفهد ئاباد و سنه دا جێگیرن و نزیكی هه‌زار خیزان ئه‌بن. پسانی: ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چوار ل 75 دا ئه‌م هۆزه‌ی به كورد داناوه. پشده‌ری: نزیكه‌ی (2) هه‌زار ئه‌بن له ناوچه‌ی پشده‌ر ئه‌مانه میراوده لیشیان پێ ئه‌ڵێن. یانی له به‌ره‌ی (میرعبدالعلی) و ئه‌مانه‌ش له سێ بنه‌ماڵه‌ن (بابهكرئاغا، مه‌حموودئاغا،عه‌باس ئاغا). پهبخیتان: نزیكه‌ی(900) خێزانێكن له سه‌رووی سعرد و ده‌وروبه‌ری موش دان. پهنیانیشل: ئه‌م هۆزه له 9 تیره پێك هاتوون (زه‌یدان، باركهشان. كهناربروش، سوورهتاوان، بلیجیان، گۆجی، جلی، نشویلان، موسانان). نزیكه‌ی (1200) خێزانن له رۆژههلاَتى ورمێ دان. پهنیجاری: (450) خێزان ئه‌بن له رِۆژئاوای شاری موش دا. پوران: نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له نێوان دیاربه‌كر و موش دا. پیران: نزیكی(600) خێزانن له سه‌رووی رِانیه و ناوچه‌ی موكری دا ئه‌مانه به‌شێكن له بڵباس. پیزان: نزیكه‌ی( 30) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی لاجان ی كۆن. پیزیانلی: له ناوچه‌ی (ئهرزرِۆم) دا ئه‌ژین و ده‌وره‌ی (700) خێزان ئه‌بن.
ت
تاپیان: نزیكه‌ی ( 300) خێزانی گهرِۆكن له خوارووی گۆمی وان دان. تارابی: به‌شێكن له هۆزه‌كانی پشتكۆ. تاراری مرادی: له قارهخان و كانی درێژدا له ناوچه‌ی سنه‌دا ئه‌ژین به‌شێكن له مهمهندیهكان و(100) خێزان ئه‌بن. تاكۆلی: نزیكی (450) خێزانێكن له رِۆژههڵاتی گۆمی وان دان. تاڵه‌بانی: ده‌وره‌ی (1050) خێزانن له ناوچه‌ی كۆیه و كه‌ركوك و خانه‌قین دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. تاماداتی: (تاهماداهنی) ئه‌مانه به‌شێكن له كورده فارسه‌كان. تاوگۆزی: یا تابجۆزی نزیكه‌ی (50) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی جوانرِۆی سنه‌دا. تایشه‌یی: به‌شێكن له جافهكانی جوانرِۆ و له رِهوانسهردا جێگیرن. تهبتهكی: تیره‌یه‌كی بچووكن بهلاَم ئازا‌و شهرِانی له ئه‌شكه‌وتی داود و قهمرانیه نیشته‌جێن له ئهنسكلوبیدیای ئیسلامی دا له بری تهتهكی(به‌ستێكی) نووسراوه. ته‌رخانی: به‌شێكن له هۆزی جافی مرادی له ناوچه‌ی شاره‌زوور و گه‌رمیان رِهواندوزدا هه‌ن. ته‌رهانی: بریتین له ( 12) تیره له هۆزی له‌ك (7000) خێزان ئه‌بن هه‌موویان ئه‌چنه‌وه سه‌ر لورِ ژماره‌یان له ( 40) هه‌زار كه‌س زیاتره له ناوچه‌ی سایمره و خاوه‌و ته‌رهانی لورِستاندا نیشته‌جێن. تهلیه: به‌شێكن له بنه‌ماڵه‌ی (حسانلو) له ناوچه‌ی كهركاردا نیشته‌جێن. تهمرتۆزهیی: نزیكه‌ی (300) خێزانن له ناوچه‌ی له یلاخ و سه‌رووی سنه‌دان. تههۆیی: ( 100) خێزانیكن له ده‌وروبه‌ری قه‌زوین دان. تیرهییهكان: (650) خێزانن له سه‌رووی دیاربه‌كر نزیكه‌ی ( 450) خێزان له‌مانه له ( 24) میلی رِۆژئاوای ئه‌نقه‌ره‌دا ئه‌ژین.نزیكه‌ی (50) خێزانن له ناوچه‌ی كفری و زه‌ردا و كه‌ركووك و خانه‌قین دان. تیله كۆیی: یا تیلهكۆهی نزیكه‌ی ( 700) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی هۆباتو تیلهكۆ له هاویندا ده‌چنه باشماخی سنه.
ج
جاف: زیاتر له (12) هه‌زار خێزان ئه‌بن و شۆینی هه‌میشه‌ییان ناوچه‌ی سلێمانی یه له زستاندا له بانی خێڵان تا سنووری قزلرباط (قزرابات) ئه‌چن. له به‌هاردا له شاره‌زوور تا نزیكی سنه ئه‌چن ئه‌م هۆزه دوو لقن 1- جافی مورادی1- جافی جوانرِۆیییاخود جافی عیراق و جافی ئێران. جافی عیراق (مورادی) (32) تیره‌ن به‌م شێوه‌یه (رِۆغزایی، گه‌ڵاڵی، ته‌رخانی. شاتری، هارونی، كه‌ماڵه‌یی، عهمهلهیی، به‌داخی، سه‌دانی سه‌یانی، میكایلی، سمایل عوزێری، شێخ سمایلی، سۆفی وهندی، نه‌ورۆلی، شوان، شێخ بزه‌ینی، ته‌لانی (جافهرِهشكه)، غه‌واره، بێ سه‌ری، قه‌ویله‌یی، په‌رخی، چوچانی، هۆزحهسهنی، رِهشهوبۆری، باشكی، مرادی، یوسوجانی، یه‌زدان به‌خشی، پشت ماڵه‌یی، یاروه‌یسی. عیسایی، شه‌ره‌ف به‌یانی). به‌شی دووه‌م یانی جافی ئێران (جوانرِۆیی) ئه‌مانه‌ش (15) تیره‌ن به‌م شێوه‌یه (قوبادی، باوه‌جانی، وهلیدبهگی – وڵهوبهگی، ئێناخی، ئیمامی، دهتویی، تایشه‌یی، تاوگۆزی، كهلاشی، نامداربهگی، قادرمیروه‌یسی، نه‌یریزی، میره‌به‌گی، دڵهتازهیی، دارواشی). هه‌موویان سونی مه‌زهه‌بن. جاكیه: به‌شێكن له تیره‌ی (حسانلو). جه‌باری: له نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك و شوان له یلان و وان نزیكه‌ی (500) خێزان ئه‌بن. جهبارهكی: مه‌سعودی له (مروج الذهب) دا ئه‌ڵی له جبل الاكراد ژیاون. جوبرانلی: نزیكه‌ی 2 هه‌زار خێزانن له نێوان به‌تلیس و موش دا بریتین له هه‌شت تیره (تۆرینی، تالیكی، ئازۆینی، موخهلی، شادرلی، شیخهكان، مامه‌خان، عه‌ره‌ب ئاغا). جزیریان: نزیكه‌ی (3) هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی جزیره‌دا ئه‌مانه‌ش سێ تیره‌ن: عه‌زیزیان، كورِگێل، فیتك. جه‌لال وه‌ند: له ناوچه‌ی كرماشان نیشته جێن. جه‌لالی: نزیكه‌ی 1000 خێزانن له شاخه‌كانی ئارارات و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان دان.جهلیلكانی: به‌شێكیان له ناوچه‌ی وان و هه‌ندێكی تریان له مرعشدان.جه‌لیلی: له ناوچه‌ی فارس دان (ئه‌سته‌خه‌ری، مقدسی، ابن حوقل). جه‌لیل وهندی: له ناوچه‌ی دینه‌وه‌رو ده‌ورو به‌ری قهزوێنیشدا هه‌ن. هه‌موویان شیعه‌ن و له هۆزی گه‌وره‌ی لورِن نزیكه‌ی (300) خێزان ئه‌بن. جه‌مبور: نزیهكی (500) خێزانن له زه‌هاوو شاخه‌كانی (ئالمهقلاق) و ناحیه‌ی (ئه‌سه‌دئاباد)ی هه‌مه‌دان. بنه‌ماڵه‌یه‌كن له تیره‌ی باجه‌لان. جوانی: مه‌سعودی له مروج الذهب – دا ئه‌ڵێ (شوێنی ئه‌م هۆزه له جبال الاكراد دایه كه عیراقی عه‌ره‌ب له عیراقی عه‌جه‌م جیا ئه‌كاته‌وه. له‌وه ئه‌چێ (جۆلانی) بێت له بریتی (جوانی) وه‌ك ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چواره‌م ل 178 دا باسی كردوه. جودهكی: له خوارووی خورِهم ئاباد دائه‌نیشن نزیكه‌ی ( 600) خێزانن. جودی كانلی: ئه‌كه‌ونه ژووروی گۆمی (قۆچ حه‌سار)ه وه. نزیكه‌ی (200) خێزانن. جۆزه‌كانی: له ناوچه‌ی موسڵ و شاخی گردی دان مسعودی ئه‌ڵێت له‌وه ئه‌چێ ئه‌مانه له پاشماوه‌ی كۆمه‌ڵی – گوتی بن. جۆزیكانی: له ناوچه‌ی هه‌مه‌دان دا جێگیرن. جولهمهرگی: (چۆله‌مێرگ)ی ئه‌م هۆزه نزیكه‌ی (3) هه‌زار خێزانن له ویلایه‌تی چۆڵه‌مێرگ له سه‌ره‌تای هاتنی تهتهرهكاندا (ئه‌سعه‌دی كورِی مهكلان) فه‌رمانداریان بووه پاش ئه‌و عمادالدین كوری و له پاشدا اسد ا‌لدین بوه. جیهان به‌گلی: له نێوان ئا‌فیون و قه‌ره حه‌سارو ئاق شه‌هردا بلاَو بوونه‌ته‌وه. زیاتر له (5) هه‌زار خێزان ئه‌بن. جێكانی: ئه‌مانه هۆزێكی گه‌وره‌ن له – گورجستان – دا به‌رگی دووه‌می ئیسكلوبیدیا ئیسلام. …..ماویه‌تی هۆزو تیره‌و لقه‌كانی كوردهۆزو تیره‌و لقه‌كانی كورد بریتین له نزیكه‌ی ( 500) به‌ش له كوردستان و ده‌ورو به‌ری هه‌ندێ ولاَتى دراوسێ بلاَو بوونه‌ته‌وه. مێژوو ناسه‌كان هه‌موویان به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی هه‌موو تیره و هۆزه‌كانیان نه‌كردوه. هه‌ر یه‌كه‌یان ناوی هه‌ندێكیانی بردوه. بۆ وێنه مه‌سعوودی له كتێبی – مروج الذهب – دا ناوی چه‌ند هۆزێكی كه‌می بردوه له كتێبی (النفسیه). دا ته‌نها ناوی یه‌ك هۆز (بازیجان) زیاد كراوه ئه‌سته‌خه‌ری له (ل 115) ی كتێبه‌كه‌یدا ناوی سێ هۆزی بردوه. ناو و شوێنی دانیشتنیانی له خشته‌یه‌كدا دیاری كردوه هه‌روه‌ها له لاپه‌ره(98) دا ناوی(رموم) ی بردوهلهپاشدا ناوی(33) هۆزی كوردی نووسیوه كه له ولاَتى فارس‌دا ئه‌ژین (ابن حوقل و مقدسی) داكۆكی ئه‌م بیرورِایه ئه‌كه‌ن و ژماره‌ی رِهشماڵه كورده‌كانیان به (500) هه‌زار كه‌س داناوه. له (فارسنامه، مسالك الأبصار. معجم البلدان. صبح الأعشی، التشقیف) ناوی بیست ویلایه‌ت براوه كه نیشتمانی كورد بووه له پاشدا ناوی برِێك هۆزو تیره‌ی كورد ئه‌بات. ئه‌توانین بڵێن هیچ كه‌سێك له‌م مێژوو نووسانه به‌ته‌واوی ناوی هۆزو تیره‌كانی كوردیان نه‌بردوه هه‌روه‌ها مێژوو نووسان (دهۆست و خانیكۆف) و(دكتور دانیلو) نه‌یان توانیوه به ته‌واوی ده‌رباری هه‌ڵس و كهوتو خوو رِهوشتی كورد‌و تیره‌و هۆزه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زانستی بنووسن.(1) لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كورت باسی هۆزو تیره‌كانی كورد ئه‌كه‌ین ئه‌وی شیاوی باس بێت وه به كورتی ژماره‌ی خێزان و شوینی دانیشتنیان دیاری ئه‌كه‌ین به‌پێ ی پیته‌كانی ئه‌بجه‌دی.1. ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێ له هۆزو تیره‌کانی کورد شاره‌زا بن سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوانه بکه‌ن: (مجموعه ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئه‌له‌کسه‌نده‌ر ژابا، کتێبی مسیو نیکیتین و به‌رگی بیست و یه‌که‌می ئینسکلوپیدیای گه‌وره کتێبی (هانری)و (کاپتان های)و (مێجه‌رسۆن)و کتێبی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفه)و پرۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ریچ)، (ئارکالیان) و (مورگان)و شره‌فنامه….هتدأئهتمانیكان: نزیكه‌ی(5) هه‌زار خێزانی كۆچه‌رین له ناوچه‌ی به‌تلیس و بۆتان و مووش و ئه‌نقه‌ره‌دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. ئاخه سووری: نزیكه‌ی په‌نچا خیزان ئه‌بن به‌شێكن له‌تیره‌ی مهندهمی و له گه‌رمیانی كوردستاندا جێ گیرن. ئاخ چه‌شمی: ئاق چه‌شمی – نزیكه‌ی( 300) خێزانن و له رِۆژئاوای (سیواس) دان. ئادهزكانی: ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی فارس‌دا جێ گیرن (ابن حوقل) له دیوانی الصداقه ل 185 – 187 – و مقدسی و ئه‌سته‌خه‌ری. ئادمانلی: نزیكه‌ی 180 خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی بایه‌زیددا ئارتۆس: له چه‌ند تیره‌یه‌ك پێكهاتوون نزیكه‌ی چوار هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی موسڵ و زاخۆ و دهۆك بیت الشباب و خۆشاب و شتاخ دا جێگیر بوون ئه‌مه‌ش ناوی تیرهكانه عزالدینی، مهرزهكی، مامهرِهشی، مامه‌ند، ئالان، بروز، جریكی، شێدان، مامخۆر، خاوێستان، شه‌رفان، ماوه‌دان، گاودان، زه‌نگی، زیره‌ك، هافیجان. ئازادبهختی: له ناوچه‌ی خورِهم ئابادو دلفان و خاوه و طرهان – دا بلاَوبونهتهوه. ئازاددوختی: له ناوچه‌ی فارس‌دا جێ گیربوون (ابن حوقل له الصداقه – استخری.ئاشمیشارت: نزیكه‌ی (500) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی خهرپوتدا بلاَو بوونه‌ته‌وه هه‌موویان زازاو مه‌زهه‌بیان شیعه‌یه. ئاكۆ: نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌بن له سه‌روی رِانیهو ناوچه‌ی هه‌ولێر دان. ئالاك: فارس نامه ئه‌ڵێت ئه‌مانه له كورده فارسه‌كانن.ئالیكایلی: سه‌دو په‌نجا خێزانێكی بلاَون. ئامهرزان: چه‌ند خیزانێكن له ناوچه‌ی (سیوهرك)ن. ئایرۆ: نزیكه‌ی ( 100) خێزانێكی كۆچه‌رن له ناوچه‌ی موسڵ دا ئه‌ژین. ئهبوتایهر: چه‌ند رِهشماڵێكن له ناوچه‌ی (سیوهرك). ئاجاخی: چه‌ند خێزانێكن به (ئاجاخ كاخدری) به ناوبانگن له ناوچه‌ی سابڵاخ و موكری ئه‌حمه‌د زه‌ینه‌ڵ – له ناوچه‌ی (سنه) دان.ئه‌حمه‌د وه‌ند: بهههمهوهند به‌ناوبانگن. ئه‌ختیار دینی: له نه‌وه‌ی ئه‌میر ئهختیارهدین ی سه‌رداری بانه‌و سنه‌ن.ئه‌رده‌ڵان: له شاری سنه‌و دێهاته‌كانی ده‌ورو به‌ری شاری تاران بلاَو بوونه‌ته‌وه. فه‌رماندارانی سنه له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ن. ئهردهلاَنیهكان له سه‌ره‌تاوه فهرمانرِهوای شاره‌زوور بوون له پاشدا ناوچه‌ی – سنه – یشیان خستۆته ژێر دسهلاَتى خۆیانه‌وه جارێك له ژێر دهسهلاَتى ئێران و جارێك له‌ژێر دهسهلاَتى توركدا بوون ماوه‌یه‌كیش سه‌ربه‌خۆ بوون. ئارۆك: یا بۆرۆك یا ئارۆك چیلی 400 خێزان ئه‌بن له نێوان ئهماسیهو طۆفاندا. ئازهلی: بریتین له چه‌ند رِهشماڵێك له ناوچه‌ی مووش. ئیسحاقی: ئه‌مانه له ناوچه‌ی فارسدان. ئیسماعیل عوزه‌یری: نزیكه‌ی (600) خێزانن له زستاندا له خاكی ئێران و له هاوین دا له نێوان دوكان و تۆقمان و سورداش دان. ئاشتهم هاری: ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی فارس‌دا بوون. ئه‌شنویه: له ناوچه‌ی شنۆ‌و لاجان دان. ئالخاس: یا ئالقاس ئه‌ڵێن نزیكه‌ی ( 500) خێزانێك بوون له‌خواروی رۆژههلاَتى حهڵهبدان چیایه‌ك به‌م ناوه‌وه هه‌یه. ئالیا: ئه‌مانه كۆچه‌رین له ده‌ورو به‌ری خه‌رپوت ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئیمامی: ئه‌مانه جاف –ن نزیكه‌ی (70) خێزانێك ئه‌بن له جوانرِۆدا. ئهمبارلو: ئهنبارلۆیا – ههمبارلۆ له عیراقی عه‌جه‌م دا بلاَو بوونه‌ته‌وه‌و به‌شێك له لورِهكان به‌م ناوه بانگ ئه‌كرێن. ئه‌ورامی هه‌ورامی: خۆیان به‌نه‌وه‌ی به‌همه‌ن ئه‌زانن و له ناوچه‌ی هه‌ورامان (سنه)دا دوو هه‌زار خێزان زیاترن. ئایله رِووتی: ئه‌مانه به‌شێكن له – ئێناخی – ه كان له زستاندا له ده‌ورو به‌ری سیروان و له هاوین دا له نێوان هه‌ورامان و جوانرِۆدا ئهگهرِێن. ئایناخی: نزیكه‌ی (50) خێزانن له ناوچه‌ی بلوك و جوانرِۆ و له هاوین دا به‌ره‌و چیای شاهۆ رِۆیشتوون. ئه‌مانه‌ش جاف- ن ناوی بابا گه‌وره‌یان – ئیناق – بووه. ئه‌یوبیه‌كان: ئه‌مانه به (ئال ئه‌یوب) یا فهرمانرِهوایانی میسر‌و شام به‌ناو بانگن سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌م هۆزه‌یه. له ناوچه‌ی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بلاَو بونه‌ته‌وه. ئایولۆند: یا ئایتی وه‌ند نزیكه‌ی هه‌زار خێزانێكن له ناوچه‌ی دلفان و ته‌رهان و پێشكۆدان. ببابا جانی: له‌گه‌ڵ تیره‌ی قوبادی دا نزیكه‌ی (800) خێزان ئه‌بن له به‌شی جافهكانی جوان ئه‌میر ته‌یمور ئه‌مانه‌ی له خاكی عوسمانیه‌كانه‌وه به‌ره‌و ئێران گواسته‌وه هه‌ندێكیان له ناوچه‌ی كه‌ره‌ند دا ماونه‌ته‌وه. بابان: ئه‌مانه له سه‌رداره‌كانی (به‌به)ن و له ناوچه‌ی سلێمانی و سنه‌دا بلاَو بوونه‌ته‌وه له به‌شی كرمانجن. ئه‌مانه زۆر بهرِێزهوه ناوی خالیدی كورِی وه‌لید ئه‌به‌ن وه‌ك ئه‌ڵین خالید ئه‌مانی موسوڵمان كردوه. به پێچه‌وانه‌ی ئێرانیه‌كان كه عومه‌ری كورِی خه‌تاب موسوڵمانی كردن كه‌چی خراپه‌ی ئه‌ڵێن. باجه‌لان: ئه‌مانه بریتین له دوو بنه‌ماڵه (جهمورو قازانلو) و له تیره‌ی (له‌ك)ن له هۆزی لورِی گه‌وره نزیكه‌ی (1100) خێزان ئه‌بن له ده‌ورو به‌ری قۆره‌تو هۆرێن و شێخان و قه‌سری شیرین و قازانیهو مه‌نده‌لی دا جێ گیر بوون. نزیكه‌ی( 70) خێزانیان چۆته ناوچه‌ی قه‌زوین. باده‌لی: نزیكه‌ی (1000) خێزانیان له ئالشگرو یۆزی دایه‌و (700) خێزانێكی تریان له ناوچه‌ی زازادایه هه‌موویان شیعه مه‌زهه‌بن. بادینان: یا به‌هدینان یا فهرمانرِهوایان عه‌مادیه بابا گه‌وره‌یان ناوی بهاء ا‌لدین بووه. ابن خلدون له باسی به‌ربه‌ر دا ئه‌نووسێ بادین كوردن و له ولاَتى جه‌زائیردا دائه‌نیشن. (تێ بینی – ناوچه‌ی بادینان ناوه‌ندی دینی زه‌رده‌شتی كورد‌و هۆی په‌ره پێ دانی ئه‌و دینه بووه به بهدینان ناوبانگیان ده‌ركردوه. فیرده‌وسی له شانامه‌دا به – دینی به‌هی – ناوی زه‌رده‌شتی یانی بردوه). باران: هۆزێكن له ناوچه‌ی سیوهركدا. بارزان: (2750) خێزانن له سه‌روی زێ ی گه‌وره‌ن له ناوجه‌ی زێبارو موسڵ دا جێ گیرن باریسان مه‌سعودی ل – مروج الذهب – دا ئه‌ڵی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ هۆزه شاخاویه‌كاندا ئه‌ژیان. (1)بازۆكی: له ناوچه‌ی تاران و قه‌زوین بلاَوبوونهتهوه. دكتور فریج ئه‌ڵێ نزیكه‌ی پێنچ هه‌زار خێزانی بازۆكی له ناوچه‌ی ئهریڤاندا ئه‌ژین.