بزاڤ- مەردوخ-
و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه جیاوازی نێوان دوو وشه‌ی كورد و ماد چییه؟ ئایا وشه‌ی كورد و ماد به‌یه‌ك مانا دێت؟ ئایا هه‌ر یه‌كه‌یان مانایه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه؟ زۆر كه‌س ڕِایان وایه كورد یانی ماد. ماد یانی كورد، یاخود هه‌ردوو ناوه‌كه یه‌كێكیان به‌مانای گشتی و ئه‌وی تریان به‌مانای تایبه‌ت دێت؟ كورد له‌ماده یاخود ماد له كورده؟ گرنگ لامان ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زی كورد باس بكه‌ین. ئه‌نجا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادا باس بكه‌ین. وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسمانكرد. كورد له ڕه‌گه‌زی ئارییه یانی له هندو ئه‌وروپیه‌كان. به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك1. شێوه‌و قیافه (به‌ژن و باڵا)2. زمان ا زاراوه 3. خووڕِهوشت 4. ناونیشانی بنه‌ماڵه. كورد له دێر زه‌مانه‌وه ناوی مناڵی ناوه (ئاری) هه‌ر چه‌ند كورد په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و ئیسلامدا هه‌یه، بهڵاَم ئاگاداری ئه‌م ناونیشانه هه‌ر كراوه و نه‌فه‌وتاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ناوی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌ر به‌كار هاتووه. هه‌ر چه‌نده لای زۆربه‌ی خه‌ڵك ناوه كوردیه‌كان زۆر به نرخ بووه وه‌ك: “فه‌رهاد، گودهزر، فهڕِوخ، شاپوور، ئاری، هۆشه‌نگ، جه‌مشید، فه‌ره‌یدوون، به‌همه‌ن، په‌رویز، به‌هرام، سام، ئه‌رده‌شێر، نه‌وشیروان، كه‌یخه‌سره‌و، شه‌هریار، شیرین، نوش ئافه‌رین، ماهرِوخسار، گوڵمیهر، ئازه‌ر، ماهی تابان، فه‌ره‌نگیز، نازه‌نین خورشید، ئافتاو، ناهید، گوڵناز”. ناوی بنه‌ماڵه‌كانیش وه‌كو “زازا، كرمانج، لۆلۆ، بابان، گۆران، كه‌ڵهوڕ، مهنوچهری، كاكهوهندی، ئازادبهخش، تیراندوهند، جاف”.5. ئاین و په‌رستنی كورد و زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ئاریه‌كانی تریش هه‌ر (ئاگر په‌رستنی) بووه ئاینی زه‌رده‌شتی ئاین و مه‌زهه‌بی پیرۆزی هه‌موو ئاریه‌كان بووه. وه‌ك له پێشدا وتمان (سامی یه‌كان) خوا په‌رست و (حامییه‌کان)بت په‌رست و (ئاریه‌کان) ئاگر په‌رست بوون. تاكو ئێستاش زۆربه‌ی شوێنه‌واری په‌رستگاو كووره ئاگره‌كانی كۆن له گه‌لێ جێگادا ماوه‌ته‌وه و به‌دی ئه‌كرێت. 6. شێوه و چۆنیه‌تی خانوو كردن له كورده‌واریدا، زۆربه‌ی وه‌كو یه‌ك وایه و حه‌ز ئه‌كه‌ن هه‌مووی ڕووه و ڕۆژهه‌ڵات بێت. به تایبه‌ت ژووری نووستن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ به‌یانیان رۆژ هه‌ڵدێ ئاگادار بن و هه‌ر له شوینی خۆیانه‌وه بیپه‌رستن و سوجده‌ی بۆ ببه‌ن و ستایشی بكه‌ن(1)، وشه‌ی (ئاریان) یا (ئێران) هێرۆدۆت به وڵاَتى رۆژههڵاَت و ڕۆژئاوای و تووه یانی له ڕِوباری سه‌نده‌وه تاكو ده‌شتاییه‌كانی نێوان دیجله و فورات كه كوردی به جیاواز له‌م سنووره نه‌زانیوه.
1. موغه‌کان: پیاوی ئاینی کاتێ ڕۆژ هه‌ڵده‌هات ئه‌یدا له ئاوایی یه‌کسه‌ر ئه‌چونه سه‌ربانی (هورمزدگاکان) و په‌رستگاکان و هاواریان ده‌کرد، ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌و هه‌ستن، ڕۆژ هه‌ڵهاتووه هه‌مووتان ڕووی تێبکه‌ن و بیپه‌رستن. کاتی خه‌و به‌سه‌ر چووه هه‌ستن کاتی په‌رستن و ستایشی هوزمورده.
ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌ی له سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه كه له پێشدا باسمانكرد به‌ته‌واوی ئاگر په‌رستێتی كورده‌كان ڕۆشن ئه‌كاته‌وه. پاشماوه دێرینه‌كان و (علم الانساب) (بیبلوگرافیا و ئاثنوگرافیا) به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكران بۆ ئاری بوونی كورد. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه و خۆ خه‌ریك كردنی رۆژههڵاَت ناس و مێژوو زانه‌كان به‌ڵگه‌ی زانستی (ئهنتروبولوجی و ئاثنولۆلجی) (خه‌ڵك ناسی و ڕه‌گه‌ز ناسی) ئه‌وه ڕوون ئه‌كه‌نه‌وه كه كورد له نه‌وه‌ی ئارییه و ئاگر په‌رست بوون و په‌یوه‌ندیه‌كی بهتینیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاگر و ڕِۆژدا. زۆربه‌ی مێژوهكان بۆمان ئهگێرِنهوه كاتێ (ئه‌سكه‌نده‌ری فهیلهقوسی) ڕێی هاته شاره‌زوور (سێ سه‌ده و نیو پێش مه‌سیح) دانیشتوانی كوردستانی ڕِۆژئاوای مه‌جبور كرد كه بت په‌رست بن، هه‌روها كوردستانی ئهردهڵاَن كه له دوو لاوه په‌یوه‌ستی خاكی شاره‌زووره ئه‌مانیش مه‌جبور به بت په‌رستی كرد، به‌ڵام دانیشتوانی ژوور‌و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به ئاگر په‌رستی خۆیان مانه‌وه و هیچ گۆڕانێگ له نێوانیاندا ڕِووی نه‌دا. به‌ڵام به‌شی خوارووی كوردستان ماوه‌یه‌ك بت په‌رست بوون له پاشداو كۆتایی سه‌ده‌ی پێنجه‌می زاینی بوونه گاور‌و ئاینی مه‌سیحیان وه‌رگرت.(1) ماوه‌یه‌كی زۆری پێ نه‌چوو له ژێر سایه‌ی سهرداریكی ئێرانی به‌ناوی (پاو) گهڕِاونهتهوه سه‌ر ئاینی (مه‌جووس) یانی ئاگر په‌رستی. تا سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خه‌لیفه‌ی دووه‌م (عمر) كه عێراقی داگیر كرد. پاش گرتنی عیراق هیچ ماوه نه‌مایه‌وه كه (یه‌زدی گورد) شای ئێرانی له (مه‌دائن)دا بنیشێ بۆیه به‌ره‌و عیراقی عه‌جه‌م كه‌وته ڕێ تا گه‌یشته‌وه ده‌ورو به‌ری شاری كرماشان.