(2) بازیكهلی: نزیكه‌ی (70) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی – مه‌لازگرد – نیشته جێن. بازینجان: مه‌سعودی و یه‌عقوبی و ئه ستهخهری ئه‌ڵین له ناوچه‌ی ئه‌سفه‌هاندا ئه‌ژین. باسیر: یا باسری یا باسیریه لهئهنسكلۆبیدیای ئیسلامی دا وشه‌ی (مابیر) هاتووه. له سه‌ره‌تادا له شاره‌زوور ژیاون و له پاشدا رِوهو شام و میسر كۆچیان كردوه.1. مه‌به‌ست له جبال الأکراد-ه که ووڵاتی عه‌ره‌ب له ووڵاتی عه‌جه‌م جیا ده‌کاته‌وه. له شاخه‌کانی هه‌مه‌دان و شاره‌زووره‌وه ده‌ست پێده‌کات تا سنوری ویلایه‌تی تهکفور.2. کوردلر ل 35باشمانلی: له نێوان مهلازگردو ئاڵشگر دا ئه‌ژین. باشناوهی: له ناوچه‌ی زۆزان دا ژیاون. معجم البلدان ئه‌ڵێ ناوچه‌كه بریتی یه له موسڵ و خێلات و سه‌لماس. له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌لارو دیواری زۆر هه‌یه. باشۆكی: له ناوچه‌ی رِهوانسهری سنه‌دان. باكیلی: ئه‌سته‌خه‌ری و ابن حوقل و مقدسی ئه‌ڵێن له ناوچه‌ی فارس‌دا ئه‌ژین، بهلاَم مقدسی له بری باكیلی – سالائی – نووسیوه. باڵابرانلی: 560 خێزانن له رِۆژ ئاوای كه‌ناری فورات ده‌ورو به‌ری ئاگین و خواروی ئهرزهنجامیش هه‌ن. باڵاوه‌ند: زیاتر له(200) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی هه‌لیلان و زهردهلاندا ئه‌ژین باڵا گرێوه له لورِهكانی ناوچه‌ی كرماشان – ن. باله‌ك: (1200) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سه‌رووی روباری رِهواندورزدا ئه‌ژین نزیكه‌ى (60) دىَ ئهبنبالهكان: نزیكه‌ى (200) خێزان ئه‌بن له هۆزى زرزارن به ناوى دىَ كه‌یانه‌وه ناونراون . باله‌یان: (70) خێزانێك بوون له ناوچه‌ی خۆی دا. بالیلوهند: یا بالیوهند. بانه‌یی: نزیكه‌ی (3500) خێزانن له ناوچه‌ی (بانه) دا (145) ئاوایی پێك دێنن له ناو شاری (بانه) دا زیاتر له(800) خێزان پێك ئه‌هێنن. بادهنوری: له ناوچه‌ی خۆراسان دا ئه‌ژێن. به‌ختی: به‌ختیان یا بۆتان بریتین له چوار تیره (سه‌ندی، محه‌مه‌دی، راستی. دهنیكی) نزیكه‌ی( 3000) خێزانن. له ناوچه‌ی – زه‌رزان – هه‌زاریان له ناوچه‌ی موسڵ و( 500) یان له ئاگرێن ئه‌مانه له ناو هۆزه كورده‌كانی تردا بلاَو بوونه‌ته‌وه. به‌ختیاری: ئه‌مانه به‌شێكن له هۆزی لورِی گه‌وره‌و له دوو لق پێك هاتوون (چوار لنگ) و(حه‌وت لنگ). چوار لنگی له ناوچه‌ی بروجه‌رد و گوڵپایگان، حه‌وت لنگ له كرماشان و ئه‌سفه‌هان و شوشتهرو زه‌رد كۆدا ئه‌ژین. ئه‌مانه زیاترین له (10) هه‌زار خێزان. ئه‌م دوو لقه (35) تیره‌ن. دكتور فریج له كوردلر دا ئه‌ڵێت ئه‌م بهختیاریانه له نه‌ته‌وه‌ی كوردن رۆژههلاَتناس – كرزن – ژماره‌ی بهختیاریهكانی له ساڵی(1918) دا به(170) هه‌زار كه‌س نووسیوه. بنه‌چه‌ی ئه‌مانه ئهگهرِێتهوه بۆ كشتاسبی كورِی كیانی. به‌دری: ئێستا بلاَوبوونهتهوه. به‌دلیسی: یا ئه‌میره‌كانی به‌دلیس براخۆی: پانتایی خاكی براخۆی یه‌كان نزیكه‌ی (220) میل ئه‌بێت ژماره‌یان زیاتر له ( 300) هه‌زار كه‌سه له ناوچه‌ی كه‌لات دا بوون ئه‌مانه فهرمانرِهوای ده‌وڵه‌تی بلوج یان كردوه. برِیك له بناماڵه‌ی كامێران له هیندستان جێگیر بوون ئه‌مانه هه‌مووی سونی مه‌زهه‌بن. برادۆست: نزیكه‌ی (3000) خێزانن له ناوچه‌ی رِهواندوزو پارێزگه‌ی هه‌ولێردا له دوو تیره پێك هاتون. (سۆماڵی – تهركهوهری). به‌راز: ئێستا نزیكه‌ی 100 خێزان ئه‌بن له هۆباتو قۆره‌توو مه‌ریوان و سنه‌دا جێ گیرن ئه‌م تیره‌یه له نه‌وه‌ی كه‌ی ها ساڵحن كه ئه‌میر ده‌ری كردون هاتنه كوردستانی ئێران.به‌راز دوختی: ئه‌مانه له خاكی فارس دا بوون (ئه‌سته‌خه‌ری و مقدس و ابن حوقل). بهرازیه: نزیكه‌ی (9000) خێزانن له هۆزی( بریزانلی) له ناوچه‌ی( سروج) دا نیشته جێ بوون. ئه‌م هۆزه له دوانزه بنه‌ماڵه پێك هاتووه( كیتكان، شیخان، ئۆكیان، شهدادان، مهنلی دینلی، معافان، زروان، پێجان، قهركێجان، دینان، میردیدان).(1)1. نوسه‌ر ته‌نیا ناوی 11 ی نوسیوهبهرزنجی: نزیكه‌ی 1500 خێزانن و له ناوچه‌ی كه‌ركوك و سنه‌و خانه‌قین ئه‌مانه ساداتی به‌رزنجه نین جیاوان. بهركیلی: هه‌زار خێزانن له خواروی قه‌ره شار، له كه‌ناری رِوباری قزل ئێرماق. به‌رواری: 1700 خێزانن له سه‌روی رِوباری (كاره) كه ئهرِژێته زێی گه‌وره‌وه بلاَو بونه‌ته‌وه بریتین له دوو تیره1. به‌رواری بالا كه( 700) خێزانن2. به‌رواری خوارو( 1000) خێزانن. بهریزانلی: ئه‌مانه به‌شێكن له هۆزی (حه‌سه‌ن عه‌لی) و له نزیكی گۆمی وان نیشته‌جێ بوون ده‌وره‌ی( 900) خێزان ئه‌بن. به‌شری: ئه‌مانه له‌نێوان سهعدهد میافارقین و دیاربه‌كر بلاَو بوونه‌ته‌وه. به‌شێكی تریان له ناوچه‌ی كرماشان و شیرزاد دان. بهكران: ئه‌مانه (500) خێزان ئه‌بن و له هۆزی (به‌كر توانیای) كۆنن له زستاندا ده‌ورو به‌ری دیاربه‌كر و هاوین ناوچه‌ی سهعدهد شوێنیانه. بلباس: هۆزیكی گه‌وره‌ن له ناوچه‌ی موكری و سابلاغدا ئه‌ژین. بلیكار: له سه‌رووی شاری جوله‌مه‌رگ دا ئه‌ژین نزیكه‌ی ( 180) خێزانێكن. بلیكان: شه‌ش هه‌زار خێزانن زازاو شیعه مه‌زهه‌بن له ناوچه‌ی مرشدا ئه‌ژین. بلیكانی: له (250) خێزان زیاترن. ژماره‌یان نزیكه‌ی (1000) كه‌سێك ئه‌بێت. ئه‌مانه گهرِۆكن زیاتر له ناوچه‌ی مرعش دان. بلیلوهند: یا باڵێوهند نزیكی (300) خێزانن له ههنگۆژان و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌دا نیشته‌جێن. له نێوان كه‌ركوك و سلێمانی و له ناوچه‌ی كرماشان یشدا هه‌ن. بهنداد مه‌هدی: ئه‌مانه له ناوچه‌ی فارس‌دا ئه‌ژین ” ئه‌سته‌خه‌ری و مقدسی و ابن حوقل”. بهندهداكی: ئه‌مانه له ناوچه‌ی فارس‌دا ئه‌ژین ” ئه‌سته‌خه‌ری و مقدسی و ابن حوقل “. بۆره‌كه‌یی: بابا گه‌وره‌یان ناوی (بۆره‌كه) بووه نزیكه‌ی (450) خێزانن له ناوچه‌ی زه‌هاو و له یلان و هه‌ندێكیان له عێراق و ئهسفهد ئابادو ناوچه‌ی حوسه‌ین ئابادی سنه‌دا ئه‌ژین. ئه‌مانه به‌شێكن له مهمهندیهكان. بۆزیكان: ( 180) خێزانێكی بلاَون. بۆلێ: له زستاندا له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و باڵه‌ك له هاوین دا له ناوچه‌ی كۆیه نزیكه‌ی 150 خێزانن. به‌هدینان: بادینان هه‌مان فهرمانرِهوایانی عهمادیهیه كه باسكرا. به‌هاروه‌ند: نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن و له (كیالان) و سه‌رووی دیزفول دان. به‌شێكن له تیره‌ی دێركۆند. بههتوئی: یا (بێ توئی) هه‌زار خێزانێكن له‌سه‌رووی رِۆژئاوای كرماشان دا (میر ئه‌حمه‌دوه‌ند) و (ده‌م سهفاوهند) به‌شێكن له‌م هۆزه. بههێرماز: شیعه مه‌زهه‌ب و زازان له ناوچه‌ی خه‌ربووت نیشته‌جێن له (500) خێزان پێك هاتوون.بێ باڵی: یا (بێبانی) نزیكه‌ی (400) خێزان له قه‌زای خانه‌قین و سه‌رووی كه‌ركوك و ناوچه‌ی سلێمانی ئه‌ژین. بێتیاوهند: چه‌ند خێزانێكن له سه‌روی رِۆژ ئاوای شاری مهندهیلی.بێتیار وه‌ند: چه‌ند خێزانێكن له خواروی شاری سنه‌دا ئه‌ژین. بێراندهند: نزیكه‌ی (10) هه‌زار خێزانن ژماره‌یان كه (60) هه‌زار كه‌س زیاترن ئه‌كرێنه دوو به‌شه‌وه1. یار ئه‌حمه‌د2. ماڵ ئه‌سه‌د، هه‌ردوو به‌شه‌كه له (26) تیره پێك هاتوون و هه‌موویان لورِن. بێژندوهند: ئه‌مانه‌ش دوو تیره‌ن له ناوچه‌ی (لفان) سهفهرخانی. حه‌یده‌ر به‌گی. پپایی: نزیكه‌ی (1000) خێزانن له شاخه‌كانی هه‌شت بههلو شیراز‌و قیراب و سه‌رووی دیزفول دان. پاتاقی: له ده‌وروبه‌ری كرماشان و رِۆژئاوای كه‌ره‌ند جێ گیرن. بازۆكی: له ناوچه‌ی رِهوانسهر و شاخی شاهۆ، هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی لهیلاغ دان. پالانی: نزیكه‌ی (350) خێزانێكن له نێوان زه‌نگ ئاوا‌و قه‌ره‌ته‌په‌و رۆژههلاَتى چه‌می سیروان و دگاگاداا. پایرهوهند: ده‌وره‌ی 800 خێزان ئه‌بن له شاخه‌كانی (پرِاو) و سه‌رووی رۆژههلاَتى كرماشان و خوارووی رِۆژئاوای دینهوهردان. پهچناوهند: ئه‌مانه له ناوچه‌ی خۆراساندان. پرِپیشهیی: له‌ناوچه‌ی ئهسفهد ئاباد و سنه دا جێگیرن و نزیكی هه‌زار خیزان ئه‌بن. پسانی: ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چوار ل 75 دا ئه‌م هۆزه‌ی به كورد داناوه. پشده‌ری: نزیكه‌ی (2) هه‌زار ئه‌بن له ناوچه‌ی پشده‌ر ئه‌مانه میراوده لیشیان پێ ئه‌ڵێن. یانی له به‌ره‌ی (میرعبدالعلی) و ئه‌مانه‌ش له سێ بنه‌ماڵه‌ن (بابهكرئاغا، مه‌حموودئاغا،عه‌باس ئاغا). پهبخیتان: نزیكه‌ی(900) خێزانێكن له سه‌رووی سعرد و ده‌وروبه‌ری موش دان. پهنیانیشل: ئه‌م هۆزه له 9 تیره پێك هاتوون (زه‌یدان، باركهشان. كهناربروش، سوورهتاوان، بلیجیان، گۆجی، جلی، نشویلان، موسانان). نزیكه‌ی (1200) خێزانن له رۆژههلاَتى ورمێ دان. پهنیجاری: (450) خێزان ئه‌بن له رِۆژئاوای شاری موش دا. پوران: نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له نێوان دیاربه‌كر و موش دا. پیران: نزیكی(600) خێزانن له سه‌رووی رِانیه و ناوچه‌ی موكری دا ئه‌مانه به‌شێكن له بڵباس. پیزان: نزیكه‌ی( 30) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی لاجان ی كۆن. پیزیانلی: له ناوچه‌ی (ئهرزرِۆم) دا ئه‌ژین و ده‌وره‌ی (700) خێزان ئه‌بن. تتاپیان: نزیكه‌ی ( 300) خێزانی گهرِۆكن له خوارووی گۆمی وان دان. تارابی: به‌شێكن له هۆزه‌كانی پشتكۆ. تاراری مرادی: له قارهخان و كانی درێژدا له ناوچه‌ی سنه‌دا ئه‌ژین به‌شێكن له مهمهندیهكان و(100) خێزان ئه‌بن. تاكۆلی: نزیكی (450) خێزانێكن له رِۆژههڵاتی گۆمی وان دان. تاڵه‌بانی: ده‌وره‌ی (1050) خێزانن له ناوچه‌ی كۆیه و كه‌ركوك و خانه‌قین دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. تاماداتی: (تاهماداهنی) ئه‌مانه به‌شێكن له كورده فارسه‌كان. تاوگۆزی: یا تابجۆزی نزیكه‌ی (50) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی جوانرِۆی سنه‌دا. تایشه‌یی: به‌شێكن له جافهكانی جوانرِۆ و له رِهوانسهردا جێگیرن. تهبتهكی: تیره‌یه‌كی بچووكن بهلاَم ئازا‌و شهرِانی له ئه‌شكه‌وتی داود و قهمرانیه نیشته‌جێن له ئهنسكلوبیدیای ئیسلامی دا له بری تهتهكی(به‌ستێكی) نووسراوه. ته‌رخانی: به‌شێكن له هۆزی جافی مرادی له ناوچه‌ی شاره‌زوور و گه‌رمیان رِهواندوزدا هه‌ن. ته‌رهانی: بریتین له ( 12) تیره له هۆزی له‌ك (7000) خێزان ئه‌بن هه‌موویان ئه‌چنه‌وه سه‌ر لورِ ژماره‌یان له ( 40) هه‌زار كه‌س زیاتره له ناوچه‌ی سایمره و خاوه‌و ته‌رهانی لورِستاندا نیشته‌جێن. تهلیه: به‌شێكن له بنه‌ماڵه‌ی (حسانلو) له ناوچه‌ی كهركاردا نیشته‌جێن. تهمرتۆزهیی: نزیكه‌ی (300) خێزانن له ناوچه‌ی له یلاخ و سه‌رووی سنه‌دان. تههۆیی: ( 100) خێزانیكن له ده‌وروبه‌ری قه‌زوین دان. تیرهییهكان: (650) خێزانن له سه‌رووی دیاربه‌كر نزیكه‌ی ( 450) خێزان له‌مانه له ( 24) میلی رِۆژئاوای ئه‌نقه‌ره‌دا ئه‌ژین.نزیكه‌ی (50) خێزانن له ناوچه‌ی كفری و زه‌ردا و كه‌ركووك و خانه‌قین دان. تیله كۆیی: یا تیلهكۆهی نزیكه‌ی ( 700) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی هۆباتو تیلهكۆ له هاویندا ده‌چنه باشماخی سنه. ججاف: زیاتر له (12) هه‌زار خێزان ئه‌بن و شۆینی هه‌میشه‌ی
چ
چاپكسان: تیره‌یه‌كن له ده‌وروبه‌ری (سیوهرك) جێگیرن. چاردۆلی: یا چرا داوه‌ری (200) خێزانن له ناوچه‌ی ئه‌سفه‌ند ئابادو سنه جێگیرن ناوچه‌كه‌یان به چراوهری ناوداره.(1) چه‌كوانی: ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چواره‌م ل 75 دا ئه‌مانه‌ی به كورد داناوه. چهشگزن: ئه‌مانه له ناوچه‌ی خۆراساندا نیشته‌جێن. بریتین له سێ لق (پڕِتك، سقمان، مجنكرد). چهتكهیی: نزیكه‌ی ( 3) هه‌زار خێزانن له سفید رود له ته‌نگه‌ی كاوه شمارو رِۆخانهی كه شكان و له خورِهم ئابادو چیای مله‌ی شوانان دا بلاَوبونهتهوه نزیكه‌ی ( 1500) خێزان ئه‌بن له‌ناوچه‌ی قه‌زوین دا. (300) خێزانی تریان له ناوچه‌ی سلیمانی و كه‌ركوك دان، (300) خێزانیشیان به‌ره‌و قه‌شقایی رِۆیشتوون. چی چیه: كی كیه – شیان پێ ئه‌ڵێن له ده‌ورو به‌ری قه‌رجه‌داغ دا نیشته‌جێن. چیلی: ئۆرۆك چیلیشیان پێ ئه‌ڵێن له نێوان بین النهرین دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. چهنگهیی: ئه‌م هۆزه له قه‌زوین و ده‌وروبه‌ریدا به – چه‌گینی – ناودارن.
1. له ناوچه‌ی هه‌وشار له به‌ینی شاره‌کانی شاهین دژ‌و میاندواو دا نزیکه‌ی 500 خێزانێکی چوار دۆڵی نیشته‌جێن که به (چوارداوهروو) ناو ئه‌برێن.