1. مێژووی کڵیشای کۆن ل 300
(یه‌زدی گورد) سوپایه‌كی دوو هه‌زار كه‌سی به هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی جه‌نگه‌وه ڕووه‌و شاره‌زوور ڕِێك خست له ژێر چاودێری و سه‌ركردایه‌تی (پاو)دا(1) بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر چاودێری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یه‌زدی گورده‌وه، به‌م شێوه‌یه كورده‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور داواكه‌یان په‌سه‌ند كرد‌و گوێڕِایهڵی فه‌رمانی (پاو) بوون و به هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی جه‌نگیه‌وه ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا. له‌م كاته‌دا هه‌واڵی چوونی یه‌زدی گورد به‌ره‌و وڵاتى خۆراسان ئه‌بێته‌وه. پاو له‌م هه‌وڵه زۆر دڵگران ئه‌بێت و ناچار نامه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه بۆ دانیشتوانی شاره‌زوور ئه‌نووسێ، (كورته‌ی نامه‌كه‌ی پاو بۆ خه‌ڵكی شاره‌زوور) (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هریار فه‌رمانڕه‌وای ئێران له‌سه‌ر داخوازی و دۆستایه‌تی خاقانی چین ڕووه‌و وڵاَتى رۆژهه‌ڵات رِۆیشتوه بۆ چاك كردنی سنووری خۆراسان (ماهووی سوور) ئێوه‌ش له شوین و جێگای خۆتان بمێننه‌وه تاوه‌كو خاوه‌ن شكۆ ڕووه‌و نیشتمان ئهگهڕِێتهوه ئه‌و كاته له فه‌رمانه‌كانی خاوه‌ن شكۆ ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه). “پاو شاپووزاد”
پاش ناردنی نامه‌كه‌ی پاو بۆ شاره‌زوور له‌وبه‌ری ڕووباری (سیروان)ه وه مهنزڵێك ئه‌خه‌ن له دامێن چیایه‌ك له نزیكی دێ یه‌كی گه‌وره‌دا چادر هه‌ڵئه‌ده‌ن و بارگه و بنه ئه‌خه‌ن خه‌ڵكی دێ كه دێنه پیریانهوه و پیشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ ئه‌كه‌ن. پاو ئه‌م میوانداریه به هه‌ل ئه‌زانێ و سوودی لێ وه‌رئه‌گری، ئه‌كه‌ویته گفت‌و گۆ كردن له گه‌ڵیانداو ئهیانخاتهوه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێران و له گاوری وازیان پێ دێنی و ئه‌یانگێڕێته‌وه سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شت و له دامێنی چیاكه‌دا په‌رستگایه‌ك و كوره‌یه‌كی ئاگریان بۆ ئه‌كاته‌وه. ئه‌و چیایه به‌ناوی (ئاته‌شگا)وه ناوداره و دێ كه‌ش به‌ناوی پاوه وه ناو ئه‌نێن (پاوه) كه عه‌ره‌ب پێ ی ئه‌ڵێن (فاوج). پاو ماوه‌ی دوو مانگ له ناوچه‌ی پاوه ئهمێێنتهوه له پاشدا به‌ره‌و هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان ئه‌كه‌وێته ڕێگا. به‌هه‌ر شوێنێدا تێپه‌ڕی كردوه گێڕاونیهتیهوه ژێر ده‌سه‌ڵاتداری ئێران و په‌یڕه‌وی ئاینی زه‌رده‌شت. له نزیك خۆراسان له‌گه‌ڵ (یه‌زدی گورد) یه‌ك ئه‌گرنه‌وه پاو ئاگاداری یه‌زد گورد ئه‌كات كه پێویست ناكات بچنه (خۆراسان) له‌به‌ر ناکۆکی به‌تین له نێوان (ماهووی سوری) و (پاو)دا، لێره‌دا یهزدیگورد ئه‌م و تهیه ئه‌گرێته دڵ وكینه له پاو ئه‌كێشێ ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێ سووپای ئیسلام له خوزستان و كوردستان و عیراقی عه‌جه‌م نزیك ئه‌بێته‌وه. یه‌زدی گورد به‌ره‌و خۆراسان ئه‌كه‌وێته ڕێگا و شاری ئه‌سفه‌هان جێ دێڵێت. پاو سه‌ر پێچی له فه‌رمانی یه‌زدی گورد ئه‌کات و بهرهونیشتمانی خۆی (مازه‌نده‌ران) ئه‌كه‌وێته ڕێ. وه‌ك مێژووی ئێران و شانامه باسی ئه‌كه‌ن یه‌زدی گورد شه‌هریار له خۆراسان ئه‌كوژێ و سوپای ئێران بێ سه‌رپه‌شت ئه‌مێنێته‌وه. ساڵی (18)ی كۆچی ئیسلام به فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی دووه‌م و له ژێر فه‌رمانداری (ئیمام حه‌سه‌ن) و (عبدالله كوڕی عومه‌ر) و (ابی عبیداللهی انصاری) و چه‌ند كه‌سێكی تر له سه‌ردارانی ئیسلام ڕووه‌و ئێران ئه‌كه‌ونه ڕِێ. له عیراقه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی كرماشان لێره‌دا (ئیمام حه‌سه‌ن) (حهزیفهی یه‌مانی) و (قهیسهمی كوڕی عه‌باس كوڕی عبدالمطلب) له‌گه‌ڵ سوپایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ند هه‌زار سواره و پیاده ڕوِوه و (هه‌مه‌دان) و (ڕه‌ی)(تاران) و مازه‌نده‌ران ئه‌كه‌ونه ڕێ. (عبدالله كوڕی عومه‌ر) (ابو عبیداللهی الانصاری) له‌گه‌ڵ پێچ هه‌زار سواردا به‌ره‌و شاره‌زور ئه‌كه‌ونه ڕێ، له‌م كاته‌دا سوپای كورد كه خۆی ئاماده كردبوو بۆ به‌ربه‌ستی له‌شكری ئیسلام شه‌وێك له (سیروان) ئهپهڕنهوهو به‌رانبه‌ر له شكری كورد ئه‌وه‌ستن. له یه‌كه‌م هێرشدا (ابو عبیدالله ی انصاری) ئه‌كوژرێ. هێرشی دووه‌م و سێیه‌م كه‌سێ ڕۆژی خایاند سوپای موسوڵمانه‌كان سه‌رئه‌كه‌ون. به‌شیۆه‌یه‌ك كه شاخ و ده‌شت و دۆڵ به‌خۆینی جه‌نگاوه‌رانی كورد سوور ئه‌بێ. له ئه‌نجامدا هه‌موو دێهات و شارۆچكه‌كانی كوردستان كاول ئه‌كه‌ن په‌رستگاو ئاگردنهكان ئه‌ڕوخێنن ژن و كچی كورد به‌دیل ئه‌گرن و هه‌رچی سامان و ده‌وڵه‌ت هه‌یه تاڵانی ئه‌كه‌ن. ئه‌وانی مانه‌وه بوونه ئیسلام وازیان لێ هێنان لاشه‌كه‌ی (ابوعبیدالله) له دامێنی چیای (شنروێ) ئه‌نێژن له نزیك شاری (هه‌ڵه‌بجه)، كه ئێستا بۆته دێی عه‌بابه‌یلێ. (عبدالله ی كوڕی عومه‌ر) چه‌ند مانگیك له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌مێنێته‌وه. تاوه‌كو له جێگای ئاگردانی ئاگرو په‌رستگاكان چه‌ند مزگه‌وتێكی دروستكرد و یاسا‌و فه‌رمانه‌كانی ئیسلامی له خه‌ڵكه‌كه گه‌یاند. له پاشدا ڕووه‌و (هه‌ورامان) ئه‌كه‌وێته ڕێ له نزیك (پاوه) تووشی شه‌ڕو كوشتارێكی خۆیناوی دێت كه زۆربه‌ی ئافره‌ت و پیر و مناڵی كورد به‌ده‌ستی سوپای ئیسلام ئه‌كوژرێ و له‌ناو ئه‌چن. عبدالله كوڕی عومه‌ر له شاری پاود مزگه‌وتێكی دروست كرد. یه‌كێك له كوره‌كانی (معاذ كوڕی جبل) و چه‌ند كه‌سێكی تری عه‌ره‌ب جێ دێڵێ. له‌پاشدا ئه‌م عه‌ره‌بانه ژن و كچی كوژراوه‌كان ماره ئه‌كه‌ن له وێدا جێ گیر ئه‌بن و مناڵ ئه‌كه‌وێته نێوانیان. به‌م شێوه‌یه مانه‌وه كه تا ئێستاش گۆڕه‌كانیان له نزیك شاری پاوه دایه عبدالله كوڕی عومه‌ر پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی هه‌موو وڵاتى كورد بخاته ژێر چاوه‌دێری ئیسلامه‌وه. له‌بری كووره ئاگرو په‌رستگاكان مزگه‌وتی دروست كرد و یاسا‌و فه‌رمانه‌كانی ئاینی ئیسلامی بڵاو كرده‌وه. هه‌رچه‌نده كورده‌كان به‌هۆى شه‌ڕۆ شۆڕو كوشتاره‌وه دینه‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ست دا‌و ئاینی ئیسلامیان وه‌رگرت، به‌ڵام له ناورۆكدا مه‌یلیان به‌ره‌و لای ئاینی باو باپیریان ئه‌چوو. له سه‌ره‌تادا زۆر ئاگاداری‌یان ئه‌كردو به ته‌نگیه‌وه بوون به‌ڵام له‌پاشدا ورده ورده بیریان چوه‌وه. شه‌ره‌كانی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عه‌باسی هه‌موو شه‌ڕی دینی بوو. له‌و شه‌ڕه خۆیناویهی له ساڵی ( 307) و ( 324)ی كۆچی له ژووروی كوردستان ڕویدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی دینی بوو. دانیشتوانی هه‌ورامان هه‌رچه‌ند موسوڵمان بوو بوون و نوێژ‌و یاساكانی ئیسلامیان به‌جێ ئه‌هێنا بهڵاَم هێشتا هه‌ندێ خوو ڕه‌وشتی زه‌رده‌شتیان تێك نه‌دابوو تا ساڵی (842)ی كۆچی (مه‌ولانا گشایش) بابا گه‌وره‌ی مهردۆخیهكان هات و ده‌ستی كرد به فێركردنی قورئان و بڵاَو كردنه‌وه‌ی یاساكانی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی رِوون و ئاشكرا له ناوچه‌ی هه‌وراماندا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت سه‌ده‌و نیو به‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانه‌دا تێپه‌ڕیبوو ئه‌یانویست له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه و یاخی ببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دینه‌كه‌ی (پیر شه‌هریار)(1) كه به یه‌كێك له پیاوچاك و بڵاو كه‌ره‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتیان زانیوه له ناوچه‌كه‌دا (پیرشالیار وه پیرشههریا لێره‌دا هه‌ر یه‌كێكن). مه‌ولانا گوشایش پیاوێكی چاوكز بووه بۆیه هه‌ورامیه‌كان به گوشایشه كوێر ناوی ئه‌به‌ن و هه‌وڵ و تێكوشانى ئه‌م كابرایه بۆ په‌ره‌سه‌ندن و ناساندنى ئیسلام واى له خه‌ڵكه‌كه كرد ڕه‌قیان لێ ی بێت و به گوشایشه كوێر ناوی به‌رن.(2) ئه‌گه‌ر له ڕِیش سپی و پیاوه ئاقڵه‌كانی هه‌ورامانت بپرسیایه ئایا قورئان كۆنه یان ماریفه‌تی پیر شهریار؟ له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن: ماریفه‌تی شه‌هریار كۆنه قورئان دوێنێ گوشایشه كوێر هێنایه هه‌ورامان له كۆتایی هه‌ر به‌ندێ له كتێبه‌كه‌ی پیرشالیار ئه‌م وته‌یه به هۆنراوه دووباره بۆته‌وه. گۆشت جه واتای پیر شالیار بۆ هۆشت جه كیسا ستهی ر
یانی گۆیت له وته‌كانی پیر شالیار بێ و هۆشت به لای په‌یامبه‌ری ڕه‌مز گۆوه بێت.
1. ماریفه‌تی پیرشالیار بریتیه له کتێبێکی گه‌وره له چه‌ند بهدنێك پێك هاتووه، پڕه له قسه‌ی نه‌سته‌ق و ووته‌ی به‌نرخ. له کۆتای به‌ندێکدا چه‌ند په‌ندێك به شێوه‌ی هۆنراوه نوسراوه.2. له سه‌ره‌تای به‌ندی یه‌که‌می کتێبه که له بریتی (کیاسته) که به مانای نێردراو دێت ووشه‌ی (روشت) نوسراوه که ڕوشت به‌مانای (دانای ڕهمزگۆ) دێت. له‌وه ئه‌چێ ڕوشت دروست تر بێت
دانیشتوانی ئه‌مڕۆی هه‌ورامان وشه‌ی (ڕهمزگۆ) له په‌یامبه‌ری ئیسلام ئهگێڕِنهوه، بهڵاَم په‌یامبه‌ری ئیسلام ڕه‌مزی نه‌بووه وبه ئاشكرا داوای په‌یامبه‌ری كردوه. واتای ریمزگۆ بریتی یه له (زه‌رده‌شت) كه به (وحشور سپیماری) ناوداره یانی (په‌یامبه‌ری ڕهمزگۆ)(1) ئه‌و كتێبه‌ی باسمانكرد ئێستا له هه‌ورامان به‌پێ ی وه‌سیه‌تى پیرشالیار ئه‌م كتێبه نابێ بدرێته ده‌ست بێگانه. هه‌موو پرِه له وته‌ی جوان و په‌ندی به‌نرخ كه به‌رزی و هوشیاری پیرشالیارمان بۆ ده‌رئه‌خات. ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌ك له په‌نده‌كانی : – وهروێوه وارۆ ورده ورینه وه‌ریسه بڕێو چوار سه‌رینه كرگی سیاوه و هێڵیش چه‌رمینه گوشلی ممیریو دوێ برینه
واته به‌فرێكی ئه‌بارێ به‌فره خۆركهیه، گوریس كه بچرا چوار سه‌ر په‌یدا ئه‌كات،مریشكی ماڵی پهرِهكهی رِهشه، كه‌چی هیلكهكهی سپی یه. مه‌نجه‌ڵ كه كونی تێ بو دوو سه‌ر پیدا ئه‌كات لێره‌دا مه‌به‌ست له به‌ر هه‌ڵستی سوپای دوژمنه و به‌رگری له خاك و نیشتمان، ئه‌ڵیت یه‌ك گرتن و یه‌ك بوون مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنه. دیسانه‌وه له په‌ندێكی تردا ئه‌ڵێت
داران گیانداران جهرگو دڵ به‌رگه‌ن گائێ پر نهرگهن گائێ بێ به‌رگه‌ن كرگ جه هێلمین هێلى جهكرگهن ڕواس جهڕواس وه‌رگی جه ودرگهن
1. کتێبی دبستان المذاهب ل 10