ح
حاجی یانلی: له‌وه ئه‌چێ حاجی مانی بێت له رِۆژئاوای قه‌یسه‌ری و كه‌ناری قزل ئیرماق و له سه‌رووی ئاوا نورس دا نیشتون. نزیكه‌ی (300) خێزان ئه‌بن. حه‌ریری: له ناوچه‌ی حه‌ریری پارێزگای هه‌ولێردا نیشته‌جێن. حهسنانلو: یا (حهسنانیه) نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزان ئه‌بن له سه‌ر سنووری عیراق و ئێران و توركیا له نزیك به‌تلیس و كهركار دان ئه‌مانه له هه‌شت تیره پێك هاتون به‌م شێوه‌یه (تهلیه، جاكیه، حهیدرانلو، خوراسانلو. سپیكانلو، جوبرانلو، زیلانلو، ئهدمانلو)، ئه‌م سێ تیره‌ی دوایی له سه‌ر سنوورن. حهسنانلی: نزیكه‌ی (4200) خێزانن له ناوچه‌ی خهنیس و مهلازگردو دار تودا ئه‌م هۆزه نزیكه‌ی (110) دێ پێك ئه‌هێنن. بهشێكێش له‌م هۆزه له نزیك گۆمی وان دا ئه‌ژین. حهسنهوهند: ئه‌م هۆزه له پێنج بنه‌ماڵه پێك هاتوون (بسطام، نه‌دیر، پشتكۆو رِوباری كاكه رِهزا و ته‌نگی رِهبات و ته‌نگی حه‌سه‌ن دا جێگرن نزیكه‌ی ( 5) هه‌زار خێزانن. حه‌سنه‌ویه: به‌م هۆزه ئه‌ڵێن – ئه‌میره‌كانی دینه‌وه‌ر – ئێستا بلاَون. حسه‌ینی: له‌ژووری جزیره‌ی ابن عومه‌ردا دانیشتون. نزیكه‌ی (500) خێزانن.حاساران: یا هه‌ساران بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ن. ئێستا بلاَون.حه‌فتیان: یا هه‌فتیان – هۆزێكن له ناوچه‌ی ههفتیانی رِهواندوز (شاری) یشیان پێ ئه‌ڵێن. له ئهنسكلوپیدیادا له‌باتی شاری (سوری) نووسراوه. حه‌كاری: یاههكاری ئه‌مانه‌ش بریتین له دوانزه تیره به‌م شێوه‌یه: جهڵو، مهیسوری، زێباری، هاویری، به‌رواری، بارچیلان، سێوالان، لائی هۆنان، ئادرامارن، عه‌مادی. شه‌مدینان، شیروانان. له عهمادیهو جزیره‌ی ابن عومه‌ر و به‌تلیس و قهلاَى هارونی و نزیك چۆله‌مێرگ و سلێمانی دان، نزیكه‌ی ( 4000) خێزانن هه‌میشه ده هه‌زار تفه‌نگ چی یان هه‌یه. حهمدیكان: تیره‌یه‌كن له‌نێوان مه‌لازگرد و والشگردان.حه‌میدی: ئه‌م تیره‌یه دراوسێ ی بهختیهكان بوون و ئێستا بلاَون. حه‌وتان: له نزیكی بۆتان نیشته‌جێن ( 1000) خێزان ئه‌بن. حهوسهیی: له – مسالك الابصار – دا نووسراوه له شاره‌زووردا ژیاون.حه‌یده‌رانلی: نزیكه‌ی دو هه‌زار خێزان ئه‌بن له نزیكی موشو ورمێ دا له هه‌ندێ جێگای تردا هه‌ن و بلاَون. حه‌یده‌ری: ده‌وره‌ی ( 1500) خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ری سابلاغ و موكریان دان وا ده‌رئه‌كه‌وێ له حه‌یده‌ر لیهكان بن.
خ
خاتوون ئۆغلی: 400 خێزانن له خوارووی یوزعاد. به‌شێكن له هۆزی میللی. خالتی: یا خالیدی یا خود ئۆراتۆ – ئۆراشتر، له ده‌وروبه‌ری ئارارات و كوردستانی موكری دا جێ گیرن، له نزیك گۆمی (وان) دا ده‌وله‌تێكی به‌هێزیان بووه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پ ز فهرمانرِهواییان كردوه. له پاش كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ئه‌مانیش بلاَو بوونه‌ته‌وه. خاڵۆ وهندی: 100 خێزان ئه‌بن له نزیكی (قههرار) و (گاگژان) و ده‌وروبه‌ری فراهان دا جێ گیرن. خه‌له‌كانی: نزیكه‌ی ( 400) خێزان ئه‌بن له رِۆژئاوای گۆمی قۆچ حه‌ساردا خالی: مه‌سعوودی له - مروج الذهب – دا ئه‌ڵێ له‌وه ئه‌چێ خانی یا خه‌لالی بێت. خانی – نزیكی (180) خێزانن له نزیكی خۆشاب دا جێ گیرن. خانیان: تیره‌یه‌كن له ناوچه‌ی بایه‌زید. خه‌رات: خراط له ده‌وروبه‌رى سنه دا به بلاَوى ئه‌ژین خهسراوی: ئه‌سته‌خه‌ری له پاش عه‌شیره‌تی رِامهكان ل 97 خهسراوی نووسیوه و مقدسی ئه‌م رِایه په‌سه‌ند ئه‌كات. خدرانلو: یا خهزرانلو یا خهزرانی له ده‌وروبه‌ری (كالینی) و (ئازه‌ربایجان) دا بلاَوبوونهتهوه. خه‌فتیان: له‌وه ئه‌چێ هه‌ر ئه‌و هۆزه (شاری) یه بێت كه له ناوچه‌ی رِهوادوز دان. خۆشناو: نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی (چه‌قه‌ڵ ئاوا) یانی شهقلاوای ئێستادا. ژماره‌یان (10،000) كه‌س ئه‌بێت و (100) دێ یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه له ناوچه‌ی كۆیه و رِانیهشدا هه‌ن به پێی ئینسكلوبیدیای ئیسلام لقێك له‌م هۆزه له ویلایه‌تی (كارتاویه) بوون له (دهربهندوقهرهبۆلی) ئه‌م ده‌ربه‌نده ناوی (هۆخمان) بووه له شاخێكی نزیك زێ ی بچووك. خێزان: بنه‌ماڵه‌یه كی گه‌وره‌ن له نزیك دیجله‌و فورات دا. بریتین له سێ تیره ( خێزان، مه‌كسی، ئهسپایهردی). خێلانلی: له ناوچه شاخاویه‌كانی، نزیك باڵه‌كی ناوچه‌ی هه‌ولێردا جێ گیرن. نزیكه‌ی ( 200) خێزان ئه‌بن ژماره‌یان زیاتر له (1000) كه‌س ئه‌بن.
د
دارخورِی: له نزیك شهرناق و تۆرعابدین ه وه دانیشتوون. داسنی: ئه‌م داسنی یانه هه‌موویان شه‌یتان په‌رستن له رِۆژئاوای دیجله‌دا یا له نێوان دیجله و فوراتدا دانیشتوون. ئه‌مانه رِایان وایه كه خوا هه‌موو ئیشه‌كانی داوه‌ته ده‌ست شه‌یتان و خۆی بێ لایه‌ن دانیشتوه جا له‌به‌رئه‌وه په‌رستنی بێ لایه‌ن سوودی نی یه. ئه‌بێ كار به‌ده‌ست بپه‌رسترێت. دالوه‌ند: لقێكن له تیره‌ی له‌ك و هۆزی لورِی گه‌وره له ناوچه‌ی پێشكۆ جێ گیرن داوده: یا داودی نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ری (كه‌ركوك، خانه‌قین، كفری، تاوق، گل) دان. بهشێگن له هۆزی زه‌نگه‌نه. دایابیلان: یا (دیابیلان) له ولاَتى سوریادا جێ گیرن، مه‌سعوودی له مروج الذهب – دا هه‌مان رِای هه‌یه. دورِاجی: نزیكه‌ی ( 400) خیزان ئه‌بن له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌دا ئه‌ژین له كانی گوڵزاری له‌یلاخ و گه‌روس و كولیا ییشدا هه‌ن. ده‌شتی: له‌ناوچه‌ی پشتكۆدا نیشته‌جێن. دلفان: له ناوچه‌ی خاو‌و ئالشتر دا جێ گیرن و به‌شێكن له (له‌ك). ده‌لۆیی: (600) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و كفری دا بریتین له شه‌ش تیره (كاشی، جامهرِێژی، پهنجانهكشتی، كارێزی تاركهوهند، سه‌لیم وه‌یسی). دلیكانی: ئه‌م هۆزه كۆچه‌رین له ده‌شتی مرعش و تۆرۆس و كلیسدار دا جێ گیرن نزیكه‌ی ( 200) خێزان ئه‌بن. دهنبهلی: ئه‌مانه (عیسابه‌گی) شیان پێ ئه‌ڵێن له نێوان دیجله و فورات دان. دهنیكی: له – مسالك الابصار – دا ئه‌ڵێت ( 1000) خێزانێك بوون ئێستا بلاَون. دۆدایی: له خواروی رِۆژئاوای كۆیه و سه‌رووی كفری دا جێ گیرن. دووده‌ری: له خواروی گۆمی وان دان نزیكه‌ی (400) خێزانیكن. دوو رِوویی: یا دوو رِوودی نزیكه‌ی ( 100) خێزانن له ناوچه‌ی (جوانرِۆ و رِهوانسهر) دان. دۆسكی: 1200 خێزان ئه‌بن له پارێزگای دهۆكدان.دۆغانی: هۆزێكی كۆچه‌رن له رِۆژئاوای (مرعش) دا ( 250) خێزانن. دۆم: یا (كهڵاش كه‌ری) نزیكه‌ی ( 200) خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ر شاری سنه هه‌ندێكیشیان گهرِۆكن. ده‌لۆیی: یا ده‌لۆ هه‌ر ئه‌و تیره‌یه كه باسمان كرد له پێشه‌وه. دهۆكی: نزیكه‌ی ( 3000) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سابلاغ و موكریان دان. دیاربه‌كری: كه (مهرِوانی)شیان پێ ئه‌ڵێن، له ناوچه‌ی دیاربه‌كردا بلاَوبونهتهوه ( 6000) خێزان ئه‌بن. ده‌رسیمی، دێرسیملی: نزیكه‌ی (4000) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (ده‌رسیم و دیار به‌كر و جزیره و قه‌ره‌ج دا‌غ) دان. زۆربه‌ی ئه‌م تیره‌یه (عه‌لی ئیلاهی)ن ئه‌ڵێن خوا په‌یامبه‌ری به عه‌لی داوه و محه‌مه‌د داگیری كردوه. خهلیفهكانیش خه‌لافه‌تیان نه‌دایه تا خۆیان مابوون له پاشی هه‌موویان خه‌لافه‌تی وه‌رگرت. (عائشه و معاویه و خوارج)ه كان نه‌یان هێشت به ئاسووده‌یی خه‌لافه‌ت بكات تا له دنیا ده‌رچوو. خوا بۆ دڵدانه‌وه‌ی عه‌لی پله‌ی (خواوه‌ند)ی دایه خۆی به ئاسووده‌یی له گۆشه‌یه‌كی عه‌رش دا دانیشتوه. (به‌مانه ئه‌ڵێن شیعه‌ی موفریط) هه‌ندێكیش له‌م هۆزه یهزیدین و ناوی یه‌زید زۆر بهرِێزهوه ئه‌به‌ن. ئه‌ڵێن كاتێ خه‌لافه‌ت كه‌وته ده‌ست عه‌لی جگه له شهرِ له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان و خوێن رِشتن هیچی تری نه‌كرد. ئیسلام له سه‌رده‌می عه‌لی دا هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و په‌ره‌ی نه‌سه‌ند. حسین – یش ویستی وه‌ك باوكی بكات تا یه‌زید توانی حسین بكوژێ و كۆتایی به شهرِی نێوان موسوڵمانه‌كان بێنێ. دوباره سه‌ر له نوێ ئیسلام گه‌شه‌ی كرده‌وه. به‌مانه ئه‌ڵێن (سوننی موفریط). هه‌ردوو تیره‌كه. بریتین له دوانزه لق (میلان، شواك، كه‌چه‌ڵ، گیورِان، فه‌رهاد، ئاچاغی، بهختیارلی، كرایانلی، میرزانلی، عهباسانلی، بالاشاخی، كوزلیچان، لاچین، ئۆچاغی). دێركهوهند: ئه‌مانه‌ش له دوو به‌ش (به‌هاروه‌ند، قهلاَى وه‌ند) و له (2) هه‌زار خێزان پێك هاتوون، نیشتمانیان بریتییه له (دزفول و گیلان و شاخی تاف و شاخی هه‌شت پههلو). دزه‌یی یا دزجی: نزیكه‌ی (6) هه‌زار خێزان ئه‌بن له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر و قه‌زای مه‌خموور و ده‌ورو به‌ری (قهرهچق و كهندین ئاوا) له سێ لق پێك هاتوه (پیران، مامان، گونتولان). ده‌یله‌می: یا ده‌یله‌مان – نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی مازه‌نده‌ران تا ده‌ورو به‌ری كهركانرود – طبرستاندا هه‌ن. مهلبهندیان شاری – دیلمان – ه وه‌ك باسمان كرد (گێلی، ده‌یله‌می، خه‌زه‌ری)، به‌شێكن له ماد یانی كورده رۆژههلاَتییهكان كه زمانی دیله‌می كۆن زۆر له هه‌ورامی و زازاوه نزیكه. یونانیه‌كان به گێلانیان وتووه (كاردۆشیان). دیناری: ئه‌مانه بریتین له دووبه‌ش (میرشههابی، میرئیبراهیمی) له ناوچه‌ی دیناراندان نزیكه‌ی (50) خێزان ئه‌بن و له هۆزی (زێبارین). دیناروه‌ند: له‌وه ئه‌چێ له ناوچه‌ی دیناره‌وه كۆچیان كردبێته ناوچه‌ی پشتكۆ و جێ گیر بووبن.
ڕ
رِاستی: نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی (عه‌قره) دا دا نیشتوون سه‌رۆكی ئه‌م هۆزه (میرعلاءالدین) بووه. هه‌زار خێزانێك له‌مانه له ناوچه‌ی – موسڵ – دان. رِامانی: به‌پێ ی نووسینه‌كانی (ابن حوقل، ئه‌سته‌خه‌ری، مقدسی) ئه‌مانه له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. رِهحمان به‌گی: به‌شێكن له هۆزی ئێناخی له ناوچه‌ی رِهوانسهر و ماهی ده‌شت دا جێ گیرن. رِهشكۆتانلی: (رِهشدینان) یشیان پێ ئه‌ڵێن ( 500) خێزانێكی كۆچه‌رین له رۆژههلاَتى دیاربه‌كر. رِهشوان: ( 70) خێزانێكی كۆچه‌رین له خواروی (ئهرزرِۆم) دان. رِهشوهند: 500 خێزانێكن له ده‌ورو به‌ری (قه‌زوین) دا ئه‌ژین. رِهشهوهندی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی – ئازه‌ربایجان – دا له‌وه ئه‌چێ ئه‌م هۆزه‌ش له‌گه‌ڵ رِهشوهند یه‌ك بن و كۆچیان كردبێته ئه‌م ناوچه‌یه. رِوزبهكی: ته‌نها ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چواره‌م ل (75) دا باسی ئه‌م هۆزه‌ی كردوه.