یانی دره‌خت و گیانداران ڕه‌گ و ڕیشه و جه‌رگ و دڵیان جار جارێك بێ به‌رگن یانی بێ گه‌ڵاو بێ به‌رو تووكن، مریشك له هێلكه‌و هێلكه له مریشك، ڕێوی له ڕێوی، گورگیش له گورگ، لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌كه دره‌خت و گژو گیا هه‌ستی هه‌یه و ئه‌ژی و وه‌ك گیاندار بێت وایه كه گه‌ڵا ئه‌كات (ئه‌خوات) له پاشدا گه‌ڵاكه‌ی ئه‌وه‌رێ، یاخود هه‌ر كه‌سه ئه‌چێته‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زو بنه‌مای خۆی، هه‌ر شته وه‌ك خۆی له خۆی په‌یدا ئه‌بێ. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وی كه ئاگر په‌رسته كۆنه‌كان هه‌مان ڕای فه‌یله‌سوفه یونانیهكانیان هه‌بوه كه ئه‌ڵێن مرۆڤ سه‌ره‌تای نیه‌و ناتوانرێ سه‌ره‌تای بۆدیاری بكرێ، هه‌رگیز كۆتاییشی نایه. خاوه‌نی ئه‌و كتێبه‌ی باسمانكرد (پیر شه‌هریار) ئه‌م پیاوه (مه‌جووسی) ئاگر په‌رستی بووه. بابا گه‌وره‌ی پیر شه‌هریاری دووه‌مه كه موسوڵمان بووه. ئه‌م پیرشههریاری دووه‌مه شه‌وێك له خه‌ویا چاوی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد د. خ) ئه‌كه‌وێ و بانگی ئه‌كات كورِم. ئه‌میش بۆ سبه‌ینێ ناوی خۆی ئه‌گۆڕێ به (مسته‌فا) و ئه‌ڵێت من (سه‌یدم). ئه‌م پیاوه له‌ناو هه‌ورامان دا به (سه‌ید مسته‌فا) ناودار بووه. ئه‌م پیر شه‌هریاری دووه‌مه هاوچه‌رخی (عبدالقادر گه‌یلانی) بووه و په‌یوه‌ندی هه‌بووه له نێوانیاندا. ساڵی (480)ی كۆچی پیرشههریاری دووه‌م كتێبی (معرفت)ی گۆڕیوه و ئه‌و شتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا ڕێ نه‌كه‌وتوه ئه‌م لایبردوه. ئێستا نوسخه‌ی دووه‌می ئه‌م كتێبه له هه‌وراماندا ماوه. (مه‌ولانا گوشایش) كه باسمانكرد كوڕی (بابا مه‌ردۆخ) و ئه‌ویش بابا گه‌وره‌ی شێخ (محمد مه‌ردۆخی)یه كه دانه‌ری ئه‌م (مێژوو)ه یه. له ساڵی (775)ی كۆچی دا هاتۆته هه‌ورامان و له ساڵی (778) ی كۆچی كچی شێخ شه‌هابه‌دینی دزاوه‌ری هێناوه و له هه‌ورامانا جێ گیر بوه. ساڵی ( 842)ی كۆچی به هاوكاری (شێخ شه‌هابه‌دین) ده‌ستی به ڕاگه‌یاندنی قورئان و بڵاَو كردنه‌وه‌ی یاسای ئیسلام كردووه، بهڵاَم مه‌به‌ستی به ته‌واوی نه‌هاتۆته دی و له‌دنیا ده‌رچووه و (مه‌ولانا گوشایش)ی كوڕی جێگای گرتۆته‌وه. له‌و ڕِوونكردنهوهیهدا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه كورد (ئاری) نه‌ژاده و ئاگر په‌رست له‌گه‌ڵ پارس و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری ئاری هاو ڕِهگهزن ته‌نها خاڵیك لێره‌دا ده‌ستی بۆ ڕِاكێشین ئه‌وه‌یه بزانین رِهگهزی كورد له كوێدا كۆتایی دێت و ئه‌گاته كێ؟ ئایا كورد و ماد یه‌كن یا جیاوازن ئایا كورد دوانزه هه‌م فیرقه‌یه له‌و (13) فیرقه ئاری یه؟ ئایا كورد له ماده یا ماد له كورده. له زۆربه‌ی مێژوهكاندا ناوی كورد مورادیفی ناوی (ماد)ه و هه‌ردووكیان به یه‌ك مانا دێن، له مێژوه كۆن و تازه‌كاندا له ته‌نیشت ناوی ماد یا مادا وشه‌ی (كوردستان) له نێوان دوو كه‌وانه‌دا نووسراوه كه مه‌به‌ست وشه‌ی (ماد) یا (مادا)یه. له كتێبی (عشق و سلطنت) كه به شێوه‌ی رِۆمان نووسراوه له هه‌موو شوێنیكدا ناوی ماد و كوردی پێكه‌وه هێناوه. له كتێبی (كلێسای كۆن) دا ل(268) وشه‌ی (پارت و مهدی و عێلام) هاتووه. كه به‌م شێوه‌یه خۆی لێكی داوه‌ته‌وه پارتیا – خۆراسانی ئهمرِۆ، مهدی كوردستانی ئێستا. عیلام – خوزستان، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا وشه‌ی (كورد) و (ماد) مرادفی یه‌كن و به‌یه‌ك مانا دێن و له‌یه‌ك جیا ناكرێنه‌وه، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ویستمان بڵێین (ده‌وڵه‌تی ماد) ئه‌وا به‌بێ دوو دڵی ئه‌توانین بڵێێن (ده‌وڵه‌تی كورد) یا نه‌ته‌وی كورده. هه‌ندیك له مێژوو ناسان و رۆژههلاَت ناسه‌كان وه‌ك پرۆفیسۆر (ساپس) و دانه‌ری كتێبی ئاینه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری ل 31 و منطق ل 15… هتد مادیان به كورد داناوه. وه‌ك _ دیالمه) به‌شێك كورد( سه‌لمانازار)( فهرمانرِهوای ئاشوریه‌كان وشه‌ی( مادا)ی به به‌شێك له كورد ناو بردوه نه‌ك هه‌موو كوردی رِۆژههلات و رِۆژئاوا. وشه‌ی ماد له حه‌وت هۆزی كوردا دیاری ئه‌دات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ كه ماد بریتین له هۆزێكی كورد و بوونه‌ته حه‌وت لق،بهلاَم بهرِای مێژوو ناسه كورده‌كان كورد به‌شێكن له ماد یانی كۆمه‌ڵی كورد به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی ماد. ئه‌ڵین بنهرِهتی كورد به وشه‌ی(كورده) یا (كوردۆ) كۆتایی دێت.زۆربه‌ی مێژوو ناسانی یۆنانی و فه‌ڕه‌نسی وشه‌ی (كورد یا كاردۆ یا كارداك) یا كاردۆكیان به‌كار هێناوه، له مێژووی هه‌ورامان ل( 16)دا نووسراوه (كورد و دیلام = دیلم و گیل و خه‌زه‌ر و نبط و گرموك = جرموف = جرامقه) ئه‌مانه هه‌موو كورِی (یابت كورِی نوح)ن له ته‌ورات دا به‌شی ده‌یه‌م و له زۆربه‌ی مێژووه‌كان ئه‌م وته‌یه دوباره بۆته‌وه. به‌پێی ئه‌م ڕایه كۆمه‌ڵی كورد به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی ماد یانی (كورد له ماد)ه ده‌وڵه‌تی كوردی كه‌یقوباد كه ده‌وڵه‌تی مادیان پێ وتووه پێك هاتووه له هۆزه‌كانی ماد = كورد، لوڕ، گێل، خه‌زه‌ر، ده‌یله‌م – ئه‌مانه به هه‌موویان ده‌وڵه‌تی كه‌یقوبادی كوردیان پێك هێناوه و به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی كورد نه‌بووه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ” گوتی، كاسی، لۆلۆ، میتانی، زه‌ندیه، ئه‌خشیدیه، حه‌سنه‌ویه، دیالمه، لوڕی بچووك، ئال خورشید”، وتراوه ده‌وڵه‌تی كورد یان به ده‌وڵه‌تی كورد ناو براون (هۆزه‌كانی دیكه‌ی ماد زۆر به‌شدار نه‌بوون له پێك هێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كان كورد بوون نه‌ك ماده‌كان. لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه وشه‌ی (ماد) له وشه‌ی كورد بڵاوتره به (كورد و دیله‌م و خه‌زه‌ر) و.. هتد، ئه‌وترێ ماد. دیسانه‌وه جێگه‌ی گومان نی یه له قسه‌كانی هێرۆدۆتی یونانی دا كه ئه‌ڵیت (كۆمه‌ڵێك له كورده‌كان خۆیان ناو ناوه ماد) وه ئه‌م ناوه‌یان به خۆیان ڕه‌وا و تایبه‌تی داناوه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاته نه‌ك ئارارات. هه‌ر چۆنێك بێت گومان نامێنێت كه وشه‌ی ماد زۆر گه‌وره تر‌و بڵاو تره له وشه‌ی كورد یانی وشه‌ی كورد له ماد پێك هاتووه. به كورد‌و هه‌موو نه‌وه‌كانی (ماد ا) ئه‌وترێ (ماد)، به‌ڵام وته‌كه‌ی هێرۆدۆت كه ئه‌ڵی به‌شێك له كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات خۆیان ناو ناوه (ماد). لێره‌دا ئه‌بێت بڵێین كه وشه‌ی (كورد) زۆر له وشه‌ی (ماد) بڵاوتره. یانی به پێچه‌وانه‌ی ڕاكه‌ی پێشوومانه‌وه. هه‌رچه‌نده به به‌شی رۆژهه‌ڵات ئه‌وترێ (مادستان) یانی وڵاتى ماده‌كان. به به‌شی ئارارات و زاگرۆس ئه‌وترێ (كوردستان). لێره‌دا جیاوازی هه‌یه له نێوان مێژوو نووسهكاندا له‌سه‌ر ئه‌م باسه، كه ئایا كورد له ماده یا ماد له كورده؟ جێی گومان نی یه كه وشه‌ی ماد به هه‌موو نه‌وه‌كانی (مادای كوڕی پایت كوڕی نوح) ئه‌وترێ. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه به خه‌تی بزماری نووسراوون یاخود ئه‌و ده‌ست نووس و شوێنه‌واره مێژوویانه‌ی له كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه وشه‌ی (كوردراكان) به‌كار هاتووه كه به مانای (كورده‌كان) دێت. (ئه‌سترابۆن)ی جوگرافیازانی یونانی ساڵی ( 60) پ ز نه‌خشه‌یه‌كی كێشاوه له سه‌ر نه‌خشه‌كه وشه‌ی (كلادهكی) داناوه (كارداك). له سه‌ره‌تای مێژوه‌وه له چیاكانی سوریا جێ گیر بوون به (گوت‌و) به ناو بانگ بوون. گۆتۆ به واتای پاڵه‌وان، ئازا، شه‌ڕانی دێت. به‌هه‌مان شێوه وه‌رگێڕانی وشه‌ی گۆتۆ بۆ سه‌ر زمانی ئاشووری ” كاردۆ یا كارداك یا كۆردۆ” یه كه هه‌مان مه‌به‌ستی پێشوو ئه‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته ڕاست بێت له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئازایی و شه‌ڕكه‌ری پێ یان و تبن (كارد)، چونكه كارد له زۆر شوێنی كوردهواری به‌مانای چه‌قۆیه‌كی گه‌وره‌ی بڕه‌ر به‌كار دێت. له‌هه‌ر شوینێكدا وشه‌ی (كورد) به فارس و وشه‌ی (كورد) به عه‌ره‌بی هاتبێ، هیچ جیاوازی نییه و هه‌ردووكیان به مانای پاڵه‌وان دێن. كهڵهوڕهكانیش خۆیان به نه‌وه‌ی گوده‌رز ئه‌زانن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌شیان ئه‌ڵێن وشه‌ی گوده‌رز له وشه‌ی (گۆتۆ) یا (كۆدۆ)ه هاتوه وه‌ك له هۆزه كورده‌كاندا باسمانكرد. له مێژووی هه‌ورامانی كۆنیشدا (گۆتۆ) یا (ژۆتۆ) یا (كۆدۆ) وه یاخود (گودی) نووسراوه, كه له چیا جودى ژیابون به‌م ناوه‌وه ناو نراون . ئه‌م هۆزه كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی نه‌رامسین كوڕی سه‌رگۆنی یه‌كه‌م هێناوه. له (حكایه الجغرافی ل 60) نووسراوه كورد له ڕه‌گه‌زی (كاردۆك)ن له سه‌رده‌می كۆن دا ئه‌م كاردۆكان له چیاكانی جزیره و ئه‌رمێنیا و سه‌رووی وڵاتى ئاشوور دانیشتوون. گهزنهفونی یۆنانی ئه‌ڵیت – نه‌وه‌كانی (كاردۆشیا = كورد له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده هه‌زار یۆنانی دا ڕێگایان پێ ئه‌گرن و زۆر ئازایانه شه‌ڕیان كردوه. ناوچه‌ی (وان به‌تلیس) به (كاردۆكیان) ناودار بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی به‌شێك بوون له نه‌وه‌ی كاردۆك، له كۆتاییدا ئه‌توانین بڵێن نه‌ته‌وه‌ی كورد له ماده‌كان بن. یاخود ماده‌كان به‌شێك بن له هۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵات كه له‌م دواییه‌دا له سه‌ده‌ی پێك هاتنی ده‌وڵه‌تی (كیانی)دا خۆیان ناو نابێ (ماد) یاخود به هۆی ئازایه‌تی و پاڵهوانیهوه ناو نراون كورد. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌شێكن له‌ڕه‌گه‌زی (ئاری) و زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ پ ز له شوێنی ئێستایاندا بوون. به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و لێ هاتووییه‌وه ژیاون و په‌ره‌یان سه‌ندوه‌و نه‌یان هێشتوه كه‌س سه‌رداریان بێت. هه‌ندێ له زانا ڕه‌گه‌ز ناسه‌كان كورد به نه‌وه‌ی (كوردی كوڕی عومه‌ری كوڕی مهزیقیاء) پاشای یه‌مه‌ن دائه‌نێن ” كوردی عومه‌ری مهزیقیاء كوڕی عامر ما‌ء السما‌ء – حارث – امرئ القیس – ئعلبه – مازن – الأسد – غوث – یفت – مالك – زه‌ید – كههلان – سه‌یا – یشجب – یعب – قحطان – عابد – شالخ – فخشد، سام كوڕی نوح”. به پێ ی ئه‌م وته‌یه ئه‌بێت كورد له عه‌ره‌ب بێت یانی نه‌وه‌ی سامی كوڕی نوح بن فه‌رمانڕه‌وایی یه‌مه‌ن عومه‌ری كوری مهزیقیاء له یه‌مه‌نه‌وه ناردونیه شام و كوڕی عومه‌ری كوڕی مزیقیاء ناو نراون. ئه‌م هۆنراوه‌ی خواره‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ وته‌كه‌یان
لعمرك ما الاكراد ابناء فارس و لكنهم كرد عمر ابن عامر
عبدالله ی كوڕی عومه‌ر وتویه‌تی: یه‌كێك له عه‌ره‌به‌كانی وڵاتی فارس ئیشاره‌تی كردوه كه (ئیبراهیم خلیل – بسووتێنن). یه‌كێك له مه‌جلیسه‌كه‌دا و تویه بۆچی وڵاتى فارس عه‌ره‌بی هه‌یه؟له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: به‌ڵێ كورد له عه‌ره‌به‌كانی وڵاتى فارسن.(1) (تێ بینی، ئه‌م ڕایه پێچه‌وانه‌ی ڕاێ پێشووه، چونكه عومه‌ری مهزیقیاء گه‌لێ له‌دوای سه‌رده‌می ئیبراهیم خلیل – ه وه بووه) وه‌رگێڕ 1. مێژووی کامل ابن اثیر ل 34 ، ابو عمر کوڕی عبدالله له کتێبی قصد الأمم فی انساب العرب و العجم – و فه‌یروز ئابادی له کتێبی (قاموس) و (أبو الفضل شهاب ا‌لدین سید محمود ئالوسی بغدادی) له (روح المعانی)دا ته‌فسیر له په‌راوێزی ئایه‌تی (ستدعون الی قوم أولی بأس شدید) و قازی ابن خلکان له ته‌رجمه‌ی (مهلب بن ابی صفر) و سویدی بغدادی له کتێبی (سبائک الذهب فی معرفة قبائل العرب) و مسعودی له مروج الذهب و له ته‌فسیری (سیل الترم)دا. ئه‌و سه‌رچاوانه به گستی رایان وایه که کورد نه‌وه‌ی (عومر مزیقیاء)ن و ئه‌ڵێن هۆزی ئه‌وس و خه‌زره‌جیش له کورده‌کانن و له نه‌وه‌ی عومه‌ر مزیقیاءن.
هه‌ندێكی تر ڕایان وایه كه كورد له نه‌وه‌ی عومهرمزیقیاء ئن عومه‌ریش به كوڕی ئیسماعیل كوڕی ئیبراهیم خه‌لیل دائه‌نێن. هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن – كورد كوڕی ئێران كوڕی ئاشور كوڕی سام كوڕی نوحه(1) (له ته‌وراتدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كورد‌و ئێران نه‌براوه‌ته‌وه سه‌ر ئاشوور، به‌ڵكو وشه‌ی كورد و ئێران له ته‌وراتا نیه)( وه‌رگێڕ).
له بری (كورد) و (مادا) وشه‌كانی (ئێران) و(پارس) هاتووه. له كاتێكدا ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا بریتی بووه له (ماد‌و پارس) و ناوی ئێران هه‌ر نه‌بووه. پاش ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كورشی گه‌وره، وشه‌ی ئێران په‌یدا بووه جگه له (شێوه و قیافه و خوڕه‌شت و ئاین و زمان و لهجه) به پێ ی شوێنه‌واری مێژوویی و زانستی كورد له نه‌ژادی (ئاری)یه. له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئاری دا كورد‌و پارس زۆر له‌یه‌ك نزیك بوون و وه‌ك دوو لقی یه‌ك دره‌خت بوون، به پێ ی ئه‌م خشته‌یه‌ی دروستمان كردوه كه بۆ زیاتر شاره‌زا بوونه له ڕاستی. بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه كورد له ڕه‌گه‌زو زمانی فارسیه‌وه نزیكه‌و له ئاری یه‌كان (گر بظاهر سایه عین نورنیست نور چندان دور نیست) لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌و وشه‌و پیتانه‌ی كورد و فارس به‌كاری ئه‌هێنن زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی و توركیدا جیاوازیه‌كی گه‌وره به‌دی ئه‌كرێ ته‌نانه‌ت له ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه وه‌ك پاش و پێش خستنی كردار و ئاوه‌ڵناو. بۆ وێنه كوردی فارسی عه‌ره‌بی زه‌ید عومه‌ری كوشت زید عمرا کشت ضرب زید عمر
1. سبائک الذهب ل 11 ئه‌گه‌ر سه‌یری فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی مه‌ردۆخ بكه‌ین بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵ له نێوان كوردی و فارس دا هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا سێ خاڵی سه‌ره‌كیمان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه كه هیچ گومان و دوو دڵیمان نامێنێ 1- كورد له نه‌وه‌ی (ئاری)یه و له‌گه‌ڵ پارس دا له ڕهگهزێكن و له ڕه‌گه‌زه‌كانی دیكه جیاوازن.2- نه‌ته‌وه‌ی كورد چه‌ندین هه‌زار ساڵه له كوردستاندا ئه‌ژی داب و نه‌ریت و خوو ڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وتی خۆی پاراستوه له نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ وه‌ك (ئاشور، كلدان، عیلام) و له سه‌ر داب و نه‌ریتی كوردهواری خۆی ماوه‌ته‌وه تاكو ئێستاش. به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و لێ هاتووییه‌وه هێرش و په‌لاماری دراوسێ بێگانه‌كانی به‌ر په‌رچ داوه‌ته‌وه. له سه‌ده‌ی (37) پ ز كورده (گوتیه‌كان) له‌گه‌ڵ نه‌رامسینی كوڕی سارگۆن به‌شه‌ڕهاتوون و تێكیان شكاندوون كورد زیاتر له دوو سه‌ده فهرنابرِهوای كلدانیه‌كان بووه. سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م یانی (1800) پ ز كورده‌كان له‌گه‌ڵ جێ نشینه‌كانی (حامورابی بابلی)دا جه‌نگیون و به‌سه‌ریاندا زاڵ بوون و تێكه‌ڵیان بوون. ئه‌م تێكه‌ڵ بوون وزاڵ بوونه بۆته هۆی توانه‌وه‌ی كلدانیه‌كان.(1) دیسانه‌وه له سه‌ده‌كانی نۆهه‌م و هه‌شته‌می پ ز فه‌رمانڕه‌وایانی ئاشوور له‌سه‌ر یه‌ك چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر وڵاتى كورد، كوردیش به‌و په‌ڕی ئازایی و له‌خۆ بووردووییهوه به‌ر په‌رچی هێرشه‌كانی داونه‌ته‌وه. ساڵی (744) پ ز كورد‌و ئاشور ده‌ستیان دایه‌وه یه‌ك شه‌ڕێكی سه‌خت و خۆیناوی ڕوویدا.
1. ملل قدیمه مشرق وه‌رگێڕانی فه‌روخی ل 125
هه‌ردوولا قوربانیه‌كی زۆری‌دا و پاشه‌كشه‌یان كرد بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجام. دیسانه‌وه ساڵی (337)پ ز كورده‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئاشوریه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى یه‌ك نه‌بوون و جیاوازیه‌وه هێرشه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت په‌رش و بڵاو بوونه‌وه. (مادی بچووك) ئازه‌ربایجان و كورده‌كانی لوڕستان و عیراقی عه‌جه‌م (مادی گه‌وره) یه‌كیان گرت هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وانی بابل هێرشیان كرده سه‌ر نهینهواو ته‌خت و به‌ختی ئاشووریان بۆ هه‌میشه‌یی له‌ناو برد. كاتێ ئه‌سكه‌نده‌ری ڕۆمی هات و ئێرانی داگیر كرد‌و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وت، كورده‌كانیش هاوبه‌شی ژێر ده‌سته‌یی بون، به‌ڵام شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ (ڕۆمه‌كان) نه‌یانتوانیوه ده‌ست به‌سه‌ر كورده‌كانا بگرن. سه‌رداران و ئه‌میره‌كانی كورد تا ڕاده‌یه‌ك توانیویانه ده‌سه‌ڵات و سنووری خۆیان بپارێزن.