ز
زراری: 100 خیزانن له ناوچه‌ی هه‌ولێردا (12) دێ یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه. زازایی: نزیكه‌ی (1000) خێزانن له رۆژههلاَتى (خه‌رپوت و قه‌زای سیوهك) دا هه‌موویان دێ نشینن. زافرانلی: یا – زافرانلۆ – یاخود زه‌عفه‌رانی – بنه‌ماڵه‌یه‌كن له هۆزی حسانلو كه شا عه‌باسی سه‌فه‌وی كۆچی پێ كردوون بۆ خوراسان و مه‌شهه‌د و بجنورد. زایاوی: كه به هه‌له (زیادی) پێ ئه‌ڵێن به‌شێكن له كورده‌كانی ولاَتى فارس. زایهخی: ابن حوقل، مقدسی، ئه‌سته‌خه‌ری – ناویان بردوه بهلاَم هیچ ئاسارێك له‌م هۆزه نی یه. زه‌ردوویی: نزیكه‌ی (500) خێزانن له ناوچه‌ی جوانرِۆ و ده‌وروبه‌ری سیروان دا و هه‌ندێكیشیان له شاری كرماشان نیشته‌جێن. زه‌رزا: یا (زه‌رزان) له ده‌ورو به‌ری (ورمێ) دانیشتون نزیكه‌ی (400) خێزان ئه‌بن. زرزار: نزیكه‌ی ( 5000) خیزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (ملازگرد، ستاق، مه‌رت و چیای جهنجرین) دا كه به‌سه‌ر شنۆ دا ئهرِوانێ، ئه‌میره‌كه‌یان ناوی (نجم ا‌لدین باشاك) بوه باڵه‌كیان به‌شێكن له‌م هۆزه. زه‌رقی: له تیره كورده‌كانی عیراقن له نێوان دیجله و فوراتدا ئه‌مانه‌ش چوار بنه‌ماڵه‌ن (دهرزینی، ته‌رجیلی، عهتاقی، كردكانی). زهكهرمی: له هۆزه‌كانی نێوان دیجله و فورات – ن. زه‌ند: ئه‌مانه بریتین له (5) تیره (تایهرخان، محه‌مه‌د، ساڵح ئاغا، غه‌نی، عه‌لیان)، كه‌ریم خانی زه‌ند فهرمانرِهوای ئێران له تیره‌ی (عه‌لیان)ه، نزیكه‌ی (600) خێزان ئه‌بن و به‌شێكن له و هۆزی لورِی گه‌وره له ناوچه‌ی كه‌ركوك وخانه‌قین و نێوان رِێگای كفری و سیروان دا هه‌ن. زه‌نگه‌نه: له پارێزگای كه‌ركوك یا خانه‌قین و ده‌ورو به‌ری كفری و ئیبراهیم خانچی و سۆماك – داجێ گیرن. نزیكه‌ی (450) خێزانن. هه‌ندێكی تر له‌م هۆزه له ده‌وروبه‌ری كرماشان و هه‌لیلان – دا هه‌ن. ئه‌مانه‌ش دوو بنه‌ماڵه‌ن (فارس ئاغا) و (رِۆستهم ئاغا). شه‌ره‌فنامه ئه‌ڵێت: ” له ولاَتى ئه‌فغانستان – یشدا هه‌ن له‌وه ئه‌چێ له بلوجستانه‌وه چووبن”. زیباری: نزیكه‌ی ( 1200) خێزان ئه‌بن له – موسڵ و ئاكرێ و زێ ی گه‌وره‌ن. زیركانلی: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزان ئه‌بن له ژوورووی (خه‌نس)، شاری(ئه‌نقه‌ره)ش (500) خێزانێكی ئه‌م هۆزه‌ی لێ یه. زیلانی: هۆزیكن له ئالشگرد – ایه. زه‌ینه‌ڵ وه‌ند: له هۆزه‌كانی پشتكۆی لورِستانن له‌م ناوچه‌یه‌دا جێ گیرن. چچاپكسان: تیره‌یه‌كن له ده‌وروبه‌ری (سیوهرك) جێگیرن. چاردۆلی: یا چرا داوه‌ری (200) خێزانن له ناوچه‌ی ئه‌سفه‌ند ئابادو سنه جێگیرن ناوچه‌كه‌یان به چراوهری ناوداره.(1) چه‌كوانی: ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چواره‌م ل 75 دا ئه‌مانه‌ی به كورد داناوه. چهشگزن: ئه‌مانه له ناوچه‌ی خۆراساندا نیشته‌جێن. بریتین له سێ لق (پڕِتك، سقمان، مجنكرد). چهتكهیی: نزیكه‌ی ( 3) هه‌زار خێزانن له سفید رود له ته‌نگه‌ی كاوه شمارو رِۆخانهی كه شكان و له خورِهم ئابادو چیای مله‌ی شوانان دا بلاَوبونهتهوه نزیكه‌ی ( 1500) خێزان ئه‌بن له‌ناوچه‌ی قه‌زوین دا. (300) خێزانی تریان له ناوچه‌ی سلیمانی و كه‌ركوك دان، (300) خێزانیشیان به‌ره‌و قه‌شقایی رِۆیشتوون. چی چیه: كی كیه – شیان پێ ئه‌ڵێن له ده‌ورو به‌ری قه‌رجه‌داغ دا نیشته‌جێن. چیلی: ئۆرۆك چیلیشیان پێ ئه‌ڵێن له نێوان بین النهرین دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. چهنگهیی: ئه‌م هۆزه له قه‌زوین و ده‌وروبه‌ریدا به – چه‌گینی – ناودارن. 1. له ناوچه‌ی هه‌وشار له به‌ینی شاره‌کانی شاهین دژ‌و میاندواو دا نزیکه‌ی 500 خێزانێکی چوار دۆڵی نیشته‌جێن که به (چوارداوهروو) ناو ئه‌برێن.ححاجی یانلی: له‌وه ئه‌چێ حاجی مانی بێت له رِۆژئاوای قه‌یسه‌ری و كه‌ناری قزل ئیرماق و له سه‌رووی ئاوا نورس دا نیشتون. نزیكه‌ی (300) خێزان ئه‌بن. حه‌ریری: له ناوچه‌ی حه‌ریری پارێزگای هه‌ولێردا نیشته‌جێن. حهسنانلو: یا (حهسنانیه) نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزان ئه‌بن له سه‌ر سنووری عیراق و ئێران و توركیا له نزیك به‌تلیس و كهركار دان ئه‌مانه له هه‌شت تیره پێك هاتون به‌م شێوه‌یه (تهلیه، جاكیه، حهیدرانلو، خوراسانلو. سپیكانلو، جوبرانلو، زیلانلو، ئهدمانلو)، ئه‌م سێ تیره‌ی دوایی له سه‌ر سنوورن. حهسنانلی: نزیكه‌ی (4200) خێزانن له ناوچه‌ی خهنیس و مهلازگردو دار تودا ئه‌م هۆزه نزیكه‌ی (110) دێ پێك ئه‌هێنن. بهشێكێش له‌م هۆزه له نزیك گۆمی وان دا ئه‌ژین. حهسنهوهند: ئه‌م هۆزه له پێنج بنه‌ماڵه پێك هاتوون (بسطام، نه‌دیر، پشتكۆو رِوباری كاكه رِهزا و ته‌نگی رِهبات و ته‌نگی حه‌سه‌ن دا جێگرن نزیكه‌ی ( 5) هه‌زار خێزانن. حه‌سنه‌ویه: به‌م هۆزه ئه‌ڵێن – ئه‌میره‌كانی دینه‌وه‌ر – ئێستا بلاَون. حسه‌ینی: له‌ژووری جزیره‌ی ابن عومه‌ردا دانیشتون. نزیكه‌ی (500) خێزانن.حاساران: یا هه‌ساران بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ن. ئێستا بلاَون.حه‌فتیان: یا هه‌فتیان – هۆزێكن له ناوچه‌ی ههفتیانی رِهواندوز (شاری) یشیان پێ ئه‌ڵێن. له ئهنسكلوپیدیادا له‌باتی شاری (سوری) نووسراوه. حه‌كاری: یاههكاری ئه‌مانه‌ش بریتین له دوانزه تیره به‌م شێوه‌یه: جهڵو، مهیسوری، زێباری، هاویری، به‌رواری، بارچیلان، سێوالان، لائی هۆنان، ئادرامارن، عه‌مادی. شه‌مدینان، شیروانان. له عهمادیهو جزیره‌ی ابن عومه‌ر و به‌تلیس و قهلاَى هارونی و نزیك چۆله‌مێرگ و سلێمانی دان، نزیكه‌ی ( 4000) خێزانن هه‌میشه ده هه‌زار تفه‌نگ چی یان هه‌یه. حهمدیكان: تیره‌یه‌كن له‌نێوان مه‌لازگرد و والشگردان.حه‌میدی: ئه‌م تیره‌یه دراوسێ ی بهختیهكان بوون و ئێستا بلاَون. حه‌وتان: له نزیكی بۆتان نیشته‌جێن ( 1000) خێزان ئه‌بن. حهوسهیی: له – مسالك الابصار – دا نووسراوه له شاره‌زووردا ژیاون.حه‌یده‌رانلی: نزیكه‌ی دو هه‌زار خێزان ئه‌بن له نزیكی موشو ورمێ دا له هه‌ندێ جێگای تردا هه‌ن و بلاَون. حه‌یده‌ری: ده‌وره‌ی ( 1500) خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ری سابلاغ و موكریان دان وا ده‌رئه‌كه‌وێ له حه‌یده‌ر لیهكان بن. خخاتوون ئۆغلی: 400 خێزانن له خوارووی یوزعاد. به‌شێكن له هۆزی میللی. خالتی: یا خالیدی یا خود ئۆراتۆ – ئۆراشتر، له ده‌وروبه‌ری ئارارات و كوردستانی موكری دا جێ گیرن، له نزیك گۆمی (وان) دا ده‌وله‌تێكی به‌هێزیان بووه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پ ز فهرمانرِهواییان كردوه. له پاش كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ئه‌مانیش بلاَو بوونه‌ته‌وه. خاڵۆ وهندی: 100 خێزان ئه‌بن له نزیكی (قههرار) و (گاگژان) و ده‌وروبه‌ری فراهان دا جێ گیرن. خه‌له‌كانی: نزیكه‌ی ( 400) خێزان ئه‌بن له رِۆژئاوای گۆمی قۆچ حه‌ساردا خالی: مه‌سعوودی له - مروج الذهب – دا ئه‌ڵێ له‌وه ئه‌چێ خانی یا خه‌لالی بێت. خانی – نزیكی (180) خێزانن له نزیكی خۆشاب دا جێ گیرن. خانیان: تیره‌یه‌كن له ناوچه‌ی بایه‌زید. خه‌رات: خراط له ده‌وروبه‌رى سنه دا به بلاَوى ئه‌ژین خهسراوی: ئه‌سته‌خه‌ری له پاش عه‌شیره‌تی رِامهكان ل 97 خهسراوی نووسیوه و مقدسی ئه‌م رِایه په‌سه‌ند ئه‌كات. خدرانلو: یا خهزرانلو یا خهزرانی له ده‌وروبه‌ری (كالینی) و (ئازه‌ربایجان) دا بلاَوبوونهتهوه. خه‌فتیان: له‌وه ئه‌چێ هه‌ر ئه‌و هۆزه (شاری) یه بێت كه له ناوچه‌ی رِهوادوز دان. خۆشناو: نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی (چه‌قه‌ڵ ئاوا) یانی شهقلاوای ئێستادا. ژماره‌یان (10،000) كه‌س ئه‌بێت و (100) دێ یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه له ناوچه‌ی كۆیه و رِانیهشدا هه‌ن به پێی ئینسكلوبیدیای ئیسلام لقێك له‌م هۆزه له ویلایه‌تی (كارتاویه) بوون له (دهربهندوقهرهبۆلی) ئه‌م ده‌ربه‌نده ناوی (هۆخمان) بووه له شاخێكی نزیك زێ ی بچووك. خێزان: بنه‌ماڵه‌یه كی گه‌وره‌ن له نزیك دیجله‌و فورات دا. بریتین له سێ تیره ( خێزان، مه‌كسی، ئهسپایهردی). خێلانلی: له ناوچه شاخاویه‌كانی، نزیك باڵه‌كی ناوچه‌ی هه‌ولێردا جێ گیرن. نزیكه‌ی ( 200) خێزان ئه‌بن ژماره‌یان زیاتر له (1000) كه‌س ئه‌بن.ددارخورِی: له نزیك شهرناق و تۆرعابدین ه وه دانیشتوون. داسنی: ئه‌م داسنی یانه هه‌موویان شه‌یتان په‌رستن له رِۆژئاوای دیجله‌دا یا له نێوان دیجله و فوراتدا دانیشتوون. ئه‌مانه رِایان وایه كه خوا هه‌موو ئیشه‌كانی داوه‌ته ده‌ست شه‌یتان و خۆی بێ لایه‌ن دانیشتوه جا له‌به‌رئه‌وه په‌رستنی بێ لایه‌ن سوودی نی یه. ئه‌بێ كار به‌ده‌ست بپه‌رسترێت. دالوه‌ند: لقێكن له تیره‌ی له‌ك و هۆزی لورِی گه‌وره له ناوچه‌ی پێشكۆ جێ گیرن داوده: یا داودی نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ری (كه‌ركوك، خانه‌قین، كفری، تاوق، گل) دان. بهشێگن له هۆزی زه‌نگه‌نه. دایابیلان: یا (دیابیلان) له ولاَتى سوریادا جێ گیرن، مه‌سعوودی له مروج الذهب – دا هه‌مان رِای هه‌یه. دورِاجی: نزیكه‌ی ( 400) خیزان ئه‌بن له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌دا ئه‌ژین له كانی گوڵزاری له‌یلاخ و گه‌روس و كولیا ییشدا هه‌ن. ده‌شتی: له‌ناوچه‌ی پشتكۆدا نیشته‌جێن. دلفان: له ناوچه‌ی خاو‌و ئالشتر دا جێ گیرن و به‌شێكن له (له‌ك). ده‌لۆیی: (600) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و كفری دا بریتین له شه‌ش تیره (كاشی، جامهرِێژی، پهنجانهكشتی، كارێزی تاركهوهند، سه‌لیم وه‌یسی). دلیكانی: ئه‌م هۆزه كۆچه‌رین له ده‌شتی مرعش و تۆرۆس و كلیسدار دا جێ گیرن نزیكه‌ی ( 200) خێزان ئه‌بن. دهنبهلی: ئه‌مانه (عیسابه‌گی) شیان پێ ئه‌ڵێن له نێوان دیجله و فورات دان. دهنیكی: له – مسالك الابصار – دا ئه‌ڵێت ( 1000) خێزانێك بوون ئێستا بلاَون. دۆدایی: له خواروی رِۆژئاوای كۆیه و سه‌رووی كفری دا جێ گیرن. دووده‌ری: له خواروی گۆمی وان دان نزیكه‌ی (400) خێزانیكن. دوو رِوویی: یا دوو رِوودی نزیكه‌ی ( 100) خێزانن له ناوچه‌ی (جوانرِۆ و رِهوانسهر) دان. دۆسكی: 1200 خێزان ئه‌بن له پارێزگای دهۆكدان.دۆغانی: هۆزێكی كۆچه‌رن له رِۆژئاوای (مرعش) دا ( 250) خێزانن. دۆم: یا (كهڵاش كه‌ری) نزیكه‌ی ( 200) خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ر شاری سنه هه‌ندێكیشیان گهرِۆكن. ده‌لۆیی: یا ده‌لۆ هه‌ر ئه‌و تیره‌یه كه باسمان كرد له پێشه‌وه. دهۆكی: نزیكه‌ی ( 3000) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سابلاغ و موكریان دان. دیاربه‌كری: كه (مهرِوانی)شیان پێ ئه‌ڵێن، له ناوچه‌ی دیاربه‌كردا بلاَوبونهتهوه ( 6000) خێزان ئه‌بن. ده‌رسیمی، دێرسیملی: نزیكه‌ی (4000) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (ده‌رسیم و دیار به‌كر و جزیره و قه‌ره‌ج دا‌غ) دان. زۆربه‌ی ئه‌م تیره‌یه (عه‌لی ئیلاهی)ن ئه‌ڵێن خوا په‌یامبه‌ری به عه‌لی داوه و محه‌مه‌د داگیری كردوه. خهلیفهكانیش خه‌لافه‌تیان نه‌دایه تا خۆیان مابوون له پاشی هه‌موویان خه‌لافه‌تی وه‌رگرت. (عائشه و معاویه و خوارج)ه كان نه‌یان هێشت به ئاسووده‌یی خه‌لافه‌ت بكات تا له دنیا ده‌رچوو. خوا بۆ دڵدانه‌وه‌ی عه‌لی پله‌ی (خواوه‌ند)ی دایه خۆی به ئاسووده‌یی له گۆشه‌یه‌كی عه‌رش دا دانیشتوه. (به‌مانه ئه‌ڵێن شیعه‌ی موفریط) هه‌ندێكیش له‌م هۆزه یهزیدین و ناوی یه‌زید زۆر بهرِێزهوه ئه‌به‌ن. ئه‌ڵێن كاتێ خه‌لافه‌ت كه‌وته ده‌ست عه‌لی جگه له شهرِ له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان و خوێن رِشتن هیچی تری نه‌كرد. ئیسلام له سه‌رده‌می عه‌لی دا هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و په‌ره‌ی نه‌سه‌ند. حسین – یش ویستی وه‌ك باوكی بكات تا یه‌زید توانی حسین بكوژێ و كۆتایی به شهرِی نێوان موسوڵمانه‌كان بێنێ. دوباره سه‌ر له نوێ ئیسلام گه‌شه‌ی كرده‌وه. به‌مانه ئه‌ڵێن (سوننی موفریط). هه‌ردوو تیره‌كه. بریتین له دوانزه لق (میلان، شواك، كه‌چه‌ڵ، گیورِان، فه‌رهاد، ئاچاغی، بهختیارلی، كرایانلی، میرزانلی، عهباسانلی، بالاشاخی، كوزلیچان، لاچین، ئۆچاغی). دێركهوهند: ئه‌مانه‌ش له دوو به‌ش (به‌هاروه‌ند، قهلاَى وه‌ند) و له (2) هه‌زار خێزان پێك هاتوون، نیشتمانیان بریتییه له (دزفول و گیلان و شاخی تاف و شاخی هه‌شت پههلو). دزه‌یی یا دزجی: نزیكه‌ی (6) هه‌زار خێزان ئه‌بن له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر و قه‌زای مه‌خموور و ده‌ورو به‌ری (قهرهچق و كهندین ئاوا) له سێ لق پێك هاتوه (پیران، مامان، گونتولان). ده‌یله‌می: یا ده‌یله‌مان – نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی مازه‌نده‌ران تا ده‌ورو به‌ری كهركانرود – طبرستاندا هه‌ن. مهلبهندیان شاری – دیلمان – ه وه‌ك باسمان كرد (گێلی، ده‌یله‌می، خه‌زه‌ری)، به‌شێكن له ماد یانی كورده رۆژههلاَتییهكان كه زمانی دیله‌می كۆن زۆر له هه‌ورامی و زازاوه نزیكه. یونانیه‌كان به گێلانیان وتووه (كاردۆشیان). دیناری: ئه‌مانه بریتین له دووبه‌ش (میرشههابی، میرئیبراهیمی) له ناوچه‌ی دیناراندان نزیكه‌ی (50) خێزان ئه‌بن و له هۆزی (زێبارین). دیناروه‌ند: له‌وه ئه‌چێ له ناوچه‌ی دیناره‌وه كۆچیان كردبێته ناوچه‌ی پشتكۆ و جێ گیر بووبن. ڕرِاستی: نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی (عه‌قره) دا دا نیشتوون سه‌رۆكی ئه‌م هۆزه (میرعلاءالدین) بووه. هه‌زار خێزانێك له‌مانه له ناوچه‌ی – موسڵ – دان. رِامانی: به‌پێ ی نووسینه‌كانی (ابن حوقل، ئه‌سته‌خه‌ری، مقدسی) ئه‌مانه له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. رِهحمان به‌گی: به‌شێكن له هۆزی ئێناخی له ناوچه‌ی رِهوانسهر و ماهی ده‌شت دا جێ گیرن. رِهشكۆتانلی: (رِهشدینان) یشیان پێ ئه‌ڵێن ( 500) خێزانێكی كۆچه‌رین له رۆژههلاَتى دیاربه‌كر. رِهشوان: ( 70) خێزانێكی كۆچه‌رین له خواروی (ئهرزرِۆم) دان. رِهشوهند: 500 خێزانێكن له ده‌ورو به‌ری (قه‌زوین) دا ئه‌ژین. رِهشهوهندی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی – ئازه‌ربایجان – دا له‌وه ئه‌چێ ئه‌م هۆزه‌ش له‌گه‌ڵ رِهشوهند یه‌ك بن و كۆچیان كردبێته ئه‌م ناوچه‌یه. رِوزبهكی: ته‌نها ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌رگی چواره‌م ل (75) دا باسی ئه‌م هۆزه‌ی كردوه.ززراری: 100 خیزانن له ناوچه‌ی هه‌ولێردا (12) دێ یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه. زازایی: نزیكه‌ی (1000) خێزانن له رۆژههلاَتى (خه‌رپوت و قه‌زای سیوهك) دا هه‌موویان دێ نشینن. زافرانلی: یا – زافرانلۆ – یاخود زه‌عفه‌رانی – بنه‌ماڵه‌یه‌كن له هۆزی حسانلو كه شا عه‌باسی سه‌فه‌وی كۆچی پێ كردوون بۆ خوراسان و مه‌شهه‌د و بجنورد. زایاوی: كه به هه‌له (زیادی) پێ ئه‌ڵێن به‌شێكن له كورده‌كانی ولاَتى فارس. زایهخی: ابن حوقل، مقدسی، ئه‌سته‌خه‌ری – ناویان بردوه بهلاَم هیچ ئاسارێك له‌م هۆزه نی یه. زه‌ردوویی: نزیكه‌ی (500) خێزانن له ناوچه‌ی جوانرِۆ و ده‌وروبه‌ری سیروان دا و هه‌ندێكیشیان له شاری كرماشان نیشته‌جێن. زه‌رزا: یا (زه‌رزان) له ده‌ورو به‌ری (ورمێ) دانیشتون نزیكه‌ی (400) خێزان ئه‌بن. زرزار: نزیكه‌ی ( 5000) خیزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (ملازگرد، ستاق، مه‌رت و چیای جهنجرین) دا كه به‌سه‌ر شنۆ دا ئهرِوانێ، ئه‌میره‌كه‌یان ناوی (نجم ا‌لدین باشاك) بوه باڵه‌كیان به‌شێكن له‌م هۆزه. زه‌رقی: له تیره كورده‌كانی عیراقن له نێوان دیجله و فوراتدا ئه‌مانه‌ش چوار بنه‌ماڵه‌ن (دهرزینی، ته‌رجیلی، عهتاقی، كردكانی). زهكهرمی: له هۆزه‌كانی نێوان دیجله و فورات – ن. زه‌ند: ئه‌مانه بریتین له (5) تیره (تایهرخان، محه‌مه‌د، ساڵح ئاغا، غه‌نی، عه‌لیان)، كه‌ریم خانی زه‌ند فهرمانرِهوای ئێران له تیره‌ی (عه‌لیان)ه، نزیكه‌ی (600) خێزان ئه‌بن و به‌شێكن له و هۆزی لورِی گه‌وره له ناوچه‌ی كه‌ركوك وخانه‌قین و نێوان رِێگای كفری و سیروان دا هه‌ن. زه‌نگه‌نه: له پارێزگای كه‌ركوك یا خانه‌قین و ده‌ورو به‌ری كفری و ئیبراهیم خانچی و سۆماك – داجێ گیرن. نزیكه‌ی (450) خێزانن. هه‌ندێكی تر له‌م هۆزه له ده‌وروبه‌ری كرماشان و هه‌لیلان – دا هه‌ن. ئه‌مانه‌ش دوو بنه‌ماڵه‌ن (فارس ئاغا) و (رِۆستهم ئاغا). شه‌ره‌فنامه ئه‌ڵێت: ” له ولاَتى ئه‌فغانستان – یشدا هه‌ن له‌وه ئه‌چێ له بلوجستانه‌وه چووبن”. زیباری: نزیكه‌ی ( 1200) خێزان ئه‌بن له – موسڵ و ئاكرێ و زێ ی گه‌وره‌ن. زیركانلی: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزان ئه‌بن له ژوورووی (خه‌نس)، شاری(ئه‌نقه‌ره)ش (500) خێزانێكی ئه‌م هۆزه‌ی لێ یه. زیلانی: هۆزیكن له ئالشگرد – ایه. زه‌ینه‌ڵ وه‌ند: له هۆزه‌كانی پشتكۆی لورِستانن له‌م ناوچه‌یه‌دا جێ گیرن
س
سابولی: له‌وه ئه‌چێ سولی بێت – ئینسكلوبیدیی ئیسلام – ساتیاری: نزیكه‌ی ( 600) خێزانن له ناوچه‌ی (رِهوانسهر و جوانرِۆو سیروان) دا. ساراتی: یا سارات له ناوچه‌ی ئازربایجان دانیشتون. سارمی: له خاكی عیراقدا بلاَوبوونهتهوه (200) خێزان ئه‌بن. ساسۆنی: یا ساسۆنیان – له خاكی عیراقدا بلاَو بوونه‌ته‌وه. ساكۆر: سێ سه‌د خێزانێكی گهرِۆكن له عیراقدا. سالانی: مقدسی نووسیویه بهلاَم (ابن حوقل و مقدس) باكیلی یان نووسیوه له ولاَتى فارس دا جێ گیرن. سالمۆنی: ابن حوقل مقدسی و ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌ڵێن له ولاَتى فارس‌دا جێ گیرن. سهیایی: یا سه‌باهی كه زۆربه‌ی خه‌ڵك سهباخی یان پێ ئه‌ڵین به‌شێكن له كورده‌كانی ولاَتى فارس. سپه‌رتی: (70) خێزانی كۆچه‌رین له سه‌رووی (زاخۆ) وه‌ن. سپی كانلی: نزیكه‌ی ( 3000) خێزانن له ژووروی گۆمی وان دا. سه‌فاری: له هۆزه كورده‌كانی ولاَتى فارسن. سهگۆرِ: له ناوجه‌ی سنه‌دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. سه‌گوه‌ند: بریتین له چوار تیره. سه‌گوه‌ندی حاجی عه‌لی خانی و سه‌گوه‌ندی رِهحیم خانی و (پاپی) و(جودهكی) نزیكه‌ی ( 4000) خێزانن له ناوچه‌ی (باڵاگریوه) و (هه‌رو) پشتكۆ نیشته‌جێن وبه شێكن له لورِ. سهلدۆز: نزیكه‌ی ( 2000) خێزانن له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و زازا و مامش و موكری دا نیشتوون سلسله – له هۆزی (له‌ك)ن دانیشتوی (خاوئالشتر)ن و هه‌ندێكیان له رۆژههلاَتى سنه و نزیكی كولیایی دان دێ یه‌ك به ناوی (سلسله) هه‌یه له‌م ناوه‌دا. سڵێمانی: ئه‌م تیره‌یه دوو بنه‌ماڵه‌ن (ئه‌میره‌كانی قلب و بطمان) و (ئه‌میره‌كانی میافارقین). سهلیوان: له‌وه ئه‌چێ به‌شێك بن له زازا و له رِۆژئاوای (موست و سهراب) دا نیشته‌جێن. سه‌نجاوی: یا سه‌نجابی نزیكه‌ی ( 2500) خێزانن له ماهی ده‌شت و كرماشان و جوانرِۆن. سنه‌دان: ئه‌مانه‌ش بریتین له دوانزه بنه‌ماڵه (چاڵاوی، دالیان، گوزای، به‌رازی، سیمهوهند، سوورهوهند، تكاوهند، تفه‌نگچی، حهناظر خانی) سێ تیره‌كه‌ی تریان لورِ و جاف و گۆران – ه كه (ئاماسوهند، دارخۆ، بێ ومشتیان) پێ ئه‌ڵێن. سنجاری: ئه‌مانه‌ش له هه‌شت بنه‌ماڵه پێك هاتوون (میركان، سامۆكان، حه‌بابه، گیران، بێكران، بلد، مهندیكان، بیت الخۆلتا) هه‌موویان یهزیدین و له ناوچه‌ی سنجار دائه‌نیشن. سه‌ندی گولی: نزیكه‌ی (2000) خێزانن له موسڵ و نێوان هێزۆك و خاپور دا جێ گیرن. سۆرانی: ئه‌ولیا چه‌له‌بی له لاپه‌ره (75) به‌رگی چواره‌م ئه‌ڵێت (ئاستین بڵند كوردی) كهقۆچكه سورانی یانی پێ ئه‌ڵێن له‌م هۆزه‌یه. سوركی: یاسورچی نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزان ئه‌بن له پارێزگای هه‌ولێر وژوروی كه‌ناری زێ ی بچووك تا رِهواندوز بلاَوبوونهتهوه نزیكه‌ی (50) دێ ئه‌بن. سوور سووری: نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له خواروی شاری سنه و له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ تا پێلوار – دا نیشته‌جێن شارۆچكه‌یه‌كیان هه‌یه به ناوی سوور سووره‌وه. سوور كێشلی: (900) خێزانن له رۆژههلاَتى دیاربه‌كر دا تیره‌ی سودلی به‌شێكن له‌مان. سووره‌میری: بریتین له (5) تیره (توته‌ك، ئانتر، ئاوێنه، مامهجان. كهڵورِی) نزیكه‌ی (2025) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی خانه‌قین، تیره‌ی ئه‌نتاری شاره‌بانه ئه‌بو جسره – دان.سووری: له ئینساكلوبیدیای ئیسلامدا له بریتی سووری (شاری) نووسراوه. سۆسه‌نی: یا سۆیسنی نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سابڵا‌غ واتا مه‌هابادی ئێسته‌دان. سولی یا سولیه: ئه‌مانه هۆزێكی ئازا‌و دلێر و شهرِانین له ناوچه‌كانی شاره‌زوورو شنۆ و ئازه‌ربایجاندا – هه‌ن نزیكه‌ی (2000) تفه‌نگ چیان هه‌یه، له ئهنسكلوبیدیا – سابلولی – نووسرواه. سویدی: بنه‌ماڵه‌یه‌كن له عیراقدا ئه‌ژین له‌وه ئه‌چێ له – به‌ربه‌ر – ه كان بن. سههرانیان: ئه‌مانه تیره‌یه‌كن له خاكی عیراقدا له نێوان دیجله و فورات له نه‌وه‌ی كهولۆس ن ئه‌مانه – سارانیان – پێ ئه‌ڵین. سۆرانی سیری: له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. سه‌ندی: له مسالك الابصار دا نووسراوه ئه‌م هۆزه (3000) تفه‌نگ چیان هه‌بووه له ئه‌نجامدا له‌ناو هۆزه كورده‌كاندا بلاَو بوونه‌ته‌وه. سهیفهكانی: (500) خێزانێكن له ژووروی خه‌له‌كان. سینان: به‌شێكن له هۆزی – زازا – له رِۆژئاوای (خه‌رپوت) دائه‌نیشن. سیناچنلی: نزیكه‌ی (2500) خێزانێكن له نزیك – مهلاطیه – ن هه‌موویان شیعه‌ن. سیلوكان: نزیكه‌ی (900) خێزانن، كۆچه‌رین له هاویندا له ده‌شتی (موش) هات و چۆ ئه‌كه‌ن.