3- كورد و ماد جیاوازنین:- ڕای چه‌ندین مێژوو نووسمان ڕوون كرده‌وه كه وشه‌ی كورد یا ماد له یه‌ك جیانین و هه‌ردووكیان به‌یه‌ك واتا دێن. یاكورد له ماده یانی مادا كه (كورد، دیله‌م، گیل، نبط، خه‌زه‌ر، گهرموك) نه‌وه‌ی مادابن یاخود ماد له نه‌وه‌ی كورد بێت. له كتێبی (عشق و سلطنت)دا نووسراوه (زمانی ماده‌كان زمانی كوردی بووه). ئه‌مه‌ش ڕای زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسه‌كان (ابن خلدون) و زۆربه‌ی مێژوو ناسه كورده‌كان ئه‌ڵێن پارسهكانیش كوڕی (مادا)ن به‌م شێوه‌یه ده‌بنه برای كورد ئه‌گه‌ر كوڕی (كیومه‌رس) بن ئه‌وا ئه‌بنه برازای ماداو ئامۆزای كورد. چه‌ند مێژوو نووسێك ئه‌ڵێن “پارس، خه‌زه‌ر، سهقلاب، سدسان، خڵخال، غز، تورك، چین، بلقاری، بهرتاس” ئه‌مانه هه‌موو كوڕی یابث كوڕی نوحن. ئه‌گه‌ر وابێت پارس و ماداو گیو مه‌رس بران ئه‌وا ئه‌بنه مامه‌ی كورد. ئه‌م ڕایه جێ ی بڕوا نی یه، به‌ڵام ڕاكه‌ی دیكه زۆر نزیكه له ڕاستی یه‌وه. كه پارس له نه‌وه‌ی (گیومهرس)ن كه عه‌ره‌ب (عامر)ی پێ ئه‌ڵێن. هه‌رچۆنێك بێت دیاره له‌وه‌نده گه‌یشتووین كه نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و پارس هه‌ردووكیان ڕه‌گه‌زی (ئاری)ن. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نی یه كه كورد سامی بێت و دووره له ڕاستی بۆ زیاتر ڕاست بوونی باسه‌كه‌مان سه‌یری ئه‌م سه‌ر چاوانه بكه:– ئینسكلوبیدیای ئینگلیزی- مێژووی ناوداران له نووسینی شیخ سلطان ممدوح – دائره معارف الالمان – دائره معارف الفرنسی الكبیر – نه‌ته‌وه نادیاره‌كان له نووسینی (جیامل)- مێژووی (1900)ی میلادی له نووسینی (ژرف گرنیك) له شوێنگای كورد- مێژووی ( 1866) میلادی- جاماسنامه له نووسینی پیر ساماسط هه‌ورامی باوكی پیر شالیاری یه‌كه‌م – مێژووی كۆنی هه‌ورامان له نووسینی مه‌لا شه‌ریفی یه‌كه‌م كوڕی مهسهعدی قازی. ماد و وڵاتی ماده‌کان (مادستان)ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه جیاوازی نێوان دوو وشه‌ی كورد و ماد چییه؟ ئایا وشه‌ی كورد و ماد به‌یه‌ك مانا دێت؟ ئایا هه‌ر یه‌كه‌یان مانایه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه؟ زۆر كه‌س ڕِایان وایه كورد یانی ماد. ماد یانی كورد، یاخود هه‌ردوو ناوه‌كه یه‌كێكیان به‌مانای گشتی و ئه‌وی تریان به‌مانای تایبه‌ت دێت؟ كورد له‌ماده یاخود ماد له كورده؟ گرنگ لامان ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زی كورد باس بكه‌ین. ئه‌نجا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادا باس بكه‌ین. وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسمانكرد. كورد له ڕه‌گه‌زی ئارییه یانی له هندو ئه‌وروپیه‌كان. به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك1. شێوه‌و قیافه (به‌ژن و باڵا)2. زمان ا زاراوه 3. خووڕِهوشت 4. ناونیشانی بنه‌ماڵه. كورد له دێر زه‌مانه‌وه ناوی مناڵی ناوه (ئاری) هه‌ر چه‌ند كورد په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و ئیسلامدا هه‌یه، بهڵاَم ئاگاداری ئه‌م ناونیشانه هه‌ر كراوه و نه‌فه‌وتاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ناوی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌ر به‌كار هاتووه. هه‌ر چه‌نده لای زۆربه‌ی خه‌ڵك ناوه كوردیه‌كان زۆر به نرخ بووه وه‌ك: “فه‌رهاد، گودهزر، فهڕِوخ، شاپوور، ئاری، هۆشه‌نگ، جه‌مشید، فه‌ره‌یدوون، به‌همه‌ن، په‌رویز، به‌هرام، سام، ئه‌رده‌شێر، نه‌وشیروان، كه‌یخه‌سره‌و، شه‌هریار، شیرین، نوش ئافه‌رین، ماهرِوخسار، گوڵمیهر، ئازه‌ر، ماهی تابان، فه‌ره‌نگیز، نازه‌نین خورشید، ئافتاو، ناهید، گوڵناز”. ناوی بنه‌ماڵه‌كانیش وه‌كو “زازا، كرمانج، لۆلۆ، بابان، گۆران، كه‌ڵهوڕ، مهنوچهری، كاكهوهندی، ئازادبهخش، تیراندوهند، جاف”.5. ئاین و په‌رستنی كورد و زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ئاریه‌كانی تریش هه‌ر (ئاگر په‌رستنی) بووه ئاینی زه‌رده‌شتی ئاین و مه‌زهه‌بی پیرۆزی هه‌موو ئاریه‌كان بووه. وه‌ك له پێشدا وتمان (سامی یه‌كان) خوا په‌رست و (حامییه‌کان)بت په‌رست و (ئاریه‌کان) ئاگر په‌رست بوون. تاكو ئێستاش زۆربه‌ی شوێنه‌واری په‌رستگاو كووره ئاگره‌كانی كۆن له گه‌لێ جێگادا ماوه‌ته‌وه و به‌دی ئه‌كرێت. 6. شێوه و چۆنیه‌تی خانوو كردن له كورده‌واریدا، زۆربه‌ی وه‌كو یه‌ك وایه و حه‌ز ئه‌كه‌ن هه‌مووی ڕووه و ڕۆژهه‌ڵات بێت. به تایبه‌ت ژووری نووستن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ به‌یانیان رۆژ هه‌ڵدێ ئاگادار بن و هه‌ر له شوینی خۆیانه‌وه بیپه‌رستن و سوجده‌ی بۆ ببه‌ن و ستایشی بكه‌ن(1)، وشه‌ی (ئاریان) یا (ئێران) هێرۆدۆت به وڵاَتى رۆژههڵاَت و ڕۆژئاوای و تووه یانی له ڕِوباری سه‌نده‌وه تاكو ده‌شتاییه‌كانی نێوان دیجله و فورات كه كوردی به جیاواز له‌م سنووره نه‌زانیوه.1. موغه‌کان: پیاوی ئاینی کاتێ ڕۆژ هه‌ڵده‌هات ئه‌یدا له ئاوایی یه‌کسه‌ر ئه‌چونه سه‌ربانی (هورمزدگاکان) و په‌رستگاکان و هاواریان ده‌کرد، ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌و هه‌ستن، ڕۆژ هه‌ڵهاتووه هه‌مووتان ڕووی تێبکه‌ن و بیپه‌رستن. کاتی خه‌و به‌سه‌ر چووه هه‌ستن کاتی په‌رستن و ستایشی هوزمورده. ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌ی له سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه كه له پێشدا باسمانكرد به‌ته‌واوی ئاگر په‌رستێتی كورده‌كان ڕۆشن ئه‌كاته‌وه. پاشماوه دێرینه‌كان و (علم الانساب) (بیبلوگرافیا و ئاثنوگرافیا) به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكران بۆ ئاری بوونی كورد. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه و خۆ خه‌ریك كردنی رۆژههڵاَت ناس و مێژوو زانه‌كان به‌ڵگه‌ی زانستی (ئهنتروبولوجی و ئاثنولۆلجی) (خه‌ڵك ناسی و ڕه‌گه‌ز ناسی) ئه‌وه ڕوون ئه‌كه‌نه‌وه كه كورد له نه‌وه‌ی ئارییه و ئاگر په‌رست بوون و په‌یوه‌ندیه‌كی بهتینیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاگر و ڕِۆژدا. زۆربه‌ی مێژوهكان بۆمان ئهگێرِنهوه كاتێ (ئه‌سكه‌نده‌ری فهیلهقوسی) ڕێی هاته شاره‌زوور (سێ سه‌ده و نیو پێش مه‌سیح) دانیشتوانی كوردستانی ڕِۆژئاوای مه‌جبور كرد كه بت په‌رست بن، هه‌روها كوردستانی ئهردهڵاَن كه له دوو لاوه په‌یوه‌ستی خاكی شاره‌زووره ئه‌مانیش مه‌جبور به بت په‌رستی كرد، به‌ڵام دانیشتوانی ژوور‌و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به ئاگر په‌رستی خۆیان مانه‌وه و هیچ گۆڕانێگ له نێوانیاندا ڕِووی نه‌دا. به‌ڵام به‌شی خوارووی كوردستان ماوه‌یه‌ك بت په‌رست بوون له پاشداو كۆتایی سه‌ده‌ی پێنجه‌می زاینی بوونه گاور‌و ئاینی مه‌سیحیان وه‌رگرت.(1) ماوه‌یه‌كی زۆری پێ نه‌چوو له ژێر سایه‌ی سهرداریكی ئێرانی به‌ناوی (پاو) گهڕِاونهتهوه سه‌ر ئاینی (مه‌جووس) یانی ئاگر په‌رستی. تا سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خه‌لیفه‌ی دووه‌م (عمر) كه عێراقی داگیر كرد. پاش گرتنی عیراق هیچ ماوه نه‌مایه‌وه كه (یه‌زدی گورد) شای ئێرانی له (مه‌دائن)دا بنیشێ بۆیه به‌ره‌و عیراقی عه‌جه‌م كه‌وته ڕێ تا گه‌یشته‌وه ده‌ورو به‌ری شاری كرماشان. 1. مێژووی کڵیشای کۆن ل 300(یه‌زدی گورد) سوپایه‌كی دوو هه‌زار كه‌سی به هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی جه‌نگه‌وه ڕووه‌و شاره‌زوور ڕِێك خست له ژێر چاودێری و سه‌ركردایه‌تی (پاو)دا(1) بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر چاودێری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یه‌زدی گورده‌وه، به‌م شێوه‌یه كورده‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور داواكه‌یان په‌سه‌ند كرد‌و گوێڕِایهڵی فه‌رمانی (پاو) بوون و به هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی جه‌نگیه‌وه ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا. له‌م كاته‌دا هه‌واڵی چوونی یه‌زدی گورد به‌ره‌و وڵاتى خۆراسان ئه‌بێته‌وه. پاو له‌م هه‌وڵه زۆر دڵگران ئه‌بێت و ناچار نامه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه بۆ دانیشتوانی شاره‌زوور ئه‌نووسێ، (كورته‌ی نامه‌كه‌ی پاو بۆ خه‌ڵكی شاره‌زوور) (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هریار فه‌رمانڕه‌وای ئێران له‌سه‌ر داخوازی و دۆستایه‌تی خاقانی چین ڕووه‌و وڵاَتى رۆژهه‌ڵات رِۆیشتوه بۆ چاك كردنی سنووری خۆراسان (ماهووی سوور) ئێوه‌ش له شوین و جێگای خۆتان بمێننه‌وه تاوه‌كو خاوه‌ن شكۆ ڕووه‌و نیشتمان ئهگهڕِێتهوه ئه‌و كاته له فه‌رمانه‌كانی خاوه‌ن شكۆ ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه). “پاو شاپووزاد” پاش ناردنی نامه‌كه‌ی پاو بۆ شاره‌زوور له‌وبه‌ری ڕووباری (سیروان)ه وه مهنزڵێك ئه‌خه‌ن له دامێن چیایه‌ك له نزیكی دێ یه‌كی گه‌وره‌دا چادر هه‌ڵئه‌ده‌ن و بارگه و بنه ئه‌خه‌ن خه‌ڵكی دێ كه دێنه پیریانهوه و پیشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ ئه‌كه‌ن. پاو ئه‌م میوانداریه به هه‌ل ئه‌زانێ و سوودی لێ وه‌رئه‌گری، ئه‌كه‌ویته گفت‌و گۆ كردن له گه‌ڵیانداو ئهیانخاتهوه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێران و له گاوری وازیان پێ دێنی و ئه‌یانگێڕێته‌وه سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شت و له دامێنی چیاكه‌دا په‌رستگایه‌ك و كوره‌یه‌كی ئاگریان بۆ ئه‌كاته‌وه. ئه‌و چیایه به‌ناوی (ئاته‌شگا)وه ناوداره و دێ كه‌ش به‌ناوی پاوه وه ناو ئه‌نێن (پاوه) كه عه‌ره‌ب پێ ی ئه‌ڵێن (فاوج). پاو ماوه‌ی دوو مانگ له ناوچه‌ی پاوه ئهمێێنتهوه له پاشدا به‌ره‌و هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان ئه‌كه‌وێته ڕێگا. به‌هه‌ر شوێنێدا تێپه‌ڕی كردوه گێڕاونیهتیهوه ژێر ده‌سه‌ڵاتداری ئێران و په‌یڕه‌وی ئاینی زه‌رده‌شت. له نزیك خۆراسان له‌گه‌ڵ (یه‌زدی گورد) یه‌ك ئه‌گرنه‌وه پاو ئاگاداری یه‌زد گورد ئه‌كات كه پێویست ناكات بچنه (خۆراسان) له‌به‌ر ناکۆکی به‌تین له نێوان (ماهووی سوری) و (پاو)دا، لێره‌دا یهزدیگورد ئه‌م و تهیه ئه‌گرێته دڵ وكینه له پاو ئه‌كێشێ ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێ سووپای ئیسلام له خوزستان و كوردستان و عیراقی عه‌جه‌م نزیك ئه‌بێته‌وه. یه‌زدی گورد به‌ره‌و خۆراسان ئه‌كه‌وێته ڕێگا و شاری ئه‌سفه‌هان جێ دێڵێت. پاو سه‌ر پێچی له فه‌رمانی یه‌زدی گورد ئه‌کات و بهرهونیشتمانی خۆی (مازه‌نده‌ران) ئه‌كه‌وێته ڕێ. وه‌ك مێژووی ئێران و شانامه باسی ئه‌كه‌ن یه‌زدی گورد شه‌هریار له خۆراسان ئه‌كوژێ و سوپای ئێران بێ سه‌رپه‌شت ئه‌مێنێته‌وه. ساڵی (18)ی كۆچی ئیسلام به فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی دووه‌م و له ژێر فه‌رمانداری (ئیمام حه‌سه‌ن) و (عبدالله كوڕی عومه‌ر) و (ابی عبیداللهی انصاری) و چه‌ند كه‌سێكی تر له سه‌ردارانی ئیسلام ڕووه‌و ئێران ئه‌كه‌ونه ڕِێ. له عیراقه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی كرماشان لێره‌دا (ئیمام حه‌سه‌ن) (حهزیفهی یه‌مانی) و (قهیسهمی كوڕی عه‌باس كوڕی عبدالمطلب) له‌گه‌ڵ سوپایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ند هه‌زار سواره و پیاده ڕوِوه و (هه‌مه‌دان) و (ڕه‌ی)(تاران) و مازه‌نده‌ران ئه‌كه‌ونه ڕێ. (عبدالله كوڕی عومه‌ر) (ابو عبیداللهی الانصاری) له‌گه‌ڵ پێچ هه‌زار سواردا به‌ره‌و شاره‌زور ئه‌كه‌ونه ڕێ، له‌م كاته‌دا سوپای كورد كه خۆی ئاماده كردبوو بۆ به‌ربه‌ستی له‌شكری ئیسلام شه‌وێك له (سیروان) ئهپهڕنهوهو به‌رانبه‌ر له شكری كورد ئه‌وه‌ستن. له یه‌كه‌م هێرشدا (ابو عبیدالله ی انصاری) ئه‌كوژرێ. هێرشی دووه‌م و سێیه‌م كه‌سێ ڕۆژی خایاند سوپای موسوڵمانه‌كان سه‌رئه‌كه‌ون. به‌شیۆه‌یه‌ك كه شاخ و ده‌شت و دۆڵ به‌خۆینی جه‌نگاوه‌رانی كورد سوور ئه‌بێ. له ئه‌نجامدا هه‌موو دێهات و شارۆچكه‌كانی كوردستان كاول ئه‌كه‌ن په‌رستگاو ئاگردنهكان ئه‌ڕوخێنن ژن و كچی كورد به‌دیل ئه‌گرن و هه‌رچی سامان و ده‌وڵه‌ت هه‌یه تاڵانی ئه‌كه‌ن. ئه‌وانی مانه‌وه بوونه ئیسلام وازیان لێ هێنان لاشه‌كه‌ی (ابوعبیدالله) له دامێنی چیای (شنروێ) ئه‌نێژن له نزیك شاری (هه‌ڵه‌بجه)، كه ئێستا بۆته دێی عه‌بابه‌یلێ. (عبدالله ی كوڕی عومه‌ر) چه‌ند مانگیك له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌مێنێته‌وه.