ش
شادانجان: مه‌سعودی لهمروج الذهب – دا نووسیویه‌تى كه شوینی ئه‌م تیره‌یه ناوچه شاخاویه‌كانی جبال الاكراد – ه. شادلو: ( 18) هه‌زار خێزانن له ده وروبه‌ری (بیجنورد) نیشته‌جێن( 16) هه‌زاریان نیشته‌جێن و دوو هه‌زاریان كۆچه‌رین و له رِهشماڵدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بن. شادرلی: نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له (ئازه‌ربایجان) هه‌موویان شیعه‌ن و له هۆزی – كورهشهلی – ن. شاری: نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن ئازا‌و دلێرو شهرِ كه‌رن له چیاكان و ده‌ربه‌ندی زابی گه‌وره‌دا جێگیرن له ویلایه‌تی شوعلاباد، خه‌فتیان – یش هه‌ن. شاهجان: یا شاهی جانی – تیره‌یه‌ك بوون له دینه‌وه‌ر و هه‌مه‌دان – نزیكه‌ی (5) هه‌زار تفه‌نگچیان هه‌بووه. ئێستا له نێوان هۆزه كورده‌كاندا بلاَو بوونه‌ته‌وه. شاقوبادی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی جوانرِۆو سنه دان. شاهگانی: هۆزێكن له ناوچه‌ی فارس دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. شامهسوروی: یا (شامنصور)ی 100 خێزانێكن هاوینان له ناوچه‌ی گرده میدانی له یلاخ و زستانان له ناوچه‌ی زههاودان به‌شێكیان كۆچه‌رین و به‌شه‌كه‌ی تریان دێ نشینن. شاهۆنی: له ناوچه‌كانی ولاَتى فارس دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. شاهباری: ئه‌مانه‌ش له ناوچه‌ی فارس دان. شبان یا شوان: له ناوچه‌ی پشتكۆ دان له‌وه ئه‌چی له هۆزی شوان ی ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین بن. شه‌ره‌ف به‌یانی: نزیكه‌ی (700) خیزانن له نێوان كه‌ركوك و خانه‌قین و له نێوان سواڵدر و سیروان له ناوچه‌ی قۆره‌تو وه هۆرێن شێخانیشدا هه‌ن. له هاویندا ده‌چنه چیای به‌مۆ. شوكاك: بنهرِهتی وشه‌كه (شاه كاك) یا (شه‌كاك)ه. نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزانن له سه‌رووی سلێمانی و رِۆژئاوای گۆمی ورمێ ماوه‌ی سێ مانگ له رِهشماڵدا ئه‌مێننه‌وه نزیكی ( 1500) خێزانیان له ده‌وروبه‌ری سه‌ڵماس دان ئه‌مانه‌ش بریتین له (5) بنه‌ماڵه (شوكاك، شهكهفتی، موكری، شادهلی، بۆتان). شه‌كرلی: ئه‌م تیره‌یه له ناوچه‌ی (موش)دا جێ گیرن. شهمسیكی: نزیكه‌ی ( 900) خێزانن له نزیك (دیزه، دزه)دا ئه‌ژین. شوان: له نێوان چه‌می خاسه‌و زێ ی بچوك – دا و له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین دانیشتون نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزان ئه‌بن ئه‌م هۆزه بریتین له دوو تیره (شوان خاسه) و (شوان بازیان). دراوسێی شێخ بزه‌ینی و بیبانیهكانن. شوانكاره: یاشهبانكاره لقێكن له هۆزی (رامان)ی فارس ئه‌مانه (5) بنه‌ماڵه‌ن (مه‌سعوودی، شاكانی، رامانی، كازۆیی. ئیسماعیل) ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌ڵێ له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. شۆهان: له لهكهكانن و له ناوچه‌ی پشتكۆ نیشته‌جێن. شههراكی: شاراكی. هۆزیكی گه‌وره بوون له ناوچه‌ی فارس‌دا ئێستا بلاَون. شه‌هراوی: شاراوی ئه‌مانه‌ش له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. شیخ ئیسماعیل: یا شێخ سمایلی – نزیكه‌ی ( 1400) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی ئه‌سعه‌د ئابادی سنه‌دا ئه‌م هۆزه له سه‌رده‌می شاه فتح علی قاجار – دا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هاتوون شێخ بزینی – نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د خێزانن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین – له خواروی زێ ی بچووكیشدا هه‌ن. هه‌ندێكی تریان له ناوچه‌ی ئهرزرِۆم و نزیكه‌ی بۆی ئابادا هه‌ن. شیخ ددانلی: نزیكه‌ی دوو سه‌د سه‌ر خێزانن له ناوچه‌ی رۆژههلاَتى دیاربهكرن. شێربه‌گی: به‌شێكن له هۆزی (زیریهكانلی) و ( 200) خێزان ئه‌بن. شیروان: له ناوچه‌ی ره‌واندوز جێ گیرن و نزیكه‌ی ( 1500) خێزان ئه‌بن. شیروانی: ئه‌مانه‌ش له كورده‌كانی نێوان (دیجله و فورات)ن له‌وه ئه‌چێ به‌شێك بن له هۆزی شیروان ئه‌مانه‌ش دوو‌و بنه‌ماڵه‌ن (كهرنی) و (ئیروان)ی. شیسوهلی: له رِۆژ ئاوای كفری دا جێ گیرن و به‌شێكن له شوكاك.
ص
صالحی: نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له كه‌ركوك و خانه‌قین و قه‌ره‌حه‌سه‌ن هه‌ندێكێشیان له سامهرِان. صباحی: یا سه‌باهی – بریتین له هۆزی سهبایی كه‌باسمان كرد.صۆفی وهندی: نزیكه‌ی ( 200) خێزانن. له (ماهی ده‌شت و جوانرِۆو كولیایی).
ط
طابور ئۆغلی: یا تابور ئۆغلی – نزیكه‌ی سێ سه‌د خێزان ئه‌بن له ژوروی (قهرهشار). طاله‌بانی: یا تاڵه‌بانی – وه‌ك باسمان كرد. طورعابدین: یا تۆعابدین نزیكه‌ی ( 7000) ئه‌بن له ناوچه‌ی تورعابدین ئه‌مانه‌ش بریتین له چوارده تیره “مومان، دوركان، دومانه، عه‌لیان، هارونه، سهلاَمان فیریهزاج، فیریهداخ، گه‌رگه‌ری، هاواركا، محلهمی، داسیكان”. ع
عبدالرحمنی: یا ئه‌وره‌حمانی – چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی رِهوانسهری سنه. عوسمالوهند: نزیكه‌ی (50) خێزانن له (فه‌یروز ئاباد و هه‌لیلان) دان. عه‌شایری سه‌بعه: نزیكه‌ی (900) خیزانن له ناوچه‌ی موسڵ له بنهرِهتا حه‌وت بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره بوون، ورده ورده كه‌م بوونه‌ته‌وه تێكه‌ڵ یه‌كتری بوون. له‌ئه‌نجامدا به عه‌شایری سه‌بعه – ناوبراون. عهمارلو: نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزان ئه‌بن له خواروی گێلان یانی له نێوان رِوباری رِهحمهت ئاوا – و (دیكان). ئه‌م ناوچه‌یه به (عهمارلو) ناوداره. ناوی كۆنی ئه‌م شاره – خهرگام – بووه. پاش ئه‌وه‌ی نادر شا هۆزی عه‌مار لوی هێنایه ئه‌م ناوچه‌یه به عهمارلو ناوی ده‌ركرد ئه‌مانه‌ش چه‌ند تیره‌یه‌كن – قهبهقرانلو، شمكانلو، بادزلو. شاه كلانلو.(1) عهمرانلی: نزیكه‌ی ( 800) خێزانن له نزیك قه‌ره شار. عومه‌رلو: هه‌ر هه‌مان هۆزی (عهمارلو) له ناوچه‌ی خۆراسان دان. عومه‌ر مل: نزیكه‌ی (150) خێزانێكن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین هه‌ندێكی تریان له نیوان كوچهچیان و نالشكێنان و سه‌ركه‌ل – دان برِێكی تر له‌م تیره‌یه له ناو ده‌ربه‌ندی كرماشان دان. عه‌لۆش: نزیكه‌ی دووسه‌د خێزانن له رۆژههلاَتى – حه‌ران – كه به زمانی عه‌ره‌بی گفتوگۆ ئه‌كه‌ن. عونیكی: ژماره‌ی خێزان و شۆێنی دیاری كراویان نه‌زانراوه ته‌نها ئه‌ولیا چه‌له‌بی له لاپه‌ره( 75) به‌رگی چواردا باسی كردوه. عیسایی: یا عیسه‌وی – به‌شێكن له هۆزی (حسنانلو) ئه‌مانه نه‌وه‌ی (عیسا كورِی شهاب ا‌لدین)ن. له نزیك گۆمی وان نیشته جێن. 1. کوردلر ل 32 دانراوی دوکتور فریچغ
غه‌دیری: له شاری به‌غداوه به‌ره و ناوچه‌ی (ئه‌سفه‌ند ئاباد و له‌یلاخ و هۆباتۆ) هاتوون.
ف
فوراتی: به‌شێكن له كورده‌كانی ناوچه‌ی فارس كه له ده‌ورو به‌ری فوراته‌وه به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه هاتوون.
فهلهكهدینی: نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (خاوه) له نێوان (نه‌هاوه‌ند) و ئالشكر)دا له نزیكی (سێره)ش هه‌ن. فه‌یزوڵڵابه‌گی(1): نزیكه‌ی (1500) خێزانن له ده‌ووربه‌ری سابلاغ و هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی (سه‌قز) دان. فیلهكهری: نزیكه‌ی زیاتر له (100) خێزانن له ناوچه‌ی (سونقر و كولیایی) دان.
1. ته‌یفه‌ی فهیزهڵڵا به‌گی له به‌شی مه‌هاباد دا (به‌گزاده) یان پێ ئه‌ڵێن و له ناوچه‌ی سه‌قز فه‌یزوڵڵا به‌گی یان پێ ده‌ڵێن، به زیره‌کی و وریایی به ناوبانگن.(وه‌رگێڕ)ق
قادر میر وه‌یسی: به‌شێكن له جافه‌كان له ناوچه‌ی – سنه – یشدا هه‌ن.قادری: له ده‌وروبه‌ری سلێمانی دا ئه‌مانه جیاوازی هۆزی قادری ده‌وری (سنه)ن. ئه‌م هۆزه له بنه‌ماڵه‌ی قادر خانی دهرگهزێنین.(1) قازانلو: له بنه‌ماڵه‌یه‌كی باجهلانیهكانن. قالقاڵی: زستانان له شێخ حه‌یده‌ر و گڵه سوور و ده‌باغ و دیوانده‌ره دان. هاوینان ئه‌چنه چیاكانی رِۆژئاوای گه‌ڵباخی. قوبادی: به‌شێكن له جافهكانی جوانرِۆ. ئه‌م هۆزه گه‌رمیان و كوێستان ئه‌كه‌ن. زستان ئه‌چنه (پشتكۆ، شێخان و زه‌هاو) هاوینان ئه‌چنه (بازان و یتگیز) ئه‌میر ته‌یمور ئه‌مانه‌ی له خاكی عوسمانی عیراق ده‌ركرد و ناردنیه ئێران. بنه‌ماڵه‌ی (مهنووچهری و مسته‌فابه‌گی) له‌م هۆزه‌ن. قهرهئالووسی: نزیكه‌ی – دوو هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی خانه‌قین و مه‌نده‌لی و ئاب نه‌فت و ته‌نگ سۆمار. ئه‌مانه شه‌ش تیره‌ن (گه‌ش، كاتیون، نه‌فتچی، كاكهوهند، چارماوهندی، گاووری). ئه‌م هۆزه له گه‌ڵ تیره‌ی (عه‌لوش)دا یه‌ك بنه‌چه‌یه. قهرچۆڵ لو: ئه‌م هۆزه‌ش به‌شێكن له كۆچه‌ره‌كانی ناوچه‌ی خۆراسان. قه‌ره‌حه‌سه‌ن: سێ سه‌د خێزانێكن له رِۆژئاوای (بههسین)دا. قهرهیادهیی: ئه‌م هۆزه له ویلایه‌تی (بهسقاد و ده‌ربه‌ند قهرائر) بوون. به‌شێك له ناوچه‌ی (ئۆزبه‌گی ئازه‌ربایجان) له ژێر دهسهلاَتیاندا بووه، فه‌رمانداری ناوچه‌ی قهرائر (سیف ا‌لدین كورِی حسانلی) بووه. په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تینیان هه‌بووه له گه‌ڵ سوڵتانی میسردا. به‌شی بهسقاوی نزیكه‌ی (4000) تفه‌نگچی یان هه‌بووه. قه‌شه‌یی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی سیروان و جوانرِۆ دا ئه‌ژین.
1. میرزا عه‌لی ئه‌کبه‌ری صادق المللک خاوه‌نی کتێبی (مێژووی کوردستان) و (حدیقه‌ی ناصری) له‌م هۆزه‌یه.
قهڵاَبوهند: نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن له چیای( تافه هه‌شت پالۆ)دانقهلاَیی: نزیكه‌ی (100) خیزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (كاكه رِهزای پێشكۆ) دا جێ گیرن.قهلهخانی: له (ماهی ده‌شتی كرماشان) دا جێ گیرن. هه‌ندێكیشیان له شاری سنه – دان. قه‌یتوولی: یا قتولی به‌شێكن له هۆزی پشتكۆ.
ک
كاجهتی: له كورده‌كانی ناوچه‌ی فارسن.كارتاوی: له ناوچه‌ی شاره‌زوور و شنۆی ئازه‌ربایجان دا جێ گیر بوون، بهلاَم میستر (هۆخمان) ئه‌ڵێت له زێی بچو‌وكدا جێ گیر بوون. كاك: ئه‌م هۆزه له نه‌وه‌ی (ئه‌میر مبارز ا‌لدین كاك)ن نزیكه‌ی (500) خێزان ئه‌بن. له ناوچه‌ی (مازنجان و بێره و سمه) موبارزهدینی له لایه‌ن خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌وه پێ دراوه. ناوی خۆی (كاك) بووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه موبازرهدینی شیان پێ ئه‌ڵێن. كاكۆ: له نێوان كولیایی و سنه‌دا جێ گیرن چه‌ند دێ یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كاكۆیی یه‌وه له‌وه ئه‌چێ پاشماوه‌ی (كاسی)یه‌كان بن. كاكه‌یی(1): یا (كالكوانلو) یا (كانمانلو) نزیكه‌ی (1500) خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك. به‌شێكی تریان له ناوچه‌ی حه‌ویجه و زێی بچوك و قۆره‌تو خانه‌قین دا جێ گیر بوون. ئه‌مانه‌ش له نه‌وه‌ی (كاسۆ)ن. كاكهوهند: یا كاكۆ وهندی نزیكه‌ی (3،000) خێزانن له رِۆژئاوای (هه‌رسین و چه‌مچه‌مال). ئه‌مانه‌ش له هۆزی گه‌وره‌ی (كاسۆ)ن.
1. به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م هۆزه له هه‌ورامانیش هه‌ن و گوندی (هاوار) مه‌ڵبه‌ندی کاکه‌ی یه‌کانه (وه‌رگێڕ)
كامێرانی: به‌شێكن له هۆزی برا خۆی. كهداك: نزیكه‌ی ( 600) خێزانن له چیای (وه‌شین) و (زازا)ن.کوردوای: نزیکه‌ی هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان (فه‌تح عه‌لی شای قاجار) له شیرازه‌وه كۆچی پێ كردون بۆ ئه‌م ناوچه‌یه. كوردگهلی: ئه‌م هۆزه له رِۆژئاوای ئێرانه‌وه به‌ره‌و بلوجستان و هیندوستان كۆچیان كردوه برا خۆییه‌كان له‌م هۆزه‌ن. كرمانج: یا كرماج هۆزێكی گه‌وره‌ن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و سلێمانی و شاره‌زور و كۆیه و هه‌ولێر و سابلاغ و بانه و مه‌ریوان زمانی تایبه‌تی ئه‌مانه كرمانجی یه. كرمانی: گوایه ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی (كرمان)ه وه كۆچیان پێ كراوه بۆ وڵاتى فارس.(1) “ئه‌سته‌خه‌ری له لاپهرِه (98) و ابن حوقل له كتێبی – ایران ا الصداقه” دا له ل 185 – 187 ناویان بردوون. كه‌ره‌م عه‌لی: نزیكه‌ی سێ سه‌د خێزانن له ده‌ورو و به‌ری (خاوه‌ری پشتكۆ) دا جێ گیرن كهرهندی: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی كرماشان و ناوچه‌ی (كه‌ره‌ند)دا جێ گیرن ئه‌مانه‌ش چوارده تیره‌ن (كهرهندی، بێوهنجی، رِهشید عه‌لی، جه‌لال وهندی، پاتاقی، باباجانی، ئاینه(ئاوێنه)، جۆزگهیی، سهرمیلی، هلتهیی، په‌ری، چه‌شی، سفیدی، خه‌سره و به‌همه‌نی، نه‌سر ئابادی)، هه‌ندێكی تریان له ناوچه‌ی پاتاق و بشێوه چه‌شمه سفیدی دا جێ گیرن.
1. له زۆر جێگه‌ی ئه‌م کتێبه وشه‌ی (وڵاتی فارس) وه به‌ر چاو ده‌که‌وێت ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به هه‌موو وڵاتی ئێران بزانێ، به‌ڵام مه‌به‌ستی مێژوو نوسانی کۆن ئوستانی فارسه که ناوه‌نده‌که‌ی شاره ڕازاوه‌که‌ی شیرازه که به‌هۆی سه‌عدی و حافظ ه وه له گشت دنیادا به باشی ناسراوه. چه‌ند خێزانێک له تیره‌ی کرمانی په‌ڕیوه‌ی هه‌وشار بوون و له ناو ههوشاریهکاندا تواونه‌ته‌وه پیشه‌ی شاڵ و قاڵی دروست کردنیان بره‌و پێ داوه‌و فه‌رش و شاڵ و خورجین و کیسه حه‌مام و گۆره‌وی هه‌وشار بۆ جوانی و ده‌وام به‌ناوبانگن و ته‌نانه‌ت له گۆرانی فۆلکلۆری کوردی‌دا ده‌ڵێت (هه‌ر بێوه‌ژنێ شاڵ کرمانی بێ، هه‌زار گه‌وره کچ به قه‌ربانی بێ) (وه‌رگێڕ)
كهرهجك: تیره‌یه‌كی كۆنی كوردن شوین و جێگایان نه‌ماوه و بلاَو بوونه‌ته‌وه. كهرهشهی: یا (كوره شه‌لی) له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و كه‌ناری رِوباری فورات دا نزیكه‌ی ( 6260) خێزانن هه‌موویان شیعه مه‌زهه‌بن. كرهیی: نزیكه‌ی (300) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سیدلان و كفری و ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، ئه‌مانه‌ش سێ بنه‌ماڵه‌ن (سه‌ر كاڵا، سه‌عدوڵڵا به‌گی، كوێخا بارامی). كه‌وش زێرِین: یا زێرِین كه‌وش. تیره‌یه‌كن له نه‌وه‌ی (توسی كیانی). شاری سنه شوێنه‌واری باو‌و باپیریانه به‌شێكیان له ناوچه‌ی تاران دان. كڵاشی: ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی (جوانرِۆ و ته‌رخان ئاوا‌و ماكوان و زهاو كرماشان) دا بلاَوبوونهتهوه. هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی شاره‌زووردان. كڵاوكهر: ئه‌م تیره‌یه له نێوان سنه و كرماشان دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. كلاوكوك: ئه‌مانه له ناوچه‌ی رِهوانسهر و ماهی ده‌شت دا جێ گیرن. كه‌لهور: نزیكه‌ی ده هه‌زار خێزان ئه‌بن له ماهی ده‌شت و هارون ئاوا‌و قولاشاینی و – ده‌ورو به‌ری قه‌سری شیرین و كه‌ره‌ند دا بلاَو بونه‌ته‌وه. مهلبهندیان شاری (گیلان)ه، نزیكه‌ی دوو سه‌د خێزانیان له رستمان و خورِ و ده‌ورو به‌ری سه‌قزدا، جێ گیرن، ئه‌م هۆزه نزیكه‌ی (20) بنه‌ماڵه‌ن. (خالدی، شه‌یانی، سیاسیا، كاظم خانی، خه‌مان، تهلش، گهرگا كهلهجۆ، شوان، قوچی، مه‌نصوری، ئه‌ڵوه‌ندی، ماهی ده‌شتی، هارون ئابادی، شاهێنی ، موش كیر، به‌داق به‌گی، زه‌ینه‌ڵه خانی،كه‌سه‌ره).كولیایی: نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی سونگوری كرماشان و ده‌ورو به‌ری سه‌قزدا زیاتر له (165) دێ كولیایی تیا ئه‌ژی. ئه‌مانه بریتین له‌م بنه‌ماڵانه (سۆفی وه‌لای، موسیوهندی، په‌شم وه‌ند، شیرازی، میله كه‌ری). كلیسی: ئه‌م تیره‌یه (مه‌ندی)شیان پێ ئه‌ڵێن. فهرماندهرهكانیان به مه‌ندی ناودار بوون هه‌موویان له نه‌وه‌ی (مه‌ند)ن له دانیشتوانی كوردستانی رِۆژئاوای یانی نێوان دیجله و فورات. كه‌مانگه‌ر: چه‌ند خێزانێكن له شاری سنه و ده‌ورو به‌ری پڵنگان و ناوچه‌ی سلێمانی جێ گیرن. كولهیی یا كهندۆڵهیی: نزیكه‌ی چوار سه‌د خێزانن له سه‌روو ناو شاری كرماشان دا هه‌ن. كۆچه‌ری: نزیكه‌ی ده هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سیواس و زازا و ئازه‌ربایجان. بریتین له چوار تیره (ئینلۆلر، بارلۆلر، سارۆلر، كارۆلر). كواردات: نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ویلایه‌تی (كواردات) ئه‌كه‌ویته رِۆژئاوای چۆڵهمێرگهوه له ئینسكلوبیدیادا له بریتی كواردات كرِو نووسراوه. كورا – كۆره: تیرهیركن له رِۆژئاوای (شه‌قلاوا) له چه‌ند دێ یه‌كدا جێ گیرن. كورتی: ئه‌مانه له ده‌ورو به‌ری كه‌ركوكدان. هه‌ندێكیشیان له نزیكی بۆتان ئه‌ژین. ئه‌مانه له‌هۆزه كۆنه‌كانی كوردن له شاخه‌كانی زاگرۆس دا بوون له سه‌رده‌می (تۆكۆلتی تیراری) ئاشووردا. میسته‌ر (دراواری) رۆژههلاَتناس ئه‌ڵێت: “ئه‌م تیره‌یه له كورده‌كانی ئاراراتن و له نه‌وه‌ی، (شۆمێر و ئه‌كه‌د)ی داگیر كه‌رن. یانی گوتی كۆنن. له پاشدا هاتونه‌ته ناوچه‌ی زاگرۆس”، به‌ڵام ڕِای میسته‌ر (سدنی سمیت) و هه‌ندێكی تر وایه: “ئه‌م كۆمه‌ڵه كورده‌كانی رۆژههلاَتى (ماد)ن ورده ورده به‌ره‌و زاگرۆس هاتوون، یانی له كورده‌كانی به‌شی زاگرۆسن”. كورهشلی: ئه‌م تیره‌یه له‌وه ئه‌چێ هه‌ر ئه‌و تیره‌ی (كهرهشهل)یه بێت كه باسمان كرد. كوریان: نزیكه‌ی (180) خێزانن له خاكی عیراقدا (له نێوان دیجله و فورات). كوزلیچان: له بنه‌ماڵه‌كانی (ده‌رسیم لی)ن. كۆساد: ئه‌م تیره‌یه له ئینسكلوبیدیای ئیسلامدا باسكراوه له‌وه ئه‌چێ هه‌ر هه‌مان هۆزی (لۆسه) بێت. كۆسهیی: نزیكه‌ی ( 40) خێزانن له ده‌ورو وبه‌ری (سه‌قز و سیاكۆ)دا. كۆكۆیی: نزیكه‌ی ( 30) خێزانێكن له ناوچه‌ی جانرِۆ و هه‌ندێ خێزانی تریان له ده‌ور و به‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه دان. كۆكلۆیی: ئه‌مانه له هۆزی لورِی گه‌وره‌ن. له ناوچه‌ی كرماشان و لورِوستاندا ئه‌مانه‌ش سێ لقن (باوی، جه‌گی، ئاغاجرِی)، ئاغاجرِیهكان له ناوچه‌ی (سنه)شدا هه‌ن. نزیكه‌ی ( 10) دێ یه‌ك ئه‌بن. كولینی: ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له زازاكانی خواروی خه‌رپووت. كۆلی وهندی: نزیكه‌ی (350) خێزانن له ناوچه‌ی ئالستر و كه‌ناری رِوباری (سیمره) به‌شێكن له هۆزی پشتكۆ. كۆماسی: (200) خێزانن له ناوچه‌ی (كه‌ره‌وزی سنه)دا نیشته‌جێن. كۆیان: نزیكه‌ی (2100) خێزانن له ناوچه‌ی شهرناق دا جێ گیرن. كۆیه‌ك: ده‌وره‌ی (150) خێزانن له ده‌ور و به‌ری ژاوه‌رۆی سنه‌دا. كهكی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی چۆڵه‌مێرگ دا. كێچیان: نزیكه‌ی (150) خێزانن له رِۆژ ئاوای كوردستانی عیراق بلاَون. كیكیان: تیره‌یه‌كن له – مرعش – دا. ئه‌سته‌خه‌ری له ل (115)دا باسی كردوه. كیكیه: هه‌ر هه‌مان تیره‌ی (چیچیه)ن كه باسمان كرد. كێوانلو: به‌شێكن له هۆزی حسانلو كه شا عه‌باسی سه‌فه‌وی كۆچی پێ كردن بۆ ناوچه‌ی خۆراسان. كێوران: تیره‌یه‌كن له ناوچه‌ی (گۆرِ)دا.
گ
گاخۆر: یا گاخوار نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له قه‌ره‌ته‌په‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین.گاوری: تیره‌یه‌كن له لورِهكانی ناوچه‌ی پشتكۆ. گه‌ردی: نزیكه‌ی ( 600) خێزانن له سه‌رووی هه‌ولێره‌وه.گهرگهیی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی كولیایی و رِۆژ ههلاَتى سنه.گه‌شكی: نزیكه‌ی (50) خێزانێكن له ده‌وری (بیلوار و زه‌هاو و خاچۆمان)دا. گه‌ڵاڵی: ئه‌مانه هۆزێكن له جافی گه‌وره‌ی عیراق، هه‌ندێكیان له ناوچه‌ی (نه‌هاوه‌ند)ان ئه‌مانه تا رِادهیهك هه‌ڵس و كه‌وتیان گۆرِاوه. هه‌ندێكی تریان له ناوچه‌ی شاره‌زووردا جێ گیرن زیاتر له (6) دێ ئه‌بن. گه‌ڵباخی: نزیكه‌ی ( 2000) خێزانێك ئه‌بن له (هۆباتو) (ساراڵ) و (ته‌وه‌ره) له سه‌رده‌می شا (ته‌هماسب) دا له شیرازه‌وه بۆ ناوچه‌ی سنه و كۆچیان كردوه جارێكی تر له سه‌رده‌می رِهزا شای په‌هله‌وی دا له ناوچه‌ی (سنه)ش گوێزراونه‌ته‌وه بۆ (هه‌مه‌دان و سیادهوهن و تاران) به هۆی رِاپهرِینی گهڵباخیهكانهوه له‌و ناوچه‌یه‌دا. ئه‌مانه‌ش هه‌شت تیره‌ن (قهرمهری، گاملی، كاكسۆوهندی، مرادگۆرانی، چۆخهرِهشی، پێتوهسهری، هه‌مزه‌یی. كوڵكنی). گوڵهفهرخی: له نێوان دهۆك و زاخۆدا جێ گیرن.گۆران: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزان ئه‌بن له رِۆژ ئاوای كرماشان‌دا جێ گیر بوون ئه‌مانه‌ش (6) تیره‌ن (قه‌ڵغانی، بێبیانی، تیرێژی، گه‌هواره، كانی زنجیری، رِیزه هو).گههوارهكان دراوسێی هۆزی شه‌ره‌فبه‌یانی و سنجاوی و باجهلانیهكانن نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزانیان له شاری سنه و هه‌ورامان و ژاوه‌رۆ و پڵنگان دا جێ گیرن، به زمانی گۆران قسه ئه‌كه‌ن وبه كشتوكاڵه‌وه خه‌ریكن. گۆرهك: یا گه‌ورك نزیكه‌ی دو هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و موكریان دان. گهرِوسی: تیره‌یه‌كن دراوسێی (كۆڵین) له نزیكه‌ی خه‌رپووت. گوگریشانلی: نزیكه‌ی (500) خێزانێكن له سه‌رووی مرعش دان. گێژی: تیره‌یه‌كن له ده‌وروبه‌ری كفری دا ئه‌ژین.گێل یا گێلانی: تیره‌یه‌كی زۆر كۆنی مادن له نه‌وه‌ی مادانی كورِی یاپژ كورِی نوحن، له به‌ر ئه‌وه‌ی له كورده‌كانی رۆژههلاَتن. یۆنانیه‌كان به (كاردۆس) یا (كاردۆشی) ناویان بردوون. ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه رِاست بێ كه له كاردۆیشهكهی (كهزنهفۆن)ه‌وه هاتبێ ئه‌وا به پێ ی رِای مستر (درادار) و دكتور سپایزار ئه‌مانه له كورده‌كانی به‌شی (ئارارات)ن، بهلاَم به رِای (سدنی سمیث) كاتی هاتنی ماد‌و پارس بۆ ئه‌م شوێنه‌ى ئێستایان (ئێران) هۆزی كاردۆشی به‌ره‌و رِۆژئاواو كه‌ناری ده‌ریای خه‌زه‌ر هاتوون. لێره‌دا ئێمه وته‌ی یه‌كه‌م ئه‌سه‌لمێنین كه له كورده‌كانی رۆژههلاَتن، بهلاَم هه‌ر ئه‌م رِۆژههڵات ناسه ئه‌ڵێت “كاردۆشیهكان زۆر له پارسه‌كان كۆنترن. زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه. كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌بووه به زمانی فارسی كۆنه‌وه. نیشتمانی ئه‌م هۆزه له رۆژههلاَتهوه مازنده‌ران و لای ژووروه‌وه كه‌ناری ده‌ریای خه‌زه‌ر ده‌ست پێ ئه‌كات. تا سنووری ئازه‌ربایجان و خهمسهو قه‌زوین درێژ ئه‌بێته‌وه. پانتایی خاكه‌كه ( 225) كم بوه، بهگێلان ناودار بووه”. له كۆنا به (وارنا) به ناوبانگ بوه “وه‌ك له ئاویستادا نووسراوه”. وه‌ك باسمان كرد نه‌وه‌ی گێل و خه‌زه‌ر دهیلهمن له نه‌وه‌ی (ماد)ن یانی كورده‌كانی به‌شی رۆژههلاَتن. گیوران: تیره‌یه‌كن له سیوهرك و ناوچه‌ی ده‌رسیم. گیوهڕِهش: له مه‌وبه‌ر باسمانكرد.
ل
لاباز: مه‌سعودی له مروج الذهب دا ئه‌ڵێ (ئه‌مانه له كورده‌كانی جبال الاكراد)ن. لاوین: یا لاوینان له کۆندا شاره‌زوور جێگایان بووه. ابن خلدون له (مێژووی به‌ربه‌ر)دا ئه‌نووسێ (جه‌زائیر) جێگایان بووه. له‌وه ئه‌چێ كاتی داگیر كردنی شاره‌زور له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه ئه‌م هۆزه كۆچیان كردبێته ولاَتى جه‌زائیر.(1)لاله‌یی: نزیكه‌ی (600) خێزانێكن له له‌یلاخی سنه‌دا جێ گیرن.
1. مامۆستا محمد مسته‌فا (حه‌مه بۆر) له‌م باره‌یه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسیوه:” من لام وایه گه‌لێ له‌وه کۆنترن، و له هه‌مان (لاوی) و (لاوین) و کانن که له ته‌وراتدا باس کراون که له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی موسادا له ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ندا جموجوڵیان هه‌بووه و هه‌ر له‌و سایشهوه گهیونهته جه‌زائر و به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فراوانم له سه‌ر (به‌ربه‌ره‌کانی ژوورووی ئه‌فریقا) ئه‌مانه به بنه‌چه ئه‌گه‌نه‌وه به (ماد)یه‌کان و تاوه‌کو ئێستاش له ناوچه‌ی جه‌زائر هه‌ر (نۆماد)یان پێ ئه‌ڵێن به واتا (میدی)یا مادی نوێ. نه‌ک به واتای ووشه‌ی نۆمادی ئینگلیزی که مه‌به‌ست له (خێڵاتی ڕه‌وه‌ند)ه و به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌هێزم له‌مه‌ڕ ئه‌مه وه زۆره که ئێره شوێنی ئه‌و درێژه پێدانه نییه.لورِ: وه‌ك له باسه‌كانی پێشوماندا چه‌ند جار هاتوه ئه‌مانه هۆزێكی گه‌وره‌ی دهسهلاَتدار بوون له دوو لق پێك هاتوون (فه‌یلی، مام حه‌سه‌نی یا مامه سه‌نی)، یا لورِی گه‌وره و لورِیبچووك یا فضولیه. هه‌ندێك لورِ به دوو به‌ش دائه‌نێن پشتكۆ و پێشكۆ. هۆزی لورِی گه‌وره یانی مام حه‌سه‌نی له (29) تیره پێك هاتوون (فه‌یلی، كۆگڵۆیی، له‌ك، به‌ختیاری، ماههكی، ئهنبارلو، به‌یات، بێراوهند، مامه‌سه‌نی، ساهی، ئارسان، ئاركی، به‌هی، دێركهوهند، سه‌گوه‌ند، باڵاگرێوه، كیسهوهند، زازاوهند، بالاوهند، جه‌لیل وه‌ند، باجلۆوهند، مانی، سهعدوهند، قهرهزنجیر، زه‌نگه‌نه). هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌ی لورِ پشتكۆ و پێشكۆ (لورِی گه‌وره، لورِی بچووك) زیاتر له هه‌شتا هه‌زار خێزان ئه‌بن زۆربه‌یان مه‌زهه‌بیان شیعه‌یه.(1)له‌ك: تیره‌یه‌كن له هۆزی گه‌وره‌ی لورِ كه نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌بن ئه‌م تیره‌یه له پێچ لق پێكهاتوون: (سلسلهیی. لاله‌یی، دلفان، ته‌رهان، داڵوه‌ند) زۆربه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن له ناوچه‌ی (خانه‌قین و خورِهم ئاباد و ئالشتر) لورِستاندا جێ گیرن، دیسانه‌وه له كولیایی و هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان دا هه‌ن جگه له مانه‌ش هه‌ندێكی تریان له نێوان (ده‌وڵه‌ت ئاباد و سوڵتان ئاباد و ده‌وری سنه و سه‌ڵماس)دا هه‌ن. له‌كی كوردی: ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له تیره‌ی له‌ك له نزیك (ئهطنه)دا جێ گیرن. لۆسهیی: كۆن له شاره‌زووردا جێ گیر بوون له پاشدا به‌ره‌و میسر‌و شام كۆچیان كردوه له ئهنسكلوبیدیادا كۆساد نووسراوه له بریتی لۆسهیی.
1. یاقووتی حه‌مه‌وی له (معجم البلدان) جودت پاشا له به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی ل 345 و دکتۆر فریج له کتێبی (کوردلر) و سرمالکم لوڕیه هه‌ساو براون و ئینسکلوبیدیای ئیسلام له باره‌ی هۆزی لوڕ و به‌ختیاری به درێژی نوسیویانه که هۆزێکن له نه‌ته‌وه‌ی کورد.
لۆلانلی: نزیكه‌ی ( 480) خێزان ئه‌بن له سه‌روی رِۆژئاوای (موش)دا هه‌موویان شیعه‌ن لۆلهرزی به‌شێكن له هۆزی (مهندهمی)دا له ده‌وروبه‌ری (حسین ئاوا)ی سنه‌دا جێ گیرن. لۆلۆ: ئاشوریه‌كان (لۆلۆم)یان پێ ووتون ئه‌مانه له رِهگهزی بنهرِهتیهكانی كوردن له ناوچه‌ی (شه‌نگار)دا جێگیرن نه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ن كه به‌ده‌ستی نه‌رامسین ی كورِی سه‌رجۆن شكان. له‌یلانی: نزیكه‌ی (500) خێزانێكن له ناوچه‌ی له یلانی پارێزگای دهۆك. م
مابیر: ئه‌م تیره‌یه له ئینسكلوبیدیای ئیسلامی دا به (باسیر) یا (باسیری) نووسراوه. موردان: یا ماگردان ئه‌مانه تیره‌یه‌كی ئازا‌و دلێرن له ناوچه‌ی (گهنگاوهر)دا جێ گیرن. مه‌سعودی لهمروج الذهب دا باسی كردوه. مه‌حاڵی(1): یا ماحاڵی به‌شێكن له كورده‌كانی ناوچه‌ی فارس (ئه‌سته‌خه‌ری و ابن حوقل) باسیانكردوه. ماخانی: نزیكه‌ی (300) خێزان ئه‌بن له خواروی (یوزعاد)دا لقێكن له هۆزی (میللی). مادنجان: شوێنگاى ئه‌مانه ناوچه‌ى شاخاویه جبال الاكراده مه‌سعودى باسى كردوه مازنجان: یا مازنجانی نزیكه‌ی ( 500) خێزانێكن له ناوچه‌ی مازنجان كه ئه‌مانه (كاك) یا (مبارزكاك)یشیان پێ ئه‌ڵێن.
1. له مه‌ڵبه‌ندی مه‌هاباد دا ناوچه‌ی مه‌حاڵ هه‌یه که زیاتر له 80 گونده.مافی: ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له له‌ك له بنهرِهتا له چیاكانی رِهواندوز و سابلاغ دا بوون، له پاشدا شا عه‌باس به‌ره‌و رِهیی و شه‌هریار و ناوچه‌ی قه‌زوین كۆچی پێ كردوون. ماگهردان: هه‌مان تیره‌ی (ماجوردان)ه كه باسمانكرد. مامش: نزیكه‌ی ( 1500) خێزانێكن له ده‌وروبه‌ری سابلاغ و موكریان دا. چه‌ند خێزانێكیشیان له ناوچه‌ی (لاجانی تازه) دایه. مام حه‌سه‌نی: یا مامه‌سه‌نی به‌شێكن له هۆزی لورِی گه‌وره له ئهنسكلۆبیدیای ئیسلام باسی دوو تیره كراوه كه له (بلوجستان) نیشته جێن یه‌كێكیان مام ههسهنیه. مامهكانلی: تیره‌یه‌كن له سه‌رووی مهلازگرده وه.مانیان: یا ما‌نایان ئه‌مانه له كورده‌كانی به‌شی رۆژههلاَت بوون، ئێستا هیچ پاش ماوه‌یه‌كیان به‌دی ناكرێ.(1) مانۆرانلی: هۆزێكن له نێوان مه‌لازگرد و والشگردا. ماههكی: یا ماههكی له ناوچه‌ی هه‌لیلان و ده‌وروبه‌ری كرماشان دا جێ گیربوون. له هۆزی لورِی گه‌وره‌ن. موبارزكاك: هه‌ر هه‌مان تیره‌ی مازنجانی یه كه باسمان كرد. موباره‌كی: یا موارهكی مقدسی و ئه‌سته‌خه‌ری وابن حوقل له كورده‌كانی ولاَتى فارس ناویان بردون. محه‌مه‌د ئیسحاقی: ئه‌سته‌خه‌ری له كورده‌كانی ولاَتى فارس ناوی بردون. محه‌مه‌د باشار: ئه‌م تیره‌یه‌ش ئه‌سته‌خه‌ری به كورده‌كانی ولاَتى فارس ناوی بردون.
1. مامۆستا محمه‌د مسته‌فا حه‌مه‌بۆر له‌م باره‌یه‌وه نووسیویه “هۆزی هه‌رکی که به پێی لێکۆڵهوهیهکی فراوانم له‌سه‌ر خێڵه کورده‌کان ئه‌چنه‌وه سه‌ر مادیه‌کان و ئه‌م هۆزه‌ش سێ به‌شی سه‌ره‌کین که (مه‌ندا) یا (سیدا) و (سه‌رهات)ن و بۆم ساغ بۆته‌وه ئه‌م (مامنیان- ما‌نایان)ه هه‌مان (مه‌ندا) یا (مه‌ندان)ی به‌شی یه‌که‌م و مه‌زنی هه‌رکین. ئه‌م به‌شه که ئاغای هه‌ره گه‌وره‌ی هۆزی هه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ر سێ به‌شه‌که ئه‌کات، له‌م به‌شی (مه‌ندا) یا (مه‌ندان)ه یه خۆشم سه‌ره‌ک لیژنه‌ی سه‌رژمێری ڕه‌سمی ساڵی 1975ی هه‌رکیم کرد که پتر له نیو ملیۆن که‌سن له عیراقدا.محه‌مه‌دی: نزیكه‌ی (300) خێزانن دراوسێی (مازنجانی) و (حمیدیه)ن. له مسالك الابصار نووسراوه ئه‌م هۆزه (600) پیاوی شهرِكهری هه‌یه و به رِهگهز ئه‌چنه‌وه سه‌ر (به‌ختی)یه‌كان. محمود جبرایلی: نزیكه‌ی ( 100) خێزانێكن له ناوچه‌ی له‌یلاخ دا. محمودی: هۆزێكی گه‌وره بوون له رۆژههلاَتى (وان) نزیكه‌ی (120) خێڵ بوون، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان بوه هه‌میشه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار چه‌كداریان بوه ئێستا په‌رش و بلاَون. مودهثر: ئه‌سته‌خه‌ری ابن حوقل ئه‌ڵێن له كورده‌كانی رِۆژئاوای عیراق ئه‌مانه‌ش سێ بنه‌ماڵه‌ن( پالۆ، چهرموك، ئاكیل – بلدوتانی. مه‌رداس: به‌شێكن له كورده‌كانی رِوژ ئاواى عیراق ئه‌مانه‌ش سێ بنه‌ماڵه‌ن (پالو , چهرموك , ئاكیل – بلدوتانى). مه‌ریوانی: نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی مه‌ریوان یانی ده‌وروبه‌ری گۆمی زرێبارن. ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له كرمانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ورامانه‌وه نزیكن زمانیان هه‌ندێ گۆڕانی تیایه له كۆندا سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك بوون، له پاشا بوونه‌ته به‌شێك له دهسهلاَتداریهتی ئهردهلاَن. مهزدانهكان: مه‌سعودی له مروج الذهب دا به كوردهشاخاویهكانی ناو بردوون (جبال الاكراد). مزوهری: یا موسووری یا مه‌ی سوری نزیكه‌ی (1700) خێزانن له ناوچه‌ی دهۆك. مسته‌فابه‌گی: نزیكه‌ی سى خێزانێكن له ناوچه‌ی چه‌مه‌نزار و زه‌لان نیشته‌جێن به‌شێكن له هۆزی قوبادی.موطلبی: ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌مانه‌ش به كورده‌كانی ولاَتى فارس ناو ئه‌بات. موکری: یا موكریان ئه‌م هۆزه بریتین له سێ تیره (مهنگورِ، مامش، پشده‌ری)، له پاشماوه‌ی ماده‌كانی ناوچه‌ی موكریانن زمانیان له زمانی ئاویستاوه نزیكه. موکری گورك: (24) دێ ئه‌بن له ناوچه‌ی موكریان. موكری وبۆلاق: ئه‌مانه دوو هۆزن له (297) دێ دا جێ گیرن، له ناوچه‌ی موكریان. مه‌لا شیگۆ: ئه‌م تیره‌یه له كورده‌كانی (مابین النهرین)ن. مهلكانیان: به‌شێكن له كورده‌كانی رِۆژئاوا، ئه‌مانه بهفهرمانرِهوایانی (حصن كیف) ناوداران.مه‌له‌ك شاهی: ئه‌م هۆزه له دانیشتوانی پشتكۆن ئه‌مانه‌ش (16) لق ئه‌بن. خێل (كه‌چی، بۆڵی، خه‌زه‌ل) له‌مانه‌ن. مهندهمی: نزیكه‌ی (1200) خێزانن له شاره‌زورو زه‌هاو و ده‌ورو به‌ری (حسین ئاوا)ی سنه له ناوچه‌ی (بازیان و سه‌رخوار)یشدا هه‌ن. ئه‌م هۆزه له پێنچ تیره پێك هاتووه (محمد مرادی له شاره‌زوور و زه‌هاو)، (تاری مرادی له قرخلدو كانی درێژ)، (ئاخه سووری له گه‌رمه سێری سنه)، (عه‌لی مرادی لۆلدهرزی له ناوچه‌ی حسین ئاوا).(1) مهنگورِ: نزیكه‌ی (1500) خێزانن له ناوچه‌ی سابلاغ (مه‌هابادی) ئێستا ئه‌مانه له ( 148) دێ دا جێ گیربوون. مهنوچهری: نزیكه‌ی (150) خێزانێكن له (زه‌هاو چه‌مچه‌مال و جوانرِۆ)دا به‌شێكن له هۆزی قوبادی. مودانلی: یا مودانلو ئه‌مانه له ناوچه‌ی مازه‌نده‌ران دا جێ گیرن. مۆدهكی: یا مۆتهكیان ئه‌مانه‌ش حه‌وت بنه‌ماڵه‌ن سێ تیره له‌مانه مۆتهكی ئه‌سڵن “زیدان، ئاریكلی، پیرموسا” چوار تیره‌كه‌ی تر زازان و له مۆدهكیهكانن، (بۆباڵمی، رِۆچایه، كهرسۆن، كێبوران). ئه‌مانه هه‌موویان له چیاكانی سه‌روه‌ی به‌تلیس نیشته‌جێن. مۆستاكان: شۆینیان ناوچه شاخاویهكانه. موسی: یا موساییهكان ئه‌مانه له كورده رِۆژ ئاواییهكانن و شوێنیان نادیاره. 1. نووسه‌ر ئه‌م هۆزه‌ی به پێنج تیره ده‌ست نیشان کردوه، به‌ڵام ته‌نیا چواریانی ناو بردووه. (وه‌رگێڕ)موساوه‌ند: نزیكه‌ی ( 2500) خێزانن له خاكی خاوه و ده‌ورو به‌ری دلفان دان. موشه‌ك: هۆزێكن له نێوان (سه‌عره‌د و دیاربه‌كر له كه‌ناری رِوباری دیجله) دان. موهاجرینی خۆراسان: ئه‌مانه بریتین له حه‌وت تیره كه (شاعه‌باس) كۆچی پێ كردوون (زافرانلو، كێوانلو، عهمارلو، شادالو، پێچناوهند، باوه‌نوور)، هه‌موویان له هۆزی گه‌وره‌ی (حسانلو)ن. مههراكی: ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌م هۆزه‌ی به كورده‌كانی ولاَتى فارس ناو بردوه. مه‌هرانی: له (فتح القسی)ی فتح القدس ل 12 ئه‌ڵێت “ئه‌م هۆزه له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا بوون و شۆین و جێگایان رِوون نی یه”. میر: نزیكه‌ی (50) خێزانن له خاكی (ئالشتر) له هۆزه‌كانی پشتكۆ و تیره‌ی میر بابانن. میران: نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار خێزانی كۆچه‌رین به‌زستان له ده‌ورو به‌ری (جزیره‌ی ابن عمر) و به‌هاوین له ده‌ورو به‌ری (سه‌عره‌د) (سعرد) دان. میرسنان: به‌شێكن له كورده‌كانی رِۆژئاوا (مابین النهرین). میلان: هۆزێكن له ده‌ور و به‌ری ئازه‌ربایجان و نێوان ئاراس و كێوی (سوكار) و (ماكۆ). میللی: نزیكه‌ی بیست هه‌زار خێزانن له ده‌ورو به‌ری (ده‌رسیم و قهرجهداخ و عوسمانجق)دا ئه‌مانه بریتین له (44) تیره به‌م شێوه‌یه : (دانان، سه‌یدان، كیران، دویكالمی، خهلهجان، گلیش، مه‌ندان، گۆمهرِهش، شهركیان، عهلكهوان، داشی، مشكانلی، كالندهڵان، حاجی بایرام. حهسنهكان، خهلهجارِ، عولیا، ئایسپادات، تهركان، ناصریان، چوان سارتان، نۆبهخان، ماتهمیه، چهمیكان، حه‌سۆیه، بارگهوان، چهپارِهشی، زهبرونكان، بۆجاق، تاغباشی، هۆشیان، بسكی، جاجم یانلی، كاسایی، حهقایی، مهردهس. عهتركێشی، جان به‌گ، بهگلیان، درِهجان، كائۆ، موكلیان، قهرهكێچ).
تێ بینی:- زۆر له هۆزو تیره‌كانی كورد له نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ردا تواونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها زۆر له تیره و هۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ورو به‌ریش له ناو كوردا تواونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه تێكه‌ڵ بوون.
ن
ناشادیرا: تیره‌یه‌كن له نزیك (مرعش) ئه‌سته‌خه‌ری له ل ( 115) دا باسی كردوون. ناصرلی: نزیكه‌ی (600) خێزانن له خوارووی ئه‌نقه‌ره له نزیك قه‌ره عه‌لی جێ گیرن. نامی وه‌ند: نزیكه‌ی (100) خێزانێكن له ( رِهحیم ئاوا)ی ماهی ده‌شت و زههاودان. نانه‌كه‌لی: نزیكه‌ی (150) خێزان ئه‌بن له (دینه‌وه‌ر) و ده‌ورو به‌ری (بیلوار) دا ئه‌مانه (عه‌لی ئیلاهی)ن. نهدرلی: تیرهكن له رِۆژئاوای مرعش دا. نادری: (100) خێزان زیاترن له مێرگه سارو ئاوده‌ڵان و جوانرِۆی سنه‌و ماهی ده‌شتی كرماشان دا، له‌وه ئه‌چێ له پاشماوه‌ی (نایری)یه‌كان بن. نهری: هۆزێكن له ده‌ورو به‌ری شه‌مدینان له پاشماوه و به‌ڵگه كۆنه‌كاندا ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه له پاشماوی (نایری)یه‌كانن. نوورالی: نوورعه‌لی نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن له سه‌رووی (ته‌رهان و خاوه) له ناوچه‌ی پشتكۆدان. نێركارین: له ئینسكلوبیدیای ئیسلامی شوینی ئه‌م هۆزه له (نێوان كه‌ركوك و تاوق دیاری كراوه). نوور وه‌لی: ئه‌مانه له هۆزی جافی گه‌وره‌ن و له شاره‌زووردا جێ گیرن. نێرێژی: به‌شێكن له گۆران له ده‌ورو به‌ری كرماشان دا جێ گیرن.
و
وان: یا دانیان تیره‌یه‌كن له ده‌ورو به‌ری وان دا جێ گیرن.ورمزیار: ئه‌مانه تیره‌یه‌كن له (گه‌ڵباخی)یه‌كان، بهلاَم خۆیان به جیاواز و سه‌ربه‌خۆ ئه‌زانن ئه‌مانه‌ش دوو لقن *ورمزیار *رهرِینه له ناوچه‌ی (دیوانده‌ره) دا جێ گیرن. ولیدبهگی: نزیكه‌ی (100) خێزانێكن له ده‌وروبه‌ری (جوانرِۆ و زه‌هاو) دان ئه‌مانه به ئازا‌و جه‌سوور بهناوبهنگن به‌شێكن له جافی جوانرِۆ. ولیانی یا ولیانلی: ئه‌مانه تیره‌یه‌كی گهرِۆكن له نزیكی (مرعش)دا.
هه
هازبهتی: مه‌سعوودی له مروج الذهب دا باسى كردوه له ده‌ورو به‌ری ئازه‌ربایجاندا ئه‌ژین. ههركهیی(1): یا هه‌ركی نزیكه‌ی بیست هه‌زار خێزانن له رِهواندوز و ده‌ورو به‌ری عه‌قره‌و وان و ئهرزۆم دان. هه‌فتیان: هه‌ر هه‌مان هۆزی (شاری)یه كه له ناوچه‌ی هه‌فتیان دا جێ گیرن.
1. له کوردستانی ئێرانیشدا عه‌شیره‌تی هه‌رکی له خوارووی گۆلی ورمێ دا هه‌ن.
هه‌كاری: یا حه‌كاری باسمان كرد. هه‌لاج: نزیكه‌ی نۆ سه‌د خێزانن له خواروی گۆمی وان دا هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی سنه دان. هایلان: یا حهلیلان به‌شێكن له ناوچه‌ی پشتكۆ. ههمارلو: ئهمبارلو باسمان كرد. ههماوهندی: تیره‌یه‌كن له سه‌رووی رِۆژئاوای خانه‌قین دا ئه‌م تیره‌یه چ له شه‌ره‌ف نامهداو چ له جوگرافیای رِامیاری ئێران‌دا هه‌ر (ههماوهندی) نووسراوه، له‌وه ئه‌چێ هه‌مه‌وه‌ندی بێت. هه‌مه‌وه‌ند: یا حمهوهند یا ئه‌حمه‌دوه‌ند ئه‌مانه هۆزێكی ئازا‌و دلێرن له ده‌ورو به‌ری بازیان و ناوچه‌ی سلێمانی و خانه‌قین و خواروی رِوباری گێلان و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ورو به‌ری كرماشان دان، هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی شیرازدا هه‌ن كه به هه‌مه‌وه‌ندی شیرازی به‌ناوبانگن ئه‌مانه‌ش له نۆ لق پێك هاتوون (چه‌له‌بی، چنگیانی، پیریانی، كافرۆشی، رِهشهوهند، رِهماوهند، سهفهروهند، سۆفی وه‌ند، سیته‌به‌سه‌ر). هه‌ورامی: یا ئه‌ورامی باسمان كرد. ییهزیدی: یا یه‌زدی هۆزێكن له سه‌رووی (وان و سنجار و جزیره‌ی ابن عومه‌ر)دا. كه یه‌زدان په‌رستیان پێ ئه‌ڵێن (یه‌زدان) كۆی (یزد)ه. به‌هه‌ڵه به هۆزی دهرسیملی و سنجار ئه‌ڵێن (یه‌زیدی)، وه‌ك له پاشماوه دێرینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ئه‌م هۆزه پێش یه‌زید، به‌ڵكو پێش ئیسلامیش له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون. به (یه‌زدی) به‌ناو بانگ بوون، جگه له‌وه‌ی ئه‌مانه به كوردی گفتوگۆ ئه‌كه‌ن شه‌یتان په‌رستن و نویژیشیان به كوردیه رِایان وایه كه (یهزدخوا)یش هه‌ر به كوردی ئه‌دوێ.(1) یهعحوبی: ئه‌م هۆزه له ده‌ورو به‌ری موسڵ و چیای گودی دا جێ گیرن له‌وه ئه‌چێ له پاشماوه‌ی گودییهكان بن وه‌ك مه‌س
ییهزیدی: یا یه‌زدی هۆزێكن له سه‌رووی (وان و سنجار و جزیره‌ی ابن عومه‌ر)دا. كه یه‌زدان په‌رستیان پێ ئه‌ڵێن (یه‌زدان) كۆی (یزد)ه. به‌هه‌ڵه به هۆزی دهرسیملی و سنجار ئه‌ڵێن (یه‌زیدی)، وه‌ك له پاشماوه دێرینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ئه‌م هۆزه پێش یه‌زید، به‌ڵكو پێش ئیسلامیش له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون. به (یه‌زدی) به‌ناو بانگ بوون، جگه له‌وه‌ی ئه‌مانه به كوردی گفتوگۆ ئه‌كه‌ن شه‌یتان په‌رستن و نویژیشیان به كوردیه رِایان وایه كه (یهزدخوا)یش هه‌ر به كوردی ئه‌دوێ.(1) یهعحوبی: ئه‌م هۆزه له ده‌ورو به‌ری موسڵ و چیای گودی دا جێ گیرن له‌وه ئه‌چێ له پاشماوه‌ی گودییهكان بن وه‌ك مه‌سعودی له مروج الذهب دا وتویه‌تی. یوسووهندی: یا یوسف وهندی نزیكه‌ی (500) خێزانن له (ئالشتر)دا جێ گیرن ئه‌مانه به‌شێكن له چوار هۆزه‌كه‌ی پشتكۆ. یوسو یار ئه‌حمه‌دی: یوسف یار ئه‌حمه‌دی ئه‌مانه له ناوچه‌ی كرماشان دا جێ گیرن، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی (عصبه الأَمم) هۆزی (سارلی، با جۆران، شاباك)یش كوردن، ل ( 60). جگه له‌مانه‌ی، باسمان كرد له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌ش كۆمه‌ڵێكی زۆر له نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ن. ئه‌فغانستان، بلوجستان، سیستان، سندهند، بغداد، دیالی، كوت، قزرابات، شاره‌بان،سووریه، شامات، فه‌له‌ستین، ئاسیای بچووك.(2)
سێر مارک سایکس له لاپه‌ڕه 553 تا 558 ده‌رباره‌ی ئه هۆزه ده‌دوێ.
تێبینی: به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که له‌م به‌شی (هۆزه‌کانی کورد)دا به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی به هێزه‌وه دیاری کراوه، جگه له‌وه‌ی که به ده‌یان هۆزیشیان ژماره‌ی خێزانه‌کانیان دیاری نه‌کراون که ئه‌وانیش به‌لای هه‌ره که‌میه‌وه چواریه‌کی ژماره‌ی خێزانه دیاری کراوه‌کان ئه‌بن. که تێکڕای ئه‌و ژماره‌ی خێزانه دیاری کراوانه له نووسه‌ری ئه‌م مێژوه‌وه له‌م به‌شه‌دا جێگیری کردوون بریتیه له ( ) خێزان، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌م ژمارانه 70 ساڵێک به‌ر له ئێستان. وه به پێی ژماره‌ی خێزانی خێڵه کورده‌کانیش که زۆر خێزانی وه‌هایان هه‌ن ژماره‌ی ئه‌گاته پتر له 30 که‌س له یه‌ك خێزاندا، چونکه ڕه‌وشت و نه‌ریتی خێڵه‌کی له کورده‌واریدا وه‌هایه که کوڕ یا برا ژنیان هێناو که کوڕی ئه‌وانیش ژنیان هێنا جیا نابنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خێزانه‌کایان زۆرتر بێ و ئه‌و زۆریه مایه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵات و توانایی و دارایی و شانازی و به‌ناوبانگییه به‌لایانه‌وه. به‌مه‌ش ئه‌توانن ئاژه‌ڵه‌کانیان بپارێزن له ده‌ست درێژی که‌سانی تر، چونکه مایه‌ی خێڵه‌کی ئاژه‌ڵه. جا به‌م شیکردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مام ناوه‌ندی که‌سانی ته‌نها هه‌ر یه‌ك خێزانی هۆزه‌کانی کورد به 10 که‌س دابنێین، وه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مێژووه‌دا ڕاستی ئه‌م دانانه جێگیر کراوه ئه‌وا به‌م پێیه ژماره‌ی ته‌نیا هۆزه دیاری کراوه‌کان ئه‌گاته نزیکه‌ی 10 ملیۆن و نیو که‌س ئه‌مه جگه له شار نشینه‌کان و ئه‌وانی ژماره‌ی دیاری نه‌کراوه یا له‌م مێژووه‌دا ناو نوس نه‌کراون و ئه‌وانی له کۆنه‌وه ڕواڵه‌تی هۆزایه‌تیان به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه یا یه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن که ئه‌وانیش پتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی دیاری کراوه‌کان ئه‌بن که‌واته ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه باوه‌ڕپێکراوه‌ی که بتوانین ژماره‌ی هه‌موو کورد به که‌میه‌وه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌یدا به پتر له 30 ملیۆن که‌س دابنێین.
وته‌یه‌ك
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌ڵس و كه‌وت و رِابووردووى كورد بنووسین. ئه‌وا ئه‌م كتێبه له سنوور ئه‌چێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ورێكی كاریگهرو سه‌ره‌كی دیوه له پێش خستن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌روه‌ها له پێشكه‌وتن و گه‌شه كردنی ئیسلام له ناوچه‌كه‌دا یه‌كێك له هۆ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ناسرێت. به‌تایبه‌ت زانا‌و فه‌رمانداره‌كانی كورد ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوه له بڵاو كردنه‌وه‌و گه‌شه‌دان به ئاینی ئیسلام و له دهسهڵاَت و هه‌یبه‌تی ئێران دا. له سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد و پیاوه ناوداره‌كانی هۆیه‌كی سه‌ركی بوون بۆ بڵاَو كردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له‌وڵاتی فارس و عیراقدا. وه‌كو ناودارو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات (ابو سلمی خوراسانی) كه به یه‌كێك له كورده‌كانی خۆراسان ناو ئه‌برێت به‌ده‌ستی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عه‌باسی (ئه‌بوجه‌عفه‌ری منصور) كوژرا. وه‌ك (أبو دلاَمه) غوڵامی حه‌به‌شی له‌كاتی كوشتنی (ابو مسلم)دا ئه‌ڵێت:
أیا مجرم ما غیر الله نعمتا علی عبده حتی یغیرها العبد
أخی دولة المنصور حاولت غدرنا ألا أن أهل الغدر آباؤك الكرد
په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی به ته‌واوی شێوازی وڵاتى ئێرانی گۆڕی و له تیاچوون ڕزگاری كرد. كه ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تی خۆی له ده‌ست دا بوو هه‌مووی بۆ گهڕِایهوه. له نزیك (زێ) توانیان تۆڵه‌ی تێك شكانه‌كه‌ی (نه‌هاوه‌ند) بسێننه‌وه. (ولیام مۆلبێرو دۆزی) مێژوو نوسان ئه‌ڵێن: له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی دا ئێران دهسهڵاَت و شه‌وكه‌تی له ده‌ست دابوو، به‌ڵام زۆر به ژیری و ئازایی توانیان ده‌سه‌ڵات بگێرِنهوه ده‌ست و فهرمانرِهوایهتی ناوچه‌كه‌یان كه‌وته‌وه ده‌ست، توانیان یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز به ئازادی بكه‌نه‌وه. زانا‌و رِۆشنبیرهكانی كورد توانیویانه سامانێكی زۆر له زانست و ئه‌ده‌ب بنوسن وه‌ك (نحو، صرف، فقه، اصول، حساب، هندسه، ئه‌ستێره‌ناسی)… هتد، كه له حوجره‌و قوتابخانه ئاینیه‌كاندا تا ئێستاش سوودی لێ وه‌رئه‌گیرێ. هه‌روه‌ك مێژوو نیشانمان ئه‌دات تاج و ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ردارانی ئێران له‌لایه‌ن بێچوه شێرانی كورده‌وه به ده‌ست و بازوو گورزو خه‌نجه‌رو شمشێری ئه‌وانه‌وه پارێزراوه. وه‌كو (گیو، گوده‌رز، تۆرگین، به‌هرامی گوڕ، چۆپین، فه‌رهاده شیرین، حسین كورد)(1) … هتد ئه‌مانه بهسهردارانی ناوداری كورد ناو ئه‌برین كه‌بوونه‌ته هۆی شان و شكۆ‌و ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی سه‌رداران و گه‌وره‌كانی كورد‌و پارس. كرده‌وه ئازاكانی (ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌روان) مه‌شهوور به ( نصر الدوله) دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی (مهروانیه)ی كوردی. پاڵه‌وانیه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سه‌رداری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبیه‌ی کوردی که جێی شانازی هه‌موو موسوڵمانێکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌یه. پیاو چاکی و دڵ‌پاکی و دلێری سه‌رداری زه‌ند (که‌ریم خانی زه‌ند) دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی زه‌ندی کوردی.خزمه‌ت گوزاری فه‌رمانڕه‌وای (ئه‌خشیدیه)ی شام و تێكۆشانی (ئال خورشید) له لوڕستانی بچووك. پاڵه‌وانیه‌تی (دیالمه)(ئالبویه) له شیراز‌و به‌غدا ئه‌مانه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كوردیان پرشنگدار كردوه.
1. بنه‌ماڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی ئێران (زاڵ)باوکی ڕۆسته‌م کوردن و هه‌روه‌ك حاجی قادر ئه‌فه‌رموێ گوردی شانامه پاکیان کوردن
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی باسمانكرد ڕێگامان پێ ئه‌ده‌ن كه بڵێین “نه‌ته‌وه‌ی كورد هاوبه‌شی ته‌واوی كردوه له پێش خستن و بڵاو كردنه‌وه‌ی زانستی ئیسلام و په‌ره‌پێدانی، دیسانه‌وه كورد هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بووه بۆ سه‌ربه‌رزی و سه‌ر فرازی ده‌وڵه‌تی ئێران”. ئه‌گه‌ر سه‌ردانێكی سه‌ر تاسه‌ری كوردستان بكه‌ین و چاوی سه‌رنجی بده‌ینێ ئه‌بینین سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته پڕه له قه‌ڵاو دیوار‌و سه‌نگه‌رو بورج و خه‌نده‌كی جه‌نگی. له دامێن و لوتكه‌ی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی له پانتایی ده‌شت و له‌سه‌ر گردۆڵكهكاندا. ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌ربڵندی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاَتهیه بۆ پاراستن و لووت شكاندنی دوژمنان و داگیر كه‌رانی. زۆربه‌یان پاشماوه‌و شوێنه‌واریان تائێستاش له كوردستاندا ماوه‌ته‌وه. (قهڵاَى كه‌ره‌فتو) یه‌كێكه له‌و پاشماوه دێرینانه (ئه‌م قهڵاَیه ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره‌ی موههندیسیه كه تا ئێستا گهرِۆكهكانیش نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی پێیدا بگهرِێن له ناوچه‌ی سه‌قزه). ییهزیدی: یا یه‌زدی هۆزێكن له سه‌رووی (وان و سنجار و جزیره‌ی ابن عومه‌ر)دا. كه یه‌زدان په‌رستیان پێ ئه‌ڵێن (یه‌زدان) كۆی (یزد)ه. به‌هه‌ڵه به هۆزی دهرسیملی و سنجار ئه‌ڵێن (یه‌زیدی)، وه‌ك له پاشماوه دێرینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ئه‌م هۆزه پێش یه‌زید، به‌ڵكو پێش ئیسلامیش له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون. به (یه‌زدی) به‌ناو بانگ بوون، جگه له‌وه‌ی ئه‌مانه به كوردی گفتوگۆ ئه‌كه‌ن شه‌یتان په‌رستن و نویژیشیان به كوردیه رِایان وایه كه (یهزدخوا)یش هه‌ر به كوردی ئه‌دوێ.(1) یهعحوبی: ئه‌م هۆزه له ده‌ورو به‌ری موسڵ و چیای گودی دا جێ گیرن له‌وه ئه‌چێ له پاشماوه‌ی گودییهكان بن وه‌ك مه‌سعودی له مروج الذهب دا وتویه‌تی. یوسووهندی: یا یوسف وهندی نزیكه‌ی (500) خێزانن له (ئالشتر)دا جێ گیرن ئه‌مانه به‌شێكن له چوار هۆزه‌كه‌ی پشتكۆ. یوسو یار ئه‌حمه‌دی: یوسف یار ئه‌حمه‌دی ئه‌مانه له ناوچه‌ی كرماشان دا جێ گیرن، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی (عصبه الأَمم) هۆزی (سارلی، با جۆران، شاباك)یش كوردن، ل ( 60). جگه له‌مانه‌ی، باسمان كرد له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌ش كۆمه‌ڵێكی زۆر له نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ن. ئه‌فغانستان، بلوجستان، سیستان، سندهند، بغداد، دیالی، كوت، قزرابات، شاره‌بان،سووریه، شامات، فه‌له‌ستین، ئاسیای بچووك.(2) سێر مارک سایکس له لاپه‌ڕه 553 تا 558 ده‌رباره‌ی ئه هۆزه ده‌دوێ.تێبینی: به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که له‌م به‌شی (هۆزه‌کانی کورد)دا به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی به هێزه‌وه دیاری کراوه، جگه له‌وه‌ی که به ده‌یان هۆزیشیان ژماره‌ی خێزانه‌کانیان دیاری نه‌کراون که ئه‌وانیش به‌لای هه‌ره که‌میه‌وه چواریه‌کی ژماره‌ی خێزانه دیاری کراوه‌کان ئه‌بن. که تێکڕای ئه‌و ژماره‌ی خێزانه دیاری کراوانه له نووسه‌ری ئه‌م مێژوه‌وه له‌م به‌شه‌دا جێگیری کردوون بریتیه له ( ) خێزان، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌م ژمارانه 70 ساڵێک به‌ر له ئێستان. وه به پێی ژماره‌ی خێزانی خێڵه کورده‌کانیش که زۆر خێزانی وه‌هایان هه‌ن ژماره‌ی ئه‌گاته پتر له 30 که‌س له یه‌ك خێزاندا، چونکه ڕه‌وشت و نه‌ریتی خێڵه‌کی له کورده‌واریدا وه‌هایه که کوڕ یا برا ژنیان هێناو که کوڕی ئه‌وانیش ژنیان هێنا جیا نابنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خێزانه‌کایان زۆرتر بێ و ئه‌و زۆریه مایه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵات و توانایی و دارایی و شانازی و به‌ناوبانگییه به‌لایانه‌وه. به‌مه‌ش ئه‌توانن ئاژه‌ڵه‌کانیان بپارێزن له ده‌ست درێژی که‌سانی تر، چونکه مایه‌ی خێڵه‌کی ئاژه‌ڵه. جا به‌م شیکردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مام ناوه‌ندی که‌سانی ته‌نها هه‌ر یه‌ك خێزانی هۆزه‌کانی کورد به 10 که‌س دابنێین، وه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مێژووه‌دا ڕاستی ئه‌م دانانه جێگیر کراوه ئه‌وا به‌م پێیه ژماره‌ی ته‌نیا هۆزه دیاری کراوه‌کان ئه‌گاته نزیکه‌ی 10 ملیۆن و نیو که‌س ئه‌مه جگه له شار نشینه‌کان و ئه‌وانی ژماره‌ی دیاری نه‌کراوه یا له‌م مێژووه‌دا ناو نوس نه‌کراون و ئه‌وانی له کۆنه‌وه ڕواڵه‌تی هۆزایه‌تیان به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه یا یه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن که ئه‌وانیش پتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی دیاری کراوه‌کان ئه‌بن که‌واته ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه باوه‌ڕپێکراوه‌ی که بتوانین ژماره‌ی هه‌موو کورد به که‌میه‌وه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌یدا به پتر له 30 ملیۆن که‌س دابنێین.وتهیهكئهگهر ئێمه بمانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌ڵس و كه‌وت و رِابووردووى كورد بنووسین. ئه‌وا ئه‌م كتێبه له سنوور ئه‌چێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ورێكی كاریگهرو سه‌ره‌كی دیوه له پێش خستن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌روه‌ها له پێشكه‌وتن و گه‌شه كردنی ئیسلام له ناوچه‌كه‌دا یه‌كێك له هۆ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ناسرێت. به‌تایبه‌ت زانا‌و فه‌رمانداره‌كانی كورد ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوه له بڵاو كردنه‌وه‌و گه‌شه‌دان به ئاینی ئیسلام و له دهسهڵاَت و هه‌یبه‌تی ئێران دا. له سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد و پیاوه ناوداره‌كانی هۆیه‌كی سه‌ركی بوون بۆ بڵاَو كردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له‌وڵاتی فارس و عیراقدا. وه‌كو ناودارو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات (ابو سلمی خوراسانی) كه به یه‌كێك له كورده‌كانی خۆراسان ناو ئه‌برێت به‌ده‌ستی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عه‌باسی (ئه‌بوجه‌عفه‌ری منصور) كوژرا. وه‌ك (أبو دلاَمه) غوڵامی حه‌به‌شی له‌كاتی كوشتنی (ابو مسلم)دا ئه‌ڵێت: أیا مجرم ما غیر الله نعمتا علی عبده حتی یغیرها العبد أخی دولة المنصور حاولت غدرنا ألا أن أهل الغدر آباؤك الكرد په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی به ته‌واوی شێوازی وڵاتى ئێرانی گۆڕی و له تیاچوون ڕزگاری كرد. كه ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تی خۆی له ده‌ست دا بوو هه‌مووی بۆ گهڕِایهوه. له نزیك (زێ) توانیان تۆڵه‌ی تێك شكانه‌كه‌ی (نه‌هاوه‌ند) بسێننه‌وه. (ولیام مۆلبێرو دۆزی) مێژوو نوسان ئه‌ڵێن: له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی دا ئێران دهسهڵاَت و شه‌وكه‌تی له ده‌ست دابوو، به‌ڵام زۆر به ژیری و ئازایی توانیان ده‌سه‌ڵات بگێرِنهوه ده‌ست و فهرمانرِهوایهتی ناوچه‌كه‌یان كه‌وته‌وه ده‌ست، توانیان یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز به ئازادی بكه‌نه‌وه. زانا‌و رِۆشنبیرهكانی كورد توانیویانه سامانێكی زۆر له زانست و ئه‌ده‌ب بنوسن وه‌ك (نحو، صرف، فقه، اصول، حساب، هندسه، ئه‌ستێره‌ناسی)… هتد، كه له حوجره‌و قوتابخانه ئاینیه‌كاندا تا ئێستاش سوودی لێ وه‌رئه‌گیرێ. هه‌روه‌ك مێژوو نیشانمان ئه‌دات تاج و ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ردارانی ئێران له‌لایه‌ن بێچوه شێرانی كورده‌وه به ده‌ست و بازوو گورزو خه‌نجه‌رو شمشێری ئه‌وانه‌وه پارێزراوه. وه‌كو (گیو، گوده‌رز، تۆرگین، به‌هرامی گوڕ، چۆپین، فه‌رهاده شیرین، حسین كورد)(1) … هتد ئه‌مانه بهسهردارانی ناوداری كورد ناو ئه‌برین كه‌بوونه‌ته هۆی شان و شكۆ‌و ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی سه‌رداران و گه‌وره‌كانی كورد‌و پارس. كرده‌وه ئازاكانی (ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌روان) مه‌شهوور به ( نصر الدوله) دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی (مهروانیه)ی كوردی. پاڵه‌وانیه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سه‌رداری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبیه‌ی کوردی که جێی شانازی هه‌موو موسوڵمانێکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌یه. پیاو چاکی و دڵ‌پاکی و دلێری سه‌رداری زه‌ند (که‌ریم خانی زه‌ند) دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی زه‌ندی کوردی.خزمه‌ت گوزاری فه‌رمانڕه‌وای (ئه‌خشیدیه)ی شام و تێكۆشانی (ئال خورشید) له لوڕستانی بچووك. پاڵه‌وانیه‌تی (دیالمه)(ئالبویه) له شیراز‌و به‌غدا ئه‌مانه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كوردیان پرشنگدار كردوه.1. بنه‌ماڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی ئێران (زاڵ)باوکی ڕۆسته‌م کوردن و هه‌روه‌ك حاجی قادر ئه‌فه‌رموێ گوردی شانامه پاکیان کوردن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی باسمانكرد ڕێگامان پێ ئه‌ده‌ن كه بڵێین “نه‌ته‌وه‌ی كورد هاوبه‌شی ته‌واوی كردوه له پێش خستن و بڵاو كردنه‌وه‌ی زانستی ئیسلام و په‌ره‌پێدانی، دیسانه‌وه كورد هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بووه بۆ سه‌ربه‌رزی و سه‌ر فرازی ده‌وڵه‌تی ئێران”. ئه‌گه‌ر سه‌ردانێكی سه‌ر تاسه‌ری كوردستان بكه‌ین و چاوی سه‌رنجی بده‌ینێ ئه‌بینین سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته پڕه له قه‌ڵاو دیوار‌و سه‌نگه‌رو بورج و خه‌نده‌كی جه‌نگی. له دامێن و لوتكه‌ی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی له پانتایی ده‌شت و له‌سه‌ر گردۆڵكهكاندا. ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌ربڵندی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاَتهیه بۆ پاراستن و لووت شكاندنی دوژمنان و داگیر كه‌رانی. زۆربه‌یان پاشماوه‌و شوێنه‌واریان تائێستاش له كوردستاندا ماوه‌ته‌وه. (قهڵاَى كه‌ره‌فتو) یه‌كێكه له‌و پاشماوه دێرینانه (ئه‌م قهڵاَیه ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره‌ی موههندیسیه كه تا ئێستا گهرِۆكهكانیش نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی پێیدا بگهرِێن له ناوچه‌ی سه‌قزه